باوكی به‌ڕێزمان … ڕۆسته‌م خامۆش
بـاوكـی بهڕێزمـان كهسـێـكـی چـاكـه
بـۆ ئێمـه دڵســۆز ، مانـدوو و هیـلاكـه
هـه‌ر لـه بـه‌یــانــی هـه‌تـا ئـێـواره
بــه ده‌سـتـی پــاكـی خهریـكـی كاره
بـاوكـی به‌ڕێـزمـان ئێمه‌ی خۆش ده‌وێ
بـۆیـه مـانـدووه بــه ڕۆژو شــــهوێ
نان په‌یـدا ده‌كـا بـه ڕه‌نجی شــانـی
تا ئێمـه بژیـن بـه مـه‌ردی و جـوانـی
بـاوكـی به‌ڕێـزمـان دڵ میـهـرهبانـه
بـــۆ ژینــی ئێمه لــه تێكـۆشــانـه
كـرێـكـارێـكــی مــــهرده لـه ژیان
ئێمه‌ش پێی ده‌ڵێین : سوپاس بابه گیان
ڕۆسته‌م خامۆش _ هه‌ولێر 2017