ئازیزەکەم … باوەڕ حەسەن
ئازیزەکەم
ڕۆژانێکە نیگاکانت لە نێو چاوانم ناگیرسێنەوە
ئەوەندە ناسک بوومە
بەیانیان ڕەفەیەک بارانی ڕۆح خەبەرم دەکاتەوە
ئەگەر
ناڵەی ھەموو دایکێکی جگەر سووتاو
بێتە سەر گەروی من
تەنھا سەیر کردنێکت ھەموویم بیر دەباتەوە
دڵی من
منداڵێکی لاسارە بە ھیچ ژیر نابێتەوە
تەنھا تۆ نەبی
بە سڵاوێكت چوار بەشی دڵ ئاو دەخواتەوە
________
باوەڕ حسن