Skip to Content

بڵاچەی زەرد … عارف کوردە

بڵاچەی زەرد … عارف کوردە

Closed
by كانونی دووه‌م 2, 2019 General

گەر یەکبگرن، دەتان کەنە
گسکی دەست و پێڵاوی پێ
کرێوەیەک وا بەڕێوە
بۆن شیعرەکەی پۆتێی لێدێ
گوێم لە سروودێ تازەیەو
تەپڵی ئازادی لێ ئەدرێ
کۆمۆن گەوایی بۆ داوە
ڕوبار پڕ بوو لەقەڵبەزەو لە توڕەیی
گاشەبەرد چ حەدی هەیە بیوەستێنێ
چی قەڵناشکەو
بەربەست هەیە ڕایدەماڵێ
پەتی زوڵم چەند ئەستوور بێ
شەغرەی جیڕی کۆنە ساڵە دەی پسێنێ
دەبێ کەی بێ؟
هەموو پەڵەهەوری پاریس
ببێ بەیەک
دڵی زەوی داخورپێنێ
هەنگاو هەنگاو
بە ئاسمانەکانا بڕواو
کانیاوی نوێ بتەقێنێ.

Previous
Next
Kurdish