ململانێی و چاکسازی سیاسی یاکودەتاو پاکسازی خێڵەکی و بنەماڵەیی؟.. موزەفەر عەبدوڵا

‎سەرنجێك لەسەر کودەتاکەی ناو خێڵی تاڵەبانی

جارێکی تریش کودەتاو پاکسازی لە نێوان ئاغاو شێخەکانی خێڵ و بنەماڵەکانی کوردایەتی تا ڕادەی ئابڵوقەی چەکداری و چەتەگەریانە وەك هەورە تریشقەی ئاسمانی بێ هەوری توڕە بوە ڕوداوێکی چاوەڕینەکراوی سیاسی و سەردێری گەرمی هەواڵەکانی دەزگاکانی میدیای بیستراو بینراوو خویندراو تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان و ڕای گشتی .
هەڵبەت ئەمە نە یەکەم جارەو نە دوا جاریش دەبێت کە روداوی وا ڕودەدات لە ناو ئەو دەستەو تاقمە بۆرژوا خێڵەکیانەی بزوتنەوەی کوردایەتی – ناسیونالیزم – کە ناوی حزب و ڕیکخراوی سیاسیان لە خۆیان ناوە.بەڵکو ئەمە نەریتو پیشەی نزیك بە ٧٠-٨٠ ساڵەیانە لە نێو هەردو باڵ و ڕەوتی شەڕکەرو خۆبەدەستەودەر وەک چەند مانگ لەمەوپێش لە لێکۆڵینەوە نوسینێکی سیاسی و میژویی بەناوی دو باڵی ناسیونالیزمی کوردو تایبەتمەندی یەکانی شەڕکەرو خۆ بەدەستەوەدەر ڕونمان کردەوە.لەوێدا بە وردی باسمان لەوە کرد کە ناسیونالیزمی کوردو حزبەکانی بەهۆی کۆمەڵێک هەلومەرج و هۆکاری خۆیی و بابەتی – ذاتی و موضوعی – نەک هەر نایەوێت بەڵکو هەرگیز ناتوانێت بزوتنەوەو حزبەگەلێك بن کە خاوەنی بچوکترین پۆتانسێڵی یەكێتی و یەکگرتن و پێشکەوتنخوازی و ئازادیخوازی بن لە هیچ ئاستێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا.بێگومان ئەوە تایبەتمەندی وپۆتانسێڵی بزوتنەوە ناسیونالیستی یەکانی سەرەتای سەدەی نۆزدەو بیست بوە. بەڵکو ڕێک بە پێچەوانەوە ناسیونالیزمی ئەم سەردەمە هەر لە دەورانی سەرەتاو کۆتایی جەنگی ساردەوە، بە تایبەتی سەردەمی ڕاگەیاندنی سیستەمی نویی جیهانی بە ڕابەری ڕەوتی بۆرژوا جیهانی لیبرالیزمی نوێ لە ئەمریکا ئەوە هەمو ئەو تایبەتمەندیانە لە ڕیشەوە نایمینیت. نەك ھەر ئەمە بەڵکو ڕێک هەرچی فکرو سیاسەت و کەلتوری دورانی سیستەمی فیودالی – دەرەبەگی – و خێڵەکی و دینی و تایەفەگەری هەیە دەمەزەردی دەکاتەوەو دەیکاتە یاساو بڕیار و نەریت و کەلتورێك بەسەر هەمو کەس و لایەنیکدا دەیپەسینیت.
هەر کەس ئەمرۆ ئەلیف و بێیەک لە سیاسەت بزانیت و ڕاست و چەپ بناسێت دەزانیت کە ئەو فکرو سیاسەت و نەریت و کەلتورەی ئەمرۆ لە ماوەی سی ساڵەی دەسەڵاتی ئەم دەستەو تاقمانەی وەك یەکیێتی و پارتی هەیە هەموی سەلمینەری ئەو ڕاستیانەن کە کیشەو گرفتەکە تەنها لە حزب و ڕیکخراوەکانی ناو ئەو بزوتنەوەیەدا نی یە بە تەنھا بەڵکو ئەو تایبەتمەندی خودی جوڵانەوەکەیانە.
ئەگەر هەڵسەنگاند و هەڵویست گرتنی ڕۆشنی چینایەتی لە دەورانی پیش سی ساڵی دەسەڵاتیان بۆ زۆرایەتی جەماوەر زۆر سەخت بو بێت ئەوە تاقی کردنەوەیان لە ماوەی سی ساڵی دەسەڵاتدارێتی پارتی – بارزانی و یەکیتی – تاڵەبانی و هاوپەیمانە ووردەکانیان بە ڕاست و چەپیانەوە بۆ ئەم لێکدانەوەو هەڵویستگیریانە ئیتر پێویستە زیندوترین و ڕاستترین ئەزمون بێت بۆ ئەوەی خۆ هەڵخەڵەتاندنە کە ھەر کەسێك کەمترین چاوەڕیی لەمانە هەبیت بە شێوەیەکی ئازادیخوازانەو پێشکەوتنخوازانەو هاوچەرخانە ململانێی سیاسی و چاکسازی بکەن لەهەر بوارێکەوە، نەك بە قازانجی ماف و ئازادی یەکانی جەماوەر ،بەڵکو بە قازانجی ئامانجە گشتی یەکانی خودی جولانەوەکەشیان. بێگومان پایەو ئاسۆکانی جوڵانەوەی ناسیونالیستی لە ڕوی ئابوری وسیاسی مێژووییەوە ئەوەبوە کە جولانەوەکەو حزبە سیاسی یەکانی نەتەوەو نیشتیمانێکی سەربەخۆو یەکگرتوو بە‌هێز لە ڕوی ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوری و سیاسی و سەربازی و ھتد بەدی بینیت. پێویستە جەخت لەوەش بکەمەوە سەرەرای هەر ڕەخنەو ناکۆکی و دژایەتی یەکی فکری و سیاسی چینایەتیم بۆ ئەمبنەماو ئاسۆو ئامانجانە.
ئێستا لەم روداوەشدا وەك ئەزمونی دسەڵاتی سی ساڵەیان دەیانەویت ئەوە بە جەماوەری ناڕازی و هەژارو برسی و بیکارو ئاوارەو دەربەدەری توڕەی کوردستان بڵین کە ئەم روداوانە ئاسایی یەو بەشێکە لە ململانێی سیاسی و چاکسازی ئابوری و سیاسی و سەربازی و ئەمنی نەك سیاسەتی پیلانگێڕی و کودەتاگەری پاکسازی خێڵەکی و بنەماڵەیی کە هۆکارەکەشی هەم ناوخۆیی یەو هەم دەرەکی. ناوخۆیی یە بەو مانایەی ئیتر حزب و دەستەو تاقمەکانی ئەم جولانەوەیە ناتوانێت و نایەویت ،وەک ووتمان باوەری بە ئازادی و ململانیی فکری و سیاسی و حزبی ئازادانە بیت هەرگیز. ناتوانێت وەک حزبە سیاسی یە لیبرال و سۆشیال دیموکراتەکانی نەك ئەوروپاو ئەمریکا بەڵکو وەك دەروانی حزبە قەومی یەکانی ووڵاتانی ڕۆژهەڵات بیت لە سەرەتاو نیوەی سەدەی بیستیش. چونکە هەرچۆن بێت ئەو حزبانە بەهرەمەند بون لە کۆمەڵێک فکرو نەریتی سیاسی هاوچەرخی دژە فیودالی و هەمیشە لە هەوڵی یەکپارچەیی نەتەوەیی و نیشتیمانی بون وە بە کردەوە هەوڵیان داو لەبارەیەوە. ھەرچەندە ئەمانەش وەك دروشمی بریقەدار کوردستانی چوار پارچەکراوی یەکگرتو لە خەون و خەیاڵیان بوو بە تایبەتی پەکەکەش تا کۆتایی سەدەت بیست وابو .بەڵام حزبەکانی کوردایەتی لەوەتەی سەریان لە هێلکە دەرهێناوە ئەوەندەی شەڕی ناو خۆیان کردەوە- شەڕی برا کورژی وەك خۆیان دەڵێن – ئەوەندە شەڕی دوژمنە سەرسەختە نەتەوەیی یەکەیان نەکردەوە بۆیە ئیتر دروشمە بریقەدارە خەیاڵی یەکەیان نەك ھەر لای جەماوەری ستەمدیدە بەڵکو لای ڕۆشنبیرە بەناو لیبرالەکانیشیان بێ ناوەڕۆک بۆتەوە.
وەک پێشتر ووتمان هەمێشە باڵێکیان شەر کەرو ئەویتریان خۆ بەدەستەوەدەر بونە و هەمیشەش لە بازنەی شەڕو مفاوەزات لە جیگۆڕكێدا بونە . ئەوە ھەمو کارنامەی سیاسیانە لە نیوەی سەدەی بیست بەدواوە.
ئیشتاش لەم ڕوداوە کە جگە لەوەی وەک وتمان هۆکاری ناخۆیی هەیە بەڵام هۆکاری دەرەکیش یانی دەسوەردان و دەخاڵەتی دەوڵەتە زلهێزە جیهانی و ناوچەیی یەکانی هەر لە ئەمریکا تا تورکیاو ئیران بە تایبەتی، ڕۆڵی سەرەکیان لەم ڕوداوانە هەیەو بەشێکە لە ململانێ دەرەکی یەکانی ئەو زلهیزانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وعیراق و کوردستان.
لەهەموی گاڵتەجار تر لە قسەو لێدوانەکانی سەرانی یەکیتی قسەکانی سەرانی پارتی یە کە دەڵێن ئەو روداوانە بەشێکە لە ململانێی سیاسی ناو خۆی یەکیتی و لەسەر پرسی چاکسازی و ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارەیی یەکانە..!
بەهەر حاڵ بە جیا لە گرینگی ئاماژەدان و ڕونکردنەوەی هۆکارە ناوخۆیی و دەرەکی یەکانی ئەم ئاژاوەگێری و کودەتاگەریانە کە تا ڕادەی هەڵکوتانە سەر بنکەو بارەگاو نوسینگەو تەنانەت چونە سەر ماڵی شیخ لاهوری هاوسەرۆك و براکانی وەك دەڵێن چوە، بەڵام گرینگ تر لەوە ئەوەیە کە جەماوەری خەڵکی ستەمدیدەو قوربانی دەستی ئەم دەسەڵاتەی کوردایەتی و حزبەکانی بە ئاگا تر بن لەو سیاسی و نوسەرو ڕۆشنبیرە وردە بۆرژوا بەکرێگیراوانەی کە سی ساڵە بە شیوازی جۆراو جۆر ئەم دەسەڵاتەیان لای خەڵك پیرۆز کردەوە بەناوی دەسەڵاتی خۆییەوە تا کەس ئەگەر ناڕازیش بو لەو دۆخە سەختەی کە بەسەر خەڵکدا سەپاوە بەڵام خواست و دروشـمی کۆتایی پێهێنانی ئەم دەسەلاتە بەرز نەکەنەوە.
لە ڕاستیدا هەر هاوسەرۆك و باڵو لاباڵێکیان سەرکەوێت یا ژێڕ کەوێت هێچ لە ماف و ئازادی یەکانی خەڵك کەم و زیاد ناکات.
ئەمانە هەر وەك چۆن لە ناو خۆیان هیچ تایبەتمەندی و نەریتێکی ئازادیخوازی و ململانێی سیاسی ئازادانەیان نەماوەو باوەڕیشیان پێی نی یە ئاواش هیچ باوەڕێکیان بە سەرەتاترین ماف و ئازادی یە ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی یەکانی جەماوەر نی یە.
بۆیە بەدەست هینانی هەر ڕادەیەك لە ئازادی و مافەکانی خەڵك بەندە بە ڕادەی ئاگایی سیاسی چینایەتی و یەکگرتویی و ڕیکخراوەیی سیاسی جەماوەرەوە .هەر ئەمەش دەتوانێت ئەم حزبانەو دەسەڵاتەکەیان وادار بکات کەمێك لە جیاتی پیلانگێری و کودەتاگەری مل کەچ بن بۆ ململانیی سیاسی ئازادانە و چاکسازی ئابوری و کۆمەلایەتی .

موزەفەر عەبدوڵا
٢٠٢١/٧/١٠




دوو ڕەوتی ناسیونالیزمی کورد :شەڕکەرو خۆبەدەستەوەدەر.. موزەفەر عەبدوڵا

لەبارەی ناسیونالیزمو تایبەتمەندییەکانی ناسیونالیزمی کوردەوە

دەروازەیەک…..

پاش نزیک بە سەدەیەک لە سەرهەڵدان و گەشە کردنی بزوتنەوەی قەومی کورد ، کوردایەتی – ناسیونالیزم – و بە حزبی بونی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و- زیاتر لە نیو سەدەش لە دووبەش بونی ئەم حزبە بۆ دو ڕەوتی قەومی – خێڵەکیو ناوچەگەری بەناوی مەلایی و جەلالی سەرەنجام لە سەرەتای نەوەتەکان لە هەلومەرجێکی تایبەتی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیدا بە دەسەڵاتی سیاسی گەییشتن. وە لەسەر دابەشکردنی پلەو پۆستوداهاتەکان ،دوای چەند جەولەی شەڕو کوشتاری نێو خۆیانو قوربانی هەزاران کەسی بێتاوان ،ڕێککەوتن لە بەڕێوەبردنی ناوچەگەریانەی کۆمەڵگای کوردستان.
ئەو هەلومەرجە تایبەتیانەش کە تیایدا دەسەڵاتیان گرتە دەست بریتی بون لەو گۆڕانو وەرچەرخانەی هەرەسی بلۆکی ڕۆژهەڵاتی سەرمایەداری دەوڵەتی ،بەناو سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی ،بە ڕابەری یەکیتی سۆڤیەتو، باڵادەستی بلۆکی ڕۆژئاوای سەرمایەداری بازاری ئازادی دیموکراسی بە ڕابەری ئەمریکا .ئەو گۆڕانکاریانەش مۆری ئەوپەڕی ڕاستڕەوی خۆیان دا لە هەمو بزوتنەوەو ڕێکخراو و دەسەڵاتێکی سیاسی کۆنو نوێ.بزوتنەوەی قەومی کوردو حزبەکانیشی نەک هەر بێبەش نەبون لەم مۆرلێدانە بەڵکو خۆیان پێداخ کرد.
پارتی و یەکێتیو هاوپەیمانەکانیان بە قەومیو ئیسلامی یەوە سەرەتا بە ناوی بەرەی کوردستانی و پاشان بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە مۆڵەتی دەسەڵاتیان پێدرا تا کۆمەڵگایەکی هاوچەرخ بەڕێوە بەرن بەناوی پەرلەمانو حکومەتی هەڵبژێردراوەوە.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بو هەر لەسەرەتاوە ئەم دوو حزبەو دەسەڵاتەکەیان ڕوبەڕوی ڕەخنەو ناڕەزایەتی ڕەوتێکی چەپی نوێ بونەوە بەناوی کۆمۆنیزمی کرێکاری کە لە دروشـمی ناسیونالیزم شەرمەزاری یە بۆ مرۆڤایەتی کورت کرابۆوە.بەلام سەرەڕای بەرزکردنەوەی ئەم دروشمەو ڕەخنەو ناڕەزایەتیوناکۆکیو دژایەتی قوڵی چینایەتی کۆمۆنیزمی کرێکاریو حزبەکانی بۆ ناسیونالیزمی کوردو حزبو دەسەڵاتەکەیان هاوکات ئەم بزوتنەوە نوێیە خواستی کۆتایی پێهێنانی ستەمی نەتەوەییان بەرزکردەوە تا ڕادەی جیابونەوەو پێکهێنانی دەوڵەتیکی سەربەخۆ لە ڕێگای دەنگدانی گشتی و ڕاستەوخۆوە.بە پێی توانا کاریان کرد بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە وەک سیاسەتێکی فەرمی و ئاشکراو بێسەوداکاری هەر لە سەرەتای نەوەتەکانەوە.لە ڕاستیدا هیچ کاتو ساتێک هیچ حزبو ڕیکخراوێکی سیاسی ناو بزوتنەوەی قەومی کورد سەرەڕای شینو شەپۆڕیان بۆ قەومی کورد بەڵام وەک حزبی کۆمۆنیستی کریکاری بە فەرمی و ئاشکراو بە ئیرادەو جورئەتەوە ئەم مافو خواستە جەماوەرییەیان بەرزنەکردۆتەوە.
ئەگەر بارزانیو پارتیوهاوپەیمانەکانی چەند ساڵێک لەمەوبەربانگشەی دەنگدانو سەربەخۆیی کردو هەنگاوێکی بە کردەوەی نا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوە لە ئاکامی قەیرانو بنبەستی حزبو دەسەلاتەکەیان و هیز هاوسەنگیو پیلانێکیان بو بەرامبەر نەیارە ناسیونالیستی یە کانی خۆیان و هاوکات ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی قەومی و ئیسلامی تایەفی لە بەغدا .
هەڵبەت سەرەتا زۆربەی سەرکردەکانی ئەم بزوتنەوەیەوحزبەکانی ،بیرمەندان ، ڕۆشنبیران ، نوسەرانو میژونوسانیان ئەم دروشمو ڕخنەو ململانێی تازەیەیان بەلاوە کێشەو گرفتێک وبەرهەڵستکاریەک نەبو. بەڵام هەر کە ڕێکخراوەکانی ئەم بزوتنەوە نوێیە ،بە تایبەتی ڕەوتی کۆمۆنیست ، یەکێتی خەباتو دەستەو گروپەکانو سەدان هەڵسوڕاوی تری چەپو کۆمۆنیست دەستیان دایە پێکهێنانی شوراکان لە زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان ئیتر بەرەی کوردستانی ، بە تایبەتی یەکێتی نیشتیمانی کەوتە پەلەقاژەو هەڕەشەو گوڕەشەو هەوڵی سەرکوت کردنیاندا بە هێزی چەکدار بەڵام سەرکەوتو نەبون .ئیتر لەو کاتەوە ناسیونالیزمی کوردو حزبەکان درکیان بەوە کرد ئیتر کۆمەڵگا گۆڕەپانی سیاسی و میلیشایی تەنها خۆیان نییە تا بە بێ ڕکابەری چینایەتی تەڕاتێن بکەن . بەڵکو بزوتنەوەو ڕێکخراوگەلێکی تەواو جیاواز پەیدا بونەو دەتوانن نەک هەر ببنە بەرهەڵستکار بەڵکو ببنە ئەلتەرناتیڤی جەماوەری خەڵكی کرێکارو زەحمەتکیشو ژنانو لاوانی یەکسانیخوازو ئازادیخواز و توێژە ستەمدیدەکان ئەگەر ئەم جوڵانەوەیە بەهرەمەند بێت لە حزبی سیاسی و ڕێکخراوەی جەماوەری و کۆمەڵایەتی بەهێز.
دیارە هۆکاری زۆر هەن وای کردوە کە بەرەی کوردستانیوحزبەکانی ئەم دروشمو ڕەخنەو ناڕەزایەتیو ململانێی ئەم جوڵانەوە نوێیە پشتگوێ بخەن . وەک کێشەو گرفتێک تەماشای نەکەنو بۆیان گرینگ نەبێت .بەڵام دوو هۆکار لە نێو ئەو هۆکارانەدا گرینگ ترینیانن ئەوانەش :
یەکەم : بزوتنەوەی کوردایەتیو هەردو حزبەکانی لەبەرخۆشیو سەرگەرمی سەرکەوتن و بەدەسەڵات گەییشتنیان لە سایەی ئەو وەرچەرخانە ڕاستڕەویەی جیهانوپاشەکشەیەی چەپی دەسەڵاتداری هەرەسهێنراو هیچ دەنگو ڕەنگو دروشمێکی ناڕازی یان نەدەبیست.
دوەم : خودی ئەم چەپەی کە ئەم دروشمەی کۆمۆنیزمی کریکاریان بەرزکردبوەوە کە بیرمەندەکەی مەنسور حیکمەت بوو چەپێک بوو سەرەڕای ڕوهێنانی بۆ ئەم تێورو جوڵانەوەیەی کۆمۆنیزمی کرێکاری هێشتا تەسفیە حیسابی تەواوی سیاسی و فکری و کۆمەڵایەتییان لەگەڵ ئەو چەپە باوو تەقلیدیانەی سەر بە بلۆکی سۆڤیەتو چین و ئەلبانیاو..هتد یاخود نەیارە چەپە پەراویزی یەکانی ئەو بلۆکە نەکردبو.ڕاستە لە ژێرکاریگەری باسو بابەتە تیوری و سیاسیو هەڵویستەکانی ڕەوتی مارکسیزمی شۆرشگێری حزبی کۆمۆنسیتی ئێڕانو پاشان بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری کە مەنسور حیکمەت مەنسور حیکمەت ڕابەری فکری و سیاسی بو جۆرێک سنوربەندی ئایدیۆلۆژی و فکریان کردبو بەڵام هێشتا لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دابونەریتە کۆمەڵایەتی و ڕیکخراوەییەکانەوە نەچوبونە مەیدانی خەباتو ململانێی سیاسی و چینایەتی کۆمەڵایەتی واقعی.بێگومان زۆرێک لە هەڵسوراوانی ئەم چەپە نوێیە زیاتر لە ڕەخنەیەکی ڕۆشنبیری ڕادیکاڵی لە کۆمەڵەی مارکسی لینینی -کۆمەڵەی رەنجدەران – هاتبونە دەرەوە کە دوایی یەکێتی تێکۆشەرانی کارگەران و ڕەوتی کۆمۆنیستو زۆر دەستەی تریان پێکهێنا.سەرەنجام بە پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق لە ساڵێ ١٩٩٣ گەییشت.

ئەتوانین بڵێین بەڵگەی سەلماندنی ئەم بۆچونەش لەسەر ئەم چەپە نوێ یە لەو دەورانە ،کە خۆم هەڵسوڕاوێکی بوم، لەو سەرەگێژەیەدا دەرکەوت کە لە ڕوداوەکانی داگیرکاری کوێت لەلایەن ڕژێمی بەعسو ، شەڕی کەنداوو پەیوەندیان بە ئاڵوگۆڕە ڕاسترەوییە جیهانییەکان هاتنە پێشەوە.بە تایبەتی لە ڕوداوەکانی مانگی ئازاری ١٩٩١ کە جەماوەری کوردستانو بەشیک لە شارەکانی عیراق هەڵمەتیان بردە سەرمۆڵگاو دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس .ئەو کات ئەم چەپە ئەم ڕوداوو هەستانو هەڵمەتە جەماوەرییەی بە ڕاپەرین و شۆڕشی کرێکاری و سۆسیالسیتی دەزانی هەروەک لە پلاتفۆرمەکانی رەوتی کۆمۆنسیتو یەکێتی خەبات ..هتد دەرکەوت .

بەڵام ئێستا پاش نزیک بە سێ دەیە کە ڕەخنە لە ناسیونالیزمی کورد دەگرین و ناوەرۆکی دژە ئینسانی و دواکەوتویی و سەرکوتگەری و گەندەڵی و بەکریگیراوی… دەسەڵاتەکەیان دەردەخەین هاوکات بە چاوێكی ڕەخنەیی و هەڵسەنگاندن سەرنجی ئەم چەپە ڕۆشنبیرە ڕادیکاڵە بدەین کە ڕویان هێنا بۆ باسو بابەتە فکری و سیاسی و جوڵانەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری و، پاشان پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستانو بدەین کە خۆیان بە نوێنەری ئەم بزوتنەوە نوێیە دەبینین زۆر ئاڵوگۆڕیان بەسەردا هاتوەو ڕوبەڕوی زۆر قەیران بوینەتەوە.
ئەگەر بزوتنەوەی کوردایەتیو حزبو دەسەڵاتەکەیان لە بنی پێوە تا تەوقی سەر توشی قەیرانی هەمەلایەنە و داڕزیین بونەتەوەو کەوتونەتە بەر نەک هەر ڕەخنەوە بەڵکو کەوتونەتە بەرناڕەزایەتی و ڕاپەرینی جەماوەرەوە.تا ئەو ڕادەیەی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئەم حزبانەی ناسیونالیزمو کوردایەتی بۆتە خواستیکی گەورەی جەماوەری لە ١٠-١٢ ساڵی ڕابردو تا ئێستا. بەڵام کیشەو گرفت لەوەدایە کە ئەم بزوتنەوە نوێیەو حزبەکانی کۆمۆنیستی کرێکاریش کە وەک نەیاری سەرسەختی ناسیونالیزمو دەسەڵاتەکەی دەرکەوتون، بە تایبەت لە ١٠-١٥ ساڵی ڕابردوەوە توشی پاشەکشەو قەیرانی سیاسی و حزبی بۆتەوە .تا ئێستا توناو ئامادەییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نییە ڕابەری ئەم ناڕەزایەتیانە بکاتو لە پەراوێزی ڕوداوەکان وەستاوە. دیارە ئەم قەیرانو دۆخە نالەبارەش زیاتر لە دوای مردنی مەنسور حیکمەت و زنجیرە جیابونەوەو واز‌هێنانە بە کۆمەڵەکانی حزبەکان لە ئیران و عێراق هاتە پێشەوە . بۆیە بە بڕوای من چەندە گرینگە ئێمە ناوەڕۆکو تواناکانو تایبەتمەندیەکانی ئاکامەکانی جولانەوەی ناسیونالیزمی کوردو حزبەکانیو دەسەڵاتەکەیان و بارودۆخە تایبەتی و گشتیەکە بناسین ئەوەندەش گرینگە چاوبخشێنین بەو قەیرانەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بە گشتی توشی هاتوە و هۆکارو ئاکامە زیانبارەکانی و ڕێگا چارەی خوازراوو مەیسەر بدۆزینەوە تا کۆمەڵگا لەم دۆخە پڕ قەیران و چەوسانەوەیە ڕزگار بکات.

تا ئەو جێگایەی دەگەڕێتەوە بە قەیرانی هەمە لایەنەی ناسیونالیزم و دەسەڵاتەکەیان ئەوەیە ئەم ڕۆژگارە دەیانو سەدان نوسەرو ڕۆشنبیرو تەنانەت ڕابەرانێکی سیاسی خودی جوڵانەوەی ناسیونالیزمی کورد خۆیان ڕەخنە لە ناسیونالیزم دەگرن .زۆر جار ڕەخنەکانیان تەنها ئەخلاقیانەو ڕیسواگەرانەیە . هەتا کار گەیشتوە بەوەی سوکایەتی بە سەرکردەو هێما ناسیونالیستی یەکان بکەن و بەراوردی بکەن بە ڕژێمی فاشی قەومی بەعسوسەرانی ئەو ڕژێمەو ئاواتە خوازی ڕوخانی بن وەک بەعس بەهەر شێوازو نرخێک بێت. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە زۆربەی ئەو ڕەخنەو نارەزایەتی یانە ڕواڵەتی و ڕوکەشی و دابراوە لە دەست بردن بۆ زەمینە ئابوری و کۆمەڵایەتی و مێژویی یەکانی سەرهەڵدانو باڵاکردنی ئاوابونی مێژویی ناسیونالیزم بە گشتیو جوڵانەوەی کوردایەتیو تایبەتمەندی یەکانی بە تایبەتی. هەڵبەت لە لایەکەوە بەشێک لەو ڕۆشنبیرو نوسەرو سیاسیانە پییان وایە پارتیو یەکیتیو زۆریک لە هاوپەیمانەکانیان ناسیونالیستی ڕاستەقینە نین . هەروەها هەندێک لایەنو حزبی کوردایەتی بەهۆی کاروکردەوە ڕیسوایییەکانی پارتی ویەکیتیەوە ،بە ڕواڵەتو بە جۆرێک لە جۆرەکان ، کوردایەتی یەکەیان کاڵ کردۆتەوە بە تایبەتی لە ناو جولانەوەی ناسیونالیستی کوردستانی سوریا و تورکیا .
جا بۆ لێکۆڵینەوەو هەڵوێستگیری بەرامبەر ناسیونالیزم بە گشتیو ناسیونالیزمی کورد- کوردایەتی – بە تایبەتی، هاوکات ڕەخنە و ڕۆشنگەری چینایەتی لەهەردولا ،یانی بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبەکانیو ،ڕەخنەگرە ناڕازییە ڕۆشنبیرو نوسەرە بەناو لیبرال و نیو لبرالەکانیش ، ئەوە وا پێویست دەکات چاوێکی خێرا بخشێنین بەسەر ناسیونالیزم بەگشتی لە ڕووی بنەمای ئابوریو کۆمەڵایەتی هەتا بنەما فکری و سیاسی و مێژوویو تایبەتمەندی یەکانیو ئاکامەکانیشی ئاماژە پێبدەین . هەر وەک لە تایتڵەکەشدا کورتمان کردۆتەوە بەناوی دوڕەوتی بزوتنەوەی قەومی کورد :جەنگاوەرو خۆبەدەستەوەدەر- میلیتانت و پاسیفیست.
بە ئومێدی ئەوەی ئەم باسە تیشکێک بێت بۆ زیاتر ڕۆشنکردنەوەو هەڵوێستگیری لە ڕوانگەیەکی چینایەتی و هاوچەرخەوە بەرامبەر ناسیونالیزم.

ناسیونالیزم : قۆناغەکانی سەرهەڵدان وباڵاکردن و ئاوابون …!
پێموایە زۆربەمان کۆکبین- بە تایبەتی ئەوانەی لە ڕوانگەیەکی چینایەتی و بنەما ئابوری و کۆمەڵایەتی یە بابەتییەکانەوە بۆ ناسیونالیزم دەڕوانن – لەسەر ئەو تیورەی کە بوە بە پێناسەیەکی زانستی سیاسی بۆ ناسیونالیزم کە دەڵێت ناسیونالیزم ئایدیۆلۆژیای جولانەوەی سیاسی چینی بۆرژوای هاوچەرخە کە لە سەدەکانی شانزەو حەڤدەو هەژدە لە ئەروپا سەریهەڵداو گەشەو باڵای کردو رابەری شۆرشی کۆمەڵایەتی بۆرژوا سەرمایەداریان لەساڵی ١٧٨٩لە فەرەنسا کرد.ئەو شۆرشە یەکەم شۆرشی سیاسی کۆمەڵایەتی بۆرژوا ناسیول لیبرال بو کە کۆتایی بە دەسەلاتی فیودالی ئایینی وکڵێسا هیناو چینی بۆرژوای سکولاری هاوچەرخ گەییشتە دەسەڵاتی سیاسی .دوای ئەوەش لە چەندین ووڵاتی تری ئەوروپی ئەو شۆرشانە ڕویاندا. پاشان ناسیونالیزم بە شێوەیەکی گشتی لە سەدەی بیستیش لە زۆربەی ووڵاتانی تری دونیا گەشەیانکردو بە دەسەڵات گەییشتن بەڵام نەک بە هەمان شێوازو ناوەڕۆکی شۆرشگێڕیەوە. ئەم بزوتنەوەیە سەرەتا لە هەناوی ململانێی چینایەتی کۆمەڵگای دەرەبەگییەوە سەری هەڵداوە لە ووڵاتانی ئەوروپا بە تایبەتی لە ئیتالیاو ئەلمانیاو هۆڵەنداو بەریتانیاو فەرەنسا…هتد.

بو نمونە بەریتانیای گەورە ،کە لە سەدو نیوی ڕابردو وا ناونراوە ، تا پیش سەدەی شانزەش وەک نەتەوە فۆرمی نەگرتبو. هۆکارێکی گەورەی ئەمەش ئەوەبو کە بەشێکی چینی باڵادەستی ئەو ووڵاتە بە زمانێکی جیاواز لە زمانی زۆرینە دەئاخاوتن .وە لە بنەڕەتدا جیاواز بون لەو نۆرماندیانە کە ئینگلتەرەیان داگیرکردبو. یاخود ووڵاتیکی وەک هۆڵەندا هەر لەو سەردەمانە یەکەمین ناسیونالیزمی مۆدرینی لەسەر ژێرخانێکی سەرمایەداری دروست کردبو کەهاوکات لە جەنگدابون دژی داگیرکاری ئیمپراتۆری فیودالی ئیسپانیا.هەروەها ئیتالیا وەک مارکس دەڵێت کە یەکەمین توخمە سەرەتاکانی پەیوەندی سەرمایەی تێدا وەدەرکەوت. بەڵام لەگەڵ تێپەڕ بونی کات و بەرەو پێشچونی شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری پێویستی بازاری گەورەو هاوبەش ..هتد بوە هۆی بەرەو یەکگرتنی هەمو ئەو ئیمارەتە بچوکانەی ئەو ناوچانە و ئەم زمانو ووڵاتە یەکگرتوەی ئەمروی لێبێک ىێت .
ئەم زمانە یەکگرتوەی ئەمرۆی ئیتالی سەرەتا شێوەزاری کەمایەتییەک بوە.بەڵام لەسەدەی هەژەدەوە بوە زمانی فەرمی سەرجەم چینی بۆرژواو جولانەوە ناسیونالیستیەکەی …. ئەمانەو دەیان نمونەی تر هەن لە ئاستی جیهان بە تایبەتی ئەوروپا کە چۆن ناسیونالیزم جوڵانەوەی سەرەتایی چینی بۆرژوایە کە لەسەر شیوەبەرهەمهینانی سەرمایە وەستاوە. هەمو ئاسۆ ئامانجی ئەم چینەو جوڵانەوەکەی کۆتایی هێنان بە سیستەمی فیودالی وزاڵبونی سیستەمی سەرمایەداری بوو.
چینی بۆرژواو بزوتنەوە ناسیونالیستیەکەی بە گوتەی کارڵ مارکس دەورێکی لە ڕادەبەدەر شۆڕشگیرانەی لەهەمو ڕوویەکی ئابوری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی و فکری و کەلتوری گێڕاوە بەرامبەر چینی فیودالو سیستەمە ئابوری و سیاسی و فکری و کەلتوری یەکەی .دیارە ئەوە ڕۆشنە کە سەرخانی سیستەمی دەرەبەگی – فیودالی – بە شیوەیەکی گشتی لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە پشتی بە ئاینەکان بەستبو.بەڵام بۆ چینی بۆرژوای تازە هەڵچو کاریگەر ترین ئایدیولۆژیا لەو قۆناغەدا بیرو ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیزمێکی پێشکەوتنخوازبو کە توانی هەمو پێکهاتە فکری و سیاسی و کەلتوری یە ناوچەییە قەومی و خێلەکییەکان لە یەک سیستەمی ئابوری و سیاسی کەلتوری لێکهەڵپێکی و بتوێنێتەوە .هەر وەک زۆربەی بیرمەندو ڕاڤەکارانی ناسیونال لیبرالو سۆشیال دیموکراتەکانیش پێیان وایە ئامانجی ناسیونالیزم یەک دەوڵەت – نەتەوە – میللەتە – لەسەر یەک خاک- نیشتیمان، زمانو کەلتورە. تەنانەت بیرومەندو ڕاڤەکارانی چەپی ستالینیوماویو .. .بڕوایان بەهەمان لێکدانەوە هەیە بۆ پرسی دەوڵەتو نەتەوە.ئەگەرچی هەندێکیان باس لە نەتەوەی ڕەسەنو ناڕەسەن یان سەرەکی و لاوەکی دەکەن .

بەڵام لە چەند دەیەی ڕابردوەوە چەندین تیۆرزان و پسۆرو بیرومەند هەن پیاچونەوەیان بەو تیۆرو تێزانە کردەوەو ڕەخنەیان لێگرتون لەوانە ئەریک هۆبزباوم ،ئێرنست گیلنەر،بندێکت ئەندرسن ،هێنری لۆڤیرە هەتا سمیر ئەمین ومەنسور حیکمەت …هتد لە پرسی سەرهەڵدانی ناسیونالیزم و دەوڵەت جەخت لە ڕوانگەو تێزەکانی مارکس و ئەنگڵزو لینین دەکەنەوە.بەڵام بەبڕوای هەمو ئەوانەی سەر بە خەتی کۆمۆنیزمی کرێکارین بۆچونو لێکدانەوەو هەڵویستگیریەکانی مەنسور حیکمەت کە خاڵی هاوبەشی لەگەڵ ئەوانەدا هەیە کە ناومان هێنان بەڵام لە ڕویی سیاسی و کۆمەڵایەتی و حزبییەوە لەهەمویان ڕۆشنترە.زۆربەی ئەو بیرمەندو تیۆردانانە تەنها پرسی ناسیونالیزم و نەتەوەیان ڕاڤەکردەو ڕۆشنگەرییان کردەوە. بەڵام مەنسور حیکمەت نەک هەر لێکدانەوەو ڕونکردنەوەی بۆ کردەوە بەڵکو هەڵوێستگیرسیاسی وحزبیشی بۆ کردوە.نوسراوەی نەتەوەو ناسیونالیزمو بەرنامەی کۆمۆنیزمی کریکاری لەو نوسراوە دانسقانەیە کە قوڵی فکری سیاسی مەنسور حیکمەت دەردەخات لە چاو هەمو تیورزانو ڕابەرە سیاسی یەکانی پێشو.تەنانەت لە تیۆرو باسو بابەتەکانی لینین و مارکسیش لەم هەلومەرجەی دونیادا زیاتر ئەم پرسەی ڕۆشنکردۆتەوە.ئەوەی مەنسور حیکمەت لەو لێکدانەوەو ڕۆشنگەریانەی تر جیا دەکاتەوە هەروەک مارکس دەلێت:
تەنها لێکدانەوەی دونیا بەس نییە ،گرینگ گۆڕینەکەیەتی ،مەنسورحیکمەت هاتوە نەک هەر زۆربەی ئەو تیوریانەی لیبرالەکانو چەپی تەقلیدی بردۆتە ژێر پرسیارەوەو ڕەتی کردونەتەوە بەڵکو هەڵوێستگیری سیاسی و حزبی بەرامبەر ناسیونالیزم و دەسەڵاتەکەیان کردەوە.بە تایبەتی ئەو تیزەی کە باوە ئەوەیە گوایە نەتەوە ناسیونالیزم دروست دەکات بەڵام واقعییەت ئەوەیە ئەوە ناسیونالیزمە نەتەوە دروست دەکات. بە مانایەکی تر نەتەوە دیادرەیەکی ئابوری و سیاسی و کۆمەلایەتی یە نەک دیاردەیەکی سروشتی و ڕەگەزی.ڕاستە زمانودیالەکتیکەکان و تەنانەت کەلتورەکان دیاردەی کۆمەڵایەتی و ئاکامی ململانێی چینایەتی و بەرەو پێشچونی کۆمەڵایەتین بەڵام ناسیونالیزم وەک بزوتنەوەی سیاسی چینیکی دیاریکراوی هاوچەرخ –بۆرژوازی- لە پیناوی گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی و دامەزراندنی سیستەمی ئابوری و کۆمەڵایەتیەکەی هەمو ئەم دیاردانەی گردو کۆکردۆتەوەو بە پیرۆزیکردون. تەنانەت زۆریک لە بیرمەندە رەگەزپەرستەکان وەک دیاردەی دەرەوەی مێژوی ململانێی چینایەتی و کۆمەڵایەتی و سیاسیو مێژویی چاویان لێکردون.

بیرمەندەکانی فاشیزمو نازیزم و بەعسیزم ..هتد لەوانەن کە زمان و ڕەگەزو مێژوی خۆیان لەسەرو هەمو ئەوانەی تر ڕادەگرن .تەنانەت هەندێک لە سەرکردە فاشییەکان وەک ئایینو ڕەگەز بۆ ناسیونالیزمو تایبەتمەندییەکانیان دەڕوانن . لەم ڕوەوە ناسیونال ڕاسیزمی ئەڵمانی ،هیتلەری نازی ،و ئیتالی ، مۆسۆلینی فاشی ، تەنانەت هەندێک لە حزبو ڕێکخراوەکانی ناسیونالیزمی عەرەبیش کە لە ڕوی ئایدیۆلۆژییەوە ئیلهام لە ئیسلام وەردەگرن خۆیان بە نێردراوی خوداوەند دەزانن. بە تایبەتی ناسیونالیزمی عەرەب هەتا ئەمرۆش کەڵک وەردەگرن لەو ووتەیەی محمدی پەیامبەری ئیسلام کە وتوێتی عەرەب بەخێرترین نەتەوەیە کە خودا ناردوێتی بۆ خەڵک ئەم دیدگاو هەڵویستەش ئەوپەڕی رەگەزپەرستانەو فاشیانەیە.
جا قۆناغی یەکەمی سەر‌‌‌‌هەڵدانی ناسیونالیزم تا ئەو ساتانەی باڵای کردو دەسەڵاتو سیستەمی دەرەبەگایەتی کۆتایی پێهێنا قۆناغیکی لەڕادەبەدەر پێشکەوتنخوازانەو شۆرشگێرانە بوە . وە ئەم ڕۆڵەش وەک ئاماژەمان پێدا چینی بۆرژوای فەرەنسا لەشۆڕشی گەورەی بۆرژوازی نیشتیمانی لە ١٤ تەموزی ١٧٨٩ گێڕایو بوە پێشەنگی بزوتنەوەی ناسیونالیزمی جیهانی .
ئیتر لەوە بەدواوە شۆرشە بۆرژوازییە کۆمەلایەتیەکان لە ووڵاتانی تری ئەوروپای ڕۆژئاواو ناوەندو ئەمریکا بە شێوازی جۆراوجۆر ڕوویاندا.
بەڵام لەگەڵ تەواو بە دەسەڵات گەییشتنی چینی بۆرژوا لەهەمو ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا وگەشەی سەرمایەداری وپێویستی بازاڕی گەورەی جیهانی و هێزی کاری هەرزانی چینی کارگەرو کاڵای هەرزان لەسەر بنەمای هاوکێشەی خستنەڕو و داواکاری – عرض و طلب –و باڵاکردنی سەرمایەداری تا ئاستی ئیمپیریالیزم و پێویستی جەنگو داگیرکاری ووڵاتانی تر، ئیتر بۆرژوا ناسیونالیزمیش پێێ نایە قۆناغێکی ترەوەو ئەو تایبەتمەندیی یە شۆڕشگێریەی سەرەتای لە دەستدا.

قۆناغی دووەمی بزوتنەوەی ناسیونالیزم لەگەڵ جەنگی جیهانی یەکەم دەستپێدەکات.لێرەوە ئیتر چینی بۆرژوا ناسیونالیزمی ئەو ووڵاتانەی کە لە لایەن دەوڵەتانی ئیمپریالیزمی بەریتانی و فەرەنسی و ئیتالی کە لە جەنگی جیهانی یەکەم داگیریان کرد،ئەو تایبەتمەندییە شۆرشگیریەی ئەوروپای سەدەکانی هەژدەو نۆزدەی نەما. ئەمەش بەهۆی هەم گەشەی شێوە بەرهەمهێنانی سەرمایە لە هەناوی سیستەمی فیودالی ئاسیاو ئەفریقاو ئەمریکاری لاتین، هەم بەهۆی هاوردەکردنی سەرمایەی دارایی و ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی تەکنیکی . دۆزینەوەو دەسبەسەراگرتنی کەرەسەی خاو،بە تایبەتی کانەکان ،لەوانە دۆزینەوەی پەترۆل وگازی سروشتی . هەمو ئەمانە وایکرد چینی بۆرژوا وەک یەک چینی یەکگرتو لە بەرامبەری سیستەمی دەرەبەگی دەرنەکەویت کە لەئەوروپا دەرکەوت .بۆنمونە لە زۆربەی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتو ئاسیاو ئەفریقا هەتا ئەمریکای لاتینش بۆرژوازی بونە دو ڕەتوباڵی سەرەکی دژ بە یەک.ڕەوتو باڵیکیان کە زۆربەیان خودی دەسەڵاتدارە پاشاو سوڵتان و میرە فیودالەکان بون بەڵام توانای مانەوەو خۆ گونجانیان هەبو لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەر.تەنانەت لەم ووڵاتانەدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی سیاسیش ڕوینەدا.بۆ نمونە لەو ووڵاتانەی کە تا ئێستا ڕژێمەکەیان پاشایەتیە و شاو مەلیکەکان لە ئاکامی ئاڕەزایەتی و ڕاپەڕینەکان ملیاندا بە کۆمەڵێک ڕیفۆرم- چاکسازی – دەستوری و یاسایی لە بوارە ئابوری و کۆمەلایەتیو کەلتوریەکان.دیارە ئەمە بۆ خودی ووڵاتێکی زلهێزی پاشایەتی وەک بەریتانیاش هەر ڕاستە . ڕژێمە پاشایەتیەکەی پێ بەپێی ئاڵوگۆڕو وەرچەرخانەکان کە ئاکامی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینەکان بون خۆیان گونجانو ڕێککەوتن لەسەر ریفۆرمی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
بەم شێوەیە بینمان کە بزوتنەوەی ناسیونالیزم دوای جەنگی جیهانی یەکەمو هەتا دووەمیش ، توشی لێکترازانو جیابونەوەو ڕەوتگەلو باڵ باڵێن هاتن .ڕەتو باڵی سەرەکیان بەناوی شۆرشگیڕی نیشتیمانیو نەتەوەیی ڕزگاریخوازیو جەنگاوەریەوە ئاڵای سوری بەرزکردەوەو خۆی بە نوێنەرو پاڕیزەری گەلو نەتەوەو نیشتیمان دەزانی دژی داگیرکاری ئیمپریالی.
هەڵبەت شۆرشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ کە هۆکارێکی سەرەکی بو لە کۆتایی پێهینانی جەنگی جیهانی یەکەمو دامەزراندنی یەکیتی سۆڤیەتی سۆشیالیستی و سەرەتای بلۆکبەندی نوێی جیهانی کاریگەری گەورەی هەبو لەسەر گەشەی باڵی سۆشیال ناسیونال میلیتانتی ووڵاتانی داگیرکراو.

لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم دەوڵەتە ئیمپریالیستیەکان ڕیکەوتن لەسەر دابەشکردنی ئەم ووڵاتانە لە نێوان خۆیان لەسەر بەنەمای ریکەتنامەو پەیمانەکانی سیڤەرو لۆزاندا لە ساڵی ١٩١٨-١٩٢٠. ئەم ڕیکەوتنانەش بونە هۆی پێکهاتن و دامەزراندنی چەندین دەوڵەتی پاشکۆو ژێردەستەی سەر بەو داگیرکەرانە.زۆربەی ئەو دەسەڵاتو رژێمانە ناوەرۆکیکی جۆریک لیبرال قەومیان هەبو .ئەم بارودۆخەش بوە هۆی سەر‌هەڵدانی بزوتنەوە رزگاریخوازە نیشتیمانی و گەلییەکان هاوکات پرسو کیشەی نەتەوەیی لەو ووڵاتانەو سەپاندنی ستەمو چەوسانەوەو پێشێلکردنی مافو ئازادیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتوری یەکانی خەڵکانی تر کەسەر بە زمانی و کەلتوری تر بون .لێرەوە بۆرژوازی ناو ئەو خەڵکوکۆمەڵگا چەوساوانە خۆیان کرد بە نوێنەری جەماوەری ستەملێکراو. وەک وتمان تورکیاو عێراقو سوریا وجەزائرو هەتا دەگاتە ئێران و ئەفغانستان ..هتد لە زۆرێک لەم ووڵاتانە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمو داگیرکاری لە لایەن دەوڵەتە زلهێزەکانەوە چەوسانەوەو پلەیی دوویی لە نێوان نەتەوەکان سەریهەڵدا. پاشان دەسپێکردنی بزوتنەوەی ناسیونالیزمیی خۆ بە رزگاریخوازو ئازادیخواز. لە ڕاستیدا ناسیونالیزمی کورد – کوردایەتی لەم میژوە بە دواوە سەریهەڵدا.ئەمەش وەک وتمان بەهۆی دامەزراندنی دەوڵەتو ڕژێمە بۆرژوا ناسیونال قەومییەکانی وەک عەربو تورک و فارس و..هتد لە ووڵاتانی بەناو عەرەبی و جیهانی سێهەم .
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمو دامەزراندنی یەکیتی سۆڤیەتو بلۆکی سۆشیالیستی بە ڕابەری لینین و بۆلشەڤیکەکانو حزبە چەپە هاوپەیمانەکانیان بۆ یەکەم جار مافی نەتەوەکانیان بۆ دیاریکردنی چارەنوسیان بە فەرمیو بە کردەوە ناساند. وە بوە بە شێک لە ستراتیژو تاکتیکی ئەم دەولەتو بلۆکو حزبانە. چ لەو ووڵاتانەی دەسەڵاتدار بون چ لەو وولاتانەی هیشتا داگیرکراوی ئیمپریالی بون. پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند بۆ هەر جولانەوەیەکی نەتەوەیی – ڕزگاریخوازی . لەمبارەیەوە لینینو تروتسکی و ڕۆزالۆگسەمبروگ ..هتد لە زۆرێک نوسینە شیکارییەکانیان بۆ پرسی نەتەوەو جولانەوەو چەوسانەوەیی نەتەوەیی لە باسە تیوری و سیاسی یەکانی پشتیوانی ئەم جولانەوە نەتەوەیی و نیشتیمانیانەی کردەوە کە خۆیان لە ژێر ئاڵای بزوتنەوەی نیشتیمانی و نەتەوەیی پێشکەوتنخواز دەناساند.

بۆیە ئەتوانین بڵێین قوناغی دوەمی باڵاکردنی ئەم جۆرە لە ناسیونالیزم هەمو تایبەتمەندییە شۆرشگێرییەکەی لە ڕویی سیاسیو کەلتوریەوە لە کۆمەڵە دروشمێکی بریقەدارداردا قەتیس بویەوەو هیچ پەیامو بەرنامەیەکی شۆرشگێرانەی ئابوری و کۆمەلایەتی نەماو لە ناوەڕاستی ڕێگا ڕاوەستا. تەنانەت ئەوەندەی مەیلی بۆ دواکەوتویی و پاشەوپاشگەڕانەوە هەبو مەیلو ئارەزوی بۆ چونە پێشەوە بەرەو ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی تەواو نەبو.وە هەر هەنگاوێکی نابێت بە قازانجی چینی کرێکارو تویژە کەمدەرامەتەکان و ژنان و لاوانو ، یاخود مافو ئازادییە فەردی و مەدەنییەکانو ، مافو ئازادییەکانی خەڵکانی سەر بە زمان و ئایین و..هتد ئەوە لە ژێڕ ناڕەزایەتی و ڕاپەرینی جولانەوە کرێکاری و کۆمۆنیستی یەکاندا بوە .بە کورتی ئەم جوڵانەوەیە هەمو تایبەتمەندیە شۆرشگێڕییەکەی خۆی لە ناکۆکی و ململانێوجەنگی دژی داگیرکەری دەرەکی ئیمپریالیستیەکە قەتیس کردبوەوە.لە کاتێکدا داگیرکەر خۆی خاڵی هاوبەشی ئابوری و سیاسی زۆری هەبو لەگەڵ ئەم بۆرژوایەو جولانەوەکەی.
بۆیە لەهەر ووڵاتیک ئەم جوڵانەوەیەو حزبەکانی هەوڵیانداوە هەمو جولانەوەیەکی جەماوەریو ناڕەزایەتی ئازادیخوازانە دەسبەسەردا بگرن بەناوی شۆڕشی خۆیان. بە شیوازی چەکداری و کودەتای سەربازی وەک ئەوانەی پەنجاکانی عیراق و سوریاو میسرو لوبنان و …هتد بەسەرەنجام بگەیەنن لە پێناوی بە دەسەڵاتگەییشتنی خۆیان .
ئا لەم ڕوانگەیەوەیە هەمو ئەو ڕودوانەی کە ئەم جوڵانەوەیەو حزبەکانی ڕابەریان کردو ناوی شۆڕشیان لێنا لە بناغەوە جگە لە کودەتاو ڕیفۆرمێکی نیوەناچڵ زیاتر هیچی تر نەبون.هەمو ناوەڕۆکی شۆڕشگێڕی ئەم جوڵانەوانە خۆی لە ڕوخانی دەسەڵاتی پاشایەتیداو وەدەرنانی دەوڵەتی داگیرکەر دەبینیەوە.

هەرچەندە ئەم جۆرە لە ناسیونالیزم خۆی وەک ناسیونالیزمێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی سەربەخۆخوازلە سەرمایەی دەرەکی و ئیمپریالی مۆنۆپۆلی دەردەخست بەڵام خاڵی جیاوازیان لەگەڵ خودی سیستەمی ئابوری و سیاسی دەوڵەتی داگیرکەر ئەوەندە نەبو. جیاوازییەکانیان لەو دەورانە ئەوەبو بەشێ زۆری بەرنامەو سیاسەتی بۆوژوازی دامەزراندنی سەرمایەداری دەوڵەتی بو کە خۆیان بە سۆشیالیزم دەناساند. ئەمەش لە ژێر کاریگەری بلۆکی ڕۆژهەڵاتو هاوکاری ئەم دەوڵەتانە بۆ ئەم جولانەوانە.بانگشەکارانی ئەم جۆرە ناسیونالیزمە زیاتر لە جولانەوەی ناسیونالیزمی تورکی و ئێرانی و عەرەبی وهندی کوردی..هتد بون.
بەڵام ئەم جولانەوەیە بە حوکمی ناوەرۆکە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتوری یەکەی نەک هەر ئازادیخوازو یەکسانیخواز نەبو بەڵکو بگرە کۆنەپەرستیش بو بە تایبەتی لە بێتوانایی لە سنوربەندی فکری و سیاسی و کەلتوری تەواو لەگەڵ فکرو ئایدیولۆژیاو کەلتوری فیودالیو ئایینیەوە.بۆ نمونە ناسیونالیزمی عەرەبی هەرگیز نەتیوانی سنوربەندی لەگەل ئایینی ئیسلام بکات و بە کردەوە ئایین لە دەوڵەتو سیستەمی سیاسی جیابکاتەوە.لە کاتیکدا یەکێک لە تایبەتمەندییە گەورەکانی ناسیونالیزمی پێشکەتنخواز دامەزراندنی سیستەمو دەوڵەتێكی عەلمانی – سکولارە.
ڕەنگە لەمبارەوەیەوە ناسیونالیزمی تورکی کە ڕابەرای شۆڕشی نیوناچڵی سەرەتای سەدەی بیستی کرد بە سەرکردەیی ئەتاتورک ڕادیکاڵترینیان بێت لە سنور بەندی لەگەڵ ئایین و کەلتورو نەریتەکانی.هەڵبەت گرفتی سەرەکی ئەم ناسیونالیزمەش ئەوەبو کە خاوەن ئایدیولۆژیایەکی قەومی فاشی بو هەر لەسەرتاوە تا ئەمرۆ.
قۆناغی سێهەمی ناسیونالیزم دەکرێت بە کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم و جەنگی سارد ئاڵوگۆڕەکانی سەرەتای نەوەتەکان دیاری بکەین کە ئیتر قۆناغی داکشانوئاوابونو پاشەوپاشگەرانەوەی سەرەڕۆییانەی بناسێنین.
تا ئەو جێگایە دەگەڕێتەوە بە پێگەی ناسیونالیزم لە دوای جەنگی جیهانی دوەم و ماوەی جەنگی سارد وەک ئاماژەیەکمان پێدا هەمویان کەوتنە ژێڕ هەژمونی باڵادەستی هەردو بلۆکی رؤژهەڵاتو رۆژئاوا.

لە ماوەی جەنگی ساردی نێوان بلۆکی ڕۆژهەڵاتی بەناو سۆشیالسیتی و ڕۆژئاوای سەرمایەداری بەهۆی ڕیکەوتنە سیاسی و ستراتیژی و تاکیکییەکانی نێوان ئەم دوو بلۆکە ئیتر خودی ئەم جولانەوە ناسیونالیستیانەش زیاترو زیاتر جێگۆڕکێیان بەسەردا دەهاتوئەمبەرو ئەوبەریان دەکرد، یان پێیان دەکرا بە پێی بەرژوەندی زلهێزە جیهانییەکان . هەڵبەت ئەمەش لە لایەکەوە دەگەڕایەوە بۆ سەر‌هەڵدانی دەوڵەتی گەورەی تر لە ڕویی ئابوری و سیاسی و سەربازییەوە وەک چین و یوغسلاڤیاو پێکهێنانی هاوپەیمانی تری وەک کۆنگرەی ووڵاتانی بیلایەن و کۆنگرەی کۆمکاری ووڵاتانی عەرەبیو ئیسلامیو لە پال هاوپەیمانی ناتۆو وارشۆدا.

هەمو ئەم بارودۆخەش کاریگەری زیاتری دانا لەسەر بزتنەوە سیاسییە ناسیونالیستییەکانی وەک ڕەوتو باڵی ناسرو بەعس کە مۆری خۆیدا لە میژویی ٤٠-٥٠ ساڵی ماوەی جەنگی سارد لە جیهانی عەرەبدا.بە دەسەڵاتگەیشتنی بۆرژوا ناسیونال – سۆشیالیستی عەرەب بەهەردو ڕەوتەکەیەوە ئەوە زیندوترین و ڕاسترین بەڵگە بو بۆ ئەوەی کە ئیتر ناسیونالیزم سەرەتایی ترین تایبەتمەندی شۆرشگێڕی و ئازادیخوازیو یەکسانیخوازی تیدا نەماوە کە لە هەمو ووڵاتانی عەرەبزمان ڕژێمی قەومی – ئیسلامییان دامەزراند نەک دەوڵەتو حکومەتی تەواو عەلمانی – سکولار.
هەر بۆیە ئەم جۆرەش لە ناسیونالیزم لە سەردەمی قەیرانی ئابوری و سیاسی وکۆمەڵایەتی دەتوانێت ببێتە دەسەڵاتێکی فاشی وەک هیتلر. بەعسیزم بە کردەوە لە دەیەی حەفتاکانو هەشتاکانو نەوەتەکان بەهۆی قەیرانی ئابوریو سیاسی یە وە ئەو فاشیزمەی سەلماند. کۆمەڵکوژییەکانی ئەنفال و هەڵەبجەو تاوانەکانی چەند دەیەیەی حزبی بەعس لە سوریاش بەڵگەی ئەو ناسیونال فاشیزمەن .
هەروەکووتمان ئەم دابەش بونو جیابونەیە لە ڕیزەکانی ناسیونالیزم هەر لەناو ناسیونالیزمی عەرەبو تورکو فارس ..هتد نەبو بەڵکو لەناو ناسیونالیزمی کوردیش بو لە ماوەی جەنگی سارد بە تایبەتی نیوەی پەنجاکانەوە تا ئەمرۆ.
دابەش بونی ناسیونالیزمی کورد بۆ دوو ڕەوتو باڵی پارتی دیموکراتی مەلاییو پارتی شۆڕشگیری جەلالیو دژایەتی و کوشتو بڕی یەکتر تا ئەمرۆ ئاکامی داڕزینو گەندەڵ بونو کۆنەپەرستی ئەم بزوتنەوەیەیە .

ئەگەر باڵێکی ناسیونالیزمی عەرەبی بە هاوکاری خودی دەوڵەتە ئیمپریالییەکان ،بە تایبەتی بەریتانیاو فەرەنسا و لەم دواییانەش ئەمریکا ،بۆ لێدانی باڵە جەنگاوەرەکەی بلۆکی سۆڤیەت دەستی دایە هاوکاری کۆنەپەرست ترین تویژی بۆرژوازی بە ئایدۆلۆژیاو ئالای ئیسلامەوە بەناوی ئیخوانو وەهابییەوە ئەوە ئەم ڤایرۆسە لە چینی بۆرژوزی و ناسیونالیزمی کوردیشیدا.جا ئەم بزوتنەوە ئیسلامی یە چ هی ووڵاتانی عەرەبزمان یان کوردزمان یان هەر ووڵاتێكی تر بێت تا ئیستا دواکەوتوترین و دژی ئینسانی ترین بزوتنەوەن لەهەمو مێژوی کۆنو نوێدا .هەڵبەت ئەم دەستەوتاقمانەی ئەم بزوتنەوە ئیسلامیانە لەگەڵ حزبەکانی ناسیونال- قەومی بەردەوام لە ململانیی و هەندێک جار لە گفتوگۆو ئاشتیدان بونە.بەڵام وەک ووتمان گەورەترین دوژمنی هەر جولانەوەیەکی چەپو ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی بونە . بە تایبەتی دوژمنی سەرسەختی پرس و مافەکانی ژنان و مناڵانو لاوان و کرێکارانن کە ئامانجوئاسۆیەکی سۆشیالیستی و کۆمۆنسیتیان هەیە لەم سەردەمەدا.

ئەم بزوتنەوە بۆرژوا ئیسلامی یە ئەگەر چی سەرچاوەی هێزە کۆمەڵایەتیو کەلتوریو داراییەکەی لە ململانێی نێوان ناسیونالیزمی عەرەبو ئیسرائیل و چەوسانەوەی خەڵکی فەلەستین وەردەگرێت بەڵام هاوکات پشتی تەواوی بەستوە بە دەوڵەتە ئیمپریالییەکانی بەریتانیاو فەرەنساو ئەمریکا .تەنانەت بە بەڵگەوە دەرکەوتوە کە خودی دەوڵەتی ئیسرائیل کە دەوڵەتێکی قەومیو دینی رەگەزپەرستە دەستی هەبوە لە هاوکاریو گەورەکردنەوەی ئەم بزوتنەوە ئیسلامیانە بە تایبەتی لەناو جولانەوەی ڕزگاریخوازی ناسیونال عەرەبی لە فەلەستین و لوبناو سوریا لە دژی ڕژیمەکانو جولانەوە قەومییە عەرەبییەکان.
سەرنجڕاکیش ئەوەیە لە ماوەی نێوان جەنگی جیهانی یەکەم تا دوەمو جەنگی ساردیش دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان لە پاڵ هاوکاری هەمەلایەنەی بزوتنەوەی جویزم و دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل هاوکات گەورەترین هاوکاری بزوتنەوەی ئسیلامیشیان کردوە کە بە ڕواڵەت دوژمنی سەرسەختی یەکن.
هەر بۆیە دەتوانین بڵێین کە بزوتنەوەی ئیسلامیزمو جویزم ،کە ناسیونالیزمی عەرەب و خودی ئیسلامی سیاسی بە زایونیزم ناوی دەبات، دوو بزوتنەوەن بەڵام یەک ئاسۆو ئامانجیان هەیە سەڕەرای هەر ناکۆکی و دوژمنایەتییەکی نێوانیان.ئەو ئاسۆو ئامانجەش دامەزراندنی دەوڵەتێکی دینی و قەومی ڕەگەزپەرستی وایە کە داننانێن بە هیچ بیروباوەرێکی سیاسی و قەومی و دینی تردا بە تایبەتی زۆر دوژمنی سەرسەختی بزوتنەوەوی چەپوکۆمۆنسیتی و کرێکاری و بیروباوەرە ئازادیخوازو یەکسانیخوازەکانن.

پێم وایە باشترین بەڵگە بۆ هاوکاری و پشتگیری هەمەلایەنەی دەوڵەتە ئیمپریالییەکان بۆ ئەم جولانەوە ئیسلامی و قەومیانە فلیمەکانی ڕامبۆن ،کە پاڵەوانی ئەفسانەیی ئەم جوڵانەوەیەی بەناو خەڵکی ستەملێکراوە.
بەم شێوەیە دەبینین لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دوەم و هەرەسی بلۆکی ڕۆژهەڵاتی بەناو سۆشیالیستی وکۆمۆنیستی و باڵا دەستی ئیمپریالیزمی ئەمریکا بە سەرکردەیی ڕەوتی لیبرالیزمی نوێ لە ساڵی ١٩٩٠وە ئیتر چینی بۆرژواو بزوتنەوە ناسیونالیستیەکانیشی ١٨٠ پلە گۆرانو وەرچەرخانی ڕیشەیییان لەهەمو جهاندا بەسەردا هات.
وەک پێشتر ووتمان لە نێوان جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم و ماوەی جەنگی سارد ئەم بزوتنەوانە لە ناوەراستی ڕێگا وەستابونو زیاتر مەیلیان بۆ گەرانەوە دواوە هەبو .بەڵام لە سەرەتای هەشتاکان و نەوتەکانەوەو قوڵ بونەوەی قەیرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ئاستی جیهاندا ئیترئەم بزوتنەوانە بە تەواوی ملی پاشەوپاس گەرانەوە بەرەو ئەوپەری کۆنەپەستی بۆ سەدەکانی ناوەڕاست گرتە بەر،بە تایبەتی لە ڕوی ئایدیۆلۆژی و کەلتوری یەوە. لەو کاتەوە هیچ ڕەوتو حزبێکی بۆرژوا ناسیونالیستی هەرچەند خۆیان بە ناوی نەتەوەی ژێردەستو ستەملێکراو وداگیرکراو بناسینن یەک زەڕە لەناوەڕۆکی کۆنەپەرستانەو دواکەوتوانەیان بە ئایدیۆلۆژیای قەومی و دینی کەم ناکاتەوە.
ئەم سەردەمە ئیتر هەمو جۆرە ناسیونالیزمێک لە ئاستی هەمو جیهان ،بە تایبەتی ئەوەی ناوی لێنراوە جیهانی سێهەم و جیهانی عەرەب ،،هتد،کە گوایە قوربانی دەستی ستەمو داگیرکاری ئەمریکاو ئەوروپاو ..هتد ناسیونالیزمی نەتەوەی سەردەست بن یان ژێر دەست ، لە دەسەڵات بن یان بی دەسەڵات ،لە شاخ بن یان شار ،جەنگاوەر بن یان خۆبەدەستەودەر یەک بزوتنەوەو یەک ئامانجو یەک ئاسۆی ئابوری و ستراتیژی سیاسی و کۆمەڵایەتیان هەیە ئەویش زۆرترین کەڵەکەی سەرمایەو قازانج بەهەر شیوازێکی سیاسی دژی ئینسانی بێت.هەر بۆیە ئەم بزوتنەوانەو حزبو دەسەڵاتەکانیان دەیان ناسنامەی داڕزیو بۆ مرۆڤ بەناوی ،ئایین، مەزهەب ، زمان، قەوم ،خێڵیو بنەماڵەیی دادەتاشن و مرۆڤەکان دەکەن بە دوژمنی یەکتروبە کوشتیان دەدەن. هەموی لە پێناوی مانەوەی خۆیان لە دەسەڵات و کۆکردنەوەو کەڵەکەی پارەو پول و سەرمایە بە دزی و گەندەڵی و جەردەیی و دور لەهەر ڕێساو یاساو میکانیزمێکی ئاسایی بەرهەمهێنانی سەرمایەو سەرمایەداری یە ستانداردەکانی خودی سیستەمی سەرمایەداری.
ناسیونالیزمی کوردو تایبەتمەندییەکانی….!

بۆ خستنە ڕویی تایبەتمەندی یەکانی ناسیونالیزمی کوردو ڕەوتو باڵەکانی و ئاسۆوئامانجەکانی، شێوازی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکەیانوئاکامە دژی ئینسانییەکانی لەم سێ دەدەیەدا وا پێویست دەکات کەمێک بگەڕێینەو بۆ دواوە لە ڕویی سیاسی و مێژویی یەوە .تا هەم زیاتر ناوەڕۆکی خێڵەکیو دواکەوتوانەی چینی بۆرژوازی و بزوتنەوە قەومییەکەی و هەم ئەو ڕەخنە ڕوکەشی یە بەناو لیبرالی و نیو لیبرالیانەیەش ڕونبێتەوە کە لە لایەن بەشێک لە ڕۆشنبیرانی ناو بازنە یان دەرەوەی بازنەی سیاسیو حزبی ناسیونالیزم دەخرێتە ڕوو.
سەرەتا ئەوە بڵێین کە پیم وانییە هیچ سیاسەتمەدارو شرۆڤەکارو میژونوسێو ڕۆشنبیریکی خودی ئەم بزوتنەوەیە ناکۆک بن لەوەی کە ئەوەی پێی دەڵێن کوردستان و خاکی کوردستان بە گشتی هیچ کات و سەردەمێک خاوەنی قەوارەیەکی سیاسی سەربەخۆ بو بێت ،چ لە ئاستی سەراسەری کوردستان چ لە بەشێکیدا.بە تایبەتی لە قۆناغەکانی فیودالی و سەرمایەداری تا ئەمرۆ .ڕەنگە ئەم سی ساڵەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانەکانیان بە قەومی و ئیسلامییەوە ،کە زۆربەی جار بە داخەوە حزبی شیوعیش هەلپەرستانە هاوکاریان کردون، باڵاترین نمونەی دەسەڵاتدارێتی ئەم جوڵانەوەیە بو بێت کە ئەوە دەساڵیکە زۆرایەتی خەڵک خوازیاری کۆتایی پێهێنانو ڕوخانین.ڕاستە لە کۆتایی چلەکان ولە هەلومەرجێکی تابیەتدا بۆرژوازی کورد لە کوردستانی ئێران لە کۆتایی جەنگی جیهانی دوەمو قەیرانو ئاڵۆزیو بۆشایی سیاسی لە ئیران بە ڕابەری هەندێک لە شیخو مەلاو دەرەبەگ وهەندێک لە ڕۆشبیرانو سیاسەتمەدارانی قەومی بە سەرکردەیی قازی محمد توانیان لە شاری مهابادو هەندێك ناوچەی دەوروبەری دەسەڵاتی خۆیان دامەزراێنن بۆ ماوەی چەند مانگێک ، بەڵام ئەو دەسەڵاتە بە بەراورد لەگەڵ دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی هەرێمی کوردستان نیو ئەوەندەی هەرێم کاریگەری سیاسی نەبو.
جا بە پێی لێکۆڵینەوە سیاسی و مێژویی یەکان کە زیاتر هی خودی ئەکادیمی و پسپۆرانو میژونوسانو نوسەرانی خودی چینی بۆرژوازو جولانەوەکەن جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە سەردەمە جیاوازەکان هۆزو خێڵ و تیرەکانی کورد لەو ناوچانەی پێێ دەڵێن کوردستان خاوەن قەوارەی سیاسی بونە بەڵام زۆربەیان لە ژیر سایەی دەسەڵاتی ئیمپراتۆرە فیودالەکانی پێش ئیسلام و دوای ئیسلام بونە هەتا دەگاتە ئیمپراتۆری خەلافەی ئیسلامی عوسمانی .

هەڵبەت هەندێک مێژونوس و پسپۆر بە پێی بەرژەوەندی یە سیاسی یەکانیان لە سەردەمە جیاوازەکان مێژویان داتاشیوە . بەڵام لەو مێژووەی کە شەرەفخانی بەتلیسی بەناوی شەرەفنامە نوسیوێتی یاخود داستانەکانی ئەحمەدی خانی هەتا دەگاتە سەرەتاکانی سەدەی بیست میژونوسانی وەک ئەمین زەکی و کوردستانو کوردی قاسملوو کوردو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی جەلال تالەبانی و بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی مەسعود بارزانی هتد نوسیویانە سەرەڕای زیادەڕەوی بەڵام هیچیان جەختیان لەسەر بونی دەوڵەتێکی گەورەی یەکگرتوی وەک فارسەکان و عەرەبەکان و مەغۆلەکان و تورکەکان ..هتد نەکردۆتەوە.هەرچەند بە پێی ڕیوایەتەکان ئاماژە بە دەوڵەتی مادو ..هتد لە ناوچەی میزۆپۆتامیا وەک دەوڵەتی کوردی دەدەن بەڵام ئەوانە ڕاستی میژوویی نوسراو و بەڵگەدار نین.
بیگومان ئەم دانەمەزراندنو فۆرم نەگرتنە دەوڵەتیە یەکپارچەیەش هۆکاری زاتی و مەوزوعی زۆری هەبوە . وە هەر ئەم نەبونی دەوڵەتە جا ئیتر لە هەر فۆرماسیونێکی ئابوری و کۆمەڵایەتیدا بوبێت هۆکار بونە بۆ ئەوەی ئەم ئیمارەتانەی وەک بابان و سۆران و بادینان و ..لە هیچ سەردەمێکدا تا ئەمرۆشی لەگەڵ بێت پایەکانی دەوڵەت – میللەت (نەتەوە) دانەمەزرێننو نەبنە خاوەن یەک نیشتیمانو زمانو کەلتورو میژووی یەکگرتوو هاوبەش لەسەر بنەمای ئابوری یەکی تایبەتو هاوبەش .هەڵبەت ئەمەش بە پێی ڕاوبۆچونی پسپۆرانو ڕاڤەکارانی خودی ناسیونالیزم نەک لە ڕوانگەی چینایەتی و مارکسیستییەوە.چونکە لە ڕوانگەی مارکس و ماتریالیزمی مێژوییەوە دامەزراندنو بونی دەوڵەت و نیشتیمان و هەمو دامەزراوەکانی کە سەرخانی ئابورین ئاکامی بونی چینە کۆمەڵایەتیەکانو خەباتو ململانێی چینەکانن .بە گوتەی مارکس وەک لە مانیفێستدا هاتوە دەوڵەت جگە لە کۆمیتەیەکی سیاسی بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە ڕوی ئابوری و کۆمەڵایەتی یەوە هیچی تر نی یە . بەڵام لەگەڵ بە فەرز وەرگرتنی تێزی دەوڵەت – نەتەوەش بۆ پرسی بونو نەبونی دەوڵەتی کوردی تا ئێستا هیچ قەوارەیەکی سییاسی بونی نەبوە. ئەوەی هەبوە زیاتر ئیماراتەکان بونە.دیارە ئەوانەش بونەتە قوربانی شەڕو ململانێی ناوخۆیان یاخود لەناوچونیان لە ئاکامی داگیرکاری زڵهێزە دەرەکییەکانو یەکنەگرتنیان بەرامبەری هێزی داگیرکەر.ئەوەتا لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەی ڕابردوی سەدەی بیست تا ئەمرۆ ڕەتوباڵەکانی ناو بزوتنەوەی ناسیونالیزمی کورد ئەوەندی دژایەتی و دوژمنایەتی خۆیان دەکەن ئەوەندە هی دوژمنە هاوبەشو داگیرکەرەکەیان نەکردوە.وە زۆربەی کات باڵێکیان پاڵی داوە بە یەکێک لە دوژمنەکەیانەوە تا باڵەکەی تری یان لە گۆڕەپانی سیاسی وەدەرنێت.
زیندو ترین نمونەش ئەو شەڕو ململانێ سیاسی و چەکداری یەی ئەم دوو ڕەوتە جەنگاوەرو خۆبەدەستەودەرەیە کە لە پەنجاکانەوە سەری هەڵداوەو لە چوارچێوەی دەستەو تاقمی سیاسی و چەکداری هەر جارەی بەناوێک تا ئەمرۆ خۆیان ساز داوە.

تا ئەو جیگایەش دەگەڕیتەوە بە شەڕوداگیر کاری هێزە دەرەکییەکانەوە بۆ سەر کۆمەڵگای کوردستان و قەوارە سیاسی یەکانی بە درێژایی مێژو تا ئەمرۆش شەڕو داگیرکاری دەوڵەتو خەلافەتە ئیسلامییەکان بوە.بە پێی سەڕچاوەو گێڕانەوە مێژویی یەکان داگیرکاری دەسەڵاتە ئیسلامییەکان لەسەردەمی عومەری کوری خەتاب و خالید کوری وەلید ،کە سوپاسالاری سوپای زەبەلاحی ئیسلامی بوە ،دەستیان نەپاراستو لە کوشتنو بڕینی بە کۆمەڵ . ئیغتیسابی مناڵانی کوڕو کچو بە کەنیزەکو کۆیلەکردنیان ،بە هۆی ملکەچ نەبونیان بۆ دەسەڵاتی خەڵافەتو ئایینەکەیان ڕوداوی خوێناوی مێژویین.ئەوەی داعش لە چەند ساڵی ڕابردودا کردی دوبارە بونەوەی ئەو مێژوە خوێناویە کوشتنە بە کۆمەڵە بوە کە مۆری شەرمەزاری نا بە ناو چەوانی دەسەڵاتی ئەم جولانەوە ناسیونالیستییە کە پارتی و یەکیتی ڕابەری دەکەنو بە گشت کۆمەڵگای نێو دەوڵەتییەوە.
هەڵبەت قسەوباسو ىۆچونەکانی ئێمە لێردەدا زیاتر ئاماژەو جەخت کردنەوەیە لەسەر دوای مێژویی زایینی . بە تایبەتی دەورانی سەرهەڵدانو باڵاکردنی ناسیونالیزم لە ئاستی جیهان و ناوچەکە هەروەک پێشتر قسەوباسمان لەسەر کردەوە. جا ئەوانەی پێش زایین چۆن بوە هەموی دەچێتە خانەی ئەفسانەو داستانەوە .هەروەک ئەفسانەو داستانی کاوەو زوحاک چونکە مێژوی نوسراو نین. میژوو ئەوەیە کە نوسراوە. هەمیشەش بزوێنەری کۆمەڵگاو مێژوو لە ڕوانگەی مارکسو هەر بیرمەندو ڕاڤەکارێک کە بابەتیانە بۆ کۆمەڵگاو ناکۆکی و ململانێ کۆمەلایەتیو سیاسییەکان بڕوانێت ئەوە پشت دەبەسیت بە بنەمائابوری و چینایەتیەکانی کۆمەڵگاکان.

هەر بۆیەش بە ووتەی مارکس هەتا ململانێی و ستەمی چینایەتی بمێنێت ململانێ و ستەمی نەتەوەیی قەومی و خێڵەکی و ڕەگەزی …هتد دەمێنێت.یان وەک ئەنگلز دەڵێت هەر گەلێک گەلێکی تر بچەوسێنێتەوە ئەو گەلە خۆشی چەوساوەیە. بێگومان مەبەستی ئەوانە چەوسانەوەی چینایەتی خودی ئەو مرۆڤانەیە کەسەر بەو گەل و نەتەوەیەن.
جا ئیمە ئەمرۆ کە قسەو باس لەسەر ناسیونالیزم و جوڵانەوەیی نەتەوەیی دەکەین ئەوە یانی قسەو باس لە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و تەنانەت ئایدیۆلۆژی و کەلتوری هاوچەرخ دەکەین کە ئاکامی ململانێی نێوان چینی بۆرژوای تازە هەڵچون لە دژی سیستەمی دەرەبەگایەتی.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە لە نێو کۆمەڵگای کوردستان لە هیچ پارچەیەکیدا ئەم ئاڵوگۆڕە ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتوری یە چینایەتی یەی چینی بۆرژواو بزوتنەوەکەی سەریهەڵنەداوە وەک ئەوەی لە ووڵاتانی ئەوروپا سەری هەڵداوە.نەک هەر بەو شێوازە سەریهەڵنەداو بەڵکو بە هۆی داگیرکاریەوە بۆتە پاشکۆی ئەو ئاڵوگۆڕە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتوریانە کە لەناو ئەو ووڵاتو دەوڵەتە داگیرکەرانەی وەک عەرەبی و عوسمانی ئیسلامی و فارسی ڕویان داوە.

زیندو ترین نمونەیان ئەم دەسەڵاتە سی ساڵەیەی پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانە قەومی –خێڵەکی و ئیسلامی – مەزهەبیەکانیانە کە هیچیان ئامادە نین دەسەڵاتو بەڕیوەبردنی نەک هەر هەرێمی کوردستان بەڵکو شارو گوندو دامەزراوەیەکیش لە ئاکامی دەنگودانو هەڵبژاردنی دیموکراسی کە بانگشەی بۆ دەکەن بگوێزنەوەو ڕادەستی یەکتری بکەن.
ئەمەش ئیتر زیندو ترین و گەورەترین بەڵگەیە بۆ وەدەرخستنی ناوەڕۆکی ئەم ناسیونالیزمەو ئاسۆ و ئامانجە ئایدیۆلۆژی و سیاسی یە خێڵەکییەکەی .
بۆیە ئێمە کە دەڵێین مێژویی سەرهەڵدانی و گەشەو باڵاکردنی چینی بۆرژوازی کۆمەڵگای کوردستان و ناسیونالیزمەکەی ڕێک پێچوانەی ڕەوتی میژووی سروشتی خودی ئەم چینەیە لە چاو ئەوروپاو زۆر ووڵاتی ترەوە بێگومان لەم ڕوانگە چینایەتییەوەیە . ئەگەر ناسیونالیزمی تورکیو ئیرانی و عەرەبی بە پڕوپاگەندەی دژی داگیرکاری و ئیمپریالیستی لە ڕوانگەی چەپو سۆشیالیزمی نیشتیمانی و نەتەوەییەوە وەک حزبی بەعسو ناسریەکان کە تا ڕادەی فاشیزم دەڕۆیشتن …هتد وهەوڵیاندا نەتەوەو نێشتیمانەکەیان یەکبگرنەوەو هێمای پێشکەوتنخوازیان نیشان دەدا هەتا گەییشتن بە دەسەڵات ،بەڵام ناسیونالیزمی کورد لە ماوەی سی ساڵی دەسەڵاتیدا هەرچی هێمایەکی پێشکەوتنخوازی و سکویلاری هەیە نەیانماوە.
ئەوە لەم سەردەمەی بە جیهانیبونی سەرمایەدا وەک ووتمان ئەم جولانەوەیە زیاتر کەوتۆتە ژیر کاریگەریە ڕاستڕەویەکانی ئەم پرۆسەیە.
ڕوداوەکانو ململانیی و شەڕی نێوان ئەم دو ڕەوتە لە سەرەتای پەنجاکانەوە بە تایبەتی لە ساڵی پەنجاکان و ٧٠ و ٧٥ و ٨٣ و ٩١ و ٩٦ چ لەگەڵ ڕژیمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق چ لەگەڵ ڕژێمەکانی ئێران و تورکیا دەوڵەتە زلهێزەکانی ڕۆژهەلاتو ڕۆژئاواکە هەر جارەی یەکێكیان دەبنە جەنگاوەرو خۆ بەدەستەوەدەر زیندوترین بەڵگەن بۆ ناوەڕۆکی کۆنەپەرستی، دواکەوتویی، پەرشوبڵاویو نا شۆرشگێڕی ئەم بزوتنەوەیەو، سەوداکاری و بەکرێگیراوی ڕەوتەکانیو گەندەڵیو سەرکوتگەری چەوسێنەری دەسەڵاتەکەیان.

هەڵبەت ڕوداوەکانو ئاڵوگۆڕەکانی سەرەتای ١٩٩٠ و تاکجەمسەری دونیا بە ڕابەری ئەمریکا و ڕاگەیاندنی سیستەمی نوێی جیهانی بە باڵا دەستی ڕەوتی نیو لیبرالی سەرمایەداری ئیمپرالیستی ئەمریکا وخۆجوتکردنی ناسیونالیزمی کوردو حزبەکانی لەگەڵ ئەم ئاڵوگۆڕانەو پاسەوانیبونیان بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکاو غەرب زیاتر بەتاڵی ناوەرۆکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی وکۆمەڵایەتی و کەلتوری ئەم بزوتنەوەیەو حزبەکانی بۆ بەرەی چەپو ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی ناوخۆییو جیهانی دەرخست .
سەبارەت بەم ئاڵوگۆڕە سیاسی ، ئابوری ،کۆمەڵایەتیو کەلتوریەش کە لە سەرەتای نەوەتەکان دەستی پێکردوە ئەگەر قسەیەک بکەین تا زیاتر تیشک بخەینە سەر ناوەڕۆکی بزوتنەوەی ناسیونالیزمی کورد ئەمەیە ئەم پرۆسەو پەرەسەندنو بە جیهانی بونی سەرمایەو سەرمایەداریش پێشبینیەکانی مارکس وئەنلگز پێش هەرڕاڤەکاروئابوریناسو سیاسەتمەدارێک بە وێنەی دوو ڕابەری شۆڕشگێربە ڕاست دەرهێنا.ئەگەر چی جیا لە مارکس و ئەنگلزو لینین و تەنانەت بۆخارین جەی ئەی هۆبسن وکارل کاوتسکی …هتد زۆری تر لە ڕوانگەی جیاجیاوە باسیان لە ئیمپریالیزمو بە جیهانیبونەوەی سەرمایەو سەرمایەداری کردەوە بەڵام هیچیان وەک لینین بە بەڵگەو ڕاپۆرتو ئامارو داتای خودی دەزگاو دامەزراوەو دەوڵەتە سەرمایەداری یەکان ئیمپریالیزمیان بە وێنەی باڵاترین قوناغ سەرمایەداری ڕوننەکردۆتەوەو نەسەلماندوە.

سەبارەت بە بوچونو پیشبینیەکانی مارکس و ئەنگلز هەر ئەو دەستەواژە باوەی کە وتویانە سەرمایەداری تایبەتمەندییەکی کۆسمۆپۆلیت- بە جیهانی بون -ی هەیە بەسە بۆ ناساندنو دەرخستنی ناوەڕۆکی ئاسۆ و ئامانجی سیستەمی سەرمایە.
بەڵام لینین هات بە بەڵگەی زانستی ئابوری لە کتێبی ئیمپریالیزم باڵاترین قۆناغی سەرمایەداری یە کە لە سالی ١٩١٦دا نوسی ئەو ڕاستیانەی شیکردەو هۆشداریشیدا لە مەترسییەکانی ئەم قۆناغەی سەرمایەداری و ئاکامە وێرانکارییەکانی .لەمبارەیەوە لینین پێنج خاڵی وەک تایبەتمەندی ئیمپریالیزم باس کردوەو جەختی لێکردۆتەوە کە یەکێک لەوانە ئاکامەکانی ئەو قۆناغە جەنگە جیهانیو داگیرکاریەکانو ،فەرهود کردنی سەروەتو سامانو هێزی هەرزانی ووڵاتانی دواکەوتو لە رووی ئابوری و کۆمەڵایەتی سەربازییەوە.دەوڵەتی داگیرکار هەوڵدەدات بەهاوکاری دواکەوتوترین توێژی بۆرژوازی و وردە بۆرژوازی دارزیوترین بەهاو دابتو نەریتو باوەرە کۆنەپەرستیەکانە زیندو بکاتەوە بە بەهانەی بیرو کەلتوری خودی . کۆمەڵگا لە ژێر هەلومەرجی هەژاری و نەداری و بێکاری و کۆچی بەکۆمەڵ ڕادەگرێت بۆ خودی دەوڵەتە ئیمپریالییەکان. تا بە هێزی کاری هەرزانی کرێکارانی کۆچ کردو ڕکابەری پێکبینن لەگەڵ کرێکارانی ووڵاتانی خۆیان.بەم شیوازەش دەتوانن چینی کرێکاری خۆیان زیاتر پەرشو بڵاو بکەنەوەو هەقدەست کەم کەنەوەو ڕادەی ڕیکخرابونیان لاوازتر بکەن.

ئەمرۆش هەمومان ئەم تایبەتمەندیانە بە چاوی زیندوی خۆمان دەبین .ئەوەتا لە ووڵاتانی ژێر دەستەی ئیمپریالی کە بە شێوازی جۆراوجۆر داگیریان کردوە کۆنەپەرست ترین بزوتنەوەی قەومی و خێڵەکی و ئیسلامی و تایەفی یەکانیان زیندو کردۆتەوەو بە دەسەڵاتیان گەیاندونو وەک دڕندەیەکی هارو بەرەڵا لە ڕووی سیاسییەوە بەریانداونەتە ژیانو گیانی جەماوەری ئازادیخواز.هاوکات ئەوپەڕی هەژاری و بێکاری و نەداری برسێتی و هێزی کاری هەرزان- بە چەند مانگ جارێک موچەو کرێ – بەسەر خەڵکدا سەپاندوە.
هیج کەس ناتوانێت نوکولی لە کۆچی بەکۆمەڵی ئەم چەند دەیەیە بکات لە ووڵاتانی ژێردەستەوە بەرەو ئەروپاو ئەمریکا .بە پێی ئامارەکانی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتوەکەیان ٧٠- ٨٠ ملیۆن پەنابەرو کۆچپێکراو ووڵاتانی خۆیان بەجێهێشتوە بەرەو ووڵاتانی ناوەند هاتون بە هۆکاری جۆراوجۆر.ئەوە جگە لە ئاوارەیی چەند ملیون کەس لە ناوخۆی ووڵاتەکانی خۆیاندا.

ئەم ڕۆڵو کاریگەرییە تێکدەرانەیەی دەوڵەتە ئیمپریالییەکان لەم ووڵاتانە لە سەد ساڵی ڕابردودا ،لە جەنگی جیهانی یەکەمو دووەم بە تایبەتی،و دوای ئاڵوگۆڕەکانی سەرەتای نەوەتەکان زیاتر و زیاتر بەجیهانیبونەوەی سەرمایەو سەرمایەداری ،بە تایبەت لە بواری پەرەسەندنی تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکانو زانیاری یەکانی گواستنەوەی سەرمایەی دارایی بەدی کراوە. هەر بە کلیکی ئایپادو ئایفۆنیکو وای کردەوە هەمو شتو دیاردەکان بە ئاسانی بە جیهاندا گوزەر بکات.
لە کۆتایید ئەگەربە کورتی ڕیزبەندی ئاکامە سیاسی و کۆمەڵایەتی وکەلتورییەکانی دەسەڵاتی ئەم جۆرە ناسیونالیزمە بکەین کە بەرهەمی تایبەتمەندییەکانێتی دەکرێت ئاماژە بە چەندین خاڵێک بدەین لەوانە:
یەکەم:ناسیونالیزمی کوردو هاوشێوەکانی بە تایبەت لە ووڵاتانی ژێر دەستەدا بزوتنەوەیەکی سیاسی قەومی – خیڵەکی و ئیسلامی – تایەفی لۆمپەنییە هەمو هەوڵێکیان گەییشتنە بە دەسەڵاتو پاشان پاراستنی دەسەڵاتەکەیان بەهێزی چەکداری میلیشایی.
هاوکات هەوڵ دەدەن کەڵک وەرگرن لە ناو ناوبانگی دەنگدانو هەڵبژاردن و پەرلەمان و حکومەتی هەڵبژێرداوی دیموکراسی ومافی مرۆڤ کە بۆ دەورەیەک دەسکەوتێکی پێشکەوتنخوازانەو ئازادیخوازنە بون لە کۆمەڵگا ئەوروپییەکانو هەندیک ووڵاتانی تر. تەنانەت هەتا ئیستاش ئەم جۆرە سیستەمە کەمێک ئازادترە وەک لە سیستەمە سەرکوتگەری یە سەربازی یەکانو میلیشاییەکانی وەک ڕژێمی بەعس و ئەمانە.

دووەم: ئاکامێکی تری دەسەڵاتی ئەم بزوتنەوە لۆمپەن بۆرژوازییە زیندو کردنەوەی بیرو کەلتوری دارزیوی سەدەکانی ناوەراستە بەناوی کەلتوری خودیو ڕەسەنایەتی باووباپیرانەوە.وە هەوڵی بە پیرۆز کردنی نەک هەر بیرو کەلتوروو کەسایەتیەکانیانن بەڵکو هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی سیاسی و هیماکانیان وا پیرۆز بکەن و بیکەن بە یاساو بڕیار تا ئەگەر کەسێکی چەپو ئازادیخوازو ئینساندۆست ڕەخنەیان لێبگڕیت و ناڕەزایەتی بەرامبەریان دەربڕێت ئەوە دەسگیری بکەن و تیرۆری بکەن. کوشتنی رۆژنامەنوسانو نوسەرانو هەڵسوڕاوانی سیاسی چەپو ئازادیخواز لە سایەی ئەم دەسەڵاتەی پارتی و یەکیتی و هاوشیوەکانیان بەڵگەی ئەم راستیەن.
سێهەم:لە شیرازە دەرکردنی پرۆسەی کارو بەرهەمهێنانی سەرمایەو سەرمایەگوزاری وکرێ وموچە بە بێ بونی دەستور ویاساو بڕیارەکانی دەسەڵاتێکی مەدەنی .خۆ ئەگەر دەستورو یاساو بڕیارگەلێکیش دەرکەن لە سایەی دەسەڵاتەکەیان ئەوە بۆ بەلاڕیدابردنی ڕای گشتییەوبە هیچ شێوەیەک کاری پێناکەن. لە جیاتی ئەمە کۆنترۆل کردنی هەمو جومگەکانی ئابوری و سیاسی وکۆمەڵایەتی. تەنانەت دروست کردنو پێکهێنانی ڕێکخراوو کۆمەڵە بەناوی ڕێکخراوەی کۆمەڵگای مەدەنی یەوە لەهەمو بوارەکاندا کە هەمویان دەستەو تاقمی بەکرێگیراوی خۆیاننو ڕۆڵی جاسوسی و دەزگای هەڵخەڵەتاندن و فریوکاریو ترسو تۆقاندن دەبینن.

چوارەم: ئاکامێکی تری ئەم ناسیونالیزمە قەومی و عەشیرەتی ئایینی یە هەوڵ دانێتی بۆ هەڵتەکاندنی شیرازەی مەدەنیەتو شارستانێتی هەر کۆمەڵگایەکی سیڤل و هاوچەرخ بە زەبری هێزی مادی و مەعنوی.یانی بە زەبری هێزی چەکداری میلیشایی میشک بەتاڵو داماڵراو لەهەر بەهاو مۆراڵێکی مرۆڤایەتی . ئەو دەستەو تاقمانە هەر دەڵێی مرۆڤە مردوەکانی گۆڕستانەکانن بە ئیسکو پروسک ڕاستبونەتەوەو سڵ لەهیج کوشتو برێک ناکەنەوە لە پێناوی پاراستنی دەسەڵاتی ڕەهای ئاغاکانیان و ئەو پاروە نانو چۆڕە ئاوەی دەکرێتە بەردەمیان تا وەک دڕندە بیانهێڵنەوە بۆ پاراستنی دەسەڵات.
پێنجەم:لە جیاتی ناسنامەی مرۆڤ و هاووڵاتی ئازادو یەکسانی هاوچەرخ زیندو کردنەوەو دروست کردنی ناسنامەی داڕزیوی بنەماڵەیی،خێڵەکیو ناوچەگەری سەدەکانی ناوەڕاستی دەورانی کۆیلایەتی و دەرەبەگیو شانازی کردن پێیانەوە. دیارە یەکەمین کەڵک وەرگرتن لەم ناسنامە دارزیوانە بۆ بەرزڕاگرتن و پلەبەندی کردنی مرۆڤەکان و کۆمەڵگایە تا بنەماڵەو عەشیرەتی خۆیان لەسەری سەرەوە بەرز ڕابگرن و پیرۆزی بکەن. پاشان بە پێی هێز هاوسەنگی شوێنکەوانی ناسنامەکانی تری کۆمەڵگا وا پلەبەندی و ڕیزبەندی بکەن بیکەن بە یەک هەرەم کەس نەتوانێت بەرامبەری ئەم دەسەڵاتە هەرەمییە خێڵکییە میلیشایی یە ڕەخنە بگریت و ناڕەزایەتی دەربریت و داوای کۆتایی هاتنی بکات.خۆ ئەگەر کەسانیک یان ڕێکخراو حزبو کۆمەڵەیەکش ڕەخنەو نارەزایەتی بگرن وداوای کۆتایی هاتنی بکەن هەوڵ و خەباتەکەیان ئاسایی نی یە. وەک ئەوە نییە کە لە کۆمەڵگاو سیستەمیکی سیاسی سکولارو شارستانی و هاوچەرخ هەیە.

ئەگەر سەرنج بدەین لە سایەی ئەم دەسەڵاتانەدا فڵانە کەس پرۆفیسۆرو ئوستادی زانکۆیە خۆی بە فەیلەسوفو ڕۆشنبیرانی سەردەمی ڕێنیسان- ڕۆشنگەری – ناگۆڕیتەوەو هەمویان بە قوتابی خۆی دەزانیت ، بەڵام دەچێت لە ڤیستیڤاڵی خێڵی زەنگنەو جافو بەرزنجی ..هتد کە بە کۆمەكو پشتیوانی خێڵی تاڵەبانی و بارزانی و ساز دەکریت …دەبێتە ڕابەرو نوێنەرو گوتاربێژیان .
جا کاتێک کەسانی ئازادیخواز ىە جدی پێی دەڵێی استاز ئەوە لەگەڵ بیرو کەلتورو پێگەی زانستی تۆدا نایاتەوە لچت لێخواردەکاتەوەو دەڵیت ئاخر چی بکەین سەردەمەکە وامان لێدەخوازێت. پێمان دەڵێت کاکە خۆ ئێرە ئەوروپا نییە کوردستانە کوردستان …!! وەک ئەوەی قاتو قەرەوێتو قۆندەرەو قاپوتو هەتا دیموکراسی و پەرلەمانەکەو مافی هەلبژاردن و مافی مرۆڤەکەی ..هتد کەلتوری ئەوروپی نەبێت …!! ئەم هەلومەرجە ئیتر تاکەکان دەکاتە تاکی بێ ئیرادەو سەرکزو دەرون نزم و هەلپەرستی سیاسی …!
تەنانەت لە ناو هۆڵێ پەرلەمان کە بە حیساب دامەزراوەیەکی دونیای شارستانی وهاوچەرخی ئەوروپیی سەردەمی دیموکراسیە نەک دیوەخانی سەرۆک عەشیرەتو فیودالو ئەسیادەکانی سەدەکانی کۆن بەڵام شانازی بەوەوە دەکەن کە هەر کەس بە جلوبەرگو کەلتوری خێڵەکی و دینی خۆیانەوە گفتوگو دەکەن و یاساو بڕیار دەردەکەن بەڵام یەک دانەشی جێبەجێ نابیت چونکە سەرۆکی خێڵی گەورەی بارزانی و تاڵەبانی بەناوی حزبە سیاسی یەکەیانەوە قەبوڵی ناکەن.

جا لە سایەی ئەم ئاکامو تایبەتمەندییەی دەسەڵاتی ئەم جۆرە ناسیونالیزمە زۆرایەتی کۆمەڵگا دەبنە قوربانی . بە تایبەتی ژنان و مناڵان و لاوانی کوڕو کچی دڵ پڕ لە هیوای ئازادو یەکسان بۆ ژیانیکی باشتر.ئەگەر چاوێک بخشێنن بە لیستی تیرۆری ژنان و لاوان و ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی ئازادیخوازو هەڵسوڕاوانی سیاسی چەپو ئازادیخواز لەم سی ساڵەدا زیندوترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیانە.
ئەمانەو دەکرێت چەندین ئاکامی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی وکەلتوری تر ڕیز بکەین لە سایەی تایبەتمەندیەکانی دەسەڵاتی ئەم جۆرە لە ناسیونالیزم .
هاوکات ئاماژە کردن بەم ئاکامو تایبەتمەندیانە بەڵگەی زیندون بۆ ڕاستی و دروستی ئەو دروشمەی کە سی ساڵ لەمەوبەرکۆمۆنیزمی کرێکاری لە دژیان بەرزی کردەوە کە ناسیونالیزم شەرمەزاری یە بۆ مرۆڤایەتی . ئەم ناسیونالیزمە ئەگەرچی خۆی پێچاوەتەوە بە ئاڵای ستەمو چەسانەوەی نەتەوەیی یەوەو خۆی بە نوێنەری جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان دەزانێت بەڵام لە ڕاستیدا چینێکی لۆمپەنە- تڵتە-و هەمو ئاسۆو ئامانجەکەی گەییشتنە بە دەسەڵاتو دوبارە سەرکوتکردنەوەی جەماوەری چەوساوەو هەژارو نەدار لە کرێکارانو کارمەندان وڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی هەڵسوراوانی سیاسی ئازادیخوازو ژنانو لاوانو تویژە نەدارەکان.

بەڵام بە داخەوە بە حوکمی هەلومەرجو هێز هاوسەنگی چینایەتی لە چەندین ساڵی ڕابردا لە ئاستی ناوخۆییو جیهانیو، نا ڕۆشنی فکری و سیاسی زۆرایەتی جەماوەرو ، بونی کێشەو ستەمی نەتەوەیی یەوە ، کاتێك ئێمە ڕەخنە دەگرینو ناڕەزایەتی دەردەبڕینو داوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەم هێزانە دەکەین سەرکردە سیاسیو ڕۆشنبیرونوسەرو ڕۆژنامەنوسە چاپلوسو بەکرێگیراوەکانیان هەم خۆیان وا تێگەییشتون و هەم خەڵک وا تیدەگەیننو فێردەکەنو قەناعەتیان پێدێنن کە ئەم بۆچونو هەڵوێستو دروشمانە جوێن و سوکایەتی یە بە خەڵكی وکورستان . لە کاتێکدا هەر مرۆڤێک کە لە ڕوانگەی مرۆڤایەتی و بیروبۆچونیكی ئازادانەوە سەرنجی کۆمەڵگاو هەلومەجەرکە و ململانێکانو ئەم واقیعە بدات بە ئاسانی لە ناوەڕۆکی ئەم چینە بۆرژوا لۆمپەنە دەگات.ئەو کات ئەم تێگەییشتن و ئاگاییەش دەبێتە کلیلی کردنەوەی قوفڵی کەلەپچەی مرۆڤەکانو گرتنە بەری ڕێگای چارەسەرو ڕزگار بونو ئازاد بون لە دەسەڵاتی سەرکوتگەری ئەم ناسیونالیزمە.

تێبینیەک:
لەم باسەدا ئەگەر چی ئاماژە دراوە بە ناوی زۆر بیرمەندو تیوریسیەنو لیکۆڵەرو میژونوسو سیاسەتمەدارو سەرکردەیی سیاسی و هەندێک گوتەو پەراگرافیان ئاماژە پێکراوە بەڵام بە پیویستم نەزانی ناوەکانو نوسینو کتێبەکانو لاپەڕەکان ڕیزبەندی پەراوێزی بکەم.
بەڵام بێگومانە لەم باسەدا سودم لە دەیان کتێب ونوسین وەک سەرچاوەی زانیاریو زانین وەرگرتوەو ئەنجامگیرم لێکردون.

موزەفەر عەبدوڵا
جەنیوەری ٢٠٢١




گۆڕان لەم دۆخەدا چی لە پارتی دەوێت…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

دوای چەند مانگ لە سیناریۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی چاوەڕێ نەکراوی پارتی لە لایەن نەیارەکانی یەوەو، هەوڵە پیلانگێرانەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ،و جێگۆرکێ لە پۆستەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ،یەکسەرهەمو لایەنەکان ،بە تایبەتی گۆڕان ،کەوتنە خۆشحاڵی دەربڕین و هەڵپەی دیدارو گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی پارتی و بنەماڵەی بارزانیدا.

جا بۆ زویر نەبونی سەرانی پارتی و بارزانی بەناوی ڕێکخەری گشتیانەوە نامەیەکیان ئاراستەی ڕیزەکانی ڕێکخستنیان و میدیاکانیان کرد کە کەس لێدوان دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانی نەدات لەم قۆناغە هەستیارەدا.

ئەگەرچی هەندێک لە گۆڕانخوازەکان گومانیان خستە سەر ڕاستی ئەم نامەیە بەڵام کۆبونەوەی شاندی سەرکردایەتی گۆڕان و پارتی و ڕاگەیاندنی ئاکامی کۆبونەوەکەو ڕێکەوتنیان لەم قۆناغە لەسەر ٣ خاڵ نەک هەر ئەو گومانەی ڕەواندەوە بەڵکو مشتەکۆڵەیەکیشیاندا لەدەمی ئەو گۆڕانخوازانەی کە گومانیان خستبوە سەر نامەکە.

هەمو ئەم ڕوداوانەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ببونە هەواڵی گەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و جێگای پرس و ڕای گشتی و، لە گۆشە نیگای جیاوازەو سەرنج و ڕایان لەبارەوە دەدا.

بەڵام پرسیاری سەرەکی لە نێو هەمو ئەم ڕوداو و پرسانەدا ئەوەیە ئاخۆ گۆڕان لەم دۆخەدا چی لە پارتی دەوێت…؟!

بۆ وەڵامی کورتو ڕۆشنی ئەم پرسیارە پێویست دەکات ئاوڕێک لە ڕابردوی پێگەی گۆڕان و هەراوهوریاو قیڕەقیڕی دەیگۆڕین دەیگۆڕین کە بۆ یەکەمجار لەسەر زاری ڕابەری ڕوحیانەوە کردیانە دوروشم بۆ تەفرەدانو بەلاڕێدابردنی خواست و ناڕەزایەتی یە بەرهەقەکانی جەماوەری ناڕازی لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی و خێڵەکی و قەومی سەرکوتگەرو دزو گەندەڵی کوردایەتی بەسەرکردەیی پارتی و بارزانی.

دیارە هیچ گومان لەوەدانی یە کە بزوتنەوەی گۆڕان ،وەک ئاماژەمان پێدا ، بەهۆی ناڕەزایەتی قوڵی جەماوەر لە دەسەڵات کە لە شوباتی ٢٠١١ تا ڕادەی دروشمی کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتی میلیشایی ڕۆییشت، بونە هێزێکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاریگەر . ئەوەش بەهۆی خۆجوتکردنیان لەگەڵ ناڕەزایەتی یەکانو هاوکات بێ بەدیلی سیاسی و کۆمەڵایەتی جەماوەرو بەرەی ئازادیخوازو یەکسانیخوازەوە .وە لە ژێڕ دروشم و خواستی دژی گەندەڵی و یەکخستنی هێزی میلیشایی ودەزگاکانی ئاساییش و ئیدارەو حکومەت و بە دامەزراوەیی کردنیان بونە بەرامبەر دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی قوت بونەوە.

بەم شێوازە لە سیناریۆی هەڵبژاردنەکانی بەناو پەرلەمانی سێهەم و چوارەم توانیان ببنە خاوەنی ٢٤-٢٥ کورسی .یەکەمجار خۆیان وەک ئۆپۆزیسیون نیشان داو پاشان چونە ناو حکومەتی بنکە فراوانەکەی پارتی یەوەو کۆمەڵێک پۆستی پەرلەمانی حکومیان وەرگرت و هاوکات کەوتنە بەرنامە داڕشتن بۆ بەکردەوە دەرهێنانی نەخشەکانیان وەک لە بەرنامەی چاکسازییاندا هاتبو.

بەڵام سەرەرای هەراو ئاژاوەو قیڕقیرو هاویشتنی بوتڵە ئاو لەنێو پەرلەمان تا گەییشتە دەرپەڕاندنی سەرۆکی پەرلەمانەکەیان وهەمو ئەندامانو وەزیرەکانو ،تەنانەت بەڕیوەبەری یەکانیشیان لە هەولێر ،بەڵام پارتی ملی نەدا بە بەرنامە چاکسازی یەکەیان. وە ڕۆڵی راوێژکارانەیان لێوەرگرتنەوە . بەم شێوەیە هەمو دورشم و پلانەکانیان بوە بڵقی سەرئاوو .

جا بە جیا لەوەی کە گۆران خۆیان چۆن لە نەخشەو پلان و دوروشم و خواستەکانیان دەڕوانن کە گوایە لە قازانجی جەماوەری ناڕازیدا بوە. بەڵام لەگەڵ هەمو ئەوانەشدا لە ڕوانگەی ئاسۆو ئامانجە چینایەتی یەکانی جەماوەری ناڕازی و ئازادیخوازو یەکسانیخواز گۆڕان جگە لە ڕۆڵی ڕاوێژکاری بۆ پارتی وبارزانی هیچی تر نەبو. ڕاستی یەکەی هەر ئەو کات لە مانگی دوانزەی ٢٠١٢ لە نوسینێکدا بەناوی گۆڕان ڕۆڵی ڕاوێژکاری بارزانی دەبینێت لەسەر ئەو ڕۆڵ و پێگە سیاسی یەیان ڕاوبۆچونی خۆماندا.

ئێستاش دوای هەمو ئەو ئاڵوگۆڕانەی لەسەر ئاستی سیاسی کوردستان و ناوچەکەو جیهان ،وقوڵبونەوەی قەیرانەکان و ،لاواز بونی پێگەی ناسیونالیزمی کورد ڕویانداوە هاوکات ڕۆڵو پێگەی سیاسی گۆڕانیش زۆر لاواز بوەوەو، تەنانەت گەییشتونەتە بنبەستی سیاسی.ئەم ڕاستی یەش بە نیسبەت گۆڕانەوە لە هەردو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عیراقدا دەرکەوت.

جا بۆیە گۆڕان لەم دۆخەی ئیستادا ئەوەی لە پارتی و بارزانی دەوێت ئەوەیە کە ئامادەیە لە ڕۆڵی ڕاوێژکاری دەسەڵات ،بە سەرکردایەتی پارتی وبارزانی ،بێتە خوارەوە بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی پاسەوانێکی دڵسۆزو بە ئەمەک.

هەروەها ئەم ڕاوبۆچونەش لەسەر ئەم پێگەو ڕۆڵەی گۆڕان بە ڕونی لەو ٣ خاڵەدا دیارە کە لەسەری ڕێککەوتون و داوای یەک گوتاری کوردایەتی بەرامبەر دەسەڵاتی فیدرالی و ،ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک ،و یەکخستنەوەی ناو ماڵی کوردایەتی دەکەن.دیارە هەر بۆ ترش و خوێ کردنی ئەم ٣ خاڵە ئاماژەیەکیشیان بە باش کردنی گوزەرانی خەڵکی داوە.

بۆیە ئەگەر ئەمانە بەراورد بکەین لەگەڵ هەمو ئەو هەراو هوریاو قیڕە قیڕی دەیگۆڕین دەیگۆڕین و ،پێشنیار کردنی چەندین نەخشەو پلان ،وەک لە بەرنامەو دروشمەکانی هەڵبژاردنیان، دا هاتوە ،ئەوە دەسەلمێنێت کە ئیتر گۆڕان ئەو هێزە نی یە ڕۆڵی ڕاوێژکاری دەسەڵاتی کوردایەتی ببینێتەوە ، بەڵکو جگە لە پاسەوانێکی چالاک زیاتر هیچی تری لەبارا نەماوە.

بێگومان پارتی و بارزانیش بە خۆشحاڵی یەوە ئەم داوایەی گۆڕان قەبوڵ دەکەن بە مەرجێک بە بێ هەراو هوریاو قیڕە قیڕ ئەگەر ئەم ڕۆڵە بگێڕن .

١٥-١٢-٢٠١٨

تێبینی:
ئەم بابەتە لەم بڵاوکراوەی ژمارە٤۲بۆ پێشەوە بڵاو بۆتەوە.




کێ مێژویی ململانێی چینایەتی لە فەرەنسا دەنوسێتەوە؟! … موزەفەر عەبدوڵا

ئەوە نزیک بە ۳ هەفتەیە کە ململانێی چینایەتی لەنێوان چینی بۆرژوای دەسەڵاتداری ستەمکار بەسەرۆکایەتی ماکرۆن و دەوڵەتو حکومەتەکەی و هەروەها چینی کرێکارو توێژە بێبەشوستەملێکراوەکان و رێکخراوەو رەوتە کرێکاری و چەپەکان بۆتە گەرمترین هەواڵ و جێگای پرس وڕای گشتی لەئاستی ناوخۆی فەرەنساو جیهاندا .
هەر دەڵێ مێژوو گەراوەتەوە بۆ نیوەی دوەمی سەدەی نۆزدەی ئەوکاتانەی کە مارکس مێژوویململانی چینایەتی و جەنگی ناوخۆیی فەرەنسای تیادا نوسی .

پاشان هەمو تیزەکانی لە بەرنامەی حزبیکۆمۆنیستدا نوسی کە سەرەنجام رەوتی ململانیی چینایەتی ئەو دو دەیەیە بە شۆرشی کۆمۆنی پاریسگەیشت و، کۆمۆنارەکان دەسەڵاتی باپیرە گەورەی ماکرۆنەکانیان روخان و دەسەڵاتی کریکاری وجەماوەری خۆیان دامەزراند.

بەڵام بە داخەوە بەهۆی نەبونی یەک حزبی کۆمۆنیستی خاوەن ستراتیژو تاکتیکی سیاسی و سەربازی سەرتاپاگیری فەرەنساو ،بە ڕەچاو کردنی رەوەندی ململانیی چینایەتیلە ئاست گشت فەرەنساو ئەوروپا ،کە لە جەنگدا بو لەگەڵ بروسیادا، دەسەلاتی کۆمۆنارەکان تەنها دوومانگیکی خایاند و دژە شۆرشەکان هەمو کۆمۆنارەکانیان لە خوێن هەڵکێشا و بونە قوربانی ناڕۆشنیو نائامادەییەکانیان سەرەرای رەخنەو هۆشداریەکانی مارکس و ئەنگلز .

ئەم ۳ هەفتەیەش کە تیایدا شارەکانی فەرەنسا هاوکاتی زۆر وولاتی تر کە بۆتە مەیدانی ململانێیچینایەتی سیاسی هەمەلایەنەی نێوان دەسەلاتیک کە ئیتر لەوە زیاتر ناتوانێت کۆمەڵگا بەڕێوە بباتلەگەڵ چینیک کە هێشتا لە ڕوویی زاتی یەوە تەواو ئامادە نی یە بۆ بەرەسەنجاگەیاندنی راپەرین وشۆڕش و دەسەڵات گرتن بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە کە ئاخۆ کێ جارێکی تر مێژووی ململانی وخەباتی چینایەتی لە فەرەنساو بەرنامەیەکی سیاسی بۆ حزبیکی کۆمۆنیستی شۆرشگیری خاوەنستراتیژ و تاکیکی قۆناغ بەقۆناغ و ئاسۆ رۆشنی دەنوسێتەوە ؟
پرسیارێکەو وەڵامە سیاسی و پراتیکی یەکەی لە بۆتەی ئیستاو داهاتوی نزیکی ئەم خەباتو ململانی وجەنگە چینایەتیەدایە تا جاڕێکی تر پاریس و فەرەنسا ببێتەوە بە سەرمەشقی ڕاپەڕینی جەماوەری وشۆڕشی کرێکاریەکی تر بە پڕ کردنەوەی هەمو کەموکوڕی و لاوازیەکانی پێشو دەرس وەرگرتن لەوتاقیکردنەوانە.

۹ـ۱۲ـ۲٠۱۸




سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا: بۆ تۆڵەیە یان تۆبە…؟ …. موزەفەر عەبدوڵا

لە رۆژی ٢٢ مانگەوە کە مەسعود بارزانی و شاندە یاوەرەکەی لە کوڕگەلی بنەماڵەو قەومو قیلە سەردانی بەغدایان کردەوە هەتا ئیستاش ئەم سەردانە بۆتە ڕوداو و هەواڵی گەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندنو جیگای پرس ڕا گۆرینەوە لە ئاستی کوردستان.بە تایبەتی لە لایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن و نوسەرو ڕۆژنامەنوس و چاودیران و رۆشنبیران ، هەتا دەگاتە گەورە ئەکادیمی یەکانیان.وە لە گۆشە نیگای جیاجیاوە ئەم سەردانە شرۆڤەدەکەنو ڕای لەبارەوە دەدەن.

سەردانەکە وا وێنە دەکەن کە یەکیکە لەسەردانە دیبلۆماسی و سیاسی یە سەرکەوتوە دانیسقەکان نەک هەر لە ئاستی کوردستان و ناوچەکە بە ڵکو لە ئاستی جیهانیش.وە پێیان وایە نەک هەر لەم سەردەمە بەڵکو لە میژوشدا دەگمەن بوە سەرکردەیەکی حزبی وەک بارزانی بەم شیوازە نەک هەر بەرپرسانی حزبی بەڵکو بەرپرسانی دەوڵەت و حکومەت و پەرلەمان ڕاخستنی فەرشی سورو ڕیورەسمی فەرمی و پرۆتۆکۆلی و بەوپەڕی ئامادەباشی یەوە پیشوازی لێ بکریت.
بەم شێوە موبالەغە ئامیزو گرینگیدانە بە ڕواڵەتە دەیانەوێت وا نیشان بدەن وەک ئەوەی بارزانی لەم سەردانەی چوە بۆ سەرزەنشت کردن و ناڕەزایەتی دەربرین، وتەنانەت تۆلە سەندنەوە لەسەرانی دەسەڵاتی قەومی وتایەفی و خێڵەکی بەغدا، کە ساڵێک لەمەوبەر دژی ریفراندۆم بون. تەنانەت ڕیفراندۆمیان کردە بەهانەیەک بۆ هێرشکردنە سەر کوردستانو داگیرکردنەوەی نیوەی زیاتری ئەو ناوچانەی لەژیر دەستی پارتی و هاودەسەڵاتەکانی بو لە دوای ڕوخانی بەعسەوە.

جا پرسیارەکە لەم پرسەدا ئەوەیە ئاخۆ بە ڕاستی ئەم سەردانەی بارزانی بۆ بەغدا بۆ ناڕەزایەتی و تۆڵە سەندنەوەیە یا تۆبە کردن لەسەر دەستی سەرانی قەومی و تایەفی وەک عامری و حەلبوسی و عەبادی و مالکی؟!
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەو ڕۆشنکردنەوەی مەغزای سیاسی ئەم سەردانە وا پیویستە بە کورتی ئاماژە ىە چەند خالێک بکەین:
خاڵی یەکەم: خودی دەستەواژەو کەڵکەڵەی- مفهوم و نزعة – تۆڵەو تۆبەیە کە یەکێکە لە تایبەتمەندی یەکانی ناوەرۆکی دابو نەریتی سیاسی وکۆمەڵایەتی هەردو بەرەی ئەمدەسەڵاتەو دەستەو تاقمە بنەماڵەیی و خێڵەکی و قەومیەکان لە بەغداو کوردستان لەم کیشەو ململانی کۆنەپەرستە دژی ئینسانی یەی نیوانیان.
ئەم دەستەو تاقمانە چونکە هیچیان بروایان بە سەرەتاترین ئازادی و یەکسانی سیاسی بە گشتی نی یە بۆیە سەرهەڵدانی کیشەو ململانێ و شەرو کوشتار پاشان تۆڵەو تۆبەش بە یەکتر دەبێتە نەزعەو نەریتێکی جیکەوتەیان.دیارە نەک هەر لەنێوان ئەم دوو دەسەڵاتەی بەغداو کوردستان بەڵکو لەنێوان خودی هەمو دەستەوتاقمەکانی خۆشیان.

بۆ نمونە تۆلەو تۆبە لەکاتی کێشەو ململانێ و شەڕەکانی نێوان پارتی و یەکێتی وهەردو بنەماڵە لە ساڵانی نەوەتەکانیتایبەتمەندی یەکی میژوویی و بەرچاو یان بوە.
ئەم نەزعەو نەریتە بە درێژایی مێژوو لەسەر زاری سەرانی ئەم دەستەو تاقمانە ،جا قەومی و خێڵەکی بن یان ئیسلامی و تایەفی سوننی و شیعی ،بەدیکراوە کە دەڵێن تۆڵە بەزەبرە ئەمما بە سەبرە .یاخود ڕیکەوتن بە شەرتی تۆبە.بە فەرمی ئەم نەزعەو نەریتە بۆتە جێگرەوەی نەزعەو نەریتی بروابونو پابەند بون بە ئازادی سیاسی نێوان لایەنە سیاسی یەکانو یەکسانی نێوان مرۆڤەکان. بیگومان ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندنی یەکانی دەسەڵە فیودالیەکانی سەدەکانی ناوەراست کە هەتا ئەمرۆش ئەم دەسەڵات و تاقمانە نوینەرایەتی دەکەن.

خاڵی دوەم ئەوەیە بەهۆی ئەوەی بارزانی و پارتی لە بنەرەتدا مەبەستیان لە ریفراندۆم زیاتر بۆ تۆڵە سەندنەوە بوو لە دوژمنەکانیان لە بەغداو لە کوردستان.وە لە ئاکامی کیشەوململانی و قەیرانەکان و بن بەست بون بو نەک بروا بونو پەیڕەوکردن لە مافیکی سەرەتایی خەڵکی کوردستان. هەر بۆیەش بارزانی و سەرانی تەواوی پارتی و یەکیتی و هەمودەستەو تاقمە قەومی وئیسلامی یەکان نە لە پرسی ریفراندۆم یەکدەست بونو نە ویستو ئامادەی یان بوو بەرگری لە ئاکامەکەی بکەن تا بەدیهینانی کە سەربەخۆیی یە .هەر بۆیەهەمو لایەکیان لەسەر بنەمای نەزعەو نەریتی تۆڵەو تۆبە مامەڵەیان لەگەڵ یەکتر دەکەن.

جا لەم قۆناغەدا کە بارزانی سەرەڕای هەندێک سەرکەوتنی ناوخۆیی بەڵام گۆڕانی هاوکیشە سیاسی یەکان لە ئاستی عێراق و ناوچەکەو جیهان بە زیانی شکایەوە.
بۆیە بۆ بەدەستهێنانەوەی هاوسەنگی پێشو ئامادەیە لەسەر دەستی سەرانی قەومی و خێلەکی و ئیسلامی و تایەفی بەغدا تۆبە بکات.
بەڵگەش بۆ ئەم تۆبەیە قسةو لێدوانەکانێتی لەبارەی ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانەی کە کراوە. بێگومانیشە بەلای سەرانی بەغداوە گەورەترین هەڵە هەتا دەگاتە تاوان ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو کە یەکپارچەیی خاکی عێراقی خستە ژێر پرسیارەوە.

دیارە کاتێک بارزانی باس لەهەڵە و ڕاستکردنەوەی دەکات لە هیچ کاتو شوینو دیدارو گفتوگۆیەک لەگەڵ تەواوی سەرانی دەسەلاتی بەغدا سەرنجو رەخنەو نارەزایەتی دەرنەبریوە بەرامبەر هەڵویستی دژایەتی ئەوانە لە پرسی ریفراندۆمو هیڕشی سەربازی بۆ سەر کوردستان و داگیرکردنەوەی زیاتر لە نیوە خاکی قەڵەمڕەوی دەسەلاتیان وکوشتن وبرینداربونی سەدان کەسو ئاوارە بونی هەزارانی تر.
بە پێچەوانەی ڕاو بوچونو شرۆڤەکان و ڕاویژکاران و نوسەران و پسپۆرانی سیاسی و ئەکادیمی یەکانی پارتی یەوە کە وای وینا دەکەن وەک ئەوەی بارزانی چوبیت بۆ تۆڵە سەندنەوە بە ئاشکرا تۆبەی خۆی ڕاگەیاندوە.

خاڵی سێهەم کە پێویستە ئاماژەی پێ بکەین لەبارەی ئەم سەردانەی بارزانی یەوە ئەوەیە بە پیچەوانەی راوبۆچونەکانی ڕاویژکارانو نوسەرانو ئەکادیمی یەکانی پارتی یەوە کەگوایە بۆ چارەسەری کیشە هەڵواسراوەکانی نیوان هەولیرو بەغداو تەنانەت ناوچەکەو جیهانیش چوە ئەوانە هیچی فڕی بەسەر ڕاستی یەوە نی یە.
راستی یەکەی هۆکاری سەردانی بارزانی لە پاڵ ئەوەی کە چوە تۆبە بکات لەسەر دەستی سەرانی دەسەڵاتی بەغدا هاوکات بارودۆخی ناوچەیی و نیو دەوڵەتی و دەخاڵەتی زلهیزەکان لە ئەمریکاو روسیاو هاوپەیمانە جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆییەکانیان گەییشتۆتە ئاستێک ئەگەری زۆری هەیە لە عێراقو کوردستانیش بتەقێتەوە.
وە لەم دۆخەدا ناسیونالیزمی کورد بە سەرکردایەتی پارتی کە لەوپەڕی پەرشو بڵاوی وبێ ئاسۆیی دان ئەگەری زۆری هەیە بە زیانیان بشکیتەوە.
هەر بۆیە پارتی وبارزانی ئامادەیە بۆ مانەوەی هیزو دەسەڵاتی خۆی لانی کەم لە ئاستی کوردستاندا بە تایبەتی بەرامبەر نەیارە هاوقەومی یەکانی خۆی نەک بچیتە بەغدا بەڵکو هەر جیگایەکی تر نەک تۆبەیەک بەڵکو سەد تۆبەو زیاتریش بکات.

مەگەر کامیان بۆ بارزانی سەختر ترە دەستلەمل کردنەکەی ٣١ ئابی ٩٦ لەگەڵ سەدام یاخود دەستلەملانیی عامری و حەلبوسی و عەبادی و مالکی…!
جا لەم ڕوەوە ئەگەر ئەو راویژکارو شرۆڤەکارو نوسەرو ئەکادیمیانەی پارتی بۆ سەلماندنی سەرکەوتنی سەردانەکەی بارزانی بەڵگەی راخستنی فەرشی سورو ئامادەباشی ڕیورەسمی گەورە و پاسەوان لە پێشوازی دەهیننەوە ئەمەش بۆ بەهیزی پیگەی پارتی و بارزانی لە ئاستی دەسەلاتداری هەریم و هەلبژاردن و تا دەگات وینا کردنی وەک تاکە ریبەری بە فەرمی ناسراوی جولانەوەی قەومی کوردو ..هتد ئەمانە هیچیان نابنە پاساویک بۆ ئەوەی تۆبەکەی بارزانی بشارنەوە کە دەلێت سەردانیان بۆ بەغداو دیدارەکان بۆ راست کردنەوەی هەڵەکانە لەم دەرفەتەی هاتۆتە پیشەوە.

دوو شتی تر هەیە لە کۆتایی دا پێویستە ئاماژەی پێبدەین ئەویش پیشوازی کردنی عامری بو بۆ بارزانی و ئامادەنەبونی سەرۆککۆماری عیراق بەرهەم ساڵح بو ،کە برای قەومی و نەیاری بارزانی یە ، مەغزا سیاسیەکەی هەر تۆبەکەی بارزانی دەسەلمێنێت..
جا ئەم سەردانەی بارزانی تۆڵکارانە یا تۆبەکارانە بێت هیچی لە پێناوی بەرژەوەندی یەکانی زۆرایەتی جەماوەری ستەملێکراو ئازادیخوازو یەکسانیخوازی کوردستان نی یە بەڵکو تەنها لە پێناوی مانەوەی دەسەڵاتی سەرکوتگەرو گەندەڵ و کۆنەپەرستانەی بنەماڵەیی و خێڵەکی و قەومی خۆیانە.
دیارە بەهەمان شێوەو ناوەڕۆکەوە ئەم ڕایە بۆ
دەسەلاتدارانی تایەفی و قەومی بەغداش هەر وایە.

موزەفەر عەبدوڵا

تیبینی : ئەم نوسینە لە بڵاوکراوەی بۆ پێشەوە ژمارە ٤۱ بڵاوبۆتەوە.




کێ ئۆپۆزیسیۆنی گۆڕانکاری ڕیشەیی یە…؟ … موزەفەر عەبدوڵا

لەدوای ڕاگەیاندنی ئاکامی شانۆگەری هەڵبژاردنەوە تا ئێستا کە بەسەرکەوتنی ڕەهای پارتی و بارزانی تەواو بوبەسەر نەیارە قەومی و ئیسلامی یەکانیدا جرتو فرتو هەراوهوریای پێکهێنانی حکومەتی هاوبەش بەسەرکردایەتیپارتی و ئۆپۆزیسیۆن بونی حکومەکەشیان بۆتە یەکێک لە هەواڵ و پرس و ڕا گەرمەکانی راگەیاندنەکان و ڕای گشتی.
تا ئەو جێگایەی دەگەریتەوە بە پیکهێنانی حکومەتەوە ئەوە مەسەلەکە دیارە کە پارتی چەند لایەنی خاوەن هیزیمیلیشایی ،بە تایبەتی یەکێتی ،ڕازی دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. وە ئەو بەناو حکومەتەش بە دڵنیایی یەوە زۆر بێدەربەست تر دەبیت نەک هەر لە دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانی خەڵک بەڵکو هەوڵدەدات هێرش و فشارەکانیچەند قات زیاد بکات بۆ زیاتر کەڵەکە کردنی سەرمایەکەیان لە ریگای دزی و گەندەڵی و سکهەڵگوشینی _ تقشف_خەلکەوە و بۆ رازی کردنی ئامانج و مەبەستە ئابوری و سیاسیەکانی نیولیبرالیەکان و دەزگا مافیاییەکانیان.
بیگومانە بەرامبەر ئەم سیاسەتانەی ئەم بەناو حکومەتە کۆنە تازەیەی پارتی و بارزانی نارەزایەتی خەلکیش پەرەتردەسەینی.

زۆرینەی جەماوەری برسی و هەژار کراو زیاتر دەبنە نەیاری موعارزی ئەو حکومەتو دەسەڵاتە.
بەلام وەک ئاماژەمان پێدا هەندیک لایەن لەوانە گۆران و کۆمەل و یەکگرتو و نەوەی نوێ و حزبی شیوعی هەراوهوریای ئۆپۆزیسیون بون دەکەن بۆیە پرسیارەکە لەمبارەیەوە ئەوەیە کێ ئۆپۆزیسۆنی گۆرانکاری ڕیشەیی یە؟

سەرەتا ئەوە بڵیین کە جگە لە حزبی شیوعی کوردستان تا ئیستا هیچ لایەک هەڵوێستی ڕاشکاوی خۆیان رانەگەیاندوە .بۆیە ئەگەری ئەوە زۆرە پارتی هەرچۆنێک بێت جڵەوی ئۆپۆزیسیۆن بونیان بگریت و بە فشار یان بە دەمچەو کردنبیت ڕایان کێشیتە ناو حکومەتەکەوە تا ئەمجارە چەند ساڵ حکومەتەکەی بە ئارامی کار بکات .
بەلام تا ئەو جێگایەی دەگەرێتەوە بە وەڵامی پرسیارەکەوە بەکورتی ئەوەیە کە هەمو ئەو لایەنانەی کە دەستیانداوەتەوە هەراوهوریای ئۆپۆزیسیۆن بونی حکومەت بە حزبی شیوعیشەوە ناتوانن ببنە ئۆپۆزیسیونێ راستەقینەیگۆڕانکاری ڕیشەیی. بەو پێ یەی هەمو ئەمانە بزانن یان نا بروا بکەن یان نا کە هەمو ئەو پرۆسە سیاسیەی چەنددەیەیە بەناوی پەرلەمان و هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی دیموکراسی یە وە هەیە سەرلەبەری شانۆگەریەکەیگاڵتەجاری یە. هەمویان وەک ئەو سەدان هەزار خەڵکە ئازادیخوازانەی کە دەنگیان نەدا دەزانن کە هەمو پرۆسەکەگاڵتەجاریە .
بۆیە کاتێک سەرجەم پرۆسەکە سیناریۆیەکی گاڵتەجاریە و تەنها بۆ شەرعیەتدانە بە دەسەڵاتی میلیشایی پارتی و یەکیتیو هەمو ئەوانەی بەرژەوەندیان تیایدایە ئیتر ئۆپۆزیسیۆن بونی حکومەتیش تەنها دیاردەکی ڕواڵەتی و هەروەکهەڵبژاردنەکەگاڵتەجاڕانەیە.
هەر لایەنیک کە بانگشەی ئۆپۆزیسیۆنی ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی بکات پێویستە بەرلەهەر هەنگاوێک کاروخەبات بکات بۆکۆتایی پێهێنانی سەرجەم دۆخ و پرۆسە سیاسیەکە کە لە ڕاماڵینی دەسەڵاتی میلیشاییدا بەرجەستە دەبێتەوە.

هەمو لایەک هەم خەڵک و هەمو هەمو لایەنیکی سیاسی و خودی پارتی و یەکیتی ئەم راستی یە دەزانن کە ئەوەیدەسەڵاتدارە دەستورو یاساو دەنگدان و هەڵبژاردنی پەلەمان و حکومەتی ئاکامی هەڵبژاردن نی یە بەڵکو باڵادەستیسیاسی و ئابوری یە بەهێزی چەکی میلیشایی بەناوی پێشمەرگەو ئاساییش و پۆلیس و پاراستن وزانیاری و دژە تیررەوە.هەمو ئەم هێزەش لە ژێر دەستی کوڕگەلی بارزانی و تاڵەبانی و چەند سەرۆک خێڵیکی تردان.
هیچ کەسو لایەنو دەوڵەتو ڕژێمیک لە دونیاش ناتوانێت نوکولی لەم واقعە بکات.
جا کە ئەمە دۆخ و پرۆسەکە بێت ئیتر هەر لایەنێک پروپاگەندەی ئۆپزیسیۆن بکات بێ بنەمایە.

هەڵبەت ئەم ڕاو هەڵوێستە نەک هەر بە نیسبەت هەمو ئەو لایەنە قەومی و ئیسلامیانەی وەک گۆران و کۆمەڵ ویەکگرتو و نەوەی نۆێوە ڕاستو دروستە بەڵکو بەنیسبەت حزبی شیوعیشەوە هەر ڕاستە. ئەگەری تا ئێستا حزبیشیوعی بڕیاری ئۆپۆزیسیۆن بونی داوە بەڵام ئەم ڕاو بۆچونو هەڵوێستە بۆ ئەوانیش هەر وایە. یانی ئەوانیش تا ئێستاناتوانن نایانەوێت ببنە ئۆپۆزیسیۆنیک بۆ گۆڕانکاری قوڵو ڕیشەیی و ڕاستەقینە.دەکریت بۆ سەلماندنی دروستی ئەمڕاوبۆجونو هەڵوێستە ئاماژە بەچەند فاکتەرو بەڵگەیەک بکرێت لەوانە:
یەکەم حزبی شیوعی لە روی ئاسۆ و ئامانجی فکری و سیاسی یەوە جیاوازی قولی ڕیشەیی خۆی لەگەل ئەم پرۆسەیەودۆخەکەی بە رون و ڕاشکاوی رانەگەیاندوە. لە باشترین حالەتدا لەو روەوە ئۆپۆزیسیۆنیکی ناسیول چەپیریفۆرمخوازە. تەنانەت ئەگەر دۆخە سیاسی یەکەو سەرجەم پرۆسەکەش لەبارو واقعی بوایە هەر ئەو جۆرەئۆپۆزیسیۆنە دەبو.
بە مانایەکی تر ئۆپۆزیسیۆن بونی حزبی شیوعی ئۆپۆزیسیۆن بونەکەی بەلشەفیەکانی روسیاو ئەلمانیاو ئیتالیای سەردەمی لینین و رۆزا لۆکسەمبروگ و کارل لیبنخت و گرامشی و لۆکاش نین .نەک هەر لەروی کاتەوە بەلکو لەرویئاسۆ و ئامانج و پراتیکی سیاسیشەوە.
هەڵبەت حزبی شیوعی جگە لەوەی ئەمە هەنگاوی یەکەمجارێتی هەڵویستی بەناو ئۆپۆزیسیۆن بون دەگریت لەم نزیکسی ساڵە دا لە کاتیکدا زۆرایەتی جەماوەر وتی نا بۆ دەسەلاتی میلیشایی و سیناریۆ گاڵتەجاریەکانی.

بە مانایەک حزبی شیوعی لە جیاتی رۆڵی پێشڕەوی سیاسی بگێڕایە بەلام زۆر شل و خاو کەوتە دوای جەماوەرەوە.
جا هەمو ئەم هەڵوێستە هەلپەرستانەیەشیان بەوە شاردەوە گوایە ئەندام پەرلەمانەکەیان نایەوێت موچە زۆری ئیستا وموچەی خانەنشینی وەردەگریت و نە ۳ پاسەوانیشی دەویت.
خالێکی تر سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆن بونەکەی حزبی شیوعی ئەوەیە وەک خۆیان دەڵین کە زۆریک لە ئەندام ولایەنگرانی وەک خەڵکی ئازادیخواز بایکۆتی هەلبژاردو وتی نا بۆ دەسەلاتی میلیشایی. تەنانەت ئەندامی کۆمیتەیناوەندیان ئەمە هەڵوێستی رادیکانەی راشکاوی بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم حزبە مودەعی یە شیوعی یە هەڵوێستیبایکۆیشی هەڵنەبژارد. ئەمە جگە لەوەی ئەوانەی دەنگیشیان داو زۆر کەم دەنگی بەو حزبە داوە. ئەمانە سەرەڕایئەوەی لەهەمو دەورەکانی پێشو ئەندام پەرلەمانەکانی پێشوی ئەو حزبە ئەوەندەی لایەنگری دەسەلاتی ناوچەیی ئەودەسەلاتە میلیشایی یە بونە تەنانەت بە قەد نوینەرەکانی گۆران و ئیسلامیەکان ناکۆکو رکابەری دەسەلاتی پارتی ویەکیتی نەبونە. هەروەک لەناو ڕای خەڵکدا باوە ئەندام پەرلەمانەکانی حزبی شیوعی وەک موچە خۆری پارتی وان.
بەهەر حاڵ ئەم هەنگاوەی ئەمجارەی حزبی شیوعی سەرەڕای سەرنج و ڕەخنەو ناڕەزایەتی یەکانمان هەرهەنگاوێکی پۆزەتیڤە. وە ئەگەر لە داهاتودا پەیوەست بن بە هەمو ناڕەزایەتیەکانی جەماوەرەو ئاسۆ و ئامانج و کاریخۆیان جیاکەنەوە لەم دەسەلاتەو سیناریو گالتەجاریەکانی هەلبژاردن. ئەوە ئەگەرێ هەیە بۆ وەرچەرخانیان بەلایبەرەی ئۆپۆزیسیۆن و نەیاری راستەقینەو شۆڕشگێرانەی جەماوەری یەوە.

پێویستە ئەوش بڵێین کە ئەم هەنگاو و هەڵوێستەی حزبی شیوعی ئاکامی هەوڵو خەباتو ململانێی کۆمەڵكێک ئەندام وهەڵسوڕاوی ڕادیکالێ چەپو کۆمۆنیستی ناو ئەو حزبەیە.
جا لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر سەرنجی دۆخی سیاسی و پرۆسەی گالتەجاری هەڵبژاردن و پێکهێنانی بەناو حکومەت وبەناو ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوا قەومی و ئیسلامی نیو لیبرالیەکەی نەوەی نوێ هەتا دەگاتە حزبی شیوعیش، لەپالسەرنجەکانمان بۆیان هتد ،بدەین ئەمانە هیچیان ئۆپۆزیسیۆنیک نین کە بیانەوێت و بتوانن و ئامادەو ویستیان هەبێت بۆگۆڕانکاری ڕیشەیی کە لەم قۆناغەدا خۆی لە کۆتایی پێهێنانی شۆڕسگێڕانەی دەسەڵاتی میلیشایی قەومی و خێڵەکی وبنەماڵەیی پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانەکانیان دەبینێتەوە.
ئۆپۆزیسیۆن و نەیاری ڕاستەقینەو ڕیشەیی ئەم دەسەڵاتەو ئەم دۆخەو سەرجەم ئەم پرۆسەیە ئەو جەماوەرەئازادیخوازەو رەوتو لایەنە سیاسی یە کۆمۆنیست و چەپانەیە کە وتی نا بۆ گالتەجاڕی هەڵبژاردن و دەسەلاتیمیلیشایی.ئەگەر ئەم دەنگی نایەیە جەماوەریە رەوتو ریکخراوە چەپو کۆمۆنیستەکان، لە پێشیانەوە حزبی کۆمۆنیستیکریکاری، بتوانن کۆیانکەنەوەو ڕێکیانخەن و بیانکەنە هێزێکی سیاسی کۆمەڵایەتی ئەوە دەبنە نەیارو بەدیلی سەرەکیئەم دەسەڵاتە میلیشایی یەو ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی قوڵیش بەدی دینن بە قازانجی خۆیان.

۱۸.۱۱.۱۸
موزەفەر عەبدوڵا




١٦ ئۆکتۆبەر لاپەڕەیەکی ترە لە مێژویی شکستخواردوەکان…!…. موزەفەر عەبدوڵا

ڕێکەوتی ١٦ ئۆکتۆبەری ئەم مانگە ساڵێک تێپەڕی بەسەر ڕوداوێکی کارەساتباردا کە بوە هۆی کوشتنو برینداربونو ئاوارە بونی سەدانو هەزاران کەسی بێتاوان. جگە لەوەش بوە هۆی لەدەستدانی زیاتر لە نیوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حزبەکانی ئەم بزوتنەوە شکستخواردوەی کوردایەتی یە.
ئەو بزوتنەوە شکسخواردوەی کە پارتی و بارزانیەکان و، یەکێتی و تاڵەبانی یەکان ،بە ڕەنگی زەردوسەوز ڕابەری دەکەن لەگەڵ کۆمەڵێک لایەنی ڕەنگاو ڕەنگی تر. هەروەها هەریەکەشیان خاوەنی میلیشایی خۆیاننو بەهیز ی چەکو چەتەگەریش خۆیان سەپاندوە بەسەر جەماوەری چەوساوەو ڕەوتە ئازادیخوازو یەکسانیخوازەکان.

بێگومان ئەم ڕوداوەش بەشێک بوو لە ئاکامی کۆمەڵێک ئاڵوگوڕی سیاسی و سەربازی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی کە بوە هۆی گۆڕینی هێز هاوسەنگی لە ناوچەکەو ناوخۆو ،هاوکات سەرلێشیوایی و پەرتەوازەیی و پیلانگیری لایەنەکانی ناو ئەم بزوتنەوە شکستخواردوە .ئەم هەلومەرجەش لە رویەکەوە وایکرد پارتی و بارزانی بۆ پاشەکشە بەنەیارەکانی لە بە غداو هاوکات لایەنەکانی ناو بزوتنەوە شکستخواردوەکەیان دەسبەریت بۆ پرسی دەنگدانو هەرای سەربەخۆیی کە دەمێکە مافیکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە بەڵام ئەمانە زیاتر بۆ پیلانگیری بەکاریان هینا .لە بەرامبەریشدا تاقمی باڵادەستی ناو یەکیتی دەستیان برد بۆ ڕیسواترین شێوازو دەستێکەڵکردن و ڕێکەوتن لەگەڵ نەیارە کاتی یەکانی پارتی و بارزانی.
بەم شێوەیە ئەم ڕوداوەش وەک هەمو ڕوداوەکانی تر ،بە تایبەتی ڕوداوی ٣١ ئابی ٩٦ وەک تۆڵەیەک لە پارتی و باڵادەستی یەکان تا ئەمرۆی ،بوە لاپەڕەیەکی تر لە مێژویی پڕ ڕیسوایی بزوتنەوەی شکستخواردوی کوردایەتی .

دیارە ئەمەش یەکەم ڕوداوی پیلانگێریو ملشکاندنی یەکتر نی یە لەم مێژوەیان .بەڵکو لە نیوەی پەنجاکان بەدواوە کە ئەم بزوتنەوەیە باڵای کردوە چەندین ڕوداوی وایان لە مێژوی خۆیان تومار کردەوە.ڕوداوی ساڵی ٦٦ کە دوای چەند ساڵ لە ململانێکانیان بە تەقینەوە گەییشت بوە خاڵی دابەش بونی یەکجاری خێڵەکی و ناوچەگەری کە بەناوەکانیانەوە دیار بون . پاشان ڕوداوەکانی ٧٥ و ٨٣ و ٩٤ و ٩٦ هەمو ئەمروداوانە بریتین لە لاپەرە پیلانگیرانی یەکانو ملشکاندنەکانی یەکتر.هەموشی لە پێناوی ڕێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی بەغداو گەییشتن بە بەشیك لە دەسەڵاتی سیاسی و سەرمایە لە کوردستاندا.

ئێستاش کە ساڵێک بەسەر ڕوداوی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دا تێپەڕ دەبێت سەرانی ئەم حزبانەی بزوتنەوەی شکستخواردویی کوردایەتی لە پاڵ ڕیزێک لە نوسەرو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوس و ئەکادیمی موچەخۆری گەندەڵ وێڕای تاوانبار کردن و سوکایەتی کردنی شەخسی بە یەکتر هاوکات خەریکی تێورداتاشینن بۆ ئەم ڕوداوە ڕیسوایە بە ناوی خیانەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی و کوردایەتی و میژویی. وەدەیانەوێت بیکەنە مێژویی هەمو خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان و ڕەوتو لایەنە چەپو ئازادیخوازەکانیش.
لە کاتیکدا هەمولایەک دەزانیت کە ئەمە نە یەکەم ڕوداوەو نە دوا ڕودایش دەبێت لە مێژویی ئەم بزوتنەوە شکست خواردوەدا.
دیارە زۆر هۆکاری سیاسی و میژویی و زاتی و مەوزوعی هەیە کە بونەتە شکستیخواردنی ئەم بزوتنەوەی کوردایەتی یە.
زۆر بە کورتی ئەو هۆکارانەش ئەوەیە کە کاتێک ئەم بزوتنەوەیە سەری هەڵداو باڵای کرد هەلومەرجی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیستەمی سیاسی سەرمایەداری لە ئاستی دونیا بە تایبەتی دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دوومی جیهان جۆریک لە جێگیری دووجەمسەری بەخۆیەوە گرتبو.
ئیتر ئەم جولانەوەیە هیچ ئاسۆو ئامانجو بەدیلیکی پێشکەوتوی لەبەردەمدا نەمابوو وەک بۆ بزوتنەوە ناسیونالیستی یەکانی پیش جەنگی جیهانی یەکەمو، بە تایبەتی سەدەی نۆزدە ،کە هەبون.
ئەم بزوتنەوەیە لە دوای جەنگی جیهانی دوەمەوە نەیدەتوانی یەک بزوتنەوەی ناسیونالیستی پێشکەوتو بیت بۆ توانەوەی فۆرمە سیاسی یەکانی دەورانی فیودالیو خێلەکیانە لە فۆرمی یەک نەتەوەو نیشتیمانو ئابوری و ئامانجی سیاسی و کەلتوری هاوبەش .بە پیچەوانەوە لە زەمەنێکدا وەستاو پاشان ڕەوتی پاشەوپاشگەرانەوەی دەست پێکرد. ئەو چەند دەیەیە کە ڕێکخراوەو دەستە سیاسی یەکانی بۆرژوا ناسیونالسیتی یەکان لە پارتی دیموکراتدا توانەوە ئیتر لە کۆتایی پەنجاکانەوە ڕەوتی لەتبونو پەرشو بڵاوی دەستی پێکرد و لە مەلایی و جەلالیدا بەرجەستە بوەوە.لەوکاتەوە ئیتر هەر لایەکیان زیاتر بە تەنها لەهەوڵی ئەوەدابون بەهەر نرخێک بوە دەوڵەتی بۆرژوازی عیراق بیان کاتە دەسەڵاتدار لە کوردستان.بەڵام چینی بۆرژواز ناسیونالیستی عیراق دوای دەیان ساڵ لە شەڕو کوشتارو گفتوگۆ تەنها حوکمی زاتی ساڵی ١٩٧٤ پێدان ئەویش لاوازترین لاباڵی بزوتنەوەکە کە تاقمی حزبی دیموقرات و شۆرشگیر ی کورستان کۆببونەوەو ئەم دەرفەتەی قۆزتەوە وەک هاوکارێکی رژیمی فاشی بەعش کۆمەلگای کوردستانی بەڕیوە دەبرد.

بەم شێوەیە هیچ یەک لە دوو باڵە سەرەکی یەی کوردایەتی سەرەرای هەر ساتوسەودایەک لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا بەڵام هەر نەگەییشتنە دەسەڵات. تا لە سەرەتای نەوەتەکان و، لە هەلومەرجێکی پڕ وەرچەرخانو ئاڵوگۆڕی جیهانی دا کە لە کۆتایی دوو جەمسەری و پێویستی دابەشکردنەوەی هەمەلایەنەی جیهان بوو ئیتر ئەم حزبانە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا بگەنە دەسەڵات لە سەرەتای نەوەتەکان .

ئەو ئاڵوگۆڕو وەرچەرخانەش چونکە زۆر ناوەڕۆک کۆنەپەرستانو دژی ئیسانی بوو بە ڕابەری گەورە زلهێزی ئیمپریالی ئەمریکا تەنها رەوتو لایەنی زۆر کۆنەپەرستی بزوتنەوەی شکسخواردوی وەک ئەمانە دەیتوانی بگاتە دەسەڵاتی سیاسی .
ئەمە ئیتر زۆر بە کورتی مێژویی سەرهەڵدانو باڵاکردنو بە دەسەڵاتی گەییشتنی ناسیونالیزمی کورد- کوردایەتی – و حزبەکانیتی لە کوردستانی عێراق .بۆیە ئیتر نابێت جەماوەری ئازادیخواز نە خۆش باوەڕ و نە هێچ چاوەڕوانی یەکان لەمانە هەبێت بۆ بەدیهێنانی ماف وئازادی یەکانیان. چونکە ئەمانە دەمێکە شکستیان خواردوە.

ئەمانە ئێستا بۆ مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و خێڵەکی و ناوچەگەری خۆیانو گردو کۆکردنەوەی پارەو سەرمایە بە دزی و گەندەڵی ئامادەن دەیان جار خراپتر ملی یەکتر بشکێنن بەهاوکاری وپشت بەستن بە کۆنەپەرستترین و دژی ئینسانی ترین دەوڵەتو ڕژێمیی دونیا.وە هەمو ئەم ڕوداوە کارەساتبارانەو ملشکاندنەی یەکتر ناو بێنن خیانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی میژویی لە کاتێکدا خۆیان هۆکاریکی سەرەکین بۆ قەوارەنەگرتنی ئەو یەک نەتەوەو نیشتیمان وزمان و کەلتور ەی وەک ناسیونالیزمەکانی دەورانی ڕێنیسانس کەلە ئەوروپاوە دەستی پێکرد.
لەم ڕوانگەیەوەیە کە ئێمە دەڵێین ١٦ ئۆکتۆبەر تەنها لاپەڕەیەکی ترە لە مێژووی بزوتنەوەی شکستخواردوەکان بە سەرکەوتو دۆڕاویانەوە. جا با هەر سەرانو بیرمەندو مێژونوس و ئەکادیمی و نوسەرانیان خەریکی تیۆرداتاشینی خیانەتی نیشتیمانی ونەتەوەیی مێژویی بن.

ئەگەر تا پیش ١٦ ئۆکتۆبەر یەکێتی و تاڵەبانی یەکان بە پارتی و بارزانی یەکانیان دەوت ڕوداوی ٣١ ئابی ٩٦ خیانەتی نیشتیمانی ونەتەوەیی بوو ئەوە ئێستا پارتی و بارزانی یەکان بە ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ یەکێتی دەڵێن خیانەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی و کوردایەتی مێژویی.
جا گرینگ ترین دەرسو تاقی کردنەوە لەم روداوانە بە نیسبەت کریکارانو خەلكی ستەمدیدەو بەرەی ئازادیخوازیەوە پێویستە ئەوە بێت کە بزوتنەوەی ئازادیخوازی ڕیزی چینایەتی خۆیان ڕێکخەن بەرامبەر حزبەکانی ناو ئەم بزوتنەوە شکستخواردوە تا لەوە زیاتر نەبنە قوربانی و کۆتایی بە دەسەڵاتیان بێنن.هەر ئەمەش تاکە ڕیگایە بۆ بەدیهێنانی هەمو مافو ئازادی یە ئابوری و سیاسی یەکانی خەڵک خۆی.


٢١-١٠-١٨
موزەفەر عەبدوڵا




بۆ نادیە موراد بو بە پەیامبەری دەنگی قوربانیانی کارەساتی شەنگاڵ..؟ … موزەفەر عەبدوڵا

بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی جیهانی بۆ ئاشتی بە نادیە موراد ،کە خۆی قوربانیەکی کارەساتی خەڵکی شەنگاڵ بوو، لە هەفتەکانی ڕابردوودا بۆتە یەكێک لە ڕوداوە گەورەوگەرمەکان و جێگای پرسوڕای گشتی.
ئەم ڕوداوەش جارێکی تر تاوانو کارەساتی کۆمەڵکوژی خەڵکی شەنگاڵ و ناوچەکانی دەوروبەری کردەوە باسو بابەتێکی گەرمی هەنوکەیی .هاوکات بونی ئەم کچەش کە بۆتە هێما و پەیامبەرو قارەمانی ناو ئەو خەڵکە ستەملێکراوەوکارەساتەکە زیاتر بۆتە خاڵی ململانێیو پرس و راگۆڕینەوە بە لایەنگری ونەیاری.

ئەگەر چی نادیە موراد بەهرەمەندە لە گەورەترین پشتیوانی بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی ئینسانی لە ئاستی دونیا بەڵام هاوکات بۆتە جیگای بێڕیزی و سوکایەتی سیاسی و شەخسی بە تایبەتی لە لایەن کەسانی خاوەن ئایدیۆلۆژی ئیسلامی و قەومی و خێڵەکییانە لە کوردستان.تەنانەت تاکو تەرا کەسانیک کە خۆی بە ئازادیخوازو یەکسانیخوازو چەپ دەزانێت بەهۆی دەمارگیری ئایدیولۆژی و پێوەری هەمو ڕوداوەکانو کەسایەتی یەکان بە بێژنگی ئایدیۆلۆژی خۆی پێی خزاوەتە ئەم سوکایەتی کردنەوە.زیاتریش بەبەهانەی وەرگرتنی خەڵاتەوە کە ئەمە خەڵاتی دەزگایەکی بۆرژوازی و سیستەمی سەرمایەداری جیهانی یە.بەم بەهانەیەوە ئەوەیان لەبیر چوە کە کرۆکی پەیامو ئەرکەکەی نادیە موراد وەک قوربانی و پەیامبەرێکی ئەم روداوە کارەساتبارە چی یە.

بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە بۆ لە نێو هەمو ئەو خەڵکەی کە بە شیوازی جۆراوجۆر بونە قوربانی نادیە موراد بوو بە پەیامبەری جیهانی دەنگی راستەقینەی ئەو خەڵکە ، لە کاتێکدا ئەو کۆمەلگایە کەسانی سیاسی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیر ی و داکۆیکاری مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ تیدابوە ؟!؟

بۆ وەڵامی سادەو کورتی ئەم پرسیارە وا پێویست دەکات ئاماژە بە چەند ڕاستی یەکی سیاسی و میژویی بابەتی بدەین بۆ زیاتر ڕۆشنکردنەوەی پرسەکە.
بەر لەهەر شتێک پێویستە ئەوە بڵێم کە من راوبۆچونم لەسەر ئەو کارەساتەو پیویستی بونی کەسانی وەک نادیە دابو تا ببنە پەیامبەرو نوینەری دەنگی راستەقینەی قوربانیانی ئەو کارەساتە لە وتارێکی ٣ ساڵ لەمەوبەر بەناوی کێ دەبێتە ئەننا فرانکی شەنگاڵ کە هێشتا خودی نادیە موردا وەک پەیامبەرێکی ئەمرۆ دەرنەکەوتبو . ئەوکات لە برگەی سەرەتاوە نوسیبوم کە : زۆر جار لە ڕوداوە گەورەکاندا، جا چ ڕاپەرین و شۆڕشەکان بیت کە ئومێدو هیواو ویستی گەورە بە مرۆڤەکان دەبەخشێت بۆ گۆڕانکاریو وەرچەرخان ،یا خود کارەساتە مرۆڤیی یەکان بێت کە بێ ئومێدی و بێ هیوای و بێ توانایی بەدوادا دێت ،کەسانێک دەبن بە قارەمان و مێژوویی ئەو ڕوداوانە دەنوسنەوەو دەگێڕنەوە کە بە واقعی لەگەڵیدا ژیاون.وە ڕەنگە هەرگیز بە خەیاڵی خۆیاندا نەهاتبێت ئەم کەسانە دەبنە ئەم پەیامبەرو قارەمانە میژووییانە.
بۆ نمونە لە دەورانی سیستەمی کۆیلایەتی کێ پێشبینی ئەوەی کردەوە کە سپارتاکۆس دەبێتە پەیامبەرو قارەمانی خەباتی ئازادی بۆ کۆیلەکان .

یاخود لە میژویی نوێدا کێ پێشوەخت پێشبینی کردەوە کە ماندیلا ناوێک دەبێتە هێماو پەیامبەرو قارەمانی خەباتی دژی رەگەزپەرستی لە هەمو ئەفریقا..!
یاخود کێ پێش بینی ئەوە دەکرد کچەمناڵیکی وەک ئەننا فرانک کە لە ترسی فاشی یەکان لە چاپخانەکەی باوکی دوو ساڵ خۆیان شاردەوە بەلام بە نوسینەوەییاداشتە رۆژانەیی یەکانی توانی لاپەرەکی گەورە لە مێژووی ستەمو چەوسانەوەی ئەو دەورانەی ئاشکرا بکات .و وەک دوای کارەساتەکەش ببێتە یەکیك لە هیماو پەیامبەرە قارەمانەکانی ئەو کارەساتە…!
یان کێ پێشبینی دەکرد لاوێکی وەک محمد بوعەزیزی کاسبکاری هەژار لە دژی ستەمو چەوسانەوەی دەسەڵاتی بن علی لە تونس ئاگر لە جەستەی خۆی بەرداو ئەو ڕوداوەش بێیتە مەشخەڵی چەند ڕاپەرینی گەورە لە چەند ووڵات و چەند دەسەڵاتی سیاسی سەرکوتگەر بڕوخێنێت..!

ئەمانەو دەیان نمونەی زیندویی تری سیاسی و مێژویی دەکرێت وەک بەڵگە ئاماژەی پێ بکەین لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە بۆ نادیە مورادێکی گومناو بوو بە پەیامبەرێکی جیهانی دەنگی راستەقینەی خەڵکی قوربانی کارەساتی شەنگاڵ.

جا ئەوانەی ناوەڕۆکی روداوەکان و دەرکەوتنی پەیامبەرو رابەرو قارەمانەکانی کە لە بۆتەی ئەو کێشەو ململانێ یانەوە دێنە دەرێو کرۆکی پەیامەکەیان نابینن ئەوە تەنها لە روانگەی ئایدیۆلۆژیایەکی رووتی خۆیانەوەروداوو ململانی و کارەکتەکانی وهەڵدەسنگێنن . جا ئەوانە یان خاوەن ئایدیۆلۆژیایەکی فاشستین یاخود زۆر دەمارگیرانە لەو ئایدیۆلۆژیایە گەییشتون .
کاتێک هەر کەسێکی ئیسلامی یاخود بەهەر پلەیەک بروای بە ئاینی ئیسلام بێت بەڵام بەهۆی ئەوەی نادیە موراد سەربەباوەری دینی ئەو نی یەو سوکایەتی و بێریزی ئەخلاقی و شەخسی پێ دەکات ئەوە جگە لە دەمارگیرێکی فاشی هیچی تر نی یە.

کاتێک کوردزمانێک کە بەو هۆیەی نادیە موراد بە کوردی قسەی نەکردوە یاخود ناسنامەی کوردایەتی بۆ خۆی دانەتاشیوە و بگرە بڕوای بە ناسنامەیەکی ترە و سوکایەتی و بێ ڕێزی ئەخلاقی پێ دەکەن ئەوە ئەو کەسانە بێگومانە خاوەن باوەڕێکی دەمارگیری قەومی فاشین.
نادیە موراد پێویستە ئازاد بێت لەوەی بە چ زمانێک قسە دەکاتو بیروباوەری چی یە .

هیچ کەس مافی ئەوەی نی یە بە بەهانەی زمان و بیروباوەرو کەلتور ،و تەنانەت هەتا بۆ ئەو خەڵاتەی وەرگرتوە بێ ڕێزی پێبکات. بێڕێزی کردن بە نادیە موراد بێڕێزی کردنو سوکایەتی کردنە بە خودی کارەساتی شەنگال و قوربانی یەکانی .
ئەو لەبەر زمان و بیروباوەرو کەلتور نەبۆتەپەیامبەرو قارەمانی ئەو کارەساتە نەخیر هەرگیز…! بێگومانە ئەوانە هۆکارێک بونە بۆ کۆیلەو قوربانی بونەکەی .بەڵام ئەوەی ئەوی کردوە بە پەیامبەرو قارەمانی ئەو روداوەکارەساتبارە بە پلەی سەرەکی لەبەر ئەوەیە کە ئەو خاوەن ئیرادەو ئامادەیی و قوربانی ئازادانەیە لە پێناوی گەیاندنی کرۆکی ئەو کارەساتە بە ڕای گشتی ئازادیخوازی جیهان .

بۆیە ئەگەر لەم گۆشە نیگایەوە سەرنجی کارەساتو قوربانی یەکانی خەڵكی شەنگال و خودی ڕۆڵ و ئەرکو پەیامەکەی نادیە موراد بدەین ئەوە بەو ڕایە دەگەین کە ئەو بەڵێ ئەمڕۆ لە نێو دەیان هەزار کەسی قوربانی ،و تەنانەت ئەوانەی لەناو ڕیزەکانی حزبەکانی کوردایەتیو خێڵەکیەکاندان و خاوەن بڕوانامەو سیاسەتمەدارن، بەڵام نادیە بۆتە هێماو پەیامبەرو قارەمانی ئەو خەڵکە قوربانی یە.
بەڵێ ئەوەی ئەم قوربانی یەی کردە پەیامبەرو قارەمانی کارەساتی شەنگال تەنها ئیرادەو ئامادەیی و عەزمو جەزمی ئینسانی خۆی بوو.خۆ ئەگەر هەر کەس و لایەن و دەزگاو دەوڵەتیکێش لە پشتی ئەو ڕوداوە هەر مەبەستو بەرژەوەندیەکییان هەبێت ، کە بیگومانە زۆریان هەیانە ،ئەوە هیچ لە پێگەو ڕۆڵو ئەرک و پەیامەکەی نادیە کەم ناکاتەوەو نابێت کەم بکریتەوە.

١٤-١٠-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا
———————————-
تیبینی. :
ئەم بابەتەی پرس و ڕای هەفتانە لە بڵاوکراوەی ژمارە۳۸ ی بۆپێشەوەدا بلاوکراوەتەوە کە۱٥_۱٠_۱۸ دەرچوە.




‎ئەرێ ئەو هەمو حەیاوحورمەتەی کە بە پێویستت دەزانی بۆ خۆت وەک سیاسی یەک بە چی فرۆشتت؟


٣٠-٩-٢٠١٨
‎موزەفەر عەبدوڵا

————————

‎گەڕانەوەی ڕیسواییانەی سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری – دکتۆر بەرهەم ساڵح – بۆ ناو ماڵە گەورەکەی مامی گەورەی ، بە دزی هەمو هاودیدەکانی یەوە، لە ڕۆژەکانی هەفتەی ڕابردودا بوە یەکێک لە ڕوداوە هەرە گەورەو سەرنجڕاکیش و گاڵتەجاری یەکان .ئەم ڕوداوە لە بۆتەی هەراوهوریاو بەڵێنی دۆزنانەو هەرەشەی زمان بڕین ئەوەندەی تر بو بە بەڵگە بۆ سەلماندنی دەنگدانو هەڵپژاردنی
‎.پەرلەمانەکەیان کە گاڵتەجاڕی یە.

‎ئەم هەواڵە هاودیدەکانی بەرهەم سالح و تەنانەت زۆربەی نوسەرە سیاسی و ڕۆشبنبیرەکانیش ، کە لە ڕوانگەی چینایەتیەوە ناڕوانن بۆ کۆمەڵگای کوردستان و دەسەڵاتی سیاسی و کێشەو ململانێکانی، وەک هەورە تریشەی ئاسمانی ساماڵ وابوو بۆیانو توشی شۆکی کردن.
‎بە تایبەتی ئەم سەرۆکی هاوپەیمانی یە نوێ یە کە بە پیاوە لیبرالو عاقلەکەی ناو یەکێتی هەژماردەکراو، گوایە زۆر جێگای متمانەی مامی گەورەی بوو، لە قسەکانی چەند ڕۆژ لەمەوبەری هەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە ئەو لە دژی قۆرغکردنی دەسەڵاتو نادیموکراسی بون و ناعەدلەتی لە دابەشکردنی سەروەتو سامانی ووڵات لە لایەن بنەماڵەوە ، هاتۆتە دەرەوەو دەیەویت لە ڕێگای پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانی یە دیموکراسی و دادپەروەریەوە ئەو ئامانجانە بەدی بێنێت.

‎وە چەندین جار لە وەڵامی چاوپێکەوتنەکان و لێدوانەکانیدا جەختی لەوە دەکردەوە کە ئەو خاوەنی حەیاو حورمەتەو هەرگیر بۆ پلەوپایەو پول و سەرمایە ناگەڕێتەوە ناو یەکێتی.
‎بۆیە ئێستا دوای ئەم چاوشارکێ دۆڕاو گاڵتەجاڕی یە هەمو لایەک هەقێتی لێی بپرسین ئەرێ دکتۆر بەرهەم ئەو هەمو حەیاو حورمەتەی کە بە پێویستت دەزانی بۆ خۆت وەک سیاسی یەک بە چی فرۆشتت…؟!
‎بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارەو دانی ڕاوبۆچون و هەڵوێستمان لەسەر ئەم پرسە کە بۆتە ڕوداوێکی گەورەو گەرم وا پێویست دەکات چەند ڕاستی یەک رۆشن کەینەوە کە هۆکاری ئەم چاوشارکێ دۆڕاو گاڵتەجاڕیەیە.

‎بەڕای من بەر لەهەر شتێک هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم ڕوداوە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕۆکی جوڵانەوەی کوردایەتی و دەستەوتاقمە چەتەگەری یە خێڵەکی و بنەماڵەیی یە دزو گەندەڵ و سەرکوتگەری یەکان لەم هەلومەرجەی کە سی ساڵە بەردەوامە.
‎ڕاستی یەکەی ئەوەیە کە هەمو ئەو حەیاو حورمەتەی کە سەرانی گەورەو بچوکی ئەم جوڵانەوەیەو دەستەوتاقمەکانی شانازنی پێوە دەکەن لە نزیک بە یەک سەدەی ڕابردودا بەستراوەتەوە بە پلەو پایەو پول و سەرمایەو پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانەوە.

‎ئاشتی و ململانێ و شەڕی ئەمانە هیچ کات لە پێناوی ئازادی زۆرینەی جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان و مافەکانیان نی یەو نەبوە.
‎هەر بۆیەش پەیڕەو کردنی هەر جۆرە کارو هەڵوێستێک لە دژی یەکترو ملشکاندنی یەکتروپاراستنی بەرژەوەندی یەکانیان لە ڕوی سیاسی و شەخسی یەوە بە ئاسایی دەزانن.
‎هۆکارێکی تر بەندە بەو کێشەو ململانێیانەی ناو یەکیتی یەوە کە دەمێکە هەیە. بە تایبەتی دوای مردنی مامی گەورەیان ، جەلال تالەبانی .ئەم کێشەو ململانێ یە لەسەر ئەو بەرژەوەندی یە ئابوری و سیاسی یانە گەییشتۆتە ئەو ڕادەیەیە کەسانی وەک بەرهەم ئەم چاوشارکی دۆڕاو گاڵتەجاڕی یە بکات.
‎هیچ گومان لەوەدانی یە کە یەکێتی وەکو نەوەی یەکەمی جولانەوەی کوردایەتی ،ماوەیەکە گەیشتوتە قۆناغێک تا بە تەواوی یان هەڵوەشیتەوە یان بە کردەوەو فەرمی ببێتە هێزێکی سیاسی خێڵەکی و بنەماڵەیی وەک پارتی .

‎تاڵەبانی باوک تا مرد نەیتوانی ئەم ستراتیژە یەک لا بکاتەوەو ڕاستەوخۆ بە بێ قەیدو شەرت بە کردەوەو بە فەرمی هەمو دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خۆی ڕادەستی خێزان و کوڕو بنەماڵەکەی بکات. بۆیە کار گەییشتە ئەمرۆ دەیان باڵو سەدان لاباڵ و پەنجەی بە ئاشکرا تیا دروست بێت.
‎ئیستا ئیتر شەرە لەسەر پلەوپایەو پۆست وپول و سەرمایە.وە هێنانە پێشەوەی مامی بچوک کە قوبادە بۆ یەک لا کردنەوەی ئەو ململانی و شەڕەیە بە قازانجی باڵادەستی بنەماڵەی تاڵەبانی وەک پارتی و بارزانی .

‎خۆ ئەگەر تا بەستنی کۆنگرەکەیان نینۆکو باڵو لاباڵەکان ببڕنەوە ئەوە ئیتر ئەم شەڕە زۆر هێور دەبیتەوەو مامی بچوک لەسەر عەرشی کورسی پاشایەتی یەکەی مامی گەورە لە دەباشان دادەنیشێت.دوای ئەوە ئیترئەو کۆتا بڕیار دەدات کە کێ و کێ چی و چی هەبێت و نەبێت لە پلەوپاپەو پۆستو پول وسەرمایەیە.
‎هۆکارێکی تر ی دوای ئەمە پەیوەستە بە خودی ئەم سیاسەتمەدارە لیبرالە عەقل غەربی یە کە بەشی زۆری ژیانی لاوێتی لە ووڵاتانی رۆژئاوا، بە تایبەتی بەریتانیا و ئەمریکا بەسەر بردەوە. وەک دەڵێن سەری کردوە بەناو زۆریك لە داڵانەکانی دەزگا جاسوسی یەکانی ئەو ووڵاتانە بە تایبەتی ئەمریکا.
‎ئەم سیاسەتمەدارە خاوەن حەیاو حورمەتە هەر لەسەرەتای نەوەتەکانەوە لەگەڵ مامی گەورەیدا زۆر پێویستیان بە یەک بوو . هەر بۆیەش لە پڕێکدا لە ڕواڵەتی سیاسەتمەدارێکی لیبرال و ناوەڕۆک قەومی و خێڵەکی هاتە گۆڕەپانی سیاسی یەوە. بەڵام ئێستا دەرکەوت کە هەمو بیرو کارو کەلتوری سیاسی دونیای لیبرالیزمی لە هەلومەرجی کوردستاندا بەم چاوشارکی دۆڕاو گاڵتەجاری یەوە ببەستێتەوە.

‎هیچ گومان لەوەدا نی یە کە لە سایەی دەسەڵاتی سی ساڵەی چینی لۆمپەن بۆرژوازی و جوڵانەوە کوردایەتی یەکەی و دەستەو تاقمەکانی ناوەرۆکی ئەم سیاسەتمەدارانە کە دەیانەویت بە پروپاگەندەنی لیبرالیزم و سۆسیال دیموکراسی خەڵک تەفرە بدەن هەر دەردەکەوێت .
‎ لە ڕویەکەوە ئەمەیان لە نەزانی یەوە نی یە بەڵکو لە درک کردنیانەوەیە بە ناوەڕۆکی جوڵانەوەو دەسەڵاتی دەستەو تاقمەکانیان لەم هەلومەرجەدا .
‎چونکە هەروەک چۆن خودی هەمو چینەکە بۆتە لۆمپەن بەهەمان شێواز ڕەوتو باڵەکانی بۆتە لۆمپەن لیبرالو لۆمپەن سۆسیال دیموکرات و…هتد .تەنانەت چەپی کۆن و نەریتی – تقلیدی – سەردەمی دونیای دوجەمسەری کە دەمێکە توشی شۆک و سەرە گیژە بوە، وەک توێژێکی وردە بۆرژوا، بونەتە زوڕنا ژەن و پاشکۆی ئەم چینەو جوڵانەو باڵ و لاباڵ و دەسەڵاتە دزو گەندەڵ و میلیشایی یەکەی .

