Skip to Content

ڕاپەڕینی سوخمە زەردەکان لە فەرەنسا و هۆلەند و چەند نیگایەک! … ئاسۆ حامدی

ڕاپەڕینی سوخمە زەردەکان لە فەرەنسا و هۆلەند و چەند نیگایەک! … ئاسۆ حامدی

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 3, 2018 General, Opinion, Slider

(بە زمانی فەرەنسی و
Gilets Jaunes
بە زمانی هۆلەندی
Gele Hesjes(
——————–

دیسانەوە مێژوو بۆ چەندین جار خۆی دووبارە کردەوە و کرێکارانی فەرەنسی نەوەی بلانکی و کۆماندارەکانی پاریس- نەوەی ئاڵا سوورەکان وسروودی ئۆژین پۆتیە- وەک ڕابەری کرێکاران و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی کرێکاری دژی سیاسەتی ئابووری ماکرۆن و حکومەتەکەی هاتنە مەیدان و بە ناوی بزوتنەوەی سوخمە زەردەکان لە دوا نیوەرۆی شەممەدا بە هەزاران کرێکارانی ناڕازی هاتنە مەیدان لە گۆڕەپانەکانی پاریس. پۆلیس و پارێزەرانی سەرمایە و دەوڵەتی ماکرۆن بە توندترین شێوە هەوڵی سەرکوت وکۆتایی هێنانی ناڕەزایەتیەکانیان دا و پەلامارێکی نا دیموکراسی و نا عەدالەتی کۆمەڵایەتی بەڵام لەم لاشەوە کرێکاران و خەڵکی ناڕازی وەڵامی دروستیان دایەوە و چەندین کەس لە هەردوو بەرە برینداربوون و لە یەکشەمممە کە دەکاتە 2دیسەمبەری 2018 یەکێ لە بریندارانی کرێکارانی ناڕازی گیانی بەخشی. هەر لە شەممەدا کرێکارانی هۆلەند لە شارەکانی ماستریخت و دەنهاغ هاتنە سەر شەقام و پشتیوانی بزوتنەوەی سوخمە زەردەکانیان کرد و بە هەمان شێوە هاتنە مەیدان و ڕەخنەی توندیان لە سیاسەتی ئابووری مارک ڕووتە گرت.

دوای گران بوونی نرخی سووتەمەنی و زیاد بوونی باج لەسەر خەڵک و زۆربەی کرێکاران و خەڵکی هەژاری فەرەنسا توانای بەرەدەوامی ژیانیان نیە و ناتوانن بگەن بە سەری مانگ و داهاتی کەسایەتی مرۆڤەکان ڕوو لە نزمی دەکات. لەلایەکی تر دەوڵەمەند و سەرمایەداران زیاتر دەوڵەمەند دەبن و سەرمایەکانیان دەچێتە سەر.
یەکێ لە کرێکارانی ناڕازی لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێ بۆچی توند و تیژی بەکاردێنن، کرێکارەکە ووتی ئەوە دەوڵەتە توند و تیژی بەکاردێنی بەڵام ئێمە ئەگەر دەوڵەت گوێ لە ئێمە نەگرێ و هیچ شۆڕشێکیش بێ توند و تیژی نابێ. بۆ واقع ئازادی و دیموکراسی سەرمایەداری هەروەکو مارکس وەسفی دەکرد کە شعاری شۆڕشی دیموکراسی بۆرژازی لە واقع وایە ( پیادە، ئەسپ سواری و مەدفەع) ە، ئەم ‌هێرشە توندەی پۆلیسی ووڵاتێ کە ئازادی و دیموکراسی سەرمایە بەیان دەکات زیندوو ترین نموونە یەتی واقعیەتیی ڕاستی تێزەکانی مارکس بۆ چەند بارە دەکاتەوە.

