له نێو دڵم … ئاری زێندینی
له نێو دڵم ناڕوات یادگاریه‌كان
رێگام دووره
كات زۆر بێ باكانه خێرا ده‌ڕوات
ته‌مه‌ن به یه‌ك قه‌ڵه‌م خه‌تی سپی له‌سه‌ر سنگم ده‌نه‌خشێنێ
ته‌مه‌ن به دوو خودكار ئاگری سپی به‌رداوه‌ته تاڵی سه‌رم
پێتان ده‌ڵێم
دڵنیابن
له دڵمدا ناڕوات یادگاریه‌كان
هیچ خامه‌یه‌ك ناتوانێ دڵی سورم كاڵ بكاته‌وه
به‌فری سپی هیچ وڵاتێك ناتوانێ دڵی گه‌رمم ساردبكاته‌وه
دوێنێ دایكم له خه‌و بینی
ئه‌مرۆش كوردستان
به‌یانیش نیشتمان
شه‌و له‌گه‌ڵ پیتی (س) ده‌دوام
دڵم گه‌له‌یی له پیتی (ژ) ده‌كرد
پیتی (ژ) به چاو مۆنی گووتی:
من بۆ ژانی كورد له دایك بووم
بۆ ئه‌و ژانه سه‌رقاڵكراوه
دڵنیابن,
له دڵمدا ناڕوات یادگاریه‌كان
رۆژگارێك دێت به‌یه‌كه‌وه به‌خه‌نده‌وه
یادگاریه‌كان بۆ نه‌وه‌كان ده‌ڵێنه‌وه !