کۆمەڵگا بەبێ ژن.. مەحمود عەبدوڵڵا

لەگەڵ هێرشی تیرۆریستان بۆ گەڕەکەکانی شێغ مەقسود و ئەشڕەفییە جەدەلێک کۆمەڵگەی کوردی ، لەباشور کرد بەدوو بەشەوە. بەشێکی لەگەڵ ئەو گوتارە نێرسالاریەی هەندێک مەلا بون کە پێیان وایە شوێنی ژن ماڵەوەیە،بەشێکیش لەدژی ئەم گوتارە وەستانەوەو بەگوتارێکی دژە ژن و دواکەوتو ودونیابینی تیرۆریستانی دەزانن. لەم نێوەندەدا گوتارێکی خۆڵەمێشیش هەیە کە لەنێوان هەردوو گوتاری لایەنگرو دژە ئازادی ژن یاریدەکات .
ئەوانەی لایەنگری زهنیەتی نێرسالارین پێیان وایە ئازادی ژن پێچەوانەی شەریعەتە و ڕاستیشن چونکە لەڕاستیدا ئازادی ژن بەرهەمی مۆدێرنەو گوتاری ڕۆشنگەرییە نەک ئاین.ئەوانەشی کە لایەنگری ئازادی ژنن ،پێیانوایە ژن پێویستی بەوەنییە بگەڕێتەوە بۆ گوتاری دینی دەربارەی بون و پێگەی لەکۆمەڵگادا، ئەوە ژن خۆیەتی بڕیاردەدات چی بێت و چی نەبێت. هەرچی گروپی سێهەمە دەیهەوێت جوانکاری بۆ دەقەکان بکات و ئاین لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی دونیا دا بگونجێنێت و لەوڕێگەیەوە خۆی لە دونیابینی تیرۆریستانن جودابکاتەوە.بەخوێندنەوەو تەفسیری نوێ. لەڕاستیدا پێویستە ئێمە چیتر نکۆڵی لەوە نەکەین کە دەقە دینیەکان گیرۆدەی کات و شوێنن ،بۆیە ئێمە یان دەبێ دونیا بگێڕینەوە بۆدواوە بۆئەوەی لەگەڵ دەقەکان بگونجێت وەک ئەوەی تاڵیبان لەئەفغانستان ئەنامیاندا.یان دەبێ ددانی پێدابنێین کە دەقەدینیەکان دژە ئازادین و لەگەڵ دونیابینی و هۆشیاری و پێداویستی ئەم سەردەمە ی ژندا ناکۆکن.
یەکەمین بەریەککەوتنی دەقە ئاینیەکان ،دژایەتییە لەگەڵ جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ،چونکە بەگوێرەی جاڕنامەی مافەکان ژن و پیاو یەکسانن،بەڵام دەقە دینیەکان بەڕوونی دژی ئازادی و یەکسانین لەنێوان ژن و پیاودا. ئەگەر بەگوێرەی دەقە ئاینیەکان بێت نەک هەرژن ئازاد نییە،بەڵکو پیاویش ئازاد نییە،وەک بونێکی ڕەسەن بیربکاتەوەو بژیت. دوەمین بەریەککەوتن و دژایەتی دەقەکان دەربارەی ژن ،ناکۆکی و پارادۆکسە لەگەڵ فەلسەفە،چونکە بیرکردنەوەی فەلسەفی پێمان دەڵێت:
بونی ڕەسەن بونێکە کە خۆی بڕیار لە چارەنوسی خۆی دەدات،سێیەم بەرکەوتن و دژیەکی دین بەریەککەوتنە لەگەڵ گوتاری ڕۆشنگەری ،چونکە ڕۆشنگەری بریتییە لەتوانای تێگەیشتن و بیرکردنەوە بێ گەڕانەوە بۆ ئەویتر.بەڵام ئاین کۆمەڵێک بکە و مەکە، چاکەو خراپەی دیاریکردووە و هەرکەس پێچەوانە بجوڵێتەوە ئەوە بەسەرپێچی دادەنێت. دواجار بەرکەوتنی ئاشکرای ئاین بەرکەوتنە لەگەڵ واقیع ،ئێمە لەواقیعێکدا دەژین کە زۆر جودایە لەگەڵ ئەو واقیع و ژینگەیەی دەقەکانی بەرهەم هێناون و لۆژیکی ئاین ناتوانێت کەس ئیقناع بکات چونکە هێزی لۆژیکی لەدەستداوە،تەنیا لەڕێگەی لۆژیکی هێزەوە مومکینە ژنان بەگوێرەی خواست و ئارەزوی پیاو بژین. وەک جۆن ستیوارت میل دەڵێت:” تەنیا یاسای قێزەونی هێزە،کە ئازادی ژن زەوت دەکات نەک لۆژیک” دەبێ ئێمە ئەوڕاستیە بزانین ئەو زهنیەتەی بەکۆیلەکردنی ژنان سەرچاوەکەی یاسای قێزەونی هێزە!نەک خواوەند . ئەوانەی دژە ئازادی ژنن دەبێ ئەوڕاستییە بزانن کە دژی خودی ئازادی کۆمەڵگەشن،چونکە ئەوە سەلمێندراوە کە لەهەموکات و شوێنێک ئازادی کۆمەڵگە و ئارادی ژن پێکەوە دێنە بون و هاتونە بون ،هەروەها پێشکەوتن و ئازادی ژن دوڕووی دراوێکن ،کەس ناتوانێت لەسەر گۆی زەوی سیستەم و حوکمڕانی و شارستانیەتێکمان پیشان بدات،کە پێشکەوتو و دژە ژن،ئازاد و دژە ژن بێت!بۆیە ئەوانەی دژی ئازادی ژنن لەبنەڕتدا دژی ئازادی و پێشکەوتنن بۆخودی کۆمەڵگە ،کاتێک ئێمە بانگەشە بۆ ئازادی ژن دەکەین،لەوڕوانگەیەوەیە کە کۆمەڵگە بەبێ ئازادی ژن کۆمەڵگەیەکی دواکەوتووە لەلایەک،لەلایەکیتر دەکەوێتە ژێر حوکمی ئیستیبداد،ئەوەیە کۆمەڵگە بەبێ ژن! ئازادی ژن ئازادی و پێشکەوتنی خودی پیاوانیشە. بۆیە دروشمی ژن ژیان ئازادی ،لەخۆڕا نەوتراوە،بەڵگەی مێژویی و فەلسەفی و ئەقڵانی لەپشتە.بۆیە ئەوانەی دژی ئازادی ژنن،لەگەڵ تیرۆریستان یەک دونیا بینیان هەیە لەبنەڕەتدا مرۆڤگەلێکن ئارەزوی ستەمکاری و کۆیلایەتی و جێگیری دونیا دەکەن، لەترسی گۆڕانی جیهان و لاوازی توانای خۆگونجاندن پەنا بۆ سەرکوتکردنی ژنان دەبەن.

مەحمود عەبدوڵڵا




تارماییەکانی ۳۱ ی ئاب.. مەحمود عەبدوڵڵا

۳۱ ی ئاب تەنیا ڕابردویەک نییە، کە ئێمە یادی بکەینەوە؛ بەڵکو داھاتوشە دەبێت ڕێی لێبگرین،ئێستایە دەبێت لەگەڵی بجەنگین. ۳۱ی ئاب تەنیا ھێمایەک نییە بۆ ناسینەوەی ھێزێکی سیاسی “پارتی” بەڵکو تارماییەکیشە بەسەر ھەرێمی کوردستانەوە.
ئەم خیانەتە نیشتیمانییە، چرکەساتێک نییە تێپەڕی بێت، بەڵکو لەگەڵمان دەژیت و لە پێشمانەوەیە،نەک بە گوتەی ئێمە، بەڵکو پارتی خۆی پێمان دەڵێت “ھەر کات فشارمان لەسەر بێت پەنا بۆ خیانەتێکی نیشتیمانی دەبەین”
بۆیە ھەر ھەوڵێک بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراتی ،ھەرقسەیەک ،نوسینێک ،چالاکییەک ،داواکارییەک بۆ چاکساری و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی، جۆرێکە لەفشار بۆ سەر پارتی،یاخود پارتی بەفشاری دەزانێت لەسەرخۆی لە بەر ئەوە پارتی دژە کردەوە نیشان دەدات، بەرامبەر ھەر چالاکییەک و ھەر ھەوڵێک بۆ گۆڕینی ئەو واقیعەی ۳۱ی ئاب دروستی کردووە. پارتی تائێستا ھێزی خۆی لە و خیانەتە وەردەگرێت . جوگرافیای پارتی جوگرافیای سی و یەکی ئابە.
بۆ ھەر مرۆڤێک کە پارتی بناسێت دەزانێت ئەم مێژووە ڕابردوو نییە ئێستاو داھاتووە،لەدوامانەوە نییە،لەگەڵمانە و لەپێشمانە ھەموو چرکەساتێکە.
چونکە پارتی بەردەوام بەرژەوەندی وڵاتانی تر دەپارێزێت لەسەر حیسابی بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆی قەڵەوە دەکات. بۆیە سی و یەکی ئاب تەنیا ھێنانی سوپای داگیرکەر نییە، بۆ سەر خاکی کوردستان،بەڵکو پاراستنی بەرژەوەندی دەوڵەتانی داگیرکەر ە لەسەر حیسابی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان، تاڵانی ئابورییە، ڕێگە نەدانە بە دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتیمانی و ناحیزبی و قۆرخکردنی سەرچاوەکانی ئابوری ، پەک خستنی پەرلەمان، ڕیفراندۆمی حیزبی ،چونکە دواجار ھەموو ڕەفتارەکانی پارتی دەبنە ھۆی لاوازی ھەرێمی کوردستان لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی. کاتێک هێزێک بەخیانەتی نیشتیمانی ببێتە هێزی یەکەم،ئەوا هەربەخیانەتیش وەک هێزی یەکەم ودەمێنێتەوە
ئێمە ناتوانین بڵێین ئەم خیانەتەمان تێپەڕکردووە،تا ئەو کاتەی ترسمان لە شەڕی ناوخۆ و دیکتاتۆریەتی پارتی ھەبێت ،تائێستاش پارتی دەستی لەم عەقلییەتە ھەڵنەگرتووە،بەڵکو ئەوە تێزێکی نەگۆڕە کە پارتی ھەرکات فشاری لەسەربێت خیانەت دەکات.ئیتر ئەمە وەک یاسایەکی فیزیایی سادە ی لێھاتووە و گومان ھەڵناگرێت.
ئێمە چۆن دەزانین کە ئاسن بەگەرم بوون دەکشێت،ئاواش دەزانین کە پارتی فشاری لەسەربێت خیانەتی نیشتیمانی ئەنجامدەدات بەشێوەیەک لەشێوەکان.
بۆیە ئەم بەروارە سەر چاوەی بێ ھیواییەکی گەورەی ھێزە دیموکراتییە کان و سەرجەم ھاوڵاتیانە .بۆچونی ھاوڵاتییە کی سادە ئەوەیە” ھیچ ناکرێت،گۆڕانکاری ڕونادات دەست بۆ ھەر شتێک بەریت پارتی کەتنێک دەکات ،پشت بە داگیرکەران دەبەستێت،شەڕی ناوخۆ ھەڵدەگیرسێنێت و …”
پارتی بەھۆی ئەم خیانەتەوە گەورە بوو لە بەرئەوە لای پارتی پیرۆزە و بەرگری لێدەکات و دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەکات دەیژیێنێت، چونکە ئەم ھێزە مەرگی خۆی لەناو ئاوێنەی دیموکراتی دەبینێتەوە ،ئیتر نەک لێی ڕاناکات ،بەڵکو بەرەو پیری دەچێت و خەڵک و ھێزە دیموکرات خوازەکانی پێ دەترسێنێت ،بەجۆرێک پارتی وەک بۆمبێکی تەوقیتکراوی لێھاتووە کەس ناوێرێت دەستی بۆ بەرێت نەک بتەقێتەوە و کارەساتێکی ترمان بەسەر بێنێت!ئەمەیە ئەو ھێزەی بانگەشەیڕیفراندۆ م و سەربەخۆیی و دەوڵەت دەکات،لەکاتێکدا تارماییەکانی سیویەکی ئاب بەسەر ھەرێمی کوردستانەوە .
ئیتر پارتی ناچار نییە فەزیلەتی سیاسی ھەبێت،مادام بەھۆی خیانەتێکی نیشتیمانییەوە گەیشتبێتە لوتکە .ئەم ھێزە بەردەوام ھەوڵی جوانکردنی ئەم خیانەتە ئەدات بەجۆرێک باوەڕی بەلا یەنگرانی خۆی ھێناوە کە پێویستییەکی نیشتیمانی بوو! کەواتا کارەساتەکە ئەوەیە ئەم ھێزە کادیرانێک پەروەردە دەکات کە خیانەتی نیشتیمانی بە فەزیلەتی سیاسی بزانن.ئەمەیە تارماییەکانی سی و یەکی ئاب ،کە پارتی کردویەتی بەوانەیەک لەپەروەردەی سیاسی دا .ئیتر چۆن ئەم ڕوداوە کۆتایی دێت و تارماییەکانی دەڕەوێتەوە. ئێمە ئەمڕۆ لەواقیعێکدا دەژین بەرهەمی ۳۱ی ئابە. لەبەر ئەوە بۆ ئەم هێزە سیویەکی ئاب دەبێت بردەوام بێت،بەشێوازی دیکە، بۆئەوەی نائومێدی و بێ ئینتیمایی بەرهەم بێنێت،چونکە گەلێک نائومێد و بێ ئینتیما نکرێت،قبوڵناکات هێزێک بەخیانەت خۆی بەسەردا بسەپێنێت. کاتێک دەڵێین ئێستا مێژوی پارتییە،و مێژووی پارتی ئێستایە،واتای ئەوەیە ئەوهێزە بەردەوام دەبێت لە خیانەتی نیشتیمانی،دەبێت هەستی نیشتیمان پەروەری سوک بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت پاساو بۆخیانەت بهێنێتەوە. سوککردنی هەستی نیشتیمانیش بەسیایەتی برسیکردن و ترساندن و ڕفاندن و کوشتن،جەنگی دەرونی و… پشت بەستن بەداگیرکەران دەبێت.

مەحمود عەبدوڵڵا




کوردایەتی و گازلایتەرەکانی.. مەحموود عەبدوڵڵا

گازلایت ،یان بەکوردی چرای گازی، چەمکێکی دەرونناسییە،لە فیلمی ( gaslight )، وەرگیراوە. بەڵام ئەم چەمکە ئەمڕۆ لە بواری دەرونناسی و شیکاری سیاسی و فەلسەفەدا بەکاردێت.
فیلمەکە باس لە کەسێک دەکات کە، بەکۆمەڵێک تەکنیکی دەرونی، هەوڵدەدات دەستبەسەر ئەقڵی خێزانەکەیدا بگرێت . پیاوەکە ژنەکەی دەگەیەنێتە سنوری شێتی.بۆنمونە بەدزییەوە، چراگازیەکە خەف(کز)دەکات.کاتێک ژنەکە دەڵێت :ژورەکە تاریکە . پیاوەکە دەڵێت:ڕوناکیەکان وەکخۆیانن هیچ تاریک نییە ،و لەخۆتەوە وڕێنەد ەکەیت،ئەوەش وادەکات ژنەکە گومان لە هەستەکانی خۆی بکات،لەگەڵ چەندین تەکنیکی دیکە کە پیاوەکە بەکاری دێنێت.
گاسلایت، بە خراپبەکارهێنانی دەرونی دەوترێت ،کە ڕێکخراوێک، یان کەسێک ،ڕابەری گروپێک، بەرامبەر ئەوانیتر دەیکات. بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتاریان. گازلایتەر گومان دەخاتە سەر تەندروستی دەرونی بەرامبەر؛ بۆدەستگرتن بەسەر ڕەفتاریدا،بەجۆرێک کەسی بەرامبەر گومان لە ڕاستی و دروستی بۆچونەکانی خۆی بکات. یان گومان لەیادەوەری خۆی بکات.بەواتایەکیتر گومان لە توانای خۆی بکات، بۆ دەرککردنی واقیع. وە ڕۆڵی میدیای دەسەڵات، لە شێواندنی واقیع و ساختەکردنی دەچێتە خانەی ئەودیاردەیە.واتا گازلایتینگ.
گاسلایتەرەکان، کەسانێکن ،بەردەوام نکۆڵی لەکارە پیسەکانی خۆیان دەکەن”بەرپرس و ڕاوێژکارو نوسەرە فاسدەکان بێنە بەرچاو سەبارەت بەقەیرانەکان و نکۆڵیکردن لە کەموکوڕییەکان “، بەردەوام نکۆڵی لەقەیران و کێشەی کارەبا، موچە …، بۆنمونە کاتێک خەڵک کێشەی دارایی هەیە، ئەوان دەڵێن خەڵک ئۆتۆمۆبێلی هەیە ،ئەگەر خەڵک کێشەی هەیە ئەی بۆ ملیۆنێک ئۆتۆمبێل هەیە. لێرەدا دەیەوێت پێمان بڵێت:مامۆستایان،ڕۆشنبیران، خەڵک بەگشتی هەڵەن،کێشەکە لە خودی خۆیاندایە،ئەوان نازانن. قەیران چییە. هەبونی ئۆتۆمبێلێک پاساوە بۆ دزینی چوار ئۆتۆمبێلی خەڵک!
ئەو بەناو سەرۆک حکومەتە دەیەوێت خەڵکی ئۆتۆمبێلەکانیش بفرۆشن ئینجا بەگوێدرێژ ئەو شارو ئەم شار بکەین .ئەوسا جەنابیان بڵێت: وەڵا باوکم ڕاستە خۆ قەیرانە. ئاستی ژیان،بەگوێرەی سەردەم دیاری دەکرێت، ئەگەر بتوانین ژیان بگەڕێنینەوە دواوە،خەڵک گوێدرێژی هەبو، یەک ملیۆن گوێدرێژ بەس بو بۆئەوەی سەرۆکی حکومەت بونی گوێدرێژ بکاتە پاساوی نکۆڵیکردنەکانی چەتەییەکانی بنەماڵەکەی.
کێشەیەک نییە،کارەبای بیست و چوار سەعاتی هەیە،یان دەڵێن: خەڵک بەهیچ ڕازیی نییە، زۆرێکیش بڕوادەکەن کە ئەوە خۆیانن خراپ بیردەکەنەوە،ئەگینا واش نییە!ئەمانە قوربانی ئەودیاردەیەن بەناوی گازلایتینگ. هەندێکجار هەوڵدەدەن ئێرە بەراوردبکەن بەهەژارترێن وڵاتی دنیا،ئینجا پێمان بڵێن:سوپاسی خوابکەن، هەموو دەربڕینەکان خۆدزینەوەن لەبەرپرسیاریەتی.وەک ئەوەی ئیشی حکومەتێک ئەوەبێت وڵامی قسەی خەڵک بداتەوە،لەکاتێکدا حکومەت دەبێت وەڵامی داخوازی خەڵک بەکردار بداتەوە. دەی گەمژەترین کەس بکە سەرۆک وەزیران کە هەموو پلانی ئەوەبێت مێشکی بگوشێت تاقسەیەک فڕێبداتە ناو خەڵک ،دەتوانێت تەنانەت گەمژەترین کەس باشتر لێدوان دەدات . وەک دەڵێن کەس دەمی نەبەستراوە. بەڵام وادیاڕە ئەمان بەزنجیری تورکی دەستیان بەستراوە.
گازلایتەر والەکەسێک دەکات کە نەتوانێ خۆی بیرکاتەوەو بۆ بڕیاردان پێویستی بەکەسیتر بێت،لەبواری ژیانی کۆمەڵایەتی،کاتێک کەسێک دەیەوێت دەستبگرێت بەسەر بیروبۆچون و ڕەفتاری کەسێک.زۆرجار لە بواری کار و ژیانی تایبەتیش کەسانێک دەست وەرداندەکەن و بەناوی دڵسۆزی پێش کەسەکە دەکەون،یان کەسەکە بڕیارێک دەدات،گازلایتەر دەڵێت:چۆن وادەکەیت؟چۆن ووابیردەکەیتەوە تۆ دەبێت ئاوابکەیت،ئاوات باشترە؟ بەکورتی قوربانی وای لێدێت گومان لە توانای بڕیاردانی خۆی بکات،وگومان لە بۆچونەکانی خۆی بکات،گەرچی وەک ڕۆژی ڕون شتەکان دیاربن. گازلایتەر ،کە سادیست و نەرجسییە،دەشێ ژن بێت یان پیاو، بەئاشکرا دڕۆدەکات،بەرامبەر کەسی قوربانیو،ڕەفتاری بەوشێوەیە:
یەکەم: تەنگپێهەڵچنینی قوربانیەکە، گاسلایتەر وانیشاندەدات کە بایەخ بەکەسی بەرامبەرنادات و لەمەبەستی تێناگات،دەستەواژەی “دوبارە دەستیپێکردەوە…سەدجار پێم نەوتی کە… لە بواری سیاسیدا گازلایتەر بێ بایەخی خۆی بەم شێوەیە نیشاندەدات، بۆنمونە مسرور دەڵێت:سوپاس!
دووەم:گازلایتەر گومان دەخاتە سەر زاکیرەی قوربانیەکە سەبارەت بەڕابردوو،کاتێک باسی ڕوداوی چەندساڵ پێش دەکرێت دەڵێت:نانا بیرت چۆتەوە، ئای! تۆ کێشەی بیرچونەوەت هەیە ڕوداوەکە ئاوانەبوو، بەو شێوەیەیە من بۆت دەگێڕمەوە.لە بواری سیاسیدا گازلایتەرەکان خیانەت دەکەنە نیشتیمان پەروەری بەنمونە ۳۱ی ئاب. دیارە بەهۆی دەیان کەسی بەکرێگیراو و میدیای زەبەلاح پڕوپاگەندەی لەم شێوەیە دەکەن. بەڵام مرۆڤێک قوربانی گازلایتەر نەبێت،دەزانێک ئەو لەواقیعێکدا دەژی دەرەنجامی ئەم خیانەتەیە…
سێیەم :لادان لەبابەت ،گازلایتەکە بابەت دەگۆڕێت، بۆنمونە دەڵێت :تۆ لەخۆتەوە شت دەڵێیت و شت دەدۆزیتەوە تا دژی من بەکاری بێنیت ،یان لەکەسێکیتر ئەوەت بیستوەو …واتا جەلاد خۆی وەک قوربانی و غەدر لێکراو نیشاندەدات “نمونە لەحیزبەکانیش هەیە کاتێک حیزبێک سەرەڕای ئەوەی بەڕۆژی ڕوناک هەرچی کاری پیسە دەیکات هێشتا دەڵێت:کەسانێک هەن دژی پارتیمانن دڵڕەشن و لەخۆوە ڕقیان لەپارتییە. یاخی بونی مەدەنی وناڕەزایی ناودەنێن ئیرهابی فیکری! لەکاتێکدا ئەوان لەڕێگەی ئیڕهابی فیکری درێژە بەهەبونی خۆیان دەدەن.
چوارەم:گرنگی نەدان بەقوربانیەکە مەسەلەن نیگەرانیەکانی کەسی بەرامبەر بێ بایەخ دەکات و دەڵێت :لەسەر ئەم شتە بێمانایانە لەمن نیگەرانی!لەکاتێکدا بە ئەنقەست کەسەکە نیگەران دەکات!مەسەلەن کاتێک تۆ لەدواکەوتن ی مەوعید یان وڵامنەدانەوەی تەلەفۆن نیگەران دەبیت لەکاتێکدا ئەوبە ئەنقەست وادەکات دەڵێت:ئای ئەمانە کەی مەوزوعن تۆ خۆت وایت ، هەستیاریت،گرنگی بەوشتانە ئەدەیت دەنا من هەر بۆم گرنگ نییە ،تۆ زۆر بێ ئارامیت.کەسی گازلایتەر سادیستە،چێژ لەئازاردانێ دەرونی دبینێت. وانیشاندەدات کە هەستەکانی تۆ خراپن. یان خۆگیلدەکات لە هەندێ بابەتی پەیوەست بەهاوڕێیەتی و پەیوەندی هاوسەری و ….لەبواری سیاسیدا کەس یان حیزب دەڵێت :موچە چییە،توسەری من باسی مەکەن، بابەتەکەتان زۆر گەورەکردوە. یان ئەڵێن موچە هەموشتێک نییە.لەکاتێکدا سەدان هەزاریان بە موچە بێدەنگ کردووە.موچەی بندیواری.
پێنجەم :نکۆڵیکردن لە قەول و قەراری پێشتر، ئەمڕۆ پێم وتبوی کەناتوانم بێم بەدواتدا ،شک و گومان دروستکردن لەیادەوەری.لەکاتێکدا وای نەگوتووە. بۆئەوەی چاوەڕوانی کەسی بەرامبەر بێبایەخ بکات.گازلایتەر نەرجسیە و هەرگیز داوای لێبوردن ناکات.
نیشانەکانی کەسی قوربانی دیاردەی گەس لایتینگ
۱-هەستدەکات لەجاران زیاتر بەگومانە لەخۆی.
٢-هەست بەسەر لێشێواوی دەکات و پێیوایە تەندروستی دەرونی تەواونیە.
-پێیوایە بەردەوام دەبێ داوای لێبوردن بکات لەهاوڕێکەی یان ئەوکەسەی کە هەوڵیداوە کۆنتڕۆڵی بکات٠
-سەرەڕای هۆکاری زۆری خۆشحاڵی،بەڵام هەست بە خۆشحاڵبون ناکات.
-هەستدەکات دەبێ تاکتاکی ڕەفتاری هاوسەر یان هاوڕێکەی بۆ ئەوانیتر ڕونبکاتەوە. لەبواری سیاسی،تاک هەوڵدەدات بۆحکومەت ڕونیبکاتەوە کە ئەوەتا جزدانەکەم ، سوێند دەخوات پارەی پێنییە! بەجۆرێک دەپاڕێتەوە،کە بیسەلمێنێت ئەو وڵاتەکەی خۆشدەوێت،بەڵام زۆری بۆهاتوە. چونکە دەترسێت و گومانی لە هەڵوێستی خۆی هەیە،ئەترسێ گازلایتەرەکان تاوانباری بکەن،بە یاخیبون و شێتی …
-دەزانێت کێشەیەک هەیە،بەڵام بەدیاریکراوی نازانێت کێشەکە چییە.
-بەردەوام هەستدەکات دەبێ ئینسانێکی باشتربێت
-هەستدەکات لیاقەتی هاوڕێ یان هاوسەرەکەی نییە.
تائێرە زیاتر باسێکی گشتییە. بەڵام با لەمەودوا تەنها گازلایتەری سیاسی وەربگرین،کە چۆن هەوڵدەدات ئەقڵی میللەت لاقە بکات. دەسەڵات بەنرخی قوتی خەڵک، خەڵکی بەناو ڕۆشنبیرو ئەکادیمی بەکرێگرتووە،بۆنکۆڵیکردن لەبونی پارەی تەرخانکراو بۆ موچە.تا بێنە سەرشاشەوتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و پاساو بهێننەوەو والەخەڵک بکەن ،گومان لەهەستی خۆیان بکەن سەبارەت بە حکومەت. ڕۆشنبیرێک تا دوێنێ ڕەخنەی دەگرت، لەناکاو دەگەڕێتەوە لای دەسەڵات. لێرە دا ئەوی حوکم دەکات پارەێە نەک لۆجیک.ئەم هاتن و چونی ڕۆشنبیری حیزبی ،وادەکات کەسانێک هەبن،گومان لەهەڵوێستی پێشتری خۆیان بکەن.
کەسی گازلایتەر ،نەرجسییە. ئەو پێی وایە هەڵەکردن واتای ناتەواوییە، بۆیە هەرگیز دانبەهەڵەکانی خۆی دانانێت. بەڵکو لەجیاتی ئەوە، گومان دەخاتە سەر دروستی بیرکردنەوەی بەرامبەرەکان. بەڵام گازلایتەر دوژمنێکی ترسناکە،چونکە ئەو دوژمنایەتی ڕاناگەیەنێت ،بەڵکو بەپێچەوانەوە، لەژێر ناوی خۆشەویستی و دڵسۆزی کارەکانی دەکات.لەگەڵ هەرلێدانێکی سادیستی، نەرجسیانە شدا بۆمبارانی سۆزداری قوربانی،یان قوربانیەکان دەکات.
هەروەک ئەو سیاسیانەی لەژێرناوی خۆشویستنی کوردوکوردستاندا، دەستیان بەسەر چارەنوسی میللەتێک داگرت، لەژێرناوی کوردپەروەری و نیشتیمانپەروەریدا کارەکانیان ئەنجامدەدەن. جاکاتێک گاسلایت ڕێکخراوێک بە ملیاران دۆلار بخاتە خزمەت تەکنیکەکانی کۆنتڕۆڵکردن دەبێ چ ئەنجامێکی هەبێت!
نائومێدی، گومانکردن لەیادەوەری، بڕوابەخۆنەبون و … هتد .
کێشەی موچە: نزیک دەساڵە ،هەرچی قەڵەمفرۆش و زوڕناژەنی کوردایەتییە ،تادەگاتە تیکتۆکچی و کچەمۆدێل ،هێنایانە سەرساشە تا بە خەڵک بڵێن دۆخەکە بەوشێوەیەنییە خەڵک خۆی خەتابارە لەوەی پارەی نییە.بۆنمونە لە قسەکانی ئەو قەڵەمفرۆش و بەکرێگیراوانە :
-خەڵک تەمبەڵە و کارناکات.
-خەڵکی ئێمە دەعوەت زۆرئەکات.
-گەنج کارکردنی پێ عەیبە.
-خەڵک هەرچاوی لە دامەزراندنە.
-سەیرانگاکان جمەیان دێت.
-باحکومەت ئەوەندەی هەیەتی دابەشی بکات. “لێرەدا جەنابی ڕۆشنبیر وادەکات خەڵکێک گومان بکەن لەوەی حکومەت پارەی هەبێت٫ کابرای بەکرێگیراو خۆی دەکاتە دڵسۆزی خەڵک،ئەڵێ هەرچۆنێک بێت نیوموچە دابەشبکەن.ئەم دەیەوێت پێمانبڵێت ڕازیبن بە نیوموچەش،بەڵا م جەنابی لەبەر زۆرخواردن هەناسە بڕکێیەتی، وەک ئەڵێن لەبەر ورگی بەساڵ قاچەکانی خۆی نابێنێت”
-شۆڕشمان بۆ موچە نەکردوە.
-کەڕامەت هەبێت پارە ش دەبێت…ئیتر ئاوا لیستی قسە و دەربڕینەکان درێژ دەبێتەوە،وەک گوێیان…
بەڵام لەهەموویان بێشەرمانەتر ئەوەیە :کە بەناو سەرۆکی حکومەت دەڵێت :سوپاس!وەک ئەوەی لەگوێی گادا نوستبێت و گوێی لەم هەموو سوکایەتیە نەبوبێت کە پێیکرا.نە ئەوسەدان و هەزاران لێدوان و نوسینانە. لەکاتێکدا شەقیان لەمامۆستا هەڵدا،سوکایەتیان بە سەدان کەس کرد، گازی فرمێسک ڕێژیان بەکارهێنا، مانگرتن،بایکۆت،شکایەتکردن لە دادگای فیدڕاڵی و،کۆچی بەلێشاو…. بەڵام ئەو دەڵێت:سوپاسی خۆڕاگری خەڵک دەکەین. گاسلایتەر دێت پێماندەڵێت: من ئاگاداری هیچ شتێک نیم ،ئەوەندەی ئاگادارم خەڵک خۆڕاگربو. خەڵک حکومەتی خۆی خۆشدەوێت.
ئەو چاک دەزانێت کارێگەری وئەوخۆڕاگریە درۆزنانەیە چیبوە،لەسەر کۆمەڵگا. ئەودەزانێت گەنجەکان نیشتیمان بەجێدێڵن بەلێشاو،دەزانێت ڕێژەی جیابونەوە دەهێندە زیادیکردوە، کوشتن و کێشە کۆمەڵایەتیەکان،کێشەدەرونیەکان چەند زیادبوون،چۆن کۆمەڵگە لەداهاتودا کارێگەری پەکخستنی پەروەردەی لێدەردەکەوێت ،نەمانی ئینتیما و… بەڵام هێشتا سوپاسی خەڵک دەکات. ئەڵبەت ئەمە سوپاس نییە جنێوە،ئیهانەیە و بێ شعورییە.بەڵام بێشعوری دەرمانی نییە.

مەحموود عەبدوڵڵا




سەردەمی پڕوپوچی… مەحمود عەبدوڵڵا

سەردەمی پڕو پوچی “میدۆکراسی”
ناونیشانی کتێبێکی ئالان دۆنۆیە،ئەم کتێبە وێنەیەکی پوختی ئەو دنیایە پێشکەش دەکات کە لەسایەی نیولیبڕالیزم پێکهاتوە. دنیایەک کە لەڕێکخستنی سیاسی و ڕۆشنبیی و هونەردا دا ،گەیشتۆتە ئاستی داڕوخان،سیاسەت مردووە ،لەجیاتی سیاسەت حکومداری جێگەی گرتۆتەوە،کە تەکنیکێکی ودی کارگێڕیە.
مەبەست لە حکومداری نیولیبڕاڵ ، نەهێشتنی پێوەرەکان،بەهاکان ، هزری فەلسەفییە ، بۆ پەیوەنیمان بە جیهانەوە.داماڵران لەمۆڕاڵ،و بێ بایەخکردنی به هاکان لەلایەن چینێک لەکەسانی پڕوپوچ کە دەستیان بەسەر دەسەڵات داگرتووە،ئەم چینە کە ڕۆڵی ناوەندێک دەبینن لەنێوان تاکەکان و بەرژەوەندی سەرمایەدارەکان،هەوڵدەدەن یەک جۆربیرکردنەوە بەسەر کۆمەڵگە دا بسەپێنن. نکۆڵی لەهەرچەشنە بیرکردنەوەو و ئایدیایەکی باڵا دەکەن،بەڵام ئەمە لەڕاستیدا بۆ ڕێگریکردنە لە هەرچەشنە مەزنییەک کەمرۆڤەکان بتوانن لەخۆیانی نیشان بدەن. هەوڵدەدرێت لەڕێگەی ئاکادیمیە کۆیلەکان ،زمانێکی نەرم و هێمنن بسەپێنن بەسەر بیرکردنەوەی گشتیدا،بەجۆێک هەرزبریەکی زمان، لەبارەی بەهاکان وەک گێلێتی دەبیندرێت.بۆخۆت بژی، حەقی هیچت نەبێت، هەموشتێک گۆڕاوە،ئێمە نابێت وەک ڕابردوو ،جدیبین،کتێبە ئاڵۆزەکانت بخەلاوە، پراگماتیبە، چونکە لەوانەیە هەڵەبین،ئەم دونیا بینییە هەوڵێکە بۆ داستبەرداربونی ئینسانەکان لە بیرکردنەوەو خۆدانە دەست چێژپەرستی و دورکەوتنەوە لەدانایی.
لەکاتێکدا ڕۆژ بەڕۆژ میللەتان دەچەوسێندرێنەوە ،بازرگانی چەک و شەڕو شۆڕ پەرەی پێدەدرێت ،لەلایەن ئەم چینە دەسەڵاتدارە کە بوکەڵەی کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانن.حکومەتداری نیولیبڕاڵ هەوڵێکە بۆگونجاندنی سیاسەتی دەوڵەت لەگەڵ بەرژەوەندی کۆمپانیاکان و ملیاردێرەکان. ئەم چینە ناوەندێکن بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی تاک لەگەڵ پیشەسازیەکان،بازرگانی و کۆمپانیاکان.
حکومەتەکان داوای سک هەڵگوشین دەکەن،ڕەخنەی خەرجکردنی زۆری کۆمەڵگە دەکەن،لەکاتێکدا سەرمایەداران لەڕێگەی شارەزایانی میکانیکی کە هەوڵدەدەن بەهەشتێک بۆ دەوڵەمەندان دروستبکەن، بەجۆرێک بۆنمونە دروستکردنی فڕۆکەی تایبەت بۆ ملیاردێرەکان ،بەکارهێنانی هەموشارەزایی ئەکادیمیەکان و پسپۆڕانی میکانیکی بۆخزمەتی ئەوانە بەکاردێت،ئەم کۆیلەکردنە لەڕێگەی زانکۆکان دەکرێت،بەجۆرێک زانکۆکان پەیمانگاکانی توێژینەوە گەندەڵترین دامودەزگان،کە بەرژەوەندییان لەگەڵ بازاڕ گرێدراوە،پڕۆفیسۆرەکان وەک مافیاکانی دەرمان وان،کە براندەکانی زانکۆ دەفرۆشن،توێژینەوەکانیان ڕۆڵی فەتوا دەبینن،لە شەرعی بونی هەموو ئەو چاوچنۆکی و تێکدانەی کۆمپانیاکان دەیکەن لە ژینگەدا،لەلایەکیتر پارە لەو سیستەمەدا ،بۆتە بەهایەکی ڕەهاو ،ناوەندی بەهاکان،ئەوەش بەبڕوای دۆنۆ لەبەرئەوەیە پڕوپوچەکان جگە لە ئابوری لەهیچ مەجالێکیردا ناتوانن ڕۆڵی سەرکردایەیەتی ببینن.پڕوپوچەکان لەڕێگەی حوکمداریەوە هەوڵدەدەن ئەو بێ بەهایی و پڕوپوچیە لە هەموئاستەکان،بکەنە بەهایەکی گشتی کۆمەڵگە،سرجەمی لایەنەکانی ژیان توشی داڕوخان هاتون،هونەرو وەرزش و سیاسەت و ڕۆشنبیری،هەمویان گۆڕاون بۆ پیشەسازی و قازانج.
زانکۆ وەک ناوەندێک بەکاردێت بۆ نەرمکردنی مرۆڤ و ڕامکردنی وکوشتنی کەسێتی شۆڕشگێڕ،ئەڵبەت زمانی توێژەرە گەورەکان ئەکدیمیست و پڕۆفیسۆرەکان ،زمانێکە کە وەک دۆنۆ دەڵێت:زمانێکە لەسر بنمانا وەستاوە،نوسینی ئاڵۆز و توێژینەوە زۆرەکان کە کەڵکێکی وایان نییە تایبەتمەندی ناوەندە ئەکادیمیایەکانە، بەبڕوای ئالان دۆنۆ،توێژەرەکان ،خەبیرەکان لەبیرکردنەوە دابڕاون،ئەوان بۆ خۆیان بیرناکەنەوە،بەڵکو بیرکردنەوەکانیان ،مەعریفەکانیان دەفرۆشن،لەژێرکاریگەری قازانج و سەرمایە و باربۆکردنی کۆپانیاکاندان. ئەمەش واتا ونبونی ئەقڵ و تراژیدیای ڕۆشنبیری.
ئالان دۆنۆ،بە پشت بەستن بە بۆچونەکانی جۆرج سیمیل،باس لە دۆخی تراجیدی ڕۆشنبیری و پڕوپوچی بیرکردنەوە دەکات و دەڵێت:بیرکردنەوە پڕوپوچ دەبێت کاتێک توێژەر بایەخ نادات بەگونجاندنی گیانی بۆ توێژینەوە پێشنیارکراوەکان. توێژەر بۆخزمەتی ئابوری دادەمەرزرێت،ئەوکاتەش بیرکردنەوە خەوشداردەبێت،دەچێتە ژێرباری ویستی دامەزراوەکەوە،نەک ویستی تاکەکەسی . ئەقڵانیەتی ئامێری ئەقڵانیەتێکە هەوڵی ڕازیکردنی توانای بەرهەم هێنانی دامەزراوەکە و سیستەم دەکات،نەک ڕازیکرنی خودی.ئەمە یە کە سیمیل ناوی دەنێت تراژیدیای ڕۆشنبیری.
هۆکاری ئەمەش بەڕای دۆنۆ: بریتیە لە زۆری توخمە بابەتیەکان وەک ڕاپۆڕتەکان ،کتێبەکان،زانیاری ڕۆژو چەمکەکان و زانیاری و کارە پشتیوان بەتیۆریەکان،کە ڕۆڵیان هەیە وەک نێوەندی گوێزانەوە بۆهزر. لێرەدا ئەقڵ وندەبێت،تەنانەت ئەقڵ هەست دەکات لەنێو دەریایەک زانیاری دا نقومبوە ،لەترسێکدایە کە ئەوەی بەرهەمی دێنێت کارەساتی سەربارە بۆ دیاردەکە. ویستێکی مەعریفی ڕاستەقینە و کەسی لەپشت بەرهەم هێنانی ڕۆشنبیرییەوە نییە،ئەوەی هەیە ویستی دامەزراوەکان و هۆکارە ئابورەکانە.ئەمەش دورکەوتنەوەیە لە پرۆسەی مەعریفە،کە پشت بە پێداویستی وئاوەزو توانا دەبەستێت،کە کەسی داهێنەر ئاسودە دەبێت بەکارەکەی،لێرەدا کاری ئەقڵیش ،وەک کاری دەستی کارێکی بێگیانە، کارێکە لەپێناو دەستکەوتی ئابوری و هیچیتر.بەرهەم هێنانی مه عریفە لەژێر کاریگەری پاڵنەرە ئاوریەکانەو هیچیتر.

پڕوپوچی زاڵبوە،بەجۆرێک زۆرترین داخوازی لەسەر پروپوچییە،پڕوپوچیش هەلێکە بۆسەرکەوتنی تاکەکەسی،بەجۆرێک کە ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین ناتوانین بیر لەئابوری بکەینەوە بەشێوەی دەستە جەمعی،بیرکردنەوە لەقازانج حیکمەت و ئاوەز وندەکات. پارە بێدەنگی دەکڕێت،هەموشتێک لەژێر دەسەڵاتی پارەدا دەجوڵێتەوە،ئەمەش واتا ئیفلاسی ئابوری گیانی لەبەرامبەر ئابوری مادیدا.وەک دۆنۆ دەڵێت:پارە لە ئاستە سایکۆلۆجیەکەیدا کاریگەری شێوێنەری هەیە،پارەتیشکۆی چالاکی لەسەر ئامرازێک کۆدەکاتەوە،کەهەموو ئاوەزی ئەقڵانی وندەکات،لەڕەنگاو ڕەنگکردنی جیهاندا.ئەم بۆچونەی دۆنۆ ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە،ئەمڕۆ جیهان لەسایەی سیستەمێک دادەژیت کە نکۆڵی لە هەمەڕەنگی دەکات،هەوڵدەدرێت تەواوی مرۆڤەکان بکەونە ناو پڕوپوچی،من ناوی دەنێم فاشیزمی پارە،چونکە لەم لایەنەوە پارە بکوژی دیالۆگ و حیکمەتە ،کە گەمژەیی و نائەقڵانی و دەمارگیری توخمی ناو ئایدیۆلۆژیا فاشیستیەکانن بەرهەم دێنێت . بەباوەڕی من هیچ شتێک هێندی پارە بکوژی دیالۆگ نییە،چونکە پارە وەک بەهایەکی ڕەها سەپێندراوە و دانایش لەبیرکردنەوە جیادەکاتەوە.
دۆنۆ پێی وایە لە سەردەمی پڕوپوچیدا،پیشەکان گۆڕاون بۆ ئیش،ئیشی ڕوت،بەو واتایەی لەم سستەمەدا هیچ ئیشێک تایبەتمەندی زاتی نییە،دەرهێنەرەکان سورن لەسەر بینینی ڕۆڵ بەکەسێک پەیوەندی بەهونەرەوە نیە،ئەمە لەبواری هونردا، ،ئەمەش واتا ئیشی وەهمی ئەوەیدەکرێت هیچ نییە،هونەرمەندی بەناوبانگ خاوەن خەڵات،بەڵام هیچی نەکردووە،تەنها لاسایکردنەوەی ئیشە.بۆیە هونەری خراپ،ئاڕاستەکراو بەرهەمدێت،مرۆڤ دابڕاوە لەئیشی درێژخایەن،بەبڕوای دۆنۆ سیستەمی پڕوپوچی گونجاوە لەگەڵ گەشەی سەرمایەدا گواستنەوە لەئیشێک بۆ ئیشێکیتر و ئیشکردن تەنها لەپێناو قازانج وایکردوە ئیش بێگیان بێت،و ئیشکریش وەک ڕۆبۆت بۆقازانجی سەرمەیدارو کۆمپانیاکان ئیشبکات.واتا هیج پاڵنەرێکی زاتی نییە بۆ ئیش.تەنانەت کاری هزری و مەعریفیش،تینوێتی نییە بۆ مەعریفە،بەڵکو بۆ دەستکەوتنی قازانجە و گوێنادرێت بە کاریگەری ئەو مەعریفەیەی بەرهەم دێت لەسەر کۆمەڵگا. ئابوری بەپلان، بێ بەهایی ،بەبازاڕکردنی هونه ر ڕۆشنبیری،دەرکەوتنی ڕۆشنبیرە بچوکەکان،بوکەڵەی میکانیکی تایبەتمەندی سیستەمی پڕوپوچین.
ئەمە یارییەکە ،کە پڕوپوچەکان دەیکەن،یاریەکە بکە دەستەواژەیەکی ڕانەگەیەنراو ە،یاساکانی فەرمی و نوسراونین،بەڵام چی دەگەیەنێت.یاریەکە بکە
ئەم دەستەواژەیە،گوزارشتە لەو یاریەی دەکرێت لەجیهاندا،یاریەکە بەکورتی ئەوەیە کە پڕوپوچەکان ،سەرەڕای بەتاڵیان لەبوارێکدا بەڵام وەک پاڵەوان دەردەکەون.لەبوارەکانی هونەر ،سیاسەت ڕۆشنبیریدا،یاریەکە قێزەونە،توندوتیژە بێ بەزەییانەیە. ئەویاریە بەرلەهەرشت جەخت لە پارە دەکاتەوە وەک ناوەندێ بەهاکان،چونکە پڕو پوچەکان جگە لەبواری ئابور لەهیچ بوارێکیتردا مەجالی سەرکردایەتیان نیە.لەبەر ئەوەی جگە لەپارە هیچ شتێکیتریان نییە.یاریەکە جیهانیە،چینکی پڕوپوچ بەڕێوەی دەبەن،لەهەرکوێش مەبەستیان بیت پڕو پوچێک قوت دەکەنەوە،بەمەرجێ یاریەکە بکات،یاریەکە لەبنەڕەتدا لەسەر ئەوە وەستاوە تۆ یاری بکەیت بۆ دەستە نادیارەکان پڕوپوچ بیت،بەڵام خۆت لێ ببێ بەشت. لەهەموشی گرنگتر وەهمی دەوڵەمەندکردنی هەموانە،.خەیاڵی سوپەرمانبون لە چیڕۆکەکەی مارشاڵ ماکلۆهاندا دەڵێت مرۆڤی نیاز پیس و بچوک لەهەموکەس زیاتر خەیاڵی سوپەرمان بون دەکات.لەم یاریەدا کەهەموبوارەکاندەگرێتەوە پیشە واتای لەدەستداوە،ئەوەی دەکرێت ئیشی وەهمییە.تەنها لەئاستی زماندا شت دەکرێت،پڕوپوچەکان هەوڵدەدەن یان دەتوانن لەهەربوارێکدا ببنە یاریکەر،بەمەرجێک ملکەچی یاساکانی یاریەکەبن. چینێکی پڕوپوچ کە خۆیان لێ دەبێ بەشت ڕوکەش و بێ پێوەری تایبەتمەندییانە.کەسانێک دەبنەیاریکەر وەک دەوترێت:کە هیچ شەونخونی و ماندوزونیان پێوە دیارنیە،هیچ نازانن،وەلێ وەک زانا و بلیمەت دەردەکەون،لەکاتێکدا تەنها کۆمەڵێک قسە دەجونەوە، خاوەنی مەعریفەیەکی پوختن،زانین لەبارەی هەموشتێک ،بەڵام ڕوکەشانە. خەبیر،یان پڕۆفیشناڵ تایبەتمەندی کەسێکە کەڕۆبۆتیانە ئیش دەکات بۆ ئەڕبابەکانی سیستەمی هیچوپوچی.
ئەودونیایەی تێیدا دەژین ، دنیایەکە بەگوێرەی بەرژەوەندی دەوڵەمەندەکان،سیاسیە پڕوپوچەکان ڕێکخراوە،بۆیە لەبواری سیاسی هیچ داهێنانێک نابینین ،هەموشتێک لەسەرمێزی گفتوگۆ دەکڕدرێت و دەفرۆشرێت،هیچ شتێکیش جێگیر نییە،بەربەریزمێکی ئابوری داهاتوی مرۆڤی نا ڕۆشنکردووە.پڕوپوچەکان تەواوی کۆمەڵگاکان بۆ بەرژەوەندی کەمینەیەک دەکەنە قوربانی. بێ بەزەییانە شەڕ هەڵدەگیرسێنن،خەڵک ئاوارەدەکرێت،کۆمەڵکوژ دەکرێت،بەڵام یاریەکە بکە کۆدێکە بۆ ئەوەی پڕوپوچەکان هەموشتێک پەردەپۆش بکەن. نیولیبڕالیزم بۆتە دەستی نادیار،ئەمڕۆ مرۆڤایەتی بەهۆی دەستە نادیارەکان ڕادەوەشێندرێت. بە هۆی هێزی پارەو کاریگەری وروژێنەرەکانی نیولیبڕاڵی مرۆڤەکان شوێن ئارەزوە کەسیەکان کەوتون،لە هیچ شوێنێک بەرژەوەندی گشتی نەماوە.سەرکەوتای تاکەکەسی،خەیاڵی سوپەرمانبون،مرۆڤەکانی دابڕاندووە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سیستەمی پڕوپوچی.
بەکورتی پڕوپوچی سیستەمێکە کەپڕوپوچەکان بەڕێوەی دەبەن.مەبەست لە پڕوپوچەکان کەسانێکن کە لە دەرەوەی پێوەر و بەهاکان ڕەفتاردەکەن ،بێ گوێدانە بنەما ئایدیۆلۆجیەکان. دەکرێت وەک کەسانێک دەستنیشانبکرێن کە دابڕاون لەمەعنەویات. پڕوپوچی هەبونی توانایەکە بۆ لاسایکردنەوەی کار،نەک توانای ڕاستەقینە ، زمان لوسی و زۆربڵێیی دەکرێت وەک توانایەک بۆپڕوپوچەکان دەرفەتی سەرکەوتنیان بداتێ،لەسیستەمێکی پڕوپوچدا. کاری سیاسی ،هونەر و تا بوار ی ئەکادیمی و ڕۆشنبیریش کەوتونەتە ناو سیستەمی پڕوپوچی. بەبڕوای ئالان دۆنۆ جاران پڕوپوچەکان کەمینەیەک بون بۆهەندێ مەسەلە سودیان لێوردەگیرا،بەڵام ئەمڕۆ خواستێکی تەواو هەیە بۆ پڕوپوچی،پڕوپوچەکان زۆرینەن و داستیان بە سەردەسەڵاتدا گرتوە.زیرەکی ئەوان بریتییە لە توانای ناسینی پڕوپوچێکیتر و یەکتر هەڵدەنێن.وەنەبێ کەسانی بێتوانا بن،بەپێچەوانەوە ئەوانە دەبێت کەسانێک بن،کە ئاستێک لەتوانا پیشانبدەن،کە نەبێتە هۆی گومانکردن لەسیستەمەکە. بەبڕوای ئالان دۆنۆ پڕوپوچی لەجیاتی دورکەوتنەوە لە گەمژەیی،گەمژەیی لەفۆڕمی دەسەڵاتدا نمایش دەکەن،ئەوانە کەسانێکن دەتوانن مەیلی چاکسازی بەردەوام ،پێشکەوتن وەک ڕوکاری دەرەوەی گەمژەیی نمایش بکەن،بەبێ ئەوەی کارێک بکەن. سیستەمی پڕوپوچی گوزارشتە لە مردنی سیاسەت و بەها باڵاکان،کە حوکمداری شوێنی گرتۆتەوە ،بەجۆرێک هەوڵدەدرێت تەواوی کۆمەڵگاکان بەرەو جۆرێک بیرکردنەوە ئاڕاستە بکرێن کە خواستی پڕوپوچەکانە ،لەڕێگەی حوکمدارییەوە، لەڕێگەی سەپاندنی کۆمەڵێک مەرج و دانانی نەریتێک بۆ گواستنەوە لە پەیژەی کۆمەڵایەتیدا،ئەڵبەت پڕوپوچی واتای ئەوەنیە کەسەکە سەرکەوتونەبێت لەکارێکی دیاریکراو بەڵکو مەبەست لە وەیە کە بۆتە ڕەفتارێکی گشتی وباو کە پڕوپوچەکان دەتوانن لە داگیرکردنی پێگەی کۆمەڵایەتیشدا سەرکەوتوبن. دەکرێت پڕوپوچی وەک مەیلێک ببیندرێ بۆ سەرکەوتنی کۆمەڵایەتی ،بەشێوەیەکی سیستاماتیکی لەلایەن ناوەندەکانی دەسەڵات و سەرمایە ڕێگە خۆشدەکرێت.

مەحمود عەبدوڵڵا




هەراری ڕێویی کاپیتاڵیزم… مەحمود عەبدوڵڵا

مرۆڤی بەڕۆبۆتکراو ،وێڵ بەدوای چێژو ،بەختەوەری “گا ئاسا”وەک نیچە دەیگوت:مرۆڤی مۆدێرن دەیەوێت بەختەوەربێت وەک گایەک. ژیان کورت دەکرێتەوە لەوەی تۆ بخۆیت و بخەویت،هیچ پێویست ناکات مەراقی کۆمەڵکوژی ملیۆنان مرۆڤ بیت ،پێویست ناکات خەمی ئەوانیترت بێت،لێگەڕێ با خەڵک لەنەهامەتیدا بژین،ئەگەر تۆ شوێنەکەت ئارامبو ئەوا کێشەی تۆنیە خەڵکیتر بەهۆی جەنگەکانی کاپیتاڵیزمەوە ئاوارەن،لێگەڕێ گرنگ تۆکارو ئابوریەکی باشت هەیە،سوپای بێکاران بەتۆچی. نیچە لێرەدا دژی فەلسەفەی تاکگەرایی مۆدێرنەیە کە مرۆڤێکە بیریش ناکاتەوە بۆئەوەی گەدەی تێک نەچێت.
نوح هەراری بە پشت بەستن بەفەلسەفەی ئەبیکۆڕ و بێنتهام و میل ،مەیلێکی وانیشاندەدات،ئەلبەت هەردەبێ پەنا بۆزانستیش ببات ،چونکە ئەمڕۆ هەندێک خوڕافە بێ پاڵپشتی زانست مومکین نین.
زیرەکی هەراری لەوەدایە بەشێوازێکی گریمانەیی ،مێژوی ئایندەمان بۆ دەخوێنێتەوە،وەک فاڵگرەوەیەکی سیستەم گریمانەی ئایندەیەکی زێڕین دەکات ،لەلایەکیش وا نیشاندەدات کە ئەوە هەر خەیاڵێک بێت،گریمانەیەکی دور بێت،وەلێ دەستبەرداری ئەوە نابێت کە پێمانبڵێت:ئەوگریمانانە پێویستین بۆ سیستەمی سەرمایەداری . چ گریمانەیەک ؟ قسە لەسەر دوگریمانە و پێشبینی بۆئایندە دەکات ،نەمری و بەختەوەری.
سەیر ئەوەیە هەراری ئەوانە وەک پێویستی کاپیتاڵیزم دەبینێت،واتا سەرمایەداری ئەو دو ئارەزوە دەکاتە پڕۆژەی خۆی،بەڵام دەڵێت:نەک لەبەر خودی مرۆڤ بەڵکو لەپێناو قازانج،ئێ دیارە دەبێ وابڵێت چونکە سەرمایەداری بەچاوی قازانج سەیری هەموشت دەکات تەنانەت ئەخلاق و مرۆڤ و خودی ژیانیش . ئەو پێیوایە کە مرۆڤ لەسەدەی ۲۱ دا،پشکێکی گەورەی دارایی دەخەنە گەڕ، بۆ درێژکردنەوەی تەمەن، هەروەها جەنگ لەدژی مەرگ و پیری لەسەدەی بیست و یەک درێژکراوەی کلتوی مۆدێرنە بەبڕوای ئەو.
کێشەکە ئەوەنیە کەمرۆڤ خەیاڵێکی وای لەسەرداهەیە،بەڵکو ئەم خەونە شتێکە لەدیدی ئەودا کە بۆ ژیانی کاپیتاڵیزم پێویستە. باسی ئەم هەوڵانەش دەکات کە لەئێستاوە خراونەتەگەڕ،وەک تەرخانکردنی لەسەدا سی وشەشی دارایی گۆگڵ بەدروستکردنی
کۆمپانیای کالیکۆ ،بۆ بۆ چارەسەری کێشەی مەرگ …کالیکۆ کۆپانیایەکی تایبەتە لەلایەن گۆگڵ دامەزراوە.
پێشبینیەکانی ،ئۆبرای گرای و ڕەی کۆرزوێل بەنمونە دێنێتەوە،کەدەڵێن هەرکەس دوهەزاروپەنجا خاوەن لەشێکی تەندروست و هەژمارێکی بانکی پڕ بێت دەتوانێ دەساڵ دەساڵ تەمەنی درێژبکاتەوە،دەساڵ دەساڵ تەمەنی درێژ دەکاتەوە.ئەمە لەڕاستیدا قوربانیدان بەئێستایە لەپێناو داهاتو،وەک ئایدیۆلۆژیا کانیتر،ڕەنگە وەهمێکی خۆشی نیولیبڕاڵەکان بێت،بۆئەوەی ئیدی مرۆڤ لەئێستا وە چاوی لەسەر ساڵی ۲۰٥۰ بێت.زۆر خۆشخەیاڵانە دەڵێت :پیتەر تیێل دامەزرێنەرانی٫ پەی پال کۆمپانیای بواری ئاڵوگۆروگواستنەوەی دراو بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەسەردیواری کۆمپانیاکەی نوسراوە:
ماڵئاوا یەکسانی بەخێربێیت نەمری!ئەمە چ جۆرە خەیاڵ پڵاوێکی کاپیتاڵانەیە، ئەم سەرمایەدارە لەسەردیواری کۆمپانیاکەی نوسیوە هەژاری و نایەکسانی فشەیە،جا قوڕبەسەری ئەوەیە هەژاران تاهەتایە هەژاربن! ڕەنگە مردن بۆهەژاران باشتربێت.بەڵام ئەم سەرمایەدار بێگومان دەزانێت تا ئەوکاتە ئێسقانیشی نامێنێت،بۆیە پێی ئاساییە ئێسقانی هەژاران ببینێت.نوح هەراری دەڵێت:
جەنگلەدژی مەرگ لەلوتکەی پڕۆژەکانی سەدەی بیست و یەک دا دەبێت. بەڵام لەئێستاوە ئێمە دەبینین چ ڕودەدات،ئەم ڕێویە زیرەکە لەجەنگی ئۆکرانیاش دەیەوێت یەخەی پۆتین بگرێت،نەک خودی سیستەم..لەوانەیە ئەویش پێی وابێت شەڕخوازی پۆتین خەتای ئەوەیە زۆر لیبڕاڵ نییە!وەک چۆن نیولیبڕاڵەکان هەمیشە کێشەکان دەگێڕنەوە بۆ کەمی لیبڕاڵبون،ئەم بانگەشەیەش وەک هی مەلاکانە کەدەڵێن:چارەسەر لە ئیسلامدایە!نوح هەراری دەڵێت:
گەرباوەڕی خۆمان بەپیرۆزی ژیانی مرۆڤ و پێشکەوتنی زانستی بەردەوام وپایەدار“پێشکەوتن لەدیدی نیچەوە هەڵەیەکی مۆدێرنیتەیە” لەبەچاوبگرێن کەلەسەرەوەی هەرەمی پێداویستی ئابوری سیستەمی سەرمایەداری دێن.
لەبەرئەوە جەنگ دژی مەرگ ناچاریە.مرۆفەکان بەهەرهۆکارێک بمرن بۆئێمە بەسانایی قبوڵناکرێت،ئەم خەباتە دژی مەرگ بۆ پایەداری زانست و سیستەمی سەرمایەداری حاشا هەڵنەگرە.
بەبڕوای حەراری خەمی سەرمایەداری بەختەوەری و نەمری مرۆڤە ،ولەلوتکەی داخوازی سیستمدایە زانایان و دەڵاڵانی بانک ئەوەیان بۆگرنگە تا دەستیان بەداهێنان و قازانجی نوێ بگات ،ئایا زانست و زانایی لەمە زیرە کانەتر هەیه.بەڵام ڕاستی بۆ قازانج شتێکی وا پێویست نییە بۆسەرمایەداری بازرگانی چەک و مرۆڤ کوژی و شەڕ قازانجی زیاترە.هەروەها دەڵێت:
ئەگەر ماهیەتی پێویستیە ئابوریەکانی ی سیستم بەس نەبێت ترس لەمردن ئەوهەستە دەوروژێنێت.بەلای هەراریەوە پێش هەرشت ئەم پڕۆژانە پڕۆژەی سەرمایەدارین،ئەوسێستەمەی زانستیشی قۆرغکردوە بۆ مەبەستی خۆی.سەیرە سیستەم بەم هەموو توانایە خۆی لە هەژاری و بەدبەختی و جەنگ و نەخۆشیە کۆمەڵایەتیەکان گێلبکات،بەڵام لەخەیاڵی ئەوەدابن لەداهاتودا مرۆڤ نمربێت،پرسیار ئەوەیە ئەوکات لەشکری بێکار دەمێنێت ،کە پێویستی حەتمی ماناوەی سیستەمی کاپیتاڵی قازانج پەرستە.پاشانحەراری دەڵێت:
بەشێکی گەورە لەداهێنانە هونەری وپرەنسیپە سیاسی و خۆپارێزیەکان، ئاینی سەرچاوەیان بۆترس لەمەرگە.ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ڕاست نیە،ئەوداهێنانە بۆباشترکردنی هەل و مەرجی کۆمەڵایەتین!
ودی ئالن: وتویەتی من نامەوێ لە ڕێی هونه ر نەمربم .دەمەوێ بەنە مریبگەم..
هەراری دەڵلێت کاتێک خەڵکی بیر لەدەرفەتی ڕاستەقینەی نەمری بکەنەوە ویستی ژیان لەواندا هەموو بیانویەک بۆ هەڵگرتنی باری قوڕسی ئایدیۆلۆژیا”،وهونرو ئاین پوچەڵدەکاتەوە.
بەکورتی دەمەوێت بڵێم :سستەمی سەرمایەداری کە ئایدیۆلۆژیای زیرەکانەی لیبڕالیزم تەبەنی دەکات بەردەوام نکۆڵی لەئایدیۆلۆژیا دەکات،لێرەدایە کە ڕێویبونی حەراری دەردەکەوێت “باری قورسی ئایدیۆلۆژیا”نوح پێماندەڵێت :واز لەبیروباوەڕ بێنن،چونکە بەختەوەر نابن،بەڵام لەڕاستیدا مرۆڤی بێئایدیۆلۆژیا بەختەوەر نییە،ڕاستە ئایدیۆلۆژیەکان کێشەش دەخوڵقێنن،بەڵام ئەوەی واش دەکات مرۆڤ نەبێتە ڕۆبۆت و پەیوەندیەکی ڕوت”ئاژەڵیانە”ی بەجیهانەوە نهبێت بیروباوەڕو ئایدیۆلۆژیایە.دەشێت شانبەشانی زانست و تەکنەلۆژیا ،بیروباوڕو بەهای نوێ بخوڵقێت .بەڵام زانایانی تەکنیک و زانستی تەکنەلۆژی کە دەیانەوێت زانست عەرشی فەلسەفە داگیربکات،نکۆڵی لەتوانای فەلسەفە دەکەن بۆ کێشەکانی مرۆڤایەتی،مرۆڤ دەکەن بەڕۆبۆت.وەک نیچە دەڵێت:بەهۆی نکۆڵی لەفەلسەفە یان داگیرکرانی لەلایەن زانست تەنانەت لەئەوروپا لەڕێکخستنی سیاسیدا گەیشتونە ئاستی داڕوخان. نەخۆشی مۆدێرنیتە دابڕانە لەمەعنەویات و تاکگەرایی ڕەها و لەهەمانکاتدا تاکگەرایی ئەمڕۆ لەسەر حیسابی ئەخلاقە .نکۆڵیکردن لەهەرجۆرە بابەتێکی مەعنەوی وەک سەرچاوەی بەختەوەری، لەوانەیە تەنیا لەلێواری تیۆریدا بسەلمێندرێت،واقیع شتێکیترە. بەدیدی ئەو ،بەپشتبەستن بە بێنتهام و میل ،لەدەرەوەی چێژو ئازار هیچ شتێک مایەی خۆشنودی نییە،یان بەدبەختی،وەلێ ئەمە تەنیا بەڕۆبۆتکردنی ئینسانە.داماڵینیەتی لەهەستی مرۆڤانەو کۆمرۆڤ.بۆدابڕینی تاکەکان و چەککردنیانە ،چەکی فیکر،کە تەنیا چەکە دەتوانێت بەرامبەر وێرانکاری و بێ ئەخلاقی سەرمایەداری بوەستێت و مرۆڤایەتی ڕزگاربکات،لەمەترسی وێرانبونی ژینگە،ودیکتاتۆریەتی تەکنەلۆژی ئایندە،بێگومان لەناوبردنی مرۆڤ و کۆمەڵکوژی لەوانەیە پڕۆژەی شاراوەی سیستەم بێت.نەک گەیشتن بەنەمری.ئێمە شایەتی ئەو حەقیقەتەین کە مرۆڤەکان هەندێجار لەپێناو ئامانجێکدا تێدەکشن گیانی خۆیان دەبەخشن هێشتا هەستبەبەختەوەری زیاتر دەکەن،لەوانەی کە لەبانیۆ خۆیان دەشۆن و فڕۆکەی تایبەیان هەیە ،ئەمڕۆکە وڵاتانی پێشکەوتوی سەرمایەداری چیتر لەڕێگەی چەکەوە پێویستیان بە مرۆڤ نیە بۆسنورەکانی خۆیان ،سەرمایەداری لەسەردەمی فەتحکاریدا بۆیە گاڵتەکردن بە نیشتیمانپەروەری و بەرژەوەندی گشتی لەوڵاتانی جێتەماحی حکومەتە نیولیبڕاڵەکان فەلسەفەیەکی پێویستە. نابێت مرۆڤ بیر لەئازادی بکاتەوە،با کۆمپانیاکان ئازادبن لە تاڵانی وڵاتانی جیهانی سێیەم! خەمی گشتی،بەرژەوەندی گشتی ئەمانە لە فەلسەفەی نیولیبڕالدا گێلێتین،بخۆ و بنو بەختەوەربە وەک گا یەک .لەژێر سایەی ئەم تاکگەراییە بێ هەستە دەسەڵاتی دیسپلینکەر هەموو دەستدرێژیەک دەکاتە سەر ژیان و ژینگەو کۆمەڵگە و مرۆڤیش دەکاتە ڕۆبۆتێکی بێ هەست و ڕوح،دەبێت خەریکی پڕکردنی هەژماری بانکی بێت،نەک مێشکی،چونکە لەوانیە لەداهاتودا بتوانێت تەمەنی درێژبکاتەوە بە و پارەیە. ئەگەر پێویستبکات چێژی سێکسی بۆ درێژ دەکرێتەوە،ئەمانە گریمان و خەمی زانستی کۆنتڕۆڵکراوی سەرمایەدارین.

مەحمود عەبدوڵڵا




خورافیاتی ئاشتی ڕاستەقینە ی نوح هەراری لە هۆمۆدیۆسدا… مەحمود عەبدوڵڵا

جەنگ بەشێکە لەسروشتی مرۆڤ ،بەگوێرەی تیۆری جینەکانی داوکینز بێت،ئێمە بەرهەمی جینەکانین،وە جەنگ لەبناغەی نەخشەی خیلقەت دا هەیە.ئێمە وادروستکراوین خۆپەرست بین،- جینی خۆپەرست- لەوبارەیەوە زانیاری سەرنج ڕاکێشی تێدا و زۆر خوڕافیاتی- سروشت -لەبارەی مرۆڤەوە پوچەڵ دەکاتەوە.ئەوەش هەواڵێکی ناخۆشی زانستی جینەکانە،بەڵام هەواڵی خۆشیش ئەوەیە کە لەبەرامبەر جینەکاندا -مێم هەیە،تیۆری مێمی داوکینز واقیعیە، واتا کولتور دەتوانێت کاریگەری لەسەر جینەکان دابنێت،ئێمە لەڕێگەی کولتورێکی باڵاوە دەتوانین بەسەر سروشتدا زاڵبین.
هەرچی سەرمایەداری و نیولیبڕالیزمە نکۆڵی لە کولتورێکی باڵا دەکات،بەڕەتکردنەوەی هەر جۆرە ئایدیۆلۆژیایەک و بە یەکچاو سەیرکردنی تەواوی دونیابینییەکان،گوایە مرۆڤ لە قۆناغی بان ئایدیۆلۆژیدا ناکۆکی نامێنێت ٫بەڵام ئەوە خوڕافیاتێکە وهیچیتر،مرۆڤی نائایدیۆلۆژیش دواجار بێ ئامانجە لەژیاندا کە نیچە مرۆڤی بێ ئامانج ناودەنێت دواین مرۆڤ سوکترین مرۆڤ. لە ڕوی سایکۆلۆژیشەوە بە گوێرەی دەرونشیکاری فرۆیدی کۆتایی جەنگ مەحاڵە و هەردو غەریزەی مەرگ و ژیان ململانێ دەکەن دیدێکی تاڕادەیەک قەدەر گەرایانەیە.پوختەی بابەتەکە ،قسەکردنە لەسەر گریمانەی بەرقەراربونی ئاشتی لەسەر بنەمای گۆڕانکاری لە ئابوریدا،بەگوێرەی بۆچونەکەی هەراری ،لەدوای گۆڕانی بنەمای ئابوری لەئابوری مادی پەتیەوە بۆ ئابوری زانستی،جەنگ ڕونادات،مەگەر لەوڵاتانی دواکەوتو لەڕوی ئابوریەوە،چونکە بەپێی ئەم گریمانەیە ئابوری پشتبەستو بەزانست پێویستی بەداگیرکردن نیە،زانست داگیر ناکرێت وەک کانە سروشتیەکان،بۆیە جەنگ لەنێوان چین و وڵاتانی تر زەحمەتە،بەنمونە چین لەڕێگەی کڕینی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر قازانجی زیاتری دەستدەکەوێت،لەوەی پەلاماری کالیفۆڕنیا بدات .
بەباوەڕی هەراری زانست بنەمای ئابوریە،بۆیە بۆوڵاتێکی وەک چین ناواقیعی و شێتایەەیە پەلاماری کالیفۆڕنیا بدات،چونکە گەر سەریشبکەون لە سلیکۆن ڤۆلی کانی سلیکۆنی لێنیە،ئەوەی هەیە زانستی داتاو زانیاریە ئەلیکتریکیە مەجازیەکانە ئەم زانستەش بەجەنگ کۆنتڕۆڵ ناکرێت،بۆیە لەڕێگەی هاریکاری لەگەڵ زلهێزو زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژی بۆنمونە ئەپڵ مایکرۆسۆفت لەڕێگەی کڕینی سۆفتوێرەکانیان ملیۆنان دۆلاریان دەستبکەوێت.بێ ئەوی پێویست بەبژاردەی جەنگ بکات.ئەوەی لە ڕێگەی داگیرکاری ڕواندا دەستی دەکەوێت لەکۆنگۆ لەساڵێکدا ئەوا چین بەڕۆژێک دەستی دەکەوێت لە ڕێگەی مامەڵەیەک لەگەڵ ئەپڵدا.

بەگوێرەی ئەو خوڕافیاتە جەنگ لەنێوان فەرەنساو ئەڵمانیا ڕونادات چونکە لەڕێگەی پەیوەندی بازرگانی و بەرژەوەندی ئابوری دەتوانن ئاشتی درێژە پێبدەن،ئەمەش خوڕافیاتی لیبڕالیزمە کە قەدەری مرۆڤ دەخاتە دەست بازاڕ،کە کاهینەکانی بازاڕی ئازاد بانگەشەی بۆدەکەن،جۆرە ئاینێکە،ئاینی بازاڕ،ئەگەر نەڵێم ئاینی بازاڕی.ئەم قوتابخانە یەش هەموشتێک دەبەستێتەوە بە بازاڕەوە. ڕاستە لەڕابردودا جەنگەکان وەک برنارد لویس دەڵێت جەنگی ئیمان و تەماح بون،بەڵام ئیمان و تەماح هەردەمێنن،بازاڕ ی ئازاد ئەگەر نەبوبێتە ئاینێکی شەڕخواز،ئەوا نەشبۆتە جێگرەوەیان.
ئاشتی پشتبەستو بە ئابوری بازاڕ ،یان ئاشتی مۆدێرن،کە نوح هەراری ناوی دەنێت لەڕاستیدا خوڕافیاتە، مۆدێرنیتە ی سەرمایەداری فەتحکارو داگیرکارە ،جەنگ و جینۆساید لەبناغەی مۆدێرنیتەداهەیە ،بۆیە خەیاڵی ئاشتیەکی ڕاستەقینە ئەفسانەیەک یان حیکایەتێکی گەورەی ترە دوای کۆتای ی هاتنی حیکایەتەکانی ئیمان بە ئەقڵ و پێشکەوتن …و
جارێ بەرلەهەرشت دەوڵەتی مۆدێرن زانستی بۆحۆی قۆرغکردوەو ئەگەری نەک جەنگ ی کلاسیک بەڵکو خۆکوژی شێتانەشی زیاد کردوە.دەوڵەت وەک کۆمەڵگەی سەرو خودی زانستی کردۆتە ئامرازێک بۆ ئەنجامدانی دڕندەیی مۆدێرن نەک ئاشتی مۆدێرن.تەنانەت دامەزراوە زانستیەکانیشی بەلاڕێدا بردوەو بەگوێرەی ئامانجی بیۆدەسەڵات ڕاڤەی دیاردەکان و خودی مرۆڤیش دەکات. ئیتر لەسایەی مۆدێرنیتەدا نەک وڵاتانی خۆرهەڵات بگرە ئاشتی لە ئەوروپاش پایەدارنیە. حەزی داگیرکردن،داگیرکاری و فەتح لەگەڵ هێزی دەوڵەت پەیدادەبێت. هیچ شتێک هێندەی هێز و فیزی هێز پاساوی جەنگ و داگیرکری نادات. دەوڵەت خودی زانست داگیردەکات و کۆمەڵگەی لێبێبەش دەکات،مەبەستم بێبەشکردن لە دیاریکردنی ئامانجی بەکارهێنانی زانستە.بەرهەم هێنانی چەک ،بازرگانی چەک مەترسیەکی بەردەوامە .ئاشتی بەدینایەت تا بنچینەی یان بنەمای ئەوشارستانیەتە نەگۆڕێت،لەڕێگەی شۆڕشی گەلان و سنوردارکردنی دەوڵەت وەک ئامێری قڕکردن. پێشکەوتنی زانست و تەکنیک نابێتە گرەنتی ئاشتی ،تەنانەت هێندەی پڕۆژەکەی کانتیش.ڕاستە حەراری پێشبینی جەنگی نوێ دەکات ،بەڵام وەک شتێکی لاوەکی،بەڵام لەڕاستیدا گریمانی ئاشتیەکی پایەدار لەوەهم و حیکایەتێکی پڕوپوج زیاتر نییە. ئەو حکومەتانەی ئێستا کە لەدەست نیولیبڕاڵەکاندان لەڕاستیدا بریتین لە حکومەتی ئۆلیگاریشی دارایی .تەواوی چارەنوسی مرۆڤ خراوەتە ژێر چنگی تەماح و دیکتاتۆریەتی بورجوازی ،تەنانەت جەنگ و قڕکردن وەک یارییەکی شەیتانی وسەرگهرمکردن دەبینن. جەنگی ئۆکرانیا پێمان دەڵێت :بێ شۆڕشی گەلان و سنوردارکردنی دەوڵەت گیانەوەرە ئەفسانەییەکەی ناو تەوڕات مرۆڤایەتی ئایندەی نییە. دەوڵەت ئامرازی شەڕە تەنیا گەلان دەتوانن بەئاشتی بژین.شۆڕشی گەلان وەک هەوا بۆسیەکان بۆ ئاشتی و مرۆڤایەتی پێویستە. لەکاتێکدا گەلان ئیمانیان بەدەوڵەت لەدەستدا و لە پۆست مۆدێرنەدا دەژین ،ئاشتی لەسایەی شارستانیەتی سەرمایەداریدا،خوڕافیاتێکی کۆنی مۆدێرنە زیندو دەکرێتەوە.

مەحمود عەبدوڵڵا




خوێندنەوەی گەمژانەی مێژوو… مەحمود عەبدوڵڵا

ئەبو بەکر کاروانی بەنمونە

دەبێت سەرەتائەوە بڵێم لەبنەڕەتدا سیاسەتی اخوانەکان گەمژانەیە.چونکە وەک باربارا تۆکمان دەڵێت:هەموسەردەمێک داب و نەریتی خۆی هەیەوسیاسەت بەگوێرەی ئەوداب و،نەریتە دادەڕێژرێت.بەڵام ئەوان برا موسڵمانەکان بێ ئاوەزو گەمژانە لەوسەردەمەی ئێستادا،بەگوێرەی سەردەمی سوڵتان سەلیم و مەلا ئیدریس سیاسەتی خۆیان داڕشتووە،بە لۆژیکی نۆکەرایەتی سوڵتان ئیش دەکەن!
بەرلەوەی بزانین ڕابردوچۆن بووە،دەکرێت لەئێستای ئێوەوە بزانین،براموسڵمانەکان،ڕابەرەدینیەکان تەنها وەک نۆکەر ئەرکدارکراون بۆ خەلیفە و سوڵتانەکان.ئەوەی ئێوە دەیکەن لەخیانەت وجاشایەتی فیکری،وڤیستیڤاڵی بە تورککردن ونکۆڵی لەکولتوری خۆمان ،درێژکراوه ی نۆکەرایەتی سەعید نورسی و مەلا ئیدریسە،ئێوە پاشماوەی ئەو دەربارو نۆکەرانەن،.لەناو کوردا ئیسلامەتیتان کردۆتە چەکی جاشایەتی.
خەریکی بێ هۆشکردنی تاکیکوردن.ئەگەر ئێوە لەڕابردو ئێستادا نۆکەرێتیتان نەکردوە،خێرە وەها بەچڕی ئیش لەسەر پەروەردەکردنی کچانی کورد دەکەن لەسەر شێوازی ئیسلامی تورکی .ستایلی ژنەکەی ئەردۆغان دەکەنە واجبی دینی کیژە کوردە کان.
ئەمە بۆخوایە یان بۆخەلیفە؟سەیرکەن چۆن،لەڕابردودا نورسی دۆگما خوداو خورما تێکەڵ دەکات.دەڵێت ئەگەر سەیری مانگ بکەیت وێنەی خورمایەک دەبینیت!ئێوە اخوانەکان کتێب لەسەر کتێبی خالید ئێرتوغرول دەکەنە کوردی کە ناسیۆنالیستێکی تورکە هەدەفتان خواناسیە یان خالید ناسی و تورکناسی؟ئەزانن ئەوخالیدە چ ژەهرێکی ناسیۆنالیستیتورکی دەڕێژێت،چۆنباسی نورسی دەکات ئەوانەی دژی دەوڵەتی تورکن بە یاخییان دادەنێت،ودەڵێت نورسی لەوانە نەبوو.خوێنەر بۆدرێژەی ئەوباسە دەتوانێت سەیری؟وتارێکم بکات لە کورستان پۆست. ئەم لینکە ی خوارەوە،خوێنەرە حەپۆلەکانی خالید ئێرتوغرول.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=89537
بەڵێ ئێوە ئیسلامی سیاسی سیاسەتی خۆتان لەسەربنەمای نۆکەرایەتی و گێڕانەوی خەلافەتی ئیسلامی تورکی داڕشتووە،واز لەڕابردو بێنن،خۆ ئێستا هەموو،کەس دەزانێت ئەوەی دەیکەن بە پێوەری ئەمڕۆ جاشێتیفیکریە و نۆکەرایەتییە بۆعوسمانیە نوێکان.چونکە تەنهالەوڕێگەیەوە دەتوانن لەناوکورد پێگەیەکتان هەبێت،بەپاڵپشتی دارایی وڵاتانیتر گەنج،ولاوی کورد پەروەردە دەکەن ،ئێوەگەشتی نۆکەرێتیتان داهێنا بۆتورکیا لەسەرزاری عەلی قەرەداغی مەلا ئیبلیسی سەردەم ڕاتان گەیاند کە نۆکەری سوڵتانن.

دەوڵەتی عوسمانی ،لەمێژودا بەپیاوەنەخۆشەکە ناسراوە،ئەوە تەنها ئەقڵی نەخۆشە دەتوانێ بەرگری لێبکات.دەوڵەتی عوسمانی هەموو خێروبێرەکەی بۆکورد سەپاندن باج،کۆکردنەوەی سەربازو سەرانە بو،لەگەڵ دابەشکردنی موی پەیامبەر!جەنگی بەردەوامی سوڵتانە خوێنڕێژەکان،تەنها بۆ ئەقڵ نەخۆش وفاشیستەکان جێگای ڕێزە،بۆئەومرۆڤانەی لەمێژودا دەژین و لەواقیع نامۆکراون.سوڵتان محمد فاتیح چۆن قوستەنتینیەی گرت؟فەرمانیدا سێ ڕۆژ سەربازەکان ئازادبن لەڕابواردن لەگەڵ ژنە ڕۆمیەکان!ئەم ئەقڵ نەخۆشانە مێشکە کیرانە ئەم فاتیحە داگیرکارو بێڕەوشتە پیرۆز دەکەن.هەربەڕاستی ئەمانە ویژدانیان بیمارە،نەخۆشن

بەر لەوەی بپرسین کور د کێیە و چی بوو دەبێت بپرسین فەتح چییە؟
کێشەی ئیسلامی سیاسی ئەوەیە مێژوو بەئیسلام دەستپێدەکەن،ئەوان گەربۆیان بکرێت نکۆڵی لە مێژووی مرۆڤایەتی دەکەن، و هەموشتێک دەگێڕنەوە بۆسەردەمی پەیدابونی ئیسلام.مرۆڤ حیزبی سۆسینگی بیردێتەوە لەڕۆمانی ۱۹٨٤ کە چۆن دەیەوێت هەموشتێکی بەر لە شۆڕش بسڕێتەوە،دونیا دابەشبکات بۆ پێش شۆڕش و دوای شۆڕش ،دونیای پێش شۆڕش هەمووی نەزانی و چەوساندنەوەیە و دوای شۆڕش هەموشتێک باشە.ئەمە فۆڕمی حیزبێکی تۆتالیتارە کە دەیەوێت هەموشتێک بگۆڕێت زمان،مێژوو ،غەریزە،دیارە ئەوەش دەکرێت بۆماوەیەک لەڕێی پەروەردەیەکی ئایدیۆلۆژی و خیانەت لەهۆشیاری!ئیسلامیەکات بەهەمان تەکنیک سەیری دونیا دەکەن،لای ئەوان چرکەساتی مێژوو ئەو چرکە ساتەیە کە گروپەکەی محمد هەڵدەکوتنە سەر کاروانێکی بازرگانی ئەو گروپە کە بەفەرماندەیی محمد ئەو کارەدەکەن بە سریە نەخلە بەناوکراوە.ئیسلامیەکان بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ مێژودەکەن،سرینەوەی هەموشتێک پێش ئیسلام و دابەشکردنی دونیا بۆ پێش ئیسلام و دوای ئیسلام.سەردەمی ئیسلام و نکۆڵی لە هەر شتێکی پێش ئیسلام دەکەن.دەیانەوێت هەموشتێک بگۆڕن ،جگە لەخوێندنەوەی ئایدیۆلۆجی ئیسلامی هەموو خوێندنەوەو تەفسیرێکیتر بۆ دونیا ڕەتدەکەنەوە.
لەکاتێکدا بەشێکی زۆری شەریعەتی ئیسلام لە سەردەمی جاهیلی وەرگیراوە،ئەڵبەت بەگوێرەی دونیابینی ئیسلامیەکان سەردەمی جاهیلیە،ئەگەرنا وەک وتم ڕەگ و ڕیشەی ئیسلام لەسەردەمی جاهیلیدایە هەربۆنمونە حەج، قەدەغەکردنی چوارمانگی جەنگ لە کولتوری سەردەمی جاهیلییە. بەڵام ئیسلام لەگەڵ ئەوسەردەمە سەنتێز دروستدەکات و فۆڕمێکی پێشکەوتوتر پێشکەش دەکات. خوێندنەوەی دیالێکتیکانە بۆ مێژوو ئەوەیە هەموو سەردەمێک لە جیاوازی و ناکۆکیەکانەوە بەرەو سەردەمێکیتر دەچێت،کە تێک هەڵکێشە. نەوەک خوێندنەوەی ئیسلامیەکان کە هەوڵدەدەن لە سەرەتاوە دەستپێبکەنەوە،و نکۆڵی لەهەوڵەکانی پێشتربکەن .وەک ئەوەی مێژوی بیرکردنەوە بەئیسلام دەستپێبکات،بێ ئاگا لەوەی ڕەگو ڕیشەی قورئان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەڕیەکان و بابلیەکان عەرەب کە ئەوانیش سامین شەریعەتەکەیان،شەریعەتی ئیسلام بەشێکی لەیاساکانی عاموڕابی ئاودەخواتەوە. سەیرنییە ئیسلامیەکان ئەوەندە جەخت لە ڕاست دەکەنەوە و فەزڵی ڕاست دەدەن بەسەر چەپدا،واتا لای ڕاستی لاشەی مرۆڤ.لە ئاینی کۆنی کوردستان فەزڵی چەپ لەپێش ڕاستە!پەیکەرەکان ئەوە نیشان دەدەن، حاشا لەم بابەتە ناکرێت لە زۆرێک لەو پەیکەرانەی خواوەندەکان خواوەندەکانی کوردستانی دێرین قاچی چەپیان لەپێشە!ئیتر ئاسایی ئەوە دەردەکەوێت پێشخستنی ڕاست جیاوازی و ناکۆکی کولتوریە نەک شتێکیتر،میللەتان و شارستانیەتەکان بەم شێوەیە لەنێو جیاوازی و ناکۆکی کولتوریدا ژیاون. ئەوە سروشتی شارستانیەتەکانە کە لە من منێتیدا دەژین،هەموو شارستانیەتەکان هەوڵدەدەن مێژوو بەخۆیان دەستپێبکەن،بۆ شارستانیەت ی ئیسلامیش هیچ ڕیزپەڕێک نییە. هەروەک چۆن خۆرئاواش هەوڵی سڕینەوەی شارستانیەتەکانیتر ئەدات .فەتح و داگیرکاری پێش ئیسلام و دوای ئیسلامیش هەبوەو ئێستاش شارستانیەتی سەرمایەداری بەناوی ڕرگاری میللەتان و دیموکراتی لەهەوڵی فەتحکردنی جیهاندایە.تاڕادەیەک ئەوە ئەنجامدراوە،بەڵام دۆگماتیزمی ئیسلامی مێشکی ئەم براموسڵمانانە فەتح نەبووە و داخراوە بەڕوی گۆڕانکاری و نوێبونەوە هەمیشە لە نوستالژیادا دەژین ،دەیانەوێت مێژوو بوەستێنن و ژیان بگەڕێننەوە دواوە. دیارە وەک بێرنارد لویس دەڵێت :جەنگەکان جەنگی ئیمان و تەماح بون.هەموو فەتحەکان لەمێژوودا پاساویان هێزە،لەژێرناوی خوادا،ئەگینا خودا تەنها پاساوێکە.فەتح لەپێناو داگیرکردنی زەوی تر و بردنی سەروەتی ئەوخاکەی داگیر دەکرێت. دیارە هەمو ئیمپراتۆریە تەکانیش پاساویان هەیە و بەناوی خوایەک هێرشدەکەنە سەر وڵاتانیتر لەلایە ک لەڕێگەی خواکانەوە جەنگەکەیان پیرۆز کردوە،لەلایەکیتر وەک جەنگێکی کولتوری لەگەڵ خوای بەرامبەر خودایەکیان ڕاستکردۆتەوە. بەڵام بەبێ هێز هیچ خوایەک بڕیاری فەتح نادات.پاشا ئاشوریەکان بەناوی ئاشوری خواوەند،یان ئیسلام بەناوی ئەڵڵا هێرش دەکە نە سەر وڵاتی دیکە هەر یەک شتە لەناوەڕۆکدا،بەڵام فۆڕمی داگیرکاریەکان جیاوازە”فۆڕم ناوەڕۆک دەشارێتەوە” ،نکۆڵی لەوەناکرێت جەنگەکان جەنگێ ئیمان و تەماحبون و ئێستاش هەمان شتە.
عەرەب کاتێک لە ڕێگەی ئیسلامەوە یەکێتیەکیان پێک هێنا و پەلاماری وڵاتانیاندا،بەناوی ڕزگاری وەک ئەمڕۆ باسی دەکەن،بەڵام لەڕاستیدا عەرەب برسی بون،بۆنان و گان پەلاماری وڵاتی فارسیاندا،ئەوەتا وەک عەبدولحسەین زەڕنکوب دەڵێت :سێسەد هەزار ژن و مناڵیان بردەوە بۆلای عومەر.لەگەڵ سامانێکی زۆری وڵاتی فارس تا برا عەرەبەکان لەناوخۆیان دابەشی بکەن.ئەمەیە عەدالەت. ئەنەوشیروانی ساسانی عادل بو یان عمر ئەوە با ئیسلامیەکان بچن مێژوی ئەم پاشا ساسانیە بخوێننەوە کە خواکەی ئاهورامەزدایە نەک ئەڵڵا ئەوسا دەزانن خواکان بەرهەمی کولتورن. خواکانی بەجیاوازی ژینگە لە خەسڵەتەکانیان جیاوازن،نەک حەقیقەتی خۆیان .تاڵانی کەکولتوری خێڵە عەرەبەکانە دەبێتە خەسڵەتی ئەڵڵای محمدیش ،چونکە خودایەک بەتەواوی لە نەتەوەیەک جیاوازبێت و ڕووت بێت لەخەسڵەتەکانی کولتورەکە جێگای نابێتەوە. وەک وتم تاکە پاساوی فەتح هێزە،فەتحەکان شەرعیەت لەهێز وەردەگرن نەک خواکان. ئەو خوێندنەوە ئایدیۆلۆژیە گەمژانەیە ی ئەبو بەکر کاروانی دەبێت وەک ڕوانگەیەکی کەسی سەیربکرێت نەک واقیعی و مێژویی.
وتراوە مێژوو بەسۆمهە یەکان دەست پێدەکات،ئەوەسۆمەڕیەکانن داهێنەری نوسین و خوێندنن نەک اللە!هەموو سەردەمێک بیرکردنەوەی تایبەت بەخۆی هەیە،یاساو سیستەمی حوکمڕانی بەگوێرەی ئەوسەردەم دادەڕێژرێت.
نکۆڵیکردن لە بونی هەستی نەتەوەیی ،لەڕابردودا ،شتێکی ناواقیعیە،ەوە تەنها لەمێشکی ئایدیۆلۆژی جێگای دەبێتەوە.ئەوان کە لەڕێگەی پڕۆسەی مێشک شۆردنەوە غەریزەش دەگۆڕن ئاساییه پێیان وابێت،کە نەتەوە بونی نەبووە،لەم ڕێگەیەوە کولتوری جاشایەتی فیکری بڵاودەکەنەوە.ئەگەر نەتەوە و هەستی نەتەوەیی نەبوە،ئەگەر عروبە نەبوە خێرە بەبێ جەنگ عەرەب خەلافەت ناداتە نەتەوەیەکیتر،بۆچی لە سێ سەردەمی خەلافەت هەر عەرەبە چاوڕەشەکان نوێنەری خوان.بۆچی لەچوار خەلیفەی ڕاشێدین کوردێک نەبو بەخەلیفە.بۆچی محمد قیبلەی گۆڕی ئەگەر مەسەلە تەماح نەبوو،ئاخر داهاتی کەعبەی موسڵمانان هەردەبێت بچێتەوە لای نەتەوەی عەرەب. بۆچی ئیسلام ئەگەر مەبەستی ڕزگاری بەشەریەتە لەکوفر بە دانی سەرانە واز لە وانە دێنێت موسڵمان نابن،ئەمە منیش نایڵێم،ڕای مەعروف ڕەسافی عەرەبە کە وەک ڕۆشنبیرێک ئەو ستەمە دەبینێت.عەرەب بەناوی خوداوە سرانەو سەبایاو کەنیزەکی دەوێت. با ئەبوبەکر پێمان بڵێت کە ئیسلام پەیوەندی بە عروبەوە نیە بۆچی ناوی شارەکوردەکان دەگۆڕن،مەگەر ئەمە سڕینەوەی زمان و تەعریب نییە پێش بەعس!ئێ لەخۆڕانیە عەفلەقی دامەزرێنەری بەعس دەڵێت :ئێمە قەرزاری محمدین،ئەوان دەرانن محمد چی بۆکردون،بەڵام کوردە بۆر نڵزانێت چی بەسەر هێناوین. ئەبوبکر کاروانی دەڵێت:لەسایەی ئیسلام سەلاحەدین دەرکەوت،بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە سەلاحەدین وەک ئەمبرا ئیخوانیانە ئیمانی بەکورد نه بو،لەژێر کاریگەری کولتوری داگیرکەردا ژیاوە.بۆیە پایتەختەکەی کوردستان نییە.ئێ ناکرێت چونکە عەرەب دوای کوردناکەوێت هەردەبێت کورد دوای عەرەب بکەوێت.زۆر گەمژانەیە بڵێیت نەتەوەو هەستی نەتەوەیی بونی نەبوە،دەرکەوتنی ناسیۆنالیزم لە ئەوروپا وەک تیۆر شتێکە و هەبونی نەتەوە لەواقیعدا شتێکیترە. کە پێشتر نەتەوەکان بەناوی نەتەوە خەباتیان نەکردوە،مەسەلە ئەوە یە کە ئەونەتەوانە داگیرکراون لەژێر کاریگەری ئیمپراتۆریەتدا بون و نەیان توان
توانیوە،چونکە سەردەمی ئیمپراتۆریەت بووە، بەڵام نەتەوەکان پارێزگاررییان لەهەبونی خۆیان کردوە.ئەم ئیمپراتۆریانەش هەر سەردەمەو لەژێر دەسەڵاتی نەتەوەیەک دابوە،جگە لەکورد لەدوای ئیسلام ،تورک،عەرەب،فارس سودیان لە ئاین وەرگرتوە،بەڵام کوردە موسڵمانەکان تەنها سودیان بۆ ئاین هەبوە.خەلافەت بەخۆشی نادرێتە تورک یان فارس ،ئەوە ئەوکاتەیە کە خەلیفە لەگەندەڵیدا نقوم دەبێت و دادەڕزێت .خەلافەت دەکەوێتە دەست تورکەکان،بەڵام تورکەکان دیسان هەستی ئاینی بەکاردێنن و لەلایەن مەلا ئیبلیسی بەدلیسی کورد دەکرێنە سورەی بەر لەشکر وەک چۆن ئێستا ئیخوانەکان بونە جاشفیکری ئەردۆغانو عوسمانیەتی نوێ.دیارە ئەبوبەکر کاروانی جیاوازی دەوڵەتی نەتەوەیی و هەستی نەتەوەیێ ناکات،ئەوکات سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی نەبوە،بەڵام ئیمپراتۆریەت نەتەوەیی بووە.بۆ کورد نەبۆتە سوڵتان،خۆ مەلا ئیدریسی نەگریس و نۆکەری سوڵتان شەرعزان بو،بەڵام ئەو نۆکەری سوڵتانی پێخۆشتربو لەوەی ببێتە سوڵتان.ئەوکولتورە جاشایەتیە ئیسلام بەدیاری بۆی هێناین،کێشەی برا موسڵمانەکانمان ئەوەیە کە پێیان وایە حەرامە کورد ببێتە سوڵتان. ئەی بۆچی هەموو میرنشینەکان لەناوبران؟بۆچی تا ڕوخانی عەباسیەکان میرنشینەکان دەرنەکەوت،ئەم میرنشینانە دیاری ئیسلام نین عەبوبەکر،بەڵکو تەنها لە ئەنجامی نەمانی دەسەڵاتی ئیسلامی و لەبۆشایی دەسەڵات دەرکەوتن،بەڵام دیارە بەهۆی هەستی نەتەوەیی تورک و فارس و پەرش وبڵاوی کورد نەتواندراوە ببنە سوڵتان.ڕێبەرە ئاینیەکانیش خائین بوون،مەلا ئیدریسەکان ئامادەنین داوای یەکگرتویی بکەن بۆ ئەوەی کوردێک ببێتە خەلیفە،بەڵام بۆ کردن بەنۆکەری خەلیفەی بێگانە هەموشتێک دەکەن. باشە بۆچی عەرەبەکان لەوپەڕی دەسەڵاتداری دا بە کوردو فارس دەڵێن مەوالی و عەلوج با ابوبکر ئەوەمان بۆڕون بکاتەوە . ئەگەر هەستی نەتەوەیی نەبوە بۆچی تورکەکان تورک دێنن بۆکەرکوک و بولگاریا ئەمە تەتریک نییە.ئەی هێنانی هۆزە عەرەبەکان و گۆڕینی ناوی شارەکوردیەکان تەعریب نییە؟ یانی چی مناڵیش دهزانێت عەرەب لەژێرناوی ئایندا تەعریبی کردووە،ئەی بۆچی خەلافەتی ئیسلامی هۆزێ کوردی نابات بۆ مەککە و جێگیری ناکەن .بۆچی ئەگەر بۆڕزگاری هاتوون هەندێ شار ی دەوڵەمەند دوجا ر فەتح دەکەن.بۆچی بەدرێژایی چەندین سەدە عەرەبەکان هەوڵی دامرکاندنەوەی شۆڕشە کوردیەکانیاندا دژی عەباسیەکان.بۆچی ئەبا عوبەیدەی جەراع لەشکری ناردە سەر کوردستان وەک ئەردۆغان؟ئەم درۆ و دەلەسەو جاشایەتی فیکریە تاکەی. چەواشەکردنی مێژو بێ ئەخلاقیە و هەوڵی سڕینەوەی میللەتێکە،ئەمە دەکەن تا وەک سوڵتان سەلیم کە بە مەلا ئیدریسی دەگوت :نۆکەرە خۆشەویستەکەم ئەردۆ داعش پێتان بڵێ نۆکەرە خۆشەویستەکانم .سەرەڕای هەموو ئەمانە گریمان هیچ یەک لەم شتانە نەبوو،ئەمە چ کەرێتیەکە بتانەوێت کورد بگەڕێتەوە سەردەمی جەنگەڵ و فەتح و داگیرکاری سوڵتانەکان وببنەوە نۆکەری سوڵتانە خوێنڕێژو دڕندەکان.باشە ڕابردو هەرچییەک بوبێت،ئەمڕۆ سەردەمی نەتەوەو گەلانە،ئێوە چۆن نکۆڵی لەهەستی نەتەوەیی دەکەن لەئەمڕۆدا ،ئەی پیرە خائینان ئەگەر وانیە و ئاسیمیلە نەبوون بۆچی گڕتان تێ بەردەبێت بۆ مورسی بەڵام بۆ داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی تەقەی سرتان دێت.بۆچی دژی داگیرکردنی بەرزایەکانی جۆلانن بەڵام هەموو قەندیل بگیرێ باکتان نیێە.نەخێر ئێوە مێشکتان شۆردراوەتەوەو لەژێر کولتوری داگیرکردا گەورەبوون و لەسەر حیسابی کورد وەکنەتەوە درێژه بە پێگەی جاشایەتیتان ئەدەن.ئێوە هەر لەبنەڕەتەوە نۆکەری سوڵتانن،ڕابەرەکۆنەکانیش نۆکەربون،ئێوە پاشماوەی نۆکەرێتی مەلا ئیدریسن و هیچیتر.
دیارە مێژوو دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ هۆشیاری،و بەپێچەوانەشەوە.بەڵام خوێندنەوەی مێژوو بێ توخمی ئەقڵ هەمیشە وەک چیرۆکی لێدێت.بەڕای ئیبن خەلدون بێ بەشداری ئەقڵ لەلێکدانەوەی مێژودا ،مێژوو هیچ واتایەکی نابێت و خوێندنەوەکان بۆمێژوو نازانستی دەبن. ئی ئێچ.کار لەو بارەیەوە دەڵێت:دەکرێت کتێبێکی مێژویی بنوسیت بێ ئەوەی هیچ ڕویدابێت.یان دەکرێت مێژویەکی پێچەوانە بنوسیت.کەواتا بەشداریکردنی ئەقڵ لە لێکدانەوەی مێژودا مێژو دەکات بەزانست.هیچ کاتێک مێژووی فەرمی بێ درۆو چەواشەکاری نییە. تاودانە کتێبێک و خوێندنەوەی وەرگرتنی وەک مێژوو خیانەتە لەهۆشیاری و خۆخەڵەتاندنە.خوێندنەوەی ئایدیۆلۆژی بۆ مێژوو،مەترسیدار و خیانەتکاریە لەهۆشیاری گەلێک یان لەهۆشیاری مرۆڤایەتی ئەوەی ئیخوان دەکات سەبارەت بەمێژوو گێڕانەوەی مێژویە وەک چیرۆکێکی پیرۆز و حەتمی و ئایدیۆلۆژیانە هیچ توخمێکی ئەقڵانی تێدانیە.بەکورتی سەبارەت بە بەموسڵمانبونیکورد ،ودەوڵەتی عوسمانی ئەبوبکر کاروانی و مەلا ئیخوانیەکان خیانەت لەهۆشیاری کورد دەکەن.بەبڕوای من بێشەڕەفانەترین شت شێواندنی مێژوییە لەو شێوەی ئیسلامیەکان. کە سنوری مێژوو خوڕافیاتیان نەهێشتووە. بۆنمونە دەربارەی بەئیسلامکردنیکورد مرۆڤ زۆر نەزان نەبێت چۆن بڕوادەکات ئیسلام بێشمشێرو کوشتاربڵاوبوبێتەوە لەکاتێکدا خودی مەککە فەتحکراوە وو بەشمشێر .خێرە کورد وەها تامەزرۆبون بۆدینێک کە ئێستاش لەزمانەکەی تێناگەن.سەبارەت بەدەوڵەتی عوسمانی لە ئیسلامبولی پایتەخت سوڵتان کەنیزەکی دەفرۆشت.ئەبوبەکر عەلی دیارە ئارەزوی کەنیزەک و مناڵبازی و نێربازی عوسمانیەکانی گەرەکە. سوڵتان ئەحمەدی عوسمانی تاکە ژنێک لەدەربارەکەیدا نەبو ،چونکە نێرباز بو!خەلیفە تورکەکانداگیرکارتاڵانچی و خوێڕی بون ئەوە بەس نییە!باشە بە پێوەری ڕۆحی سەردەم ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی لۆمپەنی خوێڕی نییە؟وەکیتر جگە لەسیاسەتی پەرتکەو زاڵبە بۆکورد چیان هەبووە.عوسمانیەکان تەنانەت لە ئەنادۆڵیش داگیرکارببون نەک کوردستان بەڵام سودیان لەنۆکەرە کوردەکان وەرگرتوە بۆ فەتحی وڵاتان.
سێ تێزی سەقەتی ئیسلامیەکان لەبارەی ئیسلام و خەلافەت پێویستی بە لەسەروەستانە یەکەم تێزی نەتەوەیی نەبونو نەبونی هەستی نەتەوایەتی لەڕابردودا
دووەم موسڵمانبونی کورد بەئاشتی و دڵخوڵزانە
سێیەم ئیسلام وەک ڕزگارکەرو نەهێشتنی کۆیلایەتی
لەڕاستیدا ئەم تێزانە سەقەت و بێبنەمان. لەسەردەمی عەباسیەکان شۆڕشی کۆیلەکان ڕویداو،کوردیش بەشداربون!ئیسلام لە خودی نیمچە دورگە بەشمشێر بڵاوبۆوە نەک لەناو ناعەرەبەکان،وە ئیسلام ئیمپراتۆریای عەرەب بوو.

مەحمود عەبدوڵڵا




پەروەردەی بانکی و خەساندنی ئەقڵ و بیرکردنەوە… مەحمود عەبدوڵڵا

چەمکی پەروەردەی “بانک”ی لای پاوڵۆ فرێری چەمکێکە بۆ جۆرێک لە پەروەردەو فێرکردن کەتێیدا مرۆڤ لەمرۆڤ دەخرێت و دەکرێت بەکاڵا یان میمۆرییەک .کە قوتابی تێیدا تەنها ڕۆڵی ئامێری خەزنکردن دەبینێت.ئەم جۆرە لەپەروەردە پەیوەندییەکی ناکۆک دروستدەکان لەنێوان مامۆستاو قوتابیدا،مامۆستا ڕۆڵی فەرماندە رو ڕێنماییکەر دەبینێت، لەم جۆرە پەروەردەو فێرکردنە ستونیەدا قوتابی وەک ئامێر مامەڵەی لەگەڵدەکرێت،لەهەمانکاتدا ئەم جۆرە پەروەردەیە خزمەتی سیستەمی ستەمکاری و ئەقڵیەتی مێگەلی دەکات،مرۆڤی دەستوپێ سپی و بیرنەکرەوەو دۆگما و دواجار دەمارگیر دروستدەکات.مامۆستاش خزمەتی ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو وچینێکی بەهەژمون دەکات لەکۆمەڵگەدا،کەدواجار بەرهەمی ئەو مامۆستایانە تەنها خزمەتی داهاتوی ئەوچینە دەکات نەک داهاتوی قوتابیان.
لەپەروەردەی بانکیدا ،چ لەقوتابخانەو چ لەدەرەوەی قوتابخانە،پەیوەندی مامۆستاو قوتابی پەیوەندیەکە لەسەر بنەمای ناکۆکی و دژیەکی . واتا لەوسیستەمە فێرکاریەدا مامۆستا هەموشتزانە ،قوتابی نەزانێکی ڕەها،مامۆستا ئەوەی خۆی فێریبووە،دەیگوازێتەوە بۆقوتابی بێ گفتوگۆ و دیالۆگ وگومان و پرسیار ،مامۆستا قسەکەرەو قوتابی گوێگر،مامۆستا بیردەکاتەوەو قوتابی بیری پێدەکرێتەوە ،وە مامۆستا دەسەڵاتی پیشەیی و مەعریفی تێکەڵدەکات. لەبەرامبەردا پەروەردەکردنی ئاسۆیی بابەتەکان دەخاتە بەردەست بۆ بیرکردنەوەو تێڕامان و پرسیار کردن و گفتوگۆکردن واتا لەفێرکردنی ئاسۆیدا مامۆستاو قوتابی دوجەمسەری ناکۆک نین هەردوکیان هەم مامۆستاو هەم فێرخوازن .
لە پەروەردەی بانکیدا مامۆستا سوبێکتە،و قوتابی ئوبێکت،واتا مامۆستابکه رەو قوتابی کارتێکراو ،مامۆستا حیکایەت خوانەو قوتابی گوێگر ، ناوەڕۆکی وانە چیرۆک ئاسایە و مامۆستا توشی نەخۆشی گێڕانەوە دەبێت.لەلایەکیتر مامۆستا “لەقوتابخانەو دەرەوەی”دا، وا مامەڵە دەکات لەگەڵ واقیع وەک ئەوەی نەگۆڕو بێجوڵە و یەکپارچەیە ،دەربارەی هەرشتێک بێت،ئەگەربەهایەک بێت،یان بابەتێکی مێژوویی مامۆستا وانیشانی ئەدات کە جێگیرو نەگۆڕە بەشێوەی چیرۆکی مرودو بێ ڕۆح،لەدەرەوەی ویستی مرۆڤ وێنای دەکات،وەک ئەوەی مرۆڤ بونیادنەری واقیع نەبێت.مامۆستا واباسی بارودۆخ دەکات وەک شتێک لەدەرەوەی ژینگەی قوتابی و شتێکی نامۆ،دواجار مرۆڤ و واقیع لەیەکتر نامۆ دەبن.لەم شێوازە دا قوتابی زانیاری وەردەگرێت و لەبارودۆخیتردا توتی ئاسا دەیڵێتەوە ،یان لە ئیمتیحاندا نمرەی پێ بەدەست دێنێ،بەبڕواوی فرێری چەندە قوتابی دەرخ بکات و مێشکی پڕبکات ،زیاتر ناهۆشیار و بێ ئاگا دەبێت.بەگوێرەی سیستەمی فێرکردنی بانکی قوتابی دەفرێکە چەندە مامۆستا شتی زیاتری تێ بئاخنێ باشترە،قوتابیش چەندە وەرگرێکی باشبێت زیرەکترە.بەڵام لەڕاستیدا ئەمپڕۆسەیە لەمرۆڤ خستن و خەساندنی ئەقڵەو دواجار تاکی بیرنەکەرەوە ،دۆگما و دەمارگیر و دەستو پێ سپی دەخاتە کۆمەڵگاوە.بەڕای فرێری هۆکاری دەست وپێسپیبونی تاکەکان و وەستانی پڕۆژەی بیرکردنەوەیان سەرچاوەکەی ڕەشبینی و نائومێدیە لە ڕوبەڕوبونەوەی جیهانەکەیاندا بۆ گۆڕانکاری.
ئەم میتۆدە لەسەرەتاوە جیاوازی دەکات لەنێوان ئەوانەی زانیاریبەخشن لەگەڵ ئەوانەی زانیارییا ن نییە،واتا کۆمەڵگە دابەش دەکات بۆئەوانەی دەزانن و ئەوانەی نازانن،قسەکەرو گوێگر.ئەمەی ئەمڕۆ دەیبینین هەمانشتە لەکۆمەڵگەدا زۆرینە هەموو لەشی بۆتە گوێ،توێژێکیش بەردەوام قسەدەکەن ،واتا لێرەدا بیرکردنەوە بۆ توێژێکە،گوێگرتن بۆ زۆرینە ئەمەش خزمەتی ستەمکاری و ئایدیۆلۆژیای ستەمکاری دەکات،کۆمەڵگە پەکی دەکەوێت و خەڵکی وەک توتی ئەوە دەڵێنەوە کە گوێیان لێبووە،بێ ئەوەی بوێرن، لەحەقیقەتی شتەکان و پێویستیان بکۆڵنەوە،نەک هەر ئەو ە بەڵکو پرسیارو گومان بە تاوان ولادان دەزانن!ئەمەیە خەساندنی ئەقڵ و بیرکردنەوە. لەم شێوازە بانکیەدا متمانە بەمامۆستا ناکرێت،مامۆستا بێ ئەوەی بەخۆی بزانێ دەبێتە خزمەتکاری کۆنەپەرستی و ئایدیۆلۆژیا ستەمکارەکە.بەبڕوای پاولۆ فرێری ئەم شێوازە ی فێرکردن و حیکایەت خوانی جگە لە زۆربڵێی شتێکیتر نییەو توانای داهێنان دەکوژێت . بەشی هەرە گەورەی کۆمەڵگا دەبێ بەگوێگر بۆچی؟هۆکارەکەی ئەم پەروەردە بانکیەیە کە مامۆستاکان،دایک و باوک مەلاکان لەمناڵیەوە ئەم میتۆدە بەکار دەهێنن،دواجار لەگەورەیشدا سیستەمی بیرکردنەوەی خەڵکەکە بەم شێوەیە دەبێت کە زانیاری ئەداتەوە،نەک بیربکاتەوە! کاتێک ڕوبەڕوی واقیعێک دەبنەوە وەک ئەوەوایە دەست لە دوگمەی تەسجیلێک بدەیت،ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک قسە دەبیستی کە خەزنکراوە!مەجالی دیالۆگ و گفتوگۆ نییە. ئەم سیستەمە دواجار مرۆڤەکان بێ توانا دەکات لەڕوبەڕوبونەوەی واقیع دا دەستو پێ سپی قەدەرگەرا دەبن،چونکە پڕۆژەی بیرکردنەوەیان نییە توانای بەرهەم هێنانی مەعریفەی نوێیان نییە. ئەم ڕێککەوتنە ی “تەخت و میتراب”نهێنیەکەی لەوەدایە،کە فێرکاری چ لەقوتابخانەو چ لەدەروەدا مرۆڤی دۆگماو دەست وپێ سپی بەرهەم دێنێت کە دواجار هەردولا واتا ئەوانەی دەبنە واعیز و دەسەڵاتداران بێخەم دادەنیشن،چونکە زۆرینە هەست بەبێ توانایی دەکات لەبەرامبەر سوڵتە و واسەیری مرۆڤ دەکەن کە ئەوە قەدەریەتی،واقیع شتێکی نەگۆڕە وەستاوە ،لەلایەکیتر چونکە مرۆڤەکان دەزگای بیرکردنەوەیان لەکاردەخرێت بۆ واعیزەکان ئاسانە ببنە حیکایەتخوان،وەک بڵێی ئەقڵی تاکەکان سیستەمی بەرگری نەماوەو نەخۆشە زو بڕوا دەکات و تەسلیم دەبێت،وە باوەڕیشی بەوجیاوازیە هەیە کە ئەو نەزانەو ئەویتر زانا،بەڵام لە پەروەردەی ئاسۆیدا واقیع شتێک نیە پێشبینی بکرێ ،وەستاوبێ ،بەڵکو واقیع دەخرێتە بەردەست و توێژینەوەی بۆدەکرێت،هەردولا،مامۆستاو قوتابی پێکەوە لەڕێگەی ڕامان و گفتوگۆ وپرسیارو دیالۆگ دەگەنە حەقیقەت. واقیع بەرهەمی مرۆڤە نەوەستاوە نەپیرۆز،نەتێکستەکان ئەزەلین،هەموشتێک شایانی لێکۆڵینەوە و شیکاریە. مێژوو بەرهەمی مرۆڤە،مرۆڤیش بەرهەمی مێژوو نییە،بەڵکو مرۆڤ مێژو دروستدەکات.دەکرا ڕوداوەکان بەشێوەیەکی دیکە ڕویاندابایە…..لەسیستەمی بانکیدا مامۆستا جارێک زانایە لەڕێگەی خوێندن،خوێندنەوە و …فێردەبێت لەقۆناغیدوەمدا فێردەکات ئەوەی فێریبوە دەیگوازێتەوە و ،لایەنی بەرامبەر وەریدەگرێت بەڕەهایی.
ئەم شێوازە جگە لەوەی خزمەتی ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو دەکات،یان واقیع و بیرکردنەوەی باو دەسەپێنێت،بەردەوام دژی ئەو تاکانەیە کەدژی دەوەستنەوە،وەک حاڵەتی تاکەکەسی سەیری دەکەن،مەلا دەڵێت:ئەم یان ئەو لادەرە،دەبێت تێبگەیەندرێت،هەمو ئایدیۆلۆژیا ستەمکارەکان وا مامەڵە دەکەن کەمرۆڤ خاوەنی هۆش نییە،هۆشی بۆدروستدەکرێت،بۆیە بیرکردنەوەی جیاواز ڕەتدەکرێتەوە .چونکە لەسەرەتاوە واوێنای واقیع دەکرێت کەنەگۆڕە نابێ بگۆڕێت.
هەرکەس ئەگەربایی ئەوه ش زیرە ک نەبێت،دەزانێت ئەەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت لە پەروەردەدا لەهەرێمی کوردستان فێرکردنی بانکییە و سیستەمێکە لەخزمەت واقیعدایە نەک گۆڕانکاری،بگرە مەیلی کۆنەپەرستی لەهەڵکشاندایە،گەڕانەوە بۆ خوڕافیاتو حیکایەت خوانی ئارەزوکراوە. دەمارگیری لەهەڵکشاندایە دۆخێک کە هەمومان وەستاوی بیرکردنەوەو و لەمرۆڤخستن دەبینین. پەروەردەی بانکی هەوڵێکە بۆ لەمرۆڤ خستن و نەزانکردنی تاکەکان،کە خۆاراکدەری سیستەمی ستەمکاریە.ئەم سیستەمە وادەکات دواجار خەڵکی نەتوانن بیربکەنەوە بۆ گۆڕینی واقیع،ئەگەرچی ددانی پێدا نانێن،بەڵام لەبنەڕەتدا کەمتوانان لە چاکردنی بارودۆخی خۆیان و پەیوەندیا ن بەجیهانەوە کۆیلانەو پاسیڤە.لەچاوەڕوانی فریادڕەسدان.چاوەڕوانن کەسانی دیکە لەچەشنی سەرۆکی کاریزما دەرکەون و واقیعیان بۆ بگڕێت،کەدواجار ئەو فریادڕەسەش دەبێتەوە ستەمکار.پەروەردەی بانکی مرۆڤی خۆگونجێنەر و ملکەچ وخەوشدار بەرهەم دێنێت،کە بونی خۆی دەداتە دەست کەسانی دیکە،توانای خۆ سەلماندنی نییە لەبیرکردنەوەدا کڵۆڵە و دەگەڕێتەوە بۆ یادگە ،واتا بیرناکاتەوە،بیری دێتەوە. واقیعی ئەمڕۆ جودایە لەدوێنێ،سبەیش جیاوازە،پەروەردە دەبێت مرۆڤێک دروستبکات لە کارکردن لەجیهان و بارودۆخی خۆیدا کارابێت، مەعریفەی نوێ بەرهەم بێنێت. بەڵام پەروەردەو فێرکردنی بانکی شتێکی پێچەوانەیە. ئێمە چ دەزانین؟ ئەوە کەسی خۆی هەیە؟ هیچ ناکرێت؟ ئەم دەربڕینانە وێردی سەرزاری ئەو کەسانەن کە قوربانی فێرکردنی بانکین،لەڕاستیدا وەک میمۆری وان ،ناتوانن بیری نوێ بەرهام بێنن،کەلەئاستی گرفتو پێویستی ئەمڕۆدابن. لەبنەڕەتدا ئەو مرۆڤانە قەدەرگەران ،وا سەیری خۆیان ناکەن کە تەرازوی مرۆڤبونیان لاسەنگەو هاوسەنگیان لەدەستداوە.خاوەنی بیری ڕەسەننین واتا بیرێک کە لەئەنجامی پرسیارو وگومان و شیکردنەوە هاتبێت،بەڵکو بیرۆکەکان کۆنن وەرگیراون گواستراونەوە لەمێشکێکەوە بۆمێشکێکیتر…بەبۆچونی فرێری مرۆڤبون تەنها لەگەڵ توێژینەوەو پراکتیکی بەردەوامدا هەیە.بەڵام فێرکردنی بانکی بەردەوام لە مرۆڤخستن پێشدەخات،مرۆڤی پاسیڤ و بێتواناو خەون و مەرگ دۆست بەرهم دێنێت.کە مەرۆڤی مەرگدۆست ئارەزودەکات شتەکان نەگۆڕێن ، تەنها لەمیانەی کاڵا و خاوەنداریەتیدا پەیوەندی بەجیهانەوە دەبێت وەک ئەریک فرۆم دەڵێت:مرۆڤی مەرگدۆست کاتێک خاوەنی جیهان نەبێت پەیوەندی بەجیهانەوە دەپچڕێت دەسەڵات خوازە،ژیانی خۆش ناوێت لەچوارچێوەی بون بەخاوەنی شتەکاندا نەبێت،واتا پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤیشدا وەک کاڵا یە.

مەحمود عەبدوڵڵا




ئامانج و بەختەوەر ی لەژیاندا لەدیدی فرۆیدەوە… مەحمود عەبدوڵڵا

ئاشکرایە تاقە ڕێسایەکی مسۆگەر نییە بۆ بەختەوەربون.بەئەندازەی جیاوازی مرۆڤەکان ڕێگای بەختەوەریش هەن.هەربۆیە وەک فرۆید دەڵێت :ڕێسایەکی زێڕین نییە بۆ بەختەوەربون کە بەسەرهەمواندا بچەسپێت.
بەدرێژایی مێژوو ،فەلسەفە و ئاینەکان لە لێگەڕیندابون بۆ وڵامی پرسیاری ئامانج و بەختەوەری لەژیاندا. سەرەتا ئامانج لەژیاندا چییە؟ لەوانەیە ئەوە سەرەکیترین پرسیاربێت لەژیانی مرۆڤدا؟ بەڵام بەدیدی فرۆید سەرچاوەی ئەوپرسیارە لوت بەرزی و خۆ بەزلزانی مرۆڤە،مرۆڤ و ئیگۆی مرۆڤ خۆی دەکاتە سەنتەری ژیان ،ئینجا بەدوای وڵامی ئەوپرسیە دەگەڕێت،بەڵام کەس ناپرسێت ئامانج لەژیانی ئاژەڵەکان چییە؟ ئەڵبەت مرۆڤ خوپەرستانە و بگرە مناڵانەش وڵامی دەداتەوە و دەڵێت :بۆخزمەتی مرۆڤ،بەڵام ئاژەڵگەلێکی زۆر هەن مرۆڤ نەشیناسیون و دەستی پێنەگەیشتون کەلەناو چون یان قڕیان تێکەوتووە. ڕەنگە ئەم وڵامە سادەیە مناڵگەرایی دەرونی بێت کە دینەکان هەوڵیانداوە بیخەنە زیهنی م رۆڤەکانەوە ، سادەکردنەوە یەکی لەوجۆرە فیتاوفیتی ئەقڵی حەشاماتە،هەربۆیە حەشامات بەگەرموگوڕیەوە پێشوازی لە ولامەکانی دین دەکەن تا زانست و فەلسەفە.

بەڵام بەباوەڕی فرۆید پرسیاری سەرەکی ئەوەیە مرۆڤەکان چییان دەوێت ؟بەدوای چییەوەن لە ژیانی ئەم دنیایەدا؟ بێگومان مرۆڤەکان بەدوای بەختەوەرییەوەن ،بەگوێرەی بەرنامەی پرەنسیپی چێژ . واتای سەرەکی بەختەوەریش هەر ئەوەیە واتا چێژبینین لەژیان و دورکەوتنەوە لەئازار.بەڵام پرەنسیپی چێژ دولایەنی هەیە ،لایەنێکی خۆلادان لەئازار،لایەنێکیشی ئەزمونکردنی چێژە چڕوپڕەکان .چالاکی مرۆڤەکان لەگەڵ دوانەیی ئامانجەکان بەدوئاڕاستە دەڕۆن. ئەگەرچی پرەنسیپی چێژ بەکەڵکە و ڕێسانی دەرون کۆنتڕۆڵ دەکات،بەڵام هەرلەبنەڕەتدا پرەنسیپی چێژ لەگەڵ گەردونی گچکە “مرۆڤ خۆی”وگەردونی گەورە ناکۆکە و ئە پرەنسیپە هیچ کات جێبەەجێ ناکرێت نەڵەگەڵ یاساکانی گەردون،نەلەگەڵ ڕێسای کۆمەڵگەو شارستانی ناگونجێن،وەک بڵێی مەرامی بەختەوەری لە نەخشەی خیلقەتدا نییە.
ژیان بریتییە لە بارێکی قوڕس کۆمەڵێک ئازارو ناخۆشی ،کە بەبێ ئامرازە یارمەتیدەرەکان بەرگەیان ناگیرێت. لالایەکیتر تەنها ئیمکانی ڕێژەیەکی مامناوەندی بەختەوەری هەیە.چونکە ئێمە وا دروستکراوین تەنیا لەمیانەی ناکۆکی و دژیەکی چێژێکی زۆر بەدەست دێنین،کەواتا پرەنسیپی چێژ لەگە خودی پێکهاتەی کۆئەندامی دەرون ناکۆکە. فرۆید نمونەی وتەیەکی گۆتە دێنێتەوە کە دەڵێت: هیچ شتێک لەوەقورستر نییە بەرگەی زنجیرەیەک لەڕۆژە خۆشەکان بگریت. بۆ مرۆڤ خۆشیەکی بەردەوام نە ئیمکانی هەیە نەبەرگەی دەگیرێت.

مرۆڤەکا ن سێ ڕێگە بەکاردێنن بۆ بەرگەگرتنی واقیع و دورخستنەوەی ئازار و ناخۆشی، یەکەم ئامرازە هۆش پەرتکەرو سەر گەرمکەرەکان،تێربونە جێگرەوەکان و مادە سرکەرەکان. یەکەمیان زانست و داهێنان دەگرێتەوە،دووە م هونەرەکان ،چونکە هونەرەکان کۆمەڵێک فێڵ و چاوبەستن بەرامبەر واقیع بەڵام کاریگەرییا ن هەر هەیە بەهۆی ڕۆڵی فەنتازیا لەژیانی دەرونی دا، سێیەمیان مادە سرکەرەکان وادەکەن دونیایەکی تایبەت مان هەبێت و لەواقیع داببڕێین.بەبڕوای فرۆید ئاینیش هەم ڕۆڵی خۆلادان لەواقیع دەبینێت و وەک یەکێ لە ئامرازە سوکنایی بەخشە و خۆ لادان لەواقیع ڕۆڵ دەبینێت . ئای ن جۆرێک وڕێمەی دەستە جەمعییە بۆ گۆڕینی واقیع،تا بەرگەی ژیان بگرین .ئێمەی مرۆڤ لەسێ لاوە ڕوبەڕوی ئازار دەبینەوە لە دونیای دەرەوە،لە جەستەی خۆمان و لە پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان،بەڵام ئوەی دواییان لەهەمویان کاریگەرترە. بۆخۆ لادان لەم ئازارانە،مرۆڤەکان ناچارن ئەوجار واز لە بەرنامەی پرەنسیپی چێژ بێنن. بەگوێرەی پرەنسیپی واقیع هەڵس و کەوت بکەن. واتا ناچارن ئامانج و ئارەزوەکانیان کەم بکەنەوە ،بۆخۆ لادان لە ئازاری مرۆڤەکان گۆشەگیری ڕەنگە تاکە ڕێگای دورکەوتنوەبێت لە ئازاری مرۆڤەکان. مرۆڤەکان چەندین ڕێگا بەکاردێنن ،هەندێکجار دورکەوتنەوە لەئازار زاڵدەبێت و مرۆڤ بەوەندە سوکنایی دێت کە لەئازار دورکەوێتەوە.هەندێکجاریش خودی چێژ دەبێتە سەرچاوەی ئازار بۆیە مرۆڤ دەبێت ڕوبکاتە گۆڕینی پاڵنەرەکان ،یان باڵاکردنیان. ئەو وزە ی ژیانە کەپاڵنەرێکی سێکسی هەیە دەگۆڕێت بۆ شتی ماقوڵتر بۆنمونە لەڕێگەی هونەرو داهێنان مرۆڤ چێژ دەبینێت و خۆ لەواقیع لادەدات.واتە تەکنیکی گۆڕینی پاڵنەرەکان . زوهد ،گۆشەگیری ،هونەر ئاین ،ئەشق،کار ،هەریەک بەجۆرێک ڕۆڵ دەبینن لە گۆڕین و کۆنتڕۆلکردنی پاڵنەرەکان و دورکەوتنەوە لەئازارو بەدەستهێنانی چێژ.
بەڵام بەدیدی فرۆید ئاین زاڵمانە تاقە یەک ڕێگا دیاری دەکات،لەڕێگەی تۆقاندنی هۆش و پەرەدان بە مناڵگەرایی دەرونی ،جۆرە جیاوەزەکان ی خۆگونجاندن بچوک دەکاتەوەو یەک یاسا پێشنیاردەکات بۆ بەختەوەری کە لەگەڵ سروشتی مرۆڤ ناکۆکە.هیچ کات مرۆڤەکان ناتوانن بە یەک شێواز بەختەوەربن.دین تەکنیکەکەی کەمکردنەوەی بەهای ژیان و شێواندنی وێنای ژیانە و لەکەوڵی وڕیمەدا،و بەزۆری زۆرداری سەردەکەوێت لە وەک یەک لێکردنی خەڵک تێکهەڵکێشکردنیان لەوڕێنەیەکی دەستەجەمعیدا .ڕێگاکانی بەختەوەری زۆرن،وەلێ پێشنیارکردنی تاقەڕێگایەک و سەپاندنی دەبێتەمایەی ئازارو بەدبەختی بۆ زۆر خەڵکی. مرۆڤ لە و پاڵنەرانەی کە کۆنتڕۆڵکراون ،چێژی کەمتری دەست دەکەوێت،بێبەشبونیش ازاری کەمتر،بە پێچەوانەوە لە وپاڵنەرانه ی ڕامنەکراون چێژێکی چڕتر دەبینێت ،هەربۆیە بێ بەشبونیش لێیان بە ئازارترە.ئەو ناکۆکییە ی نێوان پاڵنەرە ڕامکراو ڕامنەکراوەکان نهێنی ئەوەیە کە مرۆڤەکان ئارەزویان بۆ مادەسڕکەرەکان و شتە قەدەغەکراوەکان زیاترە وەک دەڵێن هەرچی مەمنوعە مەرغوبە.

مەحمود عەبدوڵڵا
سەرچاوە :شارستانیەت و ناکامیەکانی




بەڵگە بۆمناڵ مەهێننەوە.. مەحمود عەبدوڵڵا

دیدی جان جاک ڕۆسۆ لەبارەی بەڵگەی ئەقڵانی بۆمناڵان

هێزی ئاوەز دوای هەموو هێزو وزەکانیتر گەشەدەکات،بۆیە ڕۆسۆ پێیوایە گەمژەییە ئێمە بەبەڵگەی ئەقڵانی بمانەوێت وزەو هێزەکانیتری مناڵ گەشە پێبکەین… ئەمە ڕێک پێچەوانەی پەروەردەی دروستە …بەبڕوای ڕۆسۆ هێنانەوەی بەڵگە بۆمناڵ سودی نابێت،چونکە دواجار فێری  ئەو وشانە دەبێت کەلێیان تێناگات وشەی وەک ئەرک ،ئەخلاق…واتا چەمکە ئەخلاقیەکان،بۆیە دواتر مناڵ  بەفشە ئەم وشانە بەکاردێنێ و تەنانەت وانیشاندەدات کە لەمامۆستاکەی بەتواناترە و مشتومڕ دەکات و سەربزێو دەبێ لەجیاتی گوێڕایەڵی… چەمکە ئەخلاقیەکان بۆمناڵ واتایان نییە و تێیان ناگات،بەڵام ئەم مناڵە فێردەبێت چی لەقازانجیەتی و چی زەرەریەتی،بۆیە ئێوە وادەزانن قەناعەتی بەقسەکانتانکردوە،بەڵام لەڕاستیدا گاڵتەتان پێدەکات و فریوتان دەدات،فێری دوڕویی وخۆپەرستی دەبێت،لەڕێگەی یاریکردن بە وشەوە هەوڵدەدات ئەوشتەی حەقی ئەونییە بەدەستی بێنێ،هەوڵدەدات بە قسە ڕاستی ڕوداوەکا ن بشارێتەوە،ئەم جۆرە پەروەردەیە وادەکات مناڵ لەکاتێکدا بزانێت ئەوکارەی دەیکات ئەگەر ئاشکرانابێت، ئەوا هیچ هەست ناکات هەڵەیە،کە ئاشکراش بو دانی پیادەنێت.ئەم پەروەردەیە وادەکات لەگەورەیشدا هیچ کارێک بە ئارەزوو نەکات،بێ چاودێری و زۆرلێکردن،ڕەنگە بڵێن گەورەکانیش سەبارەت بەیاسا وادەکەن،بەڵام ئەمە هەر ئەنجامی بەڵگە هێنانەوەیە. مناڵ نابێ بەڵگەی بۆبهێنیتەوە دەبێت ڕێگری ڕەفتارێکی لێبکەی بێ ئەوەی بەڵگەی بۆ بێنیتەوە.

هەندێ پەروەردەکار دەیانەوێت مناڵ مامۆستایەکی ساوابێت،یان بیرمەند،دەیانەوێت مناڵێکی دەساڵان بە بەڵگە هێنانەوە ئیقناعبکەن ،بەڵام لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی سروشتی مناڵە. مناڵان بەهۆی ئامۆژگاریە ئەخلاقیەکانی پێچەوانەی سروشتیان ڕقیا ن لەمامۆستا دەبێتەوە،ئەمەش وادەکات پەنا بەرنە بەرفڕوفێڵ.پێویستە یەک شت بکەین ئەویش ئەوەیە کە تێی بگەیەنین ئەو ئاتاجی بەشتانێک هەیە،ئاتاجی سروشتی،نەوەک لەبەر ئێمە گوێڕایەڵبێت.بەبڕوای ڕۆسۆ ئێمە ئەو پێویستیانەی لەلاوازی سروشتمانەوەن قبوڵدەکەین،بەڵام  پێویستیمان بۆکەسانیتر لا ناخۆشە.چونکە مناڵ حەزیان لەئازادییە ،ئازادییان قەرەبوی ئازارەکانیان دەکاتەوە .بەڵگە هێناناوەی ئەقڵانی  ئەنجامەکەی ناگوێڕایەڵی و چەقەسرۆییە. کەواتا مناڵ دەبێت ڕابهێندرێت لەسەر هەندێ ڕەفتا ر بەشێوەیەک کە وابزانێ شتێکی سروشتییە،نەک لەبەرئەوەی ئەگەروانەکات سزا دەدرێ یان ناچارە گوێڕایەڵ بێت،یان لەبەرئەوەی ئەوڕەفتارە نائەخلاقییە. عەلی وەردی کۆمەڵناس هەمان ڕای هەیە،دەڵێت :مامۆستاکان ئامۆژگاری پێچەوانەی سروشتی مرۆڤ دەکەن،هەربۆیە قوتابیان گوێدەگرن ،ئێمە وادەزانین قەناعەتیان کردوە بەڵام هەر کە چاویان لەمامۆستا نەما،دەگەڕێنەوە سەرسروشتی خۆیان،تەنانەت مەلاکانیش بەئامۆژگاریەکانیان خەڵک دەخەنە گریان ،ئامۆژگاریی ئەوەی قۆڵی خەڵک نەبڕن،بەڵام حاڵی بازاڕ شتێکیتر دەخوازێ ،بۆیە هەرئەوەندە خەڵک لەمزگەوت هاتن دەرەوە دەگەڕێنەوە سەرسروشتەکەی خۆیان.

 ئەم دوو حاڵەتەی مەلاو پیاوانی ئاینی زۆر تراژیدی کۆمیدییە. زۆرجار مامۆستایان گلەیی دەکەن کە قوتابیەکانیان ئامۆژگاری وەرناگرن ،دوای قسەکردن و کەچاویان لەمامۆستا نەما،دەستدەکەنەوە بە ڕەفتاری پێچەوانەی ئامۆژگاریەکان.لەڕاستیشدا لەبەر ئەوەیە مامۆستایان دەیانەوێت مناڵ وەک گەورە ڕەفتاربکەن،لەلایەکیتر بە فەرماندان و ئامۆژگاری وەڕسیان دەکەن.مناڵا نابێت وابزانێ مامۆستا فەرمانی بەسەردادەدات،دەبێت وابزانێت ئەو کارەیدەیکات  شتێکی سروشتییە،نەک لەترسی سزاو سەرزەنشت و پاداشت،چونکە دواجار ڕەفتاری نابەجێ دەکات و لای مامۆستاش پاساوی بۆ دێنێتەوە،یان دانی پیادەنێت .

ڕاسڵ دەڵێت:چاولێبونی باش و پەروەردەکردنی خوەباشەکان تا تەمەنی پێنج ساڵی باشترە لەکارو بەڕێوەبڕنی ئەوانەی لەقوتابخانەکاندا چەقدەبەستن لەسەرهەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی هزرو بیری ڕوت بۆگەیشتن بەئاکارو مۆڕاڵی باش . 

مەحمود عەبدوڵڵا




قوڕبەسەری پەروەردە پەروەردەی قوڕبەسەری.. مەحمود عەبدوڵڵا

لەم ڕۆژانەدا گوتاری نێرسالاری زاڵە،لەهەموو شوێنێک گوێمان لەزایەڵەی ئەم دەنگە نەشازە دەبێت لە هەموو لایەکەوە پەلاماری ژن دەدرێت. یەکێک بەناوی پارێزگاری لە ڕەوشتی کۆمەڵگاو،یەکێک بەناوی بە پاشابونی ژن و کردنی بەشاژنی ماڵەوە ،یەکێکیتر بەناوی لاوازی ئافرەت و..هتد،لەبەرامبەردا ژن هەردەڵێی مەریەمی پاکیزەیە و زمانی بەستراوە ،لەبەرامبەر ئەو گوتارە دژە ژنەدا بێدەنگە.
بەڵام لەهەمووی مەترسیدارتر ئەو دەنگە نەشازە گەیشتە پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ئامادەیی ژنی لە کاریی پەروەردەیدا وەک قوڕبەسەری پەروەردە بەناوکرد،دیارە ئەم زهنیەتەش دەرئەنجامی پەروەردەی قوڕبەسەرییە نەک ئەوە قوڕبەسەری پەروەردەبێت.جیا لەوەی شارەزایانی پەروەردە دەڵێن ژنان سەرکەوتوترو گونجاوترن لە بواری پەروەرەدا بەتایبەت لەسەرەتایی چونکە مناڵ زیاتر هۆگری دایکە،ئەمەش ئاسایشی دەرونی بۆ مناڵ دابیندەکات،لەلایەکیتر ژن بەتەحەمولترن لەگەڵ کێشەکانی مناڵان .بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە لەتەواوی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ڕێژەی ژن زیاترە لەپیاوان لەبواری پەروەردەدا و بەنزیکەیی ڕێژەی مامۆستایانی ژن لە سەدا حەفتاودوویە. تەنانەت لەئەفغانستان ڕێژەی ژنان لەکاری پەروەردەدا نزیک بو لەوڕێژەیەی دڵشاد عمر باسیدەکات.بەڵام تاڵیبان ڕێگری دەات لە مامۆستایانی ژن!ئەمە ئەقڵیەتی تاڵیبان و داعش و گروپە هاوشێوەکانیانە،نەک بەڕێوەبەری پەروەردەی هاوچەرخ.ئەم دەربڕینەی جەنابی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە مەترسیدارە ،ئەنگێزەیەکی لەپشتە ئەویش ئەنگێزەی دەرکردنی ژنە لەبازاڕی کارو سیاسەت و پەروەردە.درێژکراوەی ئەوگوتارە ئایدیۆلۆژییە دینییە دژە ژنەیە کە لە میدیاو مینبەری ئاینەوە گوێمان لێدەبێت.هێرش بۆسەر کەسێتی ژن ،جگە لە دواکەوتویی و کۆنەپەرستی و نێرسالاری هیچ پاساوێکیتری نییە. ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ژن،بەناڕاستەوخۆ هێرشدەکەنە سەر ژیان و ئازادی کۆمەڵگە،چونکە کۆمەڵگایەک نییە ئازاد بێت و ژنیش تێیدا گوێڕایەڵی پیاو و کۆیلە بێت.دەبێت لێرەوە بەرگری لە ئازادی ژن بکرێت.لەخۆڕا نییە کەدەوترێ بێ ئازادی ژن کۆمەڵگا ئازاد نابێت. ئەوە ڕاستییەکی سەلمێندراوە،هەربۆیە لەژێر هەرناوێکدابێت هێرش و فشاری ئایدیۆلۆژی بۆسەرکەسێتی ژن ،هێرشە بۆسەر ئازادی.کۆیلایەتی کۆمەڵگا گرێدراوی کۆیلایەتی ژنە و بە پێچەوانەشەوە… لە ساڵی ڕابردودا خەڵاتی باشترین مامۆستای جیهان درایە مامۆستایەکی ژن لە وڵاتی ئێران .فنلەند ڕێژەی مامۆستای ژن لەبواری پەروەردە لەسەدا حەفتا زیاترە لەکاتێکدا باشترین سیستەمی پەروەردەی هەیە.
ئەم گوتارە نێرانەیە پێی وایە ئەقڵ ڕەگەزی هەیە،ئەمانە هێشتا لە مەنتیقی هێزو ماسولکەوە دەڕواننە دونیا،لەکاتێکدا سەردەمی هێزی مەنتیقە. لەتورکیا ئەمجۆرە قسانە دەبیستین لەبەرپرسەکانی ئاکەپە کەخەونی سوڵتانیزم و دیکتاتۆرییان هەیەو دەیانەوێت ژن لە کۆمەەڵگە وەدەرنێن،هەروەها لە کۆماری سێدارەو تاڵیبانیش ئەو قسانە دەبیستین،بەڵام لەشاری ڕۆشنبیریدا ئەم دەربڕینە ئابڕوچونە بۆ خاوەنەکەی. لەڕاستیدا ئەم دەربڕینە خزمەتی زهنیەتی عەشیرەتگەری و دیکتاتۆری و ئاغاواتی و پیاوسالاری دەکات،نەک کۆمەڵگایەکی مۆدێرن و یەکسان و ئازادیخواز.هێزە کلاسیکیە کانی کوردایەتی دەمێکە دەرگای هەموو ناوەندەکانیان وڵاکردووە بۆ کۆنە پەرستان تا کۆمەڵگە لەو کەمە بەرەوپێشچونەی بەدەستی هێناوە پاشگەزبکەنەوە. ئەم دەربڕینانەش لەچوار چێوەی ئەم مەسەلەدایە و هاوڕایی عەوامە لەسەر پرسی کەسێتی ژن و پێگەکەی لەکۆمەڵگادا.ئەم بەڕێوەبەرە لە قوڕبەسەری خۆی بۆ ئەم هەمووکێشە جدیانەی پەروەردە هاتووە پڕ ئەداتە ژن ،ئەمە جگە لەخۆشاردنەوە لەکێشەکان و بەلاڕێدابردن و خۆخەڵەتاندن هیچیتر نییە.

