بارین.. ستار ئەحمەد
میوانی شیعرم ده‌ستی هه‌ڵبڕی
په‌نجه‌ی خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك زامم
هێنده تاوتوێی ئه‌ندیشه‌می كرد
نه‌یزانی گڵكۆی هیچی ئه‌نجامم
وه‌ك داری پاییز شه‌وان ده‌له‌رزم
گه‌ڵام ده‌بارێت به‌سه‌ر باڵاما
ئاسمان فرمێسكی خوێنین رۆدهكا
به‌سه‌ر ئه‌سرینی خۆری ئاڵاما
هه‌تا وشه‌یه‌ك ده‌كه‌مه ڕسته
دیوانێك به‌دێڕ خۆی ده‌خنكێنێ
ئه‌لبومێك نییه وێنه‌م هه‌ڵگرێ
پێمه‌رده‌ی ناخم گیانم ده‌ردێنێ
پێ مه‌نێ به‌سه‌ر كۆرپه‌له‌ی هه‌ستما
شه‌هیدی تیغی چوار پارچه‌ی خاچم
جه‌سته‌م لێره‌یه‌و رۆحم له‌دۆزه‌خ
له‌تیله‌ی مه‌رگی حه‌سره‌ت ده‌رناچم
ته‌مه‌نی عه‌شقم چه‌ندین پاییزه
هه‌تا بگه‌مه سه‌ر چرۆی مه‌زرات
له‌گۆشه‌ی په‌ڕه‌ی مه‌ینه‌تا ژاكام
په‌ری هۆنراوه‌م یه‌كجارێك نه‌هات
ستار ئەحمەد