خوێندنەوەی ڕۆمانی (ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟)ی (کاروان کاکەسوور).. ئاراس وەهاب

کاتێ ڕۆمانی (یادەوەریی بووکەڵەکان)م خوێندەوە، هەستم کرد (کاروان) نەک هەر ئاستی ئەمڕۆی ڕۆمانی کوردی، بەڵکوو ئاستی پێشووی خۆیشی تێپەڕاندووە. لە خۆمم دەپرسی ئایا دوای ئەم ڕۆمانە ڕۆمانێکی تر چاپ دەکات لانی کەم ئەم ئاستەی بپارێزێت، بەڵام (ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟) ئەگەر لەو باڵاتر نەبێت، هەمان ئاستی ئەوی هەیە. بۆ ئەوەی ڕۆمانێک بە خوێنەری زیرەک بڵێت تێکستێکی داهێنەرانەیە و دنیایەکی گەورەتر لەوەی هەیەی ئەفراندووە، پێویستە بیرۆکەی قووڵی خستبێتە ڕوو، بەڵام لەوەیش گرنگتر ئەو ڕێگا و تەکنیکانەن، کە بیرۆکەکانیان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و جیاواز گەیاندووە.
بۆ ئەوەی باس لە تێکستی (کاروان) بکەین، پێویستە بیخوێنینەوە. ڕەنگە بوترێت ئەمە بۆ هەموو تێکستێک دروستە، بەڵام ڕاستییەکەی لێرەدا مەبەست لە چەمکی خوێندنەوە وەستانە لەسەر هەر وشەیەک، هەر ئاماژەیەک، هەر ڕستە و پەرەگرافێک، تەنانەت ناوی کارەکتەر و شوێن بێمەبەست نین. کەی دەتوانیت بڵێیت تێکستی (کاروان)م خوێندووەتەوە؟ کاتێ دەتوانیت باس لە پێوەندیی نێوان ڕەگەزەکان بکەیت و لە کاتی قسەکردندا نموونەیان لێ وەربگریت. ئەوە خوێندنەوە نییە کە من چەند لاپەڕەی سەرەتای بە پچڕپچڕی سەیر بکەم، یان لێرە و لەوێ سەرنج لە هەندێک ڕستە و زاراوە بدەم و بێم لەبارەیەوە قسە بکەم، گوایە خوێندوومەتەوە.
من بۆ خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە کاتێکی زۆرم تەرخان کرد. تێکستی (کاروان) چ چیرۆک و چ ڕۆمان کورت ناکرێنەوە، چونکە لە کۆمەڵێک بیرۆکە پێک هاتوون، چەندان ئاڕاستەیان هەن، بێژمار کارەکتەر دەردەکەون، ڕووداوەکان تێک چڕژاون، کات تێک شکێنراوە و زۆری تر. (کاروان) لەگەڵ نەزانراو، نەوەک لەگەڵ زانراودا کار دەکات، بۆیە ئەو خوێندنەوەیەی ڕووبەڕووی ئەو نەزانراوانە نەبێتەوە، ناتوانێت هیچی نوێ بە دەستەوە بدات. سەرجەم بەرهەمی (کاروان) گەڕانە بە دوای ئەوانەی نین و ونن، نەوەک ئەوانەی هەن و ئامادەن. ئەو ژیانی خۆی نانووسێتەوە، بەڵام مەبەستیەتی ڕێگای تری ژیان بدۆزێتەوە، کە ئەدەبی گێڕانەوە گونجاوترین ژینگەیە تێیدا ئەو ڕێگا نەزانراوانە تاقی بکاتەوە. ئەم ڕۆمانە نموونەیەکی دیاری ئەو گەڕانەیە. پێت دەڵێت ڕێگای تری ژیان زۆرن، بەڵام لە واقیعدا ئێمە تەنیا یەکێکیمان تاقی کردووەتەوە، ئەو ڕێگایەی پێی ژیاوین و بەم ئێستایەی گەیاندووین. ئەم ڕۆمانە ژیانی زانراوی نووسەر و خوێنەریش بە لاوە دەنێت و چەند ڕێگایەکی تری نەزانراو پێشان دەدات. ئایا هەر بە ڕاستی هێشتا توانایەک لە ئارادا نییە ئێمە خودی ئەو تەمەنەی بەو ڕێگا زانراوەدا بە سەرمان بردووە، بە کۆمەڵێک ڕێگای تریشیدا ببەین و بە ئەنجامی دیکە بگەین؟ (کاروان) خۆی لە دەروازەی ڕۆمانەکەدا نووسیویەتی: ((ئەگەر پێت وایە دەبوو بەم خاڵەی ئێستای زەمەنت بگەیت، تۆ لە زەمەن نەگەیشتوویت. خۆ ئەگەر وا بزانیت تەنیا دەکرا بەم ڕێگەیە پێی بگەیت، ئەوا لە زەمەن هەر نەگەیشتوویت! ئەمە بۆیە دەڵێم، چونکە نووسین فێری کردم دەکرێت بە زۆر ڕێگەی جیاواز زەمەن ببڕم. ئەم (ئێستا)یەی ئێستام، یەکێکە لە هەزاران (ئێستا)کانم. ئایا تۆ دەزانیت من بە قەدەر (ئێستا)کانم، (ڕابردوو) و (ئاییندە)یشم هەن؟))
هەوڵ دەدەم لە ڕێگای چەند تەوەرەیەکەوە خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانەکە بکەم:

بەشەکانی ڕۆمانەکە:
لە هەشت بەش پێک هاتووە و دەروازەیەکی هەیە. هەموو ئەو پارچانەی (ئەو ئەفۆریسمانەی) لەو دەروازەیەدا هەن، لە تێکستەکەدا شوێنەواریان هەیە. ڕۆمانەکە لە دەرەوەدا لە مرۆڤ دەچێت و قۆناغەکانی گەشەکردنی بایۆلۆجییانەی مرۆڤیش دەردەخات. دەروازەکە کۆرپەلەی سکی دایکە، بەشی یەکەم ساوایە و لە بەشەکانی تردا گەشە دەکات، بەڵام لە ناوەوە ئەو سیستێمی کاتە تێک دەشکێنرێت و شێوەی بازنەیی شوێنی دەگرێتەوە. بۆ نموونە لە بەشی حەوتەمدا زۆر وردتر لە بەشی یەکەم باس لە قۆناغی منداڵی دەکات. واتە ئەو بیرۆکانەی سەرەتا بە سادەیی خراونەتە ڕوو، لەوێدا قووڵ دەکرێنەوە.

شێوازی ئەپیستۆلەری(Epistolary):
(کاروان) خۆی لە پێشەکیی (ڕاگەردان)دا لەبارەی ئەم شێوازەوە دەنووسێت: (واته‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ شێوه‌ی نامه‌دا، یان قسه‌کردن بۆ که‌سێک، یاخود زیاتر له‌ که‌سێک، که‌ ئه‌وانه‌ زیاتر گریمانین، نه‌وه‌ک ڕاستی. یەکێکە لە شێوازەکانی مەنەڵۆگ، بەوەی کارەکتەر بە پلەی یەکەم پشت بە یادەوەریی خۆی دەبەستێت. به‌ ناخیدا ڕوو ده‌چێت و ڕووداوەکان ده‌گێڕێتەوە، کە مەرج نییە بەدوای یەکدا بێن، به‌ڵکوو پاشوپێشیان پێ دەکرێت. ئەو تەکنیکە بەردەوام لای ڕۆماننووساندا جێگه‌ی بایەخ بووە. بۆ نموونه‌ کامیلۆ خۆسێ سێلا له‌ ڕۆمانی خانه‌واده‌ی پاسکوال دوارتێدا به‌ کاری هێناوه‌).(1)
لەم ڕۆمانەدا (کاروان) هەموو شتەکانی خۆی بۆ (کارا فاتیح) دەگێڕێتەوە.(2) واتە لێی دەپرسێت هاوڕێیەکی هەیە و نیازی وایە سەردانی بکات، ئاخۆ ئەو لەو بارەیەوە چی دەڵێت. بۆ ئەوەی (کارا فاتیح) بۆچوونی خۆی پێ بڵێت، سەربردەی هەموو تەمەنی دەگێڕێتەوە، کە پێوەندیی بەو هاوڕێیەوە هەیە. بەکورتی (شەکشەک)، ئەو هاوڕێیەی منداڵیی (کاروان) لە منداڵییەوە گەیشتبێتە هەر کەسێک، شوێنێکی شکاندووە. (کاروان) بڕیاری داوە نەیبینێتەوە و ماوەیەکی زۆریش لە ئەوروپا لە ژیانیدا گوم دەبێت، بەڵام ئەمجارە تەلەفۆنی بۆ دەکات و پێی دەڵێت دیسان دەیەوێت سەردانی بکاتەوە. لەمەوە (کاروان) پەنا بۆ (کارا فاتیح) دەبات بەو هیوایەی لەم ڕووەوە بۆچوونی خۆی بڵێت.
بایەخی ئەم شێوازە لەوەدایە کە هەمیشە ناراتێیەک، واتە کارەکتەرێکی ناوەوە هەیە، گوێی گرتووە و لە گێڕانەوەکەدا بە بێدەنگی بەشدارە، کە لێرەدا (کارا فاتیح)ە. هەروەها ئەو شێوازە وای کردووە کات بە شێوەی زنجیرەیی نەچێتە پێشەوە، بەڵکوو ئاڕاستەی جۆراوجۆر وەربگرێت. دواتر بە تایبەت بۆ ئەم خاڵە دەگەڕێمەوە.

بایۆگرافیا:
ئەوەی پێشتر بەرهەمەکانی (کاروان)ی خوێندبێتەوە، بە تایبەتی (منداڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد) و گفتوگۆکانی، دەزانێت ئەم ڕۆمانە بە شێوەیەک لە شێوەکان ژیاننامەی نووسەر لە خۆی دەگرێت، بەڵام ژیاننامەیەکی دەقاودەق نا، بەڵکوو هەندێک خەسڵەت و ئاماژەی ژیانی خۆی بە کار هێناون. وەک (ژیڤان بەکر) دەنووسێت ((ئەم کتێبە ژیاننامەیە، وەلێ بە تامی ڕۆمان نووسراوە، هەر لە دەستپێکی ڕۆمانەکەدا، نووسەر باڵ بەسەر گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانیدا دەکێشێت. وەگێڕەوەی هەمووشتزان بە کاتی ئێستە و بەردەوام ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، جیاواز لە تەکنیکە باوەکانی تر، کە چیڕۆکی هونەریی کلاسیکیی کوردی پێ دەنووسران. بە دیوێکی دیکە، گێڕەرەوە خۆی لە کاری ڕابردووی (بوو) دەرباز کردووە، بۆیە بە کاتی ئێستە و بەردەوام ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە)).(3)
بۆ نموونە باوکی هەمیشە لە سیاسەت ترساوە و دایکی کەسێکی بەپارێز بووە، بە تایبەتی لە پاکوخاوێنی و ڕێکخستنی ماڵدا زیادەرۆیی کردووە. منداڵێک لەنێوان ئەو دایک و باوکەدا سەری لێ تێک چووە و بە مانای وشە دەچەوسێنرێتەوە. لای باوک خوێندن هەموو شتێکە و جگە لە کتێبی خوێندنی فەرمی، هەر شتێکی تر قەدەغەیە. دایک دەیەوێت هەموو شتێک بە ڕێکی بچێتە پێشەوە. نابێت کوڕەکەی نەخۆش بکەوێت، نابێت بە ئاوی زۆرگەرم خۆی بشوات و ئاوی زۆرساردیش هەر خراپە. ئەو دوو خەسڵەتەی دایک و باوک تا قۆناغی لاوێتییش بەردەوامن و ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەو کوڕە دەبنەوە، کە لێرەدا ناوی (جیهانگر)ە. نەبوونی ئازادی لەو ماڵەدا وای کردووە (جیهانگر) هێندەی لە خەیاڵدا بژی، هێندە لە واقیعدا نەژی. لەبەر ئەوەیشە خەیاڵێکی چڕی هەیە، بەڵام لە ڕووی جەستەوە شەتەک دراوە. وایش ڕێک کەوتووە هاوڕێی نزیکی (شەکشەک) بێت، کە ئەو تەواو پێچەوانەیەتی. ئەوە وای کردووە هێڵە درامییەکە گەرم ببێت و ژیانی پڕ بێت لە ڕووداو. ئەو خەیاڵە هاتووەتە ناو ڕۆمانەکە و نەیهێشتووە بە تەواوی ببێتە ئەدەبی ژیاننامە، بەڵکوو هەر ئەوەیە ژیاننامە لە پاڵ کۆمەڵێک ڕەگەزی تردا بایەخی هەیە.

زۆریی کارەکتەر:
یەکێ لەو ڕەگەزانەی ڕۆمانی نوێ لە ڕۆمانی تەقلیدی جیا دەکاتەوە، زۆریی کارەکتەرە، بە مەرجێ ئەو کارەکتەرانە خاوەنی زمان و تێگەیشتنی خۆیان بن، نەوەک زمانی نووسەریان بەسەردا زاڵ بێت. لە ئەدەبی کوردیدا (کاروان) بەوە دەناسرێتەوە، کە بەردەوام کارەکتەر دروست دەکات، بەڵام هەر کارەکتەرێک چیرۆکی خۆی هەیە و خاوەنی زمانی خۆیشیەتی. لەناو یەک خێزاندا کەسەکان تەواو جیاوازن. هەتا ئەگەر ناویان نەهێنێت، خوێنەر لە ڕێگای زمانەوە دەیانناسێتەوە. (جیهانگر) و (شەکشەک) هاوڕێی منداڵیی یەکترن، لە یەک کۆڵان و لە یەک ڕۆژدا هاتوونەتە دنیاوە، کەچی دوو دنیای تەواو جیاوازن. زێدەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێم ڕۆمانی (ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟) هەزار کارەکتەر زیاتر لە خۆی دەگرێت، کە چیرۆکی یەکێکیان لەوەی تریان ناچێت و زمانی هەر یەکەیان لەوەی تر جیاوازە. واتە ڕۆمانەکە فرەدەنگە. (کاروان) لە سەرەتاوە بایەخی بە فردەنگی داوە. بووەتە ئەزموونی خۆی، بۆیە دەیشتوانێت لە گفتوگۆکانیدا بە چاکی لەبارەی ئەو چەمکەوە بدوێت. نوێترین گفتوگۆی لەژێر ناونیشانی (ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ)دایە، کە (شاخەوان سدیق) لەگەڵیدا کردووە. ئەو چەمکەی بە فەلسەفەی جیاوازییەوە گرێ داوە و بەوردی ڕەهەندەکانی دەرخستووە.(4) (د. حەمە مەنتک) پێی وایە (کاروان) ئەو ڕۆماننووسەیە، کە لەبارەی تەکنیکەکانی گێڕانەوەوە شارەزاییەکی دەگمەنی هەیە.(5) من لەگەڵیدا هاوڕام. لەم ڕۆمانەدا بۆ دەرخستنی تێکڕای ڕەهەندەکانی کارەکتەر کۆمەڵێک تەکنیکی نوێی بە کار هێناون، بۆیە تێگەیشتن لە ڕۆمانی (کاروان) پێویستی بە وردبوونەوەی زیاتر هەیە.
منداڵی و گەورەیی پێکەوە:
لە پێشەوە وتمان ڕۆمانەکە لە دەرەوەدا لە مرۆڤ دەچێت و قۆناغەکانی گەشەکردنی بایۆلۆجییانەی مرۆڤیش دەردەخات، بەڵام لە ناوەوە ئەو قۆناغانە تێکەڵ دەبن. دەرخستنی قۆناغی منداڵی لای (کاروان) مانای گەڕانەوە نییە بۆ ئەو قۆناغە، بەڵکوو پێشخستنە. تەمەنی مرۆڤ لە دیدگای ئەودا بەم شێوەیە دابەش ناکرێت: منداڵی، هەرزەکاری، لاوی، کامڵی، پیری، بەڵکوو ئەوانە هەموویان پێکەوە هەن، بۆیە شتێک نییە بە ناوی گەڕانەوە بۆ منداڵی. واتە فڵاشباک نییە، بەڵکوو فلاشفۆوەردە، چونکە منداڵی قۆناغێک نییە، تا تەواو بووبێت، بەڵکوو بەشێکی دانەبڕاوی کاتی ناوەوەیە. ئەو لە چاوی منداڵێکەوە دنیای گەورەکان دەگێڕێتەوە. (کاروان) نایەوێت بڵێت منداڵی بەهەشتە، بۆ ئەوەیشی نییە داخ بۆ بەسەرچوونی ئەو قۆناغە هەڵبکێشێت، بەڵکوو بۆ ئەوەیەتی دنیای ساختەی گەورەکان دەربخات. لە بەشی حەوتەمدا منداڵێک لە ماوەی یەک ساڵدا دوو جار ون دەبێت، یان سەر هەڵدەگرێت. لە ونبوونەکانیدا نهێنیی دنیای گەورەکان دەدۆزێتەوە و پێمان دەڵێت چۆن دەژین. لەو دوو ونبوونەدا کوژرانی چەند کەسێک دەبینێت و نهێنیی دوو سێ ماڵ ئاشکرا دەکات، کە ئەگەر ئەو منداڵە نەبووایە مەحاڵ بوو بیزانین. لە (کاروان)م پرسی ئەو تەکنیکە چییە، کە وا دەکات منداڵێک دنیای گەوران بگێڕێتەوە، بێ ئەوەی منداڵیی خۆی لە دەست بدات. واتە بێ ئەوەی هەست بکەین گەورەیە. گوتی نارەتەرێکی دووڕەگ هەیە. واتە تێکەڵە لە منداڵی و گەورەیی، تا بە جارێ دوو دیدگە دروست بکات. دیدگەی نارەتەرێک، کە هیی گەورەییە و نارەتەرێک، کە خودی منداڵەکەیە. بۆ ئەمەیش زەمینەی ساز کردووە. بۆ نموونە هەر لە بەشی حەوتەمدا، نارەتەرێک هەیە تەمەنی بیستوحەوت ساڵە و لە ئەنکارەیە لەگەڵ نارەتەرێک یەک دەگرێت، کە منداڵێکە لە تەمەنی پێنج و شەشدایە. کەواتە نارەتەرێک کاتێ بە زمانی منداڵێکەوە ڕووداو دەگێڕێتەوە، ئەوە لە ناخیدا نارەتەرێکی گەورەیش هەیە. وەک پێشتر وتمان بە شێوازی ئەپیستۆلەری نووسراوە. هۆشیاریی گەورەیەک و چاوی تیژی منداڵێک یەکیان گرتووە و ڕووداوەکان دەگێڕنەوە. واتە هۆشیارییەکی دووڕەگ ئامادەیە، بۆیە زمانی منداڵێک لەم ڕۆمانەدا هەمان زمانی زمانی منداڵێک نییە لەو واقیعەی ناسیومانە.

چەمکی کات:
بۆ ئەوەی هەر تێکستێکی (کاروان) بخوێنینەوە، پێویستە واز لەو تێگەیشتنە سادەیە بهێنین، کە لەبارەی چەمکی کاتەوە هەمانە، بێ ئەوەی هیچ تێگەیشتنێکی تری پێشوەختیش دروست بکەین، بەڵکوو دەبێت ڕووبەڕووی تێکستەکە ببینەوە، تا لەوێدا وردەوردە تێگەیشتنی خۆمان هەڵبچنین. لەم ڕۆمانەیشدا وەک هەموو بەرهەمەکانی تری بایەخی سەرەکیی بە کات دراوە. بایەخی ئەو بە کات ڕوویەکی فەلسەفەییانەی هەیە، کە بەردەوام لە گفتوگۆکانیدا دەریخستووە. هەر ئەمساڵ لە ڕێی دوو ئەزموونەوە باسی لەو دیوە فەلسەفییەی کات کردووە. یەکەمیان، لە وتارێکدا بە ناونیشانی (کات وەک پرسیارێکی شەڕانگێز لە ئەزموونی مندا)،(6) بەڵام دووەمیان، لەو گفتوگۆیەی لەژێر ناونیشانی (ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ)دا چاپ کراوە. لە شوێنێکی ئەوەی دووەمیاندا پێی لەسەر جینالۆجیای بەهادا گرتووە، کە لای (نیتشە) هەیە (بەو مانایەی ڕێگەی تێکشکانی حەقیقەت و دەرکەوتنی بەهای ڕاستییە، کە ئەمەیش لە دوو ئاستدا دەردەکەوێت: ئاستی یەکەم، ئەو بەهایە، یان ئەو بیرۆکەیە لە ڕووی مێژوویییەوە چۆن سەری هەڵداوە و چۆن گەشەی کردووە، بەڵام ئاستی دووەم، ڕەخنەیە لەو بەهایە و لابردنی ئەو چینە پیرۆزییەی سەری، تا ناوەوەی بکرێتەوە. بە مانایەکی دی، گومانکردن لە حەقیقەتی ئەو بەهایە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی. لێرەدا لە ئاستی ڕەهاوە دەچێتە ئاستی ڕێژەیییەوە. ڕووکەش لا دەچێت و ڕەسەن دەگەڕێتەوە، کە یەکەمیان لەسەر مێتافیزیکا دامەزراوە و لاوازە، بەڵام دووەمیان خاوەنی هێزە و توانای بەردەوامیی هەیە.)(7) واتە ئەو فەیلەسووفە بە هیچ بەهایەک ڕازی نییە، کە ئەوانەی تر بۆمانی پێناسە دەکەن، بەڵکوو پێویستە خۆمان هەڵیانبکۆڵین، تا هەرچی خڵتە هەیە لەسەریان لا دەبەین و ڕەسەنێتییان دەدۆزینەوە. لەم ڕۆمانەدا گەڕانەوە بۆ منداڵی، بۆ خودی منداڵی نییە وەک پێشتر وتم، بەڵکوو بۆ ڕەسەنێتی بەهاکانە، کە هەتا هاتووە بە خڵتە داپۆشراوە. کەواتە لە دنیای (کاروان)دا هەڵکۆڵێن هەیە، نەوەک گەڕانەوە، چونکە نە بە ئاڕاستەیەکی دیاریکراو دەگەڕێتەوە و نە بۆ خاڵێکی دیاریکراویش دەگەڕێتەوە، بەڵکوو هەموو شتێک هەڵدەکۆڵێت. بەکورتی تێکشکاندنی کات پێوەندیی بە بەهاکانی ژیانەوە هەیە. ئەو ئێستاتیکایەیش کە لەو هەڵکۆڵینەدا دەردەکەوێت ئێستاتیکای ژیانە. هەر بە ڕاستی ڕۆچوون بە ناو دنیای (کاروان)دا ڕۆچوونە بە ناو بەهاکانی ژیاندا و چێژی ئەو ڕۆچوونە لەوەدایە، کە وەک خوێنەر بەشداریت. خوێنەری هەڵکۆڵەر، ئەو خوێنەرەی بەوە ڕازی نییە لە ڕێی وەسفی درێژدادڕەوە نووسەر شتی پێ بڵێت، چێژ لە بەرهەمی (کاروان) دەبینێت، چونکە وەک ئەوە وایە خۆی نووسیبێتی. من خۆم لە خوێندنەوەی چیرۆک و ڕۆمانەکانیدا دەیان جار بۆ بڕگەکانی پێشوو دەگەڕێمەوە، تا لەگەڵ ئێستا گرێیان بدەمەوە، کە دەزانم دواتریش دەبێت ئەمانە بە کۆمەڵێکی ترەوە ببەستمەوە. بۆیە دەڵێم هەڵکۆڵین، نەوەک گەڕانەوە.

ناوی کارەکتەر:
هەر لە سەرەتاوە (کاروان) مامەڵەیەکی جیاوازی لەگەڵ چەمکی ناودا کردووە. لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە تا ئەمڕۆ ئەو چەمکە هەڵکۆڵینی نوێی تێدا دەکرێت. ئەزموونەکە لەوە دەرچووە تەنیا لە چیرۆک و ڕۆماندا دەربکەوێت، بەڵکوو چووەتە ئاستی تیۆرییشەوە. لە گفتوگۆ و وتاردا لێوەی دواوە. ئەو تەنیا بۆ ڕازاندنەوە ناو لە کارەکتەر نانێت، بەڵکوو خودی ناوەکە کاری پێ دەکرێت. پێچەوانەی ئەو بۆچوونە تەقلیدییەی پێی وایە ناوی ڕازاوە بۆ کارەکتەری پۆزەتیڤ گونجاوە، بێ ئەوەی ناوەکە هیچ ئەرکێکی لە ئەستۆ گرتبێت، ئەو لە دەرەوەی نەگەتیڤ و پۆزەتیڤەوە لەو چەمکە دەڕوانێت. لەم ڕۆمانەدا ئەزموونێکی تری ناونانی کارەکتەر دەبینین. واتە ناوی هەر کارەکتەرێک بە چیرۆکێکەوە بەندە، کە ئەو چیرۆکە وای کردووە کارەکتەر ناوی خۆی لە دەست بدات و ناوێکی تر هەڵبگرێت. واتە ناو بەشێکە لە پێوەندیی نێوان (من) بەوەی ترەوە، نەوەک شتێکی ئەزەلی بێت. ئەوانەی دەرەوەی خۆت ناوت لێ دەنێن و چیرۆکەکانیش لەو ڕێگایەوە دێنە ئاراوە. ناو چەسپاو نییە، بەڵکوو لە جووڵەدایە و جووڵەکەی بەندە بەو پێوەندییەوە. لە ڕۆمانی تەقلیدیدا ناو چەسپاوە و ناگۆڕێت. لای (کاروان) ناو دەچێتە ئاستی ململانێوە و کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت، بۆیە خودی ناوەکە چیرۆکی هەیە. هەتا ئەگەر چیرۆکی ناوی کارەکتەرێکیش نەگێڕدرابێتەوە، ئەوە ئاماژە بەوە دراوە، کە هەیەتی. بۆ نموونە نازانین چیرۆکی ناوی (شەکشەک) چییە، بەڵام وردەوردە بۆمان دەردەکەوێت لە (شکاندن)ەوە هاتووە. هەندێک ناو لە شێوەی تیپدا کورت کراونەتەوە وەک (پ….ن)، (م..ز..ن)، (ست ج..هـ..ن) و (د.ا.و.ر). هەندێک ناوی وەک (کچی میستەر گرین)، (ویتی)، (داچە)، (تیئێنتی)، (نارکۆ)، (پاژان)، (کاردی)، (ئالیلی)، (نازی)، (نیرڤاسەنا)، (سەرجۆنی ئەکەدی)، (گەربووشە)، (کولدیساک:Cul-de-sac)، (شیپە)، (برای مارلین مۆنرۆ)، (مام پەلەکەن)، (ئاڤا گاردنەر)، (کوڕی ژنە بێبرژانگەکە)، (ترینیتی)، (تیتیتی)، (وازا) و(نیدی)مان هەن، کە بەردەوام دەردەکەون و ون دەبن. ناومان هەیە حەقیقەتێکی دیکەی مێژوومان بۆ دەردەخات، جیاواز لەوەی هەتا ئێستا زانیومانە. بۆ نموونە (سۆمارتۆ)، کە ناوی کارەکتەرێکە، نەنک و باپیری لە بیستەکانەوە هاتوونەتە ئەم شارە و بە کوردی دەدوێن. ئەگەرچی مێژووی فەرمی پێمان دەڵێت سامەڕا شارێکە عەباسییەکان دروستیان کردووە، کەچی دەردەکەوێت وشەکە لە (سۆمارتۆ)وە هاتووە و لە سەردەمی بەردینەوە هەیە. کارەکتەرێکی تر بە (دیکفلاش:Dickflash) بانگ دەکرێت. بۆچی؟ چونکە چیرۆکێکی نووسیوه‌ و گوتوویەتی (دیکفلاش:Dickflash)ی تێدا بە‌ کار هێناوە، گوایه‌ ویستوویەتی بڵێت (فلاشباک:Flashback). کارەکتەرێکی تر ناوی (کاکۆ فانۆس)ـە، بەڵام دەرکەوتووە‌ (کەکۆفەنۆس:cacophonous)، یان (cacophonous words) واته‌ ئەو وشانەی لە‌ گوێچکەدا قورسن و دەنگدانەوەی ناخۆشیان هەیە. بەردەوام گەمەی سەیر و سەمەرە لەگەڵ ناودا کراوە. ئێمە هەر ئەو چەند نموونەیەمان لێ وەرگرت، دەنا لە هەر لاپەڕیەکدا شتێکی وات بەر چاو دەکەوێت.

زمان:
بایەخی (کاروان) بە زمان لە لە هەردوو ئاستی تیۆری و پراکتیکدا دەردەکەوێت. لە ڕووی تیۆرییەوە شارەزاییەکی باشی لە قوتابخانە زمانەوانییەکاندا هەیە و چەند جارێک لەو بارەیەوە نووسیویەتی. واتە تێگەیشتن لە پێوەندیی زمان و فەلسەفە بەردەوام خەمی ئەو بووە. لە ڕووی پراکتیکیشەوە وردبینییەکی بەرچاو بە کارەکانیەوە دیارە. یەکێکە لەو نووسەرە دەگمەنانەی لە ڕێنووس، وشەسازی، ڕستەسازی و خاڵبەندی شارەزان. بایەخی سەرەکیی (کاروان) بۆ ڕێتم ئاڕاستەیە، بۆیە لە خۆیەوە وشە فڕێ نادات و دەزانێت چ وشەیەک لە کوێدا بە کار بهێنێت. ئەو بیرۆکانەی (کاروان) بە چەند وشەیەک دایاندەڕێژێت، لای ئەو نووسەرانەی شارەزای زمان نین، بۆ چەند لاپەڕە درێژ دەبنەوە. لەم ڕۆمانەیشدا ئەو شارەزاییەی کۆمەکی کردووە، تا قووڵایی وشە دەربخات. ئەو خوێنەرانەی لە (کاروان) ناگەن، لەبەر ئەوە نییە نازانێت بیرۆکە بە چاکی دابڕێژێت، بەڵکوو لەبەر ئەوەیە ئاستی زانراوی شت بە لاوە دەنێت و ئاستە نەزانراوەکانی دەردەبڕێت. (کاروان) وەک (ژیڤان بەکر)یش هەر لەو گوتارەیدا نووسیویەتی ڕووداوەکانی ڕابردوو لە شێوەی ئێستادا دەگێڕێتەوە. (دەخوات، دەڕوات، دەبات، دەنووسێت، دەشوات، دادەنیشێت)، نەوەک (خواردبوو، ڕۆیشتبوو، بردبوو، نووسیبوو، شووشتبوو، دانیشتبوو). ئەوە لە لایەک پێوەندیی بەو تێگەیشتنەی ئەوەوە هەیە بۆ کات، کە پێی وایە ڕابردوو و داهاتوویش هەر ئێستان، لە لایەکی تر نایەوێت هێندە (بوو)ی ڕابردوو ڕێتمی زمانەکەی خاو بکاتەوە.

تراجیدیا و کۆمێدیا:
ڕەگەزی تراجیدیا لە هیچ کارێکی (کاروان) جیا نابێتەوە. لە پێشەوە وتم لە دنیای ئەودا بەهاکان هەڵدەکۆڵرێن، تا ڕەسەنێتییان بدۆزرێتەوە. ئەوە ناوەرۆکی تراجیدیایە و (نیتشە) بەردەوام پێی لەسەر بایەخی ئەو تراجیدیایە داگرتووە، کە خودی ژیانە. تراجیدیا ڕوانینی مرۆڤە بۆ قووڵاییەکان. واتە باوەڕنەکردنە بەو مژدە ساختانەی بە مرۆڤ دەدرێن، گوایە هێزی فریادڕەس هەن و بە هانامانەوە دێن. بەڵام ئایا لە دنیای (کاروان)دا تەنیا تراجیدیا هەیە؟ نەخێر، کۆمێدیا لە پاڵ تراجیدیادا دەردەکەوێت، چونکە هەردووکیان یەکێکن. بۆیە زۆر جار چەمەکە لای توێژەرەوان دەبێتە (تراجیکۆمێدی). خودی کۆمێدیایش واتە ترازاندنی ئەوەی هەیە، بەو مەبەستەی ئەو لایەنانەی دەربکەون، کە نەناسراو و نەزانراون. لەم ڕۆمانەیشدا تراجیدیا و کۆمێدیا تێکستەکە دەجووڵێنن. لەو شوێنانەی ئازار هەیە، (ئازار بەو پێناسەیەی نیتشە بۆی کردووە)، پێکەنینیش ئامادەیە. پێکەنین واتە کردنەوەی دەرگەی تر بەسەر بابەتدا. تا ئەو ڕۆمانە تەواو دەکەیت بێژمار لە قاقای پێکەنین دەدەیت. وای لێ دێت هەر ناوی (شەکشەک) بێت، پێکەنین دەتگرێت. لەو کاتانەی ژیان گەورەترین مەترسیی لەسەرە و وا دەزانیت ئێستا مەرگ دەردەکەوێت، دیمەنێکی کۆمێدی وات لێ دەکات قاقا پێبکەنیت. بۆ نموونە لە بەشی هەشتەمدا، کاتێ (پاژان) دەگەیەننە بەغداد، خوێنەر دەستی بە دڵیەوە گرتووە، ئاخۆ کەی دەگیرێن، کەچی هەر لەوێدا قاقا پێدەکەنێت. لەم ڕۆمانەدا خۆشەویستیی بۆ ژیان فۆکەسی گەورەی لەسەر کراوە. ئەو (شەکشەک)ەی سەرەتا وا دێتە بەر چاو کەسێکی بێباکە، بەڵکوو توندوتیژە، بەڵام دواتر بە تایبەتی لە بەشی هەشتەمدا دەردەکەوێت چەند ژیاندۆستە و هەموو هەوڵێکی ئەوەیە (جیهانگر) ئاسوودە بکات.

شەکشەک وەک تێرمێکی فەلسەفی:
زۆر تێرمی فەلسەفی و سایکۆلۆجی لە تێکستی ئەدەبییەوە وەرگیراون. بۆ نموونە سادیزم، ماسۆکیزم و دۆنکیخۆت. دەکرێت لەمەودوا (شەکشەک) بەوانە بگوترێت، کە ئەگەرچی هیچ ئارەزوویەکی ئازاردانیان نییە، بەڵام بگەنە هەر کەسێک شوێنێکی دەشکێنن و خوێنی لێ دەهێنن. (شەکشەک) لە ڕۆمانەکەدا وای لێ دێت، هەر دەربکەوێت خوێنەر چاوەڕێیە، خوێن لە جەستەی کەسێکەوە بهێنێت، لە کاتێکدا ئەوانەی تر بۆی دەپۆشن و دەڵێن نەیزانی. نووسەر لە سنووری هونەردا ئەتمۆسفێرێکی میتۆلۆجییانەی هێناوەتە کایەوە، تا کاری (شەکشەک) بە چاکی مەیسەر ببێت و بە پێوەری واقیعی زانراو لێی نەڕوانێت. (شەکشەک) دژی سیستێمە. ناهێڵێت هیچ پرۆسێسێک تەواو ببێت، بەڵکوو لە ڕێی شکاندنەوە تێکی دەدات. (شەکشەک) ئەو هەموو خوێنە لە جەستەکان دەهێنێت، بەڵام کەس ناکوژێت. تەنیا باوکی خۆی کوشتووە، ئەویش لە ڕێی گاڵتەوە، کە ئەمە مانایەکی سایکۆلۆجییانەی هەیە. لە تێکستەکەدا هیچ ئاماژەیەک نییە خوێنی لە جەستەی دایکی هێنابێت. ئەو دایکەی تەنیا یەک جار لە بەشی هەشتەمدا بە ڕاستی دەردەکەوێت، لە کاتێکدا دوای مردنی مێردی سۆندەیەکی بە دەستەوەیە و باخ ئاو دەدات. جلی ڕەشیشی نەپۆشیوە، گوایە مێردی وەسیەتی کردووە ڕەش نەپۆشێت.

لایەنی دەروونی:
شێوازی نووسینی (کاروان) بە پلەی یەکەم دەروونییە. تێکشکاندنی کات و دابەشکردنی بەسەر یەکەی وردورددا پێوەندیی بە لایەنی دەروونییەوە هەیە. وەک (نەهرۆ هۆمەر) دەڵێت (ئەم ڕۆمانە پارچەپارچەیە و ھەر پارچەیەکی لە نێو دوو سێ بەش خۆی تەواو دەکات، یا بڕێکیش بە کراویی ھێڵدراونەتەوە).(8)
ڕووداوەکانی دەرەوە لە ناوەوەدا دەبنە ئاماژە. واتە لە ئاستی وشەوە دەچنە ئاستی نیشانە. (کاروان محەمەد فەتاح) پێی وایە بەرهەمی (کاروان کاکەسوور) (بریتییە لە ئاماژە، چونکە شتەکانی دەرەوە لە ناوەوە بۆ ئاماژە دەگۆڕێت. ئەوە تەنیا گۆڕینی یاساکانی کاتی دەرەکی نییە، بەڵکوو گۆڕینی ئاستەکانی زمانیشە لە ڕاستەوخۆیییەوە بۆ ناڕاستەوخۆیی. خوێنەر لێرەدا بوونەوەرێکی دەستەپاچە نییە، کە تەنیا گوێ بگرێت، بەڵکوو ئەرکی هەیە. ئەوە خوێنەرە هەر لە ڕێی ئاماژەوە ئەو دیمەنانە بە شێوازی خۆی پێک دەبەستێتەوە و مانایان لێ پێک دەهێنێت.)(9) فاکتەری کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕۆڵی گەورەیان هەیە، بەڵام لە ناوەوە بەو زەقییە دەرناکەون. ئەمە تەنیا پێوەندیی بە (کاروان)ەوە نییە، بەڵکوو بە گشتی ئەو ڕۆمانانەی بایەخ بە لایەنی دەروونی دەدەن، کێشە زەقەکانی دەرەوە بۆ ئاماژە دەگۆڕن، بۆیە تێگەیشتنیان سەختترە لەوانەی دیوی دەرەوە پێشان دەدەن. بەرهەمەکانی (دۆیستۆیەڤسکی) لەم بابەتەن. (تاوان و سزا) بە تایبەتی. دوای ئەوەی (ڕاسکۆلینکۆڤ) لەژێر فشاری دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا ژنێکی بەتەمەن دەکوژێت و پارەکانی دەدزێت، تووشی دۆخێکی دەروونیی دژوار دێت و دەکەوێتە لێکدانەوەی خودی تاوانەکەی. جارێک پاساوی بۆ دەهێنێتەوە و جارێک خۆی دادگایی دەکات. ناوەناوە کێشەی خێزانیی خۆی دێنێتە ناوەوە، کە هەم دایکی و هەم خوشکی بە دەست کۆمەڵێک گرفتەوە دەتلێنەوە. دەگاتە ئەوەی (ڕاسکۆلینکۆڤ) زمانی بشێوێت و وشەکانی لە شێوەی وڕێنەدا گوێیان لێ بگیرێت، تەنانەت کاتێ دەچێتە بنکەی پۆلیسیش، وا دەزانن تێک چووە. واتە هۆکاری دۆخە دەروونییەکەی (ڕاسکۆلینکۆڤ) ئابووری و کۆمەڵایەتییە، بەڵام زۆر بە ناڕاستەوخۆیی ئاماژەیان پێ دراوە. (کاروان) ئەگەرچی خۆی لە دەیان کێشەی گەورەی وەک شۆڕش، شەڕ، ڕاونان، گرتن و کوشتن دەدات، بەڵام ئەوانە دەکاتە شتی لاوەکی. ئەوەی بایەخی سەرەکیی هەیە کاریگەریی ئەوانەیە لەسەر دۆخە دەروونییەکاندا. شتێکی سەیر نییە ئەگەر دەبینین لە ڕۆمانی ئەودا وەسف زۆر کەم هەیە، چونکە هەمیشە چیرۆک ئامادەیە. واتە زنجیرەچیرۆک شێوەی وەسفی درێژدادڕی گرتووەتەوە. (پێشڕەو عەبدوڵا) پێی وایە (کاروان) بایەخ بە قووڵایی کارەکتەر دەدات، بۆیە خوێنەر نابێت لە بەرهەمەکانیدا وەک ڕۆمانی هەندێک ڕۆماننووسی تر بە دوای وەسف و گوتەی زەقدا بگەڕێت.(10) (سابیر ڕەشید) پێی وایە ناکرێت بە یەک جار لە (کاروان) بگەیت، چونکە هەم هۆشیارییەکی فرەوانی هەیە و هەم ئەو شێوازەی پێی دەنووسێت جیاوازە لەو شێوازە باوانەی ئەمڕۆ.(11) (دڵزار حەسەن) هۆکاری ئەوەی کەم قسە لەبارەی دنیای (کاروان)ەوە کراوە هەر بۆ ئەو فاکتەرە دەگەڕێنێتەوە.(12)
ڕاستییەکەی وەسفی دەروونی لای (کاروان) هەیە، کە مادام لە ناوەوەیە نابێتە هۆی وەستانی پرۆسێسی گێڕانەوە، بەڵام وەسفی دەرەکی وەک (پێشڕەو عەبدوڵا) دەڵێت کەمە، یان نییە. زۆر جار نووسەران لە نەبوونی بیرۆکەوە پەنا بۆ وەسف دەبەن، بەڵام توانای (کاروان) لەوەدایە بەردەوام چیرۆک دروست دەکات، بۆیە پێویستی بەو وەسفە نییە. هەتا کاتێ وەسفی دەرەوەیش دەکات، هەر وەک ئەوە وایە لە ناوەوە بێت. لێرەدا پێم خۆشە نموونەیەک بهێنمەوە، کە باس لە ماڵێکی دەوڵەمەندە، دوای ئەوەی سەفەریان کردووە کوڕەکەیان ماوەتەوە و هاوڕێکانی بۆ ماڵ دەباتەوە. ئەوان وەک ئەوە وایە چووبێتنە دنیایەکی تر. هەموو شتەکان دەپشکنن. لەبارەی وێنەی دایک و باوکیەوە ئەم پەرەگرافە دەخوێنینەوە:
(هاوڕێیان بە‌ بۆنی‌ خۆش مەست دەبن و خۆیان هەڵدەدەنه‌ سەر تەخته‌ نایابەکەی نووستن‌. ئینجا لەو وێنانه‌ دەڕوانن، کە‌ لە‌ دیوار دراون. یەکێکیان دووقۆڵییە‌ و بە‌ بۆنەی زەماوەندەکەیانەوه‌ گرتوویانە. دایکی درێسێکی سپیی، کە‌ بە‌ جلی بووکێنی ناسراوه‌؛ پۆشیوە. دەستی چەپی خستووەته‌ ناو دەستی مێردەکەیەوه‌ و بە‌ ڕاستەی چەپکێ گوڵی گرتووە. ئەگەرچی وێنەکە‌ ڕەشوسپییە، بەڵام دیاره‌ ئەو نینۆکانەی لە‌ بنەڕەتدا سوورن، کە‌ ئەوەتا لەسەر پەڕەی گوڵه‌ سپییەکاندا جیاواز خۆیان دەنوێنن. چەپکەگوڵەکەی بە‌ سکیەوه‌ ناوه‌ و تا نزیک ئەژنۆی هاتووە. دەکرێت بڵێین لە‌ پلاستیک دروست کراوه‌ و خاوەنی ستۆدیۆ‌ بەو مەبەسته‌ دایناوە، کە‌ هەر بووکێکی دیکە‌ بە‌ دەستیەوه‌ بگرێت، کاتێ بۆ وێنەگرتن ڕێی دەکەوێته‌ لای. زنجیرێکی سپیی لە‌ مل کردووە، کە‌ هەمان ڕەنگی کاتژمێرەکەی مەچەکی هەیە. پەپوولەیەکی پێوەیه‌ و لەسەر سنگی هەڵنیشتووە. قژی گەیشتووەته‌ سەر شانی و تارایەکی سپیی تەنک بەشێکی داپۆشیوە. تاراکە‌ لە دواوه‌ شۆڕ بووەتەوه‌ و لە‌ زەوی خشاوە. وەک بڵێی ویستبێتی هەقی ئەو شوێنانەی‌ جەستەی بکاتەوە، کە‌ تەواو ڕووتن، بە‌ تایبەتی قۆڵەکانی و بەشێکی زۆری سنگی. بزەیەکی خستووەته‌ سەر لێوی، بە‌ ڕادەیەک ددانه‌ وردەکانی لە‌ شێوەی نیمچەسێگۆشەیەکدا دەرکەوتوون. برۆ باریکەکانی نەخشێکیان پێک هێناوە. بوونەته‌ سنووری نێوان ناوچەوان و دەموچاوه‌ درێژکۆلەکەی. مەمکە خڕەکانی لەژێر درێسەکەدا دەرپۆقیون و جیاوازییەکیان لە‌ تۆپۆگرافیای قوماشەکەدا‌ دەرخستووە، بە‌ ڕادەیەک هەر دەڵێی ئەو دوو تۆپه‌ بەشێکن لە‌ درێسەکە، نەوەک لە‌ جەستەی. مێردی بە‌ قاتێکی ڕەشەوه‌ لە‌ تەنیشتی وەستاوە، بگره‌ جەستەی بە‌ جەستەیەوه‌ لکاندووە، بە‌ ڕادەیەک ئەوەی لێکیان جودا دەکاتەوە، تەنیا ڕەنگە، کە‌ ئەمیان سپی و ئەویان ڕەشە. جووتێ دەستکێشی سپیی بە‌ دەستەوه‌ گرتوون، کە‌ دیاره‌ هیی ژنەکەین. ڕەنگه‌ لەوەیاندا ویستبێتی مانایەک پێشان بدات. خۆ دەشێ‌ نەریتێکی ستۆدیۆکە‌ بێت. ئەگەرچی باڵای کورت نییە، بگره‌ بەرزە، بەڵام نەیتوانیوه‌ لە‌ سێ چوار سانتیمەتر زیاتر بەسەر هیی ژنەکەی بکەوێت. ئەویش وەک ئەم پێڵاوی فلاتی لە‌ پێ کردووە).

———————————

سەرچاوەکان:
1 کاروان عومەر کاکەسوور، ڕاگەردان، پاشکۆی بەرهەمەکانم، لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپی یەکەم، 2017، ل16
2 ئەگەرچی لە تێکستەکەدا تەنیا ناوی (کارا) هاتووە، بەڵام وەک لە کتێبی (ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ)دا نووسیویەتی مەبەستی لە (کارا فاتیح)ی هاوڕێیەتی. لە نێوان هاوڕێیاندا تەنیا یەک ناو دەهێنرێت، ناوی خۆی. (کاروان) چیرۆکی لەدایکبوونی ئەم ڕۆمانەی بۆ گێڕاومەتەوە.
3 ژیڤان بەکر، ڕۆمانی ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە، ماڵپەڕی ژنەفتن. لینک:
ڕۆمانی “ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟” – ژنەفتن (jineftin.krd)
4 ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ، گفتوگۆی شاخەوان سدیق لەگەڵ کاروان عومەر کاکەسووردا، چاپی یەکەم، 2021
5 دیبەیتێکی کراوە لەبارەی دنیای ئەدەبیی کاروان کاکەسوور. لە یوتیوب وەرگیراوە.
(6) Plican l Debayti krawa l Dnyayi Adabi Karwan Kakasur – YouTube
6 کاروان عومەر کاکەسوور، کات وەک پرسیارێکی شەڕانگێز لە ئەزموونی مندا، ژمارە یەکی گۆڤاری گێڕانەوە، 2021
7 ڕۆمان لە تاکدەنگەوە بۆ فرەدەنگ، گفتوگۆی شاخەوان سدیق لەگەڵ کاروان عومەر کاکەسووردا، چاپی یەکەم، 2021، ل20
8 نەهرۆ هۆمەر، ڕۆمانی تێپەڕ؛ «ئەو ھاوڕێیەی منداڵیی ببینەوە؟»ـی کاروان کاکەسوور بە نموونە، ماڵپەڕی ژنەفتن. (هەڵەی چاپ لە ناونیشانەکەدا هەیە!) لینک:
ڕۆمانی تێپەڕ؛ «ئەو ھاوڕێیەی منداڵیی ببینەوە؟»ـی کاروان کاکەسوور بە نموونە – ژنەفتن (jineftin.krd)
9 کاروان عومەر کاکەسوور، مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ، ڕۆمان، ناوەندی ئاشتی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپی یەکەم، 2021 پێشەکییەکەی (کاروان محەمەد فەتاح).
10 هەمان سەرچاوەی سێیەم.
11 سەرچاوەی پێشوو.
12 هەمان سەرچاوە.




کافر لە ئیسلامدا … ئامادەکردن و نووسینی: ئاراس وەهاب

لە ئەرشیڤی دەنگەکان ەوە…..
http://dengekan.com/doc/2016/8/arasWahab_kafer25.htm

چه‌مکی (کافر) له‌ ئیسلامدا مانایه‌کی زۆر تایبه‌تی هه‌یه‌، که‌ ده‌کرێت بگوترێت ئه‌و چه‌مکه‌ ناوه‌رۆکی ئایینه‌که‌ پێک ده‌هێنێت. هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به‌ درێژایی مێژووی کۆن و نوێ چ له‌نێوان موسڵمانان خۆیاندا و چ له‌نێوان موسڵمانان و ئه‌وانه‌ی دیکه‌دا‌ کراون، پێوه‌ندییان به‌و چه‌مکه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مکه‌که‌ ئاڵۆزه‌، یان به‌ مانایه‌کی دروستتر بڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مکێکی ڕوون نییه‌، لێکدانه‌وه‌ی زۆر جیاوازی بۆ کراوه و بۆی ده‌کرێت‌. دیاره‌ به‌پێی قۆناغه‌کانی مێژووی ئیسلام ئه‌و چه‌مکه‌ که‌موزۆر گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌.

