منداڵە ئازاکان ، مام هۆمەر پیاوێکی زۆر بە هێزی داربڕ بوو ، ماوەیەک بێ ئیش بوو ، بۆیە ڕۆژانە بە تەورەکەیەوە بە دوای ئیشێکدا دەگەڕا . بە ڕێکەوت لای بازرگانێکی Continue Reading »
بە شنە بای ئە وکوێستانە بەهار پرچی کرد شانە فەرشی سەوزی ڕاخستوو نە خشاندی بە ڕێحانە بەکلی ئاوی کانی ڕشتی چاوانی جوانی وەک بوک خۆی ڕازاندەوە لالەو نێرگزی هانی لەگەڵ Continue Reading »
هه‌ڵۆیه‌کی گه‌وره‌وجوان هات نیشته‌وه له‌سه‌ربان منیش وتم..به‌خێربێیت باڵه‌کانم پێ ده‌ده‌یت؟ سوڕێک بفڕ‌م بۆ ئاسمان بچمه لای ئه‌ستێره‌کان هه‌ڵۆکه وتی فه‌رموو بۆم بهێنه‌ره‌وه زوو باڵه‌کانم کرده شان چوومه قوڵایی ئاسمان بینیم Continue Reading »
وەرزش دەکەین وەرزش دەکەین ڕۆژانە ئای چەند خویەکی جوانە بەیاری و جوڵەو بازدان جوانیی دەدەین بەلەشمان ئاسودەو دڵپڕخۆشی بەدوورین لە نەخۆشی چوست وچالاک و گورجین ژیرانە دێین و دەچین وەرزش Continue Reading »
ســـاردە بـــەفــر دەبــارێ وەک لـۆکـە دێـتە خـوارێ کـڕێــوەیـە و شــار چـۆڵــە بـەهـەشـتـە بـۆ ریـشـۆڵــە شــاخـی گــوێــژە سـپـیـیە دار و بـەردی دیـار نـیـیـە ڕێــگـا هـەمـووی گــیــراوە بــاخــچـەمــان داخــراوە ئـۆخـەی ئـەمـڕۆ لـە Continue Reading »
پێویستە نوسین بۆمنداڵان بەپێی خواست و ئارەزوی منداڵان بێت ، نەک بەپێی پێویستی نوسەران . مەکسیم گورکی. ئاکۆ محەمەد سابیر میوان پشیلە جوانەکەی کۆڵان وەرە بۆماڵی خۆمان میاو میاو ی Continue Reading »
کتێبخــانە شــــیرینە رازاوەیـــە و ڕەنگـــینە بۆ خۆزگە و خەونی منداڵ بووە بە خـــۆشترین ماڵ شوێنێکە تــــەواو دڵگیر بۆ ئێمەی بچکـــۆلە و ژیر وەکو پێشەنگە دیـــــارە پڕ کتێب و گۆڤـــــــارە ھی Continue Reading »
پەپـوولە پەپـــــوولەی بـــــاڵ نەخـــــشـینم جــوان و رووخســــار شـــــیرینم * * * هـۆگــــری وەرزی بـەهــــــــــارم شەیــــدای گــــوڵ و گوڵــــــزارم * * * گـــوڵ و گوڵــــزار لـە کــوێ بێت لـە شــــــــــــاران یـا Continue Reading »
(خەرمـانلۆغە) یەکێکە لە بیرەوەرییە شیرینەکانی تافی منداڵیم، نەریتێکی کوردەواریی خۆشی منداڵانی کورد بوو. لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو منداڵ بووم، ماڵـمان لە دێـی “گۆگـجە” لە ناوچەی شـوانی سەر بە Continue Reading »
شــەونـمـی پــاک و بـێـگــەرد لــەسـەر گـوڵـی ســور و زەرد شــەو بـاریـبـوو بـە جـوانـی دەنـکـی زیـو بــوو بـەیـانـی سـاتـێ گــوڵ دەشــنـایــەوە شــەونـم دەبــریـسکـایــەوە چــۆلــەکــەیــەکـی تـیـنــوو هـەر دەهـات و هـەر دەچـوو بـریـسـکەی Continue Reading »
ســــڵاو ئــازيــزانــی مـــاڵ دايــەو بـابـەی لـە خـەيــاڵ ئێوەن خـۆشـەويستی مــن لــە نێو بيرو هـەستی مــن ئێـوە بــــۆ مـن ئــاوێـنــەن لـــە چـــاكيـدا بــێ وێـنــەن پـێـتـان گـوتـــم بـخــوێـنـە زانـيــاری بـەدەســت بێنـە منـيش Continue Reading »
پـەنـجـەرەی پــۆل شــکـابــوو دەلاقــەی گــەورەی تـیـابــوو لـــە سـەرمـانـا هـەمــوومـان فــوومان دەکـردە دەسـتـمـان لــە نــاکـاو یــەک چـۆلـەکـە فــڕی بـــۆ نــاو پــۆلــەکـــە کـەوتـیـنـە چـەپـڵـە ڕێـزان ژوورەکــەمــان دەلـــەرزان بـــە هـاوار و بـــە فـیـکــە Continue Reading »
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ داهۆڵه‌كه زیاتر هه‌ستی به‌ته‌نیایی ده‌كرد،باڵنده‌كان لێیده‌ترسان،منداڵه‌كانیش هه‌رچه‌نده كه‌له‌دووره‌وه ده‌یانبینی پێده‌كه‌نین ، به‌ڵام ڕایانده‌كرد و نه‌ده‌چوون بۆلای . ته‌نانه‌ت ئه‌و زه‌وییه‌ش كه‌له‌سه‌ری دانرابوو هیچ شتێكی تێدانه‌بوو.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای Continue Reading »
پڕوشــەی بەفـــر سپی وەک شـەکــر شــــاری داپـۆشی بوو بە ھـۆی خۆشی منیش دەسـتــوبرد خۆم ئامـادە کـــرد بینیم مــــنداڵان ھـاتوون بۆ کـۆڵان ئـەوانیش وەک مـن شــــاد و دڵخـۆشن ھاتوون بەشـدار بن Continue Reading »
ئه و دوو منداله ي كه له زستاني سالي 1992 دا و له رؤزي 7/1 دا كيانيان بةخشي و بوون به سونبولي به روه رده و زانست لة شارؤجكه ي Continue Reading »
من کەڵەشێرم من کەڵەشێرم پەرم رەنگاو رەنگ زۆر خۆم ئەنوێنم ناو چاوم زەردە تواناشم زۆرە لە پێش برکێدام لەگەڵ ئەو خۆرە بە دەنگی قووو قوووم نەشئە ئەنوێنم لەخەو بەیانیان هەڵتانەسێنم Continue Reading »
ئەوا تاقیـــــکردنەوە بۆمان ھـــاتە پێشــەوە پێویستە ھـــەوڵ بدەین خۆمان زۆر ماندوو بکەین ھەتا تاجی ســـەرکەوتن بە ھەوڵ و کــۆشش کردن لە مامۆستا وەربگــــرین پێی شاد و دڵخۆش ببین قوتابی ئازا Continue Reading »
پێنـووسـەکـەم خۆشـدەوێ لــە بیــرمــە ڕۆژ و شــەوێ پێی دەنووسم وشەی چاک وشـــەی نــاخـــی دڵـی پاک لــە هــەر شـوێـنێ بـ‌م لامـە بـــۆ ژیـــنــم ئـــەو چــرامـە ئــازيـــزو خـۆشـــەویـسـتـە بـۆ خـوێـنـدەوار پێویـسـتـە هـەردەم Continue Reading »
ئــــــەوا ســــاڵــی تــــــازەیــــــە خــــۆزگـــە بـــێ ئــــەنـدازەیــە مـنــیـش هــەر لـــە ئـێـسـتـاوە ئـــامـانــجــی خــــۆم دانــــاوە بــاشــتـربــم لــە سـاڵـی پــــار یــەکــەم بــم ، یـەکـەمـی شــار هــەمـیـشــە ڕوو لــە ئــاســــۆ دوور بــــم لــە شــــەڕ Continue Reading »
زارۆم ژیــــرو هـۆشــیــارم زارۆم جـــوانــــە ئــاکـــارم قسەم خۆشەو بەخشنـدەم هـاوڕێ و دۆستی بـاڵنـدەم هـەرگیــز ئـازاریـــان نـادەم لـەگـەڵـیـانــدا ئــاســـوودەم ئــەوان جـوانـن بــۆ ژینـگـە هــەبـوونـیـان زۆر گـرینـگـە ئەودەمەی ، کـە هەڵـدەفـڕن نـەغـمـەو Continue Reading »
سەری ساڵی تازەیە لێومان پڕ لەخەندەیە بۆیە شاد‌و بەختیارین سەرگەرمی بەزم ویارین۰ تەماشاکەن ئەم ناوە بەگوڵی جوان ڕازاوە میزەڵانی ڕەنگاو ڕەنگ فوی تێکراوە بۆ ئاهەنگ۰ لەهەموو لا خۆشییە سرودو گۆرانییە Continue Reading »
هێنـدە ئـاڵام خــۆش دەوێ لــە یــادمــە ڕۆژو شـــەوێ جــارێـــک خـەیـــاڵـم فــڕی ڕێــیــەکــــی دووری بــــڕی گــوتــم : کـــام شــاخ بڵندە لــەم نـیـشــتـمــانـی کـوردە ئـاڵاکـەمــی لــێ هــەڵــکـەم بــە چـاوانــم ســەیـریـکـەم بڵـێـم ئـۆخــەی Continue Reading »
