ئــاشـــتی …. هۆنراوه‌ی/فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
هه‌میشه هاوڕێی ئاشتین له‌ئاشتیدا خۆشبه‌ختین
وڵاتمـان ئاشـتـی ده وێ ئاشتیخوازمان خۆشده‌وێ
ئێمه‌ی منداڵ ده‌ترســین بۆیه له‌جه‌نگ ده‌پرسیـن
جه‌نگ مایه‌ی وێرانـییه ئــه‌نجام په‌شیــمانـییه
بــوونی ســامـانی وڵات هه‌مووی به‌فیڕۆده‌بــــات
ســیمای گوڵ ده‌ژاكــێنێ ژینمــان لــێ ده‌شێوێنــێ
تیشكی خۆرمان لێده‌بات ئاسمانمان تاریك ده‌كات
باله‌جێگای هه‌راوشــه‌ڕ هه‌وڵمان بخه‌ینه‌گـــــه‌ڕ
بۆوڵات به‌خزمه‌ت بیــن هه‌تاكو ئـــاســووده‌بیــن
چوون ئاشتی وئاوه‌دانی هێمـــان بۆشـارستــانـی..