بۆ تۆ … سه‌ردار جاف
له سه‌فه‌ری ره‌نگه‌كانا
چاوه‌نواڕم
فڵچه ده‌ستی نیكاركێشێ
له ده‌رگای حه‌زه‌كانم با
په‌یامی خوای ئیشق بێ و
خۆی ته‌یار دا
له مه‌لۆتكه‌ی كوڵمی ئاڵا
له ده‌سرازه‌ی چاوی خومار
له باڵا لاولاوی لێوێ
به قامه‌تی گه‌ردن به‌رزی ته‌داره‌كێ
ئاڵاند بێ
له كاروانی گه‌ڕانه‌وه
ده‌بێته ده‌نگی ناوازه
چه‌پكێ حه‌زی سه‌رشێتی دڵ
بوخچه‌یه‌ك ماچی گڕ گرتووی
شتڵی لێوێ
باوه‌شێ هه‌ناری سۆمام
له كۆڵ ده‌نێ
عه‌رشی له خاواریی پڕ كرد
ئه‌وه قه‌ده‌ری ئه‌وینه
بۆ ئامێزی سینه‌ی نه‌رمی
ناڵاند بێ
ئه‌ڵمانیا
19 / 5 / 2017