یادی کیمیابارانی گوندی”زەردە” … دکتۆر ناجح گوڵپی

بیستو نۆساڵ لە مەوپێش و لە ڕۆژی 31 ی پوشپەڕی ساڵی 1367 هەتاوی و هاوکات لە ڕۆژی 22/7/1988 دا گوندی زەرەدەی ڕێژاو لەناوچەی داڵاهۆی سەر بە شارستانی سەرپێڵ زەهاو، کەوتە بەر هێرشی چەکی کیمیایی لەلایەن فرۆکەکانی ڕژێمی لەناوچوی بەعسەوە.
ئەم پەلامارە لە دواین ڕۆژەکانی کۆتایی هاتنی جەنگی ئیراق ئیراندا ئەنجام درا،کە بوە هۆی شەهید بونی زیاتر لە 275 کەسی مەدەنیو بریندار بونی زیاتر لە 1146 کەس، هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە کیمیایە پەلامارێکی تری یەکێک لەهێزە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە زەمیندا دەستی پێکرد بۆ ئەو ناوچەیە، لەژێڕ ناوی “مرصاد ” ، بۆیە سەرلێشێواوی پەیدا بوو لە نێو خەڵکەدا نەیان دەزانی کێ بۆمبارانی کردوون.

ئاشکرایە لێکەوتەکانی بە کار هێنانی چەکی کیمیایی هەتا چەندین ساڵ بەردەوامی دەبێت ، بەتایبەت گازی خەردەل “موستارد” ، کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەناو ژینگەو لەشی مرۆڤدا دەمێنێتەوە و کاریگەری خراپی تەندروستی دەبێت .
تا ئیستا و دوای بیستو نۆ ساڵ لە کیمیاباران کردنی زەردە خەڵکی بەر کەوتووی ئەم ئاوایە بە دەس برین و لێکەوتەکانی بۆمبارانکردنی گوندەکەیان بە چەکی کیمیایی دەنالێنن، دەوڵەتی ئیرانیش وەک پێوست چارەسەری بریندارەکانی نەکردوە بۆ چەندین نەخۆشی لەناویاندا بەبەردەوامی هەیە وەک (کۆکەو هەناسە تەنگی و هەوکردنی سیەکان ، نەخۆشی چاو و کوێڕ بون ونەخۆشی ڕیخۆڵەوە و پێست ) ،دواین راپۆرت دەلێ کە ” 98 کەس تائیستا توشی شێرپەنجەی خوێن بوگن ، و 20 کەس توشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بوگن، 40 ژنیش سکیان لەبار چوە و مناڵەکانیان مردوون” .
هەروەها لە هەرێمی کوردستانیش تائیستا بەفەرمی ئەم یادە بەرز رانەگیراوە، هۆکارەکانیش دیارن !!

هەر لەم ڕۆژەدا هەردو گوندی ” نساردیرە” و “شامار دیرە” ی سەر بە گیلان غەرب کیمیاباران کران ، ژینگەی گوندەکان تێکو پێکدراو ژیانی تیدا وەستا و هەزار کەس لە گوندی نسار دیرە شەهید بوون.
هەروەها گوندی “شیخ سەلە” ی سەلاسی باوەجانی و ، گوندی “دودان” ی سەر بە شاری پاوە ، و گوندی “باوەجانی” سەر بە داڵاهۆ ش کیمیاباران کران.
لە سەروەختی جەنگی ئیراق -ئیراندا جەنگی مەدەنی و بۆمبارانی شارەکان پەرەی سەند، ئەمە لەکاتیکدایە هەردو دەوڵەت دەزانن کە پێشێلی یاساکانی جەنگ و پەیماننامەی جنیڤ یان کردوە، کەنابێت خەڵکی مەدەنی و لاشەڕی ناو شارەکان لە کاتی جەنگدا بەئامانج بگیرێن، هاوکات ڕژێمی ڕوخاوی بەعس چەکی کۆکوژی قەدەغەی دژی خەڵکی مەدەنی شارو گوندەکان بەکار دەهێنا لەم جەنگەدا، لە دوای سەردەشتو هەڵەبجە و سەدان گوندی تری کوردستان، ئەم گوندانەشی بۆردومان کرد.

گوندی زەردە ی ناوچەی ڕێژاو لە دالاهۆ بە ئاین یارسانن و بە زمانی کەڵهوری و هەورامئ قسە دەکەن، و مەزارگەی باوایادگار لەو گوندەیەو بە شوێنێکی پیرۆزی یارسانەکان دێتە ئەژمار.
لەم یادەدا سەری ڕیز بۆ شەهیدانی زەردەو گشت شارو گوندەکانی تری کوردستان دائەنەوێنین کەبە چەکی کیمیایی گیانیان بەخت کرد..

دکتۆر ناجح گوڵپی….هەڵسوراوی جینۆساید
22/7/2017




ژەھری مار Snake venom …. د.ناجح گوڵپی

ژەهری مار بریتیە لە لیکی مار کە ژەهری تیدایە،بەهۆی کەڵبەکانیەوە دەیکاتە لەشی نێچیرەکەی، دەبێتە هۆی ئیفلیج بونی نێچیرەکەی و یارمەتی هەرس کردنیشی دەدات، ھەندێ ماریش هەیە لە کەلبەکانیەوە ژەهر دەپرژێنی، زەھری مار پێکھاتوە لە( مادەی پرۆتینیو پێپتاید ، ئەنزیم وخوێی کانزا،ھەندێک مادەی نا ژەھراوی کە سود بەخشن بۆ ژیان ) لە شوێنێک کۆبۆتەوە پێ دەوترێ کیسەی ژەھر لە ژێرو پشتی چاوەکانیدایە، ئەم کیسە ماسولکەییە بە بۆریەک بەستراوە بە بنکەی کەڵبەکانیەوە تا کاتی پێوستو پێوەدان دەی ڕژێنێت ، کاریگەری ژەھری مار دەگۆریت بەپیی جۆر و گەورەو بچوکیو،شووینی ژیانی مارەکە، وەک لەسەرەتای جۆرەکانی ژەھرەوە باسمان کردوە ،ژەھری مار زیندە ژەھرە یان ژەھری بایۆلۆجیەو لەلایەن گیانەوەرەکانەوە بەرھەم دێت ، ژەھری مار دوو جۆری سەرەکی ھەیە بەپێی کاریگەری لەسەر ئەندامانی لەشی گیانلەبەرەکە:
یەکەم : ژەھری شیکەرەوەی خوێنو لوولەکانی خوێن (hemotoxins) واتە کاریگەری لەسەر کۆئەندامی سوڕی خوێنو دڵ ولوولەکانی خوێن دەکات، خرۆکە سورەکان شی دەکاتەوە کاری لوولەکانی خوێن تێک ئەدات،ناهێڵێت خوێن بمەیێت، خوێنڕێژی دروست دەبێت پاشان لەئەنجامدا گەنگرین دروست دەکات لەشوینی پیوەدانەکە، هەندێ ژەهریشیان هەیە دەبێتە هۆی خوێن مەیین و دروست کردنی کڵۆی خوێن، هی واشیان هەیە رادەی دەڵاندن لەنیوان خانەکاندا زیاتر دەکات و تا ژەهرەکانی تر بەئاسانی بچنە ناو خەنەکانی لەشو ئاسان بلاو ببنەوە، جۆرێکیشیان دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی فشاری خوێنو کارەکانی دڵ تێکدەدات ،چەندین جۆری کارو میکانزمی تریان هەیە، بۆیە مرۆڤ توانای بەرگەگرتنی پیوەدانی ماری زۆرکەمە و زۆربەی کات مردن دەبێتە میوانیان ، ئەو مارانەی کوردستان لەم جۆرەن و ئەنزیم گەلی (proteases پرۆتیاسیس) تیدایە کە خوێنو ڕیشالی ماسولکەکان شی دەکاتەوە. مار ژەهریکی تایبەتی هەیە بۆ ئەو گیانلەبەرانەی کە دەیەوێ بیان خوات لەکاتی برسێتیدا پاش پێوەدان یارمەتی هەرس کردنی نێچیرەکەی دەدات پاش قووتدانی و لە ناو کۆئەندامی هەرسیدا وەک ( ئەمینۆئەسید ئۆکسیدەیس و پرۆتیاسیس)، ئەم جۆرە مارانە لەهەمو جیهاندا بلاون بەتایبەتیش لەکوردستان ،کەڵبەکانیان درێژە و توانای جوڵانیان هەیە، لەخێزانی (Viperidae ) ڤایپەریدین.

دووەم : ژەھری مار کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار دەکات( neurotoxic )، واتە کاری دەمارەکان تێک دەدات وماسولکەکان توشی ئیفلیجی دەکات، دەبیتە هۆی وەستاندنی ئاماژەکان (ناردنو هاتن) لە ناو دەمارەکاندا،کاتێ مادەی ئەسیتیل کۆلین دەڕژێت و دەبێتە هۆی گرژ بونی ماسولکەکان و خاو نابنەوە چونکە ئەنزیمی کۆلین ئیسترەیس کەلەناو ژەهری مارەکەدایە کاری ئەسیتیل کۆلین تێک ئەدات، ،لەکۆتایدا دەبێتە هۆی ئیفلیج بونی کۆئەندامی هەناسەو خنکانی گیانلەبەرەکە، هەروەها ئەم ژەهرە بۆ نێچێرەکانیشی بەسودە کاتێ دەیەوێ قوتیان بدات،جونکە ژەهەرکە وا دەکات لە گیانەوەرکە کە ماسولکەکانی هیزیان تیدا نەمینێتو لەجوڵە بکەون، ئەم جۆرە ژەهرە لەو مارانەدایە کە کەڵبەکانی ژەهریان کورتە و ناجوڵێن وەک ماری کۆبرا و مامبا، کەلە خێزانی (elapidae ) ئیلاپیدای ن ،لە ناوچەکانی هێڵی ئیستواو خواری ئیستوا دەژین، نمونەی ئەو ئەنزیمانەی کە دەبنە هۆی ڕەق بونی ماسوڵکەکان و ئیفلیج بوون ( کولین ئیسترەیسcholinesterase ) و ( phospholipase A2 فۆسفۆ لایپەیس ). جۆریکی تری ئەنزیم هەیە دەبێتە هۆی ڕەقبونی ماسولکەکان راستەوخۆ،هەشیانە دەبێتە هۆی لەکار خستنی ئاماژە دەماریەکان واتە هەستەدەمارو جوڵەدەمارەکان لە کار دەکەون، ئەنزیمی واشی تیدایە کاری دڕاندنی دیواری خانەکانە.

ماری کۆبراو هاوخیزانەکانی واتە ئەوانەی کەڵبەکانیان کورتە توانای پرژاندنی ژەهریان هەیە لەدورەوە بۆ دوژمنەکانیان( 1-1.5 مەتر) دەی پرژینی ، هەوڵئەدات ژەهرەکە ئاراستەی چاویان بکات،ئەگەر بچیتە چاو ئەوا دەبێتە هۆی کوێربونی نێچیرەکە، ئەگەر بۆ مرۆڤی بوەشێنی ،ئەوا دەکرێ یەکسەر بە ئاو بیشۆیت و کاریگەری ژەهرەکە کەم دەکاتەوە،هەروەها ئەگەر بەر لەش بکەوێت و پێستەکەی بریندار یان ڕوشاو بێت ئەوا کاریگەری ژەهراوی بونی هەیە.

هەندێ پۆلینیش هەیە ژەهری مار و کاریگەریەکانی لەسەر لەشی نێچیرەکەی دەکات بەچوار جۆرەوە:
1- ژەهری شیکەروەی شوینی پێوەدان(گەستن) ،هەرچی پرۆتینی ناو خانەکان هەیە تێکیان دەدات
2- ژەهری خوێن کار لە سەر کۆئەندامی دڵو لوولەکانی و پێکهاتەی خوێن دەکات
3- ژەهری دەمار کار لە کۆئەندامی دەمارو مێشک دەکات
4- کاریگەری ژەهراوی کردنی خانەکانی دەورو بەری شوێنی گەستنەکە

پێكهاتەی ژەهری مار: زیاترلە ٪90 ی ژەهری مار مادەی پڕۆتینی جۆراوجۆرە کە بەرپرسە لەهەموو زیندە گۆرانکاریەکانی دوای گەستن ، هەروەها ئەنزیم و مادەی سود بەخشییشی تێدایە،(ئەنزیمەکانیش پێکهاتەی پرۆتینین) ، بەشێوەی گشتی ژەهری مار نزیکەی 20 جۆر ئەنزیمی تیدایە ، بەپێ جۆری مارەکە، ژمارەو جۆری ئەنزیمەکان جیاوازن، ،هەر ئەنزیمێکو کاری خۆی هەیە بۆ لەناو بردنی نێچیرەکەی،هەموو مارێک لانی کەم (6-12) ئەنزیمی هەیە،پێکهاتەی ئەنزیمەکانیش جۆرە پرۆتینێکن ،کە دەبنە هۆی زیادکردنی کارلێک و چالاکی خانەکان و دواتر لەکار خستنیان و مردنی گیانەوەرەکە.
ژەھری مار کاتێک لەڕێگەی دەمەوە دەخورێت،ئەوا لە گەدەدا وەک ھەموو پرۆتینێک ھەرس دەکرێت و ھیچ کاریگەری ژەھراوی نابێت لەسەر مرۆڤ.
نیشانەکانی مار پیوەدان: سەرەتا چۆن بزانین کەسێک مارناگازە ؟ نیشانەکانی ئەمەیە ( دوو کونی مارگەستن دیارە ،سوربونەوەو ئاوسانی شوێنی گەستن،ئێشو ئازاری شووینی گەستن، ڕەنگی دەپەرێت ، هەست بە تینیویەتی دەکات ، فشاری خوێن دائەبەزێ، سەرئێشەیەکی توند،گێژ بوون،هەست بە دڵخاوبونەوە ڕشانەوە دەکات، ئازاری ناوسک، لەرزینو ئارەق کردنەوە ).
چارەسەری مارانگاز:
بەپێی بڵاو کراوەکانی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی ئیستاش ٪80 ی چارەسەرەکان لەڕیگای بەکار هێنانی دەرمانەوەیە، هەندێک دەرمان هەیە کە لە پێکهاتەی درەخت و گیاکان دروست کراوە لەگەڵ کهول و زەیتوندا پێکەوە لە شوشەدا هەڵگیراون ، وێنەی ماریان لەسەرە ،ئەمانە سودیان هەیە بۆچارەسەری خیرای مارانگاز هەتا دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، هەروەها جاران باس لە بڕینی شوێنی گازی مارەکە و هەڵمژینی ژەهرەکەی لەلایەن کەسێکی ترەوە،و بەستنی قاچ یان دەست لەسەرووی ئەو شووێنی گەستنەوە تا دەگاتە بنکەی تەندروستی، دەبێت هێمنی بپاریزیت و ئینجا شووێنی گەستن بە سەهۆڵ داپۆشیت تاکو سارد بێتو ڕێگا بگرێت لە بلاو بونەوەی زیاتری ژەهرەکە.
هەروەها لەنەخۆشخانەکاندا چارەسەر هەیە بە بەکار هێنانی سیرەم ( serotherapy ) دژی ژەهری مار، وەدەبێ ئەوەش لەبەر چاو بگیریت ئەو سیرەمە دەبێت بەرگری بدات و هەماهەنگبێت لەگەڵ ژەهری مارەکانی ناوچەکە، چونکە ئەوسیرەمانەی لە ولاتیک دروست دەکرێن تایبەتن بە ماری ناوچەکانی خۆیان،و بەرگری نادەن بە ژەهر ماری ناوجەیەکی تر، ئەمەش وادەکات ئاڵۆزی و گرفت پەیدا بکات لە چارەسەری مارانگازدا.

ئایا مارەکان ژەهرواین بۆ یەکتری؟ : لیکۆڵینەوەکان دەریان خستوە هەندیک لەمارەکان بەرگەی پیوەدان و گەستنی مارەکانی تری هەیە ،بەتایبەت ئەوانەی کە لەناوچەیەکدا دەژین.
هەندێ لەگیان لەبەرەکان ژەهری مار کاریان تێ ناکات وەک ( ئەو باڵندانەی کە مار دەخۆن، هەروەها بەراز ،جونکە ئەنزیمێکی هەیە لەناوخوێنیدا کە کاریگەری ئەنزیمەکانی مار هەڵدەوشێنێتەوە، پاشان سمۆرە یەکێکە لەو گیانەورانەی کە ژەهری مارو پێوەدنی مار کاری لێناکات ئەویش بەهۆ بوونی جۆرە پرۆتینو ئەنزیمێک لە خوێنیدا کە کاریگەری ژەهری مارەکە پوچەڵ دەکاتەوە) .
مرۆڤیش هەردەم لەهەوڵدا بووە بۆ پەیاد کردنی بەرگری و ڤاکسینی مار پیوەدان، بۆنمونە “بیل هاست ” چەندین جار بە دەرزی ژەهری ماری داوە لەخۆی بەهیوای ئەوەی بەرگری لەشی بەهیز بکات، ئەم کەسە لەماوەی ژیانیدا کە تەمەنی 100 ساڵ ژیاوە،،و 172 جار لە مار گەستن ڕزگاری بوە ئەویش بەهۆی ئەو ژەهرەوە بوە کە پێشتر بەکاری هێناوە،ئێستاس هەولەکان بەردەوامن بۆ دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ بەرگری لەش لەمار پیوەدان.
سودەکانی ژەھری مار: وەک لەسەروە وتمان ژەھری مار ھەندێ مادەی سودبەخشی تیدایە ، ھەروەھا مادەژەھراویەکانیش دەتوانرێ سودیان لێ وەربگیرێت وەک:
1. ژەھری مار بەکار دێت بۆ کاتی خوێن مەین و سەکتەی مێشک: واتە ناھێڵێ خوێن بمەیێت ، ئەوەیش بە ھەڵھێڼجاندنی مادەی “دیفیبرینەیز” کە ئاستی فایبرینۆجین کەم دەکاتەوە لەناوخوێن،بەم شیوەش کڵۆبونی خوێن کەم دەبێتەوە.
2. بۆچارەسەرکردنی تێكچونی مێشک لەمرۆۋدا سودی ھەیە.
3. یارمەتی نەھێشتنی سەکتەی دڵ ئەدات ،دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ماسوڵکەکنی دلو خوێنبەری تاجی
4. بۆچارەسەری نەخۆشی شەکرە،ئاستی شەکر لەخوێندا ڕیک دەخات
5. پاریزگاری لە فشاری خوێڼ دەکات،ناھیلێت بەرزو نزم بکات
6. بۆ دروستکردنی ھەندێ مەرھەمی تایبەت بە جوانکردنو نەرم کردنی پێست،و دەبێتە ھۆی درەنگ دەرکەوتنی نیشانەی پیری.
7. وەک سیرەم دەدرێ بە مناڵ تاکو بەرگری پەیدا بکات دژی مار گەستن
8. لە پێکھاتەی ھەندێ دەرماندا بەکار دێت

د.ناجح گوڵپی
13/6/2017 ھەورامان
————————
سەرچاوە:
1. http://www.chm.bris.ac.uk/webprojects2003/stoneley/types.htm
2. https://en.wikipedia.org/wiki/Snake_venom
3. https://www.scienceabc.com/eyeopeners/why-does-snake-venom-kill-humans-but-not-the-snake-that-is-filled-with-venom.html
4. http://mawdoo3.com/%D9%81%D9%88%D8%A7%D8%A6%D8%AF_%D8%B3%D9%85_%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%B9%D8%A8%D8%A7%D9%86
5.




ژەهرەکان …السموم … ..toxins – poisons : …د.ناجح گوڵپی

کورتە:
ژەهرەکان بابەتێکی زانستیە بەکورتی باس لە وشەی ژەهر و پیناسەی ژەهر و ژەهراوی بون و جۆرەکانی ژەهر دەکات، لەم نوسینەدا باس لە میکانزم و چۆنیەتی کارکردنی ژەهرەکان نەکراوە لەسەر جەستەی مرۆڤو گیانلەبەران یان لەسەر ژینگە هەروەها باس لە چارەسەرو خۆپاراستن نیە ،ئەوانەهەڵدەگرین بۆ نوسینێکی تر.
ژەھر (toxin ) : مادەیەکی ” زەهراویە ” لە ناو خانەی زیندو یان بونەورە زیندوەکاندا دروست دەبێت وەک بەکتریا،کەڕو، درەخت ، یان لەسەرچاوەیەکی کیمیایەوە دروست دەبی، ژەهرەکان گەردیلەی بچوکن پێکهاتەی (چەوری یان پڕۆتینیان) هەیە دەبنە هۆی نەخۆشی لەئەنجامی بەرکەوتن یان هەڵمژینی لەلایەن جەستەوە دواتر کارلێکیان لەگەڵ ئەنزیمەکان و پێشوازی کەرەکان لەخانەکانی لەشدا، یان دەکرێ بوترێ ئەو مادانەن کە دەبنە هۆی نەخۆشی و تێکدانی کارو زیندەچالاکی لەش، ژەهرەکان کاریگەریان جیاوازە لەسەر جەستەی مرۆڤو گیانلەبەرەکان، هەیانە کەمە وەک پێوەدانی هەنگ،هەشیانە کوشندەیە وەک زەهری بوتلینیوم،ھەندێ ژەھریش کاریگەریو توانایی چەندجارەی (چەکی کیمیایی دەمارە)،زانای زەهر زانی “باراسیلسۆس1493-1541 ) دەڵی هەموشتێک زەهراویە ،تەنها جرعەکەی ناژەهراوی بونی دیاری دەکات.

وشەی (زەهر toxin ) لەروی زمانە وانیەوە:

بەداخەوە لەزمانی کوردیدا تەنها وشەی” ژەهر-زەهر” مان هەیە بەلام لە زمانەکانی تردا وەک ئینگلیزیو عەرەبی چەند وشەیەکی تر هەیە هەمان مانای هەیەو بەپێی جۆری سەرچاوەی ژەهرەکانو کاریگەریەکانی لەسەر خانەخوێکە یان ژەهرە دروستکراوەکان ،بۆ نمونە بەعەرەبی “ذیفان toxin ” بەو ژەهرانە دەوترێت کە بەکتریا،درەخت،ئاژەڵەکان بەرهەمی دەهێنن ، یان ئەو ژەهرەی کە مار بۆ پاریزگاریو بەرگری لەخۆ دەیکاتە ناو گیانەوەرێکی تر پێ دەوترێت “زعاف السم venom ).
ژەهر جیادەکرێنەوە لە هۆکارە کیمیایەکان کە ژەهراوین ئەویش لە ڕێگای چۆنیەتی دروستکردنیانەوەیە ، ناوی (ڤینۆمvenom ) کە هەمان مانای ژەهری هەیە بەلام بە کاریگەریەکی کەمتر و بە بەراورد لەگەڵ ناوی ( تۆکسین toxin )،لەهەمان کاتدا هەردوکیان دەبنە هۆکاری تێکچون لە کاری ئەندامەکانی لەش (نەخۆشی)، واتە ئەم زەهرانە بەشێوازی بایۆلۆجی دروست دەبن، هەر لەسەر ئەمەش کاتی خۆی ناکۆکی هەبو لەنیوان هەردو گەورەهێز ( پەیمانی ناتۆ و پەیمانی وارسۆ) کە ئایا ژەرەکان هۆکاری کیمیاین یان بایۆلۆجی؟ بۆیە ناتۆ هۆکاری بایۆلۆجی ناونا، وارسۆش و جەندین وەلاتی تر بە هۆکاری کیمیایی ناو زەدی کرد.

بۆچونی خاچی سوری نێودەولەتی بە پێی پەیماننامەی چەکی بایۆلۆجی کە دەڵێ ” ژەهر بەرهەمی بونەوەرە بجوکەکانە وەک بەکتریا، هەنگ،،،،هتد ، بەپێچەوانەی “هۆکارە بایۆلۆجیەکان ” (چەکی بایۆلۆجی ) کە ناتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە دوبارە زیاد بکەن، بۆیە لەدوای مۆرکردن و پەیوەندی کردن بەو پەیماننامەوە هیچ ناکۆکیەکو بۆچونیکی جیاواز لەسەر ( زەهر و هۆکاری بایۆلۆجی) یان بەشیوەیەکی تر چەکی بایۆلۆجی نەما و بۆ هەمولایەک روون بویەوە.
لەمادەی 18 دەستوری ئەمریکا بەمشیوەیە پیناسەی زاراوەی زەهر toxin دەکات ” بەرهەمی گیانلەبەرەکان animals، درەختەکان plants بونەوەرە وردەکان microorganisms ”
هەندێ زاراوەی تایبەتی زەهراوی بون هەیە کە تایبەتن بە شوێنێکو ئەندامێکی تایبەتی جەستە، وەک ( هیمۆتۆکسین hemotoxin کە دەبێتە هۆی شی کرنەوەی خرۆکەسورەکانی لەش hemolysis ) ، ( فۆتۆ تۆکسین phototoxin دەبنە هۆی هەستیاری بۆ تیشکی خۆر واتە خۆر بردنت توش دەکات ).

بە جۆرێکی تر زەهرەکان دابەش دەکرێن بۆ ( زەهری دەرکی ” exotoxins “کە لە لایەن بونەوەرێکەوە دەر ئەدرێت وەک مار،هەنگ ، زەهری ناوەکی ” endotoxins ” وەک زەهری بەکتریا کە لەناو خانەکانی لەشدا دەری ئەدات.
بایۆ تۆکسین (biotoxin زیندە زەهر ) : بەو زەهرانە دەوترێ کە سەرچاوەکەیان زیندەوەرە، چەند جۆرێکی هەیە وەک ( fungalbiotoxins زیندە زەهری کەڕوەکان ، مایکۆتۆکسین mycotoxin) یان (زیندە زەهری میکرۆبەکان microbial biotoxins ، زیندە زەهری درختەکان plant biotoxins ، کورتە زیندە زەهری فایتۆ تۆکسین short phyto toxins ، زیندە زەهری گیانلەبەرەکان animal biotoxins ).
زەهری بەکتریا کە لەناو لەشدا دەری ئەدات هۆکارە بۆ نەخۆشی، ئەویش بەندە بە رادەی بەرگری لەشی خانە خوێکەوە،ئەگەر بەرگری کەم بێت رادەی ژەهراوی بونی زیاترە.
زیندە زەهرەکان جیاوازی زۆریان هەیە لە مەبەست و میکانزمی کار کردنیان، نمونەی ئەو ژەهرانەی لەکاتی هیرشو پەلامار و راوکردندا دەر ئەدرێت وەک زەهری مار وجاڵجاڵؤکەو،سورپیاز،یان ئەو ژەهرانەی کە لەکاتی بەرگریدا بۆ خۆپاراستن دەرئەدرێن وەک زەهری هەنگ،زەردەوالە، زەهری بۆق.

ژینگە زەهر environmental toxins مەبەست لە و زەهرانەیە کە ژینگە پیسدەکەن و لەئەنجامی بەرهەمی کارخانەکان و پاشماوەی پیشەسازیەکان کارکردنی مەکینەکان ،ئۆتۆمبیل ، پێناسەی ژینگە زەهر بەهیچ شیوەیەک لەگەل پێناسەی زەهرەکاندا نایەتەوە کە پێشتر باس کراوە.
ژەهری درەخت plant toxin :ئەو زەهرانەیە کە درەختەکان دەری ئەدەن،یان لەدرەختەکانەوە دەرئەهێنرێن،نمونە زەهری ڕایسین (ricin ) کە لە تۆوی (ناوکی) بەری گەرچەک دەرئەهێنرێ لەکاتی دروست کردنی ڕۆن گەرچەکدا،
ژەهراوی بوون toxicity : یان {poisoning ) واتە پلەی زیان پێگەیاندنی زەهر لەسەر ئەندامێکی جەستەی گیانەوەر،یان کاریگەریو زیان پێگەیاندنی تەواوی مادەی زەهر لەسەر هەموو لەشی گیانلەبەرەکە، یان مادەیەک ژەهری تیدا بێت واتە ژەهراویە.
“زەهر زانی toxicology ” بە واتای کاریگەری زەهر لەسەر لەش پیناسە بکرێت،،نیشانەکانی ژەهراوی بون، چارەسەرکردنی ژەهراوی بون و دەس نیشان کردنی نیشانەکانی ژەهراوی بوون، کە بەندە لەسەر بڕی ئەو زەهرەی کە دەچێتە لەشەوە (جرعە) ،تەنانەت ئەگەر ئاویش لە ئاستی خۆی زیاتر بخوریت دەبێتە هۆی زەهراوی بون ، یان ژەهری مار هەندێ جار بڕێکی کەم دەچیە لەشەوە لەکاتی پیوەداندا ،ئەوکات کاریگەری ژەهرەکە کەم یان دەریش ناکەوی، بۆیە دەکرێت لە سەر بناغەی رادەی ژەهراوی بون بکرێت بە جەند بەشێکەوە،ژەهراوی بونی زۆر یان کەم، بۆیە رادەی ژەهراوی بون بەیەک پێوەر پێوانە ناکرێت،بەندە بە ڕیژەی ژەهرەکەو بەرگری لەشی گیانلەبەرەکە، هەروەها ژەهرە کیمیایەکان، هەر یەکو جۆرە کاریگەریەکی هەیە لەسەر گیانلەبەرەکان،ئەویش بەهەمان شیوە بەندە بە بڕ و بەرگری لەش و تەمەن و هەندێ بارو دۆخی تریش.

جۆرەکانی زەهر types of toxins

1. ژەهری کیمیایی ” chemical toxicants ” بریتین لەم مادانە ، “مادە نا ئۆرگانیەکان وەک جیوەو رەساس، یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، و مادە ئۆرگانیەکان وەک ئەلکهول مەسیل،زۆربەی دەرمانەکان.
2. ژەهری بایۆلۆجی “biological toxins ” زۆرێک لە گیانلەبەرەکان ژەهر دەڕێژن ،بەکتریا، مشەخۆرەکان، لەوانە ژەهری کزاز،بۆتیلینیوم، ئەمانە بە مانا فراوانەکەی ژەهراوی بونە،بەلام لەهەمانکاتدا بە نەخۆشی ناو دەبرێن،هەم کاریگەری بەکتریاکەو هەم کاریگەری ئەو ژەهرەی دەری ئەدات ئەژمار دەکری، نمونەی(Botulinum toxin ) ژەهری بۆتولینیوم کە ژەهراویترین جۆری زەهری بەکتریایە لە لایەن بەکتریای (clostridium botulinum ) وە دەرئەدرێت، کاتێک کە خواردن بە شێوازی دروست هەڵناگیرێت ژەهراوی دەبێت بەم بەکتریایە هەر کەس بیخوات ژەهراوی دەبیت و بۆی هەیە بیکوژێت،
3. ژەهری فیزیایی “physical toxicants ” ئەم مادانە لەبەر سروشتە فیزیایەکەیان تێکەڵاو بوون لەگەڵ کارلێکە یان کارە بایۆلۆجیەکاندا پەیدا دەبن وەک زەهری (تۆز و غوباری غەلوز،ڕیشاڵی ئەسبیست،هاڕڕاوەی دوەم ئۆکسیدی سلیکۆن) ئەمانە ئەگەر بەردەوام هەلیان مژین کوشندەن لەکۆتایدا.
4. تیشک ” Radiation ” تیشک کاریگەری ژەهراوی بونی هەیە لەسەر گیانلەبەەران ووەک تیشکی گاما ،مایکرۆوەیڤ

ژەهری کیمیایی: chemical toxics(toxic chemical )

ژەهری کیمیایی چیە؟ هەر مادەیەکی کە ببێتە هۆی پیس بونی ژینگە یان زیان بەخش بێت بە تەندروستی مرۆڤ و گیانلەبەر ، ئەویش لە رێگای هەڵمژینی یان خواردنی یەن بەرکەوتنی بە پێست.
زۆرێک لە پێوستیە سودبەخشەکانی ماڵەوە تارادەیەک ژەهراوین ، وە پێوست دەکات بەکاریان بهێنین، ناتوانی خۆمانیان لێ لابدەین ،بەڵام دەبێت بە پێی ئەو زانیاریانەی کەلەسەریان نوسراوە مامەلەیان لەگەڵ بکەین لەکاتی بەکار هێنانو دواتریش فڕێدانی بوتلە خاڵیەکان، بۆ نمونە:
1. پاککە رەوەکان( cleaner drain) ئەو مادانەی بەکار دەهێنێرن بۆ سڕینو پاکردنەوە
2. پاکژکەروەکن (laundry detergent ) وەک تایتو سابون بەهەموشیوەکانیەوە شلو تۆزو
3. ڕوپۆشو مادەی بریقەداری کەلو پەلەکانی ناومال ” پۆڵش “(furniture polish )
4. گازۆلین gasoline(بەنزین) واتە بەنزینی هەڵگیراو لەناو تانکی سەیارە هەتا لەناو دەبەو شتی تریش
5. مێروکوژەکان) pesticides ) زۆریک لەمالەکان میروکوژ بەکار دەهێنن ( دەرمانی مێش و مێشولەو مێرولەو سیسرگ …هتد)
6. ئامۆنیا( ammonia ) ئەگەر هەبێ لەهەندێ مال
7. مادە پاککەرەوەکانی تەوالێت ( toilet bowl cleaner )،یان پاککەروەکانی کلس و کاشی ناوماڵ
8. ڕۆنی مەکینە” motor oil ” ( ئایا ڕۆنی مەکینەی ماشین بێ یان هی مولیدەی کارەبا یان هی چەورکردنی ئامیرەکان)
9. پاککەروەی ئەلکەهول “rubbing alcohol ” بۆ نمونە لەکاتی پاککردنەوە و سڕینی شوینی دەرزیلێدان ئەویش بەشی خۆی ژەهراویە.
10. سپی کەرەوە ( bleach ) هەندێ مادە هەیە بۆ سپی کردنەوەی کەوچکو سینیو پیوستیەکانی مال وەک ( سۆدیۆم هایدرۆکلۆراید و هایدرۆجین پیرۆکساید ، مادەی کلۆریان تیدایە.
11. باتری ” battry acid ” هەموو باتریەکانی ئۆتۆمبیل ترشی فۆسفۆریکی تیدایە و ژەهراویە، هەروەها ئیستاس باتری مۆبایلو لاپتۆپ وئامیرەکانی تر کە بارگە وەردەگرن ئەوانیش ژهراوین .
ژەهری کیمیایی سروشتی : natural chemical toxics
زۆرێک لەمادە ژەهراویە کیمیایە کان بەشێوەیەکی سروشتی هەن وەک هەندێک لە درختەکان مادەیەکی کیمیایی دەرێژن بۆ بەرگری لەخۆیان دژی نەخۆشی کە هۆکارەکەیان جۆرەها مێشوڵەو میروی وردە، هەندێک گیانەلەبەر جۆرە ژەهرێک دەر ئەدەن بۆ خۆپاراستنو گرتنی نێچیرەکانیان ، هەندێ جاریش لەئەنجامی زیندەچالاکی (میتاپۆلیزمی ) خۆراک هەندێ مادەی ژەهراوی لە لەشدا دروست دەکات، هەروەها هەندێ مادەو کانزا لە سروشتدا هەن و ژەهراوین.

نمونەی چەند ژەهریکی سروشتی:

1. جیوە (زئبق mercury ) مادەیەکە لەسروشتاد هەیە و ژەهراویە بۆ گیانلەبەرەکانو مرۆڤیش
2. ژەهری مار ( snake venome )
3. کافائین لە ناو قاوەو چایی ،کۆکا کۆلا
4. زەرنیخ (arsenic ) کانزایەکە بەشیوەیکی سروشتی هەیەو ژەهروای بون دەخاتەوە
5. ڕایسین(ricin ) ژەهرێکی تایبەتە لە تۆوی گەرچەکدا هەیە ،لەکاتیکدا لەم دەنکانە ڕۆنی گەرچەکیش دەگیرێت و سودی تەندروستی هەیە .
6. پیترۆڵ (petroleum ) پیترۆلی خام لە مادەی هایدرۆکاربۆنی پێک دێت و مادەی ژەهراویشی تیدایە دواتر دەپاڵێورێت بۆ بەنزین و گازو نەوت و گەلێ پێکهاتەی تریش
7. کبریتی هایدرۆجین (hydrogen sulfide ) گازێکی بێڕينگە بۆنی هێڵکەی لێدێت،لەئەنجامی کارلێکی ترشەکان لەگەڵ کبریت دا پەیدا دەبێت، نمونەی ئەم گازە لەو کانیاوانەی کە لەگڵ ئاوەکەدا کبریت هەیە (گەڕاوی خورماڵ ).
8. کلۆر ) chlorin ) مادەیەیەکە بەشێوەی تۆزو شلو گاز هەیە و ژەهراویە بۆ مرۆڤ، ” کلۆری جل پاککردنەوە ” ، چەکی کیمیایی کلۆرینی لێ دروست دەکرێت.
9. دوکەڵ ( smoke ) هەر دوکەلێک لەئەنجامی سوتاندی هەر مادەیەک کە بەرز دەبێتەوە و هەڵی دەمژین ژەهراویە

ژەهری کیمیایی دەسکرد لە کارخانەو پیشەکاندا:

لەکاتی کارکردن لەکارخانەکانداو هەندێ پیشەی دەستی چەندەها ژەهر لەناو ئەو مادانەدایە کە ڕۆژانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەینو بۆ تەندروستی مرۆڤ ترسناکە،وەک مادەکانی تاقیگە ، کە مادەی پاکو خاوێنن ،نمونەی ئەم مادانە :
1. ئەسیتئەڵدیهاید ” Acetaldehyde ” جۆرێکە لە ئەڵدیهایدەکانو جەندینمادەی تری لێ دروست دەکرێت
2. ئەسیتۆن “acetone ” مادەیەکی توێنەرەوەیە لەبواری جوانکاریدا بەکار دەهێنرێ و ژەهراویە
3. ئەکرۆلین “acrolein ” جۆریکە لەئەڵدیهایدەکان بێڕەنگەو بۆندارە
4. برۆم “bromine : کانزای برۆم
5. کلۆرین (chlorine ) مادەی کلۆر
6. سیانۆجین “cyanogen ” لەهەندی کارو باری کارخانەدا ئەم مادە بەکار دەهێنرێت و کە مادەیەکی ژەهراویە
7. ئایزۆ پرۆپیل ئەلکەهول (isopropyl alcohol ) هەمان مادەیە بۆ پاکژکردنەوە بەکار دەهێنری
8. لیمۆنین (l-lemonene ) مادەیەکی کیماییە ،لەدروست کردنیدا توێکڵی لیمۆی تێدەکەن بۆیە زۆر بۆنی لیمۆ ئەدات،بۆ پاکژ و سڕینەوە بەکار دێت.
9. هایدرۆجین پیرۆکساید “hydrogen peroxide %35 ” مادەیەکی پاکژ کەرەوەیە

پۆلێنکردنیکی تر بۆ جۆرەکانی ژەهر:

پێشتر جۆرەکانی زەهرمان باس کردوە بەلام بەپیوستم زانی پۆلێنێکی تری زەهەرکان باس بکەم بە کورتی:
1. بەپێی دۆخی فیزیایی : وەک
– ژەهری گازی ،دوەم ئۆکسیدی کاربۆن
-ژەهری شل وەک ژەهری مار
-ژەهری ڕەق وەک ژەهری کانزای بولونیوم polonium تیشک ئەداتەوە
2. بەپێی سەرچاوەکەی
***زەهری سروشتی وەک

– ژەهری درەختەکان
– ژەهری کەڕوەکان
– ژەهری بەکتریا
– ژەهری قەوزەکان
– ژەهری مار،دوپشک،هەزرا پێ
– ژەهری کانزاکان وەک زەرنیخ و قورقوشم و کوباڵت

*** ژەهری دروستکراو وەک
-ژەهری کیمیایی کە لە مادە پاک کەرەوەکانی ماڵدا هەیە

3. بەپێی کاریگەریەکانی لەسەر لەش:

– ژەهرە سوتێنەرەکان (تیژەکان ) کە راستەوخۆ کاردەکەنە سەر خانەکانی لەشو تێکو پێکیان ئەدات وەک (ترشی هایدرۆکلۆریک و سۆدیوم هیدرۆکساید.
– ژەهرە ڕووشێنەرەکان: دەبنە هۆی سوربونەوەی خانە ڕوپۆشەکانی ناوەوەی لەش وەک ( زەرنیخ،زنک،فسفور )
– ژەهرەی خوێن : ئەوژەهرانەن کە کاردەکەن سەر کاری خوێن وەک ( سیانیدی هایدرۆجین ) ،خرۆکە سورەکان لەکار دەخاتو ناتوانن ئۆکسجین بگوازنەوە .

ئایا هەموو مادە کیمیایەکان ژەهراوین؟

ناتوانرین بلێن هەمو مادە کیمیاەکان ژەهراوین یان ژەهروای نین،جونکە بەندە بەهەندێ هۆکار لەوانە ” بەرکەوتن چەندە لەگەڵ مادەکە،بڕی ئەو مادەی کە وەری دەگری یان دەیخۆی جرعە ” لەگەڵ جۆری گیانلەبەر ، تەمەن و ڕەگەز .
بۆنمونە ئاو ئەگەر رادە بەدەر بیخۆین ئەویش ژەهراویە، یان هەندێ شوکولاتە ئەگەر مرۆڤ بیخوات ئاساییە بەالام سەگ ژەهراوی دەکات،بۆیە لەهەندێ ڕووەوە مادە کیمیاکان ژەهراوین چونکە لەجرعەی(خواردنی) کەم دا بێ کاریگەرن بەلام ئەگەر خواردنیا زیاتر بکرێ ئەوا ژەهراوین،لەکاتیکدا کە دەزانین مادە کیمیایەکان پێوستین بۆ لەش، بۆ نمونە مادەی ئاسن بۆ لەش پیوستە بۆ دروست کردنی خانەکانی خوێن بەلام ئەگەر زیاد لەپیوست بخوریت ئەوا ژەهراویە.

مێژووی ژەھر لەململانێ و جەنگدا:

بەدرێژایی مێژوو مرۆڤ ژھری بەکار ھێناوە وەک چەکێک بۆ سەرکوت ولەناو بردنی دوژمنەکانی،نەیارەکانی، بەتایبەت لەکاتی ململانێ دەسەلاتدا،ژەھریان دەرخواردی پاشاکان داوە تا خۆیان بچنە شوینەکانیان، یان وەک سزایەک نۆشکردنی ژەهر سەپینراوە بەسەر زیندانیاندا، بۆیە هەردەم لە بیری ئەوەدا بوون کە تونایی ئەم چەکە پەرە پێ بدەن و بیکەنە چەکێکی کاریگەر و کۆکوژ، لەبەرئەوە لەسەرەتای سەدەی نۆزدەهەمەوە گرنگی زۆری پێدرا و دەولەتانی زل هێز بەرهەمیان هێنا، بەلام لەکاتی بەرهەم هێنانو هەڵگرتنیدا توشی گەلێ گرفت بونەوە بۆنمونە خەرجێکی زۆری دەوێ تا بڕێکی باش زەهری بەکتریایەک بەرهەم بهێنی بە بەراورد لەگەڵ جەکی کیمیایی (دەمار)، هەروەها کارتیکردنی گەرما و خراپ کردنی هەندێک لەزەهرەکان گرفتێکی تر بوو، بۆیە ئەمریکا لەسالی 1960 دا هەموو هەڵگیراوە کانی لە چەکی زەهری لەناو برد، ژەهرەکان لە بواری پۆلێنی چەکدا دەچنە خانەی چەکی بایۆلۆجیەوە.
بەڵام لەدوای سالی 1970 تەکنۆلۆجیای پێشکەوتوو پەیدا بوە کە دەتوانێ گۆرانکاری لە پێکهاتەی ژەهرکاندا بکات و بەرگەی گەرماو فشارەکانی تریش بگرن، بۆیە بەرهەم هێنانی زەهەرکان وەک جەکێکی بایۆلۆجی پەرەی پێدراوە.
بەپێی بەڵێننامەی ساڵی 1972 کە باس لە قەدەغەکردنی بەرهەم هێنانی چەکی بایۆلۆجی دەکات لەوانەش جەکی زەهراوی ،هەروەها لە پەیماننامەی جنیف لەساڵی 1925 کە باس لەجەکی بایۆلۆجی دەکات هاوکات مەبەستیشی چەکی زەهراویە و قەدەغەکردنیەتی ، هاوکات ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی باس لە قەدەغەکردنی چەکی بایۆلۆجی دەکات لەگەڵ جەکی زەهر دا.
زۆربەی ژەهەرەکان لەئاوی مەیلەو تفتدا پیکهاتەکەیان تێک دەچێتو کاریگەریان نامێنێت،هەروەها لەگەڵ پاکژ کەروەکانیش بەهەمانشێوە.

درێژەی هەیە

د.ناجح گوڵپی 8/6/2017

سەرچاوەکان:
1. https://www.opcw.org/about-chemical-weapons/types-of-chemical-agent/toxins/
2. https://www.thoughtco.com/toxic-chemical-definition-609284
3. https://en.wikipedia.org/wiki/Toxicity
4. http://mawdoo3.com/%D8%A3%D9%86%D9%88%D8%A7%D8%B9_%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%85%D9%88%D9%85




گەمە قەڎیمیەکا هەورامانی … د.ناجح گوڵپی

وەڵینە:
گرد میلەتإ ساحیبو کەلتورێ جیاوازین گردو ویارەکانە،بە پاو سەردەمی کەلتور فاڕیۊ و زیاد کەرۊ و دۊڵەمەند بۊ، جاری چامنەیچ ھەن گرۆڵیەش گنۊ لېژی مل منیۆ پەی فۆتیای ،گەمەیچ یۊن جە هونەرە فۊلکلۆریەکا بەدریژایی عەمرو ئینسانی ئامان ،گەشەش کەردەنو پارېزیان.
گەرەکما گەمە قەڎیمەیکا هەورامانی باس کەرو هەتا ئا یاگۍ دەسم یاوۊ،من باسو ئا گەما کەرو کە ویرەوەری و دەگاو وێمەنە دیېنېمو باسشا کەردینی، بە ئەرکو سەرو شانەیم زانوش کە بە زوانی هەورامی نامۍ (گەمە ،کېڵۍ) کە جەهەورامان زەمانو زووی باوشا بیەن بە کوڵی، هەرچن تاوو نامێشا باروو چن دېڕێو سەرشا بنویسو دیارا گەمە هەم وەرزشا هەم هونەرا، ھەم گەرموگوڕی و ورسوڕیای وزۊ دلۍ نیشتگای و پېوەنڎی کۊمەلایەتی تڼ و تۊڵ کەرۊوە ، فرەو گەماکا ئەوسای پەی ویارایو وەخت بەردەی سەری بیەن ،ئینجا پەی خەلات کەردەی سەرکەوتەکا جیای گرچیو گرتېنېشا کۆڵېوە مەسافێ دیاری کریانە،چی دمایچۆ بازێ گەمۍ دەسکەوتی مادیشا بۍ ،پۆکەی پاریزنایشاو گەشەپنە دایشا و کەردەیشا یۆن جە پایەکا پاریزنای فەرھەنگو نیشتگاو هەورامانی.

ئەگەر سەرنجە دەیمۍ و بەراورد کەرمۍ بەینو گەمە قەڎیمیەکانەو گەمەکا ئیسەی کە بە مۊبایل و کۊمپیوتەرو ،ئەتاری و پلەی ستەیشن کریا،فرە فەرقشا ھەن،گەمەو ئەوسای دۊسایەتیو دەسەوامو پەیوەندی نیشتگایش تڼو تۊڵ کەردەن،وەلێ ھنو ئیسەی بیەن بایسو نەمەنەی ئا دۆسایەتیو پەیوەندیا،یاگۍ وێتەنە نیشیرە و مەیل و ھۆشت نەمەنەن لاو کەسیوە، سەردای کەسی نمەکەری،وېتۆ مانیاو سەرقاڵەنی.

پەی ورچنیەی ھەردوو دەسەی یام دەسەبەشو گەمەکا دووۍ کەسۍ “قیل” شاکەردەن، ماچۆ واچە قیل ،فڵانەکەسسم لەبیر،ئەوی تەریچ واچۍ فلانەکەسیچ پەی من،ئیتر پی جۆرە چن کەسێ ورچنێنێ پەی دلێ ھەردوی دەسەکەی، پەی ئانەی کۍ وەلېنە نەمۊ گەمە یانی بۆ بە بەگ “تەڕو وشک” کەرېنۍ ،زەمانو زوی زەڕ نەبۍ چی دمایۆ بە زەڕ شېرو خەت کەرېنۍ، تەڕو وشک بە تەوەنێ گولانۍ پانیکلۍ (دېڵۍ) دیمێش بە تف تەڕه‌ کەرېنۍ و ورش دېنۍ عاسمانەرە،ئیتر یام دیمو تەڕی گنۍ یام وشک.
هەڵبەت گەمەو کېڵی بەپاو وەرزەکا فاڕیا،بازێ گەمۍ هەنۍ وەهارو هامنەنە کەردېنېشا و بازێچ هەنۍ پایزو زمسانەنە کریێنۍ،شۆنەو ئانەیچەرە ،گەمە ھەن تەنیا کناچۍ یام ژەنی کەراشو فرەو گەماکا تەری ھەرزەکار و زاڕۊڵۍ کەراشا، ئیسایچ بۆنەو پەیدا بیەو ئینترنیتی و سەتەلایتیو تەلەفزیۊنی میدیا ھەمەجۊرەکا پەخشو یاوانای، بیەن بایسو ئانەی ئی گەمەو کېڵە قەڎیمیۍ دلېنە بشاو کەس نەکەرۊشا، وەرو ئانەی منیچ منویسوشاوە تا نەوەکۍ دمایما ھەر ھیچ نەبۆ نامەکاشا بزانا.

فەرماودی چنی نامۍ گەمە قەڎیمیەکا هەورامانی:

