Skip to Content

بوونی خودا حوکمێکی لۆجیکی نیە … ئاراس سەعید

بوونی خودا حوکمێکی لۆجیکی نیە … ئاراس سەعید

Closed
by ته‌مموز 15, 2020 General, Opinion


پرسی خودا، وەکو پرسێکی فیکری و فەلسەفی مێژوویەکی دورو درێژی هەیە، بەتایبەتی لەسەدەکانی ناوەڕاستدا، ڕێنە دیکارت هەوڵی سەلماندنی وجودی خودای داوە، بەڵام نەیتوانیوە وەکو پێویست ئارگۆمێنت بداتە دەستەوە بۆ سەلماندی بوونی خودا، چونکە هەمیشە هاودژیەک هەبووە، بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم پرسە و لەسەدەکانی ناوەڕاستەوە تاوەکو ئێستا ئەم پرسە یەکلایی نەبۆتەوە، چونکە خودا پرسێکی لۆجیکی نیە.
بوون و نەبوونی خودا، پرسێکی لۆجیکی نیە.ڕەنگە [تصور] وێنایی بکەین، بەڵام ناتوانین [تصدیقی] دانی پێدا بنین.
بۆئەوەیی بونی خودا بسەلمێنین، پێویستمان بە ئارگۆمێنتی ڕاستەوخۆیە، بەڵگەیی ئەقڵانی، کاتێک باسی بونی خودا دەکەین، دەبێ فۆڕمی پێ ببەخشین، وەکو بوون، بۆ دانپێدانانی، ڕاستەوخۆ پێویستمان بە بەهایە ڕاست و هەڵەیە، یان هەیە، یان نیە. خودا بابەتێکی هاودژە، بەپێچەوانەی دژەوە، دەکرێت لەدژدا، هەردوو تێزەکە، بونی نەبێ بەڵام سێیەمێک وجودی هەیە. بەڵام پرسی خودا، لەنێوان بوون و نەبودا سیەمێک نیە، خودا یان هەیە، یان نیە، ناکرێت هەبێت و نەش بێت.
کاتێک دەڵێن خودا هەیە، ئێمە دەبێ وینایی بکەین، تاوەکو لەناوەی مرۆڤ، شهود، دانی پێدابنین، ئەویش لەڕێگەی بەڵگەوە. وێناکردنی خودا، دەبێ وەکو بوون، دەبێ فۆڕمی پێ ببەخشین، وێنەی پێ بدەین، ئەمە دەبێتە چەشنێک لەوێناکردنی بت پەرستەکان بۆخودا، چونکە خودا دەشوبهێنی بەبونەوەرێک. ئێمە بمانەوێ بەهایی ڕاست و دروستی خودا بسەلمێنین، پێویستە لەدەرەوەیی ڕستەدا، بەهاکەیی ببینین، وەکو بەڵگە، بەڵام لەواقیعدا نابینرێت. لەبەر ئەوهی پرسی خودا، ناتوانریت لەڕستەیەکی لۆجیکیدا، ئەنجامگیری بکەین، یاخود بەهایی ڕاست و هەڵەیی پێ ببەخشین، پرسێکی لۆجیکی نیە. بەپێچەوانەشەوە، خودا وەکو نەبوون، کەپرسێکی ئەزەلیی کتێبەئاینیەکانەو دەسپێکی بوونە، ناتوانریت بەبەڵگەوە نەبوونی بسەلمێنرێت.

ئاراس سەعید

Previous
Next
Kurdish