كۆمپیوته‌ر … فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
ئـامـێـرێـكـم له‌م ژینه
بـمـنـاسـن مـنـداڵـینه
مرۆڤ دروستی كـردووم
پڕله زانیاری كـردووم
وه‌رن بـۆلام بـمـد وێـنن
چیتان ویست لێم ده‌ربێنن
وه‌كـو گـه‌نـجینه وه هـام
پـڕزانـیـاری بـه‌بـه‌هـام
بۆهه‌ركاتێك كه‌ویستان
ده‌رگـای زانـیـنـم بۆتان
هێماو وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
پیت و وشه‌ی ناوفهرههنگ
پـێـشـكه‌ش به‌ئێوه ده‌كه‌م
تـابـیـرتـان پـاراو بـكه‌م
ئـێـوه‌ش هـاوڕێـبـن تاسه‌ر
لـه‌گـه‌ڵ مـنـی كـۆمـپیوتهر