مەحمود عەبدوڵڵا




مرۆڤ و جین و مێم لەجینی خۆپەرستدا.. مەحمود عەبدوڵڵا

جینی خۆپەرەست ناونیشانی کتێبێکی( ریچارد داوکینز)ە. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە باس لە جینەکان و کاریگەرییان لە سەر ڕەفتاری مرۆڤ دەکات. هەروەها جەخت لەوەدەکاتەوە کە سروشتی مرۆڤ خۆپەرستانەیە،بەهۆی ئەوەی جینەکان مرۆڤ بەرنامەدار دەکەن. لە ڕوانگەی جینیتیکیەوە ئێمە مەشینێکین جینەکان دروستیان کردوین. لەهەمانکاتدا مەشینێکی کلتوریشین. هەم جین و هەم مێم هەوڵدەدەن خۆیان دوپاتبکەنەوە،جینەکان لەڕێگەی سپێرم و هێلکە، مێمەکانیش لەڕێگەی مێشکەوە دەگوازرێنەوە.

مرۆڤ و هەموو زیندەوەرەکانیتر مەشینێکن بۆ مانەوەی جینەکان،جینەکان نەمرن . مرۆڤ یان مەشێنی جینی، وەک کۆمپیوتەرێکی بەرنامەدارکراوە ،لەلایەن جینەکانەوە ،ڕەفتاری مرۆڤیش پەیوەستە بەوەی جینەکان وا مەشینەکە بەرنامەداردەکە ن کە خزمەتی مانەوەی جینەکان بکات.لەبەر ئەم هۆکارە هەر مەشینێکی جینی خۆپەرستانە ڕەفتاردەکات. هەڵبژاردنی سروشتیش ئەو جینانە هەڵدەبژێرێت کە خۆپەرەستن،بەواتایەکیتر هەڵبژاردنی سروشتی هەڵبژاردنی تاکە نەک گروپ. بۆیە لەدیدی داوکینز وەک پسپۆڕی بایۆلۆجی دۆستایەتی جیهانی و لەخۆبوردویی شتانێکی مەحاڵن لەنێوان مرۆڤەکاندا لەسەربنەمای یاسای جینەکان. چونکە ئەوە جینەکانن بڕیاردەدەن کە مرۆڤ یان مەشێنی جینی چۆن ڕەفتاربکات،جینەکان تەنها فەرمانی گشتی بەمەشینەکان دەدەن،هەرچی بۆمانەوەی خۆت باشە ئەوەبکە،ئەوە فەرمانی جینەکانە. هەربۆیە مرۆڤ لەهەر ئاستێکی ڕۆشنبیریدا بێت سۆزو پاریزگاری بۆنزیکەکان زیاترە. لەدیدی جینەوە خۆپەرستی تایبەتمەندیەکی باشە . دیارە جینەکان پێشبینی تەواوی ڕوداوەکانی داهاتو ناکەن،هەروەک چۆن یاری شەترەنج لەکۆمپیوتەردا پێشبینی هەموو ئەگەرێکی جوڵە ناکات ، چونکە لەکاتی دانانی پرۆگرام بۆ کۆمپیوتەرەکە تەنها یاسایەکی گشتی دادەنرێت لەلایەن پڕۆگرامدانەر،بەڵام دواتر جوڵەکان دەکەوێتە سەر بارودۆخ و پرۆگرام دانەر دەستێوەردان ناکات.بەڵام پڕۆکرام دانەری شەترەنج هەموو بارودۆخێکی مومکین لە یاری شەترەنجدا پێشبینی ناکات، چونکە ژمارەی بارودۆخە مومکینەکان لەشەترەنجدا بەڕادەیەکە پێش تەواوبونی لیستەکە گەردون کۆتایی دیت.بەهەمان شێوە جینەکانیش بەم شێوەیە مەشینی جینی جەستەی ئێمە بەرنامەداردەکەن و دواتر دەستێوەردان ناکەن.

مرۆڤیش بەم شێوەیە یە ،جینەکان وا پرۆگرامی دەکەن کە خۆپەرستانە ڕەفتاربکات،بەڵام نەک لەبەر خودی مەشینەکە،بەڵکو لەبەر خودی جینەکان خۆیان. هەربۆیە هەموو جینەکان هەوڵدەدەن نەمربن،ئەم جینانە کە مەشین یان جە ستەیەک دروست دەکەن ،واپرۆگرامی دەکەن کە هەوڵی گواستنەوەی جینەکان بدەن. هەربۆیە دەبینین ڕەفتاری مرۆڤ تەنها بەرامبەر خزمە نزیکەکان لەخۆبوردوانەیە. مەشینێکی جینی تەنها کاتێک ئامادەی مردنە کە بزانێت ئەوانەی بەرگریان لێدەکات جینەکانی لەگەڵ خۆیدا هاوبەشن،وەک بەرگری باوان لە وەچە و برالەبرا.

ئەم ڕەفتارە لەخۆبوردوانە بەهۆی ئەوەیە کە لەنێوان ئەو خزمانە ژمارەیەکی زۆر جینی هاوبەش هەیە. واتا بەنمونە ژمارەی جینەکانی تۆ نیوەی کۆپی جینەکانی باوک و نیوەی هی دایکە،بەپێچەوانەشەوە لەسەر ئەم بنەمایەیە کە لەناو تەواوی بونەوەراندا ڕەفتاری لەخۆبوردوانە پەیوەندی بەخزمایەتی جینییەوە هەیە.بەڕادەی کەم بونەوەی ڕێژەی جینی هاوبەش ئاستی لەخۆبوردوی کەم دەبێتەوە،بۆنمونە لەنێوان تۆ و ئامۆزاکەتدا جینی هاوبەش کەمترە هەربۆیە ئاستی لەخۆبوردویی تۆ بۆ براکەت زیاترە،چونکە بەمانەوەی براکەت نیوەی جینەکانی تۆ پارێزراو دەبن. بەڵام لەوانەیە ژمارەی جینی هاوبەش لەنێوان تۆو ئامۆزاکەت یەک لەسەر هەشت بێت.بابەتێکیتر کە جەختی لێدەکرێتەوە لە جینی خۆپەرستدا پرەنسیپی دڵنیایی جینییە،ئەگەر تۆ پێت وابێت کەسێک جینەکانی لەگەڵ جینەکانی تۆ هاوبەشن ئەواتۆ بەهەمان ڕادەی خۆت گرنگی بە خۆشگوزەرانی ئەو دەدەیت”لەوانەیە هەندێک جار خۆشویستنی برایەک لەویتر پەیوەندی بەم پرەنسیپی دڵنیایی هەبێت”هەربۆیە لەدیدی جینەتیکیەوە دەبێت خاڵ لەمام زیاتر گرنگی بەخوارزاکەی بدات چونکە ئەودڵنیایە نیوەی جینەکانی هاوبەشە،چونکە لەسەدا سەد نیوەی جینەکانی تۆ لەدایکتەوە گواستراونەتەوە،بەڵام بۆ مام ئەو دڵنیاییە نییە. هەروەها داپیری دایک بۆمناڵی کچەکەی سۆزی زیاترە تاکوڕەکەی!بەهۆی پرەنسیپی دڵنیایی چونکە دڵنیایە کە نیوەی جینەکانی نەوەکەی لەگەڵ خۆی هاوبەشە.

بۆیە داوکینز دەڵێت :لەکۆمەڵگایەک کە خیانەتی زەوجی زۆربێت بەپێی پرەنسیپی جینی دەبێت خاڵ زیاتر گرنگی بە خوارزا بدات،چونکە ئەو دیسان دڵنیایە لە بونی هاوبەشی نیوەی جینەکانی خوارزاکەی. پوختەی تیۆری جینی خۆپەرەست ئەوەیە کە مرۆڤ مەشێنێکی جینییە،جینەکان بەشێوەیەک پڕۆگرامیانکردوە کەهەوڵی مانەوەی خۆی بدات،بۆئەوەی جینەکانی بگوازێتەوە بۆداهاتو،جینەکان دەیانەوێت نەمربن،مەشینە جینیەکان دەمرن،بەڵام جینەکان دەمێننەوەو نەمرن.بەم شێوەیە جینەکان هەرتایبەتمەندیەک بدەنە مەشینێکی جینی بۆ ئەوەیە بتوانێت پارێزگاری لەمانەوەی جینەکان بکرێت. سەبارەت بە ئامانجداری و پێشبینی داهاتو ،جینەکان ئامانجدارن بەڵام ئامانجیان مانەوەیە نەک شتیتر،نەک ئەوئامانجانەی ئێمە دواتر فێریان دەبین لەڕێی کەلتورەوە.بەڵام سەبارەت بە پێشبینی داهاتوو،جینەکان ناتوانن بەتەواوی پێشبینی بکەن،جینەکان لەسەربنەمای بارودۆخێکی کە تێیدان،واتا لەسەربنەمای ئەزموونی ڕابردوو مەشینێک دروستدەکەن،بۆنمونە جینەکان وا پێشبینی دەکەن کە چێژی سێکسی واتا ڕەحەتبون و شیرینی باشە بۆ مانەوەوەی جینەکان،بەڵام پێشبینی دەسپەڕو شەکری دەستکرد ناکەن ،کە ئەم هەموو نەخۆشیە لە شەکری دەستکرد دەکەوێتەوە. کەواتا وەک چۆن ڕەفتاری مرۆڤ لەسەربنەمای زانیاری کۆن هەڵە دەبێت،ئەوا ئەگەر بارودۆخ زۆربگۆڕێت مەشینی جینی هەڵەدەکات و لەوانەیە بفەوتێت.هەربۆیە جینەکان تایبەتمەندی فێربونیش دەدە ن بە مەشینەکان. ئەم مەسەلەیە گرنگە بەتایبەت لەمرۆڤدا ئەگەری گۆڕان لەڕێی کەلتورەوە ئەگەرێکی کراوەیە،کاریگەری کلتور لەسەر جینەکان هەیە ،واتا دەکرێت ڕەفتاری مرۆڤ بگۆڕێت بۆ لەخۆبوردویی زیاتر بەتایبەت ئەگەر ببێتە هۆی پارێزگاریکردن لەجینەکان!

بەڵام مێم چییە؟لێرە دا بۆ ئەوەی خوێنەر ماندونەکەم،زۆر درێژە بەبابەتەکە نادەم. بەکورتی مێم یەکەی گواستنەوەی کەلتورە،داوکینز دەڵێت: زۆربەی ئەوشتانەی مرۆڤ لەئاژەڵ جیادەکاتەوە دەکرێ ناوی بنێین کەلتور.واتا کەلتور لەتوانایدایە ڕەفتاری مرۆف کە لەسەربنەمای یاسای جینەکانە و خۆپەرستانەیە بگۆڕێت،دیسان کەلتوریش دەکرێت خۆپەرستانە بێت!بەهەر حاڵ ئەزمونی مرۆڤایەتیش پێمان دەڵێت ڕۆڵی ئایدیۆلۆژیاکان کەم نییە لەسەر گۆڕینی ڕەفتار “کاپیتاڵیزم و مارکسیزم”لەبەرچاو بگرن.مێم لەوانەیە ئایدیایەک بێت ،وەک سۆسیالیزم داروینیسم.کاتێک یەکێک مێمی داروینی لەمێشکی ئێمەدا دەچێنێت ئەوە ئەم مێمە وەک جینەکان هەوڵی خۆدوپاتکردنەوەدەدات. ئەوئایدیایەی گەشبینانەیە ئەوەیە ئێمەی مرۆڤ دەتوانین لەدژی دروستکەرەکانمان “جین و مێم”ڕابپەڕین. دەکرێت لە ڕێگەی پەروەردەوە مرۆڤ والێبکەین لەخۆبوردوانە ڕەفتاربکات.ئەگەرچی مێم وەک جین کوێرانە خۆی دوپات دەکاتەوەو ئامانجی دورمەوداو بە ئاگایانەی نییە ،مێمەکان ململانێی مانەوەدەکەن. لەوانەیە مێی باوەڕی دینی یان خودا کوێرانە بگوازرێتەوە نەوە لەدوای نەوە. بەڵام هەرچۆنێک بێت لەڕێگەی پەروەردە دەتوانین کاریگەری لەسەر مێمەکان دابنێین،دەرکەوتنی مرۆڤی مۆدێرن بەڵگەیە لەسەر کاریگەری مێم و پەرەسەندنی کەلتور.

مەحمود عەبدوڵڵا




ڕۆڵی پەروەردە لە چاککردنی خوی خۆشباوەڕی و دێرباوەڕیدا.. مەحمود عەبدوڵڵا

“مرۆڤی پەروەردا نەکراو نامەنتیقییە.” فردریک نیچە

ئاشکرایە کە تەنها پەروەردەیەکی دروست دەتوانێت ڕووی وڵات بگۆڕێت،هەتا بۆگۆڕینی جیهانیش ڕێگایەکیتر نییە جگە لەپەروەردە. پەروەردە دروستکردنی مرۆڤە ،ئەگەر سروشت پێکهێنەری بایۆلۆژی بێت،ئەوا پەروەردە پێکهێنەری لایەنی سایکۆلۆجییە .ئەگەرچی گریمانی سروشتی باشی مرۆڤ لای هەندێ دەرونناس هەیە،کە مرۆڤ بەسروشت باشە ،بەڵکو کۆمەڵگە و شارستانیەت خراپی دەکات،بەڵام گەڕانەوە بۆ تیۆری گەشبینی سروشتی گریمانەکراو نزیکە لەمەحاڵ ،کەواتا کاری کردەنی تەنها گرنگیدانە بەپەروەردەیەکی دروست ،پەروەردەیەک لەگەڵ ڕۆحی سەردەم گونجاو بێت و پاساوەکانی لەگەڵ ئاستی پێشکەوتنی زانستی و مادی شارستانیەت و مرۆڤی ئەمڕۆیێ گونجاو بێت. بۆ ڕزگاربون لە هەڵچونی بەکۆمەڵ و کەف وکوڵی دەروونی وبێ بەزەیی و نەفرەت و وێرانکاری وستەمکاری ،لەپێناو کۆمەڵگەیەکی لێبوردەو ئازاد و دیموکرات هیچ ڕێگایەک نییە جگە لەپەروەردەیەکی دروست و سەردەمیانە پەروەردەیەک کە فەلسەفەکەی دژیەک نەبێت لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی منداڵان .ئەمڕۆ کاری پەروەردە قوڕستربووە لەبەر کۆمەڵێک هۆکا، بەڵام سەرەکیترینیان تەکنەلۆژیای زانیارییە کە لەبەردەستی مناڵان و هەرزەکاراندایە،بەو هۆیەشەوە باس لەوە دەکرێت کە تەمەنی نەوجەوانی نەماوە،بەهۆی بەکارهێنانی ئینتەرنێت ،قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی زیاتر لەتەمەنی خۆیان دەزانن ،ئەمەش وایکردووە کاریگەری مامۆستا کەمترببێتەوە لەسەر دەرونی قوتابیان،بۆیە پێویستی خۆپەروەردەکردن و خوێندنەوە بۆمامۆستایان لەجاران زیاتر گرینگە . لەلایەکیتر مۆمۆستایان بەردەوام گلەیییان لە قوتابیان هەیە و ڕێزی مامۆستا ناگرن وەک جاران!ئەڵبەت ڕوونە دوو هۆکار هەیە بۆ ئەم پرسە:
کەکەم مناڵان تارادەیەک بەو مافەی خۆیان گەیشتون ئەویش نەمانی توندوتیژییە یان قەدەغەکردنیەتی، دووەم دەرئەنجامی هەمان هۆکاری گۆرینە کە بووەتە هۆی نەمانی قۆناغی نەوجەوانی .بێگومان دەبێت بۆهەردوو پرسی ڕێز نەگرتن و نەمانیقۆناغی نەوجەوانی بەدیل هەبێت.ئاشکرایە بۆیەکەمیان خۆشەویستی و هاوڕێیەتی قوتاببییە ،ئەوەێ خۆشمان نەوێت و خۆشی نەوێین ناتوانێت کاریگەریمان لەسەردابنێت.
بۆدووەمیان زیاتر دەبێت خێزان و ڕاگەیاندن هاوکاری قوتابخانە بکەن لەگەڵ ئەوەی کە دەبێت مامۆستا ڕۆڵی هەبێت لەهۆشیارکردنەوەی قوتابیان بەرامبەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان .بۆئەوەی چیتر لەناوەڕۆکی بابەت دورنەکەومەوە باس لە کێشەیەکیتر دەکەین ئەویش چاککردنی خوی خۆشباوەڕی ودێر باوەڕییە کە گرفتێکە کۆمەڵگاکەمان بەدەستیەوە گرتووە، دەبێت لەم سەردەمەدا پەروەردە ڕۆڵی خۆی ببینێت لە چارەسەری ئەم گرفتە ،چونکە بەڕوکە ش گرفتێکی سادە وساکارە،بەڵام لەناوەڕۆکدا گرفتێکی قوڵی دەرون مەعریفیە و شای کێشە کانە ،هۆکاری توندڕەوی و دۆگماتیزمە ،واتا کێشەی خۆشباوەڕی و دێرباوەڕی.
ئەبێت مناڵ پەروەردەبکرێت،ئینجا لێگەڕێین دواتر مرۆڤ چی دەخوێنێتەوەو گوێ لەکێ ئەگرێت.ئەگینا دورنیە بەڕێکەوت کتێبێکی بکەوێتە دەست و هزری داگیربکات با ئەوکتێبە خراپیش بێت! یان بکەوێتە بەر رەحمەتی کەسێکی زمانپاراوی دۆگماو کۆنەپەرست! ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگە ی ئێمە دەبیندرێت ڕۆڵی زمانپاراویەبەهۆی لاوازی ئەقڵەکان لەداوەریکردن، زمانپاراوێک ئەتوانێت سەت هێندەی بیرمەندێکی ژیر کاریگەری هەبێت ،هەرچەندە بیروڕاکانی مەترسیداربن لەناو زماندا دەیان شارێتەەوە،ئینجا کۆمەڵگایەک کە ئیش لەسەر ڕوکەشدەکات،لەهزروبیریشدا هەروایە ئەوەندەی سەرنجی خەڵک لەسەر زمانە هێندە لەسەر تێگەیشتنو ژیری نییە،ئاشکراشە کە کەسانی تایبەت پەروەردەدەکرێن تا خەڵک هەڵبخەڵەتێنن و بیانخەنەداوی زمانپاراوی نەک ژیری و بیرکردنەوە،لەوێوە حوکمە ڕەهاکانی خۆیان ئەسەپێنن.ئەمە جگەلەوەی فێرکاریە تەڵقینیە بەکۆمەڵەکان، ئەو فێرکاریە هزریانەی لەمناڵیدا فێری خوێندکاردەکرێن،کەهێشتا لێیان تێناگات، دواتر قوتابی ئەوپەڕی هەوڵدەدات لەکاریگەریە سیحریەکانی ئەو فێرکاریانە ڕزگاری نەبێت ،نەک بەهۆی بەڵگە ی ئەم هزرانە بەڵکو بەهۆی تەڵقینکردن و زمانپاراوی فێرکارو تێکەڵکردنیان بە سۆزو کەفو کوڵ.یان هاندان بۆنەفرەت لەشتانێکی دیاریکراو ،کەوادەکات مناڵ لەگەورەیشدا بەو ئەندێشانەوە بژی وەک ڕق لەبێباوەڕ و ئێزیدی و مەسیحی ئاینەکانیتر…لەکاتێکدا ئەوکەسانە داوەرییان نەکردوە و بەوهۆی تەڵقین و باوەڕی پێشینە، وەک سەردەمی مناڵی بڕیار دەدەن و ڕقیان لە ئەوانەیە هاوڕایان نین. کەف و کوڵ و هەڵچونی دەستەجەمعی ئەنجامی پەروەردە نەکردنی تاکەکانە،ئەنجامی هەمان خۆشباوەڕی یان دێرباوەڕییە،کە ئەنجامیش باوەڕی کوێرانەو نەفرەت و وێرانی و بێ بەزەیی لێدەکەوێتەوە. بۆیە بەبێ ئەو پەروەردەیە دیموکراتی مەحاڵ دەبێت .ئەوەتا لاوکێکی ئێزیدی هەڵچونی موسڵمانانی گرتۆتەوە کە تەنانەت دوای ئەم هەموو کارەساتەی بەسەریان هات هێشتا ڕق و توڕەییان نەنیشتوتەوە، ئەمە هۆکاری نەبونی پەروەردەی نادروست و نەبونی توانای دواوەریکردنی تاکەکەسییە کەوادەکات بانگخوازێک ڕقی موسڵمانان دژی ئێزیدییەکان بجوڵێنێت ،بەهۆی دروستکردنی کۆمەڵێک ئەفسانە و تۆمەت لەدژی ئێزیدیەکان،موسڵمانان نەک هەستی بەزەییان نەجوڵا،بەڵکو هێرشیان دەکردە سەر کەلتورو ڕۆشنبیی کۆمەڵگەی ئێزیدی کە پاراستنی ئەوکلتورە مافی خۆیانە..برتراند ڕاسێل: پێی وایە هەڵچونی دەستەجەمعی ڕەفتاری کوێرانەو،نامرۆڤانەی لێدەکەوێتەوەو ئەم جۆرە خەڵکانە بەهێز نەبێت پێشیان پێ ناگیرێت، وەک داعش دونیا وێران دەکەن دەسەڵاتیان ببێت ئەمانە بیرکردنەوەیان نییە بەهۆی حوکمە پێشینەکان بڕیار دەدەن،هەرئەوەندە ئاگاداربکرێنەوە مەترسیان لەسەرە لە لۆژیک دەچنە دەرو کەفو کوڵ و هەراوزەنایان پەیدادەبێت.

برتاند ڕاسێڵ دەربارەی ئەم خاڵە ،واتا زمانپاراوی و خۆپارێزی لێی، پێیوایە بەم شێوەیە دەبێت مناڵ پەروەردە بکرێت و دەڵێت:
پەروەردەو فێرکردن ئەبێت بەشێوەیەک بێت،کە خۆشباوەڕی و دێرباوەڕیە سروشتیەکانی مرۆڤ لەبەرچاو بگیرێت چاکسازی تێدابکرێت.خوی باوەڕکردنی قسەیەکی دڵنیایی بێ بەڵگە و،خوی باوەڕنەکردنی قسەیەکی نادڵنیاهەرچەندە کە باشترین بەڵگەی بۆ بەکار بهێندرێت.
بێگومان ئەم حاڵەتە کاریگەی هەیە لەسەر هێشتنەوەی کۆمەڵگا بە دواکەوتویی، چونکە زمانپاراوی ڕێگا دەگرێت لە پێشکەوتن و پشکوتنی هزری زانستی و دواجار زیان بە مەعریفە و زانستمان دەگەیەنێت،و پێمان وایە بەهۆی لاسایکردنەوەی دەربڕینەکانی ڕابەرە سیاسی و ئاینیەکان،دەتوانین،خۆمان لەنەزانی بدزینەوە. سەبارەت بەمێژوو وباقی زانستەکان ئێمە توخمێکی ئەفسانەیی بەسەر مەعریفەماندا زاڵە ،وەک ئەرستۆ لە میتافیزیکادادەڵێت : ئێمە گوێ بۆقسەیەک دەگرین و یەکێک ڕەتدەکەینەوە ،لەبەر ئەوەی لەگەڵ زهنیەتمان نایەتەوە.ئەمە یەکێکە لەگرفتەکان،نەبونی کێشەی حەقیقەت،شتێک ڕاستە لەبەر ئەوەی من پێم خۆشە،و بە پێچەوانەشەوە بەڵام نابێت هیچ شتێک بکرێتە قوربانی حەیقەت.
برتراندڕاسڵ لەوبارەیەوە دەڵێت:ئەگەر سەرپشکی پەروەردەو فێرکردن لەدەستی من بوایە، مناڵەکانم ئەخستە بەردەم توندترین و پاراوترین قسەکەر وبەرگریکاری بەشەکانی مەسەلەسیاسیەکان،تالەڕادیۆی بی بی سی وانەیان بۆ باسبکرایە. پاشان دەبوو مامۆستا لەفێرخوازەکانی بویستایە کە بەڵگەوباسەکان کورتبکەنەوەو زۆربەناسکی ئەم خاڵەیان بۆ فێرخوازەکان تەڵقین بکردایە کە هەرچەندە قسەکان پاراوتربن بەهای مەنیقیان کەمترە!بەدەستهێنانی خۆپارێزی لەبەردەم پاراوی ڕەوانبێژی بۆ هاوڵاتیانی دیموکراتی ئەو پەڕی نرخ و بەهای هەیە.بۆنمونە وانەی مێژوو ئەبێت هاوڕێی ئەم جۆرە ڕوحیەتەبێت. لەڕابردوودا قەسەکەر و ڕەوانبێژ، بەژیرییەکی فراوانەوە باس و بەرگریان لەبابەتێک دەکرد.وەک ڕاستایەتی جادوو، سودی کۆیلەیی …هتد.بەڵام ڕاسێل دەڵێت:
من ئەم قسانەو مامۆستاکانیان ئەناسێنم بەفێرخوازەکان بەشێوەیەک هەم ڕەوانبێژی ٫و هەم -لاربیر-یەکەیان بناسن.
بۆنمونە بۆوانەیەکی مێژوو ئەوە بەس نییە کە لەکتێبێکدا نوسراوە، لەوانەیە بەگەڕانەوە بۆ ئەرشیفی ڕۆژنامەکان،یان ئەدەب ڕاستی زیاتر دەربکەوێت.
یان باسی مێژوی جەنگی جیهانی یەکەم ،ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لاپەڕەی ڕۆژنامەکانی ئەوزەمەنە،جیاوازی زۆر هەیە لەگەڵ کتێبەکانی مێژوی فەرمی.کەواتا مێژو ئەوکاتە سودی دەبێت،کە :بەخوێندکارەکان بوترێت: ئەگەر بێت و بەوردی زۆر هەوڵنەدەین بۆ داوەریکردن،لەوانەیە لەگەڵ دەسەڵات توشی شێتایەتی ببین بۆ خوێنڕشتن.بۆ هاوڵاتی دیموکراتی دەبێت دۆزینەوەی ڕاستی لەلاپەڕەی ڕۆژنامەکاندا لەهەموشتێک بەنرختربێت.“
مەبەست لەم وتارە بەهەند وەرگرتنی ئەو کێشە دەرون مەعریفیەیە،کەبەڕواڵەت سادەیە ،بەڵام وەک وتم سەرچاوەی زۆرێک لە کێشە کانمانە. هەم لەڕووی سیاسی وهەم لەڕوی زانستی زیانمان پێدەگەیەنێت. چونکە تاکێک کە خۆشباوڕیان دێرباوەڕبێت دەبێتە ئامرازێک بەدەست قۆڵبڕە سیاسی و ئاینی و دۆگماکان،و دواجار کۆمەڵگەیەکی دواکەوتو و دژ بەماف و ئازادیەکانیشمان دەبێت.

مەحمود عەبدوڵڵا




لێبوردەیی لەسەر حیسابی حەقیقەت.. مەحمود عەبدوڵڵا

پێویستە ڕێزی بەرامبەر بگرین. پێویستە لێبوردەبین.دەبێت بڕوامان بە ئازادی دەربڕین هەبێت.ئەمانە کۆمەڵێک دەربڕینی هەنوکەین لە پانتایی ڕۆشنبیری کوردیدا کە زۆرکەس”بێ توانایی و بێ جورئەتی”خۆی لەپەنایاندا دەشارێتەوە. سەیر ئەوەیە ئەم بیرکردنەوەیە بۆتە دۆگماو شتی پیرۆز بەجۆرێک کە ناتواندرێت بیریشیان لێبکرێتەوە.ئەڵبەت ئاساییە بۆ عەوام کە بەسروشتی خۆی ڕواڵەتییە و ئەقڵی لەچاو و گوێیدایە،ئەوەی دەیبیستێت و دەیبینێ هەر ئەوە حەقیقەتە.بەڵام ئەمە بۆنوخبە ئاسایی نییە،شەرم هێنەرە و کارەساتیشە نوخبەی ڕۆشنبیرو عەوام یەک دونیا بینییان هەبێت یەک ڕوانگەو بۆچونیان هەبێت بۆ مەسەلە گشتییەکان یان بابەتە ئەبستراکتەکان . تەساموح ئەوەنییە من نەتوانم لەبەر ڕەزایەتی گشتی ڕەئی خۆم دەرببڕم. چونکە عەوام قسەکردن لەسەر دین و حیزب ئایدیۆلۆژیا و پیاوی ئاینی بە گوناه دەزانێت منیش بەگوناهی بزانم. وەک جۆن ستیوارت میل دەڵێت “ڕەتی دەکەمەوە چاودێری فیکری خۆم بکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ جەهلی تۆدا بگونجێت”
بەگوێرەی ئەم لۆژیکەی ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان باوە،فەیلەسوفە ڕۆشنگەرەکان ،ئەوانەی کەچرای ئەقڵیان هەڵکرد و بەرچاوی مرۆڤیان ڕۆشنکردەوە ،ئەوانەی توانییان پێبخەنە هەرێمی لاهوت و دەسەڵاتەکەی ،ئەوانەی کەوتنە بەرغەزەبی جەهلی عەوام و سوڵتەی دینی کەسانی نا لێبوردە بوون چونکە ڕێزیان لە بۆچونی خەڵک نەگرت و دەستیان بۆ پیرۆزیەکان برد!بەڵام لەڕاستیدا ئەوە گاڵتەجاڕییە گاڵتەجاریەک کە کەمتەرخەمی و بەکێشە نەبونی پرسی حەقیقەتە لەلای ئەو ئەفەندیانەی خۆیان ناوناوە نوسەرو ڕۆشنبیر. ئەوانە نەسەربەخۆن لەبیرکردنەوەدا ،نە ئەو جورئەت و توانایەشیان هەیە سەربەخۆبن. کۆمەڵێک ڕۆشنبیری ناڕەسەنمان هەیە کە لە عەوام دوڕوتر مەراییکەرترن بۆ دەسەڵات .لەژێرناوی تەساموح و ڕۆشنبیریدا بونە پارێزەری عەوام و ڕۆژی پێنج جاران بەڵێن دوپات دەکەنەوە کە ئەوان قسە لەسەر پیرۆزیەکان ناکەن،کاریان بەسیاسەت و فیکری خەڵک نییە.” . لەڕاستیدا زۆربەی هەرەزۆری نوسەرو شاعیرو ڕۆشنبیرەکانمان توانای وەستانیان نییە لەبەرامبەر حەقیقەتەکانی عەوامدا،و حیزبین، یانیش خۆبەکەم زانن،یانیش هەرلەبنەڕەتدا باڵۆنێکن عەوام فوی تێکردون،ئەترسن پوچ ببنەوە،بۆیە بەردەوام مەرایی عەوام دەکەن و نزیکی قەرەباڵغین. ئەم جۆرە نوسەرو ڕۆشنبیرو وتاربێژ و کۆڕگێڕانە جۆرێکن لە مامۆستای ڕاهێنەر ی گەشە پێدانی مرۆیی نەک ڕۆشنبیر.

هەرکەس ئازادە و ڕەئی خۆیەتی ئۆکەی،منیش دەڵێم هەرکەس ئازادە،لێ کاتێک تۆ بۆعەوام دەنوشتێیتەوە،کاتێک جورئەتت نییە لەبەرامبەر عەوام بوەستی کاتێک وەک ئەوان بیردەکەیتەوە کەواتا نازناوی ڕۆشنبیرو توێژەر و هتد …لەخۆت بکەرەوە. ئەمە بەو واتایە نییە کە نوسەر یان ڕۆشنبیر دەبێت دونیایەکیتر بۆخۆی دروستبکات و لوتبەرز بێت لەئاستی خەڵکی ئاسایی،بەڵکوو بەو واتایەیە هەموکەس نازانێت ،ناتوانێت دروست بیربکاتەوە لەهەمووی گرنگتر هەموکەس ناتوانێت لەئاستی حەقیقەت بوەستێت ڕەنگە ئەرکی هەمووکەسیش نەبێت! کەواتا ڕۆشنبیر بیرمەند واتا ئەو کەسەی بیردەکاتەوە،لەسەروی دین و حیزب و ئایدیۆلۆژیا و بیرکردنەوەی لەپێناو باشترکردنی ژیانە لەپێناو حەقیقەتە. بەڵام کایەی فیکر ئەوەندە داڕوخاوە کە مرۆڤ بە زەحمەت دەتوانێت خۆی بگرێت و قاقا پێنەکەنێت بەرامبەر ئەم تەرزە لەبیرکردنەوەیەی ڕۆشنبیرو نوسەرانێک کە ڕەخنەو جنێو دان لێک جودا ناکەنەوە. جیاوازی نێوان بۆچون و حەقیقەت ناکەن.وەک هانا ئارێنت دەڵێت :خەڵکی ئاسایی پێیان وایە حەقیقەتیش هەربۆچونێکە وەک بۆچونەکانیتر . هەربۆیە دەبینین ئەمڕۆ زۆربەی تاکەکان پێیان وایە هەموو حەقیقەتەکانیان دەرخ کردووە،هەموان لەسەرحەقن هەرکەس دەنوسێ بۆخۆی دەنوسێت و ڕای خۆیەتی و تەمام!ئیتر جیاوازی دانایەک و گەمژەیەک نیە! ئەوەی فەیلەسوفێک دەیڵێت وئەوەی کادرێکی “حیزبی کوردی “دەیڵێت هەر یەک شتە. مرۆڤ وەک چۆن حەزی لەجۆرە سێوێکە ئاواش حەزی لەجۆرە بیرو باوەڕێکە ،وەک چۆن کەس ناتوانێت ڕەخنە لەسێو خواردنەکەمان بگرێت کەسیش بۆی نییە ڕەخنە لەبیروباوەڕەکانمان بگرێت. بەم شێوەیە لەناو غروری زانینی ساختەدا نقوم بوین. ئەم دۆخە لە بێ پرەنسیپی لەبیرکردنەوەدا ،ئەم جۆرە لۆژیکە ساختەیە،ئەم سەفسەتەیە دونیابینیەکی خراپی دروستکردوە،وای لێهاتووە کە خەڵکێک بەشانازییەوە جاشایەتی فیکری بکات بۆتورک،بۆ عەرەب و … نەمانی جدیەت و پرەنسیپ لە بیرکردنەوەو قسەکردن،لە گوێگرتن و گوێنەگرتن ئەو دونیا خراپ و وێرانەی بۆ خوڵقاندویین …

حەقیقەت و ڕاستیەکان بەژمارە دەپێورێن، هەرشتێک زۆرینە حەزی لێبوو حەقیقەتە!ئەم گەمژانە لە لایەنگری حەقیقەتیشدا دیموکراسی پەیڕەو دەکەن،هەربۆیە ئەمڕۆ حەقیقەتیش بۆتە قوربانی پڕوپاگەندە و جەماوەر کۆکردنەوە بۆی ئەگەر بەکڕینیش بێت!لەم ناوەندەدا ئەوەی دەبێتە قوربانی ڕاستیەکانن،ئەوانەن کە وێڵی حەقیقەتن تەنانەت جدیەت لەبیرکردنەوەدا وەک شتێکی نامۆ سەیر دەکرێت و قسەکردنیش بەهایەککی نەماوە، ئەم دۆخە دەسەڵات و میدیاو دەربارەکانی لەپشتییەوەن.کاتێک بیرکردنەوەو قسەکردن بەهای نامێنێت دەسەڵات ئەرخەیان دەبێت چونکە ئیدی کەس ناتوانێت کارێک بکات ،چونکە وتنی ڕاستی لەبەرامبەر درۆکانی دەسەڵاتداران یەکسان دەبێت. کۆمەڵێ درۆزنی گەورە کەخاوەن توانای نائاسایی درۆکردنن دەتوانن وڵامی هەموو پرسیارێک بدەنەوە! بەیەک نمونە سەدان مەلەفی دزی و خیانەت لەبەرامبەر وڵامێکی درۆینەدا پوچ دەبێتەوە یان ئەسڵەن نابێتە کێشە بەڵام هەواڵێکی موچە زۆرترین خوێنەری هەیە .

ئیتر هەرکەس بتوانێت وڵامی تۆمەتەکان بداتەوە بێ بەرییە. تاکیکورد لەسەر چاوکراوەییەکی ساختە ڕاهاتووە ئەوەی کە دەیخوازێت ئەوەی لەبەرژەوەندیەتی ئەوە حەقیقەتە ! ئیتر سەرکردەیەک کە نیوەی نیشتیمانەکەشی فرۆشتبێت ئەو پشتیوانی دەکات،دژایەتی ئەوەش دەکات کە هەموو ژیانی ببەخشێتە نیشتیمانو چاکەی گشتی مادام ئەو حەزی پێناکات . بەم شێوەیە سیاسی بچوک وخائین گەورە دەکرێن و خەڵکانی هەلپەرست و بێ مێشک دەبن بە پێشەنگ. .. هیچ گەمژەیەکیش خۆی بەسوقڕات ناگۆڕێتەوە لەکۆتایدا ئەوەی قوڵبێتەوەئەوەی دور بڕوانێت و ئەوسەری کێشەکان ببینێت،ئەوەی نەی هەوێت لەسەرحیسابی داهاتو ئێستای خۆشبکات،ئەوەی جدی و بەپرەنسیپ بێت دیکتاتۆرو توند ڕەوە!هەر خۆی پێ ڕاستە.بەم شێوەیە جدیەت و تەتەڕوف و تەخەلوف لەتەرازوی عەوامدا یەک قورساییان هەیە.

فەیلەسوفێکی ڕۆشنگەرو بیڕمەندێکی دینی لەتای یەک تەرازودان ،بۆچون هەربۆچونە!لێرەدا جیاوازی بیرکردنەوەی ئەقڵانی و نائەقڵانی،فەلسەفی و دینی، بەیەک چاو سەیر دەکرێن.بەڵێ هەمووشتەکان وەک یەکن کاتێک ئێمە کوێرین. هەموو ئەو قسانە بەواتای ئەوەنییە کە دژی ئەودەربڕینانەی سەرەتابین،بەڵکو بۆئەوەیە تێبگەین کە تەساموحی ناپێویست ئەنجامی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە و لەسەر حیسابی حەقیقەت دەبێت. لەئەنجامدا جیاوازی زانین ونەزانین کاڵ دەبێتەوە و نەزانینیش خۆشترە،بۆیە بەرەو نەزانی زیاتر دەڕۆین،کە دواجار هەموو کوێرایەتیەکان لەنەزانیەوە سەرچاوە دەگرن.دەمەوێت بڵێم ئەوەی کە لەبەر ڕێزی ئەوانیتر سازش لەسەر بۆچونەکانی دەکات،ڕێزی خۆی نەگرتوە،ئەوەی باوەڕی بە ئازادی ڕەئی بۆخۆی نەبێت درۆزنەو باوەڕی بەازادی ئەوانیتریش نیەو ئەنگێزەی تری هەیە! ڕێزگرتن لەخەڵک و دینی خەڵک شتێکە و بیرکردنەوەی لۆژیکی و ئەقڵانیە ت شتێکیتر . . .

مەحمود عەبدوڵڵا




ئەو ژنەی ئەفسانەی بازاڕی ئازادی تێک شکاند.. ن.زکری کارتر- و. مەحمود عەبدوڵڵا

کەس گومانی نییە کە کتێبی “تیۆری گشتی ” جۆن مینارد کینز- لە کاریگەرترین کتێبەکانی سەدەی بیست بو ،لە گۆڕەپانی سیاسەت و ئابوری. بەڵام خەڵک کەمتر دەزانێت کە کینز ئەو کتێبەی بەتەنهایی نەنوسیوە.بەڵکو تەوەرو گفتوگۆکانی ناو کتێبەکە، لە ئەنجامی گفتوگۆ لەگەڵ هاوکارانی پێک هاتوە ،لەوانە ئابوری زانی کارامە جۆن ڕابینسون . جۆن رابینسۆن تیۆریسێنێک بو ،کە کەمتر ناسراوە ، لەچاو هاوکارە پیاوەکانی. بەڵام وێناکردنی کەموکوڕیەکانی تیۆری بازاری ئازاد لەلایەن ئەووە، لەدنیای ئەمڕۆدا ئەهمیەتی پەیداکردوە.
کاتێک جۆن ڕابینسۆن لەساڵی (۱۹۲۹) داخڵی زانکۆی کمبریج بو، کەس چاوەڕوان نەبو ،کە ببێتە گەورەترین ئابوریزانی سەدەی بیستەم،چ بگات بە سەدەی بیست ویەک.لەوکاتەدا تەمەنی ۲٦ساڵ بو،سێ ساڵی پێشتر ی لە هیندستان بەسەربردبو لەگەڵ هاوژینەکەی.بێ ئەوەی پیشەو بەرپرسیاریەتێکی هەبێت. هاوسەرەکەی “استین‌” ئابوریزانێک بو،شەش ساڵ لە خۆی گەورەتربو،مامۆستای تایبەتی مناڵێکی (ماهاراجە)بو،کاتێک استین گەڕایەوە بەریتانیا تا پەیوەست بێت بە زانکۆی کمبیرجەوە،جۆن رابینسون کە پێشتر ئابوری خوێندبو،هەستی بەرزەفڕی هەبوو،بەڵام چوبووە ناو ژینگەیەکی دژە ژنەوە.زانستی ئابوری لەو زانکۆیەدا چڵ ساڵ بو لەژێر سەیتەرەی” الفرید مارشاڵ”دابو، مارشاڵ کەسێک بو کە “هەستی دژە ژنی بەرابەر بو بە دەستکەوتە فکرییەکانی. مارشاڵ لەگەڵ ماری پیلی هاوسەرگیریکرد، پیلی یەکەم ئوستادی ژن بو لە بەشی ئابوری ئەو زانکۆیە.ئەلفرێد مارشاڵ بە ڕێگریکردن لە چاپکردنی کتێبەکەی ماری پیلی ،ژیانی پیشەیی ئەوی نابود کرد. ڕابینسۆنی توڕە ئاماژەی بەوەکرد ،کە مارشاڵ لەگەڵ هاوژینەکەی وەک خزمەتکار یان سکرتێرە ڕەفتاردەکات.بەڵام ڕابینسون لێبڕاوانە تۆڵەی پیلی کردەوە. ئەو دواتر تیۆرێکی نوێی تەرحکردکە میراسی فیکری مارشاڵی سەرەوبنکرد .تێگەیشتنی ئێمەی لەپەیوەندی نێوان ڕەقابەت وهێزی کار بەتەواوی گۆڕی.ئێستا داهێنانە بنیادیەکانی ڕابینسون لە زیندوکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی چاکسازی، دژە قۆرخکاری گرنگی زۆری هەیە.
ئابوری مارشاڵی مەملەکەتێکی دڵنشین بوو،خواست و خستنەڕوو،بەشێوەیەکی سروشتی بەهاوسەنگی دەگەن،و کرێکاران دەقیق بەئەندازەی ڕەنج و بەشداریان لەبەرهەم هێنان کرێیان پێدەدرێت.مادام کۆمپانیاکان ناچارن لەسەر نرخ وچۆنیەتی کاڵاکانیان هەڤبڕکێ بکەن،بەکاربەران دەتوانن بە کڕینی کاڵای هەرزانتری مەرغوبتر لە کۆمپانیا ڕکابەرەکان ،ناچاریانبکەن بە باشتر کردنی جۆری کاڵاکان.بازار بەپێی نیازو پێویستی بەکاربەران کاردەکات و سەروەتی کۆمەڵگا زیاد دەکات.
ماری فریودەری ئەو باغی عەدەنە قۆرخکاریبوو،ئەگەر بەرهەم هێنەرێک پشکێکی گرنگی لەبازار هەبێت دەتوانێت خۆی لە ڕکابەری بپارێزێت،بەکاربەران ناچاردەکات کە ڕازیبن بە بەرزکردنەوەی نرخ،و کوالێتی نزمتر و ڕێگری لە داهێنان و…مارشاڵ دانیپیادەنا کە بازار بەتەواوی ڕەقابەتی نییە،بەڵام دەیگوت ئەوە کاتییە،بازاڕەکان بەشێوەیەکی سروشتی ڕوو لە ڕەقابەتن،تەنیا قۆرخکاری تەواو دەتوانێت ڕێگربێت لەو مەیلی گەشەکردنە.بەڵام
ڕابینسون چوارچێوەی ئەندێشەی مارشاڵی ئاوەژوکردەوە ئەولە ساڵی ۱۹۳۳ لەکتێبی” دەورانی سازش”،واتا ئابوری ڕەقابەتی ناکامڵ ،بەڵگەی دێنایەوە کە مەسەلەی ڕەقابەت بەتەواوی پەیوەندی نییە بە ڕەقابەتی تەواو یان قۆرخکردنی تەواو،بازاڕی ڕەقابەتی دۆخێکی سروشتی نییە ،بەڵکو حاڵەتێکی- استثنائی – دەگمەنە،ئە و هاوسەنگییەی کە لەکۆتاییدا بازاڕەکان پێیدەگەن هاوسەنگییەکە کە لەوێدا چاکسازیە پێشکەوتنخوازەکانی مارشاڵ دەوەستن و زۆر لەکەموکوڕیەکانی نیزامی قۆرخکاری دەردەکەون .
ئەمڕۆ دەبینین بەڵگەکانی رابینسون زیاتر هاوشێوەی کاری فەلسەفین تا ئابوری.لەدەورانی رابینسۆندا ئامادەکردنی ڕادەی بەرهەمهێنان و بەرهەمی ناخالصی ناوخۆیی و قازانج و هتد،هەموساڵێک ئەنجامنەدەدرا.ئەو هاوشێوەی ئابوریناسەبەرچاوەکانی تری سەردەمی خۆی ،نەتیجەکانی خۆی بەلێکۆڵینەوەی دەقیقی پیشە سازی تایبەت بەدەست نەهێنا،بەڵکو کۆمەڵە گریمانەیەکی سەبارەت بەرەفتاری بازرگانی ئامادەکردپاشان بەمەبەستی ژمارەیەک قانونی گشتی ئەو گریمانانەی لە شیکردنەوەیەکی بیرکاریانەی زۆر ور د دانا،بەو جۆرە لەدەیەی ۱۹۳۰ هێزی ئەو بەڵگانە هەم لەڕوی سودمەندی وهەم لە ڕووی کرداریبون پەیوەستبو بە سەرنجڕاکێشی زاتییان.
کارگەرترین چەکی رابینسۆن ئایدیایەکی نوێبو،کە ناوی نا “قۆرخکردنی کڕیار”،تێگەیشتن لەقۆرخکاری هەمیشە بەوجۆرەبووە ،کە یەک فرۆشیار نرخێکی دیاریکراو دەسەپێنێت بەسەر کڕیارانی بێ توانا،وەک پیشەسازی نەوتی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە سەرەتای سەدەی بیست. بەڵام بە بۆچونی رابینسۆن دیسان کڕیاریش دەتوانێت لە میوە قەدەغەکراوەکانی ڕەقابەتی ناتەواو ، سود وەرگرن
ئەگەر بۆکاڵایەک تەنیا کڕیارێک هەبێت ئەوکڕیارە دەتوانێت نرخی خوازراوی خۆی بسەپێنێت،ئیتر جیاوازی نییە کەچەند فرۆشیار لەسەر ئەوکڕیارە پێشبڕکێ و منافەسەدەکەن،ئەوە قۆرغکردنی کڕیارە.
لەهەموو ئەوانە گرنگتر،ڕابینسۆن بەڵگەی دێنایەوەکە کرێکار بەناونیشانی کەسانێک کە هێزی کاری خۆیان دەفرۆشن، تەقریبەن بەردەوام لە ڕوبەڕوبونەوەی خاوەنکارەکانداکە کڕیاری هێزی کارەکەیانن، لەدۆخی چه وسادنەوەی قۆرغکردنی کڕیار دان ئەو مەسەلە هونەریە لایەنی سیاسی هەیە ،لەدیدی ڕابینسۆن کرێی کرێکار زۆرکەمە،تەنانەت بەپێی پێوەرەکانی عەدالەتی کە گەورە کاهینانی بازاڕ ی ئازاد بەرنامەڕێژیان کردوە
لە مەفهومی کلاسیکی قۆرغکاریدا، ئابوریزانان و حقوقناسان زۆربەیان یەکێتیە کرێکاریەکانیان بە ڕێگری نا عادلانەی سەر ڕێگای ڕەقابەت دەزانن،چونکە لەجیاتی ئەوەی کە خاوەنکاران ئازادبن لەوەی کە لەسەر بەکار هێنانی تاک بەتاکی کرێکاران ململانێ بکەن،کرێکاران ئەوان ناچاردەکەن کە بە یەک “کارتێل”بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستانبکەن.
لە دەیەی ۱۹۲۰ ئابوری ناسی کاریگەری ئوتریشی لودڤیک فون میزس، ڕایگەیاند کە یەکێتیەکرێکاریەکان ڕێگرن لەبەرقەراری ڕەقابەتی عادلانەلەسەر کرێی کرێکاران.

لەچوارچێوەی بۆچونی رابینسۆن.ئەوە یەکێتیەکان نین کە دەبنە ڕێگر لەسەرڕێگای ڕەقابەت لەبازاڕی کاردا،بەڵکو جگە لە بواری تایبەت و دەگمەن، ماهیەتی بازاڕ دژی ڕەقابەتە. ڕابینسون لەپڕاکتیکدا سیاسەتی ڕەقابەتی وەک مەسەلەی حقوقی کار لەبەرچاودەگرت. ئەوکێشانەی ئەو دەیدیتن،بە زیادەڕەوی و چەند کۆمپانیایەکی گەورە پەیوەست نەبون کە بەلێک هەڵوەشانەوەو ەیان چارەسەرببن،ئەو پێیوابوو قۆرخکردنی کڕیار نەخۆشیەکی باوی بازاڕی کارە،چارەسەرەکەی پێویستی بەهەوڵی قەرەبوکردنەوەی بەردەوامە لەسەرانسەری ئابوریدا
بەرلەوەی ڕابینسون کتێبی دەورانی سازش بڵاوبکاتەوە لەگەڵ نابیغەیەکیتری کمبریج” جۆن مینارد کینز” هاوکار بوو لەنوسینی کتێبەکەیدا “تیۆری گشتی کار قازازانج و پول، بەناوی ئەو واتا کینز، بەڵام ئەنجامی کارەکە بەهاوکاری ریچارد کارو ڕابینسون بوو.ئەو کتێبە بەبیروبۆچونی نوێ،شۆڕشێک بو لە ئابوری کورتهێنانی بودجەی دەوڵەت کۆمەککردنی توێژە زیانپێگەیشتوەکان و خەرجی ڕەخساندنی هەلیکار.کتێبەکەی کینز هاوشێوەی ڕابینسون جەختی دەکردەوەلەسەر ئەوەی کە کاری تەواو یەکێکی ترنیەلە ئایدیاڵەکانی ئابوری کلاسیک و بەرهەمی سروشتی بازاڕهەردوکیان لەو باوەڕەدابون دەبێت دەوڵەت پارە خەرجبکات بۆ کەم وکوڕی وکورتهێنانی بودجە،تاهەرکەس کە بیەوێت کاربکات کاری هەبێت.

بەهەمان شێوە کە کتێبەکەی کینز ڕێنمایی سیاسەت داڕێژەرانی سەدەی بیستی دەکرد،کتێبەکی ڕابینسسۆنیش هەم خوێنەرانی زۆر بو،بەڵام زۆرتر بەواسیتەی جۆن کنت گالبریایت کە ئایدیاکانی ڕابینسۆنی لەکتێبەکەی خۆیدا بەکارهێنان بەڵام بە هاتنە مەیدانی میلتون فریدمان لەدەیەی 1970ئابوریزانان جارێکیتر بۆ چارەسەرکردنی کێشە گەورە کۆمەڵایەتیەکان بە هەماهەنگی سروشتی بازاڕی ئازاد هاتنە مەیدان، ڕابینسون لە ۱۹۳٨ مرد کە وەک دۆستە نێرینەکانی ناوبانگی نەبوو.

ئەمڕۆ بۆچون و تیۆرەکانی ڕابینسۆن جێگای سەرنجن.دوبارە تیۆری گشتی لە گەڵاڵەکردنی کۆمەڵێک لایحەی تەشویقی چەندملیۆن دۆلاری لەماوەی ساڵی ڕابردو دیاربو.لالێکردنەوەی دوبارە و بەردەوامی – قۆرخکردننی کڕیار -دیسان نیشاندەری کاریگەری یە بەهەمان ئەندازە .کۆمەڵێک لە ئەزمونی ڕولەگەشەی ئەدەبی نیشانی دەدەن کە ئایدیاکانی ڕابینسۆن ڕاستبوون. زیادبونی سەنترالیزەی کۆمپانیاکان بوەهۆی ئەوەی کە مەسەلەی کرێی کرێکار لە بیست و پێنج ساڵی ڕابردو لەبەرچاو نەگیرێ ،ڕەقابەی ناتەواو نەک وجودی هەیە بەڵکو لە حاڵەتی بەهێزبونە ئابوریزانێک بەناوی سیمچا بارکای ڕێژەی کرێی لەدەستچوی کرێکارێک ی ئاسایی لەساڵێکدا بە ۱٤ هەزار دۆلار دەخەمڵێنێت

برت کاوانا – قاضی محافەزەکاری دادگای باڵا لەماوەی دەسەڵاتیدا ساڵی ۲۰۱۹ لەدژی کۆمپپانیای ئەپڵ لە چەمکی “قۆرخکردنی کڕیار”سودی وەرگرت”بەکاری هێنا “لە للێکۆڵینەوەیەک کە لەم دوایانەدا لەلایەن دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا ،دەرکەوت کە کۆمپانیای ئەمازۆن کە هێزی قۆرخکردنی کڕیار بەکاردێنێت کاتێک کە داخڵی بازاڕێکی خۆجێیی دەبێت کرێی کرێکاران و پێداویستیەکانیان کەمدەکات. لە دەورانێک کەهێزی کاری ڕێکخراو لاوازە دەرفەتی کار تەنها لە ژمارەیەک شاری گەورە چڕبۆتەوە زیاتر بەشەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان بەکۆ بونەوەی کریاران پەنگیخواردۆتەوە .

لەحاڵی حازردا ئابوری زانان ئەو ئایدیایەیان وەلاناوەکە کورتهێنانی بودجە استسنائی بێت ،بەڵکو وەک بەشێکی سروشتی ئابوری حیساب دەکرێ،لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنمایەکان پێویستن بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کەکرێکاران کرێی شایستە وەردەگرن.لەکۆتایدا ڕابینسون دەگاتە ئەوشوێنەی کە شایستەی بوو…

ن.زکری کارتر
و.مەحمود عەبدوڵڵا

سەرچاوە:
The Woman Who Shattered The Myth Of The Free Market




کورد وشەڕی مۆدێرنیتە.. مەحمود عەبدوڵڵا

بێ تێگەیشتن لەمۆدێرنیتە، لەکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێناگەین،لەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیش هەروەها . کاتێک ئۆجالان دەڵێت سەدەی بیست ویەک سەرەڕای ئەگەری سەرکەوتن بۆکوورد ،ئەگەری جینۆسایدیش لەئارادایە.ئەمە تەنیا پەیوەست نییە بەفاشیزمی دەوڵەت نەتەوەی تورک بەڵکو پەیوەندی بە بناغەی مۆدێرنیتەوە هەیە.دەبێت ئێمە لەمۆدێرنیتەو بنەماکانی تێبگەین هاوکات لەوداڕوخان وئاستنزمیەی سیاسەت و مرۆڤیش تێبگەین، کە نیچە وەک گەورەترین مەترسی دەیبینێت بۆسەر مرۆڤایەتی،بەتایبەت داڕوخانی فەلسەفە و بچوکبونەوەو تایبەتمەندبونی و بون بەپسپۆڕی .یان بەواتایەکیتر مەترسی داگیرکردنی عەرشی فەلسەفە لەلایەن زانستەوە. کە نیچە مەترسیەکەی دەبینی و پێشبینی هزرڤانانی نوێی دەکرد بۆ ئەوەی بێن مرۆڤ لەوداڕوخانە و لەم ماڵیبون و گەمژایەتیەی زاناکان دەیکەن دوای ئەوەی لە هەردو سەروەر دین و فەلسەفە ڕزگاریان بوو.
کاتێک دەڵێین جینۆساید لەبناغەی مۆدێرنیتەدایە لەبەر ئەوەیە کە بیری مۆدێرن هەڵگری ئایدیاو بیرۆکەی پێشکەوتنە،ئەمەش دروشمێک یان بیرۆکەیەکی بەتەواوی هەڵەیە لەدیدی نیچە وە .چونکە بابەتی پێشکەوتن لە کێشەدایە لەگەڵ کلتورەکانی تر و بەردەوام هەوڵی مارژیناڵیزە و پەراوێزی کلتورەکانیتر دەکات، واتا بیری مۆدێرن هەرلەسەرەتاوە لەگەڵ هەندێک کێشە دەرگیربووە،کە بەبێ ڕزگاربون لێیان لە جینۆسیاید ڕزگاری نابێت ،چونکە بەبێ ڕزگاربون لەدوالیزمی پێشکەوتو ودواکەوتو مرۆڤایەتی بەتایبەت کۆمەڵگەکانی دەرەوەیی شارستانیەتی ڕۆژئاوا لەمەترسی تواندنەوە ڕزگاریان نابێت. جیالەوەی کۆمەڵگە ئەوروپیەکان ئێستا لەسەردەمی ئینحیلال دەدەژین و بونە مێگەلی مۆدێرن،بە قەولی نیچە لە ڕێکخستنی سیاسیدا گەیشتونەتە ئاستی داڕوخان،ئەوا سورن لەسەر تواندنەوەی کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەکان تەنانەت لەناو خودی خۆیشیدا شارستانیەتی ئەوروپا لەدژایەتیدا یە لەگەڵ هەر تەرزە ژیان و ئەخلاقێکیتر، ئەخلاقی باڵا. بۆیە ئەمڕۆ ئەو روپا کە بانگەشەی ئەخلاق دەکات و دەڵێت”من ئەخلاقم” وەک سەگ گاز لە هەر فەلسەفەکارێکیتر دەگرن واتا فەلسەفەکار ی نوێ ،نا مەسیحی و نائەوروپی ودژی فیترەی مێگەل ،ئەو فەلسەفە کارەی زەمینە بۆ مرۆڤی باڵا خۆشدەکات.
ئەوەی شارەزایی هزری نیچەبێت دەزانێت ئۆجالان مرۆڤی باڵایە، یان ئەو هەورە قوڕس و بروسکەیە موژدەی مرۆڤی باڵایە. کە ئەوسەگانەی هێشتا لەداڵانەکانی ئەوروپا خەریکی وەڕینن گەلەکۆمەکییان لێکرد. ئەوە مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە کە دژی گەریلایە ،ئەو شارستانیەتی ڕۆژئاواو سەرمایەداری فەتحکارە لەدژی ئاپۆ و پەکەکە …کە هەوڵدەدات بۆ ئایندە،ئەو مرۆڤەیە کە زەردەشتی نیچە مژدەی دەدا لەدژی مێگەلی ناو مەترە پۆڵەکان. ئەومرۆڤەی کە هیچ شتێک ی بۆخۆی ناوێت هەموو ڕۆحی خۆی دەبەخشێت تا خانو بۆ مرۆڤی باڵا، مرۆڤی ئایندە دروستبکات.بۆیە ئەگەر لە مۆدێرنیتە تێبگەین لەو ڕۆحە سەرچڵ و پێشکەونخوازەی مۆدێرنە تێبگەین ئەوسا دەزانین ئەوەی لەدژی گەریلا پەیڕەو دەکرێت تەنها لەدژی گەریلا نییە وەک کورد بەڵکو لەدژی ئایندەیە لەدژی مرۆڤی ئایندەیە ئەو مرۆڤەی کە دەیەوێت لەوقەدەرە ڕزگاری بێت کە بەسەریدا سەپاوە . بەڵام کاهینەکانی بازاڕ و ئابوری سەرمایەداری و نیولیبڕالیزم وەک ئایدیۆلۆژیای سەرمایەداری ڕێگرن لەبەردەم لەدایکبونی مرۆڤی باڵا .

مەحمود عەبدوڵڵا




داهێنان.. مەحمود عەبدوڵڵا

هەموو داهێنانێک باشە ئەگەر وەک ئامراز بمێنێتەوەو خزمەتی مرۆڤ بکات،بەڵام هەموو داهێنانێک خراپە ئەوکاتەی مرۆڤ دەبێتە ئامراز بۆ بەخێوکردنی و مرۆڤ دەبێتە خزمەتکاری.
هەموو سیستەمێک کەدا ئەمەزرێت ،کە دائەهێندرێت دواجار دەگۆڕێت بۆ ئامانج و مرۆڤ دەخرێتە خزمەت هەڵسوڕانیەوە. هەموسیستەمێک لەسەرەتاوە فیکرو بیرکردنەوەیە ،بەڵام دواتر پاراستنی دەبێتە دۆگماو دژی بیرکردنەوە!چونکە بۆداهێنانی سیستەم پێویستمان بە بیرکردنەوەیەکی قوڵ و فرەلایەنە،بەڵام بۆ پاراستنی پێویستیمان بە بیرنەکردنەوەیە،هەموو سیستەمێک لەفیکرەوە لەدایک دەبێت و لە لەسەر بێ فیکری دەژیت.سیستەم بەرهەمی پرسیارو کێشەیە بەڵام کاتێک سیستەم دادەمەزرێت پرسیار دەبێتە کێشە بگرە دەبێتە تاوان!هەموو سیستەمەکان لەبنەڕەتدا بۆ پاراستنی شێوەژیانێک و لەقاڵبدانی مرۆڤ دێنەکایەوە،ئەوە سیستەم نییە دەکشێت و فراوان دەبێت بگوێرەی باڵابونی مرۆڤ،بەڵکو ئەوە مرۆڤە دێتەوەیەک و بچوکدەکرێتەوە بەگوێرەی سیستەم…هەموسیستەمێک کە دائەمەزرێت بۆئەوەیە بخرێتە خزمەت چۆنیەتی کارکردنی مرۆڤ،بەڵام دواتر مرۆڤ دەخرێتە خزمەت کارکردنی سیستەمەوە. لەدۆخی پشێویدا سیستەم دێتە کایەوە،بەڵام دواجار پشێوی بۆ پاراستنی سیستەم دێتەکایەوە. هەموو سیستەمێکی نوێخوازی داهێنەرانەیە بەڵام پاراستنی کۆنەخوازی و جێگیرییە.

داهێنانی سیستەم گۆڕانە بەڵام پاراستنی جێگیری و نەگۆڕانە،ئامانج لەداهێنانی سیستەم گۆڕینی دونیایە بەڵام باراستنی ئامانجی نەگۆڕان و خولانەوەیە لەبازنەی سیستەمدا. سیستەمە گەورەکان لەپێناو گەورەبونی مرۆڤ دانەهێندراون،بەڵکو لەپێناو بچوکردنەوەو وەک یەک لێکردنی مرۆڤەکان داهێنراون.سیستەم بۆ پاراستنی پێویستی بەوەیە هەموانوەک یەک بیربکەینەوە و لەخزمەت سیستەمدابین.بۆیە مرۆڤ لەجیاتی ئەوەی هەوڵدات خۆی گەورەببێت،سیستەمی گەورەی داهێناوە لەپێناو بچوکردنەوەی مرۆڤ و وەستانی لەدۆخێکدا. هەموسیستەمێک لەقاڵبدانی مرۆڤە،بە سیستەمی بیرردنەوەشەوە،سیستەم دژی گەورەبون وگۆڕانەلەدژی سروشت و پەرەسەندنە،سیستەم دژە زانستە،خودی زانست دەبێتە ئامرازی پاراستنی سیستەم. سیستەم دژی فەلسەفەو بیرکردنەوەیە،چونکە فەلسەفە پرسیار لەهەموشت دەکات،بەڵام سیستەم پرسیار قبوڵ ناکات،لەبەر ئەوە هەموسیستەمێک دژی فەلسەفەیە. هیچ دۆگماتیزمێک نییە شان لەشانی ئەو دۆگماتیزمە بدات کە سیستەم دروستی دەکات .

ئەوەی کە مرۆڤ پێی وابووە شتێک هەیە بەناوی قەدەر ئەوە خودی سیستەمە کە لەدژی ویستی مرۆڤەکان ئاوا کراوە و لەناو خۆیدا دەیانهاڕێت.تێپەڕکردنی سیستەم شۆڕشێکی گەورەدەبێت لە ژیانی مرۆڤایەتی،دەبێتە سەرەتایەکی نوێ،ڕوداوێک هێندە گەورەدەبێت کە بە هەزاران ساڵ مرۆڤ وەک جەژنێک یادی بکاتەوە.تێپەڕکردنی سیستەم بەئەندازەی دابڕانی مرۆڤ لە ئاژەڵە هاوچەشنەکانی ڕوداوێکی گەورەدەبێت ،تێپەڕکردنی سیستەم واتا تێپەڕکردنی مرۆڤ بە هەموو نەهامەتیەکانی،واتا ڕزگاربون لەقەدەری سیستەمەکان واتا ژیان بەویستی مرۆڤ نەک سیستەم .لەسەرەتاوە مرۆڤ سیستەم دروست دەکات،بەڵام دواجار سیستەم مرۆڤ دروست دەکات.