ئەو ساڵەی لانە و خێزانەکەی گەیشتنە ئەمەریکا ، لانە تەمەنی حەوت ساڵان بوو . لەگەڵ ئەوەشدا کاتەکەی دوای پشوی نیوەی ساڵ بوو ، بەڵام لە پۆلی دووی بنەڕەتی وەرگیرا و Continue Reading »
شایەکی بیابان نشین، هەر لە منداڵییەوە زۆر حەزی لە دەنگی باڵـندە بوو.. لە باخچە فـراوانەکەی كۆشکە قەشەنگەکەیـدا، لە نێو تەلبەند و قەفـەزی نایابدا، چەندین جۆرە مـەل و باڵـندەی پـەڕ ڕەنگـین Continue Reading »
مـشـکـێ دایـکـمـی تـرســان لــە تــاوانــا دەیـقـیـژان بـاوکـم دوو تـەڵـەی هـێـنـا لـەگـەڵ پـەنـیـر بـۆی دانـا نـیـوەشـەو تـەڵـە تـەقـی ڕامـانـکـرد هـیـچـمـان نـەدی دایـکـم زۆر بـە تـرســەوە پـشـەی کــردە ژوورەوە لـە پـڕ مـشـکـە Continue Reading »
چـەنـد جــوانـە وا ڕۆژھەڵات ڕۆشــەن بـــوو خــاکـی وڵات نــەمــا کـاتـی پشــووی شــەو منیـش ھـەڵـســاوم لــە خــەو دەم و چــاوم جـوان دەشــۆم نــانـــی بـــەیــــانــی دەخــۆم جـلـی خـــاوێـــن دەپــۆشـــم زیــرەکــم خـــاوەن ھــۆشـــم Continue Reading »
سۆما یەکێک بوو لەو قوتابییە زیرەک و لێھاتووانەی کە سەرنجی سەرجەم مامۆستاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا بوو.لە ھەموو وانەکاندا نمونە بوو،بەڵام لە وانەی بیرکاری دا باشتر‌و جیاوازتربوو ، چونکە لەگەڵ Continue Reading »
خوێندنـەوە ئارەزوو نییە، بەڵکو یەکێکە لە پێویستییە سەرەکییەکانی ژیانی مـرۆڤ، کە لە دوای هەڵمژینی هەوای پاک و خواردن و خواردنەوە و پۆشاک و نووسـتن و یـاری، ریزبەندی دێتە سەر خوێندنەوە.. Continue Reading »
سەر شانۆ دیکۆری چەند ماڵێکە و باخچەیەکی لەلاوەیە،کۆمەڵێک منداڵ یاری دەکەن ..دوور دەکەونەوە..منداڵێک دەردەکەوێت کە پەڕتوکێکی منداڵانی بە دەستەوەیە.وردە وردە دەڕوات و تەماشای دەکات. ئارۆ:بەڕاستی چیرۆکەکانی ناوئەم پەڕتوکە زۆر خۆش Continue Reading »
باخچەکـەمــان پـــڕ گــوڵــە خـۆشــەویـستـیی نێـو دڵــە دەیـپـارێـزیــن وەکـــو چــاو تـــا گــوڵـــی نــەبــێ ژاکــاو باخچەکەمــان چەند جوانە شــــــادی دەروون و گـیـانە لــە نـــاوی پـشــوو ئەدەیـن دڵمانی پێ خــۆش ئەکەیـن باخچەکەمــان خۆش Continue Reading »
باپیرەم زۆر خۆشمی دەوێ، هەموو شەوێک چیرۆکێکی خۆشی کوردیم بۆ دەگێڕێتەوە. شەوێکـیان وتـم: باپێـرە گـیان، ئـەوە بـۆ بە (سـالە مـارکوژ) نـاوت دەبـەن؟ وا دیاربوو باپێـرەم پرسیارەکەمی پێ‌خۆش‌بوو، بزەخەنەیەکی کرد و Continue Reading »
بۆ ئەوەی تەندروستبم ڕۆژانە وەرزش دەکەم بەبازو جوڵەو یاری جوانیی بەلەشم دەدەم۰ شادم کەوەرزش دەکەم گەشاوەن چاوەکانم جوان و ڕێک وبەهێزن ئێسک وماسولکەکانم۰ ئەوەی کەوەرزشکارە گورجوگۆڵ و ئازایە هەمیشە تەندروستەو Continue Reading »
بێگومان هەموو دایکان و باوکان ئاواتەخوازی ئەوەن، کە منداڵە خۆشەویستەکانیان لە هەموو بوارەکانی ژیانیاندا، ئازا و بوێر و دلێربن، بڕوا و متمانەیان بە تواناکانی خۆیان هەبێت؛ بە ئەوپەڕی ئازادی و Continue Reading »
دایەی بەسۆز و خۆشبۆ ئـۆخـەی ، زمانەکـەی تۆ لە نوقڵی ترش و شیرین بــەچێـژتـر و خـۆشــتـرە لە خونچەی گوڵزاری ژین بـۆنخـۆشـتر و گـەشـترە ، کـە بـەزمـانی تـۆ ئەدوێم گــەشـــەئەکـەم و Continue Reading »
زەردەخەنە لەسەر لێو شیرینە وەک شەکرە سێ‌و هەرکەسێ بە خەندەوە بڵێت بەخێربێیتەوە جێگای لەناو دڵانە خۆشەویستی هەمووانە با خەندەی سەرلێوانمان هەمیشە بێ بۆ ژینمان چێژی لێوە وەرگرین خۆشەویستی دەربڕین
مـنــداڵانـــــی لێــهـــاتـــوو ئێــوەن نــەوەی داهــاتـــوو مـنــداڵانــــی بـــەهـــرەدار ئێوەن زيرەک و هـۆشـيـار بـــۆ نـيـشـــتـمـان و وڵات ئێــوەن ئــومێـدو ئـــاوات چـونــکـە هـەردەم چالاکـن بـــــۆ ئــايـيـنــدە ڕوونــاكـن بەڵێ ، پێنووس و پەرتـووک ئێـوەی Continue Reading »
ماڵی ئێمە و ماڵی قەشەنگی هـاوڕێم، لە شاری سلێمانی لە گەڕەکێک داین، بۆ یەکەمین جـار هـەر لـەم قوتابخـانەیەی ئێستمان لە پـۆلی یەکەمی بنەڕەتـیدا، یەکـتریمان نـاسی و بوویـن بە دوو هـاوڕێی Continue Reading »
ژیـنـگـەپــارێـــــزم دڵـســـــۆزی خـاکــم پەروەردەی دەستی سێ کەسی پـاکــم ئـەوانـیـش دایـــەو بــابــەو مـامــۆستا هـەر سێکیان بــۆ مـن ڕوونـاکـن ئێستا ژیـنـگـەپــارێـــــزم شـەیـدای سروشتم پـــاک و خــاوێـنــم جــوانـــە ڕەوشتم شـــارم پیس نـاکـەم بەزبـڵ Continue Reading »
بێگومان هەموو دایکان و باوکان ئاواتەخوازی ئەوەن، کە منداڵە خۆشەویستەکانیان لە هەموو بوارەکانی ژیانیاندا، ئازا و بوێر و دلێربن، بڕوا و متمانەیان بە تواناکانی خۆیان هەبێت؛ بە ئەوپەڕی ئازادی و Continue Reading »
ھەر کە چۆلەکەکانی دەبینی ڕۆژانە پوش دەھێنن و بێ ماندوبوون ھەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی ھێلانەیەک تا تێدا بحەوێنەوە و ھێلکەی تێدا بکەن و بێچووی زەرنەقوتە ھەڵبھێنن.کار و ھەوڵەکانی خۆی بیردەکەوتەوە . Continue Reading »
ماسییە وردەی ناو ئاوێ دێت و دەچێ بە تاوێ پولەکەی ڕەنگاو ڕەنگە هەروەکو جل و بەرگە جۆر و شێوەیان زۆرە هەندێکیان دەژین لێرە لە دەریا و لە زەریا دا لە Continue Reading »
منداڵی کوردستانین دۆستی ئاشتی و ژیانین بادووربین لەناخۆشی هەتا بژین بە خۆشی جیهانی ئێمە وایە! پڕلەخۆزگەوهیوایە ئامانجمان گەش و روونە ژینی بەرەو پێشچوونە بەپرسیارو تێڕوانین تێدەگەین ودەزانین ئەوگەلە پێشکەوتووە کەڕۆڵەیی Continue Reading »
وارێ مــــە گەلـەک جـوانـە نـــاڤـــێ وی کـوردســتـانـە وارێ مــــە جـــهــــێ ژیـنـە قـەشـــەنـگ و پـڕ ئـەڤـیـنـە وارێ مـــە ئــــــاخــــا گـــولا خـۆشـتـەڤـی ، ژ نـــــاڤ دلا وارێ مـــە زۆر شــــیـــریـنـە هـەمـی دەم Continue Reading »
رۆژێک پشیلەیەکی زل، راوی مشکێکی نا، تا بیکرێت و بیخـوات.. مشکەکە تـوانی خـۆی لـە پشــیلەکە دەربـازبکـات.. بـەڵام لـەپـڕ مشـکەکە رووبـەڕووی مارێـکی گـەورە بـۆوە.. زانێ کە مـارەکەش دەیەوێت بیخـوات.. لە دڵی Continue Reading »
پۆلی یەکەمین منداڵی پۆلی یەکین بۆیە ئازا‌و زیرەکین هەرکەدەچینەناوپۆل دادەنیشین گورجوگۆڵ پەرتووکمان دەردەهێنین چونکە وانەدەخوێنین چاوەڕێین مامۆستامان بەخەندە دێتەلامان بەیاری وگفتی شیرین دەمانخاتە پێکەنین هیوادەبەخشێ پێمان هەتا ڕووناکبێ ڕێمان لەگەڵ Continue Reading »
