ئاڵاکەم … ڕۆستەم خامۆش

هێنـدە ئـاڵام خــۆش دەوێ
لــە یــادمــە ڕۆژو شـــەوێ

جــارێـــک خـەیـــاڵـم فــڕی
ڕێــیــەکــــی دووری بــــڕی

گــوتــم : کـــام شــاخ بڵندە
لــەم نـیـشــتـمــانـی کـوردە

ئـاڵاکـەمــی لــێ هــەڵــکـەم
بــە چـاوانــم ســەیـریـکـەم

بڵـێـم ئـۆخــەی وا بـەیــداخ
دیارە لە سەر لوتکـەی شـاخ

شاخێکی بەرزو سـەرکـەش
لــەسـەریـەتـی ئـاڵای گـەش

ڕۆستەم خامۆش