1. سېباز: ئی گەمە وەهارېنە فرەتەر کریان،یام وەختێ دەشتو دەر سەوزبۊ و زەمین نەرمبۊ، چن کەسێ بەتایبەت گەنج و جاهېڵەکۍ دەگێ کۊباوە ملا یاگێ ورچنا پەی سېبازی، کە نەرم بۊ و ویارو ئامایۆ گوژمېشا بۊ،لانی کەم مەشۊ پەنجا مەتری درېژیش بۊ و پانیەکەش جە 3-5 مەترۍ نەترازیۊ،گرنگ ئانەن ، بە کرژیو خېرا یەرۍ بازی سەرو یۊیۆ دەی، پیجۊرە چن کەسێ گلیرێ باوە هەتا فرۍ با کیەکۍ گەرمتەرە بۊ،متاوی (3-10) کەسۍ با،گرکەس مێوە گژمی و یەرێ بازی مدۊ سەرو یۊیۆ،هەرکەس فرەتەر لوا ئانە بۊ بەیەکەم، ئیجا دووەم و یەرەم، دیارا چی گەمەنە کۍ وەڵکېوە فرە گەرمە پەیدا بۊ ،هەرکام تەقەلا مڎا بازی فرەتەرو زیاتەر بڎا جە یۊترینی، چی بەینەنە کەسێ لازما کە دووریو درێژی بازداکەی (پڕای) بازەکا دیاری کەرۊ،پیسەو دادوەری، ئیسا ئی گەمە فرەو ڤیستیڤالە وەرزشیەکانە (ئۆلۆمپیاد) کریۊ ،تاومۍ واچمۍ بیەن گەمێوە جیهانی.
2. یەک باز: گەمێوە تەرا تەنیا یەک بازی دریژە مڎەی،کەسێ یان چن کەسێوە پیوەر ئی کېڵۍ کەرا،هەر کەس مێوە گژمی و بازەو وێش مڎۊ،هەرکام زیاتەر لوێ و دریژی بازەکیشا بەمەتر زیاتەرە بۊ ئانە یەکەما ،بازەی دریژەیچ یاگۍ نەرمو تایبەتش گەرەکا و ئیسا بیەن بەگەمێ جیهانی .
3. جۊتەی: یانی بازدای بە جۊتە،هەردوی قاچېت (لنگېت ) جۊت کەری و پېسەو ( قونەی) بازی مڎەی،،کریۊ یەرۍ بازی دەی سەرو یۊی یام یەک باز دەی،ئی جۊرە بازدایە کریۊ سەرو دیواریوە پەی سەرو دیواری تەری دەی،وارۆ پەی سەرو دیورای، ئی دەسو ئەو دەسو جوېوە، وېگرتەو هاوسەنگی فرەش گەرەکا، ئېدیچ پەی بینەبەزنۍ و یەکەمو دوەمی سازە کریۊ.
4. حېزەران: حېزەرانیچ گەمېوەن وەھارین،چن کەسێوە (5-10 ) ڕېکش وزا،دماو ئانەی ڕېکۍ گنا بەینو وېشانە کەسێوە ( بۊرە) وېش کووڕ کەڕۊوە ( سەرەبەرۊ پۊخیرە) پېسەو لوای ڕکوعی،ئەوۍ تەرېچ بازی مڎا ملشەرە، ھەرکس بازی مڎۊ سەرو مازیشەرە،چکۆنە قاچېش دێش زەمین،ئانە کابرا فاڕیۊوە ئاگە ،یانی چەنی ھەربازێ ڕەنگا مەترێ یان کەمتەر بلۆ ئەولاوە ئیتر پاسەش سەرمێ چن مەترێ دوور گنۊوە جە یاگۍ ( پا نیایۆ) ،بازێ کەسیچ ھەنی وەختو ئی گەمەینە ،بە تڼی ماڵا مازی کابرایرە (ئانە کە بیەنەرە) پەنەش ماچا (گۊتەکۍ) ” یەکەم حیزەران، دووەم گۊتەکۍ ” ،ئی گەمە ھەر پېسەن یەک بازی وەلێ مشۊ چنی بازەکۍ ھەم جارێ تەر کرژ وېت حازرکەری چەنی قاچ کەوتەی زەمینیت ھۊربەیۆ و دەسۍ دەی سەرو مازی کەسکەی تەری کە بیەنرە و لنگېت وەڵا کەریوە و پڕی ملشەرە،گۆتەش مدەی وەنە یان ھەر لەپو دەسیت مڎەی ملو مازیشەرە، بازێ کەسێ بېنۍ جۊرێ بازی دېنێ پنەش واچېنۍ (سنگی) یانی کابرا فرە تاوۍ بەرز بۊوەو کېشیۆ،وەلێ گرکەس نەتاۋی پېسە کەرۊ ، ئەگەر ئاکەسە دوور کەوتۆ و ئیتر ئانۍ کە پڕاو ا بازی مڎا نەیاوێ لاشو نەتاواشا بازی بڎا ملو مازیشەرە، ئانە حساب کریۊ بە کەوتەی،ئیتر نۊرەو ئاڎین مێ و بۊرە،یانی ملۊ بە کوڕی مدرۊ و بازی مڎا ملشرە، پی جۊرە کېڵەکۍ سەرەمڕە کەراش ھەتا گرد مانیا.
5. ھەپو چوز: جۊرێ گەمە بۍ بە دووۍ دەسۍ کەرېنیش ،کە بازیش چنە دېنی، چن دارێوە “چۆکڵێ” بە ڕیز کوێنیرە، پەی نمونەی (3) دارۍ ، بەرزیشا نیم مەتر یام زیاتەر بۍ ،ئینجا بەیەک قاچ بەھەتڵەشەلی بازی دینی ملشارە، ھەرکەس قاچش کەوتێ ئەو دارەکا سۆچۍ و واچېنێ “چوز” ،ھەرکەس سۊتێ ئانە بە کۆڵۍ کەسێ جە دەسەکەی تەری بەرۍ تا یاگێوە کە وێشا دیاری کەردەبی “شار” ئینجا دەسەکەی تەر نەمێنۍ باز دای ملو دارەکارە، ئی گەمە پیسەن گەمەو (ڕەمای سەد مەتری وەربەسی، کە ھەنگامە منیەی ملشارە و ڕەمی) وەلێ ھەپوچوز بەیەک قاچ بازی مدەی و ناڕه‌حەت تەرا،جاران ئیجۆرە گەمێ سەرو کۊلا کریان،وەلێ ئیسە “کاسە” یام خەڵاتی تەر دریۆ پنەشا.
6. قولانی: ” قولەقانۍ””قولەشۊرانی ” گەمێوە زمسانەن ،جاران خەڵکو دەگاکا هەورامانی زمسانەنە بەتاڵۍ بیېنۍ ،هەرڕوێ وەش بیەبۊ،مەیدانو دەگێنە یام بانێ گەورۆ دەسشا کەردەن پی گەمەیە،هەڵبەت ئی گەمە کەسی بەقوەتو مدرامان کەرش گەرەک بیەن، ئەوەڵجار دۋوۍ کەسۍ دەس پنە کەرا، ئەشۊ یۊ قاچێشا بەرز کەراوە پەنجۍ پایشا بەدەس گېرا(دەسی چەپ) ،یانی هەرکام یۊ قاچو دەسېشا گیریان،(چەپو راس فەرقش نیا ،بە پاو چەپلەر و راسەوانەی کەسەکا فاڕیۊ) ئیتر بەدەسەکەی تەریشا نەما چنگە پڕچیو ئاڵنگارو یۊترینی باوە، هەرکام دەسەکەی تەرش وەردا پۆ قاچیشۆ،قچش منیو زەمین، ئانە کەوتەن و دۊڕیان، هەڵبەت چی گەمەنە چندین کەسێ بەنۊرە بەشدارۍ با و دماییۆ چڼ کەسێ بە یەکەمو دوەم بەرمشا و( نامی ) بۊنە دلێ دەگێنە، کریۊ چن کەسێ جارێنە پېوەرە قولانی کەرا،و دادوەرەکەیچ ھۆشش لاشاوە بۊ، دیارا ئی گەمە سەروجێوێ بیەن ،”کۊڵۍ” یام واردەمەنی.
7. ھەتڵە شەلۍ: ئی گەمە پیسەنە قولانێ وەلێ ئێڎ گولکەو پایت مەگېری، تەنیا سەرو یەک قاچی مدری و چەنی وەرانوەرەکیەت زۆران بازی و ئاڵنگاری یۊی بیدێوە،چن کەسێ پێوەرە ئی گەمەیە کەرا.
8. بېگولە پێ: چن کەسێوە بە ھەتڵە شەلۍ ڕەمېنێ پەی شاری ،ھەرکام زوو یاوێ وەرۆ ئانە سەرکۆتەبۍ و چەوسەرۆ سەرکەوتەکۍ بەکۆڵۍ ئەویشا تەرۍ ئارېنېشاوە.
9. کېلە ماڕانی : گەمەو کېلە ماڕانۍ ،سەر پایز و دماو پەڵەی و زمسانەنە کریان، ئەوسا دەگاو وېمانە کەرېنمېش، تاقمێ کوڕۍ گەنجۍ و جاهېڵۍ دەسەبەش کەرینۍ و بېنۍ بە دووۍ دەسۍ، ( هەر دەسێ پەنج کەسۍ ،کەمتەر یام زیاتەریچ بە پاو بیەی) دووە دەسەکە هەر یۊشا گنۊ لایێ ،هەڵبەت ئەشۆ یاگێوە وەشەو تەختە بۊنە پەی گەمەکەی، هەر دەسێ لاو ویشۆ حەوت تەوەنی درێژێ قنج کەراوە نامیش منیا ( کېلە) جە کېلەو قەبرېوە ئامان، کېلەکۍ مەشۊ وەڵا بنیەیشاوەو هەر یۊ زیاد جە دووۍ مەترا جە یۊی دوورۍ با، گرد دەسێ یۆ حەوت کیلی منیاوە، مەسافەوە بەینو (دووری) دووە دەسەکەی ( 5-10) مەترا بۊنە(تەوەن یاو) ، ئیتر تەڕو ووشک کەراو تا یۊشا بۆ بە (بەگ ) و دەس کەرۊ بەگەمەکەی، تەوەنی پەڕە دەسۍ (خڕڕ) گێرا دەسۆ و شاناش پەی کېلەکا و دەسەکەو وەرانوەریشا، هەڵبەت یاگۍ تەوەنشانای ڕېکو یەکەم کێلینە بۆنە کە نریێنۆ( مەشۊ پا نەبەری وەرتەر ئیڼا بە حەرام حساب کریۊ) ، شش کېلەکەی تەر بە دووۍ ڕیزۍ نریاوە ،هە رکە س دەسش راس بۊ کېلەکا پېکۊ و دارنۊشاوە ، هەریۊ جە دەسەکەی تەوەنەو وېش شا نۊ،،ئەگەر تاواشا گردو کېلەکا پېکا و دارناشاوە ،،ئانە بەردەنشاوە، جارێ تەر هەمدیسان دەس بە تەوەن شانای کەراوە،ئەر دەسشا راس نەبۊ و گردو کېلەکا نەدارناوە،ئانە ئا دەسە گنۊ و دەسەکەی تەر دەس کەرۊ بە تەوەن شانای پەی دارنایۆ کېلەکا، پیجۊرە هەت تاقەتشا بۊ درېژە مڎا پی گەمەیە.
10. مەزرۊحانی: گەمیوە فرە وەشو ھەرزەکارا لادەگاکا ھۊرامانی بۍ،پایزو زمسانېنە کریان چن نامێوە تەرېش ھەنۍ ( خلۆرتانۍ، خلەرانی،خۊلېرانی)،مەزرۊح جە دارو (کەکەوێ) تاشیان،ھەڵبەت دارو کەکەوۍ پتەوا و مەترەکۊ، گرکەسیچ مەزانۊ مەزرۊح تاشۊ، ئەگەر کەکەوی دەس نەکەوتێ جە دارو بلچۍ یام نەرەی تاشیان،وەلێ نەرە ترەکە بەرۊ، دماو ئانەی ئۊسا مەزرۆحێ زەریف تاشۍ ، ئینجا (چزۍ) ئاسنینەش پەی وەشە کەرېنمۍ و کوېنمېش پۊرە ،چزۍ چۆکڵەینە دەردە نمەوەرۊ چون وەختێ مدەیشەرە تڼ ماڵۊ زەمینەوە پەیش ھەن مەڕیۊ، پۆکای چزۍ ئاسنینە جە (کۆلکە) و ناڵی وەش کریێنە پەیش، ھەر کەس بیێ ساحیبو مەزرۊحێ خاسی یەکسەر (قۊڕقۊڕە) ش پەی وەش کەرۍ،قۊڕقۊڕە بە( مەتۍ) وڵێ گولانۍ ئنەو دڼە نوەیێ ،ئینجا دلېوە کەشېش پنە مڎەېوە ورشکڵاشی ،پەی ئینەی وەختو دایرەینە فیکە کەرۊ (قۊڕنێش)، مەزرۊحانی دوۍ جۊرېن،یۊشا ئانە بێ چن کەسێ مەزرۆح دینېرە ھەر مەزرۊحێ خاس فیکەش کەردێ و دېر کەوتێ جە خولیایۆ(فرەتەر خولیێوە و ڕسێ) ئانە بەرېشۆ ، جۆرێ تەرو مەزرۆحانۍ ئانە بۍ وەختو دایرەینە مەزرۊحەکا شانینی پەی یۊترینی پەی ئانەی پېکێشو لتش کەرۊ ،مەڕیۊ ،فرە و جارا مەزرۆحەکە ماڵۍ ئەوی تەریرەو ماڕېش، فرەو جارا تڼ دېنېشه‌رەو واچېنۍ( یا کەروش خانو خانا،یام کەروش بووڵەو بانا)،یام واچېنۍ “لتێش پەی سۆبەکەو یانەی و لتێش پەی سۊبەکەو مزگی” ،جا مەزرۊحەکە مەشۊ بە بەنێ خاس پېچیو بەسیش دەستۆو ئینجا دەیشەرە، بەنەکە مشۊ ھېقم بۊ و زوو نەپڕچیۊ، ئیتر شەوېنە مەزرۊحەکەی نیېنمی دلۍ پەژمی پەی ئانەی نەترەکۊ،گجار ڕوەنی قرچیاوە کەرېنۍ دلۍ قۊڕقۊڕه‌کەیش پەی ئانەی نەرم بۊوە و فرەتەر بە مەتەکۍ ورکڵاشیۊ،چی دمایۆ جۊرێ مەزرۊح جە شارەکانە پەیدا بی،ئێمە پنەش واچێنمی مەزرۊحی خرتی،چون خڕو گولانەبۍ،وەلێ ھنەکەو ھەورامانی درېژکۊڵە بۍ.
11. کۍ وەڵکۍ( بڕبڕانی) : گەمەو بڕ برانۍ(ڕەمەڕەمالۍ) فرەو جارا دلۍ جوانو جاهېڵەکا لادەگاینە کریان، وەختو بې هەرمانینە، بەتاڵ جیای نیشتەیرەی بڕبڕانیشا کەردېنە،یاگۍ وېشاوە ڕەمێنۍ پەی یاگێ تەری ،کە ۋېشا دیاری کەردېنەو واتەنشا کۍ متاوۊ بە کەمتەرین وەخت بلۊ فڵان یاگە و بێوە، ئیتر پی جۊرە چڼ کەسێ ( 2-5 ) پێوەرە ڕەما، یاگۍ وېشاوە پەی یاگێ تەری ، هەمدیسان گېڵێنېوە، هەرکام خېراو کرژ ڕەمێ گنۍ وەڵۍ ئەویشا تەری ،ئیتر پی جۊرە یۊشا بۍ یەکەمو دووەمو … ئی کېڵۍ ئیساتۍ چن جۊری تەر کېلېشا چنە بیېنۆ و بەچن شېوازێ شارەکانە و دەوڵەتەکانە بە شېوازی مۊدیرن بریۊ ڕاوە ( ڕەمای سەڎ مەتری،هەزاری، پۊستە،چن هەزاری و ماراسۊن و…هتد )

12. تۊپقاڕ : تۊپقار بە دووۍ دەسا جە گەمەکەرا کریۊ،دماو ئانەی هەردووی دەسەکۍ ڕېکۍ گنا ،،هەر دەسېوە لانی کەم مەشۊ ( پەنج کەسۍ ) زیاتەریچ بانە خاستەرا،دماو ئانەی تەڕو وشک کەرا پەی ئانەی بزانا کۍ بۊ بەبەگ ، مەشۊ تۊپێ خاسەت بۊنە چنی تېڵێوە خاسی پەڕەدەسی (جاران تۊپە بە پەڕوۍ،یام موو ئاژەڵی وەشە کەرېنۍ) چی دمایۆ تۆپەی لاسقینە پەیدا بیە، ئا دەسە کە با بە بەگېو گەمەکەی دەس پنە کەرا ،ماچاشا پنە ( نانۍ وەرا) ئەوۍ تەرۍ ( نانۍ مڎا) ، تۆپەکۍ لاو نان بڎەکاوە بۊنە، تېڵاکەیچ دەسو نان وەرەکاوە، دووۍ کەسۍ وەرانوەرو یۊی مدرا،نان وەرو نان بڎە، دەسەو نان بڎەکا وەڵێ باوە و پژگیا دلۍ مەیدانو گەمەکەیرە ،بە دووری سەد مەترا کەمتەر یام زیاتەر ،پەی گۊڵ گرتەیۆ، نان بدە تۊپەکۍ بەرز فڕە مڎۊ پەی نان وەرەکەی، ئادیچ هەتا تاوۊ بە قوەت تېڵێوە مڎۆ تۆپەکۍ،ڕەنگا (80-100) مەتری ،کەم یام زیاتەر بەرۊش، چی وەختەنە کە تۊپەکۍ ملۊ ئینا عاسمانۊ تا گنۊرە مەشۊ کەسی نان وەر بڕەمۊ پەی یاگیوە دیاری کریای چەوسەرو مەیدانەکەیۆ، یاگۍ مدرای(شار) ئیتر لوای شار کەس نمەتاوۊ تۆپەت پەی شانۊ،چاگە بۊ هەتا کەسێ تەر نانە وەرۊ ، و تۊپەکۍ مڎا وەنەو ملۊ پەی ئاسمانی ، متاوۊ گېڵۊوە،هەمدیسان ئاکەسەیچ کە نانەش واردە ئەشۊ بەربشۊ پەی یاگۍ مدرای چەوسەرو مەیدانەکەی(شار)، چی وەختەنە ئەگەر تۊپەکی زوو یاوۊ دەسو نان بدەکا،ئانە کریۊ رانە کەسی نانوەری پېکا،یانی تۊپەکېش پەی شانا مداش وەنە ،ئیتر کایەو گەمەکەی تەمامیۊ و فاڕیۊ ، یام ئاسمانۆ تۊپەکۍ گېراوە ماچمی (گوڵش گېرتۆ) و خېرا مەشۊ کەسی نان بوەری پېکۊ رارە،ئەگەر نەپېکیا یانی گەمەکە بەردەواما، چاوەختەنە کەسو یەکەمجاری لوان یاگۍ ئەوسەرو مەیدانەکەی(شار)، مەشۊ بێوە، یانی هەر کەس نانش واردەو لوا، متاوۊ پەی ئیجاری هەمدیسان بێوە، پیجۊرە چند کەسێ بەردەوام نانە وەراو ملاو مەیاوە،گەمەکە بەردەوام بۊنە ئەگەر کەسشا نەپېکیۊ، وەلێ ئەگەر راڕە یام وەختو ڕەماینە نانوەرەکە پېکیا ئانە گەمەکە کۆتاش مێ و دەسەو نان واردەیو دەسەو نان بڎەی فاڕیا ، بازێ جارێ نان وەر ئەگەر تۆپەکێ نەپېکۊ پنەش ماچا (نانە سۊتەڵۍ) و داوا کەرۊ نانێ تەرش بڎۊ…گەمە سەرەمڕەن….ئیسا گەمێوە جیهانی هەن فرە ئی تۆپقارو هەورامانی مشۊ( بەیس بۆڵ baseball ) ، تۊپقاڕ گەمێوە فرە وەش و فرە جوڵەن، کەسی وریا و ژووژ،کرژ جە ڕەماینە متاوۊ بۊ بە پاڵەوانو ئی گەمەیە.

13. چەمە شارکۍ : ئی گەمە بە (5-10) کەسۍ ملۊڕاوە، دماو ئانەی ڕېکۍ گنا ،کەسێ چەمېش گېرۊ و ڕوە کەرۊ دیوارو (شاری) یاگۍ چەم گرتەیرە پنەش ماچا شار،ئەوۍ تەرۍ ملا وېشا شاراوە، دلۍ یانەو کۊڵانو ، کۊجیەو سەروبانارە،ئیتر دماو ئانەی کەسی چەم گیریا،ملۊ گېلۊ شۊنیشارە، هەرکەسش دییۆ ماچۊ ئانە فلانە کەسم دی،ئیتر بۊ نۊرەو ئاڎی کە چەمۍ گېرۊرە،ئەوۍ تەرۍ پەیشا هەن وەڵتەر شارشا کەردەبۊ،یانی وەختێ گېڵۊشۊنیشارە ڕەنگا چن کەسێشا بەیاوە بلانە شارو چەم گیریا پنەشا نەزانۊ، جاری چامنە ھەن دېرش پنە بۊ ھەتا مېزۆشاوە،ئیتر کېڵەکېشا لەزەتیە بۊ وشانازی کەرا پۆ وېشاوە ھەکە نە وېزیێنێوە، ئی گەمە ڕۆنە و شەوینە کریۆ دلێ دەگێنە، زاڕۆڵه فرە وردی یانەنە کەراش.

14. قەرەخواجە: ھەر پېسەن چەمەشارکۍ وەلێ بە دووۍ دەسا جە گەمەکەرا ملۊڕاوە،قەرەخواجەیچ شار ش ھەن، دەسێوە بەشدارۍ بانە جە چەمگرتەیرەینە،دەسێوە تەریچ ملا ۋېشا شاراوە، دەسەو وېشارتەی جیاواز جە چەمەشارکی ھەکە نزیکۆ ۋېشا شاراوە، قەرخواجەنە پەیشا ھەن بلا دوورۍ گناوە جە دەگێ، دلۍ مڵکی و کشتوکیاری و مەڕانە وېشا حەشار بڎا، ڕەنگا ئېستەیشاوە شەوێ خواینۊ،چن کەسێ گېڵا شۊنەو وېشارتەکارە، ھەرکەس شارش کەرد ماچۊ (گڕڕڕ) گڕم کەرد،،ھەرکەسیچ وېزیۊوە ھەر ماچا (گڕڕ) گڕم دای، کیەکۍ سەرەمڕە بۊنە ھەتا ھەردوی دەسەکۍ مانیا.

15. کەلایانی : “بیلانی” “موشانی” کەلایانی گەمێوەن بەرو یانەینە کریۊ،سەروباناوە،یام پەشتەو باناوە،یام مەیدانێ پانو پۊڕەنە، فرەتەر پایزو زمسانېنە کریاینۍ،چون زەمین نەرمو ساف بۊنە،ھەوایچش وەشا ،ئی واچی( دەس کەلا، کەلا، حەجە،موشە،بیل، بەگ،پاشوبەگی،قڕە،تیلە، دام دیوار، کەوتارە،حەپ،قرچ ..ھتد) بەکار مەیا بیلانینە، ئی کېڵۍ بە یەرۍ کەسۍ زیاتەری کریۊ،ھەتا فرۍ با خاستەرا،کیەکۍ گەرمتەرە بۊنە، پەی دەس پەنە کەردەی و دیاری کەردەی بەگو پاشی و …. دماو ئانەی حەجەکا منیاوە ،چن کەسۍ با ئاڼە حەجۍ منیاوە، گرد (تیلە) کەرا پەی لاو حەجۍ یەکەمۍ ،ھەرکەس حەجەش پېکا یام جەگردی فرەتەر نزیکو حەجەکۍ بۊوە ئانە بۊ بە بەگ،ئەوۍ تەریچ بە پاو دورو نزیکی جە حەجېوە با بە پاش بەگو،پاشو، قڕە ،،،،ھتد ،گەمە دەس پنە کەرۊ،ھەرکەس حەجەکا پېکۊ ئانە پەی وېش چڼ کەلێوە بەرۊوە.
ئەوەڵو گەمەیۆ وەختو تیل کەرەدینە،وەڵۍ ئانەی ھیچ کەس حەجە وەرۊ،ئەر کەلێوە کەسێ ماڵۊ کەلێوە تەریرە ئانە ماچا (قرچ) و سەرنەوایۆ گەمەکە دەس پنە کەرۊوە، ئەر قرچیچ نەبۊ گرکەس تیلەو وېش بە نۊرە کەرۊ، حەجەکا وەرا ،ھەرکەس دەسش راس بۊ فرەتەرین حەجۍ پەی وېش پېکۊ، ئاخر حەج ھە رکەس وەرۊش، یام بەرۊش، گردو گەمەکەرەکا تیلەش پەی کەرا ئەگەر ھەرکەسی پېکا ئانە حەجەکا مڎۆ پەنەش ماچۆ ( تەکنەشارە) بڎەشا، بازێ جارۍ سەرو بانی یام پالو دیوارێنە کەلایانی کریۊ،ئەگەر کەلاکەت وەختو تیل کەردینە کەوتەرە وار ئانە ھیج کەس نمەتاوۊ پېکۊت، یام ماڵابۊت دیوارەرە وەختو تیل کەردینە، بازێ جارېج کەسێ فرەو حەجەکاش واردینی و ئینێ لاشۆ،یەک حەج مەنۊ،ئەوێ تەرۍ ( حەج حەرام) کەرا پەی ئانەی حەجەکاتەری بساناوە چنەش،یانی گرد با بەشەریکی دژو ئاڎی تا پېکاش، بازێ جارېچ مەجالت نیا تیلە کەری ،( حەپ) مڎەی بە وېت،مەسەلەن مەترێ دوێ مەترۍ تیلە کەری ملی ئەولاوە یام بەدەس فڕش مڎەی، یام ماچی ئانا چانە دام دیوار،یام ئانا چانە کەوتارە،رات وەنە گیریێنە ئەگەر تیلە کەری ملی نزیکوو یۊ جە دژەکات و وەرات یام پېکات، ھەرکەس ئاخر حەجی بەرۊ ئانە بۊوە بە بەگ پەی ئی کایەی، کەلاو ئەوسای فرەتەرش جە تەوەنۍ وەش کریان،بە کەلاچن کەلا چنیانۆ،گرکەس کەلێوەخاسش ورچنەین پەی دەس کەلای،چی دمایۆ کەلای شیشەین پەیدا بی و ئیسەچ ھەن،بازێ جارېج کەلای ئاسن بۍ.

16. فلسانی: ھەرپېسەن کەلایانی جیاتی کەلای “زەڕ” منیەیۆ،ئەوسا زەمانو زوی “فلس” بیەن چوارفلسی،دمایی بیەن بە پەنج فلسی و دە فلسی و ویسو پەنج فلسی و پەنجا فلسی، ئیتر بە مەیلو وېشا جۊرێ چی زەڕیشا نیانۆ پەی گەمەکەیشا ،متاوی سەرو دە فلسا کەری یام زیاتەریچ،ئەوسا زەڕ کەمبۍ پۆکای فرەتەر سەرو پەنج فلسی یام کەمتەری کریان، ئیتر تیل کەردەیو دەسورەکەش پېسەو کەلایانی لوان ڕاوە.

17. فیشه‌کانی : ھەر پېسەن کەلایانۍ،وەلێ جیاتی کەلای،فیشەکی منیەیۆ، بە کەلا تیلە مکەری،فیشەکانی سەرو بەنڎ و شۊڕشی پەیدا بیە،چون شەڕ وشۆڕ فرەبی و فیشەکە ھاڵیەکۍ قیمەت کەرېنۍ،ئیتر زاڕۆڵی ئی گەمەیە کەرېنۍ، بازێ جارېچ فیشەکەکێ فرۍ بېنۍ و بە کیلۊ وەرشېنېشا، ھە ربەفیشەکی ھاڵیۍ ،چن گەمێوە تەر کەرېنمۍ،پېسەو ( چاڵۍ) فیشەکا،چاڵیوە گولانۍ کەنېنمی،دوری مەترو نیمێ زیاتەریوە ،بەدەس چن فیشەکێ فڕه‌ دینمۍ پەی دلۍ چاڵەکی،ھەرکەس تاوێش فیشەکی زیاتەر وزۊ دلۍ چاڵەکۍ ئانە بەرېشاوە، ئی گەمەیچە ھەر پەی پەیدا کەرڎەی فیشەکا بیەنو دماتەریچ پەی ورەتەیشا.

18. چاڵانی: چاڵۍ..چاڵانی بە زەڕە، بە کەلا، مورۍ، وەزی ،فیشەکی ،فرەو چێوی کریۊ. بەینو چن کەسێوەنە گرکەس وېسەرا و بە دەسە بەش نیا، یۊشا سەرو چالەکێوە نیشۆرە،ھەڵبەت بە ڕێکە کەوتەی گردی بۊ، چالێ گولانی کەنی،و دورێ دووێ مەتراوە یاگێنە پامنیەی و بەدەس کەلاکەی یام چن کەلێوە شانی پەی دلۍ چاڵەکی ، ئەگەر کەوتشەنە ئانە مەشۆ کەسو سەرو چاڵەکۍ کەلێوەت بڎۆ پنە، ئەگەر ھیچش نەکەوتەنە ئانە کەلێوە بەرۊ، پەی چېوەکا تەری ھەمان دەسورا.

19. بۊکتە “ھۊروێڵنایۆ زەڕی” : کېڵێوە بی جە شارۆ ئاما پەی لادەگایەکا ھۊرامانی، ئاوەختی کەمێ زەڕ پەیڎا بیەبی،ئی گەمە تایبەت وەختو جەژنەکانە بۍ،چون زاڕۆڵۍ و گەنجەکۍ زەڕ گنۍ دەسشا،چن کەسێ (3-5) کەسۍ پېوەرە ڕېکۍ گنا ، بەگو پاش دیاری کەرا بە شېرو خەت، (زەرەکەی فڕه‌ مڎا عاسمانەرە ،وەختێ گنۆزەمین ئایا گنۆ بارو خەتی یام شېری ) زەرەکەیشا ( دەفلسی یام زیاتەر) منیاشا سەرو یۊی ،دماتەر ھەرکەس بی بە بەگ ماڵۊ زەڕه‌کەیرە،یەکجار، ئەوێ تەریچ ھەر یەکجار ماڵاش پۊرە، بەجیش ماڵۆش پۊرە؟ بەزەرێ تەر (سەڎفلسی) کوچێ گەورە تەرا ،ئەگەر تاواش ورشا وېڵنۊوە ،ئانە بەرۊش پەی وێش،ڕەنگا یۊ یام دوېشا وروېڵیاوە،ئینجا نۊرەو پاشی مێ ماڵۆشا پۊرە،ھەرچیش وروېڵناوە بەرۆش،جاری چامنەیچ ھەن ھیچ کەس نمەتاوۊ بە یەک دای وەنە ھیچ زەڕێ وروېڵنۊوە، ھەمدیسان نۊرەش مێوە پەی سوڕی دوەمی گرد دەس پنە کەراوە،کیەکۍ پېسە درېژە کېشۊ مەگەر ئاوراشا بۆ ھۊر بېزاوە، چی کېڵېنە بازێ (تاپول) ۍ یانی دۆڕیاو ھیچشا پنە مەمەنۊ، بازێچ بەراشۆ کیسەشا پەڕ بۊ زەڕە وردە.