قوتـابخانـە چـەند خـۆشـــە ڕوونـــاکـــی بیــرو ھـۆشـــە یــەکـەم شــوێنی فێربوونـە جێگەی بەرەو پێش چوونـە قوتــابـخـانـە ھـەمــوو کـات ژیــانــمــان ڕۆشـــن دەکـات لانــــەی ھــــەزاران ئـــاوات ئـــایـنــدەی گــەشـــی وڵات مــاڵــی زانــســـتــە ئــــەوێ بـۆیـــە زۆرم Continue Reading »
کۆلارە کۆلارە بەرزە لە ئاسمان دیارە لە کاخەز و دەزوو و دا‌و دروست دەکەم ناو بە ناو هەرچەندە بەبێ باڵە کەچی دەفڕێ وەک داڵە بۆ منداڵ و گەورانە مایەی خۆشی Continue Reading »
ساڵی تازەی خوێندن سـاڵی تازەی خوێندنە چـاوودڵــمـان ڕۆشـنـە ئەمساڵیش هەروەكوپار نەغمەكەوتۆتە سەرزار لـەهـەمـوولا خـۆشییە ســروودوگــۆرانـیـیــە دیاریـیە خەندەی مناڵ بۆخوێندنی تازەی ساڵ مامۆسـتا:ئێـمەی مـناڵ نەمامی تـازەی ئەمساڵ ئامـادەین بـەدڵ وگـیـان زاخاودەی Continue Reading »
ساڵی تازەی خوێندن ئێمەی خوێندکار بەبڕواوە ھەنگاو دەنێین بۆ سەرکەوتن گشت وەستاوین لە پێشوازی بۆ ساڵێکی تازەی خوێندن ….. دەی با ھەموو بەڵێن بدەین بۆ داھــاتوو کۆشش بکەین بەخوێندن و Continue Reading »
هـاتـیـنـــەوە ، هـاتـیـنــەوە بـۆ خوێندنگـا هـاتـیـنــەوە پشووی هـاویـن تـەواوکـرا چـرای خوێنـدن واهەڵـکـرا شادبووینەوە بـە هاوڕێیان بـە هاوپـۆل و مامۆستایان بـەڵـێ بێشـک قـوتـابـخـانـە بـــۆ ژیــانـمــان چــراخـانـە ئیـتـر خـوێـنـدن پیشەمانـە زانست فێربـوون Continue Reading »
لـە دێـیەکی قەشـەنگی کـوردسـتانـدا، لـە و٥رزی بەهـاردا، لـە نـزیک کـانی و چـەمێک، لەسەر لقێکی دارگـوێزێکی بـەرز، دوو چۆلەکەی جـوانی نێر و مێ یەکتریـان نـاسی.. بـوون بـە دوو هــاوڕێ و بـە Continue Reading »
ددان ھـاورێکانــم بــــزانن ددانەکـانم جـــــوانن دەیپارێزم بـە چـــاکی پێوەی دەنووم بە پـاکی بەیانیان لە خەو ھەستام وەک پێی وتــم مامۆستا‌م کاتێک شۆردم دەم و چاو ددانیش دەشۆم تـــەواو کڕیومە فڵچەو Continue Reading »
کۆمەڵێک منداڵ لەسەر شانۆ کە دەردەکەون، یان ھەریەکەیان گۆڤارێکی منداڵانی پێیە،یان جلوبەرگەکانیان بە بەوێنەی بەرگی گۆڤارەکان نەخشاون،یان بەس بەرگەکانیان لکێنراوە بە سنگ و پشتی منداڵەکانەوە و کڵاوەکانیشیان ھەر لەو بەرگانە Continue Reading »
دەچینەوە بۆ خوێندن ئێمەی منداڵ ھەر ھەموو دوای تەواو بوونی پشوو دڵ پڕ لە ھیوای مەزن دەچینەوە بـــــۆ خوێندن دەچین بۆ قـــوتابخانە بە چالاکی و ژیــــــرانە پڕ سۆزترین جێگــــایە پیرۆزترین Continue Reading »
هاوڕێـیــەتـی هـەر وایـە ڕاستگـۆبوون و وەفـایـە لــەبـــۆ ژیــن پێویستییە پاکیی و خۆشـەویستییە هــاوڕێــیـــەتــی وادەبـێ ڕێـزی بـگـری لـەهـەرجـێ کــە بـیـنـیـت ئـاسـودە بی ڕووخۆش و بە خەندە بی ڕۆستەم خامۆش
زیـلان و دیـلان خوشک و بـران.. زیـلان یانزە ساڵانە، دیـلان دە ساڵانە، لە دێیەکی جـوان و قەشەنگی باکـووری کوردسـتاندا دەژین. رۆژێکی بەهاری رابردوو، لە کاتی خۆرئـاوابووندا، پۆلێک قورینگ لە دوو Continue Reading »
ئێوارە بوو ئاســــکێکی جـــوان پیاسەی دەکرد لە دارســـــتان دەیڕوانییە ئەملاولای خـــــۆی تا یەکێک بێت بە ھاوڕێ بـۆی بینی زەڕافەی مـــــــــــل درێژ لە گەڵی کــــــــەوتە وتوو وێژ لە دوای کەمێک حــــــــەوانەوە Continue Reading »
لە ئەمڕۆدا پەروەردەکردنی دروستی منداڵان، کارێکی هەڕەمەکی و ئاسان نییە، ئێمە لە سەردەمی جیهانگیری و شۆڕشی تەکنەلـۆژیا و گۆڕانکـاری خـێرا و داهێـنانی سەیـر و سەمەرەدا دەژین، لە جیهانێکی جەنجاڵی پـڕ Continue Reading »
تـۆ بـڵـێـی گـیـانـە ڕۆژێ لــە ڕۆژان لـە بـەخـتـی ئـێـمـە دنـیـا بـگـەڕێ لـە ژێـر کـەپـرەکـەی تـەنـراوی تـرێ شـنـەی شـەمـاڵـی ژووانـی جـاران ڕامـاڵـێ خـەمـی دڵ و دەروونـمـان تـریـقـەی نـاخـی پـڕ ئـەویـنـی تــۆ Continue Reading »
لە رۆژێـکی بەهـاردا، کـوللـەیەکی گـەورە بە هـەنگـێک گەیـشت، ویستی لەڕێـدەریبکات. کوللـە: ئەی هەنگی نەسرەوت، دەتبـینم لە بەیانیـیەوە تا ئێوارە، خەریکی کارکـردنی. هـەنگ: ئەمە کـەی کێـشەی تۆیـە؟ ئـەی کـارنەکەم چـی بکەم؟ Continue Reading »
منداڵە ئازاکان : لە سەردەمی کۆندا و لە کەلێنی شاخێکی زۆر بەرزی هەزار بە هەزاردا ، هێلانەیەکی هەڵۆ هەبوو . ئەم هێلانەیە چەند هەڵۆیەکی گەورە و پچووکی تێدا بوو . Continue Reading »
لەگەڵ بوونی مرۆڤدا، ئاژەڵ و پەلەوەریش هەبوونە. لەگەڵ سەرهەڵدانی شارستانیشدا، ئاژەڵ و پەلەوەر پێگە و گرنگییەکی تایبەتییان لە ژیانی مرۆڤدا هەبووە. گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر و بەرووبووم و سوودەکانیان، سەرچاوەیەکی Continue Reading »
مـــــن من رۆڵـەی دەشـت و دەرم رانـــک و چــــۆغە لەبەرم بەرخـــــەوانی بەرخــــــەلم هـــيوای دواڕۆژی گـــــەلم بێچـوە هەڵــۆی کوێســـتانم بـەوری دەشـتی گەرمـــیانم تێکۆشــــــــەرم بێبــــــــاکم دڵسـۆزی گـەل و خـــــــاکم بۆ کـورد و Continue Reading »
دوو مراوی نێر و مێ نزیک کەناری گۆمێ دەگەڕان بۆ مێشوولە بۆ بۆق و کرم و کوللە ڕێوییەکی زیتی زۆرزان زۆر بە گوڕ نیشتە سەریان مراوییەکان بە پرتاو خێرا فرینە Continue Reading »
بەبە خۆشی خستە ماڵ وا کەوتۆتە گڕ و گــاڵ یەک یەک ھەتا دەتوانێ بۆ ھەمــوومان دەڕوانێ پێکەنین و گــــریانی شـــەوان و بەیانیانی لە لای بابە و لای دایە وەکـــــو مۆسیقا Continue Reading »
منداڵان ئایندەی گەشی کۆمەڵن ،ناونیشانی کۆنسێرتی گۆرانی و مۆزیکی تیپی ھونەری منداڵانی سلێمانی بوو کە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢١/٦/٢٠١٨ کاتژمێر (٨) ی ئێوارە لە شاری یاری سلێمانی بۆ منداڵانیان Continue Reading »
یۆگـا وەرزشێکی جەستەیی و دەروونییە، مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا، بە تایبەتیش لە وڵاتی هیندستان، وەکو رێوڕەسمێکی ئایینی باو و بڵاوبوو. وشەی (یۆگـا) لە (زمانی سەنسکریتی) یەوە Continue Reading »
لە درزی دیواری ژوورێکی ماڵە جوتیارێکدا ، مشکێک بەبێ خرتە خرت و جوڵە ، بە جوانی خۆی شاردبۆوە و بە وردی چاودێری جوتیار و ژنەکەی دەکرد ، کە خەریکبوون دەمی Continue Reading »