واته‌ له‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئیسلام خاوه‌نی هێز بووه،‌ به‌ شێوه‌یه‌ک لێک دراوه‌ته‌وه‌ و کاری پێ کراوه‌، که‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی کاتێ هێزی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌. ده‌مانه‌وێت بڵێین له‌ هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ئیسلام ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه،‌ مانای کافر بێ پێچوپه‌نا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ قورئان و حه‌دیسدا هه‌یه،‌ لێک دراوه‌ته‌وه‌ و کاری پێ کراوه‌، به‌ڵام هه‌ر هێنده‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ڕووخاوه‌ و ویستوویه‌تی دایبمه‌زرێنێته‌وه‌، په‌نای بۆ ده‌ستکاریکردنی ڕوخساری چه‌مکه‌که‌ بردووه‌، که‌ ئه‌مه‌ پێی ده‌گوترێت (التقیه‌)، واته‌ خۆپاراستن.
دواتر بۆ ئه‌و چه‌مکه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و زیاتر قسه‌ی لێوه‌ ده‌که‌ین. که‌واته‌ ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر چه‌مکێکداین، که‌ ترسناکه‌ و له‌ واقیعیشدا مه‌ترسییه‌که‌یمان به‌ ڕوونی هه‌ست پێ کردووه‌‌. چ له‌و کتێبانه‌ی مێژوونووس و ڕاڤه‌کارانی ئیسلام نووسیویانه‌ و چ له‌و واقیعه‌ی تێیدا ده‌ژین، کاریگه‌ریی ئه‌و چه‌مکه ده‌بینرێت‌، که‌ هه‌ر له‌م چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام دیومانه‌ چۆن ئه‌وانه‌ی ناوی کافریان لێ ده‌نرێت، ده‌کوژرێن و له‌ ناو ده‌برێن.

وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێ درا مادام به‌پێی قۆناغ و بارودۆخی ئیسلام‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وه‌ هیچ سه‌یر نییه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌و کاته‌ی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی وه‌ک قاعیده‌، داعش، به‌ره‌ی نوسره‌، بۆکۆ حه‌رام و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ به‌ ڕوونی مانای کافر لێک ده‌ده‌نه‌وه‌، هه‌ندێک گرووپ و ڕه‌وتی تری ئیسلامییش، به‌تایبه‌تی چ ئه‌وانه‌ی به‌ ناچاری سیستێمی پارله‌مانیان له‌ وڵاته‌کانی خۆیاندا قه‌بووڵ کردووه‌ و چ ئه‌وانه‌ی له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوادا ده‌ژین، به‌ جۆرێکی دیکه‌ چه‌مکی کافر بناسێنن. ئه‌وانه‌ کاتێ هه‌ست ده‌که‌ن چه‌مکه‌که‌ دژی ئه‌و پرینسیپانه‌یه‌، که‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌مێژه‌ باوه‌ڕیان پێ هێناون، شه‌رم دایانده‌گرێت و په‌نا بۆ جۆرێکی دیکه‌ لێکدانه‌وه‌ ده‌به‌ن، که‌ نوێن. واته‌ هیچ کاتێ ئه‌و ڕاڤه‌کارانه‌ی پێشتر به‌و شێوه‌یه‌ ڕاڤه‌یان نه‌کردووه‌.

مانای کافر چییه‌؟
زانایانی ئایینیی تەواو لەسەر مانای کافر کۆک نین.هەیانە دەڵێت، کافر ئەو کەسانه‌ن، کە مەسیح، یان عوزێز بە کوڕی خوا ناو دەبه‌ن.‌ یه‌که‌م مه‌سیحییه‌کان و دووه‌میان جووه‌کان ده‌گرێته‌وه‌.هه‌یشیانه‌ دەڵێت ئەوانەی نکووڵی لە ئیسلام دەکەن، کافرن وەک چۆنموسڵمانیش له‌ چاوی ئه‌واندا کافره‌. ئەم بۆچوونە نوێیه‌ و زیاتر ئه‌وانه‌ ده‌یڵێن، که‌ ئه‌مڕۆ هه‌ست ده‌که‌ن مانا کۆنه‌که‌ چ لای خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام و چ له‌ناو خودی موسڵمانانیشدا ترس دورست ده‌کات، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی پرینسیپه‌کانی ئازادیی بیروباوه‌ڕ و مافی تاکه‌که‌س. ڕاستییه‌که‌یشی لە ئاینه‌کانی وه‌ک مەسیحی، یه‌هوودی و ئه‌وانه‌ی تردا کافر نییە، بەڵکوو باوەڕدار و بێباوەڕ هەن.کافر تایبه‌ته‌ به‌ ئیسلام. یه‌هوودی ئایینێکی ته‌بشیری نییه‌. واته‌ نایه‌وێت باوه‌ڕی خۆی بڵاو بکاته‌وه‌، له‌ کاتێکدا مه‌سیحی ئه‌گه‌رچی ئایینێکی ته‌بشیرییه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دی به‌ کافر دانانێت، به‌ڵکوو پێی وایه‌ له‌ مه‌له‌کووتی ئاسمان بێبه‌شن. دیاره‌ ئه‌مه‌یش هه‌رمانای جیاکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه‌، که‌ پێوه‌ندیی به‌م باسه‌وه‌ نییه‌.

شێخ و زانایان زۆربەی کات ته‌نیا مانا له‌فزییەکەی (کفر)یان لێک داوەتەوە، نەک مانا دینییەکەی، کە لە قورئاندا قسەی زۆری لەسەر کراوە. وشەی (کفر) لە زمانی عەرەبیدا، هەر وەکو لە فەرهەنگی عەرەبیی (لسان العرب)ەکەی (ابن منظور)دا هاتووە بە مانای (داپۆشین) دێت. کاتێک بە زمانی عەرەبیی سەردەمی پێش ئیسلام دەگوترا (كفر الشيء) واتە شتەکەی داپۆشی، یاخود کاتێک دەڵێین (كفر الليل بظلامه) واتە (شەوی بە تاریکییەکەی داپۆشی) بە هەمان شێوە، کاتێک دەگوترا (وكفر الفلاح الحب) مەبەستیان ئەوە بووە، کە (جووتیارەکە دانەوێڵەکەی داپۆشیوە). لەوێوە بە جووتیارەکان گوتراوە (کفار)، واتە (داپۆشەرەکان).

ئێمە تاکو ئێستا ته‌نیا مانای (کفر)مان وەکو دەستەواژە باس کردووە، بەڵام مانای شەرعیی (کفر) جیاوازە و بە مانای باوەڕنەبوون بە خوا و پەیامبەرەکەی دێت، نەک ته‌نیا بە درۆخستنەوەیان، بەڵکو تەنانەت بە گومانکردنیش لێیان. (کفر) نکووڵیکردنی دینی ئیسلامە،بێباوەڕییە و گومانکردنە، یاخود نکووڵیکردنە لە بوونی خوا و قورئان و پەیامبەر. لە سوورەتی (محەمەد) ئایەتی ٣٢دا هاتووە: ((إن الذين كفروا وصدوا عن سبيل الله وشاقوا الرسول من بعد ما تبين لهم الهدى لن يضروا الله شيئا وسيحبط أعمالهم)). واتە ((ئەوانەی کفر دەکەن و بەرپەرچی پەیامبەر دەدەنەوە و تووشی نەهامەتیی دەکەن، هیچ زیانێک بە خودا ناگەیه‌نن، بەڵکو بە خۆیانی دەگەیه‌نن، خوا هەموو کارەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە)). (ئەزهەری) دەڵێت، (اللیث) گوتی، گوتوویانە کفرکەر بە کافر لە قەڵەم دەدرێت، چونکو بێباوەڕی دڵی داپۆشیوە، لەوێوە هەموو ئەو سزایانەی بۆ کافر دانراون ئەو مرۆڤە دەگرێتەوە.

جۆرەکانی کفر:
١- (كفر الجحود والتكذيب): واتە، کفری ناشوکوری و بەدرۆخستنەوەی سوننە و قورئان. ئەم کفرە بریتییە لە بەدرۆخستنەوە، شکاندن و بریندارکردن بە هۆی زمانەوە و لە ڕێگای شاردنەوەی ڕاستییەکانی دینی ئیسلامەوە. ئەم کفرە لە سەردەمی (محەمەد) خۆیدا و لە سەروبەندی شەڕی نێوان یه‌هوودییەکانی خەیبەر و تیرەی (غطفان)دا لە ڕێگای هاتنی ئایەتی ٨٩ی سوورەتی (البقرة)ەوە پێناس کراوە: (( ولما جاءهم كتاب من عند الله مصدق لما معهم وكانوا من قبل يستفتحون على الذين كفروا فلما جاءهم ما عرفوا كفروا به فلعنة الله على الكافرين)). هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە لەوێوە بووە، هەرچ کاتێک یه‌هوودییه‌کانی خەیبەر و تیرەی (غطفان) بە یەک گەیشتبێتن لە یەکترییان کوشتووە و تێیدا یه‌هوودییه‌کانی خەیبەر شکاون، بۆیە دواتر دۆعایەکیان بۆ هاتووە و تێیدا گوتوویانە: ((اللهم إنا نسألك بحق النبي الأمي الذي وعدتنا أن تخرجه لنا في آخر الزمان إلا نصرتنا عليهم)). لە تەفسیری (ئیبن ئه‌لکه‌سیر: ابنالكثير)دا هاتووە:یه‌هوودییه‌کان پێش هاتنی (محەمەد) دۆعا و نزایان بەو کتێبە دەکرد، کە خوا لە تەوراتەکەی خۆیاندا بەڵێنی پێ دابوون، کە بۆ دوا پەیامبەری داببەزێنێت. دەگێڕنەوە دەڵێن دوای ئەوەی فێری ئەو دۆعایە بوون، یه‌هوودییه‌کانی خەیبەر توانویانە (غطفان)یەکان تێک بشکێنن، بەڵام کاتێک پەیامبەری ئیسلام هاتووە و کفریان بە (محەمەد) کردووە، خوایش ئەو ئایەتی ٨٩یەی دابەزاندووە. لەو ئایەتەدا خوا مەبەستی لەوە بووە، کە خۆیان، واتە یه‌هوودییه‌کان کاتێک کتابی باوەڕپێکراوی خۆیانیان هەبوو، ئەو تیرە و هۆزانەیان داگیر دەکرد، کە کفریان بەرانبەر دەکردن ئێستایش، کە خوا بەڵێنی خۆی بە دی هێناوە و دوا پەیامبەری بۆ ناردوون، کەچی خۆیان کفر دەکەن و خوایش بە نه‌فره‌تیان دەکات.
٢- (كفر الإعراض والاستكبار(: واتە کفری خۆبەزلزانین، وەکو کفرەکەی (ئیبلیس)، کە لە ئایەتی ٣٤ی سوورەتی (البقرة)دا دەڵێت: ((وإذ قلنا للملائكة اسجدوا لآدم فسجدوا إلا إبليس أبى واستكبر وكان من الكافرين)). لەم ئایەتەدا خوا گلەیی لە (ئیبلیس) دەکات و دەڵێت، کاتێک بە فریشتەکانمان دەڵێین کڕنۆش بۆ (ئادەم) ببەن، هەموو بە گوێمان دەکەن، ته‌نیا (ئبیلیس) نەبێت، کە لە کافرەکانه‌.
٣–(كفر النفاق: کفری دووڕویی): جۆری سێهەمی کفرەکانە و ئایەتی ٨ی سوورەتی (البقرة) ئاماژەیە بۆ ئه‌مه‌یان: ((ومن الناس من يقول آمنا بالله وباليوم الآخر وما هم بمؤمنين)). بەپێی تەفسیری (ئیبن ئه‌لکه‌سیر) خوا لەم ئایەتەدا مەبەستی لەو کەسانەیەخۆیان وا پێشان دەدەن، کە باوەڕیان بە سوننە و قورئانەکەی هەیە، بەڵام لە ناخەوە پێچه‌وانه‌ن. لەو حاڵەتەدا ئەوانە دەچنە خانەی کافرانەوە.
٤–(كفر الشك والريبة: کفری گومانکردن): دوا جۆری کفرەکانە، کە زانایانی ئیسلام ڕیزبەندییان کردوون. لەم ڕیزبەندییەدا ئەوانە بە کافر لە قەڵەم دەدرێن، کە دوودڵن و یەقینیان نییه‌ بەو ئیمانەی هەیانە. ئایەتی ٣٥ی سوورەتی (الکهف) ئەو جۆرە کافرانەمان بۆ پۆلێن دەکات و دەڵێت: ((ودخل جنته وهو ظالم لنفسه قال ما أظن أن تبيد هذه أبدا)). بەپێی تەفسیرەکانی (تەبەری)، (قورتوبی) و (سەیوتی)، لەوێدا مەبەست لەو کەسانەیە، دوو بەهەشتیان دەبێت، بەهەشتێکیان، بەهەشت خۆیەتی ئەوی تریشیان نیعمەتەکانیه‌تی. لە درێژەی ئایەتەکەدا دەڵێت: ئەو مرۆڤانە هەمیشە زوڵم دەکەن، بەڵام مەرج نییە ته‌نیا زوڵم لە خەڵکی تر بکەن، بەڵکو لە خۆیانی دەکەن ئەوانە ئەو کەسانەن، کە نکووڵی لە بوونی ڕۆژی کۆتایی (قيام الساعة) دەکەن.

دەستەواژەی (کفر) لە ئیسلامدا زۆر گشتگیرە و ئەم جۆرە کاراکتەرانەی خوارەوە لە خۆی دەگرێت:

  • المشرک (ئەو کەسەی هاوبەش بۆ خوا پەیدا دەکات).
  • الملحد (ئەو کەسەی بێباوەڕە بەرانبەر بە بوونی خوادا).
  • الوثنی (بتپەرستەکان).
  • ئەو کەسانەی واز لە نوێژ دەهێنن (العهد الذی بیننا و بینهم الصلاة، فمن ترکها فقد کفر … مسند احمد).
  • نکووڵیکەرانی دینی (محەمەد)، کە یه‌هوودییه‌کان، مه‌سیحییه‌کان و ئه‌وانه‌ی دی دەگرێتەوە.

نازناو، یاخود ناتۆره‌ (اللقب)ی کافران:
جگە لەو کاراکتەرانەی سەرەوە باس کران، لە قورئاندا جۆرەها ناووناتۆرە(لقب)ی جیاجیا دوای کافرەکان خراون. لەو ناتۆرانەی لە تێکستە قورئانییەکاندا دەردەکەون، کە خراونەتە پاڵ کافرەکانەوە، ئەمانەن:
١ – کافرەکان تاوانکارن (کفار مجرمون). ئایەتی ١٧ی سوورەتی (یونس) ئاماژەیەکی زۆر توند بۆ ئەو کەسانە هه‌یه‌، کە نکووڵی له‌ خوا و پەیامبەرەکەی دەکەن. ئه‌وه‌ته‌ دەڵێت: ((فمن أظلم ممن افترى على الله كذبا أو كذب بآياته إنه لا يفلح المجرمون)) واتا: کەس لەوانە زاڵمتر و تاوانکارتر نییه‌، کە، ناشوکورن، ناوبانگ (سومعە)ی خوا دەشێوێنن، ئایاتەکانی ئاڵوگۆڕ دەکەن و بە درۆیان دەخەنەوە، یاخود شتی بۆ زیاد و کەم دەکەن. لە کۆتاییدا دەڵیت ئەوانە بۆیان ناچێتە سەر.بە هەمان شێوە ئایەتی ٣٥ و ٣٦ ی سوورەتی (القلم) ناوی تاوانکار دەخاتە پاڵ کافرەکان و دەڵێت: ((أفنجعل المسلمين كالمجرمين)). بەپێی تەفسیرەکانی (ئیبن ئەلکەسیر، تەبەری و سەیوتی) لەو ئایەتەدا خوا پرسیار دەکات و دەڵێت، ئایا دەکرێت موسوڵمانان بە تاوانکار (المجرمون) لە قەڵەم بدرێن؟ بێگومان لە ئایەتەکانی دواتردا دەڵێت ئەوە بڕیارێکی گه‌نده‌ڵ(فاسد)انەیە و نابێت ببێت. ئەو ئایەتانە ڕاستە موسوڵمانان ڕاستەوخۆ وەکو کاراکتەری تاوانکار ناوزەند ناکات، بەڵام ناڕاستەوخۆ مانای ئەوەیە، گەر ئێوە کتابی خواتان لە بەردەستدایە و باوەڕی پێ نەکەن، ئەوا ئەو شتە دەشێت ڕوو بدات. ئایەتی ٣١ی سوورەتی (الجاثیة)یش بە هەمان ڕێتمی ئایەتەکانی تر کافرەکان بە تاوانبار (مجرمون) لە قەڵەم دەدات، کە دەڵێت: ((وأما الذين كفروا أفلم تكن آياتي تتلى عليكم فاستكبرتم وكنتم قوما مجرمين)). (تەبەری) لە تەفسیرەکەی خۆیدا بۆ ئەم ئایەتە دەڵێت: ئەو کەسانەی نکووڵی له‌ تاقانەییی خوا دەکەن، ناشوکورن و باوەڕی پێ ناکەن، ئەی ئایاتەکانیتان بۆ نەخوێندرایەوە، بەڵام خۆتان بە زل زانی و باوەڕتان پێ نەهێنا؟ ئێوە ئۆمه‌تێکی تاوانکار (مجرم) بوون.

٢ – کافرەکان زۆردارن (الظالم): لەبارەی ئەم دەستەواژەیەوە ئایەتی ١٥١مان هەیە لە سوورەتی (ال العمران)دا، کە دەڵێت: ((سنلقي في قلوب الذين كفروا الرعب بما أشركوا بالله ما لم ينزل به سلطاناومأواهم النار وبئس مثوى الظالمين)). بەپێی تەفسیرەکانی (ئیبن ئه‌لکه‌سیرو ابو الحسن علی بن احمد بن محمد بن علی الواحدی) هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە ئەوەیه‌، کاتێک (ئەبو سوفیان) و ده‌وروبه‌رەکەی لە ڕۆژی (أحد)دا، بەرەو مەککە دەرچوون، بەڵام لە نیوەی ڕێگادا بیریان کردەوە و ڕای خۆیان گۆڕی، وتیان کارێکی باشمان نەکرد، دەبێت هەموویان بکوژین ته‌نیا ئەوانەیان نەبێت، کە ڕا دەکەن و ئاوارە دەبن. دواتر کە ویستیان بگەڕێنەوە، خوا لە ڕێگا ترسی خستووەتە دڵیان و ئەو ئایەتەیش هاتووەتە خوارەوە. لە ئایەتەکەدا ئەو کەسانە بە بتپەرست و شەیتانپەرست لە قەڵەم دەدات، مژدەی ئاگر و جێگای زۆردارانیان دەداتێ.
٣ – کافرەکان نه‌فره‌تلێکراون (ملعونون). ئایەتی ٨٩ی (البقرة) پێشتر ئاماژەمان پێ دا، یەکێکە لەو ئایەتە قورئانییانەی ئەو ناوە دەخاتە پاڵ کافران. جگە لەوە ئایەتی ٦٤ی سوورەتی (الاحزاب)، کە دەڵێت((إن الله لعن الكافرين وأعد لهم سعيرا)). لەم ئایەتەدا بە ئاشکرا خوا نه‌فره‌ت لە کافرەکان دەکات و خراپترین و قورسترین کڵپەی ئاگریان بە نسیب دەکات. جگە لەو دوو ئایەتە ئایەتی تریش هەن، کە باس لە پۆلێنکردنی ئەو کەسانە دەکەن، کافرن. ئایەتی ٣٢ی سوورەتی (ال العمران)یش دەڵیت: ((قل أطيعوا الله والرسول فإن تولوا فإن الله لا يحب الكافرين)). لەو ئایەتەدا خوا داوا لە پەیامبەرەکەی دەکات، کە داوا لە موسوڵمانان بکات، ملکەچی خوا و پەیامبەرەکەی بن، دەنا خوا پشتگوێیان دەخات و خوایش کافرەکانی خۆش ناوێت و ته‌نیا خۆی دەزانێت چییان پێ دەکات.

٤ – کافرەکان خراپترین ئاژه‌ڵن: ئایەتی ٦ی سوورەتی (البینە) یەکێکە لە توندترین جەختکردنەوە لە ئاژه‌ڵبوونی کافران، کە دەڵێت: ((إن الذين كفروا من أهل الكتاب والمشركين في نار جهنم خالدين فيها أولئك هم شر البرية)). ئایەتی ٥٥ی سوورەتی (الآنفال) یەکێکی ترە لەو ئایەتانەی کافره‌کان بە خراپترین و ترسناکترین ئاژه‌ڵ پێناسە دەکه‌ن. لێره‌دا پێیان دەڵێت لەو ئاژه‌ڵانە خراپترمان نییه‌. ئایەتی ٦٥ی سوورەتی (الانفال)، کە دەڵێت: ((يا أيها النبي حرض المؤمنين على القتال إن يكن منكم عشرونصابرون يغلبوا مائتين وإن يكن منكم مائة يغلبوا ألفا من الذين كفروا بأنهم قوم لا يفقهون)). ئەم ئایەتە هانی پەیامبەر دەدات بۆ کوشت و کوشتار، هەروەها بەڵێنی کۆپیکردنیان دەداتێ و پێیان دەڵێت، کە موسوڵمانان هەر یەکێکیان بەرانبەر ١٠ی کافرەکانە، مادام ئەوان کافرن و ناچنە ژێر باری یاسا و شەریعەتی ئیسلامەوە. چوواندنی کافر بە ئاژەڵ بەو مانایە دێت، کە بوونیان و نەبوونیان وەکو یەک وایە.

مرۆڤ کاتێک مرۆڤە، کە باوەڕی تەواوی بە دینی ئیسلام بێت و کافر نەبێت، دەنا ئاژەڵە، ئاژەڵیش مادام خاوەنی عەقڵ نییە، دەبێت بچێتە خزمەت ئارەزووەکانی مرۆڤەوە. ئایەتی ١٢ی سوورەتی (محەمەد)یش کەمی بە کافرەکان نەکردووە، کاتێک دەڵێت: ((إن الله يدخل الذين آمنوا وعملوا الصالحات جنات تجري من تحتها الأنهار والذين كفروا يتمتعون ويأكلون كما تأكل الأنعام والنار مثوى لهم)). واتا ئەوانەی کاری باش دەکەن، دەچنە بەهەشتێکەوە، کە ڕووبار بە ژێر پێیاندا تێدەپەڕێت و ئەوانەیشی کفریان کردووە وەکو چوارپێ و ئاژەڵەکان خواردن دەخۆن و چێژ دەبینین و ئاگریش دوا مەنزڵگایانە.
٥ – کافرەکان دوژمنی سەرسەختی ئیماندارانن و بیانناسن: ئایەتی ١٠١ی سوورەتی (النساء) ئاماژەیەکی دیارە بۆ ئەو ئاگادارکردنەوەیە، کە تێیدا دەڵێت: ((وإذا ضربتم في الأرض فليس عليكم جناح أن تقصروا من الصلاة إن خفتم أن يفتنكم الذين كفروا إن الكافرين كانوا لكم عدوا مبينا)). لەو ئایەتەدا باس لەوە کراوە، کە موسوڵمانان کاتێک خاک و شوێنی خۆیان جێ دەهێڵن، نابیت لەوە بترسن، کە نوێژ کەم بکەنەوە، خۆ گەر لەوە ترسان کافرەکان تووشی فیتنەتان بکەن ئەوا کافرەکان دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەن و بیانناسن.
ئایەتی ٢٨ی سوورەتی (ال العمران) بەهەمان شێوەی ئایەتەکەی پێشوو داوا لە ئیماندارن دەکات، کە دوژمنەکانی خۆیان بناسن. ئایەتەکە بەم شێوەیەیە: ((لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين ومن يفعل ذلك فليس من الله في شيء إلا أن تتقوا منهم تقاة ويحذركم الله نفسه وإلى الله المصير)). بەپێی تەفسیرەکانی (ئیبن ئه‌لکه‌سیر، و ابو الحسن علی بن احمد بن محەمەد بن علی الواحدی) هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە، ئەوە بووە، کە کۆمەڵێک لە یه‌هوودییه‌کان (لحجاج بن عمرو، وكهمس بن أبي الحقيق، وقيس بن زيد) ویستوویانە چەند که‌سێکی ئه‌نسار (انصار) پەشیمان بکەنەوە لەوەی پاڵپشتی دینی تازە بکەن، ئەوە بوو کەسانی وەکو (رفاعة بن المنذر، وعبد الله بن جبير، وسعيد بن خيثمة) بەو کەسانەیان گوت، کە گوایە لەو یه‌هوودییانە دوور بکەونەوە و بە گوێیان نەکەن، ئەوانیش گوێیان لە قسەکەی ئەو سێ کەسە نەگرتووە و دوابەدوای ئەوە خوایش ئەو ئایەتەی دابەزاندووە. هەڕەشەی کۆتاییی ئایەتەکە ئەوەیە، کە ئه‌نسار، خوا نەبێت کەس نازانێت چارەنووسیان چی دەبێت. دوائایەت، کە گوزارش لەو ناسینی کافرانە دەکات، ئایەتی ١٨٦ی سوورەتی (البقرە)ەیە، کە دەڵێت: ((وإذا سألك عبادي عني فإني قريب أجيب دعوة الداع إذا دعان فليستجيبوا لي وليؤمنوا بي لعلهم يرشدون)). لە تەفسیرەکەی (ئیبنئه‌لکەسیر)دا هاتووە، گوایە کۆمەڵێک ئەعرابی ئەو سەردەمە لە (محەمەد)یان پرسیوە، ئەی (محەمەد) خواکەمان بۆ نزیک بکەرەوە با موناجاتی بۆ بکەین، گەر دوورە با بانگی بکەین. پەیامبەریش بێدەنگی دای دەگرێت و دواتریش خوا ئەو ئایەتە دادەبەزێنێت. لەم ئایەتەدا ئەوە دەردەکەوێت، کە ته‌نیا ئەو جۆرە کەسانە لەلایەن خواوە ڕێنوێنی دەکرێن، واتە کەسانێک باوەڕیان پێی نەبێت خوا ڕێنوێنییان ناکات.

پۆڵێنکردنی کافران:
• کەسێک بە زگماک (فیطرە) موسوڵمانە و دواتر ئیسلام جێ دەهێڵێت.
• یاخود کەسێک بە کافری لە دایک دەبێت، دەبێتە ئیسلام و دواتر جێی دەهێڵێت.
• یان کەسێکی دی دینێکی جیاواز لە ئیسلامی هەیە، جێی دەهێڵێت و دەبێتە ئیسلام، دواتر ئیسلامیش جێ دەهێڵێت.
هەموو ئەم پۆلێنانە، جگە لەوەی تێکستی خۆیانیان لە قورئان و حەدیسەکانی (محمەد)دا هەیە لە ناو کۆمەڵگا ئیسلامییەکانیشدا بە جیاواز ناوزەند دەکرێن و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەو پۆڵێنەی زاناینی ئیسلام لەم بوارەدا کردوویانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
١- کافر بە ڕەچەڵەک: ئەو کەسەیە، کە لە ژیانیدا ئیسلام نەبووە و هەڵگری کەلتووری ئیسلامی نییە.
• (کافری جەنگی: کافر حربي): ئەو کەسەیە، کە هیچ پەیمانێکی لەگەڵ ئیسلامەکاندا نییه.‌ هەروەها هیچ فەرمانێکی لە ئەستۆ نەگرتووە.
• (کافر لە دەرەوەی جەنگ: کافر غیر حربي): ئەو کەسەیە، کە په‌یمانی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هه‌یه‌.ئه‌وه‌یش ئه‌م جۆرانه‌ی هه‌یه‌:

  • ( کافری دەرەوەی جەنگ، بەڵام هاوپەیمان: کافر غیر حربي متعهد): لە نێوان خۆی و ئیسلامدا گرێبەست و پەیمان و ڕێککه‌وتنی هەیە.
  • (کافری دەرەوەی جەنگ، بەڵام زامنکراو: کافر غیر حربيمستأمین): ئەوەی شتێکی بە موسوڵمانان داوە لەپێناو (محەمەد)دا.
  • (کافری دەرەوەی جەنگ، بەڵام لەژێر زیممەتدایە: کافر غیر حربيذوذمة): ئەو کافرەی لە دەوڵەتێکی ئیسلامیدا و لەژیر (عقد ذممة)دا دەژی.
    ٢- (کافری هەڵگەڕاوە: کافر المرتد): ئەو کەسەیە، کە دێته‌ سه‌ر دینی ئیسلام و دواییش کفری پێ دەکات.
  • (کافر المرتد عن فطرة:کەسێک، کە موسوڵمان بووە، بەڵام دواتر جێی دەهێڵێت).
  • (کافر المرتد عن ملة): ئەو کەسەیە، پێشتر هەڵگری دینێکی جیاوز لە ئیسلام بووە، دەبێتە ئیسلام، بەڵامدواجار جێی دەهێڵێت.
    بێباوەڕی(ئیلحاد/ateisme) لە ئیسلامدا بە بەرزترین ئاستی کفر دادەنرێت. لە ئاتایزمدا، مرۆڤ باوەڕی بە بوونی هیچ جۆرە خاڵقێک نییە.واته‌ باوەڕی بە هیچ جۆرە پەیامبەر و نێوەندکارێکی نێوان مرۆڤ و ئەو شتەی بە ناوی خواوە گوتراوە، نییە.کەسی بێباوه‌ڕ بێ مەرج بە کافر هەژمار دەکرێت . (المعتزلة) نموونەی یەکەمی ئەو بێباوەڕییە بوو، کە لە سەرەتای سەدەی دووهەمی کۆچیدا و بە دیاریکراوی لە نێوان ساڵانی ٨٠ بۆ ١٣٠دا وەکو قوتابخانەیەکی کەلامی دەرکەوتووە.

    ئەمانە باوەڕیان بە عەقڵ بووە، خستویانەتە پێش (نقل)ەوە و پێیان وابووە، کە عەقڵ توانای جیاکردنەوەی هەموو حەڵاڵ و حەرامێکی هەیە و پێویستی بە هیچ تێکستێکی بەناو قورئانی (نقڵ) نییە فێریان بکات. زەندەقەکان(الزنادقة)یش قوتابخانەیەکی تری فیکریی سەردەمی ئیسلام بووە، کە بە کافر لە قەڵەم دراون.ناوی (زندق) بەرماوەی سەردەمی (مانوییە)ەکانە.
    ئەو کات بە مانای دینی ژنان هاتووە. مەبەست لە کەسێک بووە، ئەوەندە قێزەون بووە، تەنانەت گەر خۆیشی ڕووت کردبێتەوە، ژن نەیویستووە. هەندێکی تر پێیان وایە، ئەو ناوە دەگەڕێتەوە بۆ باڵندەیەکی سپیی نزیک کەنار دەریاکان، کە لەسەر ڕاوکردنی گیانلەبەرە ئاوییەکان ژیاوە و ناوی زەندەق بووە. مەبەست لەوە بووە ئەو کەسانەی سەر بەو قوتابخانە فیکریە بوون، لە کەنار دەریاکان بەستویاننەتەوە، خوێیان کردووەتە سەر چاویان و ئەو باڵندانەش هاتوون و چاویان خواردوون. ئەو دوو گرووپەی باسیان لێوە کرا، لە ئیسلامدا بە (ملحد) ناسراون و سزایان جگە لە مردن هیچی تر نەبووە.

    تەکفیر بریتییە لە بەکافرکردنی کەسێک، یاخود کۆمەڵە کەسانێک دوای ئەوەی کفرێک دەکەن. ئەم تەکفیرکردنە لە هەموو چرکەساتەکانی ژیانی ئیسلامییەکاندا و لە هەر جێگایەکیسەر ئەم زەمینەدا، گەر بەریەککەوتن لەگەڵ ئیسلامیدا هەبێت، هەمیشە ئاکتیڤە، بەڵام قورسترین قۆناغی، کە کوشتنە ته‌نیا کاتێک جێبەجێ دەکرێت، تێیدا هەلومەرجی لەبار و گونجاو لە ئارادا بێت. هەلومەرجی لەباریشدەشێت بوونی دەستەڵات و حاکمییەتێکی دینی بێت، کە باوەڕی تەواوی بە پیادەکردنی تێکستەکانی ناو قورئان و حەدیسەکان هەبێت.
    تەکفیر تیۆرییەکی ئیسلامیی باوەڕپێکراو و تەواوە(المتکامل)، لە قورئاندا ژمارەیەکی زۆر لە ئاماژە بە تەکفیر بەرچاو دەکەون.نزیک بە ٥٢٤ ئایەت وشەی کفر، کافر و کافرەکانیتێدا هاتووە، لە نێویاندا ٢٥ ئایەتیان ڕاستەوخۆ داوای شەڕوکوشتار لە بەرانبەریاندا دەکات. بەپێی سایتی (الدرر السنية) نزیک بە دووهەزار و سەد و هەشتا حەدیس(وتەکانی پەیامبەری ئیسلام)، وشەی (کفر، کافر و کافرین)ی تێدا هاتووە. لە تێکستە قورئانی و حەدیسەکانەوە بۆمان دەردەکەوێت، کە کافر دوژمنی خوایە، دوژمنی محەمەد و هەموو موسوڵمانانیشە. بەپێی ئامۆژگارییەکانی قورئان و سوننە دەبێت موسوڵمانان سەرەتا هەوڵ بدەن کافرەکان بناسن، ئینجا بیانبوغزێنن و ڕقیان لێیان ببێتەوە، دواجاریشبەپێی هەلومەرجی لەبار لە ناویان بەرن. (سەید قوتب: سید قطب) دەڵیت کافر دژی پێناس (ئایدێنتیتی)ی خوایە. هەندێک لە شێخ و زانایانی ئیسلام دەڵێن، مادام کافر لە نیعمەتی خوا دەخوات، بەڵام نایپەرستێت و باوەڕ بە پەیامبەرەکەیشی ناکات، ئەوا هیچ مانایەک بۆ ژیان و مانەوەی نەماوەتەوە و لە بنەڕەتدا پێویست ناکات ئەوانە بژین.١٩ ئایەت ڕاستەوخۆ بەبێ هیچ بیانویەک داوای کوشتنی کافرەکان دەکەن.٧ بۆ ٨ ئایەتیش لە مەیدانی شەردا باس لە کوشتنی کافران دەکەن.
    (دکتۆر مەجدی خەلیل)، مامۆستای یاسایی و توێژەرەوەیبواری ئیسلام، لە زمانی (دکتۆر بێروانەر)ەوە، کە ئەویش توێژەرەوەیەکی بواری ئیسلامییە،ئاماژە بە کۆمەڵێک ئاماری سەرسووڕ‌هێنەر دەکات ودەڵێت: ٥٤٨ جەنگ لەسەر دەستی ئیسلام دژ بە غەیرەئیسلام، هەر لە سەردەمی (محەمەد)ەوە تاکو کۆتاییی خەلافەتی عوسمانی هەڵگیرساوە. تاکو ئێستا٢٧٠ ملیۆن کەس بە درێژاییی ئەم ١٤٠٠ ساڵە لە سەردەستی ئیسلام و لە شەڕە ئیسلامییەکاندا کوژراون. نزیک بە ١٨ هەزار کاری جیهادی لەلایەن موسوڵمانانەوە دژ بە غەیرەموسوڵمان کراوە. لە درێژەی قسەکانیدا (مەجدی خەلیل) دەڵێت دینی ئیسلام (دینێکی ته‌واو وێرانکارییه‌). دواتر ئاماژە بەوەیش دەکات، کە لە ماوەی ئەو ١٤٠٠ ساڵەی ڕابردوودا ته‌نیا ١٢٠ ساڵی ئارام لە وڵاتانی ئیسلامدا و لە دنیای ئیسلامیدا بە دی کراوە، ئەویش سەردەمی عەباسییەکان بووە. لە درێژەی قسەکانیدا (دکتور مەجدی)، ئەمجارەیان لە زاری نووسەری بەریتانیی (نوبر)ەوە، هەڵگری خەڵاتی نۆبێڵی ئاشتی دەڵێت، موسوڵمانەکان هیچ کەرەسەیەک، هێزێکی گەورە نەماوەتەوە، کەوتبێتە ژێردەستیان ولە جیهادەکانیاندا بە کاریان نەهێنابێت. نووسەری نایجیری (وۆڵ سۆنیکا)ی هەڵگری خەڵاتی ئەدەبی دەڵێت: عەقڵی موسوڵمانی توندڕۆ وەکو کونەڕەشەکانی گەردوون وایە هەموو شتێک هەڵدەلوشێت.

خوا کێی خۆش دەوێت؟:
خوا زۆر بە ڕۆشنی پۆلێنی ئەو کەسانەی کردووە، کە خۆشی دەوێن و لەوانەیشیجیا کردوونەتەوە، خۆشی ناوێن. لەم ئایەتانەی خوارەوەدا بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت.

  • ان اللە لایحب المعتدین (البقرە ١٩٠). خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن.
  • ان اللە لایحب کل کفار اثیم (البقرە ٢٧٦). خوا هیچ کافرێکی گوناهباری خۆش ناوێت.
  • فان اللە لا یحب الکافرین (ال العمران ٣٢). خوا کافره‌کانی خۆش ناوێ.
  • واللە لایحب الظالمین (ال العمران ٥٧). خوا زۆردارانی خۆش ناوێت.
  • ان اللە لا یحب من کان مختالا فخورا (النساء ٣٦). خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت، که‌ له‌خۆبایی و لووتبه‌رزن.
  • ان اللە لایحب من کان خوانا اثیما (النساء ١٠٧). خوا ناپاکه‌ گونهاباره‌کانی خۆش ناوێت.
  • ان اللە لا یحب الخائنین (الآنفال ٥٨). خوا ناپاکه‌کان (خائین)ه‌کانی خۆش ناوێت،
  • انه‌ لا یحب المستکبرین(النحل ٢٣). ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت شانازی به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌که‌ن.
  • انە لا یحب الکافرین (الروم ٤٥). کافره‌کانی خۆش ناوێت.

خوا هیدایەتی کێ دەدات؟
ئەمانەی خوارەوەیش ژمارەیەکن لەو ئایەتانەی، کە دەستەواژەی هیدایەتنەدانی لەلایەن خواوە تێدایە بەرانبەر بەو پۆڵێنانەی پێشتر لێیان دواین.

  • واللە لا یهدی القوم الظالمین (البقرە ٢٥٨). خوا پشتیوانیی ئۆمه‌ته‌ زۆرداره‌کان نییه‌.
  • واللە لا یهدی القوم الکافرین (المائدە ٢٦٤). خوا پشتیوانیی ئۆمه‌ته‌ کافره‌کان نییه‌.
  • واللە لا یهدی القوم الفاسقین (البقرە ١٠٨). خوا پشتیوانیی ئۆمه‌ته‌ به‌دڕه‌وشته‌کان نییه‌.
  • ان اللە لا یهدی من هو کاذب کفار (الزمر ٣). خوا پشتیوانیی ئه‌وانه‌ نییه‌ کافری درۆزنن.
  • ان اللە لا یهدی من هو مسرف کذاب (غافر ٢٨). خوا پشتیوانیی ئه‌و که‌سه‌ نییه‌ ده‌ستبڵاوی درۆزنه‌.
  • ان اللە لا یهدی القوم الکافرین (المائدە ٦٧). خوا پشتیوانیی ئۆمه‌ته‌ کافره‌کان نییه‌.
    لەژێر ڕۆشناییی ئەو ئایەتانەدایە، یه‌هوودی و‌ کریستیانیەکان کاتی خۆی پرسیویانە، ئەی خوا کێی خۆش دەوێت و هیدایەتی کێ دەدات؟ڕاستییه‌که‌ی ئەم پرسیارە لە ئێستایشدا لە لایەن مەسیحی و یه‌هوودییه‌کانەوەبەرەو ڕووی شێخ و زانایانی ئیسلام دەبێتەوە. هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕێژه‌یین و له‌ دیدی ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه‌ن. ده‌توانین بڵێین خه‌سڵه‌ت هه‌یه‌ له‌ شوێنێکدا به‌ چاکه‌ داده‌نرێت، به‌ڵام له‌ شوێنیکی تردا وه‌ک خراپه‌ چاوی لێ ده‌کرێت.
    لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هەندێک لەو ڕستە و دەستەواژانە ده‌ده‌ین، که‌ لە کتێبی (الفاض الکفر)دا هاتوون. ڕاستییه‌که‌ی ئەمە ته‌نیا مشتێکن لە خەرمانێک:
  • ئەو کەسەی بیر لە کفر بکاتەوە، تەنانەت گەر بیەوێت دوای سەد ساڵی تر ئەو کفرە بکات، ئەوا لە ئێستاوە کافرە.
  • ئەو کەسەی وەکو ڕەزامەندیپێشاندان بە کفرێک پێبکەنێت، کافرە.
  • ئەو کەسەی وشەی کفری باس کرد و خەڵکی پێی پێبکەنن، ئەوا کافرە.
  • ئەو ئۆمه‌ته‌ی بێدەنگ بوون لە کەسێک، کە پێشتر کفری کردووە و لەگەڵیشی دانیشتن، ئەوا کافرن.
  • دەگێڕنەوە دەڵێن (ئەبی یوسف) بە ئامادەبوونی خەلیفە مەئموون گوتوویەتی: پەیامبەر حەزی لە کوولەکەی شامی بووە. یەک لە ئامه‌دەبووان گوتوویەتی ((من حەزم لێی نییە)). (ئەبی یوسف) بە کفری زانیوە و ڕاستەوخۆ گوتوویەتی (ئادەی شمشێرەکەم بۆ بهێنن!). پیاوەکە ناچار گوتوویەتی (استغفر اللە). لە دوای ئەوە (ئەبی یوسف) وازی لێ هێناوە و فەرمانی بە کوشتنی نەکردووە. شایانی باسه‌ له‌ سه‌رده‌می (مه‌ئموون)دا کرانه‌وه‌یه‌ک به‌ دی کراوه‌، که‌ ڕێگه‌ی موعته‌زیله‌کانی داوه‌ چالاکییان هه‌بێت.
  • ئەو کەسەی لە نرخی قورئان و مزگەوتی کەم کردەوە، ئەوەی لە شەرعدا بەرز نرخێنراوە، کافرە.
  • ئەو کەسەی گوێی لە خوێندنەوەی قورئان بوو و لە نرخی کەم کردەوە، کافرە.
  • ئەو کەسەی قسەی خوا و قورئانی لە قسەی ڕۆژانەی خۆیدا بە کار هێنا، واتە، گەر بۆ قەرەباڵغیی خەڵک گوتت (فجمعناهم جمعا)، ئەوە کفرە.
  • ئەو کەسەی بانگ کرا، بۆ ئەوەی بە کۆمەڵ نوێژ بکات، گەر گوتی من بە تەنیا نوێژ دەکەم، کافرە.
  • ئەو کەسەی له‌ کاتێکدا دانه‌یه‌ک له‌ قورئان ده‌کڕێت و ده‌ڵێت: فەرموو کرێی قورئانەکە، کافره‌.
  • ئەو کەسەی ده‌بێته‌ ئیسلام و لە دوای مانگێک گەر دەربارەی پێنج فەرزەی نوێژه‌وه‌ پرسیاری لێ کرا و ئەویش گوتی(نازانم. فەرزە و تەواو). ئەوە کفرە.
  • ئەو کەسەی بە کەسێکی به‌دڕه‌وشت(فاسق)ی گوت((نوێژ بکە تاکو شیرینیی نوێژ تام بکەیت))و ئه‌ویش وتی ((نوێژ ناکەم تاکو تامی تەرککردن بچێژم))، ئەوە کفرە.
  • ئەو کەسەی بڵێت: گەر خوا لە پێنج فەرز نوێژ زیاتری بەسەردا فەرز بکردمایە، نەمدەکرد، ئەوە کفرە.
  • ئەو کەسەی بە جلی پیسەوە نوێژی کرد، لە کاتێکدا توانای ئەوەی هەیە جلی پاکژی هەبێت، کفر دەکات.
  • ئەو کەسەی بپرسێت: ئەوە چ شەرعێکە؟ کفری کردووە.
  • ئەو کەسەی گوتی: حەڵاڵ و حەرام نازانم، کفری کردووە.
  • ئەو کەسەی بڵێت: خۆم بۆ دۆزەخ ئامادە کردووە، کفر دەکات.
    …………
    ……..
    هەڵگەڕانەوە(الردة):

    هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ وازهێنانی مرۆڤی موسڵمان له‌ ئایینه‌که‌ی. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌گڕێنه‌وه‌ وه‌ک هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ (المرتد) ناوزه‌ند ده‌کرێن و به‌پێی بنه‌مای دینه‌که‌ سزای کوشتنیان بۆ ده‌رده‌چێت. ئەم دیاردەیە هەر لە سەرەتاوە لە سەردەمی په‌یامبه‌ر خۆیدا سەری هەڵداوە، به‌ڵام ئه‌وده‌م هێشتا ئیسلام نه‌که‌وتبووه‌ سه‌ر پێی خۆی، بۆیه‌ ته‌نیا دوای گرتنه‌وه‌ی مه‌ککه‌ سزاکه‌ خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌. پەیامبەر دەرکی بەو دیاردەیە کردووە و لە دەرئەنجامەکانیشی زۆر ترساوە، کە مه‌ترسییه‌که‌ی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت:
    ١- گەر یەکەێک لە دین هەڵگەڕایەوە، ئەوا خەڵکی دی چاوی لێ دەکەن و ئەو کات دەبێتە دیاردە.
    ٢- ئەو که‌سانه‌ کاتێ دین جێ ده‌هێڵن، نهێنییه‌کانیشی ده‌درکێنن، که‌ ئه‌مه‌ زیان به‌ ئیسلام و سوود به‌ ده‌ژمنانی ده‌گه‌یه‌نێت.
    لەبەر ئەو دوو هۆیە پەیامبەر گوتوویەتی: گەر یەکێک دینەکەی خۆی گۆڕی، بیکوژن. (من بدل دینه‌ فاقتلوه‌). حه‌دیسێکی ڕاستیی (حدیث صحیح)ه‌، که‌ (بوخاری) و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ تۆماریان کردووه‌.
    ئەو کەسایەتییانەی سەردەمی (محەمەد)، که‌ لە خۆیەوە زۆر نزیک بوون و دواتر لە دین هەڵگەڕاونەتەوە (عبیداللە بن الجحش) و (عبداللە بن ابی سرح) بوون. (عبیداللە بن الجحش) برای (زینب بنت الجحش)ە، کە ژنی زڕکوڕی پەیامبەر خۆی بووە. لە بۆنەیەکدا ژنەکەی پێ تەڵاق داوە و لە خۆیی مارە کردووەتەوە. ئەو (عبیداللە بن الجحش)ە یەکێکە لەو چوار کەسەی ( ئیبنهیشام:ابنهشام) لە لاپەڕە ٣٧٩ی بەرگی یەکەمی (السیرة النبویة)ەکەیدا بۆمان باس دەکات و دەڵێت ئەوان پێش بانگەشەکەی (محەمەد) بڕیاری ڕەتکردنەوەی حەج و بتپەرستییان دابوو. ئەو چوار کەسەیش ئەمانەی خوارەوەن:

    ١- ورقة بن النوفل.
    ٢- عبیداللە بن الجحش.
    ٣- عثمان بن الحویرث.
    ٤- زید بن عمرو بن نفیل.

