داش دوو داش.. شوان عەباس بەدری
- لەگەڵ یەک ئیدارەییت؟
— نەخێر - کەواتە لەگەڵ دوو ئیدارەییت!؟
— نەخێر - ئەی لەگەڵ چیت؟
— دەنگی تابوری پێنجەمی ناو حزبەکان و پەرلەمانتارە بەناو سەربەخۆکان خەفە بکەن و سەرۆک و سکرتێری حزبەکان ڕاوێژکارەکانیان بگۆڕن دۆخەکە خود بە خود هێور ئەبێتەوە. - کەوایە بەڕای تۆ گەر هاتوو هەر تووندووتیژییەک ڕوویدا و هەر خوێنێک ڕژا لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە کە باست کردن؟
— نا، تەنها لە ئەستۆی پەرلەمانتارە بەناو سەربەخۆکانە. - ئەی چار ؟
— ئەوانەی خۆیان وەک خودا دەبینن و داوا دەکەن هەمیشە بەرامبەرەکەیان تەنازولیان بۆ بکات لە عەرشی خوایەتی بێنە خوارەوە و بە چاوی سەرۆک و سەرکردەی ڕاستەقینەوە لە دۆخەکە بڕوانن و خەمی لێکترازانی خەڵکەکەیان بێت. - یانی ئەوەندە دۆخەکە مەترسیدارە؟
— بۆ خەڵکە ئاساییەکە بۆنی خوێن و کووشتاری لێدێت و بۆ سەرۆک و سەرکردەکان بۆنی دەسکەوتی زیاتر و بۆ تابووری پێنجەمی ناو حزبەکان و بەناو پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش بۆنی دۆلار و یۆرۆ و موڵک و ماڵی زیاتری لێدێ! - ئەی جگە لەو چارەسەرەی باستکرد چارەسەری تر هەیە؟
— بەڵێ هەیە.
-چییە؟
— هەروەک بەر لە 25 ساڵ وتم بینای پەرلەمان بکرێت بە مەیانی ئاژەڵان و ئاژەڵی تیا بفرۆشرێت چونکە سوودی لەو بینای پەرلەمانەی کە بە دەبابە ئەتک کرا زیاترە بۆ خەڵک و کاسبکارە ئاساییەکەی وڵات.
شوان عەباس بەدری