منـداڵـم، ئێسک سوکـم ژیرم، ئاشنای پەڕتوکـم من پەڕتوکم خۆشدەوێ لــە یــادمـە ڕۆژو شەوێ بەڵێ پـەڕتـوک باشتریـن هاوڕێیە بـۆ جوانی ژیـن بـۆیــە هـەمیـشــە دەڵێم لەگـەڵ پەڕتوکدا هاوڕێم ڕۆستەم خامۆش
ساڵی پار کە لە پۆلی پێنجەمی قوتابخابەی بنەڕەتیدا بووم، لە زمانی کوردی، لە وانەی داڕشـتـندا، کە مامۆستاکەمان بابەتـێکی داڕشـتنی دەداینێ و داوای لێدەکردین کە بۆ هەفتەی داهـاتوو، لایەنی کەمەوە شەش Continue Reading »
زمـان گرنگترین کەرەستەی دەربـڕین و گۆزارشتکردن و گەیاندن و تێگەیشتنە. چ بە شێوەی ئاخـاوتنی سەرزارەکی بێت یا بە نووسـین بێت.. زمـان کۆڵەکەیەکی گـرنگە لە کۆڵەکەکـانی هەر نەتەوەیەک، بەڵکو ناسـنامەی نەتەوەییە.. Continue Reading »
بە بۆنەی (رۆژی جیهانی منـداڵان) بە ناوی (کۆمەڵەی منـداڵانی کورد ـ لە نەرویـج) جوانـترین پـیرۆزبایی لە منـداڵانی کوردستان و لە سەرجەم منداڵانی جیهان دەکەین. کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی (١٩٥٤) Continue Reading »
ئـه‌مـڕۆ یـهكـی حـوزهیـرانـــه ڕۆژی جـــهژنـــی مـنــداڵانـــه كاتـی خــۆشـی و پێكــهنیـنــه واده‌ی بــهزم و هــهڵــپـهڕیـنــه ئه‌مڕۆ مـنداڵ دڵ ئــاســوودهن دهچـریكـێـنـن ، وه‌ك بــاڵنــدهن لێـو به خـهنـدهن ،هه‌موو شادن ســـتــــران دهڵــێـــن و Continue Reading »
له‌وكاته‌دا چۆلهكهكهلهتهنیشت گوڵهباخهسوورهكهوه بوو بۆنی ده‌كرد،گوڵهباخهكه زۆر دڵخۆشبوو، حه‌زی دهكردلهگهڵ چۆلهكهكهدابفڕێت وبچێته قووڵایی ئاسمان بهسهرشاخ وكێڵگهوئاوهكاندابگهڕێت، حهزیدهكردبچێته سه‌رهه‌وره‌كان،نه‌ك هه‌موو وه‌رزه‌كان هه‌ر له‌جێگه‌ی خۆیدابمێنێتهوه،بۆیه وتی :ده‌ی چۆله‌كه جوانهكهبمبه له‌گه‌ڵ خۆت ،حه‌ز Continue Reading »
پاڵەوان و کەسایەتییەکان (کارەکتەرەکان) رەگەزێکی گرنگە لە رەگەزەکانی نووسینی هونەری چیرۆک، تەوەرێکی سەرەکیشە لە چیرۆکی منـداڵان. کەسایەتی سەرەکی لە چیرۆکدا، کە پاڵەوانی چیرۆکەکەیە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رووداوەکانی چیرۆکەکەدا. چەند Continue Reading »
(شکسـپیر) دەڵێ:” لە جیـهاندا سەرینـێک نییە، کە لە باوەشـی دایـک نەرمتـر بـێت” منداڵ بە هەر هۆیەکەوە بگریت، کە دایکی یا باوکی لە باوەشی دەکات و بە سنگی خۆیەوە دەینووسێنێت و Continue Reading »
منداڵە وریاکان : باوکێک و کچە پچکۆلەکەی ، پیکەوە لە ناو باخێکی گەورەدا یارییاندەکرد . کچە پچکۆلەکەی لە دوورەوە پیاوێکی بینی سێوی دەفرۆشت ، بۆیە داوای لە باوکیکرد سێوی بۆ Continue Reading »
تەمەنم پێـنج ساڵان بوو، ماڵمان لە دێی (تۆمـار) لە ناوچـەی شـوانی سەر بە پارێزگـای کەرکـوک بوو. باوکم جوتیار بوو، خەریکی کشتوکاڵ بوو. جووتێک هێستر و جووتێک گوێدرێژمـان هەبوو، چوار مانـگا Continue Reading »
ئای ئای چەند خۆشە و بەتام بامێ و برمەی مـــام بارام ئەمــــڕۆ لە قوتابخــانە بوو بــە خـــــۆشترین وانە مامۆستا وەکـــو یـــــاری بۆی کردبووین بە دیـــاری وانەیەکی بەســــوود بـوو تێیدا بەشدار Continue Reading »
خونچەگـوڵم خونچـــــــەگوڵێکی جـــــــــوانم لـە بـاخچــــــــەی منـــــــــداڵانم رووخــۆش و لێـو بەخـەنــــدەم زمــــان شـــــیرینم هـــــــەردەم دڵـــــــم پــــــاک و بێـگـــــەردە وەک بەفــری کـێو و هـــــەردە حـــــــــەزم لـە ئــــــــــــازادیـیە لـە خـــۆشی و لـە شــــــــادیـیە Continue Reading »
هەر کاتێک کە ناوی ئەفسانەکانی سینەمای جیهانی بهێنرێن، پێویستە ناوی کچۆلەی بلیمەت (شـیرلی تمـپل) یش بهێنرێت. ئەمەش سەیر نییە، چونکە شیرلی تمپل بووکی هەموو منداڵانی جیهان بوو، بچووکترین و زیرەکترین Continue Reading »
منداڵە خۆشەویستەکان : مامۆستایەکی باخچەی ساوایان ، بڕیاریدا یارییەکی بە نرخ و پڕ بایەخ لە گەڵ منداڵەکانی پۆلەکەیدا بکات . مامۆستاکە داوای لە یەک بە یەکی منداڵەکانکرد ، کە هەر Continue Reading »
چیرۆک بۆ منداڵان منداڵە زیرەکەکان : سەرلەئێوارەیەکی ڕۆژێکی خۆش ، باوکێک لە ماڵەوە سەرقاڵی ئیش‌کردن بوو ، کوڕەکەی بە ڕوویەکی خۆشەوە چوو بۆ لای و زۆر لەسەرخۆ وتی : تکایە Continue Reading »
مـام پیـرۆت پیاوێکی بە تەمەن بوو، لە دێیەکی کوردستان دا دەژیا. دوو کوڕی هەبوو. کوڕە بچووکەکەی ناوی هەڵۆ بوو، گەورەکەشی دیاکۆ. رۆژێک هەردووکیانی بانگکرد. مـام پیـرۆت: کوڕە شیرینەکـانم، ئەوەی هەمە، Continue Reading »
لەم ساڵانەی دواییدا، مۆدەی هونەری وێنەکێشان لەسەر دەموچاودا (فـەیس پنتـین) بە تایبەتیش لەسەر دەموچـاوی منـداڵاندا، بە شێوەیـەکی بەربـڵاو لە هەمـوو جیهاندا تەشنەی کردووە. لە شوێنە گشتییەکان و لە مۆڵەکان و Continue Reading »
نیشتیمانی شیرینم زێدی باب وباپیرم هه‌میشه خۆشه‌ویستی هه‌رگیز ناچیت له‌بیرم ئامێزت سه‌وزه‌ڵانی پڕله‌باخ و كانییه دیمه‌نی شاخ ودۆڵت مایه‌ی كامهرانییه بۆئێمه خۆشبه‌ختییه سامان وسروشتی تۆ خاكت زێڕوگه‌وهه‌ره نابێ بیده‌ین به‌فیڕۆ Continue Reading »
لە ( کۆمەڵـەی منـداڵانی کـورد ـ لە نەرویـج )ەوە ئێمەی ئەندامانی (کۆمەڵـەی منـداڵانی کـورد ـ لە نەرویـج) کە بەشێکین لە منـداڵانی کوردستان ئەم پەیامەمان بە زمانی کوردی ئاراستەی سەرجەم منداڵانی Continue Reading »
ئـازیـزه‌كـه‌ی مـن ئـه‌رێ هــۆ دایـه لـه‌گوێـم هه‌ر ماوه سـۆزی لای لایـه له بـیـرم ناچێ بـاوه‌شـی گه‌رمت گــۆرانی ڕۆڵـه و ئــاوازی ده‌مــت به‌هه‌ڵبه‌ستی جوان تۆ ده‌تخه‌واندم كـاتێ ده‌گریــام زوو ڕات ده‌ژاندم Continue Reading »
وا ئەمساڵیش وەکو ساڵان لە گردەکەی مامــــەیارە لەگەڵ ڕۆحی پیرەمێرد دا گڕی نەورۆز جوانتر دیارە *** بۆ بەشداری یادی نەورۆز گەنج و پیر و منداڵی شار بەرگی کــوردییان پۆشیوە ھاتوونە Continue Reading »
منداڵەکانمان نەوەی ئەمڕۆن و هـیوای داهـاتووی کوردستانن.. بەنرخترین و گرنگترین سامـان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. بۆ ئەوەی نەوەیەکی بڕوابەخۆ و گەشبین و هیوادار پێبگەیەنین.. بۆ ئەوەی داهاتوویەکی شیاوتر و گەشتر بۆ Continue Reading »
چیرۆک بۆ منداڵان.. کەروێشکێکی کێوی، لە سەیرانگایەکدا، کەروێشکێکی سپی بینی، چوو تا تاوێک یاری لەگەڵـدا بکات، کە لێی نـزیک بۆوە، سەیـریکرد هیـچ ناجـوڵێتەوە.. بۆی دەرکەوت کە کەروێشکێکی راسـتی نییە، لە Continue Reading »