20. گۊرەوە بازی: گەمێوە قەڎیمین،شەوگارو پایزو و زمسانی درێژېنۍ،پۆکەی جاران پی گەمەیە شەوەشا گوزەرنێنە،گۆرەوە بازی بە دووۍ دەسۍ جە ھەرزەکارا یام پیایا کریۊ ھەرلایێ (3-5) کەسۍ بانە،( دە کڵاوۍ یام دە دەسماڵۍ یام دە گۊرەوۍ) منیارە سەرو قاڵیەو یانەکەینە، پارچە زەرێ گولانە بەکار مارا پەی شارتەیۆ چېرو دەسماڵەکانە(ویسوپەنج فلسی ) ،دماو ئانەی ھەکە ڕېکۍ گنا کامشا ئەوەڵجار گېڵۊ و زەڕەکەی شارۊوە، دەسەی یەکەم دەس کەرا بە شارتەیۆ و گێڵای چېرو گۆرەوەکارە،مەشۊ کەسێ شارەزا و چنە زان گېڵۊ زەڕه‌کەی شارۊوە،کارێ گېڵۊ کەم کەس ھەستش پنە کەرۊ چکۊ زەڕه‌کەش نیانەرە،دماو ئانەی تەمامیا، دەسەی دووەم دەس کەرا گېڵای شۊنەو ئېستەیۆ زەڕەکەیرە چیرو گۊرەوەکانە، مەشۆ فرە بە وردی و سەرنجدای گۆرەوەکا بەرز کەریۆ، (گۊڵ و قت ) ،چی دە گۊرەوانە متاوی دووۍ گۊڵی کەری،چنی ھەشت قتا، ئەگەر بزانی چکۊ زەڕەکە شاریاناۆ و یەکەمجار واچی گۊڵ، ئانە دە خاڵېت پەی منویسیا،ئەگەر نەبۆ چیرشنە ،ئانە ماچا نەبەدڵ،گېڵی قتۍ کەری،ھیشتای یەک گۊڵ مەنەن، ئەگەر قت کەری و زەڕەکەچېرشەنە بۊ ئانە ئی کایە دۊڕنیش و گەمە ئینا دەسو دەسەی یەکەمیوە،ئەگەر گۊڵی دوەمت کەرد و یەرۍ گۊرەوۍ مەنېبا ئانە یەرۍ خاڵېت پەی منویسیاو گەمەکە ئیان دەسو وېتاوە (دەسەی دووەم) ، گەمەو گۊرەوە بازی سەرو گرتەی سەڎ خاڵا بۆنە،ھەرکەس زوو سەد خاڵەکەش گرت ئانە بەردەنشۆ،دیارا گەمەکەیچ پەی وەخت کوشتەی بەتایبەت شەوەو پایزی یام سەرو کەڵەشېرێ ،قەلێ،واردێ بەلەزەتی کریۊ،ھەرکام گەمەنە نەبەردشاوە ئانە زەڕو قەلو کەڵەشېرەکەی مڎاو پېوەرە موەراش،یانەو یۆ جە گەمە کەرەکانە وەشش کەرا و منیاش سەر، وەختێ وەش بە قسۍ وەشۍ واردەی بەرا تانیمەشەو ئینجا گرکەس بەلەمی تېرۆ گېڵۊوە یانەو وېش.

21. قەمچانی: ” ھەڵمەقۊ ” ئی گەمە بەینو دووۍ کەسا یام زیاتەرینە کریۊ بە نۊرە، بە پەنج تەوەنی گولانۍ خڕۍ کریۊ،ئی گەمە فرەتەر ھنو کناچڵان،تا کوڕۍ،وەلێ جارو بار بەتېکەڵیچ کەراش، ( یەکەو دووە یەرەو چوارە و دایە،زریزە ) کایەکی ئی گەمەینۍ،یەکە یانی ھەر پەنج تەوەنەکەی دەستۆ بە زەریفی فڕە مڎەی تا پژگیا و وەختو ورگیرتەیشانە یوە یوەی ورشا گێریوە ودەست نەگنۆ وەرو ئەویشا تەری، سوچیو گنی،گەمەکەت دەسۆ مسانا، دەسکەلاو قەمچانەکا فڕه‌ مڎەی سەرۆکوی و تەوەنێ ھۊرگېری، سەرەمڕە کەریش تا گرد تەمامیا ،ئیتر نەمی دووە، دوەنە دووەدووەی تەوەنەکا ورگېری،یەرو چوارە ھەرپاسە، وەلێ دایە جۊرێ تەرا،دەست منیەرە و بە پەنجەگەورێت و دۆشاو لېسۍ بەرێوە ۋەش کەری و قەمچانەکا ھەمدیس وەڵا کەریوە مەشۆ یوە یوەی تەوەنکا وەزی ئەودیمو بەرەو دەسەکەیت،یانی دەس کەلاکەیت فرە مدەی ئاسمانەرەو تامێرە وار تەوەنێ وزی ئەودیمەرە،جاری چامنە ھەن تەوەنەی ئەخیرە خاس مەلۊ پەودیمەرە، کەسەکەی تەر ماچۆ بدە متاوو بەرش باروە،ئەگەر تاواش ئانە گەمە گنۊوە دەسو ئاڎیشا،ئەگەر نەتاواش،ئانە گەمەکە ھەر ئینا دەس وێشاوە وسەرە مڕە کەراش ھەتا ھازیشا بۊ،دماو دایەی زریزە ھەن ھەرپېسەن یەکەی.

22. پشکیلانی : گەمێوەن کوڕو کاڵ کەراش،چن کەسێ پېوەرە نیشارە و بە خڕی،(4-6) کەسۍ با ،دەسەبەشی کەرا بە دووۍ دەسۍ،دماو رېککەوتەیشا کێ وەڵېنە دەس پنەکەرۊ، مورێوە یان زەڕی گولانە ،یام چێوێ تەر شاراوە دلێ ھەردوی دەساشانە، وەختو شارتەیۆ ھەردووی دەسېشا بەرا پەی پەشتەو مازیشا تا جوان ومەحکەم مورەکۍ وزا دلۍ لەپو دەسیشاو ئینجا دەسېش قوجنۊ،مارۊشا وەرۆ و ماچا بزاندێ ئینا کام دەسەنە،ئیتر دەسەی دووەم گێلاو بە زەڼی مېزاشۆ، ئەگەر ئەوەڵجار ئیستەشاوە ئانە گەمەکە گنۊوە دەسو ئاڎیشا،ئەر نەئیستەشاوە ھەر لاو دەسەکەی تەریوە مەنۊوە،ئی گەمە تەنیا یەک جار ورچنییەش گەرەکا پەی ئیستەیۆ.

23. ھەزبە بۍساحیبۍ: بە دووۍ دەسۍ جە گەمەکەرا ملۊ ڕاوە، دماو قیل کەردەیو دەسەبەشی دەسیوەشا بارە یانی ویشا کوڕ کەراوە بەشێوازو بازنێوە،و دەسەکەی تەر ملا کۆڵېشاو وەزارە و ھەرکەس وەختێ وەزۊرە لەقێ مڎۆ ئانەی کە لوان کۆڵېش،ئەر پەردەچیوشا ئېدیچۍ ھۊرگېڵاوە شەقێ شانا ئەگەر وەرشا گنۊ ئان ئیتر مەشۆ بەیا بارەو ئەوێ تەر پڕا کۆڵېشا، ئی گەمە وریایو گورجو گۊڵی فرەش گەرەکا،چون وەختو وەستەیرەی کۆلېوە ئەر کرژ نەبی شەقێت گنۊ و بیرە.

24. ھەزبە ساحیبدارۍ: ھەرپېسەن گەمەی وەڵینی وەلێ ئیجار یۊ جە گەمەکەرەکا بۊ بە ساحیبو دەسەکەو وێش پارېزنۊشا مێ دەورشارە و نمازۊ ھیچ کەس جە دەسەکەی تەری پڕۊ کۆڵېشا، ئانە ھەکە پارېزنۆشا بېبینێ بەسۆ دەسشۆو سەرەکەی تەرش دراین دەسو ئەویشاتەری کە بیېنێرە،ئیتر بېبینەکە تا کۆگە یاوۊ ھەر ئانە مسافە تاوۊ بلۊ (2-3 ) مەترۍ، بەشەقی نمازۆ کەس سوارو کۊڵېشا بۊ، ئەر سواریچ بیێ دەسەلاتش نیا،تا ملۆ لاو ئەویشاوە ئېڎ ھەمدیسان وەزۆرەو ملۊ دور گنۊوە.

25. خېتانەو شەقا:کۆمەلێ گەنجۍ ملا دەشتە بەتایبەت پایزو زمسانو وەھارەنە،زەمین سەوزو نەرم بۊ، مەشۆ پەنج کەسێ زیاتەر با، بازنێوە گەورە کېشا سەرو زەمینەکەیۆ ،بەپاو ڕېک کەوتەی وېشا ،کەسێوەشا ملۆ دلۍ خەتەکۍ “بازنەکەی” و چەمېش بە بیبینەکەیش بەسا، ئیر ئانۍ بەری ملا پەیش ھەرکەس بتاوۊ شه‌قیش مڎۊ چۊری،ڕەنگا شەقۍ فرېش وەر گنا، وەلێ کابرای چەم بسیا ئادیچ شەقۍ شانۊ، وەرو ھەرکامی گنۊ،ئانە ئیتر ئازاد بۆنەوە ئەوی تەر مێ یاگېش دلۍ خېتەو شەقەکا،پی جۊرە گەمەکە سەرەمڕه‌ بۊنەوە ھەرکس بە پاو وریاییو ئازایی ویش بەشەش جە شەقا وەر گنۊ.

26. کۊتە کۊتە: گەمیوە قەدیمین،ئاڼە من ویرم بێ شەوېنە کریۊ،شەوە و ھامن و وەھاری،کۆمەڵێ گەنجۍ کە حەوت کەسۍ زیاتەر با،پیوەرە پېسەو ئەڵقۍ زەنجیری شۆنەو یۊیرە ڕیز بەسا و دەسۍ وزا سەرو شانەو یۆترینی، گېڵا دەورو کەسیوەرە ،بەحساب مەشخوڵ و ھەرمانو کارین،ئانێ کە دەورشەرە خۊلۍ وەرا پنەش ماچا کۊتە کۊتە چېش کەری،ئاڎیچ ماچۊ “پیکوڵی چنو” ئیڎیچۍ ماچا وی وی وی…. سەرە مڕە ماچا،کۆتە کۆتە چېش کەری ،ئادیچ ماچۊ”پەڕۆ گووۍ شېخی شۊروو” ئیڎیچۍ ماچا بەخ بەخ بەخ….. ئیتر پی جۆرە خولێ وەرا ھەرجارێ چېوێ ماچا، کۆمەلێ قسێ و واتیلۍ تەرێ ماچا ھەتا مانیا ، ناکاوێنە ماچا کۆتە کۆتە چێش کەری، کۊتە ماچۊ جلۍ فڵانە کەسی شۊرو،کە پیێوە فەقیرا ،ئیدیچۍ ماچا ،تف تف تف، ئیتر کابرا ھەرمانەکیشنە ورمێزۆوە پەیشا ،ھەرکامش گېرت کوچێ کوشۊشو ئینجا وزۊش یاگەکیش و گەمەکە سەرەمڕە دەس پنە کەرۊوە.
27. خەتخەتانی: گەمێوە کناچڵانەن،ھەمیشە کناچێ ئی گەمەیە کەرا،دووۍ جۆرېش ھەن.

28. یانەقۊڵۍ: گەمیوە تایبەتا بە کناچڵا، ھەرپاسە کوڕۍ گولانېچ بەشداری کەرا ،یانیوە گولانە وەش کەرا پەی وېشاو ھەرچی دەس گنۊ ڕازناشۆ ،بەخیاڵو وێشا گەورۍ بیێنی و لوێنێ یانەو وېشا یانەڎاری کەرا.

29. ھەڕە کلۍ: تایبەت بە زاڕۆڵا “کناچەو کوڕ “ھەریاگێ ئاوی بۊنەو خاکەکەش وردو خاس بۊ و ڕېزېش نەبا چنە، یەکسەر دەس کەرا بە ھەڕەکلی، گرد چێوێش چنە وەشکەرا،یانە،ئارگا،رەسمو ئاژەلو گیاندارا.

30. ھەلوک مەلوک (ھەلوکانی): گەمیوەن لادەگاو شارەنە کەراش، چن زاڕۊڵێوە با بەدوۍ دەسېوە دمای ڕێک کەوتەیشا دەسیوەشا بۆ بە بەگ و دەس کەرۊ بەگەمە، ھەلوکمەلوک ئەوەجەت بە(دارێ،یام توڵە ھەنارێ سافەو قایمە،چنی چۆڵکۍ گولانەی یەسێ بۊ “ھەلوکە”) چۆڵکە یام چۆکڵەکەی منیە سەرو دوۍ تەوەناوە داردەسەکەی کەری چیرو چۆڵکەکەیرە ھەتا ھېزت بۊ فڕه‌ش مدەی،چکۆ کەوتەرە ،بە دارە دەسەکەی پیمیش و ماچی ئاننە خالێم ھەنی،چاگەیچۆ ھەمدیسان مڎەیۆ ئەو ھەلوکەکێ و تا چنی تەر بەریش بۆ بە خاڵۍ پەیت، ئیجاریچ پاسە کەری بە سەرە مڕە، وەلێ دەسەکەی تەر وەرانوەرتۆ مدرێنۍ، ئەگەر وەختێ ھەلوکەکەت شانا گێرتەشاوە ئانە تۆ گەمەکەی جە دەس مدەی (دۊرنیش) و ئاڎۍ مەیا سەرو شاریو دەس بەگەمە کەرا، پیجۊرە ھەتا ھازیشا بۆ گەمەکەرا.

31. یاری تاقیلە: ئی گەمەیچە یۊ تەرا جەگەما کا لادەگای،ھەرپاسە دلۍ وانگاکانە کریۊ،ھەتا یاری چیەکۍ فرۍ با خاستەرا،مەشۊ دە کەسۍ ھەتا ویس کەسێ با یام زیاتەریچ، گرد بەشېوەو بازنیوە جنچکۍ مڎا ، کەسێ گېڵۊ دەورشارە بەڕەمای و تاقیلێوەش ئینا پنە، وزۊش پەشتەو یۊ جە نیشتەیرەکا ئەگەر ھەتا خولێ تەمامنۊ و بێوە یاگۍ وېش کابرای نیشتەیرە نەزنابۆش بە ئانەی کە تاقیلەکۍ ئینا پەشتیشۆ ،ئانە مەشۊ سوڕێ بە کۊڵۍ گېڵنۊش دەورو بازنەو نیشتەیرەکەیشارە و دمایی گەمەکە سەرەمڕەن، وەلێ ئەگەر بزانۆ تاقیلەکێ وزیێنە پەشتیش ئانە یەکسەر ورزۆوە ڕەمۊ شۆنەو کابرایرە ،ئەگەر گېرتش ئانە سواری وەرۆ بەکۊڵېش، ئەگەر نەگرتش کابرا پەو وێش نیشۊرەو ئېڎ بەردەوام بۆنە جە گەمەکەی و تاقیلې منیۊرە پەشتەو ڕه‌فیقەکاشنە،پێ جۊرە کیەکۍ سەرەمڕەنە ھەتا مانیا.

32. ووشتر چەمچە: گەمێوە قەڎیمین،ئەوسا شەوگارو پایزینە کریان، کەسێ وېش کەرۊ بە وشتر و دوێ چەمچۍ دارینی کەرۊ گۊشێ پەی وێشو مازیش بە جلەشڕۍ قۆقز کەرۆ، ئی گەمە پەی تەرسنای و شۆخی کەردەی بیەن،وەختێ مېمانێ یام کەسێ تازە مێ چوەر پەی دلۍ ھۆدەکەی وشتر چەمچەکە مێ پېوایشۆ ،کابرایچ چڵاکیۊرەو پڵمېزیۆوە دما ،ماچۊ ئی دەعبا چېشبی ئاما ڕوەمۆ، ئیتر شەوگارو پایزی پاسە بەرا سەر.

33. تەڵەو ڕواس: گەمێوە قەڎیمین،بەینو دوێ کەسانە کریۊ و چن کەسێ تەر تەماشەشا کەرا،بەحساب کەسێوەشا وېش کەرۊ تەڵەو ئەوی تەریچ بۊ بەڕواسەو تەڵە گېرۊش، ئیتر ڕواسەکێ تەقەلا کەرۆ کە وېش ڕنۆرە پۆ تەڵەکەیۆ و تەڵەکیچ ویش ھێقم تەر کەرۆوە نمازۆ ڕواسەکۍ وەرەبۊ چېرو چنگاشەنە،ئاڵنگارۍ یۆترینی باوە ،ھەرکام ھەرەکەتش زیاتەر بۆ ئانە بەردەنشۆ،یانی ئەگەر ڕواسەکۍ وێش ئازاد کەرۊ ئانە بەردەنشۆ،یام تەڵەکە نازۆ ڕەواسەکۍ بەر بشۊ چېرو دەساشەنە،ئانە ئاڎ بەردەنشۆ، ھەتا ھازیشا بۊ بەردەوامینۍ،ئی گەمە چن جارێ کەراش ،ھەرکەس ھازو ھەرەکەتش بۊ ویش تاقی کەرۊوە.

34. تاقڵە بۊڵینە: تاقلە بۊڵینە گەمیوە ھەرزەکاران،گەنجانەن، جە دارو میکۆڵی وەشکریۊ، توڵێ زەریفە ماری تۆکڵەکەیش ماڵیرە ( یانی پێسەو سۆندەیش سەرمێ ) و دارەکەو دلێش لابەرا، دارەکەی وزیۆ دلێ و یاگێ ویش، ،لتە چۆڵکی یام دارۍ وزی دلێ تۆکڵەکەیو تەقنیشا ،تەشک و شیوەش پێسەنە پەمپی.

35. ڤڕڤڕە: گەمێوە زاڕۆلانەن ،چۆکڵێ گولانە ئینە و گولکەو دەسی ماری پاک و سافش کەری ،دلېراسەنە لەلەش کەری،ئینجا (بەن) ێ ماری مەترێ زیاتەر درېژ بۆ، بەنەکەی دلێراسەنە بەسی چۆڵکەکەیۆ و لکەش مڎەی، ئیتر بەدەس وێت واش مڎەی دما تەر نەمی کێشتەی بەھەردودەسێت ئیسەرو ئەوسەرو بەنەکەی کەری ھەردوی گلکە گەورێتەرە یام دەستەرە،ئیر کێشەو دەست کرژ و خاو کەریوە ،ڤڕڤڕەکەت نەمۆ خولیایۆ و ڤڕه‌ ڤڕ کەرۆ بەدلو وێما، ھەرپاسە متاومۍ بە “سەرە کۊکە،سەرو نۊشابەی) جۊرێ تە ڤڕڤڕە دروس کەری.

36. مورانی: گەمێوە کناچلانەن،بە مورۍ گەمەکەرا ،چاڵێ گولانی ورکەنا و دوری نیم مەتر یام زیاتەریوە بە گلکە تیلە کەرا و مورۍ وزا دلۍ چاڵەکۍ، وەڵێنە بەگو پاش دیاری کەرا ،ئینجا تیلە کەرا ھەرکام مورێ وزۊ دلۍ چاڵەکۍ ئانە ئەوی تەر مورێ مڎۆ پێڎی.

37. گۊڵ گۊڵانی: “فوتباڵ “ئی گەمە چی دمایۆ پەیدا بی ،نامێما نیان گۊڵگۊڵانی،یانی گەمە پەتۊپەکۍ کەرمۍ و گۊڵۍ کەرمی، وەرو سەختی ھەورامانی و نەبیەی زەمینی باھېرو تەختی کەمتەر ئی گەمە کریان وەلێ بازی دەگێچ بېنی مەیدانو گەمەیشا بۍ و بە ئاسانی گۊڵ گۊلانی کەرینی،من فرە سەرو ئی گەمەیە مەلو چون ئیسا گرکەس جە یاساو ڕېساکاش مزانۊو گەمێوە جیھانین.

38. شەبەکە: ئیدیچ گەمێوی تەرا کە بە تۆپە کریۊ ( تۆپەو دەسی) والی باڵ،فرەو دەگاکا ھەورامانی مەجالشا بیەن و ئی گەمەشا کەردەن،متاومێ واچمۍ گەمێوە تازە بیەن،فرە سەرش مەلو چون ئی گەمە ئیسا برەوش ھەنو گەمێوە جیھانین گرکەس وینۊش ،فرێوە جە گەنجا ئی گەمەیە کەرا.

39. غارغارانی: ئەوساو لادەگای،بە نونگەو ئانەی فرەو خەڵکی ساحیبو ( ھەسەرۍ و ھەری ) بیەن،پۆکای جارو بار ئەگەر مەجالێ ھۊرکەوتەبۊ ،ساحیب ئاژەڵەکۍ پەی ئانەی خاسی و خراپی ھەسەرەکا یام ھەرەکاشا بەر وزا و ھەم تەوانایی وێشا وزا ڕووە گجار غارغارانیشا کەردېنە بە باربەرەکاشا، ھەم وەختێ وەششا گوزەرنان و پەی شا بەر کەوتەن ھەکە کامە سوار چالاکو بەتوانان و کامە باربەریچ بەقوەتو ھازیش فرېنە، ئی گەمە وردەوردەی گەشەش کەردەن و ئیسا تاومۍ واچمۍ گەمێوە جیھانین چندەھا جۊرۍ غارغارانی ئەسپی ھەنۍ، سەرچەمەکش جە غارغارانەو لادەگایۊ ھۊر گیریان.

40. خشکیلۍ یام خشکیلانۍ: خزۊڵکۍ ،خشکیلی ھەم سەرو ۋەرۋېوە کریێنە و ھەم سەرو زەمینیوە، زمسانی یام وەھاری کە واران وارۍ ،فرەو دەگاکا ھۊرامانی زاڕۊڵۍ و ھەرزەکارۍ یاگۍ تایبەتەشا بۍ پەی خشکیلی، یاگەکێ مەشیا نەرمەو لېژەو سەرەوچېرە بیێ، بۍ تەوەنە بیێ، ئیتر سەرو گیوای تەڕیوە یام بە ئاوی یام گمېز یاگە خشکیلەکۍ تەڕە کەرېڼېو سەرو یەک قاچی یام ھەردوی قاچا وېشا دېنېرە ،ئیتر یاگەکیشا وەشە بێ و دیارەبۍ پۆ کەشەکەیۆ،گردو دەگێ زانۍ ئانە یاگە خشکیلەن،جاری چامنەبۍ چیوێ وزېنێ چېرشاو وێشا خزنېنێ پەی واری، خشکیلی سەرو زەمینی ئەوپەڕەکەش (30-40) مەترۍ درېژە بۍ چون کەشەنە ھەر ئاڼە ویار بۍ، و چن دانە خشکیلێوە پالو یۊترینینە بېنۍ. خشکیلی سەرو وەرویچ ھەر پاسە بیەن،وەلێ مەشۆ وەروەکێ پتەوەو ڕەقە بۊ ھەتا بتاوی سەرشەرە خزی.

41. وەیو و زەما: دووۍ دەسۍ دماو قیل کەردەی و دەسە بەشی وێشا نامێ منیا “یانەو زەمای” و یانەو وەیوۍ” وەلێنە دەسەو یانەو وەیوۍ ڕەما پەی ئایاگێ ھەکە دیاریە کریێنە (شار) ئینجا یەکسەر یانەو زەمای ڕەماشۆنیشارە،ئەگەر گێرتیشاوە ئانە ماچا وەیوەما گرتەو ……. ھەرمانەو وێما کەردەما، ئیتر چەو سەرۆ دەسەو یانەو زەمای گېرا کۊلۍ ماراشاوە، وەلێ ئەگەر نەگرتېشا،،ئانە چەوسەرۆ یانەو وەیوۍ گیرا کۆڵېوەو ماراشاوە.

42. بانتلیر ھۆرگرتەی: ھەرزەکارۍ دەگاو گوڵپی جاران دوور ئیسەی،وەختێ گلېرۍ بېنی لوېنی سەرو بانو مزگی یام بانو بازارا ،بانتلیرێ گەورەشا بێ ،بەنۆرە بەرزش کەرێنی،کەم کەس تاوێ بەرزش کەرۊوە،بازێ جارێ جیاتی بەرزکەردەیۆ نیێنیشۆ قننۍ،یانی ھورش ئېزنېنێ، یام لوېنۍ ھنو بانێ تەری بەرز کەرېنېوە،ھەرکەس تاوێش تا نیم قەڎ بەرزش کەرۊوە بۍ بەیەکەم، بەھەردوی دەسېش دەس کەرېنێ ھەردووی وڵەو جەنجەڕه‌کەیرەو بەرزش کەرېنێ، ئیسا گەمەو بەر زکەردەیۆ ئاسنی گەمێ جیھانین پېسەنە گەمەو بانتلیر بەرز کەردەیۆ.

43. گوڼەڵانی : زمسانو ئەوساو ھەورامانی سەخت و درېژ بۍ، وەروەی فرۍ وارۍ،دماو وەرو ماڵای زاڕۊ و گەنج و ھەرزەکار و ژەن و پیا ،گرکەس دەس کەرېنۍ بە گونەڵانی، دەسە بەش کەرېنۍ بە دوۍ دەسۍ گەمە کەرېنۍ جارو باریچ دوێ کەسۍ، بە دەس وەروە خڕەو تڼە کەرېنۍ و شانېنېش پەی یۆترینی،ھەرکەس دەسش راس بیێ ئانە وەرانوەرەکەیش چن جارێ پېکۍ.

44. شېرە وەروینە: دماو ئانەی ۋەرۋێ فرۍ وارۍ زاڕۆڵۍ رەسمو شێرە وەروینە یان رەسمو زاڕۆڵەی یان گیانەوەرێ تەری کەرېنۍ، چەمو دەسو گر چېوش پەی کەرېنۍ، ئیسایچ ئی گەمە سەرەمڕە ھەن وەختو زمسان و وەروېنە.

45. ھەرەسەو وەروۍ : گەنجەکی لوېنۍ پەی سەرو کەشەکا تۊپەلێ وەروە تل دېنۍ وردە وردەی وەروەش پۆ لکۍ و گەورۍ بۍ ئننەو ھەرەسێ ئیتر تلەش کەرېنېوە .

46.هەتۊڵ مەتۊڵ: دووێ تا چوار زاڕۆڵۍ یام زیاتەر پاڵو یۆترینینە نیشېنېرە و گرد قاچۍ کێشېنېرە، دما ئانەی ڕېکۍ گنېنۍ کە یۊشا بۆ بە بەگ و دەس کەرۆ بە گەمەکەی،دەس پنە کەرېنۍ،بە دەسێوەش ماڵۍ گردو قاچ و زەنگوڵو برادەرکاشەرە بەڕیز و واچۍ” ھەتۊڵ مەتۊڵ کەتانە…زەردو سورو شەمامە…قۆتەرە قنجۍ..بابا لنجۍ…سڵېمان قاڕە….دەنگی زاڕە….چۊپی کېشە ..پا ورکېشە” دماجار دەسش کەوتێ ملو زەنگۊلو ھەرکسیشاو واتێش پا ورکېشە،،ئانە ئیتر پاش ورکېشېوە، پی جۊرە وردە وردەی گرد پاشا ورکېشېنێوە ،دماو ئانەی ھەمدیسان نەمېنێوە وەنە، ئی گەمە فرەتەر زمسانېنە بۍو دلۍ یانەینە کەرېنېش.

47. زۊرانی : زۆران بازی بەینو زاڕۆڵا ،گەنجا، ھەرزەکارانە کریۍ،دوۍ کەسۍ پەی بەر وستەی تەواناییو قەوەتیشا زۊرانی گېرا،دیارا زۊرانبازیچ یاساو ڕېساو وېش بۍ، ھەردوی کەسۍ وەرانوەرو یۊی مدرېنۍ و ئینجا دەسۍ ورپېکېنۍ چەپوو ڕاس ئەو یۊترینی،پېوەرە زۊر کەرېنۍ تا یۊشا ئەوی تەری بڎۊ زەمین، پېسە واتما نمە بۊ فېڵۍ کریا وەخو زۊرانەکېنە .

48. ھەلەق مەلەق:گەمەو زاڕۊڵا و گەنجا بۍ،دارێوە درێژی ھېقم پەنج مەترۍ زیاتەر بۆ یام کەمتەر،سەرو یاگێوە بەرزیوە گیرش کەرېنۍ،ئیدیمو ئەو دیمش ھاڵی،تەوەنێ گەورۍ یام دیوارۍ نزم،یام پیرە دارێ وشک، دووۍ کەسۍ لوېنۍ ئیسەرو ئەوسەرو دارەکەی،ئیتر بەنۆرە بەرزو نزمۍ بېنېوە،لوېنۍ عاسمانەرەو کەیف وشۆخی کەرېنۍ،ھەتا ھازیشا چنە بیێ ھەلەقو مەلەق کەرېنۍ.

