Skip to Content

126 Views

) نموونە لە شیعری ئیرۆتیكی چینی( یه‌وه‌ … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

) نموونە لە شیعری ئیرۆتیكی چینی( یه‌وه‌ … و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

Be First!
by December 28, 2018 General, Poems
image_print

(1)
ئاره‌زوو

ئەگەر حەزت لە منە
جلەكانت داكەنە و
ڕووباری (زەهین) بگرە بەر
بە مەلە وەرە لام ..
ئەگەر حەزت لە من نییە ،
لەم دەوروبەرەدا لاو زۆرن
گەنجی كێوی !
ئەوەندە كێوی مەبە !

ئەگەر ئارەزووی من دەكەی
جل و بەرگت داكەنە و
ڕووباری (وی) بگرە بەر ،
بە مەلە وەرە لام ..
ئەگەر حەزیشت لە من نییە
لەم دەوروبەرەدا تۆلاز زۆرن
لاوی كێوی !
ئەوەندە كێوی مەبە !

(2)
ده‌ركه‌وتنی مانگێكی سپی

مانگی سپی دەركەوتوو
جوانیی درەوشاوەی تۆیە ..
بە نەفرەتان دیلم دەكەن
دڵم هەلا هەلا ..

ماهی سووكەڵە
وەك خانمی من
شەوق ئەداتەوە ..
بە كۆتی ڕوناهی پەیوەندم دەكا
تا دڵم لەت و پەت دەبێ ‌ ..
ماهێكی گڕگرتوو بە شكۆیەكی سپی
تۆی تەنیا تۆی قەشەنگ
بە تەنیا تۆی برینانم داوێیێ
تا دڵم هەلا هەلا دەبێ ..

(3)
‌گیای هه‌ڵچووی كێڵگان

لە كێڵگاندا گیای هەڵچوو
بە شەونم دەدرەوشێتەوە ..
ئەوەتا كیژێكی سەرنجڕاكێش هات
چاوی ،
وێنەی كانی ڕوونن ..

بەرەو ڕووی دەبمەوە
دەڵێی ڕێكەوتە
تەواو وەك ئەوەی
نەخشەم بۆ كێشابوو ..

لە كێڵگاندا ،
گیای بڵند هەیە
بە شەونم هەڵدایسێ‌
ئەوەتا كیژی جوانكیلە
ڕوو بە ڕووی دەبمەوە
وەك بڵێی ڕێكەوتە ..

(4)
وه‌ره‌ خۆمان بشارینه‌وه‌
تا كه‌س نه‌مانبینێ

بۆ ئه‌وه‌ی كەس نەمانبینێ‌
زهۆنگزی لێت دەپاڕێمەوە!
لێت دەپاڕێمەوە زهۆنگزی !
مه‌یێ گه‌ڕه‌كی ئێمه‌
چڵی شەنگەبی مه‌شكێنه‌
من خه‌می شەنگەبییانم نییه‌
لە كەسوكارم دەترسم

حەزم لێتە
بەڵام لە لۆمەی
كەسوكارم دەترسم
لێت دەپاڕێمەوە زهۆنگزی !
بە دیواری ماڵێماندا هەڵمەگەڕێ !‌
لقی دارتووەكە مەشكێنە
من خه‌می دارتووم نییە
لە براكانم دەترسم ..

حەزم لێتە ..
بەڵام ترسم لە قسەی براكانمە
لێت دەپاڕێمەوە زهۆنگزی !
مەیێ ناو ڕەزمان
لق و پۆپی
دارسەندەڵەكە مەشكێنە
من خه‌می دارسەندەڵم نییە
لە قسە و قسەڵۆكان دەترسم

حەزم لێتە ..
بەڵام
لە دووزمانی خەڵك دەترسم ..

———————————
سه‌رچاوه‌
برِوانة :

http://www.jehat.com/ar/KheyanatThahabeya/poet/Pages/10-6-09-1.aspx

Previous
Next

Leave a Reply