چەند کۆپلە شیعرێک.. زانا کوردستانی

(۱)
ئه‌من
وەك یەعقووبم!
گەر چاوەكانیشم
كوێربن
نائومێد نابم
بۆ دیتنی تۆ….!!

(۲)
هەمۆو ئیواران
بۆت چایی دە‌م دە‌کە‌م
بە‌ڵام تۆ نیە‌ی!
هە‌تاسە‌ر چاێیە‌کە له تام ئه‌کە‌فێ!
وە‌کوو گۆتنی:
“خۆشم دە‌وێکانت”

(۳)
جه‌ماڵی تۆ پڕ له ژانه،
رێشه دڵیان
— ئه‌و پیاوه‌کانی وا تۆیان دیه‌ی!

له ئێش ئیشق تۆ،
— یان ئه‌مرن،،،
یان که شایه‌ر!!!

زانا_کوردستانی