چـەپـڵـە و چــۆلـەکـە … محەمەد بەرزی

پـەنـجـەرەی پــۆل شــکـابــوو
دەلاقــەی گــەورەی تـیـابــوو

لـــە سـەرمـانـا هـەمــوومـان
فــوومان دەکـردە دەسـتـمـان

لــە نــاکـاو یــەک چـۆلـەکـە
فــڕی بـــۆ نــاو پــۆلــەکـــە

کـەوتـیـنـە چـەپـڵـە ڕێـزان
ژوورەکــەمــان دەلـــەرزان

بـــە هـاوار و بـــە فـیـکــە
دەخــولایـەوە چــۆلـەکــە

مـامــۆسـتـا هــاتــە ژورێ
خـێــرا فـــڕی بـــۆ دەرێ

هـەمـوو تـەقـیـن لـە گـەرمـا
ســەرمـامـان لـە بـیـر نـەمـا

١١ / ١٢ / ٢٠١٨