باخچەکەمان … ڕۆستەم خامۆش

باخچەکـەمــان پـــڕ گــوڵــە
خـۆشــەویـستـیی نێـو دڵــە
دەیـپـارێـزیــن وەکـــو چــاو
تـــا گــوڵـــی نــەبــێ ژاکــاو

باخچەکەمــان چەند جوانە
شــــــادی دەروون و گـیـانە
لــە نـــاوی پـشــوو ئەدەیـن
دڵمانی پێ خــۆش ئەکەیـن

باخچەکەمــان خۆش ئەوێ
زۆر جـــوانـــە ڕۆژو شـەوێ
گــوڵـــی لـــێ نـاقـرتـێـنـیـن
وەک بـولبـول دەیـلاوێـنـیـن

ڕۆستەم خامۆش