پلێنومی پێنجەمی چین، حوكمڕانی لە ڕێگەی دیسیپلینەوە.. هەڵۆ حەسەن
جێبەجێكردن وەك ناوەكی حوكمڕانی
بۆ پەكین، توانای سیاسی تەنها بریتی نییە لە نەخشەسازی سیاسەت؛ بەڵكو بریتییە لە چۆنیەتی جێبەجێكردنیش،كاتێك كۆمیتەی ناوەندی بیستەمی پارتی كۆمۆنیستی چین – لە ٢٦ بۆ ٢٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦ بۆ پلێنومی پێنجەمی خۆی كۆبووەوە، ئەجینداكە خۆبەڕێوەبەری تەواو و توندی خستە ناوەكی هەوڵەكانەوە بۆ بەهێزكردنی حوكمڕانی و پشتگیریكردنی گەشەپێدانی درێژخایەنی چین، پلێنومەكە بڕیارنامەیەكی پەسەند كرد كە دیسیپلینی سیاسی، بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاودێری دامەزراوەیی بەیەكەوە دەبەستێتەوە لەگەڵ جێبەجێكردنی لەپێشینە نیشتمانییەكان، جەختكردنەوەی ئەمە ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی سەركردایەتیی چینە كە توانای حوكمڕانی پشت بە بەڕێوەبردنی بەردەوام و گۆڕینی ئامانجە سیاسییەكانی ناوەند بۆ كردار لە ئاستە جیاوازەكانی حكومەتدا دەبەستێت.
دوو وەڵامەكە: ڕزگاربوون لە سووڕی مێژوویی سەركەوتن و داڕمان
ئەزموونی سەدەیی پارتی كۆمۆنیستی چین ئەوەی شكڵی پێداوە كە بە «دوو وەڵام» بۆ سووڕی مێژوویی سەركەوتن و داڕمان وەسفی دەكات: چاودێری گشتی بەسەر حوكمڕانیدا و چاكسازی بەردەوامی خودی پارتی كۆمۆنیستی چین لە ژێر سەركردایەتی گشتی شی جینپینگدا، ئەم میكانیزمانە وەك ڕێگەی یەكتر تەواوكەر پیشان دەدات بۆ پاراستنی دیسیپلینی ڕێكخراوەیی، بەهێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵكدا، چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان، تیشكخستنە سەری پلێنومەكە لەسەر خۆبەڕێوەبەری توند و تەواو، ئەم ڕێبازە دەخاتە ناو چوارچێوەیەكی فراوانتری «بیری شی جینپینگ لەسەر بنیاتنانی حیزب»، كە بۆ ڕێنماییكردنی كارەكانی لەسەر پێوەرە سیاسییەكان، ڕەفتاری ڕێكخراوەیی و گەشەپێدانی دامەزراوەیی بەكاری دێنێت.
تێكەڵكردنی دیسیپلین و چاودێری دامەزراوەیی
بڕیارنامەكە ئەجێندایەك دادەنێت كە ڕەفتاری كەسی بە ڕێكارە ڕێكخراوەییەكان، دەستنیشانكردنی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی ڕێساكانەوە دەبەستێتەوە، جەخت لەسەر سیستەمی بەهێزتر بۆ چاودێری، لێپرسینەوەی ڕوونتر، جێبەجێكردنی بەردەوامتری بڕیارەكان دەكاتەوە، ئامانجەكە بریتییە لە چارەسەركردنی سەرپێچی، بەرتەسككردنەوەی هەلەكان بۆ گەندەڵی، دڵنیابوون لەوەی كە بەرپرسان پەیڕەوی لە ڕێساكان دەكەن، بە گرێدانی حوكمڕانی لەسەر بنەمای یاسا بە خۆبەڕێوەبەری حیزب لەسەر بنەمای ڕێسا، بڕیارنامەكە هەوڵ دەدات چاودێری دامەزراوەیی بەهێزتر بكات، هەماهەنگی كارگێڕی باشتر بكات، پشتگیری لە جێبەجێكردنی بەردەوامتری سیاسەتەكان بكات.
بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی وەك بزوێنەری ئابووری
لایەنێكی ناوەندی بڕیارنامەكە پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی كادرەكان و بەرنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە هەیە، پارتی كۆمۆنیستی چین ڕێبازێكی یەكگرتوو وەسف دەكات كە تێیدا ڕێگری، ڕێوشوێنی ڕاستكەرەوە و خۆپارێزی تێكەڵ دەكرێت بۆ كەمكردنەوەی هاندەرەكان و هەلەكان بۆ سەرپێچی لە ناو ئەم چوارچێوە حوكمڕانییەدا، دیسیپلین تەنها وەك سنوورداركردنێك سەیر ناكرێت، بەڵكو وەك ئامرازێك بۆ پاراستنی سامانە گشتییەكان و باشتركردنی جێبەجێكردنی سیاسەتەكان دادەنرێت، جەختكردنەوە لەسەر پابەندبوونی سیاسی بەرپرسان، لێهاتوویی پیشەیی، لێپرسینەوە مەبەست لێی یارمەتیدانی سەركردە خۆجێییەكانە بۆ گۆڕینی ئامانجە نیشتمانییەكان بۆ دەرئەنجامی پراكتیكی لە كاتێكدا دۆخی خۆجێیی ڕەچاو دەكەن، ئەم ڕێبازە یەكگرتووە بۆ ئەوە دیزاین كراوە كە دیسیپلینی كارگێڕی بەهێز بكات، سامانە گشتییەكان بپارێزێت، جێبەجێكردنی سیاسەتەكان باشتر بكات، و پشتگیری لە ئامانجە فراوانەكانی گەشەپێدانی بكات.