49. دیلانۍ و حەیلانۍ: جاران وەختێ وەرېسە وەشەکریێ(گېرتەیۊ) بە پەژم و بەن، ئەوەڵجار ئەشیا کېشمان دریێ ،ئیر بەرېنمېش پۆ لەقو تفێوە کېشېنمیش دار و تا وار شۊڕەش کەرېنمێوە لکێش دېڼمۍ وەنە، ئەگەر بیێ دۊشەکڵێوە یام پارچە نمەڎێ وزێنمی چێرو قڼېما تا وەرېسەکۍ نەبڕۊشەرە نیشېنمێرەو کەسێ بۆقەما نیێ چۆ تا زەریف ئامێنمێ تەلۍ،ھەتا تېر وەرېنمی ئېنمی و لوېنمی، جۆری تەر دیلانی بۍ دلېشنە بە ورستەیۆ مدرېنۍ، یام جنجکۍ بۍ ئیتر ئەوەجەت نەبۍ کەسێ بۆقەت بنیۊ چۆ،وېت بە ورئیستەیو نیشتەیرەی وردە وردەی ئېنیوە تەلۍ بە مەیلو وېت ئېنی ولوېنی،ھەتا ھازیت بیێ.

50. وەرېس کێشتەی: ئی گەمە خەڵکی گەورەو ھەرزەکار کەرۊش، دووۍ تاقمۍ ئی سەرو ئەوسەرو وەرېسەکۍ گېراو ،ھەر یۊ پەی لاو وېش کېشۊش، ھەرکام قەوەتۍ با ئەویشا تەری کېشا،ئیتر بۊ بە گاڵەو ھەرا ھەرا خوەو قلە قل،چن جارۍ گەمەکی کەراوە تا ھازیشا بۆ.

51. حەوت تەوەنە: گەمێوە زاڕۆڵانەن، حەوت تەوەنی پېسە قەلاتێوە گولانۍ منیاوە ،دەسە بەش کەرا با بە دووۍ دەسېوە، ڕېکۍ گنا کامشا وەڵېنە نەمۆ وەنە، دەسەی یەکەم تۊپەکۍ شانا پەی حەوت تەوەنەکەی کە پېسە قەلاتێوە گولانۍ نریانۊ، جەدوری چن مەترێوە، وەختی تەوەنەکا پێکۆ گرد داریاوە و پژگیا، ئیتر دەسەو تۆپشانی پژگیا دورێ گناوە نەوەک دەسەکەی تەر بە تۊپەکی پېکۊشا،دەسەی دوەم تۊپەکۍ گیرا و ڕەماشۊنەو دەسەی یەکەمیرە ئەگەر یۊیشا پېکۊ ئانە سۊچۊ گەمەنە قت بۊ،چی وەختەنە دەسەی یەکەم یۊشا ڕەمۊ لاو حەوت تەوەنەکەیۆ و تەقەلا کەرۊ ھەمدیسان بنیۊشاوە، ئەگەر تاواشا بنیۊشاوە خېرا،ئانە ھەمدیسان بەردەنشاوە و سوڕێ تەر گەمە کەراوە، وەلێ ئەگەر نەتاواشا و نەپەردەچیاشا قەڵاتۍ تەوەنەکا بنیاوە و دەسەی دوەمی ناست و گردشا پېکیێ ،ئانە گەمە گنۆ دەسو ئەویشا.

52. مازیە ڕەقۍ: دووۍ کەسۍ ئی گەمەیە کەرا، ھەردوی بەنۆرە یۆترینی پەشتیرە مازی مڎۆ ملو برادەرەکەیشەرە ،مەسافێ بە کۊڵۍ بەرۆش ،چەو سەرۊ بە پێچەوانە ئەوی تەر وېش مڎۆ ملو برادەرکەیشەرە مارۆشۆ ماچا ( مازیە ڕەقۍ پشتم تەقی،،سابونی ڕەقی)،ئیتر چن جارێ و چن کەسێ پی جۆرە یۆترینی گېرا کۆڵېوە بە پەشتیرە.

53. تەوەن شانای: تەوەن شانای یام تەوەن یاوانای زاڕۆڵی و گەنجۍ کەرېنېش تەوەنی گولانۍ پەڕه‌دەسۍ یام دېڵۍ، شانېنۍ ھەرکام فرە تەر یاونێش ئانە بێ بەیەکەم، جۊرێ تەر تەوەن یاونای بۍ وەلێ بەتەوەنی گەورۍ ھەرزەکارۍ کەرېنېش،تەوەنێ یەک کیلۆی یام زیاتەر بەیەک دەس فڕە دېنۍ ھەر کەس فرتەر یاونێش ئانە بۍ بەیەکەم، ئیسا ئی گەمە جیھانین پنەش ماجا فڕەدای قورسایی کە کوتە ئاسنۍ خڕا فرەش مڎا .

54. تەوەن تل کەردەیۆ: ئەوسا زاڕۆڵۍ و گەنجۍ لوېنۍ پەی سەرو کەشاکا تەوەنی تلۍ کەرېنێوە،واچېنۍ ھەرکامما تەوەنەکېش فرەتەر بلۊرە وار،تەوەنەکۍ ئەوەڵجار یەواش لوېنۍ ئینجا ئېنێوە گوژمی و بەرزۍ بېنېوە و لاقۊرۍ زلۍ و کرژۍ سەرەچېرۍ بېنېوە، ئی گەمە وەھارېنە چنی لوای کەشەنە و خەڵکو دەگێ کریۍ.

55. مەلۍ: خەڵکو لادەگا کا ھەورامانی دلۍ ھەسارەو ئاوېنە یام دلۍ دەرەو ڕۆخانەکانە فێرو مەلەکەردەی بېنێ،چن جۆرێ مەلۍ ھەنە( قڕواقە مەلۍ یانی پېسە قرواقۍ قاچو دەس جوڵنی، کە مەلۍ ئاساییەش ماچمۍ، پەشتە مەلۍ،گنی پەشتیرەو دەسوقاچت جوڵنی و مەلۍ کەری، گاوە مەلۍ یام باڵە مەلۍ،دەسېت یوە یوەی جوڵنی ، چراوکیلۍ یانی چېرو ئاوەکېرە مەلۍ کەری، بەلەمی یانی سەرو ئاوەکېوە پېسە بەلەمی تەنیا دەسۍ جوڵنی و وردە وردەی ملی )،مەلۍ وەرزشێ سود مەنڎا پەی بەڎەنی.

56. مەچەک ماڕای: دەس ماڕایۆ ،گەمێوەن بەین و دووۍ کەسانە کریۆ وەرانوەرو یۆی نیشارە دەسو راسی مڎا دەسو یۊیۆ و نێرەژنەشا گیر کەرا زەمینی یام سەرو مېزێوە،ئیتر کەسێ بۊ بە دادوەر تەماشەشا کەرۆ تا فېڵۍ نەکەەرا، ھەرکامشا قەوەت بۊ دەسو ئەوی تەری ماڕۆوە پەودیمەرە، ئی گەمە فرەو جاری دلۍ چایخانەو قاوەخانەکانە کریان، سەرو چایی.

دما قسە: ئینە گردو “کېڵۍ،گەمە” کا نیا کەم نویستېنی، بەدڵنیایۆ گەمۍ تەرۍ ھەنێ کەمن نەژنەوتېنۍ ی یاگەو دەگا کاتەرو ھەورامانینە کریا.

د.ناجح گوڵپی
ھەڵەبجە 5/6/2017
https://t.me/Drnajihgulpy




چەکی کیمیایی ( chemical weapons ) … د. ناجح گوڵپی

کورتە:

لەم باسەدا سەرەتا پێناسی چەکی کیمیایی دەخەینە ڕوو،و بەراوردکردنی لەگەڵ جۆرەکانی تری چەکی کۆکوژ،پاشان دیاریکردنی جۆرەکانی چەکی کیمیایی،وکاریگەریەکانی لەسەر مرۆڤ ،دواتر مێژووی دروست کردن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا و لە عیراق سوریا دا ، ئینجا ڕێکارەکانی پاراستنی مرۆڤ لەم چەکە مەرگهێنە ، دواتر پەیماننامەکانی دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەو ولاتانەی کە چەکی کیمیایان هەیە و گەلێک زانیاری تریش.

دەکرێ بڵێن گەلی کورد لە هەرێمی باشوری کوردستان گەلێکی کیمیا زەدەیە، زۆربەی ناوچە کانی و گوندو شارۆچکەکانی بەم چەکە بۆمباران کراوە ،هاوکات چەندین شارو گوند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهەمان شێوە بۆمباران کراوەو زیان مەند بوون، بۆیە پێوست دەکات هەرهەموو زانیاری دروستمان هەبێ لە سەر چەکی کیمیایی ،وە چیرۆکی ئەم چەکە بزانین لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بزانین لەچەند شوینی تری ئەم سەرزەمینە تاوانی خوڵقاندووە ،دیارە ئەم چەکە کۆکوژە مرۆڤ خۆی بەرهەمی دەهێنێ بۆ کوشتنی خۆی.

چەکی کیمایی چیە؟

چەکی کیمیای جۆرێکە لە جۆرەکانی چەکی کۆکوژ ( اسلحە الدمار الشامل weapons of mass destruction ) کە هەریەک لەچەکی (بایۆلۆجی و ناوکی و تیشک ) دەگرێتەوە، و بەکارهێناینان بە پێی یاسای نێودەوڵەتی قەدەغە کراوە، واتە چەکی کیمیایی کۆمەڵیک گاز و ژەهری کوشندەیە لەکاتی بەرکەوتنی بە مرۆڤەکان دەیان کوژێت، بە جۆرەها شێوە ئاراستە دەکرێت لەڕێگای تۆپی دوور هاوێژ،هاوەن، موشەک،کاتیوشا، هەناری دەستی، مین ، بۆمبی فرؤکەوە، هەندێ جار بە شێوەی پرژاندن لە ئاسمانەوە ،یان لەڕێگای چەکی ئاگر پژێنەوە ، بەشێوەی شل،گاز،مادەی ڕەق هەیە.
موشەکی دور هاوێژ و هەڵگری سەری کیمیایی دەبێت لەبەرزی (60)مەتر لەسەرئاستی زەوی بتەقێتەوە، بۆئەوەی کاریگەری هەبیت و بلاو بێتەو، بەلام تەقینەوەی گەورەی موشەک و گەرمی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر گازە کیمیایەکەو دەبێتە هۆی لەناو بردنی هەندێکی.
“با ” ئاراستەیی جوڵەی هەوا ڕۆڵیکی گەورە دەبینی لە بلاو کردنەوەی گازی کیمیایی بۆیە هەمیشە لە پێش وەشاندنی چەکی کیمیایی دەبێت ئاراستەی با بزانریت.

چەکی کیمیایی بەکار دێت بۆ یەکلا کردنەوەی شەڕەکان ،لەکاتی جەنگدا ناهێلێ دوژمن بەرەو پێش بێت و سنورێکی بۆ دائەنێت، و جێگا گرنگ و ستراتیجیەکانی لێ دەسەنرێتەوە، قوڵایی بەرەکانی جەنگی دوژمن لێی ئەدرێ و دڵەراوکی و سەرگەردانی و نەمانی ورە لەناو دوژمن دەخوڵقێنی.
چەکی کیمیایی کاریگەری لەسەر بونەوەری زیندوو هەیە واتە مرۆڤ و گیانلەبەرەکان دەکوژێت، لەرێگای کاریگەری راستەو خۆە لەسەر جەستەیان، بەلام چەکی ناوکی زیندو نازیندو دەکوژێ و دەروخێنی، چەکی بایۆلۆجی وەک چەکی کیمیایی گیانلەبەرەکان لەناو دەبات، بەلام کاریگەریەکانی هێواشترە لەچاو چەکی کیمیایدا ئەویش لەڕێگای “هەواو،خوردن،ئاو،یان دەرزی لێدانەوە ” توشی مرۆڤ دەبێت، توش بون ماوەیەکی دیاری کراوی پێ دەچێ هەتا بەکتریاکە یان ڤایرۆسەکە ماوەی کڕ کەوتن و زۆربوونی دەگوزەرێنی لە جەستەدا ئینجا نیشانەی نەخۆشیەکە دەر دەکەویت، دواتر نەخۆشیەکە بڵاوە دەکات لەناو جەستەدا .دواترچارسەرو کۆنترۆڵ دەکرێت، ئەمەش واتای ئەوەیە مرۆڤەکان توانای داهێننیشیان هەیە لە ڕوخاندن ومرۆڤ کوشتندا.
لەڕوانگەی سەربازیەوە سوپاکان بەکار هێنانی چەکی کیمیایی بە باشتر دەزانن چونکە کاریگەریەکانی خیرا تر و زوو دەردەکەون لە چاو چەکی بایۆلۆجیدا، هەربۆیە ئەمەریکا لەسالی 1969 دا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەبەرنامەی چەکی بایۆلۆجی ولاتەکەی دا.

خالێکی نەرێنی چەکی کیمیاییو بایۆلۆجی ئەویش بەهۆی گۆرانکاری کەشو هەواوەیە، بەتایبەت ئاراستەی با،زۆر جار بە هۆی گۆڕانی ئاراستەی باوە،ئەو ژەهرە یان بەکتریاکە دەگەرێتەوە بۆ سەر هێزەکانی خۆی یان هاورێکەی و ئەوکات ئەنجامەکەی پێچەوانە دەردەچێت.
جیاوازیەکی تری چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی ئەوەیە، بە بڕێکی کەم لە باکتریا کە جەند کیلۆیەک بێت دەتوانی خەڵکیکی زۆر توش بکەیت،بەهێواشی بەلام لەبەرامبەردا دەبێت چەندین تەن چەکی کیمیایت هەبێ ئینجا دەتوانی بەکاری بهێنی تا ئەنجامی هەبێت، هاوکات شوینی دروست کردنی چەکی بایۆلۆجی دەکرێ زۆر بجوک بێت و لە هۆدەیەکدا یان خانویەکدا کە (50-100) مەتر بێت و لەدەبەیەکی ترشیدا بەکتریا بچینیت و گەشە بکات و کەس نەیبینێت،بەلام بۆ دروست کردنی چەکی کیمیایی شوینی گەورەترو ئامێری زیاتری دەوێت و کەشف کردنیش ئاسانترە، بۆیە هەموو دەولەتانی فەقیر و بێ هێز دەتوانن ئەم چەکانە بەرهەم بهێنن و بەواتایەکی دی لەڕوی خەرجەوە هەرزانەو دروستکردنیشی ئاسانەو کۆنترۆڵ کردنی گرانە .

زۆربەمان بەرنامەکانی چەکی بایۆلۆجی عیراقمان لەبیرە کە لە راگەیاندنەکانەوە باسیان دەکرد،گوایە تاقیگەکانی دروستکردنی ئەم چەکە، گەرۆکن و بەسەر پشتی سەیارەی گەورەی تڕێلەوە دەگوازرێنەوە و لە پیش چاوی پشکنەرەکان ونیان دەکەن، واتە دەکرێت بەوشیوە گەڕۆکەش چەکی بایۆلۆجی بەرهەم بهینرێت.

جۆرەکانی چەکی کیمیایی:

زیاتر لە 70 جۆر }ەکی کیمیایی تۆمار کراوە لە ماوەی سەدەی بیستەمدا کە لەشیوەو دۆخی شل و گازو ڕەق دایە، لەوانە هەندێکیان کوشندە نین و هەندێکیان کوشندەن ،،ئەوانەی کە کوشندە نین لە سەرەتاوە ئاماژەیان پێ دەکەین ،کاریگەریان تا 24 کاتژمێرە مرۆڤی بەرکەوتوو باش دەبێتەوە وەک:
گازی هەراسان کەر : کە لەکاتی خۆپیشاندانو هەندێ کردەوەی تردا بەکار دێت و هەرگیز نابێتە هۆی کوشتنی مرۆڤەکان تەنها بۆماوەی 24 کاتژمێر کاریگەری دائەنێت لەسەریان.
گازی فرمیسک ئاوەر: ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوشان و سوربونەوەی روپۆشەخانەکان و فرمیسک هاتنە خوارەوە لەچاو. هەندی گازی تر دەبێتە هۆی ڕشانەوە، یان ڕشانەوە و فرمێسکو پژمینو کۆکە پێکەوە.
چەکی کیمیایی جۆری کوشندە : بە هۆی شێوازی چونەژورەوەیان و کاریگەریەکانیان لەسەر جەستەی مرۆڤ، دەکرێن بە چەند بەشێکەوە :
یەکەم: چەکی کیمیایی خنکێنەر ، ئەم جۆرە چەکە ( هۆکار) هیرش دەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسەو دەبێتە هۆی خنکاندن وەک گازی کلۆر .
دووەم : چەکی کیمیایی(هۆکار)ی سوتێنەر یان ڕوشێنەر وەک گازی خەردەل سێێەم : چەکی کیمیایی خوێن کار لە تێکدانی فەرمانەکانی خوێن دەکات وەک گازی سیانیدی هایدرۆجین
چوارەم :چەکی کیمیایی دەمار یان هۆکاری دەمار: کار لەسەر دەمارەکانی هەست وجوڵەی مرۆڤ دەکات وەک گازی “سومان،توبان،سارین،ڤی ئیکس” پێنجەم : چەکی کیمیایی لەبیرچونەوە: جۆری ئیفلیج کردن و لە جوڵە خستنی مرۆڤ، وەک “کلایکۆلیتز،فینیسایکلیدین، BZ ” ئەم جۆرە چەکە وا لەمرۆڤ دەکات ( هەستی نەمێنی،ئیفلیج و بێ جولە دەکەوێ،ناتوانی هیچ بڕیارێک بدات وەک نەخۆشی لەبیرجونەوە توش بوبێت).
ئێستاش بە کورتی و پوختی جۆرەکانی چەکی کیمیایی باس دەکەین:
یەکەم: چەکی کیمیایی خنکێنەر( هۆکاری خنکێنەر) choking agents: بەشێوەیەکی گشتی هیرش دەکاتە سەر سیەکان و کۆئەندامی هەناسە ،نمونەی گازە خنکێنەرەکان ( کلۆر CL ، فۆسجین PG ،دای فۆسجین DP ،کلۆربایکرین PS ) .

گازی کلۆر chlorine : ڕەنگی زەردو مەیلەو سەوزە،بۆنێکی تیژی هەیە قورسترە لەهەوا بۆیە هەمیشە لە سەر ئاستی زەوی و بەنزمی دەمێنێتەوە، کاتێ بەر جەستە دەکەوێ دەبێتە هۆی ڕووشاندنو بریندارکردنی چاوەکان و پێست، ئاو بەچاوەکاندا و بە لوتدا دێتە خوارەوە ،کاتێ دەچێتە سیەکانەوە بە کارلێکی کیمیایی ئایۆنی هایدرۆجین لە خانەکان دەردەهێنی و ترشی هایدرۆکلۆریک دروسست دەکات ،ئەم ترشەش ڕوشێنەرە بۆسیەکانو زیانێکی زۆری پێ دەگەینێت، بۆچارەسەری بەرکەوتن بەکلۆر پێوستە یەکسەر کەسی بەرکەوتوو ببرێتە بەر هەوای پاک و شووینی بەرکەوتوو بە ئاو بشۆرێت، هەمیشە گازی کلۆرو چەک کیمیایەکانی تر لەگەڵ بۆمبو تەقینەوەدا دەهاویژرین، ئەمەش وادەکات بۆ ئەوەی زیاتر و خێرا بڵاو ببێتەوە، ئەگەر گازی کلۆر بە شێوەیەکی خەست بەر پێست بکەوێ ئەوا دەسوتێتەوەو بلۆق دەکات و بریندار دەبێت.

فۆسجین phosgene: گازێکی خنکێنەرە، بۆیەکەم جار لە 19/12/1915 لەجەنگی یەکەمی جیهانیدا ئەڵمانیا 88 تەن لەم گازەی دژ بە سوپای بەریتانیا بەکار هێنا ( 120 سەرباز کوژران و 1069) بریندار کەوتن،دروست کردنی زۆر ئاسانە.
نیشانەکانی بەرکەوتن بە گازی خنکێنەر بریتیە لە ( کۆکە،تەنگە نەفەسی،ئازاری قەفەزەی سنگ،دواتر سیەکان بەتەواوی کاری خۆیان ناکەن و مرۆڤەکە هەست بە خنکان دەکات) .

دووەم : چەکی کیمیایی(هۆکار)ی سوتێنەر یان ڕووشێنەر “بلۆق “agents blister”
“vesicants ” : ئەم جۆرە چەکە کیمیایە کاردەکاتە سەر خانە زیندوەکانی لەش و دەبێتە هۆی سوربونەوە و سوتانەوەیان دروستکردنی بلۆق، لەڕێگای پێستەوە یان کۆئەندامی هەناسەو سیەکانەوە کاری خۆی دەکات، بەر هەرشوێنێکی لەش بکەوێ وەک سوتان بلۆقی گەورەی پڕ ئاو دروست دەبیت، بەتایبەت شوێنە ناسکەکانی لەش( بن هەنگڵ و بن ڕان و ئەندامانی نێڕینەی مرۆڤەکە) ،هەروەها ئەگەر بەرچاو بکەوێ زیانی زۆری پێ دەگەنێتو مرۆڤەکە کەم بینا یان کوێڕ دەکات، هەروەها بەهەمان شیوە کار لەسەر ڕوپۆشەخانەکانی بۆری هەناسەو سیکڵدانۆچکەکان دەکات و لەکاریان دەخات بەوجۆرە مرۆڤەکە توشی تەنگەنەفەسی و خنکان و پاشان مردن دەبێت.

جۆرەکانی جەکی کیمیایی سوتێنەر (بلۆق دروست کەر) بریتین لە ( کبریتی خەردەل”موستارد” sulfur mustards H,HD و نیترۆجینی خەردەلHN nitrogen mustadrds ولیوزایت lewisite L و ئوکسیمی فۆسجین phosgene oxime CX ) ، کاریگەریەکانی ئەم جۆرە گازانە درێژ خایەن و درەنگ دەردەکەوێ لەسەر کەسی بەرکەوتوو، بۆیە هەندێجار دەبێتە هۆی کوێری چاوەکانو زیان مەندی سیەکان و پاشان مردن.
چەکی کیمیایی خەردەل : ڕووشێنەرو بلوق دروستە کەرە،بۆ یەکەم جار لەساڵی 1822 دا بەرهەم هاتوە، بەلام کاریگەریە ژەهراویەکانی کەشف نەبوو هەتا ساڵی 1860، لەجەنگی یەکەمی جیهانیدا بەکار هاتوە بۆتە هۆی زیان گەیندن بە چاو و سیەکانی سەربازەکان،وەهەندێکیان تا دوای 40 ساڵ هەر بە دەردو ماکی ئەم گازەوە ناڵاندویانە.

تایبەت مەندیەکانی گازی خەردەل( موستارد Mustard ): گازی خەردەلی پاک بێڕەنگ و بێ بۆنە، تفتە، ناوی خەردەلی لێنراوە چونکە بۆیەکەم جار کە بەرهەم هات بەشێوەیەکی ناپاک بۆنی خەردەلی لێ دەهات، هەندێک دەلێن بۆنی وەک پیازی گەنیو وایە،بەلام ئەم بۆنە زۆر لاوازەو دوای جەن هەناسە دانێک هەست بە بۆنەکەی ناکەی، هەندی جاریش ڕەنگی زەردو مەیلەو قاوەی دەردەکەوێت پاش تەقینەوە، گازی خەردەل بە کارلێکی کیمیایی لەگەڵ خانەوشانە زیندوەکاندا دەگۆڕێت بۆ ئایۆناتی سەلفۆنیوم، ئەمیش خۆی دەبەستێت بە ژمارەیەکی زۆر لە گەردیلە زیندوەکان لەجۆری پڕۆتینەکان و چەوریەکان،واتە کاریگەری درێژ خایەنی دەمێنێتەوە لە ناو لەشذا ،گازی موستاردی کبریتی کاریگەری لەسەر چاو،پێست،کۆئەندامی هەناسە دائەنێت،هەروەها دەبێتە هۆی لاوازکردنی مۆخی ئیسک و ژەهراوی کردنی گەدەو کۆئەندامی دەمار،گازی خەردەل گازێکی جێگیرەو کاریگەریەکانی دەرەنگ دەردەکەوی.
گازێکی جێگیر و زۆریش دەمێنێتەوە، شەش ئەوەندەی هەوا قورسە بۆیە لەشوێنە نزماکەندا کۆدەبێتەوە، بۆماوەی دوڕۆژ لە کەشو هەوای ئاسایدا دەمێنێتەوە بەلام لەکەشو هەوای ساردا تا ماوەی جەند هەفتەیەک یان مانگێک زیاتر دەمێنێتەوە،گازی خەردەل زۆر تیژە جونکە لەسەر جلو بەرگو هەندی جاریش دەمامکەکان دەبڕیتو دەچێتە ناو لەش.

لەساڵی 2015 تیمێکی بەریتانی سەردانی هەڵەبجەیان کردبوو ،نمونەیان لە ژێر زەمینەکانی هەلەبجە وەرگرتبوو،دەرکەوتوە کە تائیستا کاریگەری ئەو گازە لەو شووێنە، تاریک و نزمە دا کە خۆریان تێ ناچیت ماوەتەوە.
نیشانەکانی بریندار بوون بە خەردەل:
کاریگەریەکانی بەرکەوتن بە گازی خەردەل لەدوای یەک کاتژمێر هەتا 24 کاتژمێردا دەردەکەوی ، تائیستا چارەسەرێکی تایبەت بۆ ئەم گازە ژەهراویە نیە، تەنها کارکردنی خیرا بۆ لابردنی ژەهرەکە لەشوینی بەرکەوتندا کەمێک سود ی دەبێت بۆ کەم کردنەوەی کاریگەریە خراپەکانی ئەم گازە کیمیاییە .
سوتانەوەی چاوەکان،هاتنەخوارەوەی فرمێسکی زۆر لەچاو،سوربونەوە و هەوکردنی پێست، سوربونەوە و ئاڵۆشی ڕووپۆشي خانەکانی ناو بۆری هەناسە و سورێنچک ،،،هتد، کۆکە،گۆرانی دەنگی قسەکردن، نابینا و کوێر بون،دروست بونی بلۆق لەسەر لەش وەک سوتان،دڵ تێکچون و ڕشانەوە،سکچون،تەنگەنەفەسی).
گازە سوتێنەرەکان لەچاو گازەی دەمار کەمتر خەڵك دەکوژن لەکاتی وەشاندنیاندا، بۆ نمونە گازی سومان پەنجا ئەوەندەی خەردل توانای کوشتنی خێرای مرۆڤو گیان لەبەرەکانی هەیە ،بەلام بریندارانی گازی خەردەل دوای چەندین ڕۆژ یان چەندین هەفتە دەمرن،بەلام گازی دەمار یەکسەر لەجێگای خۆی دەی کوژێت.