لە هۆلەندا کرێکارانی ناڕازی بە هەمان شێوە دەستیان بە هاوار و ناڕەزایەتی کردوو بە هەمان شێوەی سوخمە زەردەکان داواکاریەکانیان بەرزکردەوە.
کرێکارانی فەرەنسی لە مێژووی سیاسی و بزوتنەوەی کرێکاریان هەردەم تووشی توند و تیژی دەبنەوە و ئەوانیش دەست دەکەنەوەو هەروا بە ئاسانی سەرمایەداران و دام و دەزگاکانی پۆلیس لە دەستیان دەرناچن.

یەکێتیە کریکاریەکان و کۆمۆنیستەکان و سوسیالیستە فەرەنساویەکان مێژوویەکی پرشنگداریان هەیە و هەرگیز ئەدەبیات و میدیای سەرمایەداری بەم هەموو زەبەلاحەیەوە نەیتوانیوە ئەم ڕووە پرشنگداریە لەکەدار بکات. ئەمەش کەم نیە و سەرکەوتنێکی گەورەیە. لەگەڵ هەموو ئەوانەش هونەر بە هەموو شێوەکانیەوە لە پاڵ ئەم ناڕەزایەتیانە شان بە شانی کرێکاران بەشداریەکی جدی کردووە، چ بە گۆرانی و مۆسیقا و چ بە نووسین و شێوەکاری فەرەنساویەکان هەردەم لە پاڵ ناڕەزایەتیەکانی کرێکارانەوە وەستاونەتەوە.

کرێکارانی ئەوروپایی جا چ هۆلەندی و ئەلمانی و ئیتالیای و ئیسپانیایی و سویدی بێ، هەموویان زۆر بە هۆشیاری لە یەکێتی چینایەتی دەگەن و لە کاتی پێویست دا دێنە مەیدان و وجودی خۆیان دەسەلمێنن.
پشتیوان و هاتنە مەیدانی کرێکارانی هۆلەند بە هەمان ناو و شێوە سوخمە زەردەکان نموونەیەکی زیندووە لە هاوپشتی و یەکێتی چینایەتی و بە هۆشیاریەوە لەم کاتەدا، مێژووی ناڕەزایەتیەکان هەردەم قوربانی ویستووەو دەبێ بەڵام دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین و مانگرتنە کرێکاریەکان هەردەم زەمانەتی ئەم بیمە سوسیال و کۆمەڵایەتیە یە کە کرێکاران لە ئەوروپا هەروا هێواش هێواش لە ووڵاتە جیاجیاکاندا هێرشی دەکرێتە سەر. سەرمایە لە هێرشە و کرێکاران لە بەرگری دان. بەرگریەک کە جیایە لە سەردەمەکانی پێشووی مێژووی کرێکاران و کۆمۆنیستەکان بەڵام لە واقع یەک ئامانجیان هەیە. کرێکاران لەم نێوەد تەنها نین و چەپ و کۆمۆنیستەکان لە هەموو ئاستەکاندا پشتیوانیانن بە هەموو ڕەنگ و ڕوویەکیانەوە. هەر چەند ماکرۆن و ڕووتە بە هێز بن بەڵام خۆ بە رامبەر شەپۆلی ناڕەزایەتی پاریسیەکانی نەوەی کۆماندارەکان و کرێکارانی هۆلەندی نەوەی گۆنگرەی ئینتەرناسیوناڵی دووەم (کە لە دەنهاغ بوو) ناگرن. مێژووش گەواهی ئەوەی داوە و بەڵگە نەویستن. سەرکەوتنی بزوتنەوەی سوخمە زەردەکان دەتوانێ سنوور ببڕێ و یەکێتی ئینتەرناسیوناڵی بە هێز بکات، ئەم سەروەریە مێژوویەش بۆ هەموو چینی کرێکارە بەڕابەرایەتی کرێکاران و خەلكی ناڕازی فەرەنساوی.

ئاسۆ حامدی

Previous
Next
Kurdish