‎ئاخر کوا لە دونیای سیستەمی دیموکراسی واقعی لیبرالی و سۆسیال دیموکراسی ڕۆژئاوا لە ئەمریکاو ئەوروپاوە تا ئوسترالیا سیاسەتمەدارێک هەبو وەک ئەم سیاسەتمەدارە هەموحەیاو حورمەتی خوی وا بە ئاسانی و ئاشکرا هەڕاج فرۆش بکات تەنها بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدیک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.پۆستێک کە نەک تاقمە ئیسلامی و تایەفی و قەومی و قەبیلەی یەکانی عەرەب گاڵتەی پێ دەکەن تەنانەت هەمو خەڵکی کوردستان و خودی سەرانی قەومی کورد گاڵتەی پێدەکەن.
‎ئاخر لە سیستەمی دونیای ڕۆژئاوا کێ بینوێتی سیاسەتمەدارێکی لیبرال بە بێ ئاشکرا کردنی جیاوازی فکری و سیاسیەکانی واز لە حزبەکەی بێنێت و حزبێکی ترلە چەند هەفتەو مانگ پێکبێنێت و پاشان بچیتەوە ناو حزبی یەکەم . هاوکات پاشەقول لە هاودیدەکانیشی بگرێت.

‎ئەمە بەس لە پیاوە لیبرال و عەقڵ ڕۆژئاوایی یەکەی ناو دونیای سیاسەتی کوردایەتی ڕودەدات.
‎جا وەک لە سەرەتاوە ئاماژەمان پێدا ئەمە هەر ئاکامو بەرەنجامی ئەو ململانێ شوم و دواکەوتوە یەیە کە دەیان ساڵە پارتی و یەکێتی وەک باوکو کوڕی جولانەوەی کوردایەتی ئەنجامیان داوە.

‎لەوەتەی جوڵانەوەی کوردایەتی هەیە ،بە تایبەتی لەو کاتەوە دوو شەق بوە لە نیوەی پەنجاکان بەدواوە بۆتە مەلایی و جەلالی، دەیان دیاردەو گەمەی وا کۆمیدی و تراژیدیان تۆمار کردەوە کە هەمیشەش خەڵکی کرێکارو زەحمەتیکیش باجەکەیان داوە.
‎کاتێک ٦٦ و ٧٠ و ٧٥ و ٨٣ و٩٤ و ٩٦ و ٢٠١٦ دەیان و سەدان روداوی تر لەنێوان ئەم مێژوەدا هەبێت و بەشێک بێت لە مێژوی جوڵانەوەی کوردایەتی وتاقمە خێڵەکی وبنەماڵیی یەکانی ئەوە ئیتر چاوشارکێ دۆڕاوە ڕیسواو گاڵتەجاری یەکەی ئەم سیاسەتمەدارە بە حەیاو حورمەتە لیبرالەش دەبێتە ڕودواێکی ناو مێژوویی ئەم جوڵانەوەیە.
‎بۆیە خەڵکی بە گشتی ،بە تایبەتی هاودیدەکانی ئەم سیاسەتمەدارە بە حەیاو حورمەتە هەقیانە بپرسن ئەری ئەو هەمو حەیاو حورمەتەی کە بە پێویستت دەزانی بۆ خۆت وەک ئینسانێکی سیاسی بە چی فرۆشتت…؟!

‎وەڵامەکەشی ڕونو ڕاشکاو هەر ئەوەیە کە بەو کورسی یە لەرزیوەی سەرۆک کۆماری عیراق فرۆشتی کە دەمێکە لە پشتەوە خۆی بە قاچەکانی یەوە هەڵواسیوە.
‎بەڵام پێویستە ئەم سیاسەتمەدارە بە ڕواڵەت لیبرالەو هەمو سیاسەتمەدارانی تری کوردایەتی باش بزانن کە لە کۆمەڵگای چینایەتی کوردستانداو بونی بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی دا هەر زوو لە ناوەڕۆکی سیاسەتو کردەوەو بانگشەکانیان تێدەگەن وهەمیشە دەیان دەدەنە بەر ڕخنەو ناڕەزایەتی و ڕیسوایان دەکەن.
‎جا پێویستە ئەم ڕوداوە گاڵەجاڕییەش ببێتە بەڵگەو ئەزمونێكی تر تا جەماوەری ئازادیخواز بەشداری گاڵتەجاری هەڵبژاردنی بەناو پەرلەمانەکەیان نەکەن و هەمو سیاسەتو کارو کردەوەو هەڵویستەکانیان ڕیسوا
‎بکەن.
. . .

تێبینی :
ئەم نوسینە لە ژمارە ۳۷ بڵاوکراوەی بۆ پێشەوەدا
بڵاوکراوەتەوە




بۆ مەگەر هەر حزبی دیموکرات لە خاکی هەرێمەوە دژایەتی ڕژێمی ئیسلامی دەکات..؟

موزەفەر عەبدوڵا

لە بەردەوامی سیاسەتو کردەوەی تاوانکارانەی سەرکوتو ئیرهاب و ئیعدامی چل ساڵە لە لایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردودا سێ لاوی تر بەناوی ڕامین حوسینی و لوقمانو زانیارمورادی ئیعدام کرا. هاوکات بۆمبارانی بنکەو بارەگاکانی هەردو حزبی دیموکراتی ئێران و کوردستانی ئیرانیشی کرا کە بووە هۆی کوشتن و برینداربونی دەیان کەسی تر.
ئەم ڕوداوانەش ،دەسبەجێ لە لایەن ڕای ئازادیخوازی گشتی جیهانەوە سەرکۆنە کرا وەک هەمو سیاسەت وکردەوەی سەرکوت وئیرهاب و ئیعدامەکەی ،کە کۆڵەگەی مانەوەی چل ساڵەی ئەو ڕژێمەیە.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجو ،هاوکات ڕەخنەو سەرکۆنەی بەرەی ئازازدیخوازی بو، تایبەتی لە ئاستی کوردستاندا ،لێکدانەوەو هەڵوێستگیریەکەی بەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە لە بەیانەکەیاندا هاتبو سەبارەت بە ڕوداوی تۆپبارانەکەو کوشتنو بریندارەکانی حزبی دیموکرات.
ئەگەر چی لەبەیانەکەیاندا ڕەزیلانەو زەبونانەو ترسنۆکانە ئیدانەی ئەو تۆپبارانەیان کردەوە بەڵام بە ئاشکرا حزبی دیموکراتو هەمو موعارەزەی ئێرانی، کە دەیان ساڵە لە کوردستانن، بە هۆکاری دەخاڵەتی ڕژێمی ئیسلامی دەزانن بۆ سەر خاکی کوردستانی ژێر دەسەڵاتەکەیان.
هەر بۆیە لەبەرامبەر ئەم لێکدانەوەو هەڵویستە ڕەزیل و زەبون و ترسنۆکانەیەی سەرانی بەناو حکومەتی هەرێم پرسارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە بۆ مەگەر هەر حزبی دیموکرات لە خاکی هەرێمەوە دژایەتی ڕژێمی ئیسلامی دەکات..؟!
بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارەش ئاشکراو ڕوونە کە نەخێرجگە لەحزبی دیموکرات دەیان لایەنی سیاسی و تەنانەت دەوڵەتو ڕژێمی تری جیهانی و ناوچەیی لە خاکی هەرێمەوە دژایەتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەکەن .ڕژێمی ئیسلامیش هەروا نەک هەر هەرێمی کوردستان بەڵکو هەمو عێراقیشی کردۆتە گؤڕەپانی تەڕاتێنی خۆی.
تەنانەت چالاکی یە چەکدارەکانی ئەم دوایی یەی ئەم حزبەو کۆمەڵەو ئەوانی تر بەشێکن لەو دەخاڵەتەی ڕژێمەکانی وەک ئەمریکاو سعودیەو تورکیاو….هتد تەنانەت لایەنگری یەکانی خودی سەرانی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری پارتی ویەکیتی بۆ ئیران و تورکیا بەشێکن لەو دەخاڵەتانەی کە دەوڵەتو ڕژێمەکان دەیکەن.
مەگەر كێ هەیە نەزانێت خودی ڕژێمی ئیسلامی نەک هەر کوردستان ،بەبەهانەی بونی ئەو لایەنانەوە ،بەڵکو هەمو عیراقی نەکردۆتە مەیدانی تەڕاتێنی سەربازی و جاسوسی خۆی؟!
مەگەر حکومەتە کارتۆنی یەکەی عێراق و زۆربەی ڕەوتە ئیسلامی یە کۆنەپەرستتەکانی نەبونەتە پاشگری ئاشکرای ڕژێمی ئیسلامی ئێران..!
هەر کەسێک گەردیلەیەک هەڵوێستی ئازدیخوازانەی هەبێت بەر لەهەر شتێک و بێ هیچ ئەمماو ئەگەرو شەرتو شروتێک پێویستە دەسبەجێ ڕژێمی ئیسلامی سەرکۆنە بکات چونکە بونی موعارەزەی چەکدارو هەمو شێوازێکی تری خەباتو ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران ئاکامی دەسەڵاتی سەرکوت و ئیرهاب و ئیعدامی ئەو ڕژێمەیە.
ڕژێمێک لە ماوەی چڵ ساڵ دەسەڵاتی تەنها ئامرازی مانەوەی سیاسەت و کردەوەی سەرکوت و ئیرهاب و ئیعدامە لە ئاستی ناوەوەو دەرەوەی ئیرانو نوزەی دەنگی ئازادی تیا بریوە.
ئیتر بێگومانە دژایەتی کردنی ئەو ڕژێمە دڕەندەیە بە هەمو شێوازێک تا ڕوخانی دەبێتە ئەرک و پێوێستی هەمو لایەک.
جا هەر کاتێکیش بە هەوڵ و خەباتی ئازادیخوازانەی جەماوەری ئێران و کوردستان دەوڵەت و دەسەڵاتێک دامەزرێت کە ماف وئازادی یە سەرەتایی یەکانی خەڵکی دەستەبەر بکات ،بە تایبەتی مافە سەرەتایی یەکانی خەڵکی کوردستان و، کۆتایی پێهێنانی کێشەو ستەمی قەومی کورد، ئەو کات ئەم حزبانەش لە ژێر دەسەڵاتە زەبونەکەی هەرێم بونیان نامێنێت . هەر وەک چۆن سەرانی خودی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەیان ساڵ لە دژی بەعس لە ناو خاکی ئێران و بە هاوکاری شاو ڕژێمی ئیسلامی دژایەتی بەعسیان دەکرد.
بۆیە جێگای سەرسوڕمانە کە سیاسەتو کردەوەیەک بۆ خۆتانی بە ڕەوا دەزانن بەڵام بۆ لایەنی هاوچارەنوسی قەومی خۆتان بە ناڕەوا.ئەم هەڵوێستە دووفاقەیە لە هاوچارەنوسی ئەوە دەردەخات کە بەرژەوەندی سەرمایەو دەسەڵاتی سەرمایە لەسەرو هەمو بەرژەوەندی یەکانەوەیە. وە ئەوەش دەسەلمێنێت کە قەومیەتو هاوچارەنوسی قەومی جگە لە بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی سەرمایەو پاراستنی هیچی تر نی یە.
بۆیە نابێت چاوەڕێی لێکدانەوەو هەڵوێستێکی بەرگریکارانەی ڕون و ڕاشکاو بین لەم دەسەڵاتانە لە ڕوانگەی ماف و ئازادی ئینسانی یەکانەوە .




ئاخۆ جۆن مەکین بە ڕاستی دۆستی خەڵکی کوردستان بوو؟ … موزەفەر عەبدوڵا

لەم ڕۆژانەدا جۆن مەکین، کە پاڵێوراوی کۆماریخوازەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ساڵی ٢٠٠٨ دا بەرامبەر باراک ئۆمابا، بە نەخۆشی شێرپەنجە مرد. جۆن مەکین جگە لەو پۆستە چەندین پۆستی گەورەی تری لە دامودەزگا سیاسی و دیپلۆماسی و جاسوسی و سەربازییەکانی ئەمریکادا هەبووە.
مردنی ئەو بووە مایەی هەواڵی گەرمی ڕاگەیاندنەکان و پرس و ڕاو هەڵویستگیری گشتی دژ بەیەک لە ئاستی دونیادا.
تا ئەو جێگایەی دەگەڕێتەوە بە ڕاوبۆچونو هەڵویستی دەسەڵاتداران و خەڵکی کوردستانیش بەهەمان شێوە لە گۆشە نیگای جیاجیاو دژ بە یەک ڕاو هەڵوێست بەدی دەکرا.

لە ئاستی بەرەی چەپ و ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی بە گشتی جۆنیان وەک خۆی جەنگاوەرە خوێن ڕێژە فاشییەکە وەسف دەکرد، بەڵام بەشی زۆری سەرانی لایەنە ناسیونالیستەکان وەک قارەمانی ئازادی و ڕزگاریخوازو دۆستی خەڵکی کوردستان وێنایان دەکردو مەدالیای قارەمانێتیان پێدەبەخشی.
بۆیە هەقی خۆمانە لە دژی ئەو ڕیاکاری و دۆر و بوختانانە لێرەدا بپرسین ئاخۆ جۆن مەکین بە ڕاستی دۆستی خەڵکی کوردستان بوو؟
بەر لەوەی بە کورتی وەڵامی پرسیارەکە بدەینەوەو ڕاو هەڵوێستی خۆمانی لەبارەوە بدەین وا پێویست دەکات کۆمەڵیك بەڵگەی ڕاستی هەیە لەبارەی ڕۆڵ و پێگەو کارنامەی ئەو لەئاستی سیاسی و سەربازی وەک، لایەنگری سەرسەختی شەڕو کوشت وکوشتارو داگیرکاری و وێرانکاری و دەیان کارەساتی تر، بخەینەڕوو تا نیشانی بدەین کە نەخێر ئەو دۆستی زۆرایەتی جەماوەری ستەمدیدەو ئازادیخوازو ئینساندۆستی کوردستان نەبووە ناشمانەوێت وا بکرێتە پێش چاوی ڕای گشتی ئازادیخوازی دونیا، بەڵکو ئەو تەنها دۆستی سەرانی قەومی و خێڵەکی وئیسلامییە تیرۆریستەکانی کوردستان و جیهان بووە.
وێنەکانی جۆن هەموی شایەدی ئەو ڕاستیانە دەدەن کە دەستی خستۆتە سەر شانی تیرۆریستانی ئیسلامی و قەومی و خێڵەکی و مەدالیای تاوانباری یان وەک خۆی پێدەبەخشێت.

بەهەرحاڵ سەرەتا پێویستە ئاماژە بەو ڕاستییە سیاسییە بدەین کەمێژووی سیستەمی سەرمایەداری و چینی بۆرژوا دەسەڵاتدارەکەی لە دونیادا بە گشتی، و بۆرژوازی ئەمریکاو دەوڵە ئیمپریالیستی و ڕەوتە فاشیەکەی کە کۆماریخوازەکان نوێنەرایەتی دەکات ، لەم سەد ساڵەدا بە خوێنی مرۆڤایەتی ئازادیخوازان نوسراوەتەوە. ئەگەر تەنها چاوێک بخشێنین بەو شەڕە خوێناویانەی کە لە دژی خەڵكی وڵاتانی تر بەڕێی خستووە تەنها لە نیو سەدەی ڕابردودا هەر لە ئەمریکای باشور و ئەوروپای ڕۆژهەڵات تا دەگاتە وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقا لە هەموو مێژویی مرۆڤایەتی خوێنرێژی وا ڕوینەداوە.

بە تایبەتی جەنگ لە دژی خەڵکی ڤیتنام و ئەفغانستان و عێراق و لیبیاو سوریا کۆمەڵە شەڕو کوشتارێکی ئاشکرا بوون لە پێناوی داگیرکاری و دزی و تاڵانی و بازرگانی چەکو تەقەمەنی هەمووشی بۆ زیاتر باڵادەستی سیاسی و سەربازی و بەدەستهێنانی سەرمایەی زیاتر.لەم شەڕوکوشتارو داگیرکارییانەشدا هەمیشە کۆمەڵە کەسێکیان بە کردەوە بونەتە هێمای سەرکردەی سیاسی و سەربازی جەنگاوەری گەورەی خوێنڕێژ. جۆن مەکین لەو سەرکردە دانسقانەیە کە هەموو ئەم کارەکتەرانە لەودا بەرجەستە بۆتەوە.جۆن مەکین یەکێک لەو جەنگاوەرە بکوژو خوێنڕێژێرانە بووە کە بە قارەمانی سیاسی و سەربازی نیشتیمانی ئەمریکی ناوبانگی دەرکردەوەو دەیان مەدالیای چ لە ئاستی ئەمریکاو چ لە ئاستی دونیادا پێبەخشراوە.

لە ڕاستیدا دەگمەنن ئەو جەنگاوەرە تاوانبارانەی وەک جۆن مەکین نەک هەر لە مێژووی چینی باڵادەستی ئەمریکا لەم سەد سالەدا، بەڵکو لەهەموو جهاندا ئاوا دەم ودەست و قاچ خوێناوی بێت، بەڵام لەگەڵ ئەم ڕاستیانەشدا بە بەرگریکار و جەنگاوەری ئازادی و ڕزگای خەڵکی ستەملێکراو نیشان بدرێت و مەدالیای قارەمانی پێ ببەخشرێت! لایەنگری و هاوکاری و پشتیوانی بیدرێغی مەکین بۆ کۆنەپەرسترین و تیرۆریسترین و دژی ئازادیخوازو یەکسانیخوازترین لە ڕەوتە قەومی و ئیسلامییە فاشییەکانی لە دونیا، بە تایبەتی لە وڵاتانی بەناو عەرەبی و ئیسلامی، ڕون و ئاشکرایە. وێنەکانی لەناو ئەو تاقمە تیرۆریستانەدا لە ئەفغانستان و سۆماڵ و سوریاو لیبیاو زۆر وڵاتی تر زیندوترین بەڵگەی کارنامەی ڕەشی ئینسانیکوژی جۆن مەکینە.

ئەو لە شەڕی تاوانکارانی ئەمریکا لە ڤێتنام کە فڕۆکەوانی جەنگی بوو بە قورسترین چەکی ئەتۆمی بۆردومانی خەڵکە بیتاوانەکەی دەکرد ،بەڵام پێکراو کەوتە دەست خەڵکی ڤێتنام. خۆ ئەگەر چەند دەقەیەک درەنگ تر نەکەوتایە بەردەستی خەڵک دەمرد، بەڵام هەڵیان گرتەوە چارەسەریان کردو پاشان بە پێی ڕێکەوتنێک ئازاد کراو گەڕایەوە سەر هەمان کاری شەڕوخوین ڕشتن. بێئەوەی دان بەوەدا بنێت هەڵەیەک یان تاوانێکی کردەوە. تەنانەت بێ ئەوەی سوپاسی ئەو خەڵکە بکات کە ڕزگاریان کرد لە مەرگ و هەر لەوێ نەیان کوشت.

هەتا ئێستاش سەرەڕای ڕەخنەگرتن و داننان بەوەی کە جەنگی ڤێتنام جەنگێکی هەڵەو تاوانکاری بوو نەک هەر لەلایەن ڕای ئازادخوازی دونیاوە، بەڵکو لەلایەن زۆرێک لە سەرانی سیاسی ڕاستڕەوی ئەمریکا خۆی، بەڵام جۆن مەکین هەمیشە پێی وابوو ئەو جەنگە جەنگی ڕزگاری و ئازادیخوازی و پێویست بوو.

تا ئەو جێگایەش دەگەڕێتەوە بە لایەنگری و دۆستایەتی گوایە بۆ خەڵكی کوردستان بە پێی قسەکانی سەرانی ناسیونالیزمی کورت دەکرێت دەیان و سەدان بەڵگەی هەمەلایەنە ئاماژە پێبدرێت کە ئەو نەک هەر دۆستی خەڵکی کوردستان و ماف و کێشەڕەواکەیان نەبووە، بەڵکو هەمیشە دژی بووە. لێرەدا ئەوەندە بەسە ئاماژە بە قسە بەناوبانگەکەی بکەین کە هەمیشە دەیوت کورد شەڕکەری باشە بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەرامبەر دوژمنان بۆیە تا ئەو جێگایەی پێویست دەکات دەبێت هاوکاریان بکەین و بەکاریان بێنین.بەڵگەیەکی تر بۆ دوژمنایەتی ئەو لەگەڵ خەڵكی کوردستان بە تیرۆریست دانانی ئۆجالان و پەکەکە بوو بەرامبەر دەوڵەتی فاشی تورکیا بە درێژایی نزیک بە ٤٠ ساڵ.
جا ئەگەر هەندێک لەلایەنە خۆبە چەپ و ئازادیخوازو ڕۆشنبیرە کاڵفامەکان وەک سەرانی قەومی کورد، لەوانە بارزانی و تاڵەبانی، بە دۆستی خەڵکی کوردستانی دەناسێنن ئەوە زۆر بەهەڵەدا چوون و ئێمە دۆستی وامان نییەو نامانەوێت.

جۆ مەکین و هەر سیاسیەتمەدارێکی تر لە ئاستی دونیا ئەگەر دۆستی خەڵکی کوردستان و ماف و ئازادی و کێشە ڕەواکەی بن دەبێت بێ قەیدو شەرت لەگەڵ کۆتاییپێهێنانی کێشەو ستەمی قەومی بن بەهەموو شێوەیەک تا ئاستی پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە هەموو مافە سەرەتایییەکانی خەڵک دەستەبەر بکات.
نەک دۆستی تاقمێکی بنەماڵەیی و خێڵەکی سەرکوتگەری وەک پارتی و یەکیتی و ئیسلامییەکان بن.جا کاتێک ئەمە کارنامەی دەستەی چینی باڵادەست و فەرمانڕەوا، بە تایبەتی کۆماریخوازەکان، کە جون مەکین دیارترین سەرکردەیان بوو، ئاوا بێت ئێمە خەڵکی کوردستان نەک هەر بە دۆستی خۆمانی نازانین، بەڵکو هەروەک چۆن دوژمنی خەڵکی ڤیتنام و ئەفغانستان و لیبیاو سوریا و عیراق و یەمەن و یوگسلاڤیای کۆن و زۆر شوینی تر بووە، ئاواش دوژمنی خەڵکی کوردستانە.

ئەو لە ڕاستیدا تەنها دۆستی سەرانی بنەماڵەیی و خێڵەکی و قەومی میلیشایی پارتی ویەکێتی و ئیسلامییەکان. جۆن مەکین وەکو سەرەتاوانبارێکی گەورەی سەرمایەو قەسابی ئینسان مرد، بێ ئەوەی دەستی دادگایەکی عادلانە پێ رابگات… مردنی جۆن مەکین، نەک مردنی دۆستێکی ئازادیخوازی، یان خەڵکی کوردستان نییە، بەڵکو مردنی جەلادێکە، کە کارگەی نیزامی درندەیی سەرمایەداری بەرهەمیان دەهێنێت. تا نیزامی سەرمایەداریش هەبێت، هەم جۆم مەکین کان، دەبن و هەمیش ستایشکەرانی بوونیان دەبێت… هیچیش لەوە ئاسایی ترنییە، ژمارەیەک نووسەر و هەندێک حزب و ڕیکخراوی سیاسی بۆ مەرگی خومەینی بگرین و بەدۆست و پشت پەنای گەلانی بزانن، جۆن مەکین بە دۆستی خەڵکی کوردستان و مەرگی رۆمانسیەت، لەقەڵەمی بدەن…

۲٠۱۸_۸_۳۱
موزەفەر عەبدوڵا

———————–
تیبینی
ئەم بابەتە لە بڵاوکراوەی بۆ پێشەوەدا ژمارە ۳٥ بڵاوکراوەتەوە




بۆ دەبێت بەشداری و پشتیوانی لە ناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی عیراقدا بکرێت…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

لە یەک دوو هەفتەی ڕابردوەوە هەتا ئێستا بەردەوامی ناڕەزایەتی یە جەماوەری یەکانی خەڵکی لە زۆربەی شارەکانی عیراق، کە لە شاری بەسرەوە دەستی پێکرد ،بۆتە گەورەترین هەواڵی گەرم و ڕوداوی گەورەو جێگای قسەوباسو پرسوڕای گشتی لە ئاستی ناوەوەو دەرەوە.
ئەگەر چی شێوازی ئەم ناڕەزایەتی یانە بەهۆی سەرکوتگەری هێزی سەربازی دەسەڵاتو هێزی میلیشایی تاقمە ئیسلامی و تایەفی یەکانەوە توندو تیژی لێکەوتۆتەوەو بۆتە هۆی کوشتنو برینداربونو دەسگیرکردنو ئازاردانی دەیانو سەدانو بگرە هەزاران کەسیش ،بە تایبەتی لە هەڵسوراوانی نارەزایەتی یەکان ،کەچی هێشتا بەردەوامی هەیەو لە ڕێڕەوی مەدەنیانەو جەماوەریانەی خۆی دەرنەچوە.

هاوکات زۆربەی خواستو داواو دروشمەکانی خۆپێشاندەران بە تەواوی ناوەڕۆکێکی چینایەتی جەماوەری و ئازادیخوازانەیان پێوە دیارە.
بەڵام لەگەڵ هەمو ئەم ڕاستییە ڕون وڕاشکاوانە شدا هێشتا هەندێک دەستەو لایەن، لەسەرو هەمویانەوە حزبی شیوعی عیراقی ،لایەنگری و پشتیوانی لەم خۆپیشاندانانە ناکەن و بانگشەی ئەوە دەکەن کە نابێت بەشداری تیدا بکرێت .بەڵگەشیان ئەوەیە کە لە نێو دروشمەکاندا دروشمی دژی حزب و حزبایەتی بەرزکراوەتەوە.

ئەمە جگە لەوەی هەندێک لایەن بە گومانی هەبونی دەست لە پشتەوە ،جا لە نێو لایەنو تاقمەکانی دەسەڵادابیت یاخود دەخاڵەتی داعشو هەتا دەخاڵەتی ئەمریکا بۆ گۆڕینی هیز هاوسەنگی بە قازانجی خۆیان، بانگشەی ئەوە دەکەن نابێت پشتیوانی و بەشداری ئەم خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیانە بکرێت.
ئەمە جگە لەوەی زۆربەی تاقمە ئیسلامی و تایەفی و قەومی یەکانی ناو دەسەڵات بە سوننەگەراو شیعەگراو قەومیگەراوە لە دژی خۆپیشاندانو بە دەستی دەرەکی تاوانیاریان دەکەنو هاوکات لە پاڵ وەعدی درۆ بە وەڵامی داواکان بە دڕندانەترین شێوازیش سەرکوتیان دەکەن و هەوڵ دەدەن کۆتایی پێ بێنن.

بۆیە پرسیاری سەرەکی ئەوەیە بۆ دەبێت سەرەڕای هەمو ئەو پڕوپاگەندانەو سەرەڕای هەر لاوازیو کەموکوڕیەک لە دروشمو خواستو ڕێڕەوی ناڕەزایەتی یەکانو نەبونی یەک ڕابەری چینایەتی خاوەن بەدیلی سیاسیش هەر دەبێت پشتیوانو بەشداری تیادا بکرێت؟!
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە لێرەدا پێویستە ئاماژە بە چەند بەڵگەوخاڵێک بکەین کە بەرهەقی ئەم خۆپیشاندانە دەردەخاتو وا دەکات پشتیوانی وبەشداری تێدا بکرێت .
خاڵی یەکەم: چینایەتی بونی کرۆکی ئەم ناڕەزایەتی یانەیە لە ڕویی کۆمەڵەیەتی یەوە کە بەشی هەرە زۆری لە جەماوەری ستەمدیدەو بیبەشو هەژارو نەبونەدارو ئاوارەو بیخانەولانەی پلیشاوەی ناو کۆمەڵگایە. ئەمەش لە خواستەکانیاندا دیارە وەک خواستی دابین کردنی کارو وەزیفەو خزمەتگوزاری ئاووکارەباو دابین کردنی خزمەتگوزارییەکانی تری وەک تەندورستو پەروەردەو خویندن هەتا دەگاتە کۆتایی پێهێنانی گەندەڵی .

خاڵی دووەم: ئەم خۆپێشاندانە دژی هەمو باڵەکانی ناو دەسەڵاتە بە شیعەگەراو سوننەگەراو قەومی و تایەفی یەوە. بەڵگەی ئەمەش سوتاندنی بارەگاو مۆڵگەی زۆربەی ئەو تاقمانەی وەک ئال سەدرو ئال حکیم و عەلاوی و مالکی و عەبادی وعامری ..هتد.هاوکات وێرای دابین کردنی داواکاری یە کۆمەڵایەتی و ئابوری یەکانیان داوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئیسلامی و تایەفی و قەومی دەکەن وەک لە دروشمەکەیان دیارە کە دەڵێن : لا سنیە لا شیعیە حکومە علمانیە.جا ئەگەر هێشتا ئەم دروشمە لە ڕویەکەوە زۆر کۆمەڵایەتی نیەو هەروەها کرۆکێکی چینایەتی سۆسیالسیتیشی نی یە بەڵام مادام دژی هەمو ڕەوتەکانی ناو دەسەڵاتی ئیسلامی و تایەفی و قەومییە ئەوە هێمایەکە بۆ ئازادیخوازبونو سەربەخۆ بونی لەهەمو ئاستەکاندا.

خاڵی سێهەم:ئەم ناڕەزایەتیانەی ئەمجارەش وەک هەمو ناڕەزایەتی یە جەماوەری یەکانی ساڵانی پێشو ،چ لە شارەکانی ناوەڕاستو خوارووی عیراق ،چ لە کوردستان و ،تەنانەت چ لە زۆر ووڵاتی تر لەوانە ئیران لە چەند مانگی ڕابردودا کە بوە ،بەرەنجامی کۆبونەوەی توێژیکی کرێکاران یان بێکارانو خەڵكی هەژار بوە.ئەمجارەش لە ئاکامی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی بێکاری شاری بەسرەوە دەستی پێکرد. ئەم شارەش یەکێک لە ناوەندە سەرەکی یە پیشەسازییە گەورەکانی بەرهەمهینانی نەوتە لەگەڵ ئەوەشدا گەورەترین دیاردەی بیکاریو نەداری و هەژاری و بێخانەولانەیی تیادایە.
خاڵی چوارەم:ئەم خۆپێشاندانە ناڕەزایەتیانە ڕاهینانی بەکردەوەی ئەو دەنگە بەرزە نایە جەماوەری یە بوو کە بەرامبەر بە گاڵتەجاری هەڵبژاردن بەرزیان کردەوە.

لە کاتی گاڵتەجاری هەڵبژاردن هەمو بەرەی ڕاستی لۆمپەن بۆرژوازی ئیسلامی و تایەفی و قەومی و،تەنانەت عەلمانی وەک حزبی شیوعیش، بانگەوازی جەماوەریان دەکرد بۆ بەشداری کردنی دەنگدان بۆ مەستی خۆیان . بەڵام جەماوەر زۆرکەمتر لە نیوە بەشدار بوون. ئەمە جگە لەوەی ئەو لایەنەی کە پروپاگەندەی نوێنەرایەتی خەڵکی هەژاریان دەکردو سەرکەوتن کە لیستی سائیرون بو هەتا ئیستا نەیان توانیوە حکومەت پێک بێنن بەهۆی زیاتر قوڵبونەوەی قەیرانی هەمەلایەنەی هەمو باڵەکانی بۆرژوازی لە ئاستی ناوخۆ و ناوچەکەو جیهان.
بە مانایەک هەم دەنگ نەدانو هەم خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان نەک هەر دژی بەناو پرۆسەی سیاسی چەند ساڵە بون هاوکات دژی دەخاڵەتی هەمو ڕژێمەکانی ناوچەکەو جیهانیش بون.بە تایبەتی دەخاڵەتی بێ سنوری ڕژێمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران کە لە سوتاندنی هێماکانی سەرانی ئێران ڕەنگی دایەوە.

خاڵی پینجەم:بە جۆرێک لە جۆڕەکان ئەم ناڕەزایەتیانە درێژکراوەی ناڕەزایەتی یەکانی ساڵانی پێشوە نەک هەر لە ئاستی ناوخۆیی عێراق بەڵکو لە ئاستی ناوچەکە بە تایبەتی لە ئێران کە بێئاکام مانەوە لە دابین کردنی خواستو دروشمەکانیان .
جا هەر وەک چۆن هەردو ڕژێمی ئیسلامی و تایەفی لە ئێران و لە عێراق لە زۆر لایەنەوە هاوچارەنوسی و هاوبەرژەوەندن ئاواش جەماوەری ستەمدیدەی هەردو ئەم وڵاتەش هاوچارەنوس و هاوبەرژەوەندنی چینایەتین.
وەک بینیمان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی خەڵکی لە ئێران بە بەرزکردنەوەی دروشمی: ئیسلام تەلەب ئوسول گەرا دیگە تەموم شد ماجەرا دەستیان پێکرد . خۆپیشاندانەکانی خەڵکی لە عیراقیش بە بەرزکردنەوەی لا سنیە لا شیعیە حکومە علمانیە ڕوی لەهەمو باڵەکانی ناو دەسەڵاتە.تەنانەت ڕووی لەو ڕەوتو تاقمە ئیسلامی و قەومیانەشە کە خۆیان بە دژی دەسەڵاتیش دەزانن وەک بەعسی یەکان و داعشیەکان.

هەڵبەت ئەم دروشمە سەرەڕای ڕەخنەو ناکۆکی ئێمە کە پێمان وایە ناوەڕکێکی چینایەتی کرێکاری نی یە بەڵام خودی بەرزکردنەوەی لە دژی ئەم دەسەڵاتە ئیسلامی و تایەفی و قەومیانە هەنگاوێکە بۆ پێشەوە.
بۆیە لەسەر بنەمای ئەم بەڵگەو ڕاستیانە پێویستە لەسەر هەمو کەسو لایەنێکی چەپوکۆمۆنسیتو ئازادیخواز پشتیوانی و بەشداری ئەم خۆپێشاندانو ناڕەزایەتیانە بکات.وە هەوڵ بدەن هەرچی زوە یەکگرتوتر و ڕێکخراوتریان بکەن. بە تایبەتی ڕێکخراو کردنی کرێکاران و بێكاران و کارمەندان ومامۆستایان و خوێندکاران و لاوان و ژنان و …هتد لە شوێنی کارو ژیانیان. تا ئەو ئاستەی جەماوەر خۆی ببێتە بەدیلی دەسەڵاتو پاشان بەردەوامی ئەم ناڕەزایەتیانە تا ئاستی ڕاپەین و ڕوخانی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی ئیسلامی و تایەفی و قەومی و کۆتایی پێهێنانی دەخاڵەتی ڕژێمەکانی ناوچەکەو دەوڵە زلهیزەکانیش لە عێراقدا.

٢٢-٧-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




ئایا کرۆکی کێشەکە هەر دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمە یان کۆی سیستەمەکەیە…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم كە چەندین ساڵ بوو مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد،و ببوە ڕوگەیەکیش بۆ بەشێکی سەرەکی لە باڵەکانی ناو بزوتنەوەی ناسیونالیزم بە گشتی، بەڵام لەهەمان کاتدا ماکی ناکۆکی و دژایەتیشی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبو بە حوکمی پوچی ناوەڕۆکی سەرجەم بزوتنەوەکەو دەسەڵاتەکەیان.
ئەگەر چی لەسەرەتای دامەزراندنی و دەسبەکار بونی قۆناغی یەکەمی لە لایەن بارزانیەوە کەمێک بێ دەردی سەر بۆی چوە بەڵام بەر لە جێگیربونی تەواوی دەسەڵاتەکەیان توشی کیشەو ململانی بون لەسەر ئەم دامەزراوەیە وەک هەمو دامەزراوەو جومگەکانی تری دەسەڵاتەکەیان.تەنانەت لە چەند ساڵی ڕابردودا ئەم کێشەیە باڵی کێشابو بەسەر هەمو کێشەو گیروگرفتە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکانو ناڕەزایەتی یە جەماوەریەکانیش لە دژیانو بونە قوربانی ئامانجدارانەی دوو لای ئەم کێبڕکێ یە.
هەردو لایان هەوڵیان دەدا ئەم ناڕەزایەتی ئازادیخوازیە جەماوەری یە بۆ مەبەستی خۆیان لەدەوری ئەم پرسو کێشەیە چەق پێببەستن تا لایەکیان لەم سەنگەرەوە پاشەکشە بە لایەکەی تریان بکات.

ئەوەبو دوا جار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی چەند جارەی سەرۆکایەتی بارزانی پەرلەمان بوە گۆڕەپانی شەڕو پێکدادان ،و سەرۆکی پەرلەمان کە گۆران بوو، لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکانیان، بە هێزی چەک شاربەدەر کران. ئێستاشی لەگەڵ بێت ڕیگایان بە سەرۆکەکەی نەدا ڕوبکاتەوە بەناو پەرلەمانداو دەستیان پێ لە کار کێشایەوە.ئەمەش بوە قوڵبنونەوەی قەیرانە هەمە لایەنەکانیانو تەنانەت وێرانتر کردنی ناو ماڵی کوردایەتیەکەیان لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیش.
باشترین بەڵگەش شڕو وڕی دۆخی ئێستایانە لە بەغدا کە هەر یەکەیان ئامادەن لەگەڵ دوژمنە سەر سەختە قەومی و تایەفی یەکان یەکبگرن لە دژی یەکتر.
بەڵام لەم ڕۆژانەی هەفتەی ڕابردودا لە پرۆژە یاسایەکدا کە گۆڕان پێشنیاری کردەوە بۆ بەردەم پەرلەمانەکەیان بە زۆرایەتی دەنگ بڕیاری هەڵپەرساردنی- تعلیق-ئەم دامەزراوەو پۆستەیان داوە.بەمەش جارێکی تر گۆڕان دەستی کردەوە بە زوڕنا ژەنین وشایی و هەڵپەڕکێ وەک ئەوەی هەمو کێشەو گیروگرفتەکانی خەڵکیان چارەسەر کردبێت و کردویانە بە جێگای پرسوڕایەکی گەرم.

تێۆردانەرانو ڕاڤەکارانو نوسەرانو ڕۆشنبیرانیان دەستیان داوەتە بانگشەو هاندان و خۆیان سەرگەرم کردوە بە ئومێدی ئەوەی هەم پارسەنگی خۆیان لە هاوکێشە دۆراوەکانیان هاوسەنگ بکەنەوە و هەم قەیرانە ناوخۆیی یەکانیان خامۆش کەنەوە .هاوکاتیش دەیانەوێت جارێکی تر جڵەوی نارەزایەتی قوڵی جەماوەر، کە ڕووی لەهەمو دەسەڵاتەکەیانە بە گۆڕانیشەوە ، بگرنەوە دەست بۆ بەهێزکردنەوەی کێشی خۆیان.وەک کارتێکیش بەکاری بێنن بۆ دەسکەوتی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی بەناو پەرلەمانی کوردستان.
جا پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ ئەم بەناو دامەزراوەیەی سەرۆکایەتی هەرێمە کەوا کردویانە بەم کێشەو گیروگرفتە گەورەیەی نێوان خۆیان و دەیانەوێت خەڵکێشی پێ سەرگەرم بکەنەوە سەرچاوەی سەرەکی هەمو کێشەو گیروگرفتەکانە…؟!
لە وەڵامێکی زۆر کورتدا پێویستە بڵێین نەخێر هەرگیز..!
لێردا پێویستیش دەکات کەمێک وەڵامەکە ڕۆشن بکەینەوە.

لە ڕاستیدا ئەم بەناو دامەزراوەیە نەک هەر سەرچاوەی سەرهەڵدانی هەمو کێشەو گیروگرفتەکانی جەماوەری ستەمدیدەو بێمافکراو نین بەڵکو سەرچاوەی سەرەکی سەرهەڵدانی کێشەو ململانێ و جیاوازی یەکانی ناو ماڵی کوردایەتی خۆشیان نین.
سەرچاوەو هۆکاری سەرەکی بۆ هەمو کیشەو گیروگرفتەکان کە بونەتە بێمافی ڕەهای خەڵکو، تەنانەت بۆتە هۆی قەیرانو پەرشوبڵاویو لاوازی خودی سەرجەم دەسەڵاتەکەشیان، لەناوەڕۆکی داکەوتوییو بێ ئاسۆیی جوڵانەوەکەیان وەک جوڵانەوەیەکی بۆرژوا قەومی وعەشیرەتی لەهەمو ڕویەکی ئابوری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتور شاراوەتەوە.ئەمە جگە لەوەی حزبەکانی ئەم بزوتنەوەیە لەهەمومەرجێکی جیهانی پڕ ئاڵوگۆڕو وەرچەرخانو پاشەوپاش گەڕانەوەی سیاسو کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیشدا دەسەڵاتیان گرتە دەست کە نەیان توانی دووساڵ تامی دەسەڵاتێکی یەکگرتوی بەهێز بکەنو توشی بنبەست بوون .

بۆیە کۆی ئەم دەسەڵاتە هیچ کات نە دەتوانێت بێ کێشەو قەیرانو شەڕو ئاژاوە بێت تا هەلومەرجێکی لەبارو ئارام بۆ بەرهەمهێنانی سەرمایەو پەیوەندی یەکانو ڕێساویاساکانیان دەستەبەر بکات نە دەتوانێت کەمترین ئەمنو ئاسایشو خزمەتگوزاریو مافو ئازادی یە سەرەتایی یەکانیش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی بەرهەمهینەر ڕەچاو بکاتو دابین بکات لە کرێکارانو تویژە ستەمدیدەکان.ئەم دەسەڵاتە بەهەردو باڵە سەرەکیو لاباڵەکانی یەوە نە دەتوانیت باڵە لیبرالەکەو نە باڵە سۆشیال دیموکراتەکەی ڕۆژئاوا بیت تا لە سایەیاندا ڕیساو یاساو نەریتە ڕەسەنەکانی پەیوەندنی بەرهەمهێنانی سەرمایەو کەڵەکەی سەرمایەو سود وقازانج کاری خۆی بکات.
هەر لەم گۆشە نیگایەشەوە نابێت جارێکی تر جەماوەر توشی خۆش خەیاڵی ببنەوە بەو شەڕو ململانێ یەی کە دەگوزەرێت لە نێوان پارتی و گۆڕانو هاوپەیمانەکانی لەسەر دەزگای سەرۆکایەتی و هەڵپەساردنی، و تەنانەت لابردنیشی.

هەرچەند دەورانێک بە کردەوە جەماوەر توشی خۆشخەیاڵی هاتنو ناڕەزایەتی یەکانیان بوە قوربانی نێوان ململانێی ئەم باڵانەی دەسەڵات ، بە تایبەتی لە دوای ناڕەزایەتی یەکانی شوباتی ٢٠١١ وە .بەڵام لەم چەند ساڵەی دوای ئەوەوە جەماوەر بە دروستی نیشانی لێیان گرتوەو داوای وەلانانو کۆتایی پێهێنانی سەرجەم دەسەڵایان دەکەن.هەڵبەت ئەمە هێشتا نیوەی دۆزینەوەی ڕێگاکەیە نیوەکەی تری لە گرەوەی دەستەبەرکردنو دابین کردنی ئەلتەرناتیڤی شۆڕشگیرانەی خودی جەماوەرەیە بەرامبەر کۆی ئەم دەسەڵاتە بە ئۆپۆزیسێونیشەوە.

١٥-٧-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




لە یادی هەژدە ساڵەی تیرۆری پێنج ئینسانی کۆمۆنیستدا….موزەفەر عەبدوڵا

سورین لە تێکۆشان تا بەدیهێنانی ئامانجەکانیان ودادگایی کردنی تاوانبارانیش

هەژدە ساڵ لەمەوبەر ڕیکەوتی ١٤-٧-٢٠٠٠ بە بریاری سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی و سەرکردەیی شەخسی نەوشیروان مستەفا هەستان بە ئەنجامدانی تاوانێکی گەورە ئەویش تیرۆری ئاشکرای پینج ئینسانی کۆمۆنیست بوو لە ناو شاری سلێمانی. بەم تاوانەشیان لاپەرەیەکی میژوویان رەشکردەوە لە لە ئینسانکوشتنی ئازادیخوازو یەکسانیخواز.

بێگومان کوشتنی ئەم پینج ئینسانە بەوشیوە ئاشکرایە لەسەر ئەوە نەبو کە ئەمانە وەک زۆربەی سەرانی ئەم حزبە دەسەڵاتدارانە و هاوپەیمانە ئیسلامیەکانیان تاوانبار بو بن بە :

– بە کاری توندو تیژی و کوشتنی ژنان بە بەهانەی ناموس پەرستی .

– ئەم پینج ئینسانە تاوانبار نەبون بە کاری دزیو گەندەڵی موڵکو ماڵی گشتی و تاکە کەسیش.

– ئەم ێینج ئینسانە تاوانبار نەبون بە کاری قاچاخچیتی بە مەوادی موخەدرو هیچ جۆرە بازرگانیەک بە كاڵاو داودەرمانی خراپو قاچاخچیتی بە ئینسانەوە..

– ئەم پینج ئینسانە تاوانبار نەبون بە کاری جاسوسی و دەستێکەڵ کردن لەگەڵ ڕژێمە کۆنەپەرستە دژی ئینسانیەکانی ناوچەکە کە هەمویان دژی خەڵکی کوردستانو مافە ڕەواکانیانن .

– ئەم پێنج ئینسانە تاوانبار نەبون بە پێشێل کردنی ئازادی سیاسی و ڕۆژنامەگەری و کوشتنی ڕۆژنامەنوسانو نوسەرانو ڕۆشنبیران .

– ئەم پێنج ئینسانە تاوانبار نەبون بە سەرکوتی خەڵکی خۆپیشاندەری ناڕازی لە دەسەڵاتی ئەم حزبە دەسەڵاتدارانە..

– ئەم پینج ئینسانە تاوانبار نەبون بە بڕینو دزینی موچەی کرێکارانو کارمەندان ،و بڕینی ئاوو کارەباو خزمەتگوزاریەکانی تری خەڵکی .

– ئەم پینج ئینسانە تاوانبار نەبون بە تێکدانی ئەمنو ئاساییشی هاووڵاتیانی کوردستان و قەومانی شەری ناوخۆو دیل کوشتنو ئەتک کردنیان.

– ئەم پینج ئینسانە تاوانبار نەبون بە هاندانی کارو نەریتی مەحسوبیەو مەنسوبیەو خزمخزمێنەو عەشرەتگەریو تایەفەگەریو قەومپەرستیو هیج بیرو نەریتیکی فاشیو نازیو رەگەزپەرستی…هتد

– ئەم پینج ئینسانە تاوانبار نەبون بە تیرۆری هیچ کەسیکی سیاسی لایەنە نەیارەکانو دژ بە ڕژیمە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە بە تایبەتی رژێمی ئیسلامی ئێران و تورکیا.

– ئەم پینج ئینسانە نەک هەر هیچ تاوانیکی سیاسی و شەخسیشیان نەکردوە بەڵکو تەنانەت یەک دانە بی ڕیزی و سوکایەتیشیان بە هیچ تاکە کەسیکیش نەکردوەو هیچ داوایەکیان لەسەر نەبوە وەک پەپولەی ئازادی وابون.

ئەی کەواتە ئەم پینج ئینسانە لەسەر چی لە لایەن سەرانی یەکیتیەوە تیرۆر کران وەک سەدان هەڵسوراوی سیاسی و ڕۆژنامەنوسو نوسەرو هەزاران ژن لە لایەن سەرانی ئەم حزبە قەومیو ئیسلامیانەو ئەندامو دۆستانیانەوە؟

لە یادی هەژدە ساڵەیاندا جارێکی تر دەیڵیینەوە کە ئەم پینج ئینسانە هەر وەک سەرانی یەکیتی خۆشیان ووتیان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە تیرۆر کران:

یەکەم : لەسەر ئەوەی ئەندامی حزبێک بون داوای ئازادیو یەکسانی و دادپەروەریان دەکرد تا هەمو ئینسانەکان وەک یەک بژیین.

دووەم:ئەم پینج ئینسانە ئەندامی حزبیک بون داوای کۆتایی هینان بە ستەمو کێشەی قەومی و نادیاری چارەنوسی خەلکی کوردستانیان دەکردو دەیانوت تاکە ڕێگای چارەسەر بۆ ئەو دۆخە وەرگرتنی دەنگی هەمو خەڵکەو جیابونەوەی کوردستانە بونێتی بە ووڵاتیکی سەربەخۆ.

سیهەم:تاوانی ئەم پینج ئینسانە کە ئەندامی حزبیک بون داوایان دەکرد دەبێت دەخاڵەتی هەمەلایەنەی ڕژیمە دژی ئینسانیەکانی جهانو ناوچەکە لەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان کۆتایی پێ بێت ودەبیت.

پێنجەم:ئەم پینج ئینسانە ئەندامی حزبێک بون دەیانوت دەبێت کار بە دەستورو یاساو بریارە دژی ئینسانیەکانی ڕژێمی بەعس نەکریت لەوانە یاسای باری کەسیتیو یاسای کارو دادوەری و سزادان بە تایبەتی سزای سێدارە دەىیت قەدەغە بکرێت..

شەشەم: ئەم پینج ئینسانە ئەندامی حزبێک بون دەیانوت پێویستە ئازادی بێ قەیدو شەرتی سیاسیو بەیانو ڕۆژنامەگەریو هەمو مافو ئازادیە سەرەتاییەکان بو هەمو خەڵک دەستەبەر بکرێت..

حەوتەم:ئەم پینج ئینسانە ئەندامی حزبیک بون دەیان ووت پێویستە کار بۆهەر کەسێکی سەروهەژدە ساڵ دابین بکریت ئەگەر نا دەبێت بیمەی بێکاری تیروتەسەلی پێ بدرێت.

هەشتەم : ئەم پینج ئینسانە ئەندامی حزبیک بون دەیان ووت پێویستە هەمو پیویستیە حزمەتگوزاریەکانی وەک ئاوو کارەباو خوێندنو تەندروستی و پاکوخاوێنی و وەرزشوهونەر و … هتد هەمو بە خۆرایی دابین بکرێت بۆ هەمو خەڵکی .ئەمانەو زۆر مافو ئازادی تر تا دەگاتە بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانیو تەواو لە ڕیگای یەکگرتنو ڕیکخراو کردنو ئامادەکردنی کردنی جەماوەری کریکارو خەڵکی ستەمدیدە بۆ شۆرشو کۆتایی هینانی بە چەوسانەوەی ئینسان لە لایەن ئینسانەوە.

ئەمانەو چەندین مافو ئازادی تر ئامانجی ئەم پینج ئینسانە بون کە لەسەری تیرۆرکران وەک هەزاران ئینسانی یەکسانیخوازو ئازادیخوازی تر لە دەیان ساڵی ڕابردودا لە لایەن دەسەڵاتە زۆردارو سەرکوتگەرەکانەوە.

بۆیە پێویستە هەر ئینسانێکی تر کە ئەندامی ئەم حزبەش نەبن کە خۆی بە هاوبەش لەم مافو ئازادی و ئامانجانە دەزانیت وەک ئیمە سور بین لەسەر ڕێگای تێکۆشانو خەباتیان تا بەدیهێنانیان ،و هەروەها سوریش بین لەسەر بەدادگایی گەیاندنی هەرکەسێک کە دەستی هەبوە لە تاوانی تیرۆری ئەم پینج ئینسانەو زۆری تر کەلەسەر هەمان خواستوئامانج تیرۆر کراون.

جارێکی تر دەیڵێنەوە لە یادی هەژدە ساڵەی تیرۆرکردنیاندا سورین لە تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیانو بە دادگایی گەیاندنی تاوانباران.

موزەفەر عەبدوڵا
۱۲.۷.۲٠۱۸




یەکریزی ناو ماڵی کوردایەتی بە قازانجی کێ یە…؟ … موزەفەر عەبدوڵا

یەکڕیزی ناو ماڵی کوردو کوردایەتی لە چەند ساڵی ڕابردوە تا ئێستا،بە تایبەتی لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ،و دەسپێکی بەناو پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنو پێکهێنانی حکومەتی عیراقەوە، هەمیشە بۆتە ستراتیژو دروشمێکی سیاسی و ،جێگای پرسوڕاو گرێکوێرەیەکی حزبەکانی کوردایەتی و سەرکردەکانیان.بەڵام ئەم ستراتیژو دروشمە هیچ کات وەک ئەم دەورانەی هەڵبژاردنو سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق نەبوتە گرێگوێرەیەکی گەورەی بەردەمیان کە بەردەوام شینو ڕۆڕۆیانەو فرمێسکی بۆ دەڕێژن هەر وەک لە ڕاگەیاندنو لێدوانەکانیانەو دیارە .بە تایبەتی بەیانەکانی هەر ٣ لایەنی سەرکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان کە لە ڕۆژەکانی هەفتەی ڕابردودا بڵاویان کردۆتەوە.هەرچەند پارتی و یەکێتی بە پێی قسەکانیان دەڵێن بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕێککەوتون لەسەر هەندێک خاڵی هاوبەش بۆ دانیشتن لەگەڵ لایەنەکانی بەشدار لە دەسەڵات لە بەغدا تا لەسەر بنەمای سیاسەتی توافقو توازنوشەراکەت ڕێککەونەوەو بەشدار بن لە پێکهێنانی حکومەتی نویداو دەستیان نەبڕیت لە دزی و گەندەڵیو سەرکوتی جەماوەر.
بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ ئەم یەکڕیزی یەی ناو ماڵی کوردایەتی بە قازانجی کێ یە وا سەرانی ئەم حزبانە بەناوی پاراستنی بەرژەوەندی باڵای هەمو خەڵکی کوردستانەوە شەو و ڕۆژ شینو ڕۆڕۆیانەو فرمێسکی بۆ دەڕێژن…؟

ئەگەر لە گۆشە نیگای بەرژەوەندی چینایەتی کرێکارانو توێژە ستەمدیدەو بێبەشەکانەوە، لە مامۆستایانو کارمەندانو بێکارانو کەم دەرامەدو خەڵکی ئاوارەو ..هتد ڕاوسەرنجێک لەم ستراتیژو دروشمە سیاسی یە بدەین کە سەرانی کوردایەتی شینو ڕۆڕۆیانە بۆیان تا ناوەڕۆکەکەی ڕۆشنکەینەوە ئەوە بەسە ئاماژە بە چەند ڕاستی یەک بدەین لەوانە:
یەکەم ڕاستی : چینایەتی بونی کۆمەڵگای کوردستانە لەسەر بنەمای ئابوری و کۆمەڵایەتی وسیاسی و فکری و کەلتوری وەک هەمو کۆمەڵگاکانی دونیا بەسەر دوو چینی بۆرژوازی سەرمایەداری باڵا دەستی سیاسی و کرێکاری کرێ گرتەو توێژی کەم دەرامەدی وەک کارمەندو مامۆستاو دەسفۆرشو بیکارو هەژارو برسی ژیردەستو جەوساوە.
چینی باڵادەست کە کەمایەتی یەکی کەمو خاوەنی دەسەڵاتو هەمو سەروەتو سامانی سەر زەوی و ژێر زەوین بێ ئەوەی کاری بەرهەمێن بکەنو ماندو ببنو ئارەق بڕێژن.چینی چەوساوەش کە زۆرایەتین و جگە لە هەرزان فرۆشی هێزی کارو کاری تاقەت پڕوکێن ،یاخود دەسفرۆشی و بێکاریو مەمرەو مەژی خاوەنی هیچ شتێکی تر نین تا پێی بژین. هەر کەسێک ئەم ڕاستی یە نەبینێت و نوکولی لێ بکات ئەوە ئینسانیەتی لە ژێر پرسیاردایە.

دووەم ڕاستی : ئەم چینی بۆرژوا دەسەڵاتدارە کە لە شێوەو ڕەوتو دەستەوتاقمی قەومی وئیسلامی و خێڵەکی و بنەماڵەییی، کە ناوی حزبی سیاسییان لە خۆیان ناوەو نزیک بە سی ساڵە بە زۆرو هێزی چەکی میلیشایی خۆیان سەپاندوە بەرژوەندیان ئەوەندە جیاوازە لەگەڵ زۆرایەتی جەماوەریدا کە بەراورد ناکرێت لەگەڵ بەرژەوەندی هاوبەش .بۆیە ئەمانە نوێنەری زۆرایەتی جەماوەر نین و ناکەن نە لە بەناو حکومەتی هەرێم و نە لەبەناو حکومەتی فیدرالی بەغدا ئەگەر چی بەناوی نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکو پەرلەمانەوەن.
سێهەم ڕاستی : ئەم دەستەوتاقمانە بەناوی چارەنوسو بەرژەوەندی هاوبەشی قەومی –ناسیونالیزم و کوردایەتی – نیشتیمانیو نەتەوەیی باڵاو گشتی یەوە بە هاوکاری ریزێک لە نوسەرو ڕۆشنبیرو ئەکادیمی و مێژوونوس و نوسەرو شاعیرو..هتد بەشێکی زۆر لە جەماوەری کرێکارو ستەمدیدەو هەژارو نەدارو بێدەرەتانیان توشی خۆشخەیاڵی کردوەو کردویانن بە پاسەوانی خۆیانو بە موچەیەکی کەمو پاروە نانێک ناچاریان کردون ببنە هێزی چەکداریانو دەسەڵاتی ئەوانە بپارێزن .

ئەوانەی ئەم راستیانەش وەک ئێمە دەزانن لەناو جەماوەر بە تایبەتی هەڵسوڕاوانی سیاسی و لایەنو ڕێکخراوە چەپو کۆمۆنیستەکان و دژی دەسەڵاتی ئەم تاقمانەن ئەوە بەناوی دوژمنی ناوخۆو دوژمنی کوردو کوردسستانو دژی بەرژوەندی گشتی یەوە بە هیزی چەک سەرکوتیان دەکەن.دەیانو سەدان بەڵگەی زیندو هەن لەسەر سەرکوتو کوشتنو تیرۆری هەڵسوڕاوانی سیاسی و ڕۆژنامەنوس و ئازادیخوازو یەکسانیخواز.

چوارەم:ئەم دەستەو تاقمە دەسەڵاتدارە لەم سی ساڵەی دەسەڵاتیان سەرەتا ترین پێویستی ئینسانییان بۆ ئەم زۆرایەتی خەڵکە دابین نەکردوە لە ئاوو کارەباو خزمەتگوزاری یەکانەوە بگرە تا پاراستنی ئەمنو ئاساییشو مافو ئازادی یە سیاسی یەکان.تەنانەت خەڵک بە گشتی لەم سی ساڵەدا هەمیشە لە ژێر هەڕەشەو شەڕی نێوان خۆیان و ڕژێمەکانی ناوچەکەدا بونە.وە هەر لە سایەی دەسەڵاتی ئەمانەدایە کە زیاتر لە ملیونێک کەس توشی ژیانی ئاوارەیی پەنابەری بونە زۆریانیش بونەتە قوربانیو گیانیان لەدەستداوە.
ئەمانەو چەندین خاڵی ڕاستی تر دەکرێت ئاماژەی پێ بدرێت کە ئەم شیوەنو ڕۆڕۆو فرمێسک ڕشتنەی ئەمانە بۆ یەکریزی ناو ماڵی کوردو کوردایەتیو پاراستنی بەرژەوەندی باڵاو گشتی خەڵکی کوردستانەوە هیچ پەیوەستی نی یە بە زۆرایەتی خەڵکی بێ بەشو هەژارەوە.
بەڵام ئەوەی ئەم یەکڕیزیە بۆ دەستەبەر نابێت بۆیان ،کە ئاوا لایان گرینگەو شینی بۆ دەکەن سەرەڕای هەوڵەکانیان ، ئیتر ئەوە پەیوەستە بە ناوەڕۆکی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فکری ئەم جوڵانەوەیەی چینی بۆرژوازی کوردەوە.

هۆکارەکەشی ئەوەیە کە چینی بۆرژوازی کوردو جولانەوەکەی ،جا خۆیان با هەر ناوێکی پیرۆزو ئەفسانەیی لێبنێن ، لەگەڵ گەشەکردنی لانی کەم لە نیو سەدەی ڕابردوەوە ماکی نایەکگرتویو پاشەوپاشگەرانەوەو گەندەڵی و بێ ئاسویی و دەستەپاچەیی و بەمەش دژی ئازادی و یەکسانی و پێشکەوتنخوازی هەڵگرتوە. هەر وەک جوڵانەوەی بۆرژوا ناسیونالیزمی عەرەبی – عروبە-کە هەرگیز بە تەواوی ستراتیژو دروشمی ئوممە عەرەبی یە واحیدەیان بۆ بەدی نەهات. تەنانەت ئەمانە زۆر دواکەوتوترو نایەکگرتوترو کۆنەپەرستانە تریشن لەوان.

بۆیە جەماوەری کرێکارو بێ بەشو ستەمدیدە نابێت هیچ خۆشخەیاڵی و چاوەڕوانی یەکیان لە یەک ڕیزی ناو ماڵی کوردایەتیو دەسەڵاتەکەیان هەبێت .بەڵکو پێویستە بەرامبەر ئەو ستراتیژو دروشمەی ئەوان هەوڵی یەکریزیو یەکگرتویی ناو ماڵی چینایەتی خۆیان بدەن لەهەمو ڕویەکی فکری و سیاسی و ڕێکخراوەیی حزبی و جەماوەری یەوە.

٨-٧-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




کێ بڕیار لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەدات…؟ … موزەفەر عەبدوڵا

دوای چەند مانگ لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١٢ ئایاری مانگی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، کە تا ئێستاش ئاکامەکەی بە تەواوی ڕانەگەیەنراوە بەهۆی گومان لە هەژمارو جیاکردنەوەی دەنگەکان، پرسی پێكهێنانی حکومەتی نوێ نەک هەر بۆتە جێگای قسەوباس و ململانێ، تەنانەت بۆتە جێگای هەڕەشەو گوڕەشەو ئەگەری شەڕو پێکدادانی نێوان دەستەو تاقمە ئیسلامی و تایەفی و قەومییە میلیشایییەکان لە ئاستی عێراق و کوردستانیشدا.

جا بەهۆی دواکەوتنی ئاکامی تەواوی هەڵبژاردنەکانەوە پەرلەمانی عێراق لەم ڕۆژانە ناچار بوو بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی بدات. ئەم بڕیارەش ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی هەندێک لە لایەنەکان بوەوە. لەوانە ڕەوتی حیکمە بەڕابەری عەممار حکیم و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەرابەری نوری مالکی. هەروەها لە نێو لایەنەکانی ناسیونالیزمی کوردیش، بە تایبەتی پارتی، ناڕەزایەتییان هەبووە، بەڵام دیار بوو بە حوکمی لاوازی پێگەی ماڵی کوردایەتی لە بەغدا لایەنگری وا بەرچاویان بۆ پەیدا نەبوو. هەڵویستیان هەر ئەوەندە بوو وەک لەسەر زاری ئەندامانی فراکسیۆنەکەیانەوە ڕایانگەیاند، بەشداری کۆبونەوەیەک ناکەن تا پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە. ئەم هەڵویستەی پارتی لە کاتێکدایە کە خۆیان چەندین جار نەک هەر تەمەنی پەرلەمانەکەیان درێژ کردۆتەوە، بەڵکو سەرۆکەکەیان شار بەدەرکردەوەو زۆرێک لە ئەندامەکانی پەرلەمانیان بە شەقی پۆلیس و پاسەوانەکان دەرپەڕاند.

بەهەر حاڵ ئێستا هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی ئاڵۆزکاوی عێراقدا، دانی خۆیان جیڕ کردۆتەوە بۆ بەشداریکردن لە حکومەت تا بێبەش نەکرێن لە بەشە دزی و گەندەڵی و هەڵوشینی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە لەسەر حیسابی گیان و ژیانی ملیونی جەماوەر.

هەموو ئەمانەش لە کاتێکدایە کە جەماوەری ئازادیخوازو بێبەش و ستەمدیدە هیچ چاوەڕوانییەکان نییە لەو حکومەتە نوێیە کە بڕیارە پێکبێت و، هەر بەم شێویەش هیچ دڵیان پێێ خۆش نییەو نابێت. ئەم ڕاستییەش لە بەشداربوونی ڕێژەی کەمتر لە نیوەی دەنگدەران لەو گاڵتەجاری هەڵبژاردن ڕون و ئاشکرا دیاربوو. ئەمە سەرەڕای ئەوەش پرۆسەکە بەشێویەکی گشتی کەمترین نەزاهەتی تیا بەدی نەکرا هەر وەک زۆربەی چاودێران و نوێنەرانی وڵاتانی تر ڕایان گەیاندن.

لەلایەکی تریشەوە سوتاندنی هەندێک لە کۆگاکانی فۆرمی دەنگەکان و بڕیاری دوبارە بژاردنەوەی دەستی دەنگەکان چەند قاتی تر ڕیسوایی ناوەڕۆکی ئەم بەناو هەڵبژاردنەی نیشاندا.

جا دوای خستنە ڕووی ئەم ڕاستیانە پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ کێ بڕیار لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەدات..؟! هەر وەک کردومانە سەردێری ڕاوبۆچونەکەمان.

هەرچەندە وەڵامی ئەم پرسیارە بە شێوەو ڕواڵەت وا دێتە پێش چاو کە ئەوە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە، کە رەوتی سائیرونە بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، بڕیاری پێکهێنانی حکومەت دەدات، بەڵام لە دونیای واقعداو لە ناوەڕۆکدا وا نییە.

با کەمێک ئەم واقع و ناوەڕۆکە ڕۆشن بکەینەوە.

بەر لەهەر شتێک ناوەڕۆکی کۆنەپەرستانەی زۆربەی هەرە زۆری ئەم دەستەوتاقمانەو نامۆیی و دژایەتیان بۆ ئازادی و دەنگدانی ئازادانە لە سایەی دەوڵەت و دەستورو یاسای ئازادیخوازانەو لانی کەمی مۆدیرن و سکولار لای ڕای گشتی شاراوە نییە. تەنانەت لە پێش هەموویانەوە ڕەوتی سەدر کە بڕیارە ئەوان ڕابەرایەتی پێکهێنانی حکومەتی بەناو تەکنۆکرات بکەن. ئەوان وەک زۆربەی دەستەو تاقمەکانی تر رەوتێکی بێ سنور تایەفی و میلیشایی و لۆمەپەنین.

هاوکات ئەمانە لەسەر وێرانەکردنی عێراق وەک وڵات و کۆمەڵگەیەکی مۆدێردن، لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوەو، هەروەها دەخاڵەتی سیاسی و سەربازی ڕژێمە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە، بوونە هێزو بەشدار لە دەسەڵات.

جا بەو پێیەی ئەمانە ئەمە ناوەڕۆکە ئیسلامی و تایەفی و قەومی وعەشیرەتییەکانیانەو، بەم شێوەیەش بوونە بەهێزی میلیشایی وابەستە بە زلهێزە جیهانییەکان و ڕژێمەکانی ناوچەکە وەک ئەمریکاو تورکیاو ئیران و سعودیەو …هتد و بە پێی بەرنامەو سیاسەت و ستراتیژی ئەوانە کار دەکەن، هەربۆیە ئەوەی بڕیار لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتو دەدات ئەوە زلهێزە جیهانی و ناوچەیییەکانن نەک دەنگ و ڕای دەنگدەرو لایەنی براوە.

لە ڕوویەکی تریشەوە دەکرێت ئەم واقع و ناوەڕۆکەیان ڕوشنتر بکرێتەوە. ئەویش ئەوەیە باشە بۆچی لیستی براوەی هەڵبژاردن، کە ڕەوتی سائیرونە، بە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنێکی تر، حکومەت پێکناهێنێت کە ئیستیحقاقی خۆیەتی، بەڵام ئێستا وا بە فەزل لێدانەوە داوا دەکات هەمو قەوارەو لایەنەکان و پێکهاتەکان بەشدار بن لە پێکهێنانی حکومەت و نابێت کەس پەراویز بکریت..!

جا ئەم هەڵوێست و بانگەشەیەش خۆی لە خۆیدا ئەوە دەسەلمێنێت کە بڕیاری پێکهێنانی حکومەت نە لای دەنگی دەنگدەران و پرۆسەی هەڵبژاردنەو نە تەنانەت بڕیاری لایەنی براوەشە، بەڵکو ئەوە ئاکامی ململانێ و کێشمەکێش و هێزهاوسەنگی و گەییشتن بە ڕێکەوتنی زلهێزە جیهانی و ناوچەیییەکانە کە بڕیار لەسەر پێکهێنانی حکومەتی ئیسلامی و تایەفی و قەومی و عەشیرەتی دەدات کە هەمان ناوەڕۆکی پێشوی حکومەتەکانی تری دەبێت. تەنانەت لەرزۆکتر و دارزیوترو گەندەڵتریش دەبێت.

لە ڕاستیداو لە ناوەڕۆکدا ئەوەی پێکدێت نەک هەر ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە گاڵتەجاریەش نییە کە کەمتر لە نیوەی خەڵکی عێراق دەنگیان پێداوە تەنانەت لەسەر خواست و ئیرادەی ڕاستەوخۆی لیستی براوەش نییە، بەڵکو ڕێکەوتنەوەیەکی نێوان هەموو ئەو دەستەو تاقمانەیە لەسەر دابەشکردنەوەیەکی تازەی پێگەی دەسەڵات و دزینی سەروەت و سامانی عێراق ئەویش دوای ڕێکەوتنی زلهیزە جیهانی و ناوچەیییەکان بۆ هەمان ئامانج…

خەڵکی سەرتاسەری عێراق، کە زوربەی هەرە زۆریان بە بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، نایەکی گەورە و نارەزایەتی واقعی خۆیان بەرووی دەسەڵاتی تاڵانچی و میلیشیایی و خۆشخزمەتی وڵاتانی ناوچەکە بەیان کرد، پێویستە بە پەرەدان بە نارەزایەتیەکانیان و بەرینکردنەوەو خۆرێکخستنیان، بزوتنەوەی نا بۆ دەسەڵاتی قەومی دینی و تایفی و وەرێبخەن و رێگە نەدەن حکومەتی ئایندەی عێراق لەسەر بنەمای قەومی و دینی و تایفی پێک بێت… لەجێگای ئەوە داوابکەن کە حکومەتی ئایندەی عێراق لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون دروستبکرێت و دەوڵەتی عێراقیش بە بەشداری هاوڵاتیان و تاکەکانی و ئیرادەی سیاسی ئەوان بینابکرێتەوە، نەک لەسەردەستی ئەو هیزە کۆنەپەرستانەو و بە مۆڵەتی ئەمریکاو غەرب و دەوڵەت چنگ بەخوێنەکانی ناوچەکە. هەر حکومەتێک کە لەسەر بنەمای قەومی و دینی تایفی پێک بێت… دەبێتە مۆتەکەی سەر دڵی خەڵکی عێراق و ناوچەکە و قڵشتی نێوان خەڵکی عێراق لەسەر بنەمای ئەو ناسنامانە قوڵتر دەکاتەوە و ئایندەیەکی رەش بەدوای خۆیدا پەلکێش دەکات… نابێ رێگە بدرێت سیناریۆیەکی ئاوا بەسەر خەڵکی عێراق و ناوچەکەدا بسەپێنرێت…

تێبینی:
ئەم نوسینە لە ڕۆژنامەی بۆ پێشەوەدا بڵاوکراوەتەوە




وەرزش: لە سایەی سیاسەتو ئابوریدا..! … موزەفەر عەبدوڵا

ڕایەک لەبارەی جامی جیهانی یەوە….

وەرزش هەر وەک زۆربەی کاروچالاکییە مرۆیی یەکانی تری کاروهونەرو ئەدەبو..هتد بە یەکێک لە دیاردە هەرە کۆمەڵایەتی و ئینسانی یە پڕبەهاو سودوشادبەخشەکان دادەنرێت.
لە نێوان وەرزشەکانیشدا یاری دووگۆڵی – سۆکە – بە تایبەتی جامی جیهانی – مۆندیال- لە ئاستی جیهانی لە ماوەی نزیک بە نەوەد ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵایەتی ترین جۆری وەرزش بوەو پڕ بینەرترینیانە.
ئەم یارییانە سەرەتا لە ساڵی ١٩٢٨ لە لایەن گوڵ ڕیمیە ،کە پارێزەرێکی فەرەنسی خولیا وەرزش بوو دامەزراو، لە ساڵی ١٩٣٠ دا یەکەم خولی جیهان دەستی پێکرد لە نێوان چەند تیمێکی ووڵاتەکان .لەو کاتەوە تا ئێستاهەر چوار ساڵ جارێک دەکرێتو ئەمەی ڕوسیاش بیستودوهەمین خولە کە ٣٢ تیمی وڵاتەکان بەشدارن کە لە ١٤جونەوە تا ١٥ جولای دەخایەنێت.

بە پێی ئامارەکان جگە لەوەی چەند ملیون کەس ڕاستەوخۆ لە روسیا بەشداری دەکەن، هاوکات چەند ملیار کەسی تر لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بینەرین.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا چەند ملیار کەس کە ئارەزویی بینینی دەکەن ناتوانن بینەری بن بەهۆکاری جۆراوجۆرەوە کە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بەم سیستەمە سیاسی یەوە کە ئەم یاری یە لە سایەیەدا دەکرێت .
ئیتر ئەم ماوەیە ئەم یاری یە بە گەورەترین دیاردەو ڕوداوی کۆمەڵایەتی هەفتانە دادەنرێت و دەبێتە جێگای پرسوڕاو قسەوباس. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو ڕایە باوەیە کە دەڵێت وەرزش پەیوەست نی یە بە سیاستو ئابوری یەوە تەنها کاروچالاکی یەکی ئینسانی و ئەخلاقی یەو نابێت تێكەڵ کرێت بە سیاسەتو ئابوری…هتد.

بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ لە دونیای واقعدا ئەم ڕایە ڕاستەو وایە..؟
لە ڕاستیدا نەک هەر وا نی یە بەڵکو ئەم کاروچالاکی یە ئینسانی یەش وەک هەمو کارو چالاکی یە ئینسانی یەکانی تر لە سایەی ئەم سیستەمەدا بۆتە گۆڕەپانو بازاری کیشمەکێشی و ململانێو هەڵوێستگیری سیاسی و ئابوری لە پێناوی سودو قازانجی سەرمایەی نێوان یارچی یەکانو تیمەکانو کۆمپانیاکانو دەوڵەتەکان.
هەر کەسێک بە وردی لە گۆشە نیگایەکی سیاسی و چینایەتی یەوە سەرنجێکی ڕەخنەگرانە بدات دەبینێت چون لە بۆتەی ئەم کێبڕکییانەدا دەمارگیری سیاسی قەومی و نەتەوەیی و نیشتیمانی وڕەگەزپەرستی و ئاینی و، تەنانەت تایەفی کۆنەپەرستانەو دژی ئینسانی ،بەرزدەبێتەوە تا ڕادەی بە یەکدادانو شەڕو لێکدان دەچێت.

خودی یارچی یەکان کە تا ئێستا هەر پیاوانن ئەوە نیشانەی جیاکاری جنسیە. ئەمە جگە لەوەی لە زۆر وڵاتەوە ژنان مافی ئەوەیان نی یە بەشداری ئەم یاریانە بکەن بە دەگمەن نەبێت.
کەچی دەبینین سەدان هەزار ژن کە لە دەست ڕژێمە کۆنەپەرستە ئیسلامی یەکان ڕایانکردوە وەک ئێرانو سعودیەو زۆر تر ئەگەر لە دەرەوە دەرفەتێکیان هەبێت بۆ بەشداری کردن بەڵام بەهۆی دەمارگیری قەومی و نیشتیمانی و دینی یەوە کە سەرچاوەی چەوسانەوەن دەبنە لایەنگری ئەو تیمانە کە نوێنەری ئەو ڕژێمانەن.لێرەدا لە ڕوانگەی بەهاو نەریتە ئینسانی یەکانی ئەم چالاکی یەو خودی یارچی یەکانەوە سەرنج نادرێتو مەمەڵە ناکرێت کە بنەمایە بۆ پەیوەندی ئینسانی و بەختەوەری مرۆڤەکان.بەڵکو لایەنگری یەکان لەسەر بنەمای دەمارگیری قەومی و تەنەوەیی و نیشتیمانی ودینی و رەگەزپەرستی یەوە.

هاوکاتیش بە دەگمەن ڕێدەکەوێت یاریچی یەک یان تیمی ووڵاتیک هەڵوێستگیری سیاسی لە ڕوانگەیەکی ئینسانی یەوە دەکات بۆ نمونە ڕەتکردنەوەی بەشداری تیمی ئەرجەنتین لەگەڵ ئیسرائیل بە بۆنەی کوشتو بڕی خەڵکی فەلەستینەوە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە.
دەکرێت لەم بارەیەوە زۆر دیاردەی تری سیاسی بەدی بکریت کە وەک بەڵگە نیشانی دەدەن کە وەرزشیش چەند لە ژێر کاریگەری سیاسەتی چینی باڵادەستدایە.بە تایبەتی کە زۆر جار وڵاتە زلهێزەکان دەیکەن بە ئامرازێکی فشاری بۆ سەر نەیارەکانیان.
لە باری ئابورییشەوە هیچ گومان لەوەدانی یە کە وەرزشیش وەک هەمو کاروچاکی یەکانی تری مرۆڤ بۆتە کاڵایەک بۆ خزمەتی سەرمایەو کەڵەکردنی سەرمایەو سودو قازانجی کۆمەڵێک کەس لە یاریچی و تیمو خاوەن کۆمپانیاکانو دەوڵەتەکان.بە پێی ئامارەکان ئەو پارەو سەرمایەی لە بواری وەرزشدا دەگوزەرێت و وەبەرمهەمدێت لە کەم بواری تری کاروسەرمایەو ڕشتەی تری بەرهەمهێنان وەگەڕخراوە.
هەر بۆیە بەو ئەندازەیەش دیاردەی دزی و گەندەڵی و فروفێڵو کرێنو فرۆشتنو، تەنانەت بە دەر لە ڕێساو یاسا فەرمیو کارپێکراوەکانی خۆیان ، بەدی دەکرێت. بۆ نمونە ئاشکرا بونی گەندەڵی لە لایەن سەرۆکایەتی فیفا کە خولی ساڵی ٢٠٢٢ یان دا بە قەتەر بە پارە. ئەمەو دەیان نمونەی تری گەندەڵی تر ئاشکرا بوە.

ئەمانە جگە لەوەی کە سەدان ملیون کەس کە ئارەزوو خولیای بەشداریو بینینی ئەم یاری یانە دەکەن بەڵام بەهۆی هەژاری ودەسکورتی و بێ ئیمکانی دارایی ، یاخود بەهۆی هەلومەرجی سیاسی و شەڕو ئاوارەییەوە ، ناتوانن .تەنانەت بەهۆی ئەوەی ئەم یاری یانە لە لایەن دەزگا زەبەلاحە ڕاگەیاندنەکانی وەک جەزیرەو سی ئێن ئێن و بی بی تی ڤی یەوە پەخشی پاوان دەکرێت وەرگرتنی ئەمانەش پارەی گەرەکە بۆیە بینینیان بۆ خەڵکی هەژار لە توانادا نی یە.
بۆیە لەهەر گۆشە سەرنجێکەوە بڕوانین لە وەرزشیش وەک هەر کاروچالاکییەکی تری ئینسانی دەبینین بە توندی لە ژێر کاریگەری سیاسەتو ئابوری دایە.
وەرزشو هونەرو ئەدەبیش لە سایەی ئەم سیستەمە سیاسی یەی سەرمایەداریدا بۆتە کاڵایەک بۆ ئاڵوگۆڕو کڕینو فرۆشتنو کەڵەکە کردنی سەرمایەو سودو قازانجی کەسانێکو کۆمپانیاو دەوڵەتە بۆرژوازی یەکان.
جا بۆ ئەوەی هەمو مرۆڤەکانو مرۆڤایەتی بەهرەمەندو بەختەوەروشادبن لەهەمو کاروچالاکی یە ئینسانی یەکانی خۆیان پێویستە یەک سیستەمو هەلومەرجی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئازادو یەکسان کە بۆ هەر کەس بە پێی تواناییو بۆ هەر کەس بە پێی پێیویستی دابین بکرێت.مەرجی ئەمەش لە نەهێشتنی موڵکداری گەورەی تایبەتیو دابین کردنی موڵکایەتی گشتیدایە.
گەییشتن بەمەش پێویستی بە ئاگایی سیاسی و ڕێکخرابونی چینایەتی هەمەلایەنەی فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتیو زەمینە سازکردنی ڕاپەڕینو شۆرشەدایە.

١٧-٦-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




کوا دەوڵەتو دامەزراوەی بەهێزو یەکگرتو تا نەهێڵێت ووڵات داگیر بکرێت..؟


٣-٦-٢١٠٨
موزەفەر عەبدوڵا

……………………..

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دوو ڕوداو ، کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەست بوون پێکەوە، ئەوانەش لەشکرکێشی چەند بارەی سوپای تورکیاو گرتنەوەی ئاوی دیجلە بوو، بونە دوو ڕوداو و هەواڵی گەورەو گەرمی میدیاکانو پرسو ڕای گشتی .بە تایبەتی ڕوداوی لەشکرکێشی یەکە ،کە ئەمە نە یەکەم جارەو نە دوا جاریش دەبێت، بوە هۆی بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی بەشێک لە خەڵکیو لایەنە سیاسی یەکانو ئەندام پەرلەمانەکان لە ئاستی کوردستان و عێراق.

وە بە شیوەیەکی گشتیش ئەوانەی ناڕەزایەتی یان دەربڕیوە ،بە تایبەتی ئەو چەند ئەندام پەرلەمانەی کوردستان ،لە راگەیاندنیکدا داوای هەڵوێستگیری لە پەرلەمانو حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەن بۆ دەرکردنی هێزی سەربازی ترکیا.

دیارە هیچ گومانیش لەوەدانی یە کە ئەم لەشکرکیشی یەی دەوڵەتی تورکیا بۆ کوردستان ، بە جیا لە گۆشە نیگای جیاوازوناکۆکی ئێمەوە بۆ نیشتیمانو دەوڵەتو سەروەری یاساییو ئەمانە، بەڵام هەر لە ڕوانگەی یاساو ڕێسا نێو دەوڵەتی یە بۆرژوایی یەکانیشەوە خۆی لە خۆیدا پێشیلکاری یە. جا پرسیارەکە لێرە ئەوەیە کوا ئەو دەوڵەتو دامەزراوە لە عیراقدا کە کوردستانیش بەشێکە لێی تا سەروەری خۆیان بپارێزنو بەرگری لێ بکەن وا هەندێک لە خەڵکو ئەو لایەنانەو ئەندام پەرلەمانانە داوا دەکەن تا لە دژی ئەم لەشکرکیشی یەی تورکیا هەڵویست وەرگرێت و وەدەریان نێت؟

بە ڕای من وەڵامی ئەم پرسیارە سادەیە زۆر ڕۆشنە ئەویش ئەوەیە کە شتێک نی یە بە ناوی دەوڵەتو دامەزراوەی بەهێزو یەکگرتو لەسەر ئەم پارچە جوگرافیەی کە پێی دەڵێن عێراقو هەرچەندە رەسمیەتی نێودەوڵەتیشی هەیە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم کەمێک ئەم وەڵامو ڕایەم ڕوشن کەمەوە.

وەک ئاشکرایە لە ساڵی ١٩٩١ ئەمریکا بۆ بەرژوەندنی یەکانی خۆی بەبەهانەی جۆراجۆرەوە گەورەترین شەڕو داگیرکاری لە دژی عێراق بەرپاکرد. ئەگەر چی ئەمریکا ئەو کات مەبەستی لەو شەڕە روخانی ڕژێمی بەعس نەبو. بەڵام هەر بۆ بەرژەوەندی یەکانی خۆیان کوردستانیان بە کردەوە لێی دابڕی بێ ئەوەی بیکەن بە ووڵاتێکی سەربەخۆ.سەرەنجام وەک کەمپێکی ئاوارەییان لێکردو پارتی و یەکێتیشیان وەک دوو هێزی عەشیرەتی وچەکدارکرد بە پاسەوانی ئەم کەمپی ئاوارەیییەو خەڵکەکەشی لەسەر خێرو هاوکارییە نێودەوڵەتی یەکان دەژیان.

پاشان لە درێژەی هەمان سیاستو ستراتیژی باڵی ڕاستڕەوی بۆرژوا ئەمپریالیستی ئەمریکا جاڕێکی تر بەبەهانەی جۆراوجۆرەوە ساڵی ٢٠٠٣ شەڕیان بەرپاکردەوەو ئەم جارە عێراقیان تەواو داگیرکردو ڕژێمی فاشی قەومی و نیمچە ئیسلامی بەعسیان ڕوخاند.دوایی زیاتر لە دوو ساڵ بەڕیوەبردنی لە لایەن ئەمریکاوە بە سەرپەرشتی پۆل برێمەر کۆمەڵێک دەستەو تاقمی چەتەو ڕێگرو ئینسانی کوژی ئیسلامی و قەومی یان هەروەک کوردستان کرد بە دەسەڵاتدار.بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵاتەکەیان هەر چەند ساڵ جاڕیکیش گاڵتەجاڕی یەک بەناوی هەڵبژاردنی پەرلەمانو حکومەتەوە بەڕیدەخەن . ئیتر لەو ساوە یانی نزیک بە سی ساڵە کوردستان و ١٥ ساڵیشە هەمو عێراقیان کردۆتە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی وشەڕی بە کردەوەی نێوان ئەو لایەنانەو دەخاڵتو لەشکرکێشی ڕژێمەکانی ناوچەکەو گیژاوو کارەساتی گەورەیان بۆ خەڵکەکەی پێکهێناوە.تورکیاو ئێرانو زۆر ڕژیمی تریش لەشکرکێشی و تەڕاتێنی خۆیانی تێدا دەکەن.بەم شێوەیە کوردستانو عێراقیان کردوە بە لاوازترین دەوڵەت کە خاوەنی هیچ دامەزراوەیەکی یەکگرتوو بەهێزی وەک پەرلەمانو حکومەتو سوپاو..هتد نی یە.ئەوەی هەیە وەک ووتمان تەنها دەسەڵاتی میلیشایی کۆمەڵێک باندە بەناوی پێهاتەی دینیو تایەفیو قەومو خێڵو بنەماڵەیی یەوە.ئەمانەش گرێدراون بە خودی ئەمریکاو تورکیاو ئێرانو سعودیەو ..هتد.
بۆیە مایەی گاڵتەجاری یە کە ئەم ئەندام پەرلەمانانە ، کە دڵنیام لە ئێمە باشترئەم ڕاستی یانە دەزانن، بەڵام داوا لەم دەسەڵاتە دەکەن تا هەڵوێست وەگرێت لە دژی لەشکرکێشی تورکیا.

ئاخر ئەمانە خۆیان وەک ئاماژەمان پێدا لەئاکامی شەڕو لەشکرکێشی ئەمریکاو ڕوخانی دەوڵەتی عیراق ،کە لە لایەن حزبو ڕژێمێکی زۆر بەهێزی قەومیو نیمچە ئیسلامی فاشی وەک بەعسو سەدام بەڕێوە دەبرا هاتنە سەر دەسەڵات، ئیتر چۆن دەیانەوێتو دەتوانن هەڵویست وەرگرن لەدژی لەشکرکیشی تورکیاو دەوڵەتو ڕژێمەکانی ناوچەکە.
جا ئەوەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیشی بۆ نایانەوێتو ناتوانن عێراق ببێتەوە ئەو دەوڵەتە بەهێزە سەربەخۆیەی وەک بەعس کە بتوانێت سەروەری خۆی بپارێزێت ئەوە بێگومانە ئەوکات ئەو دەوڵەتە بەهێزە یەکەم هەنگاو دژی شەڕو داگیرکاری و لەشکرکیشی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دەوەستێتەوە.

بۆیە ئەوە نزیک بە سی ساڵە هەم عێراق بە کوردستانیشەوەو هەم ناوچەکە لە بەردەوامی شەڕو کارەساتوقەیرانی سیاسیو کۆمەڵایەتیو ئابوریدایە ،کە ڕزگاربونو دەرچونی وا ئاسان نی یە. نە لە تواناییو نە لە ویستی ئەمریکاو ڕژێمەکانی ناوچەکەیە کۆتایی بەم قەیرانانە بێنن.هەمویان قازانج لەوە دەکەن کە ئەم دۆخە قەیراناوی یە درێژەی هەبێت.بەڵام بێگومانە کە سەرەنجام هەر کۆتایی پێ دێت .جا چ ئەوەی بە سەرکەوتنی یەکێک لە زلهێزەکانی دونیاو هاوپەیمانەکانیان تەواو بێت یاخود سەرەنجامی ناڕەزایەتی و ڕاپەرینی جەماوەری ستەمدیدەو ئازادیخواز کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەم دەستەو تاقمانەو بێنێتو ڕێگاش بگرێت لە دەخاڵەتی هەر دەوڵەتێکی ناوچەیی و جیهانی و وەک هەر دەوڵەتێکی ئاسایی جیگاوڕیگا پەیدا بکاتەوە لە پەیوەندی یە نێو دەوڵەتی یەکانەوە . ئەگەرچی هەردوو ئاییندەکە بە ڕای من وا نزیک نایاتە بەرچاو .بەڵام دەسکۆتاکردنوروخانی دەسەڵاتی ئەم تاقمانە لە ئاستی کوردستانو عیراق پێشمەرجی هەر ئاڵوگوڕیکە بە قازانجی ئەمنو ئاساییشی خەڵکیو پاراستنی سەروەری یاسایی ئەم ووڵاتە.




بۆ نابێت خەڵک هیچ ئومێدوچاوەڕوانی یەکیان لە حکومەتی داهاتوی عێراق هەبێت…؟؟!!

موزەفەر عەبدوڵا
————————–

ئێستا نزیک بە دوو هەفتە بەسەر گاڵتەجاری هەڵبژادنی پەرلەمانی عیراق تێپەڕ بووە. بەپێی هەواڵەکان لیستی سائیرون ، کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکاتو تاقمێکی شیعەگەرای میلیشایی یە ،زۆرایەتی دەنگەکانی هێناوەو بوە بە لیستی براوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.وەک ئاشکراشە لیستی سائیرون جگە لە تاقمی سەدر کۆمەڵێک دەستەو لایەنی تری لایەنگر لە مەدەنیەتو سکویلاریزم تێدایە. لەوانە حزبی شیوعی عیراقیش کە تاکە لایەنێکی سیاسی یە بانگشەی چەپو سکویلاریزمو ئازادیخوازی دەکاتو، لەمبارەیەشەوە مێژوویەکی دێرینی هەیەو نوکولی لێناکرێت.

شایانی ئاماژەیە کارنامەی موقتەداو تاقمەکەشی وەک تاقمێکی میلیشاییو شیعەگەرا لای ڕای گشتی ، بە تایبەتی بەرەی ئازادیخوازیو یەکسانیخوازی ، ئاشکرایە کە یەکێکە لە دەستەو تاقمە لۆمپەنەکانی گۆڕەپانی شەڕو کوشتارو سەرکوتو کۆنەپەرستی ئیسلامی لە عێراقدا.
هەرچەند ئەم بەشداری یەی حزبی شیوعی کەوتە بەر ڕەخنەو ناکۆکی زۆرێک لە ئەندامانی لەسەرەوەو خوارەوەو ،لایەنگرانیو، بەرەی چەپو ئازادیخوازی یەوە ،بەڵام هیچ گومان لەوەدانی یە ئەگەر پێیان وابێت کە هاوپەیمانیان لەگەڵ ڕژێمی بەعسو هەڵەیەکی سیاسی گەورە بوە، ئەوە ڕۆژێکش دێت ئەم هاوپەیمانییەشیان لا هەڵەیەکی سیاسی گەورەیە دەبێت.

بەهەر حاڵ ئەوە چەند ڕۆژێکە سەرانی لیستی سائیرون ،لە پێشیانەوە سەدر بە سنگ دەرپەڕاندنەوە ،کەوتوتە هاشو هوشو بەڵێندانی بە درۆ .هەر لە بەڵێن لە گۆڕانکاری و چاکسازی بە قازانجی خەڵکی یەوە تا دەگاتە بەڵێنی ئاشکراکردنو دەسگیرودادگایی کردنی گەندەڵکارانو تاوانبارانو سەپاندنی یاسا لە سایەی حکومەتێکی تەکنۆکرات. هەتا وەدەرنانی ئەمریکاو ڕژێمەکانی ناوچەکەو ڕیگا گرتن لە دەخاڵەتی هیچ دەوڵەتێک بۆ کاروباری عیراقو پاراستنی سەروەری سیاسی عیراق.
بێگومان ئەمەش وەک هەمو سەرانی دەستەو تاقمەکانی تری پێش خۆی ، تا جێگیرکردنی پایەکانی دەسەڵاتی ، پێویستی بەم وەعدو بەڵێنو درۆزنانەیەو ڕیاکاری یە هەیە.

بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێش لە پاڵ هەمو ئەم بەڵێنانە بۆ چاکسازیو گۆڕانکاری و باش کردنی وەزعی خەڵکو سەروەری یاساوە دەبینین سەدرسنگە دەرپەڕیوەکەی کردۆتەوە بۆ پێکهینانی حکومەت لە هەمو لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنو بڕیاری داوە دڵی هیچ لایەنێک نەشکێنێت.ئیتر هەر ئەمە هەمو بەڵینەکانی بۆ گۆڕانکاری و سەروەری یاساو مافی یەکانی هاووڵاتیو چاکسازی بە قازانجی خەڵک بەدرۆ دەخاتەوە.
جا هەمو ئەم قسەوباسو پەیمانو بەڵینانە دوای پێکهینانی حکومەت بۆتە جێگای پرسوڕاو هەواڵی سەرەکی دەزگاکانی ڕاگەیاندنو ڕای گشتیو بەشێکی خەڵكیان لە ئومێدو چاوەڕوانیدا ڕاگرتوە .

بۆیە پرسیاری سەرەکیو گرینگ لێرەدا ئەوەیە بۆ نابێت خەڵک هیچ چاوەڕوانی یەکیان لەو حکوتە هەبێت کە لە داهاتودا بڕیارە پێک بێت ، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە بەشداری دەنگدانیان بە ئومێدو چاوەڕوانی باش بونی وەزعیان ،کردوە؟!
زۆر بەڵگە هەیە بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە کە بۆ نابێت خەڵک هیچ ئومێدو چاوەڕوانی یەکیان لەو حکومەتە هەبێت کە لە ئاکامی ئەم هەڵبژاردنەوە پێک دێت.وە بە دڵنییایی یەوە ئەو حکومەتەش هەر هەمان ناوەڕۆکی حکومەتە ئیسلامی و تایەفی و قەومی یەکانی ڕابردوی دەبێتو هەر بە ڕێکەوتنی- توافق – نێوان ئەو دەستەو تاقمانە پێک دێت.

بەڵگەکانیش هەر پەیوەستە بە خودی ئەم هەڵبژاردنەو لایەنەکانی بەشدارو ئەو هەلومەرجە تایبەتی یە کە ئەم هەڵبژاردنەی تیا بەڕێوە چوە.لەمبارەیەوە پێویست بە لێکدانەوەو شیکردنەوەو هەڵسەنگاندنی زۆر بۆ بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیو ئاڵوگۆڕ لە هاوکێشە سیاسی یەکان ناکات.

ئەو بەڵگانەش ئەمانەن:

بەڵگەی یەکەم: ئەوەیە کە لە گۆشە نیگای مارکسیستیو بەرژەوەندی سیاسی چینایەتی کرێکارانو جەماوەری ستەمدیدەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانیو سیستەمی پەرلەمانی بە گشتی ، کە تەعبیرە لە شێوازی دەسەڵاتی چینی بۆرژوازیو سیستەمە سەرمایەداریەکەی،هەتا پاکترینو دیموکراترینیان لە سکویلارترین دەوڵەتیش، ناتوانێت نەک هەر ئازادی و یەکسانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و دادپەروەری تەواو دەستەبەر بکات، بەڵکو ناتوانێت جیاوازی یە چینایەتی و سیاسی یەکانو گیروگرفتەکان تا ڕادەیەکی کەمیش کەمکاتەوە.ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە خودی هەڵبژاردنی پەرمانیو حکومەتی هەڵبژێردراو و دادوەری یەکەی ،کە سێ پایەکەی ڕاوەستانو پاراستنی سیستەمی سەرمایەداریە، هەرگیزاوهەرگیز ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری تەواو لە سایەیدا دەستەبەر نابێت.

بەڵگەی دووەم:ئەوەیە کە دەسەڵاتو دەوڵەتیک ڕێساویاساکانی بە فەرمی لەسەر بنەمای ئایینو تایەفەو نەتەوەو قەومو خێڵو ..هتد دامەزرا بێت، وەک عێراقو زۆر ووڵاتی تری هاوشێوەی ،هەرگیز ناتوانرێت دەزگای پەرلەمانو حکومەتو دادوەری دیموکراسی لەسایەیاندا دامەزرێت.هەر بەم هۆیەشەوە هەرگیز ناتوانرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکوخاوینو ئازادانە ،بە پێوەرە بۆرژوا لیبرالو سۆشیال دیموکراسی یەکەی، بەڕێوە بچێت.یانی کاتێک حزبێک یان کۆمەڵە حزبێکی دینی و تایەفی و قەومی و خێڵەکی ،میلیشایی یان میلیتاری ، دەسەڵاتدار بن ناکرێتو ناتوانرێت هەڵبژاردنی ئازادانە لە سایەیاندا بەڕێوە بچێت. خۆ ئەگەر بەڕێوەش بچێت ئەوە شتێکی ڕواڵەتیو ڕوکەشیانەو ناوەرۆک بەتاڵە. تەنها بۆ شاردنەوەی ناوەڕۆکی دەسەڵاتە سەرکوتگەریو کۆنەپەرستیەکەی خۆیانە.نمونەی ئەمانە هەمو ئەو هەڵبژاردنانەیە کە لە زۆربەی ئەو ووڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستو زۆربەی ئەفریقا بەڕێوەدەچێت.

بەڵگەی سێهەم :ئەوەیە کە هەمو ئەو هەڵبژاردنانەی لە ساڵی ١٩٩١وە لە کوردستان و لە ٢٠٠٣ لە عێراقدا بەڕێوە چوە ئەگەر چی ،بەناوی هەڵبژاردنی پەرلەمانو بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەڵبژێردراوو دەزگای دادوەری یە ، بەڵام نەک هەر ناچنە خانەی هەڵبژاردنی ئازادانەو دیموکراسی یەوە، بەڵکو جگە لە شانۆگەری یەکی کۆمیدی زیاتر هیچی تر نی یە.چونکە لە سایەی هەلومەرجێکدا بەڕێوە دەچێت ئیتر نەک هەر دەسەڵاتو دەوڵەتێکی هاوچەرخو سکویلارو دیموکراسی بونی نی یە، بەڵکو ئەوەی هەیە کۆمەڵێک دەستەو تاقمی چەتەو ڕێگرو چەقوکیشو مافیایی چەکدارن.ئەمانە چونکە لە سایەی شەڕو داگیرکاریو وێرانکاریو کوشتوبر هاتونەتە سەر دەسەڵات بۆیە بچوکترین بوار نی یە تا هەڵبژاردنی ئازادی تیا بەڕێوە بچێت.بێگومانە هەمو سەرانی ئەم دەستەو تاقمانەو نوسەرو ڕۆشنبیرەکانیان باش ئەم بەڵگەو ڕاستیانە دەزانن. بەڵام ئەوان بۆ شەرعیەت دان بە دەسەڵاتەکەیان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و تەفرەدانی ڕای گشتی پێویستیان بەم بەناو هەڵبژاردنانە هەیە.

جا کە بەشێکی کەم یان زۆر لە خەڵکی بێبەشو ستەمدیدە بەشداری دەکەنو دەنگدەدەن ئەوە یان بەهۆی گوشارە ئابوری و سیاسی یەکانی دەسەڵاتدارانەوەیە یاخود بەهۆی خۆشخەیاڵی و ئومێدو چاوەڕوانی بێهودەیە بۆ بچوکترین گۆڕانکاری و باش بونی ژیانو گوزەرانیانە.
بێگومان ئێمەش ڕوی ڕاوقسەمان لەو کەسانەیە. لە کرێکارانو خەڵکی ستەمدیدە کە نابێت بەشداری لەم شانۆگەری یە گاڵتەجاڕی یە بکەن. وە ناشبێت هیچ ئومێدو چاوەڕوانی یەکیشیان هەبێت لەو حکومەتەی کە پێک دێت تا کەمترین چاکسازی بە قازانیان بکات.

بەڵگەی چوارەم: ئەوەیە ئەم هەڵبژاردنەی کە لە چەند هەفتە لەمەوبەر بەڕێوە چوو، وسێهەم هەڵبژاردن بوو لە دوای شەڕو داگیرکاری ئەمریکا بۆ عێراق ، کەمترین ڕێژەی دەنگدەران بەشداربونەو دەنگیان داوە.بە پێی قسەی دەزگا سەرپەرشتییەکانی خۆیان ڕێژەی کەمتر لە سەدا چلو سێ بەشدار بونە. بەڵام وەک پێشتریش ئاماژەمان پێداوە بە پێی هەندێک سەرچاوە کەمتر لە سەدا بیستو سێ،دەنگی داوە .دیارە ئەم ڕێژەیەش ناکاتە ڕێژەی ستانداری نێو دەوڵەتی کە لە سەدا بیستو پێنجە. ئەم بەڵگەیەش ڕادەیی ڕیسوایی و گاڵتەجاری زیاتری ئەم هەڵبژاردنە دەردەخات.

تەناتەت ئەگەر لەسەدا سەد ڕێژە فەرمی یەکەی لێژنەی سەرپەرشتیاری عێراق ڕاست بێت ئەوە هەر مایەی گاڵتەجاری یە. چونکە بەپێی خودی ئەو لێژنەیەو زۆربەی لایەنەکانی بەشدار ،تەزویر بە شێوازی جۆراجۆر کراوە.لەمبارەیەشەوە بەڵگەی زۆر هەیەو بڵاوکرانەوە. بە تایبەتی بەڵگەکان لەسەر هاک کردنی کۆمپیوتەرەکان.

هەمو ئەمانەو زۆر بەڵگەی هەن، وەک وەڵامێک بۆ ئەم پرسیارە کە بۆ نابێت خەڵک هیچ ئومێدو چاوەڕوانی یەکیان لەو حکومەتە هەبێت بۆ کەمترین ئاڵوگۆڕو چاکسازیو باش بونی ژیانو گوزەرانیان لە داهاتودا.
خەڵکی بە گشتی و ،ئەو کەسانەی کە دەنگیان داوە ، دەبێت ئەوە باش بزانن کە ئەوەی دەگۆڕێت تەنها هەندێک لە دەموچاوەکانەوبەس.یاخود هاتنە پێشەوەو چونە دواوەی دەستەو تاقمە ئیسلامیو تایەفیو قەومی و خێڵەکیەکانە کە هەمویان یەک شێوەو ناوەڕۆکو ،یەک ئامانجو مەبەستی ،کۆنەپەرستی و سەرکوتگەرییو دژی ئینسانییان هەیە.ئەوەی بۆیان مەبەست نی یە ئینسانیو خواستو مافەکانی ئینسانە.

خەڵکی ستەملێکراو بێبەشکراو لە لایەن دەسەڵاتی ئەم دەستەوتاقمانەوە لە جیاتی بەشداری کردن لە سیناریۆ گاڵتەجاری یەکانی ئەمانەو ئومیدبەستنو چاوەرێ بون بۆ حکوتەکەیان دەبێت ئومیدو بروایان بە خەباتو نارەزایەتی بە کۆمەڵو ڕیکخراوی خۆیان هەبێت تا مافوئازادی یەکانیان بەسەر حکومەتەیەکەیان بسەپێننو هاوکات بەردەوام بنو درێژە بە خەباتو نارەزایەتی یەکانیان بدەن تا کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەم دەستەوتاقمانە دێنن.لە جیگایدا دەوڵەتو حکومەتی خۆیان کە شێوازی دەسەڵاتدارێتی شورایی و ناوەرۆک شۆسیالیستی یە دادەمەزرێنن.ئیتر لە سایەیدا دەستەبەرکردنی ئازادی و یەکسانی هەمەلایەنەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بێگومانە مەیسەر دەبێت.

٢٨-٥-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا

تیبینی:
ئەم نوسینە لە بۆپیشەوەی ژمارە۲۹ دا بڵاو بۆتەوە




ئامانجی سەرەکی ترامپ لە گواستنەوەی باڵوێخانەکەی بۆ قودس چی یە…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

ڕوداوو هەواڵی گواستنەوەی باڵوێزێخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس- ئۆرشەلیم – لە ئیسرائیل یەکێک لە ڕوداوو هەواڵە گەورەوگەرمەکانی ڕۆژەکانی هەفتەی ڕابردوو بوو لە هەمو ئاستێکی نێودەڵەتی و ڕای گشتیدا.ترامپو سەرانی ئیدارەکەی بە ڕوگەش وایان ڕاگەیاند کە ئامانجی یان لەم بریارو کارە جگە لە پشتیوانی لە مافی دوڵەتی ئیسرائیل بۆ بە پایتەخت کردنی قودس بۆ ئیسرائیلو گیرانەوەی مافی دیرینەیان هاوکات بەم کارە زیاتر ئاشتی جیگیر دەبیت لەهەمو ئاستەکان .وە ئەم ڕاوبوچونانە لە کاتی کردنەوەی کۆنسڵخانەکەس جەخت لێدەکرایەوە لە لایەن باڵوێزو کچەکەی ترامپەوە.

بێگومان ئەم ڕوداوەش بوە هۆی دەڕبرینی ڕاو هەڵوێستی جۆراجۆرو دژ بە یەک، چ بە لایەنگری چ بە دژایەتی.وە بە شێوەیەکی گشتی ڕاو هەڵویستەکان دژی ئەم کارە بونو سەرکۆنەیان کرد . تەنانەت دۆستو هاوپەیمانە نزیکەکانی خودی ئەمریکا دژی بون..
لە ئاستی کۆمەڵگای فەلەستین و ئیسرائیلیشدا بەرەی ئازادیخوازیو ئینساندۆستی دەستیان دایە ناڕەزایەتی گەورەولەگەڵ وەڵامی توندی سەربازی دەوڵەتی ئیسرئیل ڕوبەروبونەوە کە کوشتنی دەیان کەسو زیاتر لە دوو هەزار کەسی برینداری لێکەوتەوە.

جا پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ ئامانجی ترامپو ئیدارەکەی لەم کارە هەر ئەوەیە کە ئاماژەمان پێدا یاخود شتێکی ترە؟!
دیارە ترامپو ئیدارەکەیو سەرانی حزبەکەی ئامانجی خۆیان چۆن ڕادەگەیەنن لەم بریارو کارەیان ئەوە ئازادن .بەڵام تا ئەو جیگایەی دەگەڕیتەوە بەوەی کە بەم بڕیارو کارە کە پێیان وابیت ئاشتی زیاتر لە هەمو ئاستەکان جێگیر دەبێت ئەوەیە هەرگیزاو هەرگیز نابێتە هۆی زیاتر سەقامگیرکردنی ئاشتی لە هیچ ئاستێکدا. بەڵکو بە پێچەوانەوە زیاتر دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ململانێ نێوان ڕەوتو باڵە قەومی و ئایینیە فاشی یەکان لەهەردو لاوەو بەمەس ئاژاوەو شەڕوکوشتوکوشتار زیاتر دەبێت . تەنانەت ڕەوتی کۆتایی هێنان بە پرۆسەی ئاشتی کە نزیک بە سی ساڵ لەمەوبەر بە دەسپێشکەریو چاودێری خودی ئەمریکا دەستی پێکرد لە کاتێکدا لەوپەڕی باڵادەستی و بەهێزیدابون بەرەو کۆتایی دەچێت.

ڕاستی یەکەی ئەم بڕیارە تاکلایەنەیەی ئەمریکا هەر وەک بڕیاری دەرچونی تاکلایەنەیان بوو لە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتی یەکە لەگەڵ ئیران.هەردوکیان لەگەڵ زۆر پرسو کێشەی تر پەیوەستن پێکەوە. ئەگەر چی ترامپو ئیدارەکەی بە شوین ئامانجی گێرانەوەی سەردەمی زێرینی ڕابردویانەوەن لە چوارچێوەی هەلومەرجی چەند جەمسەریو هێزهاوسەنگی ئەمرۆدا بەڵام بە پێچەوانەی ئەو ئامانجانەوە دەبێتە هۆی زیاتر تەریکبونەوەو دور کەوتنەوەیان تەنانەت لە دۆستو هاوپەیمانەکانیانیشیان.

ترامپو ئیدارەکەیو سەرجەم دەستەی فەرمانڕەوای دەوڵەتی ئیمپریالیستی ئەمریکا بەم شێوە بڕیارو کارانەیان دەیانوێت نەیارەکانیا چ دەوڵە زلهێزەکان چ ڕژێمەکانی ناوچەکە بترسێنێتو پاشکشەیان پێ بکات ،بەڵام لە ڕاستیدا هەرگیر ناگات بەم ئامانجانە.

٢٠-٥-١٨




هۆکاری کێشەی نێوان ئەمریکاو ئێران چی یەو ئاکامی کشانەوەی لە ڕێکەوتنەکە چی دەبێت؟!

موزەفەر عەبدوڵا

————————————-

بڕیاری کشانەوەی تاکلایەنەی دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕێکەوتنە نێو دەوڵەتی یەکەی ٥+١ یانی ،ئەمریکا،بەریتانیا،فەرەنسا،ئەڵمانیا،روسیاو چین – لەگەڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێران ، کە لە لایەن ترامپەوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر واژۆ کرا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوەوە تا ئێستا یەکێک لە گەورەترین ڕوداوە جهانی یەکان بوو.ئەم ڕوداوە بوە یەکێک لە هەواڵو پرسە گەرمەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنو ڕای گشتی جیهان.
لەمبارەیەوە لێکدانەوەو ڕاوبۆچونو هەڵویستی جۆراجۆر لە گۆشەنیگای جیاوازەوە بەدی دەکرێت. زیاتریش ڕاوهەڵوێسگیری یە سیاسی یە گشتی و فەرمی یەکان لایەنگیرن بۆلایەنەکان ،جگە لە ڕاو هەڵویستی هەندێک لە چەپو کۆمۆنسیتەکان کە بە گشتی دژایەتی هەمو لایەنەدەرگیرەکان دەکەن.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجیشە ئەوەیە کە زۆربەی لێکدانەوەو ڕاوبۆچونەکان زیاتر لە ڕوانین لە ڕواڵەتی پرسەکەوە هەڵوێستگیری دەکەن .وە پێیان وایە کە کرۆکی پرسو کێشەو ململانێکە هەر ئەوەیە کە خودی لایەنەکان پروپاگەندەی بۆ دەکەن.
ڕواڵەتی پرسەکەش لای ئەوان ئەوەیە کە گوایە ئێران لە هەوڵی دەسڕاگەییشتنە بۆ چەکی ئەتۆمیو ناوکی و، ئەمریکاو هەمو دۆستوهاوپەیمانەکانیشی ڕێگای پێنادەن ئەم نەیارو دوژمنەیان بێیتە خاوەنی ئەم جۆرە چەکانە چونکە ئەمنو ئاساییشی جیهان دەکاتەوە مەترسی یەوە.لە کاتێکدا وەک ئاماژەمان پێدا ئەمە تەنها ڕواڵەتی کێشەو پرسەکەیەو کردویانە بە بەهانە تا لەم ڕێگایەوە کۆمەڵێک ئامانجی سیاسی و ئابوری و سەربازی تر بەدی بێنن.

جا بۆ ڕۆشنکرنەوەی هۆکارە راستەقینەکان وا پێویست دەکات ئاماژەیەک بە هەندێک تایبەتمەندی ڕژێمی ئیسلامی و بنەمای کێشەوململانێکانی لەگەڵ ئەمریکا ‌و هەندێک لەو زلهێزانە بدەین.
بەر لەهەر شتێک پێویستە ئەو ڕاستیی یە جارێکی تر جەخت لێبکەینەوە کە ئەم ڕژێمە بەرەنجامی بەلاڕێدابردنی ڕاپەرین وشۆرش و سەرکوتی جەماوەری شۆرشگێر بوو کە ڕژێمی شایان ڕوخاند لە ساڵی ١٩٧٩ دا .ئەمەش بە پلەی یەکەم لە نەبونی یەک بەدیلی بەهێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمۆنیستی و کرێکاری وایکرد ئەم باڵە ئیسلامی یەی چینی بۆژوازی لە هەلومەرجێکی تایبەتی ناوخۆیی وناوچەیی و جهانیدا بتوانێت دەسبە سەرهەمو دەسەڵاتو دەوڵەتدا بگرێت و بەهێزی سەرکوت خۆی تا ئێستا بسەپێنێت.
تایبەت مەندی ئەم ڕژێمە ئیسلامی یە سەرکوتگەرو کۆنەپەرستو تیرۆریستیەش لە چاو ڕژێمی شای سەرکوتگەری هاوکارو هاوپەیمانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا وەک زۆربەی ڕژێمە سەرمایەداری یە ژێردەستە ئیمپریالی یەکان زیاتر پەیڕەوکردنی بو بۆ مۆدیلی سەرمایەداری دەوڵەتی بەسەر هەمو هۆیەکان وسەرجەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی سەرمایەو زیدەبایی و زیدەقازانج لە سایەی دەسەڵاتێکی ئەوپەڕی سەرکوتگەر کە سەرەتایی ترین مافو ئازادی بە ڕەوا نابینێت بۆ کرێکاران و توێژە ستەمدیدەکان.
ئەم ڕژێمە بە پێی ماهیەتە چینایەتی یەکەی نایەوێتو ناتوانێت ڕێگا بدات بە کەمترین کردنەوەی دەروازە بۆ سەرمایەی دارایی و هاوردنی کاڵاو پێویستی یەکانی تری بازارو ململانێی ئازاد.
وە هەر ئەمەش هۆکارو کرۆکی هەمو کێشەو ململانێی و هەڕەشەو کوڕەشەو پیلانەکان لە دژی یەکتر لە نزیک بە چڵ ساڵی ڕابردوەوە تا ئێستا.

جا هەرچی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانی ئەمریکاو ئەوروپایە دەیانەویت ئێران ،کە لەسەر دەریایەک لە نەوتوگازو سەروەتو سامان ،بە تایبەتی هێزی ملیۆنی کاری هەرزان ،ڕاوەستاوە دەرگاکەی بە فراوانی ئاوەڵابێت بۆ ناردنی سەرمایەی دارایی و کاڵاو تەکنیکی ئەوان وەک زۆر ووڵاتی تری دونیا .هەرچی ڕژێمی ئیسلامی ئیرانیشە، وەک ووتمان بە پێی ناوەڕۆکە چینایەتی یە بۆرژوازی یەکەی ، لە ڕووی فکری و سیاسی و مێژویی یەوە نە دەیەوێتو نە دەتوانێت پەیڕەوی تەواو لە مۆدیلی سەرمایەی بازاری ئازادو هاوردنی سەرمایە دارایی و ..هتد دەرەکی بکات بە بێ سانسۆرو لابردنی تاریفەی گومرکی و ململانێیەکی ئازاد.

ئیتر هەمو دروشمو پروپاگەندەکانی تریان لەهەردو لایەنەوە بە تایبەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوا لە بونو پەرەپێدانی ئێران بۆ چەکی ناوەکی و مەترسی بۆسەریان و پرسی مافی مرۆڤو دیموکراسی زیاترکۆمەڵە بەهانەیەکن لەدەوری ئەم کێشەو ململانێ سەرەکییەدا دەخولێنەوە.
تەنانەت پروپاگەندەی مافی مرۆڤو دیموکراسی لە دژی ئەم ڕژێمانە تا ئەو جێگایە مەبەستی ئەمریکایە کە کەمترین دەرفەت بدەن بۆ کردنەوەی بازارەکانیان بۆ وەبەرهێنانی سەرمایەی ئەوانە.هەر کات ئەو دەرفەتەیان دا ئیتر پروپاگەندەکان هەموی خودبەخود نامێنن.
باشترین نمونەش دەوڵەتو دەسەڵاتی پاشایەتی سعودیەو زۆری ترە کە سەرەتا ترین مافی مرۆڤو دیموکراسیو هەڵبژاردنی تێدا نی یە بەڵام نەک هەر هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ نی یە بەڵکو باشترین دۆستو هاوپەیمانی ئەمریکاو دەوڵەتە سەرمایەداری یە ڕۆژئاوایی یەکانن.
بێگومانە ئەوە ڕونە کە ئەمریکاو پێنج زلهێزە ئەمپریالیزمەکەی بەریتانیاو فەرەنساو ئەلمانیاو ڕوسیاو چین لەوەتەی ڕژێمی ئیسلامی لەسەر کارەو، دەسەڵاتە سەرکوتگەری یەکەی جێگیر کردوە ،بەردەوام بەشێوازی جۆراوجۆر لەهەر دەورەیەک ، چ بە تەنهاو چ پێکەوە ، هەم لە ناکۆکی و ململانێدابونە و هەم لە ڕیکەوتنو هاوکاری بە پێی هێزهاوسەنگی یان .بە تایبەتی ئەمریکا لەهەر دەورانێکی باڵادەستی خۆیدا هەمو شێوازکی فشاری هێناوە بۆ ئەم ڕژێمە .هەر لە ئابڵوقەی ئابورییو پێکدادانی سیاسی، جار جار سەربازی ، تا نەخشەو پیلانی ڕوخانی ڕژێم جا چ ویستبێتی شەر لە دژی بەرپا بکاتو سیناریوی رەشی وەک عیراقو سوریا بەدی بێنێت، بەهاوکاری تاقمە پرۆ ئەمریکایی یەکانی وەک سەڵتەنەتەکان ، یاخود بەهاوکاری باڵە کۆنەپەرستەکانی ناو ڕژێم هەوڵی داوە ئاڵوگۆر بکات بە قازانجی خۆی .

بەڵام دوای چەندین ساڵ لەهەڕەشەو گوڕەشەی دەخاڵەتی سەربازی و سەپاندنی ئابڵوقەی ئابوریو پیلانی جۆراجۆری ڕژێم چێنچی بێئاکام ئیتر لە مانگی مەی ٢٠١٥ هەمویان بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکانو دەخاڵەتی لیژنەی چاودێری ووزەی ناوەکی و یەکیتی ئەوروپا لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێکەوتن. گرینگ ترین خاڵیش ملدانی ڕژێمی ئیسلامی بو بۆ سنوردانان بە پەرەپێدانی پرۆژەی ووزە ئەتۆمییەکەی لە ژێر چاودێری ئەوان. لەبەرامبەر ئەمەدا هاوکات ئەمریکاو هاوکارەکانیشی ئابڵوقەی ئابوری لەسەر لابەرن کە چەند ساڵ بو دایان نابوو. هەڵبەت لەم ئابڵوقەیەشدا ئیران زیاتر لە ١٦٠ ملیار دۆلار زیانی پێکەوتبو.بەڵام بە پێی ڕێکەوتنەکە ١١٠ ملیار دۆلاری بلکۆکراویان دایەوە.ئەمە سەرەڕای کۆمەڵیک شەرتوشروتی تر.
بەڵام دوای ٣ ساڵ لەم ڕیکەتننامەیەو لاوازی بونی پێگەی سیاسی و سەربازی ئەمریکا چ لە گۆڕەپانی ململانێ و شەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر نەیارەکانی لەوانە خودی ڕژێمی ئیسلامی چ دابەزینی کێشی لەنێو هاوپەیمانە ئەوروپی یەکانیشی ئیتر ترامپو ئیدارەکەی ناچاربوون چاوبخشێننەوە بە ڕێکەتنامەکەو بەبەهانەی پوچەوە پاشگەز ببنەوە.دیارە لەمڕوەوە نیگەرانی یەکانو هەندێک بەڵگەی ئیسرائیلو سعودیە وەک دوو دۆستی دێرینی ئەمریکاش کاریگەری هەبوە لەسەر ئەم پاشگەزبونەوەیەو کشانەوەیە لە ڕێکەتنەکە.
لە واقعدا ئەمانە هۆکاری سەرەکیو راستەوخۆی ئەم کێشەو ململانێ و پرسەو تەنانەت پاشەکشەی ئەمریکایە لەو ڕێکەوتنامەیە.

بەڵام ئەوەی ئاکامەکانی ئەم کشانەوەیە لە ئێستاو داهاتودا چی دەبێت دەکرێت ئاماژە بە زۆر خاڵ بدرێت لە ئاستی ناوخۆیی وناوچەیی و جیهانی لە زۆر لایەنەوە بۆ نمونە:
یەکەمین : ئاکامی کاریگەری سەلبی هەردو ئەم دەوڵەتە بۆرژواییە ئەوەیە کە بەبەهانەی چارەسەرنەبونی کێشەو ململانیکانیان و ،هەڕەشەوگوڕەشە تەنانەت ئەگەری شەڕ. ئەوە فشاری ئابوری و سیاسی و سایکۆلۆژی زیاتر بۆ خەڵک دێت .بە تایبەتی خەڵکی ئەو ووڵاتانەی کە چەند ساڵە دەرگیری شەڕی نوێنەرایەتی نێوان ئەم ڕژێمانەن.
ئەوەتا هەر لەگەڵ کشانەوەکەیدا ترامپ بریاری سەپاندنی ئەوپەڕی ئابڵوقەی دا بەسەر ئێڕاندا.وە ئەمەش یەکەمین قوربانی یەکەی خەڵکی ستەمدیدەی ئێران دەبێت.
دووەم:هەمو لایەنەکانی دەرگیر لەم کێشەو ململانی یەدا ،بە تایبەتی ئەمریکاو ڕژێمی ئیسلامی دەخاڵەتەکانیان لە ووڵاتانی ناوچەکە ، بە تایبەتی عێراق و سوریاو یەمەن و لیبیاو زۆری تر، توندتر دەکەنەوە. چ ڕاستەو خۆ بە لەشکرکێشی زیاتر، چ بە هاندانوهاوکاری ڕژێم و دەستەوتاقمە کۆنەپەرستە ئیسلامی و تایەفی و قەومی یەکانیان.

سێهەم : پێکدادانە سەربازی و هێرشو ، تەنانەت ئەگەری شەڕی نێو هەندێک لە دەوڵەتەکانی ناوچەکە لەم قۆناغە زیاتر دەبێت . بە تایبەتی پەرەگرتنی ڕاستەوخۆی شەڕ لەنێوان ڕژێمی سوریاو ئێران لەگەڵ ئیسرائیل. وە هەر ئێستا ئەوە بەچاوی خۆمان دەبینین لەم ٢-٣ هەفتەیەی ڕابردوو کە چۆن هێرشی ئاسمانی و موشەکبارانی بنکەکانی یەکتر دەکەن.
چوارەم : قوڵبونەوەی کێشەو ململانێو ، تەنانەت شەڕ لە نێوان سعودیەو هاوپەیمانەکانی لەگەڵ ئێران و هاوپەیمانەکانیان . بە تایبەتی تاقمە چەکدارە تیرۆریستی یەکانیان.بێگومان ئیسرائیلیش لەم نێوەدا ئاگری ئەم شەڕەی نێوان ڕەوتە سوننگەراو شیعەگەراکان بە بە قازانجی خۆی خۆشتر دەکات.
پێنجەم: لەگەڵ زیاتر جەمسەربەندیو گۆرانی ‌هیزهاوسەنگیو قوڵبونەوەی قەیرانو ئاژاوەو پەشیویو شەڕو پێكدادانەکانی نێوان ئەم ڕژێمو تاقمانە لەم ووڵاتانە ئیتر ئەگەری پێکدادانو شەڕی ڕاستەوخۆی نێوان خودی ئەم زلهیزانەش ممکنتر دەبێتو جیهان زیاتر دەخزێننە ناو سیناریوی ڕەشو شەرو کارەساتی گەورەترەوە.

بیگومان هەمو ئەم ئاکامانەش هیچی لە بەرژوەندی و قازانجی جەماوەری ئەو ووڵاتانەو ناوچەکەو جیهان نی یە. تەنها خەڵک دەبیتە قوربانی نێوان کێشەو ململانێو شەڕی ئەم دەوڵەتە سەرمایەداریو ئیمپرپالیستیانە.وە سەرەنجام وێرای پەرەسەندن دیاردەی شەڕوکوشتوکوشتار بێگومان ئاوارەیی و بێکاری وهەژاریو برسیتیو بیخانەولانەییو زۆر دیاردەی تریش سەرهەلدەدات.
جا ئەگەر لە سایەی ئەم ڕژێم و دەوڵەتە سەرمایەداری و ئیپمریالیستیانەو باری ئەمنو ئاساییشو هێمنی و ڕێکەوتنیاندا خەڵک هەمیشە دەچەوسێتەوەو بیمافن ئیتر ئەوە لە سایەی ململانێوئاژاوەو شەرەکانیاندا بێگومانە خەڵکی توشی کارەساتی زیاترو زیاتر دەبن .
بۆیە پێویستە لەسەر جەماوەری کرێکارانو توێژە ستەمدیدەو نەدارو هەژارەکان بۆ ڕێگا گرتنو کۆتایی هێنان بەم هۆکارو ئاکامە کارەساتبارانەی کە دەبنە هۆی دروستبونی ئەم دۆخو کەشە بۆیان بە ئاگایی سیاسی چینایەتی خۆیان ڕێکخراوو یەکگرتوکەن.وە بەردەوام بن لە ناڕەزایەتیەکانیانو خەبات درێژە پێ بدەن تا پاشەکشەو لاوازکردنو تەنانەت ڕوخانی دەسەلاتی بۆرژوازی لەم ووڵاتانە.

بە تایبەت ڕوخانی ڕژێمی ئیسلامی کە نزیک بە چڵ ساڵە بۆتە هێمای ئیرهاب و ئیعدامو سەرکوتو جیاکاری ڕەها بۆ خەڵکی ناوخۆی و ناوچەکە . روخانی ڕژێمی ئیسلامی لە ڕیگای ڕاپەڕینێکی شۆڕشگێرانەی جەماوەرەوە ،کە جارێکی تر تارمایی یەکەی دێتو دەچێت ،دەسکەوتێکی گەورە دەبێت بۆ خەڵکی ئێرانو ناوچەکە .چونکە هاتنەسەکارو مانەوەی ئەم رژێمە تا ئێستا تەنها لە ڕیگای ئیرهابو ئیعدامو سەرکوتی ڕەهاوە بووە .




کامیان گاڵتەجاڕی سەرەکی یە: هەڵبژاردنەکە یان بە تەنها ئاکامەکەی..؟! … موزەفەر عەبدوڵا

سەرەنجام دوای چەند هەفتە لە بەڕێخستنی هەراوهوریاو سوکایەتی و تۆمەتبارکردنو هەڕەشەو گوڕەشەو پەلاماردانو لێدانوبریندارو کوشتن لە یەکتر لە ژێر ناوی کەمپەینی سیاسی هەڵبژاردن لە لایەکو ، لە لایەکی تریشەوە هەڕەشەو گوڕەشەی نانو موچە بڕینو تراسوتۆقاندنی خەڵکی ،گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردنی تاقمە مافایی یەکانی لە عێراقو کوردستان لە ١٢ مانگ ئەنجامدرا.
بەڵام لە بەرامبەر هەمو ئەم پرۆسە گاڵتەجاریو هەڕەشانەی لایەنە دەسەڵاتدارو بەناو موعارەزەکانیش زۆرایەتی خەڵکی، لە پێشیانەوە کۆمۆنیستەکانو ڕێکخراوەکانیان ، بە تایبەتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کەمپەینێکی سیاسی بۆ ڕیسواکردنی ئەم گاڵتەجاڕی بەڕێخست.

لە چوارچێوەی ئەم کەمپەینەشدا منیش لە گۆشە نیگای جۆراوجۆری پرسوڕای هەفتانەوە چەند ووتارم نوسی بۆ دەرخستنی ناوەڕۆکی ئەم بەناوهەڵبژاردنو بەناوەڕۆک گاڵتەجاڕی یە کە لایەنەکانی دەسەڵاتدو موعارەزە سەرگەرمی بون بۆ تەفرەدانی جەماوەرو مانەوەی خۆیان لە دەسەڵات.
ئێستاش دوای تەواوبونی هەڵبژاردنو دەنگدانە گاڵتەجاڕی یەکە لە ئاستی عێراقو کوردستان زۆربەی لایەنەکان ، بە تایبەتی بەناو موعارەزەکان ، دەنگی ناڕەزایەتی یان بەرزکردۆتەوە لە ئاکامەکەی بە گاڵتەجاری ناوی دەبەن .وە دژی وەستاونەتەوە بەبەهانەی ئەوەی ئاکامەکەی دەسکاری کراوەو تەزیور کراوەو ئامێرەکانی دەنگدان هاک کراوەو چەند بەهانەی تریش .
وە لەسەر زاری ووتەبێژو سەرانیانەوە ،بە تایبەتی شەش لایەن لە کوردستان ،ڕایانگەیاند کە ئاکامی هەڵبژاردن قەبول ناکەنو بە گاڵتەجاڕی ناویان بردوە .هاوکات داوا دەکەن کە یان دوبارە دەنگەکان جیا بکرێتەوە بە ئامادەبونی لێژنەیەکی سەرپەرشتی بێلایەن یان جاریکی تر هەڵبژاردن بکرێتەوە.
بەڵام پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ کامیان گاڵتەجاڕی سەرەکی یە هەڵبژاردەنەکە خۆی یان بەتەنها ئاکامەکەی…؟!
وەڵامی بەرەی ئازادیخوازیو یەکسانیخوازی، لە پێشیانەوە کۆمۆنیستەکانو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ ئەو ڕاوهەڵویستەی ئەو لایەنانەی کە پێیان وایە بە تەنها ئاکامی هەڵبژاردنەکە گالتەجاڕی یە ، ئەوەیە کە ئێمە چەندین بەڵگەو فاکتی سیاسی و مێژوویی جۆراوجۆرمان لە نوسینو بەیانەکان ‌هێنایەوە کە ئەوەی پێی دەڵێن هەڵبژاردنو دەنگدان بۆ پەرلەمان جگە لە گاڵتەجاری زیاتر هیچی تر نی یە.وە ئەو بەڵگەو فاکتانە لە ووتارو نوسینو قسەوباسو گفتوگۆو چاوپێکەوتنی سەدانو هەزاران کەس تا دەگاتە بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و ڕێکخراوە کۆمۆنیستی یەکانی تردا هاتوەو ڕونکراوەتەوە.

وەک ووتم شەخسەن ٥ وتارم لەمباریەوە نوسی کە ئەمە نە هەڵبژاردنەو نە سەرجەم ئەم هەلومەرجو سیستەمە سیاسی یەو نە ئەو هێزانەی کە ئەم هەڵبژاردنە لەسایەیان دەکرێت دەتواننو دەیانەوێت هەڵبژاردنێک کە لانی کەمی پرەنسیبە نێو دەوڵەتییەکانی خودی بۆرژوازی تیدا بێت.بەڕیوە بچیت. وە ئەم لایانانە دەیانەوێت بەناوی هەڵبژاردنەوە پەنجەمۆری کەمایەتی یەکی خەڵک وەرگرن تا شەرعیەت بە دەسەڵاتە میلیشایییە چەتەگەری یە قەومی و خێڵەکی و ئیسلامی و تایەفی یەکانیان بدەنو بەس.
ئێستاش ئەم ڕاستی یە تەواو لە لایەن خودی لایەنەکانی دەسەڵاتو بەناو موعارەزەوە دانیان پیادا نا .ئەمە جگە لەوەی لە کۆی هەمو ئەو ڕێژەیە لە خەڵکی کە مافی دەنگدانی هەیە بە ڕەسمی تەنها نزیک بە لەسەدا چلو سێ دەنگیان داوە.تەنانەت بە پێی هەندێک هەواڵ کە بڵاوکراوەتەوە لە زمانی هەندێک سەرچاوەی دەرەکی یەوە کەمتر لە ڕیژەی سەدا بیستیش دەنگیان داوە.

ئەمانەش ئیتر بەڵگەو فاکتو ڕاستی ترنو ڕاو هەڵویستو بۆچونەکانی ئێمە باشتر دەسەلمێنن کە ئەمە هەڵبژاردن نی یە بەڵکو لە گاڵتەجاریش گاڵتەجاری ترە.ئەمە ئیتر خۆی لە خۆیدا بەتاڵ کردنەوەی ناوەڕۆکی ئەم بەناو هەڵبژاردنەیە کاتێک کەمترین ڕێژەی خەڵک ئامادەی دەنگدان بونەو زۆرایەتی ڕەها چ بایکوتیان کردوە.جا چ دژی هەڵبژاردنەکەو سەرجەم پرۆسەکەو تەنانەت وەک ئێمە بە گاڵتەجاریان زانیوە.

لە ڕویەکی ترەوە تا ئەو جێگایەش دەگەڕیتەوە بەوەی کە ڕێژەی ڕەهای خەڵک دەنگی نەداوە، ئیتر بە هەر بەڵگەو بەهانەیەوە بێت ئیتر ئەوە رادەی دژایەتی ئەو خەڵکە دەگەیەنێت بۆ دەسەڵاتی ئەم تاقمانە. بۆیە پێویستە لەسەر ئەو خەڵکە ناڕازی یە لە جەماوەری کرێکارانو تویژە ستەمدیدەکانو هەمو بەرەی ئازادیخوازی و چەپو کۆمۆنسیتەکان یەکگرتوانە بێنە مەیدان تا ئەم تاقمانە جارێکی تر نەتوانن بەناوی هەڵبژاردنو دەنگدانەوە یاری بە چارەنوسیان بکەنو دەسەڵاتی سەرکوتگەری میلیشایی بسەپێننەوە .
ئەگەر بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی ، لە پێشیانەوە کۆمۆنیستەکان ،ڕیکخراوترو یەکگرتوتر بن ئەوە بێگومانە بە هیزی یەکگرتوانەیان نایەڵن ئەم تاقمە میلیشایی یە قەومی و خێڵەکی و ئیسلامی و تایەفی یانە گاڵتەجاری وا بەناوی هەڵبژاردنەوە ئەنجام بدەن. هاوکاتیش تاقمی وەک ئەم بەناو موعارەزانە پەیدا نابن کە پێیان وابێت سیستەمە سیاسی یەکەو هەڵبژاردنە کە هیچ گرفتو خەوشی تیدا نی یە بەڵکو تەنها ئاکامەکەی گاڵتەجاری یە.

١٤-٥-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




ئاخۆ پشکۆ بە فو دەکوژێتەوە…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

لە هەشتەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی سەردەشت عوسماندا…

ئەمرۆ هەشت ساڵی ڕەبەق تێپەر دەبێت بەسەر گیانبەختکردنی ڕۆژنامەنوسی لاوی ئازادیخواز سەردەشت عوسماندا کە لە لایەن دەسەڵاتە قەومی و خێڵەکی و بنەماڵەیی و چەتەگەریەکەی کوردستانو لە شاری هەولێر بە ڕۆژی ڕوناک ڕفاندنیانو پاشان کوشتیان.
لەو ساتەوە تا ئەمرۆ هیچ ڕۆژو هەفتەو مانگو ساڵێک نی یە کە لەهەر جیگایەک باسی ئەم دەسەڵاتەو پرسی ئازادی کرابێت باسی سەردەشت نەکرابێت .هەروەها لەو ساتەوە سەردەشت لەهەر گیانبەختکردویەکی تر زیاتر بۆتە هێمای خەباتو ناڕەزایەتی بۆ ئازادیو دژی ئەم دەسەڵاتە مرۆڤکوژە.

هەر بۆیە لەم هەشت ساڵەدا سەردەشت لە لایەک بو بە پشکۆو مەشخەڵیکی تری گەشەداری خەباتو ناڕەزایەتی بەرەی ئازادیخوازی لە دژی ئەم دەسەڵاتە بە تایبەتی یادی ساڵانەکەی ، لە لایەکی تریشەوە بۆتە مۆتەکەیەکی قورس بەسەر دڵی ئەم دەسەڵاتەوەو هەر ڕۆژیک بێت لە ترسا دڵی دەتەقێت.
لە راستیدا ئەم تاوانەی سەرانی دەسەڵات وەک ئەوە وابو کە ویستبێتیان بە فو پشکۆ بکوژێننەوە بەڵام نەیان زانی پشکۆ بە فو دەگەشێتەوەو گڕ دەگرێت .

سەیرلەوەدابو ئەم دەسەڵاتە بەو هەمو نوسەرو ڕۆژنامەنوسو ڕۆشنبیرو ئەکادیمی یە دەرباروپارەخۆرانەیان نەیان توانی بە نوسین وەڵامی سەردەشت بدەنەوە ڕیسوایانە هەر زوو پەنایان بردە بەسەر کاری تیرۆرو کوشتن.
بەڵام هەرگیز بە خەیاڵو بیریاندا نەدەهات کە ئەم کارە تیرۆرەیان فوکردنە لە پشکۆو سەردەشت دەبێت بە مەشخەڵێکی گڕدار بۆ گەرم ڕاگرتنی خەباتو ناڕەزایەتی بەرەی ئازادیخوازی لە دژی ئەم دەسەڵاتە چەتەیە .

بۆیە ناوو نوسینو خەباتی سەردەشت عوسمان بۆ ئازادی هەمیشە لامان بە زیندویی دەمێنێتەوەو، هاوکات سورین لەسەر خواستی دەسگیرودادگاییکردنو سزادانی تاوانبارانو کۆتایی هێنان بەم دەسەڵاتە دژی ئازادی یە.

٥-٥-٢٠١٨




کام دەنگدانە بۆ خەڵکی کوردستان چارەنوسسازە…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

تەواوی لایەنە قەومیو ئیسلامی یەکانی کوردستان بە دەسەڵاتدارو ئۆپۆزیسیونەوە، بە نەوەی کۆنو نەوەی نوێوە ،جارێکی تر لە بۆڕبۆڕێنی ڕاکێشانی هەمو خەڵکی کوردستاندان بۆ ناو زەلکاوی پەرلەمانی عێراقی ئیسلامیو مەزهەبی و قەومی و عروبی . بیگومان ئەمە نە یەکەم جارەو نە دوا جاریش دەبێت کە هەمو ئەم لایەنانە بە ڕیاکارانەوە دەچنەوە بەردەم سەرانی ئەم دەوڵەتە کۆنەپەرستەو بەهەر دە پەنجەکانیان مۆر لەو دەستورە دژی ئینسانی یە دەدەن کە زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر بە هیوای جێگیر بونی دەسەڵاتەکەیان مۆریان کردبوو.

ئەگەر چی لەم ماوەیەدا جارێک سەرانی یەکێتی و تاڵەبانی و هاوکارە نزیکەکانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ بە مەبەستی بەدەسهێنانی کورسی زیاتر لە بەغدا بەناو ڕاپرسی یەکیان بە خەڵک کرد بۆ پرسی مانەوە لە عێراقدا یان سەربەخۆیی .وە لەو ڕاپرسیەشدا لە سەدا نەوەدو هەشتی خەڵک دەنگی بە جیابونەوەدا بەڵام بێ ئەوەی دوایی یەک هەنگاوی بە کردەوە بنێن بۆ بەدیهێنانی ئاکامەکەی.

جارێکی تر لە ڕێکەوتی ٢٥-٩-١٧ ئەم جارەیان پارتی وبارزانی بە هەمان شێوەی یەکێتی بە کەمێک زیاتر خۆ سورومۆر کردنەوە راپرسی یەکی تریان بە خەڵک کرد کە دیار بوو هەمان مەبەستی یەکیتیان هەبوو.وە بەهەمان شێوە زۆرایەتی خەڵک دەنگیان دایەوە بە سەربەخۆیی . ئەمجارەش بێ ئەوەی یەک هەنگاوی بە کردەوە بێنن بۆ بەدیهینانی ئاکامی ڕاپرسی یەکە کە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی بو بۆ خەڵکی کوردستان.
ئێستاش کە هەمویان ڕیاکارانە بۆربۆڕێنیانە بۆ ئەم بەناو هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق و،بۆ زیاتر وەرگرتنی دەنگی خەڵکی کوردستان ، ئەوە ڕاستەوخۆ ئەم بەشداری کردنەیان ناوەڕۆکی مەبەستەکانیان لە ئەنجامدانی ڕاپرسییەکانیان دەردەخاتەوە.وە ئەوە دەسەلمێنێت کە هەردو ئەم دەستەو تاقمە دەسەڵاتدارە ڕاپرسیان بۆ هەمان مەبەست نەبوو نی یە کە خەڵکی دەنگیان بۆیداوە.

جا ئێستا لە ناو هەمو ئەم ڕوداوە دژبەیەکو کارەساتبارانەدا هەمو لایەک هەقیانە بپرسن ئاخۆ کام دەنگدانیان چارەنوسسازە ،دەنگدان بۆ گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق یاخود دەنگدان بۆ ڕاپرسی- ریفراندوم – و دیاری کردنی چارەنوسی ئەو خەڵکە بەدەستی خۆیان؟!

دیارە گومان لەوەدانی یە بە نیسبەت هەمو ئەو لایەنانەی سەرگەرمو سەرقاڵی دەنگدانن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەم دەنگدانەی هەڵبژاردنی گاڵەجاری یە بۆ پەرلەمانی عیراق زیاتر بەلاوە گرینگترە تا هەم کورسی یەک زیاتر بەدەستبینن لە بەغداو هەم تەرازوی ‌هێز لە کوردستانیش بە قازانجیان بشکێتەوە.
بەڵگە نەویستە کە بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عیراق چارەنوسی خەڵکی کوردستان بۆ چوار ساڵی تر لەم گێژاوی ململانی و ئاژاوەو شەرو کوشتارە لەگەڵ هیزە ئیسلامی و تایەفی و قەومییە عروبی یەکانی عێراق دەهێڵێتەوە.

ڕەنگە سەرانی ئەم لایەنانە لەسەرو هەمویانەوە ، پارتی و بارزانی، بڵێن ئەی ئەوە نەبو ئەوان ڕابەری پرۆسەی دەنگدانیان بۆ ڕیفراندوم کرد بەڵام دەوڵەتی عێراق و هیچ دەوڵەتێکی تر لە دونیا پشتیوانیان لێنەکرد بۆیە ئەنجامی ریفراندۆمیان هەڵوەشاندەوە..!
بەڵام ئیستا بەشداری ڕیاکارانەی پارتی لەم گاڵتەجاری هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق خۆبەخۆ ناوەڕۆکی مەبەستو ئامانجی پارتی وبارزانی زیاتر دەردەخات کە ئەوان راپرسیان بۆ سەربەخۆیی نەبو بەڵکو تەنها بۆ بەدەسهێنانی کورسی زیاتر لە بەغداو هاوکات بۆ ملکەچ کردنو پاشەکشەی نەیارەکانیان بو لە کوردستان.دەنا ئەگەر پارتی و بارزانی وهەمو ئەوانەی پەنجەمۆریان دا بە سەربەخۆیی هەمو ئامانجو مەبەستەکەیان لە ڕاپرسی بۆ سەربەخویی بوایەو جەماوەیشیان یەکدەستەو بە ئیرادە بێنایە پشتی خۆیان ئەوە ئەگەر ی بەدیهینانی ئاکامی راپرسی یەکە مەحاڵ نەدەبو.

هیچ گومان لای زۆرایەتی خەڵکی کوردستان نی یە کە پرسی دەنگدان بۆ دیاری کردنی چارەنوسی خۆیان بۆ مانەوەی لە چوارچێوەی ئەم عیراقە یان بۆ سەربەخۆیی زۆر چارەنوسازترە لە بەشداری کردن لە دەنگدانو بەشداری کردن لەم گاڵتەجاریەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بەشداری کردنی هەمو ئەو لایەنانەی لەم هەڵبژاردنە گالتەجاری یە نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان ئەگەرچی دوجار دەنگی خەڵکیان بە ڕواڵەت وەرگرت لە رێفراندۆم بەڵام ئەوە کارێکی گاڵتەجاری بو لایان بەڵام ئەم گاڵتەجاری یەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کارێکی جدی ترە لایان.

بۆیە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان لە جیاتی ئەوەی دەنگو پەنجە موری مفت بدەنە ئەم لایەنانە پێویستە ڕێگایەکی تری ئازادانە هەڵبژێرنو خۆیان ڕابەری خۆیان بن بو ئازادی و سەربەخویی خۆیان. دەنا هەر وەک چۆن نزیک بە سەدەیەکە ئەو خەڵکە نەوە دوای نەوە بونەتە قوربانی دەستی ڕژێمە قەومی یە فاشی یە عروبی یەکانی عێراق و ئەم لایەنە قەومی و ئیسلامیانەی کوردستان ئەوە تا سەدەیەکی تریش هەمان چارەنوسیان دەبێت.

ئەم خەڵکە پێویستە ئیرادەی ئازادانەو یەکگرتوانەی خۆیان بێننە مەیدانو لە پەیمانو بەڵین و سیاسەتی دوو ڕوویی و ڕیاکارانەی ئەم لایەنانە رزگاریان بیت.ئازادبونو ڕزگار بون لە کێشەی قەومی و گێژاوو ململانێ و شەڕی ئیسلامی و تایەفی و قەومی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداو دەسەڵاتدارانی قەومیو میلیشایی کوردستان هەردوکیان پێکەوە پەیوەستە.و گرێیان خواردوە . چەندە دەسەڵاتدارانی بەغدا مەترسی گەورە بونە بۆ سەر جەماوەر لە یەک سەدەی رابردوەوە ئەوەندەش دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و هێزە ئیسلامی یە هاوپەیمانەکانیان مەترسی بوونە بونە بۆیان لە سی ساڵی رابردوودی دەسەلاتەکەیان.

تەنانەت بە بێ کردنەوەی ئەم گرێ کوێرەیە خەباتو تێکۆشانی چینایەتی و کۆمەلایەتی جەماوەری کریكارو تویژە ستەمدیدەکانێش بۆ خواستو ئامانجە ئابوری و کۆمەلایەتی و سیاسی یە نزیکو دورەکانیان تەواو ناچیتە پێشەوە ئەگەر درکی سیاسی تەواو بەوە نەکەن کە پرسی چارەنوسساز بۆ خەلکی کوردستان دەنگدان نی یە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی گالتەجاری نە لە عیراق و نە لە کوردستان ئەوەندەی دەنگدانو راپرسی و کار بە ئاکامەکەیو بە کردەوە دەرهێنانی چارەنوسسازە.

٣٠-٤-٢٠١٨




ئەمە بانگشەی سیاسی یە یان هەراوهوریاو ئاژاوەگێری …؟! … موزەفەر عەبدوڵا

چەند ڕۆژێکە هەراوهوریاو ئاژاوەگێریەک بەناوی کەمپەینی سیاسی دەستەو تاقمەکانی بەشدار لە بەناو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکردەوە.ئەم دەستەو تاقمە قەومی و خێڵەکی و ئیسلامی و مەزهەبی و تایەفیە دەستڕۆیشتو باڵادەستانە هەمو شوێنێکی کارو ژیانیان کردۆتە مەیدانی تەراتێنی ململانێی خۆیانوژیانی ئاساییان لە زۆرایەتی خەڵک ، کە هیچ ئومیدکیشیان پێیان نی یە، تێکداوە.
خۆ ئەگەر لایەنێکی سیاسیش کە بەناوی چەپو ئازادیخوازی یەوە بەخەیاڵی ئاڵوگۆڕێک بە قازانجی خەڵک بەشداریان کردوە ئەوە دەنگیان لە بنکەو بارەگاو نوسینگەکانی خۆیان تێپەڕ نابێت.

ئەم دەستەو تاقمە بۆرژوازی یانە بەهۆی دەزگا زەبەلاحەکانی ڕاگەیاندنو تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکانیانیانەوە ،بەناوی دروشمو بەرنامەی چاکسازی هەڵبژاردنەوە لە پاڵ بانگشە بۆ دروشمو بەرنامەی چاکسازی یانەوە کەوتونەتە تۆمەتبارکردن و سوکایەتی و شکاندنی کەسایەتی یەکترو ناوزڕاندنی ئاکارو ڕەوشتی یەکتر و تەنانەت پێشێلکردنی بچوکترین بەهاو نەریتە ئینسانی یەکان . بە تایبەتی لە دژی ئەو ژنانەی کە خۆیان کاندید کردەوە بۆ پەرلەمان تا بە ئومیدی ئەوەی لەو چوار ساڵەی ئەندامەتیان پارەو سەرمایەیەکی باش کۆکەنەوە بۆ ئیستاو داهاوتویان .

بیگومان ئەم بە ناو کەمپەینی سیاسی و بە ناوەڕۆک هەراوهوریاو ئاژاوەگێرییەش، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە بە کردەوە ئەمە هەڵبژاردنێکی ئاساییودروست نی یە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێک ،کە بە یەکەمین دەزگای یاسادانانی دەسەڵاتی بۆرژوازی هاوچەرخ دادەنرێت ، لە چاو دەسەڵاتی سیستەمی دەرەبەگایەتی سەرکوتگەری ڕەهاوە.
ئەمە تەنها کارو کردەوەو نەریتی تاقمێکی میلیشایی قەومی و خێڵەکی و ئیسلامی و مەزهەبی و تایەفی دواکەوتون کە بەناوی پەرلەمانو حکومەتی هەڵبژێردراوە شەرعیەت بە سەرکوتو جیاکاری و دواکەوتویی و دزی و گەندەڵیو لوش کردنی سەروەتوسامانی ئەم ووڵاتە دەدەن.

وەئەمەش ناوەڕۆکی دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی و هەمو ڕەوتەکانێتی لەم ووڵاتە دواکەوتوە ئابوری و سیاسی یانە کە بۆ ڕاگرتنی دەسەڵاتەکەیان هەر دەبێت یان سەرکوتگەرێکی ڕەهای بێ نوزەی ئازادی سیاسی بن وەک بەعسی یەکان ،یان دەبێت ئەم شێوازە گاڵتەجاری یە پڕ لە هەراوهوریاو ئاژاوەگێری یە بەناوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەوە بگرنە بەر.
بەڕاستیش هەرکەسێک لانی کەمی درکی سیاسی چینایەتی ، یاخود ئەزمونی بە کردەوەی لەگەڵ هەڵبژاردنو کەمپەینی هەڵبژاردنی پەرلەمانی واقعی لە ووڵاتانی ژێر سایەی دەوڵەتە بۆژوازی یەکانی ئەوروپاو ئەمریکا هەبێت ،ئەوە بۆی ڕوونە کە ئەوەی دەگوزرێت لەم ووڵاتانەی وەک عیراقو زۆر شوێنی تر هیچ پەیوەستی بە هەڵبژاردنو کەمپەینی هەڵبژاردنێکی ئاسایی و نۆرماڵەوە نی یە. بەڵکو جگە لە مەیدانێک بو ململاننی و شەڕو پێکدادانو ئاژاوەگێری نێوان دەستەو تاقمە چەکداری و چەتەگەریانە زیاتر هیچی تر نی یە.
هەر بۆیە هەر لایەنێکی سیاسی ئازادیخواز بەهەر خەونو خەیاڵو خۆش باوەڕی یەکەوە دابەزێتە ئەم مەیدانەی ڕزمبازین و تەڕاتێن وهەراوهورایاو ئاژاوەگیری یە هەم خۆڵ دەچێتە چاوی خۆیانەوە هەم خوڵ دەکەنە چاوی زۆرایەتی جەماوەری ئازادیخوازەوە لە کرێکارانو توێژە بێبەشو ستەمدیدەکان.

ئاخر دەزگای پەرلەمان وئەو حکومەتانەی لەو ووڵاتانەی کە ئەم شێوازەی دەسەلاتی چینی بۆرژوازیان لێ هەڵقوڵاوە دەمێکە ئامرازێک نین بۆ بچوکترین چاکسازی بە قازانجی چینی کرێکاراو تویژە کەمدەرامەتو ستەمدیدەکان، ئیتر چۆن دەبێتە ئامرازێک بۆ قازانجی ئەمانە لەم ووڵاتانە کە بە هیزی شەڕو کاولکاری ئەو دەوڵە ئیمپریالیستانە هاتۆتە سەرکار.
بۆیە لە بەرامبەر ئەم کەمپەینی هەراوهوریاو ئاژاوەگیری و سوکایەتی و ناوزڕاندنو تۆمەتبارکردنانەی ئەو دەستەوتاقمانە پێویستە جەماوەری ئازادیخوازو یەکسانیخواز باوەر بە دروشمو بەرنامە ڕیاکاری یەکانیان نەکەنو گوێیان بۆ ڕانەگرن و ڕیسوایان کەن .

هەر ئێستا بە ڕادەیەک ئەم کارە دەکرێت لە لایەن ڕیکخراوە چەپو کۆمۆنیستەکانەوەو پێویستە ئەم لایەنانەش کەمپیەنی هاوبەشیان هەبێت لە دژیان. هەروەها بۆ سەپاندنی مافو ئازادی یەکانیان پێویستە جەماوەر ئیرادەی خۆیان بە یەکگرتویی و ڕێکخراوەیی بێننە مەیدانو ناڕەزایەتی دەربرن تا کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئەمانەو، دامەزراندنی دەسەڵاتی ڕاستەو خۆی خۆیان کە دەسەڵاتو دەوڵەتی شورایییە. وە تەنها لە سایەی ئەم دەسەڵاتو دەوڵەتە شورایی یەشدا هەمو مافو ئازادی یەکانی جەماوەر بەدی دێت، کە فراوانترین شێوازی دیموکراسی ڕاستەوخۆیە لە چاو شێوازی دیموکراسی پەرلەمانی بۆرژوازی کە دەسەڵاتی کەمایەتی یەکی سەرمایەدارانە.

٢٣-٤-٢٠١٨




دەنگدەرو هەڵبژێردراو…کامیان خزمەت بە کامیان دەکات ؟! … موزەفەر عەبدوڵا

چەند ڕۆژێکە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە لایەن دەستەو تاقمە قەومی – خێڵەکی و دینی – تایەفی و کاندیدەکانیانەوە لەسەراسەری عیراق، بە کوردستانیشەوە ،دەستی پێکردوە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق.
هەڵبەت ئەمە یەکەمجار نی یە، ڕەنگە دوا جارێش نەبیت ، کە ئەم زەلکاوەی دروستیان کردەوەو پێی دەڵێن پەرلەمان ، دەنگدانو هەڵبژاردنی تیا بەڕێوە دەچێت تا چەند سەد کەسێک لە فاسدترین سیاسی و تاوانبارەکان دەنگیان پێ بدرێت و ببنە ئەندامی بەناو پەرلەمانو تا چوار ساڵی تر خەریکی دزیو گەندەڵی و سەرکوت بن.
هەر کەسێک ئەگەر سەرنجێک لە پروپاگەندەو قسەو باس ،و تەنانەت تەماشایەکی بیوگرافی و کارنامەی زۆربەی کاندیدەکان بدات ئەوە ڕادەی ڕیسوایی ئەم هەڵبژاردنەی بۆ دەردەکەوێت. دەردەکەوێت ئەوانەی خۆیان بۆ ئەم هەڵبژاردنانە کاندید کردەوە بە لەبەرچاگرتنی دەسەڵاتی ئەم دوو سێ دەدەیەیەی ئەم دەستەوتاقمانە ئەوە ئاشکرا دیارە کە ئەمانە بە شوین چ مەبەستێکی قێزەونەوەن.

ئەم کاندیدانەو سەرانی حزبەکانیان لە بانگشەکانیان سەروبنی قسەکانیان ئەوەیە کە ئەوان لە خزمەتی خەڵکدانو بۆ شەری خزمەتی خەڵک خۆیان کاندید کردەوە ودەیانەویت ببنە ئەندام پەرلەمان.هەمویان بە ڕاستو چەپەوە لیستی درۆو تەفرەدان ڕیز دەکەنو هەزارو یەک بەڵێن دەدەن کە ئەوان لە خزمەتی خەڵکدان.
بۆیە هەقە خەڵکی ستەمدیدەو بێبەشو هەژارو نەدار لە کریکاران ،بێکاران. مامۆستایان ،کارمەندانو تویژە کەمدەرامەدەکان ،کە بە نیازن دەنگ بدەن ، ئاوڕێک لە دەنگدانەکانی پێشوتر بدەنەوەو لە خۆیان پرسیار بکەن ئاخودەنگدەرو هەڵبژێردراو بە فعلی کامیان خزمەتی کامیان دەکەن؟ !

دڵنیام هەر بە چاوپیاخشاندنێکی خێرا بە پرۆسەی دەنگدانو هەڵبژاردنەکانی پێشوو بۆیان دەدرکەوێت کە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی چەند سەد کەسێک لە نوێنەرانی ئەم دەستەو تاقمە قەومی – خێڵەکی و ئیسلامی – تایەفیانە تەنها دەبێتە خێروبێرێکی گەورە بۆ ئەو نوینەرانە کە دەبنە ئەندام پەرلەمان تا چوار ساڵی تر. وە تەنها کاریان دزی و گەندەڵیو پێشلکردنی هەمو مافو ئازادی یەکانی جەماوەری دەنگدەری ستەمدیدە دەبیت . چونکە ئەمە ناوەرۆکی پەیامی ئەو دەستورو یاسایانەیە کە پەرلەمانو حکومەتو هەمو دامەزراوەکانی ئەم دەوڵەتەی لەسەر بنیادنراوە.
دەستورو یاسایەک کە خەڵکی دابەش بکات بەسەر دەستەو تاقمی قەوموخێلو دینو تایەفەوە هەرگیز لە سایەیدا هیچ نوێنەرو هەڵبژێردراوێک ناتوانێت بە یەکسانی لەخزمەتی هەمو خەڵکدا بیت.

پێویست بە شیکاری و لێکوڵینەوەی سیاسی ورد ناکا لەسەر دەستورو یاساو ململانێی سیاسیو فکری ئەم دەستەو تاقمانە. چونکە لە ماوەی ١٥-٢٠ساڵی ڕابردودا خەڵک بە کردەوە تا سەر ئێسک تاڵی دەسەڵاتی ئەمانەیان چێشتوە. تەنها سەرنجی کاروکردەوەی ئەم تاقمانەو نوێنەرو کاندیدەکانیان بکەیت ئیتر ئەو ڕاستی یە دەرکەوێت کە دەنگدەرو هەڵبژێردراو کامیان خزمەت بە کامیان دەکات .

هەر هەڵبژێدراوو ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق و کوردستان، تەنانەت شەریفترنیشیان لە ڕوانگەی خەڵکەوە ،دەبینین لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا ،ئەگەر پێشترهیچیشی نەبوبێت ،ئەوە دەبێتە خاوەن کۆشکو تەلارو باخو ماشینی دوا مۆدیل و چەندین کۆمپانیاو چەند ژنێکیش دەکرێت لە سایەی بەرەکەتی یاسا فرە ژنە قیزەونەکانیان.وە لەم چوارساڵەدا چەند خزمێکی خۆشی دەکات بە پاسەوانو جانتاهەڵگریو موچەیەکی باشیان پێ دەدرێت .

بەڵام هەمو ئەو خەڵکانەی تر کە دەنگیان داوە تەنها شەڕو کارەساتی ئەم دەسەڵاتەو نوێنەرەکانیان پێ دەبڕێت.ئیتر هەرلە کارەساتی بێ موچەیی ، بێ کرێی ، بێ ئاوو کارەبایی ، بێکاری و بێخانەو لانەیی و دابین نەکردنی دەیان و سەدان پێویستی و مافی تر تا دەگاتە بون بە قوربانی نێوان کێشەو ململانێ و شەڕی ئەم دەستەوتاقمانە لەسەر دەسەڵاتو دزی و گەندەڵی.

بۆیە بە بێ گوێدانە هێج بەهانەیەک کە دەڵین ئاخر ئەگەر دەنگ نەدەین بدیل چی یە؟یاخود ئەگەر دەنگیش نەدەین ئەم حزبانە خۆیان لە جیاتیان دەنگد دەدەن؟! یاخود ئیتر ئەمە دەنگدانو هەڵبژاردنی دیموکراسی پەرلەمانی و مافی خەڵکە دەنگ بدات؟! یاخود ئەم دەنگدانو هەڵبژاردنە باشترە لە موبایەعەکەی سەدامو بەعس؟!دەیان بەهانەی پوچی تر. بەڵام دەنگنەدانو ڕیسوا کردنی ئەم گاڵتەجاری یە هەڵوێستی سیاسی بە کردەوەی دژی ئەم دەسەڵاتەیە لە ئاستی کوردستانو عیراق.
وەهەر بەم هەڵوێستەش ڕێگا خۆش دەبێت تا خەڵک یەکگرتو بن وەک بەدیل بەرامبەر دەسەڵات دەرکەون .

١٩-٤-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




کاتێک ڕابەر لە ئاپۆڕەی ناڕەزایەتی چەوساوەکانەوە دێتە دەر…! … موزەفەر عەبدولا


لە بیستەمین ساڵیادی تیرۆری هاوڕێیان شاپوروقابیلدا

بیست ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی ١٨-٤-١٩٩٨ دا بە ئاشکرا لەناو شاری هەولێرو لە سایەی دەسەڵاتی پارتی لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە تاقمە ئیسلامی یە تیرۆریستەکانەوە دوو ڕابەری جەسورو ماندونەسانو دڵسۆزی جەماوەری چەوساوەی کوردستان ، بە تایبەتی خەڵکی ئاوارەو بێخانەو لانەو بێکارو هەژار، ولایەنگرانی مافەکانی ژنان تیرۆر کران ،کە ئەوانیش هاوێیان شاپور عەبدولقادرو قابیل عادل لە ڕابەرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوون.
ئەگەر چی ئەو کات پارتی کەسانێکی دەسگیر کرد کە گوایە هەستاون بەم تاوانە بەڵام ئەوەی گومانی تیا نی یە تا ئیستاش ئەوەیە کە هاندەرو بڕیاردەری سەرەکی ئەم تاوانەیان نەک هەر دەسگیر نەکردوە بەڵکو پارتی بۆ مەبەستەکانی خۆی پلەو پایەی پێداونو کردویانن بە ئەندام پەرلەمانییش چ لەسەر لیستی پارتی چ لەسەر لیستی ئیسلامی یەکان. ئەوانەش مەلا بەشیری سەربەپارتی کە بە ئاشکرا لە خوتبەری رۆژی هەینی یەوە هانی خەڵک دەدات بۆ کوشتنی هاوریان هەروەها مەلا بیلالی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیش بە پێی دانپیانانی یەکێک لەوانەی دەسگیرکراون باسی چۆنێتی کوشتنیان دەگیڕیتەوەو دەڵێت ئەوان دەستەیەکی چوارکەسی بونە لە لایەن مەلا بیلالەوە راستەوخۆ سەرپەرشتی کراون تا ئەم تاوانە ئەنجامدەن.کەچی ئەم دوو کەسە تا ئێستا ئازادن وەک سەدانو هەزاران تاوانباری تیرۆریستی کرد.

هەمو ئەم بەڵگانە لە کاتێکدایە کە ڕابەری حزبی کۆمۆنیست لەو ساتەوە چەندین جار لە ڕووی یاسایی یەوە دەستی بردوە بۆ ئەم کەیسەو بە جدی دادگای لێیان گرتوە بەڵام پارتی هەر جارەی بۆ مەبەستێکی خۆی ئەمدەستو ئەودەستی پێدەکات.
خۆ هەر کاتێکش کێشەو ململانێیان لەگەڵ تاقمە ئیسلامی یەکان توند بوبێتەوە ئەوە سەرانی پارتی ئاماژە بە کەیسەکە دەدەنەوە ئەویش بۆ مڵکەچ پێکردنیان.ئەمەش جارێکی تر ئەوە دەسەلمێنێتەوە کە پارتی وەک لایەنی دەسەڵاتدار بیانەوێتو نەیانەوێت ڕۆڵیان هەبو چ لە هاندانی مەلاو ئیسلامی یەکان بۆ ئەم تاوانە چ لەوەی هەندێک لە تاوانباران ئاشکرانو بایی ئەوەندەش بەڵگە هەیە بۆ دەسگیرکردنو سزادانیان بەڵام بێ دەنگەی لێدەکەن.
بۆیە ئەم کەیسە لەهەمو ڕوویەکی سیاسی و یاساییەوە لای جەماوەری ئازادیخوازبە گشتی و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بە تایبەتی ،هەمیشە بە کراوەیی دەمێنێتەوە و هەرگیز فەرامۆش ناکرێت تا ئەو ڕۆژەی دەسەڵاتێک دەبێت لانی کەمی ئازادی و عەدالەتو سەروەری یاسا بپارێزیت و لە سایەیدا ئەم تاوانبارانەش ڕوبەڕوی دادگاو سزا بکرێنەوە.

هەر بەم بۆنەیەوەش پێویستی دەزانم جارێکی تر ئاماژەیەکی کورت بە پێگەی ئەم دوو هەڵسوڕاوە کۆمۆنیستە بدەم کە چۆن ئەوان لە ناو ئاپۆڕەی ناڕەزایەتی جەماوەرەوە وەک دوو ڕابەر هاتونەتەدەرەوە.
بێگومان شاپورو قابیلش وەک سەدانو هەزاران کەسی تر هەر لە دەورانی هەرزەییو لاوێتی یەوەو لە چوارچێوەی بارودۆخی پڕ لە ململانێو کێشمەکێشی سیاسی وچینایەتی و شەڕو ستەمو بێمافی تر لە سایەی ڕژێمی قەومی فاشی بەعس و باڵادەستی ڕەوتە بۆرژوا قەومی یەکانی تر لە ئاستی عێراقو کوردستان ئاشنا بونە بە فکرو کاری سیاسی و پاشان ڕوهێنانیان بۆ بیروکاری کۆمۆنیستی.

بە تایبەتی لە دەورانی جەنگی ئەمریکا لە عێراقو، پاشان ئاوارە بونو بێخانەو لانەیی و بێکاریو هەژاری …هتد ئەمانیش چارەنوسیان بەستراوەیە لەگەڵ ئەو جەماوەرە. بێگومانە ئەم دۆخەش کە دەسەپێت بەسەر خەڵکدا ئیتر خەڵکیش ناڕەزایەتی دەردەبڕێت بەرامبەر ڕژێم و دەسەڵاتە سەرکوتگەرەکان بۆ بەدیهێنانی مافو خواستە سەرەتایی یەکانیان.بە تایبەتی هەزاران کەس لە خەڵکی ئاوارەو بێخانەو لانە کە لە دەسەڵاتی بەعس هەڵاتبون بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی ویەکیتی.
ئەمانیش لەگەڵ دەیانو سەدان کەسی تر لەناو ئاپۆرەی ناڕەزایەتی جەماوەردا بە جەسوریو شێلگیریو دڵسۆزی و ،هەروەها بە هەوڵوخەباتیان بۆ یەکگرتو کردنی خەڵکودانانی نەخشەو پلان بۆیان بە کردەوە بونە نوێنەرو ڕابەری جەماوەری ناڕازی.

لە ماوەیەکی کەمتر لە ساڵێک بە هاوکاری دەیان هەڵسوراوی تری چەپو ئازادیخواز توانیان خەڵکی ئاوارەو بێخانەو لانە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بە تایبەتی لە هەولێر ، لە کۆمەڵەی ئاوارەکان ڕێکخەنو چەندین خواستو داوایان بە هێزی یەکگرتوانە بەدیبێنن. جا چ ئەو خواستوداوایانە بەسەر دەسەڵاتی تازە داسەپاوی حزبە قەومی یەکاندا سەپاندبێتیان چ لە ڕێگای ئەو هاوکاری یانەی کە دەزگا خێرخوازی و ئینساندۆستە جیهانی یەکانەوە دەدرا.ئەمان بە شێوازیکی دادپەروەرانەو دڵسۆزانەو خۆنەویستانە لە ڕێگای کۆمەڵەی ئاوارەکانەوە دەیانگەیاندە خەڵک.
بەڵام لەگەڵ چونە سەری ئاستی هۆشیاری چینایەتیو ڕێکخراوەیی ئەو خەڵکەدا، کە ئەمان لە نوێنەرانو ڕابەرە بەرجەستەکانیان بوون، ئیتر سەرانی دەسەڵاتی قەومیو خێڵەکی و میلیشایی کە نەیان دەتوانی بە شێوازی ململانێی سیاسی و مەدەنیانە پاشەکشە بە جەماوەرو رابەرەکانیان بکەن بۆیە هەمیشە خەریکی پلانگیریو ئاژاوە گیری بون لە دژیان.وە چەندین جاریش ڕوبەڕوی هەڕەشەو گوڕەشەبونەتەوەو هەوڵی دەسگیرکردنو بێسەروشوێنکردنیان دراوە لە لایەن سەرانی دەسەڵاتەوە.
هەرچەند سەرانی دەسەڵات توانیان بە جۆرێک لە جۆرەکان سەرکوتوبن لە لاوازکردنی کۆمەڵەی ئاوارەکان لە ڕێگای پارە بەخشینەوەو ناردنی کەسانی سەربەخۆیان بۆ ناویانو پڕوپاگەندە کردن لە دژیان. بەڵام لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا ئەوان بەردەوام بونە لەسەر کاروخەباتکردن لە مەیدانی ترو شیوازی تر بۆ بەرگری لەمافو ئازادییەکانی جەماوەرو ڕێکخراوکردنیان بە ئاسۆ ئامانجو بیروکارونەریتی کۆمۆنسیتانە.

تایبەتمەندی تری ئەم دوو ڕابەرە جەماوەری یە ئەوە بوو کە تەنها لە نێو ڕیزەکانی خەڵکی ئاوارە هەڵسوڕاو نەبون بە تەنها بەڵکو لەنێو توێژە ستەمدیدەکانی تریش لەوانە بێکارانو کارمەندانو خوێندکارانو بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنانیش ڕۆڵی بەرچاویان هەبو. بە تایبەری لە دوای پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق لە ٢١-٧-١٩٩٣ ڕۆڵی بەرچاویان هەبو لە پێکهینانو جێگرکردنی بیرو نەریتی کۆمەڵایەتیو کۆمۆنسیتانە. بە تایبەت لە شاری هەولێر لە سالی ١٩٩٥ بەداوە ئیتر بونە نوینەری سیاسی راستەقینەی حزبی و جەماوەری ستەمدیدە بەرامبەر دەسەڵاتداران .وە بەرگریان لە پرسو مافەکانی ژنان بەرامبەریاساو باوەڕو نەریتی داکەوتوو داسەپاوی خێڵەکی حزبە دەسەڵاتدارەکانو تاقمە ئیسلامی یەکانو مەلاکانیان مەیدانێکی تری گەورەی کارو خەباتیان بوو.ئەم ڕۆلەشیان لە مەراسیمی یادی سێ ساڵەی حزبی کۆمۆنیست لە ٢١-٧-١٩٩٧ لە هۆڵی میدیا لە هەوڵیر کە ئەو کات ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی شاری هەولێربوم ئاشکراوترو بەرجەستە تر بوە لە پێشو. لەو کاتەوە ئیتر کێشەو ململانێیان لەگەڵ تاقمە ئیسلامیو مەلاکانیان لە ساڵی ١٩٩٨ گەییشتە ڕادەیەک کە ئیتربۆ ئیسلامی یە تیرۆریستییەکان تەحەمول نەدەکرا. هەر بۆیە ملهورانە پەنایان بردە بەر پلانگیرانو هاندانی کەسانی لۆمپەنو هەندێک مەلاو رۆڵی هەلپەرستانەی پارتی چەند تاوانبارێک لە بنکەی بێکاران بە ڕۆأی ڕوناک تیرۆریان کردن.

بەڵام هەر وەک ئاماژەمان پێداو جارێکی تریش جەختی لێ دەکەینەوە کە یادی ئەم ڕابەرە جەسورانە کە لە ناو ئاپۆڕەی ناڕەزایەتی جەماوەر هاتونە دەرەوە هەمیشە زیندوەو کەیسەکەشیان لە ڕویی سیاسی و یاسایی یەوە هەمیشە بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی بچوکترین دەرفەت دەبێت بۆ سزادانی تاوانباران.
هاوکات ئێمە لەگەڵ هەمو بەرەی ئازادیخوازی بە درێژە دان بە خەباتیان تا گەییشتن بە ئامانجەکانیان، کە بەدیهینانی سۆسیالیزمە ،بەردەوام دەبین.
بەرزو بەرێز بێت یادی ئەم دوو ڕابەرە جەماوەریەی چەوساوەکانی کوردستان
ڕیسوایی بۆ تیرۆریزمی ئیسلامی و دەسەڵاتی سەرکوتگەری قەومیو خێڵەکی میلیشایی لە کوردستان.

موزەفەر عەبدولا
١٥-٤-٢٠١٨

تێبینی:
ئەم نوسینە لە ڕۆژنامەی بۆپێشەوەدا بڵاوکراتەوە




ئاخۆ جەنگو کارەساتە گەورەکە وا بە زوویی دەقەومێت؟! … موزەفەر عەبدوڵا

ئەمە ئەو پرسیارە پڕ لە غەمو حەسرەتەیە کە هەزاران ملیۆن کەس لەم چەند ڕۆژەی توندوبونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بە دڵە ڕاوکەوە لە نێوان خۆیانا کردویانە.
لە ڕوانگەی منەوە وەک کەسێکی ناو ئەوخەڵکە ئاسایی یە، بەر لەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە، بەیانی ڕاوهەڵوێستی دژایەتیمە بەرامبەر ئەم جەنگەو زۆربەی ئەو جەنگانەی نەک لەم سی سالە بەڵکو لە سەدەی ڕابردوش قەوماوە.
چونکە هیچ کات ئەو جەنگانە جەنگێک نەوبونە لە نێوان دووبەرەی ئازادیخوازی مرۆڤایەتی و دژی مرۆڤایەتی. جەنگی نێوان چەوساوەکانو چەوسینەران نەبوە .تەنانەت جەنگی جیهانی یەکەمو دوومیش هەر جەنگی نێوان دەوڵەتە سەرمایەداری و ئیمپریالیستەکان بووە بۆ دابەشکاری بەرژەوەندی یە ئابوری و سیاسی یە سەرمایەداریو ئیمپریالیستەکان.

ئیستاش ئەمریکا بە هاوکاری ئیسرائیل وفەرەنساو بەریتانیا و تەنانەت سعودیەش بەرامبەربە روسیاوئێرانو سوریا و هاوپەیمانەکانی تریان، دەیانەوێت گۆڕەپانی شەڕەکە لە سوریا زیاتر فروانتر کەنەوەو ڕاستەوخۆتریش بێت. بیگومانە ئەمەش شەریکی کۆنەپەرستانەو دژی ئینسانی و نا عادلانەیە .ئەوە راستە کە نەیارەکانی ئەمریکا بە ڕواڵەت نایەوێت شەڕ بکەن بەڵام بە حوکمی ناوەڕۆکە سەرمایەداری و سەرکوتگەری و دژی ئینسانی و ئازادیخوازی یەکەیان تەرەفن لە خۆشکردنی شەڕ .جگە لەوەی جۆرەها چەکی کۆکوژ لە دژی خەڵکی بێتاوان بەکار دەهێنن و ئەمەش دەبێت بە بەهانەیەک بە دەستی ئەمریکاوە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕو بە ڕواڵەت بۆ بەرگری لە خەڵکی بێتاوان.بەڵام ئەمریکاش لەگەڵ هەمو ئەو ئیدیعایەشدا هەر هەقی هەڵگریسانی شەڕی نی یە چونکە شەڕ خۆی لە خۆیدا تاوانە.

جا دوای ڕونکردنەوەی ئەم ڕاو هەڵوێستەمان لە دژی جەنگ با بێینەوە سەر وەڵامی پرسیارەکەمانو هەندێک ڕونکردنەوە بخەینە ڕوو تا بزانین ئاخۆ ئەم جەنگو کارەساتە دەقەومێت یان نا؟
بە ڕای من ئەم جەنگو کارەساتە هێشتا وا بە زوویی ناقەومێت، چونکە :

یەکەم: ئەو هەلومەرجەی کە ئیستا ئەم شەڕی نوێنەرایەتی یەی تیا دەگوزەرێت لەهەمو ڕویەکەوە زۆر جیاوازە لە هەمومەرجی شەڕەکانی پیشوتری ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی کە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو ڕویانداوە.
پێشتر لە گۆشەیەکی تری پرس و را لە وەڵامی پرسیاری بۆ ئەمریکا دەیەوێت هێزی سەربازی لە سوریا بکێشێتەوە ڕاوبۆجونی خۆم دابوو لەمبارەیەوە بەڵام ئیستا لێرەدا بە شیوازێکی ترو کورتر ئاماژەیان پێ دەدەمەوە.
ڕێگری لەوەی هێشتا ئەم جەنگو کارەساتە ناقەومێت ئەوەیە نە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەمان جێگاو ڕێگای ئابوری و سیاسی و سەربازی جارانیان هەیە، نە نەیارەکانیشیان. بە تایبەتی دروستبونەوەی چەند دەوڵەتی خاوەن ئابوری و سیاسی و تەکنەلۆژی سەربازی گەورەی وەک ڕوسیاو چینو هیندو زۆری تر کە وا دەکەن ئیتر ئەمریکا نەتوانێت بە ئارەزویی خۆی خەریکی لێدانی عەنتەریات بێت.

دووەم:ڕێگری یەکی تر لەبەردەم دەستەی فەرمانرەوایی ئەمریکا ئەوەیە کە وەک جاران یەکدەست و یەک ستراتیژی سیاسی نیزامی نویی جیهانی و رۆژهەڵاتی نوی و سەربازی نین وەک کاتی جەنگەکانی کەنداو ئەفغانستان و عیراق و، تەنانەت لیبیاش لە ساڵی ٢٠١٢، کە قەزافیان ڕوخاند.لەو جەنگانەدا نەک هەر دەستەی فەرمانڕەوا لە حزبی کۆماری بە زۆرایەتی دەنگ هاوڕابون لەسەر جەنگەکان بەڵکو بەشی زۆر سەرانی حزبی دیموکراتیش هاوڕاییان هەبو لەسەر کردنو نەکردنی شەڕ.
بەڵام ئێستا لە دەستەو ئیدارەکەی ترامپ خۆی دژایەتی زۆری دەکرێت دژ بە جەنگ.ئەمە جگە لەوەی خودی ترامپ لەناو خۆیانا وەک گەمژەیەکی سیاسی ناسراوە کە نەک هەرکەمترین شارەزایی لە پرسی جەنگ نی یە بەڵکو لە دونیای سیاسەتیش وەک سیاسەتمەدارێکی سەرکەوتو نی یەو حیسابیشی بۆ ناکریت . ئەمە قسەو تۆمەتێک نی یە بۆی هەڵبەسترابێت بەڵکو ڕەخنەو سەرنجی خودی خۆیانە.قسەکانی دوێنی لەگەڵ ڕاوێژەکارە سیاسی و سەربازی و ئەمنی یە باڵاکانی ئەم نا سیاسی بونە هەمەلایەنەیە دەسەلمێنێت.خۆ هەرچەند کرداری سەرەڕۆییانەو سەرشێتانەی ناوەخت لە سیاسەتمەداری وا دەوەشیتەوە.بەڵام ترامپ نە بۆشی باوکو کوڕەو نە کلینتۆنو ئۆباماش.

سێهەم:خۆ ئەگەر ئەمجارەش ئەمریکاو هاوکارەکانی دەسوەشاندنێکی سەربازی لە چەند شوێنێکی ستراتیژی ئابوری و سەربازی و سیاسی ڕژێمی سوریا ئەنجامبدەن و وێرانیشی بکەن ئەوە نە بە تەواوی ئەو ڕژێمەی پێ دەڕوخێت و نە یەکسەرەش شەڕە گەورە ڕاستەوخۆکەی نێوان زلهێزەکان هەڵدەگیرسێت.
بە رای من، وای دەبینیم ،هێشتا کاتی هەڵگیرسانی شەڕە گەورەکە نەهاتوەو چەند ئاڵقەی ماوە ئەم زنجیری پەیوەندی یە سیاسی و دیبلۆماسی یەی نێوان ئەم زلهێزانە بێتەوە یەکو ببەسترێت. کە بەسترا ئەوکات ئەگەر ئەمریکاش نەیقەومێنێت ئەوە ڕوسیا دەیقەومێنێت.بە مانای ئەوەی ئیتر ئەوە ڕوسیاو هاوپەیمانەکانی دەبن کە لە هێزی ئەمریکاو فەرەنساو ،تەنانەت تورکیاش بە گورزی سەربازی تاکتیکی ،ناچاربە دەرپەڕاندیان دەکەن. ئەوکات ڕەنگە شەڕە گەورەکە بقەومێت ڕاستەو خۆ لەنێوان ئەو زلهیزانەو ،تەنانەت گۆرەپانی جەنگەکەش گەورەتر بێتەوە بۆ زۆر ووڵاتانی تری ناوچەکەوتەنانەت دونیاش بگریتەوە.بەڵام ئەمەش حەتمی نی یە.

چوارەم: هۆکارو ڕێگری یەکی بابەتی و دەرەکی دەرەوەی ویستی شەڕکەرەکان هەیە کە ڕودانی حەتمی نەبیت .ئەوەش بونی بەرەی ئازادیخوازی و ئینسانی دژی جەنگە لە ناو کۆمەڵگاکانی دونیادا.ئەمەش وێرای دژە هەوڵێستی جەنگی هەزاران ملیون خەڵک هاوکات بەرجەستە بۆتەوە لە سیاستی هەزاران حزبو ڕێکخراوی چەپ و کرێکاری و دژی جەنگ و ئینساندۆست لەهەمو ووڵاتەکانی دونیادا.تەنانەت زۆر دەوڵەتی دونیا کە سەرمایەداریشن خود بە خود دژی جەنگن و تەنانەت دژی هەردو لایەنی ئەم جەنگەن .وە لەو بڕوایەدام ئەگەر ببێت بە جەنگێکی جیهانیش مەرج نی یە هەمو دەوڵە سەرمایەداری یەکان ببنە لانگری لایەک. ئەمە لە جەنگی یەکەمو دووەمی جیهانیش هەر وابوو.زۆر ووڵاتو دەوڵەت خۆیان پاراست لە تێوەگلانیان بە جەنگ جا بە هەر هۆیەکەوە بوبێت.

ئەوە دروستە کە جەنگ درێژبونەوەی سیاسەتە بە شێوەی توندوتیژی و سیاسەتی چینی باڵادەستی ئەمڕۆش بەهۆی توش بونی بە قەیرانیکی ئابوری قوڵی سەرمایە بە ناچاری جەنگ دەکاتە یەکێک لەهەرە پێویستی یەکانی قەرەبو کردنەوەی قەیرانەکەیو خوڵقانی کارەساتی ئینسانی ، بەڵام لەگەڵ ڕاستو دروستی ئەم تیوری یەشدا هێشتا زەمینەکانی ئەم شەڕو کارەساتە کە گومانی لێدەکرێت لەم ڕۆژانە ڕوبدات، لەهەمو ڕویەکەوە نەرەخساوە لە نێوان دەوڵەتو باڵە ناکۆکەکانی بۆرژوازی لە ئاستی جیهان.
کاتێک زەمینەکە لەهەمو ڕویەکەوە رەخسا ئەوە کاتە نەک بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ئەسەدەوە وەک بەهانەیەک بەڵکو ڕەنگە کوشتنی یەک سەربازیش ببێتە بەهانەو هۆی ڕودانی شەڕو کارەساتەکە.

١٣-٤-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




ترامپ بۆ دەیەوێت هێزی سەربازی لە سوریا بکشێنێتەوە…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

لە چەند هەفتەی ڕابردووە تا ئێستاش لێدوانو هەوڵەکانی ترامپ و ووتەبێژو ڕاوێژکارەکانی لەبارەی کشانەوەی هێزە سەربازی یەکانیان لە سوریا بۆتە جێگای هەواڵو پرسوڕای گشتی و لێکدانەوەو هەڵوێستگیری جۆراوجۆرو، تەنانەت بەیانکردنی خۆشحاڵی و نیگەرانیشی بۆ دەکرێت .

‌هەڵبەت چڕ بونەوەی زیاتری ئەم لێدوانو هەوڵانەی ترامپ دوای هێرشو داگیرکاری یەکانی هەر یەک لە سوپای تورکیاو هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرینو چەند ناوچەی ترو ،هاوکات سوپای سوریاو هاوپەیمانەکانی بۆ گوتەی ڕۆژهەڵاتو چەند ناوچەی ترو، وەدەرنانی نەیارەکانی هەر یەکەیان هات.دیارە ترامپ سەرەڕای گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ هەر یەک لە وەزیری بەرگری و دەرەوەو سی ئای ئەی بەڵام هێشتا نەگەییشتونەتە بڕیاری یەکلاکەرەوە بۆ كێشانەوەی هێزەکەیان.
گومان لەوەشدا نی یە کە ئەم هێرشو داگیرکاریو ئاڵوگۆڕانە هەنگای یەکەمی ئەو ڕێکەوتنەیە کە لە کۆبونەوەی مانگی یەکی ڕابردوو لە سوتشی روسیا لە نێوان پۆتین و ئۆردوگان و روحانی هات لەبارەی هەوڵدان بۆ ڕیکەوتنی یەکلاکردنەوەو کۆتایی پێهێنانی دۆخی ململانێو شەڕ لە سوریادا .
جا پرسیاری ڕیشەیی لەم پرسەدا ئەوەیە کە بۆچی ترامپ دەیەوێت هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە لە کاتێکدا ئامانجی سەرەکی بەدینەهێناوە کە مەبەستی سەرەکییان ڕوخانی ڕژێمەکەی ئەسەد بوو هەر وەک رژیمی سەدام؟!

هەڵبەت وەڵامو لێکدانەوەو هەڵوێستگیری جۆراوجۆر کراوە وەک ئاماژەمان پێدا لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزی سەربازی ئەمریکاوە کە زۆرترینیان وەک تاکتیکو پلانو مانۆرلێدانی سیاسی و سەربازی ئەمریکا دەیبینن، هەم بەرامبەر نەیارەکانی وەک روسیاو ئێران هەم بەرامبەر هاوپەیمانەکانی خۆیان لە ئەروپاو ڕژێمەکانی رۆژ هەڵات لەوانە دەوڵەتی پاشایەتی سعودیە. تەنانەت تورکیاش کە لە نێوان دۆستو نەیاری ئەمریکاو ئەوروپا لەنگەری گرتوەو ئەویش بە ڕۆڵی خۆی خەریکی ساتوسەوداو مانۆر لێدانە تا ئەگەر قازانجێکی ئابوری و سیاسی گەورەشی دەسنەکەوێت ئەوە لانی کەم ڕێگا بگڕیت لە هەڵدانەوەی سەرقاپی قەیرانە هەمەلایەنە ناوخۆیی یەکانی.

بەڵام بە پێچەوانەی زۆری ئەو ڕاو هەڵویستو لێکدانەوانە کە زیاتریان لە گۆشە نیگاو بەرژەوەندی ڕاستڕەوانەوە دەکرێت ڕاو لێکدانەوەی ڕاستو دروستو ڕوانگەی چینایەتی لە بەرەی ئازادیخوازی بە پێی هەلسەنگاندنی باری ئابوری و سیاسی و سەربازی بۆ ئەمریکاو، تەنانەت هاوپەیمان ئەوروپی و نەیارەکانیش ،ئەوە دەسەلمێنن کە نەخێر هۆکاری ڕیشەیی هەیە بو ئەم لێدوانو هەوڵانەیی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکەی. کە بە کورتی هۆکارەکەی لە دابەزینی هێزهاوسەنگی ململانێوشەڕەکانە بە زیانی ئەمریکا لە بەرامبەر ڕوسیاو هاوپەیمانەکانی.

هەمو بەڵگەکانیش کە زۆرێک لە چاودێران ئاماژەیان پێداوە ئەمە دەسەلمێنین .هەر لە بەڵگەی بونی قەیرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی ناوخۆیی ئەمریکاوە تا دەگاتە بەڵگەکانی تر بۆ ئەم دابەزینی هێزهاوسەنگی یە بە زیانی ئەمریکا لە چاو چەند جەنگی پێشو تر. لەوانە جەنگ لە دژی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وە تا دەگاتە جەنگی ئەفغانستان لە ٢٠٠١و سۆماڵ لە ١٩٩٤ وجاڕێکی تر عێراق لە ١٩٩١. تەنانەت ئاماژە بە زۆر دور تریش وەک شەڕی ڤیتنامیش دەدەن.بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەش ئەمریکا لە جەنگی یەکەمی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ کە بڕیاری دا هیچ دەوڵەتیک دژی نەبو نە لە ئەنجومەنی ئاساییش نە لە دەزگاکانی تر.تەنانەت لە شەری ئەفغانستانو شەڕی دوومی دژی عیراق لە ٢٠٠٣ ئەگەر دژایەییەکیش هەبوبێت بەڵام سەرەنجام عەنتەریانە بە حوکمی زلهێزی جەنگی سەپاندەوەو ئەنجومەنی ئاسایشیشی ناچار کردوە تا بڕیاری بۆ دەرکات وەک داگیرکارێک.

بەڵام تا ئەو جێگایەی دەگەڕێتەوە بەم دەخاڵەتو جەنگەی لە سوریاوە ئەوەیە کە ئەمریکا لە دەورانی ئوباماوە کە هێزە ١٠ هەزاری یەکەی لە عێراق کشانەوەو تەنانەت ڕەخنەی شەڕو داگیرکاری یان لە عێراق لە خویان دەگرت . کەچی ئێستا دەڵین نەدەبو ئۆباما هێزەکەیان لە عێراق بەو شێوازە بکێشنەوە .لە کاتێکدا هەر لە دوای ئەوە دەخاڵەتیان لە سوریا کرد بە بەهانەی سەرکوتی ئەسەد بۆ خەڵكی ڕاپەڕوییو پێویستی ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد وەک قەزافی. کە ئەمە هەر بۆیان نەچوە سەر ئیتر بە بەهانەی مەترسی باڵادەست بونی داعشەوە دەخاڵەتەکەیان چڕ تر کردوەو پرسو کێشەی کوردیشیان کردە بەهانەیەکی تر بۆ ناردنی زیاتری هێزی سەربازیی.

ئێستاش کە ترامپو ئیدارەکەی دەڵین مادام داعش لە گۆرەپانی سیاسی تەواو بوە ئیتر پێویست بەو هێزە سەربازی یە ناکات لە سوریا ئەمە جگە لە بەهانەیەک زیاتر هیچی تر نی یە. یاخود وەک زۆرێک لە چاودێرو ڕاڤەکارەکانی خولگەی سیاستەکانی ئەمریکا دەڵێن ئەم لێدوانو هەولانەی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکەی تەنها مانۆر لێدانە بەرامبەر نەیارەکانیو، تەنانەت دۆستەکانیشی، جگە لە لێکدانەوەو ڕای کرچوکالی وەک خودی بەهانەکەی ترامپ زیاتر هیچی تر نی یە.

ئیتر ئەمریکا ئەو زلهێزە ئیمپریالیستی یەی چەند دەیەیەی پێشو نی یە کە بۆشی باوکو کلینتون بە گاڵتەو پێکەنینەوە دەستی گورباتشوف و یەڵتسنیان لەسەر شانۆی سیاسی دەگرت تا بەرنەبنەوە بە لایەکداو کار لە کار نەترازیت لە چوارچیوەی ستراتیژی یە نوی جیهانەکەی ئەوان بچێتە دەرەوە.بەڵام ئێستا ئەوە پۆتین و ڕوسیایە وەک تازە زلهێزێک لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە جیهانو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر شانوی سیاسی و، تەنانەت هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاش ،گوێی ئەمریکا ڕادەکێشیت.ئەمە ئیترواقعەتێکە .جا هەمو چاودێرانو ڕاڤەکارانی خۆش خەیاڵی خولگەی سیاستە ڕاسترەوی یەکان یان ئەم واقعیەتە ناینینو نوکولی لێ دەکەن یان دەیبینن بەڵام چونکە دوكەلەکەی دەچیتە چاویانەوە نایانەوێت تەماشای کەن .

لە ڕاستیدا کارەساتەکە لەوەدایە کە یاریکەرە سەرەکی یەکان دەوڵەتو دەسەڵاتە ئیمپریالیو زلهێزە کونەپەرستەکانی جیهانو ناوچەکەن کە لە گۆڕەپانەکەن .خۆ هەر کامیان سەرکەون یان ژێر کەون لە قازانجی چینی کرێکارو بزوتنەوە سوسیالستی و کۆمۆنیستی یەکەیو بەرەی ئازادیخوازی نین .ئەمەش بەهۆی لەمەیدانی نەبونی هەمەلایەنەی ئەم چینەو لاوازی هێزی ڕێکخراوی سیاسی و حزبی و جەماوەریو بێ بەدیلی یەوە چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی ووڵاتەکانو چ لەسەر ئاستی جیهانیش.

ئەگەر ئەم هێزە لە مەیداندابوایە هەروەک جەنگی جیهانی یەکەم لە یەک ڕاپەڕینو ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانەدا لە هەر یەکێک لەو ووڵاتە زلهێزە جیهانی و ناوچەییانە هەمو هاوکێشەکەی نێوان ئەوانی هەڵدەگیرایەوە بەسەریانداو دوو جەمسەر بەندی چینایەتی تەواو جیاوازی بەدیدەهێنا لە جەمسەری سۆسیالستی و جەمسەری سەرمایەداریو ئیمپریالیستیدا.
ئەو کاتەش زۆر ڕوشنو سادەتر هۆکاری پشتی هەمو دەخاڵەتو شەڕو پاشەکشێکان درک پێدەکرا بە بێ پێچوپەناو ئەمما و ئەگەرو لێکدانەوەی مانورلێدانو پلانگێری کە ئێستا بۆ لێدوانو هەوڵەکانی ترامپ دەکرێت.

٨-٤-٢٠١٨




مەشعەل بە نوێنەرایەتی كێ دەسخۆشانەی داگیرکردنی عەفرین لە ئوردوگان دەکات؟! … موزەفەر عەبدوڵا

خالید مەشعەل ، ڕابەری پێشوی جوڵانەوەی ئیسلامی حەماسی فەلەستینی (حەماس) ،کە تاقمێکی کۆنەپەرستو تیرۆیستی ئیسلامی هاوشێوەکانی کوردستانە ، لەمڕۆژانە لە بۆنەیەکدا دەسخۆشانەی لە ئۆردوگان کردەوە بۆ داگیرکردنی شاری عفرینو کوشتوبڕی خەڵکەکەیو فەرهود کردنی سەروماڵیان.
ئەم هەواڵەش بۆتە جێگای پرسوڕاو هەڵوێستگیری بەرچاوی زۆر کەس کە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنوتۆڕەکۆمەڵایەتی یەکاندا ڕەنگی داوەتەوە. بە تایبەتی بۆتە بەهانەیەک بۆ تەقینەوەی بورکانی ڕقو قینەی قەومی زۆرێک لە ڕۆشنبیرو نوسەرو سیاسەتەمەدارە ناسیونالیستەکان لە دژی هەمو خەڵکی فەلەستین، وەک ئەوەی مەشعەل نوێنەری هەمو ئەو خەڵکە بێت.

جا بۆ نادروستی نیشاندانو دژی ئینسانی بونی ئەو ڕابوچونو هەڵویستەش دەکرێت بەهەمان شێوە بپرسین کە ئاخۆ تاقمە ئیسلامی یەکانی کوردستان هەمویان ،بە تایبەتی یەکگرتو کۆمەڵی ئیسلامی کە پاڵپشتی ئوردوگانو دەسەڵاتەکەین، تەنانەت دۆستی حەماسیشن ، نوێنەرایەتی هەمو خەڵکی کوردستان دەکەن لەم سیاسەتو هەڵویستانەیان؟!

بە ڕای من ئەمانەی کوردستان نەک هەر نوێنەرایەتی زۆرایەتی خەڵکی کوردستان ناکەن تەنانەت ئەوانەش کە خۆیان بە موسلمان دەزاننو پەیرەوی هەمان ئاینی ئەو تاقمە ئیسلامی یانە دەکەن نوێنەرایەتی زۆرێک لەوانەش ناکەن. بێگومانە هەزاران کەسی ئاسایی سیاسی و نا سیاسی خۆیان بە موسلمان دەزانن وەک کەلتورو نەریتیکی سەپیندراو بەسەریاندا بەڵام لە ڕویی سیاسی یەوەو بە کردەوە دژی هەمو ئەم تاقمە ئیسلامیانەن.ئەوە ڕاستە هەمو رژێمو تاقمە ئیسلامی یەکان لە ڕووی فکری و سیاسی یەوە نوێنەرایەتی ناوەرۆکی ئیسلام دەکەن بەڵام ئەوەش راستە کە زۆرایەتی ئەوانەی خۆیان بە موسڵمان دەزانن پەیرەویەکی زۆر زۆر کەمی ناوەڕۆکی ئیسلام دەکەن وەکو دەستورو یاساو ڕێساو نەریتێک بۆ ژیان. شێوە ژیانی هاوچەرخانەی زۆربەی ئەوانەی خۆیان بە موسڵمانان دادەنێنن پێچەوانەی ناوەرۆکی دەقەکانی قورئانو شەریعەیی ئیسلامە . بە ووتەی هەمو مەلاو ئیسلامی یەکان بەشی زۆری خەڵک هیچ لە ئیسلام نازانن تەنها ئەو کاتە ئیسلامو خوداو پێغەمبەریان کەمێک دێتەوە یاد کە بە ناچاریو بەزۆر ڕودەکەنە مزگەوتو دوو سەرماوقولات لێدەدەن بەناوی نوێژەوە.

تەنانەت ئەم ڕاوبۆچونە بۆ حزبە قەومی یەکانیش وایە. بە دەیان هەزار کوردزمان، تەنانەت ناسیونالیستن لە ڕووی سیاسی و فکری یەوە بەڵام پارتیو بارزانی ، یاخود یەکێتی و تاڵەبانی، بە نوێنەری خۆیان نازانن . هەرچەندە ئەو حزبانە لە زۆر ڕوەوە بەرگری لە ئاسۆو ئامانجی ناسیونالسیتی ئەوانیش دەکات.
بۆیە ئەم هەڵویستە بۆ مەشعەلو حەماسیش هەر وایە.نابێت و هەڵەیە بەبەهانەی ئەم ڕاوهەڵوێستە فکری و سیاسی یەی مەشعەلی تاوانبار هێرش بەریتە سەر هەمو خەڵکی فەلەستینو عەرەبزمان. یاخود نوکولی لەو کێشەو ستەمی قەومی یە بکەیت کە دەیان ساڵە لەسەر ئەو خەڵکەیە. یاخود دەسخۆشانی سیاسەتەکانی دەوڵەتی رەگەزپەرستی ئیسرائیل بکەیت کە لە دژی ئەو خەڵکە پەیڕەوی دەکات.

ڕاستی یەک هەیە ئەویش ئەوەیە لەو کاتەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل بە هاوکاری دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان لەسەر بنەمایەکی قەومی و دینی پێکهاتوە کێشەو پرسو ستەمی قەومیش لەسەر خەڵکی فەلەستینیش سەریهەڵداوە. هەر وەک چۆن کێشەو پرسو ستەمی قەومی دەیان ساڵە لەسەر خەڵکی کوردستان هەیە لەوەتەی ئەم دەوڵەتە قەومی یانە لە عێراق سوریاو تورکیاو ئێران پێهکهاتون.لەسەر ئەم بنەمایەش دەیان ساڵە کارەسات قەوماوە.

کەسانێک ئەم ڕاستی یانە نەزانیتو کوێرانە بە یەکسانی هێرش بەرێتە سەر مەشعلو حەماس لەگەڵ هەمو خەڵکی فەلەستین ئەوە وەک ئەوە وایە کە مەشعەلو حەماس بە نوێنەری هەمو خەڵکی فەلەستین بزانێت وبناسێت.ئەمەش هەر وەک ئەوە وایە کە یەکگرتو کۆمەڵ بە نوێنەری هەمو خەڵکی کوردستان بزانیت کە بەهەمان شێوە پشتیوانی لە کارو سیاسەتەکانی ئوردوگانی فاشی دەکات .

ئەوانەی ئەم ڕاوبوچۆنو هەڵوێستەیان هەیە یان لە ناڕۆشنییانەوەیە یان لە نەزعەی سیاسی شۆڤێنیستی قەومی یەوەیە.
لە واقعدا مەشعەلو حەماس نەک هەر نوینەرایەتی زۆرایەتی خەڵکی فەلەستین و کێشە ڕەواکەی ناکەن بەڵکو عەباسو فەتحیش بەهەمان شێوە نوێنەرایەتی زۆرایەتی خەڵکی فەلەستینو تەنانەت کێشەکەشی ناکەن .

هەمو لایەک لەسەر هەقە کە ئیدانەی سیاسەتی شەرخوازانەو سەرجەم سیاستەکانی ئوردوگانی قەومی و ئیسلامی و، تەنانەت دەوڵەتی تورکیاش بکات ،کە لەسەر بنەمایەکی قەومی دامەزراوە.هاوکات پێویستە ئیدانەی ڕاوهەڵوێستی مەشعەلو هەمو سیاسەتو کردەوەکانی حەماسیش بکرێت. بەڵام هەڵەیەکی گەورەیە ئەمانە بکەین بە بەهانە بۆ هێرش بردنە سەر خەڵکی فەلەستینو کێشە ڕەواکەی.

ئەگەر کەسانێک بە فرمێسکە تیمساحی یەکەی نەتەنیاهو خۆشخەیاڵ دەبێت کە بۆ کوژرانی مناڵانی کوردستان دەیڕێژێت یاخود بە بزەو خەندەکەی بۆ دەوڵەتی کوردی دەیکات ئەوە یان لە ناڕۆشنیو خۆشخەیاڵیانەوەیە یاخود لە بونی نەزعەی شۆڤینیانەوەیە.
بە ڕاستی دەوڵەتی تورکیاو ئوردوگان هەروەک دەوڵەتی ئیسرائیلو نەتەنیاهو کە هەردولایان خاوەنی سیاسەتی سەرکوتگەرانەو ڕەگەزپەرستانەن بەرامبەر بە خەڵکی ناوخۆی ژێر دەسەڵاتەکەی خۆیان ئەوە هەرگیز ناتوانن ببنە ڕزگارکەری خەڵکانی دەرەوەی دەسەڵاتو دەوڵەتەکانیان.

بۆیە هەر کەسێک لە ڕوانگەیەکی سیاسی چینایەتییەوە لەم ڕواداوانە بڕوانێت ئەوە پیویستە پەری بەم ڕاستیانە بەرێت .لەسەر ئەم بنەمایانەشە کە مەشعەلو حەماس نوێنەرایەتی هەمو خەڵکی فەلەستین و کێشە ڕەواکەیان ناکەن. بەڵکو بە نوێنەرایەتی هەمو ئەو دەسەڵاتو جوڵانەوەو تاقمە ئیسلامی یانەی هاوشێوەی خۆیان دەسخۆشانە لە ئۆردوگان دەکەن بۆ داگیرکردنی عفرین کە تاقمە ئیسلامی یەکانی کوردستانیش دەگرێتەوە .

٣-٤-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




كێ دەتوانێت شکست بە سیاسەتی شەڕخوازی ئۆردوگان بێنێت..؟! … موزەفەر عەبدوڵا

بەهۆی بەرگری قارەمانانەی خەڵکەوە دوای دوو مانگ لە شەڕو هێرشی ئاسمانیو زەمینیو بەکارهێنانی جۆرەها چەکی کوشندەو ئابڵوقەی ئابوری هەمەلایەنەو کوشتنو برینداربونو پەککەوتنو ئاوارە بونی سەدان هەزار کەس ئینجا سوپای داگیرکەری دەوڵەتی فاشی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئۆردوگان توانی شاری عەفرین داگیر بکات .
دوای داگرتنی شارەکەش هێزی سەربازی تورکیاو هاوکارە داعشەکانی کەوتنە ئازارو ئەشکەنجەدانو دەسگیرکردنی ئەو خەڵکەی کە نەیانتوانیبو بڕۆن. ئەمە جگە لەوەی نەک ئازاری خەڵکیان دەدا بەڵکو ئازارو ئەشکەنجەی گیانلەبەرەکانیشیان دەدا لە پاڵ دزیو ڕاوڕوتو چەتەگەری یەکی کەم نمونە لە مێژودا. خۆ ئەگەر نمونەیەکی ئاوای تری تاوانی جەنگ هەبوبێت ئەوە هەر هی دەسەڵاتی خەلیفەکانی عوسمانیو باقی خەلیفەکانی پێشوتری ئیسلامی یەکان بوە تا دەگاتە خەلیفەکانی ڕاشیدی یەکانو جەنگو غەزاکانی سەردەمی محمد خۆی.
هەڵوێستی ڕیسواییو ڕیاکارانەش ،هاوکاتی ئەم کارەساتانە ، بێ دەنگە لێکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهانو دەوڵەتەکان بون لەسەرو هەمویانەوە ئەمریکاو ئەوروپا کە خۆیان بە هاوپەیمانی خەڵکی ئەو ناوچانەو یەپەگە دادەنا.

تەنانەت سەرکردەکانو ڕاگەیاندەکانی یەپەگەش کە ڕۆڵی ڕابەریان هەبو لەم جەنگی بەرگری یە کەچی چاوێکیان هەر لە هاوکاری و پشتیوانی تەواوی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بوون بۆ شکست پێهێنانی ئۆردوگانو پێیان وابو شەری عەفرینیش هەر شەری کوبانی یە. وە بە جۆرێکیش ڕای گشتیشیان توشی خۆش خەیاڵی کردبو.
بەڵام ئەوەی روویدا نەک هەر هاوکاریو پشتگیری ئەو دەوڵەتانە بە گەورەو بچوکیانەوە نەبون بەڵکو بەم بێدەنگی یەیان لە ئاستی میدیاکانیانو ڕای سیاسیو فەرمیان بە جۆریک لە جۆرەکان پشتیوانی ئوردوگانو سیاسەتە شەڕخوازی یەکانی بوون.
ئێستاش کە ئوردوگانو هاوبەرژوەندەکانی وەک ڕوسیاو ڕژێمی ئیسلامی و ڕژیمی ئەسەدیش کە هاوکاری ئەم شەڕو هیڕشو داگیرکاری یە بوون ،ئەوەش بەپێی ڕێکەوتنێک کە لە نیوەی مانگی جەنیوەری لە سوتشی مۆریان کردبو، بە نیازە نەخشەو پلانو گۆڕەپانی شەڕەکەی فراوانتر بکاتەوە .وە بە پێی لێدوانەکانیان هەوڵ دەدەن بە داگیرکردنی چەند شارو ناوچەی تری سوریا کە لەبەردەست هێزەکانی یەپەگەدان هەتا دەگاتە زۆر ناوچەو شاری تری کوردستانی عێراقیش لەوانە شەنگاڵو ئەو ناوچانەی کە ژێر دەستی هێزی چەکداری پەکەکەدان تا دەگاتە قەندیل.

هەمو ئەم ڕوداوانە لە چەند ڕۆژو هەفتەی ڕابردودا بۆتە هەواڵی گەرمو جێگای پرسوڕای گشتی بە تایبەتی لە لە ماسمیدیاکاندا گرینگ ترینو بەرچاوترین پرسیاریش کە دەکرێت لەمبارەیەوە ئەوەیە ئاخۆ کێ دەتوانیت شکست بەم سیاسەتی شەڕخوازی یەی ئۆردوگانی فاشی بێنێت؟
جا بەو ڕادەیەی ئەمە بۆتە پرسیاری سەرەکی ،هاوکاتیش بە جۆریک هەم ڕاو چاوەروانی زۆرێک لە سەرکردەکانی خودی یەپەگەو ، بە تایبەت ڕۆشنبیرو نوسەرو لایەنگرنیان لە دەرەوە ، وا پڕوپاگەندەیان دەکردو دەکەن ،کە تەنها ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی کە دۆستی کوردن ، دەتوانن شکست بەم سیاسەتی شەڕخوازانەیەی ئۆردوگان بێنن ، ئێمەش وا پێویستە دەکات لە گۆشەنیگای خۆمانەوە بە تیشک خستنە سەر دووخاڵ وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوەو تا بزانین ئاخۆ کێ دەتوانێت شکست بەم سیاسەتی شەرخوازی یەی ئۆردوگان بێنێت …؟!بەڵام بەر لە روونکردنەوەی ئەو خالانە وا پێویستە دەکات یەک ڕاستی ڕەهاو ڕاشکاو بڵێین بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو ڕاوبوچونو هەڵوێستەی کە پێی وایە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دۆستی کوردنو دەیانەوێت و دەتوانن شکست بە سیاسەتی شەڕخوازانەی ئۆردوگان بێنن لە دژی خەڵکی کوردستان . ئەو راستی یەش ئەوەیە کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بە درێژایی مێژووی سەد ساڵی ڕابردوو تا ئێستا نەك هەر دۆستو پشتیوانی خەڵکی کوردستانو کێشەو مافەکانی نە بونە بە ڕاستی بەڵکو زۆربەی کات هاوپەیمانی ڕژێمە فاشی یەکانی ئەو ووڵاتانەش بونە ، خۆ ئەگەر دۆستو پشتیوانی حزبە قەومییە عەشیرەتییە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بونە ئەوەش لە ڕوانگەی بەرژەوەندی یە سیاسی یەکانی خۆیانەوەو پاشکۆبونی تەواوی بی قەدیو شەرتی ئەم حزبانەوە بووە بۆیان.

ئەوان بە ڕاشکاوی ڕایان گەیاندەوە کە هیچ کات لایەنگری بە کردەوەی مافی خەڵکی کوردستان نین بۆ بڕیاردان لەسەر مافی چارەنوسی خۆیان لەهیچ یەکێک لەو ووڵاتانە.ئەوپەڕەکەی لایەنگری هەندێک مافی سەرەتایی وەک خودموختاری یا فیدرالین .وە هەر کاتێک کار گەیشتبێتە سەر مافی دەنگدانو جیابونەوە ئەوە نەک هەر لەگەڵی نەبونە بەڵکو هاوکاری ڕژێمە سەرکوتگەرەکانیشیان کردوە بۆ سەرکوتی خەڵکی کوردستان.

دەیان جار ئەمە مێژوو سەلماندویتی هەر لەم نیو سەدەیەدا کە ئازاری ١٩٧٥و ئاشبەتاڵی جولانەوە چەکداری یەکەی بارزانی باوک بوو تا ئیستا کە داگیرکردنی عەفرینە.
ئەمریکا بە ئاشکرا دەڵێت ئێمە تا ئەو جێگایە پشتیوانی کوردین کە لە بەرژەوەندی سیاسەتو ستراتیژەکانیان بێت. وە دەڵین کوردەکان چونکە شەڕکەری باشن تا ئەو جێگایەی لە بەرژوەندی ئەمریکا بن ئەوە هاوکاریان دەکەن لەوە زیاتر هاوکاری ناکەن.ئەمە هەمو پشتیوانی ئەمریکایە بۆ کوردەکان بە ووتەی خۆیان جا ئاو بێننو دەستتان بشۆن.

بەڵام با بزانین لەهەمو ئەو کارەساتانەی کە بەسەر خەڵکی کورددستاندا هاتوە کی بە جدیو ڕونو ڕاشکاوی هەڵوێستی بە کردەوە وەردەگرێت و دێتە سەرشەقامەکانو پشتیوانی هەمەلایەنەیانە..؟!.پێم وایە ئەم جارە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوبانی و عەفرین و بەرگری خۆراگرانەیان لەهەمو کاتێک باشترو زیندوتر دەرکەوت ئەم راستی یە دەرکەوت.
جا خاڵی یەکەم لە وەڵامی پرسیارەکە کە كێ دەتوانێت شکست بە سیاسەتی شەرخوازی بێنێت ئەوەیەکە ئەوە بەرەی چەپو سۆسیالسیتیو کۆمۆنستیو کرێکاریە لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی تورکیا دەتوانێت هەم پشتیوانی مافەکانی خەڵکی کوردستان بێت تا رادەی جیابونەوەو پیكهینانی دەولەتی سەربەخۆو هەم دەتوانێت ببێتە مایەی شکست بۆ سیاسەتەکانی ئوردوگان .
جا با زیاتر ئەم خاڵانە روونکەینەوە.
ڕابەرانو کەسایەتیو ڕەوتو حزبەکانی ناو ئەم بەرە کۆمەڵایەتی و سیاسی یە لەسەراسەری وڵاتانی جیهان نەک هەر بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئەو ناوچانەو ئیدارەیەکانو یاساو بڕیارەکانیان و لە دژی هێرشی داعشو هاوکەرەکانیان ، بە تایبەتی ئۆردوگانو دەسەڵاتەکەی ، ڕژانە شەقامەوە بەڵکو بەناردنی کۆمەکی هەمەلایەنەی مادیو مەعنەوی ، تەنانەت پەیوەست بونی سەدان کەس لە ووڵاتانی جیاجیا ، بە تایبەتی لە ناو ڕیزەکانی حزبە چەپوکونیستەکانی تورکیا ،نیشانیاندا کە ئەوانن پشتیوانو هاوکاری خەڵکی کوردستانو کێشە ڕەواکەی .

هەر کەسێک یەک جار بەشداری ئەو ناڕەزایەتی یانەی کردبێت لەهەر ووڵاتو شارێک کە بۆ خەڵکی کوبانی و عەفرین کراوە ، یاخود تەماشای وێنەو ڤیدیوکانی کردبێت ، بۆی دەرکەوێت ئەوە هێزە چەپو کۆمۆنیستو کرێکاری یەکانە بە کردەوە پشتیوانو هاوکاری خەڵکی کوردستانن نەک دەوڵەتو ڕژێمە سەرمایەداری و حزبە بورژوازی یەکانیان.
بێگومان ئەمانە هەموی هەنگاوی گەورەو باشن بۆ پشتیوانی خەڵکی کوردستانو دژی سیاسەتی شەڕخوازانەی ئوردوگان .وە دەکرێت ئەم نارەزایەتی یانە لە دژی ئوردوگان تا رادەی داخستنی سەفارەتەکانی و دامەزراوەکانی سەر بە دەووڵەتی تورکیا بچیتە سەرو ببیتە فشاری گەورە بۆ سەریان لە دەرەوەی توکیا. بەڵام ئەمانە بە تەنها نابنە هۆکارێکی گەورەو ڕاستەوخۆ بۆ شکست پێهینانی سیاسەتی شەڕخوازانەی ئۆردوگان نەخێر هەرگیز.ئەمانە دەکرێت فاکتەری فشارو ڕیسواگەری سیاسەتی شەڕخوازانە بن.وە کارو هەڵوێستێکی باشە بەڵام لەم نیوەدا ڕۆڵی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ هاتنە مەیدانی جەماوەری ئازادیخوازی ملیۆنی تورکیا خۆی. ئەگەر ئەم جەماوەرە ڕاستەو خۆ لە دژی دەسەڵاتی ملهوڕو سیاسەتی شەڕخوازانەی ئۆردوگانو حزبو دەسەڵاتەی بێتە مەیدان ، هەروەک لە خۆپیشاندانی دە ملیونی شاری ئەستەمبول ٣ ساڵ لەمەوبەر بینیمان ئەوە نە هەر شکست بە سیاسەتی شەڕخوازانە دێنن بەڵکو پاشەکشەی گەورەی پێ دەکەن لە زۆر بوارەوە.تەنانەت ڕوخانی دەسەلاتەکەی لە هاتنە مەیدانی شۆرشگیرانەیان .

بەڵام ئەوەی بۆ ئەو جەماوەرە تا ئێستا نەهاتونەتە مەیدان ، هەرچەند جار جار لێرەو لەوێ لە دژی شەڕو زۆرێک لە سیاسەتو کردەوەکانی تری ئوردوگانو دەسەڵاتەکەی ناڕەزایەتی یان دەربڕیوە ، بەڵام نەبوتە جولانەوەیەکی بەرینی کۆمەڵایەتیو سیاسی ،هۆکاری ئەمە زۆرن بەڵام دەکرێت بە کورتی ئاماژە چەند خاڵێك بدەین کە گرفتی گەورەن لە بەردەم بەرەی ئازادیخوازی تا نەبێتە جوڵانەوەیەکی گەورە.

یەکێک لەو خاڵانە پەیرەو کردنی ئۆردۆگانە بۆ ئەم سیاستی شەڕخوازیەو زاڵکردنی فەزای شەڕ لە ئاستی کۆمەڵگادا لە ڕووی سیاسی وکۆمەڵایەتی و سەربازی و دەروونییەوە بۆ سەرکوتکردنی هەر ناڕەزایەتی یەکی جەماوەری کە لە ناو تورکیا خەڵک بۆ خواستەکانیان دەریدەبڕن.
لەمبارەیەوە هەر کەسێک پێی وابێت ئۆردوگانو حزبو دەسەڵاتەکەیو سەرجەم چینی بۆرژوازی تورکیا بە تایبەتی لەم چەند ساڵەدا ئەم سیاسەتی شەڕخوازی یەی لە پێناوی هەمو خەڵکی تورکیاو بەهۆی پەرەسەندنی باری ئابوری و جێگیری دەسەڵاتەکەیو ، یەک دەست بونی چینی بۆرژوازی تورکیاوەیە، ئەوە لێکدانەوەکەی زۆر هەڵەیەو بە جۆرێک ڕەوایەتی یە بەم سیاسەتانە چونکە مەبدەئیەن شەڕ هیچ کات لە قازانجی جەماوەری ستەمدیدە نی یە.

بەڕای من تورکیا لەهەمو ڕویەکەوە لەسەر قەیرانێکی ئابوریو سیاسیو کۆمەڵایەتیو سەربازیو ،تەنانەت کەلتوری ،گەورەو پڕ ئاڵۆگۆڕی بۆ دواوە گەرانەوە ڕاوەستاوە.بەڕێخستنی ئەم شەڕانە بۆ ڕێگا گرتنە لەسەر ئەو فشارە گەورەیەی وەک هەڵم کە لە ژێرەوە دێت تا ئەو سەرقاپی مەنجەڵەکە فڕێ بدات.
هەر کەسێک لەم دە پانزە ساڵەی دەسەڵاتی ئۆردوگانو حزبەکەی لە فو دەورانو هەڵبەز دابەزەکانی ورد بێتەوە کە چۆن دەسەڵاتی وەرگرتوەو پێگەکەی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە چۆنە بۆی ڕون دەبێتەوە کە ئەم سیاسەتی شەڕخوازیەو پەلهاویشتنی بۆ ناوچەی نفوز لە دەرەوەی قەڵەمڕەوی ناوخۆیی هەموی بۆ خاو کردنەوەی بارە نالەبارە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی یە ناوخویی یەکەتی.
مەگەر دەسەڵاتێک ڕێژەی بێکاری نزیک بوبێتەوە بە لەسەدا بیستو هیچ بیمەیەکی کۆمەڵایەتییش نەبێت ، هەروەها ڕێژەی هەژاری زۆر لەسەرەوە بێت ئاخۆ وەزعی لەبارە..؟یاخود نزیک بە یەک ملیون کەس لە گەورە ئەفسەرو سیاسەتمەدارو ڕۆژنامەنوسو نوسەرو هونەرمەندو..هتد لە زینداندا بێت و ئەشکەنجە بدرێن ئەوە ئەو دەسەڵاتە لە دۆخێکی لەبارو جێگر دایە…؟! نەخێر هەرگیز.

بۆیە بۆ داپۆشینی سەرقاپی هەمو ئەم فشاری هەڵمە ناوخۆیی یە ئەم دەسەڵاتە پێویستی بە گەورە کردنەوەی نەیارەکانێتی تا هەمو چینی بۆرژوازی و باڵو حزبەکانیو، تەنانەت وردو بۆرژواو حزبەکانی، بێنێتە پشتی سیاستەکانێوە. وە بە شێوەیەکی گشتیش ئەم نەیارەیان لە پەکەکەدا بەرجەستە کردۆتەوە کە دەرهاویشتەی ناوەڕۆکی پێکهاتنی دەوڵەتە قەومییە نەژادپەرستی یەکەیانە.ئەمە جگە لەوەی بە بەهانەی هاوکاری پەکەکەوە لە ئاستی دەرەوەش دەوڵەتانی وەک سوریاو ئیرانو عیراق بە گشتی تۆمەتبار دەکەن.بە تایبەتی ناسیونالیزمی عەرەب کە ئەم چەند ساڵە لە حزبی بەعسو دەوڵەتی سوریاو شەخسیەتی ئەسەدا بەرجەستە بۆتەوە.

جا ئەم ململانێی و دژایەتیەی کە هەیە لە نێوان ئەم دوو جوڵانەوەو دەوڵەتو ڕژێمە ناسیونال ئیسلامی یەی ئۆردوگانو ئەسەد هەرچەندە خاڵی هاوبەشی زۆرییان هەیە بەڵام ناکۆکی گەورەشیان هەیە کەلێرەدا جێگای نی یە بچینە سەر ڕونکردنەوەی بە درێژی . چونکە ئەمە لە ڕووی مێژویی یەوە پەیوەستە بە سەرهەڵدانو گەشەو بە دەسەڵات گەییشتنی هەر یەک لەو دوو جوڵانەوەی ناسیونالیستیە تورکیو عەرەبیە.وە هاوکات جوڵانەوەی ئیسلامی سیاسی کە ئۆردوگانو حزبو دەسەڵاتەکەی لەمڕۆدا هەڵگری ئاواتو مەبەستە ئابوریو سیاسیو کۆمەڵایەتیو، تەنانەت کەلتوری یەکانی هەردو ئەو جولانەوەیەیە. ئەویش لە ڕێگای بەدی هێنانی یەک سیستەمی فکری ،سیاسیو سەربازیو کەلتوری ئیمپراتۆری ئیسلامیو، زیندوکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی وەک سەرخانێکی پێویست بۆ پاراستنی ئابوری سەرمایەو قازانجو سود لە سەپاندنی هەلومەرجێکی جێگیرو بێ ڕکابەر نەک هەر لە ئاستی تورکیادا بەڵکو لە ئاستی ناوچەکەداو تەنانەت جیهانیشدا.لێدوانەکانی ئوردوگان لەمڕۆژانەدا بۆ پێکهێنانی هیزێکی سەربازی گەورەی نیو دەوڵەتی ئیسلامی ئەگەر بە قسەش بێت پرسێکە بە شوێن ئەو ئامانجەدا.
ئەمە جگە لەوەی هەر کەسێک سەرنجی گەمەکانی ئۆردوگان بدات لەسەر ئاستی ناوخۆو ناوچەکەو جیهان، بە تایبەتی لە نێوان دوبەرەی زلهێزی جیهانی ئەمریکاو ڕوسیا ئەوە دوبارە ئەوە بەدی دەکات کە بە دوای چ پیگەیەکەوەیە.

جا بۆ شکست پێهێنانی هەمو سیاسەتەکانی ، بە تایبەتی سیاسەتی شەڕخوازییەکەی ،کە بەشێکە لەسەرجەم سیاسەتو ستراتیژی، ئەوەی دەتوانێت بەم ڕۆڵە هەستێت ئەوە هێزی ملێونی چینی کرێکارو جەماوەری ستەمدیدەو ببەشو هەژاری تورکیایە.وە پێویستە بەرەی ئازادیخوازیو یەکسانیخوازی لەنای خەڵکی کوردستانی تورکیاش ببنە هاوپەیمانو هاوکاری ئەم بەرە کۆمەڵایەتی و سیاسی یە. وە لێرەشەوە کێشەو پرسو مافەکانی خەڵکی کوردستان لە دروشمو خواستی مافی دەنگدانی گشتی بۆ دیاری کردنی مافی چارەنوسی – لەگەڵ سەرنجیشمان لەم دروشمە لەم سەردەمەدا – بەرزکەنەوەو پشتیوانی ئەم بەرە چەپو یەکسانیخوازی یە لە ئاستی ناوخۆو دەرەوە بەدەست بێنن.
دیارە ئەوە هەنگاوێکی باشو لەبارە کە باڵە ناوخۆیی یەکانی پەکەکە، کە پارتی دیموکراتی گەلانە ،بە سەرۆکایەتی دەمیرتاشو هەڤالەکانی ، لەم چەند ساڵە ئەم تاکتیکەی پەیرەو کردوە سەرەڕای ئاسۆو ئامانجە ناسیونالیستی یەکانی، توانیوێتی بەم تاکتیکەش بەشێک لە بەرەی چەپو ئازادیخوازی بکاتە هاوپەیمانی خۆی . بەڵام هەر ئەمە کافی نی یە. هاوکات لە ڕاستیدا ئەم پارتەش هەرگیز ناتوانێت ئەم تاکتیکە بگۆڕێت بۆ ستراتیژیکو هەروەها وەرچەرخانی ئاسۆو ئامانجی کۆتایی .بێگومان ئەمەش بە حوکمی ناوەڕکۆو پێگە چینایەتی یە ئابوری و کۆمەڵایەتی یە وردە بۆرژوازی یەکەیان.

لە ڕویەکی تریشەوە هۆکارێکی تر لەم نەکەوتنەیان زیاتر بە لای چەپدا خۆی لە نەبونی یەک حزبی کۆمۆنسیتی بەهێزی کرێکاری بۆ سەرجەم جولانەوەی نارەزایەتی یەکانی جەماوەر لە تورکیادا دەبینێتەوە.بەڵام لەگەڵ هەمو ئەم گرفتو لاوازیانەش هێشتا کۆمەڵگای تورکیا لەناو هەمو ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زووترو زیاتر چاوەڕیی ئاڵوگۆڕو وەرچەرخانی بەلای چەپدا لێ دەکرێت. سەڕەرای گیان سەختی بۆرژوا ناسیونالیزمی تورک بە تایبەتی باڵە ئیسلامی یە سیاسی یەکەی کە خەونی سوڵتانیو دامەزراندنی خەلافەی داعشی ئیسلامی هەیە.

جا ئەگەر لە کۆتاییدا پرسیارەکە دوبارە کەینەوە کە کێ دەتوانێت شکست بە سیاستی شەڕخوازانەی ئۆردوگانو دەسەڵاتەکەی بێنێت دەبێت دوای ئەم ڕونکردنەوانە بڵێین کە تەنها بە هاتنە مەیدانی بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی، کە لێدانی دڵی لە جوڵاەوەی کرێکاریو شوسیالستی کۆمەڵگای تورکیادایە دەتوانێت شکستی پیبێنێت. وە پێویستە هەر جولانەوەیەکیش کە خوازیاری کۆتایی هینان بە ستەمی قەموی یە لەسەر خەڵکی کوردستان هاوپەیمانو هاوکارو هاو ئاسۆو ئامانجی ئەو جوڵانەوە سەراسەری یە بێت.بە بێ ئەمە پرسو کێشەو ستەمی قەومی سەر خەڵکی کوردستان تا سەد ساڵیش تریش چارەسەر نابێت.وە دەبێتە گەمەی دەستی دەوڵەتە زلهێزە ئیمپریالی یەکان بۆ ئامانجەکانی خۆیان کارەسات بە دوای کارەسات دەخوڵقێنن .

٣٠-٣-٢٠١٨




تا کەی دەبێت لەم داهۆڵە چاوەرێی جوڵەیەکی زیندو بکەن…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا جارێکی تریش هێرشو تاوانەکانی سوپا شەرخوازە فاشی یەکەی تورکیا ، بە سەرۆکایەتی ئۆردوگانی تاوانبار ، بۆ سەر ناوچە سنوری یەکانی کوردستان ، بوە هۆی کوشتنی چوار هاوووڵاتی ،و زیانی تریش بە خەڵک ، ئەمەش بوە روداوو هەواڵی گەرمی میدیاکانو پرسو رای گشتیو نارەزایەتی خەڵک.بە تایبەتی رەخنەو ناڕەزایەتی خەڵک لەدەسەلاتە بێگیانو بی جوڵەو دەنگەکەی پارتی و یەکیتی کە ناویان ناوە حکومەتی هەریم کە هیچ کات هەڵوێستێکی نەبوە بەرامبەر ئەم هێرشو تاوانانە .
بێگومان ئەمە نەیەکەم هێرشو کوشتارو تاوانەو نە دواترینیشە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.وە لە هەمو ئەم هێرشو تاوانانە ئەم دەسەڵاتە هیج کات جوڵەو دەنگێکی ناڕەزایەتیان لێنەهاتوەو بەڵام خەڵکێکی زۆر هەمیشە گلەیی و گازەندەیان لەم بێ جوڵەییو بی هەڵویستەیان هەیە. جا بۆیە هەقمانە پرسیار بکەینو بڵێین تا دەکەی دەبێت لە داهۆڵە چاوەڕێی جوڵەیەکی زیندو بکەن…؟!
لە وەڵام بەم پرسیارەوە هەوڵ دەدەین ڕایەکی رۆشن بدەین لەسەر ناوەڕۆکی بێ هەڵویستی دەسەڵاتو هاوکات چاوەڕێبونی بێهودەی خەڵکانێک لێیان .

سەرەتا ئەوە بڵێنەوە وەک ئاماژەمان پێدا کە ئەمە یەکەم جار نی یە ئەم هێرشو تاوانانە دەرهەق بە خەڵکی دەکرێتو ئەم دەسەڵاتەش بێ جوڵەو بێ هەڵوێستە بەڵکو لە بیستو پینج ساڵی ڕابردودا ئەم داڵانەی پێی دەڵین حکومەتی هەریم دەیان هیڕشو دەخالەتی سەربازیو لەشکرکیشی کراوەتە سەر کوردستان بەبەهانەی لیدانی هیزەکانی پەکەکەوە. لە کاتێکدا دژی ئەم هیرشو تاوانانەدا زۆر لایەنی سیاسی ناوخوییو دەرەکیو دەزگا نیو دەوڵەتی یەکانیش ئەم هێرشو تاوانانەیان بە شێوازی جۆراوجۆر سەرکۆنەوریسوا کردوە .تەنانەت چەندین جار بەردەم باڵویزخانەکانی تورکیا لە کوردستانو ووڵاتانی دەرەوە بۆتە گۆرەپانی ناڕەزایەتی تا ڕادەی پەلاماردانیانیان.جگە لەمانەش لەناوخۆی تورکیاش بەرەی چەپو ئازادیخوازی بە شێوازی جوراوجۆر ئەم هێرشو تاوانانەیان سەرکۆنەو ڕیسواکردوە.هەڵبەت لەسەر ئەم هیرشەی تورکیا یەکیتی لە بەیانیکدا هەڵوێستێکی شەرمنانەی دەربڕیوە.بەڵام کاتێک بەهەمان شیوازی رژیمی تورکیا ڕژێمی ئیسلامی تیرۆریستی ئیران کە هێڕش دەکاتە سەر ناوچەکانی یەکیتیو تیرۆری ئاشکرای ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی لەو ناوچانە دەکات کەچی ئەم یەکیتی یە بیدەنگەو بگرە چاوساغیشیان دەکات.وە لەم حالەتەدا پارتی شەرمنۆکانەوە دیتە دەنگ.ئەم سیاسەتە دووفاقی یەش دەگەریتەوە بۆ وابەستەیی هەر یەکێکیان بۆ ئەو رژیمانە.

جا هەر بە تاقیکردنەوەی چارەکە سەدەیەک دەرکەوتوە ئیتر ناکرێت چاوەڕیی ئەم داهۆڵە بێگیانە بیت تا گیانوژیانی خەڵکی بپارێزێت .ئەم دەسەڵاتە وەک داهۆڵەکەی ئەو جوتیارە وایە کە بۆ پاراستنی کێڵگەکەی جلوبەرگێک بە داریکی بەرزدا هەڵدەواسیت تا دوای خۆی بەهۆی باوە بجوڵیتو کێڵگەو کشتوکالەکەی بپاریزیت لە باڵندەو گیانلەبەرەکان تا زیان بە بەروبومەکەی نەکەوێت.

ئیستاش ئەم دەسەڵاتە کە پارتی بەشی شییری هەیە تیایا هەر وەک ئەو دارو جلوبەرگە وایە کە لە دورەوە بە ئینسان دەچیت بەڵام لە ڕاستیدا شتێکی بێ گیانوبێ جوڵەیە . بیگومان ئەم بی جوڵەییو بێ دەنگی یەشیان ئاکامی رێکەوتنی بەرژوەندی یەکانی رژێمەکانی ناوچەکەو زلهیزە ئیمپریالیستی یەکانن کە بۆ پاراستنی گیڵگە نەوەتی یەکان و هەڵوشینی سەروەتو سامانی کوردستان ئەمانەیان وەک داڵان داناوە لە چوارچێوەی هێز هاوسەنگی و ململانێو هەلومەرجێکی دیاری کراو. تەنانەت ڕژیمە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیاش ،بە تابیەتی ئوردوگانیو دەسەڵاتە فاشی یەکەی و رژیمی ئیسلامیش هەروا ،ئەوەندەی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی یان هەیە لەم داهۆڵە ئەوە هیچ زیانیانکیان لە دانانیان نی یە.هەر وەک چۆن جوتیارەکە تەنها جلوبەرگێکی کۆنی خۆی دەکات بە دارەکەیا بەڵام زۆر کات کیڵگەو کوشتوکاڵەکەی دەپاریزیت لە زیان.

هەمو کەسێک دەزانێت کە زۆربەی ئەو حزبە دەسەڵاتدارانە بە تایبەتی پارتی و یەکیتی و سەرانیان لە سەرکردایەتی تا بنکردایەتیان قازانجو بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی گەورەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیاو ئیران هەیە. هەر بۆیەش نەک هەر هێرشو کوشتارەکانیان لەسەر خەڵکی کوردستان مەحکوم ناکەن بەڵکو رۆژانەش ئەم تاوانانە ئەنجام بدەن هەر دەنگ ناکەن. بەڵگەی ئەمەش بونی ئەو سەدان بنکەو سەربازگەی نهێنیو ئاشکرایەن کە هەزاران سەربازو میتو پاسدارو جاسوسی دەوڵەتی تورکیاو ئیرانو زۆر رژێمی تریشی ژێر بەژیر تیادایە .
ئەم دەسەڵاتەی پارتیو یەکیتی ئەوەندە بەرژوەندی هەمەلایەنەیان لەگەڵ دەسەڵاتی ئەو رژێمانە تێکڵاو بوە لەهەمو ڕویەکەوە کە بۆتە مایەو هۆکارێک بۆ درێژ بونەوەی دەسەڵاتە مافییەکەیان. خۆ ئەگەر ڕۆژیک لە ڕۆژان تورکیاو ئیران بزانن ئەم داهۆڵە ئەگەری کەوتنی هەیە بە هەر هۆیەکەوە بیت ، تەنانەت لە لایەن نارەزایەتیو ڕاپەرینی جەماوەریشەوە بیت، ئەوە ئەگەری هەیە گەورەترین لەشکرکیشی بکەنە سەر خەڵکی کوردستان بۆ مانەوەی ئەم داڵانە.

بۆیە پێم وایە ڕەخنەو چاوەڕی بونێک کە خەڵکانێک لەم داهۆڵە هەیانە تا بە زیندویی بچوڵێتو دەنگی نارەزایەتی دەربریت ئەوە ڕەخنەو چاوەڕێ بونێکی بێهودەیە.
هیج گومان لەوەدا نی یە کە بەشێکی کەمی خەڵکی کوردستان لە بنکردایەتی و حاشیەی پارتیو یەکیتی و کومەڵە تاقمیکی تر لەسایەی ئەم دەسەڵاتە حەساونەتەوەو هیج ئەم رەخنەو گلەییانەیان لە پارتیو یەکیتو دەسەلاتەکەیان نی یە چونکە باش دەزانن ئەو ژیانەی فرعەونییەی تیایدان بەرهەمی ئەم دەسەڵاتەیە. لە کاتێکدا بەشێکی زۆر خەڵک لەبەر بێ موچەییو بێکرێیو بێکاریو هەژاریو نەداریو بێخانەو لانەیی نانیشیان نی یە بیخۆن.
بۆیە پێویستە لە جیاتی ڕەخنەو گلەییو جاوەڕوانی بێهودە لەم داهۆڵە بۆ جوڵەو دەربینی نارەزایەتی دژی ئەو تاوانانە ئەوە جەماوەری ستەمدیدە لە هەوڵی وەلانانو کۆتایی هاتنی ئەم دەسەڵاتە داسەپنیراوەداو گۆرینی بێت. ئەمەش لە ڕیگای نارەزایەتیو راپەرینو دا.

٢٢-٣-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




بۆ دەبێت بەم چینی دەسەڵاتدارەی کوردستان بڵێین لۆمپەن بۆرژوازی…؟


موزەفەر عەبدوڵا ..
.

—————-
کارڵ مارکس و فریدریک ئەنگڵز لە کتێبی مانیفێستی کۆمۆنیستدا باسی لۆمپەن پرۆلیتارای – خڵتەی کرێکاران – دەکاتو دەڵێن : لۆمپەن پرۆلیتاریا ئەو بەشو توێژن لە ناو کۆمەڵگادا کە کێشمەکێشەو ململانێیی چینایەتی وایانی پلیشاندۆتەوە بەهۆی بێکاری و هەژاری و نەداری و بێخانەو لانەیی هیچ شتێکیان بە مرۆڤی ئاسایی ناو کۆمەڵگای مۆدرێن ناچێت.ئەوانە ئیتر بەناچاری نانی ڕۆژانەیان لە زبڵدانەکان یان بە سواڵ و دزی و چەتەیی و ڕیگری بۆ خۆیانو مناڵیان ، گەر هەیانبێت ، پەیدا دەکەن.

جا ئەم توێژە لۆمپەنە لە دەورانە هەڵچونەکانو کاتی ڕاپەرینەکان بەشێکیان دێنە ناو پرۆلیتاریاوەو دەبنە خەڵکانی لە ڕادەبەدەر شۆڕشگێرو چاونەترس و ئازا.بەشێکیشیان دەچنە ڕیزی پارێزەرانی دەسەڵاتی بۆرژوازی یەوە. بۆرژوازیش ئەمانە باش بەکار دێنێت بۆ پاراستنی دوا قۆناغو ساتەکانی مانەوەی دەسەڵاتیان.ئەم بەشەش ئیتر سڵ ناکەنەوە لە هیچ تاوانێک ئەگەر پاروە نانێکیان پێ بدرێت. چونکە ململانێی چینایەتی وای هاڕیون کە کەمترین هەستو هۆشو بیری مرۆڤانەیان نەمینێت.
بە پێی لێکدانەوەکەی مارکس چینی بۆرژوای دەسەڵاتداری خاوەن سیستەمی سەرمایەداری خۆی لە خۆیدا لۆمپەن نی یە بەڵکو ئەو بەشەی هەرە خوارەوەی کۆمەڵگای کردوە بە لۆمپەن.

جا پێم وایە ئەگەر ئەمڕۆ مارکس یاخود ئەنگلزی هاوڕیشی بمایایەو سەرنجی بدایە لە هەلومەرجی ئەم ڕۆژگارەی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیو چینە بۆرژوازی یەکەی و ململانێی نێوان باڵەکانی لە ئاستی جیهان ، ئەوە پێگەی چینی بۆرژوازی کوردی بەهۆی شێوازو ناوەرۆکی دەسەڵاتەکەیانەوە لەم سی ساڵەدا دەستەواژەی لۆمپەن بۆرژوازی بۆیان بەکار دەهێنا. چونکە بە ڕاستی ئەو چینەی دەسەڵاتدارە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو، کە تاقمی پارتی و یەکێتی وکۆمەڵێک تاقمی بچوکتری قەومیو ئیسلامییە، هەمو ئەو وەسفانەی مارکسیان بۆ لۆمپەن پرۆلیتاریا بەسەرا دەچەسپێت.

ئەم چینە لەم چەند ساڵە دەیەوێت بەهەر شیوازێک بێت ڕیژەی سەرمایەکەی بگاتە ئاستی سەمایەدارە گەورەکانی جیهان. بە ڕەچاو کردنی ئەوەی دەسەڵاتەکەی بەشێکە لە دەسەڵاتی بۆرژوازی ژێر دەستەی سەرمایەی ئیمپریالیستی و دەرفەتی باشی بۆ ڕیککەوتوە تا ڕۆڵی لۆمپەنی ببینی وەک چینێک بۆ کەڵەکەی سەرمایە. ئەوە ئیتر شێوازی وەبەرهەمهێنانیان کە دەسبەسەرا گرتن و دزی و گەندەڵی وهەڵوشینی سەروەتو سامانی ووڵاتە هەمو ئەم ڕاستی یە نیشان دەدات. تەنانەت لەباری سیفاتی سەرانی دەسەڵاتیشەوە هەمویان وەک چەقۆ کیشو شەقاوەو چەتەو ڕێگر وان.زیندوترین بەڵگەش قسەو کردەوەکانیان بو لەم چەند ڕۆژانەدا کە لە دژی جەماوەری خۆپشاندەر کردیان.

بێگومان دەکرێت بۆ زیاتر سەلماندنی ئەم ڕاستی یە لە ڕووی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیو تەنانەت کەلتوریشەوە زۆر فاکتی سیاسی تر بهێنریتەوەو لێکۆلینەوە بکرێت .بەڵام بۆ ڕۆشنگەری زیاتر ئەوە باشترە بۆ هەر کەسێک جارێک بە وردی جگە لە کتیبی مانیفیستی کۆمۆنیست هاوکات کتێبەکەی مەنسور حیکمەت بەناوی: ئەفسانەی بۆرژوازی نیشتیمانی و پێشکەوتنخواز بخوێنێتەوە کە لە نیوان ساڵەکانی ١٩٧٩-١٩٨٠ نوسیوێتی ئەو کات پێگەی چینی بۆرژوازی ئەم ووڵاتە ژێر دەستانەی بۆ ڕوشن دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا ئەوە بڵێمەوە کە هەق وایە بەم دەسەڵاتە بۆرژوا قەومیو خێڵەکی یەی کوردایەتی یە بڵێین لۆمپەن بۆرژوازی و ئەم ووشەیەش بخرێتە فەرهەنگی سیاسی یەوە.

٣٠-٣-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




بۆ موچە هاتوەکان نادەن گەواویینە…؟! … موزەفەر عەبدوڵا

ئەمە قسەکەی مامۆستاغەزەباوییەکەی ناڕەزایەتیەکانی ساڵی پار بوو کە بە چەکدارەکانی دەسەڵاتی دەوت کاتێک تەقەیان لە خۆپیشاندەران دەکرد.لە کاتێکدا مامۆستایان بۆ هەقێکی ڕەوای خۆیان ناڕەزایەتی یان دەردەبڕی کە هەمان هەقی ئەو چەکدارانەش بوو.بەڵام ئەو چەکدارانە لە جیاتی پەیوست بون بە ناڕەزایەتی یەکانەوەو پاسەوانی خەڵکی ناڕازی کەچی خوێنی خەڵکیان دەڕشت.جا بۆ ئەبێت ئەم قسەیەی مامۆستایە لەسەری حیساب بکرێت لە کاتێکدا بەو ووشەیە تەنها دڵی پڕی خۆی لە چەکدارە بێ موچەکانو سەرانی دەسەڵات بەتاڵ کردۆتەوە.بە پێچەوانەی لێکدانەوەو هەڵوێستی کەسانێکی تەسک بینەوە ئەم قسەیە دوایی بوە مایەی دەسخۆشانەو نوکتەی خۆشی سەرزاری خەڵک نەک هەر لە ئاستی کوردستان بەڵکو لە ئاستی ووڵاتانی تریش، تەنانەت لە ڤیدیۆیەکی یوتوبدا لاوێکی چینی لە ماڵەکەی خۆیان بە زمانی کوردی بە شێوازیکی کۆمیدی دەیوتەوە.

بەڵام با کەمێک لە ناوەڕۆکی ئەم ووشەیە ورد بینەوەو ڕوونی کەینەوەو بزانین مانای چی یەو بۆ دەکرێت لە دژی ئەم دەسەڵاتەو دەزگا سەرکوتگەرو تاوانبارەکانیان ،کە لەسەر حیسابی گیانو ژیانو نانی خەڵک دەژین ، بەکار بێتو زۆریش ئاسایی یە.

پێم وایە زۆربەی کەس دەزانێت گەواو- گەواد- بەو کەسانە دەڵین کە بازرگانی بە کەسانێکەوە دەکەن کە کاری سێکس فرۆشی دەکەن. جا ئەو کەسانە بارودۆخ بە هەر هۆیەکەوە بێت ناچاری کردون بەوکارە.بیگومان ئەمەش بە پێی یاساو بڕیارە هاوچەرخو شارستانی یەکان تاوان نی یەو بەرەنجامی بونی دەسەڵاتی وەک ئەم دزو گەندەڵو چەتانەی کوردستانە کە ڕۆژانە موچەو کرێ خەڵک نادەنو سەرکوتیشیان دەکەنو کەسانێک ناچار نەم کارە دەکرێن.بەڵام تاوانبار ئەو کەسانەن کە بازرگانی بەم کاری سێکس فرۆشییەوە دەکەن هەر بۆیەش پێییان دەڵێن گەواو.

ئیستاش ئەم دەسەڵاتە جگە لەوەی خەریکی دزینی هەموسەروەتوسامانی ووڵاتە هاوکات موچەی سەدان هەزار کەسی وەک ئەو مامۆستا بەڕێزە چەند مانگە نادەن.سەرەڕای ئەوەش دەسەڵاتە تایەفی یەکەی بەغدا بۆ مەبەستی خۆی بڕیاری داوە موچەی بدات بەڵام بەهۆی ساتوسەودای لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر ئیستا موچەکە تەواو نادەو زۆری دەدزن . باشە مەگەر ئەم موچە نەدانە کارێکی گەواوی نی یەو هیج جیاوازی یەکی هەیە لەگەڵ کاری ئەو کەسەی کە بازرگانی بە کاری سیکس فرۆشیەوە دەکات..! بروا بکەن ئەم کارەی دەسەڵات زۆر تاوانترە لە گەواوی بازرگانانی سێکس.لێرەدا من هەرگیز مەبەستم نییە شێوازو نەریتی جوێنو سوکایەتی پەیرەو بکەمو بکەمە باوو بەرگریشی لێ بکەم نەخێر هەرگیز..! بەڵام ئەگەر هەر کەسێک بە ژیری دور لە ڕوانگەی ئەخلاقی ڕووتەوە لێی ورد بیتەوەو هەڵوێستەی لەسەر بکات ئەوە ڕێکاوڕێک موچەنەدانو دزینی ئەوەی لەبەغداشەوە هاتوە لەناوەڕۆکدا هەمان کاری گەواوی بازرگاکانی سیکسن کە بە تاوانێکی گەورە دادەنریت لە ڕوانگەی بیروباوەرو نەریتو تەنانەت یاساکانیشەوە.

دیارە ئەمە واقعیەتێکە کە زۆر جا لە ڕوداوە پڕ کێشمەکێشو ململانێ سیاسی وکۆمەڵایەتی یەکاندا ووتەو قسەو هاواری ناڕەزایەتی کەسانێک ، بە تایبەت جوێنو سوکایەتیو توانج دەبیتە ،بەشێک لە دروشمو ناڕەزایەتی یەکانی دەمی جەماوەرو کاریگەریشیان دەبێت لەسەر ڕوداوکان. بە دڵنیاییشەوە ئەوانەی ئەو قسە بە ڕواڵەت جوێناوی یە دەدەن مەرج نی یە سوکایەتیو جوێنو بێریزی دیاردەی نەریتو کەلتوری ژیانیان بێت.بەڵام کاتێک دەسەڵاتدارانو ڕژێمە سەرکوتگەرەکان مافەکانی خەڵک پێشێل دەکەن ،هەروەک دەسەڵاتی چەتەو گەندەڵی پارتیو یەکێتیو هاوپەیمانەکانیان ، ئەوە کەسانێکی زۆر لە سۆنگەی لێرژانی جامی توڕەییو ناڕەزایەتی یان و، باری دەرونیان ناچار دەبەن قسەی وا بکەن. ئەمەش حاڵەتیکی زۆر ئاساییو بەرهەقە.وە ئەم جۆرە قسانە زۆر جار لەسەر زاری گەورە ڕابەرە سیاسی یەکان ، جا نەک هەر ڕاستەکان کە نەریت هەمیشەییانە ، بەڵکو ئازادیخوازو چەپەکانی دونیاش بە درێژایی مێژوو کراوەو دەشکرێت .
باشترین بەڵگەش جوێنو سوکایەتی یەکانی سەرانی خودی پارتیو یەکێتی و هاوفکرو نەریتەکانیانە بە یەکتر کاتێک کەمترین جیاوازیو دژایەتی دەکەوێتە نێوانیانەوە.
ئێستا کە منیش ئەم قسەیە بە کەمێک دەسکاری یەوە دەدەمەوە بەڕووی سەرانی دەسەڵاتداراندا ئەوە قابیلیانە.لەو بڕوایەشدام ئەگەر کەسانێک ، کە کەمترین لایەنگری مافو ناڕەزایەتی یەکانی جەماوەر، لەناویان مابێت مۆری تەئید لە ووشەیە دەداتو دەڵیت خەڵک هەقیانە هەرچی بڵێن بەم دەسەڵاتە.

بۆیە هەقی هەمو خەڵکە ، بە تایبەتی موچە خۆرانو ئەو مامۆستایەش جارێکی تر پێکەوە بە دەنگی زوڵاڵ لە ناڕەزایەتی یەکانیان بەم دەسەڵاتە بڵێنەوە بۆ موچەکان نادەن گەواوینە..؟!

٢٤-٣-٢٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




جمهوری ئیسلامی ئێران بە چی دەناسرێتەوە..؟! … موزەفەر عەبدوڵا

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕوداوی تیرۆری قادر قادری، کە یەکێک لە سەرکردە سیاسی و سەربازییە دیارەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو، لە ناوچەی پشدەر بوە هەواڵێکی بەرچاوی میدیاکان و پرسو ڕای گشتی .
بە پێی هەواڵەکان قادری لەسەر ڕێگای بێتوێن تەقەی لێکراوەو لە ماشینەکەیدا بە کوژروای دۆزراوەتەوە. دژی ئەم تاوانەش وێرای ئیدانەکردنی یەکسەریش پەنجەی تاوان لە لایەن حزبی دیموکرات و رای گشتی ئازادیخوازیەوە بۆ ڕژێمی ئیسلامی ئێران درێژکراوەو گومانیش لەوەدانییە.

دیارە ئەمە نە یەکەم تاوانی ئیرهابە کە ئەم ڕژێمە ئەنجامی دەدات لە کوردستانی عێراق زۆر شوێنی دونیا نە دوا تاوانیشە .
جا ئەم هەواڵی تاوانی ئیرهابە هاوکاتە لەگەڵ هەواڵی بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتی لیستی ئیعدامی زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە لایەن ئەو ڕژێمەوە لەمساڵدا. ئەمەش بووە مایەی سەرکۆنەکردن و ڕیسوا کردنی ڕژێم لە لایەن ڕای ئازادیخوازی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ئاستی دونیادا.

لەمبارەیەوە پێویستە لە وەڵام بە پرسیارەکەمان زیاتر ئەوە ڕونبکەینەوە کە چۆن ئەم ڕژێمە بە ئیرهاب و ئیعدام دەناسرێت و لە پاڵ دەیان شێوازی تری توندوتیژی و سەرکوت.
تا ئەو جێگایەی دەگەڕێتەوە بە دیاردەی ئیرهابەکەیەوە ئەوەیە وەک وتمان کە تیرۆری قادر قادری نە یەکەم تیرۆرەو نە دوا تیرۆریشە. بەڵکو لەماوەی ٢-٣ دەیەدا تەنها لەو حزبەی قادر چەندین سەرکردەی گەورەیان لێ تیرۆر کراوە. لەوانەو لەسەرو هەمویانەوە عبدالرحمانی قاسملوو دوو هاوڕێی تری بون لە نەمسا لە کۆتایی هەشتاکان . پاشان شەرەفکەندی و زۆر ئەندامو کادری تریان. بەتایبەتی لە شارەکانی کوردستان عیراق و لەسایەی دەسەڵاتی میلیشایی هەردوو حزبی هاوپەیمانی حزبی دیموکرات. تاوانی هێرش و کوشتنی بە کۆمەڵیان لە نیوەی نەوەدەکان لە کۆیە بە یەکێکی تر لە تاوانە ئاشکراکانی ڕژێمی ئیسلامی دادەنرێت کە بە هێزێکی سەربازی زۆرەوە هاتبونە سەر بنکەو بارەگاکانیان و زۆریان لێکوشتن.
ئەمە جگە لە تیرۆری سەدان کەسی هەڵسوڕاوی سیاسی تری لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە چەکدارو بێ چەکەکانی تری کوردستانی ئێران و لایەنەکانی تر، بە تایبەت لە ڕیزەکانی کۆمەڵەو حزبی کۆمۆنیست.

جا کاتێك لەم ڕوەوە لەم ڕژێمە بڕوانی بۆمان دەردەکەوێت کە چۆن ئیرهاب بۆتە تایبەتمەندیو ئامرازێکی کاراو کاریگەر بۆ کوشتن و ترساندنی نەیارەکانی و مانەوەی دەسەڵاتە سەرکوتگەرەکەی. وە ئەم تایبەتمەندی و ئامرازە تەواوکەری هەموو تایبەتمەندی و ئامرازەکانی تری سەرکوتە بۆ مانەوەی نزیک بە ٤٠ ساڵ لە دەسەڵاتە خوێناوییەکەی.
تایبەتمەندی یەکی تری ئەو ڕژێمە بریتی یە لە ئیعدام – سیدارە- کە ئامرازو کۆڵەگەیەکی کاراو کاریگەری تری دەستی ئەم ڕژێمەیە بۆ لەناوبردنی فەرمی و ئاشکرای هەموو نەیارە گەورەو بچوکە سیاسی یەکانی. هەڵبەت بەشی زۆری ئەوانەی کە ئیعدامیان دەکات تۆمەتی جۆراجۆریشیان بۆ هەڵدەبەستێت. تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە لە خوار تەمەنی ١٦ ساڵیشەوە بن ئەوە هەر ئیعدامی کردون جا بە ئاشکرا بێت یان تەمەنیانی بردبێتەوە سەرەوە بۆ ئەوەی زیاتر ڕیسوا نەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ووڵاتی ترو ڕێکخراوە نێو دەوڵەتی یەکان، لەوانە ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی و چاودێری مافی مرۆڤی ئەمریکی و لێژنەی پاراستنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، تەنها لەمساڵدا وەک وتمان نزیک بە ٥٢٠ کەسی ئیعدام کردوە بە ئاشکرا. ئەمە جگە لەوەی سەدانی تری لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ناڕەزایەتی یەکانی ئەم چەند مانگەی پێشودا، کە تا ئێستاش بە شێوازی جۆراوجۆر درێژەی هەیە، زیاتر لە ٥ هەزار کەسی لە ژنان و پیاوان، کە زۆریان لاوانن، دەسگیرو زیندانی کردوە. زۆربەیانی ئەشکەنجەی سەخت داون. تەنانەت لاقەیان کردون، بە تایبەتی لاقەی ژنان. وە لە نێویاندا خۆکوژیان کردوە چ لە زیندان چ دوای هاتنە دەرەوەیان . بێگومان ئەمەش خۆی لە خۆیدا بە گەورەترین تاوانی دژی مرۆڤایەتی دادەنرێت.
وە لەم ٥هەزار کەسە سەدانیان لە ژێر ئەشکەنجە مردون و دەیانیش لە ڕیزی ئەو لیستی لەسێدارانەدان.

ئەمە تەنها لیستی ئیعدامی ئەمساڵەو بەس. خۆ ئەگەر چاوێک بخشینێن بە لیستی نزیک بە چل ساڵی دەسەڵاتیدا ئەوە بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسی ئیعدام کردوە. وە لەنێو ئەو ئیعدامانە ئیعدامی بە کۆمەڵی ژنان و پیاوانی کۆمۆنیست و چەپ لە تاران و شارەکانی تری ئێران و ناوچەکانی کوردستان، بەتایبەتی شاری سنە، لە نیوەی یەکەمی هاشتاکان کاتێک دەیویست دەسەڵاتی سەرکوتگەری جێگیر بکات لە دونیادا ئەو تاوانانە دەنگی دایەوە.
ئەم تایبەتمەندی یەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوەو پێمان دەڵێت کە ئەم ڕژێمە هەر وەک هەمو ڕژێمە ئیسلامیو قەومی یە فاشیەکانی تر کە بە زۆری لەم ووڵاتانە فەرمانڕەوان ناتوانن یەک ڕۆژیش لە دەسەڵاتدا بن ئەگەر دەسهەڵگرن لە ئیرهابو ئیعدام.

ئیرهاب و ئیعدام بۆیان لوتکەی سەرکوتگەری و هەر توندوتیژییەکەو درێژکراوەی شێوازەو ئامرازەکانی تری بەرێوەبردن و سەپاندنی دەسەلاتەکەیانە.
ئەوەش بڵێین کە ئەم دوو تایبەتمەندییە بۆتە ئەزمونێکی گەورە بۆ زۆرێک لە دەسەڵات و ڕژێمەکانی ناوچەکەو تاقمە ئیسلامی یەکانی تر کە لەدەسەلاتیشدا نەبن.
هەر بۆ نمونە تیرۆریزمی ئیسلامی باڵی سوننەگەرا لە زۆر وڵات بەهۆی ئەم ڕژێمەوە زیاتر گەشەی کردو ئەزمون و کەڵکی زۆری لە شێوازی ئیرهاب و ئیعدامی ئەو وەرگرت.
ئەم تایبەتمەندی و ئامرازە درێژکراوەی سیستماتیکی چەوسانەوەی هەمەلایەنەی ئابوری و ئایدیۆلۆژی ، سیاسی ،ئ ابوری، کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی لەسەر هەمو کۆمەڵگا، بە تایبەتی ژنان، کرێکاران، لاوان، هەڵسوڕاوان و ڕابەرانی ناو جوڵانەوەکەیان و ناڕەزایەتی یەکانیان.

زۆرن ئەو ڕابەرە کرێکاریانەی، بە تایبەتی چەپ و کومونیستەکان، کە بەردەوام پێیەکیان لە زینداندان، وتەنانەت زۆریان لە ژێر ئەشکەنجە مردون یان ئیعدام و تیرۆر کراون لە شوێنی کارو ژیانیان.

هەروەها لەناو بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان تا ئێستا دەیان و سەدان لە هەڵسوڕاوان و ڕابەرانیان دەسگیرو زیندانی و ئیغتیساب کراون. هەر ئەو تایبەتمەندیەی ئیرهاب و ئیعدامەش وایکردوە کە زۆریان ئێران بەجێ بێڵن و لە وڵاتانی تر ببنە پەنابەر. بەڵام لەو وڵاتانەش ژیانیان لە مەترسی ئیرهابدان وەک قادر قادری.
هەڵبەت ئەم دوو تایبەتمەندی یە لە پاڵ دەیان و سەدان دیاردەی تری وەک کاتی کارکردنی زۆرو موچەو کرێی کەم. یاخود چەند مانگ موچە نەدان و کرێ نەدان . ڕێژەی بەرزی بێکاری هەژاری و نەداری و بێخانەو لانەیی و بێ خزمەتگوزاری و جیاوازی ڕەگەزی و دینی و تایەفی، بە تایبەتی جیاوازیکاری نێوان ژن و پیاو، کە بۆتە سیمایەکی تری ناسینەوەی ڕژێمی ئیسلامی دژە ژن …هتد.

بەڵام لەنێو هەمو ئەو دیاردانەدا، وەک ئاماژەمان پێدا، دیاردەو تایبەتمەندنییەکەی لە ئیرهاب و ئیعدام، ئیتر ئەو دوانە بە لوتکەی سەرکوت و توندوتیژی دەسەڵاتە پڕ لە تاوانەکەی دادەنرێت. خۆ ئەگەر ئەم دوو دیاردەیە لە پاڵ دەیان دیاردەی تری نەبوایە ئەوا ئەو ڕژێمە ئیسلامییە یەک ڕۆژیش نەیدەتوانی لەسەر دەسەڵاتی سیاسی بمێنێتەوە . چونکە ئەم ڕژێمە کە نوێنەرایەتی باڵیکی گەورەی بۆرژوازی لە ئێران دەکات ئەوەندە کۆنەپەرست و دژی ئینسانی و دژی سەرەتایی ترین مافو ئازادی و یەکانی ئینسانە هەموو بونی ناکۆکییە لەگەڵ کۆمەڵگای پێشکەوتوو مۆدرینی ئیران.

١٥-٣-٢٠١٨




لە یادی سی ساڵەی تاوانوکارەساتی هەڵەبجەدا…. موزەفەر عەبدوڵا


زەمانەت چی یە تا ڕونەداتەوە…؟!
….

ئەمڕۆ سی ساڵی تەواو تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕوودانی کارەساتی هەڵەبجەدا کە بە چەکی کیمیایی لەماوەی چەند کاتژمێریکدا زیاتر لە ٥ هەزار مرۆڤ کورژان لە لایەن ڕژێمێکی قەومی نیمچە ئیسلامی بە سەر کردایەتی سەدامو حزبی بەعس.

گومان لەوەدا نی یە کە ئەمە تاوانێکی گەورەیی مێژوویی بو کە بوە مۆری نەنگیو ڕیسوایی نەک هەر بۆ ڕژێمی فاشی بەعس بەڵکو بۆ هەمو ڕژێمەکانی ناوچەکە. هەر لە رژیمی تورکیاو ئیرانو ڕژێمە قەومیو ئیسلامی یەکانەوە بگرە تا دەگاتە دەوڵەتانی وەک ئەمریکاو ئەوروپاو تەواوی ئەوەی پێی دەڵێن کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی.
هەمویان لە پاڵ یادکردنەوەی هەمو ئەوقوربانی یەی هەڵەبجەو ئەنفاڵو دەیان کارەساتی تر، کەبەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتون لە دەیان ساڵی چەوسانەوەی قەومیدا، پێویستە ئیدانە بکریت.چونکە زۆربەی هەرە زۆریان بیدەنگەیان لیکردو ئیدنەیان نەکرد بەهۆی پەیوەندی و هاوکاری یان لەگەڵ ئەو رژیمە.تەنانەت بیدەنگە لیکردنەش خۆی لە خۆیدا جۆریک هاوکاری کردن بوو لەو دەورانەدا.

جا بەو پلەیەی کە ئەم ڕوداوە کارەساتێکی ئاوا گەورە بوو ،وە تا ئێستاش ئاسەوارەکانی ماون ، وەک خەڵکی هەڵەبجە خۆیان دەڵین ،وهاوکاری ێیویست نەکراون و، نەخۆشەکانیان چارسەنەکراون ،بە تایبەتی بەهۆی بونی دەسەڵاتێکی حزبیو بنەماڵەییو خێڵەکی بارزانیو تاڵەبانیو هاوپەیمانەکانیانەوە . ئیتر بۆیە ئەم یادەش هەمیشە کە دەکرێتەوە زیاتر دەگۆڕێت بۆ ڕۆژی ناڕەزایەتی و نیگەرانی .نارەزایەتی لە دژی دەسەڵاتی ئەم حزبانەو دزی و گەندەڵی و بارزگانی کردنیان بەم کارەساتەوە لە کاتی قەومانیەوە تا ئێستا. لە ڕویی نیگەرانیشەوە مەترسی ڕودانەوەی جارێکی تر چ بەسەر ئەم خەڵکەدا یاخود خەڵکی کوردستان بە گستی.هەمو ساتێک بە تایبەتی لەسەروبەندی ئەم یادەدا دەپرسن ئاخۆ زەمانەت چی یە تا ئەم کارەساتە ڕوونەداتەوە؟!

بە ڕای من وەڵامی دروستی ئەم پرسیارە لەوەدایە کە دەبێت ئەو هەلومەرجە خۆیی و بابەتیانە ڕونبکریتەوەو دەسنیشان بکرێت کە ئەو تاوانەی تیا رویدا تا ئەو نیگەرانیانە بە هەند وەرگیرێن . ئەو هەلومەرجەی کە بوە هۆی ئەوەی ئەو کارەساتە گەورەیە ڕوویداو رژیمی بەعس کوشندەترین چەکی قەدەغەکراوی تیا بەکار هێنا زۆر بە کورتی ئەمانەن:
یەکەم : بوونی دەوڵەتو ڕژێمێکی قەومی فاشی دەیان ساڵەی وەک بەعس کە ببوە هۆی سەرهەڵدانو بەردەوامی ستەمو کێشەی قەومی لەسەر خەڵکی کوردستان.
ئەمەش هۆکاڕیکی سەرەکی لەناوی هۆکارەکان بوو بۆ سەرهەڵدانی خەباتو نارەزایەتی دژی ئەم ستەمەو هەروەها جوڵانەوەی قەومیو پێکهاتنی چەندین حزبی قەومی لەناوی کۆمەڵگای کوردستان. وە زۆێک لەم حزبانە لە پاڵ پروپاگەندەیان بۆلابردنی ستەمی قەومی بەڵام هەمیشە رەچاوکردنی بەرژەوەندی یە ئابوریو سیاسییە چینایەتی یە بۆرژواکانیان جیمەبەستی یەکەمیان بووە لەهەمو روویەکەوە.باشترین بەڵگەش ڕێکەوتنیانە لەگەڵ ڕژێمەکانی بەغدا تەنانەت لە دژی یەکتریش.ئەمە جگە لە ریکەوتن و بەکرێگیراویان بو رژێمەکانی تر. بۆیە ریکەوتنی یەکیتی و پارتی لەگەل رژیمی ئیسلامی ئیران لەو ساتە وەختەی شەر هۆکارێک بوو بۆ رودانی کارەساتەکە.
دووەم: خاڵێکی تر لە هەلومەرجەکان بونی جەنگی کاولکارانەو کۆنەپەرستی و دژی ئینسانی نێوان ڕژێمی بەعسو ڕژێمی ئیسلامی لە ئیران بو.کە زۆربەی ڕژێمە قەومی یە عەرەبی یەکانو دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیا لەم شەرەدا هاوپەیمانو هاوکاری بەعس بون. بۆ نمونە یەکێتی سۆڤیەتی پێشو و هاوپەیمانەکانی لە پەیمانی وارشۆ و ،هەروەها ئەمریکاو ئەندامانی پەیمانی ناتوش هاوکاری بەعس بوون بۆ سەرکەوتن . بە تایبەتی لەو دەورانە ململانێی و هاوکێشە سیاسی یە نێو دەوڵەتی یەکان بە قوناغێکی چانوسسازی کۆتایی هاتنی جەنگی سارد تیپەر دەبوو.

سێهەم : تا ئەوجیگایەش دەگەڕیەوە بە لایەنێکی تری دۆخی ناوخۆ بریتی بوو لە بونی دەسەڵاتێکی لەرادەبەدەر سەرکوتگەری قەومی فاشی وەک ئاماژەمان پیدا .وە ناوەڕۆکی ئەم دکتاتۆریە رەهایە لەهەمو رویەکەوە پیویستییەکی سەرەکی بوو بۆ پاراستنی ئابوری و سیاسی دەسەڵاتەکەی .وە کاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر ئەوەی بە ناچاری خەباتو نارەزایەتی شاری سەخت بکاتەوە چ لە کوردستان چ لە ئاستی سەراسەری وولات . ئەم دۆخەش فاکتەرێکی کاریگەر بوو تا ئەم حزبانە جگە لە شیوازی خەباتو نارەزایەتی چەکداری شاخی زیاتر گرینگی بە هیچ شیوازیکی تری جەماوەری نەدەنو بۆشیان مەبەست نەبو.چونکە ئەوان ئەوەیان دەزانی کە خەباتو نارەزایەتی جەماوەری شاری دژی ڕژێم ژێر پێی خەباتی چەکداری شاخی ئەوان زۆر لاواز دەکاتو، دەبیتە مایەی گەشەو هۆشیاری سیاسی و چینایەتی جەماوەری کریکارو زەحمەتکیش.

هەڵبەت من نالیم بە یەکجاری شێوازی ، ئەوەی پێی دەڵێن ،خەباتی چەکداری و پاتیزانی رەتبکریتەوە لەهەمو حاڵەتێکدا نەخێر. بەڵام کردنی بە تاکە ڕێگا بۆ دژایەتی کردنی ڕژێمی سەرکوتگەری فاشی بەعس ئەوە زۆر نادرستەو ، دژی شێوازەکانی خەباتو ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی و مەدەنیانەو شاری یە. ئەوان هەمیشە بانگشەی ئەوەیان دەکرد کە رژێم بە نارزایەتی ورەپەرینی جەماوەری خەڵک نارۆخیت ، یان لە باشترین باردا ئەیاون ووت خەڵک راناپەرێت وەزعی ئابوری یان باشە تەسلیم بە وەزعەکە بونە . بەلام نارەزایەتی و راپەرینەکانی میسرو تونس سەلماندی کە باشترین شیوازی خەبات بو روخانی سەرکوتگەرین رژیمەکان خەباتو نارەزایەتی و راپەرینی جەماوەریە لە شارەکاندا . هاوکات نارەزایەتی و هەستانی جەماوەر لە ١٩٩١ بەلگەبون بۆ هیزی جەماوەر لە راماڵێنی رژیم بەلام ئەو کاتیش ئەوان هەر بە خەڵکیان دەوت دەبێت پشت بە هێزی پیشمەرگە ببەستن لە ژێر چاودێری ئاسۆۆ ئامانجەکانی ئەواندا بن.

ڕاستی یەکەی هەر ئەو شێوازی خەباتی چەکداری چەتەگەری یەش بو کە بوە مایەی گرتنی دەسەڵاتیان بۆ ماوەی نزیک بە سی ساڵ. وە لەم ماوەیەشدا کارەساتی گەورەیان بەسەر خەلکدا هیناوە.
جا کاتێک بەراوردی هەمو ئەو هەلومەرجە خۆییو بابەتی یە سیاسی یانە دەکەین لەگەڵ ئەمڕودا ئەوە ڕاستە زۆر وەزع گۆراوە لە ئاستی ناوخۆیی ناوچەیی و نێو دەوڵەتیدا بەڵام هێشتا بایی ئەوەندە ماوە بە تایبەتی لە بونی ڕژێمی فاشی وەک ئوردوگانو ڕژێمی ئیسلامی ئێرانو رەوتە ئیسلامی یە تیرۆریستەکانو ململانێی ناوخۆیی و ناچەییو نێو دەولەتی کە مایەی نیگەرانی خەڵک بن.
هەر ئەوەی کە لەم چەند سالەی شەڕ لە سوریا چەکی کیمیایی و زۆری تر لە لایەن ڕژێمی ئەسەدو ئوردوگان لەهەندیك ناوچەی سوریا بەکار هاتوە بەڵگەی ئەوەن کە هێچ زەمانەتێك نی یە بۆ رونەدانەوەی کارەساتی هەڵەبجە.

ئەمە جگە لە بونی یەک پایەی سەرەکی مانەوەی دۆخەکە ،کە هۆکاریکی سەرەکی بو لە ڕودانی کارەساتی هەڵەبجە ، ئەویش کێشەو ستەمی قەومی یە لەسەر خەڵکی کوردستان لە سوریاو تورکیاو ئیران. تەنانەت لە عیراقیش ئەم کیشەی قەومی یەی کورد بە تەواوی چارەسەر نەبووە و پێوستی بە چارەسەری یەکجاری یە.
بە رای من یەكیک لە ڕێگا چارەکانیش بۆ ئەم کێشەو ستەمە لەمڕۆژگارەدا راپرسی – ریفراندومێکی – ئازادی یەکدەستانەی خەڵکو کوردستان و هاوهەڵویستی بەرەی ئازادیخوازی و لایەنگری زۆرێک لە دەزگا نێو دەوڵەتی یەکانە. جا خۆ ئەگەر خەڵک لەم دەنگدانە لە هەمو بەشەکانی کوردستان دەنگیاندا بە جیا بونەوەو پێکهینانی دەوڵەتی سەربەخۆ ئەوە دەبێت ڕێزی لێبگریتو پشتیوانی لێ بکرێت. هەڵبەت نوکولی لەوە ناکرێت ئەگەر لەم ووڵاتانە ناوەڕۆکی ئەم دەوڵەتو رژێمە قەومی و ئیسلامی یە فاشیانە گۆڕان بە دەوڵەتو ڕژێمی تەواو سکولارو دیموکراتی وهەمو هاووڵاتیان مافی یەکسانیو هەمو ئازادی یە سیاسی یەکانیان هەبو ئەوەش مایەی زەمانەتە بۆ دوبارە نەبونەوەی کارەساتی هەڵەبجە.

خۆ لە حاڵەتی سەرهەڵدانی ڕاپەرینو شۆڕشە کرێکاری یەکانی وەک شورشی ئوکتوبەری ڕوسیای ١٩١٧و دامەزراندنی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی خەڵک لە شوراکانداو بەرقەرارکردنی کۆمەڵگایەکی شوسیالیستی ئەوە ئیتر چارەسەری کیشەو پرسی قەومی بە یەکجاری تەواو دەبێت.هەروەک چۆن هەر لەسەرەتایی شوڕشی ئۆکتۆبەر دەوڵەتی یەکیتی سۆڤیەت بە ڕابەری بەلشفی یەکانو لینین جاڕی مافی چارەی خۆنوسینی میللەتانیان دا نەک هەر لەو ووڵاتە بەڵکو لە زۆبەری ووڵاتانی تر چارەسەر بو ئەوە بێگومانە چارەسەری ڕیشەیی نەک بۆ کێشەو پرسوستەمی نەتەوەیی بەڵکو هەمو جۆرە کێشەو ستەمێکی تر بەرەو کۆتایی دەچێت.
بۆیە زەمانەتی تەواوی ڕونەدانەوەی تاوانوکارەساتی هەڵەبجە لە گۆڕینی ئەو هەلومەرجە بابەتی و خۆیی یە سیاسییانەدایە.

١٦-٣-٢٠١٨
موزەفەر عەبدوڵا




کێ درێژە بە کورتەی مێژووی کات دەداتەوە…؟! … موزەفەر عەبدوڵا


لەغەمی مەرگی ستیڤن هاوکینگدا …

لە کاتێکدا ئەمڕۆ یادی ١٣٥ ساڵەی مەرگی ئەو مرۆڤە بلیمەتە شۆڕشگێرەیە کە ڕێڕەوی مێژویی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی گۆڕی ، کە لە تێزە بەناوبانگەکەیدا کورتی کردەوەو ووتی :هەمو فەیلەسوفەکانی پێشو تەنها دونیایان لێکداوەتەوە بەڵام گرینگ گۆڕینێتی ، کە ئەویش کارڵ هینرش مارکس بو کە لەساڵی ۱۸۱۸ لە ئەڵمانیا لە دایک بوو لە ساڵی ١٨٨٣ لە لەندەن مرد.

بەڵام بە داخەوە ئەمرۆ بە پێی هەواڵەکان کە لەسەر زاری کوڕەکانی یەوە لوسی ، ڕۆبەرتو تیم مردنی ستیڤن ئیدوارد هاوکینگی باوکیان بلاوکردەوەو بیستمان.
شایانی ئاماژەیە هاوکینگ خاوەنی چەندین تیۆرو کتێبەو کە یەکێک لە بەناوبانگترین و بەبەهاترینیان بریتی یە لە کتیبی کورتەی مێژویی کات وەک لە تایتڵی سەرەوەی بابەتەکە ئاماژەمان پیداوەو کردومانە بە پرسیارێکی ئومیدبەخش کە کێ جێگای ئەو دەگرێتەوەو بەردەوام دەبێت لە داهێنانی زانستی.

هاوکینگ لەم سەردەمەدا لەبواری فیزکو گەردونناسیدا بێ موبالەغە گەورەترین زاناو پسپورەو قامەتی ئەگەر لە ئەیزک ئەنستاین بڵندتر نەبێت ئەو هیچ کورتر نی یە.بە پێی ووتەی پسپۆرانی ئەو بوارە کە وەسفی دەکەن لەسەر کورسی یەکەی ئەنستاین دانیشتوە لە زانکۆی کامبرج لە بەریتانیا.
کورتەی ژیاننامەی ئەم مرۆڤە مەزنە ئەوەیە کە لە ڕێکەوتی ٤-١-١٩٤٢ لە دایک بوە لە شاری ئۆسفوردی بەریتانیاو ،هەر لەوێس چۆتە خوێندنگای سەرەتایی وپاشان ئامادەیی و لە کۆتایدا بە پلەی ئەکادمیک بەسەرکەوتویی تەواو کردوە.وە لە کۆلیژی زانستی گەردونناسی – کۆزمۆلۆجیا – لە زانکۆی کامبرج وەرگیراوە. بەڵام بەهۆی نەخۆشییەکی مێشکەوە کە لە دەورانی هەرزەکاری توشی هات تەواو پەکی کەوت .هەرچەندە یەکەمجار دەیتوانی کەمێک قسە بکات، بەڵام بە تێپەربونی کات دەنگیشی تەواو لە دەستدا.هەر لەوکاتانە پزیشکەکان پێیان وابو کە تەنها ٢-٣ ساڵ دەژێت .بەڵام خۆشبەختانە پێشبینی یەکانیان ڕاستدەرنەچوو . سەرەڕای چەند نەخۆشی تر تا ئەمڕۆ ژیاو ، لەسەرو هەمو ئەو نەخۆشیانەشەوە توانی بەهۆی زیرەکی و بلیمەتی و بە ئیرادە گەورەترین خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات بە تایبەتی لەو بوارەی کە خۆی لەرادەبەدەر ئارەزوی دەکرد کە فیزیاو گەردونناسی بو.هەر بۆیەش توانی چەندین تێور دابنێتو گەلێک دۆزینەوەی مەزنی بکات.لەوانە پەی بردن بە دەرهاویشتنی تیشکەکانی کونیلە ڕەشەکان- الثقوب السوداء-
کە بەم تیۆر- بیردۆز-ە یەی بیردۆزەکانی زاناکانی پێش خؤی لەوبوارە پوچەڵ کردەوە.
هەروەها لە بواری تێوری ڕێژەیی کە ئەنستایین بە داهێنەری دادەنرێت ، ئەو کۆمەڵێک زانستی تری خستە سەر ئەو تیۆرە.

شایانی ئاماژەیە کە کاتێک لە تەمەنی ٢٤ ساڵ تێزی دکتۆراکەی بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٦٦ بوە پر فرۆشترین کتێبەکانی ئەوکاتە کە لە ١٣٤ ڵاپەرە پێکهاتبو.هاوکات ساڵی ١٩٨٨ کە کتێبی کورتەی مێژویی گەردونی بڵاوکردەوە لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە دوو ملیۆن دانەی لێفرۆشرا.
بێگومانە کە تیوری و دۆزینەوەو پەی بردنی بە نهێنی یەکانی دورستبونی کاتو شوێنو گەردون بۆ مرۆڤایەتی دەسکەوتی گەورەن بۆ پوچەڵ کردنەوەی ئایدیالیزمو میتافیزیک کە زیاتر پشت بە ئەفسانەو خەیاڵەکان بە تایبەتی خورافە ئاینییەکان دەبەستێت .

هاوکینکیش وەک سەدان زانای تری ئایزاک ئەنستاین و داروین و فیساگۆرسو کۆپەرنیکۆسو باسکاڵو نیوتن و گالیلۆ …هتد کە لە بوارە جیاجیاکانی زانستدا بونەتە بەهێز بونی تیورەکانی ماتریالیزمی دیالەکتیک بە تایبەتی لە بواری کۆمەڵناسیداکە یەکێک لەسەرچاوەکانی بیری بیرمەندو گەورە شۆرشگێری مرۆڤایەتی کارل مارکسە . ئەوە نزیک بە سەدونیویکیشە بە مارکسیزم ناسراوەو هەمو بەرەی ئایدیالیزمو میتافیزیک بە تایبەتی لە ڕوی فکری و سیاسی یەوە دژایەتی دەکەن.

ئێستا تیورەکانی هاوکینک بەر لەهەر شتێک وەڵامی تیژی زانستی یە دژی بیروباوەری خورافی ئایینی کە سەرچاوەی بونی هەمو شتێک بۆ دروستکەرێک – خالقێک بەناوی اللە – خودا- یەک دەگێرنەوە . لەمبارەیەوە هاکینگ چەندین کوتە ووتەی هەیە لەوانە کە دەڵێت :من مێشکی مرۆڤ وەکو کۆمپیوتەرێک ئەبینم لەکار ئەکەوێت کاتێک پێکهاتەکانی لەکار دەکەون.هیچ بەهەشتێک یان ژیانی ئاییندە – قیامەت – چاوەڕێی کۆمپیوتەرە شکاوەکان ناکات .ئەوەی باسی قیامەتو ژیانی ئاییندە دەکات ئەوە خورافەی ئەو کەسانەیە کە لە تاریکی ئەترسن- هەروەها بە پێچەوانەی زۆرێک لە زاناو پسپۆرەکانی تر ئەم زۆر ڕاشکاوانەو دور لە ڕێزدانان بۆ باوەرو هەستە ئایدیالیستی یەکان ڕای ماددیانەی خۆی داوە بە تایبەتی لەبارەی خورافەی دینی یەوە. تا هەرچی زیاتر خەڵک باوەڕ بەو خورافانە نەکەنو بیر بکەنەوەو بە شوێن پەی بردنی ڕاستی یەکانی دروست بونی بون بە گشتی یەوە بن.
خاڵێکی تری گرینگو بەرچاو و ڕونو ڕاشکاوی هاکینک بیرو هەڵویستە ئنسانی یەکانێتی لەڕویی ئابوری و سیاسی وکۆمەڵایەتی یەوە.ئەو هەمیشە لایەنگری ئازادی و یەکسانی نێوان مرۆڤەکان بوە. لە یەکێک لە ووتەکانی دەڵێت ئەگەر هەلومەرجو دەرفەتی یەکسانی بۆ هەمو مرۆڤەکان بڕەخسێت ئەوە لە جیاتی هاوکینگێک چەندین هاوکیکنگی تر پەیدا دەبن بۆ پەی بردن بە ڕاستی یە شاراوەکانی بون.

هەروەها لەبارەی بە خراپ بەکارهێنانی زانست لە لایەن سیاسەتو سیستەمی سیاسی یەوە کە چۆن بەهۆی ئەم سیستەمەوە ئەگەری زۆر هەیە بەهۆی جەنگێکی ئەتۆمی یەوە مرۆڤایەتیو زەوی لەناوبچێت .یاخود بەهۆی دروستکردنی ڤایرۆسێکی کوشندەیەوە لە لایەن ئەم ڕژێمێکەوە کە ببێتە هۆی بڵاوبونەوەیو لەناوچونی هەمو مرۆڤایەتی.هەر بۆیە پێشنیار دەکات کە پێویستە مرۆڤایەتی بیر لە گواستنەوەی ژیان بکەنەوە بۆ سەر ئەستێرەکان تا ئەگەر مرۆڤایەتی سەر زەوی لەناو چو بەهەر هۆیەکەوە ئەوە لەسەر ئەستێرەکانی تر ژیان بمێنێت.

تەنانەت لە ساڵەکانی ئەم دواییەدا بە تەواوی هەڵویستی لە دژی جەنگەکانی ئەمریکا . هەروەها لە دژی سیاسەتی بە تایبەتی کردنی بواری تەندروستی و خوێندنو پەروەدە دەربریوەو دژی ئەو سیاسەتانەی حکومەتی ڕاستی محافەزەکار بوو.وە هەمیشە داوای دەکرد کەبەهیچ جۆرێک نابێت.
بەشی تەندروستی بدرێت بە کەرتی تایبەت.چونکە تەندروستی سەرەتایی ترین پێویستی مرۆڤایەتی و نابێت دەوڵەت بە شوێن سودو قازانجەوە بێت.
هەروەها خاڵێکی تر ئینسانی ئەم زانایە ئەوەبو بە پیچەوانەی زۆربەی زاناکانی ترەوە هەمو کات تیۆرو دۆزینەوە زانستی یەکانی خۆی ڕاستەوخۆ، یان بەهەرزانترین نرخ دەخستەبەدەست هەمو خەڵکی .
هەر بۆیە نازناوی باڵوێزی زانستی خەڵکیان پێبەخشی بوو.تەنانەت لە کاتی فرۆشتنی کتێبی کونیلە ڕەشەکان لە یەک ڕۆژدا لەسەر پێگەی نێتی زانکۆی کامبرج ئەوەندە کڕیارو داگرتن زۆر بوو کە پێگەی نێتەکەیان لەکار کەوت .بەپێی ئامارەکان زیاتر لە نیو ملیون کەس ئەو ڕۆژە خەریکی داگرتنی ئەو کتیبە بونە.
بۆیە ئەمڕۆ کە ئەم زانا بلیمەتە گەورەیە لەدەست دەدەین ئەوە گەورەترین زیانە بە مرۆڤایەتی دەکەویتو پڕکردنەوەی ئەم زیانە وا ئاسان نی یە.
ئیمە وەک سەرنوسەرو نوسەرانو هەمو مرۆڤە ئازادیخوازو یەکسانیخوازو پیشکەوتنخوازو زانستخوازەکان ڕایدەگەیەنین کە وێرای بەشداری لە غەمو پەژارەی کەسوکاری ئازیزی هاوکینگو ،هەمو زاناو پسپۆرەکانو مرۆڤایەتی ئازادیخوازەکان ، بە لەدەستدانی ئەم مەشخەڵە گەشەی زانست و زانیاری ، هاوکات بە ئومێدەوە دەپرسین ئاخۆ کێ درێژە بە کورتەی مێژووی کات دەداتەوە لە جیاتی هاوکینگ.
بیگومانە کە ناوو یادی هاوکینگ لەسەدەکانیش تێپەر دەکات

تێبنی:
ئەم نوسینە ئەمرۆ لە بلاوکراوەی بۆ پیشەوە بلاوکراوەتەوە

موزەفەر عەبدوڵا
١٤-٣-٢٠١٨




كێ کردیو كێ خواردی…؟! … موزەفەر عەبدوڵڵا

ئەمە گوتەیەکی پڕ ماناو مەغزای لەمێژینەیە کە هەمیشە لەسەر زاری خەڵکەو دەوترێتەوە لە کاتی بردن و دزینی بەرهەمی کاروڕەنجو تێکۆشانی کەسانێک لە لایەن یان کەسانیکەوە.ئەم گوتەیە ڕێک دێتەوە لەگەڵ کرۆکی سیستەمی سەرمایەداریدا کە چینی کرێکار کار دەکاتو چینی بۆرژوا بەرهەمی کار دەیخوات.بێگومانە هەمو ئەمەش بەهۆی ئەوەی چینی بۆرژوای خاوەن سەرمایەو ئامرازەکانی بەرهەمهینان بە هێزی ڕێکخراوی دەسەڵاتی سیاسی لە چوارچیوەی دەوڵەتو حکومەتو دامودەزگا یاساییو راپەراندنو قەزایی و چەکداری و راگەیاندنو دەیانی دەزگای تر هەلومەرجی بەرهەمهینان دەپارێزێت.

ئێستاش کە سەروبەندی یادی ساڵانەی هاتنە مەیدانی جەماوەری کوردستانە لە دژی ڕژێمی قەومی فاشی بەعس لە ساڵی ١٩٩١ هەمیشە گوێمان لەم گوتەیە دەبێت کە ڕاپەرین خەڵک کردی بەڵام پارتی و یەکێتی وەک تاقمێکی چەکداری شاخی بنەماڵەیی و خێڵەکی بەرهەمی راپەرینی خەڵکیان خواردو لەبەری حەسانەوەو بونە خاوەنی دەسەڵاتو پارەو کۆمپانیاو ڤیللاو سەرمایەو خەڵکیشیان لەبرسا کوشتوە.

بۆڵێکوڵینەوەو ڕونکردنەوەو رایدانێکی کورت لەسەر پرسی ڕاپەرینو پاسادانی بەسەر ئەم گوتەیەدا، وا پێویست دەکات لێرەدا جارێکی تر دوای ٢٧ ساڵ چاوێکی ڕەخنەیی خێرا بخشێنینەوە بەسەر هەمو ئەو ڕوداوانەدا کە لەوساڵانەدا ڕویاندا.

دیارە ئەوە ڕوونە کە ڕوداوی هاتنە مەیدانی خەڵکی لە: ڕژانە ناو کۆڵانو شەقامو گۆڕەپانەکانەوە تا هێرش بردن بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی بەعس و سەربازگەو جبەخانەو ، تەنانەت تا دامودەزگا و کۆگا حکومیەکانو بەتاڵانبردنیان، هەموی لە سایەی هەلومەرجێکی سیاسی پڕ ئاڵوگۆڕو وەرچەرخانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی وناوخویدا بوو. وە جەماوەر بە بێ یەکگرتن و ڕێکخراوبونی جەماوەری چینایەتی خۆیان و، بە بەرزکردنەوەی دروشمی وەدەرنانی ڕژێمی سەرکوتگەر دەبێت لە کوردستان بچێتە دەر کۆببنەوە و دەستیان دایە ڕاپەین.ئەمە جگە لە چەندین دورشمو خواستی ترکە هەنێکیان مۆرکی چەپییان پێوە بوو . زۆریشیان پیاهەڵدان و ستایشی حزبە قەومی یەکان و هیزی پیشمەرگەو سەرکردەکانیان بوو لە لایەن ئەندامانو لایەنگرانیان و رێکخستنە نهینی یەکانیانەوە لەناو خەڵکدا.

تا ئەو جێگایە دەگەڕێتەوە بە هەلومەرجی ناوخۆیی بریتی بو لە بونی ڕژێمی سەرکوتگەری ناسیونال قەومی عەرەبی کە دەیان ساڵ بوو بە ئاگرو ئاسن دەسەڵاتی سەپاندبو بەسەر خەڵکی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی .وە هەمو جوڵانەوەو حزبو چالاکییەکی سیاسی وڕێکخراوەیی قەدەغەکردبوو. لەوانەش جوڵانەوەی ناسیونال قەومی کوردو حزبەکانیان، کە گەورەترینیان یەکێتی و پارتی بونو، خاوەنی هێزی چەکداری ملیشایی دەیان ساڵ بون.

هاوکات ڕژێم تازە لە شەڕێکی هەشت ساڵە لە دژی رژێمی ئیسلامی لە ئێران هاتبوە دەر.بەهۆی ئەو شەرەوە توشی قەیرانێکی قوڵی ئابوری بوبو. ئەمە سەرەڕای قەیرانی قوڵی ئایدیولۆژی و سیاسی جوڵانەوەی ناسیونالیزمی عەرەبی ، کە حزبی بەعسی دەسەڵاتدار لایەنیکی بەهێزی بوو، لەبەرامبەر کۆمەڵێک بەرهەڵست – تحدیات –ی نوێی ئەو دەروانە.لەوانە بە تایبەتی بە دەسەڵات گەییشتنی جوڵانەوەی ئیسلامی سیاسی شیعەگەرا لە ئێران کە ببوە مەترسی گەورە بۆ سەر دەسەڵاتی ناسیونال عەرەبی ئیسلامی سونەگەرا ،بە تایبەتی لە کەنداوی عەرەبی.بیگومان ئەمەش خۆی یەكێک لە هۆکارە سەرەکی یەکان بوو بۆ بەرپابونی ئەو جەنگە کۆنەپەرستانەیە.

دوای کۆتایی هاتنی جەنگ کە هەشت ساڵی خایاند ،لە چوارچیوەی هەلومەرجێکی تازە بەدیهاتویی جیهانیدا ، ڕژێمی بەعس بۆ قەرەبو کردنەوەی هەمو شکستە ئابوری و سیاسی و سەربازی یەکانی ، کوەیتی داگیرکرد .لەم شەڕو داگیرکاریەشدا نەک هەر سەرکەوتو نەبو بەڵکو شکستێکی گەورەی تری توش بوو کە بووە زیاتر قوڵبونەوەی چەند قاتی قەیرانە هەمەلایەنەکانی .
بێگومان هەمو ئەمانە هاوکات بوو لەگەڵ دەسپێکردنی گەورەترین ئاڵوگۆڕو وەرچەرخانی جیهانی کە خۆی لە کۆتایی هاتنی دوو جەمسەری دونیا ،کە هەرەسی جەمسەری بلۆکی ڕۆژهەڵاتی بەناوی سوسیالیستی و باڵادەستی هەرە ڕاستی بۆرژوا ئیمپریالی بوو، بە ڕابەری ئەمریکا.وە ئەم داگیرکاریو شەڕەی ڕژێمی بەعسیش لە کوەیت بوە ئامرازو بەهانەیەک بۆ زیاترهێزنواندنی ئەمریکاو دەخاڵەت لە عێراقو ناوچەکەو ڕاگەیاندنی سیاسەتو ستراتیژی نوێی جیهانی .

سەرەنجام ڕژێمی بەعسو سوپا زەبەلاحەکەی بە شکستێکی گەورە پاشەکشەی کردو بە تەواوی بوە مایەی لاوازی دەسەڵاتە سەرکوتگەرەکەیو بیزاری زیاتری خەڵک .وە هاتنە پێشەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ نیشاندانی ئیرادەیان لە دژی رژیم.دیارە پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە ئابڵوقەی ئابوری جیهانی لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە، کە ئەمریکا باڵادەستی رەهای بەسەریدا هەبوو ،خەڵکی کردبوە سەر ساجی عەلی ،وەک دەڵێن ، کە ئەمەش هۆکارێک بو بۆ زیاتر توڕەبونی خەڵکو سود وەرگرتن لەهەر دەرفەتێک بۆ روخانی ڕژێم.

هەمو ئەمانە هاوتەریب بوون لەگەڵ بانگشەکانی ئەمریکاو دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاواو ناتۆ بۆ دیموکراسی ومافی مرۆڤ و زۆر دروشمی بریقەداری تر.وە کاریگەریان هەبوو لەسەر پەرەگرتنی نارەزایەتی خەڵکی کوردستان تا ئاستی ڕاپەرین بەمانا باوەکەی . ئەمە جگە لەوەی پارتی ویەکیتی و هاوپەیمانەکانیان لە پێش جەماوەرو ڕێکخراوە چەپەکانەوە باشتر لە خۆ ئامادەکردنی ریکخراوەیی و سیاسی و سەربازیدا بون بۆ ئاڵوگۆڕەکان.ئەوان هەمیشە وەک بەدیلی سیاسی ئامادە بون و نەخشەو پلانیان دادەڕیژا.خۆ ئەگەر چی لەناو شارەکان سەرمەشقی هەمو خۆپیشاندانو هەڵمەتەکانیش نەبوبن بەلام هەمێشە خۆیان وەک بەدیلی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی رژێم دەخستە پێش چاو.

ئەگەرچی ڕێکخراوو گروپو هەڵسوراوەکانی بزتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریش بە گشتی ، سەرەڕای دستبردنیان بۆ کۆبونەوە گشتی یەکانی کرێکاران و خەڵکی لە کارگەو گەڕەکو شوێنە گشتی یەکان و،دامەزراندنی شوراکانو هەڵبژاردنی نوێنەرانو قسە کردن لە دەسەڵاتی شورایی بەرامبەر بە دەسەڵاتی حزبە قەومی یەکان ، بەڵام هەر کەوتنە ژێر کاریگەری ئەو دۆخو کەشە سیاسی و فکری یەی کە باڵی کێشابوبەسەر جیهانو عیراقو کوردستاندا.هەر بۆیە ئەم چەپە نوی یەش بوە پاشکۆی روداوەکان.

ئەم چەپە نوێیەش هێشتا هەر بڕوای وابو کە هەرهاتنە مەیدانێکی بە کۆمەڵی خەڵک و بەرزکردنەوەی دروشمی روخانی ڕژێمێک خود بە خود دەیگەیەنیتە سەر دەسەڵاتی دڵخوازی خۆیان.ئەمەش یانی دانانی ئەم ڕوداوانە بەهەمان پرنسیپ و پیوانە گشتی یەکانی راپەرینە نەریتی یەکان بە بی لەبەرچاو گرتنی ئەو هەمو ئاڵوگۆڕو وەرچەرخانە فکری و سیاسیو ئابوری و کۆمەڵایەتی و سەربازییە کە لەو سەروبەندەدا هاتنەپێش.

بۆیە کاتێک لەم گۆشە نیگایەوە،و لە بۆتەی هەمو ئەو دۆخە ناوخۆییوناوچەییو جیهانی یەدا چاو بخشێنینەوە بەو ڕوداوانەی مانگی مارسی ٩١ ، کە پێیان دەڵێین ڕاپەڕین ، دەگەینە ئەو ڕایەی کە بەڵێ ئەم ڕوداوانە ئەگەر چی بوە مایەی هاتنە مەیدانی خەڵک و بە گەڕ خستنی ئیرادەیان و کۆمەڵێک دەسکەوتو ئەزمونیش بەڵام لە ڕووی ناوەڕۆکی ئایدیولۆژیو فکریو سیاسیو کەلتورو نەریتەوە لە چوارچێوەی جولانەوەی ناسیونال قەومی کورد- کوردایەتی-بوو، کە ناوەڕۆكێكی بنەماڵەیی و خێڵەکی لەڕادەبەدەر دواکەوتوانەی هەیە .بە تایبەتی ئەم جولانەوەیەش لەهەر کاتێک زیاتر کەوتە ژێر هەژمونی ئاسۆو ئامانجەکانی ئەو وەرچەرخانە راستڕەوی جیهانی یە بەرابەری دەوڵەتی ئیمپریالی ئەمریکا .
هەر بۆیە ئەگەر خەڵکی راپەڕینێشیان کردبێت و ئەم تاقمانە هیچیشیان نەکردبێت لەو ڕوداوانە بەڵام بەرهەمەکەیان خوارد بەهۆی ئەوەی ئەوان بەدیل بون و هێزی ڕێکخراوی سیاسیو سەربازی و دەیان ساڵ ئەزمونیان هەبوو.

جا هەر ڕاو بۆچونو لێکدانەوەیەک بۆ ئەو ڕوداوانە، بۆ ئەوەش کە پێی دەڵێین ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ ،کە ئاکامەکەی گرتنی دەستی دەسەڵاتی سیاسی ئەمانە بون تا ئییستا، لەم گوشەنیگا چینایەتی یەوە نەبێت ئەوە ناتوانێت ڕاوبۆچونو هەڵویستگیری بابەتی و دروستی سیاسی کۆمۆنسیتانە بێت بۆ ئەو ڕودوانە. وە ناشبێت بە ئەزمونێک بۆ داهاتوی بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازیو چەپوکۆمۆنسیت.

بۆ ئەوەی لە داهاتودا دەرفەت نەدرێت بەوەی بەرهەمی کاروڕاپەڕینی زۆرایەتی خەڵک کەمایەتی یەکی چەکداری دزو گەندەڵ بیخوات وەک ئەم سی ساڵە ئەوە پێویستە جەماوەر خۆیان لەسەر فکرو سیاسەتو نەریتو شێوازێکی نوێ ڕێکخەنو چەکدار کەن.وە داوای بەدیلو دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان بکەن کە ئەویش دەسەڵاتی جەماوەری شورایی یە لە خوارەوە بۆ سەرەوە کە لە روداوەکانی ئازاری ٩١ سەریهەڵداو بۆتە ئەزمونێک بۆ داهاتو سەرەرای هەر کەموکوری یەک کە هەیبوو




قازانجی جەنگ لە چیدایەو بۆ کێیە …؟! … موزەفەر عەبدوڵا

لەمساڵدا بای ١٧ملیارو نیو چەکمان فرۆشتوە … پۆتین وادەڵیت.….

لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ وە ،کە بە کۆتایی هاتنی جەنگی ساردی نێوان بلۆکی ڕۆژئاوای سەرمایەداری بازاری ئازاد بە ڕابەری ئەمریکاو، بلۆکی ڕۆژهەڵاتی سەرمایەداری دەوڵەتی بەڕابەری یەکێتی سۆڤیەتی بەناو شۆسیالیستی هەرەسهێناوە ،تا ئیستا هەمو مێژووی سەدەکانی ڕابردوو بە قەد ئەم نزیک بە سی ساڵە جەنگی کارەساتباری بەخۆیەوە نەدیوە .ئەو کوشتو کوشتار، ئاوارەیی ، دەربەدەری ، پەنابەری ، بیکاری ، هەژاری ، قاتوقڕی و دوژمنایەتی یە نیوان خەڵک کە دورستیان کردوەو ڕویانداوە لەهەمو میژویی رابردوی سەدەکانی تری نەبوە.لە کاتێکدا هۆشیاری و زانستو زانیاری و لەهەمو بوارێکدا لەهیچ سەردەمیکدا وا پەرە سەندو نەبوە.هەر بۆیەش لەم سی ساڵە هەواڵو پرسو ڕاگورینەوەو هەڵوێست گرتن لەبارەی جەنگەوە بەشی نیوەی زیاتری هەمو دامودەزگای ڕاگەیاندنەکان و قسەوباسی سیاسەتمەداران و هەر مرۆڤێکی ئاسایی بوە وەکوەک پیویستی خواردنی رۆژانەی لێهاتوە.

بەڵام زیاتر بونی کارەساتەکان لە رووی سیاسی یەوە لەوەدایە کە بەشی هەرە زۆری مرۆڤەکان ، تەنانەت ڕاڤەکارە سیاسی یەکان و چاودێرانیش ، پێیان وایە هۆکاری ئەم جەنگانە لەسەرو ئیرادەی مرۆڤەکان و حزب و دەسەڵاتو ڕژێمو سیستەمە سیاسی یەکەی دونیادایە. زۆر بە دەگمەن دەبینین و دەبیستین دەخوێنیەوە کە ئاماژە بەوە بدەنو جەختی لێبکەنەوە کە بابە جەنگ درێژەی سیاسەتە بە شێوەی هەرە توندو تیژی یەکەی .سیاسەتیش جگە لە سەرخانی ئابوری زیاتر هیچی تر نی یە . ئەم ڕایە لەسەر جەنگ هەمو ڕاڤەکاران و سیاسەتمەداران و چاودیران لە من باشتر دەزانن بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە دەگمەنیان لە ڕوانگەی ململانێی و بەرژوەندەی ئابوری و سیاسی یە چینایەتییەوە هەم لە تێزو ڕایەکەو هەم لە جەنگەکان دەڕوانن.

بەڵام کاتێك جار جار قسەی هەندێك لە سەرۆکەکانی جیهانمان بەرگوێ دەکەوێت لەسەدا سەد ڕاستی ئەو ڕاو تێزەمان بۆ دەسەلمێت کە بەڵێ هەمو جەنگەکان پێویستی یەکی حەیاتی ئابوری سیستەمە چینایەتی یەکانن لەوەی کۆمەڵگا دابەش بوە بەسەر چینە کۆمەڵایەتی یەکان لە دەوری موڵکداری تایبەتی . وە ئەمەش بۆتە هۆکارو سەرچاوەی سەرەکی هەڵگیرسانی جەنگ.سیستەمی ئابوری وسیاسی ئەم دوو سێ سەدەیەیەش کە سەرمایەو سەرمایەداری یە جەنگی کردۆتە پێویستی یەکی هەمیشەیی بۆ بەدەست هینانی قازانجی سەرمایەو ڕاگرتنی دەسەڵاتەکەی.
جا ئەم قازانجەی سەرمایەیە لە زۆر بوارەوەیە.یەکێک لەو بوارانە قازانجە لە بواری فرۆشتنی چەکو تەقەمەنی.ئەمە لە قسەکەی فلادمیر پۆتین بە ئاشکرا دیارە کە لە کؤبونەوەی لەگەڵ دەزگایەکی کاروباری جەنگو پیشەسازی چەک کردونی و دەڵیت
تەنها لەمساڵدا زیاتر لە ١٧ ملیار دۆلار چەکمان فرۆشتوە.

جا خوێنەرانی ئازیز..! کاتێک ئەم ڕێژە قازانجەت بەرچاو دەکەوێت کەمێک بیری لیبکەوە ئەمە تەنها ژمارەیەکی ڕووت نی یە لە دەمی پۆتین وەک بایەک دەرپەڕی بێت ..نەخێر ! بەڵکو ئەم ژمارەیە مانای قوڵی ئابوری وسیاسی و..هتد هەیە.
ئەو روسیایە لە سەرەتای نەوەد کە هیچ نەبو لە دوای هەرەسی سۆڤیەت و ئەمریکا وەک مشک یاری پێدەکردو شاپو شەپازلەی لێدەدا بە تایبەتی لە دەورانی یەلستن. ئیستا بۆتە ئەو زلهێزەی کە پۆتین زۆر جار شاپو شەپازلە لە ئەمریکا دەدات .
دیارە ئەم ١٧ ملیار قازانجە دەچیتە سەر ئابوری روسیا کە ئابوری سەرمایەداری یە نەک فیودالی و کۆیلایەتی . ئینجا جا بیهێنینە پیشەو چاو ئاخو خودی ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیاو ئەلمانیاو چین و زۆری تر جەند قازانجیان تەنها لەمساڵدا کردو؟!!
پرسیارێکی سەرەکی تر ئەوەیە ئەم هەمو چەکە بەسەر کێو کەی ولەکویدا بەکار هاتووە ؟! بیگومانە هەموی بە سەر ئیمەدا لەم وولاتانەی وەک عیراقو سویاو لیبیاو یەمەن و وولاتانی تری گیرۆدە بە قەیرانو ململانی و شەر لە کیشوەرەکانی تریش.وە کە لە داهاتوشدا جەنگی تر .تەنانەت جەنگیکی تری سەرتاپاگیری جیهانی لەبەردەم دەرگاماندایە ئەگەر دژی ئەم جەنگانەی ئیستا نەوەسینەوە.

با بیهێنینە بەرچاومان تەنها بەم حەڤدە ملیار دۆلارە چەکو تەقەمەنی یە چەند کەس لەم ووڵاتانە کوژراونو بریندارو پەککەوتە بونو ئاوارەو برسیوبێکارو هەژار بون..هتد
بیهینینە بەرچاومان ئەگەر ئەم ١٧ ملیارە تەنها بۆ بواری تەندروستی بەکارهاتبا لە ڕوسیا خەڵک چەند سودمەند دەبون.ڕەنگە بڵێن و بپرسن ئاخر روسیای پۆتین لە فرۆشتنی ئەم جەنگەو چەکانە قازانجی کردوە بۆ باشو باشتر کردنی ژیانی خەڵکەکەی.؟!
گومانی تیا نی یە ئەمە ڕای هەندێک لە نوسەرە نوکەرە بەئاگاکانی دەوری پۆتین و ترامپەن کە بۆ قازانجی سیستەمەکەیان دەیکەن. یان نوسەرەگەمژەکانی خوارەی سیستەمەکەیانن کە بەرامبەر کرێی نوسینکەکانیان وەری دەگرن تا ئێوارە قاپە ئارەقە فەلەکەیانی پێ بخونەوە .خۆ ئەگەر ئەمە رای بەشێک لە و خەڵکە ستەملیکراوە بێت ئەوە ئاکامی نا هۆشیاری چینایەتی وگێژ بونیانە بە بیروباوەری نیشتیمانچێتی و نەتەوەچیتی ئەو دیاردە سیاسی یانە.
لە ڕاستیدا ئەگەر ئەو جەنگانەی بەناوی پاراستنی خەڵکی ئەو ووڵاتانەوە کراوە کە ڕژیمەکانو سەرۆکەکانیان بەرییان خستون وا پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن وەک پۆتین و ترامپ و بلیرو ئوردەگان و گەورەو بچوکیان ئەوە دەبو ئێستا لەو ووڵاتانە هەژاری و بێکاریو برسێتیو ئاوارەییو بێخانەولایەنیی دەیان دیاردەی تری خراپ نەبوایە.
بەڵام دیارە ١٧ ملیارەکەی پۆتین لەشەڕەکاندا تەنها لە قازانجی سەرمایەو سیستەمە سەرمایەداری یەکەیدایە.




پرسوڕای ڕۆژانە…. موزەفەر عەبدوڵا

تێبینییەکی پێویست:

وەک چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕامگەیاند کە لەم هەفتەیەوە ،زیاتریش لەسەر سەرنجو پێشناری هەندێك لە خوێنەرانو هاوڕیان ، گۆشەی پرسوڕای هەفتانە دەکەمە ڕۆژانە تا بتوانم ڕۆژانە ڕاوبۆچونو هەڵویستم لەسەر ڕوداوو پرسە گەورەو گرینگەکان زوترو بێ دواکەوتن بدەم.هەڵبەت ئەمەش بە پێی کاتو تواناو پێویست.بەو هیوایەم بتوانم لە روانگەی مارکسیستی و بەرژەوەندی یە چینایەتییەتی یەکانی جەماوەری چەوساوەوە تیشکێک بخەمە سەر هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو روداوانەو شیوازی چارەسەری ئینسانیان لە ڕیگای خەباتو تێکۆشانیاندا.

پارەی کێیان حەڵاڵە: دەسەڵاتداران یان سێکس فرۆشەکان…؟!
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ڕوداوو وەک بۆمب لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنو میدیای کۆمەڵایەتیدا تەقینەوەو بونە جیگای پرسوڕاو هەڵوێستگیری فراوان لە کۆمەڵگادا. وە بە شێوەیەکی گشتی خەڵکێس لە ڕایەکانیادا دژی دەسەڵاتداران بون لە رودانی ئەم روداوانەو سەرکۆنەیان کردن.
ئەو دوو هەواڵەش هەواڵی چاکسازی لە موچەو کرێی خانەنشینی پەرلەمانتارو وەزیرەکان بوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤیدیوی کۆمەڵێك ژنو کچی هەرزەکار کە لە لایەن دەزگای پۆلیسی پارتی یەوە بڵاوکرانەوە .وەک لە ڤیدیۆکانیش دیاربون پۆلیسەکان ئەوپەڕی سوکایەتیو بێڕیزیان بە ژنەکان دەکرد بۆ ڕوو دەرخستنو دانپیانانیان بەم کاری سیکس فرۆشی یە،و وەک ئەوەی گەورە تاوانبارەکانی سەرانی داعشو دزو گەندەڵکارو بکوژانی ڕۆژنامەنوسانو هەڵسوڕاوانی سیاسیان گرتبێت.بێگومان ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەوپەری پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤو یاساو هەر نەریتێکی ئینسانی بوو هاوکات ژیانی ئەم ژنانە دەکاتە بەر مەترسی کوشتنەوە بە تایبەتی لە لایەن کەسوکاری پیاوسالارو کۆنەپەرستی تاوانباری ناو کۆمەڵگاوە.

جا بەو پێی یەی هەردوو هەواڵە هاوکات بونو، هەروەها لە زۆر لایەنەوە پەیوەستیان هەیە پێکەوە ،بە تایبەتی لە قسەوباسو هەڵوێستگیریو ناڕەزایەتی یەکانی خەڵکیش بۆ هەردو ڕوداوەکە ،بۆیە منیش بە پێویستم زانی بە پرسیارێک وەک هەمو جارێک ڕایەکیان لەبارەوە بدەم . هەروەک لە تایتڵەکەدا پرسیومە پارەی کێیان حەڵاڵە : پارەی سەرانی دەسەڵات ، کە مەبەستم هەمو پەرلەمانتارو وەزیرو گزیرو سەرانی حزبەکانە، بە تایبەتی ئەوانەی جومگەکانی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە کە زیاتر پارتی و یەکیتین ،یان ئەم ژنە سیکس فرۆشە بێتاوانانە ؟!
بەر لە خستنە ڕووی ڕاداوو وەڵامەکەم بە پێویستی دەزانم ئاماژەیەک بەوە بدەم بۆ ووشەی حەڵاڵم بەکار هێناوە کە ڕوانگەیەکی ئیسلامی لە پشتەوەیەو، لە کاتێکدا من هیچ کات نە بڕوام پێی هەبوەو نە لە هیچ دیدگایەکی ئیسلامیشەوە ڕاوبۆچونەکانم دەنوسم.ڕەنگە زۆر کەسی هاوبیریشم هاوڕام نەبن.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانی ئەم ووشەیە لێرەدا بە موناسب دەزانم بەو مەبەستەی کە سەرانی ئەم دەسەڵاتو حزبانە سەروبەریان بڕوایان بە ئایینە ،بە تایبەتی ئیسلام .بۆ هەمو شتێکی باشو خراپ ، عادل وناعادل ،هەقو ناهەق ، ووشەی حەڵاڵو حەرام بەکار دێنن. ئەمەش جگە لەوەی لەناو خەڵکیش بەهۆی باڵادەستی بیرو نەریت و کەلتوری ئیسلامیو قەومیو خێڵەکی ئەم دیدگاو دەستەواژەو ووشانە بونەتە باو . بەکاری هێنانی منیش بۆ ئەم ووشەیە زیاتر بەو مەبەستەیە بیدەمەوە بەچاوی گەورەوبچوکی ئەم تاقمە قەومی و خێڵەکیو ئیسلامیانەی ناو دەسەڵاتو دەوری دەسەڵات و پێیان بڵێم کە هەر بە پێی پێودانگو بانگشەو قسەکانی خۆتان پارەی ئەم سیکس فرۆشانە حەڵاڵە کە لە سایەی دەسەڵاتەکەیاندا ناچار بەم کارە کراون بەرامبەر بڕە پارە یەک تا ژیانی خۆیانو مناڵیانی پێ دابین بکەن.
کە دەڵێین لە سایەی دەسەڵاتی ڕەشی ئەمانەدا ئەم ژنانە ئەم کارە دەکەن باشترین بەڵکەش هەر ئەو یاسایە بوو هەر لەم کاتەدا پەسەندیان کرد بۆ دانی موچەی خەیاڵی بە هەمو سەرانی دەسەڵات لە کاتی خانەنشینیشدا کە مانگانە چوار ملیۆن دینارە کە بەشی ژیانی ساڵێکی ئەم ژنانە دەکات.بەڵام موچەی خانەنشینانی تری وەک مامۆستاو کارمەندانو کریکاران دوای ٣٠-٤٠ ساڵ کارو خزمەت زۆرترینیان ناگاتە نیو ملیۆن.

ئەمە جگە لەوەی ئەو کاربەدەستە دزانەی دەسەڵاتو حزبەکان پێش خانەنشیشیان دەبنە خاوەنی خانوو کۆمپانیاو ماشینو هەمو پێویستی یەکانی ژیان کە دەیان قات زیاترە لە پێویستیان .بەڵام لەو سەدان هەزار مامۆستاو کارمەندو کرێکارە نیوەی زیاتریان تا مردن نابنە خاوەنی خانوو ماشینو هیچ سەروەتو سامانێک. ئاخر ئەوانە چۆن دەبنە خاوەنی هیچ کە ساڵانە تەنها ٣-٤ موچەی نیوە ناچلی ئەوپەڕی نیو ملیونی وەردەگرن!؟
بەڵام کاکی پەرلەمانتارو وەزیر تەنها لەو چوار ساڵە جگە لە چوار ملیونەکە جۆرەها دەرماڵەو ڕەسمو ڕسومی تری بۆ دەنوسرێت لە پاڵ دزیو گەندەڵیو بەرتیل وەرگرتنو پاسەوانی بن دیوارو دەیان فرتوفێڵی تر.

ئەمە بە نیسبەت موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاو وەزیرو گیزەکان .ئەوە ئیتر لە بەرپرسە حزبی یەکان ،بە تایبەت لە کادیرە حزبیو سیاسیو کۆمەڵایەتیو پیشەییو چەنە بازە میدیاکارەکانیان تا دەگاتە سەرکردایەتی یان مەپرسە کە هەمویان لەبەر خواردنی پارەی دزی و گەندەڵی بەڵغەبابەیان بەسەر بۆینباخەکانیانو، ورگیان بەسەر قایشەکانیانو ،چەرمی قاچیان بەسەر قۆندەرە چەرمە ئیتالییەکانیان شۆڕ بونەتەوە…!
ئا بەم شێوەیە دۆزەخێکیان بۆ زۆرایەتی خەڵکی چەوساوەو بێبەش لە: کرێکاران، جوتیاران ، بیکاران، دەەسفرۆشان ، مامۆستایان ، کارمەندان ،ژنان، وردە پیشەوەرەکان ، لاوانو قوتابیان و ..هتد پێکهێناوە . بە تایبەتی ئەوانەی کە سەر بەو حزبانە نین، ناچاریان کردون پەنا بەرنە بەر هەمو شێوازیک بۆ پەیداکردنی پاروە نانێک .هەر لە گەڕان بە دوای ژەمە خۆراکێک یان هەر پێویستی یەکی تر لەسەر زبڵدانەکانو، سواڵو دزیو ،ڕاووڕوتو ،تاوانکاری تا دەگاتە کاری نا ئینسانی لەشفرۆشی ژنانی وەک ئەمانە کە وێنەو ڤیدیویان بڵاو کرایەوە .

وەک ئاماژەمان پێدا تا ئەو جێگایەی دەگەڕێتەوە بە ڕوداوی بڵاوکردنەوەی ڤیدیوی ئەم ژنە بیتاوانانەوە ،کە هاوکاتو هاوتابو لەگەڵ بڕیاری پەرلەمان بۆ بڕینەوەی موچەی خەیاڵی خویانو موچەی کەمی زۆرایەتی خەڵکی تر کە جیاوازی یەکەی ئاسمانو ریسمانە، ئەوەیە کە ئەوە بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی یە وا لە بەشێکی ژنان دەکات ناچار بن دەسبەرن بۆ کاری سێکس فرۆشی .بێگومان ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەمو ژنێک شوێنەواری زیانباری تەندروستی ، کۆمەڵایەتی ، کەڵتوری ،و سوتاندنی هەستو سۆزی خۆشەویستی، ئەم کارە دەزانێت .وە دەزانێت کە لە کۆمەڵگایەکی ژێر سایەی دەسەڵاتی خێڵەکی ،بنەماڵەییو ئایینی وەک ئەمانەی کوردستان دەسبردن بۆ ئەم کارە ژیانی دەخاتە مەترسی مەرگەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژیان ناچاری دەکات ئەم کارە بکات. کوشتنی هەزاران ژن یاخود خۆکوژیان بە بەهانەی شەرەفەوە لەم سێ دەیەیەی رابردووی کوردستان باشترین بەڵگەن بۆ مەترسی دەسبردن بۆ ئەم کارو پیشەیەو هاوکات بەردەوام بونیشی.

جا ئەگەر ئەم پۆلیسو ئاساییشانە ئەم راستی یانە دەزانن وهاوکات پییان وایە کە نیشاندانی ئەم وێنەو ڤیدیویانە دەبێتە هۆکارێک بۆ لەناوبردن یان کەمکردنوەی لەشفرۆشی ئەوە مەگەر هەر براکانی ئەم چەکدارانە نین پاسەوانی شەوە پەممەیی وسورەکانی سەرانی ئەم دەسەڵاتە دەکەن کە جوانترین ژنەکانیان بۆ دەهێنن بۆ ماڵەکانیان و ئوتیلو ڕیستۆرانە حەوت ئەستیرەیی یەکان…؟! وە دوای تەواو بونیشاین بڕە پارەکیش دەخنە گیرفانیان وەک پاداشتیک بۆ پاسەوانیان،،؟!
هەر بۆ نمونە ڕۆژێک لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بەم دیاردەیە لە کوردستان بە تایبەت شاری هەولیر کە لە زمانی یەکێک لە کچە هەرزەکارێکەوە باسی کردوە کە ژنە دەڵاڵەکەی پێی وتوە ئەمشەو لە هوتێلێکی حەوت ئەستێرە لەگەڵ یەکێک لە سەرکردە گەورەکانی پارتی شەو بەسەر دەباتو پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت هەقی ئەوەی کچە و تا ئێستا لەگەڵ کەس نەخەوتوە.
ئاخر ئەمە چ کارەساتێکە بەسەر ژناندا دێت….!

ئەم پۆلسو چەکدارانە کە لەم ڤیدیویەدا ئاوا سوکایەتی بەم ژنە بێ دەسەڵاتو داماوانەدا دەکەن ئاخۆ دەتوانن بچنە بەردەم ئەو ئوتێلەی کە سەرانیان لەگەڵ هەمان ژنانی سیکس فرۆش ڕمبازێن دەکەن..؟! دیارە بێگومانە نەخێر،چونکە ئەمانە خۆیان هەم پاسەوانو هەم قوربانی دەسەڵاتن.
بۆیە پێویستە ئەم پاسەوانانەی دەسەڵاتدارانو هەر کەسێکی تر کە خۆیان وا نیشان دەدەن دژی ئەم دیاردەیەن ئەوە بزانن کە هەرگیز بەو شێوە بیرو کارانە لە سایەی دەسەڵاتی چەوسێنەرانەی ئەمانە ئەم دیاردە دژی ئینسانی یە لەناو دەبرێت . ڕەنگە بە ئاشکرا نایهێڵن بەڵام بە نهێنی هەر دەمێنێت .
چارەسەری ئەم دیاردەیە لە گرەوی نەهێشتنی زەمینە ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوری یەکانو دەستەبەرکردنی ئازادی و یەکسانی هەمەلایەنەی ئابوری و کۆمەڵایەتیدایە. بێگومانە ئەمەش کاری شەوو رۆژێک نی یە بەڵکو پرۆسەیەکی دەوێت بەر لەهەر شتێک ڕاماڵینی ئەم جۆرە دەسەڵاتەی دەوێت کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانو زیادبونی چەوسانەوەی ژنان و بارزگانی پیوەکردنو سیکسفرۆشیان.

جا بۆیە هەتا ئەم دەسەڵاتانە لەسەرەوە بۆ خۆیان بەرامبەر هیچ ماندوبونو ووزە بە فیرۆدانیکو کارێکی تاقەت پڕوکێنو بە شێوازی دزیو گەندەڵی نهینی و ئاشکرا خاوەنی پارەو پولو هەمو هۆیەکانی بەرهەمهینانو سەرمایە بن ،و ئەم دۆخە نا ئینسانی یەش بەسەر خەڵکی ستەمدیدە بە گشتی و ژنان بە تایبەتی بسەپێنن ئەوە بێگومانە هەندێک ژنانیش هەر بۆ پاروە نانێک توشی داوی ئەم کارە نا ئینسانی یە دەبن.
بیگومان لەهەر ڕویەکەوە سەرنجی پەیداکردنی ئەم شێوە پارە پەیداکردنەی ئەم ژنە بێتاوانانە بکەین ئەوە حەڵاڵە لە چاو پارە پەیداکردنەکەی سەرانی ئەم دەسەڵاتە کە لەسەر حیسابی قوتی نزیک بە پینج ملیۆن خەڵک پەیدای دەکەن.

٤-٣-٢٠١٨




چەند سەرنجێک دەربارەی گرنگی سیاسی و ڕێکخراوەیی مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست … موزەفەر عەبدوڵا


تیبینی یەک:

بیرۆکەو سەرخەتی ئەم بابەتەم مانگێک پیش ١٧٠ یادی بلاوبونەوەی مانیفیست نوسیبوو بریارمدابو لەهەمان رۆژدا بلاوی کەمەوە.بەلام بەهۆی ئەوەی دەبو پیشتر لە بلاوکاروەی بۆپیشەوەدا بلاوبکریتەوە بویە کەمیك دواکەوت.بە داوای لیبوردنەوە،بە هیوای سودبەخشین بە خوینەرانو خۆ هەر سەرنجو بوجونیکتان هەبو لەسەر بابەتەکە هیوادارم بوم بنوسن تا سودی لیوەرگرم.
کرێکارانی جیهان یەکگرن !
دروشمێکی سەرسورهێنەر لە سێ ووشەدا

—————————————–
بە بۆنەی ١٧٠ هەمین ساڵەی بڵاوبونەوەی مەنیفێستەوە…..

پێشەکی:

لینین لە وەسفی مانیفێستدا دەڵێت :لەم کتێبەدا بە چەشنێکی بلیمەت(عبقری) یانە تازەترین بیروڕا لەبارەی جیهان ڕوونکراوەتەوەو پیشاندراوە.ماتریالیزمی راستودروست کە بواری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە،دیالەکتیک کە فراوانترینو قوڵترین زانستە لەمەڕ پەرەسەندن،تێبینی و سەرنجی خەباتی چینایەتیو رۆڵی شۆڕشگێرانەو میژوویی و جیهانی پرۆلیتاریا کە دامەزرێنەری کۆمەڵگای تازەی کۆمۆنیزمە، ڕونکراوەتەوەو خراوەتە ڕوو.
ئەم چەند ڕستەیەی لینین ،کە گەورەترین ڕابەری تیۆری و پراکتیکی سیاسی شۆڕشی سۆسیالیستی کرێکاری بوو دیدگای ڕۆشنو کورتی خۆی لەبارەی گرینگی سیاسی و ڕیکخراوەیی مانیفیست و پێگەو ڕۆڵی شۆرشگێرانەی چینی کرێکار(پرۆلیتاریا) لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا دەربڕیوە. وە لەبەر ڕۆشنایی یەکانی مانیفێستو هەلومەرجی کۆمەڵگای ئەو سەردەمەی روسیاو جیهان توانیان چینی کرێکارو تویژە زەحمەتکێشو چەوساوەکان ڕێکخراو بکەن لە حزبی کۆمۆنیستی بەلشەفی و شورا جەماوەری یەکانو ڕاپەرین و شۆڕش بەرپابکەن.وە لە ئاکامدا دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی بڕوخێنن و دەسەڵاتو دەوڵەتی هاوچەرخی یەکێتی سۆڤیەت( یەکێتی شوراکان) دامەزرێننو،هەوڵ بدەن بۆ ئاڵوگۆڕی شۆرشگیرانەی ئابوری سەرمایەداری بە ئابوری کۆمەڵایەتی سۆسیالیستی .
شایانی ئاماژە پێدانە جگە لە لینین زۆر تر لە ڕابەرانی جوڵانەوەی کۆمۆنیستی لە ئاستی جیهان دەربارەی مانیفیست قسەوباسیان کردوەو سەرنجو تێبنی و ڕۆشنگەریان داوە.
لێرەداش بە بۆنەی سەدو حەفتاهەمین یادی دەرچونی یەوە هەوڵ دەدەم چەند سەرنجێک بخەمە ڕوو لەبارەی گرینگی سیاسی و ڕێکخراوەیی مانیفیستەوە ،کە لە تێزی چینی کرێکار بە هێزی تێکخراوەیی خۆی ڕزگاری دەبێت کە لە زۆر جێگادا مارکس و ئەنگلز ئاماژەیان پێداوەو جەختیان لێکردۆتەوە.وە لە دروشمی کرێکارانی جیهان یەکگرن ! دا کە لە ٣ ووشەدا وەک داخوازی یەکو کۆتایی نیشانەی سەرسورماندا کورتیان کردۆتەوە.

*سەرنجی یەکەم :کورتە مێژویەک

مێژووی دەرچونو بڵاوبونەوەی یەکەم چاپی مانیفێست – بەیان-ی حزبی کۆمۆنیست بە زمانی ئەڵمانی، بە پێی زۆربەی سەرچاوەکان دەکاتە ٣ ڕۆژ بەر لە ڕودانی شۆڕشی ٢٤ شوباتی ١٨٤٨ فەرەنسا .ئەو شۆرشەی ئەگەر هەتا ئێستاش کەسێک بیەوێت لەناوەڕۆکی هەر شۆڕش بگات پێویستە هەردوو شاکارنوسەکەی مارکس – خەباتی چینایەتی لە فەرەنسا و ١٨ برۆمیر لویس بونابورت بخوێنێتەوە.هەرچەند ئەنگڵز لە پێشەکی یەدا دەڵێت مێژووی بڵاوبونەوەی مانیفێست ١٨ مارسی ١٨٤٨ کە ڕۆژی ڕاپەڕینی جەماوەری شاری میلانۆیە لە ئیتالیا.

مانیفێستی کۆمۆنیست هەروەک مارکسو ئەنگلز خۆیان لە زۆر پێشەکی ونوسینی تر ئاماژەیان پێداوە بەرنامەی هەمو کۆمۆنیستەکانە لە ڕوی تیۆرو پراتیکەوە – النظریە والتطبیق – لە لایەن کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکانەوە ،کە ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی کرێکاران بوو دەرکراوە. کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکانیش درێژکراوەی یەکێتی زەحمەتکێشانی ئەڵمانیا بوون کە لە ساڵی ١٨٤٥ پێکهاتبون. پاشان ناوی خۆیان گۆڕی بۆ ئەم کۆمەڵەیەو، لە یەکەمین کۆنگرەیان کە لە لەندەن لە ٢١-٢-١٨٤٧ بەستیان ،داوایان لە مارکسو ئەنگلز کرد بەرنامەیەکیان بۆ بنوسن . مارکسو ئەنگڵزیش لەبەر ڕۆشنایی باسە تیۆریو سیاسیو ئابوریو فەلسەفی یەکانیانو، بەڕەچاوکردنی بەرەوپێشەوەچونی چەندایەتی و چۆنایەتی چینی کرێکارو پێشرەوی یەکانی ڕەوتی کومونیزمی ناو کرێکاران و بزوتنەوەیەکەیان ،ئەم مانیفێستەیان بۆیان نوسی. هەر ئەو کاتیش کە ناوی کۆمۆنیزمیان لێنا نەک سوسیالیزم بۆ خۆ جیا کردنەوەیان بوو لە جوڵانەوەو ڕەوتە سۆسیالیستی یەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی کرێکاری. لەوانە شوێنکەوتوانی ڕۆبەرت ئەوین لە بەریتانیاو فوری یەکان لە فەرەنسا کە هیچ پەیوەندی یەکان لەگەڵ کرێکاران نەبولەودەورانە. بەڵام هاوکات ڕەوتێکی تر هەبون لەناو جوڵانەوەی کرێکاریدا کە زۆر چالاک بونو ناوی کۆمۆنیزمیان لەخۆیان نابو ئەوانیش ڕەوتی کۆمۆنیستی ئێکاریزم کایە لە فەرەنساو ڕەوتی ویتڵنگ لە ئەڵمانیا بون . مارکس و ئەنگڵزیش پێیان باشتر بوو ئەم ناوە لە بەرنامەکەیان بێنن.
ئیتر پاش ئەم یەکەمین چاپ بە زمانی ئەڵمانی ،دوای ٣ ساڵی تر یانی ١٨٥٠ بە زمانی ئینگلیزی لە لایەن مەدام هێلین ماکفیرلین وەرگێردرایە سەر زمانی ئینگلیزیو چاپو بڵاوکراوەیە.بە دوای ئەو دوو زمانە بە دە ساڵ بۆ زۆربەی زمانە ئەوروپایی و ڕوسی و زۆر زمانی تریش وەرگێڕدرانو بڵاو بونەوە.

جا کاتێک مانیفێست نوسرا ، بە ووتەی ئەنگلز ،هەروەک لە پێشەکی یەک ئاماژەی پێداوە ،کە کۆمۆنیستەکان و کومەڵەکەیان لە زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا کە هەبون ،کاروچالاکی یان قەدەغەکرابوو.تەنانەت ئەو یەکەمین کۆنگرەیەش کە لەندەن بەسترا بە جۆرێک نهێنی بوو. بە تایبەتی دوای کۆنگرەو بڵاوبونەوەی فراوانی مانیفێست لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٥٢ دا لە هەڵمەتێکی پۆلیسدا لە شاری کۆڵن زۆربەی کۆمیتەی ناوەندیان دەسگیرکران ،و بە بڕیارێکی قەرەقوشانەی دادگا زۆربەیان چەندین ساڵ خرانە زیندانەوە.ئیتر ئەو ئەندامانەی کۆمیتەی ناوەندنی کە دەسگیر نەکرابوون بە بەیانێک هەڵوەشانەوەی کومەڵەیەکان ڕاگەیاند تابەردەوامی کاروچالاکی کۆمەڵەکەیان نەبێتە هۆی سزای گەورەتر لەسەر دەسگیرکراوەکانو دەسگیر کردنی خۆشیان. ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک هۆکاری تر هەبو وای کرد کە هەڵیوەشێننەوە. بێگومان دوای ئەم ڕوداوانەش ئیتر بە فەرمی مارکس لە زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا فەرمانی دەسگیرکردنی لە لایەن پۆلیسەوە بۆ دەرچوبو و یاساغی ڕاگەیەندراو پۆلسی نهێنی زۆرێک لە ووڵاتەکانی ئەوروپا بە شوێنێوە بون تا دەسگیرو زیندانی بکەن.
هەڵبەت هەمو تەمەنی یەکێتی زەحمەتکیشانی ئەڵمانیاو کومەڵەی کۆمۆنستەکان لە ساڵی ١٨٤٥ تا ١٨٥٢ بوو.وە لەوماوەیەدا ئەو تێزە بەناوبانگەیان خستە ڕوو و جەختیان لێکردوە کە دەڵێت چینی کرێکار تەنها بەهێزی یەکگرتوانەی ڕێکخراوی خۆیان ڕزگاریان دەبێت .ئەمەشیان لە دروشمێکی سەرسوهێنەری سێ ووشەیی کرێکارانی جیهان یەکگرن !دا کورتیان کردوەو وەک داخوازی و داواکاریەکو فەرمانێک لە سەراتا وکۆتا بەشو بڕگەی مانیفێستدا نوسی کە دەڵیت: با چینە چەوسێنەرەکان بەرامبەر شۆڕشی کۆمۆنیستی سەر تا پایان بێتەلەرزین. کرێکاران لە شۆڕشەکەیاندا هیچ لە دەست نادەن، بەڵام جیهانێک بەدەست دێنن . کرێکارانی جیهان یەکگرن !

دە ساڵ دوای هەڵوەشانەوەی کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکان ئیتر مارکس و ئەنگلز بە هاوکاری هاوڕێیانیان یەکەمین ئەنتەرناسیونالیان لە٢٨-٨- ١٨٦٤ پێكهێناو تا ساڵی١٨٧٤ نزیک بە دە ساڵ – لەهەندێک جێگا دەلێن نۆ ساڵ – لە ژێر ئاڵای ئەنتەرناسیونالی یەکەم کاروخەباتی ڕێکخراوەییان کرد .ئیتر لەو ساتەوە مانیفێست وەک بەرنامەکی تێوری و پراکتیکی سیاسی و دروشمەکەی کرێکارانی جیهان یەکگرن ! کە سەرەتا لە کۆڵەی کۆمۆنیستەکان تەنها لەناو ژمارەیەکی کەمی کرێکارانی ئەو ٣ ووڵاتەی فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیا ڕەواجی هەبوو، دوایی بونە بەرنامەو دروشمی زۆربەی کرێکاران و کۆمۆنیستەکانی ئەروپاو ڕوسیاو ئەمریکاو بەشێک لە ئاسیاش کە هێشتا بۆرژوازی وەک چینێک لەگەڵ کرێکاران هاوپەیمانی خەبات بونو ملیان لە ژێر خاچو شمشێری دەسەڵاتە دەرەبەگی یەکانی تزاری ڕوسی و ئیمپراتوری ئیسلامی عوسمانیدابوون.

ئێستا دوای ١٧٠ ساڵ لە دەرچونی یەکەم چاپی ئەم مانیفیتسە ئەمڕۆ سەرەڕای هەمو دژایەتی و ڕیگیری یەکان لە دژی ئەو تیۆرو پراکتیک و تێزو دروشمانەی کە لە مانیفێستدا هاتوە لە لایەن سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەتو ڕژێمە بۆرژوازی یەکانی ووڵاتانەوە بە دیموکراسی و دکتاتوریانەوە کە دوو ڕووی دەسەڵاتدارێتی چینی بۆرژوازین ،بەڵام چاپو بڵاوبونەوەی بە زۆربەی هەرە زۆری زمانە جیهانی یەکان لەهەمو لادێو گەڕەکو شارو ووڵاتێکی ئەم دونیایەدا ،زیاترە لە کتێبی ئینجیلو تەوراتو قورئان ،کە بە هەمو شێوازێک هەمو دەسەڵاتەکانی چینی بۆرژوازی جیهانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان درێخی ناکەن لە چاپو بڵاوکردنەوەی. هەروەها لەم ١٧٠ ساڵەدا هەزاران حزبی کۆمۆنیست لە دەوری ئەم مانیفیستە پێکهاتوە لە ووڵاتانی دونیادا .جا ئەگەرچی هەر بە ناویش بێت ئەمە ئەو ڕاستی یە دەردەبڕیت کە ئەم مانیفیستەو دروشمەکەی بۆتە هێزێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی . وە دەیان شۆڕشی کرێکاریش ڕویان داوە لە ژێر ڕۆشنای یەکانی مانیفێستدا .بە تایبەتی لە ووڵاتانی ئەوروپا ،کە هەڵگری ناوەڕۆکی پەیامی مانیفێست بونە.لە دەیان شۆڕشدا کرێکاران بە هێزی ڕێکخراویان توانیویانە دەسەڵاتی بۆرژوا بخەنە مەترسی تەواوە یاخود وەک شۆڕشی کۆمۆنی پاریس
لەساڵی ١٨٧١ دا بۆ ماوەی چەند مانگ دەسەڵات بگرنە دەست .بەڵام بەهۆی ڕادەی ڕێکخراو نەبونی پێویست لە حزبی سیاسی و ڕێکخراوی جەماوەری وەک شوراکاندا بە ئاسۆو ئامانجو بەدیلی کۆمۆنیستییەوە نەیان توانیوە بە تەواوی دەسەڵاتی بۆرژوا بڕوخێننو دەسەڵاتی خۆیان دامەزرێنن.وە بەهێزی سەرکوت لە لایەن چینی بۆرژواوە ،وەک لە فەرەنساو ئەڵمانیا زۆر ووڵاتی تری ئەوروپا ڕویاندا راپەڕین و شۆرشەکانیان شەڵاڵی خوێن کران. بەڵام لە نێو هەمو ئەو راپەڕین و شۆرشە کرێکارییانەدا سەرکەوتنی شۆرشی سۆسیالیستی کرێکاری ئۆکتۆبەری ١٩١٧ بە ڕابەری لینین و بەلشەفی یەکان کە لە ئاکامدا چینی بۆرژوایان لە دەسەڵاتدا هێنایە خوارەوەو ڕوخاندیان و دەسەڵاتی شورا کرێکارانو خەڵکی زەحمەتکیش دامەزرا .ئەگەر چی تەنها دە ساڵێکیشی خایاند ،بەڵام ئەوە قوڵی تێگەییشتنی لینین و حزبی کۆمۆنیستی بەلشەفی ئەو کاتە دەگەنێت لە مانیفێست.
ئەم دوو تاقی کردنەوەیە لە گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی چینی کرێکارو هەمو توێژە بێبەشو چەوساوەکان ڕاستی ناوەڕۆکی پەیامی سیاسی و ڕێکخراوەیی مانیفێستیان سەلماند وەک لە تێزی چینی کرێکار تەنها بەهێزی یەکگرتوی خۆیان رزگاریان دەبێت کە لە دروشمی کرێکارانی جیهان یەکگرن کورتیان کردەوە.

سەرنجی دووەم: ڕۆڵی شۆڕشگێرانەی کرێکاران وەک لە مانیفێستدا هاتووە..

بۆ ئەوەی لە دەروازەی کورتە مێژوویی یەکەوە زیاتر بچینە ناوەڕۆکی ئەو تێزو دروشمەی کە دەڵێت ڕزگاربونی چینی کرێکاربە هێزی ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان دابین دەبێت و دروشمی کرێکارانی جیهان یەکگرن ! کە ئاکامی پەی بردنی مارکسو ئەنگلزە بە پێگەی شۆڕشگیری یەکەی چینی کرێکار وا پێویست دەکات چاوێکی خێرا بە دووبەشە سەرەکی یەکەی مانیفێستدا بخشێنین.
سەرەتا مارکسو ئەنگلز لە پێشەکی یەکی کورتەوە دەستیان پێکردوە وەک زۆر کتێبو بەرنامەی ترکە لە دێرینەوە تا ئێستاش بۆتە نەریتێکی باوی زۆربەی نوسین ونوسەرەکان .لەو پێشەکی یەدا ئاماژە بەوە دەدەن کە چۆن ئیتر کۆمۆنیزم تەنها دونیایەکی خەیاڵ پڵاوی نی یە وەک لە کتێبی ئیکاریزمی کایەو فوری یەدا هاتوە .بەڵکو بۆتە ڕەوتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕیشەدارەو ،بەهێزی ناو کرێکاران و جوڵانەوەی کرێکاری لەهەمو ئەوروپاداو، بە ئاشکرا لە رێکخراوی کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکاندا خۆی نواندوە .وە ئەمەش بۆتە مەترسی یەکی گەورە لەسەر دەسەڵاتی چینی بۆرژوازیو سیستەمە سەرمایەداری یەکەی ئەو ووڵاتانە، بە تایبەتی لەهەر ٣ ووڵاتی فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیا،ولەبەر دەم دەروازەی شۆرشەکانیاندان.

ئەم مەترسی یەش وای لە چینی بۆرژوازی هەمو ئەوروپاو، تەنانەت ئەمریکاش کردوە، کە هەمویان لە جۆرەها پەیماندا یەکبگرن بۆ لەناوبردنی ئەو تارمایی یە.هەر ئەم مەترسی یەشە کە وای لە چینی بورژوا زی کرد لەهەر کوێیەک لە دەسەڵاتدا بێت هەمو ئۆپۆزیسیونی خۆیان بەهەر شێوازێک بو بن بە کۆمۆنسیت لە قەڵەم بدەن.هەرچی باڵی ئۆپۆزیسیۆنیشە باڵی فەرمانڕەوا بە کۆمۆنیست تۆمەتبار کردوە.وە باشترین بەڵگەش بۆ بون بەهێزی کۆمۆنیستەکان ڕاستەقینەکان هەڵمەتی ڕاونانو دەسگیر کردنو زیندانی کردنی ڕابەرانی بزوتنەوەکەوە بوو .تەنانەت ئەوانەی کۆمۆنیستیش نەبونو سەر بە ڕەوتەکانی تری ناو جوڵانەوەی کرێکاری بون هەمان تۆمەتیان دەدایە پاڵیان و ڕاویان دەنان .بە تایبەتی لەوکاتانە داخوازی کەم کردنەوەی کاتی کارکردن بۆ هەشت سەعات کار، کە لە هەندێک شوێنی کار تا هەژدە سەعات کارکردن بوو،بە تەواوی تێکەڵ بو بو لەگەڵ سیاسەتو تێزو دروشمەکانی کۆمەڵەی کۆمۆنیستەکان و مانیفێستەکەیان هەروەک لە بەشی دووەمی داخوازی یە بەپەلەکاندا هاتبوو.
ئێستا با چاوێکی خێرا بە بەشی یەکەمدا بخشێنین تا بزانین پەیوەندی و پێگەی کرێکاران لەگەل بۆرژواکاندا چی یەو چونە؟

سەرنجی دووەم :
بەشی یەکەم:بۆرژواکان و پرۆلیتارەکان ..

لە بەشی یەکەمدا قسەو باس لەسەر بۆرژواکان و پرۆلیتارەکان دەکەن .ناوەرۆکی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم دوو چینە وەک دوو هاوکێشەی حەتمی و پێویستی یەکتر شیدەکەنەوە.
تا ئەو جێگایە دەگەڕێتەوە بە چینی بۆرژواوە قسە لەسەر سەرهەڵدانی چینی بۆرژوازی بە درێژایی مێژوو، و ڕۆڵی شۆرشگێرانەی ئابوری و سیاسی و فکری و کەلتوری ئەم چینە دەکەن . بە تایبەتی لەو کاتانەی کە هێشتا بۆرژوازی ( ووشەیەکە لە زمانی فەرەنسی یانی دانیشتوانی شار) لە ژێر دەسەڵاتی فیودالی و خاچی کڵێساو قەشەکاندا جۆرەها باجو سەرانەیان دەداو دەچەوسانەوە.ئەمە جگە لەوەی ئاماژە بە پەیوەندی و هاوکاری و هاوپمانی خەباتکارانەی نێوان کرێکاران و بۆرژوازی دەدەن لە دەژی دەسەڵاتو سیستەمی فیودالی وەک لە پێشەوەش باسمان کرد.
لە ڕوانگەی ماتریالیزمی مێژوویی یەوە قوناغ بە قۆناغو، زۆر بە وردی و ڕۆشنی ،ئاماژە بە سەرهەڵدانی چینی بۆرژوازی دەدەن لەهەمو ڕویەکەوە .

بە تایبەتی سەرهەڵدانو پەرەسەندنی شێوازی ئابوری بورژوازی لە ژێرەوە کە بنکۆڵی سیستەمی ئابوری فیودالی دەکەن. هەتا دەگاتە ئەوەی ئیتر چینی فیودالی باڵادەست لەڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوری یەوە خود بە خود هەرەس دێنێت و تەنها دەسەڵاتیکی سیاسی لاوازی بە دەستەوە دەمێنێت.هەر ئەمەش وای لێکردن بەشێک لە دەسەڵاتە فیودالەکان بە بێ ڕاپەڕینی سەختو توندو تیژو خوێناوی ،وەک لە زۆربەی شۆڕشە بورژوازیەکاندا ڕویانداوە، لەهەندێک ووڵاتی تر، بە تایبەتی لە بەریتانیا ،ڕونەداو دەسەڵاتی پاشایەتی دەسبەرداری دەسەڵاتی سیاسی ڕەها بێت و مل بدات بە ڕیفۆرە سیاسی یەکانو دەسەڵاتی دەستوری.هەروەک ئێستاش دەیان بینین دەسەڵاتەکەیان زۆر ڕوکەشی یە .وە بەمەش لە دەسەڵاتی ڕەهای سەرکوتگەری بیان ڕوتێنەوەو لە چوارچیوەی دەستورو یاسا پێویستەکانی بۆرژوازیدا ،کە دەزگای پەرلەمانو حکومەت و قەزای هەڵبژێردراوەو رەنگدانەوەی سیستەمی ئابوری سەرمایەداریی قەتیسیان کەن.
لە دوای شیکردنەوەو هەڵویست گرتن لەسەر دەوری شۆرشگێرانەی بۆژوازی لەو دەورانە و پاش بە دەسەڵات گەییشتنی، ئیتر دێنە سەر بەشی دوەمی ئەم هاوکێشەیە کە پرۆلییاریا، یانی چینی کرێکارە.

لەم ڕوەوە ئاماژە بە ڕۆڵو پێگەی ئەم چینە دەکەن لە سایەی دەسەڵاتی بۆرژواو سیستەمە ئابوری یەکەی و کەشفی گەورەترین هەقیقەتی ئابوری دەکەن کە ئەویش بەرهەمهیانی زیدەبایی یە لە چوارچێوەی ئەم پەیوەندی یە ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی یە.جا ئە م کەشفە کە مارکس پێش ئەنگلز پێی گەییشتوە هەروەک خۆی لە زۆر جێگا باسی دەکات و دەڵیت( بیری بنەمایی – فکری اساسی – لە مانیفیستدا ئەوەیە کە بەرهەمهێنانی ئابوری و ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی یەی کە لێیەوە دێتە کایەوە لە هەمو سەدەیەکی میژوویدا، میژووی سیاسی و بیری ئەو سەدەیە پێکدێنێت.ئەنگلز ئەمە لە پیشەکی چاپێکدا لەندەن لە ڕێکەوتی مانگی شەشی ١٨٨٣ ئاماژە پێ دەدات.

ئەنگلز هەروەها دەڵێت ئەگەر چی خۆی پێش ئەوەی مارکس بۆ یەکەمجار ببینێت کتێبی بارو گوزەرانی چینی کرێکار لە بەریتانیای نوسیوەو ناوەرۆکی ئەو بیرۆکەکەی کە لەم کتیبەی خۆیدا هاتوە لای مارکسیش هاتوە .بەڵام کاتێک ئەو لە جارێکی تر لە بروکسل ساڵی ١٨٤٥ مارکسی دیوە ئەو زۆر بە قوڵترو ڕیشەیی تر و هەمەلایەنە تر پێی گەیشتوەو ئەو بیرەی تەواو کردوەو دایڕشتوە لە چەندین نوسراودا.هەر بۆیەش زۆر بە تەوازوعەوە دەڵێت پێویستە تەنها ناوی مارکس دابنین لە کەشف کردنی ڕاستی ئەم تێورو تێزە ئابوری و کومەڵایەتی و سیاسی یانە.جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەم کەشفەی مارکس ،کە کرۆکەکەی لە کەشفی زیدەبایی کە ئاکامی فرۆشتنی هێزی کاری کرێکارانە بە چینی بۆرژوا خۆی دەبێنێتەوە، بە قەد کەشفی داروین لە بواری زانستی بایۆلۆژیدا گرنگو کاریگەری هەیە لە مێژووی کۆمەلایەتیدا .وە دوای مەرگی مارکسیش ئەنگلز یەکەم کەس بو کە ناوی تێوری شۆڕشگێرانەی مارکسیزمی لینا وەک تێوری شۆڕشگێرانەی چینی کرێکار بۆ شۆڕشی کرێکاری وگرتنی دەسەڵات لە ڕێگای روخانی دەسەڵاتی بۆرژوازی و بنیاد نانی سۆسیالیزم و کۆمەڵگای کۆمۆنسیتی ئینسانی تەواو.

بەشی دووەم: پرۆلیتارەکان و کۆمۆنیستەکان…

لە بەشی دووەمی پرۆلیتاریاو کۆمۆنیستەکاندا بە پرسیارێک دەست بە ڕونکردنەوەی ئەم هاوکێشەیە دەکەن و دەڵێن بە شێوەکی گشتی هەڵویستی کۆمۆنیستەکان بەرامبەر پرۆلیتارەکان چۆنە؟ هەر بە یەک ڕستەش وەڵامێکی سادەو ڕۆشن وەک هەڵوێستی کۆمۆنیستەکان بەرامبەر پرۆلیتارەکان دەدەنەوە دەلێن کۆمۆنیستەکان ،کە مەبەستیان لە خۆیانەو ڕێکخراو بون لە کۆمەڵەی کومونیستەکان ،کە ڕابەرانی تێوری و سیاسی وفکری یان بون ،هیچ بەرژەوەندی یەکی جیاوازیان لە کرێکاران نی یە. تەنها جیاوازی یەک کە هەیان بێت لەگەڵ بەشەکانی کرێکاران وحزبە کرێکاری یەکانی تر ئەوەیە کە کۆمۆنیستەکان رەچاوی هەمو بەرژەوەندی یەکانی ئێستاو داهاتوی بزوتنەوەی کرێکاری دەکەن کە خۆی لە ڕیفۆرم و شۆڕشدا دەبینێتەوە تا گەیشتنی کرێکاران بە دەسەڵاتی سیاسی لە ڕێگای ڕوخانی دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی یەوەو، پاشان لە ڕیشەکێشانی شێوازی ئابوری سەرمایەداری کە بەهۆی خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێناوە کرێکاران بۆ بەرهەمێینان بەکرێ دەگرن بە دانی کرێیەکی کەم کە تەنها بەشی بژێوی یەکی سەرەتایی و مەمرەو مەژیان دەکاتو زێدەبایان لێ وەردەگرن .ئەم زیدەبایی یەش سەرچاوەیی هەمو سودو قازانجەکان و کەڵەکەی سەرمایەکانیانو ،تەنانەت درێژەدان بە دەسەڵاتی بۆرژوازی بەهەمو دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی یەوە. جا لەهەمان کاتدا ئەم واقعی بەرهەمهێنانە خود بەخود کرێکارانی لە شوینی کارو ژیانیان ڕێکخستوە بە تایبەتی لە ژیر یەک میچی – سقف – کارگەو شوێنی کاردا بونەتە خاوەنی خودبەخودی هۆشیاری خەباتی ئابوری خۆیان هەمیشەش مافو خواستە ئابوری یەکانیان دەخنە ڕوو.

بەڵام تا ئەو جێگایە پەیوەندی یان بە کۆمۆنیستەکانەوە یەوە ئەوەیە کە کۆمۆنیستەکان لە ڕێگای ڕێکخراوبونیانەوە هەمو بەشە پێشرەوەکەی کرێکاران ڕێکدەخەن لە حزبی سیاسیوهەروەها لە ڕێکخراوەی جەماوەریدا و ئامادەیان دەکەن بۆ شۆڕش . کرۆکی ئەو شۆرشەش بریتی یە لە هەڵوەشانەوەی پەیوەندی یە ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکەی بۆرژوازی کە لەسەر موڵکداری تایبەت وەستاوە.وە لە جێگایدا پەیوەندی موڵکداری گشتی جێگیر دەکەن.
خاڵی گرینگ لەم بەشەدا کە کرۆکی دروشمەکەشە ئەوەیە ، کرێكاران وەک ئاماژەمان پێدا شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری ناچاری کردون بە جۆرێک لە ڕێکخراوبون هەر بۆیەش خود بەخود کرێکاران هەمیشە بیر لە زیاد کردنی کرێو باش کردنی هەلومەرجی کار کردنو بردنە سەری ئاستی گوزەرانی خۆیان و ماڵومناڵانیان دەکەنەوە. تەنانەت خۆیان لە ڕێکخراوی پیشەیی و جەماوەریشدا ڕێکدەخەن.

بەڵام گرینگتر لەمە بەرزکردنەوەی ئەم جۆرە لە ڕێکخراو بونەیە تا ئاستی ڕێکخراوبونی سیاسی کە کرۆکەکەی ڕێکخراوبونی حزبی و حزبی کۆمۆنیستی یە .ئەمەش بە مەبەستی هەم باشتر و ئاسانترو خێراتری خواستە ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکانیان هەم کۆتایی هێنان بە سیستەمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و دەسەڵاتی بۆرژوازی و گرتنە دەستی دەسەڵاتی خۆیان و گۆڕینی شێوازی ئابوری سەرمایە لە ڕێگای بە کۆمەڵایەتی کردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان.جا بانگەوازو داخوازی و هۆشداری یەکەی کرێکارانی جیهان یەکگرن کرۆکەکەی بریتی یە لەوەی کە کرێکاران بۆ ئەوەی پەیامە مێژویی و ئینسانی یەکەیان جێبەجێ بکەن کە کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەی ئینسانە لە لایەن ئینسانەوەو لە ڕێگای لەناو بردنی موڵکداری تایبەتی بۆرژوازی و سیستەمی سەرمایەداری یەوە پێویستە حزبی سیاسی شۆڕشگێری خۆیان پێکبێنن .جا هەر کەسو لایەنێكش کە زیاتر بانگشەی کۆمۆنیستی بکات ئەگەر ئاوا مانا سیاسی و حزبی یەکەی وەرنەگرێت ئەوە ئیتر لە کرۆکی مارکسیزم نەگەیشتوە.

لە ڕویەکی کەوە مانیفیست پێمان دەڵێت جیاوازی نیوان شۆڕشە بۆرژوازی و کرێکاری یەکان لە کرۆکدا ئەوەیە کە شۆرشە بۆرژوازیەکان پیش ئەوەی شۆڕشە سیاسی یەکەی بکات شۆڕشە ئابوری یەکەی زۆر لە سەرخۆ لە چەند سەدە لەوەوبەرەوە ئەنجامداوە لە دژی سیستەمی دەرەبەگی .یانی ئابوری سەرمایەداری لە هەناوی سیستەمی ئابوری دەرەبەگی سەریدەرهێناوە لە ژیرەوە لە یەکو دوو سەدەی رابردوەوە.بۆیە شۆرشە سیاسی یەکەی تەنها کاری گۆڕینی تەنها سەرخانو دەسەڵاتی سیاسی یە.بەڵام شۆرشی کرێکاری بە پێچەوانەوە یەکەمجار ڕاپەڕینی سیاسی دەکاتو دەسەڵاتی سیاسی هەمەلایەنەی بۆرژوازی دەروخێنیت و دەسەڵاتی سیاسی خۆی جێگیر دەکات. تەنانەت پێویستە هەمو دەزگاکانی بۆرژوازی لەناوبباتو دەسەڵاتو دەوڵەتی خۆی لە جێگای دابمەزرێنێت .ئەوکاتە هەنگاو هەڵدەرێت بۆ شۆرشە ئابوری یەکەی.وە لە رستەیەکدا دەڵیت لە شۆرشە بۆرژوازی یەکاندا رابردوو بەسەر داهاتودا زالە بەلام لە شۆرشە کرێکاری و کۆمۆنسیتی یەکاندا ئەوە داهاتوە زالە بەسەر رابردوودا.ئەم تیزانە ئەگەر چی لە مانیفیستدا هاتون بەلام لە زۆر شوێنی تریش بە روونی باسی کردون. بە تایبەتی لە یانزە تیزەکەی لەمەر فیورباخ. تێزەکانی فیورباخ ڕاستە رەهەندی ئینسانیان هەیە بەڵام لەهەمان کاتدا ناوەڕۆکێکی چینایەتیان هەیە.کاتێک لە یەکێک لە تیزەکان دەڵێت فەیلەسوفەکانی پێشتر تەنها دونیایان لێکداوەتەوە بەڵام گرینگ گۆڕینێتی.پرسیارەکە ئەوەیە چۆن دەگۆڕێت و کێ دەیگۆرێت.دیارە مەبەستی چینی کریکارو ڕۆڵە شۆڕشگیرێتی یەکەتی.

بە کورتی ئەنجامگیری لەسەر گرینیگی سیاسی و ڕێکخراوەیی چینایەتی کرێکاران و کۆمۆنیستەکان وەک بەشی پێشڕەوی کرێکاران لە پەیوەندی یان لەم بەشەدا ڕونو ئاشکرا دیارە وەک لە تیزو دروشمەکەش کورتیان کردۆتەوە کە مەبەستیانە کرێکاران پیویستە لە رووی سیاسی حزبی یەوە یەکبگرن تا دەسەلاتی بۆرژوا بە راپەرین بروخێنن بە تەواوی و دەسەلاتو دەوڵەتی چینایەتی خۆیان دامەزرێنن .لە یەکەم هەنگاوێشدا پیویستە ئەو دەخالە بۆ گۆرینی ریشەیی کە خودی شۆرشەئابوری یەکە دەست پێ بکەن بۆ بەرقەراربونی ئابوری سوسیالیستی کە هەنگاوی یەکەمە.وە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هەنگاوانە لە هەر وەڵاتیکەوە بۆ ووڵاتیکی ترو لەهەر سەردەمێکدا ئەگەری هەیە جیاواز بیت.لێرەدا سۆسیالیزم وەک هەنگاوی یەکەمی شۆڕشی کرێکاری دادەنین هەتا هەنگاوی دووم دەسپیێدەکات کە کۆمۆنیزمە لەسەر بنەمای تیزە بەناوبانگەکەی تریان بەڕێوە دەچێت کە دەڵێت :لە کۆمەڵگای کۆمۆنیستی تازەدا پەرەسەندنی ئازادی هەمو ئینسانێک مەرجی پەرەسەندنی ئازادی هەمو ئینسانەکانە.

هەڵبەت لە مانیفیستدا بەشی سێهەمیش هاتوە لەگەل کۆمەڵیک سەرنجو تیبینی لەسەر هەڵویستگرتنی حزبە کۆمۆنسیتەکان بەرامبەر حزبە ئۆپۆزیسیونەکان ئەو سەردەمە بەلام بەرەچاو کردنی ئەوەی کە بەشی یەکەمو دووەم بە درێژی و ڕونی باسی پیگەو رۆڵی شۆرشگیرانەی پرۆلیتاریا و گرینگی سیاسی و رێکخراویی یان دەخاتە روو هاوکات کاکڵەی تیورو پاکتیکی شۆرشگیرانەی مانیفیستە بویە ئیمەش بە پێویستمان زانی سەرنجەکانمان لەسەر ئەم دووبەشە چەق ببەستێت. بە نیسبەت بەشی سێهەم و سەرنجو تێبێنییەکانیان لەسەر شیوازی هەلوێستی کۆمۆنیستەکان باردودخۆی ئەوساو ئیستا تەنانەت دەورانی لینینش ئەوەندە گۆراوە هەر بویە وەک ئەنگلز لە دوای پیشەکی شوباتی ١٨٩٣ دا ئاماژەی پیدەدات جگە لە باسە بنەمایی یەکانی کە لەو بەشەدا هاتوە زۆر شتی ناکڕیت وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی چاوی لێبکرێت
سەرنجی سێهەم :

ئەنجامگیری یەکی کورت:

ئەگەر ئەمرۆ دوای سەدو حەفتا ساڵ لە بڵاوبونەوەی یەکەم چاپی مانیفیست بەرواودی ئەم نوسراوەیە بکەین لەگەڵ هەمو ئەو کتێبانەی، جا هەر ناوو ناوەڕۆکێیان هەبێت ، لەم مێژوەوە نوسراون و بڵاوبونەتەوە، دەگەینە ئەو ئەنجامگیری یە کە هیچ نوسراو کتیبو بەرنامەیەک وەک لەسەرەوە سەبارەت بە ئینجیل و تەوراتو قورئان و..ئاماژەمان پێدا نەیان توانیوە بە ئەندازەی ئەم کتێبە بچوکە کاریگەریان هەبوبێت لەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە تایبەتی ڕێگای رۆشنی ڕزگاری یەکجاری نیشاندابیت بە تیوری یەکی شۆرشگێرانەو بابەتیانە. ئەمەش بێگومانە دەگەرێتەوە بۆ دوو هۆکار :
یەکەم: پێگەو ڕۆڵی شۆڕشگێرانەی چینی کرێکار- پرۆلیتاریا – لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتییدا کە دوا پەیامی وەرچەرخانی شۆڕشگێرانە بە شێوەی حەتمی کەوتوتە ئەستۆی . ئەم چینە تا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی رزگار بکات لەهەمو شێوازێکی چەسانەوەو کۆمەڵگایەکی کۆمۆنسیتی جیهانی بەدی بێنێت کە تیایدا هەروەک لەوێشدا هاتوە کە چینی کریکار لە ڕیگای شۆرشەکەیەوە خۆی و بۆرژوازیش لەناو دەبات ئیتر قسەیەک نامینێت لە چینە کۆمەڵایەتی یەکانو چەوسانەوە.

دووەم: ڕۆڵی مارکس لە دانانی ئەم تیۆرە شۆڕشگێرانەیەوەو پەی بردنی بەوەی کە تەنها پراکتیکی ئەم چینە دەتوانێت ڕێکبێتەوە لەگەڵ ئەم تیورە .چونکە تاکە چینێکە لەهەمو مێژووی کۆمەڵگاکان تا ئێستا کە تاسەر شۆڕشگێرەو ئەرکی کۆتایی پێهێنانی چەوسانەوەش لەسەر ئەستوی ئەم چینەیە.هەر لێرەوەشەوە تیۆرەکەی مارکس بوە تیۆری شۆرشگیرانەی ئەم چینەو ناوی مارکسیزمی لینرا کە ڕێگای ئازادیبەخشی نەک هەر کرێکاران بەڵکو هەمو مرۆڤایەتی یە.
لەم ریگایەشدا هاوڕێیەتی مارکسو ئەنگلزیش بونە ئەو هاوێییەتی یە کە هەرگیز مێژووی مرۆڤایەتی نە بە خۆیەوە دیوەو نە دەیبینێت.ئەمەش لەو دڵسۆزیە هەمەلایەنەدا دەردەکەوێت کە ئەنگلز بۆ مارکس هەیبو کە جگە لە هاوبەشی لە داهێنانو داڕشتنی ئەم تیۆرە بەڵام ئەو هەمو کات ناوی مارکسی لە پێش خۆیەوە داناوەو، سەرەنجامیش دوای مەرگی مارکس تەنها ناوی مارکسی لکان بەم تیۆرەوەو کردی بە مارکسیزم.

موزەفەر عەبدوڵا
٢١-٢-٢٠١٨




شەڕی کۆمەڵە لاوەکەی هەولێر ئاکامی زاڵی چ سیاسەتێکە..!؟ … موزەفەر عەبدوڵا

لە ڕۆژەکانی سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دیمەنی وەشاندنی شەقو مست و پەلاماردانی پڕ ڕقو توڕەیی وگیانی تۆڵە سەندنەوەی دڕندانەی کۆمەڵێک لاو لەناو جەرگەی بازاڕی شاری هەولێر، کە هیچ کەس نەیدەتوانی بەریان پێبگرێت، وەک هەورە تریشە لە ڕێگای تۆڕەکانی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتی یەکان ،و پاشان دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لەسەر ئاستی ناوخۆو، تەنانەت دەرەوەش بڵاو بوەوە.
ئەم دیمەنەش بوە مایەی نوسینی هەزاران کۆمێنت و ووتار، بە چەپو ڕاستدا ،کە بە داخەوە بە زۆری بەنزینیان دەکرد بەسەر ئاگری ئەم شەڕەی لاوانەداو، گیانی نەتەوەپەرستی و فاشستیان زیاتر خۆشدەکرد .
بۆیە هەم دیمەنەکەو هەم هەڵوێستگیری یەکان پێویستە بمانخانە بەردەم پرسیاری ئەوەی ئاخۆ چ سیاسەتو کەلتورێک زاڵە بەسەر ئەم کۆمەڵگایە دا کە وا دەکات کۆمەڵێک لاوی زانکۆ کە بۆ گەشت هاتون لەگەڵ کۆمەڵێک لاوی تر بکەونە ئەم شەڕە پڕ ڕقو توڵە سەندنەوە دڕندانەوەیە لە یەکتر ؟
بۆ زیاتر ڕۆشنکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەو سیاسەتو کەلتورەی کە لە پشت ئەم جۆرە شەڕانەوەیەو زاڵە بەسەر کۆمەڵگادا لە ئاستی کوردستان و عێراقو تەنانەت ناوچەکەو جیهانیش ،وا پێویست دەکات ئاماژە بە کۆمەڵێک بەڵگەو فاکتی زیندوی واقعی دەورانی دەیەکانی پێش ئاڵوگۆڕە گەورە جیهانی و ناوچەیی یەکانی سەرەتای نەوتەکان بکەین کە بوە هۆی زیاتر قوڵکردنەوەو کۆمەلایەتی کردنەوەو رەسمیەت دان بەم سیاستو نەزعەی قەومپەرستانەو خیلەکیانەو هاوکات ئاینی و تایەفی یانە کە کاریگەری یەکانی لەم دوو دەدەیە زیاتر لەم ووڵاتانەی وەک عیراق دیارترو کاریگەرترە.
بێگومان هەرکەسێک ئاوڕێک بداتەوە لە تەواوی دەیەکانی پێش نەوەتەکان سەرەڕای بونی ڕژێمکی فاشی قەومی وەک بەعس ،چ لە عێراق یاخود زۆر ناوچەی تری دونیا ،هاوکات بونی ستەمی قەومی وچینایەتی هەمەلایەنەیە لەوەتەی دەوڵەتی عیراق و ئەم ووڵاتانەی تر لەسەر بنەمای قەومی و ئیسلامی ناسنامەی بۆ دانراوە لە نزیک بە سەد ساڵی رابردوو ،بەڵام بڕوا ناکەم لەهەمو شارەکانی عێراقو ووڵاتانی تر، چەند دیمەنێکی ئاوا شەڕی پڕ ڕقو قینەی قەومپەرستانەمان بەرچاو کەوتبێت. ڕژێمی فاشی بەعسی قەومی دەسەڵاتە قەومی یە عرەب ی یەکانی پێش ئەویش ،و هەمو هاوشێوەکانی لە ووڵاتانی تریش سەرەڕای هەمو هەوڵێکیان بۆ دروست کردنی ڕقو قینەی قەومی تەنانەت لە لایەن دامودەزگا جاسوسی یە سەرکوتگەرەکانیشیانەوە بەڵام هەر نەیان توانی ئەو ئاسۆ و ئامانجە سیاسی یەیان بکەنە بیروباوەرو کەلتورو نەریتی باوی کۆمەڵایەتی.
ئەو کاتە خەڵکی کوردستان، بە تایبەت لاوان ،برۆشتنایا بۆ هەمو شارەکانی عێراق و خەڵکی شارەکانی ئەویش بهاتنایا بۆ کوردستان قەد شایەدی دیمەنێکی خۆ بە خۆی ئاوای لاوان نەدەبوین کە ئێستا لەم چەند ساڵە لە شارەکانی کوردستانو عیراق چەندین دیمەنی وامان بەرچاوکەوتوە.
لە کاتێکدا ڕژێم بە چەندین شیواز هەوڵی دەدا تەنانەت جلو بەرگ و زمانی کوردی …هتد قەدەغەو بەرەو نەمان بەرێت ،لە پاڵ سیاسەتی بەفەرمی ناسینی حوکمی زاتی . وە لە بازگەکانی ڕژێم شەڕو گیچەڵیشیان بە خەڵکی کورد دەکرد ،بەڵام هەرگیز لە لایەن خەڵکی ئاسایی یەوە توشی سوکایەتی و شەڕو لێدانی ئەو دیمەنەی شاری هەولێر نەدەهاتی.
باشترین نمونەش چیرۆکە ئەفسانە ئاساکانی ڕزگار کردنی خەڵکانێکی ئەنفالە کە چۆن خەڵکی ئاسایی شارەکانی باشوری عێراق ،بە تایبەتی ناوچەی عەرعەر، کە ببوە گۆڕەشاری ئەنفالەکان هاوکاری یان کردون و ڕزگایان کردون لەمەرگ، تەنانەت هەتا کوردستانیش هێناویاننەتەوە سەرەڕای مەترسی گیانی ئەو کارەش بۆیان.
با لە عێراقو ناوچەکە بگوزەرێین، کە ڕژێمی قەومی فاشی وەک بەعس لەسەر کار بوەو هەوڵی قەڵاچۆنی کردنی خەڵکی کوردستانی داوە، ئاوڕیک لە ووڵاتانی تری ئەمریکاو ئەوروپا ،بە تایبەتی یەکێتی سۆڤیەتو بلۆکی بەناو سوسیالیستی، بدەینەوە ،سەرەڕای بەرتەسک کردنەوەو تەنانەت نەبونی ئازادی سیاسی و ڕێکخراوەیی ،بەڵام نەک هەر قسە لەسەر ناکۆکی قەومی و ستەمی قەومی نەبوو بەڵکو هەر کەس تەماشای میدیای ئەو دەورانەی بکردایە بۆی دەردەکەوت چۆن چۆنی بیرو نەریتو ناسنامەی ئینسانی بۆتە دیاردەیەکی باوی ئەو کۆمەڵگایانە.هەر کەس ئازادانە دەیتوانی بە زمانی دایکی و هەر شتێکی تر کە بروای پێی بوو بەکاری بێنێت.ڕاستە جیاوازیوچەوسانەوەی چینایەتی و هەژاری و بێکاری هەر هەبو بەڵام نەزعەی قەومی نەک هەر دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی نەبو بەڵکو نەزعەیەکی فەردیش نەبوو بەم رادەیە.قسە کردن بە هەر زمانێک و پەیڕەو کردنی هەر دابونەریتێک وەک جلوبەرگو ئەم شتانە وەک شتو دیاردەیەکی ئاسایی کۆمەڵایەتی چاوی لێدەکرا.
جا کاتێک واقعی هەمو دەیەکانی پێش نەوەدەکان لە ئاستی عیراق و دونیا بەراورد دەکەین لەگەڵ ئەم دوو سێ دەیەیە ،سەرەڕای پڕوپاگەندەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و گەشەی زانستو تەکنەلۆژیاو، بە گوند بونی جیهانو، پێویستی کەم بونەوەو تەنانەت نەمانی جیاوازی یە قەومیو خێڵەکیو دینیوتایەفیو ئەتنیکیو رەگەزییەکان ..هتد، ئاسمان و ڕێسمان جیاوازی لەنێوان ئەو دەورانەو ئەم دەورانە هەیە.
بۆیە هەمو کەسێک ئەگەر یەک زەڕڕە لە ڕوانگەیەکی ئینسانی یەوە بیر بکاتەوە، بە تایبەتی نەوەی پیش نەوەتەکان ،هەقێتی بپرسێت باشە هۆکاری ئەم جۆرە شەڕانەی نێوان ئەم لاوە کوردزمان و عەرەبزمانانە چی یە؟!
دڵنیام ئەگەر ،وەک وتم ،زرڕەیەک لە ڕوانگەو ناسنامەی مرۆڤانەوە بیر بکاتەوەو دەمارگیری نەتەوەیی و خێڵەکی دەرگای میشک و هەستو هۆشی کڵۆم نەدابێت دەگات بەو ئاکامەی کە بەڵێ ئەمە ئاکامی زاڵی ئاسۆو ئامانجی فکری و سیاسی قەومپەرستانەیە وەک ناسنامەیەکی فەرمی لەهەمو جومگەکانی دەسەڵات لەسەرەوە بۆ خوارەوە. یانی لە پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمارەوە هەتا دامودەزگاکانی خوارەوە.
ئەمە ئاکامی ئەو دابەشکردنە قەومی و دینی و تایەفی یە فاسدی یە کە سەرۆک کۆمار دەکات بە بەشی کوردو سونەو، پاشان پشکی یەکێتی ناوچەی سەوز .
هاوکات ٣ جێگرەکەشی لەسەر بنەمای قەومی و دینی بۆ دیاری دەکریت.
هەروەها سەرۆکی پەرلەمان و حکومەتو جێگرەکانیشی پشکی عەرەبی شیعەو سوننەیە . جا ئەم دابەش بونە قەومی و خێڵەکی و دینی و تایەفی یە دێتە وەزارەتەکانو ،تا بەڕێوەبەرەکانی هەمو دامودەزگاکان.ئیتر بەم شێوەیە ئەمە دەبێتە سیاسەتو نەریت و کەلتورێکی کۆمەڵایەتی. دوای چەند دەیەیەک دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ڕۆژانەی ئەم جۆرە شەڕو خوێن ڕشتنەی ئەم لاوانە لەناو جەرگەی هەمو شارو گەڕەکەکانیش .هەڵبەت هەر ئەم دابەشکاری یە فاسدانەیە خۆی لە خۆیدا ناوەڕۆکی هەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی هەڵبژیردراو و دیموکراسی یەکان بەدرۆ دەخاتەوە ئیتر مانایەکی واقعی نامێنێت.
جا ئەو کاتە لە باشترین حاڵەدا سەرانی دەسەڵات هەروەک بەرپرسی ئاسایشی هەولێر بەیانێکی ناوەڕۆک بەتاڵ دەردەکاتو دەڵێت ئەو شەڕە ڕواوێکی نەخوازراو خۆبەخۆی ئاسایی کۆمەڵێک لاوی خوێن گەرم بوە.وە بەهۆی ئەوەی لاوە عەرەبەکان وتویانە ئێمە حەشیدن و سوکایەتیان بە خەڵکی کورد کردوە ،بۆیە لاوە کوردە خوێن گەرمەکانیش قەبوڵیان نەکردوە لە کاتێکدا هەردو لای شەڕەکە کە ئەو لاوانەن قوربانی ئەو سیاسەتە زاڵەی دەسەڵاتدارانن لە ئاستی عیراقو کوردستاندا.
دیارە ئەمەش هەم بۆ شاردنەوەی ناوەڕۆکی ئەو سیاستە قەومی فاشی یانەیە کە زاڵە بەسەر عیراقو کوردستاندا،هەم بۆ دڵدانەوەی دەسەڵاتدارە هاوبیرو سیاسەتە قەومی یە هاوپەیمانەکانیانە .
بەڵام گومان لەوەدانی یە کە تا ئەو جێگایەی ئەم سیاستو نەریتە باڵادەست بێت لەسەر ئاستی عێراق و کوردستانو ناوەڕۆکی فەرمی دەوڵەت بێت، بە تایبەت لەئاستی هەر ٣ دامەزراوەکەی بەناو پەرلەمانو حکومەتو سەرۆکایەتی کۆمار، کە شۆڕ بۆتەوە بۆ خوارێ، ئەوە ئەو دیمەنی شەڕو پێکدادانە قەومی یە پڕ ڕقو توڵەیە هەر دەبێت و لەپەرەسەندا دەبێت.
بۆیە ئەگەر بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و ئینساندوۆستی دەیەوێت ئەم دیمەنی شەڕە قەومی و خێڵەکی و دینی و تایەفیانە نەمێنێت پێویستە کۆتایی بەم جۆرە دەسەڵاتە بهێنرێت کە ئەم ناوەڕۆکەی هەیە .وە لە جێگایدا دەوڵەتو حکومەتێک بەهەمو دامەزراوەکانی یەوە دامەزرێت کە هیچ ناسنامەیەکی قەومی و دینی نەبێت ،و تەواو عەلمانی و هاوچەرخی ئینسانی بێت. وە هەمو هاووڵاتیانی بە جیا لەوەی زمان و ڕەنگو بیروباوەری سیاسی و ئایینی چی یە وەک ئینسان بیناسێنێت و ناسنامەی پێبدات.وە هەر ئەم بارودۆخەشە لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق وای کردوە پێکەوە ژیانی مرۆڤە کورد زمانو عەرەبزمانەکان زۆر ئاڵۆزوسەخت بێت و ناچار بین داوای جیاوبونەوەی کوردستان و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی عەلمانی- سکویلار- و هاوچەر ،کە هەمو دانیشتوانەکەی لەسەر بنەمای ئینسانی و هاووڵاتی یەکسانی بناسێنێت، بە دور لە ناسنامەی قەومیو دینیو تایەفیو رەگەزیو ..هتد.

١٨-٢-٢٠١٨




مەبەستی پاپا لەم کاتەدا لە بەخشینی خەڵاتی ئاشتی بە سوڵتان چی یە..؟ …. موزەفەر عەبدوڵا

لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی پاپایی دا لە فاتیگان خەڵاتی ئاشتی ئایینی مەسیحی – کاسۆلیکی لە لایەن پاپا بەنەدیکتەوە، بە ئامادەبونی کۆمەڵێک قەشە بەخشرا بە سوڵتان ئوردوگانی ئیسلامی کە یەکێک لە گەورەترین ئینسانیکوژەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەخشینی ئەم خەڵاتەش هەفتەیەک لەمەوبەر بوە هەواڵی گەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئاستی جیهان و، هاوکات جێگای پرسو ڕای چاودێران . هەروەها بوە هۆی بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی ملیۆنی خەڵک بە تایبەت لە تۆڕەکانی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتی یەکان و دەنگی دایەوە.وە بوە مایەی پرسیار کە ئاخۆ مەبەستی پاپا لە بەخشینی ئەم خەڵاتە لەم کاتەدا چی یە کە ڕای گشتی هەمو دونیا شایەدی تاوانەکانی ئەم بەناو ئاشتیخوازە ئیسلامی یەیە .بە تایبەتی لە هیرشی ئاسمانی و زەمینی و بەکار هێنانی چەکی کۆکوژ دژی خەڵکی عەفرینی خۆراگر؟!

جا بۆ ئەوەی مەبەستە شاراوەکەی پشتی بەخشینی ئەم خەڵاتی ئاشتی یە کەمێک ڕوونتر کەینەوە وا پیویست دەکات پەنا بەرینە بەر بەراووردکردنی ئەزمونو تاقیکردنەوە میژویی یەکانی ڕابردوو لەگەڵ ئەم ڕوداوانەی ئەمڕۆ.
لە جەنگی جیهانی دووەمدا کە هیتلر دیارترین ڕابەرانی ئەم جەنگە ئیمپریالی یە پڕ لە تاوانکاری یە بو بۆ زیاتر دەسبەسەراگرتنی هەمو جیهان و بەدەسهینانی زیاتری سەرمایەو سودو قازانجی ئابوری و سیاسی بە ئاشکرا بە ئارم و دروشمی ئایینی مەسیحیو دژایەتی جوڵانەوەی کۆمۆنیستی و کرێکارییەوە هاتە مەیدانەوە. هەڵبەت ئەو کاتە بە ڕواڵەت بیرو سیاستو دەسەڵاتی کۆمۆنیستی لە دەوڵەتی سوڤیەتو هاوپەیمانەکانی ،بە تایبەتی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا بەرجەستە ببونەوە.

هەر ئەو دەورانە هیتلەرو موسولینی بۆ ئەوەی زیاتر مۆرکی ئاینی بە جەنگەکەیان ببەخشن لە دژی بەرەی دووەمی جەنگەکە بە سەرکردایەتی یەکیتی سۆڤیەت هەمیشە پاپاو قەشەو، تەنانەت سەرانی ئیسلامی یەکانیان دەهێنایە پشتی خۆیان. دیدارو چاوپێکەوتنی ڕژێم و سەرانی جوڵانەوە ئیسلامی یەکان ،لەوانەی کە لە میژوودا ئاشکرایە ،دیداری شێخ حوسینی ئیمام و خەتیبی شاری قودس بو کە داوای لە هیتلەر کردبو زیاتر جینۆسایدی جولەکەکان بکات .

بەڵام ئەوەبو خۆشبەختانە بەرەی شەرخوازی هیتلەرو هاوپەیمانەکانی ،کە تەواوی جولانەوەی ئاینی یەکان ،بە تایبەتی مەسحی و ئیسلامی یەکان لە پشتی بون ،سەرنەکەوتن و بە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی زۆریان شەڕی دوەمی جیهانی کۆتایی هات.

بێگومان هۆکاری شەڕی جیهانی یەکەمو دووەمیش بەهەمو خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانیانەوە دەگەڕایەوە بۆ توش بونی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی بەهەردو بەرەکەیەوە بە قەیرانێکی قوڵی ئابوری. هەر بۆیەش ئەو شەڕانە وەک پێویستی یەکی سەرمایەداری بە لەبەرچاگرتنی ئەو تێزەی دەڵێت کە : شەر درێژ بونەوەی سیاسەتە بە شێوازی توندوتیژی ،و سیاسەتیش سەرخانی ئابوری یە.

جا بە پەنا بردن بۆ ئەم دەرسو تەجرەبانەی ڕابردوو بۆ ڕۆشنکردنەوەی ناوەڕۆکی مەبەستە شاراوەکانی دەسەڵاتە ئیسلامی و قەومی یە فاشی یەکەی ئوردوگانی شەڕخوازو ،هاوکات بە پیرۆز کردنی شەرەکانی لە لایەن پاپاوە، ئەوەمان بۆ ڕوونتر دەبێتەوە کە چۆن هەمو دەسەڵاتە سەرمایەداری یە شەرانگێزەکان، بە تایبەت لە کاتی قەیرانە ئابوری و سیاسی و شەرەکانیان ،زیاتر لەهەر شتێک پێویستی یان بە پەنا بردنە بۆ پاڵپشتی ئایینەکان پیاوە ئایینی یەکانیان.

ئێستاش کە دوای ڕوخانو و تێکشکانی خەلافەکەی داعش ،کە بەدیهێنانی خەونی دێرینەی ئوردوگان بوو، لەسەر دەستی خەڵکی خۆڕاگری کوبانی وهاوپشتی جیهانی بۆیان، ئوردوگان دەستی داوەتە ئەم شەڕو هێرشە. وە بەبەهانەی ئەوەی کە خەڵکی کوبانی و کانتونەکانی تر تیرۆریست و دژی ئیسلامین وهەمو پیرۆزی یە دینی یەکانن، کە دیارە ئەمەش جێگا باوەری پاپاو فاتیگانە ، ئۆردوگان و سوپاکەی وەک پارێزەری ئاشتی و بەرگری لە سەوابتە ئائینی یەکان دادەنێن، بۆیەش خەڵاتی ئاشتی پێ دەبەخشن.لە کاتێکدا چەندە یەکێتی سۆڤیەت و ووڵاتە هاوپەیمانەکانی تری، بە تایبەت لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات سۆسیالیستی وکومونسیت بون ئەوەندەش دەسەڵاتی کانتۆنەکان کۆمۆنسیتو سۆسیالیستن. بەڵام هەمومان چەندین جار گوێبیستی ئەوە بوینە کە ئۆدوگانو سەرانی حزبو دەسەڵاتەکەی و تەنانەت هاوبیرە ئیسلامی یەکانیان لە ووڵاتانی تر تا دەگاتە هەرێمی کوردستانیش دەسەڵاتی کانتونەکان بە کۆمۆنسیت و مولحد بون تۆمەتبار دەکەنو خوازیاری ڕوخانین.

هەڵبەت هەمو ئەم شەڕەی لە ناو ووڵاتەکان و ناوچەکەو ململانێی زلهێزە ئیمپریالی یەکان دەگوزەرێت هەر وەک هەلومەرجی پێش جەنگی جیهانی یەکەمو دووەمەو ئاکامی قەیرانی قوڵی ئابوری سیستەمی سەرمایەداری یە. جا ئیتر هەر ڕۆژێک بێت ئەم شەڕ وململانێی ناوچەیی یانەش دەگوزەرێت بۆ جەنگێکی جیهانی وەک ئەوانەی پێشو .بەڵام بێگومانە ڕۆشنکردنەوەی ناوەڕۆکی مەبەست و سیاسەتەکانی هەمو دەوڵەتو لایەنە دەرگیرەکانی ئەم ململانێ و هاوپەیمان و بەخشینی خەڵاتانە تا دەگاتە بەرگرتن بە هەمو ئەم شەڕو کارەسات و ڕوخانی ئەم دەوڵەتو دەسەڵاتە دژی ئینسانی یانە ئەرکی جوڵانەوەی کرێکاری و کۆمۆنسیتی و ئازادیخوازی وئینساندۆستی و ڕێکخراوەکانیانە لە ئاستی جیهان.وە هەر لەم ڕوانگەیەشەوەیە کە بەرەی چەپ و ئازادیخوازی بە گشتی پشتگیری خەباتو بەرگری خەڵکی عەفرین و کانتۆنەکانی تر دەکەن و دژی دسەڵاتە فاشی یە ئیسلامی و قەومی و شەرەکەی ئوردوگانن.




کێ بەرپرسە لە تاوانی خۆکوشتن لە کوردستان…؟! … موزەفەر عەبدوڵڵا


لە گۆشەیەکی ترەوە

خۆکوژی وەک هەمو دیاردەکانی تری ژێر سایەی سیستەمی چینایەتی سەرمایەداری و چەوسانەوەی رەهاو، پاشان بێ هیواو بێ ئومید بون و لەخۆنامۆبوون، یەکێکە لە دیاردە هەرە تراژیدی یەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لەهەمو جیهان ،بە تایبەتی ئەوانەی لە قەیرانی هەمەلایەنەدا دەژین.

کۆمەڵگای کوردستانیش لە چەند دەدەی ڕابردودا ،کە لەلایەن کۆمەڵێ دەستەو تاقمی قەومی – خیڵەکی ،و دینی – تایەفی یەوە، بەڕێوەدەچێت ، ڕیانکێشاوەتە ناو هەلومەرجێکی نالەبارو پەشێوی و قەیرانی هەمەلایەنە. هەر لە بێکاری و هەژاری و نەداری یەوە تا بێخانەولانەیی و ئاوارەیی و چەندین دیاردەی تر. زۆرایەتی مرۆڤەکانی بێ ئومیدو ڕەشبین کردوە، تایبەتی توێژی لاوان و خوێندکاران. لە راستیدا دەبو ئەم تویژە هەمیشە دڵیان پڕ بێ لە ئومێدو هیواو حەزو ئارەزوەکانیان دابین بکرایەو بەدی بهاتبایە.بەڵام بە داخەوە لە جیاتی فەراهەم کردنی کەشو بارێکی ئینسانی کە وەڵامدەرەوەی ئارەزوو حەزو خەونەکانیان بێ، بە پێجەوانەوە لە بێ ئومیدی و ڕەشبینیدا کەم ڕۆژ هەیە بینەرو بیسەری هەواڵی خۆکوژی چەند لاوی کوڕو کچ نەبین لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان و ئەمەش نەبێتە جێگای پرس و ڕای گشتی.

ڕۆژانە هەر کە چاو بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکاندا دەخشێنین کۆمەڵێ وێنەی لاوای جوان لە کوڕانو کچان دەبین کە بە ڕوداوی کارەساتبار و بە شێوازی جیاجیا خۆیان خنکاندوەو کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە .جا زۆر جار ئەو لاوانە بەڵگەیەکیان لە دوای خۆیان جێهێشتوەو هۆکاری خۆکوژی یەکانیان بەیان کردوە. وە زۆربەی بەڵگەکانش بریتی یە لە بێ ئومێدی و بێ هیوایی لە ژیانیان،دیارە ئەمەش بەهۆی دابین نەکردنو دەستەبەرکردنی پێویستی یە سەرەتایی یە ئینسانی یەکانیان کە ڕاستەوخۆ دەسەڵاتو حکومەت لێی بەرپرسیارن.

سەدان هەزار قوتابی بەهەزارو یەک چەرمەسەری و دەردەسەری ونەبونی ونەداری خوێندن تەواو دەکەن بەڵام دوایی ناتوانن هیچ کارێک پەیدا بکەن بۆ بژێوی سەرەتایی ژیانیان.
سەدان هەزار لاوی کوڕو کچی تر لەبەر نەبونی وهەژاری ناتوانن خوێندن تەواو بکەن و،هەر لە هەرزەیی یەوە شان دەدەنە بەر کاری تاقەت پڕوکێن، بە کرێ و موچەیەکی کەم. لە کاتێکدا لە ساڵیکدا رەنگە تەنها سێ چوار کرێ و موچەیان پێ بدرێت کە ناکاتە کرێ و مەسرەفی هاتوچۆو مانەوەی سەرکاریان!.

سەدان هەزار کوڕو کچی لاو لەهەمو ئەو پۆشاکو خۆراک وپێویستی یە سەرەتایی یانە ،کە زۆر جار هی کۆنەشن ،بیبەشن وناتوانن بیکڕن .هاوکات بێبەشن لە سەرەتایی ترین پێویستی تەندروستی و، لانی کەمی خۆشگوزەرانی یەکان.لەملایشەوە کەمایەتی یەکی کەم لە مناڵانی کاربەدەستانی دەسەڵاتدارو ملیونێرو ملیاردیرەکانی پاڵ دەستیان لەوپەری نازو نیعەمەتتدا ژیان بەسەر دەبەن .لە بونی جوانترین و دوا مودیلی جلوبەرگو سەیارەو خواردن و سەیران و گەشتو گوزار چ لەناو کوردستان و چ بۆوولاتانی دەرەوە بەهرەمەندن . ئیتر چۆن لاوی کوڕو کچی بێکارو هەژارو نەدار بێ ئومێدو بێ هیوا ناگاتە ئەوپەڕی رەشبینی و نامۆ نابی لەژیانو پەنا ناباتە بەر تاوانی کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی!!؟؟
ڕاستە بە ڕواڵەت ئەوانە خۆیان بەرپرسن لەم تاوانی خۆکوژی یە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە دەسەڵاتی تاوانبارە بەرپرسی سەرەکی وڕاستەوخویە لەم تاوانە وەک هەمو تاوانەکانی تر.

بۆیە پێویستە لە جیاتی سەرکۆنەکردنی کەسی خۆکوژو کەسوکاری یان ، سەرکۆنەی دەسەڵاتداران و بەناو دامەزراوەکانیان بکرێت ونارەزایەتی لە دژیان دەرببڕدرێت.بە تایبەتی توێژی لاوانی کوڕو کچ، و خویندکاران کە زۆریان توشی ڕەشبینی و بێ ئومیدی دەبن. لە جیاتی بیرکردنەوە لەم تاوانە دژ بە خۆیە پێویستە بیر لەوە بکەنەوە کە هۆکاری پشتی ڕەشبینی و بێ ئومێدی و دابین نەکردنی پیویستی یەکانی ژیانیان دەسەڵاتو حکومەتە، نەک خۆیان و کەسوکاریان.وە دەبێت بۆ دابین کردنی ژیانی شایستەی هاوچەرخ لەهەمو ڕویەکەوە خۆیان ڕێکخەنو یەکگرتوکەن و ببنە بەشێکی زیندوی پڕ شۆڕو شەوق لەو خەباتو نارەزایەتی یەی کە هەمیشە هەیە لە دژی دەسەڵاتداران .وە تەنانەت هەوڵبدەن ڕابەری نارەزایەتی یەکانیش بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخەی کەبەسەریاندا سەپاوە.

بێگومانە کە مرۆڤەکان بە شیوەی کۆمەڵ ویەکگرتوانە کارو خەبات بکەن بە ئاسۆ و ئامانجی ئینسانی ڕۆشنەوە ،هەمیشە دەبنە خاوەنی ئومیدو هیوای بەرزو گەشو رون .وە زیاتریش پەی بە هۆکارەکانی کارەساتو نەهامەتی یەکان دەبن. تێدەگەن کە ڕیشەی هەمو دیاردە کارەساتبارەکان سیستەمی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی و کەلتوری و فەزای زاڵە لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە.بۆیە هەر دەبێت دەسەڵات تاوانبار بکرین نەک هەڵەولاوازی تاکە کەسی .

٤-٢-٢٠١٨




پرس و ڕای هەفتانە … موزەفەرعەبدوڵا


بۆچی ئیسلامی یەکانو مەلاکانیان پاڵپشتی شەرەکەی ئوردگان دەکەن بۆ سەر خەڵکی عەفرین ! ؟
….

لەگەڵ دەسپیکردنی هیرشی سەربازی هەمەلایەنەی سوپای رژیمە فاشی یەکەی تورکیا، بەسەرکردەیی ئوردوگانی ئیسلامی و قەومی فاشی، و بە هاوکاری دەستەوتاقمە بەکریگیراوەکانی، کە لە هەرچی لۆمپەنی تورکیاو، بەناو ئوپوزیسیونی سوریاو ،ووڵاتانی تری ناوچەکە پیکهاتوە، بۆ جینۆسایدی کردنی خەڵکی عەفرین و کۆتاییهینان بە دەسەڵاتە خۆبەرێوەبەری یەکانیان، لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەراسەری دونیا، لەوانە هەریمی کوردستانیش ،ریزبەندی گەورەو بەرچاو هاتە دی . ئەمەش بۆتە روداویکی گەورەو جیگای پرسو رای گشتی. بەڵام لەم نیوەدا راو هەڵویستی کۆنەپەرستانە و دژی ئینسانی بەشی زۆری مەلاکانی کوردستان، بە تایبەتی ئەوانەی کە لە ریزەکانی ئیسلامی یەکانن، هاودەنگی تاقمە ئیسلامی یەکان، کەوتنە پشتیوانی سیاسەتی شەرخوازانەی ئوردوگان و شەری سەر خەڵکی بیتاوانی عەفرینیان بە جیهادی ئیسلامی دانا.

بە ئاشکرا لە مزگەوتەکانەوە تا دەزگاکانی راگەیاندنی ئیسلامی یەکان و، حزبە دەسەڵاتدارەکان ،و ماسمیدیاکانەوەو، دەیان مەلای مفتەخۆری دەمبەخویناوی،رایانگەیاند کە ئوردوگان و دەوڵەتو سوپاکەی مافی خۆیانە هیرش بەرن بۆ عەفرین و کۆتایی بە دەسەڵاتی کانتونەکان بینن. چونکە ئەمانە پەکەکەنو مەترسین بۆ سەر دەوڵەتو کۆمەڵگای تورکیاو ناوچەکە. بە تایبەتی لە بانگشەکانیان ئاماژەیان بە دەستورو یاساو بریارەکانی کانتونەکاندا لەمەر مافی یەکسانی ژنانو پیاوان کە ئەمانە دژی دەستورو شەریعەتی ئیسلامن.

ئەم مەلاو ئیسلامیانە چاویان هەڵنایا بەم چەند دەسکەوتە ئازادیخوازی ویەکسانیخوازیەی کانتونەکان، بە تایبەتی هاتنەمەیدانی ژنانی یەکسانیخواز لەهەمو بوارەکاندا ،تا دەگاتە شەری ژنان لە دژی داعشی هاوبیرو هاوکەلتوری یان و، تیکشکان و کۆتایی هاتنی خەلافەتە ئیسلامی یەکەیان. هەمو ئەمانە واداری کردون کەبەهەمو شیوازیک پشتیوانی خۆیان بۆ شەرەکەی ئوردوگان راگەیەنن کە یەکیک لە گەورەترین هاوکارەکانی داعش بوە.

بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحاڵی ئیمەو ئازادیخوازنە،وە جیگای کوێرایی داهاتنی ئەو مەلاو ئیسلامی یەکانی یە، دەنگهەڵبرینی بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و ئینساندۆستی کوردستان و ناوچەکەو جیهانە ،بۆ پاڵپشتی خەڵکی عەفرینی خۆراگرو بەرگریکار لە مافو ژیانی خۆیان.هەڵبەت ئەمەش بەلەبەرچاو کردنی ئەوەی کوردستانی سوریا لە بۆتەی ئەم قەیران و کیشەو ململانی سیاسی و سەربازی یەی زلهیزەکانی جیهان و هاوپەیمانی یە ناوچەیی یەکانیان، بە تایبەتی کە چەند ساڵیکە سوریا بۆتە مەیدانی جەنگی یان، لەسەر دابەشکردنەوەی سەرلەنویی جیهان، هەرچۆنیک بی خەڵکەکەی بەتەواوی نەبونە قوربانی وەک شوینەکانی تری سوریاو تەنانەت زۆر ووڵاتی تری وەک لیبیاو یەمەن و عێراق و تەنانەت کوردستانی عیراقیش. نەک هەر ئەمنو ئاساییشی خۆیان پاراستوە بەڵکو توانیان بە نیوەناچڵی و ئاسۆیەکی نارۆشنیش بێ خۆیان بەرێوەببەن و کۆمەڵێ دەسکەوتی ئینسانیش بەدی بینن لەوانە یاسای یەکسانی ژنوپیاو.

بۆیە پیویستە لەسەر بەرەی ئازادیخوازی، بە تایبەتی لەناو کۆمەڵگای کوردستان، دەنگی زیاتری نارەزایەتی بەکردەوەهەڵببردن، دژی ئەم مەلاو ئیسلامیانە کە هەمیشە لەگەڵ جینوسایدی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بونە وەک لە شەنگاڵدا بینیمان کە لیک بە لاشەویلگیان دەهاتە خوارەوە بۆ بە کەنیزە کردنی ژنانو مناڵانیان.

پیویستە بەرەی ئازادیخوازی نەک هەر بە قسەو وەڵامدانەوەی سیاسی ،بەڵکو بە کردەوەش بچنە بەردەم هەر مزگەوتو مۆڵگەیەکی ئیسلامی یە تیرۆریستەکان، و یەخەیان بگرن.وە تەنانەت وەدەریان نین لە مزگەوتو مۆڵگەکانیان پی داخەن، کە بانگشەو لایەنگری بۆ شەری پر لە تاوانی ئوردوگان بکەن.

بەرەی ئازادیخوازی نابێت هەر بە هەڵویست دەربرینێک وازیان لێبینی بەبەهانەی ئازادی ڕادەرینەوە.لە کاتێکدا بانگشەو لایەنگری بۆ شەری ناهەقو تاوانکارانە ، کە ناچێتە خانەی ئازادی بەیان و رادەربرین، بەڵکو رێک بە پێجەوانەوە دژی ئەو مافانەو ژیانو ئاساییشی خەڵکن.وە ئەمەش کرۆکی ئامانجی سیاسی هەمو رژیم و تاقمیکی کۆنەپەرستی ئیسلامی یە کە نایانەوی کەمترین ئازادی ویەکسانی هەبی. جونکە پێچەوانەو دژی بیروباوەری ئیسلامی ئەوانو ئوردوگانی خەلیفەیانەوەیە.


بۆچی ئەنجومەنی ئاساییش لەگەڵ تیکدانی ئاساییشی خەڵکی عەفریندایە…!؟

دوای قەومانی کارەساتی شەری سوپای دەسەڵاتە فاشی یەکەی ئوردوغان لە دژی خەڵکی ئازادیخوازی کانتونی عەفرین، لەسەر داوای نوێنەری دەوڵەتی فەرەنسا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ،رۆژی دووشەممەی رابردوو کۆبۆوە بۆ قسەباسو ڕاویژ کردن و هەڵویستگرتن لەبارەی شەڕەکەوە.بیگومان ئەمەش بە بێ ئامادەبونی نوێنەرانی دەوڵەتە زلهێزە ئیمپریالی یەکان، بە تایبەتی ئەمریکاو روسیا. ئەم روداوەش بۆتە هەواڵو جێگای پرسو رای گشتی وەک هەمومان لە دەزگاکانی راگەیاندەوە بینینەرو بیسەری بوین..

جا بە پیی هەواڵەکان، پاش چەند سەعات قسەوباسو ڕاگورینەوە لەسەر ئەم شەرو هێرشە سەربازی یە هەمەلایەنەیەی تورکیا بۆ سەر خەڵکی بیتاوانی کانتونی عەفرین،کەچی بە هیچ بریارو بەیانیک نەگەییشتون کە کەمترین ئیدانەی ئەو شەرو هیرشانە بکات، یاخود داوای راوەستانی بکات.تەنها داوایان لە تورکیا ئەوەبوە کە دان بەخویدا بگریت. بەراستی ئەمە ئیتر جگە لە پەیامێک بە جۆرێک لە جۆرەکان، بۆ پاڵپشتی شەرەکە زیاتر هیچی تر نی یە. ئەمە لە کاتیدایە کە هەرچونێک بێت دوای نزک بە ٧ ساڵ لە شەرو کوشتارو ماڵویرانی و ئاوارەیی، کە سەراپای سوریای گرتبۆوە ،ئەم خەڵکە توانیانە ژیان و گیان و ئاسایشی خۆیانو سەدان هەزار ئاوارەی تر لە دانیشتوانی شارەکانی تری سوریا بپاریزن. ئیستا دوای چەند ساڵ لەهەرەشەو گورەشەو پلانگیری و ئاژاوەگیرانەی دەسەڵاتە شەرانگیزی یەکەی ئورگان ، بۆ تیکدانی ژیان وئاساییشی ئەو خەڵکە، کە سەری نەگرت، دەستی داوەتە هیرشی سەربازی بە هاوکاری پاشماوەکانی چەتەکانی داعش و هاوشیوەی ئیسلامی یەکانی تری وەک بەرەی شام و…هتد .

لە راستیدا ڕای گشتی دونیا کەمتازۆریک چاوەروانی یەکی رەنگە هەبوبێ لەوەی ئەم کۆبۆنەوەیە ئەگەر نەشتوانی پشتیوانی لە خەڵکی عەفرین بکاو شەری پرلەتاوانی دەوڵەتی تورکیا رابگری، بەڵام لانی کەم دەبێ ئیدانەی ئەو شەرەبکاو هەنگاوێکی بەکردەوە بۆ هاوپشتی وهاوکاری خەڵکدەربرێت.بەڵام بە پیچەوانەوە تەنها قسەیان وەک وتمان ئەوەبو تورکیا دان بەخۆیا بگرێت .ئەمە ئیتر ئاخۆ پەیامیک نی یە بۆ لایەنگری لە شەرەکە.وە لەم روانگەیەشەوە هەمو بەرەی ئازادیخوازی و ئاشتیخوازی دونیا هەقیان نی یە پرسیار بکەن و بڵیین بۆچی ئەم ئەنجومەنی بەناو ئاساییشە لەگەڵ تیکدانی ئاسایشی خەڵکی عەفریندایە!؟

بیگومانە بە دڵنیایی یەوە وەڵامەکە ئەوەیە کە لەگەڵ تیکدانی ژیان و گیان و ئاساییشی ئەو خەڵکدایە. چونکە ئەگەر لەگەڵی نی یە بۆ دەبێت بەرامبەر ئەم شەرە هیچ هەڵویستێکی ئاشتیخوازانە دەرنەبری کە باش دەزانن ئەم شەرە دەبیتە هۆی کوشتو کوشتارو برینداربونو ئاوارەیی و هەژاری و برسیتی ئەو خەڵکە. تەنانەت زیاتر ئاژاوەو ئاڵۆزبونی ،نەک هەر ئەو کانتونانە، بەڵکو هەمو سوریاو ناوچەکە کە خۆی لە خۆیان ناجێگرو ئاڵۆزو پرکیشەو شەرە.

دیارە ئەوە رۆشنە کە ئەم ئەنجومەنە کە وەک دڵی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وایەو لە دەستی چەند دەوڵەتیکی زلهیزی سەرمایەداری ئیمپریالسیتی یەوەیە، لەسەرویانەوە ئەمریکاو روسیا .ئەم چەند دەوڵەتە کە مافی ڤیتۆیان هەیە دەتوانن دژی هەر بریاریک بن کەلەبەرژوەندی یان نەبێت.جیگای سەرسورمانی زیاتریش ئەوەیە کە لەو ئەندامانەی مافی ڤیتۆیان هەیە جگە لە نوینەری فەرەنسا نوینەری هیچیان ئامادەی کۆبۆنەوەکە نەبونە.ئەمەش یانی ئەم زلهیزانە لەگەڵ ئەم شەرەدانو چرای سەوزیان هەڵکردوە بۆ ئوردوگانی فاشی تا ژیان و گیانو ئەمنو ئاسایشی خەڵکی بیتاوانی عەفرین، نەک هەر تیکبدا.

جا ئەگەر لەرووی ئەم بیهەڵویستی یەیان بۆ سەقامگیربونی ئاساییش و ئاشتی تەنها لەم چەند ساڵەدا چاویک بخشیین بە میژووی زیاتر لە نیو سەدەی ئەم ئەنجومەنەو سەرجەم نەتەوەیەکگروەکان، کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە پیکهاتوە، ئەوە دەبینین کە لایەنگری بۆ شەرو تیکدانی ژیانو گیان و ئەمنو ئاسایشی خەڵکی جیهان، زۆر زیاتر بوە، وەک لە لایەنگری بۆ پاراستنی ئاساییشی خەڵکی وسەقامگیربونی فەزای ئاشتی.ئەوە راستە کە ئەم ئەنجومەنەو ریکخراوەیە لە حاڵی شەرو ئاوارەیی و کارەساتەکان بریک، بە ناچاری هاوکاری خەڵکی دەکات ،وەک رایان گەیاندوە کە هاوکاری خەڵکی عەفرینیش دەکەن ،بەڵام ئەگەر ئەم رێکخراوەیە لە بەرژوەندی زلهیزەکانی دونیا نی یە ،پیویستە رێگا بگرێت دژی هەر پلانوو پرۆژەو پیشنیاریکی شەر کە لە لایەن هەر ووڵاتیکەوە دەکرێت یان دەستی بۆ دەبریت.

هەڵبەت ئەوە دوو سێ دەدەیە ،زیاتر ئامرازیک بوە بە دەستی ئیمپریالیزمی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی یەوە بۆ ئامانجە ستراتیژی یە ئابوری و سیاسیو سەربازی یەکانیان. وە ئەوە چەند ساڵیکیشە روسیاش وەک ئەمریکا رۆڵی بەرچاوی هەیە .ئیستاش بە تایبەتی کە ئەم دوو دەوڵەتە ئیمپیالیستی یە زلهیزانە قازانجیان لە کۆتایی گەمەکەدا وا دەخوازی و وا ریکەوتونە کە دەوڵەتی تورکیا ئەم شەرە بکا.

بۆیە هەر کەسێک لەم گۆشە نیگایەوە سەرنج بدات لەم بێ هەڵویستی یەی ئەنجومەنی بەناو ئاساییش دەبینیط کە زیاتر لەگەڵ تێکدانی ئاساییشی خەڵکی عەفریندایە.

لە داڤوس چی روویدا…!؟

ناوچەی گەشتیاری داڤوسی سویسرا لە ٢٣-٢٦ /١ی هەفتەی رابردوو روداوێکی گەورەی جیهانی بەخویەوە بینی ،کە ئەویش کۆبۆنەوەو دیداری کۆڕبەندی ئابوری جیهانی بوو.ئەم کۆبەندی یە هەمو ساڵێک لەم کاتەدا نزیک بە دوو هەزارو پینجسەد کەس، لە سەرۆک و، وەزیرو، سەرمایەدارەگەورەکانی خاوەن کۆمپانیاکان و، ئابوریناسو ،سیاسەتمەداران و، ئەکادیمیستە ناودارەکانی بوارە جۆراواجۆرەکان، تا دەگاتە نوێنەری رێکخراوەو یەکێتی یە پیشەیی و ناحکومەیەکانی ،و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتوەکانیش ،تیایدا بەشداری دەکەن .وە قسەوباسو گفتوگو و پرۆژەو پیشنیار دەکەن لەبارەی دۆخی ئابوری جیهانی و ،هەوڵدان بۆ گەشەکردنی ئابوری سەرمایەداری لە رێگای لابردنی هەمو کۆسپو تەگەرەیەکی سیاسی و کومەڵایەتی .هەروەها بۆ زاڵبون بەسەر قەیرانەکان ،تا دەگاتە دەرفەت رەخساندن بۆ بەگەر خستنی سەرمایە لەهەمو کوجنوکەلەبەرێکی ئەم دونیایە، کە سیستەمی سەرمایەداری بەسەریان فەرمانرەوایە.

بە کورتی وەک لە دروشمە جیگرەکەی ئەم ریکخراوەیەدا ،کە لە سالی ١٩٧٢ وە لە لایەن گەورە سەرمایەداری سویسری کلاوس شواب پێکهاتوەو رایگەیاندوە، ئەویش قەبوڵکردنی زیاتری بە جیهانی کردنی ئابوری سەرمایەیە.

ئەوەش بڵیین کە دیداری ئەمساڵ ٤٨ تەمین دیدار بو، کە بە قسەی سەرۆک شوای بارودۆخۆی سیاسی ئەمساڵانەی جیهان بەهۆی سەرهەڵدانی چەند جەمسەری ترەوە مایەی خوشحاڵی و رەزامەندی نی یە بۆی.

بیگومان ئەم کۆبونەوەو دیدارەش بەم ئامانجو شیوازەی، کە هەموی لە خزمەت گەشەکردنی سەرمایەو سیستەمی سەرمایەداریە،بوە ڕوداوو هەواڵی گەرمی زۆربەی دەزگا گەورە میدیا دەوڵەتی و نادەوڵەتی یەکانو، هاوکات جێگای پرس ورا گورینەوەی سیاسەتمەداران و چاودێرانی سیاسی لەوانە: دەزگای میدیایی روداوی نەوتاوی کوردستان کە زۆربەی کاتەکانی رۆژ راستەوخۆ هەواڵەکانی بڵاو دەکردەوە. بە تایبەتیش هەواڵی دیدارو گفتوگوکانی سەرۆکی حکومەت کە خاوەنی کۆمپانیای رەگەیاندنی روداوە .وە بەردەوام لە ستایشکردنی ئەودابون.

بۆیە لێرەدا وا پێوسیت دەکات ئێمەش رایەکی کورت لە گۆشە نیگای خۆمانەوە لەسەر ئەم روداوو پرسە بدەین.

بەر لە رونکردنەوەی رایەکەمان لەسەر خودی روداوی کۆرەکەو، هەروەها بەشداری نوێنەرانی سەرانی دەسەڵات لە هەولیرو بەغدا، پیویستە ئاماژە بە نارەزایەتی هەزاران کەس بدەین لە بەرەی چەپو ئازادیخوازی کە لە پەراویزی ئەم کۆڕە ساڵانەیە ڕێکدەخرێت کە ئەویش روداوێکی گەورەیە لە دژی سەرجەم بەرنامەو پلانە رەشەکانی ئەم کۆربەندی یە سەرمایەداری یە.بەڵام دەزگا زەبەلاحەکانی سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیان بە دەگمەن ئاماژە بەم نارەزایەتی یانە دەدەن .وە ئەگەر بیشیدەن ئەوە وەک خەڵکانی ئاژاوە گیر و تێکدەرو دەرچو لە یاسا ئاماژەیان پی دەدەن.ئەمە جگە لەوەی هەزاران پولیس و گاردی تایبەتی بە پیشکەوتوترین چەکو تەقەمەنی مەترسیدار بۆ پاریزگاری لەم کۆرە لە ووڵاتانی تری ئەروپاوە دەهێنن . هەمو ساڵیکیش نارەزایەتی یەکە دەگاتە ڕادەی پەلاماردانی خۆپیشاندەران و ئازارو ئەشکەنجە و دەسگیر و زیندانی کردنیان لە لایەن پۆلیس و گاردەکانەوە.

بەهەر حاڵ تا ئەو جیگایەش روداوەکان دەگەڕێتەوە بە لایەنی بەشداری سەرانی دەسەڵاتدارانی هەولێرو بەغداوە، ئەوەی کە مایەی گاڵتەجاری وریسوایی بون لە روانگەی زۆر چاودێرو کەسانی ترەوە، کە زیاتر لە میدیا کۆمەڵایەتی یەکانەوە توانجیان لیدەدان، ئەویش شیوازی بەشداری ئەمانەو چاوەرێکردنێکی بێهودانەیان بو بە دیار گەورە سەرمایەدارو سیاسەتمەدارو سەرۆکی ووڵاتانی ترەوە .گاڵتە جاری یەکە لەوەدایە کە ئەمانە بە حوکمی پێگەی ئابوری و سیاسی یان کە بەشدار دەبن بەڵام لەویدا وەک دەڵاڵو و سوڵکەر دێنە بەرچاو، بەناو و لەسەر حیسابی ژیان و کەرامەتی ئینسانی خەڵکی عیراق وکوردستان.

لەم بارەیەوە هەر کەسیک سەرنجی ئەو وێنەو دیمەنانە بدا دەبێتە مایەی گاڵتەجاری و پیكەنین کە عەبادی و نیچیرو ئەندامانی شاندەکانیان تیایدا دەردەکەون. لەویدا بە ئاشکرا ئەوە دیارە کە چۆن لە پشت سەرۆکی ووڵاتان وکۆمپانیاکانیان راوەستان و دەستەپاچەو هەڵکروزاوە چاوەرین تا سەرەیان دێت قسەیەک لەگەڵ نوێنەرانی ووڵاتان و خاوەن کۆمپانیاکان بکەن.وە هەر بە دانپیانانی خۆشیان داوای سواڵو خیریان لی دەکەن ، بە درۆی خۆیان تا کوردستان وعیراق ئاوەدان بکەنەوە . هەر بۆ بەڵگەی ئەم قسانەمان عەبادی دەڵێت داوای سەد ملیارد دۆلارمان کۆمەك کردوە بۆ ئاوەدانکردنەوەو هاوکات گەلەیی دەکات کە پێیان نەداون.

بارزانیش لە دیداری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی خێڵەکی کوەیت دەپاریتەوە کە لە ئاوەدانکردنەوەی عیراق چاویکیان لە کوردستانیش بێت تا کومپانیاکانی نیچێرو مامو براو ئاموزاو بنەماڵەو عەشیرەتەکەشیان لە پشکی سەرمایەگوزاری بیبەش نەکرین.

گاڵتەجار تریش لە نێو ئەم هەمو روداوانە دانیشتن و دیدارەکانی نێوان عەبادی دزو گەندەڵو کۆنەپەستی قەومی و تایەفی یە لەگەڵ بارزانی و شاندە بنەماڵیی و خیڵەکی یە میلیشایی یەکەیان کە کزۆڵەو موئەدەبانە داوا لە عەبادی دەکەن وەک دەسەڵاتداران و نوێنەرانی خەڵکی کوردستان قەبوڵیان کەنەوە .هەروەها دەپارێنەوەو دەکوروزێنەوە لە سەرانی دەوڵەتەکان تا داوا لە عەبادی بکەن پەیوەندی یەکانیان، ئەگەر نەشگەرێنەوە بۆ پێش روداوی ١٦ ئوکتوبەری ساڵی رابردوو، ئەوە وەک دەسەڵاتدارانێکی بەئەدەب وەریان گرنەوە.

لەبارەی ئەم ڕایەمەوە لەسەر ئەمانە، لەو بروایەدام هەر کەسێک کەمێک بە وردیو سایکۆلوژیانە لە وینەو دیمەنەکانی ناو ئەم دیدارو کۆبۆنەوەو گفتوگۆیانە سەرنجدات ئەوە هەمان ڕای منی دەبێت.

جا پیویستە ئەوە بڵیین کە بەراستی مایەی نەنگی و شەرمەزاری یە، ئەمانە تەنها لەم دوو دەیەیە بونەتە گەورە سەرمایەدارانی دونیاو ،ریژەی سەرمایەکانیشیان لە لایەن هەر ئەو بانکانەی ئەو ووڵاتەوە کە دیداری تیدا دەکەنو دەپارینەوە و ئاشکرا کراوە کە سەدان ملیار دۆلارە ،کەچی ئێستا بۆ سواڵو خێرو سەدەقە بەشداری لەم کۆرو کۆنگرانە دەکەن ،ئەویش بەناوی خەڵکی ستەملیکراوی دەستی ئەمانەو ،هەم سەرانی ئەم دەوڵەتە سەرمایەداری یە ئیمپریالیانەو کۆمپانیا زەبەلاحە خوێنخۆرەکانیان.کاتێک کۆمەکیشیان پیدەکەن ریژەیەکی زۆر کەمی بۆ ئاوادانکردنەوەو خزمەتگوزاری گشتی سەرفدەکری. زۆری وەک هەمو داهاتو سەروەتو سامانی ووڵات بە دزی و گەندەڵی دەچیتە گیرفانی ئەمانەوە.

لە کۆتاییدا ئەوە بڵێین کە مەرجی کۆتایی هینان بە هەمو ئەم روداوە تراژیدیایانەی کە لە سایەی کۆی سیستەمی سەرمایەداری دەگوزەری ،چ لە ووڵاتە زلهیزەکان و، چ لەم ووڵاتانە ،ئەوە پەرەدانە بەم نارەزایەتی یانەی کە لە دەرەوەی کۆنگرەی داڤوس و خودی ئەم ووڵاتانەش رودەدا تا رادەی راپەرین و شۆرش .بەڵام بە ناوەرۆکو شیوازکی تەواو ئاسۆوئامانجدارانەی سۆسیالیستی لە رووی سیاسی و رێکخراوەیی یەوە . بە تایبەتی رێکخراوبونی زیاتر چینی کرێکارو تویژە ستەمدیدەکان لە حزب و ریکخراوی جەماوەریدا .

٢٨-١-٢٠١٨




*بۆ یەکگرتو لە حکومەتدا قوچاندی….؟! … موزەفەرعەبدوڵا

لە ئاکامی قەیرانی ئابوری قوڵو، کۆمەڵی ئاڵوگوری سیاسی و سەربازی لە عێراق و ناوچەکەو ،شکستی حکومەتیە بنکەفراوانەکەی یەکگرتو و هاوپەیمانەکانی و، برینی موچەکانیان و هاوکات نارەزایەتی یەکانی خەڵک لە دژی ئەم دەسەڵاتە تا رادەی بەرزکردنەوەی دروشمی روخانی ،هەموو ئەمانە لە چەند مانگی رابردودا بونە هۆکاری گەورە تا یەکگرتویی ئیسلامییش لەوحکومەتە شکست خوارودوەدا تیبقوچینی.
سەرەنجام لە کوبونەوەی ئەم هەفتەیەی سەرکرادایەتی یان بە زۆرینەی دەنگ بریاری قوچانیان لە حکومەتدا.ئەم بریارەشیان گوایە دوای بی وەڵامی پارتی و یەکیتی هات بە پرۆژە پێشنیاری یەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی . هەر بە دوای ئەم بریاڕەشدا کەوتنە ساتوسەودا لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی حکومەت، لەوانە گۆران و کۆمەڵ ،بەمەبەستی نزیکبونەوەو هاوکاری یەکتر بەرامبەردەسەڵاتی پارتی ویەکیتی.

جا ئەم قوچانەی یەکگرتویی مفتەخورانی گەندەلی و سەرفترەو زەکات بونە روداوو هەواڵی گەرمی دەزگاکانی راگەیاندنو، ڕاو سەرنجی بەشیکی بەرچاوی خەڵکی بە تایبەتی چاودیرانی سیاسی .
ئیستا پرسیار ئەوەیە کە بۆچی لەم کۆتایی یانەدا یەکگرتو یان بڵیین ئەهلی مفتەخورانی سەرفترەو زەکات و خیرو سەدەقەو گەندەڵی دەسەلات لەم حکومەتەی بنکەفراوانی شکستخواردوە قوچاندیان؟!!
بەر لەوەی رای خۆمان لەم گوشەیەوە بدەین سەرەتا پیویستە رایەکی کورت لەسەر یەکگرتو بدەین بۆ زیاتر دەرخستنی ناوەرۆکی ئەم جەماعەتە.هۆکارەکانی پشتی قوچاندیان.

یەکگرتوی ئیسلامی کەلەسەرەتای نەوەدەکان خەڵکی کوردستان لەوپەری نەهامەتی و نەداری و بیکاری و هەژاری و ئاوارەیی ..هتد دەژیان ،و تازەش دەستوپەنجەیان لەگەڵ دەسەڵاتی میلیشایی و مافیایی پارتی ویەکیتی و هاوپەیمانەکانیان نەرم دەکرد، لەم کاتانەدا ئەمانە خۆیان وەک کۆمەڵەیەکی خیرخوازی ناساند. لە پاڵ خیرو سەدەقە و سواڵو بەکری گیرواویان بۆ دەسەڵاتە ئیسلامی یە خیڵەکی یەکانی ناوچەکە ،بەتایبەتی قەتەرو ئیمارات و سعودیە خۆیان گەورە کردو پاش ماوەیەک وەک حزبیکی سیاسی خۆیان راگەیاند.
بە پارەی ئەو ووڵاتانەو خیرو سەدەقەو سەرفترەو زەکات کۆکردنەوەو، بەناوی هاوکاری خەڵکی هەژارو نەدار، توانیان سەدان و هەزاران کەس بە تایبەتی لە منالان لە مزگەتەکان بۆ خویندنی قورئان و ئامانجە سیاسی یەکانیان کۆ کەنەوەو بیرۆکەی توندوتیژی و تیرۆر بکەنە میشکیانەوە.
پاش باڵاکردنیان بەهۆی ئەم کارانەیانەوە بەشداری هەڵبژاردنو دەسەڵاتیان کرد. ئیتر بونە لایەنیکی بەرچاو لەنیوان پارتی و یەکیتی و،کاری یان بو بە دەسەڵڵای سیاسی لەم نیوەدا . بە تایبەتی لەکاتی شەرو ململانیی نیوانیان. بەم کاری دەڵاڵی یەش لەهەردو لا بونە شەریکە دزیان و پارەیەکی زۆریان کۆکردەوە. بەم پارەیەش مشتیک لەمەلائەفەندی یە مفتەخورەکانیان لەدەور ی خویان کوکردەوەو بون بە تیۆریسیەن و بیرمەندانی جیگا نوکتەی رەوتە ئیسلامی تیرۆرریستی یەکانی تر هەتا جیگاگالتەجاری سەلەفی یەکانی برای دینی یان. هەڵبەت جگە لە بەکریگیراویان بۆ دەسەڵاتە کونەپەرستەکانی وەک قەتەر سعودیەو ئیمارات هاوکات بونە زورناژەنی حزبەکەی ئوردوگان و دەوڵەتی تورکیاش.

بەم کاری دەلاڵی سیاسی یانەیان بونە لایەنیکی تارادەیەک قورس لە پارسەنگی دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی وبەردەوامی لە مفتەخواردنی دزی وگەندەڵی و سەرفترەو زەکات و خیرو سەدەقەی ووڵاتان.وە لەهەمو ئەم ساڵانەدا کە خەڵک لەوپەری بیکاری و نەداری و هەژاری و بیخانەولانیی وئاوارەیی و دەیان دەردو مەینەتی تردا ژیانی کولەمەرگی یان دەبردەسەرو بەردەوامیش خەلک نارەزایەتی یان لە دژی دەسەلات دەردەبری ، ئەم یەکگرتوە لە دژی دەسەڵات خویان بە بەشیک لە جەماوەری نارزای نەزانیوە بەڵکو هەمیشە ماستاویان بو دەسەڵات کردوە.خۆ ئەگەر هاوکاری یەکانیان کردبی بە خەڵکی هەژار وەک ئاماژەمان پیدا ئەوە بۆ لایەنگرانی خویان بووە یان بە مەرجی لایەنگری خیرو سەدەقەیان بە خەڵکانیک کردوە.
ئێستاش کە دەسەڵات و حکومەتی بنکە فراوانەکەیان توشی بنبەست و شکستو قەیرانی قولی ئابوری بونەو لە نیو ئاڵوگوڕو هاوکیشە سیاسی یەکانی ناوچەکەو جیهان ئاسۆیان لیڵ بوەو، هاوکات نارەزایەتی خەڵکیش لە دژیان قولپ دەدا کە لە نارەزایەتی یەکانی مانگی رابردو تا رادەی سوتانی بنەوبارگاکانیان رۆیشت . ئا لەم کاتەدا بریاری قوجانیان داوە لە دەسەڵات.وە بە ئومیدی ئەوەن لەپاڵ نەیارەکانی دەسەڵات کە زیاتر گۆران و کۆمەڵی ئیسلامین خویان مەلاس داوە تا نەکەونە بەر لاوفاوی نارەزایەتی و ڕاپەڕینی خەڵکی بیبەش و ئازادیخوازی کوردستان لە داهاتودا.
بەڵام ئەم تیوقاچانەیان نەک هەر نایانکاتە بەرەی خەڵکی نارازی کوردستانەوە بەڵکو هەر بە چاوی دەلالی سیاسی نیوان دەسەڵات و نەیارەکانیان تەماشایان دەکەن و مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
*ڕۆشنبیرە رەهەندی یەکانی پەراویزی دەسەڵاتی مافیایی خەریکی چین؟!

روداوو هەواڵیکی تر لە رۆژەکانی هەفتەی رابردوو، کە ببونە تایتڵی بەشیکی بەرچاوی دەزگاکانی راگەیاندن ،و جیگای قسەوباس وپرسو را گۆرینەوە، بە تایبەتی لە ناوەندە رۆشنبیری یەکان ،هەواڵی دیدار و گفتوگۆی نیوان ئاراس فەتاح و ریبین هەردی بو لەگەڵ سەرانی لایەنە سیاسی یەکانی دەرەوەی دەسەلاتە شکستخواردووی یەکیتی وپارتی. لەوانە دیداریان لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی.

هەڵبەت ئەوەش بڵیین کە ئەم دوو زاتە بە شیوازی جۆراوجۆر دەستیان داوە بەم سەردانو دیدارانەو، بە ووتەی خۆیان بە نوینەرایەتی کۆمەڵی رۆشنبری هاودیدی خۆیان. بە ئومیدی ئەوە سەرانی ئەو لایەنانەی دەرەوەی دەسەڵات بە دەسپیشکەری و رینوینی و پیشنیارو پرژەی ئەوان بگەنە ریکەوتنێک .وە هاوپایەیمانی یەکی گەورەو فروانی سیاسی و کۆمەڵایەتی پیکبیین بەرامبەر دەسەڵاتی رەهای پارتی و یەکیتی . پاشان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە مانگەکانی داهاتو بەڵکو بەهۆی ئامۆژگاری یەکانی ئەم زاتانەوە پارتی و یەکیتی لە دەسەڵات دورخرینەوەوپەرلەمان و حکومەتیک دامەزرینن کە لە خزمەت خەڵکدا بی بە قسەی خۆیان.دیارە ئەم ئامانجانەیان ،جگە لە دیدارو کۆبونەوەکانیان لەگەڵ سەرانی ئەو لایەنانە کە رایانگەیاندوە،هاوکات بە شیوازی جۆروجۆری تریش وەک نوسین و بەیان دەکردن و چاوپیکەوتن ..هتد راگەیاندوە.
بۆیە تا ئەو جیگایەی ئەم هەواڵەش بوتە مایەی پرسو رای گشتی پیویستە ئیمەش قسەیەکی لەبارەوە بکەین تا روونیکەینەوەو بزانین ئاخۆ ئەمانە ئەم هەوڵوکارانەیان وەک کۆمەڵی رۆشنبیر دەچیتە چوارچیوەی بەرژەوەندی یەکانی زۆرایەتی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان..؟!
یان تەنها بۆ بەرژەوەندی یە تاکە کەسی و لە چوارچیوەی مانەوەو ریگا گرتن لە داروخانی ئەم دەسەڵاتو سیستەمەی کوردایەتی و عەشیرەتی و نیمچە ئیسلامی یە؟!

بەڵام بەر لە وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارەو رونکردنەوەی ،باشترە قسەیەکی کورت لەسەر پێگەی چینایەتی رۆشنبیران بە گشتی و ئەم رۆشنبیرانەی پەراویزی دەسەڵات بکەین
سەرەتا ئەوە بڵییم کە زۆریک لە رابەرانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە مارکسەو تا لینین و ترۆتسکی و گرامیشی و، تا لەم دەورانە رابەریکی وەک مەنسور حیکمەتیش لە گۆشە نیگای جۆراوجۆری فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی چینایەتی یەوە قسەیان لەسەر پێگەو ڕۆڵی رۆشنبران لە بواری فکری و سیاسی و ململانیی جینایەتی کردوە.وە بە گشتی رایان وابوە کە تویژی رۆشنبرانیش لە بەشی جوراوجور پیکهاتون بەشیکیان بریتین لە بیرمەندو ئەکادیمی و رۆشنبیرانی راستەوخوی دەسەڵات و بەبەردەوامی خەریکی راویژ کارین لەسەر شیوازی بەریوەچونی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری لە چوارچیوەی سیستەمی سەرمایەداریدا.وە بە ناوکۆکەی فکری دەسەڵاتو سەرجەم سیستەمەکە دادەنرین، بە تایبەتی ئەم بەشە لە رۆشنبیران لە ووڵاتە سەقامگیرە ئابوری و سیاسی یەکانی وەک ئەمریکاو ئەوروپاو روسیاوە بگرە تا چیینو یابان و…هتد هەن، وە لە دەیان دامەزراوەی فکری و سیاسی و ئیداریدا جگە لە زانکۆکان کارەکانیان راستەوخو یان ناراستەوخۆ لە خزمەتی چینی بورژواو سیستەمی ئابوری یە سیاسی یەکەیدایە .تەنانەت زۆر جار ئەمانە خەریکی وانەفیرکردنی سەرۆکەکانی ئەمریکاو ووڵاتە زلهیزەکانیش .بۆ نمونە زۆربەی سەرۆکەکانی ئەمریکا بۆ ووتاردانەکانیشیان لەژیر پرسو راو چاودیری ئەمانەدان.

ئەمانە ئیتر بەشیکن لە چینی بۆرژوای فەرمانرەوای سەرمایەداری و سەرجاوە فکری و رۆشنگەری یەکانیان.وە هیچ دەسەڵات و رژیم و دەوڵەتیک بێ بەی ئەم تویژە ناتوانێ ماوەیەکی زۆر بمینیتەوە.هەڵبەت دەبی ئاماژە بەوەش بکەین لیرەدا کە بیرمەند سەرەتایی یەکانی دەورانی رینیسانس – رۆشنگەری – کە ریخۆشکەری ریگای فکری و رۆشنبیری بورژوای تازەهەڵچو بون لە دژی سیستەمی فیوداڵی سەدەکانی ناوەراست بونە پیشەنگی ئەم تویژە. بەرهەمە فکری یەکانیان لەهەمو بوارەکاندا بون بە دەسکەوتی گەورەی مرۆڤایەتی .وە هەر لەسەر بنەمای بەرهەمە فکری و فەلسەفی و سیاسی و ئابوری یەکانی ئەمانە گەورە بیرمەندانی تر وەک مارکس و ئەنگلزو دەیان تر ئاڵوگورو وەرچەخانی فکری و فەلسەفی و سیاسی یان داهینا.بۆ نمونە بە بی فەلسەفی هیگل و فیورباخ و، بە بی ئابوریناسی وەک ئادەم سمس و ریکاردو رۆبرت ئەوین و …هتد دەسراگەییشتنی مارکس بە داهینانەکانی خۆی هەرگیز ممکن نەبو.

بەڵام بیگومان کۆمەڵگا بە سەرخانو ژیرخانی یەوە لە شوینی خوی چەق نابەستی و هەمیشە لە جوڵەو ئاڵوگورو وەرچەرخانە روو بە پیشەوە .ئەمەش لە ڕوی خودی یە نەزعەیەکی ئینسانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی یەو لە رویەکی ترەوە ئاکامی گەشەی ململاننی نیوان هیزی بەرهەمهین و خاوەنی بەرهەمو هۆیەکانی بەرهەمهینان وسیستەمی بەرهەمهینانە.جا لەم چوارچیوەیەدا و لەگەڵ کۆتایی هاتنی سەدەکانی ناوەراست و باڵاکردنی چینی بورژوا لەهەمو روی یەکەوە رۆشنبیرانیش پیگەکەیان لەهەمو رویەکەوە دەگوری هەروەک ئەمرۆ دەیبین.
هەڵبەت لەنیوان رۆشنبیرانی چینی بورژوازی سەدەی رینیناس، و تەنانەت دوای دەسەڵاتگرتنیشی تا ئەمرۆ ئاڵوگورو وەرچەرخان لەهەمو رویەکەوە رویداوە ،هەر بۆیە پیگەی رۆشنبیرانیش وەک توێژیێک کە زۆرینەیان تەنها لە روانگەی ئاڵوگۆری فکری یەوە کۆمەلگاو دیارەدەکانی دەبین کە گۆرانی بەسەردا دیت.
بەڵام ئەوە زیاتر لە سەد ساڵیشە ئیتر نە ئەکادیمی و رۆشنبیرانی بورژوای ئەمرۆ سپنبزواو رۆبسبیرەو ڤولترەکانن نە ئابوریناسەکانی ئەمرۆ ریکاردۆ رۆبەرت ئەوینەکان و ئادەم سمیسەکانن.
بە تایبەتی ئەم راو لیکدانەوەیە ئیتر بۆ رۆشنبیرو ئەکادیمی…هتد ناوەوەو دەوری دەسەڵاتی قەومی و خیڵەکی ئەمرۆی کوردستان بە هیج شیوازیک ئاو لەوسەرچاوانەی سەدەکانی رینیناس ناخۆنەوە.
تا ئەو جیگایەی دەگەریتەوە بە رۆشنبیرانی راستەوخۆی سەر بە جینی بورژوای کوردستان و جولانەوەکە قەومی یەکەی کە لە نەوەکانی سەرەتایی جولانەوەکە بون و ئیستا لە دوای زیاتر لە دوو دەیەی دەسەڵات بونەتە بەشیکی بەرچاوو لە دەسەڵات زۆریان لەناو سەروەتو سامان و سەرمایە وەک سیاستمەدارەکان گیژ بونە. زۆر ئاگاداری بارودوخ نین و بۆشیان مەبەست نی یە ئاگادار بن.بەڵام ئەوەی زیاتر بۆتە مایەی سەرەگیژە بۆ جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان ئەوە رۆشنبیرە وردە بۆرژواکانی پەراویزی دەسەڵاتن کە لەنیوان ناوەندو پەراویز دین و دەچن ناتوانن بە تەواوی لە جیگایەک لەنگەر بگرن .رەهەندی یەکانیش کە ئاراس و ریبین و مەریوان نوینەرایەتیان دەکەن بەشیکن لەم تویژە هەڵپەرستو خۆپەرستە.

هەر وەک وتمان بەشیکی زۆری نەوەی یەکەمی سەرەتای سەرهەڵدانی جولانەوەی ناسیونالیستی کورد- کوردایەتی –لە شاعیران و نوسەران و میژونوسان و چیرۆکنوسان و ئەکادیمی یەکان کە ئیستا پیر بونە هەر لەگەڵ بە دەسەڵات گەییشتنی ئەم تاقمە میلیشایی یانە لە سەرەتای نەوەتەوە بونە بەشیکی سەرەکی لە دەسەڵات ولەنیوان بنەماڵەو خیڵی بارزانی یەکانو تاڵەبانی یەکان کۆبونەوەو بونە راویژکارو راگەیاندنکارو پسپۆرانی سیاسی و ئابوری و ئیداری دەسەڵاتەکەیان . بەم کارەشیان بەشیکی گەورەی بودجەو داهاتی کوردستان لەپاڵ ئەم حزبانە دەچیتە گیرفانی ئەمانەوە.ئەمانە جگە لەوەی موچەی سەرو یاسایی خۆیان هەیە هاوکات زۆربەیان بە پلەی سەربازی باڵاو وەزیرو گزیرو بەریوەبەری گەورە خانەنیشنیش کراون بۆ بەڵگەش فایلەکانی هەموشیان لەبەردەست خەڵکدان بەهۆی ململانێی نیوان لایەنەکانی دەسەڵات دزەیان پیکراوە.
لە راستیدا ئەمانە ئەو بەشانەن کاتێ پارتی ویەکیتی بە دەسەڵات گەییشتن ، ئیمە کومونیستەکانیش کە دروشمی ناسیونالیزم شەرمەزاری یە بۆ بەشەری یەتمان بەرزکردوە ئەم رۆشنبیرو ئەکادیمیانەی ناو دەسەڵات کە لە دەوری بارزانی و تاڵەبانی بون دەتوت گویزیان بو دەژمیرن .ئەوەند ناحاڵی بون بەم دروشمە زۆر تینەدەگەیشتن . بەڵام ئەوەی لەبەرامبەر ئەم دروشمە دەنگی بە جویندان بە ئیمە بەرزکردوە ئەوە ئەم رۆشنبیرە وردە بورژویانەی وەک رەهەندی یەکان بوون ئیمەیان بە بەکریگیراوو دەسیسەی دەزگا جاسوسی یەکانی بە ووتەی خۆیان دوژمنانی کورد دادەنا لە دژی ئەزمونە ساواکەیان.
ئەوە ئەم رۆشنبیرە وردە بورژوا ناسیونالیستانە بون کە ببونە دەڵاڵو عەرابی دەسەڵاتی خیڵەکی کوردایەتی . ئەوان بون هەمو تیگەییشتنی خۆیان لەم دروشمە دروستە ئینسانی یەی ئیمە لە دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و خیڵەکی ئەمانە بەوە لیکدەدایەوە کە ئیمە دژی خەڵکی کوردستانین بە گشتی.
لە کاتیکدا ئیمە هەر چون دژی ناسیونالیزمی عەرەب – عروبە – ناسیونالیزمی ملیللگەرای ئیرانی و، ناسیونال فاشیزمی تورکیا بوین بەهەمان ئەندازەش دژی ناسیونالیزمی کورد – کوردایەتی بوین. بەڵام خۆشبەختانە ئیستا بەشیکی زۆری هەر ئەم نوسەرو رۆشنبیرە سەتحگەرایانە کە دژی ئیمە بون ئیستا زۆر بە توندنی دژی ناسیونالیزمی کورد- کوردایەتین- ئەگەر چی رەخنەو ناکۆکی و دژایەتی یەکانیان زیاتر روکەشی سیاسی یە رەخنەو ناکۆکی یەکانیان ماهیەتیکی جینایەتی نی یە.وە دەسنابەن بۆ بنەما ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکانی سەرهەڵدانو هەلومەرجی بە دەسەلاتگەییشتنی جوڵانەوەی کوردایەتی لەم سەردەمە کە ئەمە لاوازی یەکی زۆر گەورەو کرۆکی یە.

هەروەک نمونەی رەخنەو ناکۆکی و دژایەتیمان بۆ ئیسلام و جولانەوەی ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمەکەی ،لەمبارەوە کاتی رامانگەیاند، هەر ئەم رۆشنبیرانە لەبەرامبەر ئیمە دەچونە پاڵ ئیسلامی یەکان. بەڵام ئەوەتا ئیستاش بەشیکیان وەک رەهەندی یەکان دەچنە پاڵیان و بەشیکیشیان خۆیان بە شیوازیک رادیکال کردۆتەوە لە دژی ئیسلامی یەکان و لە ئیمە رەخنەی توندترلە ئیسلام دەگرن کە زۆر جار رەخنەکانیان سەردەکیشیتە گەرەزپەرستی و لەگەڵ رەخنەکانی رەوتە رەگەزپەرستەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا یەک دەگرنەوە.
ئستاش ئەم رۆشنبیرانەی کە ناویان لە خۆیان ناوە رەهەندی یەکان کە ئەمانە بەرهەمی فکری نیو لیبرالیزمن، کە لە روی سیاسی یەوە تاتشرو ریگانو هلمت کوڵ نوینەرایەتیان دەکات، بونە بە دەڵاڵی سیاسی لە نیوان تاقمە قەومی و ئیسلامی یەکانی وەک گوران و کۆمەڵ و یەکگرتوو.وە خویان بە دژە دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی ناساندوە.
دەیانەوی ئەم تاقمانە، کە تا جەند مانگو هەفتە ، لە حکومەتە بنکە فراوانەکەی پارتی و یەکیتی بون. کۆیان کەنەوە ،تا لە هەڵبژاردنی مانگەکانی داهاتو جێ بە پارتی ویەکیتی لێژ کەنو ئەم بەرەیەی ئەوان دەسەڵات وەرگری. تا ئەمانیش شوینی رۆشنبیرە گەمژەو مشەخۆرەکانی سەربەدەسەڵات وەرگرن وەک ئاماژەمان پیدان.

جا ئاراس و ریبینیش لەم کاری دەڵاڵی سیاسی یەیاندا بە شانازی یەوە ئەوەش دەڵێن کە ئەوان وەک هەندێ رۆشنبیری هاوبیریان نین کە دەڵین رۆشنبیر نابێ بجیتە کایەو کاری سیاسی یەوە. بەڵکو هەر دەبی کاری ئاموژکاری بکا لە ڕیگای نوسین و رۆشنگەری یەوە.ئەمان کارەکەی خۆیان زۆر بە پیرۆزو شانازی نەتەوەیی زیاتردەزانن لە کاتیکدا ئەم کارەی ئەوان دەستیان داوەتی بە تەواوی ڕۆچوە بۆ ناو زەلکاوی هەلپەرستی و داوکەوتویی و دژی جەماوەری ستەمدیدەوە .
ئەوان بۆ بەردەوامی لە موچەو شیرینی یەکانیان نایانەوی ئەم دەسەڵاتە مافیایی ملیشایی و خیڵەکی یە لە لایەن نارەزایەتی و ڕاپەرینی جەماوەری ئازادیخوازەوە کۆتایی پی بی تا لە جیگای ئەمانە دەسەلاتیکی بە راستی ئازادیخوازو یەکسانیخوازو دادپەروەری جەماوەری پیکبی. بەڵکو دەیانەوی وەک گۆچان بچەمینەوە بۆ سەرانی گۆران و ئیسلامی یەکانی پەراویزی دەسەڵات .وە نەهێڵن سیستەمەکەیان بە تەواوی هەرەس بێهینی و ئەمانە ببنە جیگاگرەوەی پارتی ویەکیتی کە خاڵە هاوبەشەکانیان زۆر زۆر زیاترە لە خاڵە ناکۆکەکانیان.
بۆیە ئەم رەهەندی یانە ئەگەر شەرافەتمەندانە دەیانەوێ کارێک لانی کەمی خزمەتی تیا بی، بۆ جەماوەری ستەمدیدەو ئازادیخوازو هەمو ئەو حزب و لایەنانەی کە لەبەرەی کۆمەلایەتی جەماوەردان،ئەوە بی زەحمەت با واز لەم دەڵاڵی یە بێنن و بێنە ناو بەرەی جەماوەری نارازی یەوە کە دەمیکە دروشمی کۆتایی هاتنی هەمو سیستەمەکەیان بەرزکردۆتەوە. هەرجەند ئەم بەرەیە هیشتا خاوەنی ریکخراوی جەماوەری وسیاسی و بەدیلی سیاسی ئامادە نین بەڵام پر کردنەوەی ئەم لاوازی یانە لەگەڵ چونە سەرەوەی خەباتو نارەزایەتی خەڵک ممکنە.
*بۆ دەبی پشتیوانی لە خەڵکی خۆراگری عەفرین بکەین…؟!

هەڕەشە سیاسی و سەربازی یە توندەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر زاری کاربەدەستیانەوە، بە تایبەتی ئوردوگانی ئیسلامی و قەومی فاشی، لە جەند مانگ وهەفتەی رابردوەوە تا ئیستاش لە کوردستانی سوریا- رۆژئاڤا- کە وەک دەستەواژەو ئیدارەیەکی سیاسی بوتە ئەمیری واقع- یەکیک لە گەورەترین و گەرمترین هەواڵەکانی ناوچەکەو جیهانە بە حوکمی رەهەندی ناوجەیی و جیهانی ئەم کیشەوململانی و شەرەی کە چەندین ساڵە سوریا بوتە مەیدانە راستەوخۆکەی.
وە ئەم هەرەشانە بۆتە مایەی ریزبەندی یەکی سیاسی و کۆمەلایەتی فراوان لە ئاستی ناوچەکەو جیهان. بە شیوەیەکی گشتی رای ئازادیخوازی، لە ئاستی کۆمەلایەتی دا ، وە لە ئاستی فەرمیشدا هەندیک لە دەوڵەتەکانیش دژی ئەم هەرەشانەی دەوڵەتی تورکیاو ئوردوگانو سوپاکەیین. وە بە شیوازی جۆراجۆر پشتیوانی لە خەڵکی عەفرین ئیدارەکەی دەکەن. هەرچەند ئەم ئیدارەیە هیشتا هەم لە لایەن زۆربەی دەوڵەتەکانەوە بەفەرمی نەناسراوە. هاوکات وەک ئەزمونیک کۆمەڵی ناکۆکی لەگەڵ خویدا هەلگرتوە لە رووی ئیداری و سیاسی یەوە کە لەنیوان هیزو دەوڵەتە بۆرژوازی وئیمپریالی یەکان دیتو دەچێ.
جا لەم بارەیەوە کە ئەم هەرەشانەی تورکیا بۆتە پرس ورای گەرمی گشتی بۆیە وا پیویست دەکات ئیمەش رایەکی کورتی لەبارەوە بدەین لە جەند خالیکدا کە بۆ دەبی هەتا ئیستاش کومونیستەکان و بەرەی چەپو ئازادیخوازی ناوچەکەو جیهان پشتیوانی لە خەڵکی و ئیدارەکەی بکەن، سەرەرای هەمو ئەو ناکۆکی یانەش کەلەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتوە کە بە جۆریک هەم ناکۆکەو هەم لەگەل بەرژەوەندییە جینایەتییەکانی جولانەوەی کریکاری و سوسیالیستی و کۆمۆنسیتی راستەوخۆ نایاتەوە.

بە تایبەتی کە ناوەرۆکی ئەم جولانەوەی سیاسی یەی کە لە پشتی بەرگری خەڵکی و ئیدارەکەیەوە بە تەواوی ئاسۆ و ئامانجی ناسیونالیزمی کورد زاڵە بەسەریدا .ئەگەر جی بەرپرسانی ئەم جولانەوەیە کە لە یەپەگە دا بەرجەستە بوتەوە وەک حزبیکی قەومی کورد کە ئەمەش بە رونو ئاشکرا دەلین ئەوان پشت بە فکری سیاسی ئوجالان ، ئاپۆیزم دەبەستن و سەرجاوەی فکری و سیاسی و کۆمەلایەتی و ئیداری ئەوانە. ریبازی ئوجالانیش جگە لە تیکەلەیەک لە ئایدیولۆژیای قەومی و گەرانەوە بۆ مۆدرینیتەیەکی روکەشی زیاتر هیجی تر نی یە .ئەمەش بۆ خۆ جیاکردنەوەیانە لەگەڵ رەوتە ناسیونالیستەکوردەکانی تر کە سوننەتو نەریتی خیڵەکی زاڵە بەسەریان . بە تایبەتی بو خۆ جیاکردنەوەیەیان لەگەڵ ئەزمونە گەندەلو میلیشایی یە خیلەکی یەکەی کوردستانی عیراق کە لە فەرهەنگی سیاسی ناسیونالیستیاندا بە باشور ناسراوە.
جا ئیدارەی رۆژئاڤا لە ناوەرۆکدا قەومی و لە رواڵەتو شیوەدا بە جوریک لیبرالانەیە. یانی بە جوریک ئەیانەوی وای دەرخەن کە ئەوان وەک ئیدارە فیدرالی یەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا، بە تایبەتی سویسرا وان .یان لانی کەم وەک نمونەکانی ئیدارەی زاتی و فیدرالی سۆڤیەتی دەورانی ستالین بە داوەن.
هاوکات ئەگەر چی وا وینا دەکەن کە شیوازی هەڵبژاردنەکانیان پەرلەمانی نی یە. بەلام هاوکات شوراییش نی یە ،هەروەک شورا کریکاری و جەماوەری یەکانی دەورانی شۆرشی ئوکتوبەری لینین ،و ئەلمانیاو زۆر وولاتی تر. کە هەلبژاردنیکی راستەوخوی جەماوەری لە شوین و کاری ژیانو فراوانترین شیوازی دیموکراسی جەماوەری بو. ئەمەی رۆژئاوا بە تەواوی لەم جورەش نی یە.
لە لایەکی تریشەوە ئەم ئیدارەو رابەری یە سیاسی و سەربازی یە زیاتر لە نیوان هیزە سیاسی و سەربازی یە زلهیزە ئیمپریالی یە کانی ئەمریکاو روسیاو فەرەنساو ئەلمانیا ..هتد دیت ودەچی .وە بە ئاشکراو رەسمی نە لایەنگری و نە دژایەتی هیچ یەکیک لەو دەولەتانە ناکات.هەر بۆیە لە رویەکەوە ئەم هەلویستە بە شیوەی کاتی بۆتە مایەی مانەوەیان.بەلام هەمو ئەم زلهیزانە جاویان تیبریوە تا رایکیشن بەلای خویانا لە کیشە و ململانی سیاسی و سەربازی یەکانی ناوجەکەو جیهان .بە تایبەتی ئەمریکا لە ریگای هاوکاری یە سیاسی و سەربازی یەکانی ئەگەری زۆری هەیە وەک بنکەیەکی سەربازی گەورەی خۆی لیبکا.وە ئەم ستراتیژەشیان نەشاردۆتەوە.

بەڵام لەگەڵ هەمو ئەم سەرنجو تیبینی و رەخنەو ناکۆکی یانە کە لە لایەن بەرەی چەپو کومونسیتی، بە تایبەتی حزبە کۆمۆنسیتی یە کریکاری یەکانەوە دەگیری،پیمان وایە هەر دەبی تا ئیستاس پشتیوانی لەم خەڵکەو تەنانەت ئیدارەکەشی بکری للەم کاتەدا وبەم بەڵگانە:
یەکەم: لە بۆتەی هەمو ئەو شەرو ململانی سیاسی و سەربازی و شەری ناوخویی سوریا و دەخالەتی رژیمە کونەپەرستە ئیسلامی و قەومی یەکانی ناوجەکە ،لە سعودیەو قەتەرەوە بگرە تا تورکیاو ئیران و عیراق و خودی رژیمی سوریای قەومی فاشی تا دەگاتە زلهیزەکانی دونیا. بە تایبەتی روسیاو ئەمریکا. کە بونە هۆی کوشتنی سەدان هەزار کەس و ئاوارە بونی چەند ملیون و داروخانی بنەمای ئابوری و کۆمەلایەتی و فەرهەنگی هەمو سوریا و سەرهەلدانی دەیان و سەدان دەستەو تاقمی ئیسلامی و تایەفی و قەومی تاونباری وەک داعش. بەڵام خەڵکی ناوچەکانی رۆژئاوا دور خرانەوە لەم هەمو شەرو کوشتارو ئاوارەیی ماڵویرانی یە.هیشتا ئینسان لە سایەی ئەو ئیدارەیەدا سەرەرای شەری درەندانەی داعش و تورکیاش بەڵام ژیانیان ئاسودتر بوە وەک لە ژیانی خەڵکی ژیر دەستی رژیمی سوریاو تەنانەت عیراق و هەریمی کوردستانی عیراقیش.
دووەم: ئەم خەڵکەو ئەو ئیدارەیە توانیان بە هیزو ئیرادەی بەرگریکارانەی خویان شەری وەحشی ترین هیز کە داعش و تاقمەکانی تری وەک نەسرەو جەبهەی شام بو بکەن کە رژیمی ئوردوگان و سعودیەو قەتەرو تەنانەت زۆر جار رژیمی ئەسەدیش هاوکاری دەکردن بو شەر لە دژی ئیدارەی رۆژیاوا. شەری بەرگری کوبانی نمونەی داستانە میژویی یەکان بوو .وە سەرنجام کۆتایی بە هەرەشەو مەترسی سیناریورەشەکانی داعش بینن و نەیەڵن کارەساتی شەنگال بەسەریاندا رووبدات.

سێهەم؛ لە بۆتەی هەمو ئەم شەروململانی ناوخویی وناوچەیی و جیهانی و ئابڵوقەی ئابوری لەهەمو لایەکەوە. ئەو خەڵکە توانی پرۆسەی هەلبژاردنی نوینەرایەتی ئەنجام بداو ئیدارەیەک دامەزرینن .هاوکات کۆمەڵی یاساو بریار پەسەند بکەن لە قازانجی خەڵک بە گشی و ژنان بە تایبەتی کە لە میژویی هەمو رۆژهەڵاتی ناوەراست لە دورو نزیک بی وینە بو. ئەویش یاسای یەکسانی تەواوی ژن و پیاو بو کە ببیتە مایەی توردانی هەمو یاساو بریارە پیاوسالارو دژە ژنەکان.
چوارەم:هاتنە مەیدانی ژنان هاوشانی پیاوان لەهەمو بوارەکاندا تەنانەت لە بواری سەربازی و جەنگیشدا کە لە دوای شۆرشی ئوکتوبەری ١٩١٧ و روسیاوە بی وینە بوە.ژنانی لەوێ بونە هیمای گیرانەوەی ئیرادە بۆ ژنانی ناوچەکەو جیهان.ئەگەر ژنان لە سایەی دەسەڵاتی تازە ئەزمونی قەومی نیمجە ئیسلامی لە کوردستانی عیراق بە بەهانەی ناموسپەرستی یەوە تیرۆرو رەشەکوژی دەکران و، گوێ و لوتو زمانیان دەبرا بە ئاشکرا ،ئەوە ژنانی رۆژئاوا بەم هاتنە مەیدانەی جەنگی دژی داعش نەک هەر نەریت و کەلتورو یاساو ریسای پیاو سالاری و شەرعی ئیسلامیان تورهەڵدا بەڵکو سەلماندیان کە هیج جیاوازی یەک نابی لە نیوان ژنو پیاو هەبی.

پینجەم: ئەم ئیدارەیەو ئەم خەڵکە خۆیان بە دور گرت لەهەمو شەرو ململاننو هەستی نەتەوەو دینی و تایەفی و عەشیرەتی .هەمو ئەو خەڵکە بە هەر جیاوازی یەکی روکەشی کە هەیان بوبی پیکەوە ژیانیان لەم چەند ساڵە بردە سەرو زۆریک لە پۆستە ئیداری یەکانیش سپیردران بە کەسانیک کە کورد زمان نین سەرەرای باڵادەستی ئاسۆ و ئامانجی بە ڕواڵەت مۆدرینیتی یەکەی پەکەکە.
بۆیە هەتا ئیستاش سەرەرای کۆتایی هاتنی داعش و مەترسی یەکانی بۆ خەڵکی رۆژئاواو، هاوکات هاتنو چونی هیزە سیاسی یە باڵادەستەکانی پشتی ئەو ئیدارەیە لە نیوان هیزو دەوڵەتە ئیمپریالی یەکان و یەک لانەکردنەوەی چارەنوسی ئەو ناوچەیە لە رووی ئیداری و یاسایی و حقوقی یەوە، و نەکەوتنی تەواوی بەلای جولانەوەی کریکاری و کومونیستی لە ئاستی ناوچەکەو جیهان، بەڵام هەر پیویستە ئەم بەرەیە پشتیوانی لەو خەڵکەو تەنانەت ئیدارەکەشی بکەن .بە تایبەتی بەرامبەری هەرەشەکانی سوپاو دەوڵەتو دەسەڵاتی ئوردوگانی قەومی وئیسلامی فاشی .
وە لە ریگای نارەزایەتی دەبرین وتەنانەت بەشداری کردن لەهەمو ئەو نارەزایەتیانەی دژی ئەم هەرەشانە بەریدەخری .هەتا کۆمەکی سیاسی و کۆمەلایەتی ودارایی بۆ کۆتایی هینان

موزەفەرعەبدوڵا
٢١-١-٢٠١٨




*هەڵتۆقینی هاوپەیمانییەکی تری بێ بەرهەم بۆ خەڵک… موزەفەر عەبدوڵا

لە ئاکامی، شکستی هەمەلایەنەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی لە چارەکە سەدەی رابردوودا، وە بەهۆی رۆژبەرۆژ زیاتر قوڵبوونەوەی قەیرانی هەمەلایەنەی دەسەڵاتداریتی کوردایەتی- خیلەکیانەو ناوچەگەریانە، ململانێ و کێشمەکێشی ناوخۆی لە ناو خانەوادەی بۆژوازی کوردا بردۆتە ئاستێکی زیاترەوە، شەری ئەم دەستەوتاقم و باڵ و لاباڵانەی ناو خانەوادەی بۆرژوازی کورد، لەگەڵ یەکتر لەسەر پشکی دەسەڵات و دزین و هەڵوشینی سەروەت وسامانی کوردستان و قوت ونانی کۆمەڵانی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان، هۆکاری سەرەکی هەڵتوقینی دەستەوتاقمی نوێ یەک لەدوای یەکن، قەوارەکەی بەرهەم سالحیش دەرهاویشتەی ئەو دۆخەیە.

ئەگەر لەماوەی رابردودا بینەری هەڵتوقینی تاقمی سەرمایەدارێکی دزو گەندەلی وەک شاسوار عەبدولواحید بووین، لە ژینگەی گەندەڵستان و دزی و ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردایەتیدا، کۆنگرەیان بەستو و جولانەوەی نەوەی نوێیان پیکهینا، ئەوە ئەم هەفتەیە هەواڵی بینەری بەستنی یەکەمین کۆنگرەی دامەزرێنەری یان بڵێین هەڵتوقینی هاوپەیمانیتی بەرهەم سالح بوین بەناوی دیموکراسی و دادپەروەری. ئەمەش بووە روداو و پرسێکی کەمێ گەرم لە ئاستی دەزگاکانی راگەیاندن و رای گشتی.
هەڵبەت قسەکردن و هەڵویستگرتن بەرامبەر هەڵتوقینی ئەم دەستەوتاقمانە کە ناوی بریقەداریان لەخۆیان ناوە هیچ پێویستی بە لێکدانەوەی چروپر نییە وەک هەندی لە چاودێران و شرۆڤەکارانی رۆشنبیری ناسیونالیست بۆی دەکەن، بەتایبەت کە میژووی کاراکتەرە سەرەکیەکانی ئەم دەستەو تاقمانە، لە چارەکە سەدەی رابردودا بەکردەوە لە محەک دراون. دەکری تەنها لە کورتەرایەکدا ناوەرۆکیان وەردەخری و هەڵویستی سیاسیان لەبارەوە بگیرێ.

بویە تا ئەو جیگایە دەگەرێتەوە بە هەڵتوقینی ئەم هاوپەیمانییە کە بەرهەم ساڵحەو، هەمیشەش یەکیک بووە لە سەرانی دیاری دەسەڵاتە قەومی و خیڵەکییەکەی کوردایەتی، بە رواڵەتیکی شەخسی مودێرنەوە، بربرە پشتی ئەم هاوپەیمانیەتییەو ئەوانەی لە دەوری کوبونەوەتەوە هەموویان مشیان لەوەخۆش کردوە چۆن لە داهاتوش پشکیان هەبێ لە دەسەڵات و دزی وگەندەڵی، بەڵام بێگومان ئەمانیش وەک هەمو تاقم ودەسەڵاتەکانی تر، نەک هەر لە کوردستان لەهەموو دونیا ناچارن بەناوی کۆمەڵانی خەڵکی کریکارو بێکار و هەژارو برسییەوە قسە بکەن و بریارو پەیمان بدەن، تا لەو رێگایەوە رەوایەتی بۆ هەڵتۆقینیان و بوونیان، فەراهەم بکەن.

خۆ ئەگەر هەر کەس گوێی لە قسەکانی بەرهەم سالح گرتبێ کە لە کۆنگرەدا کردی، بۆی دەرئەکەوی کەهەموو کروزانەوە بوو بۆ کۆمەلانی خەڵکی کوردستان هەروەک مامۆستاو مام و رابەری گەورەی – بە وتەی خوی- جەلال تالەبانی کە بۆ خەڵکی دەکرد، بەڵام لە کردەوەشدا یەکیک بوون لە گەورەترین سەران وبنەمالەی دزو گەندەڵی و سەرکوتگەر.
ئەوەی گومانی تیدا نییە لای زوربەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە بەرهەم بۆیان دەکروزیتەوە، ئەم هاوپەیمانیەتییەش هیج بەرهەمێکی نابێ بۆ زۆرایەتی بەرهەمهینەرانی راستەقینەی خەڵکی کوردستان لە کریکاران و مامۆستایان و کارمەندان و لاوان و ژنانی یەکسانیخوازی کوردستان، نەک رووسور وەک بەرهەم دەبیژی کە وشەیەکی خێڵەکیانەیەو یەکیکە لە دەستەواژە دواکەوتوەکانی بزوتنەوە قەومی و خیڵەکیەکەیان.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەوە دەزانن بەرهەم و هاودیدەکانیشی بەشێکی بەرچاوی ئەم دەسەڵاتە قەیرانگرتوە گەندەڵ و دزەبوون. وە سەرنجدان تەنها لەو ئاماری دزییە کە هاودیدەکانی لەناو یەکیتیدا بڵاویان کردۆتەوە لەسەر بەرهەم بەسە بۆ هەڵویستگرتن لە هاوپەیمانیتی یە بێ بەرهەمەکەی بەرهەم.
وەک وتمان ئەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵک کوردستانیش رون و ئاشکرایە کە بەرهەم لە زۆربەی کاتدا یەکیک بووە لە سەرانی یەکیتی و لە دەسەلاتەکەیان، بەڵام لە دوای نەخوش کەوتن و پەککەوتنی تاڵەبانی مام و مامۆستاو رابەری، و قوڵبونەوەی ململلانێی ناوخۆیی یەکێتی، ئەو پیگەیەی کەوتە لێژی. بە تایبەتی دوای مردنی تاڵەبانی ئیتر رۆڵە گیانبازە گەندەڵەکانی خودی تاڵەبانی لە هاوکیشەکە وەدەریان نا، ئەگەرچی تادەریش چوو بەناوی جیگری دووەمی بێ دەسەلاتی سکرتیری گشتی بوو.

ئێستاش هەر لەگەڵ هەڵتوقنی ئەم هاوپەیمانییە یەکسەر بووە هاوپەیمانی کۆمەڵی درندەی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆران کە ئەمانەش سەرەرای دەورانیک لە پروپاگەندەی موعارزبوونی دەسەلات ناوەرۆک و پەیام و کارنامەیان بۆ کۆمەلانی خەڵکی دەرکەوتووە.
هەڵبەت هەڵپەکردنی هاوپەیمانیتییەکەی بەرهەم بۆ ناو هاپەیمانی کۆمەڵ و گۆران تەنها بە ئومیدی ئەوەیە کە هەرچۆن بێ کورسییەکی دەسکەوێ لە ئاستی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عیراقدا، کە لە مانگی ئایاری داهاتودا ئەنجامدەدری.

بۆیە کۆمەڵانی خەڵکی نارازی و بێبەش و ستەمدیدەی کوردستان کە بەرهەم بۆیان دەکروزێتەوە بروا ناکەم کەمترین خوشباوەریان هەبێت بەم هاوپەیمانیتییە بێ بەرهەمەی بەرهەم ساڵیش، بەڵام دیارە بۆ خۆی و دەست و پێوەندەکانی بەرهەم ساڵح سودیکی هەر دەبێ لە بازنەی دەسەڵاتی گەندەڵ و دزو سەرکوتگەری قەومی و خیڵەکی لە کوردستاندا.

تیرۆریزمی ئیسلامی و نارەزایەتی خەڵک لە ئیران…!*

دیاردەی تیرۆریزمی رژیمی ئیسلامی ئیران بە دریژایی دەیان ساڵەی دەسەڵاتەکەی هەمیشە کیشەو بابەتیک بوە نەک هەربۆتە جیگای پرسو رای خەلکی بەلکو بۆتە بەبەتو جیگای نارەزایەتی خەلکی لە ئیران و ناوجەکەو هەمو جیهان لەهەمو ئاستەکاندا. ئیستاش کە نارەزایەتی خەڵک تا ئاستی ڕاثەرین و خواستی خەڵک بۆ روخانی رژیم و کۆتایی هینان بەهەمو دیاردەکانی، بە تایبەتی دیاردەی تیرۆریزمەکەی، بابەتیکی گەرمتری پرس ورای خەلکی یە. بۆیە وا پیویست دەکات ئیمەش لە بابەتی پرس ورای ئەم هەفتەیەمان لەم گۆشەیە نیگایەوە رایەکی کورتی لەبارەوە بدەین.

سەرەتا وا پیویست دەکات ئاماژەیەکی کورت بە خودی فکرو نەریتی سیاسی تیرۆریزم بدەینو کەمی رونکەینەوە کە لە بناغەوە تیرۆریزم شیوەکاری چینی دەسەڵاتدارە بەرامبەر رکابەرو نەیارە فکری و سیاسی یەکانی بۆ پارراستن و مانەوەی دەسەڵاتەکەیان.ئەم نەریتەش هەر لە دەسەڵاتی جینە باڵادەستەکانەوە بە دریژایی میژوو پەریوەتەوە بۆ نەیارانیان. بەتایبەتی ئەو رەوتو باڵانەی کە لە رووی فکری و سیاسی یەوە هەر لەبازنەی جینی فەرمانرەوا، کە ئەمرۆ بۆرژوایە، خولاونەتەوە. یانی ئەمە بیرو نەریتی رەوتەکانی ناو هەمان خانەوادەن کە پییان وایە بۆ پاراستن و مانەوەو ،یاخود بۆ دەسەڵاوەرگرتن دەکری بە تیرۆری کەسانیکو زالکردنی ترسو توقاندن و کوشتو برو هەمەلایەنە دەسەڵاتی دەستەو تاقمیک بروخی هی تری نەیاریان بینە سەر جیگای دەسەلاتیان.

ئەوانەی ئەمە دەبیتە بیرو کارو پیشەیان نایانەوی و ناتوانن هۆشیار کردنەوەی ریکخستنی سیاسی و کۆمەلایەتی ئینسانیانە بابەتی سەرەکی مەیدانی کاروخەباتیان بی لە رووی فکری و سیاسی وحزبی یەوە.
لە دونیای ئەمرۆشدا، بە تایبەتی لە ٣-٤ دەیەی رابردوە تیرۆریزم وەک فکر ،سیاسەت ،و نەریتیکی بەهیز بۆتە شیوازیکی مەیدانداری رژیمە دەسەڵاتدارەکان و رەوتە نەیارەکانیان .وە هەر لیرەشەوە دەستەواژەی تیرۆریزمی دەوڵەتی و غەیرە دەوڵەتی زەقتر هاتە ناو کایەی فەرهەنگی سیاسی یەوە . هەر کە دەڵیی تیرۆریزمی دەوڵەتی و فەرمی جەماوەر ئاماژە دەکا بە رژیمی ئیسیلامی تیرۆریستی ئیران تەنانەت ووشەی تیرۆریستی بۆتە تەواوکەری ناوی ئەو رژیمە.دیارە نابی لەم وەسفە خودی دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکاش وەدەرنیین بەتایبەی بەهۆی هاوکاری و هاوپشتی هەمەلایەنەی سیاسی و دارایی و لۆجیستی یان بۆ رەوتە تیرۆریستی یەکان بەتایبەتی ئیسلامی یەکان. بۆ بەڵگە هینانەوەی زیاتری تیرۆریزمی دەوڵەتی و فەرمی ئەمریکا، کوشتنی دەیان کەسایەتی لەرابەرانی جولانەوە چەپگەراکانی ئەمریکای باشور، لەوانە گیڤارای شۆرشگیر، کە سەرەرای هەوڵە ریسواکایی یەکانی سەرانی ئەمریکا، لەهەردو حزب و دەزگا کانی پروپاگەندەی راگەیاندنو جاسوسی یەکانیان لە دژی گیڤارو پیناسەکردنی بە تیرۆریست ،بەڵام هەر بۆتە هیمانی شۆرشگیری و ئازادیخوازی و ئینساندۆستی بۆ مرۆڤایەتی لەمسەربۆ ئەوسەری دونیا.وەهەر کەسو رەوتیکی سیاسی خەباتکار گەردیلەیەک ئازادیخوازی تیا بی گیڤاراو وینەکەی بۆتە هیمای خەباتو بەرخۆدانی ئازادیخوازانەو یەکسانیخوازانە.تەنانەت زۆر کەسو رەوت تەنانەت چەپیش نین و باش دەزانن گیڤارا کەسیکی چەپو کومونسیتش بوە بەڵام شەبقە و تی شیری بە وینەی ئەویان هەڵگرتوە. ئەمە ئیتر زیندوترین بەڵگەیە بۆ تیرۆریزمی دەوڵەتی و فەرمی دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکا.
تا ئەو جیگایەی دەگەریتەوە بە رژیمی ئیسلامی ئیرانەوە ئەوە لەوەتەی هاتوتە سەرکارلە کوتایی ساڵی هەفتاوەو، لەئاکامی نەبونی یەک بەدیلی بەهیزو رۆشنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمۆنیستی رابەری شۆرش ، بەهاوکاری دەوڵەتو رژیمە کۆنەپەرستەکانی دونیا ئەم باڵەی بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی شیعە بە خشکە دەسەڵاتیان وەرگرت .وە پاش جیگیربونیان و دەسگیرکردنیان لەهەمو جومگەکانی دەسەڵات ئیتر دەستیان دایە سەرکوتو لە سیدارەدانی بە کۆمەڵ و تیرۆری سیاسی لە بجوکترین تا گەورەترین، لە راسترین تا جەپترین، نەیارانیان.ئەمە بوە دیاردەی گەورەوبەرچاوی ناوخویی و ناوجەیی جیهانی ئەم رژیمە لە ٤ دەیەی رابردوو تا ئیستا.

ئەگەر چی راپەرینی خەڵکی ئازادیخوازی ئیران لە دژی شا بە روخانی کۆتایی پیهات و پاشان تیرۆریزمی ئیسلامی رژیم بوە دیاردەیەکی گەورە بەڵام هاوتەریبی ئەو دیاردەیەش هەمیشە نارەزایەتی بە شیوازی جوراوجور لە دژی سەرجەم ئەم دەسەڵاتەو بە تایبەتی دژی ئەم دیاردەیەی ئەم رژیمە ،هەبوە ج لەناو خەڵکی ئیران ج لە ئاستی ووڵاتانی ناوچەکەو جیهان .
ئیستاش کە جاریکی تر دوای ٤٠ ساڵ لە دەسەلاتی هاری تیرۆرییستی ئەم رژیمە نارەزایەتی یەکانی جەماوەر گەیشتوتە ئاستیکی باڵاو دەروازەی راپەرین و دروشمی روخانی رژیمی تیرۆریستی ئیسلامی نەک هەمو کوچەو کۆلانەکانی شارەکانی ئیرانی پر کردوە بەڵکو دەنگدانەوەی جیهانیشی هەیە.

بویە نارەزایەتی تا ئاستی راپەرین لە دژی ئەم رژیمە تیرۆریستی یەو خواستی ڕوخانی هاوتەریبە لەگەڵ دیاردەی فکری و سیاسی تیرۆریزمی ئسیلامی رژیم.
هەر لەم روانگەیەشەوە بە روخانی ئەم رژیمە لە ڕێگای راپەرینی ئازادیخوازانەی خەڵکەوە ئەوە بنەوبارگەی تیرۆریزمەکەشی نەک هەر لە ئیران بەڵکو لەناوچەکەو هەمو جیهان دەپیچریتەوە و رەگیکی قوڵی تیررۆیزم لە ریشەوە دەردەکیشری.

جونکە ئەوە روون کە ئەم رژیمە لەوەتەی هاتوتە سەرکارو پایەکانی بەهیز کردوە بوتە مایەی سەرهەڵدان و هاوکاری کردنی دەیان و سەدان رژیم و رەتو تاقمی ئیسلامی تیۆرریست لە ناوجەکەو جیهان.هەر لە ناوخوی ئیران دەیان باندو میلیشایی تیرۆرریستی هەیە هەتا رژیمو تاقمە حزباللەیەکانی لوبنان حوسی یەکان و دەعوەکان و جیهادی یەکان لە کوردستانیش. قسەکانی علی پابیری رابەری کۆمەلی ئیسلامی تیرۆریست کە سەر بە بالی سوننەگەراکانن لە دژی نارەزایەتی خەلک و بەرگری لە رژیم نمونەیەکەی زنیدویی دەسدریژی ئەو رژیمەیە بو کوردستان و ولاتانی تر.
جا بە کۆتایی هاتنی دەسەلاتی تیرۆریستی ئەم رژیمەو هاتنە سەرکاری رژیمیکی لانی کەمی ئازادو سکولار ئەوە نەک هەر خەلکی ئیران بەلکو خەلکی ناوجەکەو جیهانیش رزگاریان دەبی لە دیاردەیەکی دژی ئینسانی.

لەم گوشە نیگایەشەوە پیویستە پشتیوانی بەهیزی نارەزایەتی وراپەرینی جەماوەری ئازادیخوازی ئیران بکری بۆ کۆتایی هینان و روخانی برینەوەی دەستی تیرۆریستی لە کوردستان و عیراق و ناوجەکە.
*کاتێ گەمژەیەک دەبێ بە سەرۆکێکی زل…!
هەتا ئێستاش کتیبی ئاگرو تورەیی کە لە نوسینی مایکل ۆلف، و یەکیک لە گەورە کارمەندەکان و سیاسەتمەدارانی دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکایە دەنگ دەنگانەوەی گەورەی هەیە کە لە ٥ مانگەوە بلاوکراوەو بە پرفرۆشترین کتیب دادەنری لەم ماوەیەدا. ئەمە سەرەرای ئەوەی بۆتە جێگای پرس و رای دەزگاکانی راگەیاندن و چاودیران و شرۆڤەکاران، و تەنانەت گیروگرفت دروستکردن لەناو بەریوەبەرانی کۆشکی سپی و حزبی کۆماریخوازیش.

هەڵبەت بە سەدان و هەزاران کەس کتیبەکەیان نەخویندوتەوە، بەڵام قسەو راشی لەبارەوە دەدەن لە گۆشەنیگای جوراوجورو جیاوازەوە. منیش یەکیکم لەوانەی بێ خویندنەوە دەمەوێ رایەکی کورتی لە گۆشەنیگای خۆمەوە لەبارەوە بدەم.
هەڵبەت چاودیران و شرۆڤەکارانی سیاسی جۆراوجور وەک وتمان ئەوەندە قسەیان لەسەر ئەم کتیبە کردوە کە بە بێ خویندنەوەی هەر کەسێک دەتوانێ بایی ئەوەندە زانیاری دەسکەوێ کە رایەکی لەبارەوە بدات و پرسیارو وەلامی جوراوجوریش بکاو بداتەوە.

بە خویندنەوەی چەندین وتار و هەواڵ و راپۆرت لەمبارەوە بە زمانی جوراوجور. زۆر پرسیاری سەرسورهینەرم بەبیردا هات کە سەرسورهینەرترینیان ئەوەبوو باشە ئەم گەمژەیە، بە قسەی سەران وکارمەندانی ئیداری کۆشکی سپی، چۆن بۆتە سەرۆکیکی زلی زلترین ولاتی دونیا؟ چی وای کرد ئەم گەمژەیە ببیتە ئەم سەرۆکە زلە کە پێش ئەو بوو دوو خولی سەرۆکایەتی ئوبامای رەش پیست بوو کە لە ناوەندە سیاسییە بورژوازی یەکانی دونیا بە سیاسییەکی پراگماتیستی و عەقلانی و میانەرەو هەژمار دەکراو هاوکات باکگراوندیکی سیاسی و مافناسیشی هەبوو.

هەر ئەوەی یەکەمین جار ئوباما وەک رەشپێستێک بوە سەرۆکی زلترین دەولەتی سەرمایەداری ئیمپریالیستی بۆ خۆی کاریگەری و دەنگدانەوەی بە جۆریکی تر لەوەی ترامپ هەبو. بە تایبەتی بۆ دوو خولە بێ ململانێ وا بەرچاو چ لەناو حزبی دیموکراتی چ لەگەڵ حزبی کۆماریخواز بە ریژەی دەنگهینانیکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهینا.

بەڵام ئیستا ئەم سەرۆکە گەمژە زلە کە لەجیاتی باکگراوندی سیاسەت بزنسمانیکی خوێنمژی دەیان هەزار کریکارو کارمەند بوو، هەرگیز وا چاوەروان نەدەکرا ببێ بەسەرۆک، کەچی بۆ بەم سەرۆکە زلەی زلهیزترین دەولەتی دونیا.

هەڵبەت ناوەرۆکی کتیبەکە زیاتر رەهەندی باری کەسێتی و هەم کێشەو گیروگرفت و ململانێکانی ناو حزبی کومارییەکان و هاوکات لەگەڵ حزبی دیموکراتی رکابەری هەیە وەدیار دەخات، بەڵام دەکری زیاتر ئەنجامگیری سیاسی لە چوارچیوەی سیستەمی یەک سیاسی لێ دەرکێشی. بیگومان لە کتیبەکەش ئاماژە بەوە دەکات کە روسیاو دامودەزگا جاسوسییەکانی رۆڵی کاریگەریان هەبوو لەسەرکەوتنی ترامپ. بەتایبەتی بەهۆی هەندێک لە سەرمایەدارو دیبلۆماتکارەکان و ئەندامانی خیزانەکەی ترامپ خوی، لەوانە کوڕو زاواکەی، کە کاری هاوبەشی بزنسیان لەگەڵ کاربەدەستانی روسیا لەوانە خودی پۆتینی سەرۆکی روسیا کردوە.

بەهەرحاڵ ڕای دروست لە ڕوانگەی بەرژوەندییەکانی جەماوەری ستەمدیدە لە ئاستی ئەمریکاو هەموو جیهان، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا لە دوای شەری دوومی جیهانەوە، وەک یەکیک لە زلترین هێزی ئیمپریالیست وایە، ئەوەیە کە سەردەرهینان و هەڵبژاردنی کەسایەتی جۆروجۆرلە میانەرەوترین تا راسترین نەژاردپەستی وەک ترامپ ممکنە بە پێی بارودۆخی ئابوری و سیاسی سیستەمی سەرمایەداری ئەو وڵاتە. وە هەمیشە لە دەورانە قەیرانگرتوەکان راستی ناو راستەکان هاتونەتە پیشەوە.

سیستەمی بەریوەبەری سیاسی ئەمریکاش کە بالاترین شیوازی دیموکراسی بوۆژوا ئیمپریالی یە لە ٢-٣ سەدەی رابردوە، بە تایبەتی لەدوای شۆرشی گەورەی ئەمریکا، کەسایەتی جۆراجۆری بەخۆیەوە دیوە، بەڵام لە دوای جەنگی جیهانی دوومەوە تا ئیستا زۆربەی کات راستەکان سەریان دەرهیناوە. هیج کات کەسایەتییە بەناو چەپرەکانی ناو ئەو هەردوو حزبی بورژوازی دیموکرات و کۆماری ئەگەر بۆ لیدەری حزبەکانیان هەلنەبژیردراون. زیندوترین نمونە ساندیرزی چەپی ناو حزبی دیموکرات بوو، بەڵام نەک هەر هەڵنەبژیردرا بۆ لیدەری، بەڵکو لەبەرامبەر هیلاری راسترەو کورتی هینا.

هەرچۆنیک بێ ئێستا ترامپی گەمژە بە وتەی سەرانی کۆشکی سپی بۆتە سەرۆکیکی زلی یەکیک لە زلترین دەوڵەتە سەرمایەدارییەکان لەم دەورانە قەیراناوییە ئابوری و سیاسییەی سەرمایەداری جیهان. بەمەش مرۆڤایەتیان زیاتر نزیک کردۆتەوە لە مەترسی جەنگ و شەرو کوشتارو هەروەها زیاتری بیکاری و هەژاری و برسیتی و ئاوارەیی و بێ خزمەتگوزاری و دەیان دیاردەی تری کارەساتباری تر.
ئەمە ئیتر سیستەمی دیموکراسی بۆرژوازی هەڵبژاردنە لە دونیای سەرمایەداریدا نابێ چاوەروانی گەورەمان هەبێ تا لە سایەی هەڵبژاردنەکانیان کە چەند ئازادیش بێ تا ئومیدو ئاوات و خواستەکانمان بەدی بێ لە ئازادی و یەکسانی لانی کەم نەک تەواو.

١٤-١-٢٠١٨




لە گۆشەیەکی ترەوە… پرس و..ڕای….. هەفتانە ….. موزەفەر عەبدوڵا


*دیسانەوە گەرانەوەی ملکەچانە بۆ بەغدا!…

دیسانەوە لە چوارچێوەی سیاسەتی بازنە داخراوەکەی شەڕ و گفتوگۆ و ئەنجامگیری یەک دەسکەوت بەرامبەر دە شکست سەرانی جوڵانەوەی کوردایەتی، چ ئەوانەی لەناو دەسەڵاتن یاخود لە دەرەوەی دەسەڵات، بە ملکەچی بۆ دیداری دەسەلاتدارانی قەومی و تائیفی بە سەرۆکایەتی عەبادی بە بۆربۆڕێن و ڕاکەڕاک بۆ بەغدا گەرانەوە.
ئەم گەرانەوە ملکەچانیەش بۆتە روداوێکی گەورەو هەواڵ و پرس و رای دەزگاکانی راگەیاندن وگشتی لە هەفتەکانی رابردو .
دیارە ئەم گەرانەوەیەیان بۆ گفتوگوی ملكەچانە لە دوای کارەسا تو شکستی شانزەی ئوکتۆبەرەوە دێ کە بە تەواوی بووە هۆی لێکترازان و هەڵوەشانەوەی ئەو یەکگرتنە کرچوکاڵەی کە بەناوی حکومەتی بنکە فراوانەوە لە ئاکامی هەڵبژاردنی گاڵتەجاری .
یەکەی دوای سەرکوتی هەڤدەی شوبات بەدەستیان هێنا
جا بە گوێرەی هەواڵەکان شاندەکانی ئەم گەراوە ملکەچانەیە بریتی یە لە شاندنی فەرمی حکومەت بەسەرۆکایەتی پارتی و شاندی بەناوی ئۆپۆزسیۆنیش بەسەرۆکایەتی گۆڕان .ئەمە جگە لەئەمانە جگە لە پاڤێل تاڵەبانی کە نوێنەرایەتی لایەنی زۆرایەتی یەکێتی دەکات بە بێ ئەوەی پۆستێکی فەرمی هەبێ لەناوی یەکێتیدا…

هەڵبەت هەموو ئەم شاندانەش بەناوی خەڵکی هەژارو برسی کوردستانەوە تورەکەی سواڵیان هەڵگرتوەو لە عەبادی دەستەودارە تائیفی یەکەی دەپاڕێنەوە تا خێریان پێ بکا .
ئەمە جگە لە خێڵی نەوەی نوێ کە تازە سەری لە قەپیلک دەرهێناوە بە سەرکردەیی شاسوار عەبدولواحیدی ملیۆنێری وزەو خوێن مژی دەیان هەزار کەس لە کرێکاران و کارمەندان . بێگومانە ئەویش لە داهاتویەکی نزیکدا ئەم تورەکەی سواڵە هەڵدەگری بەرەو بەغداد بەرێ دەکەوێ بەناوی خەڵکی کوردستانەوە ..

بەڵام گاڵتە جاڕ تر لەهەموو ئەمانە بانگەشەکانی کۆمەڵێ لە نوسەرو رۆشنبیرو ئەکادیمی و ڕاوێژکارانیانە کە بۆ پێویستی ئەم هەوڵانەی گفتوگۆو دیدار دەیکەن گوایە هیچ ڕێگا چارەیەکی تر نی یە تا لەم قەیرانە ئابوری و سیاسی یەی کە کوردوستان تێی کەووتوە دەرچن .
هەڵبەت وەک ئاماژەمان پێدا ئەم ڕاکە ڕاکو بۆربۆرینەی ئەمرۆ تەنها ئاڵقەیەکە لەو بازنە داخراوەی سیاسەتی شەڕو گفتوگۆو ئەنجامگیری یەک دەسکەوت دە شکست کە لەهەر دەورانێک بە شێوازو ناوێکەوە ڕوودەدەن . بێگومان ئەم سیاسەتەش بریتی یە لە مێژووی زیاتر لە نیوە سەدەیان و بۆتە تایبەتمەندیەکی بەرچاوی ئەم جوڵانەوە قەومی – خێڵەکی یە.کە لە نیوەی پەنجاکان بە دواوە لە ژێر ناوی جەلالی و مەلایی تاڵەبانی و بارزانی یەوە دەستی پێکردوە هەتا ئەمرۆ لەهەر دەیەکەدا ناوو شێوازێکی وەرگرتووە بەڵام ناوەرۆکی هەموویان یەکەو خاوەنی یەک ئامانج و ئاسۆی کوردایەتین کە جەماوەری ستەمدیدەیان کردۆتە قوربانی ئەم ئاسووئامانجەیان کە ئەم دوو بەشی دەیەیە ناوەرۆکە گەندەڵ و سەرکوتگەری یەی وەک رۆژی رۆشن وەدەرکەوت .
بۆیە ئیتر کاتی ئەوە بە زیادەوە هاتووە کە جەماوەری بێ بەش و ستەمدیدە هیچ جۆرە خۆش باوەڕی یەکیان بەم گەڕانەوەیە ملکەچانەیەش نەبێ کە توێژە زوڕناژەنە بەناو رۆشنبیرو ئەکادیمی و نوسەرە دەربارەکانیان بانگەشەیان بۆ دەکەن .لە جیاتی خۆشباوەڕی پێویستە بڕوایان بە ئیرادەو هێزی یەکگروانەی خۆیان هاوچینەکانیان لە شارەکانی تری عێراق هەبێ کە بە خەبات و نارەزایەتی یەکگرتوانەو گشتی و سەراسەریان دەتوانن و لە ت
وانادایە کە خواستەکانیان بەسەر هەردو دەسەڵاتدا بسەپیین .

نەوەی نوێ لیبرالیزمی نوێ بە لینگەوقوچی *

لە ڕۆژەکانی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو جوڵانەوەکەی شاسوار عەبدولواحیدی میلیۆنێری سەرمایەدار، کە سەرمایەکەی بەهۆی مژینی ووزەو خوێنی هەزاران کەس لە کرێکارو کارمەندانی ستەمدیدە دزی کۆکردۆتەوە، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری سلێمانی بەست. لەم کۆنگرەیەدا گوایە زیاتر لە سێ سەد لاوی کوڕو کچ بەشدار بوون ئەویان بە زۆرایەتی دەنگ بە سەرۆکی جوڵانەوەکەی هەڵبژاردوە .
.ئەم ڕوداوەش بۆتە یەکێک لە هەواڵەکانی و جێگای پرس و ڕای گشتی
جا وا پێویست دەکات ئێمەش رایەکی خۆمان لە گۆشە نیگای خۆمانەوە بدەین .

راستی یەکەی جولانەوەی نەوەی نویش هەروەک بزوتنەوەی گوران وایە لە لە شێوازو ناوەرۆکی پیکهاتنی تا دەگاتە ئەو ئامانجو ئاسۆیەی بەشوینیوەیەتی،رەنگە زۆر راسترەوانە ترس بی لە بزوتنەوەی گۆرانەکەنی نەوشیروان. نەوشیروانیش هەمان تولە ریی گرتە بەر کە خۆی بەشیک بو لە دەسەلات ،و لە دامەزراندنی کۆمپانیای ووشە دەستی پیکرد و پاشان پێک هێنانی فراکسیونێکی پەڕلەمانی پێک هێنا. پاش ماوەیەکی تر بە خۆ هەڵواسین بە ڕق و بێزاری و نارەزایەتی خەڵکی کرێکارو بێکارو هەژارو لاوان و قوتابیان لە دەست دەسەڵاتداران بەشێکی گەورەی لەم خەڵکە نارەزایەتی بە دروشم و ئامانجەکانی خۆی خۆشخەیاڵ کردو ئەو خەڵکە نارەزایەتیی بە دروشمی ٤ ساڵ ئارامی ناردوە ماڵەوە .
شاسواریش لە چەند ساڵی رابردودا لە ژێر سایەی ئەم دەسەڵاتە دزو گەندەڵ و مافیایە سەرمایەی پێک هێناوە. لە دوای پێکهاتنی گۆڕانیشەوە وەک خٶی دەڵی وەک راویژکاری نەوشیروان وابووە. ئێستاش بە کەڵک وەرگرتن لە شکستی گوڕان و لە پاڵ ڕق و بێزاری خەڵک لەهەموو دەسەڵات و ئوپۆزسیٶن و لەسەروبەندی ڕیفراندۆم بە بەرزکردنەوەی دروشمی نەخێر بۆ ڕیفراندۆم لە ئێستا کە بەشێکی زۆری خەڵک هەر لە دژی پارتی و بارزانی دژی ریفراندۆمیش بوون شاسوار بۆی گونجاو توانی چەند هەزار لاوێکی دڵ پڕ هیواو خوێن گەرم لە خۆی کۆکاتەوە بەوهیوایەی ببێ بە ترامپی کوردستان .

جا ئەگەرچی لە رواڵەتدا هەندێ جیاوازی یان هەیە لەگەڵ لایەنەکانی ناو دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بەڵام لە ڕووی ناوەرۆکی سیاسی و ئابووری یەوە تا مۆخی ئێسقان دژی مرۆیی و دژی هەر بیرو کارو کەلتورێکی ئازادیخوازانەو یەکسانخوازانەن. بەمەش دژی هەر جوڵانەوەیەکی نارەزایەتی و راپەرینێکن کە ئاسوو ئامانجەکەی بریتی بی لە ئازادی و یەکسانی تەواوی ئابوری و سیاسی نیوان مرۆڤەکان لە کۆمەلگادا. .ئەوەی ئەم جولانەوەیە ئامانجیتی و دەیەوەێ بەدی بێنێ دەسکراوەیی رەهاو بە بێ چاودێری بۆ بە گەرخستنی کۆمپانیاکانی خۆی و هاوکاری و خستنە سەرپشتی بازاڕی ڕەشی کارو سەرمایەیە تەنانەت نەک وەک ئەوەی ترامپو هاوبیرانی کاری بو دەکەن لە جوارجیوەی کۆمەلە یاساو ریساو نەرێتیکی جوڵانەوەی لیبرالیزمی نوێ کە سەرەتای سەرهەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ رێگان و تاتشر بۆ راهاکردنی بازاڕی سەرمایە لەهەموو کۆتوبەندێک ..
ئێستا ئەم جوڵانەوەیەی نەوەی نوێی شاسوار خەونی هەمان جوڵانەوەی لیبرالیزمی نوێ یە بەڵام نەک لەهەمان هەلومەرجی سیاسی کۆمەلایەتی ئەمریکاو ئەوروپاو تەنانەت ووڵاتەکانی ئەوروپای رۆژهەلات و ئاسیای رۆژهەڵاتیش لە چەشنی یابان و کوریاو…هتد بەڵکو لەهەلومەرجی سیاسی و ئابوری وکۆمەلایەتی پڕ هەڵچون و داچون و کەشی دەسەڵاتە سەرکەتگەرە رەها قەومی و خێڵەکی و دینی یەکان بەرەچاوکردنی ئەوەی کوردستان نە خۆی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە نە بەشێکە لە دەوڵەتێکی جێگیرو ناوچەیەکی جێگری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی .
بویە جولانەوەی نەوی نویکەی شاسوار هەر وەک جولانەوەو دیاردە سیاسی یەکانی تر جگە لە کۆپی کردنیکی لنگەو قوجیکی تر شتیکی تری لین دەرناچی،
هەر وەک پەرلەمان و حکومەتەکەی کورددستانکە کە کۆپی یەکی لینگەو قوچن لە چاو پەرلەمانی ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا کە جوڵانەوەی لیبرالیزمی نوێ تیایدا سەری هەڵدا .

بە کورتی ئامانجی شاسوار بە ئەزمون وەرگرتن لەوەی کە تیوانویەتی لە دوو دەیەی ڕابردوو دەیان ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە ئەگەرچی لە پەڕاوێزی کاری سیاسدا بووە ئێستا دەیەوێ بە کارو چالاکی ڕاستەوخۆی سیاسی لە کایەی سیاسی ناجێگیرو ئاڵوزی کوردستاندا دەیان ملیۆنی تر بکاتە سەر سەرمایەکەی . بێگومانە بۆ ئەم رۆڵەش ئەویش چوون دەورانێک راوێژکاری نەوشیروان بووە ئاوآش ئێستا ڕاوێژکاری هەیە لە هێزو جوڵانەوە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی یەکان .
ئەم رایە دروستەی ئێمە لە دەرخستنی ناوەرۆکی ئەم جوڵانەوەیە بێگومانە هەموو سەرانی جوڵانەوی نەوەی نوێی دژین. هاوکات زۆرێک لە دەرەوەی جوڵانەوەکە گومانیان هەیە بەڵام ئاسایی یە کە روداوەکانی داهاتوو هەروەک بزوتنەوەی گۆڕان ناوەرۆکی چینایەتی یان دەردەخا .

ئیران ئەمجارە کێ دەیبا…؟ *

لە ئاکامی دەیان ساڵ لە سەرکوتی ڕەهای ماف و ئازادی یەکانی زۆرینەی جەماوەری ئازادیخوازی ئێران و هەروەها فشاری بێکاری ، نەبونی، هەژاری و برسێتی ، بێخانەو لانەیی و ئاوارەیی و دەیان دیاردەی تر، خەڵکی بەردەوام نارەزایەتی و خٶپیشانداندانیان بە شێوازی پەرش و بڵاو ئەنجامداوە ..لە نێو ئەم نارەزایەتی یانە نارەزایەتی خوێندکارانی ئازادیخوازو یەکسانیخواز کە پێیان دەوتن داب لە خوێندنگاو زانکۆکان بە تایبەتی . زانکۆی تاران لە شەشی دیسەمبەر، کە ناسراوە بە شانزەی ئازەر، خاڵکیکی درەوشاوەی ئەم خرۆشانە بوو.ئەگەرچی ئەم خروشان وخۆپیشاندانە سەرکوت کراو دامرکایەوە بەڵام پشکۆکانی هەمیشە بە گەشی مابوونەوە.

پاشان شەپۆلیکی تری نارەزایەتی تر دەستی پێکرد بەڵام بە داخەوە باڵیکی ناو ڕژیمی ئیسلامی بەناوی باڵی ریفورمخوازو رەنگی سەوزەوە بە ڕێبەری موسەوی و کەروبی توانیان لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی دوو هەزارو نۆ رابەری یەکەی بۆ ئامانجەکانی خۆیان لە دژی باڵی کۆنەپارێز وەرگرن . ئەگەرچی سەرەڕای هۆشداری هەندێ لایەنی چەپ و کۆمۆنیست ، بە تایبەتی خەتی رەسمی حزبی کۆمۆنسیتی کریکاریی ، کە ئەم جوڵانەوەیە زیاتر لە خزمەت باڵیکی ناو رژیمەو دژی سەراپای ڕژێم نی یە لە خزمەت بەرژەوەندی یەکانی جەماوەری ناڕازی نی یە ، وە سەرەنجام ئەو جوڵانەوەیە بێ ئاکام مایەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناڕەزایەتی پەرش و بڵاو هەر بووە تا لەسەرو بەندی یادی شانزەی ئازەرو، هاوکات راگەیاندنی بودجەی ئەمساڵی رژیم ، کە بەشی شێری بۆ دامودەزگا سەربازی و چەکداری یە سەرکوتەگەری یەکان تەرخان کردوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گەندەڵی و دزی سەرانی ڕژێم هەموویان بوونەتە ملیونێرو ملیاردێر هەموویانەوە خامەنەئی ڕێبەری ڕوحانی .لە کاتیکدا برسێتی و هەژاری و بێکاری و بێ خانەولانەیی بێ خزمەتگوزاری ڕەهاو گەیشتۆتە ئەوپەڕی ، کەچی لە بودجەی ئەمساڵدا ڕێژەی زیاتر دانراوە بۆ بە کۆمەک و هاوکاری دەستەو تاقم و ڕژێمە ئیسلامی یە کۆنەپەرستەکانی هاوپەیمانی خۆیان .هەموو ئەمانە کارێکی وای کرد کە خەڵکی نارەزایەتی یە پەرش و بڵاوەکانیان گردو کۆ کەنەوە . وە لە هەفتەکانی سەرەتای ساڵی نوێوە دەس دەنەوە نارەزایەتی لە زۆربەی شارەکان و دروشمەکانیان تا رادەی ڕوخانی هەموو دەسەڵاتی ئیسلامی بەرزکەنەوەو مۆری جوڵانەوەیەکی سەربەخۆ تا رادەی راپەرین لە نارەزایەتی یەکانیان بدەن..

خۆ یستا ئەگەر ئەم جولانەوە نارەزایەتی یە لەم دەورەیەش سەرکوت بکرێ و خاموش بێتەوە ئەوە بیگومانە لە داهاتوی نزیک بە گورو تینێکی زۆر زیاترو رێکخراو تر سەرهەڵدەداتەوە تا رادەی راپەرینی جەماوەری دەچیت. تەنانەش لە داهاتودا چاوەروانی ئەوەی لی دەکری ببیتە راپەرینیکی چەکداریش و مایەی روخانی رژیم. هەر بۆیەش لە ئێستاوە ئەم ئاکامە بۆتە جێگای پرس و ڕای خەڵک و بە تایبەتی پرسیاری ئەوەی ئاخو ئەمجارە ئیران کێ دەیباو دەکەوێتە دەستی کێ ، ڕاست یان چەپ؟!!
لە وەڵام بەم پرس و پرسیارە بە رای ئێمە یەک راستی واقعی هەیە پێویست دەکا بە وردی سەرنجی لێ بدرێ و ئەنجامگیری لی بکری ئەویش ئەوەیە جولانەوەی ئەمجارە تەواو سەربەخویە لە بالەکانی ناو رژیم و تەنانەتلە بڵلە راستە کانی دەرەوەی ڕژێمیش کە بەهێز ترینیان موجاهیدین و سەڵتەنەتتەلەبەکان – شاخوازەکان- نن
وە ئەم جوڵانەوە سەربەخۆیە راستەو خۆ چین و توێژە کانی خوارەوە لە کرێکاران و بێکاران و مامۆستایان و لاوانی و قوتابیان و بە تایبەت ژنان و هەروەها بێ خانەولانەکان و دەسفرۆشان دەستیان داوەتێ . ئەگەرچی بە شێوازی یەکگرتو ڕێکخراو و چوارچیوەی رێکخراوی سەراسەری و بە پلان و نەخشە بۆ دارێژراو و خاوەنی یەک رابەری رۆشن و بەدیلی چینایەتی نی یە ، بەڵام ئاماژەکان دیارن بە تایبەتی بەهۆی بەهێزی پێگەی چەپ و بزوتنەوەی کریکاری و ژنان لە چاو هەموو ووڵاتانی رۆژهەڵات..
جا گەر لەم گوشە نیگایەوە سەرنجی بدریتی ئەوە ئەگەری زۆر هەیە ئەمجارە ئیران چەپ بیبا.

٧-١-٢٠١٨




خه ڵكى كوردستان دژ به بڕيارى دادگاى فيدراڵى عێراق دفاع له بريارى سه ربه خۆيى ده كه ن

ڕێگانادەین ماف و بڕیاری سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان زەوت بکەن
ئێمە وەک خەڵکی کوردستان مافی سەربەخۆیی بە مافی ڕەوا و بەڵگەنەویستی خۆمان دەزانین و لە رفراندۆمیشدا خەڵکی کوردستان بە دەنگی ٣،٥ملیۆنی هاوڵاتیان ئەم مافەمان بەدنیا و حکومەتی عێراق ڕاگەیاندوە. ئێستا حکومەتی میلیشیا شیعەکان دوای لەشکرکێشیان بۆسەر کەرکوک و ناوچە کوردنشینەکان بەهاوکاری باڵێکی یەکێتی و ته سليمكردنى ناوچه كانى تريش له لايه ن پارتيه ،دەیانەوێ خەڵکی کوردستان لەژێر فشاری ساسی و ئابوری و سەربازیدا ناچار بە تۆبەکردن و پاشگەزبونەوە لە مافی سەربەخۆیی خۆی بکەن.
هەربۆیە هەوڵی بەردەوام دەدەن کە لەڕێگەی حکومەتی هەرێم و حزبەکانی کوردستانەوە قەواڵەی پاشگەزبونەوەیان پێ پڕبکەنەوە و بڕیاری حکومەتی هەرێمیش بۆ ڕیزگرتن لە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق نیشانەی ملکەچکردنی دەسەڵاتدارانی کوردستانە بۆ حکومەتی عەبادی.
ئێمە ڕایدەگەیەنین کە رفراندوم و سەربەخۆیی کوردستان بڕیار ومافی بێ قەیدوشەرتی خەڵکی کوردستانە و هیچ کەس و لایەنێک و حکومەتی هەرێم بۆی نیە بەناوی خەڵکی کوردستانەوە بڕیاری هەڵوەشانەوە و قبوڵکردنی زەوتکردنی ئەم مافە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدات.
ئێمە هەر بڕیارێک لە هەر لایەن و دەسەڵاتێکەوە لە کوردستان بدرێت بۆ قبوڵکردنی ژێردەستەیی خەڵکی کوردستان و دەست هەڵگرتن و پەشیمان بونەوەی لە بڕیارومافی سەربەخۆیی شەرمەزار دەکەین و دژی ڕادەوەستین و هیچ شەرعیەتێکی نیە . ئێمە بەرامبەر بە حکومەتی مەزهەبی شۆڤینیستی عێراق ڕایدەگەیەنین کە خەڵکی کوردستان تەسلیمی فشارەکانیان نابێ و بەپێداگری لەسەر بڕیارومافی سەربەخۆیی دژی داگیرکاری و ژێردەستەیی دەوەستێتەوە. ئێمە لەئاستی نێودەوڵەتیشدا بەردەوام دەبین لە ڕاکێشانی پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ گەیشتنی خەڵکی کوردستان بە ئازادی و سەربەخۆیی خۆی و سەرکۆنەکردنی پیلان و دەستدرێژیەکانی حکومەتی میلیشیا شیعەکانی عێراق و بەڕەسمی ناسینی بڕیارومافی سەربەخۆیی کوردستان لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکان و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەڕیگەی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیەوە.
٢٠نۆڤەمبەری ٢٠١٧
واژۆکان
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان-1
ئاسۆکمال- بەریتانیا-2
بەختیار مستەفا- سلێمانی-3
عەلی محمود- هەولێر-4
محسن کەریم- سلێمانی-5
نامیق ڕەشید- پێنجوین -6
سەردار عەبدوڵا حەمە –کەنەدا -7
حەسەن مارف – ئوسترالیا-8
مستەفا باهیر- فنلاند-9
دەشتی جمال – بەریتانیا-10
بەڕێز علی شۆڤڵ-سوید-11
باران یادە- بەریتانیا-12
جەلال هۆرینی – ڤانکۆڤەر- کەنەدا-13
عبدالرحمن رسول /نووسەروڕۆژنامەنووس/فەرەنسا-14
خەبات عەبدوڵا – هەولێر نووسەر-15
سوران حمه امین عبدوالله / مهندس / انگلیس-16
شاباز محمود/سليمانى/جالاكى مه ده نى-17
جمال جميل مسته فا / سليماني / فه رمانبه ر-18
ابراهیم احمد ساڵح ( هاوڕێ سەنگاو ) / سلێمانی / ماستەر لە زانستە سیاسیەکان-19
ئالان محمد /هامبورگ/ ئەڵمانیا-20
میهرەبان علی ڕەسوڵ لە فینلند / فرمانبەر-21
جلال سۆفی- هولەندە-22
جمیل خوانچه زر / بریتانیا-23
حسین ساڵح سادق- هەڵسوڕاوی کرێکاری-24
فینک عەزیز/ بەریتانیا-25
ئەکرەم میهرداد ، سلێمانی-26
سەلاح فەتحوڵا – فینلاند-27
نه وزاد صالح – هـه لّسوراى چه پ – سويد-28
موزەفەر عبدالله/ ئوسترالیا-29
ناهید محسین- سلێمانی-30
عه لا نیزامه دین/ سلیمانی-31
ناهیدە مستەفا- سوید-32
پشتیوان کەریم ئەڵمانیا-33
سه مير نوري / تورنتو / كه نه دا-34
هيوا ره ش / سليماني-35
ستار اوي هه نك / تورنتو / كه نه دا-36
توانا حه مه نوري / به ريتانيا -37
كه مال فه ره ج- نەرویج-38
هیوا ئەحمەد/ هەڵسوڕاوی سیاسی/بەریتانیا-39
رحمه ت فاتحى. تيكوشه رى سياسى-40
هيوا زه بيحى- چالاكى سياسى/دانمارك-41
مه حمود حه لاق / سليماني-42
شةمال رؤوف گرميان-43
به ختیار پیرخضری / بریتانیا-44
هاوژین ڕەشید/ بەریتانیا-45
سەمیرە حەمە سالح – هلسنکی – فنلاند-46
ياسين على/ سليمانى-47
ئاسۆ زەند /سوید-48
ابراهيم حسين/فينلند-49
عادل عبدالله سليماني ماموستا-50
مژدە رووف نوری سوید – ستۆکۆڵم-51
فه ریده ره زایی هه لسوراوی سیاسی و چالاکی بوار ژنان-52
-53ستار کوڵه جۆیی که نه دا
-54ڕۆژ عەزیز …. تورکیا
-55ڕۆڤان انور احمد / کفری
-56مصلح رێبوار-سوید
-57دیدار عوسمان. ڕۆژنامەنووس.
-58وه فيق زامدار .هونه رمه ندي شيوه كار …كه نه دا
-59رعد سلیم \ سوید
-60محمدعبدالله قادر/سليماني /هه لسوراوي كريكاري.
-61وشیار فرج/California. U.S.A-Trucking company owne
-62روخوًش احمد عبدالرحمان / سليماني
-63 مەریوام محسن – بەریتانیا
-64کاوه محمود –کوردستان(حزبی شیوعی)
-65وریا حەمە تاهیر _ سوید
-66کاوە عومەر- کەنەدا
-67هيوا عمر- هەولێر
-68مریوان ڕحیم هۆڵندا
-69ڕوناک مولود- هولندا
-70كامه ران داود- بەریتانیا
-71شیرین احمد/سوید
-72صباح علي پیرۆزی _ باشورى کوردستان
-73قاسم نۆکانی پێشمه رگه ی دیرین .که رکوک
-74نه‌وزادئه‌سعه‌د..سله‌یمانی ..سیدصادق
-75ئاریان ئەکرەم – سلێمانی / کوردستان
-76هیرو محمد فرنسا
-77بابكرحمە بابكرمحمود قە ڵادزێ
-78احمد سیدە – پشدەر
كامران. لەتیف /مامۆستا-79
-80سەرداری مەحموی حەمەمراد-هۆڵەندا
-81أمير محمد علي (حەمەڕەقی بانی بی ) أحمد /دەربەندیخان
-82عمار علي..هولندا
-83کاروان عەبدوڵلا..نووسەر ورۆژنامەنووس..هەولێر
-84مهداوی محمد ئەحمەد -خانە نشينی پێشمەرگە –دەربەنديخان
-85شاخه وان حه ساري هه ولير ئازادي پيشمه رگه ي ديرين
-86جوان علی شۆڤل ستۆکھۆڵم سوید
-87ئارام ھەورامانی ستۆکھۆڵم سوید
-88ئاژین امین -ستۆکھۆڵم سوید
-89ئاگرین امین -ستۆکھۆڵم سوید
-90ئەڤین امین – ستۆکھۆڵم سوید
-91حکیم علی عزیز – ئەڵمانیا
-92خالد بيشوا /ماموستا زانكو
-93دانا عومه ر فه رە ج له فینلاند
-94سەرهەد تۆفیق معروف.نوسەر..هەولیر..
-95فاضل عثمان رسول ( ف.. ڕۆژ)- سه رۆكی ده زگای ڕۆژ له كه ركوک
-96سه ميره عبدالله نادر- نه رويج
-97حمه على محمد معروف- کوردستان
-98ابوبکر محمود امین- کوردستان
-99توانا توفیق حەمە ـ دەربندیخان ـ پارێزەر
-100پرشنگ سعید/دانمارک
لیستی دووەم:
1. عبدول علی ئەورەحمان بەریتانیا
2. عثمان توفيق- نمسا
3. هاوری پێشرەو-كومةلةي داكوكي لة فوربانيان و ئةنفالكراوةكان / كةرميان
4. دانا عومه ر فه ره ج ـ فینلاند
5. شوان نورى -هه له بجه
6. شيلان جه بار- کوردستان
7. غازی هادی حمه جوان / هه ولیر
8. هەواڵ زێوەر عزیز ـسوید
9. دیلان زێوەر عزیزـ سوید
10. دانا شوانى- ئوسلو
11. عادل نوري عارف / پيشمه رگه
12. کەریم قادر – نەمسا
13. ئاشتی عارف هۆڵەندا
14. پێشەنگ براخاس هۆڵەندا
15. پەیوەند براخاس هۆڵەندا
16. دلخواز حسين محمد سليمانى
17. بيشة وا محمد – ئيتاليا
18. سه مير جلال هه ولير
19. همزەسلێمان حارس ـ هەولێر- پارێزەری ڕاوێژکار
20. هاوارعبدالقادر فارس،پێشمەرگەی دێرین ،هەولێر.
21. یاسین على – کوردستان
22. -جەلال سۆفى – هولندا
23. -ابراهیم احمد سالح
24. -وەستا کامیل
25. -سەوسەن مەولود
26. –گەلاوێژسالح- کوردستان -سلێمانی
27. -ئالان دانیار- فنلند
28. -نادیە ئازاد – سوید
29. -ئەنوەر نوری عارف- نەرویج
30. -ناهد محسن سلێمانی..
31. -حاجي حسين صالح- زاخۆ
32. -تابان یاسین ⁄بەریتانیا
33. -ڕۆڤان انور احمد / کفری
34. -سالارى ئاسنگه ر /سليمانى
35. -دیدار عوسمان. ڕۆژنامەنووس.
36. -شیاو نوري / شاعیر و هونه رمه ند/ شاری لیل ولاتی فه ره نسا
37. وه فيق زامدار .هونه رمه ندي شيوه كار/كه نه دا
38. – عوسمان ئه حمه د /دانمارک
39. – حەمید ڕسوڵ عبدللە(قەڵادزەیی) /قەڵادزێ
40. -بارزان احمد
41. -اسماعیل حەمەدەمین /باشوورى کوردستان
42. -فواد احمد – سلیمانی
43. -چیمەن سالح /هەولێر
44. – جاسم خيلانی- سويد
45. -هاوڕێ پێشڕەو- كومةلةي داكوكي لة فوربانيان و ئةنفالكراوةكان / كةرميان
46. -هۆشمەند سیدەکەیی
47. -محمد حاجى سالح
48. -ڕێبوار عبدالقادر
49. -بەیان فروغ زادە
50. -ڕزگار گۆپتەپەیی
51. -ڕەمەزان خدر
52. -سەمیرە عبداللە
53. -دڵسۆزفتاح
54. -ئومێد سەرهاد
55. -شۆرش کوردى
56. -فێنک تاهیر
57. -سەلام على- مامۆستا
58. -احمد خێلانى
59. -مها على
60. -بڕیارحیدەر
61. -شوان نورى
62. -فلاح احمد
63. -شۆرش قەرەداغى
64. -ئەمیرمحمد
65. -نەسرین شجاعى
66. -دلێر محمد شەریف
67. -جەوهەرسیادە
68. -بورهان احمد
69. -هاوڕێ عوسمان
70. -کمال مستەفا
71. -سەردارکەریم
72. -زانا زەنگەنە
73. -جێگرجەواد
74. -فەرهاد تامەر/کۆیە
75. -نیشتمان ئەمیری
76. -مەجید حەمەفەرەج
77. -نەبیل محمد
78. -ئومێدبابان
79. -دڵخوازحسین
80. -سامان حوێز
81. -عارف رۆستى
82. -کاروان قادرعزیز
83. -دەون فواد
84. -ریان خدر
85. -شنۆمحمد/ زاخۆ
86. -کەژى شڤان
87. -مستەفا یاسین
88. -محمد عمر
89. -عوسمان محمد خان
90. -ژاڵەجاف
91. -ڕێکەوت حامید
92. -عمربەرزنجى
93. -بێستون عبداللە
94. -محمد سابیر
95. -جمال قامیشەیی
96. -ئاماد حەمە
97. -فرمێسک مستەفا
98. -شوان ڕامیار
99. -نەوزاد فواد
100. -ئاسۆ بیارەیی
101. -سامان احمد
102. -شوان شێخانى
103. -فەرهاد رسول
104. -تەرزە نورى هەورامى
105. -جلیل عباس
106. -سۆران زەندى
107. -تەنیا عزیز
108. -کوردە اسماعیل
109. -تەیب کاکەیی
110. -پێشەوا جاف
111. -حیدەراحمد
112. -جمال امین
113. -سعیدى شێخ محمدى
114. -کاروان عبداللە
115. – محمود احمد / نووسەر و سیاسى / سلێمانی
116. -سەلام زیجى حیزبى سۆسیالیستى شۆڕشگێرى ئێران
117. – روخوًش احمد عبدالرحمان / سليماني
118. -ئاسۆجبار نوسەروڕۆژنامەنوس لە USA
119. -رعد سليم_ عضو اللجنة المركزية للحزب الشيوعي العمالي العراقي
120. جبار محمد /ايتاليا