Skip to Content

شیعر\ قەڵا.. ئومێد قەرەنی

شیعر\ قەڵا.. ئومێد قەرەنی

Closed
by حوزه‌یران 3, 2023 General, Poems


ئێمە دەزانین
ترسنۆکەکان زۆرترین جار
ئاڵایەکان بەرز رادەگرن
وەلێ، تەنیا یەکێک
کە هۆکاری هەموو
سەرکەوتنەکان بووە
مردووە…
هەمووان دەزانن
کە ئێمە خەڵکی دوا دەربەندی
ژێر زەوینی ئەم شارەین
ئێوەش دەزانن قەڵا
میراتی کۆمەڵێک منداڵی
چڵکن و بەچکە کرێکارە…
ئێمە نازانین تەم چیە!
هەر رۆژ
لە گردەکانی خۆر کۆدەبینەوە،
هەموو شتێک لە رووناکییدا
دروستدەکەین…
“نیگاری با”
ئاوەهایە ئیدی
نیگاری ئەو رۆژانە
”با” دەیکێشێ.
زۆر شت گۆڕاون
ئه‌كته‌ره‌كان،
دیمه‌نه‌كان، واتایەکان..
ئەمن له‌پڕ
هیچ نەخشێکم نه‌ما
به‌س تۆ له‌ دیمه‌نه‌كه‌دا
بمێنه‌وە و چاوه‌ڕێكه‌
من دەبێ زوو
ب ڕ ۆ م.

ئومێد قەرەنی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish