Skip to Content

379 Views

په‌نابه‌رێكی كورد پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی ئه‌ده‌بی … ئامادەکردنی: هەژار

په‌نابه‌رێكی كورد پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی ئه‌ده‌بی … ئامادەکردنی: هەژار

Be First!
by December 20, 2018 General
image_print

ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی زه‌ئه‌یجی ئوسترالیی ناوی ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ ئوسترالیا كه‌ پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ویلایه‌تی ڤیكتۆریای ئه‌و ووڵاته‌ كه‌ له‌ناویاندا ناوی په‌نابه‌رێكی كورد هه‌یه‌.
به‌هرۆز بوچانی، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ به‌ كتێبێك كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ چه‌ندین ژانری ئه‌ده‌بی به‌شداری كردووه‌ و پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌و یه‌كێك له‌و خه‌ڵاتانه‌.
به‌رهه‌مه‌كه‌ی بوچانی كه‌ به‌ ناونیشانی ” هیچ هاوڕێیه‌كمان نیه‌ جگه‌ له‌ چیاكان” باس له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات له‌ سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه‌ هه‌تا ژیانی پڕ له‌ كاره‌ساتی له‌ كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوس كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دان په‌نابه‌ری تر ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌هرۆز بوچانی ، له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ و مانوسی پاپانیوگینیا كراون و به‌پێی یاسا تونده‌كانی ئوسترالیا دژی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی نایاسایی ، هه‌رگیز مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئوسترالیا وه‌رناگرن.

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی زه‌ئه‌یج

Previous
Next

Leave a Reply