ڕۆژێکی جیاواز … نەوزاد بەندی

دڵم خۆشە..و
لە خۆش زیاتر ..
بۆچی نەتھێشت
شەڕێ بکەم ..
کە لە پڕ ئاوەدانت کرد ،
دڵێک لە تەنیا تەنیاتر ..؟؟

دڵم خۆشە و
بڕایەوە ..
بۆچی نەتھێشت
شەڕێ بکەم ..
کە لە پڕ چی ڕەنگی خۆرە
لە شەودا ڕەنگی دایەوە ..؟؟

ئیتر
دڵم خۆشە و
تەواو ..
بۆچی نەتھێشت
شەڕێ بکەم ..
کە بێ شەڕ خوێن بووم و خوێناو ..؟؟