زۆرو بۆری لەڕۆمانی کوردیدا.. سەلاح جەلال
ڕۆمان ژانرێکی باڵایە، جۆرێکە لەدیالۆگی مەعریفی شارستانیتەکان. وەک چۆن پێکهاتەی ئەدەبی مۆدێرنە، زانستی تایبەت بەخۆی خوڵقاندووە وەک لێکشیتاڵ کردن.
بەگشتی، دیاردە نەرێنیەکانی زۆرو بۆری ڕۆمانمان لەم خاڵانەی خوارەوەدا بۆ دەردەکەون:
1 هەتاوەکو ئێستایش، کولتوری کوردی لە ڕوی زانستەکان و فەلسەفەوە لەزەمەنی سفردایە و ڕۆمان لەدایکبوویەکە زگماگ، کەمئەندام.
2 بەشداری نەکردنی کۆمەڵگە لەشۆڕشە باڵاکانی جیهان و پڕۆسەی دیموکراتیدا.
3 کۆمەڵگە هیچ گۆڕانێکی ڕیشەیی چینایەتی بۆ دروست نەبووە.
4 نەبونی هۆشیاری و ئامادەیی نوسینەوەی ڕۆمان.
5 ڕۆمان ئەو کەسانەی دۆزییەوە دەینوسنەوە، نەک بانگەشەی نوسینەوەی بکرێت.
6 زمان و ڕەوتی زمانەوانی ئاڵوگۆڕی کارتێکەری زمان و کۆمەڵ و ڕۆڵی ڕۆشنبیری شوناسی زمان دیاری دەکەن. لەخۆگرتنی ڕەوتی زمانەوانی لەنێوان زمانی دایک و زمانی گشتی و ڕۆژانەدا کاریگەری زۆری هەبووە.
7 نەبونی هۆشیاری زانستی و ئەدەبی و هونەری.
8 لاسایی کردنەوەی ڕۆمان نوسانی جیهانی.
9 دووبارە بونەوەی ڕوداوە زانراوەکانی ڕابردو نەک تازەبونەوە.
10ڕۆمان بەپێی ڕۆشنبیری و پاشخانی تاک نوسراوە., واتە پەیوەستی ئەوەی هەتاچەند ڕۆماننوس ڕۆشنبیر بووە یان هیچی لەو هونەرە نەرانیوە؟.
11 گرنگی دان بەدۆزی نەتەوەیی و زمان و مافەکەی! ئەم شیوازە چۆتە ناو ڕابردو و شێوازی تەقلیدی وەرگرتووە.
12بابەتی سەرەکی ڕۆمان کەسایەتی و گوتاری گێڕانەوەیە. فەزاو زمان و شوێن و ڕوداوو وەسف. لە ڕۆمانی کوردیدا پێکداچڕژاون و بێ بوونی بونیاد.
13 نەبونی ڕەخنەی تایبەت بەڕۆمان.
14 بوونی وەسف و پیاهەڵدان و نمایش کردنی ڕۆژنامەکان و هاوڕێیەتی.
15 ڕێز کردنی ڕوداوو چیرۆک بەبێ هۆشمەندی چنین و هێڵی درامی و هونەری گێڕانەوە.
16 نەبونی توێژینەوە کاریگەری هەبووە لەوەی ڕۆمانە باشەکان لەخراپەکان جیانەکرێنەوە.
17نەبونی دەزگا و پێگەی ڕۆشنبیری گشتی تایبەت بایەخ بەڕۆمان بدات.
لەڕۆژنامەی خەبات ژمارە6773 پێنج شەممە لە4/7/2024 دا لەڕاپرسی تایبەتدا بڵاوبۆتەوە