چاوەڕوانی سەرابێك.. سمکۆ ئەحمەد

سی ساڵە من لە دووی جێ پێ یەك دەگەڕێم
کە دیتمەوە گەنج نەمابووم
بەس خەونەکەم هەرهەرزە بوو
ئەویش ووتی منیش گەنج نیم
ئێستا دایکی دوو منداڵم
درەنگ هاتی منیش ماندووم
پەڕەی گوڵی باخچەکەم بۆ سی وەرز
بە دێ و نایە بۆت هەڵوەراند
من گریام و تۆ نەهاتی
من تەنیا بووم تۆ نەهاتی
بە بوک برام تۆ نەمابووی

کە تۆ هاتی بەردەی شانۆ داخرابوو
سی کورسی چۆڵ
لەسەرسنگی سی ساڵ هەڵچنرابوو
زەمەن لای من
وەك سەعاتەکەی دەستم ڕاوەستابوو
تەمەن لای من دوو چاو بوو
لەسەر جێ پێت واق وڕمابوو
ترێ گەیشت دەستم نەگەشت لێی کەمەوە
کە دەستم گەشت ترێ نەبوو لێی کەمەوە

سمکۆ ئەحمەد
لەندەن ٢٠١٢