Skip to Content

قەسیدە ی (پیاو) … ئیڤان باڵخی

قەسیدە ی (پیاو) … ئیڤان باڵخی

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 30, 2018 General, Poems

بۆ سێوە خان دیاریە کە بەدەسستی پیاو بو بە قەقنەز

من ئەو مرۆڤەم
زوو ئاوێتەی هەناسەکانت بووم
لە نیوە شەوێکی ئەنگوستە چاودا
کەوتیتە ناو پێخەفەکەی رۆحم و
بە نەستێكی شەرابی حە رام کراو
لە ڕێبوارییەوە
بویتە خاوەنی هەقیقەت
ئیمپراتۆری زەوی هیوای من
تۆ ئە ی پیاوی هەقیقەتی بێ ئەخلاقی
منێ لەناو تۆدا لات وپەژموودە
هەڵپڕووکام
چەخماخەی نەریت و پێڵاوە
درکاوییەکانی ناو دەمی
جیهانی مرۆڤایەتی و
دینە هەڵواسراوەکەی
خوای تاقانەم کردە
ژێرکراسێکی پرتەقاڵی و
لەبەرم کرد
وەک شەهوەتی نێوان ژن و مێردە
ناشەرعییەکان
بومە چێژی گەمەیەکی نێوان تۆو
ئەو ژنانەی کە وەک مارێکی سر
وردە وردە
ژەهری جەستەیان
ڕژانە ناو بەیەنت و
چاوەکانتی کوشت
منت بە ئیدراکەوە سوتان

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish