تابلۆی ئەوین … ستار ئەحمەد

پەری ئاسمانی
یا بوكی خەونی
كفنی ئەندێشەی
مردنم دەچنی
…………….
تابلۆی ژیانم
بەتۆوە جوانە
عەشقی پیرۆزت
چرۆی نێو گیانە
…………….
وەرە لامەوە
سەرخە سەر رانم
چرای ئاواتی
گڵكۆی شەوانم
…………….
ماچێك لەو لێوە
مژینی سێوێ
هەناسەی عومری
جوانیم دەپێوێ
…………….
به‌رۆكت وازكە
ماچ كەم ئەو سینە
دونیا بەبێ تۆ
كەی مانای ژینە
………………
خۆشە ئەوین و
ئازارو ژوانی
دڵمت دزیوە
بۆ هێندە جوانی
………………….
شەوێك تا سەحەر
مەست بین پێكەوە
چەند خۆشە شیلەی
مەمك و ئەو لێوە
………………..
كەی عەشق و ئەوین
بڤەو تاوانە
كوشتەی جوانی تۆم
زۆر چاك بزانە
………………….
وەرە پێشەوە
دەست بەرە دەستم
بۆتۆیە رۆح و
تابلۆی هەڵبەستم
………………….
ستار ئەحمەد