یه‌كه‌م: كورته‌یه‌ك له ژیانی له‌تیف كوڕی مه‌حموود كوڕی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ناسراو به (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) له ساڵی (1947) له شارۆچكه‌ی (كفری)ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك له باشووری كوردستان له دایك بووه، Continue Reading »
بەشێکی زۆر لە کەڵە نووسەرانی جیهانی (هۆنراوەنووسان، چیرۆک‌نووسان، رۆماننووسان، شانۆنووسان) منداڵانیان فەرامۆش نەکردوون، بەشێک لە نووسینەکانیان، بە تایبەتی بۆ منداڵان نووسیوون، بە شێوازێکی ئاسانتر و کورت‌تر و بەزمانێکی شیرین بۆیان Continue Reading »
(باران) لەگەڵ ئەوەی کە زۆر حەزی لە قوتابخانە بوو،بەڵام ھەندێک جار بێزاری خۆی دەردەبڕی ،چونکە پەڕاو و پەڕتوکەکانی زۆر قورس بوون،کە دەگەڕایەوە جانتاکەی دەکردە شانی ،پشتی دەیدایە ئازار.ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی Continue Reading »
شانۆ لقێکە لە ئەدەب، هونەرێکی درامی نوانـدە، بە دایکی هونەرەکان ناودەبرێت. شانۆ پەنجەرەیەکە بۆ داهێـنان.. سەکۆیەکە بۆ گوزارشتکردن لە خۆشییەکان و لە ناخۆشییەکانی مـرۆڤ.. شانـۆی منـداڵانیش لقێکی زۆر گرنگە لە Continue Reading »
بـه‌فـر شـاری سـپـی كـرد دڵـی مـنـداڵـی خـۆشـكرد به‌تاك تاك و بهكۆمـهڵ ده‌یكه‌ین بهشهڕه تۆپه‌ڵ وابـۆئـهم بـهفـره جـوانه خـهنـدهلـهسـهرلـێومانه بـهپـاڵـتـۆ وجـلی گـه‌رم له‌گه‌ڵ ده‌ستكێشی چه‌رم مــلـپـێـچ و پــووزهوانـه كـههـێـمـای كـوردیمانه زۆرجوان Continue Reading »
ده‌مێكه وه‌ك نوسه‌رێك له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا و مامۆستا و خه‌مخۆرێكی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و دنیا جوان و بێگه‌رده‌ی منداڵ،له‌هه‌وڵدام تا به چه‌پكێك هۆنراوه‌ی تایبه‌ت بۆ قۆناغی (باخچه‌ی منداڵان) ئاماده‌بكه‌م و وه‌ك Continue Reading »
کـتـێـبخـانـەکـەم ، کتێـبـخـانـەکــەم لــە لام شیـریـنی کـتـێـبـخـانـەکــەم مـاڵـە جوانــەکـەی کتێب و گـۆڤــار چـرای ڕوونــاکـی مـنی خوێنـدەوار کتێبخــانــەکــەم ئـارامـیی گیــانــم بـە دڵ هـاوڕێــتـم هیــوای ژیــانــم بـــۆ زانیـاری زۆر ، بــۆ ڕۆشنبیریـی Continue Reading »
منداڵە چاوگەش و شیرین و خۆشەویستەکانمان، نەوەی ئەمـڕۆن و هیـوای داهاتووی کـورد و کوردسـتانن.. بە نرخترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. گۆشکردن و پەروەردەکردنیان بە دروستی و ئاراستەکردنیان بە راستی ئەرکێکی Continue Reading »
به‌خێرهاتی ساڵی تازه دڵـی ئـێـمـه پڕلـه‌ڕازه ئاخۆناخت پڕخۆشـیـیه؟؟!! یان وهكوپار به‌بێ نازه چاومان وهكوكاسهی مه‌ستێك دوور ده‌ڕوانـێ پـڕ نیازه توخوا وه‌ره و ده‌م به‌خه‌نده گوێمان كه‌یله بێ ئاوازه باهاتنـت ئـاوازێك Continue Reading »
پەرتووک هاوڕێی شیریـنـم چەند خـۆشـە کـە دەتبیـنـم دەتــگــرم بــە دوو دەسـتـم کـانگــای هیـواو مەبەسـتـم پەرتووک ڕۆشـنـایـی بـیـرم بـاشتـریـن گـەشــەی ژیــرم لە خوێندنگا ، یـان لـە مــاڵ هـەر تـۆی لـە بیـرو Continue Reading »
(بووکـە بە بارانـە) یەکێک لەو نەریتە دێرین و رەسەنە کوردییانەمان، کە مێژووی بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، مایەی شادی و دڵخۆشیشە، کە تا ئەمڕۆش ئەم نەریتەمان بە نەمری Continue Reading »
لاڤه قوتابییه‌كی زیره‌كبوو،له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌جوانی كۆششی ده‌كردونمره‌ی به‌رزی به‌ده‌ست ده‌هێنا. ڕۆژێك مامۆستا ڕێنمایی لاڤه‌و هاوڕێكانی كرد كه‌خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆتاقیكردنه‌وه‌وپێویستیه‌كانی تاقیكردنه‌وه له‌پێنووس ولاستیك وڕاسته‌وپێنووسداده‌ر له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن،هه‌تاله‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا داخوازیی هیچ پێویستیه‌ك Continue Reading »
من بۆ گەشــتی ئەمجـــارە بۆ بینینی ئـــەم شـــــارە ســـواری پشتی (بـا) دەبم دەگـــــەڕێم تــــا ئێوارە @@@ دەچم بۆ لای ھـــەورەکـــان بۆ نێو فوڵایی ئاســـــــمان لەوێ دەبم بە ھـــــــاوڕێی مانگ و Continue Reading »
چۆن بزانین ڕەشەبا لە کوردستان هەڵدەکا؟ هەرکاتێ درەختەکان لە شەقام و ماڵەکان بەخێرایی دەجوڵان گەڵا و لقیان دەهەژان ئاسمان ڕەنگی بگۆڕێ هەندێک خۆڵاوی ببێ نیشانەی ڕەشەبایە وژە وژی لەگەڵدایە بۆیە Continue Reading »
کـاتــی تـاقـیـکـــردنــــەوە جـارێـکـــی تــر هــاتـــەوە خــــۆم ئــامـــادە کــردووە مــن زۆر باشـم خوێندووە لــە هـەوڵ و تـێکـۆشـانــم بــــــۆ ئـایـنــدەی ژیـــانــم دەزانـــم هــەر بــە زانست دەگەم بـە هیواو مەبەست تـا یەکـەم بـ‌م Continue Reading »
دیلان ته‌مه‌نی چوار ساڵان بوو،تازه باوكی پاسكیلێكی سێ تایه‌ی بۆكڕیبوو. دیلان زۆر حه‌زی له‌لێخوڕینی بوو،به‌ڵام ته‌نها سوكانه‌كه‌ی ده‌گرت وده‌یسوڕانده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوشنه‌كه‌ی دابنیشێت. هه‌رچه‌ند دایك وباوكی هانیان ده‌دا،به‌ڵام دیلان Continue Reading »
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه{فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی}…. دوای زیاترله‌ساڵێك ئاواره‌یی،چۆله‌كه(جوجو)گه‌ڕایه‌وه بۆناوباخه‌كه.(جوجو)كه‌وته‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و دره‌خته‌ی كه‌له‌سه‌رلقه‌كانی له‌دایك بووبووله‌گه‌ڵ خوشك وبراكانیداله‌باوه‌شیداژیابوون. جوجو له‌كاتی گه‌ڕانداقسه‌كانی دایكی بیركه‌وته‌وه،كه‌ده‌یوت”دڵنیام ڕۆژێك ده‌یدۆزیته‌وه”دارسێوێكی گه‌وره‌یه‌ولقه‌كانی چڕوپڕن،نزیك ئاواییه‌كه‌یه‌و ڕووبارێك به‌لای چه‌پیدابه‌ره‌وخوارده‌ڕوات. دوای Continue Reading »
خـه‌نـده و خـۆشـی مـنـداڵـه چـه‌ندخـۆشه ئـه‌م هـه‌واڵـه؟! واسـاڵـی نـوێـی خـوێـنـدنه كـاتـی كــۆشــش كــردنــه ده‌ڕۆیـن بـۆ قـوتـابـخـانـه كـه‌مــاڵـی دووهـه‌مـمـانـه پـشووی هـاوین به‌سه‌رچوو پـڕلـه‌سه‌یران وگه‌شت بوو به‌شداری خوله‌كان بـووین بـۆیـه وا ڕۆشـنـبیربـوویـن Continue Reading »