    لە درێژەی تەفسیرەکەیدا (ابنالهشام) دەڵێت ئەو دووانە (عبداللە بن ابی سرح: عبیداللە بن الجحش) لە نێو خۆیاندا گوتوویانە: سەیر بکەن ئۆمه‌ته‌کەتان هیچیان بە هیچ نەکردووە! دینەکەی (ئیبراهیم)ی باوانیان بە هەڵەدا بردووە و شێواندویانە! ئەو پارچەبەردە بێگیانە(لێرەدا مەبەست لە بەردە ڕەشەکەی کەعبەیە) چییە بە دەوریدا دەسوڕێینەوە، نە دەبیستێت، نە دەبینێت، نە سوود و نە زیانی هەیە. ئەرێ خەڵکینە دینێک بۆ خۆتان دیاری بکەن، ئەوە هیچ نییە هەڵتانگرتووە ….. هتد. لە دوای ئەو گفتوگۆیە (عبیداللە بن الجحش)، وه‌ک (ابن هشام) دەڵێت، لەسەر دینی خۆی ماوەتەوە، تاکو (محەمەد) دینەکەی خۆی بڵاو کردووەتەوە، ئینجا خۆی و ژنەکەیلە ناچاریدا بوون بە ئیسلام. دواتر لە ده‌وروبه‌ری ساڵی پێنجەمی کۆچیدا (عبیداللە بن الجحش) خۆی و ژنەکەی(أم حبیبة بنت ابی سفیان) لەگەڵ کۆمەڵێک موسوڵمانی تردا ڕوویان لە (حەبەشە) کردووە، کە ئەوکات دینی مەسیحی دینی باوی ئەو دەڤەرە بووە، ئەوانیش بوونەتە مەسیحی و دینی ئیسلامیان بە تەواوەتی جێهێشتووە. (عبیداللە) ته‌نیا بەوەوە ناوەستێت، بەڵکو هەوڵی هەڵگێڕانەوەی هاوەڵەکانیشی لە دینی ئیسلام دەدات. لە هەمان لاپەڕەدا (ئیبنهیشام: ابن هشام) دەڵێت، کاتێک (عبیداللە) بە لای هاوەڵەکانیدا تێپەڕ دەبێت پێیان دەڵێت: ((فتحنا وصأصأتم أي أبصرنا وأنتم تلتمسون البصر ولم تبصروا بعد)). واتە ئێمە چاومان کردەوە، بەڵام ئێوە تازە خەریکە چاو دەترووکێنن.
    لەوێدا بە توتکی سەگ دەیانچووێنێت، کاتێک دەیەوێت بۆ یەکەمجار چاوی بکاتەوە. هەرچی کەسایەتیی (عبداللە بن سعد بن أبی سرح)ە، یەکێکە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی مێژووی ئیسلام و ئایەتی ٩٣ی سوورەتی (الأنعام) بەڵگەی گرنگیی ئەو کەسایەتیەیە، کە دەڵێت: ((ومن أظلم ممن افترى على الله كذبا أو قال أوحي إلي ولم يوح إليه شيء ومن قال سأنزل مثل ما أنزل الله ولو ترى …)). مانای ئەم ئایەتەبەم شێوەییە:
    ((هیچ کەس لەوە زاڵمتر نییە درۆ بە دەم خواوە بکات و بڵێت وەحیی بۆ ناردووم و هیچیشی بۆ نەهاتبێت، یاخودئەو کەسەی دەڵێت ئەوەی خوا دایدەبەزێنێت منیش دەتوانم دایبەزێنم…… هتد)). (أبو الحسن علي بن أحمد بن محمد بن علي الواحدي) لە تەفسیرەکەی خۆیدا و لەبارەیهۆکاری دابەزینەکەیەوە دەڵیت: ئەو بەشەی ئایەتەکە، کە دەڵێت ((ومن قال سأنزل مثل ما أنزل الله)) ڕاستەوخۆ بۆ (عبداللە بن سعد بن أبی سرح) دابەزیوە. (عبداللە) سەرەتای بوون بەئیسلامی، پەیامبەر بانگی کردووە و داوای لێ کردووە وەحیی بۆ بنووسێتەوە (واتە بووە بە وەحینووسی محەمەد). هەرچ کاتێک ئایەتێک هاتبێتە خوارەوە، پەیامبەر بۆی خوێندۆتەوەو ئەویش نووسیویەتیەوە. بۆ نموونە لە کاتی هاتنەوخوارەوەی ((لقد خلقنا الانسان من سلالة…ثم أنشأناه خلقا آخر))دا، لەو شوێنەدا (عبداللە بن سعد بن ابی سرح) بە ئایەتەکە سەرسام دەبێت و لەبەر خۆیەوە دەڵێت ((تبارك اللە أحسن الخالقین)). (محەمەد)یش ڕاستەوخۆ دەڵێت ((هکذا أنزلت علي))، واتە ئاوا بۆم دابەزیوە. لەوێدا (عبداللە بن ابی سرح) گومانی لا دروست دەبێت و دەڵێت: گەر (محەمەد) ڕاستگۆبووایە ئەو وەحییەی بۆ ئەو دادەبەزێت بۆ منیش دادەبەزی، خۆ گەر درۆزنیش بووایە، ئەوا ئەوەی ئەو دەیڵێت، هەر ئەوەیە، کە من دەیڵێم. دوای چەند جارێک دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوە (عبداللە) لە دینی ئیسلام هەڵدەگەڕێتەوە. ئەمانە قسەی (ابن عباس)ن لە (روایة الکلبي)دا. (تەبەری) لە تەفسیرەکەی خۆیدا بۆ ئەم ئایەتە لە زمانی (السدي)ەوە قسەمان بۆ دەکات و دەڵێت:
    ئایەتی ((ومن أظلم ممن افترى على …..) نزلت في عبد الله بن سعد بن أبي سرح ; أسلم , وكان يكتب للنبي صلى الله عليه وسلم , فكان إذا أملى عليه سميعا عليما , كتب هو: (عليما حكيما) ; وإذا قال(عليما حكيما) كتب (سميعا عليما)). (السدي) دەڵێت: ئەو ئایەتە بۆ (عبداللە بن سعد بن سرح) دابەزیوە، کە بووە بە موسوڵمان پەیامبەر بە نووسەری وەحیی خۆیی داناوە و لە کاتی ئیملاکردنی ئایەتەکاندا، گەر پەیامبەر گوتبێتی (سميعا عليما) ئەو نووسیویەتی (عليما حكيما) و پەیامبەریش قسەی نەکردووە. کاتێک (عبداللە بن سرح) ئەم شتانە لە پەیامبەر بە دی دەکات، دەکەوێتە گومانەوە و دەڵێت:
    گەر ئەو وەحیی بۆ هاتبێت، ئەوا منیش وه‌ک ئه‌و بۆم هاتووە. ئەم مشتومڕەی نێوان پەیامبەر و (عبداللە) بڵاو بووەتەوە و لەوێوە (عبداللە) باوەڕی بە پەیامبەرێتیی (محەمەد) نەماوە و پێوەندیی بە بێباوه‌ڕه‌کانه‌وه‌‌ کردووە، جگە لە خۆی چەند کەسێکی تریشی لە دینی ئیسلام هەڵگێڕاوەتەوە. دوای ئەو هەڵگەڕانەوەیە (عبداللە) دەکەوێتە بەر هەڕەشەوەوە، بۆیە بە ناچاری پەنای بۆ (عوسمانی کوڕی عەفان)ی شیربرای بردووە. چیرۆکی تەسلیمبوونەوە و لێخۆشبوونەکەیشی لەلایەن پەیامبەرەوە دواتر باس دەکەین.جگە لەو دوو کەسە سێ کەسایەتیی تریش، کە هاوەڵی (محەمەد) بوون لە دوای مردنی خۆی بە هۆکاری جیاواز ئیسلامیان جێهیشتوو. ئەو کەسانەش بریتی بوون لە (ربيعة بن أمية بن أبي خلف)، (عبد الله بن خطل) و (مقيس بن صبابة).

(حدالردة) سنوورێک بۆ هەڵگەڕانەوە؟

لە ڕاستیدا مێژووی سەرهەڵدانی ئەم جەنگە دەگەڕێتەوە بۆڕۆژانی ترۆپکی دەسەڵاتی (محەمەد) خۆی، خەلیفە (ئەبو بەکر) و تاکو کۆتایی سەردەمی خەلافەی ڕاشیدییش درێژەی هەبووە. وه‌ک گوترا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان ئەو کەس و تیرە و هۆزانە بوون، کە بە هەرچ هۆکارێک بووبێت نکووڵییان لە دینی ئیسلام کردووە، دانیان پێدا نەناوە و باوەڕیان بەوە نەبووە، کە قورئان نێردراوی خوایە و (محەمەد) پەیامبەرەکەیەتی. ڕاستە لە قورئاندا تێکستێکی زۆر ڕۆشن لەبارەی بەرپەرچدانەوەی هه‌ڵگه‌ڕاەکاندا نییە، بەڵام ئایەتیشمان هەیە تەکفیریان دەکات و ئەشکەنجەی ئەم دنیا و ئەو دنیایان بە نسیب دەکات. هه‌روه‌ها زۆر ئایه‌ت هه‌ن، که‌ پێشتر ئاماژه‌یان پێ درا دژی کافرن و به‌ خراپترین مرۆڤی ده‌چووێنن. دەبێت ئەوەیشمان لە یاد نەچێت، کە (حد الردة) ته‌نیا دیاردەیەک نییە لە قورئاندا بێ تێکستی ڕۆشن مابێتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک کۆڵەکەی تری زۆر گرنگی ناو کایەی ئیسلامی هەن بێئەوەی تێکستی ڕۆشنیان لە بارەوە هاتبێتگەورەترین فەزایان لە ئیسلامدا داگیر کردووە.

لە جۆری ئەو دیاردانە نوێژ، ڕۆژو و ،،، هتد. له‌ قورئاندا نه‌گوتراوه‌ چۆن نوێژ بکرێت و چه‌ند ڕه‌کعات بکرێت. نه‌گوتراوه‌ چۆن مه‌راسیمی حه‌ج به‌ ڕێوه‌ بچێت و زۆری تر، که‌ موسڵمان له‌ حه‌دیسدا وه‌ریانده‌گرێت. ئایەتی ٧٤ لە سوورەتی (التوبە) دەڵێت: ((يحلفون بالله ما قالوا ولقد قالوا كلمة الكفر وكفروا بعد إسلامهم وهموا بما لم ينالوا وما نقموا إلا أن أغناهم الله ورسوله من فضله فإن يتوبوا يك خيرا لهم وإن يتولوا يعذبهم الله عذابا أليما في الدنيا والآخرة وما لهم في الأرض من ولي ولا نصير)).لەو ئایەتەدا خوا باس لەو کەسانە دەکات، کە وشەی کفریان لە دوای ئیسلامبوونیان بە کار هێناوە و ئاگاداریان دەکاتەوە، کە ته‌نیا تۆبەکردن دەبێتە مایەی خێر بۆیان، خۆ گەر تەوەللا ببن، ئەوا خوا لەم دنیا و لەو دنیایش ئەشکەنجەیان ده‌دات. مرۆڤی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ خوێنی حەڵاڵە. لە (بابما یباح بە دم المسلم) لە (صحیح المسلم)، کتابی (القسامە والمحاربین)دا هاتووە دەڵێت:
لە (مسروق)ەوە، لە زمانی (عەبدوڵلا ئیبن مسعود)ەوە گێڕاویەتیەوە: پەیامبەر گوتوویەتی: خوێنی مرۆڤی موسوڵمان بە سێ شت نەبێت حەڵاڵ نابیت. ئەوانیش بریتین لە زینا، کوشتنی مرۆڤ (بێگومان موسڵمان) و ئەوانەی دینی ئیسلام بە جێ دەهێڵن و لە جەماعەت جیا دەبنەوە.لێردەا جێگای خۆیەتی ئاماژەیەکی کورت بە پێگەی (عه‌بدوڵلا ئیبن مسعود) لای (محەمەد) بکەین و بزانین پەیامبەر خۆی چیی لەسەر ئەم سەحابەیە گوتووە. (عەبدوڵلا ئیبن مسعود) کەسێکی باوه‌ڕپێکراوی (محەمەد) بووە زۆر کات گوتوویەتی قورئان لە چوار کەس وەربگرن، یەکێکیش لەوانە هەمیشە (عەبدوڵلا ئیبن مسعود) بووە. بێگومان له‌ هیچ یه‌کێ له‌وانه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌، که‌ ئه‌مه‌ باسێکی سه‌ربه‌خۆیه‌.
یه‌هوودییه‌کان بۆچی تەکفیر کراون؟بەپێی وتەی هەندێک لە ئەنتی ئیسلامیەکان، یه‌هوودییه‌کان، نەک لەبەر ئەوەی فەڵەستینیان لێ داگیر کردوون، تەکفیر کراون، بەڵکو لەبەر ئەوەی کوفریان کردووە، گوتوویانە (عوزەیر) کوڕی خوایە. هەر چەندە زانایانی ئیسلام دەڵێن ئەو دانپێدانانە قسەی خۆیانە و بە دەمی خۆیان گوتوویانە، لەبەر ئەوە خوا تەکفیری کردوون. هەر ئەو زانایانە دەیشڵێن، تازە ئەوانە خوا بەنه‌فره‌تی کردوون و شەڕیان لەگەڵ دەکات نەک ئێمە، تەنانەت، گەر فەڵەستینیشمان بۆ بگێڕنەوە ئەوان هەر دوژمنی خوان. سوورەتی توبە، ئایەتی ٣٠ ئەم تۆمەتە دەخاتە پاڵ یه‌هوودییه‌کان، دەڵێت ((وقالت اليهود عزير ابن الله وقالت النصارى المسيح ابن الله ذلك قولهم بأفواههم يضاهئون قول الذين كفروا من قبل قاتلهم الله أنى يؤفكون)). هەرچەندە یه‌هوودییه‌کان ئەمە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن، (عوزەیر) ناو لە تەوراتدا و لە تەداویلەکانماندا نەهاتووە، بەڵکو قورئان خۆی ئەوەی کردووە بە بیانوو تاکو تەکفیرکردنەکەیان حەڵال بکەن. یه‌هوودییه‌کان دەڵێن ئێمە وشەی (عه‌زرا)مان هەیە ئەوان، دوای ئەوەی شکستیان خواردووە لەوەی، کە (عوزەیر)ەکە لە تەوراتدا بسەلمێنن هاتوون (عه‌زرا)یان بە کار هێناوە. هه‌رگیز نه‌شگوتراوه‌ (عه‌زرا) کوڕی خوایه‌. لە (باب حكم المرتد)ەکەی (صحیح البخاری)دا لەبارەی هەڵگەڕاوەکانی دینی ئیسلامەوە لە سەردەمی خەلیفە (ئەبوبکر)دا بەم شێوەیە بۆمان دەدوێت ((عن ابن شهاب: أخبرني عبيد الله بن عبد الله بن عتبة: أن أبا هريرة قال: لما توفي النبي واستخلف أبو بكر، وكفر من كفر من العرب، قال عمر: يا أبا بكر، كيف تقاتل الناس، وقد قال رسول الله:(أمرت أن أقاتل الناس حتى يقولوا: لا إله إلا الله، فمن قال: لا إله إلا الله، عصم مني ماله ونفسه إلا بحقه، وحسابه على الله). قال أبو بكر:
والله لأقاتلن من فرق بين الصلاة والزكاة، فإن الزكاة حق المال، والله لو منعوني عناقا كانوا يؤدونها إلى رسول الله لقاتلتهم على منعها. قال عمر: فوالله ما هو إلا أن رأيت أن قد شرح الله صدر أبي بكر للقتال، فعرفت أنه الحق)). لەم گفتوگۆیەی نێوان (عومەر) و (ئەبوبەکر)دا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە کێشەی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام، نەدانی باج و پابەندنەبوون بە نوێژەوە، جگە لەوەی لە سەردەمی (محەمەد) خۆیدا هەبووە لە سەردەمی (ئەبوبەکر)دا هەر زۆر پەری سەندووە. لەوێدا (عومەر) لە (ئەبوبەکر) دەپرسێت، تۆ چۆن شەڕ لەگەڵ خەڵک دەکەیت؟ چونکو (محەمەد) کاتی خۆی شەڕی لەگەڵ هەڵگەڕاوە و یاخیەکاندا کردووە، تاکو گوتوویانە (لا إله إلا الله). هەر لەوێدایە (ئەبوبەکر)یش بەڵێن دەدات، کە هەمان ڕێباز و بگرە توندتریش بگرێتە بەر. لە شوێنێکی تری هەمان بابدا (صحیح البخاری-6524 ) دەلێت((حدثنا أبو النعمان محمد بن الفضل حدثنا حماد بن زيد عن أيوب عن عكرمة قال أتي علي رضي الله عنه بزنادقة فأحرقهم فبلغ ذلك ابن عباس، فقال لو كنت أنا لم أحرقهم لنهي رسول الله صلى الله عليه وسلم لا تعذبوا بعذاب الله ولقتلتهم لقول رسول الله صلى الله عليه وسلم من بدل دينه فاقتلوە)). ئەوەی (عەکرەمە) گێڕاویەتیەوە، (عه‌لی کوڕی ئەبوتاڵیب) کۆمەڵێک (زه‌ندیق)یبە کۆمەڵ سوتاندووە. زەندیقەکان هەمیشە کەوتوونەتە بەر هێرشی خەلیفەکانەوە و تاکو سەردەمی عەباسییەکان لەو حاڵەتەدا ژیاون. لەو حەدیسەدا گفتوگۆکە لەسەر ئەوەیە، گوایە (ئیبن عەباس) باوەڕی بەوە هەبووە شەڕ له‌ دژی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا بکرێت، بەڵام باوەڕی بە سوتاندن نەبووە، چونکو سوتاندن شێوازی ئەشکەنجەی خوایە و مرۆڤ بۆی نییە شێوازەکانی ئەشکەنجەی خوا بە کار بهێنێت. چیرۆکی ئەو ژنەی لە دینی ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە و بە فەرمانی پەیامبەر کوژراوە لە (سنن الکبیر) ەکەی (البیهقی)دا (باب من ارتد عن الاسلام) هاتووە دەڵێت:
لە زمانی زنجیرەیەک لە صەحابەکانی ئەو سەردەمەوەلە دەمی (جابر)یان بیستووە، گوتوویەتی: ژنێک لە ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە، پەیامبەریش گوتوویەتی جارێکی تر داوای لێ بکەن با ببێتەوە بە ئیسلام. گەر نەبوو ئەوا بیکوژن، دواتر ئەوان داواکەی لێ دەکەنەوە، بەڵام ژنەکەڕەتی دەکاتەوە، ئەوانیش ژنەکە دەکوژن. هەر لەو (سنن الکبری)ی (البیقهی)دا ژنەکە بە (ام مروان) لە قەڵەم دەدات. یەکێکی تر لەو چیرۆکی کوشتنانەی بە فەرمانی پەیامبەر لە ڕۆژی گرتنی (مەککە)دا لە (صحیح البخاری)ەکەدا هاتووە بریتییە لە کوشتنی (ابن خطل). (انس بن مالک) دەگێڕێتەوە، کە لە ڕۆژی گرتنی مەککەدا پیاوێک هاتووەتە لای پەیامبەر و گوتوویەتی (ابن خطل) بە دیوارەکانی (مەککە)وەیە (لێرەدا بە دیوارەکانی مەککەدا خۆی هەڵواسیوە مەبەست لە پێشاندانی پیرۆزییەکەیەتی). دەڵێت پەیامبەریش فەرمانی کردووە، بچن بیکوژن. (ابن خطل) یەکێکە لەو چوار کەسەی پەیامبەر ڕۆژی گرتنی مەککە ناوی دەبات و دەڵێت، کە باوەڕی بە حەڵاڵ و حەرامی ئەوان نییە.لەم بارەیەوە (بیهقی) واوەتر دەڕوات و لە زمانی (مصعب بن سعد)ەوە ئەوەمان بۆ باس دەکات، کە ڕۆژی گرتنی مەککە (محەمەد) لێخۆشبوونی بۆ هەموو کافرەکان دەرکردووە، جگە لە چواریان نەبێت، دووانیان پیاو و دووانەکەی تریشیان ژن بوون، کە تێیدا گوتوویەتی ((گەر هەر چواریان خۆیان بە دیواری مەککەوە هەڵواسیوە، بڕۆن بیانکوژن)).
لە درێژەی گێڕانەوەکانی (بیهقی)دا بۆمان دەردەکەوێت، یەک لەو چوارە لە لای دیوارەکەی مەککە کوژراوە، یەکێکیان لە ناو بازاڕ دۆزراوەتەوە و کوشوتویانە، سێهەمیان ویستوویەتی لە دەریاوە ڕا بکات، کاتێک پێیان زانیوە و لێیان خوێندووە تاکو بیکوژن، ئەویش لە ترسان پەشیمان بووەتەوە و بووەتەوە بە ئیسلام. چوارهەمیشیان شیربراکەی (عوسمان کوڕی عەفان)بووە، پێشتر قسەمان لەبارەیه‌وە کرد، ئەمیان (عوسمان) خۆی ڕادەستی پەیامبەری کردووە و نەکوژرا. (معاذ) یەکێکی ترە لە هاوەڵەکانی (محەمەد)، کە لە سەردەمی خۆیدا و لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی ئیسلامدا ناردبووی بۆ ئەوەی (یەمەن) بە ئیسلام بکات. لە زمانی ئەوەوە (صحیح البخاری) لە بەرگی ١٤ یدا بۆمان دەگێڕێتەوە دەڵێت: کاتێک پەیامبەر ناردوویەتی بۆ یەمەن پێی گوتووە، هەرچ پیاوێک، یاخود هەرچ ژنێک هەڵگەڕایەوە بواریان بدەرێ و داوایان لێ بکەرەوە ئیسلام قەبووڵ بکەنەوە، گەر نا ڕاستەوخۆ لە ملیان بدە. لە (سنن ابی داود)دا باس لەوە دەکات تەنانەت کۆیلەکانیش لە فەرمانی کوشتنی پەیامبەری ئیسلام ڕزگاریان نەبووە، بەڵکو گوتوویەتی: گەر کۆیلە لەسەر دینی (شرك)ی خۆی مایەوە ئەوا خوێنەکەی حەڵاڵە.

گەر بمانەوێت بگەڕێینەوە سەر چیرۆکی (عەبدوڵا بن ئەبی سەرەح) دەبێتباس لە (باب الحکم فیمن ارتد)ی کتاب الحدودی سونەنەکەی (ئیبن داود) بکەین، کە تێیدا هاتووە دەڵیت: لە موصعیب کوڕی سەعدەوە، لە سەعدەوە وتوویەتی: ڕۆژانی گرتنی مەککە (عەبدوڵا بن ئەبی سەرەح) خۆی لە لای خەلیفە (عوسمان) حەشار دابوو. عوسمانیش لەگەڵ خۆی هێناویەتی و لە بەردەم پەیامبەردا ڕای وەستاندوە، گوتی: ئەی پەیامبەری خوا بایەعەی عەبدوڵا بکە، واتە لێی خۆش ببە. ئەویش سەری بەرز دەکاتەوە سێ جار سەیری دەکات و لەدوای ئەو سێجارە، ته‌نیا بە سەیرکردن، نەک بە قسەلێی خۆش دەبێت. دوای ئەوە (عوسمان و عه‌بدوڵڵا) ئەو جێگایە جێدەهێڵن. (محەمەد) ڕوو دەکاتە هاوەڵەکانی و پێیان دەڵێت: ئەرێ پیاوێکی پێگەیشتووتان تێدا نەبوو هەستایە پێش ئەوەی بەیعەکەیبکەم، بیکوشتایە؟ ئەوانیش گوتیان: نەمانزانی ئەی پەیامبەری خوا، دەبوو بە چاو ئاماژەت بۆ بکردینایە. (محەمەد)یش دەڵێت: بۆ پەیامبەر نەهاتووە ئاوا بە چاو ئاماژە بە خائینەکانی بکات. لەو گێڕانەوەیەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە (محەمەد) ویستویەتی (عەبدوڵا بن ئەبی سەرەح) بکوژێت، هەرچەند شیربرای (عوسمانی کوڕی عەفان)یش بووە و خۆیشی بە دەستی خۆی هێناویەتی بۆ تەسلیمکردنەوە. ئەمە ڕادەی ئاستی تۆڵەی پەیامبەر بەرانبەر بە کەسانی هەڵگەڕاوەلەدین دەردەخات و بە هاوەڵەکانی گوتووە، کە نەدەبوو چاوەڕێی ئیشارەی ئەویان بکردایە، بەڵکو دەبوو ڕاستەوخۆ بیانکوشتایە.

بوغزاندن و دوژمنایەتیکردنی کافران:

زنجیرەیەک لە ئایاتی قورئانی هەن ئاماژە بەوە دەکەن، کە موسوڵمانی ئیماندار نابێت بە هیچ شێوەیەک هاوکاری و هاوڕێیەتیی بێباوەڕان، کە لە نێویاندا یەهوود و کریستیانیەکان پشکی شێریان هەیە قەبووڵ بکات. ئایەتی ٢٨ی (ال العمران)یەکێکە لەو ئایەتانە، کە دەڵێت ((لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين ومن يفعل ذلك فليس من الله في شيء إلا أن تتقوا منهم تقاة ويحذركم الله نفسه وإلى الله المصير)). بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە، گێڕانەوەیەکمان ڕاستەوخۆ لە زمانی (عه‌باس)ی مامی پەیامبەری ئیسلامەوە هەیە.((حجاج بن عمرو) کاتی خۆی هاوپەیمانی (كعب بن الأشرف، وابن أبي الحقيق، وقيس بن زيد) بووە. (حجاج) ویستوویەتی ئەو کەسانە لە دین وەربگێڕیت و تووشی فیتنەیان بکات،(رفاعة بن المنذر بن زنبر) ، (عبدوڵلا بن جبیر) و (سعد بن خیثمە)یش پێیان گوتوون، کە لەو کەسە دوور بکەونەوە تاکو تووشی کفر نەبن، بەڵام بە گوێیان نەکردوون، بۆیە خوایش ئەو ئایەتەی دابەزاندووە)).
ئایەتی ١٤٤ لە سوورەتی (النساء) دەڵێت: ((ياأيهاالذينآمنوالاتتخذواالكافرينأولياءمندونالمؤمنينأتريدونأنتجعلواللهعليكمسلطانامبينا)). لێرەدا بە هەمان شێوە، بەپێی تەفسیرەکانی (تەبەری) و (جلال الدین السیوطی)، خوا ئاگاداری ئیمانداران دەکاتەوە، کە نابێت هاوپەیمان و هاوسۆزی کافرەکان بن، تاکو خوای گەورە لە خۆیان تووڕە نەکەن. ئایەتی ٥١ لە سوورەتی (المائدة)یش هەمان مەبەستی هەیە، کە دەڵێت (( يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء بعضهم أولياء بعض ومن يتولهم منكم فإنه منهم إن الله لا يهدي القوم الظالمين)). لەم ئایەتەدا ڕاستەوخۆ باس لە یه‌هوودی و مەسیحییەکان دەکات و موسوڵمانان ئاگادار دەکاتەوە، کە نابێت هاوپەیمانێتییان لەگەڵ ببەستن.هەرچیئایەتی ٧٣ ی سوورەتی ئەنفالە، کە دەڵێت((والذين كفروا بعضهم أولياء بعض إلا تفعلوه تكن فتنة في الأرض وفساد كبير)) ئامانجەکەی جیاکارییە لە نیوان ئیمانداری کۆچکردو و لایەنگرە ئیماندارەکان پێش گرتنی مەککە، هەروەها ئاگادارکردنەوەی ئیماندارە کۆچکردووەکانە بۆ وریابوون لە تێکەڵیی لایەنگرەکان. ئەم ئایەتە ڕاستەوخۆ کار لەسەر دروستکردنی دوو بەرەی دژبەیەکتر دەکات. ئایەتی ٦٠ی سوورەتی ئەنفال نەک هەر ئەوەی ئاگاداریان دەکاتەوە لە هاوکاری و هاوسۆزیی کافرەکان، بەڵکو داوایشیان لێ دەکات، کە بۆ بەرپەرچدانەوەیان ئامادەباشیی چاکی بۆ بکەن، هەرچی توانایانە بیخەنە گەڕ. لە درێژەی ئایەتەکەدا جەخت لەوەیش دەکاتەوە، کە هەموو دوژمنێکی خوا دوژمنی موسوڵمانانیشە((وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو الله وعدوكم وآخرين من دونهم لا تعلمونهم الله يعلمهم وما تنفقوا من شيء في سبيل الله يوف إليكم وأنتم لا تظلمون)).

خوێنی کافر:
ئیسلام، هەر لەسەرەتاوە جیاکاریی لە نێوان خوێنی موسوڵمان و کافردا کردووە، پێناسەی کردووە و مەرجی بۆ خوێنی کافر داناوە، چییە و کەی حەڵاڵ دەبێت. پێشتر ئێمە ئاماژەمان بەوە کرد، هەردوو (صحیح المسلم) و (البخاری) ئەو وتەیەی پەیامبەریان جەخت لێ کردووەتەوە، کە دەڵێت ((لا يحل دم امرئ مسلم إلا بإحدى ثلاث:الثيب الزاني ، والنفس بالنفس ، والتارك لدينه المفارق للجماعة)). لەم وتەیەوە دەردەکەوێت، یەکێک لە هۆکارەکانی حەڵاڵبوونی خوێنی کافرێک بریتییە لە هەڵگەڕانەوە لە دینی ئیسلام. (قورتوبی) لە تەفسیرەکەیدا بۆ سوورەتی (نساء) دەڵیت ((گەر موسوڵمان بە کافر گەیشت و هیچ پەیمانێکیان لە نێواندا نەبوو، بۆی هەیە بیکوژێت. ته‌نیا ئەگەر گوتی: لاالە الا اللە، ئەوکات نابێت بیکوژێت. کافر لەبەر ئەوەی لە ئیسلام یاخی بووە، ماڵیش و خوێنیشی بۆ ئیسلام حەڵاڵە)). زانایانی ئیسلام زۆر کات بۆ بەرگریکردن لەو ئایەتانەی مۆتیڤی کوشتنیان زۆر بە زەقی تێدایە ئاماژە بە ئایەتی ٣٣ی سوورەتی (الأسراء) دەکەن، کە دەڵێت ((ولا تقتلوا النفس التي حرم الله إلا بالحق ومن قتل مظلوما فقد جعلنا لوليه سلطانا فلا يسرف في القتل إنه كان منصورا)).

لە ڕاستیدا ئەو ئایەتە ئاماژە بەوە دەکات، کە نابێت هیچ مرۆڤێک بکوژرێت، گەر بە حەق نەبێت. لە ئایەتەکەدا ڕاستەوخۆ ئەوە بەدی دەکەین، کە کوشتن ڕێگەپێدراوە، بەڵام دەبێت بە حەق بێت. پرسیار لێرەدا ئەوەیە(حەق) چییە و کێ تەفسیری بۆ دەکات! (تەبەری) لە تەفسیرەکەیدا بۆ ئەم ئایەتە دەڵێت ((ته‌نیا ئەگەر بە حەق نەبێت، حەقیش کفرکردنە دوای ئیسلامبوون، خۆ ئەگەر ژنە کافرێک کفرەکەی نەکەوتبووە پێش ئیسلام ئەوا کوشتنەکەیشی ناتوانرێت بخرێتە دوای پەیمان و ئەمانەتەکەیەوە)). (شافعی) لە لاپەڕە (٤٤٠)ی بەرگی یەکەمی کتێبی (الأم)ەکەیدا لە بارەی حەڵاڵکردنی خوێنی کافر و حەرامکردنی خوێنی موسوڵمانەوە لە زمانی خواوە دەڵێت: ((بأن الله تبارك وتعالى حرم دم المؤمن وماله إلا بواحدة ألزمه إياها وأباح دم الكافر وماله إلا بأن يؤدى الجزية أو يستأمن إلى مدة فكان الذي يباح به دم البالغ من المشركين هو الذي …..)). بەپێی ئەو تێکستەی (شافعی) مرۆڤی ناموسوڵمان، گەر سەرانە(جزیە) نەدات، یاخود لە حاڵەتی ئەمانەتدا نەبێت ئەوا خوێنی حەڵالە، بەڵام مرۆڤی موسوڵمان خوێنی حەرامە، مەگەر گوناهێکی گەورە بکات، کە ئەویش هەڵگەڕانەوە لە دین و زینا و کوشتنی موسوڵمانانە.جزیه‌‌‌ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ هه‌ندێک موسڵمانی ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژئاوا ده‌ڵێن وه‌ک باج وایه‌، چونکه‌ جزیه‌ ده‌بێت به‌ سه‌رشۆڕی بدرێت. ئه‌وه‌ی جزیه‌ ده‌دات هیچ مافێکی نییه‌. موسڵمان نابێت سه‌ڵاوی لێ بکات، بۆی نییه‌ سواری وڵاغ بێت و به‌ لای موسڵماندا تێبپه‌ڕێت. داهاته‌که‌یش زۆره‌‌.

جزیه‌‌ ته‌نیا یه‌ک جار ناوی له‌ قورئاندا هاتووه‌ ئه‌ویش له‌ سووره‌ی ته‌وبه‌دا‌: (وقاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله إلى قوله حتى يعطوا الجزية عن ید وهم صاغرون). سوره‌ی ته‌وبه‌ دوا سووره‌ی قورئانه‌ و تاکه‌ سوره‌یشه‌ به‌ (به‌سمه‌له)‌ ده‌ست پێ ناکات. واته‌ (بسم الله‌)ی تێدا نیه‌، که‌ موفه‌سیره‌کان ده‌ڵێن ئه‌و سووڕه‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکانی غه‌یره‌ ئیسلامیدا ڕه‌حمه‌تی تێدا نییه‌، بۆیه‌ به‌ به‌سمه‌له‌ ده‌ست پێ ناکات. سووره‌ته‌که‌ به‌ ڕوونی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌ دینی ئێمه‌ نییه،‌ بیانکوژن، ده‌نا جزیه‌یان لێ بستێنن، که‌ ده‌بێت به‌ زه‌لیلی بیده‌ن. له‌ ڕووی زمانه‌وه‌، له‌ (لسان العرب)دا ئاوا لێکداروه‌ته‌وه:‌ (جزیه‌ وهی فعلة من جزاء کأنها جزت عن قتله‌).واته‌ سزا بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کوژرێیت. له‌‌ (تفسیر القرطبی)دا زۆر ‌ڕاشکاوانه‌ نووسراوه‌ (فقال علماء المالکیة وجبت بدلا عن القتل بسسب الکفر. وقال الشافعي وجبت بدلا عن الدم وسکنی الدار). واته‌ به‌پێی زانایانی مالکی جزیه‌ ده‌ده‌ن و ناکوژرێن. (شافیعی)ده‌ڵێت له‌به‌رانبه‌ر خوێن و چینشنیبوونه‌.

له‌ (أحكام أهل الذمة ج16 ص5)ی (ابن قيم الجوزية)دا ئه‌مه‌ ده‌خوێنینه‌وه‌: (فالجزية هي الخراج المضروب على رؤوس الكفار إذلالا وصغارا والمعنى حتى يعطوا الخراج عن رقابهم.واختلف في اشتقاقها فقال: القاضي في الأحكام السلطانية اسمها مشتق من الجزاء إما جزاءا على كفرهم لأخذها منهم صغارا أو جزاءا على أماننا لهم لأخذها منهم رفقا). کورتکراوه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئه‌وانه‌ی نابنه‌ موسڵمان، بۆیه‌ جزیه‌‌یان لێ ده‌سه‌نرێت، تاکوو نه‌کوژرێن.
له‌ ئایه‌ی (28)ی سووره‌ی ته‌وبه‌دا هۆکاری جزیه‌‌‌مان به‌ ڕوونی بۆ ده‌رده‌که‌وێت: (يا أيها الذين آمنوا إنما المشركون نجسفلا يقربوا المسجد الحرام بعد عامهم هذا وإن خفتم عيلة فسوف يغنيكم الله من فضله إن شاء إن الله عليم حكيم). واته‌ ئه‌ی باوه‌ڕداران، که‌ ته‌نیا موسڵمان ده‌گرێته‌وه‌ بێاوه‌ڕان، که‌ مه‌سیحی، جوو و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ نا‌گرێته‌وه،‌ چه‌په‌ڵن (انجاس). له‌م ساڵه‌وه‌، که‌ ساڵی نۆیه‌می کۆچییه‌ بۆیان نیه‌ له‌ مسجد الحرام نزیک ببنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر تووشی نه‌داری هاتن، ئه‌وا به‌ جزیه‌‌‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌که‌م.جزیه‌‌‌ له‌ کوێ هاتووه‌؟ له‌ ئایه‌ی دوای خۆی، که‌ پێشتر ئاماژه‌مان پێدا. که‌واته‌ له‌ (تفسیر الطبری)و (تفسیر ابن الکثیر)دا ئه‌و ئایه‌ته‌ به‌و شێوه‌یه‌ لێکدراوه‌ته‌وه،‌ که‌ خوا به‌ جزیه‌‌‌ موسڵمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات.

بۆچی جزیه‌ هه‌یه‌؟

له‌ (مسند احمد)دا وه‌ڵامه‌که‌ ده‌دۆزینه‌وه‌((فقال أبو طالب يا ابن أخي ما لقومك يشكونك؟ قال يا عم أريدهم على كلمة تدين لهم بها العرب ويؤدي إليهم بها العجم جزية فقال ما هي؟ قال لا إله إلا الله فقاموا وهم يقولون)). ئه‌بوتاڵیبی مامی په‌یامبه‌ر لێی ده‌پرسێت ئه‌ی برازاکه‌م، بۆچی قه‌ومه‌که‌ت سکاڵات لێ ده‌که‌ن؟په‌یامبه‌ر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌:(مامه‌ گیان ده‌مه‌وێت هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ک گوته‌ کۆبکه‌مه‌وه،‌ تاکو که‌رامه‌تیان هه‌بێت و عه‌جه‌م، که‌ غه‌یری عه‌ره‌ب ده‌گرێته‌وه‌، جزیه‌‌‌یان بداتێ. واته‌ به‌سه‌رشۆڕی و زه‌لیلی جزیه‌‌‌ بده‌نه‌ ئۆمه‌تی موسڵمان. گوته‌که‌ش چییه‌؟ ‌ لا إله إلا الله. ئه‌مه‌ له‌سه‌رده‌می مه‌دینه‌دا بووه‌. واته‌ پێش ئایه‌ی ته‌وبه‌یش. هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ خه‌ڵک هه‌ستیان کردووه‌ جزیه‌‌‌ وشه‌یه‌کی گونجاو نییه‌،‌ بۆیه‌ مه‌سیحییه‌ عه‌ره‌به‌کانی (بنی تغلب) داوایان له‌ خه‌لیفه‌ (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) کرد ئه‌و ناوه‌یان بۆ بگۆڕێت، گوتوویانه‌ ئێمه‌ عه‌ره‌بین و عه‌جه‌م نیین. ئه‌مه‌ سه‌رشۆڕییه‌ بۆ ئێمه‌. گوتویانه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ده‌قه‌یه‌ واته‌ زه‌کاته‌ زه‌که‌تمان لێ وه‌ربگرن. (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب)گوتویه‌تی نه‌خێر، ئه‌وه‌ فه‌رمانی خوایه‌ و ناگۆڕێ. نابێ بیکه‌ینه‌ زه‌کات. ئینجا گوتویانه‌ بۆمان زیاد بکه‌ن، به‌ڵام ناوی بگۆڕن. ئه‌وه‌بوو ڕازی بوو. ئه‌مه‌ له‌ کتێبی (السنن الکبری، باب نصاری العرب تضعف علیهم الصدقه‌)دا هه‌یه‌.
هه‌ر له‌ (السنن الكبرى باب نصارى العرب مضاعفة صدقة)ی (به‌یهه‌قی)دا باسی ڕازیبوونه‌که‌ی (عومه‌ر) ده‌کرێت:‌ (عن داود بن كردوس قال صالح عمر خطاب بني تغلب علی ان یضاعف علیهم الصدقة، ولا یمنع احدا منهم ان یسلم، وان لا یغمسوا اولادهم) (صالح بني تغلب على أن لا يصبغوا في دينهم صبيا وعلى أن عليهم الصدقة مضاعفة وعلى أن لا يكرهوا على دين غير دينهم فكان داود يقول ما لبني تغلب ذمة قد صبغوا). واته‌ مه‌رجی یه‌که‌م، ئه‌وه‌یه‌ ڕێگایان لێ نه‌گیرێت ببنه‌ موسڵمان و مه‌رجی دووه‌م، ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌کانیان ته‌عمید (Baptizing) نه‌کرێن. واته‌ نه‌هێڵن منداڵه‌کانیان ببنه‌ مه‌سیحی وه‌ک دایکوباوکیان.
له‌ (ته‌فسیری ڕازی)دا به‌م شێوه‌یه‌ باسی جزیه‌‌‌ کراوه‌:((فالمعنى أن الجزية تؤخذ منهم على الصغار والذل والهوان بأن يأتي بها بنفسه ماشيا غير راكب، ويسلمها وهو قائم والمتسلم جالس. ويؤخذ بلحيته، فيقال له: أد الجزية وإن كان يؤديها ويزج في قفاه، فهذا معنى الصغار. وقيل: معنى الصغار هاهنا هو نفس إعطاء الجزية، وللفقهاء أحكام كثيرة من توابع الذل والصغار مذكورة في كتب الفقه)). ده‌بێت به‌ڕیسوایی به‌زه‌لیلی بێنه‌ لای موسڵمان. نابێت سواری وڵاغ و شتی وا ببن. ده‌بێ سه‌ڵاو بکه‌ن و به‌پێوه‌ وه‌ستا بن، له‌کاتێکدا موسڵمان دانیشتبێت. ده‌بێ موسڵمان ڕیشی بگرێت و پێی بڵێ جزیه‌‌‌که‌ت بده‌!
به‌م شێوه‌یه‌ جزیه‌ و باج دوو شتی زۆر له‌ یه‌کتر جیاوازن، که‌ هه‌ندێک له‌و موسڵمانانه‌ی به‌ میانڕۆ ناسراون، ده‌یانه‌وێت بڵێین وه‌ک یه‌ک وان.

کافرکردنی موسڵمان له‌لایه‌ن موسڵمانه‌وه‌:

ڕەنگە هه‌ندێک پێیان وابێت، موسوڵمانان یەکترییان تەکفیر نەکردووە و نەکوشتووە، بەڵکو ته‌نیا یەهوود، مه‌سیح و تەواوی غەیرەئیسلامییەکانی تریان تەکفیر کردووە و کوشتووە. لە ڕاستیدا ئەمە وا نییه‌، بەڵکو تەکفیر و کوشتار لە نێوان خۆیانەوە دەستی پێ کردووە. گەر بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاکانی ئیسلام و ڕۆژانی سەردەمی (ئه‌بوبه‌کر)، بۆمان دەردەکەوێت، کە شەڕی ناوخۆی ئیسلام هەر لەگه‌ڵ مردنی په‌یمابه‌ره‌وه‌ دەست پێ دەکات. ئەوانەی تێیدا تکفیر کرابوون زۆرینەیان خۆیان بە موسوڵمان زانیوە، بگره‌ زۆریان هاوڕێی په‌یمامبه‌ر بوون، به‌ڵامته‌نیا سەرانەیان نەداوە بۆیە پاکتاو کراون. گەر چاوێکیش بە شەڕە خوێناویەکانی (جمل، صەففین نهروان، …هتد)دا بخشێنین لێمان ڕۆشن دەبێتەوە هەموویان لە نێوان موسوڵمانەکان خۆیاندا ڕوویان داوە. شەڕی (جمل) ساڵی ٣٦ی کۆچی لە نێوان (علی کوڕی ئەبی طالب) ئامۆزای پەیامبەر و (عائیشە)ی ژنی پەیامبەر خۆیدا ڕووی داوە. لەو شەڕەدا نزیک بە (هەژدە هەزار) موسوڵمان بە دەستی موسوڵمان کوژراوە. له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ر بۆ نمووونه‌ (ته‌ڵحه‌) و (زوبێر) کوژراون، له‌ کاتێکدا مژه‌ی به‌هه‌شتیان پێ دراوه‌. شەڕی (الصفین)، که‌ له‌نێوان عه‌لی و مه‌عاویه‌دا ڕووی دا، لەویش خوێناویتر بووە. ئەم شەڕەیان ساڵی ٣٧ی کۆچی لە نێوان موسوڵمانە نزیکەکانی (محه‌مه‌د)، کە (علی) و (معاویە) بوون بە هۆی ته‌کفیرکردنی یەکترەوە ڕوی داوە.
لەم شەڕەیاندا (شەستهەزار) کەس کوژراوە، هیچیان جوو و مه‌سیحی، یان بێباوه‌ڕ نەبوون، هیچیان بێزەنتی و ڕۆمی نەبوون، بەڵکو هەموو موسوڵمان بوون. هەرچی شەڕی (نه‌هره‌وان)ە ئاکامی شەڕەکەی (صه‌فێن) بووە. ئەویش هەر لە نێوان دوو بەرەی ئیسلامدا بووە و تێیدا (چوارهەزار) کەسی موسوڵمان بە دەستی موسوڵمان کوژراون.خەلیفە عوسمانی کوڕی عەففان، کێ کوشتی، بۆچی کوژرا؟ ئەم خەلیفە خۆشەویستەی (محەمەد) لە سەردەستی نزیکترین موسوڵمانەکانی (محەمەد) خۆی و سەردەمی ڕۆژانی یەکەمی ئیسلام کوژرا. لەبەر ئەوەی بە کافریان دەزانی، چونکه‌ دەیگوت جگە لەوەی قوڕەیش نەقڵی دەکات یەک وشەی زیادەی هیچ هۆز و تیرەیەک بۆی نییه‌ بچێتە ناو دوتوێی قورئانەوە. ڕاستییه‌که‌ی له‌ کۆکردنه‌وه‌ی قورئاندا (عوسمان) ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی گه‌وره‌ بووه‌وه‌، که‌ په‌یامبه‌ر چوار که‌سی دانابوو‌ قورئانیان لێ وه‌ربگیرێت، له‌ کاتێکدا ئه‌م له‌ هیچ یه‌کێکیانی وه‌رنه‌گرت‌. هەر ئەو بوو، چەند بەرگێکی قورئانی سووتاند، که‌ ئه‌میان له‌ویان جیاواز بوو و ڤێرژنێکی نوێی قورئانی بە ئارەزووی دڵی خۆی داڕشت. ئه‌و ڤێرژنه‌یش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی سووتان، جیاواز بوو، بۆیه‌ سووتێنران. هه‌تا ئه‌مڕۆیش چه‌ند ڤێرژنێکی قورئان هه‌ن، که‌ له‌ یه‌کتر جیاوان. بۆ نموونه‌ (الحفص) له‌ (الورش) جیاوازه‌، که‌ هه‌ندێکجار جیاوازه‌که‌ ماناکه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌کاته‌وه‌. به‌کورتی ئه‌و قورئانه‌ی له‌ سعوودیه‌ ده‌خوێنرێت، هه‌مان ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ مه‌غریبی عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌. من نیازم وایه‌ له‌م باره‌یه‌وه، واته‌ له‌باره‌ی کۆکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه‌،‌ بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بنووسم.

مامەڵەی ئیسلام لەگەڵ کەسوکاری هەڵگەڕاوە و ناموسوڵماندا:
لەناو تێکستە قورئانییه‌کاندا، لە وتەکانی پەیامبەر و هاوەڵەکانیدا مۆتیڤی ئاشکرا و بەهێز بۆ هاندانی مامەڵەی کافرانەی موسوڵمانان لەگەڵ کەسوکاریی ناموسوڵمانیاندا بە دی دەکرێت. گەر بڕوانییە ئایەتی ٢٣ی سوورەتی (التوبە)، دەڵێت((يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا آباءكم وإخوانكم أولياء إن استحبوا الكفر على الإيمان ومن يتولهم منكم فأولئك هم الظالمون)). ئەم ئایەتە مەدینییه‌، لە سەروبەندی کۆچی ئیمانداراندا لە مەککەوە بۆ مەدینە دابەزیوە. بەپێی تەفسیرەکەی (ئیبن ئه‌لکەسیر: ابنالكثير) لە ئایەتەکەدا خوا داوا لە ئیمانداران دەکات، کە هاوپەیمانی و هاوڕێیەتیی کەسوکارە کافرەکانیان نەکەن. (ئیبن عەباس) لەوبارەیەوە گوتوویەتی: کاتێک ئیمانداران کۆچیان کرد بۆ مەدینە، ئەوانەی لە مەککەدا مابوونەوە لە نێو کەسوکارە کافرەکانیاندا، گەر ئیمانداریش بووبێتن ئیمانەکەیان لای خوا خۆشەویست نەبووە، بەڵکو دەبوو پێوه‌ندیی تەواویان لەگەڵیاندا بپچڕیبایە. لەسەر ئەو ئایەتە هەندێک لە ئیمانداران دەنگیان بەرز کردووەتەوە و گوتوویانە: چۆن مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ دایک، باوک، یاخود کەسێکی ئەزیزی خێزانەکەی بە تەواوەتی پێوەندی بپچڕێت.
لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا گوتراوە: ته‌نیا هۆکار کافربوونی کەسوکارە و خوا فەرمانی داوە، بەپێی ئەوەی لەو ئایەتەدا گوتوویەتی((إن استحبوا الكفر على الإيمان)). ئایەتی ٢٢ی سوورەتی (المجادلە) یش یەکێکی ترە لەو ئایەتانەی هانی موسوڵمانان دەدات بۆ دابڕانی پێوه‌ندی لەگەڵ کەسانی زۆر نزیکی خۆیان، کە باوەڕیان بە خوا، قورئان و پەیامبەرەکەی نەهێناوە. ئایەتەکە دەڵێت((لا تجد قوما يؤمنون بالله واليوم الآخر يوادون من حاد الله ورسوله ولو كانوا آباءهم أو أبناءهم أو إخوانهم أو عشيرتهم أولئك كتب في قلوبهم الإيمان وأيدهم بروح منه ويدخلهم جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها رضي الله عنهم ورضوا عنه أولئك حزب الله ألا إن حزب الله هم المفلحون)). بەپێی تەفسیری (قورتوبی) لەم ئایەتەدا خوا بە موسوڵمانانی دەڵێت: هیچ ئۆمه‌تێکی ئیماندار نییه‌، کە باوەڕی بە خوا و ڕۆژی دوایی هەبێت، پێوه‌ندیی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەو کەسانەدا ببەستن دوژمنایەتیی خوا دەکەن و چوونەتە خانەی کافرانەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە دایکوباوکیشیان بن، برایان بن یاخود کەسانی تایەفە و هۆزەکانیان بن. ئەوانە ئیمان لە دڵیاندایە و خوا دەیانخاتە بەهەشتەوە لە ژێریاندا ڕووباری نەمری تێپەڕ دەبێت، هتد… لەم ئایەتەوە ئەوە دەردەکەێت، گەر کەسێک ئیماندار بێت، پێوەندیی لەگەڵ نزیکترین کەسی خۆیدا بپچڕێت لەبەر بێباوەڕیی، ئەوا ئەو کەسە جێگای بەهەشت دەبێت.
بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو تێکستانەی سەرەوە، چەند چیرۆکێک لەبارەی کوشتنی کەسوکارەوە، کە لە ڕۆژانی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ئیسلامدا ڕوویان داوە دەخەینە ڕوو.
(ئیبن ئه‌لکه‌سیر: ابن الكثير) لە تەفسیرەکەی خۆیدا هاتنی ئەو ئایەتی ٢٢ی سوورەتی (المجادلە)یە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ڕووداوەی، کە (أبي عبيدة عامر بن عبد الله بن الجراح) باوکی خۆیی لە شەڕەکەی (بدر)دا کوشتووە. شێخی ئیسلام (ابن تيمية) لە (الفتاوى)دا دەڵێت ((إذا كان (الوالد) مشركا جاز للولد قتله)). واتە گەر باوک کافر بوو، کوڕ بۆی هەیە بیکوژێت. ئەو ڕووداوە بوو (ئەبو عوبەیدە)ی کردووە بە یەکێک لەو پاڵەوانانەی لە ئیسلامدا هەمیشە جێگەی شانازیی موسوڵمانەکانە لە کاتی باسکردنی دڵسۆزی بۆ خوا و پەیامبەر و ڕاستیەکانی ئیسلام. لە دۆزیەی کوشتنی برا بۆ برایشدا نموونەی (مصعد بن عمیر)مان هەیە، کە براکەی خۆیی بە ناوی (عبید بن عمير)ەوە لەسەر بێباوەڕی کوشتووە. (ئەبوبەکری صدیق) لە شەڕی (بەدر)دا بەرەو ڕووی (عبدولڕەحمان)ی کوڕی بووەتەوە، (عەبدولڕەحمان) جگە لەوەی نەیویستووە باوەڕ بە دینی ئیسلام بکات، جوێنیشی بە پەیامبەر داوە، بۆیە باوکیویستویەتی بیکوژێت،بەڵام کاتێک بەرەوڕووی کوڕەکەی دەبێتەوە لێی دەدات، دەیخات و دەیەوێت بیکوژێت لەبەر تەکلیفی (محەمەد) بەپێی تەفسیرەکەی (ئیبن ئه‌لکه‌سیر: ابن الكثير) نەیکوشتووە. (عومەری کوڕی خەتاب) یەکێک لە سەرسەخترین بەرگریکاری ئیسلام خاڵی خۆی بە ناوی (عاصی کوڕی هیشام)ەوە لە ڕۆژی شەڕی (بەدر)دا کوشتووە. نەک هەر ئەوەی کوشتوویەتی، بەڵکو شانازییشی پێوە کردووە. بۆ سەلماندنی ئەو شانازیە دەبێت بگەڕێینەوە بۆلا ٦٣٦ی بەرگی یەکەمی (سیرە النبویە)ەکەی (ئیبن ئه‌لهیشام: ابنهشام). لەوێدا دەڵێت:
(ئەبو عوبەیدە) و هەندێک لە ئەهلی زانست لە (المغازی) بۆیان گێڕاومەتەوە: کاتێک (عومەر) بە لای (سعد بن العاص)دا تێپەڕ دەبێت، بە (سعد) دەڵێت لەوە دەچێت شتێکت لەژێرسەردا بێت، پێدەچێت وا هەست بکەیت، کە من باوکتم کوشتووە، گەر من بمکوشتایە شانازیم پێوە دەکرد، بەڵام من خاڵی خۆمم بە ناوی(عاصی کوڕی هیشام کوڕی موغیرە)ەوە کوشتووە، باوکیشتم بینی وەکو چۆن گا شاخ لە زەوی گیر دەکات ئاوا بینیم، ئەویش عەلیی کوڕی ئەبی تالیب کردویەتی. لە درێژەی ئەم چیرۆکانە (ئیبن ئه‌لکه‌سیر: ابن الكثير) ئەوەیشمان بۆ باس دەکات، کە هەر یەک لە (حەمزە، علی و عوبەیدەی کوڕی حارس)، (عەتەبە، شەیبە و وەلیدی کوڕی عوتبە)یان کوشتووە، کە خاڵۆزا و ئامۆزای خۆیان بوون. کوشتنی (عوتەیبە) وای کرد،کە کچەکەی بە ناوی(هندی کچی عوتبە) لە شەڕە سەختەکەی (بەدر)دا تۆڵە لە (حەمزە)ی مامی پەیامبەر بکاتەوە و بیکوژێت، جگەریبە چەقۆ دەر بکات و بە کاڵی بیخوات. کوشتنی کەسوکار ته‌نیا لای سوننە موسوڵمانەکان باو نەبووە، بەڵکو لای سەرداری شیعەکانیش، کە (علی کوڕی ئەبی تاڵیب) بووە، بڕه‌ویهه‌بووە. لە لاپەڕەی ٩١ی (نهج البلاغە)ەکەی (صبحی صاڵح)دا هاتووە، کە تێیدا عەلی گوتوویەتی: ئێمە لەگەڵ پەیامبەردا بووین بۆ کوشتنی کەسوکارمان لە وێنەی کوڕەکانمان، باوکمان، باپیرانمان و مامەکانمان، ئەوانە جگە لە زیادکردنی باوەڕمان هیچی ترمان بۆ ناکەن.

هاوڕێیەتی و دوژمنایەتی (الولاء والبراء):
ئه‌و دوو چه‌مکه‌یش تایبه‌تن به‌ ئیسلام و پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به‌ چه‌مکی کافره‌وه‌ هه‌یه‌. پێویسته‌ پێشه‌کی پێناسه‌یه‌کی کورتیان بۆ بکه‌ین، که‌ ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه‌ بیانناسێنین، که‌ موسڵمان له‌ به‌رانبه‌ر کافردا هه‌ر ده‌بێت پشتی موسڵمان بگرێت، چونکه‌ موسڵمان برایه‌تی و کافر دوژمنی. له‌ حه‌دیسی (انصر اخاك ظالما او مظلوما)دا ئه‌وه‌ به‌ ڕوونی دیاره‌، که‌ موسڵمان ده‌بێت پشتی برای موسڵمانی بگرێت، ئینجا زۆردار بێت یان زۆرلێکراو. ئه‌و حه‌دیسه‌ (بوخاری) و (موسلیم) به‌ ڕاستی ده‌زانن و له‌سه‌ری کۆکن.

(محمد بن سعید القحطانی) لە کتێبەکیدا بە ناوی (الولاء والبراء) ئاماژە بەوە دەکات، کە ئیسلام لەسەر سێ ڕاستی بەندە:

  • شایەتمان
  • هاوڕێیەتی و دوژمنایەتی (الولاء والبراء).
  • دژەکانی ئیسلام: بریتین لە هاوه‌ڵپەیداکردن، کفرکردن، دوڕوویی و هەڵگەڕانەوە(الردە).
    یەکەم مەرجی بوون بە ئیسلام (لا الە الااللە)ەیە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم مەرجە بپارێزیت دەبیت پیادەی (الولاء والبراء) بکەیت.لە فەرهەنگی (لسان العرب)دا هاتوە: الموالاة – هەروەکو (ابن الأعرابی) گوتوویەتی: گەر دووان دەمەبۆڵەیان بوو و سێهەمیش کەوتە نێوانیانەوە بۆ پێکهاتنەوەیان و لەلایەن یەکێکیانەوە سۆزی بۆی هەیە ئەوا وەلائی بۆ دەبێت، واتە خۆشی دەوێت و ناچار دەبێت بەرگرییەک، کەمیش بێت لێی بکات. وشەی (المولی) یش، کە بۆ کۆمەڵێک بە کار دێت، کە بریتین لە: خوا، پاشا، سەرگەورە، بەخشندە، هاوپەیمان، زاوا، کۆیلە، ئەو کەسەی ڕزقتی بە دەستە، هتد. لەوێدا بە واتای خۆشەویستی و لایەنگیری دێت. هەرچی (الولاية) بەپێی هەمان سەرچاوە لە پاڵ سەرکەوتن و ئازادبوونەکاندا بە کار دێت. (الموالاة)یش پێچەوانەی دوژمنایەتیکردنە، هەروەها (الولي) دژی (دوژمن)ە. لە هەموو ئەو پێناسانەی سەرەوەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، (ولاء) بە مانای خۆشەویستی و لایەنگیریی بۆ دینێک دێت.ئایەتی ٢٥٧ لە سوورەتی (البقرة) ئەوە دەسەلمێنیت، کە (الولي) چییە و جیاوازییەکەی لەگەڵ (دوژمنان)دا چۆن دەردەکەوێت ((الله ولي الذين آمنوا يخرجهم من الظلمات إلى النور والذين كفروا أولياؤهم الطاغوت يخرجونهم من النور……)). بە هەمان شێوە ئایەتی ١١٦ی سوورەتی النساء کە دەڵێت ((إناللهلايغفرأنيشركبهويغفرمادونذلكلمنيشاء)) بەو مانایە دێت، خوا لەو کەسانە خۆش نابێت، کە هاوه‌ڵی بۆ پەیدا دەکەن. لە ئایەتی ٣٨ی سوورەتی (محەمەد)دا هاتووە دەڵێت: ((……….وإن تتولوا يستبدل قوما غيركم ثم لا يكونوا أمثالكم)). لەم ئایەتەدا وشەی (وإن تتولوا) بە مانای نەرێنی دێت و مەبەستی لەو کەسانەیە، کە به‌ربه‌ره‌کانیی ئیسلام دەکەن، یاخود لە ڕێگای خوا و پەیامەکەی لا دەدەن.ئایەتی ٨٩ی سوورەتی النساء دەڵێت ((ودوا لو تكفرون كما كفروا فتكونون سواء فلا تتخذوا منهم أولياء حتى يهاجروا في سبيل الله فإن تولوا فخذوهم واقتلوهم حيث وجدتموهم ولا تتخذوا منهم وليا ولا نصيرا)). لەم ئایەتەدا خوا دەڵێت، گوایە کافرەکان ئاواتیان خواستووە ئێوەی ئیماندارانیش وەکو خۆیان کفر بکەن، تاکو یەکسان ببن، هاوڕێیەتییان مەکەن، تاکو لەپێناو خوادا کۆچ دەکەن، لە کوێدا بەردەست کەوتن بیانکوژن، ….هتد. ئایەتی ٥٤ی سوورەتی المائدة ((يا أيها الذين آمنوا من يرتد منكم عن دينه فسوف يأتي الله بقوم يحبهم ويحبونه أذلة على المؤمنين أعزة على الكافرين يجاهدون في سبيل الله ولا يخافون لومة لائم ذلك فضل الله يؤتيه من يشاء والله واسع عليم)). ئەم ئایەتەیش بە هەمان ئایەتەکانی پێشووتر مۆتیڤی دابڕین و جیاکاریی نێوان باوەڕدار و بێباوەڕەکان دەکات.

جیهاد(الجهاد):
بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئیسلام هەژمار دەکرێت. ڕێگایەکە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ماڵی موسوڵمانان و سەرکەوتنی چەوساوەکانی ژێر سایەی دینی ئیسلام. هەر جیهادە دەبێتە گوللەبەندی گەرەنتیی درێژەپێدانی بڵاوکردنەوەی دینی ئیسلام و شەریعەتەکەی.ئایەتی ١١١ی سوورەتی التوبە دەڵێت ((إن الله اشترى من المؤمنين أنفسهم وأموالهم بأن لهم الجنة يقاتلون في سبيل الله فيقتلون ويقتلون وعدا عليه حقا في التوراة والإنجيل والقرآن ومن أوفى بعهده من الله فاستبشروا ببيعكم الذي بايعتم به وذلك هو الفوز العظيم)). واتە: خوا ماڵ و گیانی موسوڵمانانی کڕیوەتەوە و لە بری ئەوە بەهەشتی بۆ ئامادە کردوون. ئیمام (حافظ المبارك) لە کتێبەکەیدا بە ناوی (کتاب الجهاد)ەوە، دەڵێت: خوا هەمیشە ئارەزوی ئەوە بووە، باوەڕدارەکانی لەپێناویدا جیهاد بکەن، بۆ ئەو جهادە زۆر کات هانی داون و فەرمانیشی پێ کردوون، جگە لەوە بەڵێنی بەهەشتیشی بە موجاهیدەکانی داوە.

جیهاد دوو جۆرن:
شەڕی خوازراو (جهاد الطلب):

بریتییە لەو شەڕەی موسوڵمانان تێیدا لەشکر کۆ دەکەنەوە و هێرش دەکەنە سەر جێگا و پێگەی کافران. لە یەک لە وتەکانی پەیامبەری ئیسلامدا هاتووە دەڵێت: هەرچ کاتێک پەیامبەر فەمانی دا بەوەی لەشکرێک ئامادە بکرێت، سەرکردەیەکیشی بۆ دەستنیشان کرد و بە دوایدا شوینێک دیاری کرا، کە هێرش بکرێتە سەری، ئەو شەڕە پێی دەگوترێت شەڕی خوازراو (جهاد الطلب). تەفسیری موسوڵمانان بۆ ئەم شەڕە ئەوەیە دەڵێن ئەوە کافرەکانە خوازیاری شەڕن. لەبارەی ئەوەی، کە لە چ کاتێکدا شەڕی خوازراو فەرزە، موسوڵمانان دەڵێن، لە هەرچ جێگایەک کافران ڕێگر بن لەبەردەم بڵاوکردنەوەی پەیامی خوا و پەیامبەرەکەیدا، لە بەردەم پەیامی ئیسلامدائەوا (جهاد الطلب) شەرعیەتی هەیە.
لێکۆڵەرەوانی ئەنتی ئیسلامی پێیان وایە، بەپێی ئەم تێڕوانین و وتانەی پەیامبەری ئیسلام موسوڵمانان ئازادیی ڕەهایان پێ بەخشراوە، کە لە هەرچ کوێیەک بێت بڵێن ئێمە ڕێگەی بلاوکردنەوەی دینی خوا و پەیامبەرمان لێ گیراوە و لەوێوە شەرعیەتی پەلامار بە خۆیان ببەخشن. کاتێک دەڕوانینە ئایەتی ٢١٦ی سوورەتی (البقرة)((كتب عليكم القتال وهو كره لكم وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم وعسى أن تحبوا شيئا وهو شر لكم والله يعلم وأنتم لا تعلمون))، لە وشەی یەکەمەوە، کە دەڵێت ( كتب عليكم القتال ….) بە واتای ئەوە دێت: ئەی موسوڵمانان ئێوە شەڕ و کوشتارتان لەسەر فەرز کراوە. هەرچەندە ((وهو كره لكم..))، واتا، خوا دەزانێت ئەوە کارێکی قورسە، لەسەر موسوڵمانان دەکەوێت و قێزەونە، بەڵام بەسەرتاندا فەرز کراوە. لەم بارەیەوە (ابن الكثیر ) لە تەفسیرەکەیداناوی (الزهري) دەبات، کە چۆن وەسفی شەڕی خوازراو دەکات و دەڵێت ((الجهاد واجب على كل أحد غزا أو قعد، فالقاعد عليه إذا استعين أن يعين، وإذا استغيث أن يغيث، وإذا استنفر أن ينفر، وإن لم يحتج إليه قعد)). واتە جیهاد ئەرکێکە لەسەر شانی هەر کەسێک، شەڕ بکات یاخود دانیشتبێت، گەر دانیشتبێت ئەوا ئامادەیە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەستیت، داوای یارمەتیی لێ بکەیت…هتد. لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت ((من مات ولم يغز ولم يحدث نفسه بالغزو مات ميتة جاهلية)). واتە: ئەو کەسەی دەمرێت و غەزای نەکردووە مردنێکی جاهیلی دەمرێت. واته‌ کافره‌. لە بڕگەی (وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم ..)دا خوا بە موسوڵمانانی دەڵێت: وریا بن، ڕقتان لە شتێک نەبێتەوە، کە خێری بۆتان تێدایە. بەپێی تەفسرەکەی (ابن الكثیر) خێر مەبەست لەوەیە، کە موسوڵمانان کاتێک هێرش دەکەن سەروەت و سامانی کافران، ماڵ و منداڵ و ژنیان حەڵاڵیان دەبێت، نابێت ڕقیان لەو خێرانە ببێتەوە.

(جهاد الدفع):
بە بۆچوونی نوخبەیەک لە زانایانی سەلەفی، شەڕی ناچار (جهاد الدفع) جیاوازە لە لە شەڕی خوازراو. لێرەدا، گەر کافران هێرشیان کردە سەر خاک و پێگەی موسوڵمانان، ئەوا شەڕێکی نەخوازراو بەسەر تەواوی موسوڵماناندا فەرز دەکرێت. موسوڵمانان، کاتێک لەپێناو ئیسلامدا بەشداریی ئەم جۆرە شەڕە دەکەن دواجار پاداشتی گەورە وەردەگرن. لە تەفسیرەکاندا ئەوەیش ناشارنەوە، کە گەر یەکێک ئەو شەڕە تەرک بکات، یاخود جێی بهێڵێت گەورەترین سزای دەکەوێتە سەر. مەرجی سەرەکیی پیرۆزیی ئەم شەڕە جێنەهێشتنێتی. لە (جهاد الطلب)دا، دەڵێت، گەر ژمارەی کافران زیاتر بوون و موسوڵمانان دەرەقەتیان نەهاتن ئەوا بۆیان هەیە ڕابکەن و مەیدانی شەڕ چۆڵ بکەن، بەڵام لە (جهاد الدفع)دا ئەمە قابیلی قەبووڵ نییه‌، دەڵێن، گەر موسوڵمانان خاک و پێگەی خۆیان چۆڵ بکەن ئەوا کافران منداڵ و ژن و سەروەتیان بە هەمان شێوەی موسوڵمانان خۆیان وه‌ک که‌نیزه‌ و ئەنفال دەبەن. یەکێکی تر لە مەرجەکانی (جهاد الدفع) ئەوەیە، گەر ژمارەی موسوڵمانان بۆ بەرەنگاربوونەوە بەشی نەکرد، ئەوا فەرزە لەسەر موسوڵمانانی ده‌وروبه‌ر بە هانایانەوە بێن، گەر نەهاتن دەخرێنە خانەی کافرانەوە. فەرزکردنی بەشداربوون و بەشدارنەبوون لەسەر ڕادەی نزیکیی موسوڵمانانی ده‌وروبه‌ر وەستاوە، تاکو نزیکتر بێت فەرزتر دەبێت و بەو شیوەیە تاکو تەواوی زەمینی خوا لە کافران پاک دەکرێتەوە ((إذا لم تكن بالحاضرين كفاية صار الجهاد في حق البعيد فرض عين الأقرب فالأقرب حتى يعم الفرض الأرض كلها إلى أن يخرج الكفار من بلاد الإسلام ويصدوا عنها)).لەو تێکستە قورئانیانەوە ئەوە فێر دەبین، هەموو کافرێک دوژمنی خوایە، دوژمنی خوایش جگە لەوەی ئاژەڵی چوارپێیە، بەنه‌فره‌ت کراوە، لە ئاگردا دەسووتێنرێت و لە ناوەڕاستی کڵپەکەدا جێگای بۆ دیاری کراوە، هەروەها زاڵمە و نەبوونی باشترە لە بوونی، کەواتە دەبێت بکوژرێت و بچێتە ئەو شوێنەی بۆی دیاری کراوە.

(التقیه‌) دووڕوویی شەرعی:
(ئیبن مەنزور : ابن منظور) دەڵێت ((تەبایی و کۆکبوون پێشان دەدەن، بەڵام لە ناخیاندا پێچەوانەکەی ڕاستە)). ئەمە ئەو حاڵەتەیە موسوڵمانان تووشیان دەبێت، کاتێک دەکەونە شوێنێکەوە بە دوژمنانی ئیسلام تەنراوە، کە ناکرێت لەوێدالایەنگیرییان بۆ ئیسلام دەرببڕن، بەڵکو دەبێت خۆیان وەکو دوژمنان پێشان بدەن و بە لەفز پاڵپشتیی قسەی دوژمنەکانیان بکەن. ئەم پێناسەیە لە (لسان العرب)، (المصباح المنير)ەکەی(فيومي) و (أساس البلاغة)ەکەی(زمخشري)یشدا هاتووە. ئایەتی ٢٨ی سوورەی (ال العمران) دەڵێت (( لَايَتَّخِذِالْمُؤْمِنُونَالْكَافِرِينَأَوْلِيَاءَمِنْدُونِالْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَنْيَفْعَلْذَٰلِكَفَلَيْسَمِنَاللَّهِفِيشَيْءٍإِلَّاأَنْتَتَّقُوامِنْهُمْتُقَاةً ۗ وَيُحَذِّرُكُمُاللَّهُنَفْسَهُ ۗ وَإِلَىاللَّهِالْمَصِيرُ)). (قورتوبی) لە تەفسیری ئەو ئایەتەدا دەڵێت: خوا موسوڵمانانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە نابێت خۆشباوەڕ بن بە کافرەکان و نەرمونیان نەبن لە گەڵیاندا، نەوەکو ئەوان هەل بقۆزنەوە و لە خشتەیان ببەن، ئەوانەیشی ئەوە دەکەن لای خوا قەبووڵ ناکرێن، تەنها مەگەر کەسانێک قەبووڵ بکرێن، کە لەبەر خاتری خوا دەیانەوێت (التقیه‌) بکەن، واتە دووڕوویی شەرعی بکەن. بە پێی ئەم تەفسیرە، ئەو موسوڵمانەی ڕووی خۆی دا بە کافرەکان، گەر لەبەر خاتری خواو شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی خۆی بێت قەبووڵکراوە. (قورتوبی) ڕۆشنتر لە جێگایەکدا پێمان دەڵێت: موسوڵمانی باوەڕدار کاتێک لە نیو کافراندا خۆی دەبینێتەوە دەبێت لە ڕێگای زمانەوە ئیدارەیان بدات بەڵام دەبێت لە دڵدا متمانەی بە دینی خوا و پەیامبەرەکەی ببێت. (ڕازی) لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت: کەسی (التقیه‌) دەشێت لە کافرەکان بێت. گەر کافرێک لە زۆریی ژمارەی موسوڵمانان لە خۆی ترسا ئەوا دەشێت خۆی بخاتە حاڵەتی (التقیه‌)ەوە و لەوێوە سوود لە نەرمیی و هاوەڵیی ئیمانداران وەربگرێت، بۆیە دەبێت ئیمانداران ئاگاداری ئەو حاڵەتە بن. زۆربەی زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوە کۆکن، کە (التقیه‌) تەنها بە لەفز ڕێگەپێدراوە، نەک بە کردەوە.

(التقیه‌) وەکو چاکسازی: (سعد الدين التفتازاني) لە (التلويح على التوضيح)دا دەڵێت: (التقیه‌) ناچارکردنی کەسێکە بە کردنی شتێک، کە بەدڵی نییە. هەروەها (عبد العزيز البخاري) لە (كشف الأسرار)دا دەڵێت: ناچارکردنی کەسانێکە بە کردارێک ترسی تێدایە، کە دواجار دەبێتە هۆی ترس لە دڵی ئەواندا. (فتح الباري)یش دەڵیت: بریتییە وریایی و بەئاگابوون لە دەرخستن و بەیانکردنی باوەڕ و بۆ ئەوانی دی. یەکێک لە شێخە بەناوبانگەکانی سعودیە، لە چەرخی ١٩دا بەناوی (عبد اللطيف بن عبد الرحمن بن حسن آل الشيخ)ەوە دەڵێت: بابەتی پێشاندانی دوژمنایەتی جیاوازە لە بابەتی بوونی دوژمنایەتی. یەکەمیان لەبەر ترس و بێدەستەڵاتی بیانووی خۆیی هەیە، هەر وەکو خوا فەرموویەتی (إلاأنتتقوامنهمتقاة)، بەڵام دووهەمیان شەڕێکە و یەخەی گرتوویت، بە هیچ موسوڵمان ناتوانێت خۆی لێ لا بدا، لەبەر بوونی کافر، کە دوژمنی خوا و سوننەیە. بە پێی قسەکانی شێخ، حاڵەتی یەکەمیان ڕێگەپێدراوە و موسوڵمانان دەتوانن لە حاڵەتی بێدەستەڵاتی و بوونی ترسدا بۆیان هەیە ئەو دوژمنایەتییە بشارنەوە، بەڵام لە حاڵەتی بوونی دوژمنایەتیدا هیچ بوار نییه‌. زانایانی ئیسلام لە دیاریکردنی ڕادەی زیانی موسوڵمانان، گەر نەچنە حاڵەتی (التقیه‌)ەوە کۆک نین، هەندێک لە زانایان دەڵێن، گەر موسوڵمان لە کوشتن، فەلاقەی توند و لێکردنەوەی ئۆرگانێکی لەشی ترسا ئەوا بۆی هەی بچێتە ئەو حاڵەتی (التقیه‌)ەوە، لە کاتێکدا هەنێکی تری زانایان پێیان وایە، گەر زیندانی یەک دوو ڕۆژێکی تێ بکەوێت ……… (بوخاری) دەڵێت (حەسەن) گوتوویەتی: (التقية إلى يوم القيامة). لە قسەکەی ئیمامی (حەسەن)ەوە دەردەکەوێت، کە (التقیه‌) تاکو ڕۆژی قیامەت کاری پێ دەکرێت.
لە جۆرەکانی (التقیه‌) دەشێت، شکاندنی ڕۆژوو بێت لە حاڵەتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی ڕقیان لە ڕۆژووە زۆرە و لەوێدا موسوڵمان بێ دەستەڵاتە و هیچ چارەی نییە، بۆ ئەوەی پێشانی بدات، کە لەگەڵ ئەوانە دەتوانیت ڕۆژوو بشکێنیت، بڕوانە (الجامع لأحكام القرآن) بەرگی دە. لە لای (مالیکی) و (شافیعی)دا سوێندخواردن بە خوا و بە درۆ، گەر موسوڵمانەکە لەژێر فشاردا بوو و هیچ دەستەڵاتێکی نەبوو، ڕێگەپێدراوە. زیناکردن، گەر موسوڵمانەکە ڕقی لێ بێت، بەڵام لە بەر بێدەستەڵاتی و نەبوونی چارە دەتوانیت بچیتە حاڵەتی (التقیه‌)ەوە. هەندێک لە زانایان پێیان وایە، کە (حد)ەکەی لەسەر موسوڵمانەکە نامێنێت. بڕوانە (الجامع لأحكام القرآن)ی (قورتوبی)، کە ڕێچکەی مالیکییە، هەروەها بڕوانە (احكام القرآن)ی (ابن العربی)، کە ئەویش مالیکی بووە.

(نواقض) دژەکان:
هەموو ئەو شتانەی باوەڕداران دەکەنە کافر، هەموو ئەو شتانەی لە خانەی ئیسلامیان دەردەکەن، یاخود هەموو ئەو شتانەی دژی ئیسلامبوونی باوەڕداران دەوەستنەوە پێیان دەگوترێت (نواقض).ئەو شتانەی مرۆڤ دەکەنە دەرەوەی ئیسلام دەشێت بە قسەکردن بێت، دەشێت بە کردەوە بێت، یاخود دەشێت لە ڕێی باوەڕەوەبوون بەو شتانەوە بێت، کە ئیسلام نوکووڵی لێ کردوون. لە ئیسلامدا ١٠ (نواقض) هەن. هەندێک لە شێخ و زانایانی گەورەی ئیسلام پێیان وایە چوارسەد (نواقض) هەن، بەڵام زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون، کە ١٠ (نواقض)ی بنەڕەتی هەن. ئیمام (محمد عبدالوهاب) بە ڕەگەز سعوودیە، لەدایکبووی چەرخی ١٨ەیە و دامەزرێنەری ڕێچکەی وەهابییە. یەکێکە لەو ڕابەرانەی توانیویەتی ئاینی ئیسلام لە نیمچەدوورگەری عەرەبیدا دووبارە زیندوو بکاتەوە و بنەماکانی دەوڵەتی بۆ دابین بکات. ئەم کەسایەتییە لەسەر (نواقض) ئیشی کردووە و بەم شێوەیەی خوارەوە خاڵبەندیی کردوون. لێرەدا تەنها حەوت لەو (نواقض)انە، کە پشت بە وتەکانی ئیمام و ئایەتی قورئانییەکان دەبەستێت دەخەینە ڕوو:
١/ شەریکپەیداکردن لە خواپەرستیدا. ئایەتی ٤٨ی سوورەی (نساء) دەڵێت: ((إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ۚ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا)). واتە: خوا لەو کەسانە خۆش نابێت، کە شەریکی بۆ پەیدا دەکەن و ئەوانەیشی وا ناکەن خوا بە ئارەزووی خۆی لێیان خۆش دەبێت.
٢/ هەموو ئەو کەسانەی دەچنە سەر مشایەخەکان بە هەڵگەڕاوە و کافر لە قەڵەم دەدرێن.
٣/ ئەو کەسانەی موشریکەکان و کافرەکان بە کافر نازانن خۆیان دەبنە هەڵگری دژەکان و بە هەڵگەڕاوە و کافر لە قەڵەم دەدرێن
٤/ ئیمام (محمد عبدالوهاب)، ڕابەری وەهابییەکان دەڵێت ((من اعتقد أن هدي غير النبي صلى الله عليه وسلم أكمل من هديه، أو أن حكم غيره أحسن من حكمه، وكالذي يفضل حكم الطواغيت على حكمه)). ئەم وتەیەی (محەمەد عەبدولوەهاب) بەو مانایە دێت: گەر یەکێک پێی وا بێت ڕێنومایی کەسانی ناپەیامبەر لە ڕێنومایی و فەرموودەکانی پەیامبەر بەهێزتر و پڕماناترن و ئەوانەن دەمانخەنە سەر ڕێگەی ڕاست، ئەوا ئەو کەسە هەڵگەڕاوەیە و تووشی (نواقض) بووە. بۆ پاسادانکردنی ئەم وتەیە، ئیمامی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ ئایەتی ٣ و ٤ی سوورەی (النجم)، کە تێیدا دەڵێت: ((وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى)). لەو ئایەتەدا خوا بە ئیماندارانی دەڵێت، کە ئەوەی پەیامبەر پێتان ڕادەگەێنێت جگە لە وەحی هیچی تر نییە.
بە وتەی شێخ و ئیمامەکانی ئیسلام ئەو کەسەی هەڵگری ئەو دژانەی ژمارە ٣ و ٤ بێت، یان دەبێت تۆبە بکات وە یاخود دەبێت بکوژرێت.
٥/ ئیمام دەڵێت((من أبغض شيئاًمماجاءبهالرسولصلىاللهعليهوسلمولوعملبهفقدكفرلقولهتعالى:ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ)). بە پشتبەستن بە ئایەتی ٩ی سوورەی (محمد) ڕابەری وەهابییەکان پێی وایە ئەو کەسەی ئامۆژگاری و وتەکانی (محەمەد)ی پشتگوێ خست و گرنگیی پێ نەدان دەبێتە هەڵگری دژەکان و بە کافر هەژمار دەکرێت.
٦/ جادوو: ((السحر، ومنه الصرف والعطف، فمن فعله أو رضي به كفر، والدليل قول الله تعالىوَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولاَ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلاَ تَكْفُرْ).لەم وتەیەیدا ئیمام (محمد عبدالوهاب)) پشت بە ئاەیی ١١٠ی سوورەی (البقرة) دەبەستێت، کە تێیدا جادووکردن، یاخود باوەڕکردن پێی و بێدەنگبوون لێی باوەڕداران دەخاتە خانەی کافرەکانەوە.
٧/ بەرپەرچدانەوەی ئایەتە قورئانییەکان:(الإعراض عن دين الله لا يتعلمه ولا يعمل به، والدليل قوله تعالى: وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنْتَقِمُونَ). بەپێی ئەو ئایەتە قورئانییە، ئەو کەسانەی بەرپەرچی ئایەتە قورئانییەکان دەدەنەوە و پێیان وایە، کە نە کەس هیچیان لێوە فێر دەبێت و نە کەسیش دەتوانێت کاریان پێ بکات، دەچنە خانەی تاوانکاران و تۆڵەسێنەرەوەکانن.

نموونەی (نواقض) ئەوەیە، گەر کەسی موسوڵمان بڵێت: ڕەجمکردنی ئەو کەسەی زینا دەکات بۆ ئەم سەردەمە ناگونجێت، ئەوا ئەو کەسە کراوەتە دەرەوەی خانەی ئیسلامەوە، شتێکی کردووە دژی بنەماکانی ئیسلامە و لەو ساتەوە بە کافر هەژمار دەکرێت. هەندێک شێخ و زانایانی ئیسلام پێیان وایە، بە تەنها یەک پیت موسوڵمان لە ئیسلام دەکرێتە دەرەوە. بۆ نموونە، گەر وتت: سوورەی (البقرە)بە (ئەلف لام) دەست پێ دەکات ئەوا لە ڕاستیدا تۆ چویتە خانەی کافرانەوە، لەبەر ئەوەی سوورەی (البقرە)تەنها بە (لام) دەست پی دەکات، نەک بە (ئەلف لام).

ئەو کەسانەی تووشی (نواقض) دەبن و بە کافر هەژمار دەکرێن، گەر لە ژێر سایەی دەوڵەتێکی ئیسلامیدا بن و دەوڵەتە ئیسلامییەکەیش پیادەی هەموو ئەو تێکستە قورئانی و حەدیسەکانی پەیامبەری ئیسلام بکات، ئەم چارەنووسانەی خوارەوە چاوەڕوانیان دەبن:

  • گەر ژنی هەبێت، ئەوا ژنەکەی لێ زەوت دەکرێت.
  • خوێنی حەڵاڵ دەبێت.
  • گەر مناڵی هەبێت، ئەوا منداڵەکانی لێ زەوت دەکرێت.
  • هەموو سەروەتوسامانەکەی لەلایەن (بیت المال)ەوە زەوت دەکرێت.
  • هیچ وەرسەیەکی بەر ناکەویت، گەر لە دایک و باوکیەوە مابێتەوە.
  • گەر سەروەتوسامانی هەبێت، لە دوای مردنی نابێتە وەرەسە بۆ خاووخێزانەکەی، بەڵکو دەبێتە موڵکی بیت المال.

    ئامادەکردن و نووسینی: ئاراس وەهاب


سه‌رچاوه‌کان:
/ تفسیر ابن الکثیر.
/ فتح الباري شرح صحيح البخاري للحافط ابن حجر العسقلاني.
/ لسان العرب لأبن منظور.
/ ديوان الزنادقة (جمال جمعە)
/ الولاء والبراء (محمد بن سعید القحطانی)
/ الفاض الکفر (دکتور محمد عبدالرحمن الخمیس)
/ تفاسیر (القرطبي)
/ تفسیر طبری جامع البیان
/ تفسیر جلاالدین السیوطي
/ تێبینی: سوودم له‌ بەرنامەکانی (الاخ رشید)ی کەناڵی ئاسمانیی (ئەلحەیات) وه‌رگرتووه‌.




کافر لە ئیسلامدا … ئامادەکردن و نووسینی: ئاراس وەهاب

لە ئەرشیڤی دەنگەکانەوە …. ٢٠١٦
————————————

چه‌مکی (کافر) له‌ ئیسلامدا مانایه‌کی زۆر تایبه‌تی هه‌یه‌، که‌ ده‌کرێت بگوترێت ئه‌و چه‌مکه‌ ناوه‌رۆکی ئایینه‌که‌ پێک ده‌هێنێت. هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به‌ درێژایی مێژووی کۆن و نوێ چ له‌نێوان موسڵمانان خۆیاندا و چ له‌نێوان موسڵمانان و ئه‌وانه‌ی دیکه‌دا‌ کراون، پێوه‌ندییان به‌و چه‌مکه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مکه‌که‌ ئاڵۆزه‌، یان به‌ مانایه‌کی دروستتر بڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مکێکی ڕوون نییه‌، لێکدانه‌وه‌ی زۆر جیاوازی بۆ کراوه و بۆی ده‌کرێت‌. دیاره‌ به‌پێی قۆناغه‌کانی مێژووی ئیسلام ئه‌و چه‌مکه‌ که‌موزۆر گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌. واته‌ له‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئیسلام خاوه‌نی هێز بووه،‌ به‌ شێوه‌یه‌ک لێک دراوه‌ته‌وه‌ و کاری پێ کراوه‌، که‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی کاتێ هێزی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌. ده‌مانه‌وێت بڵێین له‌ هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ئیسلام ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه،‌ مانای کافر بێ پێچوپه‌نا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ قورئان و حه‌دیسدا هه‌یه،‌ لێک دراوه‌ته‌وه‌ و کاری پێ کراوه‌، به‌ڵام هه‌ر هێنده‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ڕووخاوه‌ و ویستوویه‌تی دایبمه‌زرێنێته‌وه‌، په‌نای بۆ ده‌ستکاریکردنی ڕوخساری چه‌مکه‌که‌ بردووه‌، که‌ ئه‌مه‌ پێی ده‌گوترێت (التقیه‌)، واته‌ خۆپاراستن.

دواتر بۆ ئه‌و چه‌مکه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و زیاتر قسه‌ی لێوه‌ ده‌که‌ین. که‌واته‌ ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر چه‌مکێکداین، که‌ ترسناکه‌ و له‌ واقیعیشدا مه‌ترسییه‌که‌یمان به‌ ڕوونی هه‌ست پێ کردووه‌‌. چ له‌و کتێبانه‌ی مێژوونووس و ڕاڤه‌کارانی ئیسلام نووسیویانه‌ و چ له‌و واقیعه‌ی تێیدا ده‌ژین، کاریگه‌ریی ئه‌و چه‌مکه ده‌بینرێت‌، که‌ هه‌ر له‌م چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام دیومانه‌ چۆن ئه‌وانه‌ی ناوی کافریان لێ ده‌نرێت، ده‌کوژرێن و له‌ ناو ده‌برێن. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێ درا مادام به‌پێی قۆناغ و بارودۆخی ئیسلام‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وه‌ هیچ سه‌یر نییه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌و کاته‌ی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی وه‌ک قاعیده‌، داعش، به‌ره‌ی نوسره‌، بۆکۆ حه‌رام و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ به‌ ڕوونی مانای کافر لێک ده‌ده‌نه‌وه‌، هه‌ندێک گرووپ و ڕه‌وتی تری ئیسلامییش، به‌تایبه‌تی چ ئه‌وانه‌ی به‌ ناچاری سیستێمی پارله‌مانیان له‌ وڵاته‌کانی خۆیاندا قه‌بووڵ کردووه‌ و چ ئه‌وانه‌ی له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوادا ده‌ژین، به‌ جۆرێکی دیکه‌ چه‌مکی کافر بناسێنن. ئه‌وانه‌ کاتێ هه‌ست ده‌که‌ن چه‌مکه‌که‌ دژی ئه‌و پرینسیپانه‌یه‌، که‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌مێژه‌ باوه‌ڕیان پێ هێناون، شه‌رم دایانده‌گرێت و په‌نا بۆ جۆرێکی دیکه‌ لێکدانه‌وه‌ ده‌به‌ن، که‌ نوێن. واته‌ هیچ کاتێ ئه‌و ڕاڤه‌کارانه‌ی پێشتر به‌و شێوه‌یه‌ ڕاڤه‌یان نه‌کردووه‌.

مانای کافر چییه‌؟

زانایانی ئایینیی تەواو لەسەر مانای کافر کۆک نین.هەیانە دەڵێت، کافر ئەو کەسانه‌ن، کە مەسیح، یان عوزێز بە کوڕی خوا ناو دەبه‌ن.‌ یه‌که‌م مه‌سیحییه‌کان و دووه‌میان جووه‌کان ده‌گرێته‌وه‌.هه‌یشیانه‌ دەڵێت ئەوانەی نکووڵی لە ئیسلام دەکەن، کافرن وەک چۆنموسڵمانیش له‌ چاوی ئه‌واندا کافره‌. ئەم بۆچوونە نوێیه‌ و زیاتر ئه‌وانه‌ ده‌یڵێن، که‌ ئه‌مڕۆ هه‌ست ده‌که‌ن مانا کۆنه‌که‌ چ لای خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام و چ له‌ناو خودی موسڵمانانیشدا ترس دورست ده‌کات، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی پرینسیپه‌کانی ئازادیی بیروباوه‌ڕ و مافی تاکه‌که‌س. ڕاستییه‌که‌یشی لە ئاینه‌کانی وه‌ک مەسیحی، یه‌هوودی و ئه‌وانه‌ی تردا کافر نییە، بەڵکوو باوەڕدار و بێباوەڕ هەن.کافر تایبه‌ته‌ به‌ ئیسلام. یه‌هوودی ئایینێکی ته‌بشیری نییه‌. واته‌ نایه‌وێت باوه‌ڕی خۆی بڵاو بکاته‌وه‌، له‌ کاتێکدا مه‌سیحی ئه‌گه‌رچی ئایینێکی ته‌بشیرییه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دی به‌ کافر دانانێت، به‌ڵکوو پێی وایه‌ له‌ مه‌له‌کووتی ئاسمان بێبه‌شن. دیاره‌ ئه‌مه‌یش هه‌رمانای جیاکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه‌، که‌ پێوه‌ندیی به‌م باسه‌وه‌ نییه‌.

شێخ و زانایان زۆربەی کات ته‌نیا مانا له‌فزییەکەی (کفر)یان لێک داوەتەوە، نەک مانا دینییەکەی، کە لە قورئاندا قسەی زۆری لەسەر کراوە. وشەی (کفر) لە زمانی عەرەبیدا، هەر وەکو لە فەرهەنگی عەرەبیی (لسان العرب)ەکەی (ابن منظور)دا هاتووە بە مانای (داپۆشین) دێت. کاتێک بە زمانی عەرەبیی سەردەمی پێش ئیسلام دەگوترا (كفر الشيء) واتە شتەکەی داپۆشی، یاخود کاتێک دەڵێین (كفر الليل بظلامه) واتە (شەوی بە تاریکییەکەی داپۆشی) بە هەمان شێوە، کاتێک دەگوترا (وكفر الفلاح الحب) مەبەستیان ئەوە بووە، کە (جووتیارەکە دانەوێڵەکەی داپۆشیوە). لەوێوە بە جووتیارەکان گوتراوە (کفار)، واتە (داپۆشەرەکان).

ئێمە تاکو ئێستا ته‌نیا مانای (کفر)مان وەکو دەستەواژە باس کردووە، بەڵام مانای شەرعیی (کفر) جیاوازە و بە مانای باوەڕنەبوون بە خوا و پەیامبەرەکەی دێت، نەک ته‌نیا بە درۆخستنەوەیان، بەڵکو تەنانەت بە گومانکردنیش لێیان. (کفر) نکووڵیکردنی دینی ئیسلامە،بێباوەڕییە و گومانکردنە، یاخود نکووڵیکردنە لە بوونی خوا و قورئان و پەیامبەر. لە سوورەتی (محەمەد) ئایەتی ٣٢دا هاتووە: ((إن الذين كفروا وصدوا عن سبيل الله وشاقوا الرسول من بعد ما تبين لهم الهدى لن يضروا الله شيئا وسيحبط أعمالهم)). واتە ((ئەوانەی کفر دەکەن و بەرپەرچی پەیامبەر دەدەنەوە و تووشی نەهامەتیی دەکەن، هیچ زیانێک بە خودا ناگەیه‌نن، بەڵکو بە خۆیانی دەگەیه‌نن، خوا هەموو کارەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە)). (ئەزهەری) دەڵێت، (اللیث) گوتی، گوتوویانە کفرکەر بە کافر لە قەڵەم دەدرێت، چونکو بێباوەڕی دڵی داپۆشیوە، لەوێوە هەموو ئەو سزایانەی بۆ کافر دانراون ئەو مرۆڤە دەگرێتەوە.

جۆرەکانی کفر:

١- (كفر الجحود والتكذيب): واتە، کفری ناشوکوری و بەدرۆخستنەوەی سوننە و قورئان. ئەم کفرە بریتییە لە بەدرۆخستنەوە، شکاندن و بریندارکردن بە هۆی زمانەوە و لە ڕێگای شاردنەوەی ڕاستییەکانی دینی ئیسلامەوە. ئەم کفرە لە سەردەمی (محەمەد) خۆیدا و لە سەروبەندی شەڕی نێوان یه‌هوودییەکانی خەیبەر و تیرەی (غطفان)دا لە ڕێگای هاتنی ئایەتی ٨٩ی سوورەتی (البقرة)ەوە پێناس کراوە: (( ولما جاءهم كتاب من عند الله مصدق لما معهم وكانوا من قبل يستفتحون على الذين كفروا فلما جاءهم ما عرفوا كفروا به فلعنة الله على الكافرين)). هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە لەوێوە بووە، هەرچ کاتێک یه‌هوودییه‌کانی خەیبەر و تیرەی (غطفان) بە یەک گەیشتبێتن لە یەکترییان کوشتووە و تێیدا یه‌هوودییه‌کانی خەیبەر شکاون، بۆیە دواتر دۆعایەکیان بۆ هاتووە و تێیدا گوتوویانە: ((اللهم إنا نسألك بحق النبي الأمي الذي وعدتنا أن تخرجه لنا في آخر الزمان إلا نصرتنا عليهم)). لە تەفسیری (ئیبن ئه‌لکه‌سیر: ابنالكثير)دا هاتووە:یه‌هوودییه‌کان پێش هاتنی (محەمەد) دۆعا و نزایان بەو کتێبە دەکرد، کە خوا لە تەوراتەکەی خۆیاندا بەڵێنی پێ دابوون، کە بۆ دوا پەیامبەری داببەزێنێت. دەگێڕنەوە دەڵێن دوای ئەوەی فێری ئەو دۆعایە بوون، یه‌هوودییه‌کانی خەیبەر توانویانە (غطفان)یەکان تێک بشکێنن، بەڵام کاتێک پەیامبەری ئیسلام هاتووە و کفریان بە (محەمەد) کردووە، خوایش ئەو ئایەتی ٨٩یەی دابەزاندووە. لەو ئایەتەدا خوا مەبەستی لەوە بووە، کە خۆیان، واتە یه‌هوودییه‌کان کاتێک کتابی باوەڕپێکراوی خۆیانیان هەبوو، ئەو تیرە و هۆزانەیان داگیر دەکرد، کە کفریان بەرانبەر دەکردن ئێستایش، کە خوا بەڵێنی خۆی بە دی هێناوە و دوا پەیامبەری بۆ ناردوون، کەچی خۆیان کفر دەکەن و خوایش بە نه‌فره‌تیان دەکات.

٢- (كفر الإعراض والاستكبار(: واتە کفری خۆبەزلزانین، وەکو کفرەکەی (ئیبلیس)، کە لە ئایەتی ٣٤ی سوورەتی (البقرة)دا دەڵێت: ((وإذ قلنا للملائكة اسجدوا لآدم فسجدوا إلا إبليس أبى واستكبر وكان من الكافرين)). لەم ئایەتەدا خوا گلەیی لە (ئیبلیس) دەکات و دەڵێت، کاتێک بە فریشتەکانمان دەڵێین کڕنۆش بۆ (ئادەم) ببەن، هەموو بە گوێمان دەکەن، ته‌نیا (ئبیلیس) نەبێت، کە لە کافرەکانه‌.
٣–(كفر النفاق: کفری دووڕویی): جۆری سێهەمی کفرەکانە و ئایەتی ٨ی سوورەتی (البقرة) ئاماژەیە بۆ ئه‌مه‌یان: ((ومن الناس من يقول آمنا بالله وباليوم الآخر وما هم بمؤمنين)). بەپێی تەفسیری (ئیبن ئه‌لکه‌سیر) خوا لەم ئایەتەدا مەبەستی لەو کەسانەیەخۆیان وا پێشان دەدەن، کە باوەڕیان بە سوننە و قورئانەکەی هەیە، بەڵام لە ناخەوە پێچه‌وانه‌ن. لەو حاڵەتەدا ئەوانە دەچنە خانەی کافرانەوە.
٤–(كفر الشك والريبة: کفری گومانکردن): دوا جۆری کفرەکانە، کە زانایانی ئیسلام ڕیزبەندییان کردوون. لەم ڕیزبەندییەدا ئەوانە بە کافر لە قەڵەم دەدرێن، کە دوودڵن و یەقینیان نییه‌ بەو ئیمانەی هەیانە. ئایەتی ٣٥ی سوورەتی (الکهف) ئەو جۆرە کافرانەمان بۆ پۆلێن دەکات و دەڵێت: ((ودخل جنته وهو ظالم لنفسه قال ما أظن أن تبيد هذه أبدا)). بەپێی تەفسیرەکانی (تەبەری)، (قورتوبی) و (سەیوتی)، لەوێدا مەبەست لەو کەسانەیە، دوو بەهەشتیان دەبێت، بەهەشتێکیان، بەهەشت خۆیەتی ئەوی تریشیان نیعمەتەکانیه‌تی. لە درێژەی ئایەتەکەدا دەڵێت: ئەو مرۆڤانە هەمیشە زوڵم دەکەن، بەڵام مەرج نییە ته‌نیا زوڵم لە خەڵکی تر بکەن، بەڵکو لە خۆیانی دەکەن ئەوانە ئەو کەسانەن، کە نکووڵی لە بوونی ڕۆژی کۆتایی (قيام الساعة) دەکەن.

دەستەواژەی (کفر) لە ئیسلامدا زۆر گشتگیرە و ئەم جۆرە کاراکتەرانەی خوارەوە لە خۆی دەگرێت:
– المشرک (ئەو کەسەی هاوبەش بۆ خوا پەیدا دەکات).
– الملحد (ئەو کەسەی بێباوەڕە بەرانبەر بە بوونی خوادا).
– الوثنی (بتپەرستەکان).
– ئەو کەسانەی واز لە نوێژ دەهێنن (العهد الذی بیننا و بینهم الصلاة، فمن ترکها فقد کفر … مسند احمد).
– نکووڵیکەرانی دینی (محەمەد)، کە یه‌هوودییه‌کان، مه‌سیحییه‌کان و ئه‌وانه‌ی دی دەگرێتەوە.

نازناو، یاخود ناتۆره‌ (اللقب)ی کافران:

جگە لەو کاراکتەرانەی سەرەوە باس کران، لە قورئاندا جۆرەها ناووناتۆرە(لقب)ی جیاجیا دوای کافرەکان خراون. لەو ناتۆرانەی لە تێکستە قورئانییەکاندا دەردەکەون، کە خراونەتە پاڵ کافرەکانەوە، ئەمانەن:
١ – کافرەکان تاوانکارن (کفار مجرمون). ئایەتی ١٧ی سوورەتی (یونس) ئاماژەیەکی زۆر توند بۆ ئەو کەسانە هه‌یه‌، کە نکووڵی له‌ خوا و پەیامبەرەکەی دەکەن. ئه‌وه‌ته‌ دەڵێت: ((فمن أظلم ممن افترى على الله كذبا أو كذب بآياته إنه لا يفلح المجرمون)) واتا: کەس لەوانە زاڵمتر و تاوانکارتر نییه‌، کە، ناشوکورن، ناوبانگ (سومعە)ی خوا دەشێوێنن، ئایاتەکانی ئاڵوگۆڕ دەکەن و بە درۆیان دەخەنەوە، یاخود شتی بۆ زیاد و کەم دەکەن. لە کۆتاییدا دەڵیت ئەوانە بۆیان ناچێتە سەر.بە هەمان شێوە ئایەتی ٣٥ و ٣٦ ی سوورەتی (القلم) ناوی تاوانکار دەخاتە پاڵ کافرەکان و دەڵێت: ((أفنجعل المسلمين كالمجرمين)). بەپێی تەفسیرەکانی (ئیبن ئەلکەسیر، تەبەری و سەیوتی) لەو ئایەتەدا خوا پرسیار دەکات و دەڵێت، ئایا دەکرێت موسوڵمانان بە تاوانکار (المجرمون) لە قەڵەم بدرێن؟ بێگومان لە ئایەتەکانی دواتردا دەڵێت ئەوە بڕیارێکی گه‌نده‌ڵ(فاسد)انەیە و نابێت ببێت. ئەو ئایەتانە ڕاستە موسوڵمانان ڕاستەوخۆ وەکو کاراکتەری تاوانکار ناوزەند ناکات، بەڵام ناڕاستەوخۆ مانای ئەوەیە، گەر ئێوە کتابی خواتان لە بەردەستدایە و باوەڕی پێ نەکەن، ئەوا ئەو شتە دەشێت ڕوو بدات. ئایەتی ٣١ی سوورەتی (الجاثیة)یش بە هەمان ڕێتمی ئایەتەکانی تر کافرەکان بە تاوانبار (مجرمون) لە قەڵەم دەدات، کە دەڵێت: ((وأما الذين كفروا أفلم تكن آياتي تتلى عليكم فاستكبرتم وكنتم قوما مجرمين)). (تەبەری) لە تەفسیرەکەی خۆیدا بۆ ئەم ئایەتە دەڵێت: ئەو کەسانەی نکووڵی له‌ تاقانەییی خوا دەکەن، ناشوکورن و باوەڕی پێ ناکەن، ئەی ئایاتەکانیتان بۆ نەخوێندرایەوە، بەڵام خۆتان بە زل زانی و باوەڕتان پێ نەهێنا؟ ئێوە ئۆمه‌تێکی تاوانکار (مجرم) بوون.

٢ – کافرەکان زۆردارن (الظالم): لەبارەی ئەم دەستەواژەیەوە ئایەتی ١٥١مان هەیە لە سوورەتی (ال العمران)دا، کە دەڵێت: ((سنلقي في قلوب الذين كفروا الرعب بما أشركوا بالله ما لم ينزل به سلطاناومأواهم النار وبئس مثوى الظالمين)). بەپێی تەفسیرەکانی (ئیبن ئه‌لکه‌سیرو ابو الحسن علی بن احمد بن محمد بن علی الواحدی) هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە ئەوەیه‌، کاتێک (ئەبو سوفیان) و ده‌وروبه‌رەکەی لە ڕۆژی (أحد)دا، بەرەو مەککە دەرچوون، بەڵام لە نیوەی ڕێگادا بیریان کردەوە و ڕای خۆیان گۆڕی، وتیان کارێکی باشمان نەکرد، دەبێت هەموویان بکوژین ته‌نیا ئەوانەیان نەبێت، کە ڕا دەکەن و ئاوارە دەبن. دواتر کە ویستیان بگەڕێنەوە، خوا لە ڕێگا ترسی خستووەتە دڵیان و ئەو ئایەتەیش هاتووەتە خوارەوە. لە ئایەتەکەدا ئەو کەسانە بە بتپەرست و شەیتانپەرست لە قەڵەم دەدات، مژدەی ئاگر و جێگای زۆردارانیان دەداتێ.

٣ – کافرەکان نه‌فره‌تلێکراون (ملعونون). ئایەتی ٨٩ی (البقرة) پێشتر ئاماژەمان پێ دا، یەکێکە لەو ئایەتە قورئانییانەی ئەو ناوە دەخاتە پاڵ کافران. جگە لەوە ئایەتی ٦٤ی سوورەتی (الاحزاب)، کە دەڵێت((إن الله لعن الكافرين وأعد لهم سعيرا)). لەم ئایەتەدا بە ئاشکرا خوا نه‌فره‌ت لە کافرەکان دەکات و خراپترین و قورسترین کڵپەی ئاگریان بە نسیب دەکات. جگە لەو دوو ئایەتە ئایەتی تریش هەن، کە باس لە پۆلێنکردنی ئەو کەسانە دەکەن، کافرن. ئایەتی ٣٢ی سوورەتی (ال العمران)یش دەڵیت: ((قل أطيعوا الله والرسول فإن تولوا فإن الله لا يحب الكافرين)). لەو ئایەتەدا خوا داوا لە پەیامبەرەکەی دەکات، کە داوا لە موسوڵمانان بکات، ملکەچی خوا و پەیامبەرەکەی بن، دەنا خوا پشتگوێیان دەخات و خوایش کافرەکانی خۆش ناوێت و ته‌نیا خۆی دەزانێت چییان پێ دەکات.

٤ – کافرەکان خراپترین ئاژه‌ڵن: ئایەتی ٦ی سوورەتی (البینە) یەکێکە لە توندترین جەختکردنەوە لە ئاژه‌ڵبوونی کافران، کە دەڵێت: ((إن الذين كفروا من أهل الكتاب والمشركين في نار جهنم خالدين فيها أولئك هم شر البرية)). ئایەتی ٥٥ی سوورەتی (الآنفال) یەکێکی ترە لەو ئایەتانەی کافره‌کان بە خراپترین و ترسناکترین ئاژه‌ڵ پێناسە دەکه‌ن. لێره‌دا پێیان دەڵێت لەو ئاژه‌ڵانە خراپترمان نییه‌. ئایەتی ٦٥ی سوورەتی (الانفال)، کە دەڵێت: ((يا أيها النبي حرض المؤمنين على القتال إن يكن منكم عشرونصابرون يغلبوا مائتين وإن يكن منكم مائة يغلبوا ألفا من الذين كفروا بأنهم قوم لا يفقهون)). ئەم ئایەتە هانی پەیامبەر دەدات بۆ کوشت و کوشتار، هەروەها بەڵێنی کۆپیکردنیان دەداتێ و پێیان دەڵێت، کە موسوڵمانان هەر یەکێکیان بەرانبەر ١٠ی کافرەکانە، مادام ئەوان کافرن و ناچنە ژێر باری یاسا و شەریعەتی ئیسلامەوە. چوواندنی کافر بە ئاژەڵ بەو مانایە دێت، کە بوونیان و نەبوونیان وەکو یەک وایە. مرۆڤ کاتێک مرۆڤە، کە باوەڕی تەواوی بە دینی ئیسلام بێت و کافر نەبێت، دەنا ئاژەڵە، ئاژەڵیش مادام خاوەنی عەقڵ نییە، دەبێت بچێتە خزمەت ئارەزووەکانی مرۆڤەوە. ئایەتی ١٢ی سوورەتی (محەمەد)یش کەمی بە کافرەکان نەکردووە، کاتێک دەڵێت: ((إن الله يدخل الذين آمنوا وعملوا الصالحات جنات تجري من تحتها الأنهار والذين كفروا يتمتعون ويأكلون كما تأكل الأنعام والنار مثوى لهم)). واتا ئەوانەی کاری باش دەکەن، دەچنە بەهەشتێکەوە، کە ڕووبار بە ژێر پێیاندا تێدەپەڕێت و ئەوانەیشی کفریان کردووە وەکو چوارپێ و ئاژەڵەکان خواردن دەخۆن و چێژ دەبینین و ئاگریش دوا مەنزڵگایانە.

٥ – کافرەکان دوژمنی سەرسەختی ئیماندارانن و بیانناسن: ئایەتی ١٠١ی سوورەتی (النساء) ئاماژەیەکی دیارە بۆ ئەو ئاگادارکردنەوەیە، کە تێیدا دەڵێت: ((وإذا ضربتم في الأرض فليس عليكم جناح أن تقصروا من الصلاة إن خفتم أن يفتنكم الذين كفروا إن الكافرين كانوا لكم عدوا مبينا)). لەو ئایەتەدا باس لەوە کراوە، کە موسوڵمانان کاتێک خاک و شوێنی خۆیان جێ دەهێڵن، نابیت لەوە بترسن، کە نوێژ کەم بکەنەوە، خۆ گەر لەوە ترسان کافرەکان تووشی فیتنەتان بکەن ئەوا کافرەکان دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەن و بیانناسن. ئایەتی ٢٨ی سوورەتی (ال العمران) بەهەمان شێوەی ئایەتەکەی پێشوو داوا لە ئیماندارن دەکات، کە دوژمنەکانی خۆیان بناسن. ئایەتەکە بەم شێوەیەیە: ((لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين ومن يفعل ذلك فليس من الله في شيء إلا أن تتقوا منهم تقاة ويحذركم الله نفسه وإلى الله المصير)). بەپێی تەفسیرەکانی (ئیبن ئه‌لکه‌سیر، و ابو الحسن علی بن احمد بن محەمەد بن علی الواحدی) هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە، ئەوە بووە، کە کۆمەڵێک لە یه‌هوودییه‌کان (لحجاج بن عمرو، وكهمس بن أبي الحقيق، وقيس بن زيد) ویستوویانە چەند که‌سێکی ئه‌نسار (انصار) پەشیمان بکەنەوە لەوەی پاڵپشتی دینی تازە بکەن، ئەوە بوو کەسانی وەکو (رفاعة بن المنذر، وعبد الله بن جبير، وسعيد بن خيثمة) بەو کەسانەیان گوت، کە گوایە لەو یه‌هوودییانە دوور بکەونەوە و بە گوێیان نەکەن، ئەوانیش گوێیان لە قسەکەی ئەو سێ کەسە نەگرتووە و دوابەدوای ئەوە خوایش ئەو ئایەتەی دابەزاندووە. هەڕەشەی کۆتاییی ئایەتەکە ئەوەیە، کە ئه‌نسار، خوا نەبێت کەس نازانێت چارەنووسیان چی دەبێت. دوائایەت، کە گوزارش لەو ناسینی کافرانە دەکات، ئایەتی ١٨٦ی سوورەتی (البقرە)ەیە، کە دەڵێت: ((وإذا سألك عبادي عني فإني قريب أجيب دعوة الداع إذا دعان فليستجيبوا لي وليؤمنوا بي لعلهم يرشدون)). لە تەفسیرەکەی (ئیبنئه‌لکەسیر)دا هاتووە، گوایە کۆمەڵێک ئەعرابی ئەو سەردەمە لە (محەمەد)یان پرسیوە، ئەی (محەمەد) خواکەمان بۆ نزیک بکەرەوە با موناجاتی بۆ بکەین، گەر دوورە با بانگی بکەین. پەیامبەریش بێدەنگی دای دەگرێت و دواتریش خوا ئەو ئایەتە دادەبەزێنێت. لەم ئایەتەدا ئەوە دەردەکەوێت، کە ته‌نیا ئەو جۆرە کەسانە لەلایەن خواوە ڕێنوێنی دەکرێن، واتە کەسانێک باوەڕیان پێی نەبێت خوا ڕێنوێنییان ناکات.

پۆڵێنکردنی کافران:

• کەسێک بە زگماک (فیطرە) موسوڵمانە و دواتر ئیسلام جێ دەهێڵێت.
• یاخود کەسێک بە کافری لە دایک دەبێت، دەبێتە ئیسلام و دواتر جێی دەهێڵێت.
• یان کەسێکی دی دینێکی جیاواز لە ئیسلامی هەیە، جێی دەهێڵێت و دەبێتە ئیسلام، دواتر ئیسلامیش جێ دەهێڵێت.
هەموو ئەم پۆلێنانە، جگە لەوەی تێکستی خۆیانیان لە قورئان و حەدیسەکانی (محمەد)دا هەیە لە ناو کۆمەڵگا ئیسلامییەکانیشدا بە جیاواز ناوزەند دەکرێن و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەو پۆڵێنەی زاناینی ئیسلام لەم بوارەدا کردوویانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
١- کافر بە ڕەچەڵەک: ئەو کەسەیە، کە لە ژیانیدا ئیسلام نەبووە و هەڵگری کەلتووری ئیسلامی نییە.
• (کافری جەنگی: کافر حربي): ئەو کەسەیە، کە هیچ پەیمانێکی لەگەڵ ئیسلامەکاندا نییه.‌ هەروەها هیچ فەرمانێکی لە ئەستۆ نەگرتووە.
• (کافر لە دەرەوەی جەنگ: کافر غیر حربي): ئەو کەسەیە، کە په‌یمانی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هه‌یه‌.ئه‌وه‌یش ئه‌م جۆرانه‌ی هه‌یه‌:
– ( کافری دەرەوەی جەنگ، بەڵام هاوپەیمان: کافر غیر حربي متعهد): لە نێوان خۆی و ئیسلامدا گرێبەست و پەیمان و ڕێککه‌وتنی هەیە.
– (کافری دەرەوەی جەنگ، بەڵام زامنکراو: کافر غیر حربيمستأمین): ئەوەی شتێکی بە موسوڵمانان داوە لەپێناو (محەمەد)دا.
– (کافری دەرەوەی جەنگ، بەڵام لەژێر زیممەتدایە: کافر غیر حربيذوذمة): ئەو کافرەی لە دەوڵەتێکی ئیسلامیدا و لەژیر (عقد ذممة)دا دەژی.
٢- (کافری هەڵگەڕاوە: کافر المرتد): ئەو کەسەیە، کە دێته‌ سه‌ر دینی ئیسلام و دواییش کفری پێ دەکات.
– (کافر المرتد عن فطرة:کەسێک، کە موسوڵمان بووە، بەڵام دواتر جێی دەهێڵێت).
– (کافر المرتد عن ملة): ئەو کەسەیە، پێشتر هەڵگری دینێکی جیاوز لە ئیسلام بووە، دەبێتە ئیسلام، بەڵامدواجار جێی دەهێڵێت.
بێباوەڕی(ئیلحاد/ateisme) لە ئیسلامدا بە بەرزترین ئاستی کفر دادەنرێت. لە ئاتایزمدا، مرۆڤ باوەڕی بە بوونی هیچ جۆرە خاڵقێک نییە.واته‌ باوەڕی بە هیچ جۆرە پەیامبەر و نێوەندکارێکی نێوان مرۆڤ و ئەو شتەی بە ناوی خواوە گوتراوە، نییە.کەسی بێباوه‌ڕ بێ مەرج بە کافر هەژمار دەکرێت . (المعتزلة) نموونەی یەکەمی ئەو بێباوەڕییە بوو، کە لە سەرەتای سەدەی دووهەمی کۆچیدا و بە دیاریکراوی لە نێوان ساڵانی ٨٠ بۆ ١٣٠دا وەکو قوتابخانەیەکی کەلامی دەرکەوتووە. ئەمانە باوەڕیان بە عەقڵ بووە، خستویانەتە پێش (نقل)ەوە و پێیان وابووە، کە عەقڵ توانای جیاکردنەوەی هەموو حەڵاڵ و حەرامێکی هەیە و پێویستی بە هیچ تێکستێکی بەناو قورئانی (نقڵ) نییە فێریان بکات. زەندەقەکان(الزنادقة)یش قوتابخانەیەکی تری فیکریی سەردەمی ئیسلام بووە، کە بە کافر لە قەڵەم دراون.ناوی (زندق) بەرماوەی سەردەمی (مانوییە)ەکانە. ئەو کات بە مانای دینی ژنان هاتووە. مەبەست لە کەسێک بووە، ئەوەندە قێزەون بووە، تەنانەت گەر خۆیشی ڕووت کردبێتەوە، ژن نەیویستووە. هەندێکی تر پێیان وایە، ئەو ناوە دەگەڕێتەوە بۆ باڵندەیەکی سپیی نزیک کەنار دەریاکان، کە لەسەر ڕاوکردنی گیانلەبەرە ئاوییەکان ژیاوە و ناوی زەندەق بووە. مەبەست لەوە بووە ئەو کەسانەی سەر بەو قوتابخانە فیکریە بوون، لە کەنار دەریاکان بەستویاننەتەوە، خوێیان کردووەتە سەر چاویان و ئەو باڵندانەش هاتوون و چاویان خواردوون. ئەو دوو گرووپەی باسیان لێوە کرا، لە ئیسلامدا بە (ملحد) ناسراون و سزایان جگە لە مردن هیچی تر نەبووە.

تەکفیر بریتییە لە بەکافرکردنی کەسێک، یاخود کۆمەڵە کەسانێک دوای ئەوەی کفرێک دەکەن. ئەم تەکفیرکردنە لە هەموو چرکەساتەکانی ژیانی ئیسلامییەکاندا و لە هەر جێگایەکیسەر ئەم زەمینەدا، گەر بەریەککەوتن لەگەڵ ئیسلامیدا هەبێت، هەمیشە ئاکتیڤە، بەڵام قورسترین قۆناغی، کە کوشتنە ته‌نیا کاتێک جێبەجێ دەکرێت، تێیدا هەلومەرجی لەبار و گونجاو لە ئارادا بێت. هەلومەرجی لەباریشدەشێت بوونی دەستەڵات و حاکمییەتێکی دینی بێت، کە باوەڕی تەواوی بە پیادەکردنی تێکستەکانی ناو قورئان و حەدیسەکان هەبێت. تەکفیر تیۆرییەکی ئیسلامیی باوەڕپێکراو و تەواوە(المتکامل)، لە قورئاندا ژمارەیەکی زۆر لە ئاماژە بە تەکفیر بەرچاو دەکەون.نزیک بە ٥٢٤ ئایەت وشەی کفر، کافر و کافرەکانیتێدا هاتووە، لە نێویاندا ٢٥ ئایەتیان ڕاستەوخۆ داوای شەڕوکوشتار لە بەرانبەریاندا دەکات. بەپێی سایتی (الدرر السنية) نزیک بە دووهەزار و سەد و هەشتا حەدیس(وتەکانی پەیامبەری ئیسلام)، وشەی (کفر، کافر و کافرین)ی تێدا هاتووە. لە تێکستە قورئانی و حەدیسەکانەوە بۆمان دەردەکەوێت، کە کافر دوژمنی خوایە، دوژمنی محەمەد و هەموو موسوڵمانانیشە. بەپێی ئامۆژگارییەکانی قورئان و سوننە دەبێت موسوڵمانان سەرەتا هەوڵ بدەن کافرەکان بناسن، ئینجا بیانبوغزێنن و ڕقیان لێیان ببێتەوە، دواجاریشبەپێی هەلومەرجی لەبار لە ناویان بەرن. (سەید قوتب: سید قطب) دەڵیت کافر دژی پێناس (ئایدێنتیتی)ی خوایە. هەندێک لە شێخ و زانایانی ئیسلام دەڵێن، مادام کافر لە نیعمەتی خوا دەخوات، بەڵام نایپەرستێت و باوەڕ بە پەیامبەرەکەیشی ناکات، ئەوا هیچ مانایەک بۆ ژیان و مانەوەی نەماوەتەوە و لە بنەڕەتدا پێویست ناکات ئەوانە بژین.١٩ ئایەت ڕاستەوخۆ بەبێ هیچ بیانویەک داوای کوشتنی کافرەکان دەکەن.٧ بۆ ٨ ئایەتیش لە مەیدانی شەردا باس لە کوشتنی کافران دەکەن.

(دکتۆر مەجدی خەلیل)، مامۆستای یاسایی و توێژەرەوەیبواری ئیسلام، لە زمانی (دکتۆر بێروانەر)ەوە، کە ئەویش توێژەرەوەیەکی بواری ئیسلامییە،ئاماژە بە کۆمەڵێک ئاماری سەرسووڕ‌هێنەر دەکات ودەڵێت: ٥٤٨ جەنگ لەسەر دەستی ئیسلام دژ بە غەیرەئیسلام، هەر لە سەردەمی (محەمەد)ەوە تاکو کۆتاییی خەلافەتی عوسمانی هەڵگیرساوە. تاکو ئێستا٢٧٠ ملیۆن کەس بە درێژاییی ئەم ١٤٠٠ ساڵە لە سەردەستی ئیسلام و لە شەڕە ئیسلامییەکاندا کوژراون. نزیک بە ١٨ هەزار کاری جیهادی لەلایەن موسوڵمانانەوە دژ بە غەیرەموسوڵمان کراوە. لە درێژەی قسەکانیدا (مەجدی خەلیل) دەڵێت دینی ئیسلام (دینێکی ته‌واو وێرانکارییه‌). دواتر ئاماژە بەوەیش دەکات، کە لە ماوەی ئەو ١٤٠٠ ساڵەی ڕابردوودا ته‌نیا ١٢٠ ساڵی ئارام لە وڵاتانی ئیسلامدا و لە دنیای ئیسلامیدا بە دی کراوە، ئەویش سەردەمی عەباسییەکان بووە. لە درێژەی قسەکانیدا (دکتور مەجدی)، ئەمجارەیان لە زاری نووسەری بەریتانیی (نوبر)ەوە، هەڵگری خەڵاتی نۆبێڵی ئاشتی دەڵێت، موسوڵمانەکان هیچ کەرەسەیەک، هێزێکی گەورە نەماوەتەوە، کەوتبێتە ژێردەستیان ولە جیهادەکانیاندا بە کاریان نەهێنابێت. نووسەری نایجیری (وۆڵ سۆنیکا)ی هەڵگری خەڵاتی ئەدەبی دەڵێت: عەقڵی موسوڵمانی توندڕۆ وەکو کونەڕەشەکانی گەردوون وایە هەموو شتێک هەڵدەلوشێت.

خوا کێی خۆش دەوێت؟:

خوا زۆر بە ڕۆشنی پۆلێنی ئەو کەسانەی کردووە، کە خۆشی دەوێن و لەوانەیشیجیا کردوونەتەوە، خۆشی ناوێن. لەم ئایەتانەی خوارەوەدا بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت.
– ان اللە لایحب المعتدین (البقرە ١٩٠). خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن.
– ان اللە لایحب کل کفار اثیم (البقرە ٢٧٦). خوا هیچ کافرێکی گوناهباری خۆش ناوێت.
– فان اللە لا یحب الکافرین (ال العمران ٣٢). خوا کافره‌کانی خۆش ناوێ.
– واللە لایحب الظالمین (ال العمران ٥٧). خوا زۆردارانی خۆش ناوێت.
– ان اللە لا یحب من کان مختالا فخورا (النساء ٣٦). خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت، که‌ له‌خۆبایی و لووتبه‌رزن.
– ان اللە لایحب من کان خوانا اثیما (النساء ١٠٧). خوا ناپاکه‌ گونهاباره‌کانی خۆش ناوێت.
– ان اللە لا یحب الخائنین (الآنفال ٥٨). خوا ناپاکه‌کان (خائین)ه‌کانی خۆش ناوێت،
– انه‌ لا یحب المستکبرین(النحل ٢٣). ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت شانازی به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌که‌ن.
– انە لا یحب الکافرین (الروم ٤٥). کافره‌کانی خۆش ناوێت.

خوا هیدایەتی کێ دەدات؟

ئەمانەی خوارەوەیش ژمارەیەکن لەو ئایەتانەی، کە دەستەواژەی هیدایەتنەدانی لەلایەن خواوە تێدایە بەرانبەر بەو پۆڵێنانەی پێشتر لێیان دواین.
– واللە لا یهدی القوم الظالمین (البقرە ٢٥٨). خوا پشتیوانیی ئۆمه‌ته‌ زۆرداره‌کان نییه‌.
– واللە لا یهدی القوم الکافرین (المائدە ٢٦٤). خوا پشتیوانیی ئۆمه‌ته‌ کافره‌کان نییه‌.
– واللە لا یهدی القوم الفاسقین (البقرە ١٠٨). خوا پشتیوانیی ئۆمه‌ته‌ به‌دڕه‌وشته‌کان نییه‌.
– ان اللە لا یهدی من هو کاذب کفار (الزمر ٣). خوا پشتیوانیی ئه‌وانه‌ نییه‌ کافری درۆزنن.
– ان اللە لا یهدی من هو مسرف کذاب (غافر ٢٨). خوا پشتیوانیی ئه‌و که‌سه‌ نییه‌ ده‌ستبڵاوی درۆزنه‌.
– ان اللە لا یهدی القوم الکافرین (المائدە ٦٧). خوا پشتیوانیی ئۆمه‌ته‌ کافره‌کان نییه‌.
لەژێر ڕۆشناییی ئەو ئایەتانەدایە، یه‌هوودی و‌ کریستیانیەکان کاتی خۆی پرسیویانە، ئەی خوا کێی خۆش دەوێت و هیدایەتی کێ دەدات؟ڕاستییه‌که‌ی ئەم پرسیارە لە ئێستایشدا لە لایەن مەسیحی و یه‌هوودییه‌کانەوەبەرەو ڕووی شێخ و زانایانی ئیسلام دەبێتەوە. هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕێژه‌یین و له‌ دیدی ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه‌ن. ده‌توانین بڵێین خه‌سڵه‌ت هه‌یه‌ له‌ شوێنێکدا به‌ چاکه‌ داده‌نرێت، به‌ڵام له‌ شوێنیکی تردا وه‌ک خراپه‌ چاوی لێ ده‌کرێت.
لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هەندێک لەو ڕستە و دەستەواژانە ده‌ده‌ین، که‌ لە کتێبی (الفاض الکفر)دا هاتوون. ڕاستییه‌که‌ی ئەمە ته‌نیا مشتێکن لە خەرمانێک:
– ئەو کەسەی بیر لە کفر بکاتەوە، تەنانەت گەر بیەوێت دوای سەد ساڵی تر ئەو کفرە بکات، ئەوا لە ئێستاوە کافرە.
– ئەو کەسەی وەکو ڕەزامەندیپێشاندان بە کفرێک پێبکەنێت، کافرە.
– ئەو کەسەی وشەی کفری باس کرد و خەڵکی پێی پێبکەنن، ئەوا کافرە.
– ئەو ئۆمه‌ته‌ی بێدەنگ بوون لە کەسێک، کە پێشتر کفری کردووە و لەگەڵیشی دانیشتن، ئەوا کافرن.
– دەگێڕنەوە دەڵێن (ئەبی یوسف) بە ئامادەبوونی خەلیفە مەئموون گوتوویەتی: پەیامبەر حەزی لە کوولەکەی شامی بووە. یەک لە ئامه‌دەبووان گوتوویەتی ((من حەزم لێی نییە)). (ئەبی یوسف) بە کفری زانیوە و ڕاستەوخۆ گوتوویەتی (ئادەی شمشێرەکەم بۆ بهێنن!). پیاوەکە ناچار گوتوویەتی (استغفر اللە). لە دوای ئەوە (ئەبی یوسف) وازی لێ هێناوە و فەرمانی بە کوشتنی نەکردووە. شایانی باسه‌ له‌ سه‌رده‌می (مه‌ئموون)دا کرانه‌وه‌یه‌ک به‌ دی کراوه‌، که‌ ڕێگه‌ی موعته‌زیله‌کانی داوه‌ چالاکییان هه‌بێت.
– ئەو کەسەی لە نرخی قورئان و مزگەوتی کەم کردەوە، ئەوەی لە شەرعدا بەرز نرخێنراوە، کافرە.
– ئەو کەسەی گوێی لە خوێندنەوەی قورئان بوو و لە نرخی کەم کردەوە، کافرە.
– ئەو کەسەی قسەی خوا و قورئانی لە قسەی ڕۆژانەی خۆیدا بە کار هێنا، واتە، گەر بۆ قەرەباڵغیی خەڵک گوتت (فجمعناهم جمعا)، ئەوە کفرە.
– ئەو کەسەی بانگ کرا، بۆ ئەوەی بە کۆمەڵ نوێژ بکات، گەر گوتی من بە تەنیا نوێژ دەکەم، کافرە.
– ئەو کەسەی له‌ کاتێکدا دانه‌یه‌ک له‌ قورئان ده‌کڕێت و ده‌ڵێت: فەرموو کرێی قورئانەکە، کافره‌.
– ئەو کەسەی ده‌بێته‌ ئیسلام و لە دوای مانگێک گەر دەربارەی پێنج فەرزەی نوێژه‌وه‌ پرسیاری لێ کرا و ئەویش گوتی(نازانم. فەرزە و تەواو). ئەوە کفرە.
– ئەو کەسەی بە کەسێکی به‌دڕه‌وشت(فاسق)ی گوت((نوێژ بکە تاکو شیرینیی نوێژ تام بکەیت))و ئه‌ویش وتی ((نوێژ ناکەم تاکو تامی تەرککردن بچێژم))، ئەوە کفرە.
– ئەو کەسەی بڵێت: گەر خوا لە پێنج فەرز نوێژ زیاتری بەسەردا فەرز بکردمایە، نەمدەکرد، ئەوە کفرە.
– ئەو کەسەی بە جلی پیسەوە نوێژی کرد، لە کاتێکدا توانای ئەوەی هەیە جلی پاکژی هەبێت، کفر دەکات.
– ئەو کەسەی بپرسێت: ئەوە چ شەرعێکە؟ کفری کردووە.
– ئەو کەسەی گوتی: حەڵاڵ و حەرام نازانم، کفری کردووە.
– ئەو کەسەی بڵێت: خۆم بۆ دۆزەخ ئامادە کردووە، کفر دەکات.
…………

هەڵگەڕانەوە(الردة):

هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ وازهێنانی مرۆڤی موسڵمان له‌ ئایینه‌که‌ی. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌گڕێنه‌وه‌ وه‌ک هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ (المرتد) ناوزه‌ند ده‌کرێن و به‌پێی بنه‌مای دینه‌که‌ سزای کوشتنیان بۆ ده‌رده‌چێت. ئەم دیاردەیە هەر لە سەرەتاوە لە سەردەمی په‌یامبه‌ر خۆیدا سەری هەڵداوە، به‌ڵام ئه‌وده‌م هێشتا ئیسلام نه‌که‌وتبووه‌ سه‌ر پێی خۆی، بۆیه‌ ته‌نیا دوای گرتنه‌وه‌ی مه‌ککه‌ سزاکه‌ خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌. پەیامبەر دەرکی بەو دیاردەیە کردووە و لە دەرئەنجامەکانیشی زۆر ترساوە، کە مه‌ترسییه‌که‌ی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت:
١- گەر یەکەێک لە دین هەڵگەڕایەوە، ئەوا خەڵکی دی چاوی لێ دەکەن و ئەو کات دەبێتە دیاردە.
٢- ئەو که‌سانه‌ کاتێ دین جێ ده‌هێڵن، نهێنییه‌کانیشی ده‌درکێنن، که‌ ئه‌مه‌ زیان به‌ ئیسلام و سوود به‌ ده‌ژمنانی ده‌گه‌یه‌نێت.
لەبەر ئەو دوو هۆیە پەیامبەر گوتوویەتی: گەر یەکێک دینەکەی خۆی گۆڕی، بیکوژن. (من بدل دینه‌ فاقتلوه‌). حه‌دیسێکی ڕاستیی (حدیث صحیح)ه‌، که‌ (بوخاری) و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ تۆماریان کردووه‌.
ئەو کەسایەتییانەی سەردەمی (محەمەد)، که‌ لە خۆیەوە زۆر نزیک بوون و دواتر لە دین هەڵگەڕاونەتەوە (عبیداللە بن الجحش) و (عبداللە بن ابی سرح) بوون. (عبیداللە بن الجحش) برای (زینب بنت الجحش)ە، کە ژنی زڕکوڕی پەیامبەر خۆی بووە. لە بۆنەیەکدا ژنەکەی پێ تەڵاق داوە و لە خۆیی مارە کردووەتەوە. ئەو (عبیداللە بن الجحش)ە یەکێکە لەو چوار کەسەی ( ئیبنهیشام:ابنهشام) لە لاپەڕە ٣٧٩ی بەرگی یەکەمی (السیرة النبویة)ەکەیدا بۆمان باس دەکات و دەڵێت ئەوان پێش بانگەشەکەی (محەمەد) بڕیاری ڕەتکردنەوەی حەج و بتپەرستییان دابوو. ئەو چوار کەسەیش ئەمانەی خوارەوەن:
١- ورقة بن النوفل.
٢- عبیداللە بن الجحش.
٣- عثمان بن الحویرث.
٤- زید بن عمرو بن نفیل.

لە درێژەی تەفسیرەکەیدا (ابنالهشام) دەڵێت ئەو دووانە (عبداللە بن ابی سرح: عبیداللە بن الجحش) لە نێو خۆیاندا گوتوویانە: سەیر بکەن ئۆمه‌ته‌کەتان هیچیان بە هیچ نەکردووە! دینەکەی (ئیبراهیم)ی باوانیان بە هەڵەدا بردووە و شێواندویانە! ئەو پارچەبەردە بێگیانە(لێرەدا مەبەست لە بەردە ڕەشەکەی کەعبەیە) چییە بە دەوریدا دەسوڕێینەوە، نە دەبیستێت، نە دەبینێت، نە سوود و نە زیانی هەیە. ئەرێ خەڵکینە دینێک بۆ خۆتان دیاری بکەن، ئەوە هیچ نییە هەڵتانگرتووە ….. هتد. لە دوای ئەو گفتوگۆیە (عبیداللە بن الجحش)، وه‌ک (ابن هشام) دەڵێت، لەسەر دینی خۆی ماوەتەوە، تاکو (محەمەد) دینەکەی خۆی بڵاو کردووەتەوە، ئینجا خۆی و ژنەکەیلە ناچاریدا بوون بە ئیسلام. دواتر لە ده‌وروبه‌ری ساڵی پێنجەمی کۆچیدا (عبیداللە بن الجحش) خۆی و ژنەکەی(أم حبیبة بنت ابی سفیان) لەگەڵ کۆمەڵێک موسوڵمانی تردا ڕوویان لە (حەبەشە) کردووە، کە ئەوکات دینی مەسیحی دینی باوی ئەو دەڤەرە بووە، ئەوانیش بوونەتە مەسیحی و دینی ئیسلامیان بە تەواوەتی جێهێشتووە. (عبیداللە) ته‌نیا بەوەوە ناوەستێت، بەڵکو هەوڵی هەڵگێڕانەوەی هاوەڵەکانیشی لە دینی ئیسلام دەدات. لە هەمان لاپەڕەدا (ئیبنهیشام: ابن هشام) دەڵێت، کاتێک (عبیداللە) بە لای هاوەڵەکانیدا تێپەڕ دەبێت پێیان دەڵێت: ((فتحنا وصأصأتم أي أبصرنا وأنتم تلتمسون البصر ولم تبصروا بعد)).
واتە ئێمە چاومان کردەوە، بەڵام ئێوە تازە خەریکە چاو دەترووکێنن. لەوێدا بە توتکی سەگ دەیانچووێنێت، کاتێک دەیەوێت بۆ یەکەمجار چاوی بکاتەوە. هەرچی کەسایەتیی (عبداللە بن سعد بن أبی سرح)ە، یەکێکە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی مێژووی ئیسلام و ئایەتی ٩٣ی سوورەتی (الأنعام) بەڵگەی گرنگیی ئەو کەسایەتیەیە، کە دەڵێت: ((ومن أظلم ممن افترى على الله كذبا أو قال أوحي إلي ولم يوح إليه شيء ومن قال سأنزل مثل ما أنزل الله ولو ترى …)). مانای ئەم ئایەتەبەم شێوەییە: ((هیچ کەس لەوە زاڵمتر نییە درۆ بە دەم خواوە بکات و بڵێت وەحیی بۆ ناردووم و هیچیشی بۆ نەهاتبێت، یاخودئەو کەسەی دەڵێت ئەوەی خوا دایدەبەزێنێت منیش دەتوانم دایبەزێنم…… هتد)). (أبو الحسن علي بن أحمد بن محمد بن علي الواحدي) لە تەفسیرەکەی خۆیدا و لەبارەیهۆکاری دابەزینەکەیەوە دەڵیت: ئەو بەشەی ئایەتەکە، کە دەڵێت ((ومن قال سأنزل مثل ما أنزل الله)) ڕاستەوخۆ بۆ (عبداللە بن سعد بن أبی سرح) دابەزیوە. (عبداللە) سەرەتای بوون بەئیسلامی، پەیامبەر بانگی کردووە و داوای لێ کردووە وەحیی بۆ بنووسێتەوە (واتە بووە بە وەحینووسی محەمەد). هەرچ کاتێک ئایەتێک هاتبێتە خوارەوە، پەیامبەر بۆی خوێندۆتەوەو ئەویش نووسیویەتیەوە.

بۆ نموونە لە کاتی هاتنەوخوارەوەی ((لقد خلقنا الانسان من سلالة…ثم أنشأناه خلقا آخر))دا، لەو شوێنەدا (عبداللە بن سعد بن ابی سرح) بە ئایەتەکە سەرسام دەبێت و لەبەر خۆیەوە دەڵێت ((تبارك اللە أحسن الخالقین)). (محەمەد)یش ڕاستەوخۆ دەڵێت ((هکذا أنزلت علي))، واتە ئاوا بۆم دابەزیوە. لەوێدا (عبداللە بن ابی سرح) گومانی لا دروست دەبێت و دەڵێت: گەر (محەمەد) ڕاستگۆبووایە ئەو وەحییەی بۆ ئەو دادەبەزێت بۆ منیش دادەبەزی، خۆ گەر درۆزنیش بووایە، ئەوا ئەوەی ئەو دەیڵێت، هەر ئەوەیە، کە من دەیڵێم. دوای چەند جارێک دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوە (عبداللە) لە دینی ئیسلام هەڵدەگەڕێتەوە. ئەمانە قسەی (ابن عباس)ن لە (روایة الکلبي)دا. (تەبەری) لە تەفسیرەکەی خۆیدا بۆ ئەم ئایەتە لە زمانی (السدي)ەوە قسەمان بۆ دەکات و دەڵێت: ئایەتی ((ومن أظلم ممن افترى على …..) نزلت في عبد الله بن سعد بن أبي سرح ; أسلم , وكان يكتب للنبي صلى الله عليه وسلم , فكان إذا أملى عليه سميعا عليما , كتب هو: (عليما حكيما) ; وإذا قال(عليما حكيما) كتب (سميعا عليما)). (السدي) دەڵێت: ئەو ئایەتە بۆ (عبداللە بن سعد بن سرح) دابەزیوە، کە بووە بە موسوڵمان پەیامبەر بە نووسەری وەحیی خۆیی داناوە و لە کاتی ئیملاکردنی ئایەتەکاندا، گەر پەیامبەر گوتبێتی (سميعا عليما) ئەو نووسیویەتی (عليما حكيما) و پەیامبەریش قسەی نەکردووە. کاتێک (عبداللە بن سرح) ئەم شتانە لە پەیامبەر بە دی دەکات، دەکەوێتە گومانەوە و دەڵێت: گەر ئەو وەحیی بۆ هاتبێت، ئەوا منیش وه‌ک ئه‌و بۆم هاتووە. ئەم مشتومڕەی نێوان پەیامبەر و (عبداللە) بڵاو بووەتەوە و لەوێوە (عبداللە) باوەڕی بە پەیامبەرێتیی (محەمەد) نەماوە و پێوەندیی بە بێباوه‌ڕه‌کانه‌وه‌‌ کردووە، جگە لە خۆی چەند کەسێکی تریشی لە دینی ئیسلام هەڵگێڕاوەتەوە. دوای ئەو هەڵگەڕانەوەیە (عبداللە) دەکەوێتە بەر هەڕەشەوەوە، بۆیە بە ناچاری پەنای بۆ (عوسمانی کوڕی عەفان)ی شیربرای بردووە. چیرۆکی تەسلیمبوونەوە و لێخۆشبوونەکەیشی لەلایەن پەیامبەرەوە دواتر باس دەکەین.جگە لەو دوو کەسە سێ کەسایەتیی تریش، کە هاوەڵی (محەمەد) بوون لە دوای مردنی خۆی بە هۆکاری جیاواز ئیسلامیان جێهیشتوو. ئەو کەسانەش بریتی بوون لە (ربيعة بن أمية بن أبي خلف)، (عبد الله بن خطل) و (مقيس بن صبابة).

(حدالردة) سنوورێک بۆ هەڵگەڕانەوە؟

لە ڕاستیدا مێژووی سەرهەڵدانی ئەم جەنگە دەگەڕێتەوە بۆڕۆژانی ترۆپکی دەسەڵاتی (محەمەد) خۆی، خەلیفە (ئەبو بەکر) و تاکو کۆتایی سەردەمی خەلافەی ڕاشیدییش درێژەی هەبووە. وه‌ک گوترا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان ئەو کەس و تیرە و هۆزانە بوون، کە بە هەرچ هۆکارێک بووبێت نکووڵییان لە دینی ئیسلام کردووە، دانیان پێدا نەناوە و باوەڕیان بەوە نەبووە، کە قورئان نێردراوی خوایە و (محەمەد) پەیامبەرەکەیەتی. ڕاستە لە قورئاندا تێکستێکی زۆر ڕۆشن لەبارەی بەرپەرچدانەوەی هه‌ڵگه‌ڕاەکاندا نییە، بەڵام ئایەتیشمان هەیە تەکفیریان دەکات و ئەشکەنجەی ئەم دنیا و ئەو دنیایان بە نسیب دەکات.

هه‌روه‌ها زۆر ئایه‌ت هه‌ن، که‌ پێشتر ئاماژه‌یان پێ درا دژی کافرن و به‌ خراپترین مرۆڤی ده‌چووێنن. دەبێت ئەوەیشمان لە یاد نەچێت، کە (حد الردة) ته‌نیا دیاردەیەک نییە لە قورئاندا بێ تێکستی ڕۆشن مابێتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک کۆڵەکەی تری زۆر گرنگی ناو کایەی ئیسلامی هەن بێئەوەی تێکستی ڕۆشنیان لە بارەوە هاتبێتگەورەترین فەزایان لە ئیسلامدا داگیر کردووە. لە جۆری ئەو دیاردانە نوێژ، ڕۆژو و ،،، هتد. له‌ قورئاندا نه‌گوتراوه‌ چۆن نوێژ بکرێت و چه‌ند ڕه‌کعات بکرێت. نه‌گوتراوه‌ چۆن مه‌راسیمی حه‌ج به‌ ڕێوه‌ بچێت و زۆری تر، که‌ موسڵمان له‌ حه‌دیسدا وه‌ریانده‌گرێت. ئایەتی ٧٤ لە سوورەتی (التوبە) دەڵێت: ((يحلفون بالله ما قالوا ولقد قالوا كلمة الكفر وكفروا بعد إسلامهم وهموا بما لم ينالوا وما نقموا إلا أن أغناهم الله ورسوله من فضله فإن يتوبوا يك خيرا لهم وإن يتولوا يعذبهم الله عذابا أليما في الدنيا والآخرة وما لهم في الأرض من ولي ولا نصير)).لەو ئایەتەدا خوا باس لەو کەسانە دەکات، کە وشەی کفریان لە دوای ئیسلامبوونیان بە کار هێناوە و ئاگاداریان دەکاتەوە، کە ته‌نیا تۆبەکردن دەبێتە مایەی خێر بۆیان، خۆ گەر تەوەللا ببن، ئەوا خوا لەم دنیا و لەو دنیایش ئەشکەنجەیان ده‌دات. مرۆڤی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ خوێنی حەڵاڵە. لە (بابما یباح بە دم المسلم) لە (صحیح المسلم)، کتابی (القسامە والمحاربین)دا هاتووە دەڵێت: لە (مسروق)ەوە، لە زمانی (عەبدوڵلا ئیبن مسعود)ەوە گێڕاویەتیەوە: پەیامبەر گوتوویەتی: خوێنی مرۆڤی موسوڵمان بە سێ شت نەبێت حەڵاڵ نابیت. ئەوانیش بریتین لە زینا، کوشتنی مرۆڤ (بێگومان موسڵمان) و ئەوانەی دینی ئیسلام بە جێ دەهێڵن و لە جەماعەت جیا دەبنەوە.لێردەا جێگای خۆیەتی ئاماژەیەکی کورت بە پێگەی (عه‌بدوڵلا ئیبن مسعود) لای (محەمەد) بکەین و بزانین پەیامبەر خۆی چیی لەسەر ئەم سەحابەیە گوتووە. (عەبدوڵلا ئیبن مسعود) کەسێکی باوه‌ڕپێکراوی (محەمەد) بووە زۆر کات گوتوویەتی قورئان لە چوار کەس وەربگرن، یەکێکیش لەوانە هەمیشە (عەبدوڵلا ئیبن مسعود) بووە. بێگومان له‌ هیچ یه‌کێ له‌وانه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌، که‌ ئه‌مه‌ باسێکی سه‌ربه‌خۆیه‌.

یه‌هوودییه‌کان بۆچی تەکفیر کراون؟بەپێی وتەی هەندێک لە ئەنتی ئیسلامیەکان، یه‌هوودییه‌کان، نەک لەبەر ئەوەی فەڵەستینیان لێ داگیر کردوون، تەکفیر کراون، بەڵکو لەبەر ئەوەی کوفریان کردووە، گوتوویانە (عوزەیر) کوڕی خوایە. هەر چەندە زانایانی ئیسلام دەڵێن ئەو دانپێدانانە قسەی خۆیانە و بە دەمی خۆیان گوتوویانە، لەبەر ئەوە خوا تەکفیری کردوون. هەر ئەو زانایانە دەیشڵێن، تازە ئەوانە خوا بەنه‌فره‌تی کردوون و شەڕیان لەگەڵ دەکات نەک ئێمە، تەنانەت، گەر فەڵەستینیشمان بۆ بگێڕنەوە ئەوان هەر دوژمنی خوان. سوورەتی توبە، ئایەتی ٣٠ ئەم تۆمەتە دەخاتە پاڵ یه‌هوودییه‌کان، دەڵێت ((وقالت اليهود عزير ابن الله وقالت النصارى المسيح ابن الله ذلك قولهم بأفواههم يضاهئون قول الذين كفروا من قبل قاتلهم الله أنى يؤفكون)). هەرچەندە یه‌هوودییه‌کان ئەمە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن، (عوزەیر) ناو لە تەوراتدا و لە تەداویلەکانماندا نەهاتووە، بەڵکو قورئان خۆی ئەوەی کردووە بە بیانوو تاکو تەکفیرکردنەکەیان حەڵال بکەن. یه‌هوودییه‌کان دەڵێن ئێمە وشەی (عه‌زرا)مان هەیە ئەوان، دوای ئەوەی شکستیان خواردووە لەوەی، کە (عوزەیر)ەکە لە تەوراتدا بسەلمێنن هاتوون (عه‌زرا)یان بە کار هێناوە.
هه‌رگیز نه‌شگوتراوه‌ (عه‌زرا) کوڕی خوایه‌. لە (باب حكم المرتد)ەکەی (صحیح البخاری)دا لەبارەی هەڵگەڕاوەکانی دینی ئیسلامەوە لە سەردەمی خەلیفە (ئەبوبکر)دا بەم شێوەیە بۆمان دەدوێت ((عن ابن شهاب: أخبرني عبيد الله بن عبد الله بن عتبة: أن أبا هريرة قال: لما توفي النبي واستخلف أبو بكر، وكفر من كفر من العرب، قال عمر: يا أبا بكر، كيف تقاتل الناس، وقد قال رسول الله:(أمرت أن أقاتل الناس حتى يقولوا: لا إله إلا الله، فمن قال: لا إله إلا الله، عصم مني ماله ونفسه إلا بحقه، وحسابه على الله). قال أبو بكر: والله لأقاتلن من فرق بين الصلاة والزكاة، فإن الزكاة حق المال، والله لو منعوني عناقا كانوا يؤدونها إلى رسول الله لقاتلتهم على منعها. قال عمر: فوالله ما هو إلا أن رأيت أن قد شرح الله صدر أبي بكر للقتال، فعرفت أنه الحق)).

لەم گفتوگۆیەی نێوان (عومەر) و (ئەبوبەکر)دا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە کێشەی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام، نەدانی باج و پابەندنەبوون بە نوێژەوە، جگە لەوەی لە سەردەمی (محەمەد) خۆیدا هەبووە لە سەردەمی (ئەبوبەکر)دا هەر زۆر پەری سەندووە. لەوێدا (عومەر) لە (ئەبوبەکر) دەپرسێت، تۆ چۆن شەڕ لەگەڵ خەڵک دەکەیت؟ چونکو (محەمەد) کاتی خۆی شەڕی لەگەڵ هەڵگەڕاوە و یاخیەکاندا کردووە، تاکو گوتوویانە (لا إله إلا الله). هەر لەوێدایە (ئەبوبەکر)یش بەڵێن دەدات، کە هەمان ڕێباز و بگرە توندتریش بگرێتە بەر. لە شوێنێکی تری هەمان بابدا (صحیح البخاری-6524 ) دەلێت((حدثنا أبو النعمان محمد بن الفضل حدثنا حماد بن زيد عن أيوب عن عكرمة قال أتي علي رضي الله عنه بزنادقة فأحرقهم فبلغ ذلك ابن عباس، فقال لو كنت أنا لم أحرقهم لنهي رسول الله صلى الله عليه وسلم لا تعذبوا بعذاب الله ولقتلتهم لقول رسول الله صلى الله عليه وسلم من بدل دينه فاقتلوە)).

