کتێبی ( قەیرانی ئابوری سەرمایەداری) لەم نزیکانەدا لە کوردستان چاپ دەکرێت.. کاوە کەریم

خوێنەرانی هێژا
کتێبی ( قەیرانی ئابوری سەرمایەداری) لەم نزیکانەدا لە کوردستان چاپ دەکرێت، هەروەها لە داهاتووی نزیکدا لە ئەوروپا. کتێبەکە لەبەرگێکی 284 لاپەڕیی بابەتەکانی تێدا بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکە چەند بابەتێکی گرنگ لەخۆ دەگرێت. لەوانە:

  • قەیرانی سەردەمی ئێستای سەرمایەداری
  • هۆکاری قەیرانەکە
  • هەڵاوسان، و تیوریەکانی مۆنتیریزم و چەندایەتی
  • تیوری مارکس بۆ قەیرانی سەرمایەداری
  • یاسای مەیلی دابەزینی تێکرای ڕێژەی قازانج
  • تیوری کەم بەکاردن و قەیران
  • جوڵەی خولگەی قەیرانی سەرمایەداری
  • ئابووری کلاسیک و قەیران
  • یاسای ( سای)
  • لەنێوان (سای) و مارکسدا
  • ئابووری نیوکلاسیک و قەیران
  • تیوریەکانی ئابووری نیوکلاسیک و قەیران
  • ئابووری مارشاڵ
  • ڕێبازی کینزی
  • لەنێوان ڕێبازی کینزی و مارکسدا
  • ڕێبازی نیئولیبرالیزم و قەیران، بۆچونەکانی هایک و بنەما فکریەکانی
  • سەرمایەداری دەوڵەتی و قەیران
  • پارە و دراوگەرایی، قەیرانی سەرمایەداری.
  • تیوری دراوی مارکس
  • قەیرانی دارایی ، قەیرانی قەرز
  • مارکس، سەبارەت بەکاری کرێگرتە وسەرمایە.

هەەروەها هەندەک بابەت و تیۆری تریش کە پەیوەندی بەباسەکانی کتێبەکەوە هەیە.
بەهیوام کتێبەکە بابەتێکی بەسوود بێت بۆ خوێنەران.

کاوە کەریم