تابلۆی ڕووناكی … به‌ختیار محه‌مه‌د
مانگ گڵۆپی سپی ئاسمانه
خوا به‌شه‌و پێی ده‌كا
به‌ڕۆژ ده‌یكوژێنێته‌وه.
خۆریش چرای ماڵی كه‌ونه،
كه هێشتا كاره‌بای بۆ نه‌چووبێ.
ئه‌ستێره‌كانیش ئه‌و موورو و زه‌نگیانانه‌ن،
كه شه‌وان فریشته‌كان
وه‌ك مناڵانی گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كان
یارییان پێ ده‌كه‌ن.
بهرهبهیانانیش زوو
له كۆڵانه شینهكانی ئاسماندا
ونیان ده‌كه‌ن.
پێده‌چێ بارانیش فرمێسكی چاوی خوا بێ،
ئه‌و كاتانه‌ی
كه بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریێ.
په‌لكه‌زێڕینه‌ش ئه‌و پرده‌یه،
كه خوا به‌هاران
بۆ لای گه‌ڕه‌كی ئێمه
به‌سه‌ریدا ده‌په‌ڕێته‌وه.
كه‌واته ئێستا زانیمان،
كه سروشت خۆشترین
یاریگای خوایه.
به‌ختیار محه‌مه‌د