ئەوەی (عەکرەمە) گێڕاویەتیەوە، (عه‌لی کوڕی ئەبوتاڵیب) کۆمەڵێک (زه‌ندیق)یبە کۆمەڵ سوتاندووە. زەندیقەکان هەمیشە کەوتوونەتە بەر هێرشی خەلیفەکانەوە و تاکو سەردەمی عەباسییەکان لەو حاڵەتەدا ژیاون. لەو حەدیسەدا گفتوگۆکە لەسەر ئەوەیە، گوایە (ئیبن عەباس) باوەڕی بەوە هەبووە شەڕ له‌ دژی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا بکرێت، بەڵام باوەڕی بە سوتاندن نەبووە، چونکو سوتاندن شێوازی ئەشکەنجەی خوایە و مرۆڤ بۆی نییە شێوازەکانی ئەشکەنجەی خوا بە کار بهێنێت. چیرۆکی ئەو ژنەی لە دینی ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە و بە فەرمانی پەیامبەر کوژراوە لە (سنن الکبیر) ەکەی (البیهقی)دا (باب من ارتد عن الاسلام) هاتووە دەڵێت: لە زمانی زنجیرەیەک لە صەحابەکانی ئەو سەردەمەوەلە دەمی (جابر)یان بیستووە، گوتوویەتی: ژنێک لە ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە، پەیامبەریش گوتوویەتی جارێکی تر داوای لێ بکەن با ببێتەوە بە ئیسلام. گەر نەبوو ئەوا بیکوژن، دواتر ئەوان داواکەی لێ دەکەنەوە، بەڵام ژنەکەڕەتی دەکاتەوە، ئەوانیش ژنەکە دەکوژن. هەر لەو (سنن الکبری)ی (البیقهی)دا ژنەکە بە (ام مروان) لە قەڵەم دەدات. یەکێکی تر لەو چیرۆکی کوشتنانەی بە فەرمانی پەیامبەر لە ڕۆژی گرتنی (مەککە)دا لە (صحیح البخاری)ەکەدا هاتووە بریتییە لە کوشتنی (ابن خطل). (انس بن مالک) دەگێڕێتەوە، کە لە ڕۆژی گرتنی مەککەدا پیاوێک هاتووەتە لای پەیامبەر و گوتوویەتی (ابن خطل) بە دیوارەکانی (مەککە)وەیە (لێرەدا بە دیوارەکانی مەککەدا خۆی هەڵواسیوە مەبەست لە پێشاندانی پیرۆزییەکەیەتی). دەڵێت پەیامبەریش فەرمانی کردووە، بچن بیکوژن.

(ابن خطل) یەکێکە لەو چوار کەسەی پەیامبەر ڕۆژی گرتنی مەککە ناوی دەبات و دەڵێت، کە باوەڕی بە حەڵاڵ و حەرامی ئەوان نییە.لەم بارەیەوە (بیهقی) واوەتر دەڕوات و لە زمانی (مصعب بن سعد)ەوە ئەوەمان بۆ باس دەکات، کە ڕۆژی گرتنی مەککە (محەمەد) لێخۆشبوونی بۆ هەموو کافرەکان دەرکردووە، جگە لە چواریان نەبێت، دووانیان پیاو و دووانەکەی تریشیان ژن بوون، کە تێیدا گوتوویەتی ((گەر هەر چواریان خۆیان بە دیواری مەککەوە هەڵواسیوە، بڕۆن بیانکوژن)). لە درێژەی گێڕانەوەکانی (بیهقی)دا بۆمان دەردەکەوێت، یەک لەو چوارە لە لای دیوارەکەی مەککە کوژراوە، یەکێکیان لە ناو بازاڕ دۆزراوەتەوە و کوشوتویانە، سێهەمیان ویستوویەتی لە دەریاوە ڕا بکات، کاتێک پێیان زانیوە و لێیان خوێندووە تاکو بیکوژن، ئەویش لە ترسان پەشیمان بووەتەوە و بووەتەوە بە ئیسلام. چوارهەمیشیان شیربراکەی (عوسمان کوڕی عەفان)بووە، پێشتر قسەمان لەبارەیه‌وە کرد، ئەمیان (عوسمان) خۆی ڕادەستی پەیامبەری کردووە و نەکوژرا. (معاذ) یەکێکی ترە لە هاوەڵەکانی (محەمەد)، کە لە سەردەمی خۆیدا و لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی ئیسلامدا ناردبووی بۆ ئەوەی (یەمەن) بە ئیسلام بکات. لە زمانی ئەوەوە (صحیح البخاری) لە بەرگی ١٤ یدا بۆمان دەگێڕێتەوە دەڵێت: کاتێک پەیامبەر ناردوویەتی بۆ یەمەن پێی گوتووە، هەرچ پیاوێک، یاخود هەرچ ژنێک هەڵگەڕایەوە بواریان بدەرێ و داوایان لێ بکەرەوە ئیسلام قەبووڵ بکەنەوە، گەر نا ڕاستەوخۆ لە ملیان بدە. لە (سنن ابی داود)دا باس لەوە دەکات تەنانەت کۆیلەکانیش لە فەرمانی کوشتنی پەیامبەری ئیسلام ڕزگاریان نەبووە، بەڵکو گوتوویەتی: گەر کۆیلە لەسەر دینی (شرك)ی خۆی مایەوە ئەوا خوێنەکەی حەڵاڵە.

گەر بمانەوێت بگەڕێینەوە سەر چیرۆکی (عەبدوڵا بن ئەبی سەرەح) دەبێتباس لە (باب الحکم فیمن ارتد)ی کتاب الحدودی سونەنەکەی (ئیبن داود) بکەین، کە تێیدا هاتووە دەڵیت: لە موصعیب کوڕی سەعدەوە، لە سەعدەوە وتوویەتی: ڕۆژانی گرتنی مەککە (عەبدوڵا بن ئەبی سەرەح) خۆی لە لای خەلیفە (عوسمان) حەشار دابوو. عوسمانیش لەگەڵ خۆی هێناویەتی و لە بەردەم پەیامبەردا ڕای وەستاندوە، گوتی: ئەی پەیامبەری خوا بایەعەی عەبدوڵا بکە، واتە لێی خۆش ببە. ئەویش سەری بەرز دەکاتەوە سێ جار سەیری دەکات و لەدوای ئەو سێجارە، ته‌نیا بە سەیرکردن، نەک بە قسەلێی خۆش دەبێت. دوای ئەوە (عوسمان و عه‌بدوڵڵا) ئەو جێگایە جێدەهێڵن. (محەمەد) ڕوو دەکاتە هاوەڵەکانی و پێیان دەڵێت: ئەرێ پیاوێکی پێگەیشتووتان تێدا نەبوو هەستایە پێش ئەوەی بەیعەکەیبکەم، بیکوشتایە؟ ئەوانیش گوتیان: نەمانزانی ئەی پەیامبەری خوا، دەبوو بە چاو ئاماژەت بۆ بکردینایە. (محەمەد)یش دەڵێت: بۆ پەیامبەر نەهاتووە ئاوا بە چاو ئاماژە بە خائینەکانی بکات. لەو گێڕانەوەیەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە (محەمەد) ویستویەتی (عەبدوڵا بن ئەبی سەرەح) بکوژێت، هەرچەند شیربرای (عوسمانی کوڕی عەفان)یش بووە و خۆیشی بە دەستی خۆی هێناویەتی بۆ تەسلیمکردنەوە. ئەمە ڕادەی ئاستی تۆڵەی پەیامبەر بەرانبەر بە کەسانی هەڵگەڕاوەلەدین دەردەخات و بە هاوەڵەکانی گوتووە، کە نەدەبوو چاوەڕێی ئیشارەی ئەویان بکردایە، بەڵکو دەبوو ڕاستەوخۆ بیانکوشتایە.

بوغزاندن و دوژمنایەتیکردنی کافران:

زنجیرەیەک لە ئایاتی قورئانی هەن ئاماژە بەوە دەکەن، کە موسوڵمانی ئیماندار نابێت بە هیچ شێوەیەک هاوکاری و هاوڕێیەتیی بێباوەڕان، کە لە نێویاندا یەهوود و کریستیانیەکان پشکی شێریان هەیە قەبووڵ بکات. ئایەتی ٢٨ی (ال العمران)یەکێکە لەو ئایەتانە، کە دەڵێت ((لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين ومن يفعل ذلك فليس من الله في شيء إلا أن تتقوا منهم تقاة ويحذركم الله نفسه وإلى الله المصير)). بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە، گێڕانەوەیەکمان ڕاستەوخۆ لە زمانی (عه‌باس)ی مامی پەیامبەری ئیسلامەوە هەیە.((حجاج بن عمرو) کاتی خۆی هاوپەیمانی (كعب بن الأشرف، وابن أبي الحقيق، وقيس بن زيد) بووە. (حجاج) ویستوویەتی ئەو کەسانە لە دین وەربگێڕیت و تووشی فیتنەیان بکات،(رفاعة بن المنذر بن زنبر) ، (عبدوڵلا بن جبیر) و (سعد بن خیثمە)یش پێیان گوتوون، کە لەو کەسە دوور بکەونەوە تاکو تووشی کفر نەبن، بەڵام بە گوێیان نەکردوون، بۆیە خوایش ئەو ئایەتەی دابەزاندووە)).

ئایەتی ١٤٤ لە سوورەتی (النساء) دەڵێت: ((ياأيهاالذينآمنوالاتتخذواالكافرينأولياءمندونالمؤمنينأتريدونأنتجعلواللهعليكمسلطانامبينا)). لێرەدا بە هەمان شێوە، بەپێی تەفسیرەکانی (تەبەری) و (جلال الدین السیوطی)، خوا ئاگاداری ئیمانداران دەکاتەوە، کە نابێت هاوپەیمان و هاوسۆزی کافرەکان بن، تاکو خوای گەورە لە خۆیان تووڕە نەکەن. ئایەتی ٥١ لە سوورەتی (المائدة)یش هەمان مەبەستی هەیە، کە دەڵێت (( يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء بعضهم أولياء بعض ومن يتولهم منكم فإنه منهم إن الله لا يهدي القوم الظالمين)). لەم ئایەتەدا ڕاستەوخۆ باس لە یه‌هوودی و مەسیحییەکان دەکات و موسوڵمانان ئاگادار دەکاتەوە، کە نابێت هاوپەیمانێتییان لەگەڵ ببەستن.هەرچیئایەتی ٧٣ ی سوورەتی ئەنفالە، کە دەڵێت((والذين كفروا بعضهم أولياء بعض إلا تفعلوه تكن فتنة في الأرض وفساد كبير)) ئامانجەکەی جیاکارییە لە نیوان ئیمانداری کۆچکردو و لایەنگرە ئیماندارەکان پێش گرتنی مەککە، هەروەها ئاگادارکردنەوەی ئیماندارە کۆچکردووەکانە بۆ وریابوون لە تێکەڵیی لایەنگرەکان. ئەم ئایەتە ڕاستەوخۆ کار لەسەر دروستکردنی دوو بەرەی دژبەیەکتر دەکات. ئایەتی ٦٠ی سوورەتی ئەنفال نەک هەر ئەوەی ئاگاداریان دەکاتەوە لە هاوکاری و هاوسۆزیی کافرەکان، بەڵکو داوایشیان لێ دەکات، کە بۆ بەرپەرچدانەوەیان ئامادەباشیی چاکی بۆ بکەن، هەرچی توانایانە بیخەنە گەڕ. لە درێژەی ئایەتەکەدا جەخت لەوەیش دەکاتەوە، کە هەموو دوژمنێکی خوا دوژمنی موسوڵمانانیشە((وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو الله وعدوكم وآخرين من دونهم لا تعلمونهم الله يعلمهم وما تنفقوا من شيء في سبيل الله يوف إليكم وأنتم لا تظلمون)).

خوێنی کافر:

ئیسلام، هەر لەسەرەتاوە جیاکاریی لە نێوان خوێنی موسوڵمان و کافردا کردووە، پێناسەی کردووە و مەرجی بۆ خوێنی کافر داناوە، چییە و کەی حەڵاڵ دەبێت. پێشتر ئێمە ئاماژەمان بەوە کرد، هەردوو (صحیح المسلم) و (البخاری) ئەو وتەیەی پەیامبەریان جەخت لێ کردووەتەوە، کە دەڵێت ((لا يحل دم امرئ مسلم إلا بإحدى ثلاث:الثيب الزاني ، والنفس بالنفس ، والتارك لدينه المفارق للجماعة)). لەم وتەیەوە دەردەکەوێت، یەکێک لە هۆکارەکانی حەڵاڵبوونی خوێنی کافرێک بریتییە لە هەڵگەڕانەوە لە دینی ئیسلام. (قورتوبی) لە تەفسیرەکەیدا بۆ سوورەتی (نساء) دەڵیت ((گەر موسوڵمان بە کافر گەیشت و هیچ پەیمانێکیان لە نێواندا نەبوو، بۆی هەیە بیکوژێت. ته‌نیا ئەگەر گوتی: لاالە الا اللە، ئەوکات نابێت بیکوژێت. کافر لەبەر ئەوەی لە ئیسلام یاخی بووە، ماڵیش و خوێنیشی بۆ ئیسلام حەڵاڵە)). زانایانی ئیسلام زۆر کات بۆ بەرگریکردن لەو ئایەتانەی مۆتیڤی کوشتنیان زۆر بە زەقی تێدایە ئاماژە بە ئایەتی ٣٣ی سوورەتی (الأسراء) دەکەن، کە دەڵێت ((ولا تقتلوا النفس التي حرم الله إلا بالحق ومن قتل مظلوما فقد جعلنا لوليه سلطانا فلا يسرف في القتل إنه كان منصورا)).

لە ڕاستیدا ئەو ئایەتە ئاماژە بەوە دەکات، کە نابێت هیچ مرۆڤێک بکوژرێت، گەر بە حەق نەبێت. لە ئایەتەکەدا ڕاستەوخۆ ئەوە بەدی دەکەین، کە کوشتن ڕێگەپێدراوە، بەڵام دەبێت بە حەق بێت. پرسیار لێرەدا ئەوەیە(حەق) چییە و کێ تەفسیری بۆ دەکات! (تەبەری) لە تەفسیرەکەیدا بۆ ئەم ئایەتە دەڵێت ((ته‌نیا ئەگەر بە حەق نەبێت، حەقیش کفرکردنە دوای ئیسلامبوون، خۆ ئەگەر ژنە کافرێک کفرەکەی نەکەوتبووە پێش ئیسلام ئەوا کوشتنەکەیشی ناتوانرێت بخرێتە دوای پەیمان و ئەمانەتەکەیەوە)). (شافعی) لە لاپەڕە (٤٤٠)ی بەرگی یەکەمی کتێبی (الأم)ەکەیدا لە بارەی حەڵاڵکردنی خوێنی کافر و حەرامکردنی خوێنی موسوڵمانەوە لە زمانی خواوە دەڵێت: ((بأن الله تبارك وتعالى حرم دم المؤمن وماله إلا بواحدة ألزمه إياها وأباح دم الكافر وماله إلا بأن يؤدى الجزية أو يستأمن إلى مدة فكان الذي يباح به دم البالغ من المشركين هو الذي …..)). بەپێی ئەو تێکستەی (شافعی) مرۆڤی ناموسوڵمان، گەر سەرانە(جزیە) نەدات، یاخود لە حاڵەتی ئەمانەتدا نەبێت ئەوا خوێنی حەڵالە، بەڵام مرۆڤی موسوڵمان خوێنی حەرامە، مەگەر گوناهێکی گەورە بکات، کە ئەویش هەڵگەڕانەوە لە دین و زینا و کوشتنی موسوڵمانانە.جزیه‌‌‌ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ هه‌ندێک موسڵمانی ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژئاوا ده‌ڵێن وه‌ک باج وایه‌، چونکه‌ جزیه‌ ده‌بێت به‌ سه‌رشۆڕی بدرێت. ئه‌وه‌ی جزیه‌ ده‌دات هیچ مافێکی نییه‌. موسڵمان نابێت سه‌ڵاوی لێ بکات، بۆی نییه‌ سواری وڵاغ بێت و به‌ لای موسڵماندا تێبپه‌ڕێت. داهاته‌که‌یش زۆره‌‌.

جزیه‌‌ ته‌نیا یه‌ک جار ناوی له‌ قورئاندا هاتووه‌ ئه‌ویش له‌ سووره‌ی ته‌وبه‌دا‌: (وقاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله إلى قوله حتى يعطوا الجزية عن ید وهم صاغرون). سوره‌ی ته‌وبه‌ دوا سووره‌ی قورئانه‌ و تاکه‌ سوره‌یشه‌ به‌ (به‌سمه‌له)‌ ده‌ست پێ ناکات. واته‌ (بسم الله‌)ی تێدا نیه‌، که‌ موفه‌سیره‌کان ده‌ڵێن ئه‌و سووڕه‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکانی غه‌یره‌ ئیسلامیدا ڕه‌حمه‌تی تێدا نییه‌، بۆیه‌ به‌ به‌سمه‌له‌ ده‌ست پێ ناکات. سووره‌ته‌که‌ به‌ ڕوونی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌ دینی ئێمه‌ نییه،‌ بیانکوژن، ده‌نا جزیه‌یان لێ بستێنن، که‌ ده‌بێت به‌ زه‌لیلی بیده‌ن. له‌ ڕووی زمانه‌وه‌، له‌ (لسان العرب)دا ئاوا لێکداروه‌ته‌وه:‌ (جزیه‌ وهی فعلة من جزاء کأنها جزت عن قتله‌).واته‌ سزا بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کوژرێیت. له‌‌ (تفسیر القرطبی)دا زۆر ‌ڕاشکاوانه‌ نووسراوه‌ (فقال علماء المالکیة وجبت بدلا عن القتل بسسب الکفر. وقال الشافعي وجبت بدلا عن الدم وسکنی الدار). واته‌ به‌پێی زانایانی مالکی جزیه‌ ده‌ده‌ن و ناکوژرێن. (شافیعی)ده‌ڵێت له‌به‌رانبه‌ر خوێن و چینشنیبوونه‌.

له‌ (أحكام أهل الذمة ج16 ص5)ی (ابن قيم الجوزية)دا ئه‌مه‌ ده‌خوێنینه‌وه‌: (فالجزية هي الخراج المضروب على رؤوس الكفار إذلالا وصغارا والمعنى حتى يعطوا الخراج عن رقابهم.واختلف في اشتقاقها فقال: القاضي في الأحكام السلطانية اسمها مشتق من الجزاء إما جزاءا على كفرهم لأخذها منهم صغارا أو جزاءا على أماننا لهم لأخذها منهم رفقا). کورتکراوه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئه‌وانه‌ی نابنه‌ موسڵمان، بۆیه‌ جزیه‌‌یان لێ ده‌سه‌نرێت، تاکوو نه‌کوژرێن.
له‌ ئایه‌ی (28)ی سووره‌ی ته‌وبه‌دا هۆکاری جزیه‌‌‌مان به‌ ڕوونی بۆ ده‌رده‌که‌وێت: (يا أيها الذين آمنوا إنما المشركون نجسفلا يقربوا المسجد الحرام بعد عامهم هذا وإن خفتم عيلة فسوف يغنيكم الله من فضله إن شاء إن الله عليم حكيم). واته‌ ئه‌ی باوه‌ڕداران، که‌ ته‌نیا موسڵمان ده‌گرێته‌وه‌ بێاوه‌ڕان، که‌ مه‌سیحی، جوو و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ نا‌گرێته‌وه،‌ چه‌په‌ڵن (انجاس). له‌م ساڵه‌وه‌، که‌ ساڵی نۆیه‌می کۆچییه‌ بۆیان نیه‌ له‌ مسجد الحرام نزیک ببنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر تووشی نه‌داری هاتن، ئه‌وا به‌ جزیه‌‌‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌که‌م.جزیه‌‌‌ له‌ کوێ هاتووه‌؟ له‌ ئایه‌ی دوای خۆی، که‌ پێشتر ئاماژه‌مان پێدا. که‌واته‌ له‌ (تفسیر الطبری)و (تفسیر ابن الکثیر)دا ئه‌و ئایه‌ته‌ به‌و شێوه‌یه‌ لێکدراوه‌ته‌وه،‌ که‌ خوا به‌ جزیه‌‌‌ موسڵمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات.

بۆچی جزیه‌ هه‌یه‌؟

له‌ (مسند احمد)دا وه‌ڵامه‌که‌ ده‌دۆزینه‌وه‌((فقال أبو طالب يا ابن أخي ما لقومك يشكونك؟ قال يا عم أريدهم على كلمة تدين لهم بها العرب ويؤدي إليهم بها العجم جزية فقال ما هي؟ قال لا إله إلا الله فقاموا وهم يقولون)). ئه‌بوتاڵیبی مامی په‌یامبه‌ر لێی ده‌پرسێت ئه‌ی برازاکه‌م، بۆچی قه‌ومه‌که‌ت سکاڵات لێ ده‌که‌ن؟په‌یامبه‌ر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌:(مامه‌ گیان ده‌مه‌وێت هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ک گوته‌ کۆبکه‌مه‌وه،‌ تاکو که‌رامه‌تیان هه‌بێت و عه‌جه‌م، که‌ غه‌یری عه‌ره‌ب ده‌گرێته‌وه‌، جزیه‌‌‌یان بداتێ. واته‌ به‌سه‌رشۆڕی و زه‌لیلی جزیه‌‌‌ بده‌نه‌ ئۆمه‌تی موسڵمان. گوته‌که‌ش چییه‌؟ ‌ لا إله إلا الله. ئه‌مه‌ له‌سه‌رده‌می مه‌دینه‌دا بووه‌. واته‌ پێش ئایه‌ی ته‌وبه‌یش. هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ خه‌ڵک هه‌ستیان کردووه‌ جزیه‌‌‌ وشه‌یه‌کی گونجاو نییه‌،‌ بۆیه‌ مه‌سیحییه‌ عه‌ره‌به‌کانی (بنی تغلب) داوایان له‌ خه‌لیفه‌ (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) کرد ئه‌و ناوه‌یان بۆ بگۆڕێت، گوتوویانه‌ ئێمه‌ عه‌ره‌بین و عه‌جه‌م نیین. ئه‌مه‌ سه‌رشۆڕییه‌ بۆ ئێمه‌. گوتویانه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ده‌قه‌یه‌ واته‌ زه‌کاته‌ زه‌که‌تمان لێ وه‌ربگرن. (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب)گوتویه‌تی نه‌خێر، ئه‌وه‌ فه‌رمانی خوایه‌ و ناگۆڕێ. نابێ بیکه‌ینه‌ زه‌کات. ئینجا گوتویانه‌ بۆمان زیاد بکه‌ن، به‌ڵام ناوی بگۆڕن. ئه‌وه‌بوو ڕازی بوو. ئه‌مه‌ له‌ کتێبی (السنن الکبری، باب نصاری العرب تضعف علیهم الصدقه‌)دا هه‌یه‌.

هه‌ر له‌ (السنن الكبرى باب نصارى العرب مضاعفة صدقة)ی (به‌یهه‌قی)دا باسی ڕازیبوونه‌که‌ی (عومه‌ر) ده‌کرێت:‌ (عن داود بن كردوس قال صالح عمر خطاب بني تغلب علی ان یضاعف علیهم الصدقة، ولا یمنع احدا منهم ان یسلم، وان لا یغمسوا اولادهم) (صالح بني تغلب على أن لا يصبغوا في دينهم صبيا وعلى أن عليهم الصدقة مضاعفة وعلى أن لا يكرهوا على دين غير دينهم فكان داود يقول ما لبني تغلب ذمة قد صبغوا). واته‌ مه‌رجی یه‌که‌م، ئه‌وه‌یه‌ ڕێگایان لێ نه‌گیرێت ببنه‌ موسڵمان و مه‌رجی دووه‌م، ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌کانیان ته‌عمید (Baptizing) نه‌کرێن. واته‌ نه‌هێڵن منداڵه‌کانیان ببنه‌ مه‌سیحی وه‌ک دایکوباوکیان.
له‌ (ته‌فسیری ڕازی)دا به‌م شێوه‌یه‌ باسی جزیه‌‌‌ کراوه‌:((فالمعنى أن الجزية تؤخذ منهم على الصغار والذل والهوان بأن يأتي بها بنفسه ماشيا غير راكب، ويسلمها وهو قائم والمتسلم جالس. ويؤخذ بلحيته، فيقال له: أد الجزية وإن كان يؤديها ويزج في قفاه، فهذا معنى الصغار. وقيل: معنى الصغار هاهنا هو نفس إعطاء الجزية، وللفقهاء أحكام كثيرة من توابع الذل والصغار مذكورة في كتب الفقه)). ده‌بێت به‌ڕیسوایی به‌زه‌لیلی بێنه‌ لای موسڵمان. نابێت سواری وڵاغ و شتی وا ببن. ده‌بێ سه‌ڵاو بکه‌ن و به‌پێوه‌ وه‌ستا بن، له‌کاتێکدا موسڵمان دانیشتبێت. ده‌بێ موسڵمان ڕیشی بگرێت و پێی بڵێ جزیه‌‌‌که‌ت بده‌!
به‌م شێوه‌یه‌ جزیه‌ و باج دوو شتی زۆر له‌ یه‌کتر جیاوازن، که‌ هه‌ندێک له‌و موسڵمانانه‌ی به‌ میانڕۆ ناسراون، ده‌یانه‌وێت بڵێین وه‌ک یه‌ک وان.

کافرکردنی موسڵمان له‌لایه‌ن موسڵمانه‌وه‌:

ڕەنگە هه‌ندێک پێیان وابێت، موسوڵمانان یەکترییان تەکفیر نەکردووە و نەکوشتووە، بەڵکو ته‌نیا یەهوود، مه‌سیح و تەواوی غەیرەئیسلامییەکانی تریان تەکفیر کردووە و کوشتووە. لە ڕاستیدا ئەمە وا نییه‌، بەڵکو تەکفیر و کوشتار لە نێوان خۆیانەوە دەستی پێ کردووە. گەر بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاکانی ئیسلام و ڕۆژانی سەردەمی (ئه‌بوبه‌کر)، بۆمان دەردەکەوێت، کە شەڕی ناوخۆی ئیسلام هەر لەگه‌ڵ مردنی په‌یمابه‌ره‌وه‌ دەست پێ دەکات. ئەوانەی تێیدا تکفیر کرابوون زۆرینەیان خۆیان بە موسوڵمان زانیوە، بگره‌ زۆریان هاوڕێی په‌یمامبه‌ر بوون، به‌ڵامته‌نیا سەرانەیان نەداوە بۆیە پاکتاو کراون. گەر چاوێکیش بە شەڕە خوێناویەکانی (جمل، صەففین نهروان، …هتد)دا بخشێنین لێمان ڕۆشن دەبێتەوە هەموویان لە نێوان موسوڵمانەکان خۆیاندا ڕوویان داوە. شەڕی (جمل) ساڵی ٣٦ی کۆچی لە نێوان (علی کوڕی ئەبی طالب) ئامۆزای پەیامبەر و (عائیشە)ی ژنی پەیامبەر خۆیدا ڕووی داوە. لەو شەڕەدا نزیک بە (هەژدە هەزار) موسوڵمان بە دەستی موسوڵمان کوژراوە. له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ر بۆ نمووونه‌ (ته‌ڵحه‌) و (زوبێر) کوژراون، له‌ کاتێکدا مژه‌ی به‌هه‌شتیان پێ دراوه‌. شەڕی (الصفین)، که‌ له‌نێوان عه‌لی و مه‌عاویه‌دا ڕووی دا، لەویش خوێناویتر بووە. ئەم شەڕەیان ساڵی ٣٧ی کۆچی لە نێوان موسوڵمانە نزیکەکانی (محه‌مه‌د)، کە (علی) و (معاویە) بوون بە هۆی ته‌کفیرکردنی یەکترەوە ڕوی داوە. لەم شەڕەیاندا (شەستهەزار) کەس کوژراوە، هیچیان جوو و مه‌سیحی، یان بێباوه‌ڕ نەبوون، هیچیان بێزەنتی و ڕۆمی نەبوون، بەڵکو هەموو موسوڵمان بوون. هەرچی شەڕی (نه‌هره‌وان)ە ئاکامی شەڕەکەی (صه‌فێن) بووە. ئەویش هەر لە نێوان دوو بەرەی ئیسلامدا بووە و تێیدا (چوارهەزار) کەسی موسوڵمان بە دەستی موسوڵمان کوژراون.خەلیفە عوسمانی کوڕی عەففان، کێ کوشتی، بۆچی کوژرا؟ ئەم خەلیفە خۆشەویستەی (محەمەد) لە سەردەستی نزیکترین موسوڵمانەکانی (محەمەد) خۆی و سەردەمی ڕۆژانی یەکەمی ئیسلام کوژرا.

لەبەر ئەوەی بە کافریان دەزانی، چونکه‌ دەیگوت جگە لەوەی قوڕەیش نەقڵی دەکات یەک وشەی زیادەی هیچ هۆز و تیرەیەک بۆی نییه‌ بچێتە ناو دوتوێی قورئانەوە. ڕاستییه‌که‌ی له‌ کۆکردنه‌وه‌ی قورئاندا (عوسمان) ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی گه‌وره‌ بووه‌وه‌، که‌ په‌یامبه‌ر چوار که‌سی دانابوو‌ قورئانیان لێ وه‌ربگیرێت، له‌ کاتێکدا ئه‌م له‌ هیچ یه‌کێکیانی وه‌رنه‌گرت‌. هەر ئەو بوو، چەند بەرگێکی قورئانی سووتاند، که‌ ئه‌میان له‌ویان جیاواز بوو و ڤێرژنێکی نوێی قورئانی بە ئارەزووی دڵی خۆی داڕشت. ئه‌و ڤێرژنه‌یش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی سووتان، جیاواز بوو، بۆیه‌ سووتێنران. هه‌تا ئه‌مڕۆیش چه‌ند ڤێرژنێکی قورئان هه‌ن، که‌ له‌ یه‌کتر جیاوان. بۆ نموونه‌ (الحفص) له‌ (الورش) جیاوازه‌، که‌ هه‌ندێکجار جیاوازه‌که‌ ماناکه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌کاته‌وه‌. به‌کورتی ئه‌و قورئانه‌ی له‌ سعوودیه‌ ده‌خوێنرێت، هه‌مان ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ مه‌غریبی عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌. من نیازم وایه‌ له‌م باره‌یه‌وه، واته‌ له‌باره‌ی کۆکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه‌،‌ بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بنووسم.

مامەڵەی ئیسلام لەگەڵ کەسوکاری هەڵگەڕاوە و ناموسوڵماندا:

لەناو تێکستە قورئانییه‌کاندا، لە وتەکانی پەیامبەر و هاوەڵەکانیدا مۆتیڤی ئاشکرا و بەهێز بۆ هاندانی مامەڵەی کافرانەی موسوڵمانان لەگەڵ کەسوکاریی ناموسوڵمانیاندا بە دی دەکرێت. گەر بڕوانییە ئایەتی ٢٣ی سوورەتی (التوبە)، دەڵێت((يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا آباءكم وإخوانكم أولياء إن استحبوا الكفر على الإيمان ومن يتولهم منكم فأولئك هم الظالمون)). ئەم ئایەتە مەدینییه‌، لە سەروبەندی کۆچی ئیمانداراندا لە مەککەوە بۆ مەدینە دابەزیوە. بەپێی تەفسیرەکەی (ئیبن ئه‌لکەسیر: ابنالكثير) لە ئایەتەکەدا خوا داوا لە ئیمانداران دەکات، کە هاوپەیمانی و هاوڕێیەتیی کەسوکارە کافرەکانیان نەکەن. (ئیبن عەباس) لەوبارەیەوە گوتوویەتی: کاتێک ئیمانداران کۆچیان کرد بۆ مەدینە، ئەوانەی لە مەککەدا مابوونەوە لە نێو کەسوکارە کافرەکانیاندا، گەر ئیمانداریش بووبێتن ئیمانەکەیان لای خوا خۆشەویست نەبووە، بەڵکو دەبوو پێوه‌ندیی تەواویان لەگەڵیاندا بپچڕیبایە.

لەسەر ئەو ئایەتە هەندێک لە ئیمانداران دەنگیان بەرز کردووەتەوە و گوتوویانە: چۆن مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ دایک، باوک، یاخود کەسێکی ئەزیزی خێزانەکەی بە تەواوەتی پێوەندی بپچڕێت. لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا گوتراوە: ته‌نیا هۆکار کافربوونی کەسوکارە و خوا فەرمانی داوە، بەپێی ئەوەی لەو ئایەتەدا گوتوویەتی((إن استحبوا الكفر على الإيمان)). ئایەتی ٢٢ی سوورەتی (المجادلە) یش یەکێکی ترە لەو ئایەتانەی هانی موسوڵمانان دەدات بۆ دابڕانی پێوه‌ندی لەگەڵ کەسانی زۆر نزیکی خۆیان، کە باوەڕیان بە خوا، قورئان و پەیامبەرەکەی نەهێناوە. ئایەتەکە دەڵێت((لا تجد قوما يؤمنون بالله واليوم الآخر يوادون من حاد الله ورسوله ولو كانوا آباءهم أو أبناءهم أو إخوانهم أو عشيرتهم أولئك كتب في قلوبهم الإيمان وأيدهم بروح منه ويدخلهم جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها رضي الله عنهم ورضوا عنه أولئك حزب الله ألا إن حزب الله هم المفلحون)). بەپێی تەفسیری (قورتوبی) لەم ئایەتەدا خوا بە موسوڵمانانی دەڵێت: هیچ ئۆمه‌تێکی ئیماندار نییه‌، کە باوەڕی بە خوا و ڕۆژی دوایی هەبێت، پێوه‌ندیی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەو کەسانەدا ببەستن دوژمنایەتیی خوا دەکەن و چوونەتە خانەی کافرانەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە دایکوباوکیشیان بن، برایان بن یاخود کەسانی تایەفە و هۆزەکانیان بن. ئەوانە ئیمان لە دڵیاندایە و خوا دەیانخاتە بەهەشتەوە لە ژێریاندا ڕووباری نەمری تێپەڕ دەبێت، هتد… لەم ئایەتەوە ئەوە دەردەکەێت، گەر کەسێک ئیماندار بێت، پێوەندیی لەگەڵ نزیکترین کەسی خۆیدا بپچڕێت لەبەر بێباوەڕیی، ئەوا ئەو کەسە جێگای بەهەشت دەبێت.

بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو تێکستانەی سەرەوە، چەند چیرۆکێک لەبارەی کوشتنی کەسوکارەوە، کە لە ڕۆژانی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ئیسلامدا ڕوویان داوە دەخەینە ڕوو. (ئیبن ئه‌لکه‌سیر: ابن الكثير) لە تەفسیرەکەی خۆیدا هاتنی ئەو ئایەتی ٢٢ی سوورەتی (المجادلە)یە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ڕووداوەی، کە (أبي عبيدة عامر بن عبد الله بن الجراح) باوکی خۆیی لە شەڕەکەی (بدر)دا کوشتووە. شێخی ئیسلام (ابن تيمية) لە (الفتاوى)دا دەڵێت ((إذا كان (الوالد) مشركا جاز للولد قتله)). واتە گەر باوک کافر بوو، کوڕ بۆی هەیە بیکوژێت. ئەو ڕووداوە بوو (ئەبو عوبەیدە)ی کردووە بە یەکێک لەو پاڵەوانانەی لە ئیسلامدا هەمیشە جێگەی شانازیی موسوڵمانەکانە لە کاتی باسکردنی دڵسۆزی بۆ خوا و پەیامبەر و ڕاستیەکانی ئیسلام. لە دۆزیەی کوشتنی برا بۆ برایشدا نموونەی (مصعد بن عمیر)مان هەیە، کە براکەی خۆیی بە ناوی (عبید بن عمير)ەوە لەسەر بێباوەڕی کوشتووە.
(ئەبوبەکری صدیق) لە شەڕی (بەدر)دا بەرەو ڕووی (عبدولڕەحمان)ی کوڕی بووەتەوە، (عەبدولڕەحمان) جگە لەوەی نەیویستووە باوەڕ بە دینی ئیسلام بکات، جوێنیشی بە پەیامبەر داوە، بۆیە باوکیویستویەتی بیکوژێت،بەڵام کاتێک بەرەوڕووی کوڕەکەی دەبێتەوە لێی دەدات، دەیخات و دەیەوێت بیکوژێت لەبەر تەکلیفی (محەمەد) بەپێی تەفسیرەکەی (ئیبن ئه‌لکه‌سیر: ابن الكثير) نەیکوشتووە. (عومەری کوڕی خەتاب) یەکێک لە سەرسەخترین بەرگریکاری ئیسلام خاڵی خۆی بە ناوی (عاصی کوڕی هیشام)ەوە لە ڕۆژی شەڕی (بەدر)دا کوشتووە. نەک هەر ئەوەی کوشتوویەتی، بەڵکو شانازییشی پێوە کردووە. بۆ سەلماندنی ئەو شانازیە دەبێت بگەڕێینەوە بۆلا ٦٣٦ی بەرگی یەکەمی (سیرە النبویە)ەکەی (ئیبن ئه‌لهیشام: ابنهشام). لەوێدا دەڵێت: (ئەبو عوبەیدە) و هەندێک لە ئەهلی زانست لە (المغازی) بۆیان گێڕاومەتەوە: کاتێک (عومەر) بە لای (سعد بن العاص)دا تێپەڕ دەبێت، بە (سعد) دەڵێت لەوە دەچێت شتێکت لەژێرسەردا بێت، پێدەچێت وا هەست بکەیت، کە من باوکتم کوشتووە، گەر من بمکوشتایە شانازیم پێوە دەکرد، بەڵام من خاڵی خۆمم بە ناوی(عاصی کوڕی هیشام کوڕی موغیرە)ەوە کوشتووە، باوکیشتم بینی وەکو چۆن گا شاخ لە زەوی گیر دەکات ئاوا بینیم، ئەویش عەلیی کوڕی ئەبی تالیب کردویەتی. لە درێژەی ئەم چیرۆکانە (ئیبن ئه‌لکه‌سیر: ابن الكثير) ئەوەیشمان بۆ باس دەکات، کە هەر یەک لە (حەمزە، علی و عوبەیدەی کوڕی حارس)، (عەتەبە، شەیبە و وەلیدی کوڕی عوتبە)یان کوشتووە، کە خاڵۆزا و ئامۆزای خۆیان بوون.

کوشتنی (عوتەیبە) وای کرد،کە کچەکەی بە ناوی(هندی کچی عوتبە) لە شەڕە سەختەکەی (بەدر)دا تۆڵە لە (حەمزە)ی مامی پەیامبەر بکاتەوە و بیکوژێت، جگەریبە چەقۆ دەر بکات و بە کاڵی بیخوات. کوشتنی کەسوکار ته‌نیا لای سوننە موسوڵمانەکان باو نەبووە، بەڵکو لای سەرداری شیعەکانیش، کە (علی کوڕی ئەبی تاڵیب) بووە، بڕه‌ویهه‌بووە. لە لاپەڕەی ٩١ی (نهج البلاغە)ەکەی (صبحی صاڵح)دا هاتووە، کە تێیدا عەلی گوتوویەتی: ئێمە لەگەڵ پەیامبەردا بووین بۆ کوشتنی کەسوکارمان لە وێنەی کوڕەکانمان، باوکمان، باپیرانمان و مامەکانمان، ئەوانە جگە لە زیادکردنی باوەڕمان هیچی ترمان بۆ ناکەن.

هاوڕێیەتی و دوژمنایەتی (الولاء والبراء):

ئه‌و دوو چه‌مکه‌یش تایبه‌تن به‌ ئیسلام و پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به‌ چه‌مکی کافره‌وه‌ هه‌یه‌. پێویسته‌ پێشه‌کی پێناسه‌یه‌کی کورتیان بۆ بکه‌ین، که‌ ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه‌ بیانناسێنین، که‌ موسڵمان له‌ به‌رانبه‌ر کافردا هه‌ر ده‌بێت پشتی موسڵمان بگرێت، چونکه‌ موسڵمان برایه‌تی و کافر دوژمنی. له‌ حه‌دیسی (انصر اخاك ظالما او مظلوما)دا ئه‌وه‌ به‌ ڕوونی دیاره‌، که‌ موسڵمان ده‌بێت پشتی برای موسڵمانی بگرێت، ئینجا زۆردار بێت یان زۆرلێکراو. ئه‌و حه‌دیسه‌ (بوخاری) و (موسلیم) به‌ ڕاستی ده‌زانن و له‌سه‌ری کۆکن.

(محمد بن سعید القحطانی) لە کتێبەکیدا بە ناوی (الولاء والبراء) ئاماژە بەوە دەکات، کە ئیسلام لەسەر سێ ڕاستی بەندە:
– شایەتمان
– هاوڕێیەتی و دوژمنایەتی (الولاء والبراء).
– دژەکانی ئیسلام: بریتین لە هاوه‌ڵپەیداکردن، کفرکردن، دوڕوویی و هەڵگەڕانەوە(الردە).
یەکەم مەرجی بوون بە ئیسلام (لا الە الااللە)ەیە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم مەرجە بپارێزیت دەبیت پیادەی (الولاء والبراء) بکەیت.لە فەرهەنگی (لسان العرب)دا هاتوە: الموالاة – هەروەکو (ابن الأعرابی) گوتوویەتی: گەر دووان دەمەبۆڵەیان بوو و سێهەمیش کەوتە نێوانیانەوە بۆ پێکهاتنەوەیان و لەلایەن یەکێکیانەوە سۆزی بۆی هەیە ئەوا وەلائی بۆ دەبێت، واتە خۆشی دەوێت و ناچار دەبێت بەرگرییەک، کەمیش بێت لێی بکات. وشەی (المولی) یش، کە بۆ کۆمەڵێک بە کار دێت، کە بریتین لە: خوا، پاشا، سەرگەورە، بەخشندە، هاوپەیمان، زاوا، کۆیلە، ئەو کەسەی ڕزقتی بە دەستە، هتد.
لەوێدا بە واتای خۆشەویستی و لایەنگیری دێت. هەرچی (الولاية) بەپێی هەمان سەرچاوە لە پاڵ سەرکەوتن و ئازادبوونەکاندا بە کار دێت. (الموالاة)یش پێچەوانەی دوژمنایەتیکردنە، هەروەها (الولي) دژی (دوژمن)ە. لە هەموو ئەو پێناسانەی سەرەوەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، (ولاء) بە مانای خۆشەویستی و لایەنگیریی بۆ دینێک دێت.ئایەتی ٢٥٧ لە سوورەتی (البقرة) ئەوە دەسەلمێنیت، کە (الولي) چییە و جیاوازییەکەی لەگەڵ (دوژمنان)دا چۆن دەردەکەوێت ((الله ولي الذين آمنوا يخرجهم من الظلمات إلى النور والذين كفروا أولياؤهم الطاغوت يخرجونهم من النور……)). بە هەمان شێوە ئایەتی ١١٦ی سوورەتی النساء کە دەڵێت ((إناللهلايغفرأنيشركبهويغفرمادونذلكلمنيشاء)) بەو مانایە دێت، خوا لەو کەسانە خۆش نابێت، کە هاوه‌ڵی بۆ پەیدا دەکەن. لە ئایەتی ٣٨ی سوورەتی (محەمەد)دا هاتووە دەڵێت: ((……….وإن تتولوا يستبدل قوما غيركم ثم لا يكونوا أمثالكم)). لەم ئایەتەدا وشەی (وإن تتولوا) بە مانای نەرێنی دێت و مەبەستی لەو کەسانەیە، کە به‌ربه‌ره‌کانیی ئیسلام دەکەن، یاخود لە ڕێگای خوا و پەیامەکەی لا دەدەن.ئایەتی ٨٩ی سوورەتی النساء دەڵێت ((ودوا لو تكفرون كما كفروا فتكونون سواء فلا تتخذوا منهم أولياء حتى يهاجروا في سبيل الله فإن تولوا فخذوهم واقتلوهم حيث وجدتموهم ولا تتخذوا منهم وليا ولا نصيرا)). لەم ئایەتەدا خوا دەڵێت، گوایە کافرەکان ئاواتیان خواستووە ئێوەی ئیماندارانیش وەکو خۆیان کفر بکەن، تاکو یەکسان ببن، هاوڕێیەتییان مەکەن، تاکو لەپێناو خوادا کۆچ دەکەن، لە کوێدا بەردەست کەوتن بیانکوژن، ….هتد. ئایەتی ٥٤ی سوورەتی المائدة ((يا أيها الذين آمنوا من يرتد منكم عن دينه فسوف يأتي الله بقوم يحبهم ويحبونه أذلة على المؤمنين أعزة على الكافرين يجاهدون في سبيل الله ولا يخافون لومة لائم ذلك فضل الله يؤتيه من يشاء والله واسع عليم)). ئەم ئایەتەیش بە هەمان ئایەتەکانی پێشووتر مۆتیڤی دابڕین و جیاکاریی نێوان باوەڕدار و بێباوەڕەکان دەکات.

جیهاد(الجهاد):

بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئیسلام هەژمار دەکرێت. ڕێگایەکە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ماڵی موسوڵمانان و سەرکەوتنی چەوساوەکانی ژێر سایەی دینی ئیسلام. هەر جیهادە دەبێتە گوللەبەندی گەرەنتیی درێژەپێدانی بڵاوکردنەوەی دینی ئیسلام و شەریعەتەکەی.ئایەتی ١١١ی سوورەتی التوبە دەڵێت ((إن الله اشترى من المؤمنين أنفسهم وأموالهم بأن لهم الجنة يقاتلون في سبيل الله فيقتلون ويقتلون وعدا عليه حقا في التوراة والإنجيل والقرآن ومن أوفى بعهده من الله فاستبشروا ببيعكم الذي بايعتم به وذلك هو الفوز العظيم)). واتە: خوا ماڵ و گیانی موسوڵمانانی کڕیوەتەوە و لە بری ئەوە بەهەشتی بۆ ئامادە کردوون. ئیمام (حافظ المبارك) لە کتێبەکەیدا بە ناوی (کتاب الجهاد)ەوە، دەڵێت: خوا هەمیشە ئارەزوی ئەوە بووە، باوەڕدارەکانی لەپێناویدا جیهاد بکەن، بۆ ئەو جهادە زۆر کات هانی داون و فەرمانیشی پێ کردوون، جگە لەوە بەڵێنی بەهەشتیشی بە موجاهیدەکانی داوە.

جیهاد دوو جۆرن:

شەڕی خوازراو (جهاد الطلب):

بریتییە لەو شەڕەی موسوڵمانان تێیدا لەشکر کۆ دەکەنەوە و هێرش دەکەنە سەر جێگا و پێگەی کافران. لە یەک لە وتەکانی پەیامبەری ئیسلامدا هاتووە دەڵێت: هەرچ کاتێک پەیامبەر فەمانی دا بەوەی لەشکرێک ئامادە بکرێت، سەرکردەیەکیشی بۆ دەستنیشان کرد و بە دوایدا شوینێک دیاری کرا، کە هێرش بکرێتە سەری، ئەو شەڕە پێی دەگوترێت شەڕی خوازراو (جهاد الطلب). تەفسیری موسوڵمانان بۆ ئەم شەڕە ئەوەیە دەڵێن ئەوە کافرەکانە خوازیاری شەڕن. لەبارەی ئەوەی، کە لە چ کاتێکدا شەڕی خوازراو فەرزە، موسوڵمانان دەڵێن، لە هەرچ جێگایەک کافران ڕێگر بن لەبەردەم بڵاوکردنەوەی پەیامی خوا و پەیامبەرەکەیدا، لە بەردەم پەیامی ئیسلامدائەوا (جهاد الطلب) شەرعیەتی هەیە. لێکۆڵەرەوانی ئەنتی ئیسلامی پێیان وایە، بەپێی ئەم تێڕوانین و وتانەی پەیامبەری ئیسلام موسوڵمانان ئازادیی ڕەهایان پێ بەخشراوە، کە لە هەرچ کوێیەک بێت بڵێن ئێمە ڕێگەی بلاوکردنەوەی دینی خوا و پەیامبەرمان لێ گیراوە و لەوێوە شەرعیەتی پەلامار بە خۆیان ببەخشن. کاتێک دەڕوانینە ئایەتی ٢١٦ی سوورەتی (البقرة)((كتب عليكم القتال وهو كره لكم وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم وعسى أن تحبوا شيئا وهو شر لكم والله يعلم وأنتم لا تعلمون))، لە وشەی یەکەمەوە، کە دەڵێت ( كتب عليكم القتال ….) بە واتای ئەوە دێت: ئەی موسوڵمانان ئێوە شەڕ و کوشتارتان لەسەر فەرز کراوە.

هەرچەندە ((وهو كره لكم..))، واتا، خوا دەزانێت ئەوە کارێکی قورسە، لەسەر موسوڵمانان دەکەوێت و قێزەونە، بەڵام بەسەرتاندا فەرز کراوە. لەم بارەیەوە (ابن الكثیر ) لە تەفسیرەکەیداناوی (الزهري) دەبات، کە چۆن وەسفی شەڕی خوازراو دەکات و دەڵێت ((الجهاد واجب على كل أحد غزا أو قعد، فالقاعد عليه إذا استعين أن يعين، وإذا استغيث أن يغيث، وإذا استنفر أن ينفر، وإن لم يحتج إليه قعد)). واتە جیهاد ئەرکێکە لەسەر شانی هەر کەسێک، شەڕ بکات یاخود دانیشتبێت، گەر دانیشتبێت ئەوا ئامادەیە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەستیت، داوای یارمەتیی لێ بکەیت…هتد. لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت ((من مات ولم يغز ولم يحدث نفسه بالغزو مات ميتة جاهلية)). واتە: ئەو کەسەی دەمرێت و غەزای نەکردووە مردنێکی جاهیلی دەمرێت. واته‌ کافره‌. لە بڕگەی (وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم ..)دا خوا بە موسوڵمانانی دەڵێت: وریا بن، ڕقتان لە شتێک نەبێتەوە، کە خێری بۆتان تێدایە. بەپێی تەفسرەکەی (ابن الكثیر) خێر مەبەست لەوەیە، کە موسوڵمانان کاتێک هێرش دەکەن سەروەت و سامانی کافران، ماڵ و منداڵ و ژنیان حەڵاڵیان دەبێت، نابێت ڕقیان لەو خێرانە ببێتەوە.

