ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا به‌ده‌ر له‌م دنیایه … سەباح ڕەنجدەر
بڵێی جارێكی تر خۆمان له خۆمان ڕابمێنین
ژیان درێژ ببێته‌وه
* * *
هه‌ڵم
تاوده‌ده‌م
به‌ره‌و
ئاسمان
با ببارێ
به‌ڵا
لاده‌دا
و وێنه‌ی
ناو كاتی مردوو
ده‌كاته‌وه به هەنگ
بۆ بەهێزكردنی شیلە
دەیانڕژێنێتە كۆڵانەكانی شار
شارێك له بیره‌وه‌ریدا
خوێنی ناو برینی
ده‌رده‌كه‌وێ
كاتژمێریش ده‌به‌مه
دواوه
ڕوخساری نوێژكه‌رێك
گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كه‌م
گزنگ
شان و ملی دایكی تامه‌زرۆیی
شێلا
له شێوه‌ی
شیر هه‌وێنبوو
خوێنی ناو برینی ناسی
و شمشێری ڕووتی دراده‌ست
نه‌بووه
وێنه‌ی
ناقۆڵا و په‌ڵه‌یه‌كی
هه‌ڵبزڕكاو
له نزیك ڕێگایه‌ك
دانیشتووم و هێز ده‌خه‌مه‌وه
ئه‌ژنۆم
ڕۆژ سپێده بدات
به ڕوونییه‌كی
ته‌واو
ڕوون ده‌چمه
ناو شار
ڕووه‌كی
تیشكی سه‌رسوڕهێنه‌ر
ڕه‌گی
ده‌هێنێته ناو ده‌ستی
و گه‌ڵاكانی
ناكه‌ون
ده‌شتایییه‌ك
كه خاوه‌نی
كلیله‌كانی
دنیایه
ڕوخساری گه‌رمی
باپیرانی سروشتخوازیش
ده‌رگای
شار كلیل و قفڵی نه‌كه‌وتووه
له سێبه‌ری
كلكی ئه‌ژدیها
داندراوه
هاتوچۆ تێیدا ده‌ستی
به تاج
بۆ سه‌ری
كه‌س
درێژ ناكات
جگه له نه‌ریت
و ڕێوڕه‌سمی
پشیله
نامۆ و ناكام له‌به‌ر
ئاگری حه‌وت
ماڵان
به‌چكه چاونه‌پشكوتووه‌كانی
گه‌رم
ده‌كاته‌وه
مۆسیقای پێی ئاشنا
نابیسترێ
ئاوی شار لێڵ و گرانه
به‌ڕۆژوو
ناتوانێ بیخواته‌وه
شیعر و نوێژی هاوڕێ
خاكییه‌كه‌م
دواڕكات له به‌ره‌به‌یاندا
ناسینه له چاوێكی گه‌رمدا
ئاسۆی تێدا سوورده‌بێت
یان شكۆی ئاهه‌نگێكه
دڵی بۆمان ده‌كاته‌وه و جوانی ده‌هێنێته ناومان
ده‌ستێك
ده‌بێته هه‌ڵگری
هه‌موو
ناو و میوه‌ی
دره‌خته به ته‌مه‌نه‌كان
به ده‌شتایییه‌كی
تابڵێی ڕوون ڕاده‌كا
هه‌ناسه‌یه‌ك
وه‌رده‌گرێ
چاوی به‌رزده‌كاته‌وه
و ده‌بینێ
سوارێك
نهێنی ڕاگرتووه و بۆ لای دێ
بێپه‌روایی
چووه‌ته ڕه‌گیه‌وه و له‌ناو
گه‌شه‌ی
ده‌ژی
ئێمه‌ین
به ده‌ورییه‌وه
گه‌رمایی
گیانین
هێز ده‌خاته‌وه
ئه‌ژنۆی
و دێته‌وه
شار
په‌یكه‌ری
ناوداره‌كان
كه‌سمان
ناناسنه‌وه
ده‌پرسن
ئێوه پشتێنی كام پشتن
پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی
ده‌ستی
دوا ماڵئاوایییان
برینه‌كانیان
پاراو نه‌كراون
خۆیان له‌بیرچووه‌ته‌وه
و ته‌ماشای
باڵنده‌یه‌ك
ده‌كه‌ن
به‌سه‌ر
هێلكه‌ی
به‌سه‌رچوودا
