سێوە… سەردار رەزا جاف

پێم بڵی ساقی لە کوێیە تا شەرابم دەسکەوێ
دوور لە باڵای سێوەگيان من با مەستبوونم دەرکەوێ
تۆ کە تووڕەی بۆلێم ياخيت ئەم ژانەی من تاکو کەی
دابڕانت کۆتەڵێکە ئازيزم پەی پێ نەبەی
شەو لە ئەندێشەی تۆدا من ، کۆت و ديلی زوڵفی خاو
کوا چرای سيمات زرێبارکوا سۆزت بۆ ژانی چاو
دەردی غوربەت شەوگەڕانە حاڵی من وێران ئەکا
دڵەی شێتم ئۆقرە ناگرێ منەی رێی ئێران ئەکا
چاوەکانت نيگارکێشن وێنەی نازی لێو ئەکا
لێوەکانم بۆ تۆ تینون شەڕی دەشت و کێو ئەکا
شەو لە باخەڵ تاريکيم و پێکەنينت نابينم
نوقمی ژانی رۆژگارم خەم دەنۆشم تا بينم
با سۆزان پەرستی ژين و ئاکنجی مەيخانە بم
زرێبارێ لە پشت نێم و سوتووی مەجمەرخانە بم

ئاڵمان 23.06.2022