وڵاتی چاوەڕوانیی … نەوزاد بەندی

وڵاتەکەیان
پڕ پڕ کرد
لە دێوەزمەی
چاوەڕوانیی..

خۆیشیان
لە ڕۆنی دۆلارا
ھەڵقرچان و..
نەیشگەیشتنە کامەرانی ..

وڵاتی
ملیاردێری برسی..
گەلێکی ھەژاری وێران ..
ھیچی تێدا دەست ناکەوێ
بێجگە
لە قاتی و گرانیی ..

ڕۆژ بە ڕۆژ
قورستر ئەبێ
باری
شانی
ملیاردێر و
ھەژارانی ئەم وڵاتە
بە یەکسانیی !