گۆڕان … ستار ئه‌حمه‌د
بازێك له‌نمه‌ی عه‌شقم ده‌ترسێ
چونكه زۆر تیری راوكه‌ری دیوه
ده‌مێكیش بازگه‌ی چهقۆو دا‌و بووه
ته‌نانه‌ت تۆڕ‌و ته‌پكه‌ی چنیوه
…………………….
ماران گه‌سته‌یه‌و له با سڵ ده‌كا
له‌خشپه‌ی هه‌ستی مه‌لیش ده‌تۆرێ
بۆیه شه‌وانه لانه‌ی له‌ناخم
به‌گه‌ڵاو لاسكی عومرم ده‌گۆڕێ
………………………..
باز ئه‌دا به‌سه‌ر برینی خاكا
له‌تیشكی ئاسمان زاڵه‌ی ده‌ته‌قێ
نسرمی ئه‌شكه‌وت به‌چاك ده‌زانێ و
بۆ چركه‌ساتێك نایه‌ته سه‌ر ڕێ
……………………….
ئیتر من له‌كوێ گوێم له‌ده‌نگی بیت
یاخود له‌سه‌ماو دیمه‌نی تێربم
به‌كێ ره‌وایه هه‌تاكوو ده‌مرم
له‌چاوه‌ڕوانی ژوانیا كوێر بم
……………………….
ستار ئه‌حمه‌د