من كوڕی جه‌نگم.. شیعری به‌ختیار محه‌مه‌د
من دایكم ناوی جه‌نگه
باوكیشم.
من له دێوه‌زمه‌ی جه‌نگ له‌دایك بووم و
باپیر و داپیریشم هه‌ر ناویان جه‌نگه
من كوڕه گه‌وره‌ی جه‌نگم.
له‌بیرمه،
پێشینانیش هه‌ر باسی حیكایه‌تی
به‌رئاگردانی جه‌نگیان ده‌كرد.
من له سه‌رده‌می جه‌نگیش ده‌مرم و
دوای نه‌مانی منیش
هه‌ر جه‌للادی جه‌نگ
ڕۆژێك دێ
یه‌خه‌ی منداڵه‌كانم ده‌گرێ
ده‌یانڕفێنێ و
ده‌یانبا بۆ لای هادیس…
ئه‌ی هۆمیرۆس!
ئه‌ی باپیره گه‌وره‌ی مه‌زنی شاعیرم!
شاعیری خواوه‌ندان و
ئه‌فسانه‌ی جه‌نگه‌كان
ئاخۆ پێم ناڵێی
كه‌ی داستانی جه‌نگ ده‌بێته داستانی عه‌شق؟
من ئێستا ژنه‌كه‌شم ناوی
ده‌لالی بێوه‌ژنی جه‌نگه.
دوو كوڕیژگه‌شم هه‌ن،
به ناوه‌كانی:
((شۆڕش)) و ((هه‌ره‌س)).
به‌ختیار محه‌مه‌د