(جهاد الدفع):

بە بۆچوونی نوخبەیەک لە زانایانی سەلەفی، شەڕی ناچار (جهاد الدفع) جیاوازە لە لە شەڕی خوازراو. لێرەدا، گەر کافران هێرشیان کردە سەر خاک و پێگەی موسوڵمانان، ئەوا شەڕێکی نەخوازراو بەسەر تەواوی موسوڵماناندا فەرز دەکرێت. موسوڵمانان، کاتێک لەپێناو ئیسلامدا بەشداریی ئەم جۆرە شەڕە دەکەن دواجار پاداشتی گەورە وەردەگرن. لە تەفسیرەکاندا ئەوەیش ناشارنەوە، کە گەر یەکێک ئەو شەڕە تەرک بکات، یاخود جێی بهێڵێت گەورەترین سزای دەکەوێتە سەر. مەرجی سەرەکیی پیرۆزیی ئەم شەڕە جێنەهێشتنێتی. لە (جهاد الطلب)دا، دەڵێت، گەر ژمارەی کافران زیاتر بوون و موسوڵمانان دەرەقەتیان نەهاتن ئەوا بۆیان هەیە ڕابکەن و مەیدانی شەڕ چۆڵ بکەن، بەڵام لە (جهاد الدفع)دا ئەمە قابیلی قەبووڵ نییه‌، دەڵێن، گەر موسوڵمانان خاک و پێگەی خۆیان چۆڵ بکەن ئەوا کافران منداڵ و ژن و سەروەتیان بە هەمان شێوەی موسوڵمانان خۆیان وه‌ک که‌نیزه‌ و ئەنفال دەبەن. یەکێکی تر لە مەرجەکانی (جهاد الدفع) ئەوەیە، گەر ژمارەی موسوڵمانان بۆ بەرەنگاربوونەوە بەشی نەکرد، ئەوا فەرزە لەسەر موسوڵمانانی ده‌وروبه‌ر بە هانایانەوە بێن، گەر نەهاتن دەخرێنە خانەی کافرانەوە. فەرزکردنی بەشداربوون و بەشدارنەبوون لەسەر ڕادەی نزیکیی موسوڵمانانی ده‌وروبه‌ر وەستاوە، تاکو نزیکتر بێت فەرزتر دەبێت و بەو شیوەیە تاکو تەواوی زەمینی خوا لە کافران پاک دەکرێتەوە ((إذا لم تكن بالحاضرين كفاية صار الجهاد في حق البعيد فرض عين الأقرب فالأقرب حتى يعم الفرض الأرض كلها إلى أن يخرج الكفار من بلاد الإسلام ويصدوا عنها)).لەو تێکستە قورئانیانەوە ئەوە فێر دەبین، هەموو کافرێک دوژمنی خوایە، دوژمنی خوایش جگە لەوەی ئاژەڵی چوارپێیە، بەنه‌فره‌ت کراوە، لە ئاگردا دەسووتێنرێت و لە ناوەڕاستی کڵپەکەدا جێگای بۆ دیاری کراوە، هەروەها زاڵمە و نەبوونی باشترە لە بوونی، کەواتە دەبێت بکوژرێت و بچێتە ئەو شوێنەی بۆی دیاری کراوە.

(التقیه‌) دووڕوویی شەرعی:

(ئیبن مەنزور : ابن منظور) دەڵێت ((تەبایی و کۆکبوون پێشان دەدەن، بەڵام لە ناخیاندا پێچەوانەکەی ڕاستە)). ئەمە ئەو حاڵەتەیە موسوڵمانان تووشیان دەبێت، کاتێک دەکەونە شوێنێکەوە بە دوژمنانی ئیسلام تەنراوە، کە ناکرێت لەوێدالایەنگیرییان بۆ ئیسلام دەرببڕن، بەڵکو دەبێت خۆیان وەکو دوژمنان پێشان بدەن و بە لەفز پاڵپشتیی قسەی دوژمنەکانیان بکەن. ئەم پێناسەیە لە (لسان العرب)، (المصباح المنير)ەکەی(فيومي) و (أساس البلاغة)ەکەی(زمخشري)یشدا هاتووە. ئایەتی ٢٨ی سوورەی (ال العمران) دەڵێت (( لَايَتَّخِذِالْمُؤْمِنُونَالْكَافِرِينَأَوْلِيَاءَمِنْدُونِالْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَنْيَفْعَلْذَٰلِكَفَلَيْسَمِنَاللَّهِفِيشَيْءٍإِلَّاأَنْتَتَّقُوامِنْهُمْتُقَاةً ۗ وَيُحَذِّرُكُمُاللَّهُنَفْسَهُ ۗ وَإِلَىاللَّهِالْمَصِيرُ)).

(قورتوبی) لە تەفسیری ئەو ئایەتەدا دەڵێت: خوا موسوڵمانانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە نابێت خۆشباوەڕ بن بە کافرەکان و نەرمونیان نەبن لە گەڵیاندا، نەوەکو ئەوان هەل بقۆزنەوە و لە خشتەیان ببەن، ئەوانەیشی ئەوە دەکەن لای خوا قەبووڵ ناکرێن، تەنها مەگەر کەسانێک قەبووڵ بکرێن، کە لەبەر خاتری خوا دەیانەوێت (التقیه‌) بکەن، واتە دووڕوویی شەرعی بکەن. بە پێی ئەم تەفسیرە، ئەو موسوڵمانەی ڕووی خۆی دا بە کافرەکان، گەر لەبەر خاتری خواو شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی خۆی بێت قەبووڵکراوە. (قورتوبی) ڕۆشنتر لە جێگایەکدا پێمان دەڵێت: موسوڵمانی باوەڕدار کاتێک لە نیو کافراندا خۆی دەبینێتەوە دەبێت لە ڕێگای زمانەوە ئیدارەیان بدات بەڵام دەبێت لە دڵدا متمانەی بە دینی خوا و پەیامبەرەکەی ببێت. (ڕازی) لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت: کەسی (التقیه‌) دەشێت لە کافرەکان بێت. گەر کافرێک لە زۆریی ژمارەی موسوڵمانان لە خۆی ترسا ئەوا دەشێت خۆی بخاتە حاڵەتی (التقیه‌)ەوە و لەوێوە سوود لە نەرمیی و هاوەڵیی ئیمانداران وەربگرێت، بۆیە دەبێت ئیمانداران ئاگاداری ئەو حاڵەتە بن. زۆربەی زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوە کۆکن، کە (التقیه‌) تەنها بە لەفز ڕێگەپێدراوە، نەک بە کردەوە.

(التقیه‌) وەکو چاکسازی: (سعد الدين التفتازاني) لە (التلويح على التوضيح)دا دەڵێت: (التقیه‌) ناچارکردنی کەسێکە بە کردنی شتێک، کە بەدڵی نییە. هەروەها (عبد العزيز البخاري) لە (كشف الأسرار)دا دەڵێت: ناچارکردنی کەسانێکە بە کردارێک ترسی تێدایە، کە دواجار دەبێتە هۆی ترس لە دڵی ئەواندا. (فتح الباري)یش دەڵیت: بریتییە وریایی و بەئاگابوون لە دەرخستن و بەیانکردنی باوەڕ و بۆ ئەوانی دی. یەکێک لە شێخە بەناوبانگەکانی سعودیە، لە چەرخی ١٩دا بەناوی (عبد اللطيف بن عبد الرحمن بن حسن آل الشيخ)ەوە دەڵێت: بابەتی پێشاندانی دوژمنایەتی جیاوازە لە بابەتی بوونی دوژمنایەتی. یەکەمیان لەبەر ترس و بێدەستەڵاتی بیانووی خۆیی هەیە، هەر وەکو خوا فەرموویەتی (إلاأنتتقوامنهمتقاة)، بەڵام دووهەمیان شەڕێکە و یەخەی گرتوویت، بە هیچ موسوڵمان ناتوانێت خۆی لێ لا بدا، لەبەر بوونی کافر، کە دوژمنی خوا و سوننەیە. بە پێی قسەکانی شێخ، حاڵەتی یەکەمیان ڕێگەپێدراوە و موسوڵمانان دەتوانن لە حاڵەتی بێدەستەڵاتی و بوونی ترسدا بۆیان هەیە ئەو دوژمنایەتییە بشارنەوە، بەڵام لە حاڵەتی بوونی دوژمنایەتیدا هیچ بوار نییه‌. زانایانی ئیسلام لە دیاریکردنی ڕادەی زیانی موسوڵمانان، گەر نەچنە حاڵەتی (التقیه‌)ەوە کۆک نین، هەندێک لە زانایان دەڵێن، گەر موسوڵمان لە کوشتن، فەلاقەی توند و لێکردنەوەی ئۆرگانێکی لەشی ترسا ئەوا بۆی هەی بچێتە ئەو حاڵەتی (التقیه‌)ەوە، لە کاتێکدا هەنێکی تری زانایان پێیان وایە، گەر زیندانی یەک دوو ڕۆژێکی تێ بکەوێت ……… (بوخاری) دەڵێت (حەسەن) گوتوویەتی: (التقية إلى يوم القيامة). لە قسەکەی ئیمامی (حەسەن)ەوە دەردەکەوێت، کە (التقیه‌) تاکو ڕۆژی قیامەت کاری پێ دەکرێت.

لە جۆرەکانی (التقیه‌) دەشێت، شکاندنی ڕۆژوو بێت لە حاڵەتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی ڕقیان لە ڕۆژووە زۆرە و لەوێدا موسوڵمان بێ دەستەڵاتە و هیچ چارەی نییە، بۆ ئەوەی پێشانی بدات، کە لەگەڵ ئەوانە دەتوانیت ڕۆژوو بشکێنیت، بڕوانە (الجامع لأحكام القرآن) بەرگی دە. لە لای (مالیکی) و (شافیعی)دا سوێندخواردن بە خوا و بە درۆ، گەر موسوڵمانەکە لەژێر فشاردا بوو و هیچ دەستەڵاتێکی نەبوو، ڕێگەپێدراوە. زیناکردن، گەر موسوڵمانەکە ڕقی لێ بێت، بەڵام لە بەر بێدەستەڵاتی و نەبوونی چارە دەتوانیت بچیتە حاڵەتی (التقیه‌)ەوە. هەندێک لە زانایان پێیان وایە، کە (حد)ەکەی لەسەر موسوڵمانەکە نامێنێت. بڕوانە (الجامع لأحكام القرآن)ی (قورتوبی)، کە ڕێچکەی مالیکییە، هەروەها بڕوانە (احكام القرآن)ی (ابن العربی)، کە ئەویش مالیکی بووە.

(نواقض) دژەکان:

هەموو ئەو شتانەی باوەڕداران دەکەنە کافر، هەموو ئەو شتانەی لە خانەی ئیسلامیان دەردەکەن، یاخود هەموو ئەو شتانەی دژی ئیسلامبوونی باوەڕداران دەوەستنەوە پێیان دەگوترێت (نواقض).ئەو شتانەی مرۆڤ دەکەنە دەرەوەی ئیسلام دەشێت بە قسەکردن بێت، دەشێت بە کردەوە بێت، یاخود دەشێت لە ڕێی باوەڕەوەبوون بەو شتانەوە بێت، کە ئیسلام نوکووڵی لێ کردوون. لە ئیسلامدا ١٠ (نواقض) هەن. هەندێک لە شێخ و زانایانی گەورەی ئیسلام پێیان وایە چوارسەد (نواقض) هەن، بەڵام زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون، کە ١٠ (نواقض)ی بنەڕەتی هەن. ئیمام (محمد عبدالوهاب) بە ڕەگەز سعوودیە، لەدایکبووی چەرخی ١٨ەیە و دامەزرێنەری ڕێچکەی وەهابییە. یەکێکە لەو ڕابەرانەی توانیویەتی ئاینی ئیسلام لە نیمچەدوورگەری عەرەبیدا دووبارە زیندوو بکاتەوە و بنەماکانی دەوڵەتی بۆ دابین بکات. ئەم کەسایەتییە لەسەر (نواقض) ئیشی کردووە و بەم شێوەیەی خوارەوە خاڵبەندیی کردوون. لێرەدا تەنها حەوت لەو (نواقض)انە، کە پشت بە وتەکانی ئیمام و ئایەتی قورئانییەکان دەبەستێت دەخەینە ڕوو:

١/ شەریکپەیداکردن لە خواپەرستیدا. ئایەتی ٤٨ی سوورەی (نساء) دەڵێت: ((إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ۚ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا)). واتە: خوا لەو کەسانە خۆش نابێت، کە شەریکی بۆ پەیدا دەکەن و ئەوانەیشی وا ناکەن خوا بە ئارەزووی خۆی لێیان خۆش دەبێت.
٢/ هەموو ئەو کەسانەی دەچنە سەر مشایەخەکان بە هەڵگەڕاوە و کافر لە قەڵەم دەدرێن.
٣/ ئەو کەسانەی موشریکەکان و کافرەکان بە کافر نازانن خۆیان دەبنە هەڵگری دژەکان و بە هەڵگەڕاوە و کافر لە قەڵەم دەدرێن
٤/ ئیمام (محمد عبدالوهاب)، ڕابەری وەهابییەکان دەڵێت ((من اعتقد أن هدي غير النبي صلى الله عليه وسلم أكمل من هديه، أو أن حكم غيره أحسن من حكمه، وكالذي يفضل حكم الطواغيت على حكمه)). ئەم وتەیەی (محەمەد عەبدولوەهاب) بەو مانایە دێت: گەر یەکێک پێی وا بێت ڕێنومایی کەسانی ناپەیامبەر لە ڕێنومایی و فەرموودەکانی پەیامبەر بەهێزتر و پڕماناترن و ئەوانەن دەمانخەنە سەر ڕێگەی ڕاست، ئەوا ئەو کەسە هەڵگەڕاوەیە و تووشی (نواقض) بووە. بۆ پاسادانکردنی ئەم وتەیە، ئیمامی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ ئایەتی ٣ و ٤ی سوورەی (النجم)، کە تێیدا دەڵێت: ((وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى)). لەو ئایەتەدا خوا بە ئیماندارانی دەڵێت، کە ئەوەی پەیامبەر پێتان ڕادەگەێنێت جگە لە وەحی هیچی تر نییە.

بە وتەی شێخ و ئیمامەکانی ئیسلام ئەو کەسەی هەڵگری ئەو دژانەی ژمارە ٣ و ٤ بێت، یان دەبێت تۆبە بکات وە یاخود دەبێت بکوژرێت.
٥/ ئیمام دەڵێت((من أبغض شيئاًمماجاءبهالرسولصلىاللهعليهوسلمولوعملبهفقدكفرلقولهتعالى:ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ)). بە پشتبەستن بە ئایەتی ٩ی سوورەی (محمد) ڕابەری وەهابییەکان پێی وایە ئەو کەسەی ئامۆژگاری و وتەکانی (محەمەد)ی پشتگوێ خست و گرنگیی پێ نەدان دەبێتە هەڵگری دژەکان و بە کافر هەژمار دەکرێت.
٦/ جادوو: ((السحر، ومنه الصرف والعطف، فمن فعله أو رضي به كفر، والدليل قول الله تعالىوَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولاَ إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلاَ تَكْفُرْ).لەم وتەیەیدا ئیمام (محمد عبدالوهاب)) پشت بە ئاەیی ١١٠ی سوورەی (البقرة) دەبەستێت، کە تێیدا جادووکردن، یاخود باوەڕکردن پێی و بێدەنگبوون لێی باوەڕداران دەخاتە خانەی کافرەکانەوە.
٧/ بەرپەرچدانەوەی ئایەتە قورئانییەکان:(الإعراض عن دين الله لا يتعلمه ولا يعمل به، والدليل قوله تعالى: وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنْتَقِمُونَ). بەپێی ئەو ئایەتە قورئانییە، ئەو کەسانەی بەرپەرچی ئایەتە قورئانییەکان دەدەنەوە و پێیان وایە، کە نە کەس هیچیان لێوە فێر دەبێت و نە کەسیش دەتوانێت کاریان پێ بکات، دەچنە خانەی تاوانکاران و تۆڵەسێنەرەوەکانن.

نموونەی (نواقض) ئەوەیە، گەر کەسی موسوڵمان بڵێت: ڕەجمکردنی ئەو کەسەی زینا دەکات بۆ ئەم سەردەمە ناگونجێت، ئەوا ئەو کەسە کراوەتە دەرەوەی خانەی ئیسلامەوە، شتێکی کردووە دژی بنەماکانی ئیسلامە و لەو ساتەوە بە کافر هەژمار دەکرێت. هەندێک شێخ و زانایانی ئیسلام پێیان وایە، بە تەنها یەک پیت موسوڵمان لە ئیسلام دەکرێتە دەرەوە. بۆ نموونە، گەر وتت: سوورەی (البقرە)بە (ئەلف لام) دەست پێ دەکات ئەوا لە ڕاستیدا تۆ چویتە خانەی کافرانەوە، لەبەر ئەوەی سوورەی (البقرە)تەنها بە (لام) دەست پی دەکات، نەک بە (ئەلف لام).

ئەو کەسانەی تووشی (نواقض) دەبن و بە کافر هەژمار دەکرێن، گەر لە ژێر سایەی دەوڵەتێکی ئیسلامیدا بن و دەوڵەتە ئیسلامییەکەیش پیادەی هەموو ئەو تێکستە قورئانی و حەدیسەکانی پەیامبەری ئیسلام بکات، ئەم چارەنووسانەی خوارەوە چاوەڕوانیان دەبن:
– گەر ژنی هەبێت، ئەوا ژنەکەی لێ زەوت دەکرێت.
– خوێنی حەڵاڵ دەبێت.
– گەر مناڵی هەبێت، ئەوا منداڵەکانی لێ زەوت دەکرێت.
– هەموو سەروەتوسامانەکەی لەلایەن (بیت المال)ەوە زەوت دەکرێت.
– هیچ وەرسەیەکی بەر ناکەویت، گەر لە دایک و باوکیەوە مابێتەوە.
– گەر سەروەتوسامانی هەبێت، لە دوای مردنی نابێتە وەرەسە بۆ خاووخێزانەکەی، بەڵکو دەبێتە موڵکی بیت المال.
———————————– ————–

سه‌رچاوه‌کان:

/ تفسیر ابن الکثیر.
/ فتح الباري شرح صحيح البخاري للحافط ابن حجر العسقلاني.
/ لسان العرب لأبن منظور.
/ ديوان الزنادقة (جمال جمعە)
/ الولاء والبراء (محمد بن سعید القحطانی)
/ الفاض الکفر (دکتور محمد عبدالرحمن الخمیس)
/ تفاسیر (القرطبي)
/ تفسیر طبری جامع البیان
/ تفسیر جلاالدین السیوطي
/ تێبینی: سوودم له‌ بەرنامەکانی (الاخ رشید)ی کەناڵی ئاسمانیی (ئەلحەیات) وه‌رگرتووه‌.

————
http://dengekan.com/doc/2016/8/arasWahab_kafer25.htm




نانۆتەکنۆلۆژی …. ئاراس وه‌هاب

(نانۆ) یەکەیەکی پێوانەییە، هەزار جار لە میکۆمیتەر بچووکترە. واته‌ یەک میلیمتەر دەکرێت بە یەک ملیۆن نانۆمیتەرەوە.
1 mm = 106 nanometer
بۆ ئەوەی لە قەبارەی نانۆپارتیکڵ باشتر تێبگەین، بڕوانە هێڵکاریی پەنجەمۆری خۆت. ماوەی نێوان بازنەیەک و بازنەیەکی تری پەنجەمۆری خۆت، تێیدا هەشتا هەزار نانۆپارتیکڵ جێگای دەبێتەوە

بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرە بکەن ……




ڕاگه‌ردان و ڕێگه‌کانی ژه‌هر دوو کتێب و یه‌ک ئه‌زموون … ئاراس وه‌هاب

ڕاگه‌ردان و ڕێگه‌کانی ژه‌هر دوو کتێبی تری (کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور)ن، که‌ ئه‌مساڵ (ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس) چاپی کردوون. یه‌که‌میان له‌ کۆمه‌ڵێک تێکستی چیرۆک و شیعر پێک هاتووه‌، به‌ڵام تێکستێکی شانۆییش له‌ خۆی ده‌گرێت. وه‌ک زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی پێشووی له‌مه‌یه‌شیاندا چه‌ند گوته‌یه‌کی وه‌ک ده‌ستپێک داناوه‌، که‌ زیاتر سیمای چیرۆکی کورتیان هه‌یه‌. بۆ نموونه‌ نووسیویه‌تی: (من خاوه‌نی دوو کۆیله‌م، یه‌کێکیان ناوی (چاکه‌) و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان ناوی (خراپه‌)یه‌. باوه‌ڕ ده‌که‌م ئێستا بزانیت ئه‌وه‌ منم ئه‌وان هه‌ڵده‌سووڕێنم، نه‌وه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. ئەگەرچی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی (1949)وە یاسای قەدەغەکردنی کۆیلایەتیی دەر کردووە، بەڵام گوێ بەو یاسایە نادەم و کۆیلەکانم ئازاد ناکەم).

چیرۆکه‌کان هه‌ندێکیان زۆر کورتن وه‌ک (کۆترباز)، (شه‌قلیپه‌قلییه‌کان) و (چوار گریمان دابنێ)، به‌ڵام هه‌یشیانه‌ زۆر دریژه‌، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ڕۆمانه‌ وه‌ک (چیرۆکی کوڕه‌که‌چه‌ڵ نا، هیی کوڕه‌قژدرێژ) و (گۆشتی خاو).
پێشه‌کییه‌کی درێژیشی بۆ کتێبه‌که‌ نووسیوه‌.‌ پێشه‌کییه‌که‌ لانی که‌م جووتێ ئه‌رک له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یه‌که‌م، ئه‌رکی بایۆگرافی. واته‌ نووسه‌ر چۆن ئاشنایه‌تیی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا په‌یدا کردووه‌، چ کتێبێک کاری کردووه‌ته‌ سه‌ری، ده‌وروبه‌ره‌که‌ی چ ڕۆڵێکیان له‌ پێگه‌یاندنیدا هه‌بووه‌، که‌ی ده‌ستی داوه‌ته‌ نووسین و شتی تری له‌م بابه‌ته، به‌ڵام له‌ شێوه‌ی یاداشتدا نووسیویه‌تی و هه‌وڵی داوه‌ گێڕانه‌وه‌که‌ چێژ ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی ئه‌و شیعره‌ سادانه‌ی له‌ گه‌ڕه‌ک و قوتابخانه‌دا هه‌ڵیبه‌ستوون. ئه‌و نوکتانه‌یش، که‌ له‌سه‌ر خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک و هاوڕێکانیدا دروستی کردوون. زۆربه‌یان کۆمیدین و ته‌عبیرن له‌ هه‌ستی هه‌رزه‌کارێک له‌ ئاستی ده‌وروبه‌ریدا. ئه‌رکی دووه‌می پێشه‌کییه‌که‌ پێشاندانی دیدگه‌ی نووسه‌ره‌ بۆ چه‌مکه‌ ئه‌ده‌بییه‌کان. شێوه‌ و ناوه‌رۆک، ته‌کنیک و شێوازه‌کانی گێڕانه‌وه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ قسه‌یان لێوه‌ کراوه‌. هه‌روه‌ها باسکردنی ئه‌و کتێبانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا خوێندوونیه‌تیه‌وه‌ و کاریگه‌رییان له‌و دیدگه‌یه‌ی کردووه‌. له‌و پێشه‌کییه‌دا جیاوازیی نێوان سلێمانی و هه‌ولێر له‌ ڕووی سۆسیۆلۆجییه‌وه‌ پێشان دراوه‌. خوێندنه‌وه‌یه‌کی گرنگه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌و دوو شاره‌، بۆیه‌ مه‌به‌ستمه‌ له‌سه‌ری بوه‌ستم.

له‌ شوێنێکدا ده‌نووسێت: (دوور لە خواستی خۆم لە هەولێر لە دایک بووم، بەڵام بە ویستی خۆم چوومە سلێمانی، بۆیە هەردووکیان ڕابوردووی منن و شانازییان پێوە ناکەم، بگرە دەمەوێت مێتافیزیکییانە تێکیان بشکێنم)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆر زوو جیاوازیی نێوان ئه‌و دوو شاره‌ی هه‌ست پێ کردووه‌: (خەڵکی سلێمانی پێت دەڵێن: مەیەرە شارەکەم، لە ماڵەکەماندا چی دەکەیت، بیکە، لە کاتێکدا هەولێرییەکان پێت دەڵێن: لە ماڵەکەم نزیک مەبەرەوە، بەڵام شارەکە بۆ خۆت!). ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی بنووسێت: (هەموو ئەوانەی دەچنە هەولێر، خێرا ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت، کە لەو شارەدا نەک نامۆ نین، بەڵکوو دەکرێت خۆیان ببنە خاوەنی، بەڵام لێرەدا شتێک نابینن، ئەویش ئەوەیە، کە ئەمە نیشانەی کرانەوە نییە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە نیشانەی داخراوییە. هەر تاک و گرووپێکی دەرەوە دەتوانێت ببێتە بەڕێوەبەری ئەو شارە، بێ ئەوەی نەک هەر ڕووبەڕووی ناڕەزایی ببێتەوە، بەڵکوو وایش هەست بکات چاکەی گەورەی لەگەڵدا کردوون، بە چاوپۆشین لەوەی چۆنی بە ڕێوە دەبات. هەر ئەمەیشە وا دەکات لەو شارەدا ناڕەزایی نەبێت، یان کەم بێت، بەتایبەتی لە دوای ڕاپەڕینەوە، وردتر لەو کاتەوە کەسە یاخییەکانی ئەو شارە ڕاو نران و دەربەدەر کران. دەی، با ئەو تاک و گرووپانە لە ماڵەکەی نزیک ببنەوە، بزانن بە هەمان شێوە بێدەنگ دەبێت!). له‌م ڕووه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک نهێنیی له‌م شارانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌، که‌ ئه‌نجام هه‌ردووکیان به‌ داخراو ده‌زانێت.

نموونه‌ی شاری کراوه‌ لای (کاکه‌سوور) به‌رلینه‌. (ئێمە دەتوانین بڵێین بەرلین شارێکی کراوەیە و لەسەر ئاستی جیهانیشدا وا ناسراوە. بۆیە دەتوانین ئەوە بە بەرلین بڵێین، چونکە بە ئاشکرا لە پشت ئەو کرانەوەیەیدا هۆشیارییەکی گەورە دەبینین. لە بەرلیندا هەر بۆچوون و هەڵسوکەوتێک دەتوانێت ئازاد بێت، بەڵام ئایا لە هەولێردا وایە؟ ئەگەر بەرهەمی کرانەوەییی بەرلین بە ڕوونی هەست پێ دەکەین، ئەدی کوا بەرهەمی کرانەوەییی هەولێر؟). که‌واته‌ نه‌ سلێمانی شارێکی کراوه‌یه‌ و نه‌ هه‌ولێریش، مادام به‌رهه‌می کرانه‌وه‌ییان نییه‌. ده‌نووسێت: (هەولێرییەکان ئەوەی بیری لێ ناکەنەوە، دەرەوەی سنووری ماڵیانە، بەڵام ماڵی سلێمانی بەو ئەندازەیە داخراو نییە. لە بەرانبەردا ئەمەیش نیشانەی کرانەوەیی نییە، چونکە ئەوان پێچەوانەی بەرلینییەکان شارەکەیان تەواو داخستووە، لە کاتێکدا ئەوەی شار دادەمەزرێنێت و گەشەی پێ دەدات، ئەوانەن لە دەرەوە ڕووی تێ دەکەن). تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی بڵێت: (بەم شێوەیە هەولێری پاسەوانی ماڵەکەیەتی، نەبادا یەکێ لێی نزیک ببێتەوە و سلێمانەیی توند شارەکەی لە باوەش گرتووە، نەوەکا بێگانەیەک بەری بکەوێت و گۆڕانی بەسەردا بهێنێت، چونکە ترسی گەورەی لەوەیە، بگرە دەرەوە بۆ ئەو فۆیبیایە. دەتوانم بڵێم (شار) ماڵی سلێمانەیی و (ماڵ) شاری هەولێرییە.

لە هەردووکیاندا داخرانی کوشنده‌ هەن، بەڵام بە دوو شێوازی جیاواز، کە ئەمە لای بەشێکی زۆری نووسەرانیشدا ڕەنگی داوەتەوە. سلێمانەیی هێندەی بە شارەکەیدا هەڵدەڵێت، هێندە بە لای باسی ماڵەکەیدا ناچێت، لە کاتێکدا هەولێری وەک چۆن هەر ناوی شارەکەی ناهێنێت، هەوڵی گەورەیش دەدات چەند بۆی بکرێت قسە لەبارەی ماڵەکەیەوە نەکات). ئه‌گه‌ر هه‌ولێری بوونه‌وه‌رێکی ساده‌یه‌ و که‌م جووڵاوه‌، ئه‌وه‌ سلێمانه‌یی زیاتر له‌ناو وه‌همدا بزوواوه‌: (هەولێری زۆر کەم جووڵاوە و هەستی بە شار هەر نەکردووە، لە کاتێکدا نەشیویستووە هیچ لەبارەی ماڵەکەیەوە بڵێت، بگرە وەک گوترا هەمیشە هەوڵی داوە بیشارێتەوە. بە مانایەکی دیکە هێندە پێویستی بەوە نەبووە چیرۆکیان بۆ هەڵببەستێت، بۆیە بوونەوەرێکی کاڵ و سادەیە و بە شێوە سروشتییەکەی خۆی ماوەتەوە، بەڵام سلێمانەیی گیرۆدەی دەستی ئەو وەهمانەیە، کە بەردەوام لە ڕێگەی هەڵبەستنی چیرۆکەوە کەڵەکەی کردوون. هەولێری منداڵێکە، هێشتا نە زمانی گرتووە و نە پێ، بەڵام سلێمانەیی تەمەنی پێنج شەش ساڵانە و چووەتە دەرێ. ئەوەی بیستوویەتی، تەنیا چیرۆکە). ئه‌و دوو شاره‌ چۆن ده‌توانن دۆخی ئێستا‌ی خۆیان تێ بپه‌ڕێنن؟ ده‌کرێت وه‌ڵامه‌که‌یمان هه‌ر له‌وێدا ده‌ست بکه‌وێت: (لە سلێمانیدا کاتێ گۆڕانکاری دەست پێ دەکات، کە ئەوان شارەکە وەک ماڵیان دەخەنە سەر پشت و ئەو چیرۆکانەی بیستوویانن، وەک چیرۆک گوێ لێ دەگرن. بە مانایەکی دیکە بۆ ماڵ بگەڕێنەوە، بەڵام لە هەولێردا ئەو گۆڕانکارییە تەنیا بەوە دێتە دی، کە دەرگە و پەنجەرەی تۆکمە و ئەستووری ماڵیان بشکێنن و بێنە دەرەوە). به‌شێکی زۆری پێشه‌کییه‌که‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌ سۆسیۆلۆجییه‌کانی ئه‌م دوو شاره‌ ته‌رخان کراوه‌، بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی ئه‌و چه‌ند په‌ره‌گرافه‌ی لێ وه‌ربگرم.

تێکستی شانۆییه‌که (کراسی ئاهه‌نگه‌کان)‌ له‌ شێوه‌ی میلۆدرامادایه‌، به‌ڵام میلۆدرامایه‌کی جیاواز. کوڕێکی گه‌نج مێژووی ژیانی تێکشکاوی خۆی بۆ کراسێک ده‌گێڕێته‌وه‌، که‌ ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی دزیوه‌، به‌ مه‌رجێ کراسه‌که‌ ته‌عبیر له‌ ژنێک ده‌کات و به‌ ده‌نگێکی ژنانه‌یش ده‌دوێت. ئێتمۆسفێرێکی ئیکزۆتیکییانه‌ی هه‌یه‌. له ڕێگه‌ی‌ دایه‌ڵۆگی نێوان کوڕێک و کراسه‌که‌یه‌وه‌ تیشک ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی به‌سه‌ر بواری ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتووری و سایکۆلۆجیی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هاتوون‌. هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و تێکشکانی، په‌رته‌وازه‌بوونی شۆڕشگێڕان و ده‌ربه‌ده‌ربوونی دانیشتووان به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاماژه‌یان پێ دراوه‌، که‌ جارێک وه‌ک تراژیدیا و جارێک وه‌ک کۆمیدیا خۆیان ده‌نوێنن.

ئه‌گه‌رچی شیعره‌کان هه‌مان هێزی چیرۆکه‌کانیان نییه‌، که‌ (کاکه‌سوور) به‌رده‌وام گوتوویه‌تی زوو وازی له‌ نووسینی شیعر هێناوه‌ و خۆی بۆ ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ ته‌رخان کردووه‌، به‌ڵام‌ کاتێ ئه‌وه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گرین هه‌ستێکی ترمان له‌ به‌رانبه‌ریاندا ده‌بێت. له‌ هه‌ندێکیاندا به‌ ڕوونی سیمای ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ ده‌بینین وه‌ک له‌ (مه‌رگی هاوسه‌رم)، (یاری له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا)، (دوو خوشک)، (قوتابخانه‌ی خۆشه‌ویستی) و یه‌ک دووانێکی تردا دیاره‌. زمانی شیعره‌کان ڕوونه‌، به‌ڵام مه‌به‌ستی بووه‌ مانای قووڵ به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌ن وه‌ک له‌ (خۆکوشتن)دا به‌رچاومان ده‌که‌وێت:
چووم چه‌کێ بکڕم،
له‌ ڕێگه‌ تۆم ناسی‌.
چه‌که‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ بوو خۆمی پێ بکوژم.
ئه‌وه‌ی له‌ منتدا گۆڕی، دوو شت بوون:
ڕێگه‌ و مانا،
به‌ڵام پلانه‌که‌ هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی.

به‌شێکی زۆری به‌رهه‌مه‌کانی (ڕاگه‌ردان) هیی پێش ڕاپه‌ڕینن، به‌ڵام پێیاندا چووه‌ته‌وه‌ و ده‌ستکاریی کردوون، به‌تایبه‌تی چیرۆکه‌ درێژه‌کان، بۆیه‌ ناوی (ڕاگه‌ردان)ی لێ ناون، که‌ به‌ مانای دانانی شتێکه‌ له‌ شوێنی شتێکی ونبوو، یان شکاودا.
هه‌رچی کتێبی، یان ڕۆمانی (ڕێگه‌کانی ژه‌هر)ه‌ له‌ هه‌شت به‌ش پێک دێت، که‌ هه‌ر به‌شه‌ی چیرۆکێکی درێژه‌. خوێنه‌ر ده‌توانێت چیرۆکه‌کان هه‌م به‌ جیاواز و هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا بخوێنێته‌وه‌. واته‌ هه‌ر چیرۆکێک سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌ڵام پێوه‌ندییشی به‌وانه‌ی تره‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی به‌ چیرۆکی دوای خۆیه‌وه‌، که‌ ژه‌هر خاڵی هاوبه‌شی هه‌موویانه‌. له‌وێیشدا کۆمه‌ڵێک گوته‌ی نووسیون‌ و هه‌ر هه‌موویان به‌ ژه‌هره‌وه‌ پێوه‌ستن‌. ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌کیانه‌: (بە منداڵی وام دەزانی ڕۆژێک لە ڕۆژان بە ژەهر دەمرم. ئێستا گەورەم و پێکەنینم بە ئەقڵی ئەوسام دێت، نەک لەبەر ئەوەی بە ژەهر نامرم، به‌ڵکوو لەبەر ئەوەی نەمدەزانی بە ژەهری ناوەوەی خۆم دەمرم).

چه‌مکی ژه‌هر له‌ (ڕێگه‌کانی ژه‌هر)دا ته‌نیا لایه‌نی کیماویی نییه‌، که‌ به‌شێکی زۆری کاره‌کته‌ره‌کان پێی مردوون، به‌ڵکوو لایه‌نێکی گرنگتری هه‌یه‌، که‌ ئۆنتۆلۆجییه‌. واته‌ ژه‌هر ده‌بێته‌ پرسیاری فه‌لسه‌فی و ده‌چێته‌ ناو سیستێمی بیرکردنه‌وه‌وه‌. هه‌ر کاره‌کته‌رێک پرسیاری جیاوازی له‌باره‌ی ژه‌هره‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ ئه‌مه‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌. ژه‌هر ده‌شێ مانای پێوه‌ندیی تاک به‌وی تر بێت، ده‌شێ ته‌نیایی و گۆشه‌گیرییش بێت، ڕه‌نگه‌ له‌ شێوه‌ی غوربه‌تدا ده‌ربکه‌وێت و له‌وانه‌یه‌ وه‌ک چه‌پاندن (کبت) خۆی پێشان بدات. دووریش نییه‌ ببێته‌ سێکسواڵێتی. به‌گشتی ژه‌هر له‌ هه‌موو شوێنێکدا هه‌یه‌، که‌ مرۆڤی لێیه‌، به‌ڵام هێنده‌ی له‌ ناوه‌وه‌یه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ نییه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه‌ له‌ زماندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌. سه‌یر نییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کان کێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ زماندا هه‌بێت‌. ئاسان نییه‌ ته‌عبیر له‌و ژه‌هره‌ی ناوه‌وه‌یان بکه‌ن، بۆیه‌ به‌دوای ڕێگه‌ی تری گه‌یاندندا ده‌گه‌ڕێن. یه‌کێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌م ڕۆمانه‌دا ورووژێنراوه‌، به‌ریه‌ککه‌وتنی که‌لتووری کوردی و که‌لتووری ئه‌وروپاییه‌، که‌ شوێن له‌ چوار چیرۆکدا کوردستانه‌ و هه‌ندێجار به‌غدایشی تێ ده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌ چوار چیرۆکه‌که‌ی تردا ئه‌وروپایه‌، که‌ ئه‌مه‌ مانا و ئاماژه‌ی ژه‌هر قووڵتر ده‌کاته‌وه‌. به‌شێکی کاره‌کته‌ره‌کان له‌ ئه‌وروپا زمان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه‌ به‌ مه‌به‌ستی ته‌عبیرکردن په‌نا بۆ ڕیگه‌ی تر ده‌به‌ن وه‌ک له‌ به‌شی سێیه‌مدا ده‌یبینین، که‌ ناونیشانی (کۆیله‌ی پیته‌کان)ی هه‌یه‌.

ئه‌زموونی (کاکه‌سوور) ئه‌زموونێکی تایبه‌ته‌ له‌ بواری نووسیندا، بۆیه‌ به‌رهه‌مه‌کانی چه‌ند له‌ ڕووی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه‌ له‌ یه‌کتر جیاواز بن، دواجار هه‌موویان سه‌ر به‌ یه‌ک ئه‌زموونن. زۆر نین ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ده‌بنه‌ خاوه‌نی ئه‌زموونی خۆیان. ده‌توانین چه‌ند خاڵێک ده‌ستنیشان بکه‌ین، که‌ وایان کردووه‌ ئه‌زموونی (کاکه‌سوور) جیاواز و تایبه‌ت بێت، یه‌کێکیان زمانه‌. بیستوپێنج ساڵه‌ (کاکه‌سوور) ده‌ناسم، که‌ له‌ یه‌کێ له‌ که‌مپه‌کانی دانمارکدا یه‌کمان گرت و کتێب و خوێندنه‌وه‌ و نووسین له‌ یه‌کتری نزیک کردینه‌وه‌. شتێک زۆر له‌نێوانماندا بووبێته‌ جێگه‌ی گفتوگۆ، زمان بووه‌. زمان لای (کاکه‌سوور) ته‌نیا ڕێنووس، خاڵبه‌ندی، وشه‌سازی و ڕسته‌سازی نییه‌، که‌ یه‌کێکه‌ له‌و نووسه‌ره‌ ده‌گمه‌نانه‌ی کورد ئه‌وانه‌ به‌ دروستی به‌ کار ده‌هێنن، به‌ڵکوو له‌وه‌یش زیاتره‌. واته‌ پرسیاری (زمان چییه‌) له‌ سه‌ره‌تاوه‌ جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و نووسه‌ره‌ بووه‌. له‌ گفتوگۆکانیدا به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌و پرسیاره‌ کردووه‌ته‌وه‌.و‌ سه‌رجه‌م لینگویستیکی کردووه‌ته‌ بواری لێکۆڵینه‌وه، نه‌وه‌ک ته‌نیا به‌شێکی دیاریکراوی زمان. بۆ نموونه‌ له‌و گفتوگۆیه‌دا، که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م و (به‌ختیار عه‌لی) له‌ژێر ناونیشانی (زمانی ڕۆژانه‌ و زمانی نووسین له‌ ڕۆمان)دا کراوه‌، به‌ ڕوونی تێگه‌یشتنی جیاوازی ئه‌م له‌و بواره‌دا‌ هه‌ست پێ ده‌که‌ین.




مادییەتە عەقڵانییەکەی هۆبز … ئاراس وەهاب

——————————
چی لە مرۆڤێک دەکەیت، هەوڵی بەچوارگۆشەکردنی بازنە بدات؟!!

لە نێو ئینگلیزەکاندا ساڵی (ئارامادا – Aramada) بە (ئەو ساڵەی فیلۆسۆفە گەورەکەیشمان لە دایک بووه‌)، ناسراوە، کە بریتییە لە ساڵی ١٥٨٨ی زایینی. لە (٥)ی نیسانی ئەو ساڵەدا و لە گوندی (وێستپۆرت)ی سەر بە شارۆچکەی (مالسبری) منداڵێک پێش وەختی خۆی، واتە پێش ئەوەی نۆ مانگ و نۆ ڕۆژەکە تەواو بکات لە دایک دەبێت. ئەو ڕێکەوتە، لەدایکبوونی ئەو منداڵە و نزیکبوونەوەی پاپۆڕی زەبەلاح (Giant)ی ئیسپانی (ئارامادا) بە ساڵێکی شووم لە نێو ئینگلیزەکانی ئەو سەردەمەدا ناسراوە. (هۆبز) خۆی لە یەکێک لە شیعرەکانیدا دەڵێت: دایکم لەو ڕۆژەدا دووانه‌یەکی دەبێت، یەکێکیان منم و ئەوی تریان ترسە. لە سەرگوزشتەکەی خۆیشیدا نایشارێتەوە، کە هەر ئەو ڕۆژە شوومە بووە کاریزمایی پێ بەخشیوە. ترس لای (هۆبز) ڕاستەقینە بووە، پێی وا بووە، سروشتی مرۆڤ سروشتێکی دڕندانه‌ی هەیە، برا دەتوانێت برا بکوژیت، گێلێک دەتوانێت لەسەر چەند پاوەندێک بتکوژێت. (هۆبز) ئه‌و ترسه‌ی هه‌ر لە سکی دایکییه‌وه‌ لای دروست بووە. (ئارامادا) کەشتیی بارهەڵگری گەورە، کە توانای گواستنەوەی هەشتسەد پاپۆڕی بچکۆلە و نەوەتهەزار سەربازی هەبووە، لەلایەن پاشای ئیسپانیا (فیلیپ)ی کاتۆلیکیی ئەو سەردەمەوە ڕەوانەی کەنارەکانی بەریتانیا کراوە بۆ چاوترساندنی (لیزبێس)ی پرۆتستستانی، شاژنی بەریتانیا. ئەو ڕووداوە ترسێکی زۆری خستووەتە دڵی ئینگلیزەکانەوە. هاوڕێکانی سەردەمی خۆی و فیلۆسۆفەکانی تری دوای خۆیشی دەڵێن، (هۆبز) بۆیە توانیویەتی نزیک بە سەدەیەک بژی، لەبەر ئەوەی زۆر ترساوە. (هۆبز) هەرچەندە لە ژیاندا زۆر ترساوە، بەڵام پەنجا ساڵی دووه‌می تەمەنی تووشی شەڕی زۆر قورس بووە، کە نەک هەر بەرگەی گرتووە، بەڵکو تێیشیاندا زۆر سەرکەوتوو بووە، بۆیە بووە بەو فیلۆسۆفە بەناوبانگەی ئێستا ئێمە پێی سەرسامین. شەڕەکانی (هۆبز) فیکری و فەلسەفی بوونە. بیرمەندێکی پڕشنگدار، چاونەترس و سه‌رکێش (adventurer) بووە. دکتۆر (رفائیل) دەڵێت، (هۆبز) لە بڵاوکردنەوەی بیرە فەلسەفی و سیاسییەکانی خۆیدا زۆر چاونەترس بووە، لە زۆر حاڵەتدا سوور زانیویەتی هەردوو دەستەڵاتی کڵێسا و پاشایەتی دژی هەڵدەستن، بەڵام لێیان نەسڵەمیوەتەوە. هەرچ کاتێک ئەو فیلۆسۆفە چووبێتە نێو شەڕی فیکرییەوە، بە زمانێکی زۆر توند، بە وزەیەکی بەرز و بڕوایەکی بێئەندازەوە دەریبڕیون و هیچ هەستی بە ترسیش نەکردووە. په‌لاو (challenge)ەکانی ئەم فیلۆسۆفە، بەرانبەر بە دەستەڵاتی کڵێسا و فەلسەفەی ئەرەستی ئەو سەردەمەی قوتابخانەکانی ئنگیلزەکان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی بە دوژمنی سەرسەختی خوا و مەسیحیان لە قەڵەم داوه‌. هەروەها فەرمانی سووتاندنی کتێبەکانیشی دەرکراوه‌. (تۆماس هۆبز) پێش ئەوەی فیلۆسۆف بێت، زانایەکی بەناوبانگی بواری ماتماتیک بووە. کتێبی تۆماسی ماتماتیکی یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی فێرکردنی ئەو زانستە لە زانکۆکاندا. لە تیۆرییە ماتماتیکییەکانیدا خاوەنی تۆماری شەڕێکی فیکریی ٢٠ ساڵەیە لەگەڵ زانکۆی (ئۆکسفۆرد)دا. شەڕی فیکریی (جەبر و ئه‌ندازه‌)ی ئەم فیلۆسۆفە لە سەردانی دووه‌میدا بۆ پاریس دەست پێ دەکات بە تایبەت کاتێک، کە چاوی بە کتێبکەی (ئەقلیدس) دەکەوێت. هەر ئەم کتێبە بوو فیلۆسۆفی گەورەی گەیاندە ئەو باوەڕەی، ئەوەی (ئەقلیدس) لە (جەبر و ئەندازه‌)دا پێی گەیشتووه‌، ئەمیش دەتوانێت لە فیکر و فەلسەفە و سیاسەتدا بیگاتێ، لەوێوە بیرۆکەی کتێبی (لیڤایته‌ن – Leviathan) بۆ یەکەمجار لە دایک دەبێت. ئەم کتێبە بە بەناوبانگترین تیۆرییەکانی ئەم فیلۆسۆفەلە بواری سیاسەت و دەوڵەتداریدا هەژمار دەکرێت، تێیدا بنەماکانی پاسادانکردنی یەکسانیی هێزە سیاسییەکانی لە ڕووی (ئەندازه‌)ەوە وەکو زانستێکی ماتماتیکی سەلماندووە. هاوشێوەی (دێکارت)، (هۆبز)یش پێی وا بووە زانستی (ئه‌ندازە) تاکە زانستی پڕلۆژیکە، کە خوای سروشت بە مرۆڤایەتیی بەخشیوە. لە زانستی ماتماتیکیدا گومان هەیە، بۆیە خستنەبری هەیە. گومان و خستنەبری بووە وایان لە (هۆبز) کردووە، کە داوا لە مرۆڤایەتی بکات و بڵێت، باوەڕ بەوە مەکەن لە ئارادایە و گوتراوە، بەڵکو گومانەکان زۆرن و پێویستییان بە خستنەبری هەیە، پێناسەکان بەردەوام دابڕێژنەوە پێش ئەوەی بە کاری بهێنن. دانانی خاڵ (Full stop) ئەو بنەمایەیە (ئه‌ندازه‌)ی لێوە دروست دەبێت. لێرەوە ئەم فیلۆسۆفە دەچێتە قوڵاییی جووڵەوە و بنەما ئەرەستۆییەکانی پێ پووچەڵ دەکاتەوە. ئەم مرۆڤە بە شێوازێک عەشقی (ئەندازه‌) بووه‌، هەوڵی بەچوارگۆشەکردنی بازنەی داوە. لەبارەی ئەو هەوڵانەیەوە کۆمەڵێک ڕەشنووسی لە پاش بە جێ ماون، کە دواتر کۆپییەکەی دەخەینە پاشکۆی ئەم نووسینەوە. شەڕی ئەم بیرمەندە لەگەڵ بازنەدا زیاتر لە ٢٠ ساڵی خایاندووە، کاتێکیش وازی لێ هێناوە تاکو مردنی چەندین جار ویستوویەتی بۆی بگەڕێتەوە، بەڵام بۆی نەکراوە. بیرۆکەی بەچوارگۆشەکردنی بازنە لای (هۆبز) بەرهەمی ئەو یادگاری و ئەزموونە ناخۆشەیە، کە بیرمەند لە ژیانی زانکۆیدا لە (ئۆکسفۆرد) تێیدا ژیاوە. ئەو تاکو سەر ئێسک دژی سیستێمی خوێندنی ئەو سەردەمەی بەریتانیا بووە. زانکۆکانی لەبەر ئەوەی خەریکی بڵاوکردنەوەی بیری لاهووتیی بوون، بە کڵێسای تاریک ناوی بردوون. زانستی (جەبر) و (ئه‌ندازه‌) لە زانکۆکاندا بە جادوو و هونەری شەیتان لە قەڵەم دراون. ڕادەی ڕقی خەڵکی بەریتانی لە فیلۆسۆفی ناوبراو لە ژێر کاریگەیی دەوڵەتی کاتۆلیکیی ئەو سەردەمەدا گەیشتووەتە ڕادەیەک، نەخۆشییە تاعونیەکەی ساڵی ١٦٦٥ و هه‌ڵگیرسانی ئاگره‌ گەورەکەی لەندەنی ساڵی ١٦٦٦ خراوەتە پاڵ شوومیی ئەوەوه‌، گوایە باوەڕی بە خوا نەبووە. لە دوای ئەو دوو ڕووداوەوه‌ بڕیاری سووتاندنی پەڕتووکەکانی بە ناوی کتێبەکانی ئاتایست (الملحد)ەوە دراوە.
لە سەفەرێکیدا بۆ پاریس، ئەم فیلۆسۆفە ڕاهیبێکی کڵێسای بە ناوی (مارن مرسن) ناسیوە و لەوێوە لە ئەڵقەیەکی ئەکادیمی نافەرمییەوە لەگەڵ بەناوبانگترین زانا و بیرمەندی جیهانیی ئەو سەردەمەدا یەک دەگرن و زانست دەگۆڕنەوە. یەکەم شت، کە (هۆبز) لەوێدا بۆ ئەو گروپەی دەکات، پێشکەشکردنی ئەندێشەکان و بیرکردنەوەی قووڵییەتی لەبارەی بینین و هەستەکانی مرۆڤەوە. لەوێوە، دوای گەڕانەوەی بۆ ئینگلتەرا ڕێچکە فەلسەفییەکەی خۆی لەسەر سێ کۆڵەکە دادەڕژێت:
١- دیدگای میتافیزیکیی بوون بە گشتی.
٢- سایکۆلۆژیای مرۆڤ و پێوه‌ستبوونی بە فزیۆلۆژیاوە.
٣- سیاسەت و مۆڕاڵ.

