تۆ ئاوێنەت ناوێ … یوسف إبراهيم
رووەو چاوانی من نیگا بنوێنە
لە جێگای بێ روحێ
لەگەڵ روحی من
وەک شێتێ خۆت بدوێنە
هەر چی شیعری دڵگیرە
ئەو ئاوازت بۆ دەژەنێ
تۆش لە پێشیا بخوێنە
حەزئەکەی گۆرانیە
کۆنەکان بەگوێیدا بچرپێنە
هەرچی رابردوو و
یادگاری تاڵە
لەگەڵیا بسوتێنە
جارێ لە چاوانم
بۆ ئازیزانت خۆت برازێنیتەوە
بیرئەکەنەوە
و غیرە بەجوانیت ئەبەن
چۆن ئاوێنەکەی ناتوێتەوە
هەر جارێکیش
لە درەنگانی شەویش بێ
فرمێسکێ خۆی هەڵداتە چاوانت
دڵتەنگی خۆی بکاتە میوانت
دەستت دەگرێ و
دەبێتە هاوتای دڵی جوانت
یوسف إبراهيم