مەحمود عەبدوڵڵا




بسکەی سمێڵی ئیسلامیەکان بۆسەرکەوتنی تاڵیبان.. مەحمود عەبدوڵڵا

تاڵیبان ئەو گروپە توندڕەوە دواکەوتوە یە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکمی ئەفغانستانیانکرد،ئەوانە گروپێک بون لەدواکەوتو ترین هەرێمەکانی ئەفغانستان .کاتێک دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرت تاڵاویان بەخەڵکی ئەو وڵاتە چێشت،دۆزەخێکیان بۆژنان سازکرد،خەڵکیان بەزۆر ناچار دەکرد بۆنوێژی هەینی ،پۆلیسی ئەمربەچاکەو نەهی لەخراپە بەسەردیواردا و بێ ئیزنی دادگا دەچونە ژورەوە. فەرمانبەری حکومەت ئەگەر سەربەتاڵیبان نەبوایە بەچەند مانگ جارێک موچەی وەردەگرت، کەسێکی سەربەتاڵیبان بۆدامەزراندن ئەوەندە بەس بو ئایەتێکی قورئان بخوێنێ باهیچیش نەزانێ، مۆسیقاو تەلەفزیۆن و گۆرانی یاساغ بوو، ئەنگوستیلەو سەعاتیان لەدەسی پیاوان دەکردەوە و… .بەکورتی شەریعەتیان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرد .ئەمە بەشێکە لەونەهامەتیانەی کەوحید مژدە دەیگێڕێتەوە لەسەردەستی تاڵیبان .
ئەو کە خۆی پێنج ساڵ لەوەزارەتی دەرەوەی سەردەمی تاڵیبا ن کاریکردووە لەهەموکەس زیاتر شایەتی کارو کردەوەکانی ئەو گروپە توندڕەوەیە …

بەڵام دوای گەڕانەوەی تاڵیبان کە دیارە بە ئۆکەی ئەمریکا گەڕانەوە. ئەوەی زۆر کۆمیدی یە ئیسلامیەکانی کوردستان دڵیان بە سەرکەوتنی ئەوگروپە خۆشەو پیرۆزبایی لێدەکەن. ئیسلامیەکان بسکەی سمێڵیان دێ دڵیان خۆشە خۆشە لەهەر کوێیەک ئیسلامی سیاسی سەرکەوێت. لە کاتێکدا گروپە ئیسلامیەکان لە پێش هەموو کەسێک لە بریتانیاو ئەمریکا نزیکن. هەموو کەسێک دەزانێت کە لەسەردەمی بەهێزی سۆڤیەت ئەمریکا پشتیوانی گروپە توندڕەوە ئیسلامیەکانی دەکرد،لەدژی کۆمۆنیزم،بەناوی پێشتێنەی سەوز . ئێ کەواتا پێویستە خەڵک بپرسێت ئیسلامیەکانی کوردستان چیان دەوێت ؟ ئایا ئەوان دینداری دەکەن یان دەیانەوێت کوردستان بەشێک بێت لەجیهانی ئیسلامی و کێشەکانی ؟بۆچی ئەوان هەمیشە کێشەکانی جیهانی ئیسلامی دێننە ناوخۆ،بۆچی هەرگیز ناتوانن کێشەکانی خۆما ن ببەنە ناوجیهانی ئیسلامی؟ بەواتایەکیتر بۆچی ئەوان کێشەی هەموکەسیان هەیە و کەس کێشەی ئێمەی نییە لەجیهانی ئیسلامیدا؟ محمد حەکیم دەڵێت: تاڵیبان گۆڕاون! پاشان هیوا خوازە پەرە بەخوێندەواری بدەن و ڕێگە بەژنان بدەن بخوێنن و خۆیان لە وابەستەیی بەوڵاتانی دەرەوە بپارێزن.
نازانم ئەم برادەرە چۆن دەزانێ کەگۆڕاون.ئەگەر مەبەستی ئەو لێدوانەی تاڵیبانە کە گوایە ڕێگە بەژنان دەدەن بخوێنن ئەوە لەڕاستیدا تەکتیکی هەموو گروپێکی ئیسلامییە هەموو گروپە ئیسلامیەکان لەئەمڕۆدا ناچاران تا بەتەواوی جێ پێیان قایمدەبێت ئاوا بڵێن ، ساڵی نەوەت وشەش حەسەن ئاخوند کە بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان بوو بە ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوری وتبوو:ئێمە دژی ژن وخوێندنی ژنان نین،من حەزدەکەم هاوسەری داهاتوم پزیشک بێت!
.بەڵام دواتر وابو! ئیسلامیەکان جۆرێک لە دوڕویی پەیڕەو بکەن،ئەگینا کاتێک بەتەواوی دەست بەسەر وڵاتدا دەگرن دەبنە پۆلیسی ئەخلاق و شەریعەت دەسەپێنن،وەک عەلیباپیر دەڵێت:”دەبێت بزانی چەندت بۆدەلوێت!ئیتر ڕاستیەکە ئەوەیە بۆلوانە چەندە بۆیان بلوێ ئەوەندە ئەحکام و شەریعەت بەسەر کۆمەڵگا دا دەسەپێنن. جەنابی محمد حەکیم شەریعەت بۆ کۆمەڵگایەکی نەخوێندەوار هاتووە!بۆیە گروپە ئیسلامیەکان ناچارن کۆمەڵگا نەخوێندەواربکەن بۆئەوەی بتوانن شەریعەتی بەسەردا بسە پێنن،دەبێت کۆمەڵگا بێ ئەقڵ بکرێ،تابتوانێت نەقڵ حوکمی بکات.پاشان تاڵیبان خۆیان لەدواکەوتوترین گروپی ئەفغانستان بوون،ئەوان خۆیان بەرهەمی نەخوێندەوارین،چۆن کۆمەڵگا خوێندەواربکەن،ئەوان تەنها دەتوانن کە قورئان و حەدیس بە خەڵک دەرخ بکەن،هەر ئەوەی کە ئیسلامیەکانی خۆشمان دەیکەن لەدەرەوەی پەروەردەی ڕەسمی.ئینجا خوێندەواری فێرکردنی ئەلیف با نییە،بەڵکو فێرکردنی بیرکردنەوەیە بیرکردنەوەی فەلسەفی،بەڵام ئیسلامیەکانی خۆمان ،خۆیان نەیان هێشتوە کۆمەڵگای ئێمە خوێندەواربێت بەواتای ئەوەی تاکێکی بیرکەرەوەبێت،هەرکەسێک دەستی ئیسلامیەکانی پێ گەیشتبێت بێگومان بێ بەشە لەبیرکردنەوەی ئەقڵانی. پاشان دەڵێت گرنگی بەمافی مرۆڤ بدرێت و لە گەڵ ئیسلام کێشەیان نییە.ئەمە خۆ خەڵەتاندنە،مافەکانی مرۆڤ ڕیشەیا ن لە ئەقڵانیەتی مۆدێرندایە،لەکوێ لەگەڵ ئەمر بەچاکەو نەهی لە خراپە دەگونجێن!وحید مژدە دەڵێت:شکی تێدانیە کە حوکمی ئیسلامی بێ ئەمربەچاکە و نەهی لەخراپە نابێت.عەلیباپیر لەوتارێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە .مافی مرۆڤ وەک وتم ڕیشەیان لە ئەقڵانیەت و ویستی تاکەکاندایە،بەڵام دین و ئەحکامەکانی واتا ویستی خوا و سەرکوتکردنی ئازادیەکان.ئاخر لەکوێدا مرۆڤ مافی ئازادی ڕەئی هەیە لەئیسلامدا بەشێوەیەکی گشتی ناچینە ناو وردەکاری بەڵام ئەوە ئەفسانەی پێش دەسەڵاتی ئیسلامیەکانە.ئەگینا جاڕنامەی مافی مرۆڤ لە گەڵ ئیسلام بەریەک کەوتنی هەیە ویستی خواو ویستی مرۆڤ دوشتی جیاوازن کاک محمد حەکیم.ئیسلامیەکان هیچیان لەوە بەدەرنین”بەویستی خەڵک بگەنە دەسەڵات و بەویستی خوا حوکم بکەن”ئەوە هەموومان ئەزمونمان لەگەڵیان هەیە بەرچاوەرین نمونەش ئەردۆغانە! واباشترە لەجیاتی ئامۆژگاری تاڵیبان بەخۆتان دابچنەوە و بەرژەوەندی وڵاتی گەلی خۆتان بەبەرژەوەندی ئێران و سعودیەو قەتەر و پاکستان نەفرۆشن ،تاوەکو کوردستا ن وەک ئەفغانستانی لێنەیەت ،مەبەستم هەموو گروپە ئیسلامیەکانە،چونکە بەڕاستی ئەگەر کەسێک پێویستی بە ئامۆژگراری بێت خۆتانن. ئێمە لەم وڵاتەدا دەژین ئەزانین کە گوتاری توندڕەوی ئاینی بەگشتی و سەلەفیەکان بونە مایەی چ تەخەلوف و دۆگماتیزمێک چۆن ڕک وکینەتان بڵاو کردۆتەوە لە ژێرناوی ئاینداریدا. گوێ لە وحید مژدە بگرن کە دەڵێت: لەئەفغانستان هیچ گروپێک نەبووە بێ پشتبەستن بەوڵاتانی دەرەکی دوای پشتیوانیش بونە هەڵم وەک نمونە حیزبەکەی حیکمەتیار. پاشان ئامۆژگاری ئەوەیە بۆ گەلانی ئەفغان کە بەرژەوەندی گشتی وڵات لەسەروی ئایدیۆلۆژیاو بیروباوەڕە. ئیتر وەک چۆن تاڵیبان بۆبەرژەوەندی پاکستانو وڵاتانیتر تاڵاویان بەخەڵک چەشت،ئێوەش بۆ بەرژەوەندی تاڵیبان و وڵاتانیتری ئیسلامی تاڵاو بە گەلی کوردستان مەچێژن. ئاخر ئەمڕۆ تێکەڵ کردنی سیاسەت و ئاین نیشانەی تەخەلو فو دۆگمایی نەبێت هیچیتر نییە،ئەنجامەکەشی ماڵوێرانییە بۆ هەمولایەک .بەداخەوە ئیسلامیەکان ڕاستگۆ نین لەگەڵ خەڵکی کوردستان لەلایەک خۆیان گرێداوە بە وڵاتانیترو بەرژەوەندی وڵاتانی ئیسلامی دەپارێزن و لەژێرەوە پارەو پول وەردەگرن،وەک چۆن سعودیە پارەی ئەدایە تاڵیبان،تا دواجار عەرەب و ئایدیۆلۆژیاکەیان کردنی بەسینەمایەکی جیهانی.خەڵکی کوردستان ئەوەندەش بێ زاکیرە نییە،تارە بوو برا ئەنساڕەکانتان تاڵاویان بەخەڵکی هەوارامان چێشت.خۆ ئەو برا دینیانەتان تەنها لەسەر دەسەڵات نەبوو کە ناکۆک بون بەڵکو لەسەر ئەوەبو وەک عەلیباپیر لە کۆڕێکدا دەڵێت:لەسەر ئەوەبوو ئێوە دەتانزانی بۆتان نالوێ بەشێوەی جەماعەتی کرێکار توندو تیژی بکەن.لەڕاستیدا نەتاڵیبان گۆڕاون نەئێوەش،بەڵام دەبێ بۆتان بلوێ،چونکە ئەگەر وەک تاڵیبانی کۆن نەکەن ئەوە لە ئیسلام لاتان داوە.
بسکەی سمێڵتان نەیە چونکە دواجار ناچاردەبن بڵێن تاڵیبان تەمسیلی ئیسلام ناکات.

مەحمود عەبدوڵڵا





سیاسەت وەک مومارەسەکردنی درۆ لەدیدی ئارێنت-ەوە.. مەحمود عەبدوڵڵا

ڕەنگە بەزەحمەت جۆرێک سیاسەت بدۆزینەوە بێبەری بێت لەدرۆ،ئەوەش وەک هانا ئارێنت دەڵێت :”پەیوەندی بەسروشت و بوارو پێگەی سیاسەتەوە هەیە لەلایەک،لەلایەکیتر سروشت و بوارو پێگەی حەقیقەت.بۆیە نەک هەر سیاسیەکی دیماگۆجی، بەڵکو بۆسیاسیەکی بەڕێزیش درۆکردن پێویستە.” ئێمە ناتوانین لەحەقیقەتەوە بڕۆین بۆسیاسەت بەهۆی ئەو جیاوازیەی حەقیقەت و سیاسەت لەپانتایی گشتیدا و ئەوکاریگەریەی هەیانە لەسەر خەڵک،بەڵام دەتوانین لەسیاسەتەوە بڕۆین بۆ حەقیقەت،ئەوەش لەبەر کاریگەری سیاسەت لە سەر پانتایی گشتی و توانای سیاسەت، بەڵام حەقیقەت لە پانتایی گشتیدا نەدارو بێتوانایە،هەربۆیە لەسیاسەتدا هەمیشە جۆێک لە درۆو فریودان هەیە یان درۆی تەقلیدی .بەڵام ئەو بابەتە قسەکردن نییە لەسەر پەیوەندی ونێوان خراپی سیاسەت و حەقیقەت ،بەڵکو قسەکردنە لەسەر درۆ وەک سیاسەت درۆی ڕێکخراو،بەو مانایەی کە سیاسەت خاڵیدەبێتەوە لەهەموو شتێک ودەبێتە مومارەسەکردنی درۆ،درۆ لێرەدا ئامراز نیە نیە بۆئامانجێک بەتەنیا بەڵکو خۆی دەبێتە ئامانج و پرەنسیپ ،واتا درۆکردن دەبێتە پرەنسیپ و هەموو حەقیقەتەکان دەشێوێندرێن، واقیع تەزویر دەکرێت. لێرەدا جۆرێک درۆکردن جێگای باسە کە ئارێنت ناوی دەنێت درۆی نوێ،کە بەپێچەوانەی درۆی تەقلیدی مەبەستی شاردنەوەی حەقیقەتێک نییە،یان مەبەست لێی فریودانی کەسانێکی تایبەت نییە،بەڵکو مەبەست لێی فریودانی هەموانە و دواجاریش هەموان درۆدەکەن لەبارەی واقیعەوە گەمەبەکۆی ڕوداوەکان دەکرێت. مومارەسەکردنی درۆ وەک سیاسەت گوتنی درۆ نییە لەسەرشتێک کە لەبەرچاوی هەموان نییە،بەڵکو درۆکردنە لەسەر شتانێک کە هەموان دەیزانن بەبەرچاو ی هەموانەوە درۆلەبارەی شتێکەوە دەکرێت کەهەموان حەقیقەتەکەی دەزانن. لێرەدا چەکی هەرەکاریگەری درۆزنەکان ونکردن و شاردنەوەی هێڵی جیاکەرەوەی نێوان حەقیقەتی واقیع و بۆچونە. چونکە وەک هانا ئارێنت دەڵێت: دژەکانی حەقیقەتی واقیع هەڵەو بۆچون و وەهم نین، وەک ئەوەی سەبارەت بە حەقیقەتی عەقڵی و پرسەکان ڕودەدات، بەڵکو لێرەدا ڕودانی توانایەکیترە سەبارەت بەواقیع،ئەویش درۆکردنی بەئەنقەست و بوختانکردن لەبارەی واقیعەوە.لێرەدا سۆزو بەرژەوەندی دەبێتە پێوەر بۆ ڕاستی نەک فاکتەکان! واتا کاتێک واقیعێک هەیە و هەموان دەیزانین و سیاسیەکان درۆ دەکەن لەبارەیەوە دەیانەوێت واقیع تەزویربکەن وێنەیەکی ساختە دروستبکەن،لەڕێگەی پڕوپاگەندەو و میدیاوە وێنەی واقیع لەسیاقی خۆی دەبەنە دەر،وێنەیەکی تر ی تەواو دروست دەکەن بەجۆرێک کە ئەسڵەکەی ونبێت،واقیعە تەزویرەکە جێگای وێنە ئەسڵەکە دەگرێتەوە.بەڵام لە درۆی تەقلیدیدا سیاق دەمێنێتەوە،وێنەکە کوندەبێت،بەڵام واقیع بەتەواوی ناسڕێتەوە. ئەمە کاتێک ڕودەدات کە گروپێکی تێکدەر دێن دەستدەکەن بەدرۆکردن لەژێرناوی بۆچونی جیاوازدا داوای مافی دەستوریش دەکەن بۆخۆیان،واتا ئەوکەسە کەدرۆدەکات دەزانێت ئەوەی ئەودەیڵێت بۆچون نییە، بەڵکو درۆیەکی ئاشکرایە،لەڕێگەی زێدەخوازی لەبارەی لێبوردەیی و ئازادی ئەم گروپە تێکدەرە درۆ دەکەن لەبارەی واقیع و لەژێر ناوی بۆچوندا ،یان جیاوازی بۆچون ، حەقیقەت دەشێوێنن و ئاڵۆزی دروستەکەن،لەم دۆخەدا جەماوەری پێنەگەیشتوی سیاسیش توشی هەڵەی گەورەو زیان بەخش دەبن..شاردنەوەی هێڵی جیاکەرەوەی نێوان واقیع و بۆچون شێوەیەکە کەدرۆ تێیدا فۆڕمەلەدەبێت وەک ئارێنت دەڵێت.
خراپ بەکارهێنانی ئازادی لەلایەن گروپێکی تێکدەری درۆزن،کە خاوەن توانایەکی شاراوەی درۆکردنن دەبێتە هۆی ئاڵۆزی لەبارەی حەقیقەتی واقیعەوە. ئەودرۆزنانە دێن درۆ دەکەن واقیع بەگوێرەی خۆشی و بەرژوەندی خۆیان و هیواو ئامانجی جەماوەرەکەیان دەگونجێنن،ئەمەش وادەکات قسەکانیان زیاتر لۆژیکی بێتە بەرچاو،لە قسەکانی ئەو کەسەی حەقیقەت دەڵێت ،بەهۆی ئەو تایبەتمەندیەی کە درۆ هەیەتی واتا توخمی لەناکاوی تێدایە. لەدۆخی ئاوادا وتنی ڕاستی دەبێتە خۆکوژی،چونکە سیاسەت لەسەر درۆ دەژیت.خراپ بەکارهێنانی ئازادی بۆچون و بیروڕا لە ئەنجامدا حەقیقەت دەشێوێنێت،ئەمەش وادەکات هەموان دەستبکەن بەدرۆکردن لەبارەی ڕوداوەکان بەگوێرەی بەرژەوەندی و خۆشی خۆیان.لەدیدی ئارێنتەوە جیاوازی درۆی تەقلیدی لەسیاسەتدا ،لەگەڵ درۆی نوێ ئەوەیە کە مومارەسەکردنی درۆ وەک سیاسەت لەپێناوی فریودانی هەمواندایە نەک فریودانی دوژمن،یان کەسانێکی تایبەت،هەروەها درۆکردن پەیوەست نابێت بە تەنیا کەسانی دیبلۆمات و کارگێڕی دەوڵەت،بەڵکو هەموان درۆدەکەن نەک لەگەڵ خەڵک بەڵکو لەگەڵ خودی خۆشیان لەم شێوازە نوێیەی درۆکردندا کە خەڵک ڕوگەیەکی مەترسیدار دەگرنەبەر،لەلایەن گروپێکی فریودەری درۆزن ئاڕاستە دەکرێن،دواجار کێشە ئەوەیە بەهۆی ئەم هەمو درۆکردنەوە کەس باوەڕ بەهیچ ناکات،حەقیقەت گاڵتەی پێدەکرێ و سوک دەکرێت،لەئەنجامی ئەوەشدا دۆڕانی خودی ڕودەدات،واتا تاک بێ توانا دەبێت لەدەستنیشانکردنی ڕوگە و ئاڕاستەیەکی ڕاست پەیوەست بەبۆچونی خۆی،چونکە هەموو حەقیقەتی واقیع شێواوە،لەڕێگای تۆڕێکی فریودەری بەتوانا لەدرۆکردن،لێرەدا یە کە درۆکردن دەبێتە فاکتەری یەکەم لەسیاسەت،ئاستی توانای درۆکردن دەبێتە پێوەر بۆ سەرکەوتن لەکایەی سیاسیدا. مەترسی درۆی نوێ،کە گەمەکردنە بەکۆی حەقیقەت و ڕوداوەکان ئەوەیە کە درۆزنەکان خۆشیان دەخەڵەتێنن،واتا لێرەدا کەسی درۆزن دەبێت خۆیشی بڕوا بەدرۆکەی خۆی بکات،ئەوەیە جیاوازی درۆزنی نوی،لەگەڵ تەقلیدی کە ئەو هێشتا حەیقەتی لێون نەبووە و دەزانێت ئەوشتەی دەیڵێت درۆیەو جیایە لەواقیع،بەڵام لە سیاسەتی مومارەسەکردنی درۆدا خود دەخەڵەتێندرێت،دەبێتە هۆی دۆڕانی خودی لەبەرامبەر واقیعدا و درۆکردنی بەردەوام دەبێتە هۆی بەردەوامی دەسەڵات .مەترسی ئەم درۆکردنە ئەوەیە کە حەقیقەت بەتەواوی ون دەبێت،بۆچون جێگای واقیع دەگرێتەوە،کە وەک وتم لێرەدا بۆچون تێگەیشتنی تایبەت و هەڵەیەک نییە بەڵکو درۆکردنی ئاشکرایە ،سەرەنجام کاتێک سیاسەت دەبێتە مومارەسەکردنی درۆ ،بەپێچەوانەی ڕابردو و درۆی تەقلیدی ،لەناوخۆدا کێشە دروست دەکات،دەبێتە هۆی هێنانی کێشەکانی دەرەوە بۆناوخۆ،ئەم جۆرە درۆکردنە لەسیاسەت دا ململانێی دەرەکی دێنێتە ناوخۆ.ئەمە جگەلەوەی فریودان بۆ گروپە بەرژەوەندیخوازەکان لەدژی نەیارەکانیان لەناوخۆدا بەکاردێت.ئەوگروپە کاتێک دەستدەکەن بەدرۆکردن،بیرلەوەدەکەنەوە ئاخۆ ژمارەی ئەوانە چەندە کەدەتوانن فریویان بدەن بیر لەشتی تر ناکەنەوە،سیاسەت دەبێتە فریودان و هیچیتر.دواجار بۆ ئەوەی ئەم دۆخە دروستببێت،کە درۆزنەکان تێکدەران بتوانن سیاسەت بکەن،ڕیسوانەبن”بەشێوەیەکی کاتی” سود لە جۆرێک فەلسەفە وەردەگرن، فەلسەفەی بێباوەڕی بەهیچ حەقیقەتێک،ئەمەش لەپێناو ونکردنی هێڵی جیاکەرەوەی نێوان درۆ وبۆچون!وەک هانا ئارێنت دەڵێت:باشترین ئەنجام لەسەرئاستی دورمەودا بۆشوشتنەوەی مێشک و عەقڵی خەڵک،بریتییە لەپێڕەوکردنی جۆرێکلەفەلسەفەی کەلبیەت.واتا ڕەتکردنەوەی ڕەهای بڕواکردن بەحەقیقەتی ڕەهای هەموشتێک بەبێ ڕەچاوکردنی چۆنیەتی سەلماندنی ئەو حەقیقەتە.
هۆکار هەرچی بێت ئێمە ئەمڕۆ لەودۆخەداین،دۆخێک کە متمانە بەهیچ حەقیقەتێک ناکرێت، تاکەکان لەڕێگەی هەندێک تەکنیکی وردی درۆکردن وایان لێکراوە نەتوانن جیاوازی لەنێوان حەیقەت و بۆچون و درۆ بکەن. بەجۆرێک ئەوەی واقیع ساختە دەکات و ئەوەی حەقیقەت دەڵێت لە یەک تەرازودان.هەموو شتێک کورت دەکرێتەوە لەبۆچوندا،ئەمەش وایکردووە درۆکردن ببێتە فاکتەری پلەیەک لەسیاسەتدا.بەجۆرێک بەبێ درۆکردن هیچ سیاسەتێک مومکین نییە.نەک درۆی تەقلیدی بەڵکو درۆی نوێ.هەر ئەوەندە توانای درۆکردنت هەبێت،ئیتر هیچ تابەتمەندیەکیتر پێویست نیە بۆ ئەوەی ببیە سیاسیەکی دیار.ئەگەر تۆ بتوانیت بە پێچەوانەی واقیع و ڕوداوە ئاشکراکان درۆبکەی ئەوە دەبیتە سیاسی ،ئەگەر بتوانی بەدرۆ لەبارەی ڕوداوێک قسەبکەی کە بەبەرچاوی هەموانەوە ڕویداوە .

مەحمود عەبدوڵڵا




بۆعیماد عەلی دەبێ وەک قیبلە نوما ڕووت لەباکوربێت.. مەحمود عەبدوڵڵا

کاتێک دەڵێن دەبێت کورد وەک قیبلە نوما ڕوی لەباکوربێت،کەدەڵێن باکور ڕۆحی کوردستانە هەر لەخۆڕا نییە.لەبەر ئەوە نییە کە باکور بەشی هەرەگەورەی داگیرکراوە،لەبەر ئەوەیە کە تورکیا دوژمنەهەرە گەورەو بەهێزەکەی کوردستانە ،ئەوەی تائێستا ئەوەنەزانێت تورکی نەناسیوە! جا هیچ شتێک لەوە مەترسیدارتر نییە دوژمن نەناسیت،ئەگەر دوژمن نەناسیت بەنەزانی دەکەویتە ناو تەڵەو داو و شەڕی تایبەتی دوژمن،بەتایبەت لەم ساتەدا هەندێک بۆچون ده چنە خزمەت شەڕی تایبەتیدەوڵەتی تورک.
کاک عیماد تورکەکان دەڵێن :تەنها کوردی مردوو باشە،دەڵێن لەئەفریقیاش نابێ کورد هەبێت،دەڵێن خوداش لەگەڵیان بێت ئێمە لێی هەڵدەگەڕێینەوە،داخۆ ئەمە بێزاکیرەیی نییە کە تۆ داوا لەپەکەکە بکەیت بەلۆژیکی کوردایەتی،بە عەقڵی میرنشینی و دابەشکراو سیاسەت بکات.
جارێک هونەرمەندێک وتی کێشەی ئێمە دابەشبونی جوگرافیای مێشکمانە نەک خاک تا جوگرافیای مێشکمان یەک نەگرێتەوە ئازاد نابین،ڕاستتان دەوێت بە ئەقڵی دابەشکراو ناتوانین دروست بیربکەینەوە بۆچون و ڕەفتارمان دابەش دەبێت ،لەبەر ئەوەی ئەگەر هزر وبیر پەرت بو گوتەو کرداریش پەرت دەبێت.دەبێ ئێوە بیربکەنەوە ئاخۆ ئێوە نین تەنیا لەڕوانگەی باشورەوە شتەکان دەبینن.
بەهانە پەکەکە نییە،بەهانە کوردە کورد تێبگەن،ئاخر لەسەر ئەم بیرردنەوانەتانە ئۆجالان دەڵێت:کوردبون تاڵە و ڕاکردن لێی نامەردییە. لەڕاستیدا زۆر جوان بۆی چووە کاتێک دەڵێت :ڕۆشنبیری کورد مردووە،بەڕێز عیماد ئەو سەرنجە هی ڕۆحی ڕۆشنبیرێکی مردووە.
تۆ تەماشاکە سەنتەرێکی تورکی دەڵێت: هەولێر تورکیایەکی بچوکە ،خۆ لەهەولێر پەکەکە نیە؟!
بەڕێزم تورک سیاسەتی پاکتاوی نەژادی و لەناوبردن و تواندنەوەی هەیە بۆکورد لەڕێگەی ئەو ئەقڵە دابەشکراوە،لۆژیکی کوردایەتی و ئەقڵی میرنشینی و ئیخوانیزم ئەوەدەکات.
بەڕێز جەنابی ڕۆشنبیر خۆ لەناو سەری ئینسانی کورد پەکەکە نییە ،بەڵام تورکیا هەوڵی داگیرکردنی زهنیەتی تاکی کورد دەدات لە ڕێگەی ئاین و میدیا بەگشتی و پارتیەوە بەتایبەتی. ئەوەتۆی سەیری ئەملاو لای خۆت ناکەیت،تەنها بەرچاوی خۆت دەبینیت وەک ئەسپی زینکراو،پەکەکە تەماشای هەرچواردەوری دەکات لەڕاستیدا.
بەڕێز کاک عیماد تورکیا لەڕێگەی هەولێرەوە هەوڵی داگیرکردنمان دەدات ،نەک لەڕێگەی قەندیلەوە. لە ساڵی 1994 وە تورک باشوری داگیرکردووە،زانکۆ تورکیەکان خەڵکانێک بەکوردی دەچێتە ناویان و بەتورکی دێتە دەر ،دەبێ ڕۆشنبیر ئەوە ببینێت،تا نەکەوێتە ناو لۆژیکی مسعود بارزانی و شەڕی تایبەتی تورک ئەی ڕۆشنبیر.
بەڕێزم تورکیا لەڕێگەی ئابوریەوە هەوڵی لەناوبردنی هەرێم دەدات نەک قەندیل،دەزانی گەلێک ئابوریەکەی لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەردابێت واتای چی،واتای ئاشبەتاڵ!
بەڕێزم خۆ ڕۆژئاوا قەندیل نەبو،کە پارتی لەڕێی ئەنەکەسەوە دژایەتی کردن،خەندەقی لێدا،خۆ پەکەکە نەبوو،کە باوکی مسعود بەهەمان ئەقڵیەت و کلتوری جاشایەتی سەرکردەکانی باکوری شەهید کرد دکتۆر شوان و ئەوانیتر،هەروەها لەڕۆژهەڵات سلێمان موعینی وئەوانیتر. بەڕێزم وردترو بەدیقەت تربن،دوژمن پەکەکە دەناسێت،بۆ ئێوە نایناسن،پەکەکەش نەبووە پارتی شەڕی بەکوردی هەرچوارپارچە فرۆشتوە،لەحەدکاوە بۆ یەنەکە.
پەکەکە لەقەنیل نەبوو،کەپارتی بەهاوکاری تورکیا و ئەم زهنیەتە سەدان کادرو و پێشمەرگەی یەنەکەی شەهیدکرد.
بەڕێزی من تۆ بۆ ئەوەنابینیت کە پارتی هەمیشە بەهانەی داوەتە دوژمن تا بێنە ناو خاکی کوردستان لەپاسدارو عەسکەرەوە تا جەندرمە.
بەڕێزم بۆ چی تورک دەستی بەسەر ماڵی بارزانی دانەگرتووە،خۆ لەوێ پەکەکە نییە،بۆ تورکیا پارتی ناچار نەکرد کۆمەڵکوژی گەریلا بکات لە ناو هەولێر.
کەتۆ پێت وابێت بێ بونی پەکەکە،تورکیا نایەوێ ئەزمونەکە لەناوببات واتا تۆ بێ ئەزمونیت،ئەمە نەخوێندەواری و تێنەگەیشتنە لە عمقی ستراتیژی تورکیا،لەمیساقی میللی و لە خەونی بنیاد نانەوەی شارستانیەتی ئیسلامی تورکی بەهاوکاری ئیخوان. بەڕێز ئەمە واتای نەناسینی هێزێک بەناوی ئاک پارتی.
بەڕێزم هونەرو مۆسیقات،ئیمانت مزگەوتت،داگیرکراوە،قوتابخانەکانت مامۆستاکانت داگیرکراون،ئێستا تۆ دەڵێی بەهانە مەدەنە تورک!
ئەم ئەقڵە ڕواڵەتیە چییە،ئەم بۆچونە ڕواڵەتی و عەوامیە چییە،ئێوە پێویست ە سەرەتا لەستراتیژی دوژمن تێبگەن!
بتەوێ و نەتەوێ ئیدی کوردێک هەیە لە پارادیگمای چاڵدێران دەرچووە،ئەوەی لەچاڵی چاڵدێرانی دوژمن نەیەتە دەر لەوێ دەمرێ،دوژمن ئاسمیلاسیۆنێکی بێدەنگ هەر ئەنجامدەدات،ئەوەی پەکەکە دەیکات هێنانە دەنگە،زەنگی ئاگادار کردنەوەیە،لەو چاڵە وەرنەدەر بادوژمن لەوێدا نەتان کوژێت،دوژمن دژی قەندیلە لەبەر پەکەکە نا ،ئەو کوردی ئازاد دەبینێت،لەبەر ئەوەی پشتیوانە بۆیە دژی قەندیلە. تکایە وەرنە دەر لە چاڵی چاڵدێران .

مەحمود عەبدوڵڵا




خەونە مناڵانەکە ی عەلی باپیر!.. مەحمود عەبدوڵڵا

لەم ڕۆژانەدا “شەریف”ی عەلیباپیر ی زانای پینەکردنی خوڕافیات دەڵێت بەشانازیەوە باوکم خەونی بەخواوە بینیوە. سەرەتا دەڵێم:خودا لەخەوندا خۆتی٫ باوکت خەونی بینیوە ،نەک خوا.
خەون بەدیهێنانی ئارەزویەکە،بەپێی تیۆرەکەی فرۆید.هەندێجار لەخەوندا ئاودەخۆیتەوە،چونکە جەستەت تینویەتی،دەرون ئەو ئارەزوە بەدی دێنێت تا خەوەکەت تێک نەچێت،بۆیە ئارەزو خەونی لێدەکەوێتەوە.. بەڵام خەون شانۆی نمایشی دەرونە،هزرەکان لەخەوندا دەبن بەوێنە، بۆیە مرۆڤ واهەست دەکات خەون دەرەکییە،ئەگینا لەواقیعدا خەون بریتییە لە و هزرو بیرۆکانەی پێشتر
لەدەرونداهەن،سەرچاوەی خەونەکان دەرونە نەک دەرەکی. خەون زمانی وێنەیە ،تەرجومەی دەرونە لە شێوەی وێنەو ڕەمز. کەتۆ خەون بە خواوە دەبینی یان بەکچە دراوسێ لەتەمەنی هەرزەکاری لەڕاستیدا هۆکارەکەی ئەوەیە تۆ ئەو وێنەیەت داوەتە مێشکت .بۆیە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان خەوبینی هەرزەکارێک بەکچێکەوە و خەونی بینین بە خودا وە. دیارە پێش فرۆید هەروا دەزانرا کە سەرچاوەی خەون دەرەکیە.پێغەمبەریش وتویەتی خەون بەشێکە لەچل و شەش بەشی وەحی.
جا لێرەدە من ناڵێم عەلیباپیر ڕاست ناکات!باوادابنێین ڕاست دەکات،ئەوکات واتا خەونەکە مناڵانەیە چونکە فرۆید دەڵێت:خەون لەسەر دوقاچ بەندە ،یەکیان جەخت دەکاتە سەر بنەمای واقیعە نوێیەکە.ئەویدیکەیان جەخت دەکاتە سەر ڕوداوێکی گرنگی مناڵی!خەون لەسەر ئەو ڕوداوە پێک دێت،ڕوداوێکی مناڵی وڕوداوێکی نزیک لە خەونەکە کە پەیوەندیان پێکەوە هەبێت.بێگومان زۆربەمان لەمناڵیدا حەزمانکردوە خواببینین،لەوانەیە لەبیریشمان نەمابێت کە شتێکی وا هەبوبێت.جا بەگوێرەی بۆچونەکانی فرۆید خەوبین هەوڵدەدات ڕوداوەکەی ئێستا بەپێی نمونەی ڕابردوو بونیاد بنێتەوە.
لەم باەیەوە فرۆید دەڵێت: ئارەزوو خەون دەخاتەوە،بەبەردەوامی ڕوداوەکانی مناڵی سەرچاوەی خەوننمەبەستی بەردەوامی خەون دەگەڕێتەوە بۆمناڵی،پەیم بەوە بردوە لەناوەڕۆکی خەوندا بەش هەیە ئاماژە بەڕوداوێکی سەردەمی مناڵیدەکات..
بۆیە لێرەدا من دوو ئەگەر دادەنێم،یان م.علی دەرونی گەشەی نەکردوەو هەر لەجیهانە مناڵانەکەدا دەژیت،یان ڕاستگۆنیە و دەیەوێت خۆی گەورە نیشانبدات لەپشت خوداوە بوەستێت. ئەمەش نیشانەی بچوکیە،چونکە مرۆڤی گەورە ئازادانە دێتە پێش و خۆی لەپشت کەس ناشارێتەوە نیچە وای گوت.
بەهەر حاڵ لەکۆتایدا دەڵێم مرۆڤ تا لایەنی ئەقڵانی گەشەبکات کەمتر خەون دەبینێت،بە پێچەوانەشەوە ڕاستە. هەربۆیە مناڵ و خوڕافیەکان زیاتر خەون دەبینن.
جگە لە خەونگەلێک کە سەرچاوەکەیان زۆر خۆرییە،یان هەندێ خەون کە ئاماژەن بەبونی نەخۆشی یەکێ لەئەندامەکانی جەستە،وەک زانایان باسی دەکەن. بەڵام پێویستە م. علی وێنەیەکی خودامان بۆ بکێشێت تا ئێمەش بیبینین.

مەحمود عەبدوڵڵا




ڕۆژوی ئیسلامی و تەندروستی – درۆیەکی گەورە.. و.مەحمود عەبدوڵڵا

پیاوانی دینی شوێنکەوتەکانیان دەخەنە وەهمی ئەوەی کەڕۆژووی ئیسلامی ،هەمان ڕۆژو”خۆبرسیکردن”ی تەندروستییە ،کە لێکۆڵینەوە زانستیەکان پێشنیاری دەکەن،وە ئەوە دەشارنەوە لەشوێنکەوتوەکانیان کە ڕۆژی ئیسلامی پەیوەندی هەیە بە خراپبونی تەندروستی لەش،ژمارەیەک نەخۆشی، وەک نەخۆشیە میتابۆلیزمیەکان ،ونەخۆشیەکانی دڵ ،جەڵتە، تێکچونی گورچیلە،تەنانەت نەخۆشیەکانی گەدە لەوکۆمەڵگایانە زیاترن کەڕۆژو ی ئیسلامی دەگرن، تا ئەو کۆمەڵگایانەی کە ڕۆژووی شێوازی ئیسلامی ناگرن،بەجیاوازیەکی ترسناک “جیاوازیان ئاسمان و ڕێسمانە”

مەبەست لەڕۆژووگرتن وەک ئەوەی دانەری قورئان ویستویەتی:

دانەری قورئان ،دەستوری ڕۆژوو گرتنی دانا، وەک نەریتێکی کەهنوتی بێ کەم وز یاد، دوای هەڵاتنی لەمەککەوە بۆمەدینە و دوای ئەوەی لەڕێگەی یەهودیەکان و سەلمانی فارسی بەڕۆژوگرتن ئاشنابو. زەردەشتیەکان مانگێک بەڕۆژودەبون،وەک نەریتێکی جادویی ،بەڵام پەیوەندی بەتەندروستییەوەنەبوو،هێندەی پەیوەندی بە شکڵی بیرکردنەوەبو هێندە پەیوەندی بەخۆلادان لەخواردن و خواردنەنەوە نەبوو. وە لەماوەێ پازدەساڵ پێشتر”پێش کۆچ”خودا نەیدەزانی کە ڕۆژوو بۆتەندروستی باشە و دەبێتە هۆی هەستکردن بە دۆخی هەژاران،تا ئەوکاتەی محمد لە یەهودیەکانەوە فێربوو و ئەوجا زانی کە ڕۆژوو واجبە و بۆتەندروستی باشەو دەبێتە هۆی هەستکردن بە هەژاران!!! لەناکاو گەیشتە ئەو حەقیقەتە!!!” هەموو ئەو سورەتانەی باسی ڕۆژوویان تێدا مەدەنین!”
سوڕەتەکانی “مائدە،بقرە، نساء،توبە،مجادلە”

محمد کەسێتیتکی سایکۆس بووە

کەسی سایکۆس کاریگەردەبێت بە ژینگە ،وە هەندێ بیرۆکە دزە دەکەنە سەریەوە ،لاشعوری وەریان دەگرێت.لەڕێگەی هەلوەسەو سەرلێشێواوی و بینینی دیمەنەکانی دەورووبەر ،کاتێک محمد هاتە مەدینە و چاوی بەسەلمانی فارس و جوەکان کەوت، بیرۆکەی ڕۆژووگرتن هاتە سەریەوە.
حیکمەتی تەندروستی ڕۆژوو لەمانگێکی دیاریکراودا چییە؟ وە حکمەتەکەی چ پەیوەندی بە بینینی مانگەوە هەیە؟وەبۆچی دەبێت مانگ بەچاو ببیندرێت؟
بینینی مانگ و بەڕۆژوو بون بۆی،بینینی مانگ و پارشێوکردن ،ئەوەمان بۆدەردەخات کە دانەری دەستوری قورئان کەسێکی سایکۆس دایناوە. چاودێریکردنی مانگ پەیوەندی بە نەریتی مانگپەرستییەوە هەیە.وە کاهینەکانی ئیسلام لەسەر ئەو جۆرە پەرستنە ماونەوە بەشێوەیەکی ڕەمزی،لە بابەتی ڕۆژودا،وەک دەبینین سەرەتاو کۆتایی ڕەمەزان بە بینینی مانگ دیاری دەکرێت.
ئەو بابەتە، هیچ پەیوەندی بەزانستەوەنیە، وەبەهیچ شتێکەوە،جگەلە مانەوەی کاریگەری وەسەنی”وثنیە”لەسەر عەقڵی شاراوە-نەست-ی دانەری قورئان.کە درکی بە ڕەهەندکان نەکردووە بەهۆی ئەوەی کە شەخسیەتێکی زەهانی”ذهان-ی بووە. لەگەڵ یاساو دەستورەکانی مەسیحی ویەهودی و وەسەنی”الوثنیە” و “الحنفیە” تێکەڵی کردون، بە گوێرەی ئەوەی پێششتر بیستویەتی لە بحیری و وورقە و خەڵکیتر. بۆیە ئەم بابەتە هیچ حیکمەتێکی لۆژیکی و ئەقڵانی تێدانیە.
هیج حیکمەتێکی ئەقڵانی نابیندرێ،لەڕۆژوی ئیسلامیدا.وە سودی تەندروستی نییە،بەڵکو زیانێکی زۆری هەیە..ئاونەخواردنەوەبۆماوەیەکی زۆر زیانی زۆری هەیە و یارمەتی بەردی گورچیلەدەدات،ئەگەر ئامارێک وەربگری لەو وڵاتانە ی ڕۆژودەگرن ،لەگەڵ وڵاتانی تر،بۆنمونە سعودیەو ئێران لەگەڵ ژاپۆن و ئایسلەند جیاوازیەکەت بەڕونی بۆدەردەکەوێت… وە بەگشتی پڕۆسەی دیاریکردنی سەرەتای دەورەی مانگ بە شێوازە ئیسلامیەکە هەڵەیە،وە ئەستەمە متابق بێت لەگەڵ دەرکەوتنی مانگی نوێ.

سەرچاوە:(Quran debate)

و.مەحمود عەبدوڵڵا




زیانەکانی ڕۆژو لەڕۆانگەی زانستی پزیشکییەوە/3.. و لە فارسیەوە: مەحمود عەبدوڵڵا

بەشی سێیەم

ڕوانگەی پ.د.ویلیام جارڤیس-William T. Jarvis , Ph.D

ڕۆژوو دەستهەڵگرتنە لەخواردن وخواردنەوە ،بەشێوەیەکی ئارەوومەندانە،یان تەنها دەستهەڵگرتن لەخواردن بۆماوەیەکی دیاریکراو .
ڕۆژوو پێشینەیەکی مێژوویی دورو درێژی هەیە ،بەهۆکاری جیاوازی مەزهەبی و سیاسی ئەنجام دەدرێ.هەندێ لەپزیشکانی مەزهەبی بۆ پاساودانی و داتاشینی سودی زانستی دەڵێن ڕۆژوو بۆ پاکسازی و دەرمانی هەردەردێک بەسودە! لەوانە دەتوانین ئاماژە بە هربرت شلتون-بکەین ،نوسەری fit for life -کە لە ساڵی ۱۹٨۱ بڵاوکرایەوە،پڕبو لە زانیاری هەڵەی زانستی.
بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەی لایەنگرانی ڕۆژووگرتن،ڕۆژوو لەش پاکسازی ناکات و ناشبێتە هۆی حەسانەوەی جگەر، بەڵام دەبێتە هۆی کەڵەکەبونی ژەهر لەناوجەستە و نەخۆشیەکانی جگەر. .چونکە فشارخستنە سەر گورچیلەکان دەبێتە هۆی کەڵەکەبونی یوریا(urea).
ڕۆژوو دەتوانێت بۆسەلامەتی مەترسیداربێت،بەتایبەت کاتێک بەهۆکاری سیاسی و مەزهەبی بەبێ سەرنجدان بە بابەتی زانستی وپزیشکی دەگیرێت.بۆنمونە لە ڕژیمی ڕۆژوگرتنی شلتون – (وەک لەپێشەوە ئاماژەمان پێدا پڕ لەهەڵەی زانستییەِ). شێوەو ماوەی ڕۆژوو گرتن بۆتاکەکان بەپێی تەمەن وهەلو مەرجی جیاوازی جەستە دەگۆڕێت،بەڵام ڕۆژووی مەزهەبی و سیاسیی ئەم بابەتە لەبەرچاوناگرێت.
لایەنگرانی ڕۆژوو ،دەڵێن بەهۆی ڕۆژووەوە لەش لەماددە ژەهراویەکان ڕزگاردەبێت،بەڵام دەبێت بزانیت لەبەرامبەردا معرضی بە هپاتیت “هەوکردنی جگەر” ،نەخۆشیەکانی خوێن، کێشەکانی کورچیلە،نەخۆشی دڵ،هەوکردنی جومگەکان و نەخۆشی اعصاب و دەرونیەکان ،تەنانەت سەرەتان -پەیوەست بە هەلومەرجی ویراسی یان خاڵی لاوازی پێکهاتەی لەش.
گۆڕانکاری کیمیایی لەخوێندا بە درێژایی ماوەی ڕۆژوو گرتن دەتوانێت کاریگەری مەترسیداری هەبێت لەسەر جەستەت.بۆنمونە ژەهراوی بونی استامینوفنی کە هاواکات لەگەڵ هەندێ دەرماندا ڕودەدات.
تێکچونی هاوسەنگی گەرمی لەش،تینوێتی زۆر، کەمی نوقسانی مادەخۆراکەیەکان کەلەش پێویستی پێن ،بەشێکن لە زیانەکانی ڕۆژوو.دروستبونی حاڵەتی عەصەبی سەرئێشە وبێ خەوی و هەستکردن بەماندوبونی زۆر لە دەرەنجامەکانی ڕۆژون .کاتێک لەش ڕوبەڕوی کەمبونەوەی وزە دەبێتەوە،دوای پرۆسەیەک بەناوی کاتابۆلیزم دەست دەکات بە پوکاندنەوەو ی شان-ەکان و و پێکهاتەکانیتری پڕۆتینی و گۆڕینیان بۆ وزە،ئەمە جۆرێک لەخۆخۆرییە لەحاڵەتی ڕۆژووگرتندا.کە لەگەڵ بەرهەم هێنانی یوریاو امونیاک دەبێتە هۆی زیادبونی اسیدیتەی خوێن.ئەنجامی اسیدیتەی خوێن ،لاوازی،مانوووبونی زۆر،خەماژۆیی وخەمۆکی،کەمبونی مەیلی جنیسی،وداهێزان و هتد…
سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی خوێن بە ترشەکان لەهەمانکاتدا دەبێتە هۆی ڕێگرتن ی ئەوماددانە لەلەشدا بچنەدەرەوە︎!ڕۆژو هۆکاری خێرالەدەستدانی ئاو وپۆتاسیۆم سۆدیۆمە،کەم بونی ئاو لەلەشدا دەبێتەهۆی کەمبونی حەجمی خوێن لەنەتیجە کەمبونەوەی فشاری خوێن ،کە بە سەرەگێژە هەستکردن بە بێ تاقەتی و بورانەوە کۆتایی دێت.کەمبونەوەی زۆری پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ،هەندێجار دەبێتە هۆی مردنیش.کەسانێک کەڕۆژوو دەگرن لەوانەیە دوچاری کەمخوێنی،کەمی بەرگری لەش،زیانگەیشتن بە گورچیلە و جگەر ببن. هەروەها زیانگەیشتن بە معدە و ڕیخۆڵە و تێکچونی میتابۆلیزم لەوانەیە تاچەند مانگ بەردەوام بێت.

ڕۆژوو بەتایبەت بۆمندڵان مەترسیدارە، لەدەستدانی ئاوی زۆری لەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی ئاستی ئاگایی و قەبزی ، وبەردی گورچیلە.

کاریگەری جەستەیی ڕۆژوو:

جگە لەمێشک کە زیارتر لەهەرئەندامێک پێویستی بە گلوکۆزە و کەمبونی دەبێتە هۆی زیان پێگەیشتنی،دابەزینی شەکری خوێن لەنەتیجەی ڕۆژودا دەبێتەهۆی ئەوەی جەستە بۆ دابینکردنی کالوری پێویست دەستبکات بە کاتابولیزم کە بریتیە لە تێکچونی شانە و پرۆتینەکانیتر و گۆڕینیان بۆ وزە،ئەمە جۆرێک لەخۆخۆرییە لەحاڵەتی ڕۆژووگرتندا.کە لەگەڵ بەرهەم هێنانی یوریاو امونیاک دەبێتە هۆی زیادبونی اسیدیتەی خوێن.ئەنجامی اسیدیتەی خوێن ،لاوازی،مانوووبونی زۆر،خەماژۆیی وخەمۆکی،کەمبونی مەیلی جنیسی،وداهێزان و هتد…

دەرونزانی ڕۆژوو:
ڕۆژوی مەزهەبی پەیوەندییەکی زۆری بە خۆئازاردانەوە هەیە،چلەکێش-ان باوەڕیان،وایە گەورەترین گەشەو چێژی ڕۆحی لەخۆ ئازارداندایە،ئەم بابەتە بە زەرورەت پەیوەندیەکی بنەڕەتی بە متمانە بەخۆنەبونە،ئەوانە چێژ لە زەجرو نەخۆشی دەبینن،تاکی توند بەز هەب و چلەکێش ،کاتێک ڕوداوێکی خۆش وباش دێتەپێشەوە هەستێکی خراپیان هەیە چونکە خۆیان بەلایق نازانن و هەست بەبێ ئەرزشی دەکەن.
یەکێک لەو کەسانە دەڵێت:وەختێک نەخۆش و ناڕەحاتم بیردەکەمەوە.لەکاتی شادیدا تەنها غەفڵەت هەیە،بۆیەمن شادیم ناوێ،من تەنها دەردو ئازارم دەوێ.
لەکۆتایدا هۆشداریدەدەم کە لەڕۆژو خۆبپارێزن،بەتایبەت کە ڕۆژوەکەتان ئاوخواردنەوەی تێدا نەبێت،لەشەش سەعات زیاتر درێژەی پێ مەدەن،یان چاوەڕوانی ئاکامەکانی بە لەسەر تەندروستیت

سەرچاوە – گرانوم
وەرگێڕانی لە فارسیەوە
.مەحمود عەبدوڵڵا

ئەمەش لینکی ئینگلیزیەکە

لینکی ئینگلیزی : https://quackwatch.org/ncahf/articles/e-i/fasting/




زیانەکانی ڕۆژووگرتن لە ڕوانگەی زانستی پزیشکییەوە- بەشی دووەم- و.مەحمود عەبدوڵڵا

کەمبونی ئاو وشۆک”هێدمە”

کەمخواردنەوەی ئاو:

دەزانین کە بەشی زۆری لەشی مرۆڤ لەئاو پێکهاتووە.ئاوی پاک و خاوێن هۆکاری چالاکیە کیمیاییەکانی جەستەیە.گواستنەوەی ماددەکان بۆ خانەکان و هەروەها بەپێچەوانەوەش لە ڕێگەی ئاوەوە شێوەدەگرێت. ئێستا دەپرسم ئەگەر کەسێک لەناونیشانی پزیشکی سوئیستیفادەدەکات ،بە چ لۆژیک و چ ئاگاییەکی پێشینە بانگەشەی ئەوەدەکات کەڕۆژو ی یه ک مانگە بۆ تەسفیەی جەستە سودبەخشە؟
لەشی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بەدوو لیترونیو ئاو هەیە،هەڵبەتە ئەو ڕێژەیە بەبێ لەبەرچاوگرتنی “تا”و ئەندازەی ئارەق کردنەوە،لەبەرچاوگیراوە.
بەداخەوە!لەشی ئادەمیزاد بە شێوەیەک نییە کە ئەم ڕێژەیەی ئاو بەیەکجار بخواتەوەو بۆ تەواوی ڕۆژەکە زەخیرەی بکات”مرۆڤ حوشترنییە”
دوو ئەندامی بچوک و پڕبایەخ هەیە بەناوی گورچیلە،کە جگە لە دەفعی هەندێ ژەهری جەستە،ڕێژەی ئاوی لەشیش ڕێکدەخەن.ئەو تەنزیماتە هەروەک ئەوەی لەبارەی میتابۆلیزمەوە وتم، پشت بە سیستەمێکی دەقیقی ” دەماری غددی – نیوروهۆرمۆنال دەبەستێت. ئێستا بێنە بەرچاوی خۆت تاکێک لەناوەڕاستی هاویندا ،ئینجا لەناوچەیەکی گەرمیش خۆ لەئاوخواردنەوەلابدات. جیا لە پارشێو و بەربانگ، تینوێتیە دورودرێژەکانیتر سیستەمی نوروهورمۆنال بەحاڵەتی سەرلێشێوان دەگەیەنن ،سادەترین حاڵەت ئەوەیە کە گورچیلە ڕێژەیەکی کەمتری ئاو دەپاڵێون،بەڵام گورچیلە تاسنورێکی دیاریکراو دەتوانن قەرەبوی ئاوی لەدەستچوی لەش بکەنوە.
پاش ئەوە چی ڕودەدات؟
ڕێژەی ئاو لەدەمارەکاندا کەم دەبێ ،دەبێتە هۆی حاڵەتێک بەناوی” شۆکی هیپو ولمی”یان کەمبونی حەجمی خوێن”hypovolemia”ئەگەر چارەسەرنەکرێت دەبێتە هۆی مەترسی بۆ جەستە،لەکۆتایدا دەبێتە هۆی مردن.مەسەلەن ئەوانەی کە بەهۆی ڤایرۆس دەمرن بەهۆی کەمبونەوەی ئاو و شۆ کەوەیە .
ئێستا با چاوێک بخشێنین بەکارەساتەکانی ئاو نەخواردنەوە

۱-گورچیلەیەک بە کارکردنی سنوردار
هاوشێوەی ئەوەی سەبارەت بە ئەنسۆلین گوتم”لەبەشی یەکەمدا” لێرەشدا هەر ڕاستە.هۆکاری جیاواز هەن دەبنەهۆی ئەوەی کە هەندێ کەس گورچیلەیان هەستیاربێت.ئەو کەسانە لەدۆخی ئاسایدا هیچ گرفتی پاڵاوتنی خوێنیان نییە ،بەڵام سیستەمی ڕێکخستنی گورچیلەیی ئەوکەسانە توانای بەرگەگرتنی هەڵبەزو دابەزی زۆریان نییە، لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو حاڵەتانە مومکینە گورچیلەیان ڕابوەستێت. پێویستە ئەوەش بڵێم ناتواندرێت میزی بیستوچوار کاتژمێری ملیارێک موسڵمان بنێری بۆتاقیگە ئاخۆ گورچیلەی مولتی کیستیک-یان هەیە یان نا”مولتی کیستیک نەخۆشییەکی زگماکییە و لەئەنجامی گەشەی ناسروشتی جینەکان دروستەبێت”

۲نارسایی کلیە، یان نارسایی حاد کلیە (acute tubular necrosi) “ATN، نەخۆشییەکە بەچەند شێوەیەک وەک نەگەیشتنی خوێنی تەواو بەگورچیلەکان، بەرد و هتد،کاتێک مرۆڤ بەهەرهۆکارێک شلە یان ئاوی لەش لەدەستبدات ،دوچاری شۆک دەبێت،ئەگەر بەخێرایی چارەسەرنەکرێت ئەوخانانەی کە لە جۆگەلە باریکەکان ناوگورچیلە میز کۆدەکەنەوە دەمرن،ئەو خانە مردوانە دەڕژێنە ناو ئەو بۆریچکە باریکانە و دەبێتە هۆی گیرانیان.ئەگەر ئاو نەگاتە ئەو ڕێڕەوانە گورچیلە لەدەست ئەدەیت.

سەرچاوە سایت گرانوم
و.مەحمود عەبدوڵڵا




زیانەکانی ڕۆژوو لەڕوانگەی زانستی پزیشکییەوە/1.. وەرگێڕانی مەحمود عەبدوڵڵا

بەشی یەکەم

زیانگەیاندن بەمێشک و شەکرە

کاتێک جەستە برسی دەبێت،سەرەتا جەستەدەست دەبات بۆ پلی ساکاریدێک Polysaccharides” ،بەناوی گلیکوژن “گلوکۆز”و بەکاریدێنێت، کە لە جگەرداهەیە،بەڵام ڕێژەی گلیکوژن ئەوەندە نییە، کە وڵامی برسێتی چەن سەعاتی بداتەوە.
پاشان جەستەی مرۆڤ چەوری کۆبووەوە بەکاردێنێت ،ئەو چەورییە کۆکراوەیەش دەگۆڕێت بۆجۆرێک لە “ceton”بۆنی ناخۆشی دەمی ڕۆژوگر ئەو “ceton”ەیە.
زۆربەی خانەکان وەک ماددەی خۆراکی ئەو “ceton”بەکاردێنن، جگە لەمێشک !
مێشک تەنها.. گلوکز.. بەکار دەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی وزە زۆر کات اسلامگەراکان باسی مردنی خانەکانی مێشک دەکەن ،لە ئەنجامی خواردنەوە کحولیەکان ،بەڵام ئایا تا ئێستا لێکۆڵینەوەیان کردووە لەو خانانەی کە لەماوەی مانگێکی ڕەمەزاندا مێشکی مسلمانان لەدەستی دەدات!!

دەستگای هەزمکردن چەندین هۆرمۆنی تایبەتی هەیە، کە بەشێوەی سیستەمێکی ئاڵۆزو ورد کاردەکات،کاتێک جەستە برسی دەبێت فەرمانی پێویست دەنێرێت،کە هەموو خانەکانی لەش ماددەی خۆراکی کەمتر سەرف بکەن، بەم شێوەیە گواستنەوەی ماددەی خۆراکی بۆخانەکان کەم دەبێتەوە.
واتا میتابۆلیزم خاودەبێتەوە.ئێستا بێنە بەرچاو کە معدەی کەسێک بە خواردنی لەپارشێودا تا قوڕقوڕاگە پڕبێت،دەستوری هۆرمۆنەکان لەسەر میتابۆلیزم چ دەبێت؟پاشان شانزە سەعات ئەو جەستە بەدبەختە برسی بێت،و جارێکیتر لە کاتی بەربانگ تا سورێنچک پڕبکرێت.لەڕاستیدا هۆڕمۆنەکان بەحاڵەتێکی وەک دێوانەیی دەگەن،لەکۆتایدا دوای چەند ڕۆژ میتابۆلیزم فەلەج دەبێت.لە پزیشکیدا باشترین نەوعی خۆراک خواردن، کەم خۆری دایمخۆر،یان “خواردنی کەم و لەماوەی کەمدا”یە،هەرکەس پێچەوانەی ئەمە بڵێت،یان ئاگای لە میتابۆلیزم نییە،یان ئەنگێزەی دیکەی هەیە.
تەسفیەی خوێن و پاکسازی بەدەن و هتد..قسەگەلێکی نادروستن کە پایەی زانستیان نییە،لەلایەن پزیشکانی نابەرپرسیاردەگوترێت کە” حەقیقەت بە مەصلەحەت دەفرۆشن”. لەپەراوێزی ئەوەدا ،ئێمە پێویستمان بە هندێ ماددەهەیە بۆ کارکردنی دروستی بەدەن، بۆنمونە ترشە چەوریەکان ،هەندێ کۆلیسترۆڵ ،ترشە ئەمینیەکان،وڤیتامینەکان ،ومینرالەکان کە وەک کاتالیزور” كاتالیزۆر؛ مادده‌یه‌ك كه‌ خێرایی‌ كاردانه‌وه‌ شیمیایی‌یه‌كان ده‌باته‌ سه‌رێ‌ و خۆی‌ دوای‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌ نه‌گۆڕی‌ ده‌مێنێته‌وه”‌ بۆ دواهاتی میتابۆلیزم بەکاردێن.
لەبەرئەوەیە کە مرۆڤ پێویستی بەخواردنی جۆراو جۆرە،تابتوانێت ئەوماددانەی کە جگەر توانای ئامادەکردنی نیە،ئامادەبکات.ئێستا چاوێک لە لیستی پارشێووبەربانگی میللەت بکە، گەرچی هەندێک لوتف دەکەن و حەزیان لەپارشێو نیە !

نەتیجە:
بونەوەری باکرد و و هەڵاوساو،جەستەی وەک لۆکە بێشکڵ و زەعیف.
برینی معیدەو دوازدەگرێ(اثنی العشر):
باسی هۆڕمۆنەکانمکرد،یەکێک لەکارەکانی بەشێ لەو هۆڕمۆنانە ،ڕێکخستنی میزانی تەڕەشوح و ی ترشی معدەیە،هەروەها کردنەوەو داخستنی دەریچەی دەرچونی معیدەیە.ئەگەر ئەوهۆڕمۆنانەمان دێوانەکرد، چی ڕودەدات؟میزانی تەڕەشوحی معیدە لەکۆنتڕۆڵ دەردەچێت پەردەی لینجی ی دوازدەگرێ هەستیاردەبێت دەروازەی دەرچونی معدە پێکهاتەی اسیدی دەڕێژێتە ناو دوازدەگرێ.
نەتیجە:هەفتەی یەکەم ی ڕەمەزان ڕشانەوە ڕێژەیەکی کەمە،بەڵام هەفتەکانی دواتر استفراغی خێرای خوێنی دیوارە سپیەکانی اورژانس ڕەنگین دەکات.
ئایا کەس لە ئاماری دەقیقی ئەوەی کۆڵیوەتەوە؟
نەخێر.ئێمە دەبینین بە اندازەی هەر قەترەیەک لەو استفراغانە خوێن دەخۆین.

سەرەتای شەکرە”دایابت”
یەکێک لە هۆڕمۆنەکان،کە ستونی فەقەراتی تەنزیمی میتابۆلیزمە ،ئەنسۆلینە. ئەنسۆین میزانی قەندی خوێن ڕێک دەکخات. ئەگەر ڕێژەی شەکر لەخوێندا زیادبێت ئەنسۆلین دەڕژێتە ناوخوێن میزانی بەکارهێنانی شەکر لەلایەن،خانەکانەوە زیاد دەکات.لەلایەکیتر بە جگەر فەرمان دەکات کە شەکر وەربگرێت و بیگۆڕێت بۆچەوری.بەپێچەوانە ی ئەمە ڕودەدات لەکاتی برسیەتی ،ئێستا کە سی ڕۆژ یەک لەدوای یەک بۆماوەی چەندین سەعات معیدە پڕبێت و پاشان برسی بکرێت،چ بەڵایەک بەسەر تەنزیمی ئەنسۆلیندا دێت؟
هەندێک کەس پەنکریاسیان لە دروستکردن ئەنسۆلین تەنبەڵن”بەهۆکاری جێنەتیکی بێ یان شتێکیتر.
تا ئێستا بەشێوەی نەخۆش ،میزانی ئەنسۆلینی بەدەن دابیندەکەن. بەڵام لەو هەورازو نشێوە لەناکاوەی ڕەمەزاندا نابوت دەبن.ئایا کەس دەزانێت یەک ڕەمەزان چەند نەخۆشی شەکرە پێشکەشی کۆمەڵگەدەکات؟ئایا ئاکامەکانی شەکرە دەزانیت؟ کوێری،لەدەستدانی گورچیلەکان،هەندێ جار بڕینەوەی ئەندامەکانی لەش و هتد..ئایا دەزانیت خەرجی یەک نەخۆشی شەکرە چەندە؟خۆبرسی کردنی موسڵمانان بە وشێوازە هۆکارە بۆشەکرە.

بەردی کیسەی زراو ؟-صفرا:
صفرا ماددەیەکە کە بۆ هەزمکردنی خۆراک لەلایەن جگەر بەرهەم دێت،لەکیسەیەکدا بەهەمانناو زەخیرە دەکرێت.کاتێک خۆراکی چەور بەسەریەکەوە دەخۆین،دەستور دەدرێت بە کیسەی زراو،کە صفرا بڕێژێتە ناو دوازدەگرێ.هەڵبەت زۆربەی کات صفرا لەناو کیسەکەدا دەمێنێتەوەو تەسفیەی بەردی وردو گەورەدەکات،ئێستا بێنەبەرچاوی خۆت کە بەربانگ ڕۆژوەوان دوای ماوەی چەند سەعاتێک برسیەتی خواردنی چەورو شیرین بخوات،ئەوبەردانەی ناوکیسەی زراو دێن وچونکە لە ئەستورایی کاناڵەکانی زراو گورەترن لەناوەڕاستدا گیردەخۆن،سەرەنجام دەبێتە هۆی پەیودابونی بەردی زراوو پێویستی بەنەشتەرگەری دەبێت.تەنها بۆتاقیکردنەوە بڕۆ سەیرێکیی لیستی نەشتەرگەری گشتی بکە لەکۆتایی ڕەمەزاندا.بەردی زراو یەکێک لەخراپترین نەخۆشیەکانی جیهانە.مەترسیدارترین کە ڕۆژو هۆکارە بۆ ی.

ئیلتیهابی پەنکریاس
لەش بۆ هەزمی پڕۆتینەکان لە کۆمەڵێک ئەنزیمی بەهێز سودوەردەگرێت،ئەوئەنزیمانە بەشێوەیەکن کە لەدەرەوەیدوازدەگرێ بێ کاریگەرین بەڵام کاتێک لەگەڵ صفرا تێکەڵ دەبن، صفرا وەک باروت کاردەکات هێزیان پێدەبەخشێت.بەگشتی جۆگەکانی ئەنزیممەکانی پەنکریاس ،لەگەڵ صفرا لێک جودان،بەڵام کاتێک لە دوازدەگرێ نزیک دەبنەوە پێکەوە پەیوەند دەبن.ئەو کاناڵانەی گواستنەوەی ئەزیمەکان یەکجار بچوکن.ئێستا بێنە بەرچاوی خۆت ئەگەر پەردەی دوازدەگرێ ئیلتهاب بکات،یان بەردێک لەکیسەی زراوەوەبێت و لەو دوڕیانە گیرببێت، ئەوکاتە بەدەن دەستدەکات بەهەزمکردنی خۆی!سەرەڕای پێشکەوتنی پزیشکیش بەڵام مردن بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە ڕێژەیەکی زۆرە.ئایا کەسێک جورئەتی هەیە ،ئاماری ئەونەخۆشیەمان پێ بڵێت لەمانگی ڕەمەزاندا؟هۆکاری ئەو نەخۆشیە ڕۆژوو خواردنەوەی کحولی زۆرە .

سەرچاوە سایتی- گرانوم

وەرگێڕانی مەحمود عەبدوڵڵا




تاجی کۆیلایەتی.. مەحمود عەبدوڵڵا

ئەوانەی دەڵێن ئافرەتی سفور بێ ڕەوشتە” ئەوانەن هەردوبەشی مێشکیان لەتورەکەی گونیاندا “
یەکگرتوی ئیسلامی جارێکیتر لەژێرناوی تاجی زێڕین ڤیستیڤاڵێکی بۆ کچانی باڵاپۆش ڕێکخست. هەڵبەت ئەو کچانە لەتەمەنێکی کەمەوە مێشکیان دەشۆردرێتەوە و ئامادە دەکرێن بۆ ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە. کۆمەڵگای ئێمە بەخوێندەوارو نەخوێندەوارەوە کۆی ئەخلاق لەناوگەڵدا دەبینێتەوە،هەربۆیە هەندێ خوێندەوارەکانیشمان دەکەونە ئەو هەڵەیەوە کە یەکگرتو گەنجی بەڕەوشت پەروەردەدەکات،نەک خائین. دەبێت ئەوگەنجە ڕەوشتی لەکوێبێت کە حەزدەکات عەفرین داگیربکرێت! کێشەکە ئەوەیە ئێمە خراپ لە ئەخلاق حاڵین. دەبێت ئەوە چ اخلاقێک بێت کە ڕەوایەتی بەداگیرکاری ئاکەپە بدەیت؟
لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە گرفتێک نییە با وادابنێین ئەمانە بەڕەوشتن،بەڵام ئەگەر پێمان وابێت ئەخلاق تەنها لەناوگەڵدایە. ئەمڕۆ هەمومان دەزانین لە هەرێمی کوردستان هێرشێکی گەورە لەسەر ناسنامەی ژن هەیە،بانگخوازەکان ،مەلاکان شەوو ڕۆژ فۆکەسیان لەسەر ژن و جەستەی ژنە ،ئەوجەستەی کە گوایە هەندێ پیاو دەباتە دۆزەخ و هەندێ دەباتە جەهەننەم. ئێمە ناتوانین بەبەڵگەی لۆژیکی ئەو وەهمە لەمێشکی ئەوکەسانە فڕێبدەین ،بەڵام ئاخۆ ئەمەی یەکگرتو ناویناوە تاج تاجی کۆیلایەتیە یان تاجی زێڕین. یەکگرتو حیزبێکی ئایدیۆلۆژیە،مەنهەجیان ئیخوانە و کار لەسەر گۆڕینی بیرکردنەوەی تاکیکورد دەکەن و هەوڵدەدەن پەیوەستی بکەن ،بە ئومەتی ئیسلامەوە، واتا تەعریبی و تەتریکی زیهنی دەکەن ،دەڵێم تەتریک چونکە ئەو مۆدێلەی باڵاپۆشی مۆدێلی ئیسلامی تورکیە کە ئاکەپە ڕابەرایەتی دەکات.
لە تێڕوانینی نێرسالارانەی ئاکەپەدا ژن کاڵایە وەک خانو ،چوکلێت و هەرشتێکیتر .یەکێ لەبەر پرسانی ئاکەپە دەڵێت “ژنی سفور وەک خانویە یان بۆکرێیە یان بۆ ئیجارە! ئەمە ستەمێکی ئایدیۆلۆجییە لەژن دەکرێت، هەمیشە هەوڵدەدرێت وەک بونێکی ناڕەسەن بمێنێتەوە و خاوانی دونیابینی و بیرکردنەوەی خۆی نەبێت. ئەم ئایدیۆلۆژیایە کە خێزان بەبنەمادەگرێت و هەوڵدەدات لەڕێگەی خێزانەوە سەرلەبەری کۆمەڵگە بگۆڕێت و بینای بکاتەوە و یەککڕەنگی بکات تا لەو ڕێگەیەوە دونیا بگێڕنەوە بۆسەردەمی سوڵتانەکان و سیستەمی خەلافەت دابمەزرێننەوە ،واتا ستراتیژی اخوان ئەوەیە کە کۆمەڵگاکان یەکڕەنگ بکات بۆدامەزراندنە وەی خەلافەت.بەڵام بۆکورد بارودۆخەکە جیاوازە ،و لقە کوردیەکەی ئیخوان ڕۆڵی جاشی فیکری دەبینێت و هەوڵدەدات سیماو ڕوخسار و کولتوری کوردی بگۆڕێت. ئەم ئیدیۆلۆجیایە ژنی باڵاپۆش وەک نمونە پێشانی کۆمەڵگا دەدات و لەم ڕێیەوە کولتوری کوردی دەگۆڕێت.ژنانێک پەروەردە دەکەن کە جل و بەرگی ئایدیۆلۆجی اخوان دەپۆشن ،ئەمکارەش لەژێرناوی ئاینەوە دەکرێت هەربۆیە بەئاسانی بۆیان دەکرێت.
ئەم ئایدیۆلۆجیایە دوڕو و درۆزنانەیە بە دوشێوە کار لەسەر ژن دەکات ،لەلایەک ئەوژنانە هەڵدەدات بەوەی کە ئەوان ژنی پاک و بەڕەوشتن ،لەلایەکیتر وادەکات ژنانێک کەلەدەرەوەی ئەو ئایدیۆلۆژیایەن بەرەو ئەم نمونەیە بڕۆن.لەلایەک غرورێکی ئایدیۆلۆجی بەوژنانە دەبەخشێت،لەلایەک فشار لەوانە دەکات کەسفورن .دواجار ئەوەش لە زیهنیەتی پیاواندا دەچەسپێنن،کەژن باڵاپۆش نەبێت وەک چوکلێت وایە و مێشو مەگەزی لێ نیشتوە!بەڵام ژن بەهۆی فشاری خێزان و کۆمەڵگاو نەبونی پەروەردەیەکی هاوچەرخ ناتوانێت ببێتە بونێکی ڕەسەن،لەم بەکۆیلەوکاڵاکردنە دا خۆی بەشداریدەکات .وە یەکگرتو جیالەوەی هەژاری خەڵک دەقۆزێتەوەو لەڕێگەی دەزگا بەناوخێرخوازیەکانەوە دزە دەکەنە ناو ئەوخێزانانەوە دەیانکەنە لایەنگرو ئەندامی خۆیان. پاشان یەکگرتو کە بۆتە جاشی فیکری ئاکەپەو ئیخوان لەڕێگەی خولی زمان و جۆرەها شێوازیتر لە قۆناغی سەرەتاییەوە ئەو مناڵان لەسەر ئەو مۆدێلە پەروەردەدەکەن،لەژێرناوی ڕەوشت ئەقڵیان لێ دەسێنن و وادەکەن مرۆڤ سەرنجی تەنها لەسەر جەستە بێت بەتایبەت ناوگەڵ .
لە مەنهەج و دونیا بینی ئاکەپەدا شوێنی ژن ماڵەوەیە و بەڵام دەبێت وردە وردە کاری بۆبکرێت،ئەمڕۆ دونیا کراوەیە و دەبێت بەشێنەیی و لەڕێگەی پەروەردەوە زیهنیەتی کۆمەڵگا بگۆڕێت و ئامادە بکرێت بۆ سیستەمی خەلافەت،ئەمڕۆ ناکرێت هێزێک بێت ڕاستەوخۆ بڵێ شوێنی ژن ماڵەوەیە،بۆیە ئەو توانایەی ژ ن هەیەتی کەڵکی لێوەردەگرن ،بەتایبەت لەسەرەتاوە تا دەگەنە دەسەڵات لە هەڵبژاردندا پێویستیان بەدەنگی ژنە،چونکە دەنگی ژن و پیاو یەکسانە لە سندوقی دەنگدان،بەڵام لەسنوقی سەری اخواندا چوار ژن یەکسانە بەپیاوێک!دوژنی کەم ئەقڵ یەکسانن بە پیاوێک بۆ شایەتی دان!ئاکە پە لەتورکیا کاری زۆری لەسەر بنیادنانەوەی خێزانکردوە،ئەو انەی تازە هاوسەرگیری دەکەن نامیلکەیەکیان دەدرێتێ کە پەروەردەی ئایدیۆلۆجیە تا ئەوخێزانانە لەسەر شێوازێک کە ئاکەپە دەیەوێت منداڵ پەروەردەبکەن،بۆنمونە لەو نامیلکەیەدا هاتوە کچ دەتوانێت لەنۆساڵیدا شوبکات! یەکگرتو لەسەر ئەم مۆدێلەی ئاکەپە دەڕوات دەیەوێت سەرلەبەری کۆمەڵگا بکاتە ئیخوانی و لەڕێی پەروەردە وە،بەڵام بۆئەمە دەبێت یەکەم توخمی خێزان ئامادەبکەن.ژنێکی ئایدیۆلۆجی پەروەردەدەکەن کە لەسەر هەمان مۆدێل مناڵ بخەنەوە،مناڵی باڵاپۆش!بەرلەوەی بچێتە قوتابخانە ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی بەسەر ئەو مناڵە دەسە پێندرێت .
دیارە لەوسەردەمەدا بەئاسانی ناتوانن کۆمەڵگا بخەنەوە ژێر ڕەحمەتی خوڕافە،بەڵام بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا دەگۆڕن،دونیابینی ئیخوانی دەسەپێنن،بەڵام لەڕاستیدا ئە م نمونەیە تەنها خزمەت بە ئیسلامی تورکی و اخوانیزمی جیهانی دەکات.لەئێستادا ئەم ئایدیۆلۆژیا ئیخوانیەی یەکگرتو ڕۆڵێکی خراپ دەبینێت،چ وەک نەتەوە کە تاکی اخوانی لایەنگری سیاسەتی ئاکەپەیە!چ وەک زهنیەت و دونیابینی ڕۆڵێکی مەترسیدار دەبینن و دژی ئەقڵ و ئەقڵانیەت ،لەڕوی دونیابینیەوە کۆمەڵگا بەرەو دواوە دەبەن ،کە لەداهاتوشدا دەبنە ڕێگر لەبەردەم گەشەی هزری و پێشکەوتن.بۆیە ئێمە نابێت چاومان هەر ڕوکەش ببینێت،چاومان لەسەر تاجەکە بێت،بەڵکو دەبێت ئەوەی لەژێر تاجەکەدایە بیبینین،ژنێک بەعەینەکی اخوان دەڕوانێتە دونیا.بە ئەقڵی ئاکەپە سەیری ژنی ئازاد دەکات. زۆر جار ئایدیۆلۆژیاکان هێزی خۆیان لەهەڵدان وەردەگرن،کاتێک ئەو نمونەیە بەرز دەکرێتەوە،ئیتر ژنی ناهۆشیار دەکەوێتە ئەو وەهمەی ئەو ڕێز لێگیراوە،نازانێت اخوان ئەوکاڵایە ،ئەوژنە نمایش دەکات.
ناسنامەی مرۆڤ هزرو بیرکردنەوەیەتی نەک جلوبەرگ،ئەقڵە نەک جەستە. ئەو جۆرەژنانە دەبێت ئەوەبزانن کە لە چاوی ئیخواندا هەر حیسابی جەستەیان بۆدەکرێت،جەستەیەک کە پیاو خاوەنیەتی نەک ژن خۆی. بابەت ڕوتی و پۆشتەیی جەستە نییە،بەڵکو ئەو ستەیە لەژێر تاجەکەوەیە،ئایدیۆلۆژیای اخوان .مرۆڤ لە پۆشین و خواردن و ئازادە،بەڵام ئەوە ئازادیی نییە ستەمێکی ئایدیۆلۆجییە. ژنی ئازاد ئەوەیە لەدەرەوەی دونیابینی نێرسالاری ناسنامەی خۆی ببینێت،ببێتەوە بونێکێ ڕەسەن.وەک خۆی وەک مرۆڤ بیربکاتەوە. چونکە ئەوژنەی دەبێتە ئیخوان وەک کەسێکی ئایدیۆلۆجی بیردەکاتەوە وەک سەید قوطب و حەسەن بەننا و ئەردۆگان. کێشەی سەرەکی ئایدیۆلۆجی بون نییە،پەوەی کێشەیە ئەم ئایدیۆلۆجیایە یەکەم فاشیستییە،دووەم میتافیزیکییە .
دونیابینی اخوان هەمان دونیابینی داعشە،تەنانەت دەوترێ داعش باڵی سەربازی ئیخوانە.ئەوەی هەیە ئیخوان دوڕوویە، شێوازی تێکۆشانی لەداعش جیاوازە و دەیهەوێت سەرەتا زەمینەی زیهنی سازبکات پاشان خەلافەتەکەی دروستبکات. ئیسلامیەکان بەردەوام باسی پاراستنی دابو نەریت وکولتور دەکەن،بەڵام بۆ مرۆڤی بەئاگا ڕوونە کە ئەوان دوڕوون،خەریکی ئاسیمیلاسیۆنن،ئەوان بونە هۆی ئەوەی وەک گوێرەکە چەقۆی جەللادەکانمان بلێسینەوە و وەک ئەردۆگان دژی ئازادی خاکی کوردستان بن. ئەوان نەک هەر دژی جلو بەرگن،دژی بیرکردنەوەی کوردیشن،ئەوەتا ژمارەی کتێبە کانی خالید ئێرتوغرول و ژمارە چاپەکانی دەیسەلمێنێت کە ئیخوان لە پەروەردەیاندا هانی گەنجان دەدەن بۆ خوێندنەوەی کتێبەکانی ئەونوسەرە ئایدیۆلۆجیە ئیخوانیە ،کە پێمان دەڵێت شێخ سەعید هەڵگەڕاوەیە!بەڵام سەعید نورسی برامانە! بۆیە وەرگێڕو خوێنەری ئایدیۆلۆجیش دروست دەکەن،ئایدیۆلۆجیای ئیسلامی -تورکی،ئەوەش خیانەتێکە لەهۆشیاری تاکی کورد دەکرێت،لەژێر ناوی ئیسلامدا نۆکەرێتی سیاسی و فیکری بۆ ئاکەپەو ئەردۆگان دەکرێت.

