شاری بێ ده‌نگی – شیعری شه‌هید زانا مه‌حموود حه‌مزه
كاتێ شه‌وت به سه‌ردا دێ
ته‌نیا نابی .. ورده خه‌می لاوژه‌ی مه‌رگت
له ده‌م ده‌ر دێ
له پشت په‌رده‌ی یادگاریدا، شاری بێ ده‌نگ
دانی زه‌ردیت … پیشان ده‌دا
گۆمی ئاسمانی تووڕه‌ی مه‌نگ
ده‌شڵەژێنێ .
ده‌ستی قڵیشاوی ڕۆڵه‌ت
به دامێندا داده‌هێنێ .
داوه‌ڵی سركی برسێتی
له نێو ترسا ڕاتده‌ژێنێ .
سبه‌ی .. له گه‌ڵ كپبوونه‌وه‌ی شه‌قژنی مه‌ل
دنیا پڕ كه له ئاوازی سه‌ركێشی ژین
نه‌وای دڵدارانی گوڵ و خۆر و زه‌مین
بگه‌یه‌نه به دوورترین دوندی چیا.