سێهەم: چەکی کیمیایی(هۆکاری) خوین blood agents :

کۆمەڵێ هۆکارن (چەکی کیمیایین ) لەڕیگای پێست و چاو و هەناسەوە دەچنە ناو لەشی مرۆڤو گیان لەبەرەکانەوە ئینجا بۆناو سوڕی خوێن دەبنە هۆی لەکار خستنی خرۆکە سورەکانی خوێن تا نەتوانن ئۆکسجین بگوازنەوە بۆ ناو خانەکانی لەش بەهۆی یەکگرتنی سیاندی لەگەڵ هیمۆگلۆبینداو مادەی هیمۆسیانین پێک دێت،ئەمەش توانای گواستنەوەی ئۆکسجینی نیە ، لەئاکامدا دەبێتە هۆی خنکاندنی خانەکانی لەش و لەکاتیکدا مرۆڤەکە توانای هەناسەدانیشی هەیە،بەلام خانەکانی لەش یەک لەدوای یەک دەخنکێن چونکە ئۆکسجینیان پێ ناگات لەسیەکانەوە.

چەکی کیمیایی خوێن لەشێوەی شل و گاز دا هەن، بریتین لە ( سیانیدی هایدرۆجین AC hydrogen cyanide و کلۆر سیانۆجین CK cyanogen chloride ،و زەرنیخ SA arsine )، بەکورتی سیانیدی هایدرۆجین HCN ، یەکێکە لە گازەکانی خوێن لە پلەی گەرمی ئاسایی ژووردا شلەیەکی بێ ڕەنگە،دەکرێ لەشێوەی گاز یان خوێی سیانید بەکار بهێنرێت، لەبەر ئەوەی زۆر بەخێرایی دەبێت بەهەڵم بە چەکێکی کاریگەر دانانرێت لە شوێنی کراوەدا، واتە لەدەشتو دەرو شاخەکاندا، بەلام لە شووینی داخراودا زۆر کوشندەیە .
گازی سیانیدی هادرۆجین کار دەکات بەهۆی( لەکار خستنی ئەنزیمی سایتۆ کرۆمۆ ئۆکسیدەیز ) کەڕۆڵی بنەڕەتی هەیە لە هەناسەدانی خانەکاندا،ئەمەش مردنی خانەکان دروست دەکات و پاشان مردنی جەستە.

نیشانەکانی بەرکەوتن بە گازی سیانید:

کەسی بەرکەوتوو بەم گازە هەست بە ناڕەحەتی و تەنگەتاوی دەکات، ژمارەی هەناسەدانی زیاد دەکات، گێژ دەبێت،سەری دێشی، هەست بە خنکان دەکات، هەناسەدانی ناڕەحەت دەبێت، گرژی ماسولکەکانی لەش، ڕشانەوە، هەناسەدانی دەوەستێت، لەهۆش خۆی دەچێت،ئینجا دەمرێت ).
چارەسەری ژەهراوی بون بە گازی سیانید (گازی خوێن) بەهۆی بەکار هێنانی مادەی یان تریاقی (پارا ئەمینۆپرۆ پی فینۆن PAPP )، دەبێ یەکسەرو فەوری پێی بدرێ،ئەگینا مرۆڤەکە دەمرێت.

چوارەم : چەکی کیمیایی(هۆکاری) دەمار (ئەعصاب): nerve agents
بەناوبانگترینی چەکە کیمیاییەکانن، شێوازی کار کردنی لە سەر مرۆڤی بەرکەوتوو بەهۆی لەکار خستنی ئاماژە دەماریەکانەوە یە لە کۆئەندامی دەمارەوە بۆ هەموو لەش، پێکهاتەی ئەم گازانە بریتیە لە ( ئاویتەی فوسفۆری ئەندامی Organophosphorus Compounds ) ،ئەمانە بە چەکیکی زۆر کوشندە ئەژمار دەکرین چونکە : ( لە ڕووی پێکهاتەی کیمیایەوە جێگیرن، بەئاسانی بلاو دەبنەوە، زۆر ژەهراوین، کاریگەریان خێرایە چ لەڕێی پێسەتەوە بەرکەوێت یان لە ڕێی هەناسەوە، دروست کردنیان بە تەکنیکێکی سادە و ئاسانە ، خەرجی دروست کردنیان و دەسکەوتنی مادە خاوەکەی هەرزانە )،چەکی کیمیای دەمار یەکەمجار لەئەڵمانیا بەرهەم هات وەک مێروو کوژێک، سارین بۆ یەکەمجار لە مانگی (10 و 11/ 1938 ) لە ئەڵمانیا و لە کارگەی (I.G.Farben ) بەرهەم هات لەلایەن زانای ئەڵمانی (جیرهارد شرۆدیر ) لەگەڵ گازەکانی تری دەمار ( تابون و سومان) بە مەبەستی پەرەپێدانی مادەیەک بۆ کوشتنی مێروە زیان بەخشەکان، کاتێ خۆیی و تیمەکەی بەر ئەم گازە کەوتن بۆماوەی مانگێک لەجێگا کەوتن، ( وشەی سارین پێکهاتوە لە یەکەم پیتی چوار زانا کە ئەم گازەیان درست کردوە).

جۆرەکانی گازی دەمار ( Nerve agent ):

• تابون GA یان توبان tabun دروستکردنی ئەم گازە زۆر ئاسانە بۆیە ولاتە فەقیرەکان وەک چەکێک دروستی دەکەنو بەکاری دەهینن، بەلام ولاتە پێشکەوتوەکان جۆرەکانی تر بەرهەم دەهێنن.
• سارین GB sarin بەشێوەی شل و گاز هەیە، بێ ڕەنگو بێ بۆنە زوو دەبێت بە هەڵم ، لەڕێگەی کۆئەندمی هەناسەو هەرسو پێست و چاوە وە دەچێتە ناو لەشەوە، لەخوارەوە نیشانەکانو چارەسەر بۆ هەموو گازەکانی دەمار ئاماژەی پێدراوە، هەروەها مێژووی بەکار هێنێ ئەم گازە کوشندەیەش.
• سومان GD somanکاریگەریەکانی لەڕێگەی بەرکەوتنی پێست و کۆئەندامی هەناسەوە دەبێت
• سایکلۆسارین GF syclosarin
• ڤی ئیکس VX ،سەد ئەوەندەی گازی سارین ژەهراویتر و کوشندەیە ، بەشێوەی شل و گاز هەیە،لەسەر زەوی و کەلو پەلو شوێنە بەرکەوتوەکان بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە،بەتایبەت لە وەرزی ساردا زیاتر لەمانگێک دەمێنێتەوە، لەڕێگای چاو،پێست،کۆئەندامی هەرس و هەناسەوە کاری خۆی دەکات، یەکەمجار لەسالی 1950 لە بەریتانیا دروست کراوە، نیشانەکانی ژەهراوی بون بەم گازە پاش چەند چرکەیەک دەر دەکەوێ.
چۆنیەتی کار تێکرنی گازی دەمار بۆ سەر مرۆڤ: زۆر بەخێرایی کار خۆی دەکات کاتێ لەڕێگای هەناسەوە دەچێتە ناو لەش، ئینجا لەڕیگای خوێنی ناوسیەکان دەگوازرێتەوە بۆ هەموولەش، هەرکەسێک بڕێکی تەواو هەڵمژێت لەماوەی دوو دەقیقەدا دەیکوژێت، بەڵام ئەگەر لەڕێگای پێستەوە بێت کاریگەری کەمێ هیواشترو لەسەرخۆ دەردەکەوێ، هەمان شیوە ئەگەر بڕیکی تەواو لەپێستەوە بەر لەش بکەوێ ئەویش هەر کوشندەیە و مرۆڤە بەرکەوتوەکە دەکوژێت.

کاتێک گازی دەمار دەچێتە ناو لەشەوە دبێتە هۆی تێکدانی کاری ئەسیتیل کۆلین کە لە کۆتایی دەمارە کانەوە دڕژێت بۆ گرژ بونو خاوبونەوەی ماسوڵکەکان، ئەمەش دەکات کە بەردەوام ئەستیل کۆلین بڕژێت و ببێتە هۆی گرژ بونی ماسولکەو ڕژانی لیک و دواتر مردنی بەرکەوتوەکە.
نیشانەکانی بەرکەوتن بە گازی دەمار:
( ڕژانی لیک بەزۆری، ئاو هاتنە خواروە بەلوتدا، هەست کردن بە فشار لەسەر سنگ، بچوک بونەوەی بیلبیلەی چاو بەقەد یەک نوکەدەرزی لێ دیت، سەرئێشەو ماندوبون،جێگا بەخۆت ناگری و دڵت خاو دەبێتەوە، گێژ دەخۆی، کۆکەو هەناسە تەنگی، ڕشانەوە و لاواز بونی ماسولکەکان، گرژبونو ڕەق بونی ماسولکە،ئینجا مردن )
لەکاتی بەرکەوتن بە گازی دەمار مردن بەهۆی گرژ بونی ماسولکەکانی سیەکانەوە و هەروەها کاریگەری گازەکە لەسەر ناوەندی هەناسەدان لە کۆئەندامی دەماردا ڕوو ئەدات،واتە کەسەکە بە هۆی خنکانەوە دەمرێت.
تریاق یان چارەسەری گازی دەمار بە ( تێکەڵەیەک لە مادەی ئەترۆپین و مادەی ئۆکسیم ) دەبێت، ئەبێت زۆر خێرا ئەم چارەسەرەی بۆ بکرێت تاکو لەمردن ڕزگاری ببێت.

هەروەها دەکرێت تیمی فریا گوزاری بە خێرایی و یەکسەر فریا بکەوێ بۆ لابردنی پیس بونی شوێنەکە،شۆردنی بەرکەوتوان و گۆڕینی جلو بەرگەکانیان، وە چارەسەر لە نەخۆشخانەکاندا هەیە بۆ ئەم گازە.
** لە کیمیابارانی گوندی سێوسێنان لە ناوجەی قەرەداخ لەساڵی 22/3/1988 دا ئەو گوندە بە چەکی کیمیایی دەمار (سارین) بۆردومان کرا بە کاتیوشا، پاش گەیاندنی بریندارەکان بۆ خەستەخانەی ئەوکاتی مەلبەندی یەکی (ینک) هەر هەموویان جارەسەرکران بە مادەی (ئەترۆپین سلفیت) لەگەڵ شۆردنیان و گۆڕینی جلو بەرگیان، پێشتر زیاتر لە 750 ئەمپول ئەترۆپین گەیشتبویە خەستەخانە، پاش تەوا بونی ئەترۆپین ،مادەی ( هایۆسین) مان بەکار دەهێنا بە ناچاری ئەویش کاریگەری ئەرینی هەبوو.
پێنجەم: چەکی کیمیایی لەبیر چونەوە: جۆری ئیفلیج کردن و لە جوڵە خستنی مرۆڤ، وەک “کلایکۆلیتز،فینیسایکلیدین، BZ ” ئەم جۆرە چەکە وا لەمرۆڤ دەکات ( هەستی نەمێنی،ئیفلیج و بێ جوڵە دەبێ،ناتوانی هیچ بڕیارێک بدات وەک نەخۆشی لەبیرچونەوەی توش بوبێت).

ڕێگاکانی خۆ پاراستن لە چەکی کیمیایی:

کاتی جەنگی کیمیایی یان بایۆلۆجی رو ئەدات،سەربازێک پاریزراو ترە تا کەسێکی مەدەنی چونکە هیچ نا کەلوپەلی خۆپاراستنی هیە ،بەلام کەسانی مەدەنی هیچ هۆکارێکیان نیە بۆ خۆپاراستن ،ئەمەش مەینەتی و ناخۆشیەکانی جەنگی چەکی کۆکوژە.
لێرەدا باس لە خۆپارستنی کاتی و دیاریکراو دەکەین لەناو ماڵدا کاتێ ڕووبەڕوی بۆمبارانی کیمیایی دەبینەوە:
• دەبێ هێـمن و لەسەر خۆبین و بە زانایی و دانایی هەڵسوکەوت بکەین، یەکسەر بچینە شوێنکی ئارام و پارێزراوی ناو خانووەکە واتە گشت ئەندمانی خیزان.
• داپۆشینی دەمو چاو بە خاولیەکی تەڕکراو، هەر پانزە دەقیقە جارێک خاولیەکە بگۆڕین بە یەکێکی دیکە،نابێت کاتی گۆڕینی خاولیەک هەناسە بدەین.
• کاتێ جلی تایبەتی خۆپاراستن نیە لەماڵدا پێوستە جلی ئەستور لەبەر بکەین، وەک جلو بەرگی پێستە یان جلوبەرگی بارانی کە ناهێڵێ مادەی کیمیایەکە تێپەڕێت بۆ سەر جەستە.
• لەبەرکردنی جزمە یان پێڵاوێکی درێژ و دەستەوانەی پێست لەدەس بکەین
• نابێت بەرکەوتن ڕووبدات لەنێوان خۆتو هەر کەسێکی تردا ،نەبادا ئەو کەسە بەرکەوتەی کیمیایی بێت
• داخستنی هەموو کونو کەلەبەرێکی خانوە کە یان هۆدەکە، بەتایبەت دەبێ ئاگاداری کونی موبەریدەو سپلیت بین.
• شۆردنی لەش بە ئاوی ساردو سابون ،ئاوی سارد رێژەی بەهەڵم بوونی کیمیایەکە کەم دەکاتەوە،دەکرێت تایتیش بەکار بهێنرێت
• کاتێ ئاو دەست ناکەوێ دەتوانی پۆدرەی تالک هی منالان بپرژێنی بەسەر شوێنی بەرکەوتودا،ئەگەر پۆدرە نەبوو دەتوانی ئاردی نان بەکار بهێنی ،دەبێت خێرا دوای نیو دەقیقە پۆدرەکە یان ئاردەکە لاببەیتو هەم دەس پێ بکەیتەوە.
• نابێ لە ماڵ یان لەشوێنی خۆحەشاردان بێینە دەروە تاکو دڵنیا نەبین لە نەبونی مەترسی و گازی ژەهراوی لەدەروە، هەروەها دڵنیا بین لە سەلامەتی هەمووان ئەوانەی لەگەڵتن، ئەگەر باری تەندروستیان تێک چوو ئەوا دەبێت پەنا بۆ تیمە پزیشکیەکانی نزیک لەخۆمان ببەین.
• نابێت نزیک بکەوینەوە لەهیچ پەڵەیەکی چەوری،یان باڵندەی مردوو،ئاژەڵی مڕدارۆ بوو،یان ئەو یاریە خەڵەتێنەرانە کە فڕێ ئەدرێن و پاش هەڵگرتنو دەس لێدانیان ئەتەقنەوە وەک( قەلەم،یاری،کەلو پەل وشتی سەر سوڕ هێنەر)
• دەبێت پەنابەرینە شووێنە بەرزەکان ،چونکە گازی کیمیایی قورسترە لەهەوا و لەشووێنە نزمەکان کۆدەبێتەوە.
• دەبێ خۆمان نەخورێنین یان بلۆقەکانی سەر جەستە نەتەقێنین کاتێ بەر کیمیایی دەکەوین
دەبێت پارێزگاری لە پیس نەبونی خواردن و خواردنەوە بکەین لەوکاتەدا تاکو ئەوانیش پیس نەبن بە گازی ژەهراوی ،چۆن؟
 شۆردنی دەست و پل بەئاو سابون پێش نان خواردن،هاوکات دەبێت کاسەو کەوچک و پێخۆرەکان بشۆین پێش بەکار هێنانیان .
 هەڵگرتنی خواردەمەنی لەناو دەفرێکی تەختە یان شووشە یان کانزایی سەرداخراوی مەحکەمدا
 هەڵگرتنی ئاو بەهەمان شێوە لەناو دەفری شووشە یان تەرمۆز و سەرەکەی داخراو بێت بەوەرەقی مۆم کراو و مەحکەم.
 هەوڵدان بۆ داپۆشینی سەرچاوەکانی ئاو (تانکی ئاو) لەسەر بانی تەلارەکان یان خانوەکان تاکو پیس نەبن و ڕۆژانە سودیان لێ وەربگیرێت.

چۆنیەتی دروست کردنی دەماکێک تاکو بمان پاڕێزی لە بەرکەوتنمان بەچەکی کیمیایی:

دەکرێ مرۆڤ لەوکاتانەدا خۆی دەماکێک دروست بکات بۆ خۆی ئەویش هەندی مادەی پێوستە بۆ درروستکردنی لەوانە دوومقەبا،کەمێ لۆکە، پارچە قوماشیکی خام،پێنج کەوچک خەلوزی هاڕڕاوە یان کاربۆنی چالاک،لاستیک و لکێنەر “تیپ” ، ئەمانە بەشیوەی دەمامک بە کارتۆنە مقەباکان کونی وردی تێ دەکەین و ئامادە دەکرێت وخەڵوزکە و خامەکە پێکەوە دائەنرێنو بە لکینەر و لاستیکەکە دەکرێنە سەرو گوێ ،بەوشێوە دەماکێکی ئاسایی دروست دەکرێت، دەتوانی چاویلکەی مەلەکردن بەکار بهێنین بۆ پاراستنی چاو، گوێ بە پارچەیەک لۆکە بئاخینرێ تا گازی ژەهراوی نەچێتە ناویەوە.

مێژووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی:

بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە جەنگەکاندا پێشینەیەکی مێژوویی هەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2000 پێش زاین، لەجەنگەکانی هیندی کۆندا ،جۆرە هەڵمێکیان یان دوکەڵێکیان بەکار هێناوە بۆتەهۆی ( خاوبونەوە،گێژی و باوێشکدان و خەواڵویی)، لە جەنگی نێوان ساسانیەکانو ئەسپارتەکانی یۆنان لە ساڵی 423 پێش زاینی ئەسپارتەکان دژی ساسانیەکان بەکاریان هێنا، ئەویش بەسوتاندنی خەڵوزو کبریتو قیر ، کە دوکەڵێکی خنکێنەری دروست دەکرد .
بەدرێژایی سەدەکانی مێژوو چەکی کیمیایی بەکار هاتووە، بەتایبەت و زۆرترینی لە سەدەی بیستەمداو لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا بوە ،لایەنەکانی بەشداری شەر لەوانە ( روسیا،فەرەنسا، ئینگلترا،ئەڵمانیا، ئەمریکا ) چەکی کیمیایان دژ بە یەکتر بەکار هێناوە، ژمارەی قوربانیان گەیشتە ملیۆنێک و هەشت سەد هەزار کەس،ئەوچەکانەش بریتیبون لە (کلۆرین و فۆسجین و خەردەل)، لەکاتێکدا ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیهانی یەکەم گەیشتە نزیک بیست ملیۆن مرۆڤ.

لەجەنگی یەکەمی جیهانیدا کە بەجەنگی کیمیایی ناسێنراوە بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی جۆری گازی کلۆر لەڕۆژی 22/4/1915 دا لەلایەن ئەڵمانیاوە دژ بە سەربازانی فەرنسا و جەزائیرو کەنەدا بەکار هات لە شاری (ئیبرس )ی بەلجیکا کەدەکەوێتە سەر سنوری فەرەنسا ،لەڕێگای فڕۆکەوە دەیان تەن لە کلۆری شلیان بەردایەوە بەسەر سەربازەکاندا ،ئەم بۆردومانە درێژەی هەبوە تا ڕۆژی 25 نیسان و تا دواتریش، زیاتر لە پینج هەزار سەرباز گیانیان بەخشی و زیاتر لە پانزە هەزار بریندار بون ، بەڵام ڕۆژی 29/4/1915 دانراوە بە ڕۆژی قوربانیانی چەکی کیمیایی دیارە لەم ڕۆژەشدا بۆردومانی کیمیایی بەردەوام بوە ، دواتر لە 19/12/1915 ئەڵمانیا 88 تەن فۆسجینی دژ بە سەربازانی بەریتانیا بەکار هێنا، داوتریش لەساڵی 1917دا گازی خەردەلی بەکار هێنا هەر لەنزیک شارۆچکەی ئیبرس .

ئەلمانیا بەیەکەم ولات دائەنری لەجیهاندا کە چەکی کیمیایی بەرهەم هێناو و بەکاریشی هێنا لە جەنگدا،شیمانە دەکرێ کە 168 تەن کلۆری بەکار هێناوە دژی نەیارەکانی ، بەشێوەی گشتی لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا 124000 هەزار تەن چەکی کیمیایی بەکار هاتوە (کلۆر وفۆسجینو خەردەل)
سەرباری پێشکەوتن و گەشە سەندن و دروست کردنی چەکی کیمیایی لەسەر ئاستی جیهان ، لە جەنگی دوەمی جیهانیدا ئەو چەکە بەکار نەهات، بۆیە بەجەنگی فیزیایی ناوی دەرکرد، بەلام ئەمریکا لە جەنگی ڤیتنامدا جۆرە جەکێکی کیمیایی بەکار دەهێنا بۆ لەناو بردنی ( بەروبومی کشتوکاڵو دارستانەکان ) واتە گیا بڕ (herbicide ) کە پێ دەوترا (agent orange) ،ئەویش بۆ برسی کردنی خەڵک لەڕێگای لەناو بردنی بەروبومی کشتوکالەوە، هەروەها دارستانەکانیشی لەناو دەبرد تاکو شۆڕشگێڕەکان شووێنی خۆشاردنەوەیان نەمینێ.

مەغۆل و تاتارەکان سالی 1743 مشکی تۆپیوی بە تاعونیان بەکار دەهێنا بۆ داگیر کردنی ئەوشارانەی کە گەمارۆیان ئەدا، مشکەکانیان دەخستە ناو شووراکان تاکو ئەوانەی لەوێن بترسێنو ورەیان نەمێنی بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی تاعونەوە، هەرچەند ئەمە چەکی بایۆلۆجیە، لە کۆتایی سەدەی پانزدەهەمدا ئیسپانیا و ئینگلیز لەکاتی داگیرکردنی ئەمریکادا بۆ تێکشکاندنی دانیشتوانی هیندە سوورەکان وخەڵات و دیاری پیسکراو بە ڤایرۆسی ئاوڵە دەنارد بۆ هیندە سورەکان تاکو ئەو نەخۆشیە لەناویاندا بلاو بێتەوە، لەسەدەی هەژدەهەمدا ڕوسەکان لاشەی مردوی مرۆڤەکان بەهۆی تاعونەوە دەخستە ناو شوورای شارەکان لە ئاسیای ناوەڕاست تا خەڵکی زیاتر بکوژێتو دواتر ناچار بە تەسلیم بونیان بکات.
ناپلیۆن لە زۆربەی شەڕەکانیدا ئاژەڵی مڕدارۆ بوی لە نەخۆشی تاعون و ئەنسراکس ( سپڵە قەویلە Anthrax ) دەخستە ناو سەرچاوەکانی ئاو تاکو پیس ببن و خەڵك نەخۆش بخات.

عیراقیش چەکی بایۆلۆجی جۆری ئەنسراکس و ژەهری بۆتیلینیومی وەدەس خستبوو،لەڕیگای موشەک و بۆمبەکانەوە بەکاری دەهێنا، بەلام بۆمبەکان کاری گەری ئەم بەکتریا کەم دەکەنەوە، بۆیە پرژاندنی لەڕێگای فرۆکەوە کاریگەری تەواوی دەبێت، هەندێ سەرچاوە باسیان لەوە کردوە کە ڕژێم ئەو چەکە بایۆلۆجیانەی لەسەر زیندانیانی نەیاری ڕژێم تاقی کردۆتەوە بەتایبەت فەیلیەکان، هەروەها ڕژێم سەرگەرمی پەرپێدانی جۆرە چەکێک بوو کە تێکلەیەک لەگازی کیمیایی و ژەهری بۆتیلینیوم و تۆزی بەکتریای ئەنسراکس بوە، کە زۆر مەترسیدار بوو، بەلام لەلایەن پشکنەرەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە ئەم بەرنامیە کەشف کراو هەڵووەشینرایەوە لە دوای جەنگی کوێتەوە .
لە سەردەمی داگیرکاری بەریتانیا لەعیراقدا هەندێ سەرچاوە باس لە بەکارهێنێ چەکی کیمیایی دەکەن دژ بە شۆڕشگێرەکانی ساڵی 1920 لەلایەن ئینگلیزەکانەوە.

لەسەرو بەندی جەنگی یەکەمی جیهانیدا بەریتانیا بەکتریای کۆلیرای دەکردە ناو ئاوی ئیتالیەکانەوە بە هۆکاری ئەوەی ئیتالیا هاوپەیمانی ئەڵمانیا بوو، هەروەها ئەڵمانیا بە فرۆکە بۆمبی میکرۆبی تاعونی دەدا لە لەندەنی پایتەختی ئینگلترا، ساڵی 1946 باندێکی ئیسرائیلی ئاوی نیلی بە میکرۆبی کۆلیرا پیس کردو وەبای کۆلیرا لە میسر بلاو بویەوە، هەرووەها لە ساڵی 1967 دا مۆسادی ئیسرائیل هەمان کردوەی دوبارە کردوە.
وڵاتی ژاپۆن لە جەنگی دا دژ بە چین و مەنشوریا ساڵی 1931، لەئاسمانەوە کێچی هەڵگری نەخۆشی تاعون و کۆلیرای هەڵدایە خوارەوە ،هاوکات گەنمیشی لەئاسمانەوە ڕۆ دەکرد تاکو مشک گەنمەکە بخوات و لەوڕێگەوە نەخۆشیەکە بلاو بێتەوە، بەهەزارن کەس بونە قوربانی ئەم چەکە بایۆلۆجیە، تۆمارەکانی جەنگی ژاپۆن و چین باس لە کوشتنی 400 کەس لە ئەسلی 600 کەسی گوندێک بە چەکی بایۆلۆجی لەسالی 1942 دا.
هەروەها وڵاتی چنی ژاپۆنی بە بەکار هێنانی چەکی کیمیایی تۆمەت بار دەکرد لە جەنگی دوەمی جیهانیدا و بلاوی کردەوە کە زیاترلە 2900 جار چەکی کیمیایی دژی چین بەکار هێناوە.
ژاپۆن بەردەوام بوو لەبەکار هێنانی ئەم چەکە تا کۆتایی جەنگی دوەمی جیهانی و تەسلیم بونی، دواتر ڕوسیاو ئەمریکا سودیان وەرگرت لە شارەزایەکانی ژاپۆن بۆ دروستکردنی چەکی بایۆلۆجی.

تاوانی بۆمبارانی هێرۆشیماو ناکازاکی لە 6-8/ 1945 و 9/8 /1945 دا کە ترۆپکی تاوانەکانی مرۆڤایەتی بوو.
لەساڵی 1984 دا پیاوێکی دینی هیندە سورەکان هەندێ میکرۆبی سالمۆنیلای کردە ناو زەلاتەی چیشتخانەیەکەوە زیاتر لە 750 کەس ژەهراوی بون ،ساڵی 1995 کۆمەڵەیەکی ئیسلامی بە هۆی ڕەشاشەوە لە سەر ئۆتۆبیل دامەزرابوو میکرۆبی کۆلیراو تاعونو ئیبۆلایان دەپرژاند ،ئەمش ترسێکی زۆری خستە ناو خەڵکی ژاپۆنەوە چونکە پێشتر کەسێکی نادیار شووشەیەک لە گازی سارینی لە ژێرزەمینەکانی میترۆدا بلاو کردبویەوە و زیاترلە 12 کەسی کوشتبوو بەهەزارانیش بریندار کردبوو.

لە ماوەی جەنگی ساردی نیوان بلۆکی سۆشیالستیو سەرمایەداریدا زۆرێک لە ولاتان چەکی کیمیاییان دروست کرد واتە لەنیوان ساڵەکانی حەفتا و هەشتای سەدەی رابردودا (1970-1980) ،مەزەندە دەکرێ 25 ولات ئەو چەکەیان بەرهەم هێنابێت، لەوانە (ئەمریکا 30 هەزار تەن چەکی کیمیایی دروست کردوهەڵیگرتوە،لەبەرامبەردا روسیا 40 هەزار تەنی دروست کردوە، هەروەها هەریەک لەولاتەکانی ” عراق،کۆریای باکور ، چین،تایوان،هیندستان،پاکستان،کوبا، لیبیا،ئیران،میسر،ئیسرائیل،سوریا) چەکی کیمایی و بایۆلۆجیان بەرهەم هێناوە .