مەحمود عەبدوڵڵا




تاجی تەپین.. مەحمود عەبدوڵڵا

گوایە ئەوی لەسەرتنا
تاجی زێڕینە
هی عایشەو حەفسەو
ئەوی دینە
بەڵام ئەی کیژۆڵە
ئەوە سۆزی بیری کۆڵە
تاج نیە باجە باجی تۆڵە
ئەوەی ئەمڕۆ لەسەرتنا
تەختی پیاوبو
بیری قەتیسماوی بەننا
تاجی زەواجی نیکاح بو
ئەوە ڤیستیڤاڵی ئیمتیناعی
یضربهن
یا ن باوەڕو بیری گون بو
دەپێم بڵێن ئا ئەم ئەم تاجە
بەڵێی فەرمانی مثنی و ثلاث رباع بو
بۆ تەختی خەوی پیاو
یان ماملکت ایمانکم
دەپێمبڵێن، ئەوە خۆشی بیری کۆیلەو کەنیزەک بوو
یان ئەفسانەی خلق ازواجکم
دەپێم بڵێن خۆشی چیتانە
بۆ فەرمانی استمتعتم
یان لەخۆشی نساءکم حرث لکم
دە پێم بڵێن ئائەم تاجە
هی کام سەردەمی ئیسلامە
هی راشیدین و ئومەوی
یان قەرتاجە
بۆناخوێنی شیعرو پەخشان
خۆ لەسایەی بیری بیابان
جارێ لەبنی دۆزەخن
جارێ فیتنەی ئاخرزەمان
دەپێم بڵێن ئەمە سۆزبو یا رقو بوغض
یا لەخۆشی بعضکم علی بعض
شاگەشکەی کوتەک لێدان و قانیتات بو
یا قانونی الرجالوا قوامون علی نیساء
دەپێم بڵێن خۆشیچیتانە
چونکە فێربون ببنە مەڕی گوێگر
بۆقالە قال
یان حەزدەکەن بتان ژمێرن
وەک و ئەسپ مەڕ لەڕیزی مال
ناکیژۆڵە ئەمە شوکری بیری کۆڵە
هەزار ساڵە بیری گونی والەکۆڵە
دەمێ دەبن بە ئامێری مناڵخستنەوە
دەمێ وەک گوێرەکە چەقۆی قە ساب ئەلێسنەوە
نا کێژۆڵە
ئەوەی دەرت بڕی سۆز نەبو
ڕق بو
ڕقی فاشیزمی ئیخوان
دوژمنی گەریلاو کوردستان
بەڵام دەوڕوون دەڵێن هی خوان
ئەی کیژۆڵە ئێوە کرابونە لەشکر
لەشکری دووەمی ڕۆژ
لەژێرناوی ڕەوشتبەرزی
کراون بە دوژمنی دوندی چیاو
گەریلای سەربەرزی
ئێوە لەوێ لەهەڵەبجە
دڵی سوڵتانتان ئەدایەوە
کەدوبارە لوتی سوڵتانی لێشکایەوە
دەتگوت گوایە تاجەکەتان
تاجی بەرزی و ئەوینە
نەت دەزانی ئائەم تاجە
تاجی نزمی و تەپینە
بۆنازانی چواردەسەدە
شوێنی ژن ، مۆبەق و ماڵ بو
بەرامبەر پیاو وەکو مناڵبو
ناکیژۆڵە ئەمە تاجی پیرۆز نەبو
تاجی نەفرەتی مێژوو بوو
کرایە سەرتان
فشاری هەزاران ساڵەی ئایدیۆلۆژیای نێرسالاری
بەخواستی خۆ کرایە سەرتان
کیژۆڵەکانی کوردستان پێتان وابو
ئێوە لەوێ کاڵانین
چونکە ڕوت نین
نەتانزانی ئەوێ مۆڵبو
برای ئیخوان
جاڕی دابوو
ئائەمەیە باشترین کاڵای کوردستان!
لەژێر قوماشی داهێنراوی
زلترین خودای عەرەبستان
ناکیژۆڵە ئەوە تاجی تەپین بو
نەک ئەوین
بۆئەوەیە هەتاماوین سەرنەکەوین
ئەوە تاجی ناقس ئەقڵی بو
لەسەرتنا
تاجی قوطب و ئوسامەو حەسەن بەننا

مەحمود عەبدوڵڵا




زەمینەسازی ئەنجامدانی تاوان،نەریتی فاشیزم لە( محمد)ەوە تا ئەردۆغان.. مەحمود عەبدوڵڵا

هەموو ئایدیۆلۆژیا فاشیستییەکان ،سەرەتا بۆ ئەنجامدانی تاوان پڕوپاگەندە یەک بڵاو دەکەنەوە ،کە دواتر پاساودەری تاوانەکەبێت ،لانیکەم لای زۆرینەی ساویلکە و نەزان .
بۆئەوەی ڕەوایەتی بەتاوان بدرێت ،دەبێت پیلانێک هەبێت کە وابکات قوربانیەکان وەک جەللاد دابندرێن، نەک هەر ئەوە ،بەڵکو وادابندرێت کە خودا تۆڵەیان لێدەکاتەوە،لەبەرئەوەی ئەوان پێشتر کارێکیان کردوە کە خودای نیگەرانکردوە،یان دڕندایەتییەکیان ئەنجامداوە.وەک زەمینەسازیش لەڕێی تۆمەتێکەوە،یان گەورەکردنی ڕەفتارێکی قوربانیەکان لەڕادەبەدەر .ئەم نەریتە بەدرێژایی مێژووی فاشیەکان تەکتیکێکی بەهێزبوە بەسەرخستنی فاشیزم .
چونکە بەدرێژایی مێژوو،تێنەگەیشتن، هاندەرێکی باشی فاشیزم بووە. کەسانێک کە ئەقڵێکی سەرەتاییان هەیە ،باوەڕیان بەخواڕافیات هەیە بە ئاسانی دەبنە ئامرازی دەست فاشیستەکان.
زۆر جار تۆمەتی دواکەوتویی گروپێک ،نەتەوەیەک دەکرێتە پاساوی ئەنجامدانی تاوان و جینۆساید و کوشتار! وەک ئەوەی کوشتاری بەکۆمەڵ خۆی لەخۆیدا لوتکەیی دواکەوتوویی و دڕندەیی و بەربەریەت نەبێت.هەروەک لەسەردەمی پێغەمبەری عەرەب کە لەڕێگەی ئەو تەکتیکە،یان نەریتە فاشیستیە ،ئەو وەهمەی خستە سەری عەرەبی ساویلکە ،کە خودا ڕێگە بە کوشتاری ئەوانەدەدات کە نایناسن،یان ئەوانەی کە نەفامن بە قەولی ئەڵڵای محمد،یان ئەوانەی کە پەیمانێکیان شکاندووە،لەکاتێکدا ئەونەفامانە داهێنەری زۆرێک لەنەریتەکانی ئیسلامن ، لەکاتێکدا ئەوجوانەی پەیمانیان شکاند،هەمان ئەوانەبون محمدیان سەرخست.بەڵام محمد بەهێزبوبو ئیدی لێبوردنی نەما،هێز لێبوردن ناناسێت. یان وەک دەڵێن حیزب تابەهێزتربێت لێبوردنی کەمدەبێت. دزینی بەها گەلێکی سەردەمی نەفامی دەرخەری ئەوڕاستییەن، کە ئیسلام وەک هەر ئایدیۆلۆژیایەکی تری فاشیسی هەوڵیداوە قوربانی بکاتە جەللاد.
تۆمەت و ناوزڕاندنی قوربانیەکان بەر لەوەی ببنە قوربانی،بەرلەوەی کردەی فاشیستی ئەنجامبدرێت،ئامادەکردنی زیهنیەتی عەوام بۆئەوەی کاردانەوەی نەبێت نەریتێکی فاشیستەکانە.
تەکتیکێکی هەمیشەیی دەسەڵاتە زۆردارو فراوانخوازەکانە،زۆر جار قوربانی دەکەوێتە داوی جەللاد و بەدەستی خۆی ڕێگە خۆش دەکات بۆ تۆمەتبارکردنی . ئەگەر چی هیچ کات ئەوتاوانەی ئەنجام دەدرێت،”تاوانی قوربانیەکە”وەک زەمینەسازی، ئەوەندە قەبارەی گەورە نییە، یان بۆفاشیستەکان بەرگری لەقوربانیەکە ئامانج نیە،بەڵکو ئامرازە . خودی جەلادەکان، ڕۆژانە تاوانی لەوشێوەیە ئەنجامدەدەن،نەک ئەوە ئەوانەی شیوەن بۆ قوربانیەکە دەکەن خۆیان لەشوێنی دیکە ،بەرامبەر خەڵکیتر هەمان کار ئەنجام دادەن. گرفتەکە لەوێدایە کە میدیا ئەوەندە قوربانیەکە گەورەدەکات بەڕاددەیەک کاردەکاتە سەرهەست و سۆزی خەڵک کە ئیدی عەقڵ و بیرکردنەوە لەئارادا نامێنێت ،بەشێوەیەک کار لەسەر سایکۆلۆژیای خەڵک دەکرێت کە دواجار پیلانی دواتر ،ئەوتاوانەی جەلاد ئەنجامی دەدات هاوتا دەکرێت لەگەڵ هەمان تاوان کە خودی قوربانیەکانی دوەم جار ئەنجامیانداوە .
یەک کێشەی کۆمەڵایەتی گەورە دەکرێت بەڕادەیەک کە تەواوی گروپێک تاوانبار دەکرێت،کێشەی بیر کردنەوەی مێگەلی ئەوەیە کەباوەڕی بە سزادانی بەکۆمەڵ هەیە ،ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ جینۆسایدو کوشتار. لەسەردەمی محمدی پەیامبەری عەرەب،لەسەردەمی هیتلەر ، لەسەردەمی “داعش ئاکەپە پارتی، ئەوز ەمینەسازیە بۆ جینۆساید و کۆمەڵکوژی گروپە بچوکترەکان کراوە .تاوانبارکردنی گروپێکی ئەتنی،دینی ..وتاد.هەموکات ئەوتەکتیکە هەبوە،تۆمەتبارکردنی جولەکە و ئێزیدی هەروەها لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانی بەرامبەر ئەرمەنیەکان ئەم پیلانە ئەنجامدراوە و.
وەک چۆن کاتیخۆی بەڵگەنامەیەکی ساختە ،نیشانیدا کە جولەکەکان ،،دەیانەوێت دەست بەسەر مرۆڤایەتیدا بگرن،کەدواجار ئەم بەڵگە نامە ساختە بەکۆمەڵکوژی جولەکەکان کۆتایهات!
لێرەدا دەمەوێت خوێنەر بگەڕێنمەوە بۆ ،ڕابردویەکی نزیک،بۆلای کەیسی دوعا، بێگومان دوعا قوربانیە،غەدرێکی گەورەی لێکرا،بە دڕندانەترین شێوە کوژرا.بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئاخۆ کوشتنی دوعا ڕوداوێکی عەفەوی بو،یان کوشتنی دوعا بەرنامە بۆداڕێژراوبو،ئاخۆ دزگا هەواڵگریەکان چ ڕۆڵێکیان هەبوو ؟ئاخۆ گروپێکی دواکەوتو بەنهێنی ژن دەکوژن،یاخود بەبەرچاوی خەڵکەوە ؟بۆچی دوعا وێنەی گیرا و ڤیدیۆی کوشتنەکەی تۆمارکرا؟
کوشتنی دوعا ،پیلانێک بو ،کە دەبوو ڕویدابوایە،ڕێکەوت نەبو،دەستی هەواڵگری تورکیاو پارتی تێدابو،بەڵام خەڵکی ساویلکە ناپرسێت ،گەلۆ ئەی ئاسایش چی دەکات،چۆن بنەماڵەیەک،عەشیرەتێک بەبەرچاوی دەسەڵاتەوە تاوانێکی ئاوا ئەنجامدەدات؟ بۆچی وێنەی دەگیرێت و بڵاو دەکرێتەوە؟ بۆچی دوعا تەسلیمی ئێزیدیەکان کرایەوە؟
بۆیە دەبوایە ئەوە بزانرێت کە پارتی لەکەسێتی دوعادا هەمان خیانەتی ئەنجامدا ،کە لە ۳ی ئاب ئەنجام درا. یەکەم جار خیانەت لە ئێزیدیەکانکرا،لەکەیسی دوعادا،کوشتنی دوعا زەمینەسازیبو،بۆ کۆمەڵکوژی.هەر چۆنێک بێت،کوڕێکی موسڵمان دەچێت ،گوایە ئاشقی کچێک دەبێت ،کە ئێزیدییە،ئێستا بۆ گومان نەکەین،ئەمە ئەشقێکی هەواڵگرییە.
قوربانیە کانی پیلانگێڕیەکەی ئاکە پە ،پارتی ،لەوانەیە دەزگای هەواڵگری عیڕاقیش بەشداربێت ، هەرچۆنێک بێت، ڕوداوێکی بەمشێوەیە ڕێکدەخرێت ،زەمینەسازی ئەنجامدەدرێت.تا دوعا بەبەرچاوی خەڵکەوە بکوژرێت. چونکە ئەم بابەتانە لای کەسانی خێڵەکی دەشاردرێتەوە ،نەک بەبەرچاوی خەڵکەوە.بەڵام بۆئەوەی موسڵمانی ساویلکە بتۆقێنن، خۆیان لەجێگەی دوعا دابنێن،بۆئەوەی پێیانبوترێت ئەو یەزیدیانە دەسەڵاتیان هەبێت،هەمان شت بەسەر بەسەر تۆی موسڵمان دێنن کە بەسەر دوعایان هێنا.
ئێمە بینیمان کە ڕایگشتی لەسەر کارەساتی شەنگال ،لەئاستێکی نزم دابو. ئەو جینۆسایدە بەسانایی تێپەڕی،ویژدانی موسڵمانانی نەجوڵاند،بەڵکو فرمێسکی تیمساحیان بۆدوعا دەڕشت.لەوکاتەدا جاشفیکریەکانی ئیسلام ،ئاماژەیان بە کوشتنی دوعادەکرد،تاسەرنج لەسەر تاوان و جینۆسایدی شەنگال لابدەن.بانگخوازەکان ئاماژەیان بە کوشتنی دوعا دەکرد،بەڵام موسڵمانی گەلحۆ ،نەیپرسی ئەمە چ ویژدان و اخلاقێکە،،بۆچی کوشتنی دوعامان بیردەخەنەوە،بۆمەگەر ڕۆژانە هەر کورد نییە،ژن دەکوژێ،کەوایە دەبێت ئێمەش ڕوبەڕوی کارەسات و جینۆسایدێک ببینەوە.بەڵام ئەگەر هێزت هەبێت ،کوا خودا تۆڵەت لێدەکاتەوە. سەدانساڵە تورک کۆمەڵکوژی میللەتان دەکات،بەڵام خوایەک نییە تۆڵەیان لێبکاتەوەو هەربەهێز دەبن.فرمێسکی موسڵمانان بۆ دوعا نەبو،بۆخۆیان بو،بۆ ئایدیۆلۆژیاکەیان بو،بۆ ئەو فاشیزمە کپکراوەیە کە لەسەریاندا.
ئەولۆژیکەی عوسمانیەکان لەمێشکی موسڵمانان جێکرایەوە”ئەوەی دەیانەوێت بەسەرت بێنن،بەسەریان بێنە”ئەمە بەرگرییە لەئەقڵ و حەقیقەت، نەک شتیتر،من دەمەوێت بڵێم ،گریمان کەیسی دوعا بەم شێوەیە نییە،،بەڵام ئەوەی هەیە و ڕاستییە،ئامادەیی ئەو زیهنیەتە فاشیستیەیەکە لەسەری موسڵماناندا،ئەو هەڵچونەگەمژانەیەیە کە لەدەرونیاندا قوڵپ دەدات.ئەویش ئەوەیە خودا دێت بەدەستی پیسترین و چەپەڵترین هێز،تۆڵەی خۆی لە ئێزیدی دەکاتەوە.ئای چ گەلحۆییەکە!
چۆڵکردنی شەنگال و بەرگری نەکردن لە خەڵکی شەنگال،پێشتر زەمینەسازی بۆکراوە. سەرەتا دەزگای هەواڵگری میت نەخشە و پیلانی زەمینەسازی ئەنجامدانی تاوان دەداتە پارتی ا،پارتیش جێبەجێی دەکات.
دوعا بەشێوازێکی دڕندانە دەکوژرێت، بەڵام لێرەشدا جەللادی سەرەکی هەر ئاکەپە و پارتین .بەڵام لەڕێگەی ئەو ڕەفتارە ناشیرینە سۆزی خەڵک دەجوڵێت بۆ دوعا،لەهەمانکاتدا ڕقێک بەرامبەر ئێزیدیەکان سەرهەڵدەدات،جارێک وەک ئەوەی کەدوعا موسڵمانە و موسڵمانان خۆ لەجێگەی ئەودادەنێن،هەست دەکەن ئەمستەمە لەوان کراوە،هەتا دورتر دەڕۆن وەهمی ئەوەیان دەچێتە مێشکەوە کە ئەوگروپە ڕقی خۆیان لەکەسێتی دوعادا بەموسڵمانان دەڕێژن!
کاتێک تاوانی نامرۆڤانەی شەنگال ئەنجامدرا، ڕاستەوخۆ لەجیاتی ورژانی هەستی سۆزداری بۆ ئێزیدیەکان،دوعا وەک قوربانی دێتەوەیاد.یان وەبیر دەخرێتەوە. ڕەوایەتی دانی ناڕاستەوخۆ بە و تاوانە لەلایەن هەندێ بانگخواز،ئەوە ڕون دەکاتەوە کە کوشتنی تراژیدیانەی دوعا،ڕوداوێکی ڕێکەوت نەبو،نەخشەسازی بۆکرابو.هەربۆیە ئەکتەرەکان ،ئەوانەی بەرگریان لەدوعا دەکرد بەناڕاستەوخۆ لایەنگری بۆ تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان دەردەبڕن. بۆنمونە عەبدالواحید یەکێک بو لەوانەی بۆشاردنەوەی تاوانی ئەکەپە پارتی داعش، وێنەی کوشتنی تراژیدیانەی دوعای دەهێنایەوەیاد،فرمێسکی تیمساحی دەڕشت .بۆشاردنەوەی تراژیدیایەکی نوێ،تراژیدیایەکی کۆنی دێنایەو ە یادی عەوام،عەوامێک کەسەر لەهیچ ڕوداوێک درناکات جگە لەڕواڵەت هیچ نابینێت.
ئەمە پاساو نییە بۆ کوشتنی دوعا،بەڵکو بەرگریکردنە لەدوعا،ئاشکراکردنی ئەکتەرە ڕاستەقینەکانی کوشتنی دوعایە . بەڵام هێشتا تراژیدیای دوعا بەشی شاردنەوەی تاوان و خیانەتی ئاکە پە پارتی، بەرامبەر ئێزیدیەکانی نەدەکرد،دەبوایە تۆمەتی تریش بدرێتە پاڵیان. لەوکاتەدا کە ئێزیدیەکان ئەو کارەساتەیان بەسەردێت،هەر هێمایەک بەهەر تایبەتمەندیەکی ئەوگروپە پاساو هێنانەوەیە بۆتاوانەکە! بەتایبەت لەسەرزاری موسڵمانەکان ڕەوایەتی ئەدرا بە و تاوانە لەڕێگای بیرخستنەوەی تایبەتمەندیە جیاوازەکانی ئەوگروپە ئاینییە .داخراون،خۆیان ناشۆن،پیسن،شەیتان پەرستن یان ڕێز لەشەیتان دەگرن،هەموو ئەم شتانە هەندێکیان وەک تۆمەت و هەندێکیش تەنها جیاوازی کلتوریە،بەڵام لەوکاتەدا ئاماژەیان پێدەکرا بۆچی؟ بۆ کەمکردنەوەی قورسایی تاوانەکە، بۆ بەلاڕێدابردن و سەرنج خستنە سەرشتێکیتر،و گوماناویکردن و ..تا هیچ کاردانەوەیەک نەبێت بەرامبەر پارتی. واتا بیرخستنەوەی دوعا ،کەرکردن بو،کەرکردن واتا لادانی سەرنجی خەڵک لەسەرشتێک کە پێویستە،بۆشتێک کە پێویست نییە.
هەمو ئەوەی بەرامبەر ئێزیدیەکان دەوترا بۆ شاردنەوە و لادانی سەرنجبو لەسەر کارەساتی شەنگال .

کۆمەڵگای خێڵەکی و دواکەوتو، خوڕافی باوەڕی بە بەرپرسیاریەتی کەسی نیە،باوەڕی بە بەرپرسیاریەتی گروپ هەیە،چونکە ئەقڵیەتی ئەوکۆمەڵگایانە مێگەلییە. بۆنمونە بنەماڵەیەک تاوانێک ئەنجام دەدات ،دەبێت تەواوی گروپێک سزابدرێن کە سەر بە یەک ئایدیۆلۆژیان.ئەوەش زهنیەتی خێڵەکی محمد و ئاینی ئیسلامە کە باوەڕی بە سزادانی بەکۆمەڵ هەیە،بەرپرسیاریەتی تاوانیش دەخاتە سەرکۆمەڵ،تەڕوپوش پێکەوە دەسوتێنێت .نەک بۆ گەورەکان بەڵکو لەو سزایانە ژن و مناڵیش بەرپرس دەکرێت،بەتایبەت مناڵ کە بەهیچ پێوەرێکی اخلاقی و قانونی وئەقڵانی بەرپرس نابێت لە و ڕوداوانەی لە کۆمەڵەکەیدا ڕودەدەن. بەڵام زهنیەتی دینیەکان وەهایە خوڕافیی و فاشیستانەیە و کراوەیە بۆ قبوڵکردنی کردەی فاشیستانە بەرامبەر گروپە جیاوازەکانی دەرەوەی خۆی.

لەکاتێکدا بە پێوەری دونیای پێشکەوتو،کۆمەڵگا ئیسلامیەکان دواکەوتو،کۆنەپەرست و داخراون،بە پێوەری خۆیان بێت هەموو کۆمەڵکوژیەک ڕێپێدراوە لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتو،تا ئیتر کۆمەڵگای موسڵمانیش فەتحبکرێت و بێتە ناو دونیای ئەقڵانیەت و مۆدێرن بن!بەڵام بانگخوازە مێشک داعشییەکانی ئیسلامی ئاماژەیان بەو تایبەتمەندیانە دەکرد کە بەناڕاستەوخۆ بۆ لادانی سەرنج بو لەسەر ئەوتاوانە گەورەیە .بێ گومان موسڵمانەکان چەندین جار تاوانی لەم شێوەیان ئەنجامداوە بەرامبەر ئێزیدیەکان و مێژوو ژمارەی فەرمانەکانی تۆمارکردووە،۳ۍ ئاب دواین فەرمان بو کە لەسەردەستی دوهێزی ئیسلامی داعش ئاکەپە بەهاوکاری پارتی بەکرێگیراوی تورک ئەنجامدرا .خودی مسعود بارزانیش لەناو پارتی بەرپرسی یەکەمە لەوتاوانە.‌ چونکە بارزانی بۆ ئەوەی پیلانەکە سەربگرێت بەڵێن دەدات پیانپارێزێت بۆ ئەوەی هیچ هەوڵێکی هەڵاتن و بەرگریش نەدەن. بۆیە پارتی و خودی بارزانی وەک چۆن پیلانی کوشتنی دوعایان داڕشت و ڕێگایان بۆ ئەنجامدانی خۆشکرد،دواتر بەرامبەر تەواوی کۆمەڵگای ئێزیدی هەمان شتیانکرد..ئەگەر بەلۆژیکی موسڵمانان بێت،دەبێت موسڵمانان هەمویان فڕێبدرێنە دەریاوە،چونکە دواکەوتون،وەک سارتەر وتبوی فەڕەنسا وەک مەیمونێکی پێشکەوتو مامەڵە لەگەڵ جەزائیریەکان کردووە.

داعش پەیوەندی لەگەڵ تورکیا هەبو.بەئاشکرا هاوکاری دەکردن،ڕۆژنامەکان باسیان لە کۆبونەوەی مسعود دەکرد لە ئەردەن،هەمو ئەمانە پێمان دەڵێت :دەزگا هەواڵگریەکان سایکۆلۆژیای موسڵمانانیان خوێندۆتەوە،،پارتی دەزانێت کوشتنی جینۆسایدی ئێزیدیەکان تێدەپەڕێت. بۆیە ئەگەر ڕۆژێک دادگایەک هەبێت،دەبێ هەموو ئەوانە دادگایی بکرێن،کە هەوڵیاندەدا سەرنجی خەڵک لەسەر کارەساتەکە لابدەن. ئەردۆغان خۆی وەک خەلیفەی ئیسلامی ناساند وهەوڵی فەتحکردنی دەوروبەری ئەدا،لێرەدا دەبو دواین سوڵتان و خەلیفەی ئیسلام بەناڕاستەوخۆ دواین فەرمان بەسەر ئێزیدیەکانی ئێزدان بێنێت. ئەمڕۆ هەرکەس سێرچێک بکات تێدەگات ئێمە لەناو چ ئەقڵێکی فاشیستی دادەژین،سەیری ئەو پۆستانەبکەن کە لەسەر ئێزیدیەکان دەکرێت،لەوێدا دەبینن،چ گەلحۆیی و گێلییەک لەئارادایە. باوەڕداری نەزان و گەلحۆ،ناپرسێت تاوانی ئەوانە چییە کە لەسەردەمی دوعا هێشتا لەدایک نەبون؟! دەوترێت باوەڕداران بۆچونەکانی خۆیان دەپەرستن،ئەوەش زۆرواقیعیە،هەموو گەمژەو گەلحۆکان وا ئەزانن خوداش وەک ئەوان بیردەکاتەوە،حاشا ئەم زبڵە،ئەقڵی خودا نییە.

مرۆڤی شارستانی لەوە تێدەگات ،لەڕووی یاسایی،کە بنەمای ئەقڵانی هەیە، گروپێک تاوانبار ناکرێت،ئیللا ئەوانەنەبێت لە ئەنجامدانی تاوانەکە بەشدارن.لەوە بترازێ ئەقڵی فاشیستی و خوڕافی و فەتحە.
ئەو موسڵمانانەی پاساو بۆ کوشتاری جولەکەکانی مەدینە دێننەوە،هەر ئەوانەن فرمێسک بۆ دوعا دەڕێژن،و پاساو بۆ داعش دێننەوە، چرپە چرپێک لە ژێر لێوەوە دێت و پێیان دەڵێت:داعش ئیسلامی ڕاستەقینەیە.بەڵام ئەمڕۆ ئێمە لاوازین،دەبێ بێدەنگ بین.ئەگەر داعش سەرکەوت ئەوا ئێمە چیمان دەوێت ، دەبین ە پۆلیسی ئەخلاق، وشەلاقچی و تاڵانچی.ئەمەیە دووڕویی …
ئەم بانگخوازە گەلحۆیانە،ئەو مرۆڤە مێژوییانە،پێمان ناڵێن تاوانی هیندیە سورەکان چیبو،ئەرمەن،جولەکە، ،کوردەکانی دەرسیم، هەڵەبجەییەکان و…وادیارە پیاوانی خودا لەمێژودا دەبێت هەر لەسەر شێوەی ستالین و بەغدادی و هیتلەرو ئەردۆغان دەرکەون.

مەحمود عەبدوڵڵا




زمانی قورئانەکەی کاک مەسعود.. مەحمود عەبدوڵڵا

درۆکردن لاسایی سۆزی دەرونە. افلاتون 

مەسعود عبدالخالق یەکێکە لەنمونە دیارەکانی چەواشەکاری لەبواری فەلسەفەو مێژودا، ئەو پیاوە پێوایە دەبێت بڕوانامە پاکانەی بۆبکات، بۆیە بە گوێرەی سۆزی دەرون لێکۆڵینەوە دەکات و قسەدەکات، لەپێناو سۆزی دەرون اخلاقی زانستی دەخاتە ژێر پێ. بەهۆی پاشەکشەی ڕۆشنبیران و جدی نەبونیان لە مەسەلەی فیکردا، زەمینەی چەواشەکاری بیرمەندانی ئیسلامی فراوانە. ئەمەش خیانەتی ڕۆشنبیرانە.
ڕۆشنبیرانێک کە پێیان وایە نابێ دەمەقاڵە لەگەڵ کەس بکەین”هەتا گەدەمان تێک نەچێت”،یاخود تەساموحمان هەبێت لەپلەی سفردا. بە جۆرێک لەجۆرە کان کولتوری پۆست مۆدێرنە زاڵبوە، ئیتر بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لەدنیایەکی خاڵی لەئەقڵ دەژین. ئەمڕۆ بەهۆی ئەم پاشەکشەوە تارمایی خوڕافیات گەڕاوەتەوە. وەک چۆن بۆشایی سیاسی مەترسیدارە، بۆشایی فیکریش مەترسیدارە، لە ئێستادا بۆشایی فیکری هەیە و نەزانی پەرەیسەندوە عەوام پەرەست سەریان دەرهێناوە بەڕاست و چەپدا خوڕافیات بڵاو دەکەنەوە. زۆریش دڵخۆشن کە نەقیزەی ئەقڵانیەتیان لەسەر نییە و لە مێرگی خورافەدا هاتو چۆ دەکەن.

 کاک مسعود توێژەرێکی خراپە، بەجۆرێک کە ئابڕوی فەلسەفەشی بردووە. ئەم پیاوە لە فەلسەفە و مێژودا بەدوای سۆزەکانی خۆی دەگەڕێت نەک بەدوای ڕاستیدا شتانێک دەڵێت کە خۆیشی باوەڕی پێنین،خۆئەگەر باوەڕی پێبن ئەوا جێگەی بەزەییە. ئەم پیاوە زۆر بۆچونی نازانستی و خوڕافی بەناوی زانست و ئەکادیمیبونەوە بڵاودەکاتەوە. بەڵام کاک مەسعود لای موریدەکانی کەسێکی خۆشەویستە و هەر ئەوخۆشەویستیی و پێ سەرسامبونە وایان لێدەکات بەهەموو دوعایەکی بڵێن ئامین! قسەکردن بۆ عەوام ، ئاسانە لەوانەیە ئەوە بۆسیاسیەک ئەوەندە کێشە نەبێت،بەڵام بۆ ئەکادیمییەک کارەساتە . لەگەڵ ڕێزم بۆ کاک مەسعود بەڵام”درۆیی زانستیش”هەر درۆیە . ئەگەر درۆیەکی ڕاستیش بێت ،لای ئەفلاتون درۆی ڕاست ئەوەیە کەسەکە نازانێت ئەوشتەی دەیڵێت ڕاست نییە ،ڕاستیش نزیکترین شتە لەزانستەوە .لەوانەیە کەسێک شتێک بڵێت و پێی وابێت ڕاستە ،بەڵام لای کەسێکیتر ئەوشتە درۆیە. بۆنمونە یەکێک دەڵێت:”خودا لەقورئاندا دەفەرموێت …”هەرشتێکی فەرموبێت گرنگ نیە،بەڵام هەر ئەوەی دەڵێت خودا فەرمویەتی ئەوەدرۆیەکی ڕاستە.هیچ پایەکی زانستی و لۆجیکی نییە تەنیا باوەڕە. ئەوە بۆ کاک مەسعودو کەسێکی ئاسایش هەروایە .کاتێک دەڵێین هەرکەس ئازادە چ بیروباوەڕێکی هەیە لە پێناو تەساموحە لەگەڵ مرۆڤ ،بەڵام کارەساتە تەساموح لەسەر حیسابی حەقیقەتو ئەقڵ  بێت .ئێمە لەوەدا ئازاد نین بیروباوەڕو سۆزی دەرونمان تێکەڵ بە زانست و فەلسەفە و مێژوو بکەین . هەڵەکانی ئەم پیاوە زۆرن،هەرکەس خوێندەواربێت دەزانێت کاک مەسعود لەتوێژینەوە کانیدا بێلایەن نییە و بەدوای ئارەزوەکانی خۆی دەگەڕێت. ئاشکرایە ئێمە چیمان دەوێت ئەوەمان دەستدەکەوێت ،بەڵام حەقیقەت تەنها لەناوکتێبەکانیش دانییە،لۆجیکی نوێ تەنها لەناو کتێبەکان بۆحەقیقەت ناگەڕێت.  لەم ڕۆژانەدا کاک مەسعود بابەتێکی بڵاوکردەوە لەوبابەتەدا دەیەوێت بیسەلمێنێت کە زمانی قورئان عەربی نییە،بەڵام من پێی دەڵێم زمانی قورئان عەرەبییە و قوڕەیشیشە! هەندێ بەڵگە دێنیتەوە بە بەپێی مەنتیقی فۆڕمی یان ئەرستۆیی،کە ئەم مەنتیقەش مەنتیقی جەدەلە و بەکەڵکی ئەمڕۆ نایەت . چونکە ئەم لۆژیکە ئەمڕۆ بەس لای باوەڕداران کاری پێدەکرێت و سەرچاوەی دۆگمابونە. پاساوی ئەوەیە عەرەب خۆیان لەقورئان تێناگەن و قاموس بەکاردێنن بۆ تێگەیشتن وەک خەڵکێکی کەم قسەی پێدەکات . بەڵام کاک مسعود بێ ئاگایە لەوەی کە زمانی دەق و زمانی ڕۆژانە جیاوازە . ئێمە زۆرجار بۆخوێندنەوەی کتێبێکی کوردی پێویستمان بە هەمبانە بۆرینە دەبێت و لەهەندێ وشە تێناگەین بەڵام ئەوە واتای ئەوەنییە ئەم وشانە کوردی نەبن . هەندێ وشە هەن دەمرن، تەنانەت لەنوسینیش دا بەکارنایەت بەڵام ئەوە واتای ئەوەنیە ئەم وشانە لەبونەوەری فەزایی داکەوتبن . ئاشکراشە لەهەموو زمانێکدا وشەی بیانی هەیە،لەقورئانیشدا هەروایە وشەی کوردی و سریانی و ….هەیە،بەڵام ئەوە بەم واتایە نیە کە ئەم زمانە زمانی میللەتێک نەبێت. زمان بەرهەمی  بیری مرۆڤە ،یان وەک مەسعود مەحەمەد دەڵێت “زمان تەرجومانی هۆشە”.

من نامەوێ بیسەلمێنم کە کاک مەسعود هەڵەیە.چونکە هەربەپێی قورئانەکەی خۆی هەڵەیە. لەقورئاندا هاتوە کە زمانی قورئان عەرەبییە!پاشان هەرلەقورئاندا هاتوە کە بۆهەموو قەومێک پێغەمبارمان ناردووە بەزمانی خۆی!پاشان بەشێکی زۆری قورئان مشتومڕە لەگەڵ عەرەب بەگشتی و قوڕەیش بەتایبەت کەواتا چۆن لە مشتومڕەکەی تێگەیشتن ئەگەر عەرەبی نییە .تەنانەت ئایەت هەیە ڕێک زمانی ئەبو جەهلە کاتێک عەرەبەکان شتێکیان وتوە بۆتە ئایەت و لەقورئاندا جێیکراوەتەوە.ئەوە عەرەب بو بەزمانی عەرەبی وتیان ئەوەی محمد دەیڵێت ئەفسانەی پێشینانە !پاشان وەک وتمان زمانی  قورئان تەرجومانی هۆشی عەرەبە . کاک مەسعود دەیەوێت ئەوڕاستیە بشارێتەوە”کە خودا قەرزاری زمانی عەرەبیە”ئەم هەڵەیەی بۆ ئەوەەیە. بەڵێ خودا قەرزاری زمانی عەرەبە،قەرزاری خودی عەرەبە ،عەرەب نەبوایە قورئان نەدەبوو!  ئێمە کوردین بەڵام ئەگەر “ماد”ێک زیندوبێتەوە لێمان تێناگات.ئەوەمانای ئەوە نییە کە زمانی ئێمە هیچ پەیوەندی بە مادەکانەوە نییە،بەڵکو مەسەلە ئەوەیە زمان گەشە دەکات ،هەندێ وشە دەمرن و وشەی نوێ دێنەکایەوە. دەکرێ بڵێین زمانی قورئان زمانێکی مردووە،بەو واتایە کە لە گفتوگۆی ڕۆژانە بەکارنایەت .پاشان قورئانی بەزمانێکی شیعری نوسراوە.جا ئەگەر بەقسەی کاک مەسعود بێت ،شیعری سەردەمی جاهیلیش عەرەبی نین.

 زمان ناتوانێت سەردەمەکان ببڕێت چونکە بەرهەمی هۆشی گەلێکە لەکات و شوێنێکدا. بۆچی لەقورئاندا وشەی کۆمپیوتەر نییە،چونکە عەرەب لەکات و شوێنێک دا ژیاوە لەسەردەمی قورئاندا، کە ئەوکاتە بە بیری ئەواندا نەهاتوە.ئەوکات تەنها ئەوشتانەیان زانیوە کەبەررهەستن وەک حوشتر و ئەسپ و شمشێر ،یان ئەوشتانەی کە نابەرهەست و باوبون وەک جنۆکە .  بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئەو هەڵەیەی کاک مسعود بەڕاست دەرخواردی خەڵک بدەین،دەبێ بڵێین قورئان درۆیە و دەستکاری کراوە. بەڵام موریدەکانی شێخ قەت بیرناکەنەوە ، ژیانی ئه وان بەگوێرەی بیرکردنەوەی شێخ بەڕێوەدەچێت،و بەعەینەکی شێخ دەبینن.

ئەم پیاوە لەبابەتەکانیتریشدا هەروایە،بەتایبەت لەمێژودا،مێژو بە پێی ئارەزو و تێگەیشتنی خۆی دەگێڕێتەوە! کاک مەسعود کارەساتێکی گەورەیە بەسەر بیرکردنەوەی انسانی کوردەوە . لە کۆتایدا دەبێت بڵێم خودی شەریعەتی ئیسلامی  لەعەرەب وەرگیراوە . ئەوە عەرەب بو حەجی داهێنا و بەردە ڕەشکەی پیرۆز کرد،چوارمانگ جەنگی حەرامکرد ،بەڵام محمد هات هەندێ چاکسازی تێداکرد. خودی محمد تەواوی عەرەب لەخۆدەگرێت .سایکۆلۆژیای محمد سایکۆلۆژیای قەومێکە بەچاکەو خراپەکانیەوە . جاران دەیانگوت محمد نەخێندەواربوە عەرەبی نەزانیوە،ئێستا ئەڵێن نەخێر قورئان عەرەبی نییە . کاک مسعود دەیەوێت قورئان ڕزگاربکات لە لۆژیکی سەردەم،بەڵام ناتوانێت .

مەحمود عەبدوڵڵا




چۆن لیبڕاڵەکان بونە لایەنگیری تیۆری پیلانگێڕی؟-2- .. ن. جۆن گرەی- و. لەفارسیەوە مەحمود عەبدوڵڵا

بەشی دووەم

ئەو بێمتمانەییە بە زانیاری و هەواڵی گومڕاکەر،لە جەنگ عیراق dدەستی پێکردو، بەقەیرانی دارایی جیهانی زیادیکرد، وبە دوبارەبونەوەی بەرودوا “پڕۆژەی ترس”لەجەنگی زانیاری سەبارەت بە ڕاپرسی دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا گەیشتە لوتکە .
لە ئەوروپا پێشڕەوی بەردەوامی حیزبی پۆپۆلیستی ، لەوڵاتانی ئیتالیا و هەنگاریا ، کاردانەوەی بێ متمانەییە بە نوخبەی لیبڕاڵ .لەهەموو ئەم مەسەلانەدا ئەو نوخبەیە پشتگوێخران ،چونکە لە کۆتایهێنان بە قەیرانێک کەبە بۆچونی خەڵک دەستی خۆیانی تێدا بو ،بێ توانابون. گەیشتنی نیزامی مالی بەسنوری پاشەکشە کردنی تەواو ،کێشەی بەردەوامی کۆچ ،هەموو ئەمانە پێکەوە ،بونە هۆی نەمانی متمانە لەناو ڕەوتی لیبڕاڵەکاندا. هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی هێندەی ئەوڕوداوانە کاریگەری نەبو لەسەر بێمتمانەیی بە لیبڕاڵەکان و بەهێزبونی پۆپۆلیستەکان. وەلێ دەتوانین بڵێین زۆرینەی لیبڕاڵەکان پێیان وایە پاشەکشەو لاوازی ئەوسیستەمەسیاسیە دەستی دەرەکی لەپشت بو،کە بەباوەڕی خۆیان سیستەمێکی ئەبەدی بو.هیچ کەس ناتوانێ قەناعەتیان پێبکات، کە بەدەستی خۆیان مۆری پوچەڵیان لە
ناسنامەی خۆیاندا .. دیڤید کامیڕۆن بەجۆرە نیگەرانیەکی گەمژانە کە لەنا و ئەوجەماعەتە دەبیندرێت وتی:کە برکسیت بەرەنجامی پۆپۆلیزم بو. نیک کلیک شەریکی ئەو لەحکومەتی( ۱۰ ۲۰۱٥-۲۰ ) هاو دیدی ئەوبو، هیچ یەکێکیان گریمانی ئەوەی نەکرد ،کە کاردانەوەی پۆپۆلیستی ،کاردانەوە بو بەرامبەر سیاسەتەکانی خۆیان .
لەبەر هەمان هۆکارە،کە تییۆری پیلانگێڕی بۆ لیبڕاڵەکان سەرنج ڕاکێشە، تیۆری پیلانگێڕی ئەوان لە بەرپرسیارێتی ئەو کێشانەی دروستبوون ڕزگاردەکات.
یەک دەیە سیاسەتی ریازەتی، بەپشتیوانی تەواوی لیبراڵەکان، بوەهۆی دابەزینی ئاستی خزمەت گوزاری گشتی و ژێرخانەکان .کە زیانی لەبەشێکی سەرەکی کۆمەڵگەی بەریتانیادا. هەروەها لیبڕاڵەکان لەهەموو باڵەکان برەوپێدەری کۆچ بون، لەئاستێکی بەرزدا،هەرکەسێکیش بیگوتبایە ئەم پڕۆسەیە زیانی هەیە بەتایبەت بۆکرێکارانی فەقیر ،ئەوا یەکسەر سەرزەنشت دەکران و تۆمەتی نەژادپەرستییان پێوەدەلکا. گەورەبونی حیزبی استقلالی بەریتانیاو پاشان حیزبی برکزیت ئەنجامی چاوەڕوانکراوی ئەو مەسەلەیەبوو. پۆپۆلیزم دروستکراو و پێکهاتەی ئەو گروپە سیاسیە لیبڕاڵەیە ،کە کەمتەرخەمی و فەشەلی خۆیان دەخەنەگەردنی حەماقەتی دەنگدەران .ئەگەر بە پێی پروپاگەندەی پۆتین ئایدیای لیبڕاڵی مردوە ،ئەوە تەنیا بەهۆی لیبڕاڵەکانەوە بو کە لە پێگەی بەردەستە بێ فیکرەکانی ئەودابون. بەدڵنیایەوە لیبڕاڵەکان هەربیرۆکەیەک ڕەتدەکەنەوە کە بانگەشەی ئەوەبکات خۆیان بونە هۆی شکستەکانی خۆیان .بە خەیاڵی خۆیان ئەگەر کەموکوڕیەکیان هەبێت، ئەوەیە بە ئەندازەی پێویست لیبڕاڵ نەبوون. بەدیدی ئەوان ئەوشتەی ناکامی لیبڕاڵیزم چارەسەردەکات لیبڕاڵیزمی زیاترە، یان زیاتر لیبڕاڵبوونە.ئەگەر بیانەوێت پێچەوانەی ئەوە ببیستن ،دەبێت قبوڵیبکەن کە دیدی سیاسیان لەبنج و بنەوانەوە خەوشدارو خراپ بووە.مەگەردەکرێت ژیرترین نوخبەی حاکم لە تەواوی مێژودا”ئەوە وەسفێکە کە لیبڕاڵەکان هەیانە سەبارەت بەخۆیان”دنیای دەوروبەریان درک نەکەن؟لیبڕاڵەکان بە هەمان شێوەی وڵات پەرستان کە بونە ئامانجی لیبڕاڵەکان بەو باوەڕە دڵنەوایی خۆیاندەکەن کە هێزی دەرەکی بونە هۆی وێرانکردنی وڵاتەکانیان .
هاودەمانی زەمانی” لیونز “باوەڕیان وابو هەرچی و پەرچی وخراپەکارانی دژە سۆڤیەت بون ،کە دەستکەوتە بەرچاوەکانی سۆڤیەتیان لەناودەبرد. بەهەمان شێوە لیبڕاڵەکانی ئەمڕۆ ئارەزودەکەن وابیربکەنەوە کە هێزە دەرەکیە موداخەلەکەرەکان و کەسانێکی لوتبەرزی وەک “استیون بنون “ڕاوێژکاری پێشوی ترەمپ” لە ڕەوتی پێشکەوتنی خۆرئاوادا بونە بەربەست.ئەوان چاودەنوقێنن،لەبەرامبەر کێشە قوڵەکانی سەرمایەداری بازاڕ سەنتەر،و ناڕەزایەتی خەڵک بە نەتیجەی ساختەچێتی و فڕوفێڵ دەزانن. نەک پەیامی چاوەڕوانکراوی سیستەمێکی ئابوری بێکەڵک
ئێستاکە بەشێکی زۆری خەڵک گومان لە نوخبەی لیبڕاڵدەکە ن ، خودی لیبڕاڵەکان دیسان عەوداڵی بیرکردنەوەن لەپیلانێکی ڕەش.ئێمە گەیشتوینە سەردەمێکی نوێی بیرکردنەوەی تیۆری پیلانگێڕی. زهنییەتی بەدبین تەنها بەکاری سیاسیی سنوردارنیە، جوڵانەوەی دژە ڤاکسین، نکۆڵیکەرانی گۆڕانی کەش وهەوا ، نکۆڵیکردنی نەزەریە زانستیە بناغەدارو مەحکەمەکان بە فریودانی گروپێکی خاوەن بەرژەوەندی فێڵباز دەزانن. لەو جێگایەی کە پیلانگێڕیەک لەئارادانییە بیریان بۆ پیلانگێڕی دەچێت. ئەوەی کە سیاسەتمەدارانی بەرجەستە و هێزەکانی پۆلیس پڕوپاگەندەیەکی خەیاڵی، بونی حەڵقەیەک لە سەرتڵانی بەچەباز لە “ویست منستر”بە بڕوا پێکراو دانا ، ڕوداوێکی واتادار و موهیمی دەرخست ئەو ئیتیهامکردنە نەک ژیانی کەسانێکی وێرانکرد کە بەهەڵە تۆمەتبارکرابون ،بەڵکو لە بڵاوبونەوەی زیهنیەتێک دەدوێت کە وەک ڕۆژانی سەدەکانی ناوەڕاست بەدوای دۆزینەوە و گرتنی ساحیرەکان دەگەڕان.
.ئەوئەکادیمیانەی کە لەهێڵی فیکری زۆرینە لادەدەن،بۆنمونە لەبوارەکانی جنسیەت و نەژاد و ئیمپریالیزم ،یەکسەر بە تۆمەتی ئەوەی دژی ئازادی دەربڕینن سەرزەنشت دەکرێن ،ئەزیەت وئازاردەدرێن. بەڵام لە ڕوانگەیەکی گشتگیرترەوە ئەو ئەزیەت وئازاردانە، وەک هەوڵێکە بۆ ریشەکێشکردنی شەڕی: ئاگایی، بێداربونەوەو، نەفرەتی ئەو تاوانانە لەپانتایی ئەندێشە ،کە گوماندەکرێت ببنە هۆی پێکهاتنی دامەزراوەی سەرکوتکەر. بەشێکی ئەو گالتە جاڕیە ئەوەیە کە بەزۆری لیبڕاڵە توندڕەوەکان ڕێبەرایەتی ئەو جۆرە لە پشکنینی بیروباوەڕە دەکەن.
سەختە بتوانین پێشبینی کۆتایهاتنی ئەو قۆناغەبکەین. بەدبینی و خانەگومانی و پەشێوی دەرونی ئەوانە نییە کە ئەقڵیان لەدەستداوە؛ بەڵکو ئەوبارودۆخە زیهنیە یەخەی ئەوانەیگرتوە کە جگەلە ئەقڵ هیچیان بۆنەماوەتەوە. زۆرجار خانەگومانی “سٶظن” ناڕەزایەتیە بەرامبەر بە بێ ئەهمیەتی خود،ئەگەر هەستبکەیت ئازارو ئەزیەت ئەدرێیت،باشترەلەوەی کە هەست بکەی نادیدەت دەگرن .خانەگومانی یەکێکە لەمیکانیزمەکانی بەرگری دەرونی ، زیهنیەت کڵۆڵیمان نیشاندەدات ،کە وادەکات خەیاڵاتی خواروخێچی خۆ بدەینە پاڵ دونیایەکی شاراوە کە نهێنیەکانی نازاندرێن.لەکاتی گۆڕانکاریە سیاسیە گەورەکاندا گومانی بەدبینانە دەتوانێت بگۆڕێت بۆ نەخۆشی درم .باشترین ڕاستی ئەوەش، پەرەسەندنی ئەدەبیاتی پڕۆتۆکۆڵەکانە لای یەکێ لە حیزبە مێژویەکانی بریتانیا.لەوانەیە بکرێت بڵێین کە “پڕۆژەی کوربین”ئێستا شکستی هێناوە، بەڵام ئەو حەقیقەتەی کە ئەو لە پێگەی هەڵکشان بەرەو بڵندترین لوتکەی سیاسی حزبی کرێکاران بو.نیشانەی ئەوەیەکە کۆمەڵگەی لیبڕاڵ دەتوانێت بە چ گوڕێک لە مەیدانی کاری سیاسی پشتئەستوربە نەفرەت و تەوەهوم هەرەس بێنێت.
مەترسی ڕاستەقینە ئەوەیە کە تەکنەلۆژیای نوێ دەتوانێت گومانی بەردەوام وەک شێوەیەکی عەقڵانی لەژیاندا دەربخات . ڤیدیۆکانی( دیپ فەیک )کە بەسودوەرگرتن لە هۆشی دەستکرد وێنەگەلی کەسانی واقیعی لە بارودۆخ و جێگەی ساختەدا دروستدەکات .ژینگەی میدیایی لەوەی کەهەیە خیانەتبارتر دەکات .سود وەرگرتنی بەربڵاو لە تەکنەلۆژیا سنوری نێوان دونیای واقیعی و مەجازی وا ئاڵۆزدەکات کە ئیتر سنورێک لەنێوانیاندا نامێنێت.یەکێکیتر لە پارادۆکسەکانی سەردەمی ئێمە ئەوەیە: پێشکەوتنی خێرا لە زانست وتەکنەلۆژیادابو کە فەرهەنگی پۆست حەقیقەتی هێنایە کایەوە.
ئەگەریش چارەسەرێک هەبێت بۆ ئەو گرفتاریە،لیبڕالەکان لەو بوارەدا بێ توانان.ئەو جەماعەتە کە شوێنپێی پیلانگێڕان لە ئاڵۆزی کۆمەڵگاکەیاندا دەبینن، موبتەلای هەمان نەخۆشین کە لەدژیان دە وروژێندرێت.لیبڕاڵەکان کە ئارەزوناکەن قبوڵی بکەن کە بۆچی پێی پێشکەوتن دەشەلێت، بیر لەخراپترین جۆری سحروجادو دەکەنەوە. ئەو هێزە نادیارانەی کە بەگومانی لیبڕاڵەکان خەریکی پیلانگێڕی و دەسیسەن لە دەوروبەری ئەوان، سێبەری یەکشتن: بەرگری لەبەرامبەر واقیعیەتێک کە لەوجودی خودی ئەولیبڕاڵانەدایە.

ن. جۆن گرەی
و.لەفارسیەوە مەحمود عەبدوڵڵا




چۆن لیبڕاڵەکان بونە لایەنگیری تیۆری پیلانگێڕی ؟-1-.. نوسینی: جۆن گرەی وەرگێڕانی لەفارسیەوە: مەحمود عەبدوڵڵا

“لیبڕاڵەکان هەمیشە خۆیان بە سیمبولی عەقڵانیەت زانیوە،بۆیەهەڵەکانی خۆیان نابینن”

بەشی یەکەم

لیبڕاڵەکان ، چ چەپگەرا کان، چ ڕاستگەراکان ،هەمیشە باڵەسیاسیەکانیتریان بەوە تۆمەتبارکردوە ، کە لایەنگری تیۆری پیلانگێڕین . واتا وابیردەکەنەوە کە دوژمنانی پیس و مەلعون دەستیان خستۆتە ناودەستی یەکتر ، تا هەل و مەرجی کۆمەڵایەتی تێکبدەن .
بەڵام دوای هەڵبژاردنی ترەمپ و ” برکزیت “چونەدەرەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا” ، وادیارە کە خودی لیبڕاڵەکان خۆیان کەوتونەتە باوەشی تیۆری پیلانگێڕییەوە و ،دەڵێن پۆتین و کۆپانیا کانی تەکنەلۆژی دەستیان خستۆتە ناو دەستی یەک ؛ تا ڕۆژئاوای ئازاد و پێشکەوتو ڕابکێشنە ناو زەلکاوی ئیستیبداد و پۆپۆلیزم .

ئەو وەرچەرخانە گەورەیە چۆن ڕویدا ؟

تا ئەم دواییانە ، بۆچونی لیبڕاڵەکان ئەوەبو ،کە هیچ پیلانگێڕیەک لە ئارادانییە ، هیچ پیلانێک بەهیچ پێوەرێک ، کە ئەهمیەتێکی مێژویی هەبێت، لەئارادانییە. مێژوو واتا قۆناغە دورودرێژەکانی ئاژاوەو نەزانی ، بێجگە لە هەندێ دەرفەتی بەینابەین ،کە کەسایەتی ئاقڵی وەک خۆیان “لیبڕاڵەکان” دەسەڵاتداربوون.
بەتێپەڕینی کات عەقڵ پێشدەکەوێت و لەمپەرەکانی بەردەم هێزی لیبڕاڵ نامێنن . لیبڕاڵەکان لە سەرۆکایەتی هەموو حیزبەکان ،باوەڕیان وابوو، کە مێژو :”واتا دواهاتی تەدریجی و پێشکەوتنی مەرحەلە بەمەرحەلە “، ئەوان باوەڕیان بەهاتنەکایەی جۆرێکی باشتری سەرمایەداری ،یان سۆسیال دیموکراسی هەبوو . لیبڕاڵەکان تامەزرۆی پێشکەوتنی بەردەوامی ئەقڵ بوون ،ئەڵبەت بە پێشەنگایەتی خۆیان.
پێیان وابو ، ئەم پێشکەوتنە هەمو بەربەستەکان دەبڕێت و هێزە تاریکەکانیش ئەگەر بیانەوێت بەربە پێشکەوتن بگرن چارەنوسیان هیچ نابێت جگە لەناکامی .
بەڵام لە چەندساڵی ڕابردودا ، دیدگای لیبڕاڵەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە، دەرچونی “ترەمپ” لەهەڵبژاردنەکان و ، راپرسی ” برکسیت ‌”و پێشڕەوی پۆپۆلیزم لەرزی خستۆتە گیانی “ئیمان بە عەقڵ” .
دواجار لیبڕاڵەکان بۆ ڕونکردنەوەی ئەوگۆڕانکاریانە لەسیاسەتدا ،کە لەگەڵ تیۆری مێژویی خۆیان ناتەبان ، کەوتنە سۆراغی هێزێکی شاراوە .
زهنیەتی پیلانگێڕی ئێستا لەناو ئەوجەماعەتە ڕەواجی هەیە. ئەوەی دوساڵ لەمەوبەر “پێش هەڵبژاردنی ترەمپ” بە وەهم و خوڕافاتیان دادەنا
” واتا سیاسەت بەدەستی یاریکەرانی شاراوە بەڕێوەدەچێت” ئەمڕۆ خۆیان باوەڕیان پێیەتی. لەم دونیابینیەی لیبڕاڵەکاندا ، نەک تەنها پێشکەوتن وەستاوە، بەڵکو بە شێوازی شاراوە و، ئەنقەست هەموشتێک تێکدەدرێت و ،پێچەوانەی دەکرێتەوە. ئەوباوەڕەی کە هێزی شاراوە فەرمانڕەوای روداوەکانن ، مەترسیدارترین ژەهرە لەگۆڕەپانی سیاسیدا. “نورمن کوهن” لەکتێبی ” مۆڵەتی جینۆساید” دا(۱۹٦۷) توێژینەوەیەکی سەنگینی سەبارەت بەودەقە ساختەیەی ساڵیی – ۱۹۰۳ – ئەنجامدا ، واتا پرۆتۆکۆلی گەورەکانی صەهیۆنی .دەقێک کە بە ئەگەری زۆرەوە ساختەو دروستکراوی یەکێک لە ئەفسەرانی دەزگای نهێنی “تزار” بووە.
کوهن ، دەری خست ئەودەقە خۆراکی تیۆری پیلانگێڕیەکی گەورە بو، کە ماهیەتێکی دژە یەهودی هەبوو. لەدوای کۆمەڵێک گۆڕانکاری سیاسی گەورە بە هۆلۆکۆست گەیشت . لۆژیکی ئەوجۆرە تیۆرانەی پیلانگێڕی لەواقیعدا قەتڵوعامە .بەوشێوەیە پرۆتۆکۆڵەکە بۆ پاساودانی پڕۆژەی لەناوبردن بەکارهات، کە لەمێژودا وێنەی نییە.
بە وتەی -کوهن- ملیۆنان کەس لەسەربنەمای ئە وباوەڕەکوژران : “یەهودیەکان،هەمویان،لەهەرکوێی جیهانبن،ئەندامی یەک ڕێکخراوی پیلانگێڕن ،کەدەیانەوێت بەشەریەت وێران بکەن و پاشان دەستی بەسەردابگرن. ” زیندوبونەوەی دیدگای نکۆڵیکەری هۆڵۆکۆست ،نیشانەی دەرکەوتنەوەی دوبارەی ، ئە و خەیاڵە ژەهراویەیە.نەک هەر لای “ڕاستی توندرەو” کە هەرگیز بەتەواوی ئەوخەیاڵەیان نەخستەلاوە،بەڵکو لای کەسانێکیش کە خۆیان بە پێشکەوتنخواز دەزانن. بەڵام تیۆری پیلانگێڕی نەتایبەتە بە “ڕاستی توندڕە”
نە تایبەتە بەو نەوە نوێیەی دەژە یەهودی، کە لەناو بەشێک لەچەپەکان دەرکەوتوە . لیبڕاڵەکان لەکۆنەوە ،تانە لە ڕاپۆرتەکانی مردنی بەکۆمەڵ دەدەن ، لە ڕژێمە پێشکەوتوەکاندا و دەڵێن ئەو جۆرە ئامارانە پڕوپاگەندەن. یەک نمونە وەردەگرین،کەلە سەرەتای دەیەی ۱۹۳۰ ڕویدا، ئۆرگانە موحتەڕەمەکانی ڕایگشتی لیبڕاڵەکان ، ئەو حەقیقەتەیان پەسەند نەدەکرد، کە گرانیەکی گەورە لەیەکێتی سۆڤیەت ڕویداوە. ئەوگرانیە فاجحەیەکی سروشتی نەبوو،بەڵکو دەستکردی مرۆڤ بو ،بەری سیاسەتەکانی ستالین بوو .لەدەستانی بەرهەم و ئاژەڵ لە پڕۆسەی هاوبەشیکردنی کشتوکاڵ،داواکردنی بڕێکی زۆر لەداهاتی جوتیاران ،ناردنەدەرەوەی خەلەو خەرمانێکی زۆر بۆ بەدەستهێنانی پارەی بیانی ،گرانی دەستکردی یەکێتی سۆڤیەتی لێکەوتەوە. لەساڵانی( ۱۹۳۲ – ۱۹۳۳ .(
“برسێتی ، یا مردن بەهۆی برسێتیەوە لەئارادانیە،بەڵکو مەرگ ومیری فراوان ، لە نەتیجەی بەدخۆراکی وهەڵەخۆریە” ئەو قسە سەیرو عەجیبەلە ڕاپۆرتی ۳۰مارس ۱۹۳۳ لە نیۆرک تایمزدا بڵاوبۆتەوە،ڕێک لەوکاتەدا ملیۆنان سۆڤیەتی لەبرسا دەمردن. چونکە گرانی تاساڵانێکی زۆر شاردرایەوە،ناکرێ بڵێین دەقیق چەند کەس مردن،بەڵام ئەوەی کە ئاماری مردوان گەیشتەملیۆنان کەس بۆهەندێک کەس ئاشکرابوو. لەوانە ڕۆژنامەنوسی ئەمریکایی “یوجین لیونز” کە ئەو لە کتێبی ” پاسەوانیکردن لە یۆتۆپیا “لە فەصڵی “لەشکری چاپەمەنی گرانیەک دەشارنەوە”ئاماژە بەو ڕاستیانەدەکات.
کتێبەکەی لیونز، لەبەر چەند هۆکارێک جێگای سەرنجە.لەوکتێبەدا کۆمەڵێک دیمەنی ڕۆژانە ڕوندەکاتەوە ،کە خۆی و ڕۆژنامەنوسەکانیتر، لەهەواڵە نێردراوەکانیاندا باسیان نەکردوە:
سەدەها ئاوارەی چڵکن و گەمار، لەناوچە وێرانبوەکان لە دەوری ئێستگەی قیطار خێوەتیان هەڵداوە،بە خێراییەکی وا کە پۆلیس ناتوانێ پاکسازیان بکات .سەربازانێک کە گوندیەکان لە شەقامەکانی مۆسکۆ دەسوڕێننەوە ” دیمەنێکی وا کە ئاسایی بە نیونیگا سەرنجی کۆمەڵی پیادەڕۆ بۆخۆی ڕادەکێشێت. “هەزاران منداڵی بێ ماڵ و فڕێدراو ، ،مناڵانێک کە لە پڕۆسەی هاوبەشیکردنی کشتوکاڵ دایکوباوکیان مردبون، هەتیوببون، پاسەوانانی دەزگای ئاسایشی وەک حەیواناتی لەڕولاواز مراقەبەیان دەکردن.
بەشێکی کتێبەکەی لیونز بەناونیشانی”دو کۆ دو دەکاتە پێنج”ە، دەستەواژەیەکی جورج اورویلە لە ڕۆمانی” ۱۹٨٤”دا، ئەوبەشە نیشانیدەدات کە زهنیەتی لێکدژی سۆڤیەت چەند عەجیب و غەریب بو. لەنێوان ئەوکتێبانەی میوانانی خاریجی لە سەر تەجروبەی سۆڤیەت نوسیویانن ،پاسەوانیکردن لەیۆتۆپیا ،لەهەمویان لەقاودەر ترە.بەڵام گرنگترین بەشی کتێبەکە کەبەکەڵکی ئەمڕۆدێت ،ئەوەیەلەوبەشەدا لیونز پیلانێک ئاشکرادەکات: ئەو لەگەڵ ئەندامانیتری لەشکری ڕۆژنامەوانی دەرەکی لە پیلانگێڕیەکی سەرکەوتو دا، متمانەی ئەو ڕۆژنامەنوسەیان نه هێشت، کە ڕاپۆرتی لەسەر گرانیەکەی ساڵانی ـ۱۹۳۰- بڵاوکردبۆوە و زەمینەسازیان کردبو، بۆ دەرکردنی ئەوڕۆژنامە نوسەلە سۆڤیەت.
لیونز چەپگەرابو،ڕۆڵێکی چالاکی بینی لە بەرگریکردن لە”ساکو و وینزتی” دوو ئانارشیست. ئەو بە ناونیشانی ڕۆژنامەنوسی ئامریکایی بۆ ئاژانسی خەبەری” تاس سۆڤیەتی “کاریدەکرد. ئەو لەساڵی ـ ۱۹۲٨-کە هەواڵنێری یونایتد پرێس بو، ئومێدی زۆری بەڕژێمی شۆرەوی هەبو، یەکەمین ڕۆژنامەنوسی ڕۆژئاوایی بو ، کە مۆڵەتی چاوپێکەوتنی تایبەتی لەگەڵ” جۆزێف ستالین” پێدرا ، کارگەیشتە گرانی و تەواوی ئومێدەکانی بون بەهەڵم. ئەوەی کە ” لیونز “بەهاوکاری ڕۆژنامە نوسە بیانیەکانیتر هەوڵی شاردنەوەی گرانیان دا ،ئەسەڵەن بە هیچ جۆرێک بەهۆکاری هاودڵی ئایدیۆلۆجی و یۆتۆپیای سۆڤیەت نەبو؛ بەڵکو دەترسا مۆڵەتی کار کردن لەدەستبدا ت و بگەڕێتەوە ڕۆژئاوا. کە لە وێش هەڵاوسانێکی گەورە و بێکاری ڕوبەڕوی دەبۆوە.ڕەچاونەکردنی هێڵە سورەکانی شۆرەوی و لەدەستدانی پیشە بۆئەو هەمان دەرەنجامی هەبوو. بەدەر لە هاوڕایی سیاسی ، ژمارەیەکی کەم لەڕۆژنامە نوسان ئامادەبون ئەو مەترسیە بە نرخی گیانیان بکڕن .
لیونز، ئەو پیلانەی بە ڕاشکاوی گێڕاوەتەوە،بێ تێکەڵکردنی هیچ ئیحساسات و هەیەجانێک. یەکەمین ڕاپۆرتی موعتەبەر دەربارەی برسیەتی لە سۆڤیەت، “گرت جونز” بڵاویکردەوە لە “منچستر گاردیان”ئەو ڕۆژنامەنوسێکی خەڵکی وێڵز بو، سکرتێری پێشوی “لوید جۆرج “بوو. ئەوکاتەی لە سۆڤیەت نیشتەجێبوو، بەنهێنی سەفەریکردبو بۆ ئۆکراین ، لەوێ تێبینیەکانی خۆی تۆمارکردبو.جۆنز تاکو تەنیا لەناو گوندەکانو کێڵگە کشتوکاڵیە هەرەوەزیەکان دەهات و دەچو،هاواری خەڵک دەبیستێت :”نان نییە؛دەمانەوێت بمرین”
لەیەکێک لە سەفەرەکانیدا ،بەقیطار ،یەک سەمونی وشکی لە تفدانەکەی هێنایەدەر وفڕێیدا،بەڵام یەکسەر کەسێکیتر هات و هەڵیگرتەوەو خواردی، جۆنز لەڕاپۆرتەکەیدا ئەو ڕوداوانەی برسێتی باسکردبوو، پاداشتی جۆنز لە و ڕاپۆرتە دا ئەوەبو بۆهەمیشە لەسۆڤیەت دورخرایەوە و گەڕانەوەی بۆ سۆڤیەت لێ قەدەغەکرا .بەهانەی دەرکردنی ئەوەبو ،کە پەیامنێرێکی ڕاستگۆنیە و ناتوانێت متمانەی پێبکرێت. لەڕاستیدا ئەوە پەیامێک بو کە لیونز و لەشکری چاپەمەنی شۆرەوی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەفسەرێکی پلەبەرز ی چاپەمەنیەکانی شۆرەوی لە ژوری هۆتێلێکدا وەریانگرت. ئەو ئەفسەرە قەناعەتی بە لیونزو هاوڕێکانی کرد،کە لە بێ ئیعتبار کردنی جونز دا خۆمانە و برایانە ڕەفتاربکەن.لیونز دەڵێت : «لەماوەی ئەو هەموساڵە لەدەستکاریکردنی ڕاستییە بێ خەوشەکان لەڕێژێمە دیکتاتۆریەکان دەرکردنی جۆنز، بۆئێمە بێ ڕەحمانەترین کاری نابەدڵ بو کە بۆمان پێشهات . بەڵام ئەوکارەمان کرد ، بەدەڕبڕینی ناڕون ودوڕوانە ئەوکارچەپەڵەمانکرد.