كڕكه‌وتووه
ناوچه‌وانی
دره‌وشاوه‌ی
ده‌بێته
ده‌شتایییه‌ك
كه
خاوه‌نی
كلیله‌كانی
دنیایه
باڵنده‌یه‌كی
ونبوو دێته‌وه
ناوی و سه‌رگه‌ردان
نافڕن
له گه‌رمایی
باڵه‌كانیدا
بۆنی خۆشی دره‌ختی
كاژ و
گوڵدانی زه‌ماوه‌ند
و
له خه‌و
هه‌ستانی
دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
گه‌زۆی
خه‌ون
و
ڕۆژی هه‌ستانه‌وه دڵیان بۆمان ده‌كه‌نه‌وه
دژی باڵه‌كان
شه‌ڕ
ڕاناگه‌یه‌نین
فڕین سێبه‌ره به‌سه‌ر
ڕێگاكانه‌وه و ئاواتت ده‌دا
گوڵه‌كان
له به‌یانییه‌وه
چاوه‌ڕوانن
ببیندرێن و هێڵه‌كان
ڕوونتربن
به ته‌نیا
ده‌نكه
هێلێك بشكێنه ناو
چاپه‌ست
و ئاگری حه‌سره‌تێكی
كۆن خۆشكه
به سه‌د
هه‌زار
زمان قسه ده‌كات
شه‌رابێكی
دۆزیوه‌ته‌وه
ده‌یخاته دڵی هەموو خاوەن
پرسەیەك
ده‌ركه‌وتن
دێت و ده‌بێته
خاوه‌نی
ئاگری پاگژكراوه
ئومێد له هێڵه‌كانی
ئه‌مپه‌ڕ
و ئه‌وپه‌ڕت
ده‌ڕژێنه
ناویه‌ك
و له بۆنی گوڵ ناترسی
مشتێك گه‌نم
له‌بن
كووپه‌ی
ماڵ ده‌چێنیت
زانیت چی له بیرخۆت
ببه‌یته‌وه
چیش به‌بیر
خۆت بهێنیته‌وه
دوورییه‌ك
وه‌ك
ساده‌یی
گوێت لێ ده‌گرێ
له‌ناو
چاوترووكانه‌كان
وه‌رتده‌گرێ
و ده‌تباته
ماڵێك
به‌خته‌وه‌ری
تێدا نووستوون و بارانێك له ئه‌ستێره
ڕژاوه‌ته سندووقی ڕازیان
جانتاكه‌ت
له شانت داگره و كه‌لوپه‌لی
پێویست جیابكه‌ره‌وه
دوودڵ به‌سه‌ر
پرددا مه‌وه‌سته
تكا ده‌كه‌م
په‌له بكه كاتژمێر بخوێنه‌وه و بپه‌ڕه‌وه
كیژه‌كانمان
كه‌زییان
به ئاڵای
به سێبه‌ر
و هه‌تاوی
تۆوه ده‌نووسێنن
له ئاواز و یه‌كه‌م
ته‌زووی
دره‌وشانه‌وه‌دا
نقوومن
كه‌وان
ده‌شكێن
و تیر ده‌كه‌ونه خوارێ
فه‌رمانێك له باڵدا
ده‌نگ هه‌ڵدێنێ
له‌قله‌ق
له هه‌ولێر
هه‌ڵفره
دڵه‌ڕاوكێت
هه‌رگیز
دوایی نایه‌ت
زێد ناوكه له سێوێكی ئاڵدا
وه‌ك
منداڵ گه‌وره ده‌بێ
و شاخه‌كانیش
به‌رزن
كاتێك خه‌ریكین
ته‌ماشا
ده‌كه‌ین
مردن به‌لاماندا
تێپه‌ڕیبوو
مانگیش لەسەر كانیی په‌یام
و ئیلهام خەوتووە
ڕوخساری ئاشقێكە
لەسەر جوانیی دێتە دەنگ
دەیەوێ بەرەبەیان
ببینێ
* * *
ئه‌ی به‌ره‌به‌یانی
ڕسكان و
خه‌مڵین و
تاج و
شانازی
كاتی هاتووه
ده‌شتایییه‌ك كه خاوه‌نی كلیله‌كانی دنیایه
له خۆی دڵنیابێ و وشه به‌وشه ژیان فێربێت
چیا به هه‌ڵدێر كۆتایی نایه
كانوونی
یه‌كه‌می
2018 هه‌ولێر
- له
20/2/2019 له هۆڵی پێشه‌وا له هه‌ولێر له جله‌ی گیانشاد: حه‌كیم كاكه‌وه‌یس
خوێندایه‌وه.