لە سەرگوزشتەکەی خۆیدا (هۆبز) وای باس لێوە دەکات، کە زۆر بە ئاواتەوە بووە کتێبێک لەبارەی ئاییینه‌وه‌ لەسەر ئەو ڕیزبەندییە بنووسێت، بەڵام تێکەڵبوونی بە سیاسەت و زانستی سروشتی بواری به‌دیهێنانی ئه‌و خەونەی نه‌داوه‌. گەشتی فیلۆسۆفی ناوبراو بۆ فرەنسا ئارەزوومەندانە نەبووە، بەڵکو جۆرێک بووە لە (Self-imposed exile). واتە مەنفای هەڵبژاردە بووه‌.
(هۆبز) پێوه‌ندییەکی بەتینی لەگەڵ خێزانی (جاڤیندیش – Cavendish)دا دروست کردووە، کە ڕەچەڵەکێکی دێرینیان لە نێو کۆمه‌ڵگه‌ی بەرتیانیدا هەبووە. زۆرینەی بیرمەند، فیلۆسۆف و پیاوە سەربازی و دەستەڵاتدارەکانی ئینگلیزی ئەو چەند سەدەیە لەناو ئەو خێزانەوە هاتوون. ئەو پێوه‌ندییە دەرفەتێکی باشتری بۆ درێژەپێدان بە شەڕە فیکرییەکانی ئەو فیلۆسۆفە ڕه‌خساندووه‌. لە پاڵ ئەوەیشدا (هۆبز) لە ژیانیدا سێ گەشتی گەورەی ئەوروپیی کردووە. گەشتی یەکەمی بە یاوەریی قوتابیی یەکەمی، کە ئەندامی خێزانی (جاڤیندیش) بووە، کردووە. لە سەردەمی گەشتەکانیشیدا بەخت یاوەری بووە، ئەو سەردەمە بووە، کە (کێپلەر) زانستی فەلەکی داڕشتەوە و (گالالەیۆ)یش تازە گەڕابووەوە بۆ (تۆسکانی) و لە ڕێگه‌ی تەلسکۆبە نوێیەکەیەوە توانیبووی هەسارەی (نیپتۆن) بدۆزێتەوە. لە گەشتەکەیدا هەردووکیانیشی بینیبوو.
شەڕە فیکرییەکانی ئەم فیلۆسۆفە، لە گەشتەکەی پاریسەوە چەکەرە دەکات، بە دیاریکراوی لە دوای خوێندنەوەی کتێبەکەی دێکارت بە ناوی (An article about the curriculum)، واتای بابەتێک لەبارەی ڕێچکەوە. ڕاستییه‌که‌ی گەشەی عەقڵیی ئەم فیلۆسۆفە بەروبوومی گەشتەکانی بوو بۆ ئەوروپا. لە دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکانی ئەوروپا، بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی وڵاتەکەی زۆر خراپ شڵەقاوە. ئەو شڵەقاندنە وای کردووە، کۆمەڵێک دەستنووسی دانسقە لەبارەی سروشتی مرۆڤایەتی، بنەماکانی سیاسەت و دەسەڵاته‌وه‌ بەرهەم بهێنێت.
هەر لە سەرەتای بەریەککەوتنییەوه‌ لەگەڵ فەلسەفەدا (هۆبز) دەست بە دابەشکردنی فەلسەفە بەسەر سێ لقدا دەکات: لە لەشدا، لە مرۆڤدا و لە هاوڵاتیدا. یەکەمیان گوزارش لە سروشت و پشت سروشت دەکات. دووه‌میان سایکۆلۆژیای مرۆڤ بە غەم وەردەگرێت و سێیه‌میشیان ئاکارە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کۆمه‌ڵگه‌ شیتەڵ دەکاتەوە. لە نێو کایەی مرۆڤدا کێشەی گەورەی بۆ فەلسەفە خوڵقاندووە. لەوێدا ئەوەی بۆ دەردەکەوێت، کە کاتێک باس لە مرۆڤ دەکەیت دەکرێت باس لە دوو هۆشی جیاواز بکەیت: یەکێکیان ئەو هۆشەیە، کە پێی دەگوترێت ئیدراک و لە ڕێگه‌ی هەستەکانەوە بەرهەم دێت. ئەوی تریشیان هۆشی ناو بەشی یادەوەریی (الذاکرە)ەیە. ئەمەی دووه‌هەمیان ئاژەڵانیش هاوبەشن تێیدا. فەیلوسەفەکانی سەردەمی خۆی (ڕۆبرتسۆن) و (هۆڤدنج) پێیان وابووە (هۆبز)یش وەکو (ئەرەستۆ) دژایەتییەکی لە نێوان ئەو شتەی پێێ دەگوترێت فەلسەفە، یاخود زانست لەگەڵ ئەو شتەی پێی دەگوترێت تاقیکردنەوە، یاخود ئەزموون دروست کردووە. ئەوان پێیان وایە ئێمە لە ڕێگه‌ی تاقیکردنەوە و ئەزموونەوە لە چییەتی (ماهیە)ی شتەکان تێ دەگەین، بەڵام فەلسفە و زانست هۆکارەکانیمان پێ دەڵێن، هەر لە ڕێگەی ئاگاداربوونمان لە هۆکارەکانی پێشووه‌وه‌ ئێمە دەگەینە ئەو شتەی پێی دەگوترێت “ئاکام / نتیجە”. واتە بەو پێیە بێت فەلسەفەکەی (هۆبز) دژایەتیی هەستە ئیدراکیەکا ن(perceptuel) دەکات. کاتێکیش دژایەتیی لاهووتی کردووە، پێی وا بووە فەلسەفە، یاخود زانست بە پێچەوانەی دەرککردن و یادەوەری (الاحساس والذاکرە)ەوەبە ته‌نیا لەسەر ڕووکەشیی دیاردەکان ناگیرسێتەوە، بەڵکو هەوڵی شیتەڵکردنی هۆکارەکانیشیان دەدات. ئەم تێڕوانینە ئاماژەیەکی ڕۆشنە بۆ ئەوەی (هۆبز) زۆر دوور بووە لە ڕێچکەی تاقیگەرییەوە، بەڵکو ڕێچکەیەکی عەقڵانیی پەتیی هەبووە. ئەم لە ڕێگەی ماتماتیکەوە بەروبوومی عەقڵی (ratiocination)مان بۆ ڕوون دەکاتەوە و کۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێدان و دابەشکردن، ئەمانە هەموو فیکرن پێش ئەوەی بەرجەستە بن. ئێمە لە ڕێگەی فیکرمانەوە دەزانین چی دەبێت کۆ بکرێتەوە و چی دەبێت لێک دەربکرێن، یاخود دابەش بکرێن. هەرچی لاهووتە ئەو پێی وایە، مادام قسە لەسەر خوایەکی فانی دەکات، کە نە ڕەچەڵەکی هەیە و نە شوێنێکی دیاریکراوی هەیە، نە جێگەی پێ لێژ دەکرێت و نە حیساباتیشی لەسەر دەکرێت، کەواتە بەروبوومێکی عەقڵی نییە، بەڵکو ته‌نیا باوەڕە، بۆیە دەبێت لە پۆلی فەلسەفە دەربکرێتە دەرەوە. کایەی فەلسەفی لای (هۆبز) بۆ ئەو بابەتانە بەرتەسکە و هیچ جێگای ئەوانەی تێدانابێتەوە، کە بەروبوومی عەقڵی نین. لەوێدا وەکو نموونەیەک تیۆری خواپەرستیمان بۆ دەهێنێتەوە، کە پێی وایە خواپەرستی بەروبوومێکی عەقڵیی فیکریی مرۆڤەکان نییە، بەڵکو کاریگەریی پلانی کڵێساکانە وا لە مرۆڤەکان دەکات بەو ئاراستەیە بیر بکەنەوە. لەسەر هەمان بنەما (هۆبز) فەلسەفە لە مێژوویش دادەبڕێت و پێی وایە، مادام مێژوو پشت بە ئەزموون و تاقیکردنەوەکان دەبەستێت و ئەوانەیش بەروبوومی فیکریی عەقڵی مرۆڤ نین، بەڵکو لە ڕێگه‌ی ئیدراکه‌کانەوە دێن، بۆیە فەلسەفەی مێژوویی دەکاتە خانەی دەرەوەی فەلسەفەوە وەکو زانست.
گەر بمانەوێت بڕێک لە بارەی (مێتۆد)ەوە بدوێین، دەبێت لەوێوە دەست پێ بکەین، کە چەرخی حەڤدەیه‌م، ئەو چەرخەی ئەم فیلۆسۆفەی تێدا پەروەردە بووە، سەردەمی گەشەی مێتۆد بووە. هەندێک لە فیلۆسۆفەکان دەیگێڕنەوە، کە لەوێوە، واتە دوای گەشەی (مێتۆد) عەقڵی مرۆڤایەتی گەشەی نوێ و جیاوازی بە خۆیەوە بینیوە. لەم تێزەدا (هۆبز) پێی وایە، مرۆڤ دەتوانیت بگاتە ئەو ڕاستییانەی بە شوێنیاندا دەگەڕێت بەو مەرجەی (مێتۆد)ێکی دیاریکراوی هەبێت. پێش ئەو سەردەمە، مرۆڤایەتی وا لە (مێتۆد) تێگەیشتبوو، گوایە لە هەناوی کەلتوور و ڕابردوودا خۆی حەشار داوە، بەڵام ئەوە (هۆبز) و هاوڕێکانی بوون ئەوەیان سەلماند، کە هەر مرۆڤێک بە (مێتۆد)ێکی تایبەت بە خۆی دەیەوێت بگاتە ڕاستی. هەر (مێتۆد)ی ماتماتیکی و ئەندازه‌یش بوو وای لەم فیلۆسۆفە کرد عەشقی فەلسەفە ببێت. کاتێکیش بە (گالالیۆ) دەگات و (مێتۆد)ەکەی لە بواری کۆزمۆلۆژیدا دەبینیت، پێی سەرسام دەبێت. شیکاری و پێکەوەنان (ترکب والتحلیل) ئەو ڕێچکەیە بوو ئەم فیلۆسۆفە گرتبوویە بەر لە مەیدانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی کۆمه‌ڵگه‌ی ئەو سەردەمەدا. ئەو دەهات وەکو تیۆرییە ماتماتیکییەکانی شیکردنەوەی دەکرد، پێکهاتەی تازەی دەکرد و ئاکامەکانی بەیان دەکرد. (دێکارت) بە هەمان شێوەی *(هۆبز) (مێتۆد)ی ماتماتیکیی کردووە بەو ڕێچکەیەی فەلسەفە عەقلانییەکەی خۆیی لەسەر دامەزراندبوو. (هۆبز) بە حوکمی ئەوەی لە خێزانی دەستەڵاتدارانی هەم بەریتانی و هەمیش فره‌نسییەوە نزیک بووە، توانیویەیتی ئەو تێزانە پتەوتر بکات. (هۆبز) پێناسەکەی (دێکارت)ی بۆ شوێن (مکان) پێ قەبووڵ نەکراوە. ئەو پێی وا نییە، کایەی جیۆگرافی کایەیەکە درێژ دەبێتەوە، بێکۆتاییە و شتێکە سەربەخۆیە لە زه‌ین (ذهن). لای ئەم فیلۆسۆفە کایەی جیۆگرافی نە ماتەرە و نە درێژبوونەوەیە، بەڵکو وێنەیەکی زه‌ینییە و بەبێ بوونی زه‌ین ئەو بوونی هەیە. لەم میانەیەدا پرسیارێکی زۆر جەوهەری لەم فیلۆسۆفە کراوە، ئەویش ئەوە بووە: ئایا مادده‌ بوونی هەیە لە دەرەوەی فیکری ئێمە یان نا، خۆ گەر وایە فیکری ئێمەیش بەرهەمی مادده‌ین، کەواتە دوو ماددەمان هەیە هەردووکیان لە دەرەوەی فیکری ئێمە بوونیان هەیە. ئەم فیلۆسۆفە تا سەر ئێسک خۆی بە ماددی زانیوە و لە نووسینەکانیشیدا، بە تایبەت لە (لیڤایته‌ن)دا ئاماژەی پێ کردووە، کاتێک، کە قسە لەسەر دەروون، گیان و مەلاک دەکات، کە هەر یەک لەمانە جێگایەک لە بۆشایدا داگیر دەکەن، کە هیچ پێوه‌ندییان بە زه‌ینی ئێمەوە نییە، بەڵکو لە حەقیقەتدا بوونیان هەیە. کێشەی (هۆبز)، کە خۆی ددانی پێدا ناوە، جەوهەری ماددە بووە. ئەم کێشەیەیشی کاتێک بۆ دروست بووە، گەر پیاوێکی لاهووتی ویستوویەتی لەبارەی گیان و دەروونەوە قسەی لەگەڵدا بکات و تیۆرییەکانی پووچەڵ بکاتەوە. کێشەی (هۆبز) لەمە گەورەتر بووە، بەڵکو ئەویش تووشی هەمان گرێکوێرەی (هیگڵ) بووە، کە پێی وا بووە، جەوهەری مادده‌ لە دیاردە (مظهر)وە سەرچاوە دەگرێت و دیاردەیش لە گۆڕانێکی بەردەوامدایە، کەواتە جەوهەری ماددەیش لە گۆڕاندایە. ئەمە ئەو ڕاستییە تاڵە بووە، هەردوو فیلۆسۆف لە سەردەمەکانی خۆیاندا دەرگیریی بوون. لێرەوە بووە کێشەی مادییەتی عەقڵانیی (هۆبز) لای خەڵک دروست بووە. خەڵکی دەپرسن و دەڵێن: ئایا دەشێت مادده‌ و عەقڵ لە ڕێچکەیەکدا یەک بگرنەوە؟

لەبارەی جووڵەوە، ئە فیلۆسۆفە پێی وابووە، کە گەردوون هەمووی لە تەنی جوڵاو پێک هاتووە. لە نێوان زەوی و ئاسماندا، لە گەردیلەیەکی دەنکە لمێکی بیابانەوە تاوەکو گەورەترین تەنی نێو مەودای بینین، مرۆڤ، ئاژەڵ و تەواوی پێکهاتەکانی تری ناو ئەم گەردوونە ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە. کێشەی (هۆبز) لە جووڵەدا هەمان کێشەی (گالالیۆ) و (کێپلەر) بووە، کە باوەڕیان وا بووە تەنەکان لە خۆیانەوە لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی تر بێ هۆکار ناجووڵێن. ئەو هۆکارە بووه‌ گرێکوێرەی ئەم فیلۆسۆفە. لەم مەیدانەدا، کاتێکە (ئەرەستۆ) دەڵێت دەبێت هۆکارێک هەبێت بۆ ئەو هێزی جووڵێنەرە، ئیتر لێرەوە بیرۆکه‌ی بوونی زاتێکی گەردوونی دروست دەبێت و (هۆبز) ناچار دەبێت شەڕی لەگەڵ بکات. چه‌سپاو (سکون) لای (هۆبز) بوونی نییە. ئەم تێزە لە میانەی باوەڕبوون بە زاتێکی گەردوونی، کە ئایین بە خوای ناو دەبات، ئەوەندی تر ئەوی تووشی گرفت کردووە. بۆ ئەوەی لە گرێکوێرەی ئەم فیلۆسۆفە تێبگەین، ناچار دەبین نموونەیەک بهێینیەوە: کاتێک مرۆڤ پارچەلیمۆیەک دەبینێت، یاخود باسی لیۆمی بە وردی بۆ دەکەیت، شتێک، کە ڕوو دەدان لە جەستەی ئەو مرۆڤەدا ڕشتنی گلاندە. ئەم گلاندە (هۆبز) و تەواوی فیلۆسۆفە مادییەکانی تر بە پەرچەکرداری ماددیی لە قەڵەمی دەدەن، بەڵام بەربەستی گەورەی ئەوان لەم تێزەدا ئەوە بووە: ڕاستە ئەو گلاندڕشتنە پەرچەکردارێکی ماددییە، بەڵام گەر ئەو مرۆڤە هەرگیز لیمۆی لە ژیانی خۆیدا نەبینیبێت و تامی نەکردبێت ئەو پەرچەکردارە ڕوو نادات، گەر ئەوەش ددان پێدا بنێین ئەو کات ئیتر ئیدراکی ئیحساسیمان بۆ زیندوو دەبێتەوە، کە (هۆبز) ڕەتی دەکاتەوە و لە خانەی فەلسەفەی کردووەتە دەرەوە. گلەییی فیلۆسۆفەکان لە دوای ئەو پێناسە و چەمکە نوێیانە لەم فیلۆسۆفە گەورەیە ئەوە بووە، گوتویانە، گەر (هۆبز) ئەوەندە (ئیستینباطی) بێت، ئیتر ماددییەت لە کوێدا دەمێنێتەوە.
هێزە مەعریفییەکانی ناو مرۆڤ، کە جێگەی باسی ئێمەیە، (هۆبز) بە (imaginative) یاخود (conceptive)، بە واتای بینینی شتێک لە خەیاڵدا، یاخود به‌ هێنانه‌به‌رچاو و وێناندن ناویان دەبات. ئەمانە ئەو هێزانەن، ئەم فیلۆسۆفە کاری لە سەر کردوون و مرۆڤی لە ئاژەڵی ناعاقڵ پێ جیا دەکاتەوە. بەپێی ئەو تیۆرییانە، ئەم وای بۆی چووە، سەرەتاکانی هەموو مەعریفەیەک بە دروستکردنی وێنەیەک لە خەیاڵدا، لە زه‌یندا دەست پێ دەکات. هەرچی هەست لە مرۆڤدایە، لە ڕێگه‌ی کارتێکردنەوە دەوروژێت. ئەو کارتێکردنە دەشێت دەستلێدان، بۆنکردن، چونەژوورەوەی تیشک بۆ ناو چاو، هتد سەرچاوە بگرێت. ئەمانە هەموویان لە ڕێگه‌ی جووڵەوە دەخوڵقێن و کاتێکیش کاریگەریی خۆیان لەسەر هەستەکانی ئێمە دادەنێن دەبنە هۆی دروستکردنی جووڵە لەو دەرمارە و نیۆرۆگلیانەدا، کە ئەو وێنانەمان پێ دەڵێن. جووڵە لای (هۆبز) هەمیشە جووڵەی تر بە دوای خۆێدا دێنیت، ته‌نیا ئەو جوڵانەیشن وێنەکان لە خەیاڵماندا دروست دەکەن، کە دەبنە سەرچاوەی مەعریفەی ئێمە. بیانووی (هۆبز) بۆ پێناسکردنی ئیدراکه‌ە هەستییەکان ئەوەیە، گوایە ئێمە لە ڕێگه‌ی ئەو کاریگەرییانەوە ناتوانین جەوهەری شتەکان بناسین، بەڵکو ته‌نیا هەست بە بوون و ڕووکەشیان دەکەین. لێرەوەیە بە (وێنە لە خەیاڵدا) ناویان دەبات. لەم تێزەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، تەنەکان وەکو ڕاستیی دەرەکی دەرناکەون، مادام ڕاستەوخۆ جەوهەرەکانیان نازانین، بەڵکو لە ڕێگه‌ی بەروبوومی عەقڵییەوە دەیانناسین و تێیان دەگەین. لە درێژەی ئەم باسەیدا (هۆبز) دەڵێت، بەروبوومی هەستەکان هەمیشە وێنەن، وێنەکانیش زۆرن و لە هەلی جیاجیادا و بە هۆکاری جیاوازەوە لە ڕێگه‌ی ئیدراکەکانمانەوە بۆمان دروست دەبن. ئەم وێنانە کۆپییان لە ناو زه‌ینماندا دەمێنێتەوە، کە دواجار دەبنە سەرچاوەی مەعریفیمان. لە هەمان باسدا ئاماژەیش بەوە دەکات، کە تەنانەت دوای چاوداخستنیشمان ئەو وێنانەی لە دوا چرکەی بینینەکانماندا دروست دەبن، هەر دەبیننین و دەیشیانناسینەوە چ تەنێکی سەربەخۆن لە دەرەوه‌ماندا. لەم تێڕوانینەوە دەچێتە سەر قسەکردن لەبارەی جنۆکە (goast)ەوە و دەڵێت ئەو کۆپییانەی ئۆبجێکتەکانە وامان لێ دەکەن باوەڕمان بە تارمایی (شبح) هەبێت. لەباره‌ی خەویشه‌وه‌ (هۆبز) بێدەنگ نەبووە، بەڵکو قسەی خۆیی هەیە و دەڵێت خەو بەروبوومی جووڵەی پێکهاتەکانی جەوهەریی ناوەکیی دەماغی بوونەوەرەکانە. خەو هیچ نییە جگە له‌ وروژاندنی مێشک و دواجار بەرهەمهێنانی ئەو وێنانەی وەکو خەو دەیانگێڕینەوە. یەکێک لە خەسڵەتەکانی خەوبینین، کە تاکو ئیستا مرۆڤایەتی و زانست نەیانتوانیوە دەرک بە هۆکارەکەی بکه‌ن ئەوەیە ئێمە لە خەوماندا، تەواو پێمان وایە لە واقیعداین و هەرگیز دەرک بە واقیعیی خودی خەوبینینیەکە ناکەین. لە خەونەکانماندا مردووەکانمان دەبینینەوە، لەگەڵیاندا هەڵسوکەوت دەکەین، دەخۆین، دەخەوین و هەموو ئەو شتانەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا ئارەزوومان لێیەتی، دەیانکەین، بەڵام هەرگیز هەست بەوە ناکەین ئەوە خەوە. لە واقیعدا پێچەوانەکەی ڕاستە، ئەویش ئەوەیە واقیعی خەو ڕەت دەکەینەوە و گاڵتەی پێ دەکەین. مرۆڤی سەرەتایی بیرۆکەی خاڵق، ڕۆح، جنۆکە، زیندووبوونەوە و نەمرییان بە هۆی خەوبینییەوە بنیات ناوە، لەبەر ئەوەی هیچ ڕاڤه‌یه‌کیان بۆی نەبووە. هەستکردن و ئەزموون، کە سەرچاوەی کەڵەکەبوونی خەزێنەی مەعریفی ئیمەن، بە ته‌نیا نیشانەی ناسینەوەی فیلۆسۆفی تاقیگەری (التجریبی) نین، بەڵکو فیلۆسۆفی عەقڵانیشیان پێ دەستنیشان دەکرێت. ته‌نیا جیاوازییەک لە نێوانیاندا ئەوەیه‌ جۆری یەکەمیان، باوەڕیان بە دابەشبوونی مەعریفە نییە بەسەر دوو بەشدا، لە کاتێدا پۆلی دووەمیان، باوەڕیان وایە مەعریفە دوو سەرچاوەی هەن، یەکەمیان، ئیدراکەکانمانە، مەبەست لە پێنج هەستەکەیە و دووەمیشیان بەروبوومی عەقڵمانە. فەلسەفەی تاقیگەری لە هەستەوە دەست پێ دەکات و لەوێیشدا کۆتاییی دێت، بەڵام فیلۆسۆفی عەقڵانی لەسەر یەقینی ماتماتیکی کار دەکات و بە پاساودانی عەقڵی کۆتایی پێ دەهێنێت. فیلۆسۆفە عەقڵانییەکان، کە (هۆبز) وەکو ڕابەرێکی ئەو ڕێچکەیە هەژمار دەکرێت، کاتێک دژی هەستەکانمان دەوەستنەوە، هەروا بێ هوودە نییە، بەڵکو باوەڕیان وایە هەستەکانمان درۆمان لەگەڵ دەکەن، هەڵماندەخەڵەتێنن و بە لاڕێماندا دەبەن. لەم بارەیەوە نموونەی زۆریش هەن، بەڵام ئێمە لە نێویاندا ته‌نیا نموونەیەک دەهێنینەوە: کاتێک لە شوێنێکی تاریکەوە دەڕوانینه‌ دەروازەیەکی ڕووناک، جا ئەو دەروازەیە پەنجەرەی ژوورێکی تاریک، یاخود کونێکی بچکۆلەی شوێنێکی ئەو ژوورە تاریکە بێت، گەر بۆ چەند چرکەیەک سەیری ئەو دەروازە ڕووناکە بکەین و لە ناکاو چاومان دابخەین، دەبینین، کە وێنەی ئەو دەروازەیە بە تەواوەتی لە چاوماندا چاپ دەبیت و تا چەند چرکەیەکیش دەمێنیتەوە. عەقڵ لای (هۆبز) دوو ئامانجی هەیە: دەسنیشانکردنی هۆکارە مەرجییەکانی ئاکامه‌ دیاریکراوەکان، ئامانجی دووه‌میش دەسنیشانکردنی ئاکامەمەرجییەکانی هۆکارە دیاریکراوەکان.

زمان ڕۆڵێکی گرنگی لە فۆرمۆڵەبوونی فەلسەفە عەقڵانییەکەی (هۆبز)دا بینیوە، تەنانەت هەندێک لە فیلۆسۆفەکانی سەردەمی خۆی پێیان وا بووە، فەلسەفەی (هۆبز) پێشەنگی فەلسەفەی زمان و شیکارییە. گرنگیدانی ئەم فیلۆسۆفە بە زمان بە ئامانجی هەڵوەشاندەوە و ڕیسواکردنی گرفتە ساخته‌ و درۆیینەکانی فیلۆسۆفی چەرخەکانی ناوەڕاستە. لە کتێبی (لیڤایته‌ن)ەکەیدا بە ڕۆشنی ئاماژە بە پێویستیی ژیانی مرۆڤایەتی بۆ زمان دەکات، کە لە ڕێگه‌یەوە پێناسەکان دادەڕێژین، ناوەکان دەنێین و گوزارش لە عەقڵمان ده‌کەین. ئەم پێی وا نییە، کە ئەوە ته‌نیا عەقڵە جڵەوی زمان دەگرێتە دەست و کۆنتڕۆڵی دەکات، بەڵکو پێچەوانەکەیشی ڕاستە. بە واتایەکی تر زۆر کات زمان عەقڵمان کۆنتڕۆڵ دەکات و بەپێی جۆری گوزارشی ئەو زمانە عەقڵمان هەڵسوکەوت دەکات و فکر بەرهەم دەهێنێت. لە (لیڤایته‌ن)ەکەیدا ئاماژەیەکی ڕۆشن بەوە دەدات، کە ئەوەی چاپەمەنیی دۆزیوەتەوە زۆر پاڵەوان نەبووە، بەڵکو ئەوە پاڵەوان بووە، کە پیتی داهێناوە. زمان لای ئەم فیلۆسۆفە شتێکی فیکریی زۆر سەیر و سەمەرە نییە، بەڵکو بەرهەمی مرۆڤایەتییە، لە ئاکامی پێداویستییەکانی ژیانی مرۆڤەکانەوە لە بەریەککەوتنیاندا لەگەڵ یەکتردا سەرچاوەی گرتووە. دواجار (هۆبز) زمان به‌ ڕاستیییه‌وه‌ (الحقیقە) دەبەستێتەوە. لای ئەو ڕاستی تەواو پشت بە ڕیزبەندییەکی دروستی وشەکان دەبەستێت، ئەوەیشی بیەوێت بە دوای ڕاستیدا بگەڕێت، دەبێت وشە بە وشە بیری بێت چی دەڵێت، چۆن ڕیزیان دەکات، ئەگینا وەکو خۆڕاپسکان دەبێت لەناو تۆڕێکدا، کە ئەوەندەی تر تۆڕەکەی لێ ئاڵۆز دەبێت.
(هۆبز) وەکو سۆسیۆلۆژێکی شارەزا گفتوگۆی فراوانی لەبارەی مۆڕاڵ و ویژدانەوە هەبووە. لە دیدگایەکی سایکۆلۆژیەوە مۆڕاڵی شرۆڤە کردووە و قسەیەکی زۆری لەسەر سۆزەکان و هەڵچوونە فسیۆلۆژییەکانی مرۆڤ هەبووە. ئەو پێی وا بووە یاسا سروشتییەکان جێگیرن و گۆڕانیان بەسەردا نایەت. ئەوانەی قەدەغەن، هەرگیز ناتوانرێت ئازاد بکرێن و ئەوانەیشی ئازادن هەرگیز ناتوانرێت قەدەغە بکرێن. لەوبارەیەوە لە (لیڤایته‌ن)ەکەیدا دەیان نموونە لەسەر ئارەزوو و ئاره‌زووه‌ نەستییەکانی مرۆڤمان بۆ باس دەکات و دەیانخاتە ژێر کاریگەریی دەرەکییەوە. ئەو بنەما سایکۆلۆژییانەی (هۆبز) تێڕوانینە مۆڕاڵییەکانی خۆیی پێ دەخاتە ڕوو بریتین لە بەراوردکرنی (خێر/ باشە) بە (لەزەت)، (شەڕ) بە (ئازار)، … هتد. بە بۆچوونی ئەو، هەموو ئەو شتانەی مرۆڤ وەکو ئارەزوو سەیریان دەکات، ناوی ناون (خێر/ باشە) و هەموو ئەو شتانەیشی جێگای ڕقن بۆی ناوی ناون (شەڕ / خراپە). بەم پێیە، چەمکەکانی (شەڕ) (خێر) و هاوشێوەی دەلالاتەکانی خۆی لەو کەسانەوە وەردەگرێت، کە بە کاریان دەهێنێت، لەبەر ئەوەی شتێکی ڕەها و سەربەخۆ نییە ناوی (شەڕ) یاخود (خێر) بێت. لێرەوە (هۆبز) ڕێژەییی مۆڕاڵمان بۆ پێناس دەکات و مادامیش (خێر)ەکانمان گوزارشمان لە هەموو ئەو شتانە بۆ دەکەن، کە بۆمان باشن و (شەڕ)ەکانیشمان گوزارشمان لەو شتانە بۆ دەکەن، زیانبەخشن، کەواتە دەتوانین بڵێین، (خێر) بنەمای مۆڕاڵی کۆمەڵایەتیی مرۆڤایەتی پێک دەهێنیت. ئەوانەی باسیان لێوە کرا، بە ئەنگێزە خودییەکان ناو دەبرێن، کە مرۆڤایەتی توانیویەتی بۆ مانەوە و درێژەدان بە بوونی خۆی پێناسیان بکات و مامەڵەیان لەگەڵ بکات. لە بەرانبەردا، (هۆبز) پێی وایە، کاتێک ئێمە گوزارشت لە (سندوقێکی چوارگۆشە) دەکەین، ئەم گوزارشتە هیچ ئەنگێزیەکی خودیی تێدا بە دی ناکرێت، بەڵکو خه‌سڵه‌تێکی ڕەهایە و لە دەرەوەی خودی مرۆڤایەتیدا بوونی هەیە.

لە تیۆرییەکانیدا لەبارەی سیاسەتەوە، (هۆبز)دەڵێت: هیچ کەسێک نایەوێت ملکەچی یاسا و ڕێساکانی ژیان بێت، مەگەر لە سزا بترسێت. هەروەها کاتێک مامەڵە لەگەڵ کۆمه‌ڵگه‌یەک دەکەین، دەبێت هەمیشە چاوەڕێی ئەوە بکەین، کە خەڵکانێک قووت دەبنەوە، گەر هەڕەشەی سزایان لێ نەکەین یاسا پێڕۆیی ناکەن. یەک لەو تێزانەی (ئەرەستۆ) لە میانەی پێناسی مرۆڤدا (هۆبز) نکووڵی لێ دەکات، ئەوەیە (ئەرەستۆ) پێی وایە مرۆڤ بە سروشت بوونەوەرێکی چاکەکارە بۆ کۆمه‌ڵگه‌. (هۆبز) دژی ئەو تێزە یۆنانییە کۆنانەیە، پێیان وایە مرۆڤ بە سروشت شارستانییە لەو بارەیەوە دەڵێت: زۆرینەی زۆری فیلۆسۆف و نووسەرە کۆنەکان پێمان دەڵێن، مرۆڤ بە سروشت شارستانییە، وەکو ئەوەی دامەزراندنی دەستەڵاتێکی تۆکمە و بەهێز، بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاساییش پێویستی بە کۆنتراکتی مرۆڤەکان لەسەر کۆمەڵێک مەرج، کە دواجار پێی دەگوترێت یاسا، نەبێت. ئەم تێڕوانییەی خۆی بەوە کۆتا دێنێت: (دامەزراندنی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی پرۆژەیەکی زۆر لەوە گەورەترە ته‌نیا بڵێین مرۆڤ بە سروشت شارستانییە. لە ناو شارستانییەتدا ناکۆکییەکان، هێزە سروشتییە شاردراوەکانی مرۆڤ، ئەنگێزەکان و تەواوی توانا و ویستەکانی مرۆڤ دەوروژێن و دەکەونە گەڕ). (هۆبز) پێی وایە، لە سروشتدا شارستانییەت نییە، دەوڵەت، که‌لتوور، زانست و دەیان بەرهەمی تری مرۆڤایەتی بوونیان نییە، بەڵکو هەموویان لە باوەشی بەشارستانیبوونی مرۆڤدا لە دایک دەبن. (سکستۆس ئیمبریکس) نووسەرێکی کۆنی لاتینییە لە نووسراوەکانیدا نموونەیەکی مامەڵەکردنی فارسە کۆنەکانمان لەمەڕ هەڵبژاردنی پاشای نوێدا لە دوای مردنی پاشای هەنووکەیی بۆ باس دەکات و دەڵێت: کاتی خۆی، فارسەکان، که‌ پاشاکەیان ده‌مرد، ڕاستەوخۆ پاسایه‌کی دیکه‌یان هەڵنەده‌بژارد، بەڵکو ٥ ڕۆژ چاوه‌ڕییان ده‌کرد. لەو پێنج ڕۆژەدا ئاژاوە و پشێوی سەرتاپای وڵاتی گرتووەتەوە، کوشتن، بڕین، دەستدرێژی سێکسی و هەموو ئەنگێزە ناشیرینە وەحشییەکان ئاکتیڤ بوون‌. لە دوای ئەو پێنج ڕۆژە کاتێک هەرچ کەسێکیان بە پاشا دەستنیشان کردبیت، ئەوا خەڵکی ڕاستەخۆ ملکەچیی خۆیانیان پێشان داوە و پاڵپشتییان لێ کردووە. ئەم نموونەیە، کە (هۆبز) بۆمان دێنیتەوە بۆ ئەوەیە پێشانمان بدات، لە دوای هەموو ئاژاوە و پشێوییەک مرۆڤەکان ملکه‌چی (وەلاء)یان بۆ یاسا و دادپەروەری زۆرتر و زۆرتر دەبێت.
کتێبی (لیڤایته‌ن)ەکەی (هۆبز) بە کتێبێکی زۆر سه‌یر تێڕوانینی بۆ دەکرێت. وشەی (لیڤایته‌ن) وشەیەکی عیبرییە و بە مانای دڕندەیەکی دەریایی دێت، کە زۆر گەورەیە و لە ڕێگه‌ی شەڕەوە بەسەر هەموو گیانلەبەرە ئاوییەکانی تردا زاڵ دەبێت و مەملەکەتەکەیان داگیر دەکات. لەم کتێبەیەوە (هۆبز) دەیەوێت دەوڵەتێکی بەهێز و تۆکمە دابمەزرێنێت، کە توانای تێکشکاندنی پشێوی، فیتنە و شەڕەناوخۆییەکانی هەبێت. کەواتە (لیڤایته‌ن) دەوڵەت بووە، نەک فەرمانڕەوا و پاشا. (هۆبز) ئەم کتێبەی کردووە بە چوار بەشی سەرەکییەوە، لە بەشی یەکەمدا باس لەو کەرەستانە دەکات، کە دەوڵەتێکی بەهێزیان لێ دروست دەبێت. گرنگترینی ئەو کەرەستانەیش بە مرۆڤ ناو دەبات. لەوێوە فیلۆسۆفی ناوبراو دەوڵەت بە کۆمه‌ڵگه‌یەکی سیاسی لە قەڵەم دەدات، کە پێکهاتەکەی مرۆڤە و دەوڵەتیش داهێنانی خۆیەتی. لە بەشی سێیه‌می کتێبەکەیدا، ناوبراو باس لە بنەما دینییەکانی دروستبوونی دەوڵەتی مەسیحی دەکات و هەموو ئەو بنەمایانەیش دەخاتە ژێر پرسیار و گومانەوە. لە بەشی چواره‌میدا باس لە تاریکیی ڕۆح دەکات، کە تێیدا گوزارش لە خراپ وەرگێڕانی کتێبی مەسیحی دەکات و باوەڕبوونیشی بە جنۆکە و ڕۆح ئەو شتانە دەچوێنێت بە ئایینی بتپەرستیی کۆن.
لە بەشی گرێکۆمەڵایەتی و دامەزراندنی دەوڵەتەکەیدا (هۆبز) باس لە هەردوو مافە سروشتییەکان (حقوق الطبیعیە) و یاسا سروشتییەکانمان بۆ دەکات. مافە سروشتییەکان بەسەر چوار بەشدا پۆڵین دەکات:
– ئەو مافانەی لە پێناو مانەوەی خوددادا هەن.
– ئەو مافانەی که‌ره‌سته‌ی ئەو مانەوەیە مسۆگەر دەکەن.
– ئەو ماڤانەی ئامانج دەستنیشان دەکەن.
– ئەو مافانەی خاوەندارێتی دەسنیشان دەکەن.
بۆ یاسا سروشتییەکانیش ئەم فیلۆسۆفە پێی وایە ئەو بنەما و بیرۆکانەن لە ڕێگه‌ی عەقڵەوە دەدۆزرێنەوە، تاکو بەربەستەکان لە بەردەم بەردەوامبوونی ژیاندا وەلا بنێت. ئەم یاسایانە، لەگەڵ ئەوەیشدا سروشتین، بەڵام دواجار لەبەر ئەوەی لەلایەن عەقڵەوە دەدۆزرێنەوە بە عەقڵیش پێناسیان دەکات، پێیان دەگوترێت یاسا عەقڵییەکان، یاخود یاسا مۆڕاڵییەکان، کە پێشتر ئاماژەمان پی کرد. (هۆبز) پێمان دەڵێت هیچ بیانوویەک بۆ تێنەگەیشتن و خۆگێلکردن لە یاسا سروشتییەکان نییە. نەزانی (جهل) بۆ یاسا سروشتییەکان لە سێ ئاستدا خۆی دەبینێتەوە: نەزانی بەرانبەر بە یاسا (دەستوور)، نەزانی بەرانبەر بە دەستەڵات و دواجاریش نەزانی بەرانبەر بە سزا. دەربارەی سروشت، ئەوەی لە (ئەرەستۆ)ەوە بۆمان ماوەتەوە و بە ڕادەیەکی زۆریش کاریگەریی لەسەر (هۆبز) داناوە، ئەوەیە دەڵێت: سروشت هەندێک بوونی دروست کردووە تاوەکو فەرمان بدەن و هەندێک بوونی تریشی دروست کردووە، تاکو ملکەچ بن، سەرباری ئەمان هاوسەنگی و بەرابەرییەکیشی داناوە. لە درێژەی باسەکەیدا (ئەرەستۆ) دەڵێت، خۆ ئەگەر سروشت توانی مرۆڤەکان نابەرابەر بخوڵقێنێت ئەوا هیچ هێزێک نییە بتوانێت ئاشتییان لە نێواندا بۆ دابین بکات.

(هۆبز) تێڕوانینی تایبەت، بەڵام جیاواز لە سەردەمەکه‌ی خۆیی بەرانبەر بە ئایین هەبووە. کەسانێکی زۆر لە سەردەمی خۆیدا (هۆبز)یان بە ئاته‌ئیست (ملحد: خوانەناس) بە خەڵک ناساندووە، بەڵام ئەوەی زۆر باش (هۆبز)ی ناسیوە و توانیبێتی تێڕوانینی کەسایەتیی شی بکاتەوە ئەو کەسانە بوون، کە هاوڕێی نزیکی بوون و گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە. (جون ئۆبری) یەکێک بووە لەو کەسانە، هاوڕێیەتیی نزیکی لەگەڵ فیلۆسۆفی ناوبراو هەبووە. (جون) پێی وا نەبووە، کە (هۆبز) خوانەناس بووبێت. هەندێکی تر لە هاوڕێ نزیکەکانی پێیان وابووە، (هۆبز)، نەک هەر ئاتایست
بووە، بەڵکو ئاتایزم کرۆکی فەلسەفەکەی بووە و بنەمایەکیش بووە بۆ دارشتنە تیۆرییە سیاسییەکانی. لێرەدا ناکرێت ڕای پیاوانی ئایینیی سەردەمەکەی خۆی لە یاد بکەین و قسەیان لەبارەوە نەکەین. زۆربەی پیاوانی ئایینیی ئەو سەردەمەی کۆمه‌ڵگه‌ی بەریتانی (هۆبز)یان بە خوانەناس لە قەڵەم داوە. لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی باوەڕ لە مەعریفە، لە ژیانی فەلسەفیی خۆیدا (هۆبز) هەوڵی جیاکردنەوەی لاهووتی لە فەلسەفە داوە. لە میانەی سەرهەڵدانی دینەوە، ئەم فیلۆسۆفە پێی وایە مرۆڤ خۆی ئاژەڵیکی دیندارە و دین لای هیچ بوونەوەرێکی تر بوونی نییە، مادام بەرهەمەکانی دینداریی ته‌نیا لای مرۆڤ بەرچاو دەکەویت. سروشتی مرۆڤ بەوە لە بوونەوەرەکانی تر جیا دەکرێتەوە، کە حەزی بە بەدواداچوون (Curiosity)ە. هۆکاری هەموو مەینەتییەکانی ژیان لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، کە مرۆڤایەتی بە دوای هۆکارەکان (علل)دا دەگەڕێت و تا نەیاندۆزێتەوە واز ناهێنیت، تاکو دەگاتە ئەو شوێنەی بۆ هەندێک هۆکار، کە ناتوانێت هۆکاری پێشتری بۆ بدۆزێتەوە، ئیتر لەوێدا دەوەستێت و دەیخاتە پاڵ (خوا)، مادام پێی وایه‌ ئەزەلییە. ته‌نیا مرۆڤە دەتوانیت دەرک بە سەرهەڵدان و گومبوونی شتەکان و دیاردەکان بکات. لەوێوە ئەو بیرۆکەیەی بۆ دروست بووە، شتێک، کە سەرەتای هەبێت دەبێت هۆکارێکیش هەبێت بۆ دروستبوونی. ئاژەڵەکانی تر ئاسوودەیی ته‌نیا لە ئەنگێزەکانی خواردن، سێکس و نەبوونی دوژمندا دەبیننەوە، بەڵام لای مرۆڤ پێچەوانەیە. مرۆڤ هەست بە بەختیارییەک دەکات، کە لە ئاییندەدا دەتوانێت دروستی بکات. یەکێکی تر لە خه‌سڵه‌تەکانی مرۆڤ لای (هۆبز) ترس و دڵەڕاوکێیە. ترس و دڵەڕاوکێ لە کاتێکدا دێنە ئاراوە، کە مرۆڤ هۆکارەکانی دیاردەکانی لا گوم دەبن و ناتوانێت کۆنتڕۆڵیان بکات. ئەو چەمکانەی باسیان لێوە کرا، ئەوانەن (هۆبز) سەرهەڵدانی دینی لای مرۆڤ پێ شرۆڤە کردووە. نەزانین (جهل) لای (هۆبز)، کە هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی دینە، نەزانییە بەرانبەر سەرچاوەی دیاردەکان. ترس لای مرۆڤ یەکێکی ترە لە بنەماکانی دروستبوونی دین. کۆمه‌ڵگه‌ سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی کاتێک بەر یەک کەوتوون پێویستیان بە سیستمێکی حوکومڕانی بووە بۆ ڕێکخستنی ژیانی خۆیان و مسۆگەرکردنی ئاساییشی مانەوەیان. بۆ دابینکردنی ئەو مسۆگەرییەیش پەنایان بردووەتە بەر ترساندنی مرۆڤ لە ئەشکەنجە و ئازارەکانی هێزە شاردراوەکان. بۆ هەر هێزێکی سروشتیی نادیاریش مرۆڤ توانیویەتی وێنەیەکی لە مێشکی خۆیدا بۆ بخوڵقێنیت و توانیویەتی پەیکەرێکیشی بۆ دروست بکات. سەرەتاییترین دین دینی بتپەرستی بووە، هەر بتێکیش سیومبوڵێک بووە بۆ هێزە سروشتییە نادیارەکان، هیزی شەیتان، هێزی چاکە و خێر، هیزەکانی ئاگر و هەورەگرمە و ،،،،، هتد. زۆربەی فیلۆسۆفەکان و لە نێویشیاندا (هۆبز) پێیان وایە، عەقڵی مرۆڤ توانای هێنانه‌به‌رچاو و تێگەیشنی بێکۆتایی (ما لانهایە)ی نییە. لەبەر ئەوەی خوایش لەو پۆڵێنەیە، وێنەیەکی ڕۆشنی ماتەریی خوا لای مرۆڤایەتی دەست ناکەوێت.

بابەتی عەقڵی فەلسەفی لای ئەم فیلۆسۆفە تەنێکە، ئێمە دەتوانین وێنای بکه‌ین، ڕەچەڵەکەکەی دەستنیشان بکەین و دەیشتوانین بڵێین شتێکە قابیل بە هەڵوەشاندنەوە و فۆرمەڵکردنەوەیە. بەڵام کاتێک قسە لەسەر خوایەکی ئەزەلیی بێسەرەتا دەکەین، کاتێک قسە لەسەر خوایەک دەکەین، کە قابیل بە هەڵوەشاندنەوە و دووبارە فۆرمۆڵەکردنەوە نییە، ئەوا ئەو خوایە لای (هۆبز) دەکەوێتە دەرەوەی خانەی فەلسەفەوە. ئەوەی بە لای ئەوەوە پڕۆبلێماتیکی فەلسفەییە ئەوەیە، سروشتی خوا خۆی ئاڵۆزە، قابیل بە جێگەگرتنەوە نییە، ناتوانرێت دەرکی پێ بکرێت، ناتوانین لە دەستەلاتێکی ڕەهای خوایی تێبگەین. خوا دوا هۆکاری بوونە، هێزی یەکەمی کۆکردنەوەی هەموو هێزە شاردراوەکانی ترە، هۆکاری یەکەمی کۆکردنەوەوەی هەموو هۆکارەکانە. خەسلەتە نەرێنییەکان هەمووی لە خوادا کۆ بووەنه‌تەوە، بێکۆتایی، نەبوونی سەرەتا و هەتاتاییی سەردەمەکەی. بە بۆچوونی (هۆبز) مرۆڤەکان هەموویان لە بەرانبەر ئەو دیاردانەی دەستەڵاتیان بە سەریاندا ناشکێت ناچار دەبن خوایەک بۆ خۆیان دروست بکەن، تاکو هێزە بێکۆتاییەکانی ڕادەست بکەن. لەبارەی دین و دەوڵەتەوە (هۆبز) پێی وایە مرۆڤ ناتوانێت دوو گەورەی هەبن، یەکێکیان، ڕۆحی بێت و ئەوی تریان زەمەنی، بەڵکو ته‌نیا دەتوانێت گوێ لە یەک گەورەی زەمەنی بگرێت. دەوڵەتی دینی مەملەکەتێکە خوا پاشاکەیەتی و مرۆڤەکان تێیدا ملکەچیی خۆیانیان پێشان دەدەن.

ئەم نگارانەی خوارەوە ڕەشنووسی هەوڵەکانی هۆبزە بۆ بەچوارگۆشەکردنی بازنە:

null

…………………………….

پەراوێز:

*جێگەی سەرنجمە، کە لەم فیلۆسۆفە، لەم باسە قوڵە عەقڵییەدا یاریی شەترەنجی باس نەکردووە. یاری شەتڕەنجیش یەکێکیە لەو کارە فیکرییانەی (ڕێچکه‌)ێکی تایبەتی خۆیی هەیە و ناکرێت بەروبوومی زه‌ینیی مرۆڤ نەبێت. لە ڕووبەرێکی بچووکدا و بە هۆی ٣٢ داشەوە نزیک بە دە ملیۆن پێکهاتە(combination)ی زه‌ینیمنان بۆ دەخولقێنێت. فەزایەکە تێیدا جگە لە فیکر هیچ شتێکی تر جێی نابێتەوە. بەزاندنی بەرانبەر لە ڕێگه‌ی فیکر و قووڵبوونەوەوەیە نەک لە ڕێگه‌ی ئیدراکەوە.
سەرچاوەکان:
١- د. إمام عبدالفتاح إمام ……… توماس هوبز والفلسفة العقلانية
٢- اللفياثان الأصول البيعية والسياسية للدولللة…….توماس هوبز