لە سەرو بەندی جەنگی ئیراق و ئیراندا( 1981-1988 ) چەکی کیمیایی بەکارهات لەلایەن عیراقەوە دژ بە ئیران لەبەرەکانی جەنگدا، هەروەها عیراق بۆ لەناو بردنی گەلی کورد دژ بە ناوچەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە چەکی کیمیایی بەکار هێنا،لە 15/4/1987 وە تا 29/8/1988 زیاتر لە سەدان جار چەکی کیمیایی بەکار هێناوە، زیاتر لە 400 گوندو شارۆچکەو دۆڵ و ناوچەی بۆمباران کردوە ،ترۆپکی ئەم تاوانە لە شاری هەڵبجە ڕەنگی دایەوە لە 16/3/1988 دا ڕژێم شاری هەلەبجەی بە جۆرەها چەکی کیمیایی بۆردومان کرد ،پێنج هەزار کەس شەهید کەوتن و دەیان هەزار بریندارو ئاوارە بون، شاری هەلەبجە دوای شاری سەردەشت کەلە 28/6/1987 دا کیمیاباران کرا، لەسەرئاستی جیهان بە چەکی کۆکوژی کیمییایی بۆردومان کراوە یەکەم شارە زۆرترین قوربانی بەچەکی کیمییا تیدا تۆمارکراوە .

ڕژێمی سوریا لە 21/8/2013 شارۆچکەی غۆتەی بۆردومان کردوە بە چەکی کیمیایی (1429 ) کەس کوژراوە، (426) مناڵی تیدا بوە، دوا جار شاری خان شەیخوان لەڕۆژی 4/4/2017 بە جەکی کیمیایی بۆردومان کراو سەد کەس بونە قوربانی و 400 بریندار کەوتن، لە ئاڵؤزیەکانی سوریادا بەپێ زانیاریەکانی نوسینەگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان، بەسەریەکەوە 26 جار چەکی کیمیایی بەکار هاتوە بیستیان ڕژێمی سوریا لێ بەرپرسەو ئەوانی تریش هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بوون، لە نوێترین لێدوانی ئەحمەد ئۆزجو سەرۆکی ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە ڕۆژی 29/4/2017 دا لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی چەکی کیمیایی دا دەڵی لە سوریا 45 جار چەکی کیمیایی بەکار هاتوە .
سەرباری ناردنی شاندی لێکۆڵینەوە بۆ سوریا بەلام تائیستا یەکلا نەبۆتەوە کێ ئەم هیرشانەی ئەنجام داوە، لەکاتیکدا کە پشکنەرانی نێودەولەتی سەر بە ڕیکخراوی قەدغەکردنی چەکی کیمیایی پشکنین بۆ چەکەکانی سوریا کردوە لە حوزەیرانی 2014 دا نەتەوە یەکگرتوەکان بلاوی کردەوە هەموو چەکە کیمیایەکانی سوریا لەناو براوە.

سەرچاوە نیو دەوڵەتیەکان دەڵێن تائیستا چوار جار گازی سارین بەکار هاتوە یەکەم جار لەهەلەبجە و لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە،کە پینج هەزار کەسی مەدەنی گیاننیان بەخت کرد،تەنانەت بینراوە باڵندەی لەسەر درەختەکانەوە خستۆتە خوارەوە، بۆجاری دووەم لە ژاپۆن لە ڕۆژی 20/3/1995 دا لەلایەن کۆمەڵێکی ئیسلامی توندڕەوەوە(ام شرینیکۆ) لە چەند میترۆیەکی شاردا وەشینرا بوە هۆی کوشتنی خیرای 12 کەسو پینج هەزاریش بریندار بوون، سێهەم جار گازی سارین لە شارۆچکەی غۆطەی سوریا بوو لەلایەن ڕژێمەکەی ئەسەدەوە، لە 21/8/2013 دا،چوارەم جاریش لە شارۆچکەی خان شیخونی پاریزگای ئەدلب و لە سوریا،ئەمجاریش ڕژێمی ئەسەد تاوانبارە،بەلام تائیستا یەکلایی نەبۆتەوە هەر نکۆڵی دەکات، بەڵام لە کوردستان چەندین شووێنی تر بەر چەکی کیمیایی جۆری دەمار کەوتوە لەوانە شارەدێی سیوسێنان کە لە ئێوارەی 22/3/1988 واتە شەش ڕۆژ دوای هەلەبجە بە ڕۆکیتی کاتیوشاو گازی دەمار بۆردومان کرا، بەهەمان شێوە گوندەکانی بەلەکجاڕ و دوکانو دوکەرۆ ،ڕۆژانی دواتر بە جەکی کیمیایی جۆری دەمار بۆردومان کرا لە ناوچەی قەرەداخ ، دواتریش گوندەکانی گۆپتەپەو عەسکەر ناوچەکە بە گازی دەمار بۆردومان کراوە لە 3/5/1988، بەداخەوە تا ئیستا ئەم بەروارانە بە جیهانی نەکراون.

لەڕۆژی 27/2/1988 دا بارەگاکانی (ینک) لەناوچەی قەرداخ نزیک گوندی بەلەکجار بۆمبارانی کیمیایی بەچەکی خەردەل کرا لەلایەن شەش فرۆکەی جەنگی دەولەتی عیراقەوە،نیشانەکانی سوتانەوە و بلۆق دروست بون و کوێڕ بون و هەناسە تەنگیو خنکان دەرکەوت لەسەر بریندارەکان،یەکێکیان بەهۆی گاریگەری لەسەر سیەکانی گیانی بەخشی،ئەوانی تر هەموویان پێستیان سوتا و ڕەش هەڵگەرا پاش ماوەیەک توێکلە سوتاوە مردوەکە لابرا و کەوتەوە سەر پێستی ئاسایی( ئەمەم بەچاوی خۆم دیوە).

لەگوندی شاناخسێ لە 23/3/1988 و ڕۆژانی پێشوو گازی خەردەل بەکار هاتوە.
ئیسرائیل خاوەنی هەڵگیراوێکی زۆری چەکی بایۆلۆجی و کیمیاییە،لەکاتیکدا خاوەنی چەکی ناوکیە، ئەویش بۆ بەرامبەر وەستانی دژەکانی (ئیران،عیراق،سوریا) ،چونکە بەکار هێنانی چەکی ناوکی بە ناهاوسەنگ دەزانێت و بۆیە پێوست دەکات بە چەکی کیمیاییو بایلۆجی وەلام بداتەوە.
لە جەنگی ڕوخانی ڕژێمی بەعس ساڵی 2003 لەلایەن ئەمریکاوە چەکی ( بۆمبی نیوترۆن) بەکار هات بۆ گرتنەوەی فرۆکە خانەی بەغدا ،ئەو بۆمبانە کاتێ دەتەقنەوە بەهۆی تیشکی گەرماوە هەرچی جەستەی زیندوی مرۆڤە دەسوتێنی و دەتوێنەوە،وە زیان بە بیناو تەلارەکان ناگەیەنێت.
زیاتر لە 30 جار چەکی کیمیایی دژی دارفۆریەکان لەشاخی مڕە لەلایەن دەوڵەتی سودانەوە بەکار هاتوە لەساڵی 2016 دا.

مێژووی پەیماننامەکان بۆ قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی:

 لەساڵی 1874 پەیماننامەی برۆکسل مۆر کرا کە بەکار هێنانی ژەهر لەگەڵ چەکدا قەدەغەیە دواتر لەلاهای ساڵی 1899 وە یاسای نیودەوڵەتی بەکار هێنانی ژەهر و گازی کیمیایی لە شەڕەکاندا قەدەغە کردوە
 بەپێی بەڵێنی دەریایی واشنتۆن کە لە 6 /2/1922 بەسترا لە نێوان هەر پێنج دەولەتە زلهێزەکە بۆ قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ، بەلام بەهۆی پا بەند نەبونی فەرنساوە ئەم بەڵێنە سەری نەگرت.

 پرۆتۆکۆڵی جنێف کەپەیماننامەیەکی جیهانی بۆ قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی مۆر کرا لە 17/7/1925 دا ، وەلە 8/2/1928 دا چۆتە بواری جێ بەجێکردنەوە و 133 ولات واژۆیان کردوە، کە نابێت چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی لە کات جەنگاد بەکار بێت، ئەم پرۆتۆکۆلە باس لە دروست کردنو هەڵگرتنی ناکات بۆیە دواتر چەندین پەیماننامەی تر هاتنە ئاروە بۆ جارەسەری تەواوی ئەم گرفتانە.

 پەیماننامەی ساڵی 1972 بۆ قەدەغەکردنی چەکی ژەهراوی toxins و چەکی بایلۆجی
 پەیماننامەی چەکی کیمیایی ساڵی 1993 نوێرترین پەیماننامەیە،و پشتیوانی بەهێزی یاسای نیودەولەتی هەیە ، ساڵی 1997 چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەمانای قەدەغەکردنی بەرهەم هێنانو نوێگەری و هەڵگرتن و بەکار هێنانی چەکی کیمیایی، ئەم پەیماننامە لەلایەن ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییە وە سەرپەرشتی دەکرێت (OPCW ) بارەگاکەی لە لاهایە و 192 دەولەت ئەندامن لەم ڕیکخراوەدا، ئەو ولاتانەی کە ئەندامن لەم ڕیکخراوەدا پێویستە مل کەچی پشکنینەکانی ئەم ڕیکخراوە بن، چالاکی ئەم ڕیکخراوە بەردەوامە لە سەر ئاستی جیهان،کارەکانی بە هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان دەبات بەڕێوە، خۆیشی ڕیکخراویکی جیهانی سەربەخۆیە.

بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی جزیرە کە سەردانی یەکێک لە گەنجینەکانی هەڵگرتنو پاراستنی چەکی کیمییا دەکات لەئەمریکا ئاماژە بە بونی سیستەمێک دەکات کە لەکاتی هەر تەقینەوەیەکی ناخوزراو لەوشوێنەدا سیستەمێکی هەڵمژنی ئەو چەکە کیمیایە ئامادەیە و ناهێلێ هیچ ژەهرێک بلاوە بکات لەو شوێنەدا، هەروەها بەردەوامیش ئەزموون دەکەن لەسەر ئاژەڵ لە نزیک ئەو گەنجینەیە ،هاوکات لە سەر ئەو هەنگانەی کەدانراون بۆ ئەو مەبەستە ،فرینی فرۆکەش قەدەغەیە لەئاسمانی ئەو شوێنەدا.
راپۆرتەکە ئاماژە دەکات کە سوپای ئەمریکی لەئاستێکی زۆر بەرزدایە بۆ خۆپارستن لە چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی، بەچەشنیک لەهەمو کاتێکدا سەربازان جلو بەرگو دەمامکی خۆپاراستنیان پێیە، وە دەمامکەکان گۆرانکاری زۆریان بەسەردا هاتوە لەروی توانای پالاوتن و سوکی کێشیان.
دکتۆر ناجح گوڵپی 29/4/2017
بە بۆنەی ساڵیادی قوربانیانی چەکی کیمیایی و تێپەڕبونی سەدو دوو ساڵ بەسەر یەکم جار بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا

————————–
سەرجاوەکان:
1. http://www.aljazeera.net/programs/infocus/2005/1/10/%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B3%D9%84%D8%AD%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%8A%D9%85%D9%8A%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D8%A9-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%AC%D8%B1%D8%AB%D9%88%D9%85%D9%8A%D8%A9
2. کتێبی پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان 2017 نوسینی د.ناجح گوڵپی
3. http://kurdocide.org/Detail.aspx?id=14779&LinkID=1
4. http://kurdocide.org/detail.aspx?id=14775&linkID=1
5. http://orient-news.net/ar/news_show/4950/0/%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B3%D9%84%D8%AD%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%8A%D9%85%D8%A7%D9%88%D9%8A%D8%A9-%D9%88%D8%B7%D8%B1%D9%82-%D8%A7%D9%84%D9%88%D9%82%D8%A7%D9%8A%D8%A9-%D9%85%D9%86%D9%87%D8%A7
6. http://midan.aljazeera.net/reality/politics/2017/4/23/%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%84%D8%A7%D8%AD-%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%8A%D9%85%D9%8A%D8%A7%D8%A6%D9%8A-%D8%AA%D8%B9%D8%B1%D9%81-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%AE-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B1%D8%A8%D9%8A-%D9%84%D8%BA%D8%A7%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D9%86
7. http://www.news24.com/World/News/chemical-weapons-allegedly-used-45-times-in-syria-opcw-chief-20170428
8. https://www.un.org/disarmament/wmd/chemical/
9. http://nationalinterest.org/feature/the-five-most-deadly-chemical-weapons-war-10897
10. https://en.wikipedia.org/wiki/Ypres مێژووی شاری “ئیبرس”
11. https://www.opcw.org/about-chemical-weapons/history-of-cw-use/
12.




کیمیابارانی شارە دێی نۆتشە … دکتۆر ناجح گوڵپی

ڕۆژێک دوای کیمیابارانی شاری هەڵەبجە واتە لە 17/3/1988 دا و بیستونۆساڵ پێش ئیستا ،ڕژێمی دڕندەی بەعسی عیراق شارەدێ نۆدشەی هەورامانی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆردومان کرد بە چەکی کیمیایی جۆری خەردەل،پاش هەفتەیەک و لە 24/3/1988 بۆ جاری دوەم و لە 2/4/1988 دا بۆجاری سێهەم ئەم شارە خۆشەویستە ی بۆردومان کردوە،لەئەنجامدا (104) کەسی مەدەنی لە منالو ژنو پیر بونە قوربانی و شەهید بوون،وە زیاتر لە (700) بریندار کەوتن، تائیستاش بریندارانی ئەم تاوانە بەهۆی کاریگەری برینەکانیانەوە بەیناو بەین و ساڵانە گیان دەسپێرن.
شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە دوای کیمیابارانکردنی شارەکە سەردانی نۆدشەی کرد بۆلێکۆڵێنەوە ،لەئەنجامدا بۆیان سەلمێنرا کە چەکی کیمیایی لەو شارەی داوە لە جۆری خەردەل(mustard chemical weapon ) .
هەر لەدوای کیمیابارانی هەڵەبجە ،ڕژێم بە فرۆکەکانی بەدوای ئەو خەڵکانەوە بوو کە لە کیمیابارانەکەدا دەرباز بووبوون،ڕیگاکانی دەرچون لەشار هەتا دەگاتە دیوی ئێران بۆردومانی دەکردن، واتە لە 17/3/1988 و جەندڕۆژێک بەدواوە بۆردومانی زۆرێک لە ڕێگا سنوریەکانی بەرەو ئیران بەردەوام بوو، لەوانە ڕێگای دزڵی -دەربەند دزڵی-دەرناخی-زەکەریا-بیەکەڕە) ،لەبەردەم گوندی دەرناخی پیاوکی خەڵکی گوڵپی هەورامان بەو بۆمبارانە شیمیایە شەهید بوو،دەیانی تریش بریندار بوون.
ڕژێم دەیان گوندی سەرسنورەکانی بۆردومان کردوە، لە شارستانی پاوە بگرە هەتا مەریوان و دەگاتە سەردەشت ، بەلام بەداخەوە هۆکارەکەی نازانرێ بۆ چی ناوەکانیان تۆمار نەکراون.
من دوێنی بەهۆی بلاو کردنەوە وتارێک لە ساڵیادی کیمیابارانی هەلەبجەدا، هاوڕیەکم (سابیر چەوساوە) وتی من شاهید بووم جەند ڕۆژێک دوای کیمیابارانی هەڵەبجە گوندی (نژمار) کیمیاباران کرا،وە نزیکەی (50) شەهیدو زیاتر لە 150 برینداری هەبوو،دواتر هەوڵمدا لە ئینترنێت بگەڕێم و بەدواداچون بکەم ، بەفارسی هیچم دەس نەکەوت،پاشان وتاریکم دیت لە ماڵپەری کوردستان نێت کە باسی لە کیمیابارانی گوندەکانی (نژمار و بالک )ی دەکرد ،کە دووگوندن سەر بە شارستانی مەریوان، دەلێ لەڕۆژی 16/3/1988 ئەم دووگوندە بۆردومان کران، سەرچاوەکە ئاماژە دەکات بە ژمارەی قوربانیان کە 300-400 شەهیدە، گوندی چۆڕ بەهاناینەوە چوگن ،شەهیدەکان لە قەبرسانی چۆڕ ئەسپەردە کراون، هەروەها گلەی کردوە لە کۆماری ئیسلامی و حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات کە باسی ئەم تاوانەیان نەکردوە، دواتر گەرانەکەم بەردەوام بوو،دەرکەوت لەوڕۆژانەدا واتە دوای کیمیابارانی هەلەبجە بە چەند ڕۆژێک و مەزندە دەکرێ لە 22/3/1988 دابوبێ واتە چوار تا پینج ڕۆژ دواتر ( بەگوێرەی سەرجاوەکان) گوندەکانی ( نژمار،بالک ،دەگاشیخان،نێ) کیمیاباران کراون.
پێش کیمیابارنی هەلەبجە ڕژیم گوندی قەلاجی و قەلاگای لەسەر جادەی مەریوان سەوڵاو بۆردومان کرد، و(3) کەس شەهیدو زیاتر لە (30 ) برینداریان هەبوە،خەڵکی گوندەکە زانیاری و ئاگایان لەم جۆرە چەکە نەبووبوو ،بۆیە بە هۆی تەماشاکردنی شوینی بۆمبەکەوە برینداربوبون، لەکاتیکدا بۆمبەکە لەناوە مەزرایەکی بەردەم ئاوایی کەوتبوو.
ڕژێم بۆردومانی ئەم شوێنانەی بە گازی خەردەل دەکرد ،تاکو کاریگەەری درێژ خایەنی هەبێت و بمێنێتەوە لە سەرژینگەی ناوچەکەو ،هەروەها لەسەر مرۆڤیش.

دکتۆر ناجح گوڵپی
17/3/2017




پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان … ئامادەکردنی : دکتۆر ناجح گوڵپی

پاش هەڵگیرسانی شەڕی ئێراق – ئێران 22/9/1980 کە ماوەی هەشت ساڵ بەردەوامی بوو لە 8/8/1988 کۆتایی هات، بەهۆی لایەنگری زۆربەی وڵاتانی زل هێز لە عێراق دژ بەئێران، ئەویش بە مەبەستی بەربەست دانان لەگەشەسەندنی دەوڵەتی ئیسلامی و هەناردەکردنی فکری ئیسلامی بۆ دەروەی سنورەکەی، لەم ڕوانگەیەوە زل هێزەکان بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی تەواویان بۆ عراق جاڕدا بوو،هاوکات زۆربەی وڵاتانی عەرەبیش پشتیوانی عێراق بون بێجگە لە (سوریا و لیبیا) کە هاوکاری ئێران بوون، بەهۆی بەرگەگرتنی ووڵاتی ئیران دژ بەهەموویان ،بیریان لە بەکار هێنانی چەکی کۆکوژ کردەوە ئەویش چەکی کیمیایی بوو، سەرباری ئەوە عیراق لە ڕیزی ئەو 120 وڵاتە بوو واژۆی پەیمان نامەی جنێڤی ساڵی 1925 کردبوو کە باس لەقەدەغەەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات ، پاش ئەوەی عیراق چەکی کیمییای و مادەکانی بەرهەم هێنانی دەس کەوت، گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا بۆ بەکارهێنانی ،کە بەپێی یاسا نێو دولەتیەکان نابێت چەکی کۆکوژ بەکار بێت لەجەنگدا، لەبەرەکانی جەنگی نیوان سەربازانی عیراق و ئێران بەچڕی بەکاریان هێنا، تەنانەت سەربازی عیراقیش بەردەکەوتن، لێرەدا نامانەوێ باس لە بەکار هێنانی چەکی کیمیایی بکەین دژ بە سوپای ئێران بەڵکو دێینە سەر تەوەرەکەی خۆمان ئەویش بەکار هێنانی چەکی کیمییایە دژی گەلی کورد……

بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن ….




کتێبی پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان چاپکرا

کتێبی پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان بۆ یادی بیستو نۆسالەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەجاپ دراو لە ماوەی داهاتوودا دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران .
ئەم کتێبە لە نوسینو ئامادەکردنی دکتۆر ناجح گوڵپیە،گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە لەجاپی داوە، بە قەبارەی (24*17 ) سم ،هەزار دانەی لێ چاپ کراوە (132 ) لاپەڕەیە ، بەشیوازێکی زۆر جوان و ڕەنگاوڕەنگ .
ئەم کتێبە لەچوارچیوەی پرۆژەیەکی دریژخایەندایە، دەکرێ ساڵانە بۆ یادەکانی کیمیاباران و ئەنفال وەک سەرچاوەیەکی زانیاری کورت وپوخت بخرێتە بەردەم خوێنەران و میوانانی بیانی و ناوخۆ ، بەچەند شێوازێک ئامادەی پەخش و بلاوکردنەوەیە ،لەوانە { کتێب، بروشور،فلیکس، ڕۆژ ژمێر، وێنەی یان تابلۆی گەوەرە لەسەر بلۆکی تەختە} .

ناوەڕۆکی کتێبەکە بریتە لە نوسینێکی کورت و پوخت لەشێوەی لێکۆڵێنەوەیەکدایە، تێیدا باس لە شوێنە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان دەکات،ژمارەی شار و گوند،لەگەڵ مێژوو یان ڕۆژی کیمبارانکردنەکە،و ژمارەی قوربانیان لە شەهید و بریندار خراوەتە ڕوو، هەروەها زانیاری ورد تر ئاشکرا کراوە لەسەر ئەوە ڕژێم لە چ کاتو چ شوێنێک بۆمبارانی کیمیایی کردوە و هۆکارەکەشی روونکراوەتەوە.
ئەم کتێبە بە زمانی کوردی { سۆرانی،هەورامی ،کرمانجی) و زمانی ئینگلیزی و سویدی و فارسی و عەرەبی ،چاپکراوە، واتە خوێنەرانی ئەم حەوت زمانە سودی لێ دەبینن.
گرنگی ئەم کتێبە لەوەدایە زانیاری وردو پوخت لەسەر کیمیابارانکردنی کوردستانی تیدایە،دەکرێ وەک سەرچاوەیەک لە ناو خوێندگاکان،زانکۆکان، ناەندەکانی ڕۆشنبیری…هتد، لەکوردستان سودی لێ ببینن، هەروەها لە ناو مۆنۆمێنتەکاندا دابنرێت و هەر کاتێ میوانێکی بیانی هاتە سەردانی هەلەبجە یان بالیسان،سێوسێنان ،چەمچەماڵ،گەرمیان…هتد، دەخرێتە بەردەستیان و تا زیاتر ئاگادری ئەو تاوانە بن کە دەرهەق بە کورد کراوە.

ئەم نامیلکە یان بروشورەکان دەکرێ ببرێتە دەرەوەی کوردستان لەگەڵ ئەو شاندە کوردیانە کە بەشداری کۆنفرانسە نیودەوڵەتیەکان دەکەن لەسەر جینۆساید یان کیمیاباران، ئەمانە وەک بەڵگەیەک و سەرچاوەیەک دابەش دەکرێت بەسەر ئامادە بواندا ، وەک کۆنگرەی ساڵانەی ڕیکخراوی قەدغەکردنی چەکی کیمیایی ،یان دادگای باڵای تاوانکاری نیودەوڵەتی لە لاهای و جەندین کۆڕو کۆنفرانسی تری نێو دەوڵەتی کەلەسەرانسەری جیهان دا دەبەسترێ.
ئەم پرۆژە بەداخەوە ئەمساڵ تەنها نامیلکەکەی لەچاپ دراوە،هەندێ بەرهەمی تری ماوە لە چاپ بدرێ،کە ئەوانیش لەجێگای خۆیان گرنگیان هەیە وەک (بروشور بە چوار زمان دیزاین کراوەو ئامادەیە، لەگەڵ وێنەی سەر بلۆک و فلیکس و ڕۆژ ژمێر ) کە هەمان زانیاریە بە کورتکراوەیی و بە ژمارە.

بەهیوام لەساڵانی داهاتودا بۆ زمانە زیندوەکانی جیهان ( فەرەنسی،ئەڵمانی ،روسی،ئیسپانی،چینی ) تەرجەمە بکرێت ، و هەوڵی زیاتر بدرێ تا بە زمانەکانی تری جیهان و لەهەموو ولاتان دا پەخش و بڵاو بکرێتەوە،تاکو هەموویان تاوانەکانی جینۆساید و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قەدەغەکراو دژ بە گەلی کورد بە وردی و پوختی ببینن.
گەیاندنی ئەم زانیاریانە بەشوێنی پێوست ،دەبێتە هاوکار و پشتیوانیەکی مەزن بۆ گەلی مەینەتباری کورد.

د.ناجح گوڵپی 1/3/2017
n.gulpy@gmail.com




ڕۆژی جیهانی زمانی دایک … د.ناجح گوڵپی


ڕۆ جەهانی زوانی ئەژایی ( International Mother Language Day ) ڕۆژی جیهانی زمانی دایک :
الیوم العالمی للغه‌ الام (روز جهانی زبان مادری)

زوان پایێوەن جە پایە گرنگەکا پەی ئەشناسای تاک ی ،فیسپەگای،میلەتی،نەتەوەی، بە ئەشناسای زوانی تاومې نەتەوەکا جە یۆی جیاکەرمێ .