كۆنگرەی نەتەوەیی بیست و یەكەم لە ساڵی ٢٠٢٧
پلێنومەكە هەروەها خۆبەڕێوەبەری پارتی كۆمۆنیستی چینی لە ناو ئەجێندای فراوانتری گەشەپێدانی چیندا جێگیر كرد، پلانی پێنج ساڵەی چواردەهەم بە سەركەوتوویی تەواو بووە و دەستپێكی پلانی پێنج ساڵەی پانزەهەمی ڕاگەیاند، بەڕێوەبردنی بەهێزی حیزبی بە گەشەپێدانی كوالێتی بەرز، خواستی ناوخۆیی، خۆشگوزەرانی گشتی، ئاسایشی نیشتمانییەوە گرێ دا، كۆنگرەی نەتەوەیی بیست و یەكەمی پارتی كۆمۆنیستی چین بڕیارە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٧ لە پەكین ببەسترێت، لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامی لە خۆبەڕێوەبەری حیزب پشتگیری لە هەوڵی فراوانتر دەكات بۆ پاراستنی هەماهەنگی ڕێكخراوەیی و بەردەوامی سیاسەت لە كاتێكدا چین بەرەو ئامانجەكانی مۆدێرنكردن هەنگاو دەنێت.
سەركردایەتی شی جینپینگ و چاكسازی
شی جینپینگ ڕۆڵێكی فەرمی ناوەندی لە پلێنومی پێنجەمدا گێڕا ، ناوبراو ڕاپۆرتێكی كاری پێشكەش كرد و ڕوونكردنەوەی لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەكە دا سەبارەت بە پێداگری لەسەر خۆبەڕێوەبەری تەواو و توندی پارتی كۆمۆنیستی چین، بۆیە تیشكخستنی كۆبوونەوەكە لەسەر چاكسازی خودی و دیسیپلین پەیوەندییەكی نزیكی هەیە بەو لەپێشینانەی كە لە ژێر سەركردایەتی شی جینپینگدا پێشخراون، بڕیارنامەكە خۆبەڕێوەبەری حیزب وەك ئەركێكی دامەزراوەیی بەردەوام وەسف دەكات، كە بریتییە لە پێوەرە سیاسییە بەهێزترەكان، چاودێری، لێپرسینەوە، و هەڵوێست دژی گەندەڵی. ئەم لەپێشینانە ڕەنگدانەوەی جەختی سەركردایەتی حیزبن لەسەر نوێگەری دامەزراوەیی، دیسیپلینی ڕێكخراوەیی، جێبەجێكردنی بەردەوامی ستراتیژییەكانی گەشەپێدانی نیشتمانی لە ژێر سەركردایەتی شی جینپینگدا. لە ژێر سەركردایەتی شی جینپینگدا، خۆبەڕێوەبەری تەواو و توندی حیزب بووەتە پایەیەكی ناوەندی لە ڕێزی حیزبدا بۆ بەهێزكردنی توانای حوكمڕانی و پێشخستنی بوژانەوەی نیشتمانی، پلێنومی پێنجەم ئەم ئاراستە ستراتیژییەی دوپاتكردەوە، جەختی لەسەر دیسیپلینی دامەزراوەیی، چاودێری بەهێزتر، ڕەفتاری باشتر، و خەباتێكی بەردەوام دژی گەندەڵی كردەوە. بە دانانی چاكسازی خودی حیزب لە ناو ئەجێندای فراوانتری مۆدێرنكردنی چیندا، بڕیارنامەكە جەخت لەسەر پابەندبوونی سەركردایەتی دەكاتەوە بۆ بنیاتنانی بناغەیەكی ڕێكخراوەیی بەهێزتر بۆ گەشەپێدانی درێژخایەن و حوكمڕانی كاریگەر.دەرئەنجامەكان بۆ ڕێڕەوی حوكمڕانی چین پلێنومی پێنجەم جەختی لەسەر دیسیپلینی دامەزراوەیی و چاكسازی خودی بەردەوام وەك بناغەكانی حوكمڕانی كاریگەر بەهێزتر دەكات، بە گرێدانی چاودێری ناوخۆیی بە جێبەجێكردنی سیاسەت، گەشەپێدان، خۆشگوزەرانی گشتی و ئاسایشەوە، بڕیارنامەكە چوارچێوەیەكی داناوە كە مەبەست لێی باشتركردنی یەكگرتوویی كارگێڕی و لێپرسینەوەی ڕێكخراوەییە. بڕیارنامەكە بناغە دامەزراوەییەكانی هەڵمەتی مۆدێرنكردنی چین بەهێزتر دەكات و چاكسازی خودی حیزب بە حوكمڕانی بەهێزتر، گەشەپێدانی كوالێتی بەرز، خۆشگوزەرانی گشتی، و بوژانەوەی نیشتمانییەوە دەبەستێتەوە.
سەرچاوە:
وەزارەتی دەرەوەی كۆماری گەلی چین، « دانیشتنی پێنجەمی كۆمیتەی ناوەندی بیستەمی پارتی كۆمۆنیستی چین»، ٢٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦
https://www.mfa.gov.cn/eng/xw/zyxw/202610/t20261029_12049543.html