لەدوای دەرکردنی لە یەکێتی سۆڤیەت ،جۆنز وەک پەیامنێری مەحەلی لە کاردیف کاری دەکرد. پاشان بەڕێکەوت چاوی دەکەوێت بە “ولیام رندالف هرست” کە یەکێک بولە کەسە خاوەن هەژمونەکان لەبواری چاپەمەنی دا،لە ئەنجامی ئەودیدارە دوبارە جۆن پیشەی ڕۆژنامەوانی بییانی گرتە ئەستۆ .ئەو چو بۆ چین تا لەبارەی مناقەشەی چین و ژاپۆن ڕاپۆرت سازبکات ،بەڵام لەوسەفەرەدا کە بۆناوچەیەکی دور ە دەستی چین ئەنجامیدا لەلایەن چەتەکانەوە دەگیرێت ودەکوژرێت.هەندێک دەڵێت سۆڤیەت دەستی لەکوشتنی داهەبو،بەڵام بەڵگەی ڕون لەبەردەست نییە کە بیسەلمێنێت.بەدەرلە چەندوچونی مردنی ،جۆنز قوربانی پیلانێک بووکە لیونیز لەکتێبەکەیدا تۆماریکردووە. لیونزو هاوڕێکانی تاچەندین دەیە کۆمەکیان کرد بە شاردنەوەی برسیەتی و گرانی لەیەکێتی سۆڤیەت .نەهێشتنی اعتباری جۆنز بەشێکی گرنگی ئەو چالاکیانەبوو ،بەڵام دیدی لیبڕاڵەکانی ئەو کاتە دیسان یارمەتیدەری ، ئەو فریودانە بوو.
لویی فیشر، ڕۆژنامەنوسی کاریگەری ئەمریکی کەلەساڵی ۱۹۳۲ دوبارە سەردانی سۆڤیەتیکرد ، دوبارە ئەو گێڕانەوەیە ڕەواجی پەیداکرد کە گریمانی دابین نەکردنی خۆراک بەرەنجامی هەڵنەگرتنەوەی خەڵەوخەرمانی پێویست و هێرشە وێرانکاریەکانی دژە سۆڤیەتی بوە. فیشر لێبڕاوانە ئینکاری هەبونی برسیەتی و گرانی دەکرد لەروسیادا.ئەو هەرگیز ئەندامی حیزبی کۆمەنیست نەبو.بەڵکو پەیوەستبو بەکۆمەڵەی چەپە لیبڕاڵەکان ،کەباوەڕیان وابو سۆڤیەت نمونەی بەرجەستەکەری پێشکەوتنی مرۆڤە و دەبێت دژی هەر ڕاپۆرتێک بن دژی یەکێتی سۆڤیەت. تەنیا کاتێک جەنگی سارد دەستەکەی کەشفکردن و ،و فەیلەقە هاوبیرەکانی پێشوییان ئیعترافیانکرد ،فیشر بایدایە وەو دانی بەشتێک دانا کەهەرلەسەرەتاوە دەیزانی. گوایە تا ئەوکاتە واتەسەوڕیکردوە کە ژمارەی قوربانیەکانی تەجروبەی سۆڤیەتی بەرهەمدار دەبێت!

ئەو بۆچونە باوەی هاوسۆزانی یەکێتی سۆڤیەت ،لەگەڵ ئەو ئیدیۆمەی جۆرج ئۆروێل” سیاسەتی هەنگاوبەهەنگاوی کارەساتبارِ ” یەکدەگرێتەوە،کە لە وتارێکدا لەساڵی ۱۹٤٥ نوسیبوی.
ئەو تیۆرە سیاسەتی هەنگاو بەهەنگاو دەڵێت : پێشکەوتنی مرۆڤایەتی لەڕێگەی ڕوداوی گەورەدەبێت ،کە زۆرجار دیکتاتۆریەت و کوشتاری جەمعیی دەبێت. هەندێک لە وانەی باوەڕیان بەو تیۆرە هەبو سۆسیالیستەکانی وەک”سیدنی” و “بئاتریس” و “وب “بون
لەدیدی ئەوانەوە ڕژێمی سۆڤیەت لەبنچینەدا ڕژێمێکی پێشکەوتوە ،بەڵام هەنگاو بەهەنگاو پێشدەکەوێت .بەڵام دەبو بگوترایە هەنگاو بە هەنگاوی کارەساتبار .لەڕاستیدا ئەمە واتا پیادەکردنی هەمان دیدگای گەشبینی لیبڕاڵەکان “میلیوریزم” سەبارەت بەپێشکەوتنی ڕاستەهێڵ ئاسای مرۆڤایەتی و ئەقڵ ،بەڵام دەربارەی ئەوبەشەی مرۆڤایەتی کەزۆر دواکەوتوون.

هەڵمەتی شاردنەوەی برسێتی لە یەکێتی سۆڤیەت ئەنجام بەخش بو ، چونکە ئەوشتەی کە ئەو لیبڕاڵانە نەیاندەویست بیبیستن پێی سەلماندن .گاڵتەجاری ئەو بەسەرهاتە لەوێدایە کە سەرکەوتنی تاڕادەیەک قەرزاری پیلانگێڕیەک بو، هەمان پیلانگێڕی لیونز و هاوکارانی کە لە مۆسکۆ ئامادەیانکرد . لەجۆری هەمان پیلانگێڕی کە لیبڕاڵەکان پێداگریان دەکرد ڕونەدات .لە عەینی کاتدا ،کە ئەم جەماعەتە ڕاپۆرتەکانی مردنی بەکۆمەڵ بەهۆی برسێتییان بەناڕاست و دەسیسە و ساختەکاری ڕاستگەرادەزانی و پێیانوابو دەبێ نکۆڵیان لێبکەن. دەبێ بزانین لەوکاتەدا لیبڕاڵەکان گومانی بونی پیلانگێڕییەکیان بەمێشکداهاتوە،لەدیدی ئەوان برسیەتی جۆرێک هەواڵی ساختە بو.شێواز و تایبەتمەندی گومانکردن لە سیاسەتی ئەمریکایدا ” لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕی ریچارد هافستاردە دەربارەی تیۆری پیلانگێڕی ۱۹٤۲ “دا .لەو لێکۆڵینەوە دا دەریخستوە کە چۆن زیهنیەتێک کە بە هۆی گومان و دودڵی بەدبینانە پێکهاتبێت نەک تەنها دەبێتە خۆراکی هەوادارانی “بری گلدواتر””کاندیدی ڕاستگەرای حزبی کۆماری خوازی بۆ سەرکۆماری ” ،بەڵکو دەبێت بەسوتەمەنی بۆ ئاگرێک کە جوڵانەوە کانیتر ، لەناو توێژی ڕاستی توندڕەو هەڵیانکردووە.تێڕوانینەکانی گلدواتر ،تا ئەمڕۆش لەشیکردنەوەکانی گۆڕەپانی سیاسی دا بەکاردێن .بەڵام ئەم بۆچون و تێڕوانینانە لەهەمانکاتدا سەبارەت بەلیبڕاڵەکانیش ڕاستن،چونکە لەناو ئەو جەماعەتەشدا باوەڕبون بە ڕێکخراوی نهێنی و پیلانگێڕی پەرەیسەندوە و پێیان وایە لەگۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا و ئەوروپادا پیلانگێڕی هەبووە .سەرۆک کۆماری پشو جیمی کارتەربە سەراحەت دەڵێت: ترامپ بە موداخەلەی ڕوسیە لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۱٤ براوەبوو.لەبەر یتانیاش کەسانی وەک “بن بردشاو نمایندەی پارلەمان” و “کارل کدوالار” پروپاگەندەیەکی هەمان شێوە دەکەن، دەربارەی ڕاپرسی دەرچونی بەریتانیا “برکسیت”
زێدەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێم ئێستا لیبڕاڵەکانیش سەبارەت بەگۆڕانکاریەسیاسیە بەرچاوەکان باوەڕیان بە تیۆری پیلانگێڕی هێناوە .

هەڵبەت ئەو تیۆرانە بەشێک لەڕاستیان تێدا.کەسێک کە تۆزقاڵێک روسیە و پۆتین بناسێت ،ناتوانێت گومان نەکات کە ڕوسیە هەوڵیداوە موداخەلە بکات لەسیاسەتی ڕۆژئاوادا.بە پێی هەندێ بەڵگەی یەکلاکەرەوە روسیەو حیزبەکانی ڕاستی توندڕەو پەیوەندیان هەیە،لەوانە بەڵێنی پشتیوانی دارایی بۆ ڕاستی توندڕەو .هەروەها بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن ڕوسیاوە و بە هەدەفگرتنی دەنگدەران بۆئەوەی دەنگ بە ترەمپ بدەن ،یان هاندانی دەنگدەران بۆ دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا
بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن ڕوسیاوە و بە هەدەفگرتنی دەنگدەران بۆئەوەی دەنگ بە ترەمپ بدەن ،یان هاندانی دەنگدەران بۆ دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا ئەوە قسەی لیبڕاڵەکانە لەئێستادا . ڕاستە دەوڵەتی ڕوسیا پێشەنگ بوە لە پێشکەوتنی جەنگی زانیاری و هەواڵگری.بەڵام ئەو مانای ئەوەنیە ڕوسیا ئەندازیاری گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژئاوابێت . و پەراوێزخستن و بێمتمانەیی گشتی وبەردەوام، بە سەرتڵانی لیبڕاڵ و فەرمان ڕەوا بەسەرکۆمەڵگادا ، واقیعێکە لەو ڕاستیانە کاریگەرتروگەورەترە.

نوسینی: جۆن گرەی
وەرگێڕانی لەفارسیەوە : مەحمود عەبدوڵڵا




سەرچاوەی ناکۆکیەکانمان چییە؟ .. مەحمود عەبدوڵڵا

“لەجیاتی بێزاری لەباوەڕیان،پێویستە زیاتر فێربیت لەبارەی سەرچاوەی باوەڕەکانیان “

لەزەمەنێکدا دەژین کە بەڕاستی زەمەنی زۆربڵێی و چەنەبازییە.وەک دەڵێن ئەقڵمان بۆتە ئاردی ناودرک و کۆنابێتەوە. بیروبۆچونەکان بەڕادەیەک لێک دورن کە ڕێگای لێک تێگەیشتنی ئاستەنگکردوە. حەزو ئارەزوو و خەونو ئاواتەکانمان بەڕادەیەک جیاوازن کە هەرکەسە یان هەرگروپە بەجیا و سەربەخۆ هەوڵدەدەن دونیایەک چێبکەن کە ئەویتر هەست دەکات بۆئەو دەبێتە جەهەننەم.

بەهایەکی گشتی نییە کە لێکمان نزیک بکاتەوە ،دەمارگیری بەجۆرێک تەشەنەی کردووە، کە هەوڵی سڕینەوە و دژایەتی هەستی خۆشەویستی و یەکتر قبوڵکردنی گرتۆتەوە.لەکاتێکدا هەموان بانگەشەی کۆمەڵێک بەهادەکەن ،کە هاوبەشە لەنێوانماندا، بەڵام دەبینین کەسانێک کە بانگەشەی ئازادیخوازی دەکەن، لەناو هێزێکی کۆنە پارێزدا جێدەگرن. هەموانیش پێیان وایە لەسەر حەقن!نەک هەر ئەوە هەموان پاساویان هەیە بۆ دونیابینی و بیروباوەڕەکانی خۆیان تەنانەت ئەگەر ئەو بیرو باوەڕانە ئەفسانەیی و دۆگما و سەرەتاییترین بیروباوەڕ بن،یاخود ئەگەر بیروباوەڕو بۆچون و دونیا بینی مۆدێرن بن.

چۆن لێک تێبگەین بەبێ لەناوبردنی جیاوازیەکان جیاوازیەکان”کەمەحاڵە” و،بتوانین پێکڤە کاربکەین .
هەریەکێک لەئێمە ڕۆژانە کۆمەڵێک قسەو بیروبۆچونی بەرگوێ دەکەوێت،کە سەرمان دەسوڕمێت. چۆن دەکرێت کەسێک ئاوابیربکاتەوە؟چۆندەکرێت کەسێک تائەو ئاستە دۆگمابێت؟ هەندێجار لەو بیروبۆچونانە بێزار دەبین و هەندێجار پێکەنینمان پێیان دێت ،هەندێک جاریش وامان لێدەکات هەستی مەزنتربون لە ئەوانیر وامان لێبکات لەدژایەتیدا بێرەحم بین. من بانگەشەی یەکسانی لەنێوان بیروبۆچونەکان داناکەم ،بەڵام بەوەڕم بەو ەهەیە کە دەبێت ئەوانەی زیرەکترن هاوکاری ئەوانیتر بکەن هەر وەک بریتا بولەر دەڵێت: کاتێک باوکم بردومی بۆ تاقیکردنەوەی زیرەکی ئاستم سەرو ئاستی زیرەکی ئاسایبو،بەڵام باوکم ئامۆژگاری کردم و فێریکردم وەک چۆن دەبێت ئەوانەی سامانیان زۆرترە دەبێت هاوکاری ئەوانیتربکەن،ئاواش دەبێت هاوکاری کەسانێک بکەین کە ئاستی زیرەکییان لەئێمە نزمترە،نەک بیانخەینە خزمەت خۆمانەوە.

بەر لەهەرشتێک دەبێت ئەوە بزانین کە هەرتاکێک بگریت بیروبۆچونەکانی خۆی پێڕاستن،خوڕافەپەرستترین کەس گاڵتە ی بەبیرو بۆچونی ڕۆشنگەرترین کەس دێت بەپێچەوانەشەوە.لێرەدا ئێمە ئەو دو ئاڕاستەیە هاوسەنگ ناکەین و هەوڵنادەین بەدوای ڕێژەی حەقیقەت دابگەڕێین،یان ئاستی لۆژیکی بوون .بەڵکو ئەوەی ئاشکرایە کە زهنی هەریەکێک لەئێمە بەگوێرەی ئاست و شێوازی مەعریفەکەی حەقیقەت بەرهەم دێنێت. منێک کە باکگراوندێکی مەعریفی دینیم هەبێت ناتوانم لۆژیکیانە پاساوی بیروباوەڕەکانم بدەم.پێوەرەکانم لە جۆری مەعریفەکەمەوە سەرچاوە دەگرێت .ئەلبێر کامۆ لەوبارەیەوە دەڵێت:من ڕۆژگارێک پێم وابو زۆر ژیرم ،بەڵام بەلامەوە گرنگ نەبو،چونکە دەمزانی گەمژەکانیش هەمان هەستیان هەیە! بەڵێ هەریەکێک لە ئێمە دەکرێت ئەو هەستەی هەبێت کە ژیرترینەو داوەری لەبارەی هەموشتێکەوە بکات .بەچاوپۆشین لەوەی کە بێگومان دونیابینی پیاوێکی دینی و ئاینشتاین یەکسان نین.بەڵام چ پیاوێکی دینی هەیە ئاینشتاین و فرۆید بە گومڕا نەزانێت!

.کەواتا لێرەدا واز لەوە دێنین کێ ڕاستە و کێ هەڵە. هەتا ئەگەر سەرنج بدەینە ئاستی پەرۆشی هەرتاکێک بۆ بیرو باوەڕەکانی لەوانەیە ئەوە بەدیبکەین هەرتاکێک ئەگەر گەمژەترین تاکیش بێت ،هێزی بدەیتێ ویستی خۆی دەکاتە دەستوری وڵات . بەڵام هێز گەرچی حەقیقەتی هەیە بەڵام حەقیقەت نییە .هێز کوێرە و نالۆژیکییە.

چۆن لێک نزیک ببینەوە و بتوانین پێکەوە کاربکەین؟

ڕەنگە پێکەنیناتان بەوەبێت،کەبڵێم بیرو باوەڕ کاریگەری لەسەر لەزەتیش هەیە! ئێمە دەبینین بیروباوەڕ هەستەکانیشمان دەگۆڕێت کاریگەری هەیە لەسەر ئارەزوکردنی جۆری مۆسیقا ، خوێندنەوە ، فیلم و..تاد .
کەسێک کە گوێ لەقورئان دەگرێت لەوانەیە فرمێسک لەچاوەکانی بێت،کەسێکیتر بە پێچەوانەوە. دەبێت ئەوڕاستیە بزانین کاریگەریەکە لەناوەوەیە نەک لەدەرەوە،ئەوە وڵامی دەرونی ئێمەیە بۆ ورژێنەرە دەرکیەکە،هێزە سیحریەکە لەدەرونی ئێمەدایە و پەیوەستە بە یادەوەری و ئاوات و حەزەکانمان ٫ هەربۆیە تاکێکی بڕوادار سەری دەسوڕمێت کەسێک ئارەزوی گوێگرتن لەقورئان ناکات و دڵی داناخورپێ،ئەو درک بەوەناکات کە ئەو هەستەی ئەو هەیەتی بۆ بابەتێک پەیوەستە بەبیروباوەڕی خۆی،بۆیە هیچ پێویست ناکات خۆمان تێک بدەین وبڵێین فڵان دڵڕەقەو خوا مۆری لەدڵداوە، بەڵکو لەڕاستیدا ئەوە مەعریفەو بیرو باوەڕی هەست و یادەوەری ئێمەیە وادەکات ئارەزوی چ ئاوازێک بکەین،هەر گیز زەحمەتە دوکەسمان هەمان هەستمان هەبێت بۆ ئاوازێک مەگەر ئەوکاتەی هاوفیکربین!

جان هایت دەروناسی ئەمریکایی لەکتێبی زهنی دروستکار بۆچارەسەری ئەم دۆخە دۆخی شێواوی کۆمەڵگا و پێکدادانی دونیابینیەکان پێشنیار دەکات کە لە جیاتی بێزاری و توڕەیی لە بیروباوەڕی کەسانی تر،بەدوای سەرچاوەی بیروباوەڕەکانیاندا بڕۆین،بۆئەوەی بتوانین گفتوگۆ بکەین. وەپێویستە لەسەرچاوەی بیرو باوەڕەکانی خۆشمان بکۆڵینەوە! هایت پێی وایە شەشە بەها هەیە کە هاوبەشە لەگەڵ دژەکانماندا،بەڕەچاوکردنی ئەم شەش بەهایە دەتوانین هاوکاری یەکتربکەین و لێکنزیک بینەوە و بتوانین گفوگۆ بکەین،لەجیاتی موجادەلە،چونکە ئاشکرایە بەنەزان دانان و کەمتر دانانی ئەوانیتر دەرگای گفتوگۆ دادەخرێت و مجادەلە ش ئامانجەکەی سەرکەوتن و ژێرکەوتن بردنەوە و دۆڕانە! . ئەلبێر کامۆ ش لەڕۆمانێکدا دەڵێت:هەموکەس پاساوی هەیە بۆهەر کاروبیرکردنەوەیەک بۆیە مشتومڕ کۆتایی نایەت پاساوهێنانەوە درێژە دەکێشێت ،لەوانەیە لەدۆخی ئاوادا دواین قسە بۆهێزبێت، بۆئەوەی هێز دواین قسەنەکات دەبێت ڕەچاوی ئەو شەش بەهایە بکەین ،بەبێ گۆڕینی بیروباوەڕیش دەکرێت پێکەوە بژین .چونکە وەک دەبینین هەندێجار مرۆڤ لەنێوان مەرگ گۆڕینی و بیروباوەڕ مەرگ هەڵدەبژێرێت! جا ئەوبیروباوەڕە ڕاست بێت یان هەڵە! من دیسان لێرەدا جیاوازی دادەنێم لەنێوان هەڵبژاردنی دوبیروباوەڕی جیاواز ناکرێت ئێمە مردن لەپێناو داگیرکاری و مردن لەپێناو وئازادی یەکسان ببینین،هەموشتەکان وەک یەک نین،ئەوەی حوکمی وەکیەکی لەسەر هەموشتێک بدات دەبێ کوێربێت!

شەش بەها کە پێویستە ڕەچاویان بکەین بۆ ژیان لەگەڵ ئەوانیتر ،شەش بەها کە دەرونناس جان هایت پێشنیاریان دەکات بۆ تاکەکان و پێی وایە هەموان ئەم شەش بەهایەیان قبوڵن،لەبەرامبەر هەربەهایەکیش خاڵی بەرامبەرو دژ هەیە. بەڕای هایت ئاستی گرنگی دانی ئێمە بەیەکێک لەوبەهایانە ڕەفتارمان دیاریدەکات. بێ گەڕانەوە بۆئەوەی ئاخۆ ئەم بەهایانە فیترین یان جیهانین ،ئەوەی گرنگە لێرەدا بیزانین ئەوەیە ئەم بەهایانە ڕەفتاری مرۆڤ دیاری دەکەن،ئەمەش وادەکات ئێمە بزانین تاکێک چۆن و بیرلەچی دەکاتەوە ؟ بۆچی ئەوباوەڕەی هەیە. زانینی ئەم بەهایانە وادەکات هەستی لەسەرتریمان بەرامبەر ئەوانیتر نەبێت و بتوانین گفتوگۆ بکەین.

شەش بەهاکان و خاڵی بەرامبەر/ دژ

یەکەم : خەمخۆری / زیانگەیاندن :هەمومان یەک خێزانین پێویستە تا ئەوجێگایەی دەتوانین سەبارەت بە ئەوانی دی میهرەبان بین/ بەپێی ئیمکان هەوڵبدەین ڕەنج لەناوببەین.
دووەم :ئینساف و فێڵبازی:پێویستە کۆمەڵگە تێبکۆشێت بە ئینساف بێت و عەدالەت بۆهەموان بەدی بێنێت چونکە دەست خستنە ناودەستی یەک باشتره لەزوڵم/وە پێویستە کەسانی فێڵبازو ساختەکار و مفتەخۆر و ئەوانەی شتەکان دەگۆڕن بەقازانجی خۆیان سزابدرێن.
سێیەم :وەفاداری و خیانەت :وەفاداری بۆخێزان،گروپ،کۆمەڵگا و میللەت …تاد ،بۆهەرکەسێک شتێکی ژیانیە ،ئەو هێزەیە کە ڕێگە لەگەڕانەوە دواوە دەگرێت.
چوارەم:ئازادی و سوڵتە: پێویستە تاکەکان ئازادبن لە ڕەفتارو بیرکردنەوەدا /تا ئەوشوێنەی زیان بە کەسانیتر نەگەیەنن.
پێنجەم:ڕێزلێگرتن و سوکایەتی . پێویستە تاکەکان خۆپارێز و نەرم و دلۆڤان پاکدامەن و میانڕەوبن،چونکە ئەمانە دونیای ئێمە پایەدار دەکەن/و پێویستە تاکەکان لەڕەفتاری نا ئەخلاقی خۆیان بپارێزن.

شەشەم :دەسەڵاتخوازی و ڕوخاندن:ڕێزگرتن لەیاسا و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان پێویستە ؛چ ئەو یاسایەمان قبوڵبێت و چ قبوڵمان نەبێت،چونکە کۆمەڵگا لە سەر ڕێککەوتنی تاکەکان پێک هاتوە و پایەدارە/دەبێت یاسا ڕێزی لێبگیرێت ئەگەر خراپ بو لەناوببرێت
لەم شەش خاڵەدا ناکۆکی بەرچاو دەکەوێت. هەریەکێک لەتاکەکان بەهای زیاتر دەدات بە یەکێک لەوخاڵانە.بۆنمونە بەلای کۆنە پارێزانەوە پاکدامەنی،لەسەروی ئازادیەوە. بەلای دەسەڵاتخوازەوە دەبێت ڕێز لەیاسا بگریت هەرچۆنێک بێت!بەڵام بەلای ئازادیخوازێکەوە یاسایەک کە دەبێتە هۆی چەوساندنەوە دەبێ لەناوببرێت. هەمومان لەوەدا هاوبەشین کە وەفاداری،ڕێز ،ئازادی ، ڕێزگرتن لەیاسا،خەمخۆری پاکدامەنی و …بەهای باشن،بەڵام ئەوەی کە ئێمە لەناو ئەوانەدا کامیان دەخەینە پێش کامیان شێوازی ڕەفتارمان دیاریدەکات. خاڵی دژ لێرەدایە کە هەموان دەڵێن حورمەت پێویستە،بەڵام بەلای کۆنەپارێزەکانەوە هاوجنسبازی دژی حورمەت و ڕێزی ئەوانە. کەواتا ئەوان گرنگی زیاتر بە پاکدامەنی دەدەن تائازادی. هیچ یەک لەم بەهایانە بە تەوای هەڵەنیە.بەڵام هەندێک لەو بەهایانە باڵاترن لەوانی دیکە. بەبڕوای هایت ئێمە گرنگی زیاتر بەچ بەهایەک دەدەین دیاریکەری ئینتیمای سیاسیمانە. بۆنمونە ئەوەی کە پاکدامەنی بەلایەوە بەرزترین بەهایە ، ئینتیمای سیاسی بۆ کۆنە پارێزەکانە.ئەوەی ئازادی بە بەرزترین بەهادادەنێت ئینتیمای سیاسی بۆ هێزە ئازادیخوازەکانە .

مەحمود عەبدوڵڵا

بۆنوسینی ئەم وتارە سودم لە وتارێکی- دیود بایرن وەرگرتوە، بەناونیشانی نقطە اشتراک کە با دوشمن
خونی تان دارید




بایکۆتی ئەقڵ … مەحمود عەبدوڵڵا

جارێکیتر دوای زیاتر لەچوارەدە سەدە ،ئەقڵێک سەردەبڕدرێت.بەهەمان هەمان زهنیەت و ئیمان .چواردە سەدەلەمەبەو بەر محمدی کوڕی عەبدوڵا سەری” کەعب”ی بڕی لەبەر ئەوەی دژایەتی خوڕافیاتەکانی محمدی دەکرد.دوای زیاتر لەچواردە سەدە یەکێ لەلایەنگرانی محمد سەری مامۆستایەک دەبڕێت لەسەر ئەوە ی کاریکاتێرێکی نیشانداوە. بەڵام دوای ئەوڕوداوە موسڵمانان وەک هەمیشە قوربانیانکرد بەجەللاد،کار گەیشتە ئەوەی موسڵمانە کوردەکان بڕیاری بایکۆتی کاڵای فەڕەنسی بکەن.بەڵام لەڕاستیدا ئەمە بایکۆتی کاڵای تورکی نییە،بایکۆتی ئەقڵی فەڕەنسیە،بایکۆتی مۆدێرنە و ڕۆشنگەریی لەژێر پەردەی بایکۆتکردنی کاڵای فەڕەنسادا.
مەلاکان هەمووکاتێک دژی ئەقڵانیەت بوون،ئەوان هەمیشە دژی پڕۆژەی مۆدێرنە و ڕۆشنگەریبوون . هەموکاتێک فویان لە چرای ئەقڵانیەت و ڕۆشنگەری ئەوروپاکردووە،تا ڕوخساری نائەقڵانیانە و خوڕافییان لە تاریکستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرنەکەوێت. ئەوان هەمیشە ترساون لەوەی تیشکی ڕۆشنگەری پەردەی ئەوتاریکیە بدڕێت ،لەم پێناوەدا بۆساتێکیش شل نەبووە لەبانگەشەی دژە ئەقڵانیەت و مۆدێرن. لەڕاستیدا بایکۆتکردنی کاڵای فەڕەنسی جگە لە قۆستنەوەی دەرفەتێک بۆ بایکۆتکردنی ئاشکرای ئەقڵانیەت و کلتوری ڕۆشنگەری و مۆدێرنە وشارستانیەتی ڕۆژئاواشتێکیتر نییە. ئەوا زیاد لەچواردە سەدەیە جەلادیەتیی ئیسلام وەک قوربانی خۆی نیشاندەدات.فاشیزمی ئیسلامی هەرلەسەردەمی محەمەدەوە، پاساو بۆ جەلادیەتی خۆی دێنێتەوە.لەکوشتن و سەربڕینی جولەکەکانی مەدینەوە تا سسەربڕینی مامۆستاکەی فەڕەنسا. وەک قوربانی خۆی پیشاندەدات و بۆتە پاسەوانی ئەقڵ و ناهێڵێت ڕۆشنایی ئەقڵانیەت و پڕۆژە ی مۆدێرن بگاتە ڕۆژهەڵاتی تاریک،ڕۆژهەڵاتی مرد و ،ڕۆژهەڵاتی چەق بەستوو.
زیاد لەچواردە سەدەیە شمشێری ئیسلام لەسەر ملی ئەقڵانیەکانە،هەرسەرێک ئەقڵی تێدابوبێت یان بڕیویانە یان ئاوارەیانکردووە،زیاد لەچواردە سەدەیە بایکۆتی ئەقڵ دەکەن و بەناوی خوداوە سەری ڕۆشنگەرەکان دەبڕن لەڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.دەیان و سەدان ڕۆشنبیری عەرەب و فارس و کوردیان تیرۆرکرد و هێندەشیان ئاوارەکرد،هێشتا خۆیان بەقوربانی دەزانن،هێشتا پێیان وایە ئەوان زوڵمیان لێدەکرێت.شمشێری زوڵمی ئیسلام گەلانی ئاسیاو ئەوروپای گرتەوە.خاکی ئەوروپایان داگیرکرد،کچانیانکردن بەکۆیلەو کەنیزەک ،عوسمانیەکان سوپایەکی دڕندەیان بەناوی ئینکیشاری دروستکرد لەمناڵە ڕفێندراوە مەسیحیەکان هێشتا خۆیان بەقوربانی دەکەن.هەستێکی نەخۆشی فاشیستیانە لەناخی موسڵماناندایە کە لەڕابەرەکەیانەوە بەمیرات ماوەتەوە،ئەوکاتەی محمد کە جولەکەکانی دەرکرد ،ئەوکاتەی پیاوانی بەنوقوڕیزەی سەربڕی و ژنو مناڵەکانی کردە کۆیلە ،محمد وەک ئێستای موسڵمانان قوربانی کرد بەجەللاد و بێ یەک تۆز ژیری و سۆزی مرۆڤایەتیانە سەری بڕین.ئەوان لەپێناوخوا و بۆدلخۆشی خوداکەیان سەری مرۆڤدەبڕن!بەڕاستی لۆژیک لەوەنزمتر نابێت،ئەمە هیچ شتێک نیە و هیچ ناوێکی نییە جگە لە سایکۆس.ئیسلام بگاتە ناو هەرسەرێک توشی سایکۆسی دەکات.
ناتوانن ئەوهەستی دژە ەقڵانیەتە بشارنەوە، ئەوەتا یەکێ لەمەلاناسراوەکان دەڵێت:ڕقمە لێتان لەشارستانیەتتان،لەکلتورتان و…تاد.
ئەوکاتە ش کە ئۆجالان گیرا ناودارترین و دۆگماترین مەلاوتی:ئیدی کاتی ئەوەیە تێبگەین کە کاتی ئەوەیە دەسبەرداری بیردۆزە و میردۆزەو ڕێچکەو پێچکەکانیان بین”ئەو کات ئەومەلا دۆگماتیستە وتی :ئەوەتا ببینن لە ئەوروپا جێگای ئۆجالان نابێتەوە!بەڵام ئەو لەخۆی ناپرسێت کە چواردە سەدەزیاترە میللەتێک لەناو دۆگماتیزمی ئیسلامدا جێگای نابێتەوە،وەک نۆکەر نەبێت.ئەو لەخۆی ناپرسێت و بەخەڵک ناڵێت ئیمپراتۆرە ئیسلامیەکان کوردیان وەک سورەی بەرلەشکر بەکاردێنا بۆ داگیرکردنی ئەوروپا،بۆشەڕی ڕوس و فارس.ئەو پێمان ناڵێت دەوڵەتی عوسمانی هۆزی ئازای هەمەوەندی ڕاگواست بۆ باکوری ئەفریقا،پێمان ناڵێت دەوڵەتی عوسمانی هەموو میرنشینە کوردەکانی لەناوبرد …
بۆیە ئەم مەلایە فرمێسکی تیمساحی دەڕشت بۆ ئۆجالان،لەکاتێکدا ئۆجالان پێش هەرکەس قوربانی دۆگماتیزمی ئیسلامییە ،ئیسلامی سیاسی بەتایبەت اخوان گەورەترین لەمپەرن لەبەردەم پڕۆژەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەری کێشەی کورد.ئەوە شتێکی ئاشکرایە و جاشایەتی اخوانیەکان بۆ ئەردۆگان و پڕۆژە سوڵتانیەکەی بۆهەموکەسێک ئاشکرایە.
لەبەر ئەوە دەبێت بزانین کە موسڵمانان لەنوستالژیادا دەژین،خەون بەڕۆژانێکەوە دەبینن کە حوکمی خوایان بەسەرخەڵکدا جێ بەجێ دەکرد،جەڵدیان لەخەڵک دەدا،دەستی خەڵکیان دەبڕی ،بازاڕی کۆیلەی ژنیان هەبو لەئەستەمبوڵ،بەڵام گەیشتنەوە بەوڕۆژگارە تەنها بەدابڕان لەڕۆژئاواو ڕۆشنگەری دەبێت،پێیان وایە.هەربۆیە هەموو هەوڵێک ئەدەن بۆ ڕێگری کردن لە گەشەکردنی ئەقڵانیەت . ئەوان خەون بەڕۆژگاری خەلیفەکانی ئۆسمانییەوە دەبینن، ئەوخەلیفانەی کە جگە لەجەنگ لەگە ڵ هەموو دونیاو وێرانکردنی کوردستان و دابەشکردنی هیچیتری پێنەبو. خەون بەوەوە دەبینن سوڵتانەکانیان هەزاران ژنیان هەبێت ،و پێشی خۆیان بدات بۆجەنگ لەپێناو خوا،ئەوان خەون بە زیندوکردنەوەی خەلافەتەوە دەبینن.لێ هەموو خەونە پڕوپوچەکانیا ن لەژێر پەردەی بایکۆتی کاڵای فەرەنسیدا دەردەبڕن.بەڵام ئەمڕۆ موسڵمانان تەیرە ئەبابیلەیان نییە و کافرانیش تەیارەی ئەبابیلەیان هەیە،کە پەلاماری ئەوروپابدەن ئەوا وەک پوش و کای خوراویان لێدێت،ئەفسانەکە دەبێتە واقیع و بەچاوی سەر دەبینن.
بەڕاستی کاردانەوەی موسڵمانان لەبەرامبەر ئەوکاریکاتێرەو قسەکانی ماکڕۆندا زۆر کۆمیدی تراژیدییە،پەوان هەست دەکەن زوڵمیان لێکراوە،چونکە ناتوانن لەپێناوخوادا خەڵک بکوژن. موسڵمانە کوردەکان بەتایبەت ڕابەرانی ئیخوان زۆر خەمبارن کەناتوانن وەک نۆکەرێکی چاکی ئەردۆگان کوردستانی پێشکەش بکەن، ئاشکراترن و پیسترین خیانەت دەکەن،خیانەتی تازەو مۆدێرن تا بگەنەوە بە مەلا ئیدریس و سوڵتان لەپاداشتی ئەونۆکەرایەتیەدا پێیان بڵێت نۆکەرە خۆشەویستەکانم.بۆیە جارێکیتر ئیسلامیەکان شەڕ بۆ تورکیا دەکەن و لەپێناو پڕۆژەی سوڵتانیەکەی ئەردۆگان شێت و هاربوون .

مەحمود عەبدوڵڵا




هەڵە ڕێزمانیەکانی قورئان … وەرگێڕانی مەحمود عەبدوڵڵا

لەوەڵامی ئەوانەدا کەدەڵێن قورئان پەرجوەو کەس ناتوانێت کتێبێکی ئاوا بنوسێت،یا بێنێت.
زۆربەی موسڵمانان دیعایەی ئەوەدەکەن، کە ئەوقورئانەی ئێستا هەمان ئەو قورئانەیە کە لەسەرزمانی محمد خوێندراوەتەوە.
مەلاکان هەنگاوێک زیاتر دەڕۆن و دەڵێن:”هیچ کەس ناتوانێت تەنانەت سورەتێکی وەک قورئان بنوسێت.”

زۆربەی خەڵکی سادەش باوەڕیان بەو پڕوپاگەندەیەی مەلاکان کردووە.وە وا بیردەکەنەوە کە تەنانەت هیچ عەرەب زمانێکیش ناتوانێت دەقی وەک دەقی قورئان بنوسێت،تائێستا نەبیندراوە و نەبیستراوە کەسێک بتوانێت لە پێکهاتەی یەک زماندا شتێک بنوسێت کە کەس نەتوانێت تەنانەت ڕستەی هاوشێوەی ئەو بنوسێت.ئەو دیعایە غەریبە لە فڵتە فڵت و هەڵیت وپەڵیت زیاتر نیە.زیاتر پشت ئەستورە بە نەبونی توانای زاڵبونی خەڵک بەسەر زمانی عەرەبیدا.
هەر عەرەب زمانێک”ئەگەر بە انصاف بێت و جورئەتیشی هەبێت”زۆر بەسادەیی دەتوانێت باشتر لەقورئان بنوسێت .بەڵام ئەوقورئانەی کە بە معجیزەی دەزانن، دەبێت لانیکەم لەڕوی گرامەر ونحو بێ کەم کوڕی و هەڵەبێت.خۆ ئەگەر لەقورئاندا هەڵەی نحو هەبێت ناچار دەبێت دوگریمان لەبەرچاوبگرین:
یائەوەتە ئەو هەڵانە لەلایەن خوداو پێغەمبەر کراون،کەئەوەش تەواوی ئیسلام دەخاتە ژێر پرسیارەوە.چونکە ئەوکات ئەوپرسیارە دێتە کایەوە کە ئەوە چ خودایەکە کە توانای زاڵبونی بەسەرزمانی عەرەبیدا نییە؟گریمانی دووەم ئەوەیە کە موسڵمانان قبوڵی بکەن کە نوسەرانی قورئان هەڵەیانکردووە و قوڕرئان کتێبێکی تەحریفکراوە .ئاشکرایە کە موسڵمانان گریمانی دووەم لەبەرچاو دەگرن.بەڵا دیسان ئەوپرسیارە دێتە پێشەوە کە چۆن دەتوانرێت کتێبێکی پڕلەهەڵە ی ڕێزمانی “هەڵبەت لەڕوی ناوەڕۆکی ئەدەبی و دەوڵەمەندی کارەساتە تەنانەت لەزۆرجێگا نازانرێ باسی چی دەکات” وەک معجیزە لەقەڵەم بدرێت و کەس نەتوانێت کتێبی ئاوابێنێت.ئەودیعایەی مەلا و مسڵمانانی دەمارگیر بێجگە لە جەهل و نەزانی خەڵکی ساویلکە پشت ئەستور نیە بەهیچ شتێکیتر.خەڵکانێکی ساویلکە کە بێ لێکۆڵینەوە شت وەردەگرن .
با ئێستا ئاماژە بەهەڵەکانی قورئان بکەین

هەڵەی یەکەم

إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَادُواْ وَالصَّابِؤُونَ وَالنَّصَارَى مَنْ آمَنَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وعَمِلَ صَالِحًا فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿ سوره ٥ – آیه ٦۹ ﴾

لەو ئایەتەی سەرەوەدا هەڵەیەک هەیە وشەی ” الصَّابِؤُونَ”هەڵەیە و لەدوو ئایەتی خوارەوەدا وشە ڕاستەکە نوسراوە.

إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَادُواْ وَالنَّصَارَى وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ (سوره۲ – آیه ۶۲)

انَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالصَّابِئِينَ وَالنَّصَارَى وَالْمَجُوسَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا إِنَّ اللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ( سوره ۲۲- آیه ۱۷)

لەو دوحاڵەتەدا (وَالصَّابِئِينَ و وَالصَّابِؤُونَ) تەنها دەتوانرێت یەکێکیان ڕاستبێت. هەروەها دیقەت بدەن ناوەرۆکی ئەو دوئایەتە کتو مت وەک یەک و دوبارەیە.

هەڵەی دووەم

لَّـكِنِ الرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ مِنْهُمْ وَالْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ
إِلَيكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَالْمُقِيمِينَ الصَّلاَةَ وَالْمُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَالْمُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ أُوْلَـئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا (سورە ٤- آیه ۱٦۲)

وشه ی وَالْمُقِيمِينَ دەبێت بگۆڕێت بۆ والمقیمون وەک باقی وشەکانی تری ئەم ئایەتە وەک ” َالْمُؤْتُونَ و …” ئەو وشانە دروستن،بەڵام المقیمین هەڵەیە.

هەڵەی سیەم:

قَالُوا إِنْ هَذَانِ لَسَاحِرَانِ يُرِيدَانِ أَن يُخْرِجَاكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ الْمُثْلَى ﴿سوره ۲۰ – آیه ٤۳﴾

کەلیمەی هذان هەڵەیە و دەبێت منصوب بێت.

هەڵەی چوارەم

لَّيْسَ الْبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَالْمَلآئِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّآئِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُواْ وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاء والضَّرَّاء وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ (سوره ۲- آیه ۱۷۷)

لەم ئایەتەی سەرەوەدا پێنج هەڵەی ڕێزمانی هەیە.. چوار لەفیعلەکان لەڕوی زەمەنیەوە هەڵەن، چونکە ڕستەکە بە وشەی تُوَلُّواْ دەستپێدەکات،که لەڕوی کاتەوەوە بۆ ئێستایە، بەڵام چوارەکەی تر بۆ ڕابردووە.
هەڵەی پێنجەم صابرین -که دەبێت صابرون -بێت

هەڵەی پێنجەم:

إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِندَ اللّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ ثِمَّ قَالَ لَهُ كُن فَيَكُونُ (سوره۳- آیه ٥۹)
وشەی یکون دەبێت کان بێت، تا لەگەڵ حال- ی فیعلی ماضی بگونجێت.

هەڵەی شەشەم

لَاهِيَةً قُلُوبُهُمْ وَأَسَرُّواْ النَّجْوَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ هَلْ هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمم أَفَتَأْتُونَ السِّحْرَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ (سوره ۲۱- آیه
۳
وشەی -وَأَسَرُّواْ – هەڵەیە چونکە فاعل ڕستەکە “مذکر ‌”ە لەبەرئەوە دەبێت ئەو” فعل-“ە بۆ کەسی سیەمی تاک بێت. لەو ئایەتەدا فعل بەشێوەی جمع هاتوە.

هەڵە ی حەوتەم

هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِّن نَّارٍ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُؤُوسِهِمُ الْحَمِيمُ (سوره ۲۲- آیه ۱۹)

اخْتَصَمُوا هەڵەیە چونکە فاعل دو کەسن لە عربیدا فعل بۆ دوکەس لەگەڵ جمع جیاوازی هەیە.

هەڵەی هەشتەم

وَإِن طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِن بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِن فَاءتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ.

وەک خاڵی حەوتەم ، وشە اقْتَتَلُوا هەڵەیە

هەڵەی نۆیەم

وَأَنفِقُوا مِن مَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ الصَّالِحِينَ. (سوره ٤۳- آیه ۱۰
)
وشەی” وَأَكُن ” هەڵەیە و دەبێت وەک فعلی َأَصَّدَّقَ واتا وەک فعلی پێش صرف بێت.

هەڵەی دەیەم

وَالسَّمَاء وَمَا بَنَاهَا (سوره ۹۱- آیه ٥
وشەی” وَمَا ” هەڵەیە چونکە فاعل خدا یە و نه کەسیتر.

هەڵەی یازدەهەم:

ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ (سوره ٤۱- آیه ۱۱)

ئاسمان و زەوی لە زمانی عەرەبیدا مێینەن،لەبەرئەوە فعل قَالَتَا ڕاستە بەڵام وشەی طَائِعِينَ هەڵەیە چونکە مفرەد و” مذکر “ە
هەڵەی دوازدەهەم:

وَلاَ تُفْسِدُواْ فِي الأَرْضِ بَعْدَ إِصْلاَحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا إِنَّ رَحْمَتَ اللّهِ قَرِيبٌ مِّنَ الْمُحْسِنِينَ (سوره ۷- ایە ٥٦

رَحْمَتَ لە عربیدا مونث – ە و لەبەرئەوە وشەی قَرِيبٌ دەبێت شکڵی مونث ی هەبێت واتا قریبه .

هەڵەی سێزدەیەم

وَقَطَّعْنَاهُمُ اثْنَتَيْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا….(سوره ۷- آیه ۱٦۰)

لەجێگای أَسْبَاطًا دەبێت سبطان بێت . دوازده قبیله، لە عەرەبیدا دەبێتە مفرد، چونکە ناوێک که لەدەباڵاتربێت به بە شێوەی مفرد دێت. ئەو قاعیدەیە لەو ئایەتەی خوارەوە دەبیندرێت ( ثَلاَثِينَ لَيلە)

سەرچاوە سایت تریبون زمانە

وەرگێڕانی
مەحمود عەبدوڵڵا




ئیخوانەکان ستراتیژ و ئامانجەکانیان لەکوردستان … مەحمود عەبدوڵڵا

لە هەرێمی کوردستان هەموو کاتێک ئیسلامیەکان دەسەڵاتبون لەناو دەسەڵات،لەڕێگەی پەروەردەکردنی تاکەکان لەسەر دونیابینی ئیسلامی کە لەواقیعدا دونیابینییەکی نادیموکراتی،نائەقڵانی، قەدەرگەرا، ،دژە کرانەوەو دژە ژنە. چونکە بۆهەر کەسێک شارەزایی ئیسلامی سیاسی بێت ،بەتایبەتیش ئیخوانەکان ،دەزانێت،دیموکراسی باوەڕێکی دوفاقەیە ،لە ڕاستیدا ئەوان باوەڕیان بەدیموکراسی هەیە ،وەک ئامرازێک بۆ گەیشتنە دەسەڵات،ئەوەش سیاسەتی پۆپۆلیستیانەیە .ئەوان بەنا ڕاستەوخۆ ئەڵێن بەویستی خەڵک دەگەینە دەسەڵات و بەویستی خودا حوکم دەکەین،ئەوەش لەبەر ئەوەی لە ململانێی ئاشتیانەی دەسەڵات دەبێت پشت بەخەڵک ببەستیت ،ئەوە حەقیقەتێکە کە تە نهالە ڕێی باوەڕی دوفاقە هەزمدەکرێت لەلایەن ئیسلامیەکان .چونکە خودا تەنها لەجەنگدا فریشتە دەنێرێت بۆ سەر کەوتن بەسەر بێباوەڕاندا! لە کێبەڕکێی هەڵبژاردندا هەرچەندە شەیتانیش بیت دەبێت خۆت بکەیتە فریشتە،بۆیە باوەڕبون بەدیموکراسی تەنها تەکتیکە لای ئیسلامی سیاسی ،ئەوەش داننانە بەواقیع و خۆگونجاندنێکی زیرەکانەیە سازشی کاتییە لەسەر پرەنسیپ .
ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان دەسەڵاتێک هەیە،کە بێباکترین دەسەڵاتە بەرامبەر داهاتوی کۆمەڵگاکەمان؛کە بێگومان ئەو بێباکیە لە پەروەردەنەکردنی تاکەکان بۆ ئەوەی نەبنە پارویەکی ئاسان بۆ گورگەکانی ئایدیۆلۆژیا بێگانەکان خۆی بەیاندەکات ،لێرەدا مەبەستم لە “ئایدیۆلۆژیای بێگانە”هەموو ئەوئایدیۆلۆژیایانەیە کە تاکیکورد لە کێشە ڕاستەقینەکانی دوردەخاتەوە و بەرەو کێشەیتر ڕایدەکێشت،ئەو ئایدیۆلۆژیایەی کە هاوردەیە و هیچ پەیوەندی بە کۆمەڵگای ئێمە و کێشەکانییەوە نییە،بگرە سەرباری کێشەکانە و لەگەڵ خۆی کێشە هاوردە دەکات و وزەو هێزی کۆمەڵگا بەفیڕۆدەدات و کۆمەڵگای خستۆتە ناو جەدەلێکی پوچەوە. ئەوان هەست بە مەزڵومیەت ناکەن کە ئۆجالا ن دەستگیردەکرێ،بەڵام بۆ مورسی نوێژی مردو ئەکەن!ئەوان دەڵێن سیسی دیکتاتۆرە،بەڵام ئەردۆگان پیاوێکی دەست بە دەستنوێژە!ئەوان بۆ عەفرین ناگرین،بەڵام بۆ داعشەکانی باغۆز هاواریان لێ هەڵدەستێت. ئیخوانەکانی کوردستان،کەلقێکن لە اخوانیزمی جیهانی و کاردەکەن بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژە ئیخوانیە کە لە دوای ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی وەک هێزێکی دژە ئازادی و دیموکراتی لەبەرامبەر کرانەوەی کۆمەڵگا تێدەکۆشێت، لەڕواڵەت دا ئەقڵانی،دیموکرات ن.بەڵام ئەوە سیاسەتێکی چەواشەکارانەیە و بەردەوام لەڕێگەی پەروەردەکردنی تاکیکورد وەک تابوری پێنجەم کاردەکەن ،ئەو تاکانەی کە ئینتیمای خێڵیان نەماوە، دەبێت لەڕێگای ئایدیۆلۆژیاوە بە داگیرکەرەوە گرێبدرێن.
ئیخوانەکان لەگەڵ گەیشتنە دەسەڵاتی ئاکەپە ،کەوتنە پڕوپاگەندە بۆ ئەردۆگان، ئەو پڕوپاگەندەکردنەشیان بۆ ئەردۆگان لەژێر ناوی دین و ئیخوانیەتدا نەدەکرد،بەڵکو وەک لایەنگیری ئاشتی،دیموکراتخواز ،لایەنگری چارەسەری کێشەی کورد،بەڵام لەڕاستیدا ئەوە تەنها چەواشەکردن و خەڵەتاندن بو،ئەوان باکگراوەندە دینیەکەی کۆنە فەقێ”ئەردۆگانیان دەزانی،ئەوان دەیانزانی ئەردۆگانیش بەویستی خەڵک دەگاتە دەسەڵات،بەڵام بەویستی خۆی یان خوا کاردەکات. بەڵام ئەمە ی ئیخوانەکانکردیان،لەڕاستیدا دژی ئەو هێڵە فیکریە ئازادی خواز ە بۆ کە ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان کاریگەری هەیە. واتا ئومێدێکی درۆینەبو بە پیاوێکی درۆزنی وەک
ئەردۆگان.ئیخوان لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە ،تاڕۆژی ئەمڕۆ ،سود لەهەموو ئامرازێک وەردەگرێت بۆ گەیشتن بە ئامانج.هێزێکی سیاسی پراگماتیکە لەسیاسەتی ڕۆژانەدا ،و لە ستراتیژدا دۆگماتیکە. بەگوێرەی بارودۆخ خۆیان دەگونجێنن ،ئەمەش وادەکات ئەو هێزە بە ئاسانی ئامانجەکانی دەستنیشان نەکرێت بۆ هەموکەسێک. اخلاقێکی ڕوکەشانە و سەرزارەکییان هەیە،واخۆنیشان ئەدەن مۆدێرن و دیموکراتن،وەلێ تەنها دەمامکی دیموکراسی و جلی مۆدێرنیان لەبەردا،بەڵام مەنهەج و باوەڕیان لە هێزێکی وەک داعش نزیکە،هەتا دەوترێت داعش لە ڕەحمی فیکری اخوان هاتۆتە دەر ،وەک ابوبکر بەغدادیش کۆنە ئیخوان بو. خۆ ئاشکرایە هەردوکیان یەک ئامانجیان هەیە،ئەویش دەستگرتن بەسەرجیهان و زیندوکردنەوەی خەلافەت. هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش ،و کەوتنە جوڵەی ئەردۆگان ئەم سێ هێزە،داعش،ئاکەپە، ئیخوان کەوتنە کارکردن ،و هەرسێکیان خزمەتی یەکتریان کرد کە تا ئێستاش لە ناو ئەو پەیوەندیە دان،تەنانەت میسری سەردەمی مورسیش ،چاوی بڕیبوە ئەردۆغان و پێشوازییەکی سوڵتانانەی لێکرا ،بەڵام لەبەختی ئێمە مورسی و دەسەڵاتی ئیخوانەکان کۆتایی هات و پایەکی بەهێزی سوڵتان ئەردۆغان شکا . ئاشکرایە کە ئەردۆگان هەر لەسەرەتاوە پشتیوانی داعش بو”زهنیەتی ئەندامە باڵاکانی ئاکەپە لەداعش نزیکترە تا اخوان” بەڵام ئیخوانەکانی کوردستان هەموو ئامرازێک بەڕەوا دەزانن لە پێناو ئامانجەکەیاندا، خۆیان لە ئەردۆگانی بێ دەمامک لائەدەن،ئەو ئەردۆگانەی کە لە کوردستان ئیخوانەکان وەک فریادڕەسی ئیسلام و موسڵمانانیان دەبینی و بەردەوام بەشان و باڵیان هەڵدەدا !ئێستا کە ڕوخساری ئەردۆغان بۆجیهان دەرکەوتوە،ئەوان ڕوی ڕەخنەکانیان کردۆتە هەدەپ! یەکێک لە مەلا ئیخوانیەکانیش بۆ باغۆز دەگریا و بە ئه ردۆگانی دەوت پیاوە دەست بە دەستنوێژەکە هەمومان بیستمان و بینیمان. ئیخوانەکان بانگەشەی ئیسلامێکی میانڕەو دەکەن ،واخۆیان دەردەخەن کە جیاواز لە سەلەفیەکان بیردەکەنە وە سەبارەت بەژن،بەڵام لەڕاستیدا وانیە،پێویستە هەرکەس ئەوە بزانێت ئیخوانەکانی کوردستان،ئاکە پە دژی ئازادی ژنن و ئەوە پرەنسیپە بۆئەوان،چونکە کاتێک ئازادی کۆمەڵگا بەئازادی ژنەوە بەسترابێتەوە،بۆ مانەوەی کۆمەڵگا دەبێت ئایدیۆلۆژیای پیاو،براموسڵمانەکان بەردەوام فشاری ئایدیۆلۆژی لەسەر ژن پەیڕەو بکات،بۆ ئەو مەبەستە خودی ژن بەکاردێنن،کادیری خوێندەواری ژن ،لەحیزبدا بانگەشە بۆ ئایدیۆلۆژیای پیاو دەکات!ئەمە وەک ئەوەیە”گوێرەکە چەقۆی قەصاب بلێسێتەوە” ئەوان دەیانەوێت لە هەڵبژاردندا دەنگی ژنان بۆخۆیان ببەن،ئەگەرنا ئەوان باوەڕیان بەوەهەیە کە شوێنی ژن مەتبەخە. ژن کە حیجاب نەبێت وەک چوکلێتێکە کە دانەپۆشرابێت،ئەو مغاڵەتەیە وادەکات کەسێتی ژن لەژێر ناوی خۆشەویستی و ڕێز بکوژن،بەڵام بەدیوەکەیتردا ئەم مغاڵەتەیە پێمان دەڵێت ژن کاڵایە وەک چوکلێتە خاوەنی خۆی نییە.لەبەرامبەردا ژنی ئازاد هەیە کە لەسەر ئاستی فیکری شەڕی زهنیەتی نێرانەی ئیخوان و ئاکەپە دەکات لە پێناو دروستکردنی دونیایەکی هاوسەنگ لەنێوان ژن و پیاودا،لەهەمانکاتدا لەگۆڕەپانی جەنگیشدا لەبەرامبەر داعشدا کە ئامرازی ئاکەپەبو،تێکۆشان و بگرە لەسەردەستی ژنی ئازاد و شەڕڤانان لوتی داعش شکێندرا. لەڕووی سایکۆلۆژیەوە،بۆپیاوی کلاسیک و خێڵەکی و موسڵمان ئەوە هەزم ناکرێت،ژن لاواز نەبێت،چونکە بەلای ئەوانەوە ژن نابێت جێگای هەبێت و کاریگەری هەبێت لەسەر بڕیاری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا.پێشیان وایە ئەو فەلسەفەیەی باوەڕی با ئازادی ژن و یەکسانی ئەرک و مافەکان هەبێت،ئەوە دەبێتە ئاینی چوارەم و وەک بەدیلی ئاینی سێیەم خۆی دەخاتە ڕوو. لەبەر ئەوە تەواوی هێزە ئایدیۆلۆژیە کۆنە پەرست و دۆگما و پیاوسالارەکان لەوخاڵەدا کۆکن کە دەبێت دژایەتی ژنی ئازاد بکرێت!
ئیخوانەکان لەکوردستان لە گەمەکانی هەڵبژاردن سود لە ژنی کلاسیک وەردەگرن و دەنگی پێ کۆدەکەنەوە،بۆیە لەڕووی سیاسیشەوە دژی فەلسەفەیەکن کە ئازادی ژن بکاتە بنەما بۆ ئازادی کۆمەڵگا،چونکە کاتێک ژن ئازاد بێت،ئیتر ڕۆڵی ئەوپیاوانە ،ئەوڕابەرە ئیسلامیانە هیچ نابێت و ئەقڵی کۆمەڵگا لە ژێر کۆنتڕۆڵیان دەردەچێت.
پێویستە هەمو کوردێک ئەوەبزانێت،ئیخوانەکان لەئێستادا لەکەسێتی ئۆجالاندا هێرش دەکاتە سەر ئازادی ژن،بەو واتایەی کە لێدان لە ئۆجالان لێدانە لەفەلسەفەکەی بۆ ئازادی ژن. چونکە ئاشکرایە بیرکردنەوەی ئیخوان بەستراوەتەوە بەگون و پێیان وایە ژنی ئازاد پاکیزە نیە،ئەوە نهێنیەکەکە نادرکێندرێت،دەبێت بخوێندرێتەوە لەناو دەربڕینەکانیان. وەک پزیشکێکی دەرونی دەڵێت:ئەو پیاوانەی پێیان وایە ئافرەتی سفور بێڕەوشتە هەردو بەشی مێشکیا ن لەتورەکەی گونیان دایە.
لەکۆتایدا دەبێت ئەوەبڵێم،بەدرێژایی مێژوی ئیسلامی سیاسی دژایەتی گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتیکوردیان قۆستۆتەوە و لە ڕێگەی دژایەتی دەسەڵاتی کوردی،فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن بۆ خەڵک و کۆمەڵگاەمان بەڵام لەڕاستیدا ئەوان دەیانەوێت بڵێن کورد بۆ بەڕێوەبردن نابێت!دەبێت لەلایەن خەلیفەیەکی موسلمانی ناکورد بەڕێوە ببرێین.واتا دژایەتی ئەوان جاشایەتییە لە ژێرناوی خۆشەویستی خەڵکدا. لەکاتێکدا لەمێژودا خراپتر لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عوسمانی دەگمەنە.دیکتاتۆرتر لە ئەردۆگانیش دەگمەنە. ئیخوانەکان لە ژێر ناوی ڕەخنە و پاراستن لەهەڵە ڕودەکەنە ئەردۆگان کە وەک ئەژدیهایەک خەریکە کۆمەڵگای تورکیاش قوتدەدات. بۆیە ئەمڕۆ تەنانەت مناڵە ورتکەی ئیخوانیش ڕەخنەی ئاپۆ و هادەپ و …دەکەن. ئەگەرچی ئەوان جاشایەتی کلاسیک ناکەن،زۆر مۆدێرنانە دەیکەن و لایەنگری بۆ ئەردۆگان دەشارنەوە و دەیانەوێت بڵێن ئەوە پەکەکەیە ،ئەوە هەدەپەیە سیاسەتی هەڵە دەکات و ئەردۆگان لەکورد هاردەکات،بەڵام ئەردۆگان بەڕاگەیاندنی میساقی میللی وڵامیان ئەداتەوە و ئەڵێت :درۆ ئەکەن.ئاخر برا درۆزنەکان، چۆن لەگەڵ زیهنیەتی ئاکەپەو ئەردۆگان بگونجێین.کە سواری خەونی خەلافەت بوە.ئەم درۆ و دەلەسەیەتان لەچییە! ئەم جاشایەتی فیکریە بۆچی؟بۆ ئەوەی عوسمانیە نوێکان بتان بەنەوە بۆجیهادو فتح و داگیرکاری وڵاتان. یان بۆئەوەی وەک سوڵتان سەلیم پێتان بڵێت :نۆکەرە خۆشەویستەکانم. فەلسەفەی ئۆجالان تەنها پەیوەندی نێوان گون و بیرکردنەوەتان دەبڕێت،واتان لێدەکات فێربن کە ژنیش مرۆڤە،دەکرێ لەدەرەوەی حەقڵیەتی پیاو بڕیاربدات و بیربکاتەوە،دەکرێ باشترین جەنگاوەر بێت. دەکرێت ژنیش بەبێ حیجابی سەپێندراوی پیاو هەبێت،پێتان ئەڵێت خەلەلەکە لە ئەقڵی ئێوەدایە نەک لەسەری ژندا.ئەقڵی ئێوە بۆگەن بوە و مێشولەی لێنیشتوە.
ئێوە ئامانجتان ئەوەیە کۆمەڵگا ئازاد نەبێت،چونکە کۆمەڵگەی ئازاد خوڕافە پەرست و دژە ژن نییە،ستراتیژی ئێوەش مانەوەی کۆمەڵگایە لەو دۆخەدا.

مەحمود عەبدوڵڵا




فاشیزمی پەروەردەی ئیسلامی لە ۱۹٨٤-دا … مەحمود عەبدوڵڵا

ئەوەی ڕابردوی لە دەستبێت جڵەوی ئایندە دەکات،ئەوەی بەسەر ئێستادا زاڵبێت جڵەوی ڕابردویکردووە.
جۆرج ئۆروێل

ڕۆمانی ۱۹٨٤ – ی “جۆرج ئۆروێل” ڕۆمانێکی بەناو بانگە و بۆ زۆرزمان تەرجەمە کراوە.ئەم شاکارەی ئۆروێل گەرچی باسی جۆرێک لەپەروەردە دەکات لە سیستەمێکی تاکحیزبی خاوەن دەسەڵات ،بەڵا م کاتێک لێی ورد دەبیتەوە شێوازی پەروەردە و پێکهێنانی سیستەمی هزری تاک لەو کۆمەڵگا تاک حیزبیەدا زۆر لە شێوازی پەروەردە دەچێت لەسیستەمی پەروەردەی ئیسلامیدا هەیە، چ لە ئێستا و چ لەڕابردودا .لەو سیستەمەدا کە “ئۆروێل “باسی دەکات حیزب لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات دەیهەوێت هەموشتێک بگۆڕێت ،سیمای شارستانیەتێکی نوێ بە ژیان ببەخشێت ،بەجۆرێک مرۆڤ نەتوانێت درک بەڕابردو بکات، هەموو ڕوداوەکان بگێڕێتەوە بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕش،دونیا دابەش بکات بۆ پێش شۆڕش و دوای شۆڕش .هەموو هەوڵێکی حیزب بۆ ئەوەیە کە هەموشتێک بگۆڕێت ،تەنانەت غەریزەش لەگەڵ حیزب بگونجێنێت،خۆ ئەگەر مرۆڤ بە هۆی فشاری غەریزە کارێکی پێچەوانەی باوەڕی حیزبی کرد، دەبێ پەشیمان بکرێتەوە و دوبارە پەروەرە بکرێتەوە ،ئەشکەنجە بدرێت. لەو سیستەمەدا پۆلیسی خەیاڵ هەیە لەهەموشوێنێک چاودێری دەکرێت لەحەمام یان لەسەر جێگا یان لەهەر شوێنێک بێت، وەک چۆن لە ئیسلامدا خودایەکی چاودێر هەیە ،ئەو مرۆڤە ناتوانێ هەست بەئازادی بکات و بیربکاتەوە.