بڕیار نه‌خۆشكه‌وتبوو ‘هه‌رچه‌نده چووبوو بۆلای پزیشك و ده‌رمانیشی بۆنووسرابوو بۆچاره‌سه‌ركردن‘به‌ڵام گوێی نه‌ده‌دا به ده‌رمانه‌كان بۆیه هه‌رده‌كۆكی و چاك نه‌ده‌بووه‌وه. هه‌تاڕۆژێكیان كۆكین زۆری بۆهێناوته‌نگه‌نه‌فه‌س بوو‘به‌په‌له له‌گه‌ڵ باوكی چووبۆلای پزیشك وكه‌مته‌رخه‌می خۆی Continue Reading »
چیرۆک بۆ منداڵان.. گەشبین کچۆڵەیەکی زیرەک و رووخۆشە، ئەمساڵ لە پۆلی شەشەمە، لە (قوتابخانەی قەندیل)ی بنەڕەتی لە گەڕەکی رەحیماوا، لە شاری کەرکوک، لە باشووری کوردستان. گەشبین لە بەرەبەیانی رۆژی دوو Continue Reading »
ئـەمــڕۆ جــاڕنــامــەی جـیـهـانـــە ڕۆژی مــــافــــــی مــنــــداڵانـــە بیسـتی مـانـگـی نـۆڤـەمبەر بــوو بەڵێ ، چەند ساڵ لەمەوبەر بــوو ئـــەو ڕۆژە بـــــــوو بــڕیــار درا مــافـــی مـنـــداڵ دیـــاری کـــرا بەڵـێ ، بەڕاسـت ، کـە Continue Reading »
منـداڵـی ئـاقـڵ وژیـر ئه‌ی بچكۆله‌ی ڕۆشنبیر لـه‌بـه‌فـرولـه‌بـاڕێـزه له‌سه‌رما خۆت پارێزه زستان وه‌رزی سه‌رمایه سـه‌رماوه‌ك دڕك وایـه كه‌هه‌ڵچه‌قی له‌له‌شت سیس ده‌بێ ڕه‌نگی گه‌شت وریـایـت لـێـده‌سـێـنـێ تـوانـاوهـێزت نامێنێ وه‌ك كـاسه‌یه‌كی بۆشـی هه‌ستده‌كه‌ی Continue Reading »
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه{فه‌رهادئه‌حمه‌دبه‌رزنجی} …. نم نم باران ده‌باری،مێرووله‌یه‌ك نایلۆنێكی پڕله‌شه‌كروگه‌نمی دابووبه‌كۆڵیدا،له‌په‌نادارێكدا وه‌ستاو چاوه‌ڕوانیكردباران خۆشبكاته‌وه.له‌وكاته‌داكرمه‌لوولپێچه‌كه‌به‌سواری ماتۆرسكیله ئاگراوییه‌كه‌یه‌وه به‌وێداتێپه‌ڕی،وه‌ستاولێیپرسی بۆكوێ ده‌چیت؟؟؟ مێرووله‌كه ڕووی تێكردو وتی”ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆماڵه‌وه ،ڕێگه‌شم دووره” كرمه‌لوولپێچه‌كه پێكه‌نی و وتی:به‌م باره Continue Reading »
مامۆستا و قوتابی دوو تەوەری سەرەکی و دوو کۆڵکەی بنەڕەتین لە کۆڵکەکانی کاری پەروەردەیی و فێرکردن.. سایکۆلۆژیای پەیوەندی نێوان قوتابی و مامۆستا، بۆتە هۆی بایەخ و گرنگی پێدانی بەشێکی زۆر Continue Reading »
به‌یانی له‌جێگه‌كه‌م هه‌ستام ودوای ئه‌وه‌ی ده‌ست وده‌م وچاوم شت وهه‌روه‌ها چه‌ند ڕاهێنان وچالاكییه‌كی وه‌رزشیم به‌جێهێنا،پاشان كوپێك شیرم خوارده‌وه.جله‌كانی قوتابخانه‌م له‌به‌ركردوجانتاكه‌م هه‌ڵگرت كه‌پێشترئاماده‌م كردبوو،دایكیشم زه‌رفێكی بچووكی داپێم كه‌خواردنێكی ئاماده‌كراوی تێدابووكه‌ڕۆژانه جۆری Continue Reading »
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه … فه‌رهادئه‌حمه‌دبه‌رزنجی … كوڕانی گه‌ڕه‌ك بڕیاریاندایاری تۆپی پێ بكه‌ن،بۆیه ده‌بووهه‌ریه‌كه‌یان له‌ماڵه‌وه پێویستییه‌ك بهێنێت كه‌له‌یارییه‌كه‌داگرنگه،بۆنموونه،یه‌كێك تۆپ،یه‌كێكیترفیكه،یه‌كێك ده‌ستكێشی گۆڵچی ویه‌كێكیتر هێماكانی گۆڵ وهه‌تا دوایـــــــــــــی… كاتێك ویستیان تیپه‌كه‌یان پێكبهێنن،مشتوومڕكه‌وته‌نێوانیانه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كێ Continue Reading »
ئێـمــە ئــاشــتـیــمـــان دەوێ چونکە ژینـمـان خـۆشـدەوێ بــا نـەمێـنـێ شــەڕو جـەنـگ دەبـــا بێـدەنـگ بــێ تـفـەنـگ هــەمــوو لــە ئـامێـزی خــاک بــژیــن بـــە دەروونــی پــاک بـڵـێـیـــن بـــــــژی تــەبــایــی خـۆشـەویسـتـی و بـــــرایــی چـونـکــە هــەر Continue Reading »
ھۆنـــراوەیەکتان بۆ دەڵێم وەک خۆتان ناسک و جوان بێ بتانکات بە ھاوڕێی خەندە و خەیاڵتان پێی فـــراوان بێ @@@ لەناخەوە خۆزگە خـــوازبن بیڵێنەوە بە گـــــــۆرانی بتانخاتە دەریای خـــۆشی مەلە بکەن Continue Reading »
منم منم کاریلە سپی و جوان وردیلە خۆراکم گەنم و جۆیە سودم هەموو بۆ تۆیە پەلکی شووتی و گندۆرە بەتام دەخۆم بە نۆرە دەخۆمەوە ئاوی زۆر لەسەرچاوەی جۆراوجۆر دایکی من Continue Reading »
وتەکـــــانی ئەمجارە….وەکو مەرجی سەرکەوتن واباشە گشت بیزانین….چونکە لامـــان گرنگن @@@ یەکەم مەرجیش ئاسـانە….ئەویش بڕوا بەخۆبـوون لەگەڵ بوونی بەرنامە و….پلانێکی راســت و روون @@@ ھەوڵ و کۆشــشکردنی….بەردەوام و کــۆڵنەدان بۆنی خۆشی Continue Reading »
ئەمـڕۆ یــازدەی ئۆکتـۆبـەرە دڵــم زۆر .. زۆر بەختـەوەرە ئــەمـڕۆ جیـــهــانــی کچانـە لـە لای مـن ڕۆژێـکی جوانـە ئەمـڕۆ شادم ، مـن ئاسودەم لــەم یـادەدا لێو بـە خەندەم چـونـکـە کچم ، گوڵی Continue Reading »
ئـەمســاڵیـش وەکـو ســاڵانــی پێشــوو کـاتـی خوێنـدنـە دوای هـەنـدێ پشــوو لـە گەشت و سـەفـەر تێر یاریـمـان کرد لـە چـەنـدەهـا خـول بەشـداریـمـان کرد ئێستاش دڵگەرم ، دەروون پڕ لە جۆش ڕوو لــە Continue Reading »
ڕەهەندی ژیر‌و وریا ئەمڕۆ زۆر شادمانە چونکە بۆیەکەمجارە دەچێت بۆقوتابخانە. بەبەرگی قوتابییەوە لەگەڵ منداڵی گەڕەک خەندەی والەسەرلێوە وەکو بچێت بۆئاهەنگ. دەڵێ،مژدە هاوڕێیان ئەمڕۆ لەقوتابخانە ئاهەنگیی یەکناسین و خۆشی وچەپڵەڕێزانە. بەڕێوەبەرومامۆستا Continue Reading »
چیرۆک بۆ منداڵان.. لە باشووری کوردستان، لە شاری خانەقینی قەشەنگ و جـوان، لە کۆڵانی گەڕەکێکدا، دوو کچـۆلەی جوانکیلە و رووخۆش و لێوبەخەندە هەبوون، ناویان گـوڵاڵە و هـەڵاڵە بوو؛ هەردووکیان لە Continue Reading »
ھۆنراوە ھونەرێکی گرنگە و یەکێکە لە لقەکانی ئەدەب و لە ھەمان کاتیش‌دا خۆشییەکی تایبەت بە دڵ و دەرون وھۆشی مرۆڤ دەبەخشێت.مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی کە چێژ و خۆشی لێوەردەگرێت لە ھەمان Continue Reading »
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە (٢٩/٤/١٩٣٣) لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی، لە باشووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە (قوتابخانەی مەڵکەندی) و ناوەندیشی لە (ئامادەیی Continue Reading »
شــارهكــهم ڕازاوهیــه دڵــم پیـَـی كـراوهیـه خـۆشـه دڵـگیروجوانه مایه‌ی خۆشبهختیمانه شـه‌قـام وگـۆڕهپــانـی هێمای هاتووچۆكانـی كۆشك وته‌لاری ڕهنگیـن شاد ده‌كات دڵی غه‌مگین ئـۆتـۆمـبێلی تازهوكـۆن به‌پێی یاسایه‌ك ده‌ڕۆن زیـان لـهخـۆیان نـادهن خه‌ڵكیش هه‌راسان Continue Reading »
خاتوو (یۆهانا لویزە هۆیسەر) کە بە نازناوی ئەدەبی (یۆهانا شپیری) یەوە چیرۆکەکانی نووسیون و ناوبانگی دەرکردووە، کەڵە چیرۆکنووسێکی سویسری و جیهانی ناسراوە لە بواری نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، بە ناوبانگترین Continue Reading »
هه‌میشه هاوڕێی ئاشتین له‌ئاشتیدا خۆشبه‌ختین وڵاتمـان ئاشـتـی ده وێ ئاشتیخوازمان خۆشده‌وێ ئێمه‌ی منداڵ دهترســین بۆیه له‌جه‌نگ دهپرسیـن جه‌نگ مایه‌ی وێرانـییه ئــه‌نجام پهشیــمانـییه بــوونی ســامـانی وڵات هه‌مووی بهفیڕۆدهبــــات ســیمای گوڵ دهژاكــێنێ Continue Reading »
چه‌پكێك گوڵم به‌ده‌سته‌وه گرت و خه‌ریك بوو له خۆشیاندا باڵم ده‌گرت.چونكه دایك و باوكم ڕێگه‌یان پێدام كه له‌گه‌ڵیاندا بچم بۆ ماڵی دراوسێ تازه‌كه‌مان بۆ به‌خێرهاتنیان ،چونكه ئه‌وانیش له هه‌مان باڵه‌خانه‌دا Continue Reading »
{هه‌مووشتێكی دارسێوه‌كه جوانه،گه‌ڵاسه‌وزه‌كانی،شێوه و تامه خۆشه‌كه‌ی}ئه‌مه قسه‌ی ئاریا بوو كه ڕۆژی سێوێكی ده‌خوارد،ڕۆژێك ئاریا ویستی سێوێك لێبكاته‌وه،به‌ڵام ده‌ستی نه‌یگه‌یشتێ ،سه‌ری هه‌ڵبڕی ڕووانی داره‌كه زۆر به‌رز بۆته‌وه.له‌دڵی خۆیدا وتی :چۆن دره Continue Reading »
داپیره نه‌خۆشكه‌وتبوو،وه‌رزی زستان بوو،گه‌ڵابه‌دره‌خته‌كانه‌وه نه‌مابوو.ته‌نانه‌ت تاقه گوڵێكیش له‌باخچه‌كه‌دانه‌بوو. خونچه وتی:من خواردنێكی بۆئاماده ده‌كه‌م كه‌حه‌زیی لێی بێت. لاولاو وتی:منیش ماڵه‌كه‌پاكده‌كه‌مه‌وه‌و جله‌كانیش ده‌شۆم،دییه‌ی خوشكیشم وتی:منیش جله‌كان به‌ته‌نافه‌كه‌دا هه‌ڵده‌واسم،لاوه‌ندی برایشم سێوێكی بۆهێنا،پاش ئه‌وه‌ی Continue Reading »
ئەدەب وێنەیەکی گەش و جوانی ژیانە، کە تێیدا نووسەر گوزارشت لە هیوا و لە هزر و لە بیرۆکەکانی دەکات. ئەدەب کار بۆ پێگەیاندنی کەسێتییەکی تەواو دەکات، پشتیوانیش لە بەها کۆمەڵایەتی Continue Reading »
وڵاتـمـان كـوردستانه جێی باب وباپیرمانه پـڕلـهبـاخ وكانیـیه كانگای كامـهرانیـیه ههتاكوبۆی بڕوانین به‌جوانی ئهوسهرسامین بـۆئـێـمـهی خنجیلانه مایه‌ی سه‌ربه‌رزیمانه دهباگهردی دڵ بسڕین بۆسه‌ركه‌وتن یه‌كبگرین هـه‌مـوومـان بـهدڵپاكی بـیـپـارێزین به‌چاكی بخوێنین وكوششكهین تادواڕۆژی ڕۆشنكهین. Continue Reading »
لای هەموو کوردێکی کوردستان پەروەر و دڵسۆز و بە ئەمەک و شیرپاک، کوردستان پیرۆزترین و خۆشەویسترین و جوانترین و شیرین‌ترین و دڵگیرترین شوێنە. هییچ سۆز و پەرۆش و خۆشەویستییەک، ناگەنە Continue Reading »
ئـامـێـرێـكـم له‌م ژینه بـمـنـاسـن مـنـداڵـینه مرۆڤ دروستی كـردووم پڕله زانیاری كـردووم وه‌رن بـۆلام بـمـد وێـنن چیتان ویست لێم ده‌ربێنن وه‌كـو گـه‌نـجینه وه هـام پـڕزانـیـاری بـه‌بـه‌هـام بۆهه‌ركاتێك كه‌ویستان ده‌رگـای زانـیـنـم بۆتان Continue Reading »
ئه‌م ئێواره‌یه لانه زۆر دڵخۆشه”چونكه به‌یانی ڕۆژی جیهانی منداڵانه‌وئه‌میش له‌گه‌ڵ گروپێكی هونه ریداخۆی بۆنمایشێكی شانۆیی ئاماده‌كردووه”به‌سه‌ماوگۆرانی چووه ناوباخچه‌كه‌وله‌سه‌ر ئه‌وكورسییه‌دانیشت كه‌ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاباوكی له‌سه‌ری دانیشتبوو..چاوه‌كانی بڕییه ئاسمان چاوی به‌مانگ كه‌وت كه‌له‌تۆپێكی Continue Reading »
بێگومان شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتی، هەموو ئەو شتە سەیر و سەمەرانەش، کە لە ئەمڕۆدا هەن و مرۆڤ لە بەریاندا حەساوەتەوە، هەموویان بەری زادەی بیر و هۆش و کۆشش و کۆڵنەدان و تاقیکردنەوە Continue Reading »
خاتوو (فرانسیس هـۆدسۆن برنێت) رۆماننووس و شانۆنووس و چیرۆکنووسێکی ناسراوی ئینگلیزییە. خاوەنی چەندین رۆمان و شانۆی چاپکراو و بڵاوکراوەیە. بە تایبەتیش لە رێی ئەو چیرۆک و رۆمانانەی کە بۆ منداڵان Continue Reading »
له ئێستادا ئه‌ده‌بی منداڵان وه‌ك لقێكی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌ده‌ب دا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه . ئه‌وه‌ش كه بۆ منداڵانی كورد كراوه شان به‌شانی ئه‌ده‌بی منداڵانی وڵاتانی دراوسێ هه‌نگاوی ناوه و ده‌ركه‌وتووه Continue Reading »
لە جیهاندا نووسەرانی منداڵان پێگەو سەنگی زۆر تایبەت و گرنگیان هەیە. بەتایبەتی کیشوەری ئەوروپا بەتایبەترین وڵاتانی ئەسکەندەنافیا دیارترین وڵاتیان وڵاتی سویدە زۆر باش گرنگی وبەهای بەرهەمی منداڵان دەزانن چەند ئەرکێکی Continue Reading »
رۆژێک رەگ و قەد و لق و گەڵا و گۆڵ و بەری دارقۆخێک، کەوتنە گلەیەکردن لە یەکتری. هەریەکەیان ئەرکەکانی، لە ئەرکەکانی هاوڕێکانی تری بە گرانتر دەزانی. رەگەکان: ئێمە لە هەمووتان Continue Reading »
لەگەڵ بوونی کورد دا، گـۆرانی کوریش هەبووە، گـۆرانی بووە بە بەشێک لە ژیانی کورد، بووە بە هۆکارێک بۆ گوزارشتکردن لە هەست و سۆز و لە خۆشەویستی و لە لە خۆشییەکانی Continue Reading »
لە یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی ساڵی تازەی خوێندندا، خاتوو( تۆمسـۆن ) لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتیدا، لە بەردەم قوتابییەکاندا وەستا، بۆ خۆشی چەند رستەیەکی ناسک و شیرینی بە گوێی قوتابییەکانی دا، ئینجا Continue Reading »
لە ئەمـڕۆدا قوتابخـانەی بنەڕەتی، شوێنێک نییە تەنها بۆ فێرکردن و بۆ فێربوون و بۆ وەرگرتنی زانستی و جۆرەکانی زانیاری، بەڵکو شوێنی پێگەیاندنی نـەوە لە دوای نەوەیە.. کاری قوتابخانە پەروەردەکردن و Continue Reading »
لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا خەیاڵ هاودەمی مرۆڤ بووە.. خەیاڵ توانای زەینییە لە پێکهێنای وێنەی داهێنراوی جیاواز، دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو، کە پەیوەندی بە رابردوو یا ئەمڕۆ یا بە داهاتووەوە هەیە، Continue Reading »
چیرۆک بۆ منداڵان.. لە باشووری کوردستاندا، لە نزیک دێیەکی قەشەنگ و جوان‌دا، کانییەکی گەورە هەیە. ئاوێکی زۆری روون و سارد و شیرینی لەبەر دەڕوات.. هەموو خەڵکی دێیەکە بە ئاوی شیرینی Continue Reading »
خوێندنەوە زۆر گرنگ و پێویستە، لەم سەردەمەدا بووە بە یەکێک لە پێویستییەکانی مرۆڤ.. کە لە دوای هەڵمژینی هەوای پاک و خواردن و خواردنەوە و نووستن و یاری کردن، ریزبەندی دێتە Continue Reading »
بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرە بکەن ….
بـاوكـی بهڕێزمـان كهسـێـكـی چـاكـه بـۆ ئێمـه دڵســۆز ، مانـدوو و هیـلاكـه هـه‌ر لـه بـه‌یــانــی هـه‌تـا ئـێـواره بــه ده‌سـتـی پــاكـی خهریـكـی كاره بـاوكـی به‌ڕێـزمـان ئێمه‌ی خۆش ده‌وێ بـۆیـه مـانـدووه بــه ڕۆژو Continue Reading »
به‌یـانـی بـوو ، به‌یـانی خۆری نوێ تیشكی هـانی ده‌ڕۆیـشـتـم لـه ڕێـگـا كه ده‌چووم بـۆ خوێندنگا له شـه‌قـام كه‌سێكـم دی ته‌مـاشـام كـرد به وردی پیـره پیـاوێ وه‌ستا بـوو بینیم ، كـه Continue Reading »
ئەدەبی منداڵان، ئەدب و هونەرە، گرنگترین لقە لە لقەکانی رۆشنبیریی منداڵان.. لە بارەی گرنگی ئەدەبی منداڵانەوە، شاعیری بولگاری(ران بۆسلین) دەڵێ:” ئەدەب بۆ منداڵان، وەکو شیری دایک و هەوای پاک وایە، Continue Reading »
منداڵینه وا به‌هاره شادیبه‌خشی لادێ و شاره وه‌رزی دیلان و سه‌یرانه كاتی دیرچوون و گه‌ڕانه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه پێكڕا دایك و باوك و خوشك و برا ده‌چین بۆ دۆڵ و ده‌شت Continue Reading »
په‌ڕپه‌ڕ و زه‌رد و سپی ڕه‌نگه لاسكه‌كه‌ی جوان و قه‌شه‌نگه به‌بێ دركه, بۆنی خۆشـــه ئارامی ئاوه‌ز و هۆشــــــه له خاكه‌وه سه‌ر ده‌ردێنێ مژده و خۆشیمان بۆ دێنێ ڕه‌نگین ده‌كا ده‌ر Continue Reading »
جۆن نیوبەری ئینگلیزی، بڵاوکەرەوە و فرۆشیاری کتیبی بواری ئەدەبی منداڵان. لە (٩ی/ یۆلیۆ/١٧١٣) لە (بیرکشێر) لە ئینگلتەرا لە دایک بووە. هەندێ لە لیکۆڵێنەران و نووسەرانی مێژووی ئەدەبی منداڵان پێیان وایە، Continue Reading »
مەبەستی ئێمە لەم نووسینەمان، نەبوونی رەخنەی ئەدەبییە لە ئەدەبی منداڵانی کوردمان لە کوردستان دا.. کە تا ئەمڕۆش بە نرخی نەبوونە. هۆنەری نووسین بۆ منداڵان (هۆنراوە، چیرۆک، رۆمان، شانۆ) کارێکی ئاسان Continue Reading »
کە منداڵ بووین، لە قوتابخانەی سەرەتاییدا دەمانخوێند، لە کتێبی خوێندنەوەی ـ عەرەبی ـ و لە کتێبی خوێندنەوەی ئینگلیزیشدا، کۆمەڵە چیرۆکێکی کورتی ئەفسانەیی خۆشیان تێدابوون، چێژ و خۆشییەکی زۆرمان لە خوێندنەوەی Continue Reading »
کوردیلە شیرین و چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان.. هیوای داهاتووی کوردستانن.. بەنرخترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. کە لە سامانی نەوت و زێڕ و لە هەموو لە سامانێکی تریش زۆر گرنگترن و بەنرخترن. لە Continue Reading »
لویس کارۆل، نووسەری چیرۆکی سەرکێشییەکانی (ئەلیس لە وڵاتی عاجباتییەکان) یەکێکە لە نووسەرە بەناوبانگەکانی ئینگلتەرا و جیهان لە بواری چیرۆکی منداڵان. (لویس کارۆل) نازناوی خوازراوی ئەدەبییەتی، هەر بەم ناوەشەوە چیرۆکەکانی و Continue Reading »
ئازادی تەنها وتنی وشەیەکی سەرزارەکی و راگوزاری نییە، ئازادی ئەو هەوا پاک و بێگەردەیە کە هەڵیدەمژین.. ئازادی ئەو هەست و نەستە جوان و پیرۆزەیە، کە هەمیشە لە هۆش و لە Continue Reading »
دەگێڕنەوە خێزانێک هەبوو پێکهاتبوو لە دایک و باوک و دوو خوشک، بۆ کارکردن ڕوویان لە کێڵگەیەکی دڵگیری ناوچەی شاخاوی کرد، کە کێڵگەکە لە باپیرەیانەوە {باوکی دایکیان } بۆیان مابوەوە … Continue Reading »
هەبوو نەبوو ژنێک و پیاوێکی بەتەمەن هەبوون لە کێڵگەیەکی نزیک شارۆچکەیەکدا دەژیان ، خەریک بوون بە چاندنی بەروبوومی کشتوکاڵی کە ڕۆژانە پیرەمێردەکە بەروبوومەکەی بەسەر پشتی گوێدرێژەکەی دەبرد بۆشارۆچکەکە و دەیفرۆشت، Continue Reading »
سۆز و نازی بابه‌ی شیرین توانا و تینن سه‌رچاوه‌ن بۆ خۆشبه‌ختی ژین پڕ ئه‌وینن ئه‌و كاته‌ی باوكم ده‌مدوێنێ دڵخۆش د یارم خه‌نده و خۆشیم بۆ ده‌هێنێ زۆر به‌ختیارم بۆیـــه به‌هێز Continue Reading »
حه‌زم له كتێبه نووسینی/ ئه‌نتۆنی بڕاون ………….. من حه‌زم له كتێبه كتێبی خۆشی و پێكه‌نیناوی …………. وه كتێبی ترسناك و ترسێنه‌ر. چیرۆكی فریشته‌و ئه‌فسانه‌یی………… وه هۆنراوه‌ی دایه‌نگه‌و منداڵان كتێبی هه‌زه‌لی Continue Reading »
پێداویستییە سەرەکییەکانی مرۆڤ دوو بەشن، بەشی یەکەمیان پێداویستییە جەستەییە بایۆلۆژییەکان وەکو هەوا، خواردن، خواردنەوە، نووستن، کە لە بنکەی قووچکەی پێداویستییەکانی ژیان مرۆڤ و هەموو گیانەوەرەکانی کەدان، بەبێ ئەم پێداویستییانە ژیان Continue Reading »