کیژان ناچنە مێرگوڵان.. مارف عومەر گوڵ

ئێرە دەرسیمە بۆ کوێیان دەبەن

ئێڕە شەنگالە بۆ کوێیان دەبەن

ئێرە گەرمیانە بۆ کوێیان دەبەن

ئێرە کەرکوکە بۆ کوێیان دەبەن ؟

نەهاتنەوە ، نە لاوک و

نە تەمبوورەکانیان ، نەهاتنەوە

نە ” سەوزە سەوزە ” و نە ”  قەتار ” یان نەهاتنەوە

لەوساوە کەس ناچێتە ئەو ” بانە “

لەوساوە ئەڵلاوەیسیەکی تازە لە دایک نابێت

لەوساوە ” کیژان ناچنە مێرگوڵان”

لەوساوە کوڕان ناچنە سەر کەژان !

١٥/١١/٢٠٢١