گوڵێ‌.. شیعری سەلام عومەر

گوڵێ‌ دڵمی بۆ خۆی بردو
زۆر داوامكرد نەیدامەوە
نهێنیەكەی ناوی رژاو
فرمێسكی پێبەردامەوە


ئێستا دڵم لای كەسێكەو
خوێنیشم هەر دێت و دەچێ‌
جیهان زانی من كۆیلەم و
كەوتوومە نێو دەستی كچێ‌


ئیدی نە ئەو وەك خۆی ماوەو
نەمنیش وەك خۆم دەمێنم
بۆیە هەركاتێ‌ دەمبینن
بەدیار گوڵێ‌ رادەمێنم