Skip to Content

131 Views

تۆپی کریستاڵیی خاپوورستان له‌ بیلبیله‌ی جادووگه‌را  … سۆران محه‌مه‌د

تۆپی کریستاڵیی خاپوورستان له‌ بیلبیله‌ی جادووگه‌را … سۆران محه‌مه‌د

Be First!
by January 13, 2019 General, Poems
image_print

ته‌لیسمه‌کانیان به‌تاڵ کردیه‌وه
جه‌نجه‌لوت!
بۆنی ڕیحانه‌ی کزرو
عه‌تراوی گوڵه‌باخه‌کان
له‌ شیعرێکا، وێنه‌ی هاروت
*
مه‌رگی زۆران
ئه‌فسانه‌یی
به‌ بێ به‌قا
ره‌شاو ڕژاو عه‌تر پژا
له‌ به‌ر پێی باڵنده‌ی عه‌نقا
*
دیدگای نابین
له‌ تۆپی کریستاڵ نغرۆ
ره‌شتر ئه‌بن، بێ سپێنه‌
ئه‌و سینانه‌ش وێرانه‌تر
بێ گلێنه
*
له‌ قه‌ره‌جه‌کانی بوخارسته‌وه‌
یا له‌ زۆنی ئه‌لیزێوه‌
هه‌ر کۆڕه‌وی ڕیتمه‌کانه
کێ ده‌زانێ
بۆ قه‌ڵاته‌ خاپووره‌که‌ی
ئه‌خناتونه‌ بێ سه‌ره‌کانه‌؟
*
تویتێك
که‌وته‌ ئه‌ودیوی تۆڕی نێت
نه‌بینراوه‌..
جریوه‌ بوو یاخود ریتم؟
بێده‌نگ نێژراو
گۆڕی به‌ عه‌نبه‌ر ته‌نراوه..‌


‌‌‌

Previous
Next

Leave a Reply