Skip to Content

زنە… گۆران سەمەد

زنە… گۆران سەمەد

Closed
by حوزه‌یران 21, 2022 General, Poems

بۆ هەڵکشان
خەونەکانمان
پێویستمان بە بکوژێک هەیە.
هەڵگۆزراویی ناخمان بێت و
درنجەکان لە بەین بەرێت.

بۆ “ئەوین”یش وایە؛
هێندەی وەهم زەفەرمان پێ.
درنجەکانمان پەلەقاژەیەتیان
تا سازگاریمان شێلوو کەن.

پەژارەیی گەرەک نییە
ئەوەی هەیە؛
تۆزێ دەرچوونە لە مۆدێرنیتە و
ورەی ئاوەژووکردنەوەیە.
“ئەوین” خۆی فۆڕمی وەردەگرێت.

ئێمە دەبوو وا باین
پزدان و کاژەکانمان تووڕ دا با
تا لە دایکبوونەوەیەکی دیکە تووش هاتباین
ئەوسا مەیلی ئەوەمان دەبوو
بوونمان داچەقێنین

ماجەرایی “ئەوین” وەتۆیە
نەنگی شتێک نییە لە بوونی “ئەو” دا
ئەوەی وا دەکات بێینەوە بوون
تەنیا و تەنیا
فڕێدانی درنجەکانە بە هاودەمیی یەکەوە.

گۆران سەمەد
٢٠/٦/٢٠٢٢س

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next