شیبوونه‌وه … ستار ئه‌حمه‌د
ورشه‌ی گڕێكی ئه‌سكڵی دڵ بووم
به‌ر ژیله‌ی لوتكه‌ی هه‌ستی تۆ كه‌وتم
گه‌رمی هه‌ناوم هاته خواره‌وه
له‌سه‌ر به‌رۆكی ئه‌وینت خه‌وتم
…………………….
تۆ توایتهوهو بوویته قومێك ئاو
من خۆڵه‌مێشی كوانووی نهدارێ
نه‌تۆ سهرابی ناخمت دامركان
نه‌منیش بوومه ژوانگه‌ی یارێ
……………………….
له‌گه‌ڵ زستانا تیله‌ت كوێر ده‌بێ
گوڵێك لاسكی پێت ناشواته‌وه
چاوه‌ڕێی كهسكیی به‌هارێك ده‌كه‌ی
په‌ڕه‌ی عهشقێكت بۆ هه‌ڵداته‌وه
…………………..
ساڵ ده‌ڕواو ته‌مه‌ن ئاوه‌ژوو ده‌بێ
سات چركه‌ی خۆزگه‌ت ده‌سڕێته‌وه
له‌خه‌ونی ئاڵا چاوان لێك دهنێنی
زامێك له‌زه‌مین بۆت ده‌كرێته‌وه
…………………………..
كه‌م كه‌م ورد ده‌بیت له‌گه‌رووی خاكا
ئێسك و پروسكت شی ده‌بێته‌وه
نهگوڵێك رۆژێك دێته سه‌ردانت
نهمهلێك به‌سته‌ت بۆ ده‌ڵێته‌وه