Skip to Content

دوبنەماڵەی هاوشێوە مافیاو ستەمکار…. فەرەیدون کونجرینی

دوبنەماڵەی هاوشێوە مافیاو ستەمکار…. فەرەیدون کونجرینی

Closed
by كانونی دووه‌م 18, 2019 General

کاتێك شاەی ئێران هەواڵی خستنی حکومەت و داگیرکاری و سەرکەوتنی کودەتاکەی بیست” وتی” پدر و مادر ندارە سیاسەت” ئیدی نەهاتەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی و چوو” ئامانج لە ڕاپەڕین و هیوای پێشمەرگەو هاوڵاتیانی ئەنجامدەری ڕاپەڕین نەهاتەدی و وەك شاە چوو” بنەماڵەی پارتی و یەکێتی شــ. بە فیلتەری تورکی ئەردۆغان و فارسی شیعە سیاسەت دەکەن جڵەوی ئابڵوقەیان لە هەمو ڕوانگەیەکەدا گرتۆتە ئەستۆ ” جەنگی ناوخۆیان ئەنجامدا کە لە دو تەوەردا دەخوێندرێتەوە ”

١ / ئاشکرابونی سامانێکی زۆری کانزایی و گومرکی سنوری وایکرد خوێنی لەپێناو بۆ بڕژێ و لە %55 ی خێزانەکان زیانیان لێکەوت و نەوەکانیان بونە قوربانی دوبنەماڵەی مافیا” تا ساڵی ڕابوردو 2018 داهاتی ئیبراهیم خەلیل پتر لە یەك ملیۆن دۆلار ڕۆژانەی بوە” سنورەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی داهاتی ڕۆژانەی هاوشێوەی ئیبراهیم خەلیلە و پتر لە 760 کان نەوت هەیە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی 440 پاڵاوکەی نەوتی نافەرمی کە بازرگانە ڕەشەکان دەیبەن بەڕێوە لەپێناو دەوڵەمەند کردنی ئەمدو بنەماڵە ” داهاتی ئاڵتون هەروەك نەزاندراو خەڵک بێ ئاگابوە فڕۆکە خانەکانەکانی لەسەر داخرا! داهاتی مانگانەی پتر لە 100 ملیۆن دۆلار بوە” وڵاتی ئێران ئابڵوقەی ئابوری لەسەرە یەکێک بۆهاوردەکردنی زێڕو زیو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی بوو تا وڵاتانی ئەڤغانستان ناوچەکانی تر سودمەند بون” وەك چۆن لە هیندستان و پاکستان نرخی زێڕ دوهێندەی نرخی قەتەر بەهایەتی، لە دەسەڵاتی عەبادی ئیبراهیم خەلیلی بەگرنگ نەزانی بەهۆی فشاری تورکیاوە گەر دەسەڵاتی ئێراقی لە سنوری تورکیا هەبێت ئەوا تورکیا نرخی نەوتی لە 12 دۆلارەوە بۆدەکرێ بە 30 دۆلار” ئەوەی گرنگ بوو فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەوڵێربوو ” فڕۆکەخانەکانەکانی داخست تا ئەوداهاتە بگەڕیتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا” لە ئێستاشدا هاوردەکردنی زێڕ لە وڵاتانی خلیجەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە تەنها بەغداد ڕێگەدراوە

٢ / هەر لایەنێک زۆرترین کوژراوی هەبێت مانەوەی مسۆگەرە
لە سەرەتای جەنگی ناوخۆو سیاسەتی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی تا کوشتاریان هەبێت جەماوەریان زۆردەبێت و لە هەڵبژاردنەکاندا گرەوی براوە دەبن کە ڕیژی کوژراوو بێسەروشوێن گەیشتە پتر لە 36 هەزار” ئیدی چەند حیزبی کوردی دامەزرێت نابنە بەربەست بۆ نەمانیان” لەگەڵ ئەوەیشدا پەلاماری هەر هێزو لایەنێکی تریاندا بۆ بچوکردنەوەیان و بە ئاراستەیەك هێشتویانەتەوە ناتوانن بە هێزو پانتایی ئەوانیان پێبکرێ باسیش لە دیموکراسی فرە حیزبی دەکەن هەر لایەنێک بێت و داکۆکی لە مافی گەل بکات بەئاشکرا ڕێگیری لێدەکەن و خاوەن کوژراوەکان دەبنە دەمراسیان و دەیان” ئەوانەی لە جەنگی ناوخۆدا کوڕ برا یان هەر کەسێکیئ نزیکیان لەدەستدابێت ئامادەیی ئەوەیان نیە هاوڕاو هاودەنگ یان بچنە ناو لایەنێکی تر چونکە بنەماڵەی پارتی و یەکێتی ئازارێکی هاوەهایان چاندوە لە هزن و بیروباوەڕیاندا لانادەن ناشهێڵن لایەنی خاوەن کوژراو لەپێگەی کەمبێتەوە”

ئەوەی دەیڵێم مەبەستمە دەبێت خەڵك هٶشیارتر بێت و خۆی بەئاگابهێنێ لەو خەوە قوڵەی تێیدایەو چەقبەستو بوە ، دەنا بنەماڵە پارتی و یەکێتی ناکەون و دەمێنەوە هەروەك چۆن لە ماوەی 27 ساڵی ڕابوردودا هێناویانە خراپتر دەبن بۆ خەڵك و خۆشیان بەهێزترو دەوڵەمەنتر دەکەن” ڕۆژانێك دێت هاوڵاتیەك دۆنمە زەویەکی بیەوێ و بکڕێ” دەبێت راوێژ بە پارتی و یەکێتی بکات ” ئەوان تەواوی هەرێمی کوردستانیان داگیرکردوە” لە سنوری پارتی زەویەکانی نێوان دهۆك و زاخۆ کڕاون بەێ بەرامبەر دراونەتەوە بە خاوەنی پێشویان بەم جۆرە بەکۆیلەکردنی خەڵکیان دەسداوەتێ” لە سەری ڕەشو دەورو بەری هاوڵاتیان سەدان ساڵەی نیشتەجێ بۆیان نیە خان و دوکانەکانیان نوێژب بنەکەنەوە دەبێت بڕۆن و جێیبهێڵن بەو نرخەی پارتی بۆی دیاری کردون” ئیدی لە ناوچەکانی سلێمانیش هاوشێوە یەکێتی دەشتو چیاو هەرشوێنێکی بوێ دەیکڕێت”

پارتی و یەکێتیش سیاسەتیان لەگەڵ بێگانە پێناکرێ ئەوەی براوەبون لە سیاسەتدا خەڵکە بونەتە کاڵاو گەمەی سیاسەتی ئەم دوبنەماڵە ” هەر وەرزەو بە بابەتێکی گرنگەوە سەرقاڵیان دەکەن و کات دەگرن وەك چۆن 27 ساڵیان هێناوە”

فەرەیدون کونجرینی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish