كه‌متر له هیچ … عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
هه‌نگاوێك ده‌چمه دواوه بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌مه‌وه
هه‌نگاوێك له ژیان كورت ده‌كه‌مه‌وه
هه‌نگاوێك هه‌تا دوایی
له ره‌شبردنه‌وه‌ی خۆر
ده‌چمه دواوه
كه‌متر له هیچ
له ژیان كورت ده‌كه‌مه‌وه
ژیان مێژووی نییه
چه‌شنی درۆ
دوایی دێم
له ژێر رۆشنایی خۆر
درۆ ده‌نوسینه‌وه
هه‌نگاوێك ده‌چمه پێشه‌وه بۆ شۆڕش
هه‌نگاوێك دوور له دۆزه‌خ ده‌ڵێم
ژیان كه‌متر له هیچ
له نێو كتێبان ده‌كه‌وێ
وای دابنێن هه‌نگاوێك ده‌چمه پێشه‌وه
هه‌تا دوایی
بوونی با زگماكییه من به‌و بیره‌وه ناژیم
به یادی شۆڕش
وای دابنێن خۆر له نێو كتێبان ده‌كه‌وێ
هه‌نگاوێك ده‌چمه دواوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڕژێم
دوور له رۆشنایی ده‌ڵێم
ژیان مێژووی نییه.
هه‌ولێر 12/4/2019