هاوكاری … رۆسته‌م خامۆش

به‌یـانـی بـوو ، به‌یـانی
خۆری نوێ تیشكی هـانی
ده‌ڕۆیـشـتـم لـه‌ ڕێـگـا
كه‌ ده‌چووم بـۆ خوێندنگا
له‌ شـه‌قـام كه‌سێكـم دی
ته‌مـاشـام كـرد به‌ وردی
پیـره‌ پیـاوێ وه‌ستا بـوو
بینیم ، كـه‌ نابیـنا بـوو
گـوتم : خاڵـۆ گیان سڵاو
گوتی به‌خێربێی سه‌رچاو
پرسـیم له‌ حـاڵ و كاری
ئه‌وجـا كـردم هاوكـاری
ئه‌ویش سـوپاسـی كردم
نـزای خێری بــۆ كـردم
گوتـی یاخوا هه‌ر ژیر بی
خـاوه‌نی هـۆش و بیر بی