حیز ب چەند تەکنیکێکی تایبەت و ورد ی هەیە بۆ ئەوەی تاکەکان والێبکات بیر لە حەقیقەتێکی تر نەکەنەوە و واقیع بکەنە هەمیشەیی و نەگۆڕ، بۆئەمەش دەبێت بەردەوام ڕابردو لەژێر کۆنتڕۆڵی حیزبدابێت ،هەتا تاک هیچ پێوانەیەکی نەبێت پێی بپێوێت ،نەتوانێ ئێستا بەراورد بکات ،بەڕابردو،بۆ ئەمەش وەزارەتێک هەیە کە ناوی وەزارەتی ڕاستییە،کە ئیشی هەڵگەڕاندنەوەی واقیع و دەستکاری کردنی واقیع و هەوڵدان بۆ گونجاندنی واقیع لەگەڵ باوەڕی حیزب،بۆ ئەمەش حیزب دەستی گرتووە بەسەر ڕابردو هەموو بەڵگەکان وندەکات.بەڵگەکان یان نوسراون یان بیرەوەری،بەڵام حیزب دەستی بەسەر هۆشی تاکدا گرتوە لەلایەک،لەلایەکیتر هەوڵدراوە هەموبەڵگەنامە و نوسراوەکانی پێشو لەناو ببرێن. حیزب بێ هەڵەیە،ڕێبەری گەورەی حیزب بێهەڵە یە و خاوەن تواناو زاناییە،خەڵک خۆی بەقوربان دەکات. بۆ هەموو ئەم کارانە پڕۆسەی پەروەردە لەمناڵییەوە لە ژێر دەستی حیزب خۆیدا، دایک و باوک دڵسۆزانە بەگوێرەی حیزب مناڵ پەروەردە دەکەن. خەڵکی نازانن ڕابردو چۆن بووە،شۆڕش ڕویداوە،سیستەمی سەرمایەداری هەڵتەکاوە ،بەڵام هەموشوێنەوارێکی سەرمایەداری سڕاوەتەوە،خەڵکی نازانن چۆن لەوە تێبگەن لەڕابردو ژیان چۆن بووە،ئایا ئێستا باشترە،یان پێشتر و سەردەمی سەرمایەداری. ڕابردو تەنیا خراپەکاریەکانی سەرمایەداری ماوەتەوە. حیزب وای لەخەڵک گەیاندوە کە پێشتر لەسەردەمی سەرمایەداری ژیان ناخۆشتربو،خەڵک کۆیلە سەرمایەداربون و هتد،هەرچی خراپییەک کەهەیە لەڕابردودا باسدەکرا ،بەردەوام حیزب ژمارەو داتای نوێی بڵاو دەکردەوە و پێوانەی دەکرد بە ڕابردوو،بۆنمونە ئەمساڵ ئەوەندە بەرهەم هاتوە،ژیانی خەڵک ئەوەندە خۆشترە بەبەراورد بە سەردەمی پێش شۆڕش . هەتا داهێنانەکانیش دەگەڕانەوە بۆحیزب،بۆنمونە یەکێک لە کارەکتەرەسەرەکیەکانی ڕۆمانەکە پێیوایە بۆیەکەم جار حیزبی”سۆسینگ”فرۆکەی دروستکردووە. ئاشکرایە کە لەمێژوی دەسەڵاتداریەتی ئاینیدا بەدرێژایی مێژوی ئەودەسەڵاتدارێتیە بیروڕای جیاواز و گومانکردن لەڕاستی ئیسلام سزای بەدواوە بووە ،هەموو جۆرە سزایەک هەتا خستنە ناو ئاوی گەرم ،ئەشکەنجە ،زیندانی کردن و…تاد.
تەکنیەکە کانی ئەم جۆرە پەروەردەیە بەجۆرێکن کە ڕزگاربون لێیان ئەستەمە،وە لە بەرئەوەی پرۆسەکە لەمناڵییەوە دەستپێدەکات ئەستەمە تاک دواجار هۆشیارببێتەوە.تەکنیەکە پەروەرداییە کان دەبێتە هۆی پێکهێنانی سیستەمی بیرکردنەوە لە سیستەمی تاکحیزبی فاشیستیدا،ئەوتەکنیکانە بریتییە لە تەکنیکی “ڕاگرتنی تاوان ، و لۆژیکی “ڕەش و سپی ” ،بەغەریزە چاکبیر بیت، باوەڕی دوفاقە .
وەک ئاشکرایە ئیسلام هەر لەسەرەتاوە، هەوڵیداوە شارستانیەت بەخۆی دەستپێبکات، سەردەمی پێش خۆی بە سەردەمی جەهل پێناسەدەکات،سەرەڕای لێوەرگرتنی چەندین نمونە لەهەمو بوارەکانی ژیان ،وەلێ ئیسلام ئەو دەستکەوتانە بۆخۆی دەبات. هەرلەسەرەتای ئیسلامەوە هەوڵدراوە هەموو سیمایەکی شارستانیەتەکانی تر بسڕێتەوە ،هەموئاینەکانیتر بە ناتەواو دەستکاریکراو دادەنێت. تەنانەت بە پێی سەرچاوە مێژوییەکان کاتێک قورئان کۆکرایەوە فەماندرا ئیتر هەرشتێک مابێت دەبێت بسوتێندرێت ئەمەش لە پێناو ونکردنی بەڵگە کان ،بۆئەوەی دواتر هیچ بەڵگەیەک دەست کەس نەکەوێت.
پەروەردەی ئیسلامی هەمان تەکنیکی “ڕاگرتنی تاوان”بەکار دێنێت، واتا لە ناو بردنی هەموو ئەو بیرۆکانەی کە ڕەنگە ببنە هۆی گومان، ئەمەش لە ڕێگەی دیسپلینی ناوەکییەوە دەبێت ،و لەناو بردن یان ڕێگریکردن لە هەر بیرۆکەیەک کە گومان لە ئیسلام دروستبکات .واتا لە ئیسلامدا دەرگای گومان و پرسیارکردن لە خودی دین داخراوە ،بیرکردنەوە ئەگەر هەشبێت دەبێت لەخزمەت سەلماندنی خودی دین دابێت. بەڵام پەروەردەکردنی هۆش لەسەرەتای منداڵیەوە دەبێت،کاتێکیش ئەم مناڵە گەورەدەبێت ناتوانێ قوڵ ولۆژیکی بیربکاتەوە،چونکە ئەو وا پەروەردەکراوە کە بە غەریزە چاکبیر بێت،چاکبیریش واتا بیرکردنەوەیەک کە پێچەوانە نەبێت لە گەڵ بنەماکانی ئایدیۆلۆژیا. هەر ئەم پەروەردەیە وادەکات تاک بێزاربێت لە هەموو بیرێک کەدژی ئایدیۆلۆژیا بێت و ڕقی لەو کەسانە بێتەوە کە گومان لە ئایدیۆلۆژیا دەکەن و بە پێی لۆژیکی ڕەش و سپی هەمو ئەوانەی ئایدیۆلۆژیا بنکۆڵدەکەن لەڕێی پرسیاری ئەقڵانی و گومانی فەلسەفی وەک دوژمنی ئایدیۆلۆژیا دەناسێت،ئەمەش وا دەکات تاک بەردەوام لەهێڵی بەرگری و بیرکردنەوەی کاردانەوەیی دابێت ،نەک ویستی تێگەیشتنی هەبێت بە پێچەوانەوە هە موهەوڵێک بۆ تێگەیاندنی بەدوژمنایەتی بۆخۆی لەقەڵەم دەدات!
لەم شێوە سیستەمەدا هۆشی تاک کۆنتڕۆڵ دەکرێت ،چوارچێوەی بیرکردنەوە دادەنرێت،ئەمەش ڕێگا خۆشدەکات بۆ چەواشەکردنی مێژوو. مێژوو بریتییە لە بیرەوەری و بەڵگەکان ،بەڵام کاتێک تاک دەست بەسەر هۆشیدا دەگیرێت ،مێژوو لە هۆشدا دەستکاری دەکرێت. ئەم مێژووەی کە تاکی موسڵمان دەیزانێت مێژوویەکە دەستکاری کراوە،تەتەڵەکراوە و بە گوێرەی پێویستی ئایدیۆلۆژیای ئیسلام نوسراوە. ڕاستە لە ئێستادا ئیسلامیەکان دەسەڵاتیان نییە ئەو بەڵگانە قەدەغەبکەن کە پێچەوانە ی مێژووی باون،کە بریتییە لە یەک جۆر تێگەیشتن بۆ مێژوو و مێژووی پیرۆز،بەڵام لەنا و هۆشی تاکدا قەدەغەکراون، چونکە دەست بە سەر ئەقڵی داگیراوە،بەلۆژیکی ڕەش و سپی بیر لەمێژوو دەکاتەوە،وە هەمیشە ئەوە وەرگرە ،مێژوییەک کە ڕابەرانی ئیدیۆلۆژی دەینوسنەوە جیاوازە لە مێژووی دژەکان،بۆیە وەک چۆن ئەمیان بەڕەهایی وەردەگرێت ئەویتر بە ڕەهایی ڕەتدەکاتەوە. بۆ ئەوەی مێژوو پیرۆزبێت دەبێت لەکات و شوێن داببڕێت،بە جۆرێک بنوسرێتەوە کە لە گەڵ سایکۆلۆژیای تاک لە ئێستادا بێتەوە. پاشان ڕاڤەکردنی دەقەکان بەدوای چەواشەکردنی مێژودا دێت. دەبێت بەردەوام دەقەکان واڕاڤە بکرێن کە لەگەڵ زانست و لۆژیکی سەردەم گونجاو بێت ،ئەگینا ئایدیۆلۆژیا هەرەس دێنێت. لە ڕێگەی یاریکردن بەوشەوە ،گۆڕینی مەبەستی وشەکان ،تەفسیری جیاوازی دەقە شیعرییەکان سەر لە تاک دەشێوێندرێت و دەقەکانی دین تێکەڵ بە زانستەکان دەکرێت،بەجۆرێک تاکی بڕوادار پێی وایە دەقەکان پێش زانستی سەردەم کەوتوون. حیزب و گروپە ئیسلامیەکان بە شێوەیەکی زیرەکانە واتای دەق و زانستەکان ئاوێتە دەکەن،بەڵام بەبێ ئەوەی بتوانن لەواقیعدا ئەوە بکەن،ئەوەشتێکە تەنها لەهۆشدا دەکرێت،چونکە دەست بەسەر هۆشداگیراوە. لێرەوە تاکی بڕوادار هەڵگری بیروباوەڕی دوفاقە دەبێت،واتا لەیەک کاتدا باوەڕی بەدوشت هەیە،یەکەم ئەو واقیعەی تێیدا دەژی،دووەم ئەو واقیعەی لەهۆشیدا دروستکراوە ،بۆیە تاک لەگەڵ هەردولادا خۆی دەگونجێنێت. بەڵام نیگەرانە بەردەوام مەترسی ڕوخانی کۆشکی ئەم واقیەی لەسەرە کە لەهۆشیدا بیناکراوە تاکی بڕوادار توڕەیە لەم واقیعەی کە لەگەڵ هۆشی تێکناکەتەوە بۆیە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر واقیع و، وەک واقیعی گۆڕاو و ساختەو بێ خوایی وەسفی دەکات.ئەمەش وایلێدەکات بەردەوام لە دەرونیدا ئارەزوی فاشیزم دەکات لە نوستالجیادا دەژیت و خەون بەدونیایەکەوە دەبینێت کە لەگەڵ دونیای خەیاڵی و ساختەی هۆشیدا گونجاو بێت. بەڕواڵەت خۆی لەگەڵ واقیع گونجاندووە بەڵام لە دەرونیدا نیگەرانییەکی قوڵ ڕقێک هەیە بەرامبەر واقیع. بۆیە هەموو کاتێک لەشکری موسڵمان ئامادەن کە ئەو فاشیزمە شاردراوە ئاشکرابکەن و ئەو واقیعە وێران بکەن کە لە گەڵ ئەوەی ناو هۆشیاندا ناکۆکە .داعش نمونەی ئەم فاشیزمە پەنگخواردوەوەیە کە لە بارودۆخێکی گونجاودا زۆر بەخێرایی هێرش دەکاتە سەر دونیای گۆڕاو و وێرانی دەکات و دەیەوێت بە خێرایی مێژوو بگەڕێنێتەوە بۆدواوە،بۆ ڕۆژانی کتێب سوتاندن و جەڵد لێدان و کۆیلە و کەنیزەک و دەستبڕین و تەواوی حوکمەکانی ئیسلام. پێویستە ئەوە بزانین کە ئیسلام دوو قۆناغە،قۆناغی مەککە و قۆناغی مەدینە،بۆیە بڕواداران هەتا دەسەڵاتیان زۆرتربێت لێبوردەییان کەمتر دەبێت،بە پێچەوانەشەوە،ئەمەش تایبەتمەندی کەسایەتی ئایدیۆلۆژیستەکەیانە ،کە لەهەموو ئایدیۆلۆژیاکاندا،تایبەتمەندی کەسایەتی ڕابەر بەمیرات دەمێنێتەوە بۆ لایەنگران ،بانگەشەکردن بۆزانست و تا ئەوپەڕ خوڕافی،بانگەشە بۆڕاستگۆیی و تا ئەوپەڕ درۆو چەواشکاری، گونجان لەگەڵ واقیع تا کاتی دێت !
بۆیە ئەمە درۆیەکی گەورەیە کە ئیسلامیەکان باوەڕیان بە دیموکراسیەت و لێبوردەیی هەبێت،ئەوە تەنها قۆناغێکە،هەرکات دەسەڵاتیان هەبێت دەگۆڕێن بۆ ئیسلامی نادیموکرات و مەدینەیی،ئەوە ترسێکی بێ بنەما نییە،بەڵکو خودی قوڕئان و دەقەکان لەکاتی پێویستدا ،کاتێک ئیسلامیەکان هەستبکەن هێزیان هەیە ،هەمان شت دەەن کە سەرەتای ئیسلام ئەنجامدرا.

ڕابەرانی ئایدیۆ لۆژیای ئیسلام ،هەمیشە پێش باوەڕدارانی ساویلکە دەکەون،لە ڕێگەی مغاڵەتەوە قەناعەتیان پێدەکەن کە ئیسلام پێرفێکتە و بۆ هەمو کاتێک دەگونجێت. ئەوەی بۆ ئیسلامیەکان گرنگە خەڵک ی ساویلکە بخەڵەتێنن. ئاشکرایە جیاوازی زۆرە لەنێوان فیکرکردنەوە و لەبەرکردنی فیکر،باوەڕداران فیکر لەبەردەکەن،فیکری ڕابەرانی ئایدیۆ لۆژیا. تێگەیشتنی ساختە لەمێژوو ،زانستەکانی تر. ئەو ڕابەرانە دەڵێن قورئان لەگەڵ زانست ناکۆک نییە،باوەڕدارانی شوێنکەوتە دەڵێن قورئان لەگەڵ زانست ناکۆک نییە.ئەمە لەبەرکردنی بۆچونی ڕابەرانە،نەک بیرکردنەوەی تاکەکان خۆیان. تاکێکی موسڵمان تێگەیشتن و دونیابینییەکەی لەسەربنەمای باوەڕە،باوەڕ بە ڕابەرانی ئایدیۆلۆژیا،،ئەو گوێدەگرێت و دەرخ دەکات.لە ڕۆمانی 1984 نوسەر باس لەچەند دروشمێک دەکات،کە دروشمی حیزبە فاشیستیەکەن،وەک کۆیلایەتی ئازادییە،جەنگ ئاشتییە. کاتێک موسڵمانێک دەڵێت ئیسلام ئاینی ئاشتییە،مرۆڤ ڕێک دروشمەکانی حیزبی سۆسینگی بیردەکەوێتەوە،ئەگەر نا ئیسلام ئاینی جەنگە،شارتانیەتێکی بونیادنراوە لەسەر بنەمای جەنگ و خوێنڕشتن و داگیرکاری!ئیتر لەواقیعدا ئیسلام شتێکە و لەهۆشی تاکەکاندا شتێکیتر.کاتێک لەڕێگەی پەروەردەوە دەستبەسەر هۆشیتاکدا دەگیرێت،دەتوانرێت لەهۆشی تاکدا دەستکاری مێژوو بکرێت.تاکی ئیسلامی تێگەیشتنی ساختەی بۆ مێژو ی ئیسلام هەیە،مێژویەک فێرکراوە کە پوختە کراوە، پاک کراوەتەوە لە هەمو ئەو توخمانەی گومان لە پیرۆزی مێژوی ئیسلام دروستدەکەن. هیچ کات هەمو تاکەکان ناتوانن لەمێژو قوڵببنەوە،بەناچار گوێ لەڕابەران دەگرن ئەوانیش تێگەیشتنێکی ساختە،بەجۆرێک کە بگونجێت لە گەڵ بەهاکان دەرخواردی خەڵک دەدەن.واتا تاکی بڕوادار ،ئاگاداری مێژوو نییە،بەڵکو ئەوەی دەیزانێت شڕۆڤەی مێژوویە.

بەکورتی هەموو ئەو تەکنیکانە بەکاردێن،کە لەسێستەمێکی فاشیستیدا تاکیان پێ پەروەردە دەکرێت.
ئیسلام بێ هەڵەیە،دونیای پێش ئیسلام سەراپاتاریکییە، سێکی قەدەغەیە،سەرۆک پیرۆزە و زانایە و داهێنەری هەمو بەها بەرزەکانە.ڕق یەکێکە لە تەکنیکە بەهێزە کانی هەمو ئایدیۆلۆژیاکان،کەوادەکات تاک هەموو بەدبەختیەکانی بگێڕێتەوە بۆ هێزو کەسانیتر،بۆیە ئەوبەرگەی هەموو سەختیەکانی ژیان دەگرێت،ولەئەنجامی خۆبەتاڵکردنەوە و ئاڕاستەکردنی ڕق بەرامبەر ئەوانیتری بێباوەڕومولحید و کافر. دەرفەتی تێگەیشتنیشی نییە،چونکە وەک لەسەرەتا وتمان تەکنیکی ڕاگرتنی تاوان و چاکبیری ڕێگای بیرکردنەوەی لێدەگرێت. هەموو بیرۆکەیەک لە ڕێگەی دیسپلینی ناوەکی دەکوژرێت.بۆیە تێنەگەیشتن لای ئەو تاکە پیرۆز دەبێت.نەک بیرۆکە ی کەسانیتر،بەڵکو دژایەتی ختورە و بیرۆکەکانی ناخی خۆیشی دەکات..لەبەر ئەوە تاکی موسڵمان ناتوانێت لە دونیا تێبگات،ئەو نکۆڵی و تێنەگەیشتنی لێ دە بێتە تەقوا و لەخواترسان.تێگەیشتن بۆ ئەو بەواتای کافربون دێت!لەڕێگای دیسپلینی ناوەکی وای لێکراوە هەموو هەوڵێکی ئەوانیتر بۆ تێگەیاندنی بە پیلان و زیانگەیاندن بەخۆی لێکبداتەوە.هەرچەندە ڕوبەڕوی واقیعێک دەبێتەوە پێچەوانەی هۆشیەتی،بەڵام بەناچار دەبێتە هەڵگری باوەڕی دوفاقەو بەگوێرەی پویستی ئایدیۆلۆژیا بیردەکاتەوە. تێگەیشتنەکان دەگۆڕێن ئەویش دەگۆڕێت. بۆنمونە تەفسیری ئایەتێک دەگۆڕێت ،بۆئەوەی بگونجێت لەگەڵ واقیع،ئەویش تێگەیشتنی پێشو ڕەتدەکاتەوە و نوێیەکە قبوڵدەکات.لەڕاستیشدا لەناخەوە هەوڵدەدات ناوەڕۆکی دەقەکان بگونجێن،بەهەر فڕو فێڵێک بێت.چونکە ئاسودەیی دەرونی لەوەدا دەبینێتەوە. تاکی موسڵمان بێزارە لەهەر گفتوگۆیەک کە گومان لەڕاستی ئایدیۆلۆژیا دەکات،بۆیە لێی دەگەڕێت بۆ ڕابەران، دەبێت ئەوان وڵام بدەنەوە،ئەوانی زانا کە هەموشتێک دەزانن!

مەحمود عەبدوڵڵا




نیچەو محمد و ژن … مەحمود عەبدوڵڵا

لەتەواوی قورئاندا ناوی یەک ژن هاتوە بەبێ پیاوەکەی،ئەمەش واتا خودا چۆتە ژێر باری نەریتی عەرەب. ئەگەرچی مەلاکان پاساوی بەلاغییان هەیە ،بەڵام لەڕاستیدا پاساوەکان لەهەڵپەتەگەری زیاترنین ،. ناوهێنانی مریەمیش لەبەردوهۆیە ئەویش پێش ئیسلام ناوبانگی هەبو مەشهوربو،دوەم ئەوەیە کە مریەم مێردی نەبو،چونکە لەفەلسەفەی ئیسلامدا ژن کۆیلەی پیاوەکەیەتی و تەنانەت نابێت ناویشی بێت تەنها وەک موڵکی پیاوەکەی نەبێت. وەک چۆن دەڵێی سیارەکەی احمد،ئاواش دەڵێیت ژنی فیرعەون و .

ئیسلامیەکان زۆر دژی نیچەن لەبەر ئەوەی دژی میتافیزیکە،بەڵام لەڕاستیدا لەبابیژندا نیچە گەورەترین مەلای ئیسلامییە،محمدێکی پۆست مۆدێرنە. نیچە زمانێکی پڕ سوکایەتی هەیە بەرامبەر ژن . نیچە دەڵێت،پیاو دەڵێت: من دەمەوێت ،ژن دەبێ بڵێت ئەو”پیاو”دەیەوێت. وەک چۆن لە ئیسلامدا ژن پردێکە کە لێیەوە مرۆڤی موجاهید پێیدا دەپەڕێتەوە بۆبەهەشت،ئەوا لە فەلسەفەی نیچەشدا ژن پردێکە بۆ پەڕینەوەی مرۆڤی بەرز. جیاوازی نیچە و مەحەمەد لەوێدایە کەنیچە ئاگاییانە وادەڵێت و واقیعیەتی ژنی نەکردۆتە حەقیقەت،چونکە نیچە دەزانێت کە ئەوە پیاوە ژنی دروستکردوە ڕێک لەپەراسوی خۆی،وەلێ محمد تێگەیشتنی هەزاران ساڵەی پیاوی وەک حەقیقەت و سروشت و دەستکردی خودایی ناساندووە.

محمد لەپێناو ئامانجێک وایکردوە ئەویش داگیرکردنی دونیا یە وەک بابەتێکی لەزەت پێشکەشی موجاهیدەکانی کردووە،محمد لەوەدا جیاوازە لەنیچە کە داوای بەزەیی دەکات بۆژن،بەڵام نیچە چونکە پێی وایە بەزەیی دەبێتە هۆی لەدەست دانی هێز و وەڕسکەرە بۆیە خۆی لەوەبەدور دەگرێت کە پیاوی باڵا توشی شتی سوک و چروکی وەک بەزەیی بکات. ئێرە شوێنی ئەوە نیە ڕەدی پاساوی مەلاکان بدەمەوە کە گوایە بەهۆی سروشتی زمانی عەرەبیەوە ژن لەدەرەوەی زمانی خودایە،بەڵام حەقیقەت ئەوەیە کە دژە ژن بون پێش ئەوەی نەریتی ئیسلامبێت نەریتی خێڵە سامیەکانە،پێش ئەوەی نەریتی ئیسلام بێت نەریتی “سەردەمی جاهیلیە” بەڵام بەشێوە فەلسەفیەکەی نەریتێکی تەواو ئەرستۆییە،بەجۆرێک کە ئیسلام شتێکی ئەوتۆی زیاد نەکردووە،بۆ “فەلسەفەی ژن”ی ئەرستۆ. ئەگەر ئێمە سەرنج بدەین دەبینین خودا هێزی خۆی لەزماندا نیشانداوە،لەزمانیشدا جێگای ژن نەبۆتەوە،ژنکراوەتە دەرەوەی زمان،بەم شێوەیە زمانیشی لێ سەندراوەتەوە. زمانیش گرێدراوی هزرە.مسعود محمد دەڵێت:زمان تەرجومانی هۆشە.

بەم شێوەیە دەبینین ژن ڕێگەی پێنەدراوە گوزارشت لەخۆی بکات و لە ڕێگەی زمانەوە گوزارشت لەهۆشی خۆی بکات،هەربۆیە دەبینین وەک چۆن بێزمانە،ئاواش بێ ئەقڵە. بەڵام بەتێپەڕینی کات و لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەت بۆژن و کرانەوەی زمانی مێشکیشی کرایەوە،بەجۆرێک کە تەنانەت هۆشی لە پیاو زیاتر نەبێت کەمتر نییە. نیچە لەیەک شت دا خزمەتی ژن دەکات ئەویش “هەڵوەشاندنەوەی دوالیزمی دژەکانە” چونکە بە پێی ئەو دونیابینییە ژن و پیاو دوشتی دژ نین بەڵکو دوشتی جیاوازن،دوشتی جیاواز لەگەڵ دوشتی دژ جیاوازی هەیە.
لە ئەنجامی ئەونکۆڵیکردنە هەزاران ساڵەیەی ژن ،هەندێ لە فێمینیستەکان کەوتونە دۆخێکی واوە کە نکۆڵی لەژن بکەن ،بەڵام ئەوە تەنها زیان لە ژن دەدات و وای لێدەکات داوای شتێکی جگە لەئازادی و یەکسانی بکات،و تایبەتمەندیە ژنانەییەکانی لەدەست بدات،ئەمەش خۆکوشتنە .ژن دەبێت خۆی بێت بەوشێوەیەی خۆی دەیەوێت خاوەن کلتورێکی ژنانە بێت،ئەوەش کاتێک دەبێت کە پیاو لە بارەی ژنەوە زۆرتر مێشکی بەکار بێنێت و کەمتر زمانی.

مەحمود عەبدوڵڵا




من بومایە لەجیاتی خودا …مەحمود عەبدوڵڵا

“بۆ ئەو عالمە ئیسلامیانەی دەڵێن خودا ناچاربو خوێن بڕێژێت”
بیرکەرەوە ئەی مرۆڤ

هەزارو چوارسەدساڵ لەمەوبەر،ئێمفۆڕێکم دروستدەکرد،و بە ئیزرائیلدا دەمنارد بۆ محمد،کاتێک محمد لە ئەشکەوت دەگەڕایەوە و دەچۆ ناو قوڕەیش چەند گوللەیەکی ئەتەقاند دەیگوت :ئەمە لەخوداوەیە. قورئانێکیشی ناردوە هەرکەس باوەڕ نه هێنێت بەو ئێمفۆڕە لەگەردنی ئەدەم.بەم شێوەیە نەک خێڵی قوڕەیش هەموو ئیمپڕاتۆڕەکانیش تەسلیم دەبون،ئەوکاتە پێویستی نەدەکرد ئەم هەموسەرە بە شمشێر بپەڕێندرێن. سێسەد هەزار ئێرا نی نەکرێنە کەنیزەک لەماوەی سیساڵدا.

یاخود مۆبایلێکی بۆناردبایە و تەنها دوو وشەی لەسەر تۆمارکردبایە. “من خودام محمدم ناردوە تا ڕێنمونیتان بکات”بەم شێوەیە لەو هەمو جەدەلە لەگەڵ قوڕەیش ڕزگاری دەبوو،ئەوسا لەجیاتی مشتومڕ ،زانستەکانی خۆی دەخستە ڕوو،ئا دەیتوانی وێنەیەکی ملەوەنی بەهەشتیش بگرێت و بڵێ محمد بۆیان لێبدە. مرۆڤ زۆر ئەحمەقە پێی وایە خودا هیچ ڕێگایەکی شک نەبردوە،ئیللا جەنگ و شمشێر نەبێت بۆخۆناساندنی بەبەشەر.ئاخر خودایەک قسە لەگەڵ موسابکات بۆ دوقسەش بۆ هەموو بەنی ئادەم نەکات.

ئێستابڕۆ بە عەلیباپیر بڵێ خودا بۆوای نەکرد،ڕێک ئەڵێت لەبەر ئەوەی ئەبوجەهل دەیکردە مناقەشە و دەیگوت :ئەودەنگە دەستکاری کراوە. لۆجیکی ئیسلامیەکان بەم شێوەیە کۆمیدییە..ئێ تەبعەن ئەوە پاساو نییە،چونکە ئەبوجەهل مۆبایلی دیبایە میزی ئەکرد بەخۆیدا…مرۆڤ کەبیربکاتەوە خودا زۆر ڕێگای ئاسانتری هەبوو بۆ ئەو پەیامە جوانەی ناردویەتی. ئێ چی دەبوو خوداش تاقیکردنەوەیەکی فێری محمد کردبا تا هەم خەڵک باوەڕی هێنابوایە و هام خوداش داهێنانێکی هەبوایە تاهەتایە بەنی ئادەم بیزانیبایە ئەوە داهێنانی خودایە و تا هەمیشە خەڵک یادیکردبا…ئاخر مەعنای نیە خودا هیچ لە عیلمی تجروبی نەزانێت.

چی دەبو ڕۆژێک محمد بە ماتۆڕێک هاتبایەوە تاهەمو خەڵک بە پیریەوە بچێت و پێی نەڵین درۆزن. ئە ها چی دەبوو کە دو سێ مەتروایەرو هەندێ بەنزین و مۆلیدەیەکیی پێدابات تا شەوێک کارەبا هەڵبکات،کەقوڕەیش پێیان وت: ئەمە چییە وتبای لەخوداوەیە. دەی بڕۆ بە مسعود عبدلخالق بڵێ خودا بۆ ئاوای نەکرد لۆژیکیە ن ئەڵێ لەبەر ئەوەی هەرکات ماتۆڕەکە کوژابایەوە خەڵکی کافر دەبونەوەهاهاها .وە ئیمانم شتە کە لەخەڵک ئاڵۆزکراوە”قسەیەک هەیە ئەڵێ ئەگەر ویستت شتێک گەورە بکەی ئاڵۆزیبکە” خۆ هەر ئەوەیە دەنا ئەم هەمو هەرایە بۆچی؟ ئاخر چۆن دەبێت مەنتیقی خودا هێندە نزم بێت نەتوانێ ئەبوجەهل سەرسام بکات.عەجایب.پیاوانی دینی وا ئەزانن مێشکی خودا دەبێت هەمان مێشکی ئەوانبێت.

ئێمە ئەوڕۆ لەوسەردەمەدا بەکەسێکی زیرەک سەرسام دەبین،خێرە خەڵک دەساڵ گاڵتەی بە محمد کرد تاناچار شمشێری هەڵکێشا… بڵێ جەنابی موسەننا کاک عەلی قەراخی خودا بۆچی پڕادۆیەکی نەنارد لەو پڕادۆیەی یەکێتی مامۆستایان کە بۆ مامۆستایان دەبینی کردوە،ئەڵێ خۆی تا ئێستا مامۆستایان لەوسەڕدەمەدا بڕوایان بە پڕادۆکە نیە ئینجا چۆن عەرەبی بەدەوی بڕوای پێبکاتهاهاها ها…دەی ئەگەر شەریکەیەکی ئۆتۆمبێلی هەبوایە خودای تعالا ئێستا کاک عەلی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دەبوی زۆر لەو جاشایەتیە باشتربو بۆ ئەردۆگان.

هیچ من خوداباوەڕم ،بەڵام دەمەوێ بڵێم مێشکی خودا لە ئێوە گەورەترە،هەزار ڕێگا هەبوو بۆ بڵاوکردنەوەی دینەکەی ئەوە محمەدە بێچارە لەشمشێرو جەدەل و کۆکردنەوەی زانیاری میللەتانی تر شتێکی شک نەبردوە. محمد هەرچی کردبێت بۆ ئەوسەردەم زۆر بوە،بەڵام ئێوە نەدەبو هێشتا بە مێشکی محمەدێک بیربکەنەوە کە ویستویەتی بە پڕمەی ئەسپ خودا بەعەرەب بناسێنێت.واتا ئەوە محمدە دەیهەوێت خودای خۆی بناسێنێت.نەک بە پێچەوانەوە.
تۆ ی مسڵمان کەم لەو ڕێگایانەی سەرەوە بەباش دەزانی جگە لە ئیسلام.




ئایا کتێبە پیرۆزەکان دەستکاریکراون؟ … مەحمود عەبدوڵڵا

کاتێک ڕەخنە گران دەڵێن لەتەوڕات یان ئینجیلدا ،چیرۆکەکانی ناو قورئان هەیە و بەشێوەیەکی جیاواز باسکراوە ،یان کاتێک دەڵێن قورئان چیرۆکەکانی وەرگرتوە،یان کاتێک دەڵێین خودا بۆچی یەکجار ئاینی نەناردوە و بەردەوام ئەبدەیتیی ئاینەکانکراوە؟ لەوڵامدا “زانایانی ئاینی ئەمڕۆمان”یەکسەر دەڵێن لەبەر ئەوەی مرۆڤ دوای ماوەیەک ئاینەکەیان لەیاد کردوە و ڕویانکردۆتە کوفر،بۆیە خودا پێغەمبەرێکیتری ناردووە تا خەڵک بگێڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست.لەڕاستیدا ئەوە موغڵەتێیە و هیچ پەیوەندی بە لۆژیکەوە نییە، ئەو پەڕی نەشارەزاییشە لە مێژووی گەشەکردنی مرۆڤایەتی و پێشکەوتنی پلە بە پلەی مێشکی مرۆڤ ،چونکە ئەگەر ئێمە هیچ حیسابێک لەسەر مێژو ،کۆمەڵناسی و سروشتناسی و…تاد، بکەین،دەبینین هیچ خودایەک ئاینەکانی نەناردوە بۆ مرۆڤ.بەڵکو ئەوە مرۆڤەکانن ئاینیان داهێناوە.

چونکە ئەگەر ئێمە سەیری ناوەڕۆکی ئاینەکان بکەین دە بینین گیرۆدەی کات و شوێنن، کۆنترینیان سادەترینە و تازەترینیان ئاڵۆز ترینە،بەڵام وەنەبێت لەناو تازەترین ئایندا هیچ هێمایەک لە کۆنترین ئاینەکان نەمابێت،نەخێر بەڵکو زۆر لە دروشم و ڕێوڕەسمەکان لەناو ئاینە تازەکانیش داهەن. لەگەڵ گەشەکردنی مێشک و زمانی مرۆڤ دا سیستەمە ئاینیەکانیش ئاڵۆز دەبن،ئەوکاتەی کەمرۆڤ بایی ئەوەندە هۆشی نییە، یان ئەوەندە زمانی گەشەی نەکردوە کە درک بەشتە ئەبستراکتەکان بکات ،دەبنین دیاردە سروشتیەکان دەپەرستێ ، لەهەر شوێن و کاتێکیش دیاردەی جیاواز دەپەرستێ،لەترسان یان لەبەر پێویستی،وەک ترس لە بومەلەرزەو بورکان،خۆشەویستی خۆر و ژن و… تاد .ئەوەی کە لەناو ئاینەکان تا ئێستاش ماوەتەوە ترسە لەدیاردە سروشتیەکان و وەک سزایەکی خودایی دەبیندرێن،ئەوەش واتا مانەوەی هەندێ تێگەیشتنی نائەقڵانی مرۆڤی دێرین لەناو زیهنیەتی مرۆڤی مۆدێرن دا.چونکە تا ئێستا هزری زانستی بەتەواوی زاڵنەبوە،بەسەر هزری ئاینی و خورافیدا.

ئەوەی ئاشکرایە مرۆڤ لەگەڵ پەیدابونی لەسەر زەوی خۆی بە تەنها و بێ چارە دیتوە، سەری سوڕماوە کە لەکوێوە فڕێدراوەتە سەرزەوی؟ ئیتر بە پێی تێگەیشتنی خۆی کاتێک ئاسمانێکی بینیوە لەسەر سەری واتێگەیشتوە کە لەوێ وە فڕێدراوە،ئەمەش لەئاینەکاندا ڕەنگی داوەتەوە،مرۆڤ لەوە تێنەگەیشتووە کە سەرزەوی دایکی مرۆڤە،لێرە لە توخمەکانی ئەم زەوییە پێک هاتووەو پەرەی سەندووە و پێشکەوتوە،لەگەڵ پێشکەوتن و بەدەست هێنانی ئەزمونەکانی ژیان ڕۆژ بەڕۆژ لە دیاردەکان تێگەیشتوە و ناسیونی تا دەگاتە ڕۆژگاری ئەمڕۆ. یەکێک لە پاساوەکانی زانایانی ئاینی بونی حەقیقەتی ئاینە لە کۆنترین چاخە مێژوییەکان وەک بەڵگەیەک لەسەر ڕاستی و پێویستی ئاین .بەڵام ئەوە تێگەیشتنێکی نا دروست و نالۆجیکی و نازانستییە،چونکە بەهیچ شێوەیەک کۆنی ئاین نابێتە هۆی حەقیقەتی ئاین،ئەمە وەک ئەوە وایە بڵێین کۆیلایەتی حەقیقەتە چونکە لەسەرەتای شارستانیەت کۆیلایەتی هەبووە. کاتێک مرۆڤ بیری لە ئاین و پەرستش کردۆتەوە ئەقڵی پێشکە وتو نەبوە،واتا ئاین گوزارشتێکی ناعەقڵانی مێشکی مرۆڤ بوە،ئەوەش تایبەتمەندییەکە تائێستاش بۆ مرۆڤایەتی ماوەتەوە و بۆ ڕازیبون بەئاین نابێت عەقڵ بەتەواوی بخرێتە کار دەنا تەلاری ئاین بەسەر یەکدا دەڕمێت.

لەئەفسانەکاندا چیرۆک و بەسەرهات و ڕوداوەکان هەن،لە کتێبە ئاینیە کۆنەکانیشدا هەن،بەڵام لەتازەترین ئاین کە ئیسلامە هەمان بیرو بۆچون و ڕوداو بەسەرهاتی ڕابردو هەن کە بەدرێژایی هەزاران ساڵ گەیشتونە ئێمە و تەتوانین بڵێین:هەموو بۆچونە ئاینیە کان تا دەگاتە قورئان بەرهەمی تەواوی ڕامان و تێکۆشان و زانستی بەشەریەتە .بەڵام کاتێک دەوترێ بیرۆکەکانی بەهەشت و دۆزەخ و ڕۆح و خەلقەت و… پێش ئیسلام،بگرە پێش پەیدابونی ئاینە ئیبراهیمیەکانیشن،دیسان زانایانی ئاینی بە بێ حیساب کردن بۆ هیچ زانستێک بە تێگەیشتنێکی ڕووت دەڵێن: ئەو شتانەی لەڕابردوو باسکراون هەمویان خودا بۆمرۆڤی نیشانداون،تەنها ئەوەیە گۆڕاون و دەستکارییان کراوە ،دەنا بیرۆکەکان بۆنمونە دروستکردنی ئادەم ،دەرکردن لەبەهەشت زانینێکە خودا بەمرۆڤی بەخشیوە.لێ ئەوە تەنها وڕێنەیەکی دینییە. دەقە سۆمەریەکان و تەوڕات و دەستکاری نەکراون لەهیچ شوێنێک جگە لەناو قورئاندا نەبێت.

ئەوە پێغەمبەری ئیسلامە دێت بەتێگەیشتنی خۆی وبە پێی لۆژیکی سەردەمەکەی خۆی وەردەگرێت و دایدەڕێژێتەوە. ئەو بەشانەی کە لەگەڵ زیهنیەتی خۆ ی ناگونجێ یان لەگەڵ گۆڕانەکانی کۆمەڵگا و زیهنیەتەکەی ناگونجێ لای دەبات،وە بە ئیمکانیاتی زانستی سەردەمەکەی ڕامانەکانی خۆی دەخاتە ڕوو. بۆنمونە دەقە سۆمەریەکان دەستکاری نەکراون،یان تەوڕات و ئینجیل ،بەڵکو ئەمانە لەسەردەمێک دانوسراون کە پێش ئیسلامە بەتێپەڕبونی کات هەندێک بابەت لەگەڵ لۆجیک ناگونجێن ،چونکە مرۆڤ بەردەوام دەگۆڕێت و پێشدەکەوێت.

لەبەرئەوە ئەگەر بۆنمونە بڵێن تەوڕات دەستکاریکراوە ڕاست نییە،چونکە تەوڕات هی سەردەمێکە و قورئان هی سەردەمێکیتر،بۆیە تەوڕات بەبەراوڕد بەقورئان دەستکاریکراوە،بەڵام لەکوێ؟ لەناو قورئاندا. ئەوە خودا نییە بێت ئاین ڕاستبکاتەوە،بەڵکو پێشکەوتن و تێگەیشتنی مرۆڤە گۆڕاوە. بەڵام ئیسلام سیستەمی هزری و لۆجیکی ئاینەکانی وەک خۆی هێشتۆتەوە،واتا هەمان تێگەیشتنی نازانستی بۆ خوداو بون هەرماوە .مەسەلەی دەستکاریکردن ئەوەیە . لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە سەردەمی قورئان پێشکەوتوترە لەسەردەمی تەوڕات بۆیە پێکهاتەی زیهنیەت ڕێگە دەدات هەندێ گۆڕانکاری بکرێت،بەڵام تێگەیشتنە کانی حەزرەتی محمد”د.خ” سەبارەت بەخۆر و مانگ پێشکەوتو تر نیە ئەوەش لەبەر نەبونی هۆکاری زانستی کەواتا دوبارەکردنەوەی هەڵەزانستیەکانی پێش،ئەوقسەیە پوچەڵ دەکاتەوە کە گۆیا ئاینەکانی تر دەستکاریکراون،نەخێر ئەوان لە سەردەمێک نوسراون کە پێکهاتەی هزرو زیهنیەت بایی ئەوەندە بووە.

بەڵام ئیسلام گەورەترین و بەهێزترین دۆگماتیزمی خوڵقاندوە،بەجۆرێک پەرەسەندنی بە کۆتا گەیاندووە،یان بڵێین کۆتایی مێژووی ڕاگەیاندووە.هەواڵی ڕوخانی دونیاو کۆتایی زەمانی ڕاگەیاندووە، بێ ئاگا لەوەی لەدوای خۆی گۆڕان ڕودەدات،هەر ئاینەکەی خۆی دەبێتە هۆی گۆڕان و ئەو گۆڕانەش ناوەستێ،بەجۆرێک کە لەدنیای ئەمڕۆدا هزرو ڕامانەکانی حەزرەتی محمد جێگای نابێتەوە،تەنها لە مێشکی ئەوانەدا نەبێت کە بۆچونەکانی محمدیان بەڕەهایێ قبوڵە و خۆیان لەئاست گۆڕانەکان کوێرکردوە. دەڵێن ئیسلام تاکە چارەسەرە بۆ کێشەکانی ئەمڕۆمانن!بەڵام چۆن؟ بە گەڕانەوە بۆدواوە. دەبێت کۆمەڵگا بگێڕینەوە بۆ سەردەمی محمد و جارێکیتر دونیا فەتح بکەین و بۆچونەکانی محمد بەسەر جیهاندا فەرزبکەین،ئەوەش لەتوندوتیژی زیاتر هیچ ئاکامێکی نابێت.

ئیسلام کاڵای باڵای کۆمەڵگای خێڵەکی یان فیوداڵییە،لە کۆمەڵگای پێشکەوتو ودیموکراتدا جێگای نابێتەوە. کاتێک دەڵێن ئیسلام چارەسەرە بۆکێشەکانی ئەمڕۆمان،مەبەستیانە کە ئێمە واز لەهەموو دەستکەوتە فەلسەفی و سیاسی و زانستیەکان بێنین . کێشەکانی ئەمڕۆ کێشەی شارستانیەتن،کێشەکانی سەردەمی محمد کێشەی کۆمەڵگای خێڵەکین،بۆچارەسەری کێشەی شارستانیەت بە زهنیەتی کۆمەڵگای خێڵەکی چار نییە دەبێت شارستانیەت بڕوخێنین و کۆمەڵگایەکی خێڵەکی دروستبکەینەوە ،ئەمەش واتا کوشتنی نەخۆش لەجیاتی چارەسەر. پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان،گرفت و ئارێشەکان،مەسەلە ئابوریەکان گۆڕاون ،ئیتر ئیسلام عیلاجێکی هەڵەیە ئەگەر بخرێتە گەدەی شارستانیەت دەیکوژێت. بەڵکو ئێمە پێویستمان بە چارەسەری نوێ هەیە بۆ کێشە نوێیەکان.دەبێت پەیوەندیەکان ڕێکبخرێنەوە بەگوێرەی پێویستی سەردەمەکەمان.

نەک گێڕانەوەی کۆمەڵگا بۆ چواردە سەدە لەمەوبەر.تەنیا زهنیەتێک ئیسلام وەک چارە سەردەبینێت،کە هێشتا زیهنیەتی خۆی وەک مرۆڤی چواردە سەدە لەمەو بەرە. بەداخەوە لە کۆمەڵگەی نەخوێندەواردا،قسەی نازانستی و گونجاو لەگەڵ پێوەرە بچوکەکان ڕەواجی هەیە و خەڵکی حەزیان لە سادەکردنەوەی پێوانەو پێوەرەکانە کە لەگەڵ زیهنیەتی خۆیان دەگونجێت ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی دەنگی مەلاکان بڵند تربێت و خەڵکی ئاوازی دینی پێ خۆشتر بێت لە ئاوازی زانست. دونیا گۆڕاوە و هزری مرۆڤی ئەم سەردەمە قبوڵی کۆیلەو کەنیزەک و لێدان لەژن ناکات،بەڵام بۆ چارەسەری ئەمە،زانایانی دینی دێن لەناو کەوانەیەک دەڵێن ئەمە بۆ کاتی خۆیبو،بەم شێوەیە فێڵ لەخەڵک داکەن.هەزارو چوارسەد ساڵە هزریان خستۆتە خزمەت جوانکردنی دەقەکان هێشتاش نەیان توانیوە قورئان ڕزگاربکەن،چونکە ئەوە کارێکی نەکردەیە و شێتایەتییە.چونکە نازانن کە دیسان کۆمەڵگا دەگۆڕێت و بۆچونەکانی خۆشیان دەکەوێتەوە ژێر پرسار.

مەحمود عەبدوڵڵا




پێڵاوی شنگالییەکان … مەولود ئیبراهیم حەسەن

پێشکەشە بە پێڵاوە مێژووییەکانی کورد

پێڵاو..

لە تەک زمان وقسەکردندا ،پێڵاویش تایبەتمەندییەکە مرۆڤ لە ئاژەڵ لیک جیا دەکاتەوە .
پێڵاو هۆی پێشکەوتنی مرۆڤ و دروستبوونی نەتەوەو گەشە کردنی شارستانییەتە .
مرۆڤ بە گشتی و کورد بە تایبەت مێژووێکی دوورو درێژیان هه یە لەگەڵ پێڵاودا .
قانیعی شاعیردەفەرمووێ : خودا ئەو پێیانەی بۆ یە داوەتە من ، بۆ ئەوەی بەو پێیانە بە دوای ناندا غاربدەم و لە دەست دوژمن هه ڵبێم !
بەڵێ ؛ زۆر پێڵاوی کورد لە ڕێگای نان پەیداکردن و لە دەست دوژمن هه ڵاتندا دڕاوە .
پێڵاو ئەو کەرەستە پیرۆزەیە کە مرۆڤ بە خاک دەبە ستێتەوە .
لە کارەساتی ئەم دواییە ی برا کوردە ئیزەدییەکان، پێڵاو یەکەمین قوربانی وبەرچاوترین زیان بوولە یەکە یەکەی ئیزەدییەکان دەکەوت…منداڵ ، گەنج ،ژن ، پیاو ، پیر ، نە خۆش ..ساغ پێڵاوەکانیان ، پێڵاوە قایش ولاستیک وکڵاشە دەزووەکانیان بە نرخترین و پێویسترین کەرەستەکانیان بوون ، کە لەم ڕۆژەڕەشەدا تا ڕادەیەک لە مەرگیان دوور دەخستنەوەو ژیانیان بۆ مسۆگەر دەکردن .
ئازاری ئەم دواییەی پێڵاوی خوشک و برا ئیزەدییەکان ..بەشێک بوولە ئازاری بەردەوامی میللەتی کورد . برینی پێڵاوەکان برینێکی قووڵی مێژوویی بوو..برینی هه موو پێڵاوەکانی مێژووی کوردی کولاندمەوە وبەم شێعری ( پێڵاوی شنگالییەکان )گەرم ..گەرم ئەو برینەم پێچایەوە .
کۆتایی ئابی /٢٠١٤- هه ولێر
پێشەکیەکی تایبەت بۆ چاپکردنی ئەم دیوانە :-
نووسینی : دکتۆر مایکل لێزەنبێرگ
١٧/٨/٢٠١٥
دوای یەک ساڵ لە هێرشی ڕێکخراویتیرۆرستی داعش( ) بۆ سەر شنگال هیچ وشەیەک ناتوانێت تراژیدییای ئیزەدیەکان پێناسە بکات ، نواندنی ئەو وێنەیەی کە ئاوارەکانی شنگال لە سەر چیایە سەخت و ترسناکەکانی شنگال بە دوای پەناگەیەک دا دەگەڕان بۆدوورکەوتنەوە لە هێرشەکانی (داعش ) هه میشە لە یادەوەریەکانمان دەمینێتەوە . دوای یەک ساڵ بە سەر تێپەڕبوونی ئەو کارەساتە پرسیارەکە ئەوەیە ، کە چۆن وشەکان دەتوانن بڕیار لە سەر گەورەیی ئەو کارەساتە بدەن ، هه روەها بە شێوەیەکی ڕێشەیی چۆن دە توانرێت ئەو زنجیرە ڕووداوە ترسناکە بگوازێتەوە بۆ ناو ئەدەب ؟ شاعیری کورد ( د.مەولود ئیبراهیم حەسەن ) هه وڵدەدات کە ئەم تراژیدیایە بگوازێتەوە بۆ ناو شێعر ، بیرۆکەو ناوە ڕۆکی شیعرەکە پێڵاوە ! هه ڵبژاردنی ئەو بیرۆکەیە خوێنەر توشێ سەر سوڕمان دەکات . بەڵام ، ( د. مەولود )هه وڵدەدات شێعرەکە ی بە شێوەیەکی ئەدەبی بێت ، بەڵام ، لە هه مان کاتدا ئەدەبی نەبێت ! لە لای خوێنەر کە لێی تێنەگات ، پێشنیار دەکات وشەی پێڵاو ئەو وشەیە کە ئێمە پەیوەست دەکات بە نیشتمان و شوێنێکی ئارام بۆ ژیان ، بە پێچەوانەوە لە دەستدانی تاکێک پێڵاو ( میتافۆرێکلی)- یەکسانە بە لە دەست دانی ژیان ، (د.مەولود) سورە لە سەر شاردنەوەی ئەو مانا سمبۆلیە چاوەڕوان نەکراوە و زرینگەی پارچە هۆنراوەکە کە دراوەتە پاڵ ئەو وشەیە ( پێڵاو )شێعری کوردی بەدەگمان ئەو بەها جەوهه ریەی هه یە بۆ ئیلهامکردنی هۆنراوەیەکی بێگەرد . زیاتر توندوتیژی وناخۆشی تێدا بەرجەستە بووە ، هه روەکو ئەو شێعرانەی لە بارەی ئەنفالی ١٩٨٨ وە هێرشی داعش ٢٠١٤ کە تەنها بۆ بەدەست هێنانی ڕێژەی جینۆسایدە و لە ئێستاوە بە ڵگەیە کە بۆ دەربڕێنی ئێش وئازاری خۆی و بەڵگەیەکە لە نێوان ئەزموونی تاک وداوای یارمەتی کردنە لە جیهاندا .شێوازی دەربڕێنەکە زیاتر سیاسییە ،نەک جوانی ، بە درێژی ئەم هۆنراوەیە شێعرەکانی (د.مەولود) وا لە خوێنەر دەکات کە خۆی بڕێاربدات ، بەڵام ، ئەم چەند پارچە هۆنراوانەی ( پێڵاوی شنگالییەکان ) تەنیا بۆ پێناسە کردن نیە . بەڵام ، بۆ زاڵبوون بە سەر کاری تیرۆرستییە لە سەر چیای شنگال . شێعرەکە لەوەدایە هێما لە تەنیایی مردن ناکات ، بەلکو هێمایەکە بۆ هیواو لە دایک بوون.


شنگال لە ڕۆژی ٣/٨/٢٠١٤ دا
ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش( دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ) پاش ئەوەی بەشێک لە خاکی سوریاو عێراقی داگیرکرد، لە ڕؤژی ٣/٨/٢٠١٤ دا هێرشی کردە سەر شارۆچکەی ( شنگال ) لە کوردستان ، دانیشتوانی شنگال هه ڵگری ئایینی (ئیزەدی ) ین وبە هۆی دەسبەردار نەبوونیان لەم ئایینە کۆنەی خۆیان زۆرجار لە مێژوودا ( فەرمان) یان بۆ دەرچووە ، فەرمانی کوشتنی بەکۆمەڵ !! هه ربۆیە ئێستاش گۆرانی لاوک و چیرۆک وپەندو گۆتەیان ، بەشێکی گرنگی باسی ڕەشەکوژی ئەو فەرمانە زۆرانەیە .کە ئیزەدییەکان دەڵێن : ژمارەی فەرمانەکان بەمەی داعشەوە دەکاتە (٧٤) فەرمان .
لەم هێڕشە داعشی تیرۆرست شنگال و گوندەکانی دەوروبەری بە تەواوی داگیرکراو خەڵکەکەی بەشێکی زۆریان کەوتنەدەست داعش و زۆربەی پیاوو گەنج و ژن ومنداڵەکان کوژران و زیاتر لە ٣٠٠٠ کچ وژن کەوتنە دەست ئەم ڕێکخراوە تیرۆرشتە و وەک(سبایە) کەوتنە کڕێن و فرۆشتنیان و ئێستاش بەشێکی زۆریان ڕۆژانە لەم شارو ئەو شار بە هه رزانترین نرخ دەفرۆشرێن و دەفرۆشرێنەوە .
ئەوانەش کە ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێهێشت و بە پێیان ژن ومنداڵ و پیر ڕوویان لە (چێای شنگال) کردوو لە ژێر هه ڕەشەی ترس و بە پێیان و بەبێ نان و ئاو ڕووەو ڕزگاری وئازادی کۆچ وڕەویانکردوو کەوتنە بەر زوومی کامیراو دەزگاکانی ڕاگەیاندن..دیمەنی زۆر دڵهاژێن ودڵتەزێنیان لێ بەدنیادا بڵاو بووەو . ئێستا ئەو ئیزەدیە کوردە هه ڵاتوانە لە کەمپەکانی سەرچیای شنگال وشارەکانی ڕؤژئاوای کوردستان و هه رێمی کوردستان و شارەکانی ترکیا بە برینداری وبە لێکدابڕاوی دوور لە ماڵ و شاری خۆیان لە نێو خەم و ئازار شەووڕۆژلێک گرێ دەدەن و هه ندێکیشیان بە ڕێگای مەرگ ڕووەو هه ندەران سەری خۆیان هه ڵگرتووە ، دەستەیەکیش لە کچ و کوڕە ئازاکانی ئیزەدییەکان لە ڕێزەکانی پێشمەرگەو شەڕڤانان چەکی بەرگرییان کردووتە شان وخەریکی ئازادکردنی خاک و پاراستنی پیرۆزییەکانی کوردستانن.
مەولود
دیوانی پێڵاوی شنگالییەکان
توڕەیی پیر
-هێ ی دنیا
تۆ ئاگاداری ،
لە هه موو جیهاندا
هیچ ژیانێک
لە ژیانی نێو(کوردستان)
پڕ (باج)تر نییە!؟
هێ ی جیهان
تۆ دەزانی ،
لە هه موو مێژوودا
تاجی سەری
هیچ پادشایەک
لە تتاجی پێی پەتی
منداڵە شنگالییەک
پڕ ( تاج )تر نییە ؟!


مۆر
پێڵاوێکی پیرۆز
لەگەڵ پیرێکی نوورانی
خۆیان نەدایە دەست ،
بەرەو چیای شنگال
بەڕێ کەوتن
هه ورازو لێژ .
لە پڕ بە جووتە
درانە بەر
ڕێژنەی دەسڕێژ .
نوورانی.. بریندار بوو
پێڵاو..کونی تێکەوت.
خوێن ڕێچکەی بەست
شنگال سوور بوو
شنگال ئاڵ بوو
بۆ یەکەمینجار
چیای شنگال
بەرەو سەردەمێکی تازە
مۆری خوێناویی
ژیانێکی نوێی پێکەوت .


داهێنان
لە هه ڵاتندا
هه ڵاتنی دەست تاریکی
لە پێناو ڕؤیشتن
لە پێناو ڕووناکی و
بەردەوامی ژیان .
منداڵە شنگالییەک
پێڵاوەکانی
گیان لەدەست دەدەن.
منداڵ..
لە پارچەی لبادو بەن
نوێترین پێڵاوی
داهێنا.
پێڵاوێکی
پڕ لە پەیامی ژیان .


بریندار
پیرەک..
لە چیای شنگال
تاکێکی پێڵاوەکەی
بریندار بوو.
بە جێی نە هێشت
هه ردوو تاکی پێکەوە
خستە باخەلی
بە پای پەتی
بە پێڵاوی بریندارەوە
بەردەوام بوو
تا ڕزگار بوو.


بەرد
پێڵاوی قایش
دڕا
پێڵاوی لاستیک
پچڕا

  • پێڵاوی بەرد
    لە پێ دەکەم.
    پێڵاوێک
    هیچ پاڵەوانێک
    بەدەستی نەهێنابێ
    پێڵاوێک
    هیچ پادشایەک
    بۆی نەکڕابێ!

هاوڕێ
کچۆلەیەک
لە گەڵ تاکە پێڵاوەکەی
گەیشتە
کەمپی نەورۆز.
کچە پێڵاوەکەی
گرتبووە باوش
وەک خوشكێکی
دڵسۆز.
لەو ڕؤژەوە
خۆشی دەوێ
ماچی دەکا
لە ڕووی خۆی
هه ڵدەسوێ
شەو بەیەکەوە
دەخەون
بەیانیان
لەگەڵی دەدوێ.


پێڵاوێک لە گوڵ
پێڵاوکان
زۆر منداڵ بوون
بەرگەی کۆچ وڕەویان
نەگرت.
پێیەکان بچوک
بچوک
ناسک ناسک
ڕۆیشتن
یالەویال
باسکەو باسک
پێیەکان بەرە بەرە
غونچەیان کرد
غونچەی (گرێ)و(کوڵ)
غونچە پشکووتن
بوون بە
پێڵاوێک لە گوڵ.


میرات
منداڵێک
لە چێای شنگال
دایکە پیرو نەخۆشەکەی
بەرگەی کۆچ و ڕەوی
نەگرت..مرد.
منداڵەکەش
بۆ سەبووریو
هاودەنگیی
پێڵاوکانی دایکی
ماچ کردو
لەگەڵ خۆی برد.


نەوە
باوکێک
لە شنگال
کوڕەکانی هه مووی
کوژرابوون.
کچەکانی هه مووی
بردرابوون.
ئەوەئ بەدەستیەوە مابوو
وێنەی منداڵەکان و
جووتێک پێڵاوی
دڕابوون.


مارەیی
کچ و کوڕێکی شنگال
یەکتریان خۆشدەویشت
خۆشەویستیەکی
پیرۆزو حەلال
لە کۆچ و ڕەو
زۆر بەدڵ وداو
ڕێکەوتن و بڕێاریان دا
ببن بە یەک ماڵ .
مارەییان بۆ یەکتر
جووتێک پێڵاوبێت
پێڵاو.


هاوسەر
دوو تاکە پێڵاو
یەکێکیان
پێڵاوی ژن
ئەوەی تریان
هی پیاو
لە سەر (بیری بەهار)
لە چیای شنگال
گەیشتنە یەک و
ڕێککەوتن
سەر پێکەوەنێن
بۆ ڕۆیشتن
بۆ بەردەوامی ژیان
ببنەوە بە خاوەن ماڵ.


کارگە
کاتێ شنگالییەکان
هه موو پێکەوە
لە پێناو مانەوە
پێڵاوی خەباتیان دڕی
شنگال
بەردەکانی خۆی
هه ڵوەراند
وەک دایکێکی دڵسۆز
بۆ بەر پێی
پێخواسەکان
کردی بە خۆڵێکی
نەرم و پیرۆز
هه ربەدەستی خۆشی
شریتی شۆڕشێکی نوێی
پێڵاوی تازەی بڕی.


حەج
تا ئێستا ئیزەدییەکان
کە دەچوونە حەج
لە بەر دەرگای
لالشی نوورانی ،
پێڵاوەکانیان
دادەکەند.
لە مەودوا هه رلە شنگالەوە
پێتان خواس کەن
حەجتان قبوڵە
بێ چۆن وچەند.


فەرمان
لە کۆچ و ڕەوی
شنگالییەکان
پێڵاویکی
مێژوونووس
خەریک بوو
دڵی پێڵاوێکی
گەنجی دەدایەوە.
وردە وردە
پێ بە پێ
فەرمان بە فەرمان
ڕابردووی
دوور دووری
بۆ دەگێڕایەوە.
گەنجی پێڵاو
سەرسام بوو
توڕەو توندهه ڵسایەوە.
ئەوە چیە ؟باسی چێ دەکەی ،
پێڵاوی پیر؟
ئەوەی تۆ دەیڵێی،
هه رهه مان بەسەر هاتە
ڕوویانداوەو
ڕوویاندایەوە !


توێشە
منداڵێکی شنگال
تاکێکی نەعلە لاستیکەکەی
پێمابوو.
توند
توند
گرتبوویە مشت.
کە برسی دەبوو
پێڵاوەکەی دەجوی
کە تێنوو دەبوو
پێڵاوەکەی دەمشت.


سەرکەوتن
لە چیای شنگال
فڕۆکەیەک نیشتەوە
منداڵێک
منداڵێکی تەنیا باڵ
فرسەتی بەرکەوت
زوو سەرکەوت
لەوکاتەدا
تاکێکی پێڵاوەکەی
بە جێما!
منداڵ..بێ دوودڵی
زۆر بە سەربەرزی
بە دوای تاکە پێڵاوەکەی دا
دابەزی .


نەفرۆشتن
ڕۆژنامەنووسێک
ویستی
پێڵاوی دڕاوی
(پیر)ێ بکڕی!
پیرە..نایفرۆشم،
نایفرۆشم.
تۆزی نیشتانی پێوەیە.
ئەمە پێڵاو نیە!
ئەمە چیای شنگالە
لە سایەی ئەو پێڵاویە
میڵلەتێک
بەسەر پێوەیە


دیاری
ڕۆژنامەنووسێک
ویستی وێنەی
منداڵێکی شنگال بگرێ!
منداڵەکە زوو
پێڵاوەکانی داکەنی و
لە سەر سینەی خۆی دانا
دانانێکی زۆر پڕ لە مانا!
ڕۆژنامەنووس
وێنەی خۆی گرت
دواجار بەم وێنەیە
گەورەترین
خەڵاتی وەرگرت.


نوێنەر
چێ لە نەتەوە یەکگرتووەکان
دەخوازن،
چیتان بۆ بکەن؟
ئێستا ئامادەن
یارمەتیتان بدەن،
گوێتان لێ بگرن .
پیر: پێیان بڵێ
با لە مەودوا
ڕێز لە پێڵاوی بێ پێ بگرن .


کۆچێکی تر
لە ژێر پردەکەی دهۆک
منداڵێکی شنگال
سەری بە جووتە پێڵاوەکەی
کردبوو.
خەوی لێ کەوتبوو
خەوێکی خۆش
کە دەنگی هۆڕنی
ماشێنەکە
زیندووەکانی ڕاجلەکاند
ئەو کۆچێکی تری
کردبوو
دەمێک بوو مردبوو!


کومپ
پیڵاو
جێماوەکانی
چیای شنگال
پێڵاوی
پیرو
گەنج
ژن و منداڵ
کۆبوونەوە
توڕەو توند
بە هاوارو ناڵەناڵ
بۆ کەسێ
ئاگای لە ئێمە نیە؟
بۆ کەسێ
ئاوڕ لە ئێمە ناداتەوە؟
بۆ ڕێکخراوێ
شارێ
حکومەتێ
کەمپێکمان بۆ ناکاتەوە ؟


کەمپی نەورۆز
منداڵە شنگالییەکە
لە کەمپی نەورۆز
دەستێکی پیرۆز
پێڵاوە لاستیکە
نوێ کەی لە پێ کرد.
بەهه شت دەرگای
کرایەوە.
ژیان لە نوێوە
دەستی پێکرد.


ڕۆبۆسکی
دایکێک
لە شنگال
بێ منداڵ بوو
بێ پیاو بوو.
ئەوەی لە دوا فەرمان
بۆی ڕزگارکراو
پێی مابوو
تاکێک پێڵاو بوو.
پێڵاولە باوەش
لە ڕۆبۆسکی
سەرەی نانی گرتبوو
نەفەرێکیان پێدا
گوتی:
بۆمان بکەن بەدوو.


پاکبوونەوە
دوو پاکیزە
لە دوای ( پیسکردن!)
لە دەست داعش
ڕزگاریان بوو.
گەیشتنە چێای شنگال
هاواریان کرد:
ئیزەدنۆ..
کوردنۆ..
وەرن مە بکوژن!
داعش مە پیس کرن!!
خەڵک و چیاکەوتنە گریان
پاکیزە
بە رێزەوە
پێڵاوەکانیان داکەند
گوتیان..پێڵاو
بۆیان بگێڕنەوە
ئێمە چیمان بەسەر هات!
ئەمەیان گوت و
بە جووتە
خۆیان هه ڵدێرا
بەرەو بەرزی
بەرەو(لوتکەی ئاوات)
پاکیزە
بوون بە کۆتر
جووتە کۆتری
ڕوو لە ڕؤژ هه ڵات .


هه میشەیی
خەریکم
پێڵاوی
جێماوی
شنگالییەکان
کۆ دەکەمەوە.
وێنەی
یەک بەیەکیاندەگرم
چیرۆکی
یەک بە یەکیان
دەنووسمەوە
لە پێشانگایەکی
هه میشەیی
زۆر بە پیشەیی
وێنەی
یەک بە یەکیان
پیشانی دنیا
دەدەم.
چیڕۆکی
یەک بە ئەکیان
بۆ هه موو جیهان
دەگێڕمەوە
تا ئەوڕۆژەی
پێم دەڵێن:هه ڤاڵ
دنیا
هه مووی تێتگەیی !


فەرهه نگی چەند وشەیەک.:
پیر:چین و پلەیەکی ئایینیە لە ئایینی ئیزەدیەکان .
کەمپی نەورۆز:کەمپێکی تایبەتە بە ئاوارە ئیزەدییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان
بیری بەهار:بیرە بە هارەیەکە، برهاران ئاودارە لە چیای شنگال.
یرکپ:ژن، ئافرەت ، شۆڕەژن.
توێشە: ئەو خواردنەی کە ڕێبوار بۆ ڕێگای دوور لە دەستبوخچەیەکدا هه لیدەگرێ .
رۆبۆسکی :گوندێکی سەرسنوورە لە کوردستانی باکوور، لەم ساڵانەی دوایی فرۆکەی ترک ٣٦ کۆلبەری سەرسنووری شەهیدکردن. ئەم ئاوییە هه موویان پێکەوە نانیان بۆ ئاوارە شنگالیەکان ئامادە دەکردو سێ ژەمە یەک بە یەک پێشکەشیان دەکردن .
تێبینی : ئەم دیوانە شێعرە وەرگێڕو ڕۆژنامە نووس ڕەحمەتی مامحستا خالید بەکرئەیوب کردوویە بە عەرەبی و ئوستاد جەلال زەنگابادی پێیدا هاتووتەوە ،دکتۆر حەمید عەبدوڵلا کردوویەتە ئینگلیزی ، بەڕێز عوسام حەسرەتی و مامۆستای ڕۆماننوس و وەرگێڕ ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل کردوویانە بە ترکی ،دکتۆر ڕەحیمی سورخیش کردویەتیە فارسی ، برای هونەرمەند محەمەد فەتاح مۆتیڤەکانی بۆ کێشاوە و لە دەزگای بەدرخان ساڵی ٢٠١٥ چاپکراوە .

مەولود ئیبراهیم حەسەن – هه ولێر




پاسەوانی مێشک … مەحمود عەبدوڵڵا

هەرگیز گومان مەکە دین ڕاست نەبێت.ئەوە گوناهە و تەوبە بکە.ئەوە چواردە سەدە زیاترە ئەو قفڵە دراوە لە مێشکی خەڵک. و پاسەوانی دەکات لەمێشک و ناهێڵێت بیرۆکەیەکی نوێ بچێتە ناو بیرۆکە کۆنەکان .
ئەوە لەڕووی زیهنیەتەوە،دەکرێت باوەڕدارێک زانای فیزیک بێت، بەڵام لە ڕوی زیهنیەتەوە وەک کەسێکە کە ئەلیف و بێ نازانێت، چونکە لەم ڕووەوە ئەویش پاسەوانی مێشکی هەیە،بۆیە نابێت زانست و زیهنیەت تێکەڵ بکرێت… لایەنی ڕەوشتی مرۆڤ بەستراوەتەوە بەدین،بۆیە هەرکەس لە و دۆگماتیزمە دەرچێت پێیان وایە بێڕەوشتە. دەرونزانێک دەڵێت:ئەمانە هەردو بەشی مێشکیان لەگونیاندایە” لەو لایەنەوە بەگون بیر دەکەنەوە.

لەزۆر دۆگمام بیستوە کە ئەوەی دینی نەبێت هەموشتێک دەکات،هەتا باوەڕدارێکی عەیار بیست و چوار پێی وتم: ئەگەر دین نەبێت هەموشتێک دەکەم! چاک دەزانم زۆرینەی بڕواداران بە بێڕەوشت لەکەسێک دەڕوانن کە ڕەخنە لەدین دەگرێت،چونکە خۆیان ناتوانن بەعەقڵ بژین،ئەمەش بۆ خەڵک گریمان دەکەن. من بێباوەڕم،بەڵام هەرگیز مێشکم هێندە بچوک ناکەمەوە کەخودا لە سێکس زیاتر شتێک نەبێت پێشکەشی لایەنگرانی بکات.ئەگەر پاشایەک ئەوەت بۆبکات تۆ ئەڵێی بێڕەوشتە.

بەختیار عەلی دەڵێت: گەورەترین هەڵەی مرۆڤ ئەوەیە پەیوەندی خۆی بەجیهانەوە وەک تاکە جۆری پەیوەندی ببینێت. تۆ پەیوەندیخۆت ،لەڕێگەی گونتەوە بەجیهانەوە گرێداوە، خەڵک وانیە،ئیتر بۆچی وابیر دەکەیەوە،تۆ تەنانەت پەیوەندیت بەقیامەتیشە وە هەروایە. باوەڕدار دێت دەڵێت :نابێت کێشەی ڕەوشتت هەبێت کە باوەڕت نیە،ئۆکەی هەڵبەت ڕەوشتیش لە سێکسدا کورت دەکەنەوە،جاکەوابێت ئاژەڵێک کە وەرزانە یان ساڵانە یەک جار سێکس دەکات زۆر بەڕەوشتترە لەوەی کە دوازدە ژن دێنێت. ڕاستە دەبێت مرۆڤ پەیوەندی سێکسی ڕێک بخات بەڵام ناکرێت شێوازی خۆت پێ لەهەموشێوازێک ڕاستتر بێت. کارەساتە مرۆڤ نەتوانێت لە سەربنەمایەکی عەقڵانی ژیانی خۆی ڕێکبخات، پێش ئەو دینە باپیرانی تۆ اخلاقیان هەبوو ڕوتیش نەبون خۆ هەموو کلتورەکان شێوازێکی جلو بەرگیان هەبووە .وەک ئەلبێرت ئەنیشتاین دەڵێت :شتێکی زۆر قێزەونە ڕەوشتی مرۆڤ لە سەر ترس بەند بێت.ئێ من بۆدەبێت تێگەیشتنی خۆم ملکەچی دۆگماتیزمی تۆبکەم.

لەوە دا تۆ ئازادی کە لەسەر بنەمای دینی ژیانی خۆت ڕێک دەخەیت،بەڵام کاتێک واگومان دەبەی ناادینی بێڕەوشتە ئەوە بینینی وێنەی خۆتە لەکەسانیتردا.تۆ بەوزیهنیەتە زۆر ئابڕوبەری. ئەگەر نەتوانی بەعەقڵ خۆت کۆنتڕۆڵکەی نەکەی بێدین بیت.دەزانی چەند شتێکی قێزەونە تۆ خودا چەندین هەزار پیاوی دابینکردبێت تا نەچیتە دۆخی ئاژەڵیەوە.هەستناکەیت بەستراویتەوە؟ئەوە شەرم نییە؟لە کتێبی پیرۆز قسەیەکی جوان هەیەدەڵێت:مرۆڤ بە خواردن پیس نابێت ،بەڵکو بەبیرکردنەوەی خراپ پیس دەبێت،ئاخر کەسێک گۆشتی بەراز بخوات پیس نابێت،ئەوە تۆی بە بیرکردنەوەی پیس ،پیس دەبیت.ئەوە بێڕەوشتییە تۆ پێت وابێت سەربڕین لە پێناو خوداو سێکس نەکردن لەپێناو خودا وەک یەک ئامرازن بۆ چونە بەهەشت. خێڵەکان بە بێ دین زۆر توندبون لەسەر ئافرەت ،خێڵیش هەبوە کراوەتر.

ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ فەلسەفەکان اخلاقێکی جوانتریان بەرهەم هێناوە تەنانەت شتە جوانەکانی دینیش وە رگیراون.کۆنفۆسیۆس لە چین نەک لەڕۆژهەڵاتی ناوینی هێلانە پێغەمبەر وتویەتی ” اخلاق هەڵس و کەوتە لەگەڵ خەڵک بەوجۆرەی خۆت ئەتەوێت” دوایی بوو بە چیت بۆخۆت پێ خۆشە بۆخەڵکیش پێت خۆش بێت.بەشێوەی دزی ئەدەبی برایە ئاسمان .تۆ پاسەوانی مێشکت هەیە ناهێڵێت بیربکەیتەوە!

مەحمود عەبدوڵڵا




گوێبگرە ژنی بچوک -2- …مەحمود عەبدوڵڵا

بەشی دووەم

ئەبێت ئەوەت پێبڵێم جوانترین ڕەوشت بۆمرۆڤ ئازادبونیەتی ،ئەخلاق دەبێت لەسەر بنەمای ئازادی پێکبێت،دەبێت لەسەربنەمای تێگەیشتنی خۆت پێک بێت نەک کەسانیتر،ئەگەرنا دەبێتە شتێکی ڕواڵەتی، جەندە ڕوکەش و ڕازاوەبێت لە دەدەرەوە، لەناخەوە هێندە داڕزاوە ،چەندە لە ڕوناکیدا خۆی نمایشبکات هێندە لەتاریکیدا ون دەبێت. تۆ نابێت لەسەربنەمای بیرکردنەوەی پیاو بنەمای اخلاقی خۆت دابڕێژیت ،ئەگەر مرۆڤ لەسەر بنەمای تێگەیشتنی کەسانیتر بڕوانێتە دونیا دەبێتە ڕۆبۆت،بیربکەوە ڕنگە ئەوەی لەدیدی پیاوێکەوە ڕەوشتە لەدیدی تۆوە پێچەوانەبێت .بەڵام تۆ بیر ناکەیتەوە،لەبەرئەوەنا کەناتوانیت،لەبەر ئەوەی کە ڕێگەت نادەن ،پێشت ئەکەون ئەتترسێنن ، تۆ دەبێت بزانیت بیرۆکەی ڕاست پێویستی بەترساندن نییە بۆ ئەوەی قبوڵبکرێت ،ئەوە بیرکردنەوەی ئەفسانەییە کە تێکەڵە بەترس هەر فیکرەیەک ترسی لەگەڵبو ،ئەوە بیرۆکەی سەردەمی ئەفسانەیە …

ئەڵێن ئەبێ باڵاپۆشبیت، چونکە پیاوی بچوک تۆ وەک بابەتێکی سێکسی دەبینێت، هێندە گەوجن پێیان وایە جوانی دەشاردرێتەوە ! نا ژنی بچوک ئەمە تەنها ئایدیۆلۆژیای پیاوە کە تۆ باڵا پۆشی پێ دەکەیت. ئەمەت وەک ئازادی پێ ئەفرۆشن،بەڵام لە ڕاستیدا کۆیلایەتییەکی ئارەزومەندانەیە، ئارەزومەندانە!لە ژێر فشاری ئایدیۆلۆژیای پیاودا .ئەرێ ئایدیۆلۆژیای پیاوی بچوک ئەوانەی کە بەبینینی تۆ تەنیا ناوچەی سێکس لەمێشکیاندا دەوروژێت. ئەوانەی کە ئیمانیان لەچاویاندایە . حیجاب جوانی ناشارێتەوە،ئەوانەی کەپتن ئافرەت بەڕوتی دەبینن،هەموکەپتێک دەتوانێ ئافرەت بەڕوتی ببینێت سەد حیجابیش بکات. لێگەرێ با ئەوان چاویان داپۆشن …

ژنی بچوک حیجابیش کولتورو نەریتێکە دەشێت ئازادبێت تۆ لەوەدا ئازادی ،بەڵام بە مەرجێک حیجابی ئایدیۆلۆژی نەبێت،حیجابی عەقڵ نەبێت !کاتێک تۆ ئەو حیجابە دەکەیت تەنیا جوانیت ناشاریتەوە بەڵکو هەوڵێکە بۆ شاردنەوەر عەقڵیشت. ئەرێ ئەزیزم ئەو حیجابەی اسلامی سیاسی پروپاگەندەی بۆدەکات تەنها ئیمانی ڕوکەش نییە،بەڵکو باوەڕ بونە بەوەی کە تۆ فیتنەی و دەبێت بشاردرێیتەوە تا پیاوی بچوک زیا ن بە ئیمای نەگات،حیجاب واتا باوەڕبون بەوەی کە تۆ: شوێنت
مەتبەخ و ئیشت مناڵ خستنەوەو گوێڕایەڵییە بۆ مێرد !گوێبگرە ئەوە ستراتیژێکە بۆ خەواندنی کۆمەڵگە بۆ مەرگ دۆستی،ژنی بچوک ئایندە ی ئازادی کۆمەڵگە بەندا بە ڕوانین و دونیا بینی تۆوە،گەرتۆ نەکرێیتە کۆیلەی هزری سیستەمی خەلافەت دروستنابێتەوە.
هەمیشە پیاوی بچوک لەژێر فشاری ئایدیۆلۆژیای نێرانە نیوەی کۆمەڵگای کردۆتە دیلی خۆی و نیوەکەیتریش لەوڕێگەیەوە .
ئەوانەی ناتوانن لەتۆدا جوانی ببینن،ناتوانن لەگەڵ بینینت بیر لەجوانی بکەنەوە داوای باڵاپۆشیت لێدەکەن،باڵاپۆشی حیزبی ئەمە هەم بازرگانیی کاڵای ئیسلامییە هەم بازرگانی سیاسی . ببورە تۆ بچوک نیت،تۆ بچوک دەکرێیتەوە پیاوە بچوکەکانی مێژوو هەمویان ژنیان تەنها وەک ئامرازێکی دڵخۆشکردنی خۆیان بینیوە،هەمویان وەک پارە ژنیشیان کۆکردۆتەوە. من دەمەوێ ئازادبیت جوانیەکەت نەشاریتەوە .گوێ لە کەپتەکان نەگریت .چیتر سوکایەتیت پێنەکرێت تۆ چوکلێت نیت!ئەوە هزرێکی بۆگەن هزرێک کە هەر هێندەی هزری مێشولە فراوانە وتی: ئافرەت وەک چوکلێت و سێو دەبێت داپۆشراوبێت ئەگینا مێش و مەگەزی لێ دەنیشێت، ئەرێ تۆ ئاوا بچوک دەکەنەوە.

گوێبگرە”بیرۆکەی ڕاست خۆی بڵاو دەبێتەوە”پێویستی بەنمایشی حیزبی نییە. لێگەڕێن با ژن ئازادبێت با ژن وەک پیاو بیر نەکاتەوە پیاوی بچوک دونیای تێک داوە دەیهەوێت تۆش تێک بدات بتکاتە پیاو!دەیهەوێت تۆش وەک ئەو بیربکەیتەوە! خودا ژن و پیاوی وەک دیاردەیەکی دیالێکتیکی دروستکردوە تا وەک دوبیرۆکەی دژ ژیا ن بخوڵقێنن جوانی بخوڵقێنن،بەڵام پیاوی بچوک ئەوە ی تێکدا دونیایەکی پیاوانەی دروستکرد،لێنەگەڕا بیرۆکەی ژن شان بەشانی بیرۆکەکانی خۆی بەشداربێت لە ژیان و تۆشی لە ڕێگەی فشاری ئایدیۆلۆژی کردۆتە پیاو. ئەرێ ئەم پیاوە بچوکە،ڕەگەز پەرستە لەوەتەی هەیە خەریکی سڕینەوەی تۆیە لێ ناگەڕێت تۆش دونیا بینی خۆت هەبێت،ئەو بچوکە زەندەقی لە هزری ئازادی تۆ چووە،هەر کە ئەڵێین باژن ئازادبێت چاوەکانی ئەبڵەق دەبێت و هەناسەی سواردەبێت.ئەزانی بۆ چونکە ناتوانێت ژنیەکەم ڕازیبکات بۆ ئەوەی دووەم بهێنێت و دووهە م بۆسێهەم و چوارەم و….ئەرێ ئەزیزم هەموو پیاوە ئایدیۆلۆژیە بچوکەکان حەزدەکەن دونیا و سیستەمی ژیان بکەنە بەشێک لەغەریزەکانی خۆیان کەپتەکان دەیانەوێت بە ناوی خوداوە غەریزەکانی خۆیان بگشتێنن.

پیاوی بچوک کۆمەڵگەیەک دەکاتە پێوەر بۆجیهان ئەوەیە کێشەی پیاوی بچوک کە دونیای بەسەر خۆیدا داخستووە . ئەو بەناوی تۆوە ئەدوێت و گوایە دیفاعت لێدەکات بەڵام ئەوە پیاوی بچوکە ناهێڵێت یاسا دیفاعت لێبکات پێویست بەوڕێنەی پیاوی بچوک ناکات تۆش وەک پیاو دەتوانی بیربکەیتەوە و بەرگری لەخۆت بکەیت پیاو هەر ئەوەندە بۆی هەیە بڵێ دەبێ ئازادبیت،هیچ پیاوێک بۆی نییە چوارچێوەت بۆدابنێت چونکە تۆش خاوەنی نیعمەتی عەقڵیت. گوێبگرە پیاوی بچوک ئەوەندە گەورە نییە لای خودا،ئەوە ڕەئی خۆیەتی! ئەوە پیاویبچوکە نەخۆشە نەخۆشی خۆپەسندی و خۆیکردۆتە سەنتەری ژیان،ئەگینا ئەگەر تۆ ئازادبیت ئەوگرگنە لە پێشبڕکێی فیکرو زانست ناگاتەوەتۆ ،ئەمە تۆ و ئەو دونیا سەیرکە لە پیاوی بچوک فراوانتر بیربکەرەوە.

گوێبگرە!ترسنۆکێک بەر پرسێکی ئاکەپە وتی:ژن بە پۆشینی دوکلتە پیاوان ئازاردەدەن!یەکێکیتر لە بەرپرسانی ئاکەپە وتی: ئافرەتی صفور وەک خانووە یان بۆفرۆشتنە یان بۆ کرێیە! سەیرکە ئیمانی ئەوانە لەسەر گونیان بەندە.سەیرکە چەند ترسنۆکن پیاوەکانی خودا،ئەرێ قەت لەخۆت پرسیوە دەبێت پەیوەندی ئەمانە بەخوداوە چیبێت؟! بەڕاستی سەرم سوڕماوە بەناوی خوداوە دەتکەن بە بونەوەرێکی حیزبی و هیچیتر… ئەوان دەیانەوێت تا هەتایە ئاغای ژن بن، بۆئەوەش دەبێت لە پێشدا هزری داگیربکەن ،تەماشاکە چ تراژیدیایەکە وەهای بچوک کردویتەوە کەنەک هزری ئاغایانەی پیاو قبوڵدەکەیت، بەڵکو بانگەشەشی بۆدەکەیت.

کردویانیت بەکاڵایەک بۆ ڕیکلامی سیاسی بۆ بانگەشەکردن بۆ زیهنیەتی پیاو. تۆ دەبێت لەقوڵاییەکانی مێژودا بۆخۆت بگەڕێیت،دەبێ بزانی مێژووش مێژویی پیاوە ،بۆیە مێژووی عامە پەسند ئەفسانەیە ،ئەوانە نوسیویانە کە بۆخوداو پاشا نوسیویانە تۆ دەبێت لەو مێژوو نوسانە بگەڕێیت کە بۆخوداو پاشایان نەنوسیوە بۆ مێژوو حەقیقەتیان نوسیوە.ئەمانە ئەدۆزیتەوە کاتێک سەربەخۆ بیردەکەیتەوە و لەگەڵ حەقیقەتی ژیان بەراوردی دەکەیت.

مەحمود عەبدوڵڵا




وەهایگوت سەردەشت … مەحمود عەبدوڵڵا

سەردەشت وتی: من چاوەڕێی بکوژەکانی خۆم دەکەم ،چونکە مردن باشترە لەژیان لە سێبەری پیاوە بچوکەکان. لەو شوێنەی ترسنۆکەکان حوکمدەکەن یان دەبێ نەترسی،یان دەبێت بمریت،ئەگینا دەبیتە شتێکیکەمتر لەمرۆڤ،لەم پڕۆسەی بەئاژەڵکردنی مرۆڤەدا ،مردن هەڵدەبژێرم نەک پاروی سەرشۆڕی ئێوە.ئەو وتی: بەرلەوەی هیچ بەڵێنێکمان پێبدەن،بەرلەوەی هیچ درۆیەکمان بۆبکەن ،مێژووتان ئایندەی بۆدیاریکردوین دەزانین ئەو گیانەی وزە لە پاروی ئێوە وەربگرێت دەمرێت مردنێکی فەلسەفی .

ئێوە هەموو بەیانییەک جنێوی کوردایەتیمان پێ ئەدەن و پێمان دەڵێن یەکڕیزی بەڵام خۆتان هەرهەموتان لەڕیزی خیانەت وەستاون و پێشبڕگێتانە ئاخۆ کامەتان شیرینترن لای سوڵتان. ئێوە خێڵی درۆ لەسەر کورسی و مێزی بارەگا حیزەکانتان خوێنی هاونیشتیمانیان دەڕێژن بەڵام کە
دوژمن دەگاتە سەردڵی خاک ئێوە وەک هەموجار بێ دەستنوێژن ، هێندە تڕی کوردایەتیتان کەندووە .
ئێوە گیانی بەرگریتان نەماوە ،دەستنوێژی بەرگریتان شکاوە،هەتاماون دەبێ سورەی بەر لەشکربن بۆ تورک و حەجەم.

سەردەشت وتی:ئێوە ئەی پیاوە بچوکەکان وەسڵەکانی مەیخانەکان بەسەر ئێوەدا ساغ دەبێتەوە، بەڵام لە پێشمەرگەیەکی دێرین ،لە مامۆستا و خانەنشین داوای سک هەڵگوشین دەکەن،بۆ بوتڵێک غاز داوای بوتڵێک خوێنمان لێدەکەن .
سەردەشت وتی:هۆ پیاوە بچوکەکانی شاخ ،ئێوە لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ شار ئەوشتەتان ونکرد، کە پیاوەکانی مێژوو ی پێدەناسرێتەوە ،ئێوە بەڕوتی هاتنەوە ڕوتبونەوە لەهەموو پرەنسیپێک. ئێوە ئەی ئەوانەی منەتی خەباتمان بەسەردا ئەکەن، خەریکی تۆڵەکردنەوەن ئێوە بونەوەری لاوازو پەشیمانن ،ئاخر مرۆڤ کە لەپرەنسیپەکانی پەشیمانبۆوە دەبێتە دڕندە.

سەردەشت هاواریکرد :
ژیانێک لە ژێر ڕەحمەتی بیری کۆڵی ئێوەدا کڵۆڵی و بەدبەختییە،وەرن بمکوژن کە ئێوە لە سیاسەتدا جگەلە کوشتن هیچیتر فێرنەبون.ئەەی خێڵی درۆ ،وانیو سەدەیە خەنجەری ژەهراوی خێڵی خیانەت ئەدەن لەدڵ و مێشکی هەرکەسێک بیربکاتەوە. ئەی خێڵی دواکەوتو ئێوە پێشبڕکێتانە بۆ دواوە ئەوەی پێشتان بکەوێتەوە دەیکوژن.
ئێوە نیوسەدەیە لەسەر کەلەسەر دەژین،کەللە سەری زیندوو مردوو. سەردەشت هاواریکرد ووتی: لەبەر ڕەوە کۆیلەی ئێوە کەس دەنگی من نابیستێت،هیچ گوێیەک و هیچ زمانێک و هیچ چاوێکی پاکتان نەهێشتووە،بۆیە هیچ گوێیەک و هیچ چاوێک من نابینێت لەبەر نەڕەی کۆیلەی مێشک بەتاڵی ئێوە . سەردەشت وتی:ئێوە ئەی خێڵی درۆ تەماشای دەوروبەری خۆتان بکەن بزانن چ مەخلوقێکتان لەدەور کۆبۆتەوە ،ئێمە لەدەوروبەرەکەتانە وە دەزانین ئێوە کێن. ئێوە وەک باڵونن بەردەوام لەشکرێک فوتێکەرتان پێویستە ،ئاخر کە مرۆڤ بەتاڵ نەبێت پێویستی بە فوتێکەر نییە .هۆ پیاوەگرگنەکان لەهەگبەی ئێمەدا ئازادی هەیە،لەهەگبەی داهاتوی ئێوەشدا دنیایەک سەر شۆڕی،مۆزەخانەیەک لە ئاسەواری خیانەت.

سەردەشت دەنگێکی تازە و نامۆی ئەم هەرێمەبو،کە گوێیەکانی بەرپرسانی کورد ی ئازاردەدا،ئەوان تەنیا بەدەنگی کۆیلە ڕاهاتبون،بۆیە بۆئەوەی بە ئارامی بخەون دەبو دەنگی کپ بکەن. لەناو ئارامی ساختەی شاردا بێئارمبو ،لەهەولێری تورکیای بچوک ،چاوی لێبوو کە بەرپرسەکانی میت لەماڵی سەرۆک دەخەون ئیتر سەردەشت چۆن ئارامبێت! ڕۆحی سەردەشە چۆن ئارامبێت کە لەوەتەی بەبیری دێت کوڕە خۆشەویستەکەی ئەردۆگان سەرۆکی حکومەتە.
بەڵێ دەنگی سەردەشت نامۆبو، ئاوازێکبوو هەرتۆنێکی حەسرەتێک بو ، هەروشەیەکی بیرخستنەوەی خیانەت و جەهلی مێژوی پڕ شەرمەزاری پیاوە شاخاویەکان بو.

سەردەشت بەتەنیا هاواری دەکرد و بەبێ ترس،ئەودەیزانی کەدەشی کوژن، چونکە پیاوەسیاسیە ترسنۆکەکان جگە لەکوشتن و گولە هیچ وڵامێکیان پێ نییە بۆ ژیرو دڵسۆزەکانی ئەم هەرێمە.بەڵام سەردەشت نەترسانە و ئازایانە و زیرەکانە دەستیکرد بەڕوتکردنەوەی سیاسیە بچوکەکان و پێی وتن بمکوژن باشترە لەوەی ناچاربم لە ژێر حوکمی ناشەریفانە و خائینانەی ئێوەدا بژیم،کە دەستی هەموو شایەک ماچ دەکەن تا ببن بەشای ئەم وڵاتە ،ئێوە کە کورسی لەهۆشی خستون. سەردەشت وەهایگوت : ئێمە ڕۆژێک دێین بەرەو باڵەخانەکانی ئێوە و لەگەڵ زەوی تەختی دەکەین،ئێمە مەحکومین بەیاخیبون و ئازادی، ئێوەش مەحکومن بە مردن و سەرشۆڕی.

ئە و وتی،من یەکەم شەهید نیم و دواشەهیدیش نابم ،تائەواڕۆژەی دێین و لە باڵەخانەکانی ئێوەدا فایلی خیانەت ئەدۆزینەوە،ئێمە بەڵێنمانداوە نابێت برابچوکەکانمان وەک ئێمە بژین بۆیە من سەرەتایەکم دەستپێکردوە و دوای منیش هاوڕێکانم بەردەوامدەبن.
ئەو زەردەشتی لاو بو لەناو خێڵی کوردایەتی هاواری دەکرد: ئەی خێڵی بەزیو وەرن “چەقۆکانی غەدری ئێوە” تەمەنێکە لەدڵی هەرچی ئازادیخوازە تینوێتی دەشکێت ،وەرن بەکرێگیراوانی سوڵتان وەرن ئەم نیشتیمانە هێشتا خوێنی دەوێت بۆ ئازادی. سەردەشت وتی: ئێوە بەسەگی ئیسرائیلی پاسەوانیتان ئەکرێت و سەگەکانی خێڵی خۆشتان بەرداوەتە گیانی ئێمە ئەی ئەوانەی دەسەڵات بەشەرەف تێگەیشتون پێتان وایە شەرەفتان کورسییەکی”ساردوسڕی بن مردوە”

مەحمود عەبدوڵڵا




ناسیۆنالیزم و نەتەوەو خێڵ … مەحمود عەبدوڵڵا

لەمێژووی کوردا داگیرکەرانی کوردستان هەمیشه سودیان لە خێڵ و سەرخێڵەکان وەرگرتووە بۆ ئەوەی دژایەتی ، یان ڕێگری پێبکەن لە گەشەکردنی هەستە نەتەوەییەکان و کلتوری هاوبەش . ئەو خێڵانە بەر لە داگیرکەرانی کوردستان بونە هۆی سەرکوتکردن و ڕێگریکردن لە گەشەکردنێ هەستە نەەوەییەکان . بەبڕوای من بانگەشەی نەتەوە پەروەری لەلایەن هێزە کوردییەکان درۆیە و تەنها بۆ هێشتنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیانە . دەکرێت هەردوو بنەماڵە وەک سەرۆک و ڕیشسپی گشت خێڵەکان ببینین .

مێشکی ناسیۆنالیزمی کوردی خێڵ و سەرۆک خێڵن ، بۆیە بە سەدان ڕێگەدا بەرەو خێڵگەرایی دەچن و بەیەک ڕێگەشدا ناڕۆن ، کە ببێتە هۆی گەشەکردنی هەستە نەتەوەییەکان ، لەدوڕیانی مەدەنیەت و بەربەریەتی خێڵدا وەستاون . زۆر لەشارەزایان پێیان وایە کە ناسیۆنالیزم دیاردەیەکی نوێیە واتا شتێک نییە بەناوی نەتەوەی سروشتی” نەتەوە دیاردەیەکی مۆدێرنە نەک ئەزەلی ” نەتەوە تێپەڕاندنی خێڵە و ،بەڕێکەوت یان زەرورەت یاخود بە هۆی باردو دۆخێکی تایبەتی کۆمەڵایەتی یان بەبڕیارێکی سیاسی پێک دێت وەک گلنیر دەڵێت.

بۆیە ئەگەر مەسەلە بێ عەقڵی نەبێت ، هیچ هۆیەک نییە بۆ پاراستنی پێکهاتە و ڕێکخراوە خێڵەکیەکان ، ئەگەر بتەوێت نەتەوە دروست بکەیت. ئەوە ئابڕوو چونێکی گەورەیە بۆ ئەوانەی بانگەشەی نەتەوەپەروەری دەکەن لە کاتێکدا بەفڕۆکە وێنەی ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵی خێڵەکان دەگرن . ئابڕوچونیشە بۆ ئەوانەی بانگەشەی دابڕان و دیموکراتی دەکەن و لەبەرامبەر فیستیڤاڵی خێڵ و عەشیرەتدا بێ دەنگن و پارەیشی بۆ تەرخان دەکەن، یان بۆ کەسانێک کە لە ئەوروپا ژیاون و خۆیان بە هەڵگری بەهاکانی ڕۆژئاوا دادەنێن و لەهەمانکاتدا ئامادەی ڤیستیڤاڵی خێڵ دەبن.گلنیر وا پێناسەی ناسیۆنالیزم دەکات “بریتیە لە کلتورێکی یەکسان” بەڵام ئەم کلتورە چۆن پێک دێت ، بێگومان بە هۆی گەشەکردنی هەستە نەتەوەییەکان .

بەڵام لەکاتێکدا احزابە خێڵەکیەکان پارێزەری کلتورە خێڵەکیەکەن ،ناکرێت گەشبین بین بە پێکهێنانی نەتەوە و دەوڵەت و دیموکراتی و…لەلایەکیتر کلتوری دیموکراتی گەشەناکات و پێکنایەت ئەگەر ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی دیموکراتی نەبێت.وەک گلنیر دەڵێت کلتور و ڕێکخراو دوو توخمی بنەماین لەژیاندا و یەکتر بەخێو دەکەن، ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی خێڵ هەڵگری چەند تایبەتمەندییەکە کە ڕێگرە لە گەشەکردنی کلتوری دیموکراتی ، یان وەرگرتنی.بۆیە ئەوەی کە ئێمە لە دیموکراتی نزیک دەکاتەوە،ڕێکخراوەی نوێ و یەکسانیخوازە نەک خێڵ و حیزبی خێڵەکی یان ئەو حیزبانەی دەستبەرداری مێنتالێتی خێڵ نابن.درۆیەکی سەر سوڕهێنەرو نەزانانەیە سەرۆک خێڵ و حیزبی خێڵەکی بانگەشەی ناسیۆنالیستی بکەن،لەوە عەجیبتر ئەوەیە بانگەشەی دەوڵەتی قانون و دیموکراتی بکەن . یان لەنەزانییە یان چەواشەکارییە و هیچیتر. پێکهاتەی خێڵ بەسروشت دژی دیموکراتییە، پاڵپشتی خێڵ و بانگەشەی دیموکراتی مەینەتی عەقڵی حیزبە بەناو ناسیۆنالیستیەکانی کوردییە .

مەحمود عەبدوڵڵا




دەق و لۆجیک ، لۆجیکی دەق … مەحمود عەبدوڵڵا

هه موو دەقێک تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە و گیرۆدەی کات و شوێنە ، ئەوەی دەق لە زەمەنێک دە گوازێتەوە بۆ زەمەنێکیتر تەفسیرە ، نەک خودی دەق ۰ بۆ یە دەبینین تەفسیرەکان کە بە تێپەڕینی زەمەن پێشدە کەون وێنەی راستە قینەی دەق دەشارنەوە ۰
هەموو مرۆڤێک خاوەنی دو عەقڵە ، عەقڵی سروشتی و عەقڵی وەرگیراو لەکۆمەڵگە . ئە گەر مرۆڤ عەقڵی سروشتی بەهێزتربێت “خۆراکی باش لە مناڵیدا هۆکارە بۆ گەشەکردنی ئەوعەقڵە” ئەوا عەقڵی سروشتی پێوانەو پێوەرەکانی بۆ هەڵسەنگاندنی دیاردەکان لەسەربنەمایەکی زانستی دەبن . ناچێتە ژێر باری سۆزەکان ، بون وەک خۆی قبوڵ دەکات. دیارە بون تراژیدییە ، چونکە بون سەرەتایەکە بۆنەبوون . تراجیدیای بون هەمیشە فشاردەخاتە سەرمرۆڤ بۆ باوەڕ ٫ چونکە بۆمرۆڤ گرانە قبوڵکردنی حەتمیەتی لەناوچون .

عەقڵی سروشتی سەربەخۆیە و دور لە پێوەرە باو گشتییەکانە پێوەرەکانی لە سەر بنەمای مێژوویی و پیرۆزی نین و سەربەخۆیە . هەرچی عەقڵی وەرگیراوە لە ڕابردودا گیری خواردووە و بە عەینەکی کۆمەڵگا و گشت سەیری دونیا دەکات . عەقڵێکی لادەرە لەیاسا سروشتیەکان و تەسلیم بە سۆز و عاتیفە بووە ، کونجکاوی نیی ە، خۆڕازیکەرە. عەقڵی سروشتی عەقڵێکە لەسەروی نەریتی باو تەماشای بون دەکات ، ئەنجامەکانی کە لە لێکدانەوەی دیاردەکان بەدەستی دێنێت ، بنەمای مێژوویی و کۆمەڵایەتی نییە ڕاستە و خۆ لە سروشتی دیاردەکانەوە ئەنجامەکان قبوڵدەکات . گرێدراوی دەقە پیرۆزەکان نییە ، بەڵام عەقڵی وەرگیراو نا سەربەخۆ ، ناتوانێت لەبەرامبە ر
حەقیقەتدا بوەستێت . حەقیقەتێکی ساختە دروستدەکات ٫ کۆک لەگەڵ هەستەکان . بەبڕوای من ئەوە جیاوازی نێوان مرۆڤی بەرز و نزمە لە هزری نیچەدا . عەقڵێک کە واقیعی و دور لەیاسای زۆرینە و سەربەخۆیە ، عەقڵێکیش کە لە کۆمەڵگا وەردەگیرێت و نیوە حەقیقەتی پێیە ، کە بارگاوییە بە بۆچونی هەزاران ساڵی ڕابردوو ، بۆ خۆڕازیکردنیش پەنا دەباتە بەر پیرۆزکردنی مێژوو ، چونکە بە بێ پیرۆزکردن ناتوانێت لەگەڵ ڕاستی ساختەدا بژی ، ئەو عەقڵە هەمیشە ڕو لەڕابردویە ئەوە یەکێکە لەزیانەکانی مێژوو بۆ عەقڵ !

ئەگەر چی هەموو دەقێک تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە و لەناو بارودۆخێکدا لەدایک دەبێت ، وڵامە بۆدۆخێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی و…، بەڵام دەقی پیرۆز گۆڕان کاری تێناکات ، ئەویش لەبەر شتێک کە هیچ پەیوەندی بە بەهێزوو لاوازی دەقەکەوەنییە ؛ بەڵکو پەیوەندی بە پیرۆزی و باوەڕەوە هەیە . باوەڕ گەورەترین مەینەتی عەقڵ و زانینە . کاتێک باوەڕدار ێک بانگەشەی نەمری دەقە پیرۆزەکان دەکات لەبەر هۆیەکی سادەیە ، ئەویش نەگۆڕانی ئەقڵیەتی خۆیەتی و مانەوەیەتی لەزەمەنی لەدایکبونی دەقەکەدا . ئەوە باوەڕە وادەکات دەق نەمرێت . زۆر جار دەبینین باوەڕدار ، نکۆڵیدەکات لە بەسەرچونی زەمەنی دەقێک و پاساویشی بۆدێنێتەوە ! لەبەر ئەوەی لۆجیکی باوەڕدار لۆجیکێکی وەرگیراوە لە خودی دەق ،لەزەمەنی لەدایکبونی دەق گیری خواردووە خەون و تێگەیشتنەکانی هی دونیای ڕابردون ،لۆجیکێکی سروشتینییە بە گوێرەی یاسا سروشتیەکان ،تا بە ئەقڵێکی کراوە بڕوانێتە دەوروبەر و هەست بە جیاوازی گۆڕان و کۆنبون ، یان نەگونجانی دەقەکە بکات.لالایەکیتر باوەڕبونی بەدەق و پیرۆزبونەکەی وادەکات هیچ جیاوازی نەکات لەنێوان ڕاستی و خەیاڵدا. بەتایبەت لەبارەی تێگەیشتنەکان ، مرۆڤ چ تێگەیشتنێکی هەبێت بۆ”بون” ناتوانرێت پێی بسەلمێندرێت کەهەڵەیە ، چونکە تێگەیشتنەکان کەسین و لەکەسێکەوە بۆ کەسێک دەگۆڕێن ، جۆری مەعریفە جۆری دونیا بینی دیاری دەکات . بەڵام لەبواری بابەتە مادییەکان یان زانستەکان جیاوازن .

ئەوشتانەی کاریگەرییان لە سەر ژیانی کرداری ڕۆژانەیی نییە وەک تاک هیچ کاریگەری دانانێن .
عەقڵی سروشتی و دور لەدۆگما دینی و ئایدیۆلۆژیەکان لەسەربنەمای زانیاری لێکدانەوە بۆشتەکان دەکات . بە بێ زانیاری ناتوانێت لێکدانەوە بکات بە پێی یاسا سروشتیەکان دەرەنجام قبوڵدەکات . دورە لەدەردی هەست و نەست ، عەقڵێکە کە پەنا ناباتە بەر پاساوی دەرونی و ئەنجامەکان قبوڵدەکات و نانوشتێتەوە لەبەرامبەر”تراژیدیای بون”
بەڵام عەقڵێک کە بەر مەبنای باوەڕ شتەکان لێکدەداتەوە ، پێویستی بەزانیاری نییە .

بەدوو ڕێگا شیکردنەوە دەکات با نمونەیەکی مێژوویی وەربگرین
یەکەم:ئەگەر شیکردنەوەیەک هەبێت و لەگەڵ باوەڕەکەی بێتەوە قبوڵی دەکات بێ لێکدانەوە
دووەم: لێکدانەوەیەکی خێرای نەستی دەکات بێ زانیاری.
بۆیە عەقڵی باوەڕدار، بەدوای پاساو دا دەگەڕێت بۆ ڕازیکردنی خۆ ،ئەو لۆجیکەی کە ناویدەنێم لۆجیکی ڕازیکردنی خود ،لۆجیگێکە لەکات دابڕاوە، لە ڕابردو ئێستادا دەژیت ، واتا هیچ پێشبینی گۆڕان ناکات لە بەهاو یاسا کۆمەڵایەتییەکان .حەقیقەتی ئێستا دەکاتە پێوەری هەم داهاتوو و هەم ڕابردوو ،واتا ئەو حەقیقەتەی کە ئێستا ئەو دەیبینێت پێی وایە لەڕابردوشدا وابوە و لە ئێستاشدا ڕاستە لەبەر ئەوە وەک شتێکی سروشتی بەڵگە نەویست وەریدەگرێت.
بەڵام عەقڵی سروشتی بەدوای وڵامدا دەگەڕێت بۆ ڕازیکردنی ئەقڵ نەک هەست و نەستەکان .

مەحمود عەبدوڵڵا




ڤیستیڤاڵی ڕەنگەکان لەکوێوە دژایەتیدەکرێت؟ … مەحمود عەبدوڵڵا

مرۆڤ بۆی نییە ببێتە پارێزەری اخلاقی ئەوانیتر؛ بەڵکو ئەرکی هۆشیار کردنەوەیە ئەرکی بەرگری کردنە لەئازادی ئەوانیتر ۰ دەشێت خودی ڤیستیڤاڵەکە وەک ئازادی کەسی ببیندرێت، بەڵام مەبەستەکە دژی ئازادی بێت۰ سیاسیەکان لەدوو ڕێگەوە ئازایەتی لەمرۆڤدا دەکوژن تەرکە دنیایی و گوێ پێنەدان ، یان نغرۆبون لە چێژ پەرستی و بێ ئاگایی۰ زۆر لە بیرمەندان پێیان وایە کە هەوەسبازی دەبێتە هۆی کوشتنی ئازایەتی و گوێنەدان بە کێشەکانی ژیان و گێلێتی۰ بەهەمان شێوە دەشێت بڵێین ئاین پەیوەندی بە ئازادییەوە هەیە ، بەڵام ڕەنگە مەبەستی سیاسیەکان خەواندنی کۆمەڵگابێت ، کاتێک تەبەنی شێوەیەک لە ئاین دەکەن۰ ئەوەی ئاشکرایە چ چێژ بێ حیکمەت لە ژیاندا، چ دینداری ڕەنگە ببنە هۆی بێ باکی و خەواندنی کۆمەڵگاو کوشتنی گیانی یاخیبون ۰ کەواتا کێشە ڤیستیڤاڵە کە نییە ،کە کۆمەڵێک کەس دەچن کۆدەبنەوە و خۆشی خۆیان دەردەبڕن ، کێشە ئەوەیە کێ کۆیان دەکاتەوە و بۆچی ؟ ئایا بۆکرانەوە و چێژ بینین لەژیان و زیندوییە ، یان بۆ مەبەستێکی پێچەوانە۰ ئە گەرتۆ لەو ڕوانگەیەوە تەماشای دەکەی کە دژە دین و دژە خواستی تۆیە ئەوە دەبێت لێگەڕێیت ، ئەگەر لەو روانگەیەشەوە کە پێت وایە دە بێتە هۆی بێباکی بەراامبەر ستەمکاری ئەوە سەلەفیەتیش هەمان ڕۆڵ دەبینێت ۰ لەگەڵ ئەوەشدا تۆ ناتوانی بە مانە بڵێی بێڕەوشت ۰
لەوەشدا هاوڕا نیم کە لاساییکردنەوە بەتەنیا ببێتە هۆی پێشکەوتن، بە بێ بونی ئینتیمایەکی تایبەت و فەلسەفەیەکی تایبەتی پەروەردەیی، لاسایی کردنەوە دەبێتە لەهەردو دینان بوون، لەدولا مەست و حەیران دەبی۰
تاکێک پەروەردە نەکرا بێت هۆشیارو زیرەک نەبێت حەتمەن بەوجۆرە دەبێتە خاوەن عەقڵێکی مێگەلی سەرلێشێواو ۰ ڕەنگە لە ئێستادا رەفتاری ئاوا بۆ کوشتنی گیانی یاخیبون و بەرەنگاری بێت و کارێکی بەمەبەست بێت، رەنگە ستراتیژی خەواندنی کۆمەڵایەتی دەسەڵات بێت۰ درێژکراوەی ئەم هەموو دراماو هونەرە نزمە بێت کە پێشکە ش دەکرێت ودەیبینین ۰
من دەزانم زۆرینەی دینیەکان لە و ڕووە وە سەیری دەکەن کە نابێت هەردو ڕەگەز تێکەڵ بن و دەستی یەکبگرن ، ئەوە ئەگەر کلتوری کوردیش بێت وەک ڕەش بەڵەک پاساوی خۆیان هەیە۰ هەندێکیش لە نارەزایەتیەکەیاندا بەغالەتیا ن شاراوەیە ئەمە هۆیەکی دەرونی لە پشتە۰
هەندێک لە و ڕوانگەیەوە دژایەتی دەکەن کە ناکرێت مرۆڤی چە پێندراو ڕوبەڕوی ئەو ئازادیە ببێتەوە ، چونکە سەردەکێشێت بۆ بەرەڵایی.
هەندێکیش لەو ڕوانگەیەوە سەیری دەکەن کە ئەوە تەنیا هەوڵێکە بۆ نغرۆکردن و هەستبزواندن و دروستکردنی مرۆڤی سۆزاوی و بێباک و ، ستراتیژێگە بۆ دروستکردنی مێگەل و عەقڵی مێگەلی ، نەک دژایەتی خودی ڤیستیڤاڵ و تێكەڵ بونی هەردو ڕەگەزبن۰ لە هەموو حاڵەتێکدا ئەوەی باشەی لاوانی دەوێت دەبێت بزانێت لە پێش ئەم شتانەدا گەنجان پێویستیان بەپەروەردە و هۆشیاری هەیە۰ دەسەڵاتی کوردی دەسەڵاتێکی بێباکە و هەموو کات هەوڵی بێ ئاگاکردنی تاکیکورد بووە و متمانەی نییە ، هیچ کات متمانەی پێناکرێت کە کردەیەک ئەنجام بدات بە مەبەستێکی باش۰ پاشان لەوڵاتێکی دیموکرات و سیستەمێکی سیاسی جێگیر کە دەسەڵات خزمەتکار و پارێزەری ئازادیە کانە دەکرێت خەڵک بیر لە ژیان بکەنەوە و سەرگەرمی چێژبنین بن لە ژیان ۰بەڵام لەهەرێمی کوردستان سەرگەرمکردنی خەڵک ئەمرازێکە بۆ ئامانجێک ئەویش بێ ئاگابون لە سیاسەت لە پێناو چەسپاندنی سیستەمێکی بنەماڵەیی و دیکتاتۆری۰دەسەڵاتێک سیستمی پەروەردە وێران بکات لەکوێ بەختەوەری و کرانەوەی کۆمەڵگای دەوێت !

مەحمود عەبدوڵڵا




ئایەتەکانی سروشت … مەحمود عەبدوڵڵا

ئایەتەکانی سروشت شتێکن کە ئێمە دەتوانین بە بێ ئاینیش بیانبینین و بیانخوێنینەوە ۰ هیچ معجیزەیەک گەورەترنییە لەسروشت ، بەڵام ئەو معجیزانەی سروشت کاتێک تەرجەمەی ناو دەقەکان دەکرێن هانی بیرکردنەوە نادەن ۰ دەبن بە وشە و دەنگ وشک وبێتام و تێکەڵ بە مەرگ دۆستی دەکرێن ۰
سروشت تاکە پێغەمبەری مرۆڤە کە دەشێت خودا لە ڕێگەیەوە پەیوەندی بەمرۆڤەوە بکات ۰ سروشت تاکە کتێبی خودا و تاکە نامەی پەروەرێنە بۆگشت مەخلوقی سەرزەوی ۰ ساکارترین ئاینی سەرجەم مرۆڤایەتییە ۰ خودا تەنیا بەزمانی سروشت لەگەڵ مرۆڤ دەدوێت ۰ زمانی خودا نە عیبرییە ، نە عەرەبی نەهیندی و نەیۆنانی ۰ تاکە ئامرازێکە کە چەواشەکارنییە و ڕێ لە پێش تەفسیری درۆزنانە ناکاتەوە ۰ بەڵێ زمانی ئاینەکان زمانی قەومەکانە ، بەڵام زمانی خودا زمانی سروشتە ۰ تاکە زمانێکە کە سەر جەم مرۆڤایەتی لێی تێدەگات ۰ دەبێت بۆ پەیوەندی کردن بەخالقەوە لە ڕێگەی نامرۆڤەوە پەیوەندی پێوە بکەین ، خودا لەسروشدایە بەڵگەی ئاشکرای خودا تەنیا سروشتە ئەگەر ئێمە لەسروشتدا خودا نە دۆزینەوە لەهیچ کوێ نایدۆزینەوە ۰ لەجیاتی کەنیسە و مزگەو ت بڕۆ بۆناو سروشت ، ئەمە هەم بۆ ئیمان و هەم بۆ تەندروستیش باشترە ۰ خودا لەناو سروشتا لە ئێمە نزیکترە تا مزگەوت ۰

لەوەتای مرۆڤ ڕێگای چون بەرەو خودای گۆڕیوە بۆمزگەوت خودای لێونبووە ۰ لەبەر ئەوە خودا مێشکی لەسەری هەمومانداناوە تا هەمومان ئایەتەکانی سروشت لەبەر بکەین و بخوێنینەوە ۰ئایەتەکانی خودا بەوشە نانوسرێنەوە ۰ زمانی خودا لەسەروی زمانی مرۆڤەوە ۰ سیفە تەکانی سیفەتی سروشتن نەک مرۆڤ ۰ ئایەتەکانی سروشت تەفسیری جیاواز هەڵناگرن ناچنە بەرژەوەندی هیچ کەسێک ۰ بەڵێ ئازیم هەرگیز خودا ئامرازێک بۆمرۆڤ نانێرێت کە بۆ دوو مەبەستی دژ بەیەک بەکاربێت ۰ بۆئاشتی و جەنگ بۆچاکە و خراپە و لە کۆتایشدا زیاتر بۆخراپە بەکاربێت و لەدستی خۆی دەربچێت ۰
دواجار ئەو هەستە پڕلەژیانەی سروشت دە مانداتێ ئاینەکان ناماندەنێ ۰ ئێمە ناچارین بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بچینەوە لای سروشت ، دوای نوێژکردن و دەرچون لەمزگەوت و کەنیسە ! چونکە لەناو سروشت لەخودا نزیکترین ۰ نابێت مرۆڤ لەسروشت دوربێت خودا مرۆڤی بۆناو سروشت خوڵقاندووە نەک بۆناو مزگەوت وکەنیسە ۰
دەبێت بگەڕێینەوە بۆناوسروشت ۰ پێغەمبەرایەتی هیچ نیە جگە لەتەرجەمە کردنی سروشت بۆ کەسانێک کە بیرناکەنەوە ۰ لەهەموو سەردەمێکدا مرۆڤانێک هەن کە تەنها شتەکان دەبینن هەستیان پێناکەن ۰ بە ڵێ سروشت پڕە لەنیشانەکانی خودا ۰ لەسروشتدا تە نها جێدەستی خودا دەبینین هیچ داوایەکیان لێمان نییە ، جگە لە بەبەرهەمی و جوانی و چڕین و عەشق ۰ بەڵێ خودا تەنها داوای بە بەرهەمی و جوانیمان لێدەکات ۰ داوامان لێدەکات لاسایی سروشت بکەینەوە و کۆدەکانی بکەینەوە۰ سروشت ڕازێکە هەتا دونیا هەبێت لەخوێندنەوە و کێشانەوەی تێرنابین ۰ بەهەشت هیچ نییە جگە لە کێشانەوە ی وێنەکانی سروشت ۰

مەحمود عەبدوڵڵا




مرۆڤ بۆ چی ئاینی حەق نابیستێت؟ … مەحمود عەبدوڵڵا

ئەگەرچی بە پێی بانگەشەی ئاین خۆی ،بۆڕزگاری
بەشەریەت لەگومڕایی،هاتووە.بەڵام خودی ئاین کە بریتییە لە گەشبینیەکی ساویلکانە سەبارەت بەچارەنوسی مرۆڤ، و لەهەمانکاتدا خراپترین جۆری گومڕایی لێدەکەوێتەوە، کەبریتییە لە دۆگمایی. بانگەشەی ئاین بۆ حەقیقەت چەندە گەورەبێت هێندەش ساویلکانەو نەزانانەیە. وەک نیچە دەڵێت:بناغەی تەلارە بەرزەکانی فەلسەفە گەشبینیەکان بریتییە لە خوڕافیاتی میللی.ئەو نەریتە میتافیزیکیەی محمد دایهێنا هیچ نییە لە جە ختکردنەوەیەکی ڕەها ی لۆژیکی ئەرستۆیی. هەروەها حەزرەتی محمد نەیتوانیوە سەردەمەکەی تێپەڕبکات و ناسینی مرۆڤ لای ئەو بریتییە لەخوێندنەوەی نیازو ویستی کۆمەڵێکی خێڵەکی،بەڵام لێرەدا ناچمە سەر ئەوبابەتەی کە ئاین چۆن کۆمەڵگای خێڵەکی دەکاتە بنچینە بۆ لێکدانەوەی سایکۆلۆژیای مرۆڤ لەهەموو سەردەمەکان ،کە ئەگەر بەهۆی ڕێکردنەوەی ئاین نەبێت لە پێش وشکە باوەڕی ،ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە ئاین ،بە تایبەت لێرەدا مەبەستم ئاینی ئیسلامە هێندە کورتبین بووە کەتەنانەت لەسەردەمی خۆیشیدا لێکدانەوەی کانی بۆ خەڵکی ساویلکە و نەخوێندەوار نەبێت جێگای گاڵتە پێکردن بوە ،پێ دەچێت زۆربەی فەلسەفاکانیش وەک ئاین هەر هەوڵێک بوبن بۆ ژیاندنەوەی کلتوری پێشینان، نەک دۆزینەوەیەکی نوێ،لە خۆڕانییە کە محمد “د.خ” ڕوبەڕوی ئەو ئایەتە دەبێتەوە، کە پێی دەڵێن ئەوەی تۆ دەیڵێیت ئەفسانەی پێشینانە.

هەر لاوازی و ناواقیعی بونی فیکروفەلسەفەکانیشە کە بۆ سەلماندنیان ناچار دەبن پەنا ببەنە بەر هێزو کوشتار! ئەوەی ئەمڕۆ دەروناسان و کۆمەڵناسان دەیزانن ئەوەیە کە بیروباوەڕ و هەست و نەستی تاکەکانی کۆمەڵگا بەرهەمی ژینگەیە،ئەوە ویستی شیطان نییە کەوادەکاتات مرۆڤێک بەردبپەرست،بەڵکو ژینگەی کۆمەڵایەتییە ! ئەوە شتێکە کە ئەمڕۆ هەریەکێک لە ئێمە بەراوردی کلتورە جیاوازەکان بکات ئەو ڕاستییەی بۆ دەردەکەوێت،ئەوە شەیطان نییە کەوادەکات کەسێکی هیندی ڕێزی مانگا بگرێت،بەڵکو ئەوە کاریگەری ژینگەیە. هەر ئەوزانینەشە کە ئەمڕۆ بۆتە هۆی ئەوەی بانگەشەی میانڕەوی و لێبوردەی وڕێژەیی بونی حەقیقەت دەکات، چیتر بۆگەیشتن بەحەقیقەت”پێویستناکات فەیلەسوف ڕوخساری تۆقێنەرو ناشیرین بێت”.

ئەوەی کە دەبێت نیشانەی پرسیار لەسەر خودایبونی ئاین دابنێت ئەوەیە، چۆن خودایەک ئەم ڕاستییە نازانێت کە مرۆڤ خونەریتی کۆمەڵگا وەردەگرێت و لەوەدا گوناهێکی نییە لەو سەردەمەشدا کە تاکەکان توانا و دەرفەتی ئەوەیان نییە بەراوردی کلتورەکان بکەن”لەڕێگەی گەشت یان خوێندنە وەو هەر هۆکارێکیتر…” .ئەوە ئاشکرایە کە تەنانەت مرۆڤ بەهۆی کاریگەری ژینگەکەی ئامادەی مردنە،نەک گۆڕان. دەبێت تاوانی خێڵێک چی بێت کە پێکهاتەی هزرییان ڕێگایان پێنادات دەستبەرداری بیرو بۆچونەکانیان بن!تەنانەت ئەوترێ پێکهاتەی هزر لە ڕێی بۆهێڵەوە دەگوازرێتەوە.

ئەوە خودانییە کوێرو کەڕولاڵیکردون تاڕێگەی ڕاست نەدۆزنەوە،بەڵکو ژینگە یان خەواندنی کۆمەڵایەییە!ئەمانە نەک گوناهکارنین،بەڵکو ڕەنگە لەبەرخۆپارێزی لەگوناح نەتوانن دەستبەرداری بەهاکانی خۆیان بن! چونکە ئەوەی بە گوێرەی کلتورێک گوناحە لە کلتورێکیتردا چاکەیە،بۆیە ،ڕەنگە حەزرەتی محمد هەستی بەو کاریگەریە کردبێت ودوای دڵنیابون لەوەی ناتوانێ بە ئامۆژگاری بەرەو حەقیقەتێکیان بەرێت کە بنچینەکەی هەستەکانی خۆیەتی بڕیاری کوشتنیان بدات.

خودا بەو سیفەتانەی کە ئیسلام پێیداوە،حەتمەن ئەوە دەزانێت ئەی چۆن ئەمەڕویدا؟چۆن خوێنی ئەوانەی حەڵاڵکرد کە بڕوا بە حەزرەتی محمد ناهێنن! لە کاتێکدا ئەمڕۆ ئێمە دەزانین بەهۆی کاریگەری ژینگە و هەست و نەستەکان کەسانێک نکۆڵی لەڕاستییەزانستیەکان دەکەن،نەک لەبەرئەوەی ئەمان ئەو ڕاستییە زانستیەیان پێ هەڵەبێت،بەڵکو لەبەر ئەوەی لەگەڵ حەزو باوەڕیان ناگونجێت،بۆ ئەمەش پەنا دەبەنە بەر لۆژیک کە پێ دەچێت” هۆکارێک بێت بۆ فەسادی فیکری و خۆخەڵەتاندن ” بە یەک نمونە ئەو خۆخەڵەتاندنە ڕوندەکەمەوە ،کاتێک تۆ بەباوەڕدارێک بڵێیت لە ئاینەکەی تۆدا ئەم شتە هەڵەیە،ئەو دەڵێت لۆژیکی نییە چونکە ناکرێت زانستی مرۆڤ زیاتربێت لە زانستی خودا،بازانست هەر بڵێ ئێمە بڕوا بەخودادەکەین و تەواو !لۆژیکی باوەڕداران دو پرەنسیپی هەیە:یەکەم:باوەڕ بەشتێک بکە.دووەم:باوەڕ بە پێچەوانەکەی مەکە. کەواتا لێرەوە بەبێ ئەوەی هەستبکات چالاکی عەقڵی کۆتایی هاتووە تەنانەت خوێندن و خوێندنەوە و توێژینەوەکانی باوەڕدار بۆ سەلماندنی یەقینەکان و هەست و نەستکانیەتی.عەلی وەردی ئەڵێت” مرۆڤ دوربینێکی لەسەروی عەقڵەوە هەیە”مەبەست لە و عەقڵەیە کە لەکۆمەڵگە وەردەگیرێت”بەو دوربینە سەیری دنیا دەکات ئەوی دوربینەکە نەیبینێت بە هەڵەو ناتەواوی دادەنێت.

بۆ یە بۆتێگەیشتن لە دنیا دەبێت دوربینەکە دابنێیت،ئەگینا لۆژیک کاری لە چەنەبازیەکی بێتام زیاتر نابێت.
حەزرەتی محمد نزیکەی دەساڵ بانگەشە کردن بۆ باوەڕەکەی ژمارەی شوێنکەوتوانی نەگەیشتە سەد کەس،بەڵام دوای بەکار هێنانی توندوتیژی دونیای فتحکرد! ئەمە خۆی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە بەهێزی شمشێر نەبوایە”وەک تەریقەتێکی بچوک دەمایەوە” ئەمڕۆ ئازادی ئاین یەکێکە لە بنچینەکانی مافی مرۆڤ،مرۆڤ لە ئەنجامی ئەزمون و پێشکەوتنی لە ناسینی مرۆڤ پێشێلکردنی ئەو مافە”ئازادی ئاین”بە تاوان دادەنێت. هەر چەندە پێغەمبەری ئیسلامیش لەکۆتایدا بە هەندێ چارەسەری مامناوەندی ڕازی دەبێت ،و هەندێک نەریتی جاهیلی دەهێڵێتەوە!بەم جۆرە دەگاتە چارەسەرێکی مام ناوەندی و سەنتێزێک پێکدێنێت.

دیارە لە ئەنجامی وردبونەوەی زیاترو ئەزمونی دەساڵ بانگەوازی بێ وڵامێکی پێویست،تێگەیشتوە کەناچارە لەهەندێ شتدا تەنیا گوزارشت لە چینێک نەکات و سازش بکات یان ڕەنگە لەبنەڕەتەوە هەندێ نەریتەکانی سەردەمی جاهیلی پێباشبوبێت و ئەوانەی گونجاندبێت، دواجار کاتێک دەبێتە کەسێکی کاریگەرو بەرچاو، تەنانەت خۆیشی ئەو جۆش و خرۆشەی بۆ زوهدو دوربون لەشەهوەت نامێنێت!
مەحمود عەبدوڵڵا




محمد پێغەمبەری خێڵ … مەحمود عەبدوڵڵا

زۆرینەی ئاینەکان لەناو خێڵەکان سەریان هەڵداوە،خێڵەکانیش کانگای ئەفسانەکانن،هەربۆیە ئاینەکان وەڵامدەرەوەی پێویستییە ڕۆحیەکانی کۆمەڵگای خێڵەکین،چەندە کۆمەڵگایەک خێڵەکی بێت هێندە لەئاین نزیک دەبێتەوە و بە پێچەوانەشەوە.بۆتاکیش هەروایە.لەبەئەوە تا زیاتر ئاین وڵامی پێویستە دەرونیەکانی تۆبێت تۆش هێندە لەخێڵ و مێنتالێتەکەی نزیکیت و بە پێچەوانەشەوە.
چەندە کۆمەڵگا لەشارستانی نزیک بێت هێندە لەئاین دوردەکەوێت و بە پێچەوانەشەوە …تۆش هەر وەها….
ئەوە گاڵتەجاڕییە،کەدەڵێن مرۆڤ بە بێ ئاین ناژیت…مرۆڤێک کە بتەواوی مانا ڕۆشنبیر بێت بەبێ خودا دەژیت،و لەگەڵ پرەنسیپە اخلاقیەکانی ئاینیش هەڵدەکات ، بەڵام مرۆڤ ناکاتە قوربانی ئاین ئاین بۆمرۆڤ نەک بەپێچەوانەوە.

ئاینی ئیسلامیش لەناو خێڵ سەرهەڵدەدات و وەڵامی کێشەکانی کۆمەڵگەیەکی خێڵەکی دەداتەوە.
محمد و بۆچون و لێکدانەوەکانی ئەودیوی سنوروکات نەبوون،محمدیش پیاوی سەردەمی خۆی بووە،لەزۆر ڕووەوە نەیتوانیوە سەردەم وکلتورەکەی تێپەڕبکات،بەڵکو زۆر لە نەریتە کانی ئەوکات، کە لای خۆی پەسندبوون ،بە ناوی خوداوە جێگیری کردوون و هەندێک نەریتیشی هەربەناوی خوداوە ڕەتکردونەتەوە.محمد چاکسازێکی کۆمەڵایەتیبووە. ئەوە محمد نییە کە بۆچون و بیرۆکەکانی بۆهەموو سەردەمێک گونجاون،ئەوە تۆی مسلمانیت کە پێوەرەکانت تێڕوانیینەکانت ناگۆڕێن،ئەوە ئیسلام نییە کە پێشکەوتووە ،ئەوەتۆی کە دواکەوتویت و یەک ملیم پێشناکەویت و هەموو شتێک بەمەتری ئیسلام پێوانەدەکەیت.

ئیسلام ئاینێکە لەناو خێڵ سەری هەڵداوە،بۆزۆرێک لە خەڵک لەوکاتەدا ئیسلام بیروباوەڕێکی پێشکەوتووە بووە ،وە زۆر گونجاویش بووە لە گەڵ هەست و نەستی عەرەبێکی دەشتەکی،لەهەمانکاتدا تەنانەت لەسەردەمی محمد خۆیشدا ئیسلام چ نییە جگە لە گێڕانەوەی ئەفسانەی پێشینان،بەتایبەت لای کەسانێک کەخوێندەواربوون،بەڵام لە کاتێکدا محمد پەیامەکەی ڕادەگەیەنێت لەمەککەدا چەند کەسێکی کەم خوێندەواربون ،کە ژمارەیان هەر هێندەی پەنجەکانی دەست دەبێت، ئەمەش هۆیەکە بۆ سەرکەوتنی ئاینی پێغەمبەرێکی بەحیساب نەخوێندەوار.ڕەنگە نەخوێندەواری محمد هۆکارێک بوبێت بۆ ئەوەی نەخوێندەوارەکان شوێنیبکەون و خۆشیان بوێت کەدەبینن محمد نەخوێندەوارێکە وەک خۆیان،جائەگەر محمد نەخوێندەوارییەکەی پڕوپاگەندەش بوبێت! بە ئاشکرا دیارە کە نەخوێندەوار بونی محمد پاساوێکە بۆ ڕەوایەتیدان بەوەی کە لەلایەن خوداوە هاتووە،ئەمەش خۆی لەخۆیدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە پەیامەکەی محمد بۆیە گرینگە کە نەخوێندەوارە،ئەگینا ئەگەر خوێندەوارێک بوایە بیروو باوەڕو زانینەکانی هێندە سەرسامکەر نەدەبون،بەواتایەکیتر،ئەوەی محمد دەیڵێت دەشێ کەسێکی خوێندەواریش بیزانێت،بەڵام ناشێ کەسێکی نەخوێندەوار بیزانێت!

ئیسلام ئاینێک نییە بۆ هەمو سەردە م کۆمەڵگایەک بگونجێت،بەڵکو دەگونجێندرێت، ئەویش بەدوو ڕێگا:یەکەم سیستەمی پەروەردە ئیسلامی بێت نەوە لەدوای نەوە ئەم بیرو باوەڕە نەقڵ ببێت و ، کەسێتیەکی ئیسلامی بەرهەم بێنیتەوە،کە دیارە مرۆڤیش بەرهەمی سیستەمە،وە لەڕێگای پەروەردەوە کۆمەڵگا لەدۆخی خۆیدادەهێڵیتەوە کاتێکیش کۆمەڵگا پێشناکەوێت ئەوە لەگەڵ ئاینەکە هاوشان دەبێت ،ئاخر مەنتیق نییە حەزو ئارەزوو ویستی کۆمەڵگایەک پێشکەوتو تربێت لە ئاینێێک کە بۆتە پێکهاتەی هزری ئەو کۆمەڵگایە.دووەم- تەفسیر،لەڕاستیدا موفەسیرەکان چ نین جگە کەسانێک کە معجیزە دادەتاشن،لەبەر ئەوەی قورئانیش زمانی شیعرە لاستیکییە و چۆنت بوێت ئاوا لێکیدەدەیتەوە و بەفیزیاوکیمیاش ترش و خوێی دەکەن،بەنمو نە -الطیر -ئەکەن بە فڕۆکە ،ئاخر پێم ناڵێن کە” مرۆڤی کافر”فڕۆکەی دروستنەکردبایە ئێوە چۆن دەتانزانی ئەو طیرەی محمد مەبەستی هەمان طیارەیە. محمد باسی باڵندە دەکات کە خوا ئاسمانی بۆ مسخر کردووە،دەی فڕۆکە حەفتاجار ئاسمانی بۆ مسخربکەی ،سوتەمەنی ببڕێت حەفتاجار دەکەوێتەخوار بەحەفتاقورئانێ.

بەکورتی دەمەوێت بڵێم ئەوەتۆی کە خێڵەکی و ئاین و پێغەمبەری خێڵ پڕبەپێستی تۆن،نەک ئیسلام بۆهەموسەردەمێک گونجاوبێت،ئەوەتۆی لەم هەویری ئیسلام دروستکراویت .تا تۆش پێشنەکەویت ممکین نییە ئاینەکەت دواکەوتوبێت ،تۆ لەئاینەکەیت و ئەویش لەتۆ.




خەمڵاندنێکی هەڵەی خودا و هاوڕابونی لەگەڵ عمر … مەحمود عەبدوڵڵا

قورئان ڕوی لە کۆمەڵی عەرەبی بەدەوییە،لەناو عەرەبیشدا ڕوی لە پیاوانە ،کاتێک خوای محمد دەڵێت :”ئەی باوەڕداران”ڕوی لەپیاوانە نەک لەهەردو ڕەگەز،چونکە کاتێک مژدەی پاداشت دەدات بەباوەڕدارانێک کە بانگی کردون پاداشتەکە بریتییە لە ژن و ئەسپ و …تاد.

بەڵام لێرەدا ناچمە ناو ئەم بابەتە، بەڵکو باس لە دووئایەتی دژ بە یەک دەکەین لە سوڕەتی تاڵانی یان دەستکەوتدا،کە لەو دوئایەتەدا بە ئاشکرا دەردەکەوێت محمد خەمڵاندنێکی هەڵەی کردووە ،و دوای ئەوەی کە لەجەنگدا بۆی ڕونبۆتەوە کە خەمڵاندنەکەی هەڵەیە بە پاساوێک ئایەتێکیتر دێنێت و بەناوی خوداوە جێگیری دەکات.

لە ئایەتی شەست و پێنجدا ،بیست کەسی باوەڕدار دادەنێت،لەبەرامبەر دو سەدکەسی بێباوەڕدا،واتا یەک بەدە،بەڵام دوای ئەوەی بۆی دەردەکەوێت کە ئەمە هەم قوڕسە و هەم لەتوانادا نییە کە تاکە کەسێک شەڕی دەکەسبکات”بەگشتی،ئەگینا هەندێکجار ئەمە ڕودەدات،کەسێک بەرامبەر دەکەس بجەنگێت بەڵام ئەمە حاڵەتی شازە” بۆیە دواتر لە ئایەتی شەست و شەش ئەم حیساباتە دەگۆڕێت بە یەک بە دوو،واتا یەک کەسی باوەڕدار بەرامبەرە بەدوکەس،سەد بەرامبەردوسەد،و هەزار بەرامبەر بە دوو هەزار.

لێرەدا یان دەبێت بڵێین خودا حیساباتەکەی هەڵەبووە ودوای تاقیکردنەوە هەڵەکەی بۆدەرکەوتووە،کەئەمەش پێچەوانەی تایبەتمەندییەکانی خودایە لە قورئاندا،یان محمد ئەو خەمڵاندنەی بۆخۆیکردوە و بەڕاوێژ لەگەڵ هاوەڵانیدا.
پاشان محمد ڕاوێژ بە ابوبکرو عمر دەکات سەبارەت بە چارەنوسی دیلەکان،ابوبکر دەڵێت :مەیانکوژە.
عمر دەڵێت:بیانکوژە.

تەماشابکە دواتر ئایەتێک دێتە خوارەوە بۆ محمد کە بۆچونی عومەرە،ئەو ئایەتەی کەدەڵێت:”بۆ هیچ پێغەمبەرێک نییە کە دیلی هەبێت لە بێباوەڕان تا کوشتارێکی زۆریان لێنەکات”بە پێی گێڕانەوەی بوخاری محمد بە عمری وتوە کە خەریک بو توشی سزایەک ببین،بەهۆی هاوڕانەبونمان لەگەڵ تۆدا!ئێستا پێویستە بیربکەینەوە ،چونکە بێگومان خودای محمد ناتوانێت بەسەر ژیریدا زاڵبێت،خودای محمد تەنیا بەسەر هەست و نەستدا زاڵە ،خودای محمد دەڵێت:”ان اللە یحول بین المرء وقلبەِ”واتا ویستی خودا دە بێتە بەربەست لەنێوان مرۆڤ و دڵیدا،واتا خودا ئەوپەڕی دەسەڵاتی هەیە بەسەر دڵی بەندە کانیدا،نەک بەسەر عەقڵیاندا!ئاشکرا یە دین،هەموو ئاینەکان،بەجۆرێک دوچاری هەستو نەستی بڕواداران بوون.بۆ یە بە ستەڵەکی باوەڕ کاتێک دەکەوێتە بەر تیشکی عەقڵ دەتوێتەوە .




گوێبگرە ژنی بچوک – بەشی یەکەم … مەحمود عەبدوڵڵا

نزیکەی هەشت هەزارساڵە پیاوی بچوک خەریکی بچوکردنەوەی تۆیە، لەم ماوەیە دا وەک ئایدیۆلۆگێک خەریکی تیۆریزە کردنی بچوککردنەوەی تۆیە، هەموشتێکی کردۆتە نێر تەنانەت بیرکردنەوەش”هەردەڵێی هەردو بەشی مێشکی لەتورەکەی گونیدایە” ،ئەرێ ژنی بچوک،تەنانەت بیرکردنەوەش نێرانەیە،هەر لەبەر ئەوەیە کە بەزەحمەت یەکێک ئەدۆزیتەوە وەک مرۆڤ لە بارەی تۆوە بدوێت ،نازانن کە”پیاوبون ئەوە نییە کلکت هەبێت”.بەڵام لەڕاستیدا داهاتوت بەندە بە بیرو بۆچونەکانی تۆ ،تۆش باوەڕت بە پیاوی گەورەی بچوک کردووە.ڕۆژگارێکیش هەبوو هەموشتێک مێینەبو،وەک چۆن ئێستا هەموشتێک نێرە.ژنی بچوک “تۆخۆت سەروەری کۆیلەیی خۆتی”چونکە تۆ لەڕابردوت نانۆڕیت،بیرناکەیتەوە بۆچی ناسنامەی سێکسیان داوە بەتۆ،ناسنامەی پارەش بە پیاو،ئەرێ بۆ تێناگەیت هۆی چییە تۆ هەمیشە فرۆشیارو پیاوی بچوکیش هەمیشە کڕیار.تێناگەیت ،ئەدی ئەتۆ بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش نرخێک بۆخۆت دانانێیت!

“تۆ خۆت سەروەری کۆیلەیی خۆتی “چونکە بێ پارە پەیوەندی بەسوکردنی خۆت ئەزانی،ڕێک بە پێچەوانەوە بیردەکەیتەوە.تۆ دەتەوێت پیاو سەروەربێت .ئەها تۆ بەمن دەڵێیت:گەر کاریش بکەم خەرجیم لەسەر پیاوە ،چونکە خۆمی بەدەستەوە ئەدەم،ئۆه گرگن،گرگنێ تۆ ئاوا بیردەکەیتەوە بۆیە ناسنامەیەکی سێکسی نەبێت بۆ تۆ ڕەوانابینن.تۆ گازندە ی ئەوە دەکەیت کە ناتوانی پیاوێک بدۆزیتەوە خۆشی بوێیت،بەرلەوەی بیر لە سێکس بکاتەوە،گرگن تۆ تەنیا لایەنی سێکس و جوانی لەخۆتدا نیشاندەدەیت بۆیەوایە،هەمو شتێک پەیوەندی بە بۆچوەکانی تۆوە،من دەمەوێت لە گەڵت بدوێم ،دەمەوێ فەلسەفە لێبدەیت،دەمەوێت بڕۆین پیاسە بکەین بەڵام تۆ باوەڕناکەیت ،ئاخر تۆ خۆت پێت وایە تۆ تەنیا ناسنامەیەکت هەیە ئەویش سێکسە.تۆ نابیتە ژنی گەورە لەڕاستیدا نابیتە هەڤاڵ.
گرگن من دەزانم گەمژەیی بەجوانی دەشاریتەوەو پیاوی بچوکیش بە پارە،ئاخر ئەو وادەزانێت کڕیارە،بۆیە هەر هێندەی پارەی هەبو لەڕادەبەدەر دەکڕێت لە جوانترین کاڵا دڵخوازەکانی خۆی.
تۆ پێت وایە کە خەرجکردنی پارە بۆ پیاوی بچوک لە ڕیستۆرانتێک ،لەپاسێکدا لەهەمو شوێنێک لێخواردنە ،گرگن بزانە بۆ پیاو ڕازیی نییە کەتۆ پارەکە بدەیت لە هیچ شوێنێک !ئایا پێی وانییە کە دەبێت شتێک قەرزاری بیت جگە لە پارە،یان لە بەر ئەوەنییە کەپێی وایە ناسنامەی ئەو پارەیە و هی تۆش جوانی و سێکس. ژنی بچوک لەخۆمە وە واناڵێم ، دەیان توێژینەوە ئەوە دوپات دەکەنەوە کە ژنی بچوک خۆی بەفرۆشیاردەزانێت و پیاو کڕیاڕ.

ژنی بچوک،کاتێک پیاوێک داخوازیت دەکات خێزانەکەیان پرسیاری چی لێ ئەکەن دەپرسن ئاخۆ پارەی هەیە،ئیشی باشە،ئەی خێزانی پیاوی بچوک دەبێت بەدوای چی تۆدا بگەڕێن بێگومان دەپرسن جوانە یانا!! پاشان کەمێک پرسیاری ڕەوشتیش ئەکەن،بەڵام هەرچۆنێک بێت ناسنامەی تۆ جوانییە! ژنی بچوک ڕەنگە تۆ باش بزانیت بۆچی ژنی بچوک تەنیا لەگەڵ پیاوی بچوکی پارەدار پەیوەندی دروست دەکات، دەگمەنە، بەڕاستی دەگمەنە ژنێک جوانبێت و بیر لە پەیوەندی دروستکردن بکاتەوە لەگەڵ پیاوێک کە پارەدار نەبێ! ئەم بیرکردنەوانەی تۆیە کە هەموان لەتۆدا یەک شت دەبینن سێکس، ئەمە لە ڕۆژ هەڵات بێت یان ڕۆژ ئاوا جیاوازی نییە، تەنیا ژنو پیاوی گەورە لە دەرەوەی کڕین و فرۆشتن بیر لە پەیوەندی خۆشەویستی دەکەنەوە و پێیان ئاساییە کامیان ماڵ بەڕێوەبەرێت.
لێکۆڵینەوەکان و ڕاپرسیەکان لەوڵاتێکی وەک ئەمریکا جەختیان لەو ڕاستیانە کردۆتەوە،کە پیاو ی بچوک و ژنی بچوک ئاوا بیردەکەنەوە!
ژنێکی گرگن کە لەکەنەدا ئەژی و بەتەمایە ئەدەبیات بخوێنێت وتی:”دەبێت مێردەکەم خەرجی خوێندنەکە م بدات”لە کاتێکدا کچی پیاوێکی دەوڵەمەندە، خۆیشی کاردەکات، دەزانی بۆ وادەڵێت، بەشەرمنییەوە وتی: چونکە خۆمی بەدەستەوە ئەدەم. گرگن بارودۆخت پەیوەندی بە بۆچونەکانی خۆتەوە هەیە .
تۆ چارەنوسی ژیانت بە پیاو سپاردووە جەنگ و سیاست و ئاشتی وپەروەردە تەنانەت چارەنوسی خۆشت.
تۆ نابیتە هەڤاڵی من،ژنیبچوک بەداخەوە!ئای چەند حەزدەکەم لەدەرەوەی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ من گفتوگۆی کێشەکانی ژیان و ژینگە و سیاسەت بکەیت،بەڵام تۆ نابیتە هەڤاڵ و کێوی بویت لەهاوڕێیەتی . تۆ پێت وانییە پیاوێک هەبێت لەدەرەوەی سێکس بیر لەپەیوەندی بکاتەوە لەگەڵتۆ چونکە تۆ پێت وایە سێکس ناسنامەی تۆیە .
تۆ خۆت زنجیری کۆیلەیی دەکەیتە دەست و پێت،کاتێک گوێ لە عەبدولەکان دەگریت،لە جیاتی تەسلیمە ونەوال سەعداوی، ئەوانیش جگە لەسوکایەتیکردن بەتۆ بۆسەلماندنی پیاوەتی خۆیان هیچیترت پێناڵێن. نایان هەوێت ببیتە سەروەری چارەنوسی خۆت ،چونکە ئامۆژگاریکاران ئەترسن بێکارببن کاتێک نەتوانن ئامۆژگاریت بکەن .ژنی بچوک پاشان پێت ئەڵێم ژنی گەورە کێیە.

بۆ نوسینی ئەم بەشە سود لەم سەر چاوەیە وەرگیراوە:
ئافرەت لەکاروانی مێژودا لەفریشتەکانی ئاسمانەوە بۆ کۆیلەی ماڵەوە