Skip to Content

95 Views

شـــەونـــم … محەمەد بەرزی

شـــەونـــم … محەمەد بەرزی

Be First!
by January 30, 2019 General, Kids Literature
image_print

شــەونـمـی پــاک و بـێـگــەرد
لــەسـەر گـوڵـی ســور و زەرد

شــەو بـاریـبـوو بـە جـوانـی
دەنـکـی زیـو بــوو بـەیـانـی

سـاتـێ گــوڵ دەشــنـایــەوە
شــەونـم دەبــریـسکـایــەوە

چــۆلــەکــەیــەکـی تـیـنــوو
هـەر دەهـات و هـەر دەچـوو

بـریـسـکەی هـاتـە بـەر چـاو
خــێــرا فـــڕی بـــە پـــرتــــاو

لــەسـەر گـوڵـێ نـیـشـتـەوە
تـێـر شـەونـمـی خــواردەوە

٢٧ / ١١ / ٢٠١٨

Previous
Next

Leave a Reply