زوان ئامڕازێوەن پەی :
1. ئاشتەوایی و پېوەرە ژیوای.
2. نونگەو وەڵکەوتەیی و گەشە کەردەیی و دروس کەردەیی شارستانیەتین.
3. ئەنە یاوای ئەو ڕوداوەکا جەھانی و بەستەیشاوە بە ناوچەکا تەریوە.
4. – گېڵنایۆ ویەردەی (مێژوو) و ئیسای و ئېستەیۆ پەی لوای و ویرکەردەیۆ پەی دماڕۆی.
5. پەیوەندی و ھامۆشۆ و تېکەلاوی کەردەی ھەنترینی، ئینەیچ بۆبایس و جمە و فارای و وەڵکەوتەی ،کەواتە فرە زوانی یانی بیەی بوارێ فراوانتەر پەی زوانەکا تا بە ئازادی کارو چالاکی وېشا کەرا.
یۆنسکۆ و زوانی ئەدایی꞉
چی بارۆ یونسکۆ ( کۆنگرە و گشتی نەتەوە یۆگرتەکا پەی پەروەردەی و زانستی وڕۆشنویری ) داوا کەرۆ ئەو گردو دەوڵەتا جەھانی و ئەرەمەرزیاکا نەتەوە یۆگرتەکا،ڕیکوزیاکا فیسپەگای مەدەنی و دەزگا زانستیەکا و خەیر وازەکا و گرد لایەنێ پېوەند داری کە چالاکی و ھەوڵوتەقەلا زیاد کەرا پەی بەھادار کەردەی و پاڵپشتی و زامن کەردەی پارېزنای زوانەکا، بەتایبەت ئا زوانې کە ھەڕەشې فەوتیایشا ئینا سەرۆ.
گر ساڵێ یونسکۆ ئاهەنگی تایبەت ساز مژۆ پی بۏنۆ.ئیساڵێج 2017 بارەگا و یونسکۆی ئاهەنگێ تایبەتە بەرۆ راوە.
ساڵەو 19/2/2009 یونسکۆ ئەتڵەسێش وەڵا کەردەنۆ دەربارەو زوانەکا هەکە ئینێ جە حاڵ و فۆتیایینە ماچۆ: زیاتەر جە شش ھەزار زوانې ھەنې و ئیسا خەریکا نیمەشا دلێنە بشا هەتا کۆتایی ئی قەڕنیە، پی جۆرە پۆلینشا کەرۆ” 2500 زوانې ئینێ وەرو دەمو فەۆتیاینە،بە چن ئاستێوە دیاریشا کەرۆ꞉
یوەم ꞉ زوانە فشۆڵەکی ژمارەشا 607 زوانینی
دووەم꞉ زوانەکې هەکە ئینێ چێرو تەرسېنە ژمارەشا 632
یەرەم ꞉ زوانەکې تەرسەی فرەتەرشا ئینا سەرۆ ژمارەشا 502
چوارەم ꞉ زوانەکې هەکە گیانمدا،گیان کەنشت کەرا ژمارەشا 573
زوانە مەردەکی꞉ ژمارەشا زیاتەر جە 200 زوانا فۆتیێنی جە سالەو 1950 یوە
چی ئەتەڵەسو زوانانە ( هەورامی و زازاکی ) باس کریان هەکە خەتەرو فۆتیاشا ئینا سەرۆ،
هەرپاسە بە پاو راپۆرتەکا یونسکۆی هەکە جە ئەتڵەس و زوانە نزیک ئەو فۆتیاکاوە هۆرگیریان ،بەفارسی قەلەم و هەورامانی وەلا کەردەنۆ ،ماچۆ ئیراننە 24 زوانی ئینێ حاڵ و فۆتیاینە، تائیسا دووې زوانیشا بە تەمامی مەردینی و کەس قسیشا پنە مەکەرۆ، یەرې زوانیشا تەنیا پیرەکې قسیش پەنەکەرا،گەنجو زارۆلە مەزاناش ،ژمارەو ئا کەسا هەکە قسێشا پەنەکەرا (60-200 ) کەسېنې، ئی پەنج زوانە ئینی سەرنیشت و وەرپر و ئیرانیوە ،هەرپاسە دلێڕاسەو ئیرانینە دووې زوانی تەر بەتەمامی ئینێ خەتەرو فۆتیایینە چون تەنیا پیرەکې قسیش پەنە کەرا و زاڕۆلەکیشا فیرې نەبینی، جەدرێژەو راپۆرتەکەینە ماچۆ 14 زوانی تەر ئینێ مەترسی دلێنە شییەنە، یۆ جانیشا هەورامین، هەکە ماچۆ 23000 هەزار کەسێ قسیش پەنە کەرا و زاڕۆڵەکیشا یانەنە پیسە زوانی ئەدایی فیریش نمەبا ( من گومانم هەن چی راپۆرتیە بەتیبەت سەرو هەورامانەکەیما د.گولپی ) ، هەرپاسە باسو زوانی دۆڕی زەردەشتی و پشا کردی هەکە یاگیشا لای واری ئیرانیوە دیاری کریان، یەرې زوانې تەریچ ماچۆ زیانی فرەشا ئۆ کەوتەن” ترکی خۆراسانیؽ ، جە دمایی راپۆرتەکەینە بەفارسی نویسیان (همە زبان ها بە یک اندازە حق زندگی دارند ) یانی گرد زوانەکې پېسەو یۆی مافو ژیانیشا هەن..!!!!!!
All languages are equally entitled to life) ) یحق لجمیع اللغات علی قدم المساواه‌ فی الحیاه‌…
ئی دروشمە هن و یۆنیسکۆین،،وەلی زوانە دۆلەمەند و سەردەسەکی گۆششا نیا چی قسېوە.
ئی فۆتیایە کارەساتێ ئانزانین کە قەرەبوو نمەکریۆوە ،٣٠سالێ دماین فرەتەرو زوانەکا فۆتیێنې بەنونگەی جیاوز پېسە:
یوەم / وەختێنە زوانەکەت سەر بە کۆمەڵێ گولانەی بی و چەنی چننەها زوانا تەری تێکەڵاو بی , ئیتر ئانە بۆ بایسو قسە کەردەی بە زوانەکا تەری کە جە زوانەکەو تۆ فرە تەرێنێ( کەمینە و فرەینە)، نمونە ژەن و ژەن وازی و تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی.
دووەم / وەختێنە تېکەڵاوی چنی زوانێ تەری کەری هەکە ئا زوانە خاوەن پایەی ڕۆشنویریو فەرھەنگی و ئابوری بەرزتەری بۆ،ئیتر گەورەکې وەرو ئانەی پلەو پایەی ئابوری و کۆمەلایەتیشا جەدەس نەدا، فشار وزا سەرو زاڕۆڵەکاشا کە پا زوانە دۆڵەمەندەیە وانا و زوانی ئەژایی وېشا وزا لاوە.

یەرەم / سیاسەت و دەوڵەتداری نەتەوە سەردەس و داگیرکەرەکا پاسەش واستەن کە گر وەختێ زوانو وېشا سەپنا ملو کەمە نەتەوە و بن دەسەکارە ، جە ڕاوەبەردەی کارو باری دەوڵەتیەنە پەروەردە و فێرکەردەینە،ئیتر پی جۆرە زوانی ئەژایی کاڵ بۆوە.
ڕېکوزیاو یۆنیسکۆی جە ئەرەنیشتە و ڕۆ 17/11/1999 ینە بڕیارو ڕۆ جەھانی زوان و ئەژاییش دا ، وە جە ساڵە و ٢٠٠٨ ینە بە فەرمی نەتەوە یۆگرتەکا پشتیوانی ئی بڕیارێشە کەردەو نامیش نیا سالەو زوانەکا ،بە مەبەستو پەشتگیری کەردەی فرە زوانی و فرە کەلتوری،چون زوانەکې پایگێوە گرنگشا ھەن جە بەرنامەکا یۆنسکۆینە ،فرەزوانی یانی ھۆشیاری زیاتەر سەرو زوانە جۆراوجۆرەکا، ئەو یۆترینی یاواینە و فاڕو جمەو کەلتورە جیاوزەکا.
پۆکەی یۆنسکۆ خاستەرین ڕا چارەش نیارە پەی پەشتگیریی و گەشە دای بە زوانەکا، ئادیچ دیاری کەردەی ڕۆ جەھانی زوانی ئەژایی بې ،ھەتا گردو زوانەکا چی ڕۆنە بتاوا زەماونەو یادگیری و چالاکی ھەمە جۆر پەی زوانەکەیشا ساز بژا .

ڕۆ زوانی ئەدایی چنی پەیژابی؟

پەی ڕېز نیای ئۆ قوربانیەکا خەڵک و بەنگلادیشی پەی زوانەکیشا هەکە ڕۆ ٢١/٢/١٩٥٢ داشا ،قەرار دریا کە گرد ساڵێ ڕۆ ٢١/٢ کریۆ بە ڕوێ جەھانی ساڵیادو زوانی ئەژایی جە سەرتاسەرو جەهانینە
دماو ئازادی و سەربەوې بیەیئ ھیندستانی چیردەسو ئینگلیزینە( 15/8/1947 )،هامکات ڕوې وەڵتەر 14/8/1947 پاکستانیچ سەربەوې و ئازادی وێش جاڕ دا ،پاکستان دووې زوانێش چەنە بێنێ پەی قسەکەردەی ( زوانی ئۆردو و زوانی بەنگالی) بەلام زوانی ئۆردو زوانی رەسمی دەوڵەت و پاکستانی بې ،بەش و وەرکەوت و پاکستانی بە زوانی بەنگالی قسې کەرێنې (ئیسەو بەنگلادیشی).
وانەرې کۆلیژو پزیشکی زانکۆ و دەکای پایتەختو بەنگالی ڕۆ ٢١/٢/١٩٥٢ دەسشا کەرد مانگرتەی و وېنیشاندای ناڕەزایی دژو ئانەی کە بەزوانی ئەدایی وێشا نمەوانا ، ئیتر پۆلیس تەقەش کەرد ئۆ وانەرەکا بازێش کوشتې، ئینە بی بایسو ئانەی دەولەتو پاکستانی ددان بنیۆ زوانی بەنگالیرە پېسەو زوانی دووەمی جە پاکستانەنە، دماو ئازدی و جیا بیەیۆ بەنگلادیش جە ساڵەو 1971 ی ،داواش کەردە ئۆ نەتەوە یۆگرتەکا کە ئی ڕۆیە بنیۆرە بەڕۆ زوانی ئەدایی.
دماو ئازادی مۆنۆمینتێوە پەی یادەوەری شەهیدەکا زوانی نریانەرە وەردەم و کۆلیژو پزیشکی دەکا ینە بەنامې ( مۆنۆمێنت و مەنار) ی ، ئەر سەرنجە دەیمی نەتەوەو بەنگالی ونیشا بەخشا تا بەزوانی ئەدایی وانا.
ڕۆ ١٦/٥/٢٠٠٧ نەتەوە یۆگرتەکێ بڕیارێشا دا هەکە گرد میللەتێ و نەتەوێ مەشۆ بە زوان و وێشا بەئازادی قسې کەرا و بوانا و پارێزناش، و ساڵە و ٢٠٠٨ یش نیارە بە ساڵەو زوانەکا جەھانی، تا نەتەوەکې سەرزەمینی سود مەندې و بەھرە ورگێرا جە فرە زوانی و فرە کەلتوری وې گونجنای چنی یۆترینی.

ھەرپاسە مەشۆ نەتەوە یۆگرتەکې و لایەنە پېوەند دارەکې ھەرمانو چالاکی چڕ و فرە ساز بدا پەی ڕۆ زوانی ئەژایی ،هەکە ڕەنگدایۆ بۆ سەرو زوانەکا بەتایبەت ئا زوانې هەکە ھەڕەشې فۆتیایشا ھەنەسەرۆ،تاکو بۆ بە پاڵپەشتێ قایم پەیشا.
ھیچ بەڵگێوە وەردەس نیا هەکە سەلەمنۆش وانای بە زوانی ئەژایی جە ولاتە فرە نەتەوەکانە بۆ بایسوھەرەشا پەی ئەمنی قەومی.
جە ساڵەو ٢٠٠٠ یوە زەماوننەو زوانی ئەژایی جە فرە و وەڵاتا دنیاینە سازە کریۆ رۆ ٢١/٢ ێنە ، زوان بە قوەت تەرین ئامرازا پەی پارېزنای کەلتوری و شارساتنیەتی، یاردی دەرا پەی گەشە و ڕۆشنویری و کەلتوری ھەمە جۆرو میللەتە جیاوازەکا سەرزەمینی، وەڵا بیەیۆ کەلتوری دلې نەتەوەکانە یانی ھۆشیاری زیاتەر سەرو گردو زوانەکا ،یانی پێدا بیەی گیان و تێکەڵاوی و ھامکاری و لێبوردەیی.

نمونە سەرو فرە زوانی꞉

مەنەیۆ زوانی و پارێزنیاش جە فۆتیای گنۆ سەرو بڕیارە و ئەنداما ئا نەتەوەیە ، خەڵکەکەیش، ئەگەر وێشا گەرەکشا بۆ نمازا دلېنە بشۆ، ئەگەر گۆش نەدا دلېنە مشۆ.
شش زوانې سەرەکیې جە نەتەوە یۆگرتەکانە قسێشا پەنە کریا و بەڵگە نامەکېشا پەنە منوسیا( ئینگلیزی،فەرەنسی،ڕوسی، ئیسپانی،چینی،عەرەبی ) کە جە ساڵە و ١٩٤٦ یوە بڕیارش سەر دریان،
نەتەوەو کوردی و کوردستان دابەش کریان سەرو چوار پارچا زیاتەریرە،ھەمیشە دەوڵتە داگیرکەرەکې ( تورک،عەرب،فارس) جە ھەوڵو تەقەلانە بیېنې هەتا زوانی کوردی بەهەرجۆری بۆ تاوناوە و زوانەکەو وێشا سەردەس بۆ ، سەراوننو کوردسانی دەولەت و تورکی ماوە و زیاتەر جە ھەشتا ساڵان نمازۆ کەس بەزوانی ئەژایی قسې کەرۆ ،گرتەیو زیندانی کەردەی بۆ بەنسیبو ھەرکوردی کە بە زوانی ئەدایی وېش واتو واچ کەرۆ،ئینە بە یاسێوە زاڵمانې ملۆ ڕاوە،وەر کۆت و کوردسانی ، وەلاتو ئیرانی زوانی فارسی سەردەسا و کەس پەیش نیا بە زوانی ئەدایی وېش وانۆ،جە وەرپڕ(وەرنیشت) و کوردسانی ئەسلەن چېوێ نەبیەن بەنامێ کوردیوە،تەنانەت جە ھەویە و شناس نامەی بې بەشې کریێنې، چ جای قسە کەردەیو وانای، مەیمې لای واری کوردسانی(پانیشت) ،چېگە خەریکا ھومېدێ پەیدا بیەن پەی زیندە بیەوەی زوانی ئەدایی ( کوردی).

وەلێ داخەم مەشۆ ھەڵای ھەرېمو کوردستانی هەکە ماوەو ویسوپەنج ساڵا زیاتەرا دەسەلاتێ وې راوەبەرش ھەن،
نەتاوانش بۆ ساحیبو زوانی ستانداردی کوردی، ناوچە و سۆرانی ھەرمان و کار و پەروەردە بە شیوەی سۆرانی بەرا ڕاوە،بادینانیچ ھەرمان و کارو پەروەردەشا بە شېوەو کرمانجین، یانی ئاسۆ دوې زوانې ستانداردی کوردی خەریکا بەرکەوتەن، ئەوێ تەرې کەنار وزیێنې.
چەنی ئانەی یاسوا زوانی جە عێراقی فیدرالەنە سالە 2014 بەرشیێنە و کۆمەلێ مادی بە سودێش چنەنێ کە را مدۆ بە گردو نەتەوە و ئاینزاکا عێراقی هەکە زوانەکەیشا پارێزنا ،وەلێ سالەو 2015 یاساو زوانەکا جە هەرێمو کوردسنای بەرشیە،زوانی رەسمی ( عەرەبی،کوردی،تورکمان،ئاسور،ئەرمەنی) ئی پەنج زوانەنی، ئیناجدماائانەیچ یاسیوە تەر بەرشیە پەی پاریزنای مافو کەمە نەتەوە ئەتنیک و ئاینزا جیاوازەکا، ئادیچی مافەکېشا بە پاو یاسای چەسپیێ ( ئاسوری،کلدانی،مەندائی،سریانی،تورکمان،یەزیدی ،کاکەیی،شەبەک ) .

وەلێ هەڵایی یاسیوە نیەنە باس جەزوانی کوردی( گردو زوانەکا یان زارەکا) کەرۆ، سەرگەردانیو سەروەنە شێویای پۆ زوانی کوردیوە دیارا،چەولا بە بادینی قسێ ونویستەیو کارگێڕی کەرا،چیلا بە سۆرانی، وەختەکارێ ھەرێمو کوردسانی چننەها زوانو زاروەی تەرش چەنەن و گرد فەرامۆشې کرێنې ،پێسە زوانی ھەورامی کە زوانێ رەسەن و کوردسانین ،زوانێ قەدیمی و کۆن، ماوێ دوورو درېژ نویستەی و پەروەردە بە زوانی ھەورامی بیەن کوردسانەنە.
کتېبو شاعیرەکاما شاھیدا ( بابا تاھیر،مەولەوی،وەلی دێوانە، ھتد) و کتېبو زەردەشتی و گاتاکێش بە زوانی ھەورامی نوسیانۆ ھەرپاسە کتېب و ئاین و یارسانی ( کەڵام –سەرنجام ) بەھەورامین .

داخەم مەشۆ ئارۆ جە سایەو دەسەلاتداری حکومەت و ھەرێمو کوردسانینە خەریکا زوانی ھەورامیو زوانەکې تەرێج فەرامۆشې کریێنېو خەریکا دلېنە بشا، وەختەکارێنە حکومەت متاوۆ سود ورگېڕۆ جە زوانو زاروەکا تەری پەی بونیاد نیا زوانی ستانداردی کوردی.
گرد زوانێ ساحب سیفەتو تایبەتمەندی وێشا،کە ویەردە(مێژو) و داب و نەریت و زانیاری لاو ئەندامەکشا وە ھۆر گیریان،بە دلېنە شیەی زوانەکا کۆمەلێ زانیارو دابو نەریت دلېنە مشۆ ،وەروئانەی پېوستا کە زوانی ئەژایی فیرو زاڕۆلەکاما کەرمې ،مەدرەسەنە بوانا،تا ماوەو شش ساڵا ھام شان چنی وانای زوانی ناوچەیی،جیھانی، فێربیەی زوانی ئەژایی یانی وێ ئەشناسای کێ بیەی؟ شناسنامە و ئاکەسینە.

ئەگەر کورد سەرو ئی بەزمیە بەردەوام بۆ ئانە نەک دووې زوانې ستانداردې کوردی پەیدابۆنە “کرمانجی و سۆرانی،گێرە هەورامیچ پیسە زوانی ستانداردی مێنە دلی، چون ئیسا جیاوازیی فرە دروس بیەن بەینو ئی دوە دیالێکتانە،جەڕازوان و دابەش بیە نفوزەو دەسەلاتیووە، هەڵبەت نونگەی ئینەی چن جارێ باسام کەردەن کە دەسەلاتی سیاسی و حوکمران بیەن بایسش،هەرگیز خەمو زوانینە نەبیەن، نمونەهەن سەرو ئی بابەتی ( تورک نەژادەکی ئیسا بە جوار زوانی قسێ کەرا، تورکیای،ئازربایجان، تورکمان،ئۆزبەکی ).
وەلاتو ئەسیوبیای ویەردێوە دوورۆ زوانی ئەمحاری(ئەمهاری) کریابې بە زوانی رەسمی وەڵاتی یانی بەزۆر بڕیابێ ملشارە، وەختەکارێنە زیاتەر جە حەفتا زوانې محەلیې هەنێ چا وەلاتەنە، چوار زوانێشا خەڵکی فرە قسېش پەنە کەرا، بەلام ساڵەو١٩٩٤ یوە دەوڵەت سایسەتو بەکار ئاردەی زوانیش فارا و بڕیارشدا کە یانزە زوانې تەر هەکە ناوچە و ھەرێمە جیاجیاکانە ھەنێې کارشا پەنە کریۆ ، ئیسا بە 12 زوانی قسې کریا ، پۆکەی لیژنەی ئامادەکاری تایبەتش درۆس کەرد پەی جا بەجا کەردەی بریارەکې، ئیتر چاوەختۆن یانزە ھەرێمې جیاوزېنە و دلې دەوڵەت و ئەسیوبیاینە گرد ھەرێمې بە زوانو وێش ھەرمانو کارو پەروەردەو فێربیەی کەرا،شان بەشانو زوانی ئەمهاری ،ھیچ گرفتێ نامان ڕاشا، ئینەیچ سەلەمناش کە فرە زوانی دەولەتێنە نمەبۆ بایسو دابەش بیە ی بەڵکو بۆ بایسو یۆگرتەی و بەقوەتی،و ھیچ تەرسێش سەرو ئەمنی قەومی ئا وەڵاتیە نیەنە.
دماین ھەوال سەرو زوانی ئەژایی هەکە کەنالو ئین ئار تی( NRT ) وەلا کەردۆ ماچۆ ئاخر قسەکەر بە زوانی کلالامی جەئەمریکا فەوتش کەرد،کە ژەنێوەبې عەمرش ١٠٣ سالې بې ،ئی ژەنې جەباوانیشۆ فیرو زوانەکەیشا بیېبې، ئیسە خەڵکی تەریچ ھەن جە ھۆزو کلالامی بەلام زوانەکەیشا نمەزانا،، بەنونگەو سیاسەت و ڕەگەزپەرستانەو ئامریکایەکا کە سەدەو ھەژدەیەمینە ئەمریکا ئېزیاوە و ئاوا کریا ،ئیتر داگیرکەر ڕا نەدې بە خەڵک و ڕەسەن و ئەمریکای بەزوانی ھەرێمی وێشا قسې کەرا،بەزۆر زوانی ئینگلیزیشا کەرد بە زوانی فەرمی وەلاتی، دماجار ساڵە و١٩٩٠ ئەمریکا یاسا و پارێزنای زوانەکا پەسەند کریا و زوانی کلالامیچ یۆ بێ چا زوانا کە پشتیوانی کریا .
ئی ھەواڵە پەیما سەلەمنۆ کە قسەکەردەیی و نویستەی و وانای بەزوانی ئەژایی نونگەو مەنەیۆ زوانین و پاریزنۆش.
دما قسەم چەنی موبارەکا بایی گەرمو ڕو جەھانی زوانی ئەدایی، ھیودارەنا چی ڕوەنە ھەورامی زوانەکې بتاومې یادێ خاس جە زوانەکەیما کەرمێ و ھەرمان و چالاکی جۆراوجۆر ساز بدەیمی نازمې زوانەکەما فۆتیۆ و بە زیندەیی بازمېشۆ..

١٨/٢/٢٠١٤ د.ناجح گوڵپی
تازەم کەردەنۆ 16/2/2017
n.gulpy@gmail.com

سەرچەمەکې/

1. http://www.un.org/ar/events/motherlanguageday/background.shtml
2. http://www.amazighworld.org/arabic/studies/index_show.php?id=4018
3. http://www.marefa.org/index.php/%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%BA%D8%A9_%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%87%D8%B1%D9%8A%D8%A9
4. http://www.un.org/arabic/news/story.asp?NewsID=10689#.WKXehDt97IU




پەرلەمانی ئەوروپا: دەنگدان بۆ سڕکردنی گفتوگۆکانی بەئەندام بونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا

چاوەران دەکرێ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/11/2016 ،ئەندامانی پەرلەمانی ئەووپا دەنگ بدەن بۆ هەڵپەساردن و سڕکردنی گفتوگۆکانی بەئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش ئاراستەکردنی ئاماژەیەکە بۆ تورکیا کە هەڵمەتی دەسگیرکردنی کوێرانەو فراوانy دەس پێ کردوە لە پاش هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتوەکەی تەمووزی ئەمساڵ.
زۆربەی لایەنە بەشدارەکانی پەرلەمانی ئەووپا هەوڵێکی یەکگرتویان وەگەر خستوە بۆ سڕکردنی دانوستانەکانی نیوان تورکیاو یەکێتی ئەوروپا، واتە بەشێوەیکی کاتی گفتوگۆکان سڕ دەکەن ، هاوکات ئەگەر تورکیا سزای لەسێدارەدان بهێنێتەوە بواری جێ بەجێ کردن ، کە چەند مانگێک لەمەوە پێش باسی لێوەکراوە ، ئەوا پەرلەمانی ئەوروپا هەموو دەرگاکانی گفتوگۆ و قسەکردن داددەخات بەڕووی تورکیادا.
وا بڕیارە ئەمرؤ سەرلەئێوارە دەەنگدانێکی سەرەتایی بکرێت لەو بارەوە کاتژمێری دوانزەی شەو، ئەگەر بەزۆرینەی دەنگ بڕیارەکە بدرێ ئەوا کۆمسیۆنی ئەوروپا کە سەرپەرشتی ئەوە پرۆسەیە دەکات ،هەڵدەستێ بە جێ بەجێ کردنی بڕیارەکە.
تورکیا بەفەرمی لەساڵی 2005 وە داوای بون بەئەندامەتی کردوە لەیەکێتی ئەوروپا ،بەڵام لەبەر نەبونی سیفەتەکانی ئەندامەتی و پابەند نەبونی بەیاساکانی تایبەت بەمافی مرۆڤ و یەکتی ئەوروپا تائیستا وەرنەگیراوە، چاوەروان دەکرێ لەپاشەڕۆژدا داواکاری ئەندامەتی بەتەواوەتی ڕەت بکرێتەوە.

سەرچاوە: ماڵپەری 24.ae

د.ناجح گولپی 24/11/2016




پەرلەمانی ئەوروپا داوای لێکۆڵێنەوەی نێودەولەتی دەکات لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دارفۆر

لە پەیامێکدا ڕۆژی 6/10/2016 پەرلەمانی ئەوروپا داوای کرد لێکؤڵینەوەیەکی نێودەولەتی بکرێت لەژێر چاودێری ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دا (OPCW ) ،لەسەر دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سودانەوە دژ بە هاوڵاتیانی دارفۆر لە شاخی مڕە لە ڕۆژئاوای سودان.
لە پەیامەکەدا پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی پێنج شەممە بلاویان کردەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی خەڵکی مەدەنی پێشێلی پێوەرو یاسا نێودەولەتیەکانە و ئەژمار دەکرێ بە تاوانی جەنگ.
هەروەها بیزاری خۆیان ئاشکرا کردوە دژ بە کوشتنی خەڵکی بێتاوان بە نایاسایی و فڕاندن و بێ سەروشوێنکردن و دستدرێژی سیکسی بەرامبەر خەڵکی دارفۆر لەسەر بناغەی جیاوازی ئەتنیکی، بەتایبەت لە دارفۆرو و باشوری کوردڤان و نیلی شین، هاوکات بەهۆی ڕودانی هەندێ حالەتی لەناکاو و ئاورەبونی هەزران خەڵكی لێ کەوتۆتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمانی ئەوروپا هانی شاندی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەفریکای (یونامید) دا کە لەناوچەکە بە بەردەوامی بمێنەوە و تاکو بتوانن راپۆرتێکی تێرو تەسەل لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن کەسانێک لە سوپای سودان و هێزەکانی ئۆپۆزیسۆن لە ناوچەی چیای مڕە.
پەیامی پەرلەمانی ئەوروپا ئیدانەی گرتن و بێ سەروشوێنگرتنی نە ناهەقی خەڵک و چالاکوانانی کرد ،وە هانی دەسەلاتدارانی سودانی دا کە ڕێز لە دەربڕینی رای ئازاد و دروستکردنی ڕێکخراوی مەدەنی بگرێت، هەروەها داوایان لە یەکێتی ئەفریکا و حکومەتی سودان کردوە کە لێکۆڵێنەوە لەهەموو ئەو پێشێلکاریانە بکرێت کە باس کراون .
پەرلەمانی ئەوروپا ڕەخنەی توندی لە حکومەتی خەرتوم گرت سەبارەت بە کۆت و بەندێک کە خراوەتە سەر ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان تاکو کۆمەک ویارمەتی مرۆڤانە نەگاتە خەڵکی لێ قەوماو، لەگەڵ ئەوەشدا بێزاری خۆیان پیشان داوە دەربارەی سەرکوت و ئەشکەنجە دانی خەڵک لەلایەن دەزگای ئاسایش و پۆلیسی دەوڵەتەوە ،داواشیان کردوە کە پێداچونەوە بە یاسای ئەمنی ولاتدا بکرێتەوە و چاکسازی لە دەزگای دادوەریدا بکرێ کە گونجاو بێت لەگەڵ یاساو پێوەرە نێو دەولەتیەکاندا.
لەکۆتایی پەیامەکەدا هاتوە ،داوا لەسودان کراوە کە ئەنجامی ئەو لێکۆڵێنەوە بلاو بکەنەوە کەلەلایەن سێ لیژنەوە ئەنجامدراوە سەبارەت بە قەبارەی کوشتن و سەرکوت کردنی خەڵك دژی تەقەشوف لەولاتدا لە ئەیلولی 2013 دا، لەگەڵ دادوەری بۆ قوربانیەکان ولابردنی پاریزبەندی تایبەت لەسەر تاوانبارن بەپێی یاسا نێودەوڵتیەکان.

س.سودان تریبون

د.ناجح گوڵپی 7/10/2016