ئێوه خه‌ڵك به‌چی ده‌زانن؟ … عه‌زیز ڕه‌ئووف
هه‌ر خۆیان كۆی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان په‌كخستووه و كه‌چی له پانێڵه‌كاندا سێڵفی به‌یه‌كه‌وه ده‌گرن. بیره نه‌وته‌كان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و هێز به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك ده‌جوڵێنن، كه‌چی له پانێڵه‌كاندا به ڕیز به‌یه‌كه‌وه دانیشتوون.
له میدیاكانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر و لایه‌نگر و هه‌واداره‌كانیان شیر و تیر له‌یه‌ك ده‌سون، كه‌چی خۆشیان له پانێڵه‌كاندا به‌یه‌كه‌وه پێده‌كه‌نن.
هه‌ریه‌كه و چه‌ندان په‌یجی ئهلهكترۆنی دروستكردووه بۆ پشتیوانی له خۆیان و هێرش بۆسه‌ر به‌رامبه‌ر، هه‌ریه‌كه‌و چه‌ندین شاشه و ته‌له‌فزیۆنیان بۆ دژ به‌یه‌كتر دروست كردووه، كه‌چی له پانێڵه‌كاندا له‌پاڵ یه‌كتریدا دانیشتوون و پێده‌كه‌نن.
هه‌ر ئه‌م نوخبه سیاسیه، هه‌ر ئه‌م حزبانه ئه‌م دۆخه‌یان خوڵقاندووه كه‌چی خۆیان هه‌رچی كێشه هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتر نیانه.
باشه ئێوه خه‌ڵك به‌چی ده‌زانن؟ باشه ئێوه شه‌رم ناتانگرێ كوردستان له‌م دۆخه‌دا بژێت و ئێوه‌ش به قات و ڕیباته گرانبههاكانتانهوه له پانێڵكانهوه موحته‌ره‌م دانیشتوون و ئه‌وه‌ی بیری لێناكه‌نه‌وه خه‌ڵك و كێشه‌ی خه‌ڵكه؟
هه‌ی له گه‌نجه ڕێكپۆشهكانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی پێشوو؟ له میدیاكانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له پانێڵه‌كاندا جوان جوان وه‌ك ته‌له‌به‌ی عاقڵ دانیشتوون و ته‌ماشای كامێرا ده‌كه‌ن. میدیاكانیان پڕ كردووه له شه‌ڕه جنێو، هه‌وادارانیان به كه‌لتوری جنێو به ده‌سه‌ڵات گۆش كردووه، كه‌چی خۆشیان به قات و ڕیباته‌وه ده‌ڵێی له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه هاتوون.
باشه ئێوه چی ده‌كه‌ن؟ باشه ئێوه خه‌ڵك به‌چی ده‌زانن؟ له‌جیاتی كۆ ببنه‌وه و بیرێك له حاڵی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه، له‌جیاتی دامه‌رزاوه‌كان ئه‌كتیڤ بكه‌نه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه ئه‌م دۆخه بۆوای لێهات و كێ به‌رپرسه، كه‌چی سه‌ف سه‌ف ڕیزیان به‌ستووه له پانێڵه‌كاندا و خۆیان له‌به‌رده‌م كامێرادا عه‌رز ده‌كه‌ن.
نوخبه‌ی سیاسی كوردی، پاڵه‌وانانی سه‌ر شاشه و پانێڵه‌كان، نه‌ك جارێ به‌ڵكو هه‌زار جار بینینی ئه‌و دیمه‌نانه توشی بێئومێدیمان ده‌كه‌ن كه ئێوه‌ی به‌تاڵ و حه‌تاڵ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌كه‌ن.
من نازانم ئێوه چی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم یان خه‌له‌لێك له عه‌قڵی ئێوه‌دا هه‌یه، یان نه‌قسێك له ده‌ماغی لایه‌نگر و ههوادارهكانتاندا هه‌یه. من نازانم ئێوه چی ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم یان خۆتان زاكیره‌تان له‌ده‌ست داوه، یان خه‌ڵك به مێگه‌ل ده‌زانن.