كچی سوور.. شیعر\ سه‌لاح جه‌لال
پێنج گوڵی سور(…)
گڕكانێك كاكێشانی سوور كرد
پێنج گوڵی سووری هه‌ڵگرتبوو
به‌موزیكی ره‌وی هه‌ساره‌یی هاتن
له‌په‌لكه زێڕینه‌ی رۆح جیابوونه‌وه
به‌گۆگڵی وشه‌ی تواوه‌ی مه‌رگه‌سات
شه‌واره‌یان خسته فه‌زا
پێنج هه‌ساره‌ی عیشقیان ناونا
به‌ئه‌تۆمی زمانه‌وه سنووری مه‌رگ تێكه‌ڵ بوو(…)
پێنج گوڵی سوور(…)
به گێژه‌نگی رۆح و زمان
تونێلی مه‌رگ بوو به‌فۆتۆ
بوون و نه‌بوون به‌هۆمیرۆسی گرێدرا
فه‌زای سێداره‌ی پاكیزه‌یی بوو به زمان:
بوو به فه‌زای ته‌كنولۆژیای رۆحی زه‌مان
لێره له‌م فه‌زایه لێره‌بوونی من و تۆ‌و ئه‌وانه
دره‌خت و كۆشكی وێنه وێنه‌ی هه‌ناسه‌یه(..)
له‌ئاماژه‌و وشه‌و گریه‌و لایه لایه
شاری موزیكی مه‌رگه‌ساتیان پێكهێناوه(…)
پێنج گوڵی سوور، رۆیشتن(..)هاتن(…)
له‌ئه‌ستێره ره‌شه‌ی نه‌بوونه‌وه كه‌وتنه خوار
رۆح به‌چرا گۆڕایه‌وه
خوێن به ئاگر
به‌سێداره گڕوگاڵ بۆ كۆرپه ده‌كه‌ن(…)
پێنج گوڵی سوور په‌لكه زێڕینه‌ی تاریكین(…)
شانۆیه‌كی ناوه‌خته‌یان نمایشت كرد:
سه‌فی محه‌مه‌دی رچه‌ی سیبریایی بڕی
به‌فه‌لسه‌فه‌ی سیزیف و چرای دانتی
تۆوی كچانی سێداره‌ی هێنایه‌وه
فه‌لسه‌فه‌ی مه‌رگ له‌مه‌رگ داده‌هێنێت:
(ئێمه دابڕاوی ره‌وی بیابانی خۆرین
گڕكانی شه‌واره‌یی مه‌رگی مه‌رگ
بۆ ئه‌تۆمێكی گڕوگاڵ)(…)
تابلۆی پاش مه‌رگه‌ی ئه‌نجیلۆ فه‌زایه‌كی هێنایه‌وه:
ملوانكه‌و موورو ستیان و ژێركراس و جلی خوێناو(…)
رۆمانی بوركانی كچانی سووریا‌ن چاپ ده‌كرد
مستیله‌ی نه‌رمینی كه‌ریمی له كاكێشان هێنایه‌وه:
(شارا رۆحمان به‌هه‌تاوی زه‌مه‌ن به‌خشی
بلوێنان چرا داگیرسا)(…)
بازنه‌ی مه‌عسومی سه‌رهه‌نگی بوو به تابلۆ(…)
له‌هه‌ساره‌ی تیژ ڕه‌وییه‌وه گزنگی دا
بانگه‌شه‌ی بۆ كاروانی سیبریا كرد:
(په‌تی سێداره فیلمێكی دازاینی فه‌لسه‌فی بوو
هه‌ڵماقۆی زه‌مه‌ن و بوون و مێژووی ده‌كرد
چه‌نده خۆش بوو په‌تی سێداره‌م خرایه مل
وام ده‌زانی شه‌وی عاشقی بوكێنیه)(…)
ملوانكه‌ی نه‌سرینی پاك نییه بوو به‌موورووی ئاودار(…)
له‌ملی دره‌ختی قه‌ده‌ردا په‌خش ده‌كرا
ناخی پاش مه‌رگه‌ی كچانی سێداره‌ی ده‌ڵێته‌وه:
ئه‌و وشانه‌ی ده‌بنه هه‌ڵم و
به‌بارانی شۆڕشی سوور داده‌بارێن(…)
كاتژمێری مریه‌می سادقی چركه‌ی هه‌ساره‌ی مه‌رگی كرد(…)
ساتی سفری ره‌وی ئازادی مۆر ده‌كات
به مۆزیكی ره‌وی قه‌ره‌جی ئیتالی
سه‌مفۆنیای بیتهۆڤن و ئاوازی مه‌رگ
سروودی په‌تی سێداره‌ی كچانی سوور ده‌ڵێنه‌وه(…)
لێره فه‌زایه‌كه یاخی له ئۆدیبی فرۆئید(…)
سه‌ركێش له سۆبرمانیه‌تی نیتشه‌و
قوڵتر له‌تاعونی كامۆ
رونتر له مورغی سلێمان
بڵند تر له‌شاخی هیمالایاو
سوورتر له‌مێژووی غاندی و هه‌ربرت
ئاهه‌نگی كچانی سووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه
قه‌ڵه‌م بریسكه‌ی گریانه
ده‌فته‌ر گڕی بوركانی هه‌ناسه‌یه(..)
ته‌كنه‌لۆژیا ئاوێنه‌كانی ناو رۆحه
گه‌ردوون له كونی ده‌رزیه‌كا نیشان ده‌دات
به گڕوگاڵی هێرۆگرۆفی
به‌رۆح پانۆرامای ده‌وڵه‌تی مێروولله ده‌كه‌ن
ژینا ئه‌مینی به‌بورجی ئیڤیلی شۆڕشی سوور(..)
به‌رۆمانی كچی پاكیزه‌ی ره‌شه‌با
له‌ته‌كنه‌لۆژیای بووندا چاپیان ده‌كات(…)
27/8/2022 كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