Skip to Content

بەفر و یاری … عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

بەفر و یاری … عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

Closed
by January 18, 2019 General, Kids Literature

پڕوشــەی بەفـــر
سپی وەک شـەکــر
شــــاری داپـۆشی
بوو بە ھـۆی خۆشی
منیش دەسـتــوبرد
خۆم ئامـادە کـــرد
بینیم مــــنداڵان
ھـاتوون بۆ کـۆڵان
ئـەوانیش وەک مـن
شــــاد و دڵخـۆشن
ھاتوون بەشـدار بن
لەیاریکـــــــردن
ھـەتا توانیمـان
تێر یاریمـان کرد
لەوێ خۆشـــترین
کاتمان بەسەر برد

20/12/2016

Previous
Next